شهناى فاتیح هاوسه‌رى ئه‌و ژنه‌ى به سکێک پێنج منداڵى بوو له هه‌ولێر، که چواریان کوڕ‌و یه‌کیان کچێکه بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:" ناوى کچه‌که‌م به‌ناوى ئه‌و پزیشکه‌وه ناوناوه که چاودێرى وردى هاوسهرهکهمى کردووه، ده‌شڵێت:"سێ منداڵى دیکه‌م هه‌یه‌و کرێچیم و ته‌نها کرێکارى ده‌که‌م و ئه‌م دۆخه بۆم سه‌خته". له‌پارێزگاى هه‌ولێر ژنێکى ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌سکێک چوار کوو و کچێکى بوو و جگه له‌و پێنج منداڵه‌ش دوو کچ و کوڕێکى دیکه‌شیان هه‌یه. تارق فاروق، هاوسه‌رى شه‌یما عومه‌ر که ده‌کاته باوکى منداڵه‌کان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: نزیکه‌ى کاتژمێر 11ى شه‌وى 30ى ئایارى 2022 منداڵه‌کان له‌دایکبوون و ته‌ندروستیان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى باشه، به‌ڵام تائێستاش بۆ دڵنیایى زیاتر له‌به‌شى چاودێرى منداڵه ناکامهکانن و رێگاش نادن زۆر بچینه لایان و بیانبنین". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد ته‌ندروستى دایکیان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و پزیشکه‌کان پێیان وتوون ده‌توانن بچنه‌وه ماڵه‌وه و ئێستا له‌ماڵه‌وه‌ن. هاوسه‌رى شه‌یما عومه‌ر هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد که پێش له‌دایکبوون دایکیان چووبوو سۆنه‌ر بکات و پزیشکێک پێى وتبوو پێنج مناڵن، به‌ڵام سێ کوڕ‌و کچه‌که ده‌رکه‌وتبوون و یه‌کێک له‌کوڕه‌کان ده‌رنه‌که‌وتبوو "سه‌ره‌تا پزیشکه‌کان وتیان مردووه به‌ڵام پاش نزیکه‌ى دوو مانگ سۆنه‌رى کرده‌ووه وتیان نه‌مردووه، به‌ڵام ته‌ندروستى باش نیه و پاش له‌دایکبوونیش کیسه‌ى ئاو له‌سه‌ریدا هه‌بوو." هاوکات له‌باره‌ى ناونانى منداڵه‌کانى، وتى:" ناومان بۆ هه‌موو منداڵه‌کان دیارینه‌کردووه، به‌ڵام کچه‌که ناوده‌نێن له‌نجه، به‌ناوى دکتۆره له‌نجه سامیه‌وه ئه‌و پزیشکه‌ى بۆماوه‌ى حه‌وت مانگ چاودێرى دایکى منداڵه‌کانى کردووه، له 13ى ئایار باوکم کۆچى دوایى کرد و به‌ته‌مام یه‌کێک له‌کوڕه‌کان ناوبنێین فاروق به‌ناوى باوکمه‌وه." شه‌یما عومه‌ر و تارق فاروق ساڵى 2011 هاوسه‌رگیریان کردووه و ماوه‌ى ده ساڵه کرێچین و له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ش خانوویان گۆڕیوه و له‌ئێستادا 150هه‌زار دینار به کرێ خانوو ده‌ده‌ن. باوکى منداڵه‌کان، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که بارى داراییان خراپه و کرێکارى ده‌کات و وتى:" کرێکاری رۆژێک هه‌یه و ده رۆژ نیه، تا ئێستا خاوه‌نى خانووى خۆم نیه و کرێچیم و پێنج مانگه کرێ خانووم نه‌داوه، بۆیه داوا ده‌که‌م هاوکاریم بکه‌ن، چونکه ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستام زۆر سه‌خته". سێ منداڵه‌که‌ى تارق فاروق، دوو کچ و کورێکن و کچه‌کانى ته‌مه‌نیان ده ساڵ و حه‌وت ساڵه و کوڕه‌که‌شى ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵه. ئه‌م خێزانه له‌گوندى قۆریتانى سه‌ر به ناحیه‌ى شه‌مامک داده‌نیشن و ساڵى 2014ش سێ منداڵى سیانه‌یان بووه که دوو کور و کچێک بوون و کچه‌که له‌ته‌مه‌نى دوو مانگى له‌سکى دایکیدا گیانى له‌ده‌ستدا و کوڕه‌کانیش له‌ته‌مه‌نى چوار مانگى له‌سکى دایکیان گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئافره‌ت به‌سکێک یه‌ک منداڵى ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار ژن دوو منداڵى ده‌بێت و به‌و دوو منداڵه‌ش ده‌وترێت دووانه(جمک). هه‌ندێک جار ژن له‌دوو منداڵ زیاترى ده‌بێت و ژنێکى به‌ڕازیلى به‌سکێک ده منداڵى بوو که هه‌شت کچ و دوو کوێ بوون، ئیسپانیا و چین ریکۆردى جیهانى تۆمار ده‌که‌ن له‌ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى به‌سکێک ده منداڵیان بووه. منداڵى دووانه دوو جۆرى هه‌یه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌و که له‌باتى یه‌ک هێلکه دوو هێلکه له‌لایه‌ن دوو سپێرمى جیاوازه‌وه دهپیتێنریت و ده‌بێت به دوو کۆرپه که %50ى جیناته‌کانیان وه‌ک یه‌که‌و نیوه‌ى له باوکه‌وه‌یه و نیوه‌که‌ى تریشى لهدایکهوهیه وه‌ک هه‌موو خوشک و برایه‌کى خێزانێک.
سه‌رکۆ جه‌مال کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ده‌ڵێن کاتێک ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌رده‌که‌وێت که‌دۆخی خه‌ڵک باش بکرێت، یه‌کێتی و پارتیش به "ئه‌رێنی" لێی ده‌ڕوانن. رۆژی یه‌کشه‌ممه 22ی ئایارى 2022 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی سلێمانی کرد‌و پاش ئاماده‌بوونی له‌ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوونی خولی 16ـی ئه‌فسه‌ران له کۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان، له‌هه‌مان رۆژدا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کێتیی نیشتمانیی، یه‌کگرتووی ئیسلامیی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه کۆبووه‌وه. نێچیرڤان بارزانى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى راسپێردرا بۆ دانوساندن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتى. " کاک مه‌سعود مه‌رجه‌عی ئێمه‌یه، کاک نێچیر جێگریه‌تی، به شه‌خسیش کاک نێچیر به‌بێ پرس و را به جه‌نابی سه‌رۆک هیچ جوڵه‌یه‌ک ناکات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بارزانی ئه‌وه‌ی به‌باش نه‌زانیایه کاک نێچیری رانه‌ده‌سپارد، راسته وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هاتووه، به‌ڵام وه‌کو جێگری سه‌رۆکی پارتیش هاتووه". ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی: سه‌ردانه‌که له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی کاک مه‌سعود بووه ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت: "ئه‌و هاتنه‌ی کاک نێچیرڤان بۆ سلێمانی زۆر شتی گۆڕی، وه‌کو ههنگاوێکی زۆر گرنگ به‌ئاڕاسته‌یه‌کی باش، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته بناغه‌یه‌ک له‌پێش هه‌موو شتێک بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ده‌بێته هۆکارێکیش بۆ نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش، به‌تایبه‌ت قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و باسانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌کان ناکۆکی له‌سه‌ره". هه‌روه‌ها وتیشی :"به‌ده‌گمه‌ن په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌گاته بنبه‌ست، به‌ڵکو توند ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گرێ کوێره‌ش بێت هه‌ر ده‌کرێته‌وه، بۆیه به‌دانیشتنی ئێمه و یه‌کێتی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی کێشه‌ی له‌سه‌ره، پرسی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژاردنه هه‌رچییه‌که، به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى دانوسان و گفتوگۆى نێچیرڤان بارزانى، تاچه‌ند هاوتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانى سه‌رۆکى پارتیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی وتى:" کاک مه‌سعود مه‌رجه‌عی ئێمه‌یه، کاک نێچیر جێگریه‌تی، به شه‌خسیش کاک نێچیر به‌بێ پرس و را به جه‌نابی سه‌رۆک هیچ جوڵه‌یه‌ک ناکات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بارزانی ئه‌وه‌ی به‌باش نه‌زانیایه کاک نێچیری رانه‌ده‌سپارد، راسته وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم هاتووه، به‌ڵام وه‌کو جێگری سه‌رۆکی پارتیش هاتووه". "ئیشه‌ڵا نه‌ک مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک کۆمار له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ش رێکده‌که‌وین، مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆک کۆمار له‌ئه‌نجامی ناکۆکی یه‌کێتی و پارتی گه‌وره بووه ئه‌گه‌رنا شتێکی ئه‌وه‌نده گرنگ نییه" ئاری هه‌رسین وای وت. سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره:"یه‌کێتی و پارتی له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی هه‌موو مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کێتی و پارتی روونبووه‌ته‌وه دوای هه‌ڵبژاردن و بنبه‌ستبوونی کێشه‌کان له‌نێو ماڵی شیعه، پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کراون دووباره نه‌کرێته‌وه و کورد به‌یه‌ک پاکێج بچێته به‌غدا". ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی پێیوایه سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى ههنگاوێکی باش بووه سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:"گرژی هه‌بوو له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی و لایه‌نه‌کان و پارتی، به‌وه ده‌ستیپێکرا که هه‌ردوولا رێکه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی راگه‌یاندن رابگرین، راگه‌یاندنکاران هه‌ڵمه‌ته‌کانیان راگرت، دوای ئه‌وه جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمیش بڕیاریدا له‌مه‌راسیمێکی سه‌ربازییدا له‌سلێمانی به‌شداری بکات، ئه‌و به‌شداریکردنه‌ی و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ههنگاوێکی باش بوو بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌کانه‌ی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌بوو". "یه‌کێتی و پارتی له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا باسی هه‌موو مه‌سه‌له هه‌ڵواسراوه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کێتی و پارتی روونبووه‌ته‌وه دوای هه‌ڵبژاردن و بنبه‌ستبوونی کێشه‌کان له‌نێو ماڵی شیعه، پێویسته ئه‌و هه‌ڵانه‌ی کراون دووباره نه‌کرێته‌وه و کورد به‌یه‌ک پاکێج بچێته به‌غدا"، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره واده‌ڵێت. کۆمه‌ڵی دادگه‌ری: کێشه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌نها کێشه و گرفتى خه‌ڵکه..... رۆژه‌کانی ئاینده روونیده‌کاته‌وه که ئایا سه‌ردانه‌که ده‌توانێت گرێکوێره‌کان چاره‌سه‌ر بکات؟ کۆمه‌ڵی دادگه‌ری رای جیاوازه و به‌دووری داده‌نێت ته‌نیا کۆبوونه‌وه‌و سه‌ردانێک بتوانێت ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:" کاتێک ئێمه ده‌توانین بزانین ئه‌نجامی سه‌ردانه‌کان باش بوون و کاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بووه له‌سه‌ر باشترکردنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان که‌بزانین گرێکوێره‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان چیه‌و له‌سه‌ر چییه". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد کێشه هه‌یه له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌وانه‌یه بیانتوانیایه به‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌دا زاڵ بوونایه ئه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بوون، "ئه‌و پۆسته ته‌نیا مافی یه‌کێتی و پارتی نییه‌و مافی هه‌موو هاووڵاتیه‌کی کورده، به‌ڵام ته‌نها یه‌کێتی و پارتی واخۆیان نیشانداوه که نوێنه‌رایه‌تی کورد ده‌که‌ن وایکردووه ئه‌و پۆستانه له‌نێوان خۆیاندا به‌ش بکه‌ن". وتیشی:"ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کێشه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌نها کێشه و گرفتى خه‌ڵکه". فاروق عه‌لی ده‌شڵێت:"تێبینیمان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌یه که جیاوازیه‌که‌ی 600 هه‌زار ده‌نگه، ئه‌مه ئه‌و خاڵانه‌ن که ئێمه له‌سه‌ریان ناته‌باین، ئایا ئه‌م سه‌ردانانه توانیویه‌تی ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر بکات؟ رۆژه‌کانی ئاینده روونیده‌کاته‌وه که ئایا سه‌ردانه‌که ده‌توانێت گرێکوێره‌کان چاره‌سه‌ر بکات؟، به‌دووری ده‌زانم ته‌نیا کۆبوونه‌وه و سه‌ردانێک بتوانێت ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکات". به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتوو له‌سلێمانی ده‌ڵێت: "هاتنی وه‌فده‌که په‌یوه‌ندی بهئهنجامهکهیهوه هه‌یه" خه‌لیل سلێمان، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کگرتوو له‌سلێمانی به هاوڵاتی وت:"زۆرجار له‌لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌م به‌سته‌ڵه‌کانه دروستکراوه‌و هه‌ر خۆشیان، ده‌ڵێن هاتووین بۆ شکاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که، ئێمه بڕوامان وایه هاتنی وه‌فده‌که په‌یوه‌ندی به ده‌رئه‌نجامه‌که‌یه‌وه هه‌یه نه‌ک ئه‌وه‌ی کێ هاتووه". وتیشی:" ئه‌گه‌ر هاتنی نێچیرڤان بارزانی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات سه‌دجار پێشوازی لێده‌که‌ین، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی که چی له‌بارودۆخی هاووڵاتیان گۆڕیوه".
هاوڵاتى به‌شێک له‌ده‌ستگیرکراوه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستاندا ماوه‌یه‌کى زۆر له‌زیندانه‌کاندا ده‌هێڵدرێنه‌وه به‌بێ دادگایی‌کردن، ئه‌وه‌ش به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدارى رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى توند کردووه‌ته‌وه. ته‌حسین یاسین نموونه‌ی یه‌کێک له‌و زیندانیکراوانهیه، ئه‌و له‌هه‌ولێر ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستگیرکراوه نه‌ریمان ئه‌حمه‌د پارێزه‌ری ته‌حسین یاسن، ئه‌و چالاکوانه سیاسییه‌ی له‌هه‌ولێر ده‌ستگیرکراوه به‌هاوڵاتی وت: "ماوه‌ی دوو ساڵه ته‌حسین له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیرکراوه، کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تی رووبه‌ڕوو کراوه‌ته‌وه، زیاتر له‌وه‌یا خۆی ده‌بینێته‌وه گوایه هه‌ستاوه به‌تێکدانی ئاسایشی شاری هه‌ولێر، وه‌ک ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پێشتر بۆ چالاکانی بادینان و هه‌ولێر دروستکراوه". هه‌روه‌ها وتیشی:"ته‌حسین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌ڤگه‌ری ئازادییه له‌هه‌ولێر ته‌نها ئه‌وه تاوانیه‌تی، دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌و له‌ڕابردوودا بۆخۆم سه‌ردانی ئاسایشی هه‌ولێرم کرد پرسیارم کرد وتیان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ره ده‌ستگیرمان کردووه". ئه‌و پارێزه‌ره ده‌شڵێت:"له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه چه‌ندین جار ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دراوه، چه‌ندین جار هه‌وڵی بۆدراوه‌و رێکخراوه‌کانیش ئاگادارکراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کان بێئه‌نجام بوون". "تائێستا چه‌ند پارێزه‌رێک ویستوویانه ببنه پارێزه‌ری، به‌ڵام کێشه‌یان بۆ دروست ده‌کرێت، ئه‌وه دوو ساڵه هیچ دادگایی نه‌کراوه، به‌ڵام بڕیاره 12 ی 6 یه‌که‌م رۆژی دادگایی کردنی بێت".، پارێزه‌ره‌که‌ى واى وت. هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی پشتڕاستیده‌کاته‌وه که ئه‌ندامی ئه‌وانه‌و ده‌ستگیرکراوه. تارا حسێن، هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، وتی :"به‌ڵێ ته‌حسین ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادییه و ته‌نها ئه‌وه‌ش تاوانه‌که‌یه‌تی". عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که ئه‌و که‌سانه‌ی له‌شیلادزێ ده‌ستگیرکرابوون ته‌نها چه‌ند که‌سێکیان دادگایی کراون، وتیشى :" له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستانیش 70 ده‌ستگیرکراو هه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێکیان ئازادبوون". محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که ئه‌و دۆسیانه سه‌رۆکی ده‌سته لێی ئاگاداره‌و له‌لای ئه‌وان نییه، وتیشى:"هیچ داتایه‌کمان له‌به‌رده‌ست نییه چه‌ند که‌س ده‌ستگیرکراوه به‌بێ دادگایی کردن هێڵدراونه‌ته‌وه". تائێستا له‌بادینان 81 که‌س و له‌هه‌ولێر 22 که‌س به‌بێ دادگایی زیندانی‌کراون، به‌ڵام ژماره‌یه‌کیان ئازادکراون. به‌پێی زانیاریه‌کانی هاوڵاتی که له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیکه‌وتووه، له‌ده‌سپێکی کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا له‌بادینان 81 که‌س به‌بێ دادگایی کردن ده‌ستگیرکراون و 12 که‌سیان تائێستا به‌بێ دادگایی‌کردن له‌زیندان ماونه‌ته‌وه.
