هاوڵاتی بەندەری ئەنتۆرب لە سەر ڕووباری شێڵتی بەلجیکا، بوەتە یەکێک لە گەورەترین دەروازەکانی قاچاخی کۆکاین بۆ ناو ئەوروپا، بەکارهێنەران و بازرگانانی کۆکاین دەڵین دەروازەی ئەنتۆرب ئاسانترین ڕێگایە بۆ گواستنەوەی کۆکاین و لە گەشتنی خواردنێکی دیلیڤەری ئاسانترە وخێراترە. بەندەری ئەنتۆرب لە بەلجیکا بە پانتایی ١٦٠ کیلۆمەتر دەتوانێت کەشتی وبارهەڵگرەکان تێیدا لەنگەر بگرن، ساڵانە ملیۆنان بارهەڵگرلەهەموو جیهانەوە دەگەنە ئەم بەندەرە و بەڵام تەنها %٢ یان پشکنیان بۆ دەکرێت، بەشێکیی زۆریان خورادنن و پێویستە لەماوەیەکی کورتدا پشکنییان بۆ بکرێت و کاتی تەواویان نیە بۆ پشکنینی هەموو شتەکان؛ ئەمەش هۆکارێکە کە بە ئاسانی کۆکاین لەم دەروازەیەوە بگوازرێتەوە. بەشێک لە بەکارهێنەرانی کۆکاین باس لەوە دەکەن کە بازرگانانی کۆکاین لەم بەندەرەوە کۆکاین هەناردەی هۆڵەندا دەکەن و دواتریش لەوێوە بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا هەناردە ئەکرێت، پاول مەیەر یەکێکە لە قاچاخچیەکانی کۆکاین کە بۆماوەی دوازدە ساڵ زیندانی کراوە باس لەوە دەکات کە بەندەری ئەنتۆرب لەهەموو دەروازەکانی دیکە بۆ ئەوروپا ئاسانترە کە کۆکاینی لێوە هەناردە بکرێت؛ هەروەها حوکمەت ودەسەڵاتدارانی بەلجیکا لەسەر سنورەکان کاری پێویستیان نەکردووە بۆ کۆنڕۆڵکردنی کۆکاین. جێگیری سەرۆکی گومرگی ئەنتۆرب دەڵێت، بازرگانیەکە ساڵ بە ساڵ ڕوو لە زیادبوونە و ئێمە بەردەوام کۆنتڕۆڵی زیاتر ئەکەین. باس لەوە دەکات بەهۆی ئەو لێشاوە زۆرەی بازرگانی کۆکاینەوە پەیامنێرێکی تاوان توندوتیژی زیادی کردووە، بازرگانانی کۆکاین بە چەک و و نارنجۆک هەڵدەکەوتنە سەر یەکتری، دەشڵێت هەموو کەسێک لەوە دەترسێت کە کەسانی بێیتاوان وئاسایی بەر ئەو هێرشانە بکەون و بەهەڵە بکوژرێن. مەترسی بازرگانی کۆکاین و بوونی چەتەکان لەسنوری بەلجیکا بەجۆرێکە، لەمانگی ئەیلولدا وەزیری دادی بەلجیکا ناچاربوو خۆی بشارێتەوە بەهۆی بوونی مەترسی فڕاندنی لەلایەن چەتەکانەوە.
