هاوڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هێزه‌كانی دژی یۆنان ده‌خاته ئاماده‌باشییه‌وه‌و وه‌زیری به‌رگریش ده‌ڵێت؛ پاشه‌كشێ بۆ ئه‌سینا ناكه‌ین. خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له وتارێكدا له زانكۆی به‌رگریی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی هۆشداریی دایه یۆنان و رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانیان له سنوری دورگه‌كانی ده‌ریای ئیجه خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. ئاكار وتیشی: توركیا له‌سه‌ر مێزی دانوستان و له گۆڕه‌پانی جه‌نگیشدا پاشه‌كشێ بۆ یۆنان ناكات. ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه سوپای توركیا به بێ سڵكردنه‌وه له‌وه‌یكه كه چ وڵاتێك پشتگیریی یۆنان ده‌كات، ئه‌وان سور ده‌بن له‌وه كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی یۆنان له دورگه‌كانی ئیجه هه‌بێت. توركیا و یۆنان له‌سه‌ر دورگه‌كانی ئیجه له نێوان سنوره ئاوییه‌كانی ئه‌و دو وڵاته ناكۆكییان هه‌یه له كاتێكدا به پێی رێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی لۆزان ئه‌و دورگانه له ساڵی 1923 وه‌ك به‌شێك له خاكی یۆنان دیاریی كراوه. ئه‌مریكا دژی كاردانه‌وه و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیایه به‌رامبه‌ر یۆنان و رایگه‌یاندوه؛ ئه‌سینا هاوپه‌یمانێكی گرنگی واشنتۆن-ه له رێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
هاوڵاتی گونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌ولێر به‌ره‌سمی ئه‌و فۆڕمه‌ی بڵاوكرده‌وه كه هاووڵاتیان ده‌یانه‌وێت كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریكا. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كۆچ بكه‌یت بۆ ئه‌مریكا، ئێستا ناونووسین بۆ پڕۆگرامی ڤیزه‌ی ههمهجۆر (ناسراو به ڤیزه‌ی یانسیب 2024) كراوه‌یه. ئه‌م لینكه بكه‌ره‌وه بۆ زانیاری زیاتر و پێشكه‌شكردنی داواكاری
هاوڵاتی چووپێك به 40 كۆچبه‌ره‌وه نزیك دورگه‌ی لێسڤۆس (Lesvos)ی یۆنان له ده‌ریای ئیجه ژێر ئاو كه‌وت، له ڕووداوه‌كه‌دا 15 كۆچبه‌ر گیانیان له ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ریش ڕزگار كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان كه پۆلیسی ده‌ریاوانی یۆنان بڵاویكردوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری دیكه له دورگه‌یه‌كی شاخاویدا گیریان خواردووه و هێزی ده‌ریاوانی یۆنان له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌دایه بۆ ڕزگار كردنی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش. له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌و یه‌خته‌ی به نزیكه‌ی 100 كۆچبه‌ره‌وه له دورگه‌ی كیتیرای یۆنان ژێر ئاو كه‌وت، تائێستا 80 كۆچبه‌ریان ڕزگار كراون و سه‌لامه‌تن، گه‌ڕان به‌دوای كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه. ئه‌مه دووه‌م ڕووداوه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ریای ئیجه‌دا ڕووده‌دات، هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كهشو هه‌وا ناله‌باره‌و شه‌پۆلێكی به‌هێز له‌ده‌ریای ئیجه‌دا هه‌یه‌و ئه‌و یه‌خت و چووپانه‌ی كه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه به‌ڕێده‌كه‌ون، مه‌ترسین بۆ ژیانی كۆچبه‌ران.
