هاوڵاتی نیوزلەندا بەهۆی قەدەغەکردنی سیستەمی قەفەزی ستونی ناوبراو بە " قەفەزی باتری" کە قەفەزێکی بچوک وستونیە بۆ بەخێوکردنی مریشک، ڕووبەڕووی قەیرانی هێلکە بۆتەوە لەسەرانسەری وڵاتدا و ناتوانێ پێداویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە. بەهۆی جێبەجێکردنی بڕیارەکەوە، فرۆشتنی هێلکە لە مارکێتەکاندا ڕێژەکەی سنوردارکراوە و لەزۆربەی فرۆشگاکاندا هێلکە نەماوە، هاوکات درووستکردنی شیرینیە تایبەتەکانی نیوزلەنداش تێچووەکانیان بەرزبۆتەوە لەوانەش شیرینی بەناوبانگی پاڤلۆڤا، هەروەها نرخی جوملەی هێلکە دووقات بەرزبۆتەوە. مایکڵ بووکس، بەڕێوبەری جێبەجێکاری فیدراسیۆنی بەرهەمهێنانی هێڵکە لە نیوزلەندا دەڵێت، لە ئیستادا بەپێی خواستی بازاڕ هێلکە لەبازاڕەکاندا نیە، هەروەها ئاماژە بەوە دەدات بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی پێیوست پێویستمان بە ٣.٩ ملیار مریشکی هێلکەکەر هەیە، بەڵام لە ئێستادا تەنها ٣.٥ ملیار مریشکی هێلکەکەرمان هەیە. هاوکات بەهۆی قەیرانەکەوە بەشێک لە دوکانی شیرینیەکان پەنایان بردۆتە بەر ڕاوکردن بۆ ئەوەی بتوانن هێلکەی پێویست بۆ درووستکردنی شیرینیەکانیان پەیدا بکەن، بەشێکیشیان دەستیانکردووە بە کڕینی مریشکی خۆماڵی، بەهۆی بڕیارەکەوە خواست لەسەر کڕینی مریشکی هێلکەکەر لەڕیگەی ئۆنلاینەوە زیادی کردووە و نرخەکەشی چەند هێندە بەرزبۆتەوە. قەیرانی هێلکە بەجۆرێک کاریگەری خستۆتە سەر بازاڕ کە پێش بڕیارەکەی حکومەت بۆ قەدەغەکردنی بەخێوکردنی مریشک لەو سیستەمە ستونیە بچوکەدا، نرخی مریشکی هێلکەکەر ١٨ دۆلاری نیوزلەندی بووە بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی بۆ ٨٠ دۆلاری نیوزلەندی زیادی کردووە. سیستەمی قەفەزی باتری، سیستەمێکی بچوک و بەناویەکداچووە کە مریشکەکان تێیدا دائەنرێن بەمەبەستی بەرهەمهێنانی هێلکە وبەرهەمی زیاتر، قەبارەکەی تەنها بەهێندەی پەڕەیەکی " ئەی فۆڕ " دەبێت و ئەمەش بە تاوان و پێشێلکردن وزیانگەیاندن بە مریشکەکان حساب دەکرێت. حوکمەتی نیوزلەندا لەم مانگەدا بڕیارەکەی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ بڕیارەکەی دەرکردبوو و قۆناغ بە قۆناغ بڕیارەکەی جێبەجێ دەکرد، هاوکات جگە لە نیوزلەندا وڵاتانی ئیسرائیل، مەکسیک، کەنەدا، بەریتانیا ئەو سیستەمەیان قەدەغەکردووە بۆ گەشەکردنی مریشک.