هاوڵاتی ستافێک کە لەبینای چیڤنینگ کار دەکەن کە لیز ترەس تێیدا نیشتەجێ بووە ئەوکاتەی وەزیری دەرەوە بووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پاودەرێکی سپیان دۆزیەوەتەوە لەناو کۆشکەکەدا و دەڵێن بەوجۆرەی پشکنینمان بۆ کردوو دەرکەووتوە ککۆکاینە. بینای چیڤنینگ کە لەسەر ڕووبەڕی سێ هەزار دۆنم درووستکراوە وپێکهاتووە لە ١١٥ ژوری جیا، بە شێوەیەکی نەریتی بە وەزیری دەرەوە دەدرێت ئەوەش بە یاسایەک لە پەرلەمان پەسەندکراوە. ئەو ستافە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هاوینی ڕابردوو ئەو پاودەرەیان لە چیڤنینگ دۆزیوەتەوە لە ژوری یاریەکاندا، ئەوەش لەشەوە ئاهەنگێکی کە لیز ترەس میوانداری وەزیرانی دەرەوەی کردبوو، لەکاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێکی مابوو بۆ ئەوەی لیز ترەس بەسەرکردایەتی پارتی تۆری لە بەریتانیا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت وببێتە سەرۆک وەزیران. لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیاندا هاتووە، کە جگە لەو سەرچاوەیە چەندین سەرچاوەی جیاجیای دیکە باسیان لە دۆزینەوەی کۆکاین کردووە لە ماڵەکەی لیز ترەسدا. سەرچاوەکان ودەنگۆکە لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو بەڵگەی بەکارهێنانی کۆکاین لە توالێتەکانی نزیک لە ئۆفیسی پەرلەمانی بۆریس جۆنس و بینای پەرلەماندا دۆزرایەوە. دۆزینەوەی ماددە هۆشبەری کۆکاین لە لە چیڤنینگ و لەلایەن لیز ترەسەوە لەکاتێکدایە کە لیز ترەس لەو ماوە کورتەی کە وەک سەرۆک وەزیران دەسبەکاربوو، وتەبێژەکەی ڕاگەیاندبوو کە هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەر لە پێشینەی کارەکانیانە. هاوکات لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە لیز ترەس ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆژانەمەوانان بدات، لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژەکەی بەتەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی دوورە لە ڕاستیەوە وڕۆژنامەی گاردیان هیچ بەڵگەیەکی پشتڕاتسکەرەوەی نەخستۆتە ڕوو بۆ ئەو بانگەشانە.
هاوڵاتی ئەستێرەی دیاری هۆڵیود، ئەنجلینا جولی لە پۆستێکی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایەگەیاند، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ کارکردن وەک باڵوێزی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو ڕێکخراوە دەست لەکاردەکێشێتەوە. ئەنجلینا جولی لەبارەی کارەکانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەکرد، نەتەوە یەگرتوەکان ئەو کارانە ئەنجام دەدات کەمن زۆر بڕوام پێیەتی، هەروەها وتیشی پەنابەران ئەوکەسانەن کە زۆر سەرسامم بە کارکردن لەگەڵیان و تاکۆتایی ژیانیشم ئەوکارە دەکەم. لەبارەی کاری نوێی، ئەنجلینا جولی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی لەوە کردووە ئێستا لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە کار دەکات کەوا گرنگیەکی زۆر بەو کەسانە ئەدەن کە زۆرترین کاریگەری جەنگ وململانێکانیان لەسەربووە، بەڵام لەبارەی ئەو ڕێکخراوانەوە هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکردووە. لە بەیاننامەیەکدا نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاندووە،ئەنجلینا جولی یەکێکە لە کاریگەرترین داکۆیکارانی مافی پەنابەران، هەروەها ئەو بەشداری لە کۆمەڵێک کاری فراوانتری مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ دەکات. لەبارەی کارکردنی ئەنجلینا جولیەوە وەک لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتووە، ئەنجلینا جولی لە ماوەی کارکردنیدا وەک نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان زیاتر لە ٦٠ کاری مەیدانی ئەنجامداوە تا لەنزیکەوە ئاگاداری کێشە و خۆڕاگری پەنابەران بێت. ئەنجلینا جولی لە ساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان کاردەکات و لە ساڵی ٢٠١٢ وە بووەتە نێردەی تایبەتی ئاژانسەکە.جگە لەوە ئەنجلینا جولی ئەکتەری دیاری ئەمریکی خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە و ڕۆڵی سەرەکی لە چەندین فیلمی بەناوبانگی وەک بەڕێز و خاتوو سمیس و لارا کرۆفت، تۆمب ڕەیدەر. هاوکات ئەنجلینا جولی لەم چەند مانگەی ڕابردووشدا، چاوی بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا، یەمەن و بورکینۆ فۆسۆی ڕۆژئاوای ئەفریقا کەوتووە.