هاوڵاتی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا به‌ڵێن ده‌دات ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا لێیان كشاونه‌ته‌وه و سوپای ئۆكرانیا جارێكی دیكه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه. دیمێتری بیسكۆف، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا "كریملن" له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند: به‌ڵێن ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كۆنتڕۆل بكه‌ینه‌وه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا لێیان كشاوینه‌ته‌وه و سوپای ئۆكرانیا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ته‌وه. وته‌بێژی كۆشكی كریملن رایده‌گه‌یێنێت، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دۆنێتسك، لوهانسك، خێرسۆن و زاپۆریژیا كه دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به رووسیاوه لكێندراون، هه‌ر سه‌ر به رووسیا ده‌مێننه‌وه و رێگه ناده‌ن جارێكی دیكه سوپای ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵیان بكاته‌وه. ده‌شڵێت: به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌و ناوچانه‌ی ژێر كۆنتڕۆلی سوپای رووسیادان به‌مه‌ستی لكاندنیان به‌خاكی رووسیاوه. جێگای ئاماژه‌یه رۆژی دووشه‌ممه 21ـی شوباتی 2022، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا به بۆردوومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌ستیپێكرد. رووسیا له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه توانی چه‌ند ناوچه و هه‌رێمێكی گه‌وره‌ی ئۆكرانیای كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام دوای پاڵپشتیكردنی سوپای ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه، هێزه‌كانی ئۆكرانیا توانیان چه‌ند ناوچه و هه‌رێمێكی وڵاته‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه و دووباره كۆنتڕۆڵیان بكه‌نه‌وه.
هاوڵاتی رۆژی 30ی مانگی رابوردوو، ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا لكاندنی چوار هەرێمی ئۆكرانیای بەوڵاتەكەیەوە راگەیاند، ئەم هەنگاوە كە هەندێك لەچاودێران بەپێشهاتێكی مەترسیدار ناوی دەبەن دوای سەركەوتنی دژەهێرشی سوپای ئۆكرانیا دێت لەكۆنترۆڵكردنەوەی بەشێكی ئەو خاكەی لەماوەی حەوت مانگی شەڕدا لەدەستیداوە. لەمەراسیمێكدا كە بەوبۆنەیەوە لەكۆشكی سەرۆكایەتی كرملین لەمۆسكۆی پایتەختی روسیا بەڕێوەچوو، پوتن رایگەیاند: بە ئۆكرانیا‌و وڵاتانی خۆرئاوا دەڵێت لەمڕۆوە هاوڵاتیانی هەر چوار هەرێمی دۆنێسك‌و لۆهانسكو زاپۆریسیاو خێرسۆن بۆ هەتا هەتایە دەبنە هاونیشنتمانی روسیا. راگەیاندنی لكاندنی ئەو چوار هەرێمە بە روسیاوە، دوای ریفراندۆمێك هات لەو ناوچانە. كە بەگوێرەی ئەنجامەكانی زۆرینەی هەر زۆرەی بەشداربووان لەگەڵا ئەوەدان بخرێنە سەر روسیا. ریفراندۆمەكە لەلایەن ئۆكرانیا‌و سەرجەم وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكاوە رەتكرایەوە. سازدانی ریفراندۆم‌و راگەیاندنی لكاندنی ئەو چوار هەرێمەی ئۆكرانیا كە بەتەواوی لەلایەن سوپای روسیاوە كۆنترۆڵنەكراون بە روسیاوە، دوای كۆنترۆڵكردنەوەی دەیان گوند‌و شارۆچكەو هەردوو شاری ستراتیژی ئیزیومو كوپیانسك بوو لە زنجیرە هێرشێكی پێچەوانەی سوپای ئۆكرانیادا بوو لەسەرەتای مانگی رابوردو لەخۆرهەڵات‌و باشور. بە رای چاودێران ئەم هەنگاوەی مۆسكۆش لەترسی كۆنترۆڵكردنەوەی هەردوو هەرێمی دۆنێسك‌و لۆهانسك بوو كە پوتن مشتی لێخۆشكردوە بیكاتە لانیكەمی دەستكەوتی هێرشەكەی بۆ سەر ئۆكرانیا. بڕیاری لكاندنی چوار هەرێمی تری ئۆكرانیا كۆپیەكی كاربۆنی لكاندنی كرێمییە بە روسیاوە لەساڵی 2014. جیاوازی هەردوو لكاندنەكە ئەوەیە، ئەوەی 2014 بە خوێنێكی كەمو پێكدادانێكی زۆر كورتخایەنی سەربازیی بەدەستهات، لەكاتێكدا بڕیاری لكاندنی چوار هەرێمەكە لەگەرمەی شەڕی روسیا‌و ئۆكرانیادایە. بایەخی ئەو چوار هەرێمە كۆی روبەری ئەو چوار هەرێمەی لەلایەن مۆسكۆوە بڕیاری لكاندنیان كراوە، زیاترە لە 90 هەزار كیلۆمەتر چوار گۆشە كە دەكاتە 15 لەسەدی كۆی روبەری وڵاتی ئۆكرانیا. هەرێمی دۆنێسك بەناوەندی پیشەسازی ئۆكرانیا ناسراوە. 