عەمار عەزیز نزیكەی مانگێكە ژمارەیەك چالاكوانی ئێزدی داوای كشانەوەی هێزەكانی ناو قەزای شەنگال و دەوروبەری دەكەن، بەرپرسێكی خۆسەری شەنگالیش دەڵێت:» ئامادەین بكشێینەوە، بەڵام دەبێت هەموو هێزەكانی دیكەش بكشێنەوە». سەعید شەمۆ، چالاكوان و ئەندامی گروپی گەنجانی سەربەخۆ لەناحیەی سنونێ لەلێدوانێكدا هاوڵاتى وت: «ماوەی 21 رۆژە گروپی گەنجانی سەربەخۆ كەپێكهاتوون لە 50 چالاكوان، لەگەڵ خەڵكی ناوچەكە لەناوەندی ناحیەی سنونێ گردبوونەوە ئەنجامدەدەین، دروشمی ئێمە ئەوەیە كە ناوەستین تا داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێن». هەروەها وتیشی :»بەداخەوە ناوچەكەمان بووەتە شوێنی شەڕو ئاڵوزی لەنێوان گروپە چەكدارەكان، ئەمە لەكاتێكدایە هێشتا سەرووی 70% ی خەڵكی شنگال ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان «. شەمۆ دەشڵێت:» جگە لەپۆلیسی ناوخۆ نامانەوێت هیچ هێزێكی تر پاراستنی ناوچەكانمان بكات، دووەم گەڕانەوەو دابینكردنی ئاشتی و بەرقەراری ئەمنی لەتەواوی قەزاكەو پێدانی بەڵێنی كونكرێتی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كە چیتر شەڕ روونەداتەوە». خودێدا چوكی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بەوەكالەت لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى سەرەڕای ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەربڕی، وتیشی:» بەداخەوە تائێستا هیچ لایەنێك بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ئەوانی نەداوە «. خودێدا ئەلیاس، بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆكرات لەناحیەی سنونێ سەر بەقەزای شەنگال لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت: «ئێمە هەموو كاتێك وتوومانە لەبەرەی خەڵكین و هەر لەبەرەی خەڵكدا دەمێنینەوە، پێش ماوەیەك خەڵكی كۆمەڵگای دووگرێ داوایان لەئێمە كرد هێزەكانی خۆمان بكشێنینەوە، بەبێ دوودڵی داواكاری ئەوانمان جێبەجێ كرد «. «بەمەرجێك رازی دەبین و هێزەكانی خۆمان دەكشێنینەوە كەهەموو هێزو گروپەكانی تریش بەهەمانشێوەی ئێمە هێزەكانی خۆیان بكشێننەوە» ، خودێدا ئەلیاس وای وت. بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیمۆكرات لەناحیەی سنونێ سەر بەقەزای شەنگال، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە «قبوڵی ناكەن هێزەكانی تر لەناوەندی شەنگال و ناحیەكان و كۆمەڵگاو گوندەكان بن و ئێمە بەتەنها هێزی خۆمان بكشێنینەوە».
شەنای فاتیح وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات كە سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی لەلایەن 54 هەزار جووتیارەوە گەنمی تێدا بەرهەم دەهێندرێت. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاریدا گەنمی جوتیاران لەدەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە وەربگرێت بەهەمان نرخی سایلۆكانی عێراق لەرێگەی كۆمپانیای خۆشناو بۆ جووتیارانی پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك و كۆمپانیای قەیوان بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین. رۆژی 19ی ئایاری 2022، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە لەپێناو بەبازاڕكردنی بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران، بڕیاردرا گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستانەوە بكڕدرێت بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و هەردوو كۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان) كە پڕۆسەكە جێبەجێدەكەن. بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ نرخی هەرتۆنێك گەنمی پلەیەك 850هەزار دینارە كەهەمان ئەو نرخەیە لەسایلۆكانی عێراق وەردەگیرێت، بەپێی ستاندارتی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق دەبێت و جوتیاران دوای پشكنین و وەرگرتنی گەنمەكانیان راستەوخۆ شایستە داراییەكانیان وەربگرن و لەرێككەوتی 1ی حوزەیران تا 14ی تەموز پڕۆسەكە لەلایەن هەردوو كۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنم دەستپێدەكات. وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵای حكومەتی هەرێم دەڵێت:" لەهەرێمی كوردستاندا 54 هەزار جوتیار خەریكی چاندن و بەرهەمهێنانی گەنمن". حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵا و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بۆهاوڵاتى ئاماژەی بەوەكرد لەهەرێمی كوردستاندا ساڵانە نزیكەی سێ ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی دەكرێت بەگەنم ئەمە بۆ ساڵێكی ئاسایی، بۆ ساڵێكیش كە وشكەساڵی بێت بەپێی ناوچەكە دەگۆڕێت و لەكوردستاندا 54هەزار جوتیار خەریكی چاندن و بەرهەمهێنانی گەنمن. ناوبراو باسی لەوەشكرد كە گەنم پلەی یەك و دوو و سێی هەیە بەپێی پلەكانی كوالێتیەكەی دەگۆڕێت، وتیشی:"جوتیارانی كوردستان تائاستێكی باش ئاشنان بە جۆر و ئاستی گەنمەكان و بەشێكی زۆری جوتیاران شارەزایەكی باشیان لەو مەجالەدا هەیە". وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە ساڵی رابردوو نزیكەی 126هەزار تۆن گەنم لەهەرێمی كوردستاندا بەرهەم هاتووە و نزیكەی 20هەزار تۆنیش تەسلیم كراوە بە كۆمپانیاكان و ئەوی دیكەش كە مایەوە جوتیاران خۆۆیان ئازاد بوون كەلەبازاڕدا بیفرۆشێت یان هەڵیگرێت بۆ بنەتۆو یان هەرچۆنێك بازرگانی پێوەبكات، بەڵام وتیشی:" بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەكەین گەنمی بەرهەمهێنراو لەساڵی رابردوو باشتر بێت و بگاتە زیاتر لە 300هەزار تۆن، هەرچەندە ئەمساڵ لە هەندێ ناوچە وشكەساڵی راگەیەندراوە؟؟؟". ساڵی رابردوو، وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ یەك تۆن گەنمی پلەیەك 560هەزار دینار و پلەدوو 480 هەزار دینار و پلەسێش 420هەزار دینار دراوە بە جوتیاران، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەی خستەروو كە لەمانگی رابردوودا بۆ هەرتۆنێك لەو سێ پلەیە 50هەزاری دیكە بۆ هەر تۆنێك گەنمی ساڵی رابردوو دراوەتە جووتیاران، چونكە لەیاسای بودجەی 2021 جێگیركرابوو و نەدرابوو بە جوتیارانی كوردستان و لەم دوایەدا بۆیان ناردن، بەشێك لەجوتیاران، وەزارەتی كشتوكاڵ تۆمەتبار دەكەن كە پشتگیری و كارئاسانی بۆ جوتیاران ناكرێت و خۆیان پشتیان بەخۆیان بەستووە. نەجات مەحمود ئاغا، تەمەن 39 ساڵ جوتیارێكی پارێزگای هەولێرە و لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:" ساڵی پار لە زیاتر لە هەزار و 500 دۆنم گەنممان چاندبوو و هەر تۆنێك گەنممان بە 610 هەزار دینار فرۆشت و وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم دوو كۆمپانیای بۆ كڕینی گەنم راسپاردبوو ئەوانیش گەنمی دەرەجە یەكیان بە 475 هەزار وەردەگرت و دەرەجە دوو بە 400 هەزار وەردەگرت و دەرەجە سێی بە 325هەزار وەردەگرت، هیچ جوتیارێك ئامادەنەبوو گەنمی خۆی رادەستی ئەو كۆمپانیایانە بكات بۆ ئەمساڵیش بەهۆی وشكەساڵی و گرانی دەرمانەوە نزیكەی 600 دۆنمێك گەنممان چاندووە". هەروەها كەریم سەعید كەریم، تەمەن 50 ساڵ جووتیارێكی پارێزگای سلێمانییە و لە لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى، ئەوەی خستەروو كە ساڵی پار نزیكەی 50 دۆنم زەوی گەنمیان چاندووە و نزیكەی 15 تۆن گەنمیان هەبوو و هەر تۆنێكیان بە 650 هەزار دینار فرۆشت و بۆ ئەمساڵیش نزیكەی 70 دۆنم گەنمیان چاندووە و هێشتا دروێنەیان نەكردووە و لە ناوەراستی مانگی داهاتوو بەدواوە دەستپێدەكەن. كەریم سەعید وتیشی:" ئێمە پارەی 2014 و 2015 و 2016 لای حكومەتە و تائێستا وەرماننەگرتووە و چەندین جار بەڵێنمان پێدراوە و جێبەجێنەكراوە و لەهەموو دنیادا كشتوكاڵا یەكەم سێكتەرە كەپشتی پێببەسترێت دواتر نەوت دێت، بەڵام بەرپرسانی ئێمە بەهیچ شێوەیەك پشگیری جوتیار ناكەن و هەرچی زەوی كشتوكاڵی چاك و تەخت هەیە كراوە بە شوقە و ڤێلا و بەرنامەیەكیان بۆ ئەم وڵاتە پێنییە". هاوكات، حەسەن پیرۆ هەركی، تەمەن 58 ساڵ جوتیارێكی پارێزگای دهۆكە و نزیكەی 40 ساڵە ئەو كارەدەكات و لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى هێمای بۆ ئەوەكرد كە پارساڵ هەزار و 700 دۆنم گەنمیان چاندووە و بەهۆی وشكەساڵییەوە تەنها 190 دۆنمیان بۆ ماوەتەوە هەر تۆنێكیان بە 535هەزار دینار فرۆشتووە، وتیشی:" بۆ ئەمساڵیش 750 دۆنم گەنممان چاندووە". پیرۆ هەركی داوا لەحكومەتی هەرێم دەكات كە ئێستا وشكەساڵییە و جوتیاران زەرەمەندبوون و با نرخەكان زیادبكرێت تابەرهەمەكانیان نەدەنە عەرەب، كە مەبەست لێی حكومەتی عێراقییە. حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی لە پارێزگای هەولێرو ئیدارەی گەرمیان وشكەساڵی راگەیاندو بۆ ئەو مەبەستەش بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دیناری تەرخان كردووە، بەڵام وردەكاری چۆنێتی خەرجكردنی ئەو برە پارەیە ئاشكرا نەكراوە كە بۆچ بوارێك خەرج دەكرێت، ئایا بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەیە لەرێگەی هەڵكەندی بیری ئیتیوازییەوە یان بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو جووتیارانەیە كە بەهۆی وشكەساڵییەوە زەرەرمەند بوون. جەمیل حسێن، تەمەن 50 ساڵ جوتیارێكی پارێزگای هەڵەبجەیە و زیاتر لە 35ساڵە كاری جوتیاری دەكات لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى باسی لەوەكرد كە ساڵی رابردوو 12 تۆن گەنمی چاندووە لە 240 دۆنم زەویدا و بۆ ئەمساڵیش تەنها هەشت تۆن گەنمی چاندووە، وتیشی:" جوتیار پێویستە لە هەموو لایەكەوە هاوكاری بكرێت، بەڵام لەكوردستاندا ئاسانكاری بۆ جوتیاران ناكرێت و شتەكان لەسەری كەڵەكە ئەكرێت ماندووبوونی لەبەرچاو ناگیرێت ، ئەگەر حكومەت هاوكاری جوتیار نەكات ئابووری وڵات بەرەو داڕوخان ئەڕوات". محەمەد كەریم، تەمەن 28 ساڵ جوتیارێكی ئیدارەی گەرمیانە ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئەوەی پار و ئەمساڵ چاندوویانە بەهۆی وشكەساڵی و بێ بارانییەوە یەك كیلۆیان لێنەدورییەوەو جگە لەزیانی ماددی هیچمان بۆ نەماوەتەوە، وتیشی:" لەكەلار هەتا باوەنوور شوێنی نزیكەی 10هەزار دۆنمی دەیمی گەنم هەیە و یەك كیلۆ گەنمی لێ بەرهەم نەهاتووە، ئەمساڵ و پار بەهۆی بێ بارانییەوە هیچ بەرهەمێكمان نەبووە و تەنانەت ئەوەندەش سەوز نەبووە كە ئاژەڵا سوودی لێوەربگرێت".
هاوڵاتى بەپێی نوێترین ئامارەكانی ئێران ئاشكرا بووە كە زیاتر لە 13 ملیۆن گەنجی وڵاتەكە بەهۆكاری جیاواز ناتوانن هاوسەرگیریی بكەن لەكاتێكدا نزیكەی 90%یان خواستی هاوسەرگیرییان هەیە. لەتووێژینەوەكاندا دەركەوتووە گەنجانی ئێران بەكوڕ و كچەوە لەساڵی 2017 تائێستا كەمترین ژمارەیان هاوسەرگیریان كردووەو ئەوانەشی چوونەتە ئەو پڕۆسەیەوە كەمترین منداڵیان خستووەتەوە. بەوتەی بەرپرسان لەئێستادا زۆربەی ئەو گەنجانەی كە لەئێران هاوسەرگیرییان نەكردووە كچانن و ژمارەیان نزیكەی سێ هێندەی كوڕانەو دەگاتە زیاتر لەپێنج ملیۆن كچ. هەر لەئامارەكاندا ئاشكرابووە زۆربەی ئەو ژنانەشی دوای هاوسەرگیریی یەكەم جیابوونەوەیان لەهاوژینەكانیان، جارێكی دیكە ناچنە ناو پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە، بۆیە ئەوەش بارگرانییەكی گەورەیە لەسەرشانی خۆیان و خێزان و وڵاتەكەیان. سەرەڕای هەموو كێشەو قەیرانەكان بەوتەی توێژەران ئێران بەم شێوازە ژیانەی ئێستا رووبەڕووی سۆنامیی بەساڵاچووان دەبێتەوەو وڵاتەكە بەرەو پیریی كۆمەڵایەتیی هەنگاو دەنێت، ئەگەر دۆخی ئێستا باری كۆمەڵایەتیی ئەو وڵاتە چارەسەر نەكرێت گەورەترین ناهاوسەنگیی كۆمەڵایەتیی لەو وڵاتە روودەدات. خەونی هاوسەرگیریی لەئێران لەنوێترین ئاماردا كە ناوەندی توێژینەوەی دانیشتوانی ئێران بڵاوی كردووەتەوە 13 ملیۆن كوڕ‌و كچی گەنج كاتی هاوسەرگیرییان هاتووە ناتوانن بچنە پڕۆسەی ژیانی هاوبەشەوە لەو ژمارەیەش 88%یان مەیلی هاوسەرگیرییان هەیە، بەڵام دۆخی ئابوریی و كۆمەڵایەتیی خواستەكەی لێكردوون بەخەون. زیاتر لە 11 ملیۆن و 600 هەزار كوڕ‌و كچ لەئێران كە خواستی هاوسەرگیرییان هەیەو تەمەنی یاسایی و شەرعیان گونجاوە بۆ ژیانی هاوبەش ناتوانن هاوسەرگیریی بكەن. مەسعود عالەمی، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی دانیشتوانی ئێران رایگەیاندووە ئەگەر لەو ژمارەیە نیوەیان هاوسەرگیریی بكەن ئەوا نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس لە كۆی 84 ملیۆن دانیشتووی ئێران زیاد دەكات. لەئامارەكانی ناوەندی توێژینەوەی دانیشتوانی ئێران‌دا هاتووە تەنها 9%ی ئەو كەسانەی هاوسەگیریی دەكەن لەساڵی یەكەمدا دەبنە خاوەنی منداڵ یان رێگە دەدەن منداڵیان ببێت. ئەو ناوەندە روونیكردووەتەوە بەپێی ئامارەكان مەودای وەچەخستنەوە یان منداڵ بوون لەدوای هاوسەرگیریی سێ ساڵ و چوار مانگە كە ئەو ماوەیەش زۆرە، چونكە دەبێت دوای هاوسەرگیریی هەو كوڕ و كچێك لەئێران، زیاتر لە سێ ساڵ دەخایەنێت كەمنداڵیان ببێت، لەكاتێكدا بۆ هەر هاوسەرگیرییەك لەئێران نزیكەی دوو منداڵ ئەژمار كراوە كە لەزۆر حاڵەتدا دوای ئەو سێ چوار ساڵەش تەنها یەك منداڵ دەخەنەوە كە ئەوەش زۆر كەمترە لەپێوەرە تەندروستی و كۆمەڵایەتییەكانی ئێران. لەتووێژینەوەكاندا دەركەوتووە زۆربەی هۆكاری هاوسەرگیری نەكردن و وەچە نەخستنەوە بۆ باری ئابوریی و نەبوونی كار‌و شوێنی گونجاوی نیشتەجێبوون لەئێران دەگەڕێتەوە. كەمیی پسپۆڕی منداڵبوون و چارەسەری نەزۆكی لەئێستادا سێ ملیۆن خێزانی ئێرانی بەبێ منداڵ دەژین و توانای وەچەخستنەوەیان نییە، لەبەرامبەردا تەنها 80 كلینیكی تایبەت بەمنداڵبوون لەو وڵاتەدا هەیە. بەشێوەیەكی ئاسایی ئەو كەسانەی لەڕووی تەندروستییەوە توانای وەچەخستنەوەیان نییە ماوەی نزیكەی شەش ساڵیان پێویستە بۆ چارەسەرو دەرمانكردنیان تا بتوانن منداڵیان ببێت. وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی كردووەتەوە لەماوەی 31 ساڵدا تەنها 150 پسپۆڕی منداڵبون و چارەسەریی نەزۆكی لەو وڵاتە بەسەركەوتوویی خوێندیان تەواوكردووە و لەئێستادا سەرقاڵی چارەسەری هاوسەرە نەزۆكەكانن، بۆیە پێویستە زانست و خوێندن لەو بوارەدا لەئێران پەرەی پێبدرێت و زیاترین پسپۆڕ و پزیشك لەو بەشەدا زانستی خۆیان پێشبخەن. هەروەها بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان رێژەی پیری لەهەر وڵاتێك دەبێت لە نێوان 15% بۆ 20% بێت كە لەئێران گەیشتووەتە 22% بەپێی تووێژینەوەكانیش ئەگەر كێشەی نەزۆكیی لەئێران چارەسەر ببێت ئەوا رێژەی پیرو بەساڵاچووان لەو وڵاتە بۆ 12.4% دادەبەزێت. ئێران گیرۆدەی لەباربردنی كۆرپەلەیە وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی كردووەتەوە لەساڵێكدا یەك ملیۆن و 300 هەزار كۆرپەلە لەناودەبرێت كە تەنها یەك لەسەر سێی ئەو ژمارەیە لە رووی تەندروستییەوە رێگەپێدراوەو بەزمانێكی دیكە ناچارییە. لەلایەكی دیكەوە دەستەی كۆنتڕۆڵی دانیشتوان لەئەنجومەنی دەستنیشانكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانە زیاتر لە 530 كۆرپە بەئەنقەست لەناو دەبرێت كە هاوتای كوشتنی زیاتر لەنیو ملیۆن مرۆڤە. پرۆفیسۆر محەمەد ئیسماعیل ئەكبەری، كە سەرۆكی دەستەی كۆنتڕۆڵی دانیشتوانی ئێرانە لەئەنجومەنی دەستنیشانكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی بەمیدیای وڵاتەكەی راگەیاندووە؛ لەناوبردنی كۆرپەلە لەئێران دوو هێندە لەپێوەرە تەندروستیی و نێودەوڵەتییەكانی جیهان زیاترەو 44%ی كۆرپەكانیش بەهۆی نەبوونی سیستمێكی گونجاو تەندروستییە بۆ پاراستنیان لەباردەچن. دووگیانبوونی ژنان لەسەردەمی جەنگی ئێران و عێراق كەمترە پسپۆڕان و شارەزایانی كۆمەڵایەتی ئێران ئاشكرایان كردووە لەساڵی 1980 تا 1988 واتە لەسەردەمی جەنگی وڵاتەكەیان لەبەرامبەر عێراق هەر ژنێك كە هاوسەرگیری كردووە نزیكەی سێ منداڵی بووە لەكاتێكدا لەو سەردەمەدا رێكخراوی تەندروستیی جیهانی 13 ئامرازی رێگریی لە دووگیانبوونی ژنانی لە رێگەی 15 هەزار تۆڕی تەندروستییەوە بەبێ بەرامبەر دەدایە خێزانە ئێرانییەكان. تەندروستیی جیهانی لەساڵی 1986 بڵاوی كردووەتەوە رێژەی منداڵبوونی خێزانەكانی ناو ئێران 6.4 بۆ 6.8 بووە واتە هەر خێزانێك زیاتر لە شەش منداڵی خستووەتەوە، ئەوەش وای كردوە لەو سەردەمەدا بوترێت كۆمەڵگەی ئێران رووبەڕووی تەقینەوەی زیادبوونی ژمارە بووەتەوە. لەئێستادا كە 30%ی ئەو كچانەی توانای دووگیانبوونیان هەیە هاوسەرگیریان نەكردووەو 70%ی ئەو ژنانەشی هاوسەرگیریان كردووە، زۆرینەیان تەنها یەك جار دووگیان بوون. سۆنامی پیربوونی ژنانی تەنها لەئێران بەپێی ئامارەكانی ئێران نزیكەی 700 هەزار ژنی بەساڵاچوو كە دەكاتە 20%ی كۆی ژنانی وڵاتەكە سەرەڕای تەمەنەكەیان بەتەنها دەژین و بەهەژارترین چین لەقەڵەمدەدرێن بەهۆی دواكەوتویی كۆمەڵایەتییەوە هاوسەرگیریان نەكردووەتەوە، ئەوەش وای كردووە ژنانی تەنهاو بەساڵاچو بەراورد بە پیاوانی تەنها و بەساڵاچوو زۆر زیاتر بێت. 74٪ی ژنانی بەساڵاچووی دانیشتوی ئێران كە تەمەنیان لە 60 ساڵ بەرەو سەرترە توانای خوێندن و نووسینیان نییەو بە نەخوێندەوار ئەژمار دەكرێن. نزیكەی 71%ی ژنانی بەساڵاچوو تەنها لەئێران هیچ داهاتێكیان نییەو تەنها 29%یان خاوەنی مووچە یان داهاتن و پێشبینی كراوە ئەو ژمارەیە لە 30 ساڵی داهاتوودا بۆ سێ هێندە واتە دوو ملیۆن و 100 ژنی بەساڵاچووی هەژار زیاد بكات. لەئێستادا لەهەر 10 كەسی دانیشتوای ئێران یەك كەس بە بەساڵاچوو و پیر ئەژمار دەكرێت لەكاتێكدا پێشبینی كراوە لەساڵی 2050 لەهەر 10 كەسی دانیشتوی وڵاتەكە سێ كەس پیرو بەساڵاچوو بێت. لەو 29%ی ژنانی بەساڵاچووەی ئێران تەنها 3% مانگانە كەمتر لەیەك ملیۆن تمەن داهاتیان هەیە كەدەكاتە 35 دۆلار‌و 13%یش داهاتی مانگانەیان رەنگە بگاتە سێ ملیۆن تمەن كەدەكاتە زیاتر لە 100 دۆلار. د.میرتاهیر موسەوی كە سەرپەرشتیاریی تووێژینەوە لەسەر دۆخی ژنانی بەساڵاچووی ئێران دەكات، رایگەیاندووە كێشەی ئابوریی و كەڵەكەبوونی قەیرانەكان بەسەر خێزانەكانی وڵاتەكە وای كردووە زۆرترین كەس بیر لەوە بكاتە دایكی و باوكی بەساڵاچووی خۆی رەوانەی خانەی بەساڵاچووان بكات، لەكاتێكدا ئەوە لە رووی دەرونییەوە وەك بێلانەكردنی ئەو كەسانە وایەو تەنانەت ئەو بەساڵاچووانە تادوایین ساتەكانی ژیانیان خەون بەگەڕانەوە بۆ ناو ماڵ و حاڵ و خانەوادەكانیان دەبینن. موسەوی هۆشداریی داوە كە لەنەبوونی سیستمێكی گونجاو بۆ خزمەتكردنی بەساڵاچووان لە رووی كۆمەڵایەتی و دەرمان و تەندروستیی لەئێران چینی بەساڵاچوو زۆرترین هەڕەشەیان لەسەرە بەراورد بەچینەكانی دیكەی كۆمەڵگە. ژیانی تەنهایی لەئێران روو لەهەڵكشانە نزیكەی 7.8%ی كۆی دانیشتوانی ئێران بەتەنها دەژین و بەپێی ئامارەكان پێشبینیی كراوە ئەو رێژەیە لەساڵی 2050 بگاتە 16.4% كەئەوەش بەهۆی بەتەنها ژیانكردنی بەساڵاچووانی وڵاتەكەوە دەبێت. لەتووێژینەوەكانی تایبەت بە بەساڵاچووان لەئێران دەركەوتووە ژنان چوار هێندەی پیاوان خواستیان بۆ ژیانی تەنهایی زیاترە. پیربوونی ئێران نەتەوەیەكگرتووەكان لەساڵی 2030 نزیكەی 28%ی دانیشتوانی ئێران پیر دەبن و دەچنە تەمەنی بەساڵاچوو، ئەوەش بەواتای ئەوە دێت لەو ساڵەدا 20 ملیۆن كەس لەوڵاتەكە لە بەساڵاچووان پێكدێن. بەپێی پێشبینییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر بنەمای تەمەن و ژمارەی وەچەخستنەوە لەهەر 4.4 كەسی دانیشتوای ئێران لە 20 ساڵی داهاتوودا یەك كەس پیرو بەساڵاچوو دەبێت و ئەگەر باری كۆمەڵایەتیی وڵاتەكەش بەو شێوازە بەردەوام بێت ئەوا لە 80 ساڵی داهاتوودا ژمارەی دانیشتوانی ئێران بۆ 31 ملیۆن كەس كەم دەكات كە لەو ژمارەیەش 47%ی بەساڵاچوو دەبن. ئێران بۆ دووگیانبوون، ئیسرائیل دەكات بەگژی ژنانی وڵاتەكەیاندا لەئامارەكانی ساڵی 2020 رێكخراوی تەندروستیی جیهاندا ئاشكرابووە هەر ژنێكی دانیشتوای ئیسرائیل زیاتر لەدوو منداڵی دەبێت و لەهەندێك حاڵەتیشدا سێ منداڵ، بەڵام ئەو ئامارە لەژنانی دانیشتوانی ئێران كەمترەو زۆرینەی ژنان یەك منداڵیان بووە. یەكێك لەپلانە سەرەكیەكانی ئیسرائیل لەساڵانی رابردوودا بەرزكردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی بووە بەهاندانی ژنان بۆ دووگیانبوون و لەو چوارچێوەیەشدا بانگەشەی ئەوە كراوە كەهەر ژنێك بەبێ كێشەیەكی ئەوتۆ تەندروستیی توانای هەشت جار دوو گیانبوونی هەیەو لەئامارەكانی تەندروستیی جیهانیشدا دەركەوتووە ژنانی ئیسرائیل پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی جیهان بە بەردەوامی رێژەی دووگیانبوونیان زۆر بووە. تاهیرە لەباف، پسپۆڕی بواری ژنان و لەدایكبوون لەئەنجومەنی كۆنتڕۆڵی دانیشتوانی ئێران رایگەیاندووە» دروشمی كۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی ئیسرائیل و ئەمریكا بەس نییە لەكاتێكدا ژنانی ئیسرائیل لانیكەم دوو بۆ سێ منداڵیان دەبێت، بۆیە بۆ دژایەتیی ئەو دو وڵاتە زیاتر لە نۆ ملیۆن ژن لەئێران هەیە كە لەتوانایاندا هەیە دوو بۆ چوار جار دووگیان ببن و ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەكە بەرز بكەنەوەو ئێران لەپیربوون بپارێزن. لەیاسایەكی نوێ‌دا كەپەرلەمانی ئێران دەری كردووە ئەو ژنانەی كە لەدوو منداڵ زیاتریان ببێت خەڵات دەكرێن و خەڵاتەكەشیان ئۆتۆمبێلەكە، تائێستا لەچوارچێوەی ئەو یاسایەدا كە بە(یاسای گەنجی) ناودەهێنرێت 10 هەزار ژن لەئێران خەڵاتەكەیان وەرگرتووە. كەمی وەچەخستنەوە لەئێران لەقەیرانەوە بۆ كارەسات بەرپرسانی تەندروستیی ئێران هۆشدارییان داوە كەمبوونەوەی وەچەخستنەوە لەچوار ساڵی رابردوودا لەقۆناغی قەیرانەوە گۆڕاوە بۆ كارەسات، چونكە ژمارەی منداڵبوون لەساڵی 2006 تائێستا ساڵانە بە بەردەوامیی كەمیی كردووە. لەئامارەكانی تەندروستیدا دەركەوتووە رێژەی لەدایكبوونی منداڵان لەساڵی 2016 بەراورد بەساڵی 2021 زیاتر لە 22% كەمی كردووە و ساڵی 2021 نزیكەی یەك ملیۆن و 107هەزار منداڵ لەئێران لەدایكبوون، لەكاتێكدا ساڵی 2016 زیاتر لە یەك ملیۆن و 570 هەزار منداڵ لەوڵاتەكە لەدایكبووە. تەندروستیی ئێران هۆشداریی داوە لەئێستادا گەشەی كۆمەڵگەی وڵاتەكە لەمەترسیدایە و ئەگەر یاسای تایبەت بۆ زیادكردنی ژمارەی دانشتوان نەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوا هیچ ئاسۆیەك بۆ گەشەی وڵاتەكە لەداهاتوودا بەدیناكرێت.
رەزا مەنوچەهری تیرۆرکردنی چالاکانی سیاسی و پێشمەرگە و گەریلا لەلایەن ئێران و تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا وەک پلانێکی ستراتیژیی ئەو دەوڵەتە بۆ لە ناوبردنی نەیارانیان بەردەوامیی هەیە پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى تورکیا‌و ئێران به‌رده‌وام بوون له تیرۆرکردنى که‌سایه‌تییه سیاسى و چالاکوانانى کورد له‌ناو هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و وڵاتانى ده‌ره‌وه‌دا، له‌م راپۆرته بنکۆڵکارییه‌دا ته‌واوى زانیارییه‌کان خراوه‌ته‌روو. لە ساڵانی ١٩٩٠دەکاندا ئێران زۆرترین تیرۆر و لە ساڵانی دوای ٢٠٠٠ەکانەوە تورکیا زۆرترین تیرۆری لە هەرێم ئەنجامداوە. ئێران و تورکیا بۆ سەرکوتکردنی هێزە کوردییەکان لە رۆژهەڵات و باکووری کوردستان سەرکردەکانی حزبەکان و ئەندامەکانیان و لایەنگرانیان و چالاکوانان دەکەنە ئامانج و بەپێی بارودۆخ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دا تیرۆریان دەکەن. لەم ساڵانەی دوایدا و بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئێران و تورکیا دەستیان بە زنجیرەیەک تیرۆری نوێی نەیارانیان لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دا کردووەتەوە. شێوازەکانی تیرۆری ئەو دوو دەوڵەتە بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە هەندێک گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و لەم ساڵانەی دوایدا بۆ تیرۆرەکانیان سوودیان لە مووشەک و درۆن وەرگرتووە. تیرۆر و جۆرەکانی و ئامانج لە کاری تیرۆریستی تیرۆر دەستەواژەیەکی فەرەنسییە و بە مانای تۆقاندن دێت. تیرۆر واتە پلاندانانی نەهێنی بۆ کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێکی نەیاری سیاسی، یان کەسێکی خاوەن بیروڕای جیاواز. تیرۆر لە ئێستادا زۆرتر بە مانای تیرۆری سیاسی و کوشتنی کەسە سیاسیی و چالاکوانەکان بەکاردەبرێت، بەڵام تیرۆر بۆ ئامانجی ئابوری و مافیایش ئەنجام دەدرێت. جۆری تیرۆری ئابووری لەم ناوچەیەدا کەمترە، بەڵام تیرۆری سیاسی بۆ ئامانجی سیاسی و سەربازی و سڕینەوەى ئیتنیکی و بیروڕای جیاواز بە چڕی ئەنجام دەدرێت و زۆرینەى هەرە زۆری تیرۆرەکانی ئێران و تورکیا لە هەرێمی کوردستان تیرۆری سیاسین. ئەو تیرۆرانەى لەلایەن دەوڵەتەکان و دام و دەزگای هەواڵگرییەکانی دەوڵەتەکانەوە ئەنجام دەدرێن بە تیرۆری دەوڵەتی پێناسە دەکرێن. تیرۆرەکانی ئێران و تورکیا تیرۆری دەوڵەتین. تیرۆری نادەوڵەتیش بەو تیرۆرە دەوترێت، کە گروپەکان ئەنجامی دەدەن. تیرۆر تەنها شێوەی جەستەیی نییە و بەڵکو تیرۆری سیاسی و تیرۆری بایەلۆژی و تیرۆری کەسایەتیش هەیە و دام و دەزگای دەوڵەتە فاشیست، دیکتاتۆر و داگیرکەرەکانی کوردستان ئەو شێوازانەش لە تیرۆر ئەنجام دەدەن و رۆژانەش لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیان و ڕاگەیاندنە دۆستەکانیانەوە لە دژی بزووتنەوەى ئازادیی کورد ئەنجامی دەدەن. تیرۆریزمی ئێرانی کولتوری کوشتنی بە ئەنقەستی کەسانی نەیاری دەسەڵات و دەوڵەت لە ئێران مێژوویەکی کۆن و دێرینی هەیە. مێژووی ئێران دەیان نمونەى لە کوشتنی بە ئەنقەستی نەیارانی دەوڵەت و پاشا و رابەڕ تیادایە. لە کولتوری سیاسیی ئێران‌دا بۆ ئەنجامدانی تیرۆری کەسانی نەیار هەموو رێگایەکی وەک بەڵێن پێدان، دانوستاندن، سوێند بۆ خواردن، لێخۆشبوو‌ن، پیلانگێڕی و بانگهێشتکردن... هتد گیراوەتە بەر. بۆ نمونە لە ساڵی ١٦١٠ی زاینی‌دا شا عەباسی سەفەوی لە شەڕی قەڵای دمدم دا بەڵێنی بە ئەمیرخانی لەپ زێڕین دا ئەگەر خۆی رادەست بکات ژیانی پارێزراو دەبێت، بەڵام دوای ئەوەى ئەمیرخانی لەپ زێڕین لە قەڵاکە هاتە دەرەوە تەنها لە دوای چەند کاتژمێرێک هەڵیانکوتایە سەر چادرەکەی و خۆی و پیاوەکانیان کوشت. قاجارەکانیش باپیری سمکۆی شکاک-یان بۆ دانوستان و میوانی بانگهێشتی تەورێز کرد لە تەورێز کوشتیان. سمکۆی شکاکیش هەر بە ناوی لێخۆشبوو‌ن و رێککەوتن بانگهێشت دەکەنەوە و لە ساڵی ١٩٣١دا لە شنۆ بۆسەیان بۆ دانا و تیرۆریان کرد. لە سەردەمی رژێمی پاشایەتیی ئێرانیش دا رژێم و سوپای ئێران بەڵێنیان بە قازی محەمەد دابوو، کە ژیانی پارێزراو دەبێت، بەڵام ئەو بەڵێنەش تەنها فێڵێک بوو و قازی محەمەدیان لەسێدارەدا. لە رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دا درێژە بەو تاوانکاری و تیرۆر و فێڵکردنانە بەرامبەر بە نەیارەکانی دەوڵەت و ڕابەری رژێمەکەیان دا. کاتێک رژێمی ئێران لە ساڵی ١٩٨٨دا لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا لەگەڵ عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە دانوستاندا بوو لەسەر مێزی دانوستان و لەکاتی گفتوگۆدا چەکیان لێ دەرهێنا و قاسملویان تیرۆر کرد. تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوتکردنی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەموو رێگایەکی سیاسی و سەربازی و ئایینیی گرتووەتە بەر. سەرەتا بە فتوای ئایەتوڵا خومەینی شەڕی کوردستانیان لە ساڵی ١٩٨٠ دەستپێکرد. بەهۆی ئەو فتوایەوە بە فڕۆکە و تانک و تۆپ هێرشیان کردە سەر شارەکان بە تایبەتی سنە و تاوانەکانی وەک قاڕنێ و قەڵاتانیشیان ئەنجامدا و ئەو شەڕە نزیکەى ١٠ ساڵی خایاند. لە دوای ساڵی ١٩٩١ و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێران شێوازێکی تری بۆ لەناوبردنی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات گرتەبەر و دەستی بە تیرۆری سەرکردەکان، فەرماندەکانیان و پێشمەرگە و ئەندامانیان و چالاکوانان کرد. بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەبدولڕەحمان برومەند ئێران لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لە سەرتاسەری جیهان ٥٤٠ تیرۆر و ڕفاندنی نەیارانی ئەنجامداوە. لەو ژمارەیە ٣٩٧ کردەیان تیرۆریستی بوون و ١٤٣ کردەشیان ڕفاندن بووە. لەو ٣٩٧ کارە تیرۆریستییە ٣٢٩ تیرۆریان لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دا ئەنجامدراون و ٦٨ تیرۆری تریشیان لە پاکستان، تورکیا، فەرەنسا... ئەنجامدراون. کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرترین تیرۆری نەیارەکانی، کە زۆربەى هەرە زۆریان کوردبوون و ئەندامانی هێزە کوردییەکان بوون، لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. دەرکردنی موجاهیدینی خەڵق لەعێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٠ەوە تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێم کەمیان کرد و لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پێنجوێن دوو نەیاری ئێرانی تیرۆر کران، بەڵام بەهۆی ڕووداوەکانی عێراق و پرۆسەى ئازادی و هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق، تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێم تاوەکو ساڵی ٢٠١٦ ڕاوەستان. لەو ماوەیەدا ئێران بە بۆردومانکردنی و تیرۆرکردن و هاوەنبارانکردنی بارەگاکانی موجاهیدینی خەڵقەوە خۆی زیاتر سەرقاڵ کردبوو، کە ئەو هێرش و پەلامارانەى ئێران بووە هۆی ئەوەى موجاهیدن کەمپی ئەشرەف و بارەگای سەرەکییان لە دیالە چۆڵ بکە و لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڕۆن بۆ بەغدا و لە کامپی لیبەرتی (ئازادی) نیشتەجێ کران، بەڵام هەر بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە، موجاهیدنی خەڵق لە عێراقەوە گواسترایەوە بۆ ئەلبانیا. دەستپێکردنەوەی تیرۆرەکانی ئێران لە هەرێم ئێران لە ساڵی ٢٠١٦ بە تیرۆرکردنی کەمال شێخ سادە ناسراو بە کەمالە خڕە و سدیق ساڵئاوایی لە پێنجوێن دەستیکردووە بە کارە تیرۆریستییەکانی لە هەرێمی کوردستان. هاوکات لەگەڵ ئەو تیرۆرانەدا لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بۆسە و تیرۆری ئەنجام دەدات. لە ٤ی ١٠ی ٢٠١٦ لە ناوچەى ئەزگەڵەى سەلاسی باوەجانی ١٢ گەریلای پەژاکی تیرۆر کرد. هەر لەو ساڵەدا لە شەڕەکانی قەرەسەقەلی شنۆ و کۆساڵانی نێوان شاهۆ و مەریوان ١٩ پێشمەرگەی حدکا تیرۆرکران. لە کۆتایی ٢٠١٦دا لە شەوی یەلدادا ماتۆڕ سکیلێکی بە بارەگای حزبی دیموکرات دا تەقاندەوە و بەو هۆیەوە ٥ پێشمەرگە و ٢ ئەندامی ئاسایشی هەرێم تیرۆر کران. کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٨‌دا هاوکات لەگەڵ تیرۆرکردنی ئێقباڵ مورادی لە پێنجوێن، قادر قادری لە بالیسان، سەڵاح عەباس و عەباس سەڵاح لە هەولێر، ئەحمەد ئێرانی لە سۆران تیرۆر کرد و بارەگای ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە کاتی کۆبوونەوەى سەرکردایەتیی ئەو حزبەدا موشەکباران کرد و بەو هۆیەوە ١٧ سەرکردە و بەرپرس و پێشمەرگەی ئەو حزبە تیرۆرکران و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. تیرۆرەکانی ئێران بەوانەوە نەوەستاوە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە هەرێمەوە مستەفا سەلیمی زیندانیی سیاسیی سزدراو بە حکومی لەسێدارەدان، کە لە دوای ڕاپەڕینی زیندانی سەقز لەو زیندانە هەڵهاتبوو و خۆی گەیاندە هەرێم، لە سنووری پێنجوێن ڕادەستی ئێران کرایەوە و ئێرانیش لە دوای هەفتەیەک لە ١١ی ٤ی ٢٠٢٠دا لەسێدارەی دا. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ لە بۆردومانی شاخی باڵۆسە لە ئاسۆس ٧ گەریلای پەژاک و دوو لایەنگری ئەو حزبە تیرۆرکران. لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١دا دوو ئەندامی ڕاگەیاندنی پەژاک بە ناوەکانی زاگرۆس مانی و شەوگەڕ چیا لە شەمی شلێری ناوچەى پێنجوێن تیرۆر کران. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە شاهۆ ٣ گەریلای پەژاک بە ناوەکانی شێرکۆ رۆژهەڵات، سیروان ئالانی و هێژا سنەیی تیرۆر کران. لە دوای ئەوەش بەهرۆز رەحیمی (رێبین) لایەنگری پەژاک لە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢١ لە ناوچەى ژاڵەى سلێمانی تیرۆر کرا. لە بەردەوامیی تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی دا مو‌سا باباخانی ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی حدک لە ٧ی ئابی ٢٠٢١دا لە هوتێل گوڵی سلێمانی لە هەولێر تیرۆر کرا. لە ٣١ی ١٢ی ٢٠٢١یشدا ئەحمەد بێخەم (هەڤاڵ کەژوان) خەڵکی سەردەشت و لایەنگری پەژاک لە هەولێر تیرۆر کرا. نەریتی تیرۆر لە دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتی تورکیا نەریتێکی دێرینیی تیرۆرکردن و کوشتنی بە ئەنقەستی نەیارەکانی بە رێگای جۆراجۆر لە ئیمپراتۆریی عوسمانی بۆ ماوەتەوە. لە مێژووی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا دەیان حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەستی نەیارەکانی سوڵتان و کوێرکردنیان و لە قازوخ دانیان هەیە. لە مێژووی عوسمانییەکاندا ژمارەیەکی زۆر میر و ئەمیری ناوچە جیاجیاکان بە ناوی بانگهێشت بۆ لای سوڵتان براونەتە ئیستەنبول و دورخراونەتەوە، زیندانی‌کراون و بێسەرشوێنکراون... هتد. تورکە لاوەکانیش بە هۆنینەوەی ڕەوایدان بە خەونە فاشیستییەکانیان بە پشتبەستن بە ئەفسانەى گورگی بۆر، ئاسێنا، سێوی سوور و ئەرگەنەکۆن... هتد بناغەیەکی تیرۆریان بۆ دەوڵەتی تیرۆر لە تورکیا داڕشتووە، کە تا ئێستا کاری پێدەکرێت. لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتیی مستەفا کەمال ئەتاتورک و رێگاخۆشکردن بۆ کاری زیاتری گروپە توندڕەو و میلیشیا و فاشیستەکانی تورک، هەموو شێوازەکانی کوشتنی بە ئەنقەستیان لە دژی ڕاپەڕینەکانی کورد گرتەبەر. لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و ٧٠ هاوڕێی لە ساڵی ١٩٢٥ لە ئامەد. بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی ئاگری کۆمەڵکوژیی زۆر گەورەی وەک دۆڵی زیلانیان ئەنجامدا، کە ٣٥ هەزار کەسی تیادا کۆمەڵکوژ کرا. لە دوای ئەوەش بە ناوی بانگهێشت بۆ دانوستان لە ساڵی ١٩٣٧ سەید رەزای دێرسیم-یان بانگهێشتکرد بۆ خارپێت و لەوێ لەگەڵ کوڕەکانیدا لە سێدارەیان دا و ٧٠ هەزار هاووڵاتیی دێرسیمییان کۆمەڵکوژ کرد. کۆماری تورکیا لە ساڵانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠کاندا بە تیرۆرکردنی سەرکردەی شۆڕشەکانی ئەو سەردەمەی گەلی کورد و گەلی تورک و چەپەکان وەک، ئیبراهیم کاپیاک کایا، دەنیز گەزمیش، ماهیر چایان، حوسەین ئینان و سەعید قرمزی توپراک (د. شڤان) و حەقی قەرار... هتد شەپۆلێکی ترس و تۆقاندنی بە تورکیادا بڵاوکردەوە، بەڵام ئەو تیرۆرکارییانە نەیتانتوانی کۆمەڵگە بە تەواوی سەرکوت بکات و لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠دا سێیەم کودەتای سەربازیی کۆماری تورکیایان ئەنجامدا و تیرۆریان زیاتر بە دامەزراوەیی کرد. ڕفاندن و بێسەروشوێنکردن لەباکووری کوردستان لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی چەکداریی پەکەکە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە باکووری کوردستان دەوڵەتی تورکیا دەستیکرد بە خاپورکردنی گوندەکانی باکووری کوردستان و ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی لایەنگرانی پەکەکە. دەوڵەتی تورکیا لە ساڵانی ١٩٩٠دا نزیکەى ٥ هەزار گوندی باکووری کوردستانی خاپور کرد و ١٨ هەزار و ٥٠٠ کوردی باکووری کوردستانی لە هەموو چین و توێژەکان ڕفاند و بێسەروشوێنی کردن، کە دواتر لە دۆسیەى تیرۆری مادیماک، سوسورلوک، ژیتەم و ئەرگەنەکۆن دا بەشێکی باش لە وردەکارییەکانی تیرۆری دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ئاشکرا بوو. لەو چوارچێوەیەدا لە ٢٠ی ئەیلولی ١٩٩٢دا مو‌سا عەنتەر تیرۆر کرا. پلانی تیرۆرکردنی نزیکەى ٧٠ سەرمایەداری کوردیش ئاشکرا بوو. یەکێک لەو سەرمایەدارانە، کە لەو کاتەدا تیرۆر کرا ساواش بوڵدان هاوسەری پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی ئێستای هەدەپەیە. ساواش بوڵدان لە ٣ی حوزەیرانی ١٩٩٤دا لە بەردەم ئوتێلەکەى خۆیدا بە ناوی ئۆتێل چنار لە یەشیل یورتی ئیستەنبول ڕفێنرا دوای دوو رۆژ تەرمەکەى لە رێگای گوندی یوکاریکاراش لە پاریزگای بۆلو دۆزرایەوە. گۆڕی بە کۆمەڵ و تیرۆری تورگوت ئۆزال و تیمەکەى تەرمی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئازادیخوازی باکووری کوردستان، کە شێواندنی زۆر و ئەشکەنجەی قورسیان پێوەدیار بوو دۆزرانەوە. ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسک لە ژێر خاک و لە ناو بیری بەشێک لە بنکە سەربازییەکانی تورکیادا دۆزراونەتەوە. بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەى مافی مرۆڤی تورکیا زیاتر لە ٦٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لە باکووری کوردستان دا هەیە، کە دەوترێت گۆڕی کوردە ئازادیخوازە رفێندراوەکانە. لەو چوارچێوەیەدا دۆسیەى دۆڵی قەسابەکان و چاڵی تێزاب بۆ کوشتن و ئەشکەنجەدان لە دۆسیە دیار و گرنگەکانی ئەو تیرۆر و تاوانکارییانەیە، کە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامیداون، سەرباری بەڵگەی زۆر لەسەر سەلماندنی تیرۆری دەوڵەت لە تورکیا، هیچ کارێکی بەرچاو بۆ رێگریکردن لە تیرۆری دەوڵەت بە تایبەتی بەرامبەر بە کورد نەکراوە. کاتێک تورگوت ئۆزال هەوڵیدا کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد لە باکووری کوردستان بکات خۆی و ئەندامانی تیمەکەى هەر یەکە لە ڕووداوێکی جیاوازدا بە شێوەی گوماناوی کوژران، کە لەم ساڵانەی دوایدا بەپێی هەندێک بەڵگە و توێکاری و بە وتەى ئەحمەد ئۆزالی کوڕی ئۆزال، باوکی ژەهرخوارد کراوە. تیرۆرکردنی دۆستی گەورەی کورد تئۆفیلۆس جۆرجادیس لە قوبرس دەوڵەتی تورکیا هاوکات لەگەڵ تیرۆر لە ناوخۆی تورکیا و باکووری کوردستان، زنجیرەیەک تیرۆری لە دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا، کە دیارترینیان تیرۆرکردنی تئۆفیلۆس جۆرجادیس دۆستی گەورەی کورد لە قوبرس بوو لە ٢٠ی ئاداری ١٩٩٤ و یەک رۆژ پێش ئاهەنگی گەورەی نەورۆزی قوبرس و یونان، کە خۆی ئەندامی ئامادەکاری ئاهەنگەکە بوو. تئۆفیلۆس جۆرجادیس دامەزرێنەی کۆمیتەى پیشتیوانی لە کورد بوو و رۆژنامەیەکی بۆ ناساندنی دۆزی کورد بە ناوی «دەنگی کوردستان» بلاودەکردەوە، کە لەو کاتەدا زیاتر لە ٧٠ هەزار دانەى لێدەفرۆشا. ئەوەش تورکیای زۆر نیگەران کردبوو، بۆیە دەزگای هەواڵگریی تورکیا و گروپە نەژادپەرەستەکانی تورک بە راسپاردنی گروپێکی مافیایی تئۆفیلۆس جۆرجادیس-یان تیرۆر کرد. لە دوای ماوەیەک هەموو ئەندامانی بەشدار بوو لەو تیرۆرەدا هەر یەکە و لە شوێنێکدا لە یونان و قوبرس کوژرانەوە. دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٣ و هاوکات لەگەڵ دانوستان لەگەڵ ئۆجالان و پەکەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد بە تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس ئەوەی سەلماندەوە، کە دەستبەرداری تیرۆری دەوڵەت نابێت. هاوپەیمانیی ئاکەپە و لایەنە توندڕەوەکانی دژ بە کورد لە تورکیا لەم ساڵانەى دوایدا بە تایبەتی لە دوای ئەوەى دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بە پرۆسەى ئاشتی هێنا و داواکانی کوردی بۆ چارەسەری ئاشتییانەى کێشەى کورد قبوڵ نەکرد، لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠١٥دا شەڕی لە دژی پەکەکە دەستپێکردەوە. ئاکەپە بۆ لە ناوبردنی پەکەکە هاوپەیمانیی لەگەڵ حزبی توندڕەو و نەژادپەرەستی مەهەپە و دەوڵەتی باخچەلی کرد. پۆستی وەزارەتی بە کەسانی توندڕەوی دژ بە کوردی وەک سولەیمان سۆیلو و خلوسی ئاکار دا. هاوکات گروپە توندڕەوەکان و سەرکردەکانی شەڕی ساڵانی ١٩٩٠ی باکووری کوردستان لە دژی پەکەکە یەک بە یەک لەلایەن ئەردۆغانەوە بانگهێشتکران و توانا و ئەزمون و پێشنیازی نوێیان بۆ تیرۆر و لە ناوبردنی پەکەکە خستە بەردەم ئاکەپە و ئەردۆغان. لە ناو ئەو کەسانەدا دیارترینەکانیان بریتی بوون لە محەمەد ئاغار و تانسو چیلەر، کە تێوەگلاون لە کارە تاوانکارییەکانی سوسورلوک، گروپی یەشیل و خەنجەر و ژیتەم و... هتد. ئاکەپە ئێستا بووەتە چەتر و قەڵای هەموو هێزە توندڕەو و تاوانکارەکانی دژ بە کورد و هەموویان پێکەوە کار بۆ لە ناوبردنی پەکەکە دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا ئاکەپە بە پلان و ڕاوێژی تیمە کۆنە تاوانکارییەکان و بە خستنەکاری گروپی میلیشایی وەک ئەسەدوڵا و سادات، کە هەر یەکەیان چەند هەزار میلیشیای توندڕەویان هەیە شانبەشانی پۆلیس و هێزی ئەمنی و سوپا هێرشیان کردە سەر شارەکانی باکووری کوردستان و هەموو جۆرە چەکێکی بەردەستی سوپای تورکیایان لە دژی گەنجانی بەرەنگار لە شارەکاندا بەکارهێنا. ئاکەپە جیاواز لە رژێمەکانی پێشتری تورکیا ئایین و مزگەوت و مەلاکانیشی خستووەتە کار لە دژی گەلی کورد و لە رێگەى ئەوانەوە ڕەوایی بە تاوان و تیرۆرەکانی دەوڵەت و گروپە توندڕەوە نەژادپەرەستەکانی تورک دەدات. تاوانی سوتاندن و کۆمەڵکوژکردنی نزیکەى ٢٠٠ هاووڵاتیی مەدەنی و ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی جزیر لە ژێرزەمینەکانی جزیردا و ئاوارەکردنی ٥٠٠ هەزار کەس و خاپورکردنی زیاتر لە ١٠٠ هەزار خانوو و دوکان و چەندین شوێنی مێژوویی و تیرۆرکردنی تاهیر ئەڵچی سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی سەربازی و ئەمنی و دەرکردنی ١٦هەزار و ٥٠٠ مامۆستا لەسەر کارەکانیان بە تەنها لە ئامەد و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و دانانی قەیوم لە شوێنیان و زیندانیکردنی پەرلەمانتاران و هاوسەرۆک شارەوانییەکان، داخستنی کەناڵ و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ناوەندە مەدەنی و هونەری و رێکخراوەکان و گۆڕینی تابلۆ کوردییەکان و داخستنی ئەنیستیتۆی کوردی لە ئیستەنبول و ئامەد... هتد لە دیارترین شێوازی ئەو سیاسەتە نوێیەى هاوپەیمانیی ئاکەپەو گروپە توندڕەو و نەژادپەرەستەکانی تورکیایە لە دژی گەلی کورد. تیرۆرەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەو پێیە تیرۆر بریتییە لە دانانی پلان بۆ کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێک لە پێناو دروستکردنی ترس و تۆقاندن بۆ سڕینەوەى نەیارێکی سیاسی، هەموو هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان بۆ لەناوبردنی پەکەکە و جوڵانەوەى ئازادیخوازی کورد لە باکووری کوردستان، دەچێتە خانەى تیرۆری دەوڵەتییەوە. دەوڵەتی تورکیا هەم لە رێگەی دەزگای هەواڵگری و هەم لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازییەوە دەستیکردووە بە تیرۆرکردنی سەرکردەکان و ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە لە سەرتاسەری باشووری کوردستان لە شاخەکان و شارەکان و رێگاکان و لە ناو ئۆتۆمبێل دا دەیانکاتە ئامانج و تیرۆریان دەکات. تورکیا بە کارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوی وەک درۆن و بەکارهێنانی کەسانی هەواڵدەر لەسەر زەوی شوێنەکانی پەکەکە و جموجوڵی ئەندامان و لایەنگرانیان چاودێری دەکەن و لە کاتی گونجاندا دەیانکەنە ئامانج و تیرۆریان دەکەن. تورکیا لەو چوارچێوەیەدا لە شەنگالەوە و بە درێژایی سنووری بادینان و هەولێر و مەخمور و ناوچەکانی شارباژیر و پێنجوێن و سلێمانی و کەرکوک چەندین کردەی تیرۆریستیی ئەنجامداوە. تیررکردنی زەکی شەنگالی و زەردەشت شەنگالی و ٥ فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێزدییەکان لە شەنگاڵ، بۆردومانکردنی کەمپی ئاوارەکانی مەخمور و تیرۆرکردنی زیاتر لە ١٥ کەسی مەدەنیی ئەو کەمپە بەهۆی بۆردومانەکانەوە، تیرۆرکردنی دیار غەریب ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە، سینانە سور(عەلی ئاکتاش)، سەرحەد ئەمانۆس – ڤارتۆ (ئەمروڵا دورسون) ئەندامانی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە و وتەبێژی پێشوی پەكەكە، قاسم ئەنگین، دەمهات عەگید، جەمیل ئامەد، شوکری سەرحەد و محەمەد زەکی چەلەبی بەشێکن لە کارە تیرۆرکارییەکانى دەوڵەتى تورکیا لە هەرێمی کوردستان. دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان جگە لە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی پەکەکە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕەکانیدا هاووڵاتییانی مەدەنیی باشووری کوردستانیش لە شوێنی کارەکانیان و لە گوندەکانیان و لەسەر زەوییە کوشتوکاڵییەکانیان و تەنانەت لە سەیرانگاکاندا دەکاتە ئامانج و تیرۆریان دەکات. ئەو جۆرە لە تیرۆر بە تیرۆری کوێر پێناسە دەکرێت، چونکە هیچ جیاوازییەک ناکات لە نێوان هاووڵاتییانی مەدەنی و کەسانی چەکدار دا. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا زیاتر لە ١٣٠ هاووڵاتیی مەدەنیی خەڵکی باشووری لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە تیرۆر کراون. لە ساڵانی ١٩٩٠ەوە تا ئێستاش ئەو تیرۆرکارییەی دەوڵەتی تورک بەردەوامیی هەیە و بۆ نمونە تەنها لە ناوچەی لۆلان لە ساڵی ١٩٩٢ەو تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٤٣ ژن، منداڵ، هاووڵاتى و کەسى بە تەمەن شەهیدبوون. لە کۆمەڵکوژیی کورتەکیشدا لە ساڵی ٢٠١١ بە یەکجار ٧ ئەندامی یەک خێزانی لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تیرۆرکرد. لە چوارچێوەی ئەو تێرۆرە کوێرەدا لە ساڵی ٢٠١١ کۆمەڵکوژییەکی گەورەی هاووڵاتییانی مەدەنی لە رۆبۆسکی ئەنجامدا، کە ٣٣ گەنجی و مێرد منداڵی کوردی تیادا کۆمەڵکوژکران. لە دوای ساڵی ٢٠١٦ەوە بۆردومانکردنی شوێنە گەشتیارییەکانی وەک کونە ماسی و شوێنە گەشتیارییەکانی شیلادزێ و بادینان و نزیکەى ١٠٠ گوند بەشێکی ترن لە تیرۆری دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد.