بەریتانیا رایگەیاند لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان 300 سزای بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە و ئەگەر توندتویژی و پێشێلکارییەکان بەردەوام بێت سزای زیاتر بەرسەر تاراندا دەسەپێنێت. جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی سێ مانگ بەسەرمەرگی ژینا ئەمینی، ئاشکرای کرد بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خەڵک و خۆپیشاندەران ئەنجامی داوە لە لایەن لەندەنەوە 40 بەرپرسی باڵای سزا دراون. بەریتانیا یەکەم وڵات بو کە وەک ناڕەزایەتیی بە مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی، سزای بەسەر پۆلیسی ئەخلاق و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیدا سەپاند و بە گشتی لە ماوەی 90 رۆژدا لانیکەم 300 سزای دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردوەتەوە ئەگەر دەسەڵاتی ئێران بەردەوامبێت لە بەکارهێنانی توندوتیژیی دژی خەڵک و خۆپیشاندەران، ئەوا سزای زایاتر ئەو دسەڵاتی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
هاوڵاتی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوون لە نزیک شاری لیۆن لە فەرەنسا 10 کەس گیانیان لە دەستداوە ولە ناویاندا پێنج منداڵ هەبوون کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە و ١٤ کەسی دیکە بریندار بوون کە برینی چوارییان سەختە. وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جیراڵد دارمانین ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوونی حەوت نهۆمی لە ڤو ئۆن ڤلان لە نزیک شاری لیۆن 10 کەس گیانیان لە دەستداوە و پێنج منداڵییان تێدا بووە کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە. وتیشی ،نزیکەی 180 کەس لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن،و ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە، بەڵام هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە. ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا لە پەیوەندیدایە سەبارەت بە ڕووداوەکە. هاوکات محەممەد، دانیشتوویەکی نزیک لە ڕوداوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی وت: "گوێم لە دەنگی هاواری ژنان و منداڵان بوو، هەوڵماندا یارمەتییان بدەین بەڵام دوکەڵەکە زۆر بەهێز بوو. هەروەها کەسێکی دیکە گوتی: "بینینی ئەو ڕوداوە شتێکی سامناک بوو من بەڕاستی شۆک بووم، من شاهیدی ژنێک بووم کە منداڵەکەی فڕێدا بۆ ناو خەڵکەکە خۆشبەختانە توانییان بیگرنەوە، بەڵام دواتر خۆی بازیدا و بەداخەوە گیانی لەدەستدا". میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ئەمە کوشندەترین ئاگرە لە فەڕەنسا لە ساڵی 2019ەوە کاتێک هێرشێک کرایە سەر مارکێتێک و سوتێنرا لە ناوچەی پاریس 10 کەسی کوشت و 32 کەسی دیکەشی بریندار کرد.