هاوڵاتی کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند، تەنها لەماوەی مانگی ڕابردوودا نزیکەی شەش هەزار کەس بە کۆرۆنا و حاڵەتەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، هەروەها وتیشی ئەمانە تەنها ئاماری ئەوکەسانەن کە لەنەخۆشخانە تۆمارکراون، واتە دەکرێت ژمارەکە زۆرتربێت ئەگەر ئەوکەسانەش تۆماربکرێن کە لە ماڵەوە گیانیان لەدەست داوە. بەپێی ڕاگەێندراوی کۆمسیۆنی تەندروستی، ٥ هەزار وپێنج سەد وسێ کەس بەهۆی سستی و لەکارکەوتنی سیەکانیانەوە گیانیان لەدەست داوە، نزیکەی ٥ هەزار و چوارسەد نەخۆشیش بەهۆی حاڵەتەکانی دیکەی پەیوەست بەکۆرۆنا کە نەخۆشەکان لەگەڵیا نەخۆشی دیکەیان هەبووە گیانیان لەدەست داوە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەماوەی مانگی کانوونی دووەمەوە کە چین ڕێکارە توندەکانی پەیوەست بە کۆرۆنای هەڵگرت لەناو وڵاتەکە، هیچ ئامارێکی فەرمی لەبارەی بەرزبونەوەی حاڵەتاکانی کۆرۆنا ڕانەگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ڕیکخراوی تەندرووستی جیهانی و وڵاتانی دیکەی جیهان داوای زانیاری وئامارەکانی تووشبوونیان لە چین دەکرد.   لەبارەی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا بەو ڕێژەیە، جیاو یاهوی، بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەندروستی نیشتمانی ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەکان پێدەچیت ئەمە کۆتاین ڕێژەی بەرزبوونەوەی کۆرۆنا بێت لە چین، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ٢٣ی مانگی کانوونی دووەمدا لە لوتکەدا بووە و ڕۆژانە نزیکەی ٢ ملیۆن ونیو کەس تووشی ڤایرۆسەکە بووە، لەکاتێکدا لەڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەڕیژەی ٪٨٥ ژمارەی تووشبوان دابەزیوە وتەنها ٤٧٧ حاڵەت تۆمارکراوە. بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا ومردن  بە کۆرۆنا  لەکاتێکدایە  کە لە دوای لابردنی ڕێکارە توندەکانی کەرەنتینە وکردنەوەی سنورەکانی چینەوە، چەندین وڵات ڕێکاری تەندروستی توندیان لەبەرامبەر گەشتیارە چینیەکان گرتەبەر بەهۆی بەرزبونەوەی تووشبوانی کۆرۆنا لەچین؛ ئەوەش کاردانەوەی چینی لێکەوتەوە وبەدوایدا پێدانی ڤیزەی بەچەند وڵاتێک بۆماوەیەکی نادیار ڕاگرت.

هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا لەم بارەوە ڕایگەیاندوە، 12ی ئه‌م مانگه‌، لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئیزمیر 56 كۆچبه‌ر لەسەر بەلەمێکی چارۆکەداردا دەستگیرکران، کە بەنیازبون بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن لەناو كۆچبه‌ره‌كانیشدا هاوڵاتیەکی تورکی دەستگیرکرا كه‌ بۆ مەبەستی داواکردنی مافی پەنابەرێتی لەگەڵ كۆچبه‌ره‌كان ڕۆیشتبوو. لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئیزمیر 26 كۆچبه‌ری دیكه‌ ده‌ستگیركران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئیزمیر 26 كۆچبه‌ری دیكه‌ ده‌ستگیركران، کە بەنیازبون بە بەلەمی چوپ بپەڕنەوە بۆ یۆنان، هاوكات 40 كۆچبه‌ری دیكه‌ رزگاركران كه‌ لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە.  لەناوچەی مەندەریس 27 كۆچبه‌ر لەسەر بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە. ئەو وتی ،له‌ 11ی ئه‌م مانگه‌دا، لەناوچەی مەندەریس 27 كۆچبه‌ر لەسەر بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە، هه‌روه‌ها لە ناوچەکانی سەفیری هیسارو چەشمێ 59 كۆچبه‌ر رزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە نێدراونەتەوە.  له‌ماوه‌ی رۆژی 9 تاوه‌كو 12ی ئه‌م مانگه‌ 98 كۆچبه‌ر له‌ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ رزگاركران كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه‌ ڕوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ شەممە 14ی1ی 2023، لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای کیلیس، لە دیوی باکووری کوردستان کەسێكی سووری کەپێشتر لە شاری ئەستەڵبوڵ دەژیاو تەمەنی 22ساڵه  دەستگیرکرا کە هەوڵیدا بوو ڕابکات بەڕێگەی قاچاخ.    دەستگیرکراوەکە، . ناوی "ع. هـ"ـە و لەڕۆژی 26ی تشرینی دووەمی2022 تەقەی له خوشکەکەی بەناوی (خەدیجە) کردوه لە گەڕەکی چیفتلیغی لەئەستەمبوڵ کەمناڵێکی له باوەش دابووه لەشەقامی ئۆردو ڕۆیشتوە .    پاش ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی فەرماندەیی جەندرمەی کیلیس دەستگیرکرا، رەوانەی دادگا کرا و بە بڕیاری دادگا خرایە زیندانەوە.     خەدیجە خاوەنی سێ مناڵە ، گولـلەیەک بەر سەری کەوت و بە سەختی برینداربوو. دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. تەقەکەرەکە لە شوێنی رووداوەکە ڕایکردبوو.