20 لەسەدی بەرهەمی پیشەسازی لەو هەرێمە بەرهەمهێنراوە تا ساڵی 2014 ئەوە لەكاتێكدا ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بەسامانی سروشتی‌و چوارەم گەورەترین كانی خەڵوزی بەردین لەئەوروپا دەكەوێتە ئەو هەرێمە. لۆهانسك ناوەندێكی بازرگانی گرنگەو زەویی زۆری بەپیتی كشتوكاڵی هەیە. هەروەها هەرێمی زاپۆریزیسا ناوەندی بەرهەمێنانی وزەی ئۆكرانیا‌و 25% بەرهەمی كارەبا لەو هەرێمە بەرهەم دەهێنرێت. خاوەنی سێ سەنتەری بەرهەمهێنانی وزەیە كەئەوانیش سەنتەری ئەتۆمی زاپۆریزیسیا، كە گەورەترین كورەی ئەتۆمیە لەئەوروپا. وێستگەی هایدرۆكارەبای دنێپێرۆ وێستگەی بای بەرهەمهینانی كارەبای یۆتیڤۆیە، بەندەری خێرسۆنیش ناوچەیەكی گرنگی بازرگانی‌و كشتوكاڵییە، جگە لەبایەخی ئابوریی ئەم هەرێمانە. لكاندنی هەرێمەكان روسیا دەكاتە خاوەنی دەریای ئازۆڤ. كاردانەوەكان دوای بڕیاری لكاندنەوەی چوار هەرێمەكە لەیەكەم كاردانەوەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر هەنگاوەكەی مۆسكۆ، روسیا ڤیتۆی لەدژی پرۆژەبڕیارێكی ئەنجومەنی ئاسایش بەكارهێنا. پرۆژەبڕیارەكە ئیمزاكردنی مەرسومەكەی پوتن بۆ لكاندنی ئەو هەرێمانەی رەتدەكردەوەو داوای كۆتاییهاتنی شەڕی روسیا‌و ئۆكرانیای دەكرد. جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكاش هۆشداریدا لەوەی وڵاتەكەی سزای ئابوری زیاتر بەسەر بەرپرسان‌و كۆمپانیاكانی روسیادا دەسەپێنێت. بایدن رایگەیاند: ئەمریكا بەرگری لەهەموو بستەخاكێكی وڵاتانی ئەندام لەناتۆ دەكات‌و داوای لەسەرۆكی روسیا كرد لێكدانەوەی هەڵە بۆ ئەو هۆشدارییەی نەكات. ئەمریكا بڕیاریشیدا بەبەهای 1.1ملیار دۆلار كەلوپەلی سەربازیی تر رەوانەی ئۆكرانیا بكات. بەمەش كۆی هاوكارییە سەربازییەكانی واشنتۆن بۆ كییەڤ لەماوەی حەوت مانگی هێرشی روسیاوە گەیشتۆتە 16.2 ملیار دۆلار. وڵاتانی ئەندام لەیەكێتی ئەوروپا بەكۆی دەنگ بڕیاری لكاندنی چوار هەرێمەكەی ئۆكرانیا بە روسیاوە رەتدەكەنەوە سەرەڕای ناكۆكیان لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنێكی هاوبەش لەدژی هێرشەكەی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا. شكستی سەربازیی زیاتری روسیا لەدوای بڕیارەكەی ڤلادیمێر پوتن بە لكاندنی نزیكەی 15% خاكی ئۆكرانیا بەوڵاتەكەیەوە، شكستی سوپای روسیا لەبەرەكانی جەنگ درێژەی هەیە. سەركەوتنی دژەهێرشی سوپای ئۆكرانیا كە لەمانگی رابوردوەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچە داگیركراوەكانی رۆژهەڵاتو باشور بەردەوامە. رۆژی یەكشەممە سوپای ئۆكرانیا كۆنترۆڵكردنەوەی شاری ستراتیژی لیمانی لەهەرێمی خێرسۆن كۆنترۆڵكردەوە. بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری روسیا لەترسی گەمارۆدانی سەربازەكانیان، فەرمانیانداوە بە پاشەكشە لەو شارە ستراتیژییە. پاشەكشە بێت یان ناچاركردن بێت بەپاشەكشە، پێشڕەوی دژەهێرشی ئۆكرانیا لەناوچەكانی رۆژهەڵاتو باشور بەردەوامە. بەرپرسانی كییەڤ تەنیا یەك وەڵامیان بۆ هەنگاوەكەی پوتن هەیە ئەویش كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی خاكی وڵاتەكەیانە.