هاوڵاتی بههۆی تهقینهوهی یهكێك له گهورهترین ئەکواریۆمەکانی پەروەردەکردنی ماسی له سهرانسهری جیهان دوو كهس به سهختی برینداربون و زیاتر له ههزار و 500 ماسی دهگمهنیش لهناوچون هەروەها یەک ملیۆن لیتر ئاو دەڕژێنێتە سەرشەقامەکانی نزیک ئەکواریۆمەکە. بهرپرسانی شاری بهرلین-ی پایتهختی ئهڵمانیا ئهمڕۆ ههینی رایانگهیاند، بههۆی تهقینهوهی یهكێك له گهورهترین ئەستێلیكی پەروەردەکردنی ماسی له سهرانسهری جیهان لههۆتَێلی Radisson Blu ،دوو كهس به سهختی برینداربون و زیاتر له ههزار و 500 ماسی دهگمهنیش لهناوچون. باسیان لهوهشكردوه، ئهو ئهستێلیكه بهرزیهكهی 14 مهتره و شوێنی ژیانكردنی ههزار و 500 ماسی جۆراوجۆر و دهگمهن بوه، بههۆی تهقینهوهشیهوه دو كهس تائێستا بهسهختی برنداربون و بهشێكی زۆری شهقامهكانی دهوروبهری هۆتێلهكهش داخراون، چونكه زیانێكی زۆریان بهركهوتوه. شایەتحاڵێک بە کەناڵی هەواڵی ئێن تی ڤی وتووە ئەو میوانانەی لە هۆتێلی ڕادیسۆن دەمێننەوە لە کاتژمێر ٥.٤٥ بەیانی دەنگێکی بەرزیان بیستوە کە وەک بۆمبێک وابووە دواتر زیاتر لە 100 پۆلیس و کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون. هاوکات هۆتێلەکە چۆڵکراوەو هەموو ئەو 400 میوانەی کە لە هۆتێلی ڕادیسۆن مابوونەوە گواستراونەتەوە بۆ هۆتێلێکی دیکە لە بەرلین. پۆلیس ڕەتی کردەوە لێدوان بدات لەسەر هۆی تەقینەوەی تانکەکە، بەڵام پێشبینی دەکرێتو کە دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ نزیک لە بەستن هۆکار بن .
هاوڵاتی یهكێتی تۆپی پێی نێودهوڵهتی (فیفا) داوایهكی سهرۆكی ئۆكرانیای رهتكردهوه، بۆ پێشكهشكردنی گوتارێك پێش دهستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كه ئێستا له قهتهر بهڕێوهدهچێت. ئهمڕۆ ههینی ، میدیا جیهانییهكان بڵاویانكردهوه، فیفا رهزامهندی نیشاننهداوه لهسهر داوایهكی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سهرۆكی ئۆكرانیا بۆ پێشكهشكردنی گوتارێك پێش دهستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كهوا بڕیاره رۆژی یهكشهممهی داهاتوو ئهنجامبدرێت. ئهمڕۆ ههینی، جیان ئینفانتینۆ، سهرۆكی فیفا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، یاریگاكانی تۆپی پێ شوێنی كاری سیاسی و ناڕهزایی دهربرین نییه، وهك ئاماژهیهك بۆ رهتكردنهوهی ههر جۆره چالاكییهكی سیاسی له یارییهكانی مۆندیال. هاوکات، نووسینگهی سهرۆكی ئۆكرانیا جهختی لهسهر بهردهوانی گفتوگۆكانی نێوانیان لهگهڵ فیفا كردووهتهوه بۆ ئهوهی سهرۆكی ئۆكرانیا لهو چالاكییه وهرزشییه جیهانییه كه زۆرترین بینهری له سهرتاسهری جیهان دهبێت، پهیامێك لهبارهی جهنگی وڵاتهكهیهوه ئاڕاستهی جیهان بكات.
هاوڵاتی تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی سەر بە تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و واشنتن پۆستی راگرت. تویتەر ئەکاونتی چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی بێ روونکردنەوە داخست. لەسەر ئەمەش رۆژنامەنووسەکان داوای روونکردنەوە دەکەن. حکومەتی ئەڵـمانیا و کاربەدەستانی ئەوروپاش هۆشداری دەدەنە ئیلۆن مهسك خاوەنی تویتەر سەبارەت بەم پێشێلکارییه و مافی ئازادی و رادەربڕین. خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئیلۆن ماسک، لە پەیامێکدا کە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، رۆژنامەنووسانی تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوە زانیاری تایبەت سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوونی. لە تویتەکەی ماسکدا هاتووە، "یاساکان لەسەر رۆژنامەنووسانیش جێبەجێ دەکرێت وەک چۆن لەسەر کەسێکی ئاسایی جێبەجێ دەکرێت. دەتوانن بەدرێژایی رۆژ رەخنەم لێ بگرن، بەڵام ناکرێت شوێنی نیشتەجێبوونم ئاشکرا بکەن و خێزانەکەم بخەنە مەترسییەوە". هاوکات، جێگری گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیاش هەڕەشە دەکات ئەگەر تویتەر لە هەنگاوە هەرەمەکییەکانی بەردەوام بێت، هەژماری خۆی لە تویتەر دەسڕێتەوە. لە لایەکی دیکەوە CNNبڵاویکردەوە، "هەڵپەساردنی هەژماری ژمارەیەک لە پەیامنێران