دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین رایگەیاند، ئاگربەستی جەژنی هەستانەوەدا لە نیوەی شەودا کۆتایی دێت و ئاماژەی بەوەدا کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی دەرنەکردووە. كۆشكی كرملین ڕایگهیاند ڤلادیمێر پوتین سهرۆكی روسیا، بهبۆنهی جهژنی ههستانهوهوه له كاتژمێر شهشی ئێوارهی شهممهوه، ئاگربهستی لهگهڵ ئۆكراینا راگهیاند و شهڕ بۆ دوو رۆژ ڕادهگیرێت. پێسکۆڤ کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئاگربەستەکە لە نیوەی شەودا کۆتایی دێت یان دەتوانرێت درێژبکرێتەوە، بە ئاژانسى تاس-ی وتووە "هیچ فەرمانێکی دیکە نەدراوە". ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕووسیا بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ڕووسیا وا خۆی دەردەخات پابەندی ئاگربەستەکە بووە، بەڵام لە ڕاستیدا دوێنێ شەو سەدان هێڕشیان کردووتە سەر وڵاتەکەمان. سەرۆکی ئۆکرانیا روونیشی کردەوە، لە نیوەشەوەوە تاوەکوو کاتژمێر چواری بەرەبەیان، ڕووسیا بە چەکی قورسەوە 46 هێڕشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا. جهنگی نێوان روسیا و ئۆكراینا ماوهی سێ ساڵ و دوو مانگه بهردهوامه و ژمارهی كوژراو و بریندارانی ههردوو بهرهی جهنگهكه به سهدان ههزار كهس دهخهمڵێندرێت.
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل، بە توڕەییەوە دەرکەوتەوە و دەڵێت، نابێت ئێران دەستی بگات بە چەکی ئەتۆم، هاوکات ئاماژه بهوه دهكات، ههرگیز ملكهچی داواكاری و مهرجهكانی حهماس نابن بۆ ئاگربهست؛ دهشڵێت، ڕووخساری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاستیان گۆڕیوه. بنیامین ناتانیاهۆ، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ئێوارەی شەممە لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: پابهندن ڕێگریی له ئێران بكهن چهكی ئهتۆمی بهدهست بهێنێت. ناتانیاهۆ: وتیشى: بەهیچ جۆرێگە بەوەنادەین ئێران چەکى ئەتۆمى هەبێت، لەم بڕیارەشم بەهیچ شێوەیەک پەشیمان نابمەوە وازناهێنم هێمای بۆ ئهوهش كردووه، ئهگهر ئۆپهراسیۆنهكانی ئیسرائیل نهبووایه، ئێران ده ساڵ لهمهوبهر دهبووه خاوهنی چهكی ئهتۆمی، بنیامین ناتانیاهۆ ئاماژهی بهوهش كردووه، له حهوت بهرهوه له شهڕدان و ئهو شهڕه باجێكی زۆری دهوێت. سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل گوتووشیهتی، له بهرانبهر بزووتنهوهی حهماسی فهڵهستینیدا له قۆناغی یهكلاكهرهوهدان و به هیچ مهرجێكی ڕازی نابن و ملكهچی هیچ داواكارییهكی نابن بۆ ئاگربهست. دهشڵێت، بهبێ لهناوبردنی حهماس و ئازادكردنی بارمتهكان كۆتایی به شهڕ ناهێنن، بهتایبهت دوای ئهوهی حهماس پێشنیازیی ئاگربهستی ڕهت كردهوه. ناتانیاهۆ جهختیشی كردووهتهوه، به كوژرانی حهسهن نهسروڵڵا، ئهمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و یهحیا سینوار، سهرۆكی بزووتنهوهی حهماس توانیان ڕووخساری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بگۆڕن. سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل باسی لهوهش كردووه، لهو ماوهیهدا ناوچهی ئارامیان له سووریا و لوبنان دامهزراندووه.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی دەڵێت، ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆی رۆژی شەممە لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، "بەرەوپێشچوونی زۆر باش"یان بەدەستهێناوە. بەرپرسەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: "ئەمڕۆ لە رۆما، لە ماوەی زیاتر لە چوار کاتژمێری گەڕی دووەمی گفتوگۆکانمان، بەرەوپێشچوونی زۆر باشمان لە دانوستاندنە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکاندا بەدەستهێنا." شاندی ئێرانی بە سەرکردایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و شاندی ئەمریکی بە سەرکردایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە باڵیۆزخانەی عومان کۆبوونەوە. دوای کۆتاییهانتی گفتوگۆکە، عێراقچی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، دانوستاندنەکانیان "لە کەشێکی بونیادنەردا" بەڕێوەچوون. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، رۆژی چوارشەممە شاندە تەکنیکییەکانی هەردوولا لە عومان کۆدەبنەوە و دواتر شاندە دیپلۆماسییەکان رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەمان وڵات دانوستاندن دەکەنەوە. عێراقچی گوتی: "لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکەی پێشوودا، ئەم جارەش کۆبوونەوەیەکی باش بوو و دەتوانم بڵێم کە دانوستاندنەکە بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت. ئەم جارە توانیمان بگەینە ئەنجامێکی باشتر لەبارەی هەندێک بنەما و ئامانج. دواجار بڕیاردرا کە دانوستاندنەکان بەردەوام بن و بچنە قۆناخی داهاتوو." دانوستاندنەکان لە کاتێکدان، هێشتا لەنێو ئیدارەی ترەمپ، هەروەها لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیلیش، مشتومڕ هەیە لەسەر ئەوەی ئایا دەبێت بە دیپلۆماسی یان هێرشی سەربازی رێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە بکرێت؟. تاوەکو ئێستا، ترەمپ دژی بۆچوونی ئەوانە وەستاوەتەوە کە داوای جەنگ دەکەن، لەنێویاندا بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەڵکو پێداگرە لەسەر ئەوەی بە رێککەوتن بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران کۆتوبەند بکات. وڵاتانی رۆژئاوا و ئیسرائیل پێیانوایە، ئێران لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیکبووەتەوە؛ تاران ئەوە رەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە ئامانج لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و لێکۆڵینەوەی پزیشکییە. رۆژی هەینی، ترەمپ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی گوت: "دەمەوێت ئێران وڵاتێکی مەزن و خۆشگوزەران و ناوازە بێت، بەڵام نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت. ئەگەر چەکی ئەتۆمیشیان هەبێت، ئێوە هەمووتان زۆر خەمگین دەبن، چونکە ژیانتان لە مەترسیی گەورەدا دەبێت."
ئیسرائیلییەکان نیگەرانن و بەکەمتر لە لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران رازی نابن، هەروەها لە دیدگای ئیسرائیلەوە ئێستا باشترین کاتە بۆ لێدان لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەوەش لەگەڵ گەڕى دووەمى دانوستانەکانى تاران و واشنتن لەسەر بەرنامەى ئەتۆمى ئەو وڵاتە کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت. بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، جیروسلام نیگەرانە لە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران، ترسیان هەیە ئەمەریکا بە رێککەوتن رازی ببێت، بۆیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن ئەمەریکییەکان بە هێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران رازی بکەن. پێگەی جیروسلام پۆستى ئیسرائیلى نوسیویەتی، ئیسرائیل هەرگیز دەستبەرداری بیرۆکەی هێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران نەبووە، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاندووە کە لەم قۆناغەدا ئەمەریکا پشتیوانی هەنگاوێکی هاوشێوە ناکات، ئەوەش بە وتەی بەرپرسێکی ئیسرائیلی و دوو کەسی دیکەی ئاگادار لەو بابەتە. هەر لەسەر ئەو پرسە، نەتەنیاهۆ جەختی کردووەتەوە کە رێگری دەکەن لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی بۆ تاران، هەروەها سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێداگیری دەکات لەوەی هەر دانوستانێک لەگەڵ تاران دەبێت ببێتە هۆی لەناوبردنی