جارێکی دیکە بەهای دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین روی لە بەرزبونەوە کرد و بەهاکەی بەرێژەی 5% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی. جیاواز لە دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە بەهای بیتکۆین روی لە بەرزبونەوە کرد و بەرزترین ئاستی لەماوەی زیاتر لە دو مانگی رابردودا تۆمارکرد بەهای هەر بیتکۆینێک دەگاتە تا کاتژمێر (16:50) بە کاتی هەرێمی کوردستان گەیشتە زیاتر لە 20 هەزار و 889 دۆلاری ئەمریکی. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە سەرەتای مانگی 11ی ساڵی رابردوەوە بەهای بیتکۆین دابەزینێکی کەموێنەی بەخۆیەوە بینی و بەوهۆیەشەوە پلاتفۆڕمی (ئێف تی ئێکس) مایەپوچبونی خۆی راگەیاند. بەرزبونەوەی بەهای بیتکۆین هاوکاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی پێنوێنی پشکی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا لە بۆرسەکانی جیهاندا.

هاوڵاتی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی لەسێدارەدانی "بێبەزەییانە و ترسنۆکانە"ی عەلی رەزا ئەکبەری هاوڵاتی بریتانی-ئێرانی دەکات، کە بەیانی ئەمڕۆ بەتۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ بریتانیا" لەسێدارەدرا. ڕیشی سوناک، سه‌رۆك وه‌زیرانی بەریتانیا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی، "من بە لەسێدارەدانی عەلی رەزا ئەکبەری هاوڵاتی بریتانی- ئێرانی لە ئێران توشی شۆک بوم". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەمە کارێکی بێبەزەییانە و ترسنۆکانە بو لەلایەن ڕژێمێکی بەربەرییەوە ئەنجامدرا، کە هیچ رێزێک بۆ مافی مرۆڤ و گەلەکەی نیه‌، بیرکردنەوەکانم لەگەڵ هاوڕێ و خێزانی عەلی رەزادایە". ئەمەشدوای ئەوەهات بەیانی ئەمڕۆ ئێران عەلیڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووتری بەرگریی وڵاتەکەی کە خاوەن وڵاتینامەی بەریتانی و ئێرانی بوو، بە "تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا" لە سێدارەدا.   