سەركۆ جەمال پزیشكی دادوەری پشتڕاستیكردووەتەوە كە لیای تەمەن 10 ساڵ بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوە باوكیشی سكاڵای هەیە لەسەر دەرهێنانەوەی تەرمی كچەكەی. لیای تەمەن 10 ساڵ، ئەو كچەی هەفتەی رابردوو لەگەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی سەگ پەلاماریداو گیانی لەدەستدا. عەلی رەحیم، باوكی لیا بەهاوڵاتى وت: «تەرمی كچەكەم لەپەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی وەرگرتەوەو جارێكی دیكە بەخاكمان سپاردەوە». هەروەها وتیشی: «بەپێی راپۆرتی پەیمانگەی پزیشكی دادی سلێمانی، دەركەوتووە كچەكەم بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوەو خواردوویەتی، بۆیە بنەماڵەكەمان لەسەر ئەو هەموو تۆمەتانەی ئاڕاستەمان كراوە، سكاڵا‌و هەڵوێستمان دەبێت». باوكی لیای تەمەن 10 ساڵ، باسی لەوەشكرد كەئەو سێ سەگەی كچەكەیان خواردووە، كوژراون، وتیشی:» من سەگەكانم نەكوشتووە». هەروەها سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»لەسەر دۆسیەی لیا لێكۆڵینەوە لەگەڵ بنەماڵەی لیاو ئەو بنەماڵەیەش سەگەكانیان هەیە كراوەو بانگ‌كراون بۆ پۆلیس، ئەوی دیكەی پەیوەندی بەداواكاری گشتییەوە هەیە». هاوكات بەرزان محەمەد بەڕێوەبەری پزیشكی دادی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى، ئەوەی دووپاتكردەوە كەسەرجەم ئەو پرسیارانەی سەبارەت بەمردنی لیا لەپزیشكی دادوەری كراون لەلایەن داواكاری گشتییەوە بووەو بەفەرمی وەڵامیان داونەتەوە». پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا كە رۆژی هەینی رابردوو بڵاویكردەوە، رایگەیاند: «بەبڕیاری دادوەرو بەئامادەبوونی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین، تیمەكانی بەشی بەڵگەی تاوان و پزیشكانی دادوەری، تەرمی لیا لەناو گۆڕەكەی دەرهێنراوەتەوەو توێكاری بۆ لاشەكەی دەكرێت و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوام دەبێت». 16ی ئەم مانگە هەواڵی گیانلەدەستدانی كچێكی 10 ساڵ لەسلێمانی بەهۆی پەلاماردانی سەگ بڵاوبووەوە، هەواڵەكەو پاشانیش لێدوانی باوكی منداڵەكە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتیش لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، بەو هۆیەشەوە لەسەر فەرمانی داواكاری گشتی گۆڕەكەی لیا هەڵدرایەوەو پشكنین بۆ تەرمەكەی كرا
هاوڵاتى سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی سلێمانی كرد‌و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوەو پرسی هەڵبژاردن و سەرۆكایەتی كۆمار‌و زەمینەسازی بۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی نێوان پارتی و یەكێتی تاووتوێ كران. رۆژی یەكشەممە 22ی ئایاری 2022، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی كرد‌و دوای بەشداریكردنی لەدەرچوونی 503 ئەفسەری نوێ لەقەڵاچوالان لەگەڵ بەرپرسانی یەكەمی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی كۆبووەوە. سەرچاوەیەكی نزیك لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی سەردان و كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ هاوڵاتى ئاشكرا كرد‌و وتی:» بەگشتی بەرهەمدار بووە». هەروەها وتیشی:» لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆی كردووە، كە پارتی دەیەوێت بەكاندیدێكی هاوبەش بچینە بەغداو ئەوەی ساڵی 2018 دووبارە نەبێتەوە، وەك پارتی ڤیتۆمان لەسەر هیچ كەسێك نییە بە»بەرهەم ساڵح»یشەوە، بەڵام دەمانەوێت لەسەر كارنامەیەك رێككەوتن بكرێت كە لەو ماوەیەدا چی دەكات بۆ كورد». هەروەها باسی لەوەشكرد كە بافڵ تاڵەبانی پێی راگەیاندووە كە ئەوان تائێستاش تاكە كاندیدیان بەرهەم ساڵحە، وتیشی:» كاك بافڵ پێشنیازی كردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك و زیاتر دوابخرێت، بەڵام نێچیرڤان بارزانی پێی وتووە كە رەنگە دۆستەكانمان (یوئێن، ئەمریكا، وڵاتانی ئەوروپا) فشار بكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان»، لەوەڵامدا «كاك بافڵ پێی وتووە ئەگەر پارتی بەوە رازی بێت كاندیدی سەرۆك كۆمار رەنگە مەجالی گۆڕینی تێدا بێت، بەڵام ئەگەر رازی نەبێت كاندیدەكەمان ناگۆڕین، . فشارمان لێبكرێت ئەوە بەرهەم ساڵح تاكە كاندیمان دەبێت». هاوكات باسی لەوەشكرد كە نێچیرڤان بارزانی بزوتنەوەی گۆڕان و شێخ جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی ئاشتكردووەتەوە كە لەساڵانی رابردوو شێخ جەعفەر دۆشكەی ناوە بەگردەكەی گۆڕانەوە، وتیشی:» لەماڵی شێخ جەعفەر نیوەڕۆخوانێك ئامادە كراوەو عومەر سەید عەلی، چیای نەوشیروان مستەفا بانگهێشت كراون، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیش لەوێ بوون، نێچیرڤان بارزانی ئاشتی كردوونەتەوەو تەنانەت عومەری سەید عەلی و چیای نەوشیروان مستەفا هیچ قسەیەكیان لەسەر قسەكانی نێچیرڤان بارزانی نەبووەو پشتیوانیان كردووە و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانیش لەگەڵ ئەوەبوون ئاشت ببنەوە». دەربارەی گفتوگۆكانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەو كەسە نزیكەی نێچیرڤان بارزانی وتی:» دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، مامۆستا سەڵاحەدین یەكسەر چووە بەغدا و پەیامی یەكێتی و پارتی پێكەوە گەیاندە لایەنەكانی نزیك لەئێران بۆ ئەوەش كاك بافڵ و كاك نێچیرڤان بارزانی وەك نوێنەری هەموو كورد بەتایبەت پارتی و یەكێتی ناردوویانە تا بزانن چ لایەنێك لەگەڵ داواكارییەكانی كوردە». هاوكات ئەوەشی خستەڕوو، كە سەڵاحەدین بەهادین لەئەولەویەتی ئەو شتانەی باسی دەكات، پرسی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت، وتیشی:» هێشتا كۆبوونەوەكانی سەڵاحەدین بەهادین تەواو نەبوون، بۆچوونی سەڵاحەدین بەهادین زۆر گرنگ دەبێت لەو بابەتەدا، تەبعەن دوای گەڕانەوەی ناوەرۆكی پەیامی ئەو لایەنانە دەداتە كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك بافڵ تاڵەبانی». دەربارەی پرسی نەوتی خاو كە بەغدا داوای دەكات، ئێران لەو پرسەدا چ رۆڵێكی هەیە، سەرچاوە نزیكەكەی نێچیرڤان بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە»ئێران پێش دوو مانگ پێشنیازی كردووە كە ئەگەر لەگەڵمان رێكبكەون دادگای فیدراڵی و بڕیارەكانی چارەسەر دەكرێن، تەنانەت خودی ئیسماعیل قائانی، بەرپرسی فەیلەقی قودس هاتە لای جەنابی كاك مەسعود و پێی وت رێككبكەون بۆ حكومەتی عێراق پرسی نەوت لە دادگای فیدراڵی چارەسەر دەكەین، بەڵام بە راستی پارتی سیقەو متمانەی نییەو گومانی هەیە، چونكە ئێستا میلیشیاكان هەر رۆژە و پرسێك دروست دەكەن و موشەك دەهاوێژن و هەڕەشە دەكەن». ئەو بەرپرسەی پارتی كە نزیكی نێچیرڤان بارزانییە ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لەبارەی هەڵبژاردنەوە پارتی حەزناكات هەڵبژاردنەكان زۆر دوابخرێت، وتیشی:» خۆتان دەزانن كێشەكە ئەوەیە یاسای هەڵبژاردن داوای هەمواركردنەوەی دەكەن و كۆمسیۆن كارا نەكراوەتەوە، بەڵام پارتی دەیەوێت لەبەهاری ساڵی داهاتوو واتا مانگی چوار‌و پێنج هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، كاك نێچیرڤانیش ئەوەی بە لایەنە سیاسییەكان وتووە، بەڵام پێی وتوون دەبێت رێككبكەوین لەسەر وادەكەی». «سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئەوەبوو پەیامی سەركردایەتی پارتی گەیاند، دەربارەی كێشە سیاسییەكان وەكو جێگری سەرۆكی پارتی ئامادەیی هەبووە جگە لەبۆنەكەی قەڵاچوالان كە وەك سەرۆكی هەرێم بووە، بێگومان ئەو پەیامە بووە كە لەدوایین كۆبوونەوەی سەركردایەتی پارتی هاتووە، نە بارزانی و نە پارتی وەكو حزب نە ڤیتۆو هێڵی سوری لەسەر هیچ كەس و حزبێك نییە، تەنانەت گۆڕان لەهەڵبژاردنی ئەمدواییە هیچ كورسی نەهێنا بەڵام پارتی پێی وابوو دەبێت بۆچوون و هەڵوێستی بەهەند وەربگیرێت لەسەر پرسی بەغداد». سایتی هاوڵاتى، وەك یەكەمین دەزگای میدیایی لە رۆژی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی لە رێگەی بەدواداچوونەكانییەوە ئەوەی هەگبەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئاشكرا كرد كە لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكەیدا راسپێردراوە كێشەكان لەگەڵ یەكێتی چارەسەر بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی ئەو ئەركەی گرتۆتە ئەستۆ كە بە «پیاوە مرونەتەكەی ناو بنەماڵەی بارزانی و پارتی» ناسراوە. نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت لە رێگەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە لایەنە سیاسییەكان كۆبكاتەوە تا یەكهەڵوێستی بەرانبەر بەغدا دروست بكات لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم كە دادگای فیدراڵی داوای كردووە فرۆشتن و كێڵگە نەوتییەكان رادەستی بەغدا بكرێت. هەروەها نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت بەتایبەت لەگەڵ یەكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار گفتوگۆ بكات و پارتی و یەكێتی بگەیەنێتە رێككەوتن و ئەوەش وەك دەروازەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان. هاوكات دەیەوێت ئەو مەترسیانەی لەسەر قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان هەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا تاووتوێی بكات و سەركردایەتی لایەنەكان لەسەكۆی سەرۆكایەتی هەرێم كۆبكاتەوە پێكەوەو پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكلابكەنەوە لە رێگەی پەرلەمانەوە كە هەڵبژاردن دوابخرێت بۆ شەش مانگ بۆ ساڵێك.