تەواوەتی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران. لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئیسرائیلدا، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل گەیشتوونەتە فەڕەنسا بەمەبەستی کاریگەریی دروستکردن لەسەر بڕیارەکانی ئەمەریکا پێش دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستانەکان کە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێت، ئەوەش بەپێی هەواڵێکی پێگەی ئەکسیۆس. ئەکسیۆس نوسیویەتی، " بەمەبەستی دروستکردنی لۆبی و رازیکردنی ئەمەریکا، هەر یەکە لە رۆن دێرمە، وەزیری کاروباری ستراتیژی و دەیڤد بارنیا بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی مۆساد-یش گەیشتوونەتە پاریس بۆ ئەوەی کاریگەرییان هەبێت لەسەر هەڵوێستی ئەمەریکا پێش گەڕی دووەمی دانوستانەکان". ئەمڕۆ نوێنەرانى ئەمەریکا و ئێران لە رۆماى پایتەختى ئیتاڵیا رووبەڕوو کۆدەبنەوە، لەخولى دووەمى دانوستانەکانى نێوانیاندا لەسەر بەرنامەى ئەتۆمى ئەو وڵاتە. ستیڤ ویتکۆف نێردەى ئەمەریکا بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست سەرۆکایەتى شاندى ئەمەریکا دەکات و وەفدى ئێرانیش لەلایەن عەباس عەراقچی وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتەوە سەرۆکایەتى دەکرێت. بەدر بوسەعیدى وەزیرى دەرەوەى عەممانیش وەک نێوەندگیر بەشدارى لە دانوستانەکاندا دەکات، لەگەڵ ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم. لەخولى دووەمى دانوستانەکاندا، هەردوو وڵات تاوتوێى دانانى خشتەیەکى کاتى دەکەن بۆ ماوەى دانوستانەکان و گەیشتن بە ئامانج، لەگەڵ تاوتوێکردنى چوارچێوەى گشتى رێککەوتنى نوێ، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئەمەریکى.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پشتڕاستی کردەوە کە نزیکەی هەزار سەربازیان لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەکشێننەوە و کەمتر لە هەزار سەرباز دەهێڵنەوە. شۆن پارنێڵ، گوتەبێژی پێنتاگۆن رۆژی هەینی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئەمڕۆ وەزیری بەرگری فەرمانی کرد کە هێزەکانی ئەمریکا لە هەندێ شوێنی دیاریکراو چڕبکرێنەوە." دەشڵێت: "ئەم پڕۆسەیە کە بە مەبەست و لەسەر بنەمای هەلومەرجەکە دەکرێت، لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ خوار هەزار سەرباز لە سووریا کەم دەکاتەوە." چپێش ئەوە، گوتەبێژێکی پێنتاگۆن راگەیاند: "ئەمریکا لە دوو بۆ سێ مانگی دیکەدا ژمارەی هێزەکانی لە سووریا بۆ کەمتر لە هەزار سەرباز کەم دەکاتەوە." سەرچاوەیەکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هێزەکانیان دەستیانکردووە بە بارکردنی کەلوپەلەکانیان لە هەردوو بنکەی کۆنیکۆ و گرین ڤڵیج لە دێرەزوور و بڕیارە ئەو کەلوپەلانە بگوازرێنەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. لە راگەیێندراوەکەی پێنتاگۆندا هاتووە، وێڕای کەمکردنەوەی هێزەکانیان، "فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا وەک پێشتر ئامادە دەبێت بۆ هێرشکردنە سەر پاشماوەکانی داعش لە سووریا؛هەروەها لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشانی خاوەن توانا و ئارەزوومەندی ئێمە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کاردەکەین بۆ ئەوەی گوشار لەسەر داعش بهێڵینەوە و وەڵامی هەر هەڕەشەیەکی دیکەی تیرۆریستیش بدەینەوە ئەگەر سەرهەڵبدات." هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە یارمەتی ئەو هێزە زۆرینە کوردییە دەدەن لە رووبەڕووبوونەوەی داعش، هەروەها بوونەتە هێزێکی دابڕێنەر بۆ کەمکردنەوەی ململانێ لەنێوان هەسەدە و بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان. سوپای ئەمریکا لە ناوچەی تەنەفی سووریاش هەیە. دۆناڵد ترەمپ لە یەکەمین خولی سەرۆکایەتییەکەیدا هەوڵی دا هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە، بەڵام بەرپرسانی باڵای پێنتاگۆن بەرهەڵستی بڕیارەکەیان کرد، چونکە پێیان وابوو ئەوە "ناپاکیکردنە" لە هاوپەیمانە کوردەکانیان. لەسەر ئەوە و چەند نیگەرانییەکی دیکە، جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەوکات، دەستی لە کارەکەی کشاندەوە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە مۆسکۆ رایگەیاند: رۆما میوانداری دانوستانەکانی ئێرانی نەكردووە لەگەڵ واشنتۆن، بەڵکو شوێنی دانوستانەکانە، جەختیشكرد، وڵاتی میوانداری دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا تائێستا سەڵتەنەی عومانە. عراقچی وتیشی، وڵاتی میواندار هەر شوێنێک دیاری بکات بەشداری دەکەن، تائێستا ئەرکی نێوەندگیری و گەیاندنی پەیام و بەڕێوەبردنی پەیوەندی ناڕاستەوخۆ، لە ئەستۆی وەزیری دەرەوەی عومان و حکومەتی وڵاتەكەیەتی. دووپاتیشکردەوە، رۆژی شەممە گەشت بۆ ڕۆما دەکات و دەست بە قۆناغی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان دەکەن. ئاماژەی بەوەشدا، چین و روسیا و هەموو ئەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی نزیک یان دووریان لەگەڵ ئێران هەیە، ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتیدان لە پێشخستنی پرۆسەی دانوستان راگەیاندووە.
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لەزاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا دوێنێ دەستیکردووە بە کشانەوەی سەدان سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و کاردەکات بۆ داخستنی سێ بنکەی سەربازی، لە کۆی هەشت بنکە سەربازی كە لەناوچەیە هەیەتی. بەرپرسانی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، سوپای ئەمەریکا بوونی هێزەکانی لە سوریا لە دوو هەزارەوە بۆ نزیکەی هەزار و 400 سەرباز کەمدەکاتەوە، فەرماندەکانیش ئەگەری کەمکردنەوەی زیاتری هێزی سەربازی لە ماوەی دوو مانگدا هەڵدەسەنگێنن. رۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە رایگەیاندووە، فەرماندەکانی ئەمەریکا راسپاردەیان کردووە کە لانیکەم 500 سەرباز لە سوریا بمێننەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کشانەوەی هێزەکان لەسەر بنەمای راسپاردەی فەرماندە مەیدانییەکانە، بۆ داخستنی هەندێک بنکەو بەهێزکردنی هەندێکی دیکە، کە ڕەزامەندیی لە پنتاگۆن و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا وەرگرتووە. دوو بەرپرسی باڵا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو هێزانەی کە ماون، هێزی ئاسایی و تایبەت لەخۆدەگرن، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو، لە بەڕێوەبردنی چەند کەمپێکی دەستبەسەرکردن لە سوریا.
یائیر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لە وەڵامی راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزدا سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ترەمپەوە نووسیویەتی، لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە پێشنیازی هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئێرانی کردووە، بەڵام نەتانیاهۆ ترساوە و هێرشەکەی راگرتووە. یائیر لاپید لە تۆڕی ئیکس جەختی لەوەکردەوە، لەناوبردنی پیشەسازیی نەوتی ئێران دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووریی ئێران و دواجار رووخانی حکومەتەکەی. پێشتر لاپید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست رایگەیاندبوو، بە ئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی ئێران گرنگترە لە هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی. ئەمە لەکاتێکدایە ئیسرائیل لە رابردوودا هێرشی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامداوە کە وەک هۆشدارییەک بوو بۆ ئێران.