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات واشنتۆن مەرجی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16ی بە تورکیا راگەیاندوە. رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ بڵاوی کردوەتەوە؛ ئەمریکا بە تورکیای راگەیاندوە ئەو وڵاتە نابێت ئاستەنگ بۆ وڵاتانی سوید و فینلەندا دروست بکات بۆ ئەندامبونیان لە وڵاتانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ). بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئەمریکا جەختی لەوە کردوەتەوە لە ئەگەری نەمانی ئاستەنگ و دژایەتییەکانی تورکیا بۆ ئەندامێتیی دو وڵاتەی ئەوروپا لە ناتۆ، فڕۆکەی نەوەی نوێی ئێف 16 رادەستی تورکیا دەکرێت. تورکیا لە ساڵی 2021 داوای 40 فرۆکەی جەنگیی جۆری پێشکەوتوی ئێف 16ی لە ئەمریکا کردبو کە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی واشنتۆن لەسەر فرۆشتنی ئەو فڕۆکانە بە ئەنقەرە رانەگەیەنراوە. تورکیا بۆ دەربڕینی رەزامەندیی بۆ ئەندامبونی سوید و فینلاند لە ناتۆ داوای لەو دو وڵاتە کردوە ژمارەیەک نەیاری وڵاتەکەی رادەست بکەنەوە و بە پێچەوانەوە ئەنقەرە رزای نابێت ئەو دو وڵاتە ببنە ئەندامی ناتۆ.  پێشتر فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرک کۆماری تورکیا وتبوی، وڵاتەکەی ناتوانێت گڵۆپی سەوز بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ هەڵبکات لە کاتێکدا ستۆکهۆڵم رێگە بە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)و لایەنگرانی دەدات بەبیانوی دیموکراتی لەسەر خاکەکەی چالاکی جۆراوجۆر لە دژی تورکیا ئەنجام بدەن. ئەو وتبوی سوید پابەندی ئەو بەڵێنانە نەبوە کە لە رێکەوتنی سێ قۆڵیدا داویەتی، هەربۆیە بە ئەندامبونی سوید لە ناتۆ جگە لە خەون هیچی دیکە نابێت و ئەنقەڕە چاوەڕوانیی لە سوید و فینلەندا ئەوەیە پابەندی ناوەڕۆکی ئەو بەڵێننامە سێقۆڵییە ببن کە لەگەڵ وڵاتەکەیدا لەسەری رێککەوتون.

ئەمڕۆ  هەینی، 13ی1ی 2023، ئاژانسی پاراستنی سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتیی ئەوروپا - فرۆنتێکس رایگەیاند، لە ساڵی 2022دا لانیکەم 330 هەزار کۆچبەر بەشێوەیەکی نایاسایی چوونە نێو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپاوە.    ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە "ئەمە دووەم ساڵە لەسەریەک ژمارەیەکی بەرزی هاتنی نایاسایی کۆچبەران تۆمار بکرێت"؛ دەشڵێت، سووریاییەکان، ئەفغانستانییەکان و توونسییەکان 47٪ـی کۆی کۆچبەرانی ساڵی 2022 پێکدەهێنن کە چوونەتە نێو 27 وڵاتەکەوە.    دەربارەی ڕێژەی کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕویان لە ئەورووپا کردوە،فرۆنتێکس دەڵێت، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە سووریاوە بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەوروپا بۆ ساڵی 2022 گەیشتووەتە 94  هەزار کەس.    بەگوێرەی ئاژانسەکە، 45٪ـی کۆچبەران رێگەی رۆژئاوای وڵاتانی بەڵتیکیان گرتووەتەبەر کە بە پلەی یەکەم دێت.  فرۆنتێکس باسی ئەوەشی کردوه کە ژنان کەمتر لە یەک لەسەر دەی کۆچبەران پێکدەهێنن و منداڵانیش 9٪ـی کۆی

هاوڵاتی لە کاتێکدا بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رۆژئاوای وڵاتەکە بەردەوامە، لە ئەلاباما و ویلایەتەکانی باشووری ئەو وڵاتە، زریان بووەتە هۆی دروست بوونی زەرەر و زیانی گەورەو  پارێزگاری ویلایەتی ئەلاباما لە ئەمریکا، کای ئایڤی ئاشکرای کرد کە بەهۆی ئەو زریانەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە، لانیکەم شەش کەس لەو ویلایەتەدا گیانیان لەدەستداوە. پارێزگاری ویلایەتی ئەلاباما، کای ئایڤی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێكی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "بەداخەوەم بۆ گیانلەدەستدانی شەش هاووڵاتیی لە ئەلاباما لەو زریانەی کە ویلایەتەکەمانیان گرتووەتەوە". ئایڤی هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕیوە و باسی لەوەش کردووە کە ئاشنای رەوشی کەشوهەوای ویلایەتەکەن و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵ دەبن. پارێزگاری ویلایەتی ئەلاباما دۆخی لەناکاوی لە ژمارەیەک ئەو ناوچانە راگەیاند کە دەکەونە ژێر زۆرترین کاریگەری زریانەکانەوە. بارانی بەخۆڕ و بای بەهێز زیانی زۆریان بە خانووی ویلایەتەکانی جۆرجیا، میسیسیپی و ئەلاباما گەیاندووە و بوونەتە هۆی ئەوەی کە دەیان هەزار کەس بێ کارەبابن.