لەنێویاندا دۆنی ئۆسلیڤانی پەیامنێری کەناڵی CNN، جێگەی نیگەرانییە. بەڵام جێگەی سەرسوڕمان نییە، زیادبوونی ناسەقامگیری تویتەر دەبێت نیگەرانییەکی گەورە بێت بۆ هەر بەکارهێنەرێکی تویتەر. ئێمە داوای روونکردنەوەمان لە کۆمپانیاکە کردووە و پەیوەست بەو وەڵامەی پێمان دەگاتەوە پەیوەندییەکەمان هەڵدەسەنگێنینەوە". جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپاش لە تویتێکیدا ، بە یاسای خزمەتگوزاییە دیجیتاڵییەکان هەڕەشە لە مهسک دەکات کە وا چاوەڕوان دەکرێت یاساکە هاوینی داهاتوو لەسەر پلاتفۆرمی وەک تویتەر جێبەجێ بکرێت. یاساکە داوا دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگرن ئەگەر نا سزایان بەسەر دەسەپێنرێت.
هاوڵاتی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، سوێللا براڤەرمان و وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، جێراڵد دارمانین بەڵێنیان دا بەرەنگاری قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤ ببنەوە لە نۆکەندی ئینگلیز. بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا خۆجێیەکان بڵاو کراونەتەوە براڤەرمان و دارمانین دوای ئەوەی دوێنێ بەلەمێک لە نۆکەندی ئینگلیز ژێر ئاو کەوت و گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێ کەوتەوە، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و رووداوەکەیان بە "بیرخەرەوەی ئەوەی کە پێویستە هەنگاوی بەپەلە بندرێت بۆ نەهێشتنی قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤ" لەقەڵەم دا. لە راگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمساڵ رێگە لە زیاتر لە ٣٠ هەزار تێپەڕینی نایاسایی گیراوە، هاتووە: "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەورووپا بە دامەزراوەی پۆلیسی ئەورووپایشەوە لە ٢٠٢٠ەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ دەستبەسەرکردن ئەنجام دراوە". هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بۆ کاری هاوبەشی نزیکتر و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگریی لە بەرەنگاربوونەی کۆچی نایاسایی گەیشتوونەتە رێککەوتن.
هاوڵاتی له تهواوی بریتانیا پهرستارانی سهر به دهزگای تهندروستی نیشتمانی بریتانیا (NHS) دهستیان له كارهكانیان ههڵگرت و خۆپیشاندانیان دژ به سیستمی ئێستای حكومهتی وڵاتهكهیان ئەنجامدا، بڕیاریشه تا كۆتایی پشوهكانی ساڵی نوێ نهگهڕێنهوه سهركارهكانیان. دەیان هەزار پەرستار لە سەرتاسەری بەریتانیا مانیان گرتووەو له میانهی بهشداریكردنیدا له خۆپیشاندانی سهرتاسهری تایبهت به یهكه تهندروستییهكانی ئەو وڵاته رایانگهیاندوه، فشارێكی زۆریان لهلایهن حكومهتەوه لهسهر دروستكراوه و ناتوانن چیدیكه بهمشێوهیه بهردهوامبن. ماترۆن ڕۆز جەیمس کە بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ لە ئێن ئێچ ئێس پەرستارە بە سکای نیوزی وتووە، ئێستا زۆر قورسترە بۆ ئەوەی پەرستاران بێن بۆسەرکارەکانیان بەهۆی ئەوەی بەشێک لە یارمەتییە داراییەکانیان بڕدراوە. هاوکات پەرستارێکی دیکە باسی لە هۆکاری مانگرتنەکەیان کرد و وتی: "چیدیكه ناتوانین خواردن بۆ منداڵ و خێزانهكانمان فهراههم بكهین، توانای دابینكردنی پارهی وزهشمان نهماوه و ئیدی ناتوانین بهمشێوهیه لهسهر كارهكهمان بهردهوامبین و لهمه زیاتر دانبهخۆماندا بگرین، ئێمه ماندوین". وتیشی، "یهك پهرستار كاری سێ پهرستاری دیكه دهكات، چونكه بههۆی نهدانی موچه و بهرزی نرخهكانی وزهوه بهشێكی زۆری كارمهندانی خزمهتگوزارییه تهندروستیهكان كارهكانیان ههڵپهساردوه، لهسهرهتای قهیرانهكانهوه به حكومهتمان راگهیاندوه، بونی تیمی تهندروستی باش رزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیانه، بهڵام حكومهت ئاماده نییه گوێ بۆ داواكارییهكان بگرێت". لە کۆتایدا ڕایانگەیاند هەڵوێستی کورتبینانەی حکومەت و پێنەدانی موچەی پێویست وا دەکات کە ژمارەی ئەو کەسانەی پیشەی پەرستاری هەڵدەبژێرن کەم بکات هەروەها ئەو پەرستارانەشی کە کارەکە دەکەن ناچار دەبن واز بهێنن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان.