ڕوبێن برێکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقی لە کورتەیەک لە ناوەڕۆکی ئەو ڕاپۆرتەی سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی هۆڵەندا بۆ سەر داعش کە پێشکەش بە پەرلەمانی هۆڵەندا کرا بوو و بووە هۆی مردنی هاووڵاتیانی عێراقی، ئاگادار کردەوە. وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ ڕۆبین برێکڵسمان، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گفتوگۆیان کرد." لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە میانی پەیوەندییەکەدا، فوئاد حسێن و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، گفتوگۆیان لەسەر کورتەیەک لە ناوەرۆکی ئەو ڕاپۆرتەی سەبارەت بەو هێرشە ئاسمانیانەی کە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی هۆڵەندا لە ساڵی 2015 کردبوویانە سەر پێگەکانی داعش، کە بووەتە هۆی زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، کرد. برێکڵمانس ڕوونی کردەوە، ئەو ڕاپۆرتەی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە دەرچووە، پێشنیاری دابینکردنی قەرەبووی ئەو ناوچە زیانلێکەوتووەی کردووە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ئاماژەی بە ئامادەیی حکوومەتی هۆڵەنداش کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە هەندێک پێشنیازی پەیوەست بە پڕۆژە نوێیەکان و داوای لە فوئاد حوسێن کرد، بیرۆکەکانی لەم بارەیەوە پێشکەش بکات. لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا باسیان لە کارەکانی نوێنەرایەتیی ناتۆ لە عێراق کرد، پێزانینی خۆیان بۆ ڕۆڵی نوێنەرایەتییەکە لە مەشق و ڕاهێنان و هاوکارییە بەردەوامەکان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق دەربڕی. هەروەها هەردوولا باسیان لە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەم دانوستانە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوان پرسی لابردنی گەمارۆکان و پرسی ئەتۆمییان هەیە، بۆیە گفتوگۆ لەسەر بابەتی دیکە لەگەڵ ئەمریکا ناکەن. ئەمە لە کاتێکدایە هەندێکجار ناوی بەرنامەی مووشەکی ئێرانیش لە چوارچێوەی گفتوگۆکان دەهێندرێت. رۆژی چوارشەممە، 16ـی نیسانی 2025، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی لە کاتی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنی رایگەیاند، "ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەنجامی گفتوگۆکانە نەک شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستاندن، نابێت کاتەکانمان بە شوێن و کاتی دانوستاندنەکان بەفیڕۆ بدەین". کازم غەریب ئابادی گوتی، "تاوەکو ئەو کاتەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم چاودێری دەکات، دەربڕینی نیگەرانییەکان بێمانایە. هەندێکیان بەدوای دروستکردنی قەیرانێکی دەستکرد دا دەگەڕێن". ئەو بەرپرسە ئێرانییە گوتیشی: "ئێمە لە دانوستاندندا پرسی لابردنی گەمارۆکان و پرسی ئەتۆمیمان هەیە و گفتوگۆ لەسەر بابەتی دیکە ناکەین". کازم غەریب ئاماژە بەوە دەکات، یەکێک لە هوکارە سەرەکییەکانی قبووڵنەکردنی دانوستاندنی راستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە، بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە و گەمارۆکانە. دەشڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشتر پابەند نەبووە بە رێککەوتن و لە رێکەوتنەکە کشایەوە، هەر بۆیە جەختمان لەسەر دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ کردەوە." رافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رۆژی چوارشەممە گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی کۆدەبێتەوە. رۆژی شەممە، 12ـی نیسانی 2025، بۆ یەکەمجار بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لە عومان کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکە رایانگەیاند، گفتوگۆکان "ئەرێنی و بونیادنەرانە" بوون. سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران داوە، ئەگەر لەسەر سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نەگەنە رێککەوتن، ئەوا هێرشی سەربازی دەکاتە سەر وڵاتەکە. ترەمپ پێیوایە ئێران هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەدات، بەڵام تاران ئەوە رەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە، ئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوەی پزیشکییە. ساڵی 2015 ئێران و پێنج وڵات رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ئەوەی تاران بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار بکات، لە بەرامبەر ئەوەشدا سزا ئابوورییەکانی لەسەر هەڵبگیرێن. بەڵام ساڵی 2018 ئەمریکا تاکلایەنە لە رێککەوتنەکە کشایەوە.
لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی تێچووە فیدراڵییەکانی حکومەت، ئیدارەی ئەمەریکا پلانی هەیە ژمارەیەک لە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانی لە سەرانسەری جیهاندا دابخات، بەغداد و هەولێر بەدەرنابن لە پلانە نوێیەکەی ئیدارەی ئەمەریکا. بەپێی یاداشتێک کە دەست رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کەتووە، ئیدارەی ترەمپ پلانی هەیە 10 باڵوێزخانە و 17 کونسوڵخانەی خۆی لە سەرانسەری جیهاندا دابخات. بەشێکی دیکەی پلانەکەی ئیدارەی ترەمپ کەمکردنەوەی تێچوونەکان و زیادکردنی ستافە بۆ بەشێکی دیکە بۆ ئەرکەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا. ئەو بەڵگەنامەیەی باس لە داخستن و کەمکردنەوەی خەرجی باڵیۆزخانەی و کونسوڵخانەکانی ئەمەریکا دەکات، کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئامادەیی ویلایەتەیەکگرتووەکانی لە نیوە هەموو کیشوەرەکاندا. وەک لە راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزدا هاتووە، کەمکردنەوەکان بەشێکە لە پلانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵیەکان لە حکومەتدا، هەروەها پێشنیازێکە کە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بیریان لێکردوەتەوە بۆ کەمکردنەوەی نزیکەی 50% خەرجییەکانی وەزارەتەکە. کەمکردنەوەی ئامادەیی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهاندا نیگەرانییەکی نوێیە بۆ وڵاتەکە کە لەکاتێکدا لە ململانێیەکی تونددایە لەگەڵ چین و بۆشاییەکەی زۆر بە چین دەدات بۆ پڕکردنەوەی ئەرکە دیپلۆماسییەکان، لەنێوانایاندا ئەو ناوچانەی جیهان کە واشنتن ئامادەیی زیاتری هەیە بەراورد بە پەکین. ئەوەش زیانێکی زۆر لە ئەمەریکا دەدات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی. وەک لە راپۆرتی رۆژنامە ئەمەریکییەکەدا هاتووە، زۆرینەی ئەو کونسوڵخانانەی پێشنیازی داخرانیان کراوە لە کیشوەری ئەوروپان. پێنج لە کونسوڵخانەکان لە فەڕەنسان، لە شارەکانی بۆردیۆکس، لیۆن، مارسیلیا، رێنس و ستراسبۆورگ. دوو لە کونسوڵخانەکانیش لە شارەکانی دوسلدۆرف و لایپزیگی ئەڵمانیان. هەر یەکە لە کونسوڵخانە ئەمەریکییەکان لە وڵاتانی ئیتاڵیا، یۆنان و پۆرتوگالی پێشنیازی داخستنیان کراوە. بەپێی راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز، هەولێر و بەغداد بەدەرنابن لە کەمکردنەوەی چالاکییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا. سەنتەری پاڵپشتی دیپلۆماسی بەغداد لە عێراق دادەخرێت، هەروها تێچوونەکانی پۆستە دیپلۆماسییەکان لە هەولێر و بەغداد کەمدەکرێنەوە. نیویۆرک تایمز نوسیویەتی، شەش باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیشوەری ئەفەریقا پێشنیازی داخرانیان بۆ کراوە.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: وڵاتەکەی دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و ئەم دۆسیەیە قابیلی دانوستان نیە لەگەڵ ئەمەریکا. عراقچی، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان دوای کۆبونەوەی حکومەت لە تاران وتی، ئێمە هەڵوێستی دژ بەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی دەبیستین و ئەم هەڵبەزو دابەزە خزمەت بە پرۆسەی دانوستان ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتری دەکات. جەختیشیکرد، ئێران لەناو ژووری دانوستاندا مامەڵە لەگەڵ واقیعدا دەکات نەک لێدوانی میدیایی. وتیشی، تاران کراوەیە بەرووی دیالۆگی جدیدا، ئەگەر واشنتۆن هەڵوێستی بونیادنەر و واقیعی بخاتەڕوو، پێشبینيشی كرد ئەم بابەتانە لە خولی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکاندا کە بڕیارە شەممەی داهاتوو لە پایتەختی عومان بەڕێوەبچێت، تاوتوێ بکرێن. لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، عراقچی ئاشکرای کرد، سەردانی مۆسکۆ دەکات و پەیامێکی نوسراوی عەلی خامنەیی، رابەری باڵا دەگەیەنێتە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکی پەیامەکە ئاشکرا بکات. لای خۆیەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا جارێكی تر رەتکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی دووپاتکردەوە، لەوبارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، نابێت ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی یان بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، ئاماژەی بەوەشدا، هەر پێشکەوتنێکی ئەتۆمی دەبێتە مەترسییەکی جددی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. قسەكانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممەی رابردو، ستیف ویتكۆف لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" رایگەیاند، ئێران پێویستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە دەرەوەی (٣.٦٧%)نییە، بەشێک لە سیاسەتمەداران و رۆژنامەنوسانی ئەمریكا ئەم هەڵوێستەیان وەک پاشەکشێ لێكدایەوەو بەپێویستیان زانی بەهیچ جۆرێك رێگە بە ئێران نەدرێت توانای پیتاندنی پۆرانیۆمی هەبێت، ئەوەش وایکرد ویتكۆف، جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی روون بکاتەوەو، شەوی رابردوو لە نوسنێكدا لە سەكۆی "ئێکس" بڵاویکردەوە، هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران تەنها لە حاڵەتێکدا تەواو دەبێت کە رێککەوتنی ترەمپ بێت. رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئێران دەبێت چوارچێوەیەک بۆ ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابنێت، بەو مانایەی ئێران دەبێت بەرنامەی پیتاندنی ئەتۆمی و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بوەستێنێت و لەناویبەرێت، جیهان زۆر پێویستی بەوەیە کە بگەینە رێککەوتنێکی بەهێز و دادپەروەرانە و هەمیشەیی، ئەوەش ئەوەیە کە سەرۆک ترەمپ داوای لێکردوم بیکەم
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور، ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە رێگری لە گەیشتنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ غەززە دەکات و دەڵێت، هیچ شوێنێکی غەززە بۆ فەلەستینییەکان سەلامەت نییە. رۆژی چوارشەممە، 16ـی نیسانی 2025، ئاماندە بازێڕۆڵ، رێکخەری فریاگوزاریی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاند، "غەززە کراوەتە گۆڕستانێکی بەکۆمەڵی فەلەستینییەکان و ئەوانەی بەهانایانەوە دێن." بەگوتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێداویستییە پزیشکییەکان، ئاو، سووتەمەنی و پێداویستییە سەرەتاییەکانی دیکە لە غەززە بەرەو نەمان دەچن. رێکخەری فریاگوزاریی پزیشکانی بێسنوور دەشڵێت، "ئێمە شایەتحاڵی وێرانکاری و راگواستنی زۆرەملێی هەموو دانیشتووانی غەززەین." بازێڕۆڵ ئاماژە بەوە دەکات، "بەهۆی نەبوونی هیچ شوێنێکی سەقامگیر بۆ فەلەستینییەکان و ئەوانەی یارمەتییان دەدەن، هاوکارییە مرۆییەکان رووبەڕووی ناسەقامگیری دەبنەوە و پێداویستییەکان بەرەو نەمان دەڕۆن." لەوکاتەوەی جەنگی غەززە دەستیپێکردووە، ئیسرائیل زیاتر لە 51 هەزار کەسی لەو کەرتە کوشتووە و نزیکەی یەک لەسەر سێیان منداڵن. لەوکەتەوەشی کە ئاگربەستی غەززە لە 18ـی مانگی رابردووەوە شکاوە، زیاتر لە هەزار و 500 کەس لە غەززە کوژراون. بەگوتەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەستپێکی جەنگی غەززەوە، لانیکەم 409 کارمەندی رێکخراوە مرۆییەکان لە غەززە کوژراون کە زۆربەیان ئەندامی رێکخراوی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینین. 14ـی ئەم مانگە، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، پێشنیازێکی نوێی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بەدەست گەیشتووە. بەگوتەی بەرپرسێکی حەماس، ئیسرائیل لە بەرامبەر ئاگربەستێکی 45 رۆژەدا داوای ئازادکردنی 10 بارمتەی زیندووی کردووە. 