   

 

هاوڵاتی   ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،  کە لە ئەنجامی هەڵوێستەکانی بەریتانیا و دژایەتیەکانی لەندەن دژی ڕووسیا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ٣٦ بەرپرسی کابینەکەی، هەروەها چەندین ڕۆژنامەنوسی بەریتانیاش دەخاتە لیستی ڕەشەوە. وزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ئاماژەی بەوەکردووە بەریتانیا لەگەڵ واشنتن بەردەوامن لە هەڵوێستەکانیان دژ بەڕووسیا وپەرەدان بە " ڕوسۆفۆبیا"، هەربۆیە چەندین وەزیری سەر بەکابینەی ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا خراونەتە لیستی ڕەشی ڕوسیاوە، کە لەناویاندا ژمارەیەک ڕۆژنامەوان و بەرپرسی جێبەجێکردنی یاسا وئەمنیشیان تێدایە. هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، بانگەشەکان وگوتارەکانی بەریتانیا وئەمریکای بە پڕوپاگەندە لە قەڵەم داوە وڕایەگەیاندووە بەریتانیا دژایەتی خەڵکی ڕووسیا و نەتەوەکەی دەکات، هەروەها ڕۆژئاوا ناتوانێ لە حوکمەتی نازی ئۆکرانیا تێبگات. هەروەها لەمیانەی بەیاننەماکەدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاندووە کە هەڵوێستەکانی بەریتانیا کە دژ بە ڕووسیا ونەتەوەکەی گرتویەتیە بەر بەبێ وەڵآم نامێننەوە،وتیشی بەریتانیا بەبێ هیچ هۆکار وبیانویەک هەموو گفتوگۆیەکی بنیادنەر لەگەڵ ڕووسیا رەت ئەکاتەوە. ئەم سزایانەی ڕووسیا بۆ سەر بەریتانیا لەکتێکدایە کە سەرەتای دەستپێکی جەنگی داگیرکاری ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا وئەمریکا چەندین سزای سەختیان بەسەر ڕوسیا وبەرپرسە سیاسی و سەربازیەکانی ڕووسیادا سەپاندووە، هاوکات هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتیەکیان بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە لە جەنگی دژ بە ڕووسیا، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن بەریتانیاوە چەندین بازرگان وسیاسەتمەدار خراونەتە لیستی سزاکانی بەریتانیاوە کە لەناویاندا یاریدەدەری پوتین و هاوسەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەیە.  

هاوڵاتی ناسا ڕۆژی سێشەممە  دۆزینەوەی هەسارەیەکی لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بەناوی  “TOI 700e” ی ڕاگەیاند، هەسارەکە قەبارەکەی نزیکەی %90 قەبارەی زەویە، بە دەوری ئەستێرەیەکی بچوکدا دەسوڕێتەوە کە 100 ساڵی ڕوناکی لێیەوە دورە . هەسارەی TOI 700e ڕۆژی سێشەممە لە 241 یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی فەلەکناسی ئەمریکا لە شاری سیاتڵ ڕاگەێندرا، هەسارەکە لە لایەن مانگی دەستکردی گەڕانی هەسارە دەرەکیەکانی گواستنەوەی ناسا “TESS” دۆزرایەوە، هەسارەکە بەو مەودایەی لە ئەستێرەکەوە دوورە دەرفەتی بوونی ئاوی شل لەسەری زۆرە. هەسارەی “TOI 700 e” دەکەوێتە نێوان هەردوو هەسارەی “,TOI 700 d, TOI 700 c “  ماوەی ڕۆژەکان لەسەر هەسارەکە ٢٨  ڕۆژە. بێن فۆرد، یەکێکە لە نوسەرەکانی ئەو توێژینەوەیە  و خوێندکاری دکتۆرایە لە میریلاند، لەبارەی دۆزینەوەی ئەم هەسارە نوێەوە وتی، ئەگەر کەمێک ئەستێرەکە نزیکتربوایە لە هەسارەکەیەوە یاخود هەسارەکە کەمێک گەورەتربوایە ئەوا دەکرا زووتر و لەسەرەتاکانی کاری ئەرکی “TESS” هەسارەکەمان ئاشکرا بکردایە. هاوکات پارک کە توێژەرێکی دەرچووی سەنتەری فڕینی بۆشای ئاسمانی گۆداردە لە ناسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سیگناڵەکە ئەوەندە لاواز و کاڵ بووە بۆ بینین و دۆزینەوەی هەسارەکە پێویستمان بە ساڵێکی زیادەی دیکە هەبووە بۆ دەستنیشانکردنی. ئەرکی ئاسمانی “TESS” ئەمە چوارەم  هەسارەیە کە ئاشکرای دەکات لەماوەی دەستپێکردنی کارکردنیەوە، دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٨ دەستی بەکارەکانی کرد بۆ دۆزینەوەی ئەو هەسارانەی کە لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆرن. لە ماوەی ڕابردووشدا هەسارەکانی TOI 700 ی b,c,d دۆزیوەتەوە و هەسارەی TOI 700e چوارەمین هەسارەیە کە دەستنیشانی کردووە.