هاوڵاتی تاڵیبان لە شارەکانی زابول و هێلمەند بە قامچی لە بیست و حەوت ژن وپیاو دەدات و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا ئەسەپەێنێت، لەناو ئەو کەسانەدا کە لێیان دراوە دوانیان ژن بوون و بیست وپێنجی دیکەشیان پیاو بوون. بەپێی ڕاگەێندراوی دادگای باڵای تاڵیبان، پێنج کەس لەوانەی بە قامچی لێان دراوە لە پارێزگای زابولن و دوانیان ژنن، بیست ودوو کەسی دیکەشیان سەرجەمیان پیاون ولەپارێزگای هێلمەندن. یەکێک لەو ژنانەی کە سزاکەی بەسەردا جێێبەجێکراوە بەتۆمەتی پەیوەندی سێکسی ناشەرعی ٣٩ قامپچی لێدراوە و سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها لەنێویاندا پیاوێک بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا ٣٠ قامچی لێدراوە و دوو ساڵ سزای زیندانی بۆدەرچووە. بەشێکی زۆری ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕیان کراوەتەوە تۆمەتی دزی، سێکسی ناشەرعی (زینا)،بوونی پەیوەندی سێکسی لەنێوان پیاو و پیاون؛ لە دوای بڕیارەکەی مانگی ڕابردووی سەرۆکی تاڵیبان، هێباتوڵلە ئاخوندزادە، پاڵپشت بە شەریعەتی ئیسلامی ، تاڵیبان دەستی بەم جۆرە سزایانە کردۆتەوە و ئەمەش کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە. نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەلگەی مەدەنی ئیدانەی ئەم سزایانەیان کردووە و بەکارێکی دڕندانە و نامرۆڤانەیان وەسفکردووە، هەروەها داواشیان لە تاڵیبان کردووە ئەم جۆرە سزایانە ڕابگرێت. لەبارەی سزاکانی تاڵیبانەوە بە تۆمەتی لادان لە شەریعەتی ئیسلامی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا سەرۆکی تاڵیبانی بە گەڕانەوە بۆ شێوازی حوکم کردنی سەرەتای تاڵیبان تۆمەتبارکرد. جێبەجێکردنی ئەم سزایە بەسەر ٢٧ هاوڵاتی ئەفغانستان تەنها ڕوداوێک نیە، بەڵکوو لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی حکومی تاڵیبان و داگیرکردنەوەی لوتکەی دەسەڵات لە ئەفغانستان لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ وە بەو شێوازە لێکدانەوەیەی تاڵیبان بۆ شەریعەتی ئیسلامی چەندین کەسی بەرقامچی داوە وشەلاقە کردووە کە ژنیشیان لە نێودا بووە لە پارێزگاکانی لۆگار، قەندەهار، کابول، لەغمان، تەخار و بامیان. بەدەر لە سزاکانی قامچی و زیندانیکردن وشەلاقەکردن بە ئاشکرا لە بەردەم خەڵکدا، تاڵیبان بۆ یەکەم جار لەدوای گرتنەدەسەڵات لە ئەفغانستان هەفتەی ڕابردوو لەبەردەم بەرپرسەکانی تاڵیبان و خەڵکی ئەو وڵاتە کەسێکی لە ناو یاریگایەکدا لە سێدارە دا.