هاوڵاتی واشنتۆن بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەرەانەوە سزای نوێ بەرسەر ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دەسەپێنێت کە دەستیان لە توندوتیژییەکان و سەرکوتی هاوڵاتییانی وڵاتەکەدا هەبوە. جۆ بایدن؛ سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژی دوشەممە بڵاوی کردوەتەوە؛ وتویەتی: واشنتۆن نیگەرانە لەو دۆخەی کە لە ئێران هەیە و هیزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەش سەرکوتی ئەوانە دەکەن کە لە پێناو دادپەوەریی و کەرامەتی مرۆیی‌دا خۆپیشاندان دەکەن. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد؛ حکومەتی ئێران دەیان ساڵە ئازادییەکانی خەڵکی پێشێل کردوە و بە ترس و تۆقاندن نەوی نوێی وڵاتەکەشی سەرکوت کردوە. بایدن وتوشیەتی، ئەمریکا پشتیوانی هەمو ژنان و هاوڵاتییانی ئازادیخوازی ئێران دەبێت کە ئازایەتییان مایەی دڵگەرمیی هەمو جیهانە. سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە وڵاتەکەی کۆمەڵێک سزای نوێی دژی سەرکوت لە ئێران ئامادە کردوە و لەم هەفتەیەدا سزاکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە لایەکی دیکەوە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک رایگەیاند؛ بە کردار پشتیوانیی لە ژنان و خۆپیشاندەرانی ئێران دەکەن کە لە پێناو ماف و شکۆی خۆیاندا تێدەکۆشن.
هاوڵاتی نووسینگەی هەماهەنگی مرۆیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA)،لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی بارانی وەرزییەوە کە لە ١٤ی حوزەیرانەوە رووی لە پاکستان کردووە، تا ئێستا هەزار و ٦٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها زیاتر لە دوو ملیۆن خانوو زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی سەدان هەزار کەس پەنا ببەنە بەر کەمپە کاتییەکان. هەروەها زییانە مادییەکان لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە بە ٣٠ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە ش خراوەتەڕوو کە ئەو لافاوەی رووی لە پاکستان کردووە، قەیرانی خۆراکی لەو وڵاتە گەورەتر کردووە،هەربۆیە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی جیهان بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان زیاتر لە ١٣١ فڕۆکە هاوکاری مرۆییان رەوانەی پاکستان کردووە، بەڵام ئەم هاوکارییانە بەشی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەیان نەکردووە و چاوەڕێی هاوکاری زیاترن. ئەمەش لەکاتێکدایە حکوومەتی ئیسلام ئاباد، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ مەترسییەکی بەپەلە لەسەر دابینکردنی خۆراک نییە. ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی ئاوی پیسەوە دەگوێزرێنەوە لە هەرێمەکانی سیند و بەلۆچستان زیادیان کردووە..
بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەرانەوە، وڵاتی کەنەدا سزا بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دەسەپێنێت. وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا رۆژی دوشەممە رایگەیاند؛ سزای بەسەر 25 بەرپرس و نۆ ناوەند و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سەپاندوە کە دەستیان هەبوە لە سەرکوت و بەکارهێنانی توندوتیژیی دژی خۆپیشاندانەکان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا. محەمەد حسێن باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و محەمەدساڵح هاشمی، سەرۆکی پۆلیسی ئەخلاق لەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانن کە لە لایەن وڵاتی کەنەداوە خراونەتە لیستی سزاوە. مێلانی جولی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاندوە؛ وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیی لە مافەکانی ژنان هەموو هەنگاوێک دژی ئێران دەگرێتەبەر چوارچێوەیەشدا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی چونکە لە رابردوشدا کەنەدا سزای بەسەر دەیان بەرپرس و دامەزراوەی ئێران‌دا سەپاندوە.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند تا ئێستا هیچ جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بە روسیا نەفرۆشتوە کە لە جەنگی ئۆکرانیا بەکاری بهێنێت. ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رۆژی دوشەممە رایگەیاند؛ تاران سەرجەم ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە باس لە فڕۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە روسیا دەکەن. کەنعانی وتی: ئێران لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بێلایەن بوە و دژی جەنگ و توندوتیژیی بوە ، داواشی کردوە ئەو دو وڵاتە لە رێگەی سیاسەتی ئاشتیخوازانەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن. لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە سوپای ئۆکرانیا پێش لێدوانەکانی کەنعانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند هەشت فڕۆکەکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان تێکشکاندوە
هاوڵاتی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند کە ئامادەی وەرگرتنی شەپۆلێکی گەورەی کۆچن لە رووسیا و ئۆکرایناوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''لەژێر رۆشنایی دوایین پەرەسەندنەکان لە رووسیا و ئۆکراینا، ئامادەی وەرگرتنی شەپۆلێکی گەورەی کۆچین''.باس لەوەشکراوه کە ئەو شەپۆلە کۆچەی باس دەکرێت دەیان هەزار کەس دەگرێتەوە. لە لایەکی دیکەوە لە هەواڵێکدا کە لە دەزگای پەخشی گشتیی ئیسرائیل (KAN)دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە وەزیری کۆچ و گرتنەخۆی ئیسرائیل، پنینا تامانۆ-شتا کۆبوونەوەیەکی سازکردووە لەبارەی گرتنەخۆی ئەو کۆچبەرە رووسانەی لە ترسی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ وڵاتەکەیان جێدەهێڵن. لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا، مانگانە نزیکەی شەش هەزار کۆچبەری رووسی روو بکەنە ئیسرائیل. بەپێی ناوەندی ئاماری ئیسرائیل لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا لە ئۆکراینا و رووسیاوە زۆرترین کۆچبەر رووی لە ئیسرائیل کردووە. زۆرێک لەو کۆچبەرانەی لەو دوو وڵاتەوە روو لە ئیسرائیل دەکەن ئەو بە رەچەڵەک جوولەکەنەن کە بەپێی یاساکانی تەل ئەبیب مافی وەرگرتنی وڵاتنامەی ئیسرائیلیان هەیە.
ئۆكرانیا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تێكشكاندوه كه له لایه‌ن سوپای روسیاوه ئاڕاسته‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی كراوه. سوپای ئۆكرانیا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردوه له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر سوپای روسیا توانیویانه هه‌شت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له جۆری (شاهید 136) تێكشكاندوه كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و راده‌ستی روسیا كراون. پێشتر روسیا زیاتر له 100 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌ئێران كڕی و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مریكا و ئۆكرانیای لێكه‌وته‌وه‌و له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌وه‌شدا باڵیۆزی ئێران له كیێڤ ده‌ركرا و باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ش له ئۆكرانیا داخرا.
هاوڵاتی حکوومەتی سوید تەسلیمی داخوازیەکی تورکیا بوو و که لەبەرامبەر چوونه ناو ڕێکخراوى ناتۆ ئامادە بوو دەست بە هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا بکاتەوە و له‌و ڕووه‌وه ڕێکخراوەی چاودێری کردنی بەرهەمە ستراتێژیکەکانی سوید مۆڵەتی هەناردە کردنی چەکی بۆ تورکیا دەرکرد. بەپێی رێککەوتنی نێوان سوید، تورکیا، فینلاند و ناتۆ؛ سوید رەزامەندیی دەربڕی لەسەر داواکەی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە، کە بەهۆی هێرشی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەر کوردەکانی سووریا راگیرا بوو. رێکخراوی چاودێریی ستراتیژیی بەرهەمهێنانی سوید مۆڵەتی بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەم وڵاتە دەرکردووە بۆ هەناردەی بەرهەمەکانیان بۆ تورکیا. تورکیا ڕایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ داواکه‌ی فینله‌ندا و سوید بۆ ئەندام بوون به ناتۆ ڕازی ده‌بێت ته‌نیا له حاڵێکدا که ئه‌م دوو وڵاته کورده ناڕازییه‌کان ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره بکه‌نه‌وه و ده‌ست بکه‌نه‌وه هه‌نارده‌کردنی که‌ره‌سته سه‌ربازییه‌کان بۆ تورکیا. لەنێوان 30 وڵاتی ئەندامی ناتۆدا، 28 وڵات رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی فینلاند و سوید بچنە ناو ناتۆ، بەڵام هەنگاریا و توركیا تائێستا ڕەزامەندیی كۆتایی خۆیان رانەگەیاندووە.