هاوڵاتی بەرپرسێکی تاڵیبان ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە ڕۆژی چوارشەممە بووە هۆی مردنی بەلایەنی کەم 20 کەس. بەرپرسێکی وەزارەتی پەیوەندی و زانیارییەکانی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە خۆکوژێک هەوڵی داوە بچێتە ناو بینای وەزارەتی دەرەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و لە دەرەوە خۆی تەقاندۆتەوە بەرپرسه که گوتیشی لانی کەم 20 کەسی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. هاوکات ستێفانۆ سۆزا، بەڕێوبەری فریاگوزاریی لە ئەفغانستان وتی، "زیاتر لە  40 بریندارمان وەرگرتووە بەڵام بەردەوامین لە وڵامدانەوەو ئەمە ئاماری کۆتای نییە" هەروەها نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان تۆماس وێست سەرەخۆشی لەقوربانیان کرد و ڕایگەیاند "سەرەخۆشی دڵسۆزانەم لە کەسوکاری قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکەی کابول کە تێیدا بەلایەنی کەمەوە 20 کوژراو و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون ئەم توندوتیژییە هیچ ئامانجێکی نییە ". جێگەیباسە ،بارودۆخی ئەمنی کابول لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە دوای کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە ساڵی 2021دا بە ناجێگیری ماوەتەوە. تەقینەوەکە لە دەرەوەی بینای وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تاڵیبان ئەنجام درا و وەک لە وێنەکەدا دیارە ژمارەیەکی زۆر تەرم لەسەر شەقامەکە کەوتوون:

لە فەڕەنسا بڕیاردرا تابلۆی شوێنی نیشتەجێبونی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیاتر لە 43 ساڵ لاببرێت و پەیوەندییەکانی تاران و پاریسیش گرژیی زیاتری تێدەکەوێت. شارەوانیی نۆفڵ لوشاتۆ لە فەڕەنسا رایگەیاند؛ تابلۆی شوێنی نیشتەجێبونی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لادەبرێت. شارەوانییەکە رونی کردوەتەوە ئەو تابلۆ یەک مەترییە کە وێنەی خومەینی و ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبونی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێوەبوە لە نۆفڵ لۆشاتۆی نزیک پاریس لادەبرێت. روحەڵڵا خومەینی ساڵی 1978 لەو ناوچەیەی نزیک شاری پاریس نیشتەجێبوەو ساڵانە لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی بۆ یادکردنەوەی ئەو رێبەرە سەردانی نۆفڵ لۆشاتۆ لە فەڕەنسا دەکەن. فەڕەنسا لە سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو ناڕەزایەتییانە دەربڕیوە و لە ماوەی چوار ماندگدا دوجار باڵیۆزی ئێرانی لە پاریس بانگهێشت کردوە و لە بەرامبەریشدا میدیا و راگەیاندنی ئێران دژایەتیی پاریس دەکەن. لە ماوەی رابردو بەهۆی بڵاوبونەوەی کاریکاتێری بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی لە بڵاوکراوەی (شارلی ئیبدۆ)لە فەڕەنسا ناکۆییەکانی پاریس و تارانی قوڵتر کردوەتەوە.