ئۆکرانیا رایگەیاند؛ 13 فڕۆکەی بێفڕکەوانی دیکەی ئێرانی تێکشاندوە کە روسیا لە جەنگی دژی وڵاتەکەی بەکاری هێناوە. وەزارەتی بەرگریی یۆکرانیا بڵاوی کردەوە؛ 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە جۆرەکانی (شاهد 131) و (شاهد 136)ی دروستکراوی ئێرانی تێکشاندوە. وەزارەتی بەرگریی رونی کردوەتەوە؛ روسیا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێرانی لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە ئاڕاستە کردوە بەڵام سوپای ئۆکرانیا توانیویەتی چاودێرییان بکات و لە رێگەی سیستمی دژە ئاسمانییەوە تێکیان بشکێنێت. بڵاوبونەوەی تێکشاندنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا سزایان بەسەر دەسەڵاتی تاراندا سەپاندوە بەهۆی فڕۆشتنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە بە روسیا. تا ئێستا دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە ئۆکرانیا تێکشکێنراوە و فڕۆشتنی ئەو فڕۆکانەش بە روسیا ناڕەزایەتیی زۆری ئۆکرانیای لێکەوتوەتەوە.
هاوڵاتی بەرپرسانی باڵای کۆسۆڤۆ، داواکاری به ئهندامبوونی وڵاتهكهیان لە یەکێتیی ئەورووپا واژووکرد. لە رێوڕەسمێکدا کە لە سەرۆکایەتی کۆمار لە پرشتینای پایتەخت سازکرا، داواکارییەکە لەلایەن سەرکۆماری وڵاتەکە، ڤیۆسا عوسمانی و سەرۆکی پەرلەمان، گلاوک کۆنجوفکا و سەرۆکوەزیران، ئالبین کورتی واژووکرا. ههر لە رێوڕەسمەکەدا ڤیۆسا عوسمانی گوتارێکی پێشکەشکرد و باسی لەوە کرد لەمەودوا ١٤ی کانونی یەکەم وەک رۆژێکی مێژوویی دەناسرێت کە تیایدا هێزی ئاسایشی کۆسۆڤۆ (FSK) لە ٢٠١٨دا بووە سوپا و ههر لهو ڕێكهوتهدا كۆسۆڤۆ داوای بوونە ئەندامی پێشکەش بە یەکێتیی ئەورووپا کردووە. عوسمانی ئاماژەی بەوە کرد کۆسۆڤۆ جگە لە یەکێتیی ئەورووپا هیچ جێگرهوهیهكی دیکەی نییە، ئەم ساتەش تایبەتە بەو هاووڵاتیانەی کۆسۆڤۆ و ئەو کەسانەی رووبەڕووی لەشکرکێشی و جینۆسایدی ناڕەوا بوونەوە و لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی و دیموکراسیی وڵاتەکەیاندا گیانیان بەختکرد. گوتیشی: "کۆسۆڤۆ وەک بەشێک لە ئابووریی بازاڕی ئازاد و پشتیوانێكی بەردەوامی ئاشتیی و ئاسایش، شایەنی ئەوەیە بەشێک بێت لە خێزانی یەکێتیی ئەورووپا. رێگای بەردەممان روونە، رێگای بوونە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا پرۆسەیەکی یەکلایەنە نییە. لەوانەیە ئەم پرۆسەیە درێژخایەن بێت، بەڵام ئێمە پێداگرین لەسەر ئەوەی سەرکەوتوو بین".