هاوڵاتی ئێران و ئەمریكا لەقوڵترین قۆناغی ناكۆكییەكانیاندان كە ئەوەش بەمەترسییەكی گەورەی سەر وزەو ئاسایش لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەژمار دەكرێت، بۆیە قەتەر وەك وڵاتێكی دەستكراوە هەوڵی نێوەندگیریی نێوان واشنۆن و تاران دەدات. هەوڵەكانی قەتەر بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی و زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز‌و نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدوایین تروسكایی تاران بۆ دەربازبون لەقەیرانە كەڵەكەبووەكانی لەقەڵەم دەدرێت، چونكە قەتەر بەكۆتا چانسی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی وەسف دەكرێت كە كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەچوار ساڵی رابردوودا نوقمی قەیران كردووە. قەتەر لەمێژووی خۆیدا سەلماندویەتی تەنها وڵاتێكی عەرەبییە كە تێڕوانینی بۆ تاران سەربەخۆیانەیەو سەرەڕای بەهێزكردنی پێگەی خۆی، هەوڵی دوژمنایەتی و توندبوونەوەی ناكۆكییەكانی لەدژی ئێران نەداوەو ئەوەش وایكردووە ئێرانییەكانیش وەك دۆست و برا ناوی قەتەر بهێنن. گەشتی ئەمیری قەتەر بۆ تاران، لەمیدیای جیهاندا بەدوایین هەوڵی ئەمریكاو كۆتا شانسی ئێران لەسەر پرسی رێككەوتنی ئەتۆمیی وەسف كراوە، چونكە ئەو وڵاتە ئامانجی لەزیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی بەرزكردنەوەی پێگەی سیاسیی خۆی و بەرهەمهێنانی نەوت و غازە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسسستایبەت كە هێرشی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا نرخی نەوتی لەبازاڕەكاندا زۆر بەرز كردووەتەوە، بۆیە رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 تەنها هۆكارێكە بۆ گەڕانەوەی یاسایی ئێران بۆ بازاڕەكانی نەوت و غازی جیهان. قەتەر پێشەنگی دیپلۆماسیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئەمیری قەتەر بۆ ئێران بەدوایین چانسی تاران لەپرسی رێككەوتنی ئەتۆمیی لەقەڵەم دەدرێت و شارەزایانی سیاسیی ئێرانیش حاشایان لەوە نەكردووەو پێیان وایە دەستی میری قەتەر پڕە لەپێشنیار بە رەزامەنیی واشنتۆن چونكە جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا چەند جارێك دووبارەی كردوەتەوە كە دەوحە هاوپەیمانی ستراتیژیی واشنتۆنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. میدیا و رۆژنامەكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە ئامانجی سەرەكیی شێخ تەمیم بن حەمد ئال سانی، میری قەتەر بۆ تاران نێوەندگیریی بۆ گەڕانەوەی ئێرانە لەڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015. بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاوكراوەتەوە ؛ دەوحە داوای لە تاران كردووە بەچەند مەرجێكی ئابوریی و ئاسایشی ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا رازی بێت بۆ ئەوەی دەرگای ئابوریی بە رووی وڵاتەكەیدا بكرێتەوە دەربازی ببێت لەو قەیرانە قووڵە ئابورییانەی كە ئێستا لێی رۆچووە. شێخ تەمیم بەڵێنی بەبەرپرسانی ئێران داوە بڕێك لە پارە بلۆك كراوەكانیان بۆ ئازادبكات كە لەبانكە نێودەوڵەتییەكاندان بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە بلۆك كراوە، هاوكات قەتەر و وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ پێدانی قەرزی درێژخایەنن بە ێران، پڕۆژی ئابوریی لەوڵاتەكە دەكەنەوە. قەتەر 22 ساڵە ئەزموونی لەچارەسەری قەیران و ناكۆكیی سیاسیی بەپڕۆژەی ئابوریی هەیە بەتایبەت لە وڵاتانی توركیا، لوبنان و دارفۆر، بەڵام بەرپرسانی ئێران رەتی دەكەنەوە پێویستیان تەنها بەپڕۆژەی ئابوریی بێت بەتایبەت كە لە رووی ئاسایشییەوە لەگەڵ واشنتۆن ناكۆكییان هەیەو سوپای پاسدارانی ئێران لەساڵی 2019ەوە لەسەر دەستی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا كەوتووەتە لیستی تیرۆری واشنتۆنەوە. لەلایەكی دیكەوە قەتەر هەوڵدەدات خۆی لەو بەرەیە سعودیەو ئیمارات دووربخاتەوە كە زیادنەكردنی هەناردەی نەوت و غاز بۆ بازاڕەكانی جیهان وەك كارتێكی فشار دژی واشنتۆن بەكاری دەهێنن، بۆیە یەك لەهەوڵە سەرەكییەكانی دەوحە بۆ ئەوەبووە تاران رازی بكات هاوكات لەگەڵ دانوستانە ئەتۆمییەكان بوار بكاتەوە بۆ زیادكردنی هەناردەی یاسایی نەوت و غاز لەبازاڕەكاندا بەمەبەستی جێگیركردنی نرخی نەوت و رێگریی لە بەرزبوونەوەی زیاتری ئەو سووتەمەنییە. ئێران و قەتەرو روسیا پێكەوە خاوەنی 50%ی نەوتی جیهانن و قەتەرو ئێران پێكەوە خاوەنی دووەم گەورەترین كێڵكەی غازیی هاوبەشن. قەتەر؛ دوایین تروسكایی زیندوكردنەوەى رێككەوتنی ئەتۆمیی ئەگەرچی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ میری قەتەر لە (12/5/2022) رایگەیاند ئابوریی وڵاتەكەی بە رێككەوتنی ئەتۆمییەوە نەبەستووەتەوە، بەڵام هەموو هەوڵێك دەدات وڵاتەكەی لە ژێر باری گرانی فشارە ئابورییەكانی ئەمریكاو وڵاتانی رۆژئاوا رزگار بكات بۆ ئەو مەبەستەس پێشوازیی لەو پێشنیارانە دەكات كەدەوحە وەك دۆستێكی دێرینی تاران خستوویەتیەڕوو. لەلایەكی دیكەوە ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە؛ حكومەتی ئێستا بڕیاری داوە بەكەمتر لەهەڵوەشاندنەوەی سەرجەم سزا ئابورییەكانی لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریكا رازیی نابێت. مەبەستی سەرەكیی گەشتەكەی شێخ تەمیم كۆتایهێنان بووە بە هەڵپەساردنی دانوستانەكانی ڤیەننا بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی كە زیاتر لە 64 رۆژ هەڵپەسێردرا. قوڵایی ناكۆكییەكانی ئێستای نێوان واشنتۆن و تاران، سوپای پاسدارانە، چونكە حكومەتەكەی رەئیسی بە نەشتەرگەریی مەترسیدار لەئابوریی وڵاتەكەی پێدەچێت دەستی لەزیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی بەمزووانە شۆردبێت بەتایبەت كە ئەو نەشتەرگەرییەی بووەتە هۆی گرانبوونی نان و گەنم و مریشك و رۆن و زۆبەری ماددە خۆراكییەكان و پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی رۆژانە لەئێران. نەشتەرگەرییەكەی رەئیسی بەوە دەستیپێكرد كە هاوكارییە مادییەكانی حكومەتی بڕی بۆ كڕین و هاوردەكردنی ماددە خۆراكییەكانی لەدەرەوە، چونكە پێشتر هەر دۆلارێكی وەك هاوكاریی خۆراكی بەچوار هەزار و 200 تمەن تەرخان دەكرد بۆ هاوردەكردنی خۆراك و دەرمان لەكاتێكدا نرخی هەر دۆلارێك لەئێستادا زیاترە لە 30 هەزار تمەنی ئێرانی، بۆیە زۆربەی خۆراكەكان بەتایبەت ئاردو برنج بەرزبوونەوەی پێنج بۆ 12 هێندەیی بەخۆیەوە بینیوەو هەر ئەوەش ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانی لەئێران لێكەوتووەتەوە. ئەگەر قەتەر لەچەند رۆژی داهاتودا پەیامی ئەرێنیی لەسەر گەشتەكەی شێخ تەمیم بۆ تاران بڵاو نەكاتەوە ئەوا سەردانەكە بە شین لەسەر تابوتی رێككەوتنی ئەتۆمیی ناودەهێنرێت بەتایبەت كە بەرپرسانی ئێران جەختیان لەوە كردووەتەوە بە كەمتر لەوەی پێشتر داوایان كردووە رازیی نابن بۆ گەڕانەوەی وڵاتەكەیان بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی. ئێران تەنها یەك رێككەوتنی لەگەڵ قەتەر بڵاو كردووەتەوە ئاژانسی هەواڵی خوێندكارانی ئێران (ئیسنا) بڵاوی كردووەتەوە گەشتەكەی شێخ تەمیم بووەتە هۆی واژۆكردنی رێككەوتنێكی ئەدەبی و كەلتوریی نێوان تاران و دەوحە كە 11 خاڵ لەخۆدەگرێت. بەپێی رێككەوتنەكە ئاسانكاریی دەكرێت بۆ وەرگێڕانی بابەت و كتێبە ئەدەبی و زانستییەكانی نێوان ئێران و قەتەرو مافی لەبەرگرتنەوەش بەشێوەی یەكسان بۆ دوو وڵاتەكە پارێزراو دەبێت و هاوكات گەشتە ئەدەبی و زانستییەكانی نێوان دوو وڵاتەكە ئاسان دەكرێت و پەیوەندییەكانیان لەبواری زانست و كتێب و كەلتوردا زیاتر دەكەن. كۆماری ئیسلامی ئێران 40 ساڵە لەقەتەر رازییە جەلیل رەحیمی جهان ئابادی، ئەندامی دەستەی ئاسایشی نیشتیمانی و پەیوەندییەكانی دەرەوە لەپەرلەمانی ئێران رایگەیاندووە: پەیوەندییەكانی تاران و دەوحە دۆستانەو برایانەیە، چونكە ئەو وڵاتە لە 40 ساڵی رابردوودا هەڵوێستی دادپەروەرانەوە بووە بەرامبەر ئێران تەنانەت لەكاتی ناكۆكیی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا قەتەر هەڵوێستی لەبەرامبەر كۆماری ئیسلامی ئێران دادپەروەرانە بووە. ئەو وتوویەتی:» قەتەر هەوڵدەدات دیدو بۆچوونەكانی ئێران بگەیەنێتە واشنتۆن و بەپێچەوانەشەوە تێڕوانینەكانی ئەمریكا بۆ تاران دەگوازێتەوە ئەوەش لەپێناو كەمكردنەوەی گرژییە نێودەوڵەتییەكان و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە. بەپێی زانیارییەكانی جهان ئابادی، سەرەڕای رۆڵی نێوەندگیرانەی قەتەر لەنێوان تاران و واشنتۆن هەریەكە لەوڵاتانی عێراق و عوممان و رۆڵیان هەیە لە نێوەندگریی تاران لەگەڵ واشنتۆن و ریاز . ئەو بەرپرسەی ئێران ئاماژەی بەوە كردوە كە دەبێت ئەوروپاو ئەمریكا دان بەهێز و بوونی سەربازیی ئێران لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بنێن و لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵی زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی بدەن كە ئەوكاتە تارانیش هەوڵەكانی بەئامانجی گەڕانەوەی بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتەگەڕ. وتەكانی جهان ئابادی دوای ئەوە هات كە رەئیسی لەكۆبوونەوەی لەگەڵ میری قەتەر وتی: ئێران دۆستایەتیی خۆی بۆ قەتەر سەلماندووە، لەبەرامبەریشدا شێخ تەمیم وتی: پەیوەندییەكانی نێوان تاران و دەوحە بەسەر دوو سەردەمی پێش رەئیسی و دوای رەئیسی دابەش دەبێت. نیو سەدە پەیوەندیی دەوحەو تاران پەیوندییەكانی ئێران و قەتەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1971 واتە ئەو لەڕۆژی راگەیاندنی سەربەخۆیی قەتەر، پەیوەندیی نێوان تاران و دەوحە بەردەوام بووە، سەرەڕای ئەوەی لە قۆناغی جیاوازدا ساردوسڕیی كەوتووەتە نێو ئەو دو وڵاتە بەڵام هیچ كاتێك پەیوەندییەكان گرژییەكی ئەوتۆیان بەخۆیەوە نەبینیوە لەكاتێكدا ئەو وڵاتە لەچەند قۆناغێكی هەستیاردا هەڵوێستی لەدژی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە. قەتەر لەجەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران دەیان ملیار دۆلاری وەك قەرزو هاوكاریی رادەستی رژێمی بەعس كردووەو دوای ئەوەش لەساڵی 2011 تائێتسا دژی بوونی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە لەسوریاو لەساڵی 2016ەش لەكاتی سووتانی باڵیۆزخانەی سعودیە لەتاران، دەوحە پشتگیریی بۆ ریاز دربڕی و دژی تاران هەڵوێستی وەرگرت. ئێران لەناكۆكییەكانی ساڵی 2017ی نێوان ریازو دەوحە پشتگیریی وڵاتی قەتەری كرد‌و ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ ناردنی خۆراك بۆ قەتەر بەكراوەیی هێشتەوە، ئەوەش وایكرد سەرەڕای هەڵوێستی توندیان لەدژی بوونی ئێران لەسوریا بەڵام پەیوەندییەكانیان لەگەڵ تاران تووندوتۆڵتر كرد، چونكە ئێران تەنها سنوری دەریایی و ئاسمانیی كراوە بوو كە قەتەرییەكان دەیانتوانی خۆیان لەئابڵوقەی سعودیەو وڵاتانی عەرەبیی هاوپەیمانی رزگار بكەن. نزیكەی 300 هەزار كەس كەهەڵگری رەگەزنامەی ئێرانن لەقەتەر دەژین كە بەپێی ئامارەكانی ساڵی 1993 نزیكەی 100 هەزار كەس لەو ژمارەیە لەنەتەوەی فارسن. ئەوەیە مایەی سەرنجە پەیوەندیی ئابوریی ئەو دوو وڵاتە زۆر كەم بووە، پێشتر تاساڵی 2017 ئاستی هەناردەی ساڵانەی ماددەی خۆراكیی لەئێرانەوە بۆ قەتەر تەنها 60 ملیۆن دۆلار بووە كە ئەو بڕە لەئێستا بۆ ساڵانە 250 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە كە ژمارەیەكی بەرچاو نییەو بەرپرسانی ئێرانیش رایانگەیاندووە ئەو ژمارەیە لەئاستی شكۆی پەیوەندییەكانی نێوان دەوحەو تاران‌دا نییە. ساڵی 2006 تەنها وڵاتێكی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش كە دژی بڕیارنامەی ژمارە (1696)ی وەستایە وڵاتی قەتەر بوو، ئەو ساڵە 14 وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنەكە جگە لەقەتەر كە ئەویش ئەندامی ئەنجومەنەكە بوو بڕیار درا بەڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و سەپاندنی سزا لەدژی تاران، بۆیە دەكرێت هەر ئەو هەڵوێستەی قەتەر بەس بێت بۆ ئەوەی ئێران متمانەی تەواوەتی بەسەربەخۆبوونی بڕیارەكانی قەتەر بكات. دەوحە لەساڵی 2010 گەورەترین رۆڵی هەبووە لەدانوستانی نێوان بەرپرسانی ئەمریكاو ئێران و ئەوروپا، تەنانەت بەیەكەم نێوەندگیری نێوان تاران و وڵاتانی ئەوروپا لەقەڵەمدرا. قەتەر لەدەیان بڕیاری وڵاتانی هاریكاریی كەنداو لەدژی ئێران بەشداریی نەكردووەو ئەوەش بووەتە كێشەیەكی دیكەی دەوحە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیی كەنداودا.
کاوه ره‌ش. به‌ریتانیا دواى بڕیار‌و پلانی ناردنی کۆچبه‌ره نێرینه سه‌ڵته‌کان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، به‌ڕێگای نایاسایی گهیشتوونهتە به‌ریتانیاو ناردنیان بۆ وڵاتى رواندا، ترس و دڵه‌ڕاوکێى خستووه‌ته دڵى سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانه‌وه، به‌شێک له‌په‌نابه‌ره کورده‌کان ده‌ڵێن:" ئاماده نین بچینه رواندا". دووشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا رایگه‌یاند که له‌م هه‌فته‌یه‌دا، یه‌که‌م گروپی په‌ناخوازان ئاگادار ده‌کرێنه‌وه، له‌وه‌ی دیپۆرتی رواندا بکرێن و بڕیاره له‌قۆناغى یه‌که‌مدا ته‌نها 50 که‌س ره‌وانه بکرێت. هه‌رچه‌نده وه‌زیرى ناوخۆ ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی ناردنی په‌ناخوازان ره‌نگه که‌مێک زیاتر بخایه‌نێت له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌کرێ، به‌هۆی رێکارو ئاڵانگاریه‌کانی رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤه‌وه. هه‌روه‌ها بۆریس جۆنسن، سه‌رکۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که رێککه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ رواندا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش ترسى خستووه‌ته دڵى سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى که‌هێشتا وه‌ڵامیان نییه یان له‌مساڵ و ساڵى رابردوودا گه‌یشتوونه‌ته له‌نده‌ن. هاوکات پڕۆژه‌یاسای پاراستنی سنور، که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندکراو دواتر شاژنه ئه‌لیزابێس واژۆی له‌سه‌رکردووه، حکومه‌ت ده‌ستکراوه‌و به‌هێز ده‌کات له‌ناردنی په‌ناخوازان بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، تاپرۆسه‌ی مافی په‌ناهه‌نده‌ییان یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه. سه‌ره‌ڕاى بڕیاره‌که‌ى به‌ریتانیا بۆ ناردنى په‌نابه‌ران بۆ وڵاتى روانداى ئه‌فریقا، هێشتا رێکخراوه جیاوازه‌کانى مافى مرۆڤ به‌رده‌وامن له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان و سه‌رکۆنه‌ى بۆریس جۆنسن سه‌رۆک وه‌زیران و کابینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى ده‌که‌ن. په‌نابه‌رێکى کورد له‌به‌ریتانیا بۆ هاوڵاتى: که‌سانی وه‌ک ئێمه له‌ده‌ست ناعه‌داله‌تی هه‌ڵهاتووین، چه‌ندین رێگای پڕ مه‌ترسیمان بڕیوه‌و به‌قه‌رزو به‌فرۆشتنی موڵک و ماڵی که‌سوکارمان گه‌یشتووینه ئێره، تابتوانین ژیانێکی شه‌رفمه‌ندانه بنیادبنێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ریکه هه‌موو شتێک به‌ره‌و چاره‌نووسیکی نادیار ده‌ڕوات به‌شێک له‌په‌نابه‌ره نوێیه‌کانى به‌ریتانیا تووشى نیگه‌رانى و ترس و دڵه‌ڕاوکێ بوون و ده‌ڵێن:" ئاماده‌نین بچین بۆ رواندا". محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، په‌ناخوازێکی کوردستانی عێڕاقه‌و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه به‌ریتانیا، ئه‌و نیگه‌رانی خۆی ده‌رباره‌ی پلانی ناردنی په‌ناخوازان ده‌رده‌بڕێ و وتی:" بڕیارێکی زۆر نالۆژیکیانه‌یه، ئه‌وه‌ی بیستومه‌و خوێندوومه‌ته‌وه، به‌ئاشکرا دیاره که‌به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵاتی رواندا و به‌ریتانیا، ده‌یانه‌وێ بازرگانی به‌گیانی ئێمه‌وه بکه‌ن و ئامانجیان ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه". "هه‌تا بڵێی بڕیارێکی دژه ئینسانانه‌یه، هه‌ربۆیه زۆر ئازارم ده‌دات، له‌وکاته‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بڵاوبووەتەوه، تووشی بارێکی ده‌روونی ناجێگیربووین، بۆ منیش هیچ فه‌رقی نیه بمگه‌ڕێننه‌وه بۆ ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، یان رواندای ئه‌فریقا. دواجاریش ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وا ره‌نگه قه‌د ئاماده نه‌بم بچم بۆ رواندا" محه‌مه‌د عه‌بدوڵا وای وت. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ به‌ناو ئه‌و هه‌موو وڵاتانه‌ی ئه‌وروپادا تێپه‌ڕیوه ته‌نها به‌ریتانیای هه‌ڵبژاردووه، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا باسى له‌وه‌کرد که به‌وڵاته‌کانی دیکه‌دا نه‌هاتووه‌و به‌بڕیاری خۆى نه‌بووه، به‌ڵکو قاچاغچیه‌کانی ئه‌وروپا گهیاندونیەته به‌ریتانیا. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پلانه‌که بچێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئاماده‌ی بچیت بۆ ئه‌فریقا، یان گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ کوردستان، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا وتى:" که‌سانی وه‌ک ئێمه له‌ده‌ست ناعه‌داله‌تی جووت بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واکه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵهاتووین، چه‌ندین رێگای پڕ مه‌ترسیمان بڕیوه‌و به‌قه‌رزو به‌فرۆشتنی موڵک و ماڵی که‌سوکارمان گهیشتووینهتە ئێره، تابتوانین ژیانێکی شه‌رفمه‌ندانه بنیادبنێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ریکه هه‌مووشتێک به‌ره‌و چاره‌نووسیکی نادیار ده‌ڕوات و به‌ره‌و تونێلێکی تاریک ده‌مانبه‌ن". یه‌کێکی دیکه له‌و په‌نابه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته به‌ریتانیا خه‌ڵکی شاری حه‌له‌بی سوریایه‌و کورده، به‌ناوی، محه‌مه‌د حه‌له‌بی. حه‌له‌بی وتی:"ئه‌و بڕیاره کاردانه‌وه‌ی خراپ له‌سه‌ر سومعه‌ی به‌ریتانیا به‌جێ ده‌هێڵێت، له‌کاتێکدا خۆی به‌پێشه‌نگی پاراستنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ده‌زانێت". هه‌روه‌ها وتیشى:" بڕیاره‌که زۆر ئازارم ده‌دات ئه‌مه کاره‌ساتم بۆ دێنێته پێش، وابیرده‌که‌مه‌وه که‌ئه‌مه گه‌وره‌ترین سزایه بۆمان، چونکه به‌قاچاغ هاتووم". له‌وه‌ڵامی ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی پلانه‌که ئاماده‌یه بچێته رواندا یان جێهێشتنی به‌ریتانیا، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت بچێته رواندا، "ئه‌وه‌نده‌ی کهبیستومه ده‌ڵێن، ئه‌وێش هاوشێوه‌ی سوریا که‌جێم هێشتووه پڕه له‌چه‌کدارو وه‌ک وڵاته وێرانه‌که‌م سوریایه‌و پارێزراوو سه‌لامه‌ت نیه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌زۆره‌ملێ بیانه‌وێ دیپۆرتی رواندام بکه‌ن، ده‌گه‌ڕێمه‌وه سوریا‌و با له‌وڵاتی خۆم بکوژرێم". عه‌بدوڵا مه‌حمودیان، کوردێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌و ئه‌ویش نیگه‌رانی دایگرتووه له‌باره‌ی هه‌واڵی ناردنی په‌ناخوازان، بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، وتی:" کاریگه‌ری نابێت، ته‌نها ئه‌وه‌ی لێی چاوه‌ڕوان ده‌که‌م ئه‌وه‌یه، کهشهرمهندهیی بۆ حکومه‌تی ئێستای به‌ریتانیاو رواندا، به‌جێده‌هێڵێت". له‌باره‌ی بژارده‌ی جێهێشتنی به‌ریتانیا، یان ئاماده‌یه بچێته رواندا؟ مه‌حمودیان پێیوایه، بۆ ئه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران باشتره، نه‌ک بچێته ئه‌فریقاو له‌وێ چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕێ بکات، به‌بوون و نه‌بوونی جواب، ده‌شڵێت" هاتووم په‌نا بدرێم نه‌ک سزا بدرێ". هه‌ر له‌هه‌مان هۆتێلی مانه‌وه‌ی به‌شێک لهپهنابهرهکانى ئه‌مساڵ، گه‌نجێکی وڵاتی ئه‌ریتریا، قسه‌ی بۆمانکرد، به‌ناوی ئیبراهیم حوسێن. ئه‌و گه‌نجه ئهریتریه به‌نیگه‌رانیه‌وه باسى بڕیاره‌که ده‌کات و وتى:" بڕیارێکی دژه مرۆڤایه‌تیه، به‌ڵام پێموانیه سه‌ربگرێت چونکه گاڵته‌کردنه به‌ژیانی په‌نابه‌رو بازرگانی کردنه پێیان. ئیبراهیم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که رواندا وڵاتێکه پڕه له‌چه‌کدارو له‌ڕووی سیاسی و ئابورییه‌وه هیچ پێشکهوتوونیه" له‌وه‌ته‌ی بڕیاره‌که باس ده‌کرێ نه‌متوانیوه به‌باشی بخه‌وم و له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئازارم ده‌دات". "به‌ریتانیا ده‌یه‌وی سزایه‌کی قورسمان بدات و رواندا بکاته گرتوخانه‌یه‌ک، هاوشێوه‌ی گوانتانامۆ "، ئیبراهیم حوسێن وا ده‌ڵێت. ده‌رباره‌ی جێبه‌جێکردنی پلانه‌که ئه‌و په‌ناخوازه ئهریتریایە ئه‌وه‌ی روونکرده‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ دیپۆرتی ئه‌و وڵاته‌یان بکه‌ن به‌زۆر، باشتر بێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی، وتیشی:" له‌وێ بکوژرێم باشتره نه‌ک بۆ رواندا".