14ـی نیسانی 2025، تاهیر نونو، راوێژکاری مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند: "ئامادەین لە بەرامبەر رێککەوتنێکی جیدیی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، هەموو دیلەکانی ئیسرائیل ئازاد بکەین." هەریەکە لە میسر و قەتەر لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی رێگەچارەیەک بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بدۆزنەوە. ئەو بەرپرسەی حەماس ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە رێگری دەکات لەوەی هیچ پێشکەوتنێک بە ئاراستەی ئاگربەستەکە هەبێت و گوتی: "بابەتەکە ژمارەی دەستگیرکراوەکان نییە، بەڵکو ئەوەیە کە داگیرکار پاشگەز دەبێتەوە لە پابەندییەکانی و رێگری لە جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی تایبەت بە ئاگربەست دەکات". قۆناخی یەکەمی ئاگربەستەکە کە لە 19ـی کانوونی دووەمی دەستیپێکرد و دوو مانگ بەردەوام بوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکەی "جێگەی گفتوگۆ نییە" و بەردەوام دەبن لەسەری. ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات دوێنێ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست داوای راگرتن و لەنێوبردنی کرد. رۆژی چوارشەممە، 16ـی نیسانی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران بە رۆژنامەڤانانی گوت، پڕۆگرامی "پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران پرسێکی راستەقینە و قبووڵکراوە. ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی نیگەرانییەکان"؛ بەڵام "پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم جێگەی گفتوگۆ نییە". ئەو گوتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە هاتن، دوێنێ سێشەممە نووسینگەی نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئێکس راگەیێندراوێکی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکای بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاوکردەوە و تێیدا گوتی: "هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەبێت مەرجەکانی ترەمپ (دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا)ـی تێدابێت". نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەشڵێت: "هەر رێککەوتنێک واژۆبکرێت، دەبێت چوارچێوەیەک بۆ ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دابنێت". ستیڤ ویتکۆف ئاماژەی بەوەش کرد: "پێویستە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم و پڕۆگرامی دروستکردنی چەک رابگرێت و نەیانهێڵێت"؛ جەختی لەوەش کردەوە کە "زۆر گرنگە بۆ جیهان رێککەوتنێکی بەهێز و دادپەروەرانە بکەین کە درێژمەودا بێت". کارۆلین لیڤێت، گوتەبێژی کۆشکی سپیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی سەڵتەنەتی عومان بە تەلەفۆن قسەیان کردووە. گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتیشی: "سەرۆک روونیکردەوە کە دانوستاندن و گفتوگۆی لەگەڵ ئێران دەوێت، بەڵام جەختی لەوەش کردەوە کە هەرگیز نابێت ئێران بتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت". شەممە شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆبوونەوە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ترەمپ و هەیسەم بن تاریق کۆبوونەوەکەی شەممەیان بە "ئەرێنی" ناوبرد.
سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، رەخنە لە ئیدارەی نوێی وڵاتەکە دەگرێت و دەڵێت: لەماوەی 100 رۆژدا زیان و ماڵوێرانییەکی زۆری لە جیهاندا دروستکردوە. جۆ بایدن، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا لەیەکەمین وتاریدا دوای وازهێنانی لە پۆستەکەی بە توندی رەخنەی لە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا گرت و هۆشداریشیدا لە فراوانبونی دوبەرەکی لەناو وڵاتەکەدا. بایدن وتی: پێشتر هیچ کاتێک دابەشبونێکی لەم شێوەیەمان نەبینیوە، پەرەسەندنی بۆشایی نێوان لایەنگرانی ترەمپ و دیموکراتەکان کاریگەری زۆری لەسەر ئەمەریکا دەبێت. ئاماژەی بەوەکرد، ئیدارەی ترەمپ لەماوەی کەمتر لە 100 رۆژدا ماڵوێرانی و کارەساتی گەورەی لە تەواوی جیهان خوڵقاندوە. دەشڵێت: دەرکردنی حەوت هەزار فەرمانبەری حکومەت بوەتەهۆی پەککەوتنی ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکومەت. بایدن لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردودا لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کشایەوە، دوای ئەوەی لە دیبەیتێکی تەلەفزیۆنیدا ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد، ئەمەش نیگەرانییەکانی ناو پارتەکەی لەبارەی تەمەن و توانای دەروونییەوە دروستکرد.