هاوڵاتی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به هه‌زاران سه‌بازی روسیا له شارێكی گه‌وره‌ی ئۆكرانیا پاشه‌كشه‌یان كرد‌و سوپای ئۆكرانیا به‌نیازه بچێته‌وه شاره‌كه. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ راگه‌یاندوه، له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه به هه‌زاران سه‌بازی روسیا له‌شاری لیمان كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیاوه پاشه‌كشه‌یان كرد‌و سوپای ئۆكرانیا به‌نیازه بچێته‌وه شاره‌كه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت، ته‌نها یه‌ك رۆژ به‌دوای راگه‌یاندنی چوار ناوچه‌ی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر روسیا دێت، كه ئه‌و بڕیاره‌ی روسیاش ناتۆ‌و به‌شێكی زۆر وڵاتانی جیهانی نیگه‌ران كرد‌و داوایان كرد، روسیا پێشێلكارییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا راگرێت.
هاوڵاتی بۆ پشتگیریی لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە 50 هەزار کەس لە شاری تۆرنتۆ-ی پایتەختی کەنەدا رێپێوان و خۆپیشاندانیان کرد. پۆلیسی شاری تۆرنتۆ پشتڕاستی کردوەتەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی دژی حکومەتی ئێران و مەرگی ژینا ئەمینی 50 هەزار کەس لەو شارە رێپێوان و خۆپیشاندانیان کردوە. رۆژی شەممەی رابردوش لە 200 شاری گەورەی ئەمریکا، ئەوروپا، ئۆسترالیا، ژاپۆن و کۆریای باشور خۆپیشاندان لە دژی دەسەڵاتی ئێران و مەرگی ژینا ئەمینی بەڕێوەچو. بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکە کلیک لێرە بکە لە پایتەختی کەنەدا 50 هەزار کەس دژی حکومەتی ئێران خۆپیشاندانیان کرد ئێستا
هاوڵاتی ئەمەریکا .. بەهۆی زریانی ئیانەوە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن زریانی ئیان کە لە رووی بەهێزییەوە ریزبەندی چوارەمی هەیە و بە خێرایی ٢٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا گەشتە وشکانی.بۆتە هۆی زەرەرو زیانێکی زۆر و لە ئێستادا گەیشتۆتە کارۆلینای باشوور. بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، زریانی ئیان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا گرتووەتەوە و ئێستاش گەیشتووەتە کارۆلینای باشوور، بەهۆیەوە تا ئێستا “77 کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بێسەروشوێنن و زیانی زیاتر لە 100 ملیار دۆلاریشی بە ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیاندووە.” لە میدیاکانی ئەمریکاوە مردنی 77 دانیشتووی فلۆریدا بە فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە” ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا ریگەیاندبوو "زیاتر له 10 هه‌زار کەس بێسه‌روشوێن تۆمار کراون کە ئەگەری زۆرە زۆرێک لەوانە لە شوێنی داڵدەدان سەلامەت بن یان بە شێوەیەکی تر بەهۆی پچڕانی تەزووی کارەبا و تەلەفۆنەوە نەتوانرێت دەستمان پێیان بگات و تیمەکانمان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌دوایاندا". ئەمەش لە کاتێکدایە زریانی ئیان لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لە یەکەم رۆژی‌دا بووە هۆی دروستبوونی لافاو و ئەمەش وای کرد، نزیکەی یەک ملیۆن کەس بێکارەبابن وهێڵی ئاسمانیی ئەمریکا ناچاربوو نزیکەی ٦٠٠ گەشت هەڵبوەشێنێتەوە لەو بارەیەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەیاننامەی کارەساتی لە فلۆریدا دەرکرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە بودجەی فیدراڵی و رایگەیاند، زریانەکە زیانێکی زۆری بەو ناوچەیە گەیاندووە، ئاوەدانکردنەوەی چەندین مانگ و ساڵ دەخایەنێت.