هاوڵاتى "دووجار چه‌کى کیمیاوى لێیداوم له‌کاتى پێشمه‌رگایه‌تیدا، به‌و هۆیه‌وه له‌ئێران سپڵمیان بۆ ده‌رهێناوه‌و هه‌ناومى گرتووه‌ته‌وه‌و قاچى چه‌پم هه‌شت بۆ 10 سم کونه‌و ده‌بێت رۆژانه ته‌داوى بکه‌م و چاره‌سه‌رم لێره نییه‌و یه‌کێتیش ده‌ڵێن ده‌تده‌ینه لیژنه" ئه‌مه وته‌ى عوسمان عه‌لى پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه که به‌ده‌ست کاریگه‌رییه‌کانى چه‌کى کیمیاوییه‌وه پاش 34 ساڵ ده‌ناڵێنێت. عوسمان عه‌لى، له‌ساڵى 1985 ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ى یه‌کێتى و گیانفیداییانه به‌رانبه‌ر به رژێمى به‌عس چالاکى ئه‌نجامده‌دات، له‌ساڵى 1987 له‌گوندى زێوێ و له‌ساڵى 1988 له‌نێوان چه‌مى رێزان و گۆپته‌په‌دا چه‌کى کیمیاوى دووجار لێى ده‌دات. نووسراوه‌کانم لاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و کاک بافڵ و کاک قوباد تاڵه‌بانییه، هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داومه‌ته‌وه هاوڵاتى، له‌نزیکه‌وه ده‌چێته ماڵى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه که له‌ساڵانى هه‌شتاکاندا چه‌کى کیمیاوى به‌رکه‌وتووه‌و له‌نزیکه‌وه چیرۆکى خۆى بۆ په‌یامنێره‌که‌ى هاوڵاتى باسکرد. عوسمان عه‌لى، پێشمه‌رگه‌ى پارتیزان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا چیرۆکى خۆى گێڕایه‌وه‌و وتى:" له 1987 جارێک به‌رکه‌وتم و هاوڕێیه‌کى خۆم هێنایه ده‌ره‌وه لهسهنگهرداو بۆ ماوه‌یه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ى به‌رگه‌ڵو مامه‌وه‌و چاره‌سه‌رمان وه‌رده‌گرت، له‌ساڵى 1988 جارێکى دیکه چه‌کى کیمیاویم به‌رکه‌وت له‌نێوان چه‌مى رێزان و گۆپته‌په‌دا که چه‌ند رۆژێک پێش شاڵاوى ئه‌نفال بوو، عیلاجیان پێداین، به‌ڵام کاریگه‌رى چه‌که‌که زۆر کوشنده بوو". ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که له‌دواى راپه‌ڕینى ساڵى 1991، بۆ ماوه‌یه‌ک له‌نه‌خۆشخانه‌ى مهاباد ماوه‌ته‌وه‌و دواتر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌سفه‌هان کراوه، وتى:" هه‌ر من نه‌بووم که له‌و نهخۆشخانهیەدا بووم، پێشمه‌رگه‌مان تێدا بوو چاوى له‌ده‌ستداو تێیدا بوو رێژه‌ى کیمیاویهکهى زۆربه‌ى هه‌ناوى گرتبوویه‌وه‌و خه‌ڵکى بریندارى هه‌ڵه‌بجه‌شى تێدابوو که به‌رکه‌وته‌ى چه‌کى کیمیاوى بوو". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد که‌کاریگه‌رى ئه‌و چه‌که گه‌یشته هه‌ناوى و ساڵى 2008 له‌ئێران سپڵمیان بۆ ده‌رهێناوه‌و وتیان سپڵت رزیوه، وتى:" له‌سه‌ر حسابى گیرفانى خۆم چوومه‌ته ئێران، ئه‌وکاته 100 دۆلار 95 تمه‌نى ئێرانى ده‌کرد". خانووم نییه‌و وه‌ختى خۆى زه‌ویم وه‌رگرتووه‌و بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌که‌م به‌هۆى چه‌کى کیمیاوییه‌وه فرۆشتوومه، داوا له‌به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌که‌م به‌هانامه‌وه بێن هاوکات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که له‌و کاته‌وه‌ى چه‌کى کیمیاوى لێیداوه له‌سه‌ر حسابى خۆى چه‌ندین جار چووه بۆ ئێران، وتیشى:" قاچێکم هه‌شت بۆ 10سم کونه‌و دکتۆره‌کانى ئێران هه‌ڵیان کۆڵى، ده‌بێت رۆژانه ته‌داوى بکه‌م و پزیشکه‌کانى کوردستان پێم ده‌ڵێن چاره‌سه‌رت لێره نییه‌و ده‌بێت بچیته وڵاتانى ده‌ره‌وه". ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى کۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینهکانهو له‌ڕێگه‌ى کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌وه نووسراوى بۆ بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى ناردووه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامى نووسراوه‌کانى نه‌دراوه‌ته‌وه که هاوکارى بکه‌ن و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنى، وتیشى:" چوومه مه‌کته‌بى سیاسى له‌مانگى رهمهزانداو کاک شاڵاوى عه‌لى عه‌سکه‌رى و ئاسۆ مامه‌ندم بینى، کاک شاڵاو وتى ده‌تده‌ینه لیژنه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ڵامیان نه‌بووه تائێستا". عوسمان عه‌لى، له‌مه‌کته‌بى سیاسى له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌که‌وه سه‌یرى قاچى کراوه، وتى:" کاک شاڵاو عه‌لى عه‌سکه‌رى پێى وتم ده‌توانین بۆ تورکیا‌و ئه‌رده‌ن ره‌وانه‌ت بکه‌ین و بریندارى خۆمان ده‌نێرین، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر چاوه‌ڕێم و هیچیان پێ نهوتوومهتهوه". ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه خاوه‌نى چوار سهرخێزانهو تائێستا خانووى نییه، وتیشى:" غه‌یرى ئه‌و موچهیهى هه‌مه وه‌ک پێشمه‌رگه‌ى دێرین هیچى دیکه‌م نییه، چوار که‌سین، خانووم نییه، وه‌ختى خۆى زه‌ویم وه‌رگرتووه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه‌م فرۆشتوومه، تائێستا داواى یه‌ک دینارێکم له حزب نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌وه دۆخهکهمه ناچارم و دۆخى مادییم خراپه‌و ناتوانم به‌بێ یارمه‌تى یه‌کێتى بچمه وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ر، چونکه خۆم چوومه ئێران دکتۆره‌که وتى ده‌بێت قاچت ببڕینه‌وه، به‌ڵام له‌وڵاتانى ئه‌وروپاو وڵاتانى دیکه چاره‌سه‌رى هه‌یه". عوسمان عه‌لى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که یه‌کێتى پێویسته ئاگاى له‌کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانى خۆى بێت و دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێ بکات" 18 ساڵ پێشمه‌رگایه‌تیم کردووه‌و چه‌کى کیمیاویم به‌رکه‌وتووه، حزب ده‌بێت وه‌ڵامى خه‌ڵکى خۆى بداته‌وه".
شەنای فاتیح پاش 30 ساڵ لەتەمەنی پەرلەمانی كوردستان هێشتا نەبووەتە ئەو پەرلەمانەی كەنوێنەرایەتی راستەقینەی هاووڵاتیان بكات و بەرهەمەكەی خانەنشین بوونی 530 پەرلەمانتار بووە لەچوار خولدا بێجگە خولی پێنجەم كەهێشتا ماوەكەیان تەواو نەبووە. رۆژی 19ی ئایاری 1992، یەكەم خولی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد تەمەنی پەرلەمانی كوردستان رۆژی پێنجشەممە 19ی ئایاری 2022 دەگاتە 30 ساڵ. پەرلەمان ئەو دامەزراوەیەیە لەهەر وڵاتێكدا كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرێن بۆ دانانی یاسا‌و چاودێریكردنی حكومەت، پەرلەمان وشەیەكی فەڕەنسییەو بەواتای ئاخاوتن دێـت و لەزمانی كوردیدا ئەنجومەنی نیشتیمانیشی پێدەوترێـت. پەرلەمانی كوردستان ئەم ئەرك و دەسەڵاتانەی هەیە كە دەرچواندنی یاسا، بڕیاردان لەسەر رێككەوتننامەكان و یەكلاكردنەوەی كێشەی چارەنووسی گەلی كوردستان و دەستنیشانكردنی پەیوەندی یاسایی لەگەڵ دەسەڵاتی مەڵبەندی و ناولێنانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم و متمانەدان بەئەنجومەنی وەزیران و كێشانەوەی متمانە لێیان، هەروەها پەسەندكردنی بودجەی گشتی و نەخشەكێشانی گەشەپێكردن و بڕیار لەسەریان و چاودێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن. مووچەو ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران پەرلەمانی كوردستان لەچوار خولیدا، 530 پەرلەمانتاری خانەنشین بووە بەشێوەیەك لە خولی یەكەمدا 170 پەرلەمانتارو لەخولی دووەمدا 121 و لەخولی سێیەمدا 120 و هەروەها لەخولی چوارەم 119ی دیكە خانەنشین بوون. مووچەی پەرلەمانتاران هەشت ملیۆن و 200 هەزار دینارەو مووچەی خانەنشینانی پەرلەمانتاران شەش ملیۆن و 560 هەزار دینار بووە، تا ئەوكاتەی قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە راگەیەندرا، بەڵام دوای ئەوەی مووچەی فەرمانبەران پاشەكەوتی لێدەكرا یان چەند مانگێك نەدەدرا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، پەرلەمانتارانیش لەسەدا 50%ی مووچە یا خانەنشینییەكەیان وەرگرتووە. بەپێی یاسا، پەرلەمانتار بە رێژەی لەسەدا 80% مووچەو دەرماڵەكەی خانەنشین دەكرێت كە دەبێت 15 ساڵ خزمەتی كەمتر نەبێت و تەمەنی 45 ساڵ بێت بەپێی یاسای چاكسازی. لەئێستادا مووچەی پەرلەمانتار هەشت ملیۆن و 200 هەزار دینارەو كە خانەنشین دەبن لەنێوان دوو ملیۆن و 300 هەزار دینار تا چوار ملیۆن و 100 هەزار دەبێت ئەوەش بەپێی ساڵی خزمەت و تەمەنیان دیاری كراوە. پەرلەمان شوێنی نوێنەرایەتی خەڵكی هەرێمی كوردستانە كە لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە چوار ساڵ جارێك ئەنجامدەدرێت و لەهەر خولێكدا سەد كەس هەڵدەبژێردرێت و پێكهاتەكانی توركمان و مەسیحی و ئەمەنیش 11 كورسی كۆتایان بۆ دیاری كراوە. پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ: موزایەدەو خیانەتكاری هەیە پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم دەربارەی پەرلەمان بۆچوونەكانیان زۆربەی نەرێنییەو پێیانوایە دەسەڵاتی جێبەجێكار پەرلەمانی لاواز كردووەو پاش سی ساڵا نەیتوانیوە لەئاست خواست و داواكارییەكانی خەڵكی كوردستاندا بێت. سیروان بابان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» پەرلەمانی كوردستان ناتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت، چونكە هەمیشە زۆرینە لەدەسەڵاتدایەو ئەم خولەی پەرلەمان لەگێژاوی دەسەڵاتی رەهاو ئۆپۆزسیۆنی ساختەدایە». بابان پێشیوابوو كە «تێكەڵبوونی باش و خراپ و بیرۆكەی خزمەتگوزاری لەنێوان موزایەدەو كاری حەقیقییەوە لەگەڵ پەرتەوازەبوونی رێگاكانی وڵاتپارێزی و خیانەتكاری بوونی هەیە». سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن: خولی پێنجەمی پەرلەمان لاوازترین خولی پەرلەمانە ئەندامانی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەوە دووپاتدەكەنەوە كە پەرلەمان لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێكردنەوە لاواز كراوە. ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكگرتوو، لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» پەرلەمانی كوردستان دەبیت مەرجەعی یاسایی و سیاسی و شوێنی یەكلایكردنەوەی كێشە چارەنووسسازەكانی خەڵكی كوردستان بێت، بەڵام ئایا ئەم پەرلەمانە بەم رۆڵە هەستاوە؟ نەخێر مەعلوومە بۆ». هەروەها باسی لەوەشكرد كە حزبەكانی دەسەڵات بەتایبەت پارتی و یەكێتی ویستیان لەسەر پەرلەمانێكی كارا نییە و دەیانەوێـت بڕیار تەنها لە دەرەوەی پەرلەمان بێـت، بۆیە خول لەدوای خول پەرلەمانیان بەرەو لاوازبوون بردووە و بەو هۆیەوە ناتوانێت بەئەركی خۆی هەستێت. سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ، پارتی و یەكێتی تۆمەتبار دەكات بەوەی كە بەهایان بۆ هیچ شتێك نەهێشتووەتەوەو خەڵكی كوردستان ئەو قەناعەتەی هەیە نەك پەرلەمان بەڵكو هەرێمیش زیادەیە. عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» ئێمەو پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكانی دیكەش تائێستا 32 یاداشتمان داوەتە دەستەی سەرۆكایەتی بۆ بانگهێشتكردنی حكومەت و وەزیرەكانی لەسەر كێشەی خەڵك، لەبەرئەوەی پەرلەمان راستەوخۆ پەیوەندی بە خەڵكەوە هەیە بۆیە ناهێڵن كاری خۆی بكات و كارێكیان كردووە ئێستا پەرلەمان بۆ خەڵك بووەتە كێشە نەك چارەسەر». هەروەها وتیشی:» لەبەر ئەو زۆرینە ساختەیەی كە هەیە لەگەڵ سەرۆكایەتییەكی لاواز و ناكۆك، بوونی دەسەڵاتێكی ئەمنی و هەموو چاودێرییەك بە مەترسی بۆ خۆی دەزانێت». سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ئەوەشی خستەڕوو كە بە هەوڵی ئەوان و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكانی دیكە توانیویانە لەم خولەدا سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بهێننە پەرلەمان و پرساندنیان بۆ بكەن كە ئەمە لە خولەكانی پێشووتردا نەبووە. پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان تۆمەتبار دەكات بەوەی بەشێك لەو یاسایانەی دەركردووە كە پارە بۆ حكومەت پەیدا دەكات نەك چارەسەركردنی قەیرانەكانی خەڵك. مژدە مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» پەرلەمان ئیشێكی وای بۆ خەڵك نەكردووە كەلەئاست تموحەكانی خەڵكی بێت، چونكە ئەو دەستەی سەرۆكایەتییەی پەرلەمان دەستەیەكی لاوازە و ئەوەنەی گوێڕایەڵی حزبە پابەند نییە بەو سوێندەی لەبەردەم خوا و خەڵكدا خواردوویانە». «هەرچەندە لەڕێگای لیژنەكانەوە هەندێ كار دەكرێت، بەڵام هێشتا لەئاست تموحی خەڵكی كوردستاندا نییەو دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هۆكاری ئەم كێشەیەن چونكە ئێمەی پەرلەمانتاران قسوریمان نەكردووە»، مژدە مەحمود وای وت. ئەندامەكەی نەوەی نوێ لەپەرلەمان ئەوەی دووپاتكردەوە كە نە وەڵامی پڕۆژە یاساكانی ئۆپۆزسیۆن دەدرێتەوەو نە یاداشت و داواكارییەكانیان دەخرێنە بەرنامەی كارەوەو وتیشی:» تەنانەت ئەو دەستەی سەرۆكایەتییەی پەرلەمان بەقسەی ئۆپۆزسیۆن بێزار دەبن و مایكەكانمان لێ دەكوژێننەوە و ئەوان ئەو قسانەیان دەوێت كە بەشان و باڵیاندا هەڵبدرێت». بزانە پەرلەمانتارانی پارتی و گۆڕان و یەكێتی چی دەڵێن؟ ئاشنا عبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» لەماوەی سی ساڵی رابردوودا چەند قۆناغێك هەیە توانیویەتی كاری باش بكات و یاسای باش دەربكات، هەروەها لەهەندێ قۆناغیشدا پەرلەمان داخراوە و نەیتوانییوە هیچ شتێك بكات». پەرلەمانی كوردستان لەساڵی 2015 لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەرگاكەی داخرا بەهۆی گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و كێشەی لەنێوان گۆڕان و پارتی دروستكرد‌و كارەكانی پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو ساڵ پەكخست. ئاشنا عەبدوڵا لەگەڵ ئەو رووداوانەشدا پێیوایە كە لەهەموو كاتێكدا بوونی پەرلەمان باشترە لەنەبوونی، وتیشی:» نەیتوانیوە لەخەمی كێشەكانی خەڵك و ئەو متمانەیەدا بێت كەپێی بەخشراوەو چەندەها قەیران هەیەو نەیتوانیوە رۆڵێكی باش ببینێت و كێشەكان بەئاڕاستەی چارەسەردا ببات، ئەمەش پلان بۆداڕێژراوە بۆ خراپ نیشاندانی ئەو دامەزراوەیەو بێ ئەرزشكردنی، چونكە ئەگەر پەرلەمانێكی بەهێز هەبێت دەسەڵات ناتوانێت ئەجێندای خۆی جێبەجێ بكات». پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا ئەوەی بۆ هاوڵاتی خستەڕوو، لەم خولەی پەرلەماندا پڕۆژە یاسای زۆرباش دەركراون و پڕۆژە یاسای چاكسازی دەركراوەو لیژنەكان بەردەوام كاری خۆیان كردووە و زۆرترین وەزیرو بەڕێوبەری گشتی و بریكاری وەزیر هاتوونەتە پەرلەمان و كۆبوونەوەی لیژنەكانی پەرلەمانەوەو تا رادەیەكی باش پەیوەندی نێوان حكومەت و پەرلەمان لەم خولەدا هەبووە. پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی پێیوایە كە پەرلەمانی كوردستان تا رادەیەك سەركەوتووب ووە لەجوڵاندنی دۆسییەكانی گەندەڵی و دەستنیشانكردنی كێشە سەرەكییەكان، بەڵام بەهۆی هەماهەنگییەكی كەمی نێوان حكومەت و پەرلەمان، نەیتوانیوە ئەركی خۆی بەتەواوی جێبەجێبكات بەتایبەتی لێپرسینەوەی فەرمی لەوەزیر و وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم. كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» تا ئێستاش هەژموونی حیزبەكان بەسەر پەرلەماندا زاڵە و هێشتاش بەشێكە لەو كێشمە كێشمە سیاسییەی لەدەرەوەی پەرلەماندا دەگوزەرێت». گزنەیی پێشیوابوو هەركات پەرلەمانی كوردستان توانی دوور لە لایەنداری حزبی پرساندن بۆ هەر بابەتێك بكات ئەوكات پەرلەمان دەتوانێت كاراتر‌و حكومەتیش زیاتر دەتوانێت هەستیار بێت بەرامبەر كارەكانی پەرلەمان. پەرلەمانی كوردستان لە 111 كورسی پێكدێت و 11 كورسی كۆتای پێكهاتەكانە و بەلایەنی كەمەوە دەبێت 25٪ی پەرلەمانتاران ژن بن و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەسەرۆك و جێگری سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان پێكدێت و ئەندامانی پەرلەمان چوارساڵا جارێك لەهەڵبژاردنی گشتی هەرێمی كوردستاندا دەستنیشان دەكرێن و پەرلەمانی كوردستان لە 19 لیژنە پێكدێت. سەرۆكی رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی: پەرلەمانی كوردستان لەلاوازترین قۆناغیدایە سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی رێكخراوی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان لە لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی، ئاماژەی بەوەكرد كە بەپێی بڕیاری ژمارە 1ی ساڵی 2005 كەپەرلەمانی كوردستان دەریكردووەو دەڵێت پەرلەمانی كوردستان بەرزترین دامەزراوەی شەرعی و یاسایی خەڵكی كوردستانە و بۆ سەرجەم پرسە چارەنووسسازەكان بۆی بگەڕێینەوە، بەڵام لەچەندین پرسی نیشتیمانی وەك قەیرانەكان لە كوردستاندا و بۆردومانی ناوچە سنورییەكان لەلایەن توركیا‌و ئێرانەوەو هاتنی سوپای توركیا و كێشەو قەیرانەكان لەگەڵا حكومەتی فیدراڵا و پەرلەمان نەیتوانیوە رۆڵی خۆی ببینێـت. هەروەها وتیشی:» یەكێك لەپرسە نیشتیمانییەكان كە یاساییە ئەویش مەسەلەی پەسەندكردنی دەستورێكە بۆ هەرێمی كوردستان كە ئەم پەرلەمانە نەیتوانی دەستوورەكەش پەسەند بكات و لەم رووانەوە بەرەو دواوە رۆیشتووە، ئەمەش چەند هۆكارێكی هەیە كە گرنگترینیان بێ ئیرادەكردنی پەرلەمانی كوردستانە لەلایەن حزبە سیاسییە باڵادەستەكانەوە». «بوونی پەرلەمان لەبەرژەوەندی ئەم حزبانەدا نییە بەو ئەقڵییەتەی كە ئێستا كاری لەسەر دەكەن، چونكە ئەگەر بە راستی پەرلەمان هەبێت وڵات دەبێت بەشێوازێكی یاسایی و دامەزراوەیی بەڕێوەبچێت و سەرچاوەی داهاتەكەی دیاربێت و ئەمان نایانەوێت وڵات بەو شێوەیە بەڕێوەبچێت و داهاتەكەی دیاربێت»، سەرۆكی رێكخراوی ئەنیستتیوتی پەی وای وت. یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە19 -5-1992 بەبەشداری حەوت لیست و بەشداری دەنگی 967 هەزارو 229 كەس ئەنجامدراو خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان 1992 تا 2005ی خایاند بەهۆی شەڕی ناوخۆی پارتی و یەكێتییەوە. (جەوهەر نامیق سالم) ساڵی 1992-2000 سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بووە و (رۆژ نوری شاوەیس) ساڵی 2000-2002 سەرۆكی پەرلەمان بووەو ساڵی 2002-2005یش (رۆژ نوری شاوەیس و كەمال عەبدولكەریم) بە هاوبەشی سەرۆكی پەرلەمان بوون. خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2005-2009، لە 30 كانوونی دووەمی 2005 بەبەشداری 13 لیست و ملیۆنێك و 753هەزار و 919 دەنگدەر بەڕێوەچوو، بەڵان تەنها سێ لیست توانیان بگەنە پەرلەمان و (عەدنان موفتی) سەرۆكی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بوو. خولی سێیەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2009-2013، لە 25ی تەمموزی 2009 بەبەشداری 24 لیست بەڕێوەچوو، بەڵام 11 لیست توانیان رێژەی یاسایی بەدەستبهێنن و سەرۆكی پەرلەمان لەم خولەدا دوو قۆناغ بووەو قۆناغی یەكەم (كەمال كەركوكی) و قۆناغی دووەم (ئەرسەلان بایز) سەرۆكی پەرلەمان بوون. خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2013-2018، لە 21ی ئەیلوولی 2013 بەبەشداری 31 لیست بەشێوەی نیمچە كراوە بەڕێوەچوو، بەڵام 17 لیست توانیان ببنە خاوەنی كورسییەكانی پەرلەمان و (یوسف محەمەد) سەرۆكی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بوو.
ئارا ئیبراهیم یەكێتی و گۆڕان كۆبوونەوەو تاووتوێی پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینیان كردووە و هاوڵاتی ناوی بەشێك لەو كاندیدانە ئاشكرا دەكات. بەپێی رێككەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، وادەی هەڤاڵ ئەبوبەكر وەك پارێزگاری سلێمانی ماوەیەكی زۆرە كۆتایی هاتووەو بڕیارە بەمزووانە ئاڵوگۆڕ بەپۆستی پارێزگاری هەڵەبجەو سلێمانی بكرێت لەنێوانیاندا. دوێنێ سێشەممە 17ی ئایار، وەفدێكی یەكێتی سەردانی گردی زەرگەتەیان كرد‌و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پرسی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان و چەند پرسێكی دیكە تاووتوێ كران. بەپێی بەدواداچوونەكانی، هاوڵاتی كە لەچەند سەرچاوەیەكی ناو یەكێتی و گۆڕانەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی داوای لەگۆڕان كردووە ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەمزووانە بكرێت، بەڵام پارێزگاری هەڵەبجە وەك خۆی بمێنێتەوەو گۆڕانیش داوای پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دەكات و یەكێتی پێیان راگەیاندوون لەشوێنی دیكە پۆستتان پێدەدەین لەجێگەی پارێزگاری هەڵەبجە. یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەیەوێت لەپێش ساڵیادی یەكێتیدا كە 1ی حوزەیران دەكات ئاڵوگۆڕ لەو پۆستانەدا بكرێت و بزوتنەوەی گۆڕانیش لاری لەوادەكەی نییە. یەكێتی نیشتمانی كوردستان ناوی كاندیدانی بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی بریتین لە(شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی سلێمانی، عیززەت صابر، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئاوات محەمەد قایمقامی ناوەندی سلێمانی). بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەرنەگرێت چانسی عیززەت صابر بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی زیاترەو قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت پشتیوانی دەكات، لەبەرانبەر ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانیدا. ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كە نەیویست ناوی بهێندرێت ئەوەی دووپاتكردەوە كەچەند مانگێكە یەكێتی داوای كردووە ئەو ئاڵوگۆڕە لەپۆستە خۆجێییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەدا بكرێت. هەروەها وتیشی:» لای بزوتنەوەی گۆڕان كاوە عەبدوڵا، رێكخەری ژووری حكومەت و پەرلەمان كەسی یەكەمە بۆ پۆستی قایمقامی سلێمانی». هاوكات باسی لەوەشكرد، بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تائێستا لەنێوان بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و رێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگادایەو چانسی بەرزان محەمەد زیاترە. دەربارەی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە، ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان پێیوابوو كە نزار مەحمود كەئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانە لەهەڵەبجە یەكێكە لەكاندیدەكان و كاندیدێكی دیكەی عەشیرەتی كۆكۆیی هەیە، بەڵام هێشتا ئەو پرسە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانیدا یەكلایی نەكراوەتەوە، وتیشی:» یەكێتی نیشتمانی دەیانەوێت پارێزگاری هەڵەبجە هەر كاك ئازاد تۆفیق بێت لەپشكی یەكێتی و دەیانەوێت لەسەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان پۆستی دیكە بدرێتە گۆڕان، بەڵام تائێستا گۆڕان داوای پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دەكات».
له‌یال ئه‌حمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که تائێستا یه‌ک حاڵه‌تى تاى خوێنبه‌ربوون بوونى هه‌یه‌و رێژه‌ى گیانله‌ده‌ستدانیش به‌کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته سفر، کوشتارگه‌ى سلێمانیش له‌باره‌ى تاى خوێنبه‌ربوونه‌وه هۆشدارى ده‌داته خه‌ڵک. ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ده‌توانین بڵێین رێژه‌ی مردن به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا چه‌ند رۆژێکه گه‌یشتووەته حاڵه‌تی سفرو رێژه‌ی تووشبوونیش به په‌تاکه زۆر نزمه ده‌توانین بڵێین له‌سه‌دا یه‌ک پۆینت یه‌ک، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حاڵه‌تی پۆزه‌تیڤمان هه‌یه که‌واته ڤایرۆسه‌که هه‌رماوه، به‌ڵام وه‌ک پێشتر نییه". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد وه‌رگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا هه‌رماوه‌و ژه‌می دووه‌م و سێیه‌می له‌کاتی خۆیدا وه‌رده‌گیرێت بۆ راییکردنی کاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان ده‌بێت ڤاکسینت پێبێت، وتیشى:" ئه‌وه بڕیاری لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنایه‌و کار به‌و بڕیاره ده‌کرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت تا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر ئه‌نجام ده‌درێت". وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که له‌کۆتایی مانگی نیسانى رابردوو، به‌واژۆی وه‌زیری ته‌ندروستی رێنماییان بۆ گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان و به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌کان ناردووه که خۆپارێزی له‌م تای خوێن به‌ربوونه ئه‌نجامبدرێت. " ئه‌م تای خوێن به‌ربوونه له‌پێشتردا هه‌بووه، به‌ڵام که حاڵه‌ته‌کان زیاد ده‌کات پێویسته رێنمایی و هۆشیاری به‌خه‌ڵک بدرێت تا خۆیان بپارێزن، ته‌نها یه‌ک حاڵه‌ت تۆمار کراوه ئه‌ویش له‌شاری هه‌ولێره ". له‌گه‌رمیان نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌کۆرۆنا گۆڕدرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى، ئه‌وه‌ش وه‌ک کۆتایى هاتن به نه‌خۆشانى کۆرۆنا له‌گه‌رمیان وه‌سف ده‌کرێت. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت: "نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له‌که‌لار که‌پێشتر بۆ نه‌خۆشانی کۆرۆنا ته‌رخانکرابوو کراوه بە نه‌خۆشخانه‌یه‌کی چاودێری ورد‌و قه‌سته‌ره‌ی دڵ، به‌ڵام له‌ئێستادا یه‌ک قاوشی بۆ نه‌خۆشانی هه‌ناوی به‌کارده‌هێنرێت". هه‌روه‌ها پێشیوابوو گۆڕینى نه‌خۆشخانه‌که به‌ماناى ئه‌وه نایەت په‌تاى کۆرۆنا کۆتایى هاتووه‌و گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تى سفر. لێپرسراوی هۆبه‌ی کوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که پێویسته هاووڵاتیان گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌کڕن و خۆیان بپارێزن له‌تاى خوێن به‌ربوون. شاڵاو عارف لێپرسراوی هۆبه‌ی کوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی بۆ هاوڵاتی ئه‌وه‌ی روونکرده‌وه، تای خوێن به‌ربوون مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و له‌ساڵی 1970وه له‌عێراق بوونی هه‌یه. وتیشى:" ئه‌م تای خوێن به‌ربوونه وه‌کو کۆرۆنا شتێکی تازه نییه‌و ساڵانی پێشتریش هه‌بووه، بۆیه رێگاکانی خۆپارێزی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که شاره‌زاین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م تای خوێن به‌ربوونه ئه‌وه‌نییه له‌ڕێگای هه‌واوه بگوازرێته‌وه، کۆنتڕۆڵکردنی زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌ت بێت و خێرا بڵاوبێته‌وه، به‌ڵکو به‌هۆی به‌رکه‌وتنی راسته‌وخۆ له‌ڕێگای ده‌ردراوه شله‌ی به‌رکه‌وتوویه‌ک یا تووشبویه‌ک ده‌گوازرێته‌وه". "له‌ناو کوشتارگه‌که به‌رده‌وام به‌قڕکه‌رو دژه ڤایرۆس ته‌عقیم ده‌کرێت که‌ئه‌مانه به‌رده‌وام کاری رۆژانه‌ی خۆمانه نه‌ک ته‌نیا بۆ ئه‌م ڤایرۆسه، توانیومانه ساڵانه سه‌رکه‌وتووبین به‌سه‌ر ڤایرۆس و به‌کتریاکاندا"، لێپرسراوی هۆبه‌ی کوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی واى وت. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته خه‌ڵک په‌نا نه‌باته‌به‌ر کوشتارگه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئه‌و گۆشته‌ی ده‌یخوات ده‌بێت تا 60 پله واته 20 ده‌قه بکوڵێنرێت و خانمانیش ده‌بێت به‌ده‌ستکێشه‌وه گۆشت بشۆرنه‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر ڤایرۆس له‌گۆشته‌که‌دا هه‌بێت و ده‌ستی برین بێت بۆی ده‌گوازرێته‌وه.