ئێران بە کۆی دەنگ لە کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دەردەکرێت و ئەمریکا و ئەوروپا بە پێشەنگی ئەو هەنگاوە ئەژمار دەکرێن. دوای ئەوەی ئەمریکا پێشنیاری کرد نوێنەرایەتیی ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دور بخرێتەوە شەوی چوارشەممە ئەو کۆمیسیۆنە لە کۆبونەوەی خۆیدا بە ئامادەبونی نوێنەری 45 وڵات دەرکردنی نوێنەری ئێرانی خستە دەنگدانەوە و 29 وڵاتیش دەنگیان بە دەرکردنی دا. لە کۆی 45 دەنگ، نوێنەری 29 وڵات بە دەنگی بەڵی بڕیاری دەرکردنی ئێرانیان لە کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان پەسند کرد و نوێنەری هەشت وڵاتیش دژی ئەو بڕیارە وەستانەوە و نوێنەری 16 وڵاتیش بێلایەنیی خۆیان لە بڕیارەکە دەربڕی. هەر یەکە لە نوێنەرانی سوریا و روسیا و ڤەنزوێلا و بیلاڕوس دژی بڕیارەکە لێدوانیان دا و پشتیوانیی خۆیان بۆ مانەوەی نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕبڕی بەڵام بە پێی یاساکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بڕیاری دەرکردنی ئێران پەسند کرا. دوای مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ بەهۆی ئەو پێشێلکارییانەی دەسەڵاتی ئێران دژی ژن دەیکات نابێت لە کۆمیسیۆنی تایبەت بە ژنانی جیهان لە نەتەوەیەکگرتوەکان بمێنێتەوە و داوای کرد کار بکرێت بۆ دورخستنەوەی ئەو وڵاتە لە کۆمیسیۆنەکە. لیندا تۆماس گرینفێڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان لە کاتی کۆبونەوەی کۆمیسیۆنی ژنانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند؛ دوای کوژرانی ژینا ئەمینی و کوشتنی دەیان خۆپیشاندەر و خەڵکی ناڕازیی لەو وڵاتە بونی نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنانی نەتەوەیەکگرتوەکان پەڵەیەکی ڕەشە.
هاوڵاتی دوابەدوای هێرشەکەی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر هۆتێلێک لە ناوەڕاستی کابوڵدا کە خاوەندارێتی هۆتێلەکە چینییە، چین داوای لە هاوڵاتیانی کرد لە ئەفغانستان " بە زووترین کات " ئەو وڵاتە جێبهێڵن. وانگ وێنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی سێشەممە داوای لەو هاوڵاتییەکانی کرد بەزوترین کات ئەفغانستان بەجێبهێڵن، هەروەها داوای " لێکۆڵینەوەیەکی چڕی کردوو " و داوای لە حکومەتەکەی تاڵیبان کرد " ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە و بەهێز بگرنەبەر بۆ دڵنیا بوونەوە لە پارێزراوی هاوڵاتیان و دامەزراوە و پڕۆژەکانی چین لە ئەفغانستاندا." وانگ وتیشی باڵیۆزخانەی چین لە کابوڵ تیمێکی خۆی ڕەوانەی شوێنەکە کردووە تاوەکو یارمەتیدەر بن لە دابینکردنی پێداویستی و ڕزگارکردن و چارەسەرکردنی قوربانییانی هێرشەکە. هاوکات ڕێکخراوی داعش، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر هۆتێلی لۆنگانی کابوڵی ڕاگەیاند، کە تیایدا سێ هێرشبەر کوژران و لانیکەم دوو میوانی هۆتێلەکە بریندار بوون لە کاتێکدا کە هەوڵیاندەوە لە پەنجەرەکەوە خۆیان هەڵبدەن تاوەکو هەڵبێن. جێگەیباسە،ئاگادارییەکەی چین وادەردەکەوێت شکستێک بێت بۆ تاڵیبانی ئەفغانستان کە هەوڵی وەبەرهێنانی بیانی دەدەن لە وڵاتەکەدا بە هیوای ئەوەی ئابووری ئەفغانستان لە لەناوچوون ڕزگار بکەن.