بۆ ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران، حکومەتی فیدراڵی چاوەڕێی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە، ئەو رادەستکردنەش لەلایەن هەولێرەوە پەیوەستە بە ناوەڕۆکی راپۆرتێک، کە بڕیارە وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئامادەی بکات. هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق بەردەوامن لە گفتوگۆکردن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوانیان لەبارەی مووچە، بودجە،  هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ، بەو ئامانجەی لیژنە هاوبەشەکان ڕاپۆرتەکانیان تەواو بکەن بۆ کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. شاندێک بۆ مووچە لە بەغدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو کێشە چارەسەر بکرێن، ئینجا بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ئێستا  شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ لەبارەی مووچە و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە دەکەن، شاندەکە تەکنیکی  و هی وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە، بەڵکو شاندی حکومەتی کوردستانە. بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نزیکبووەتەوە لە چارەسەر. بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو  کێشەی نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی عێراق چارەسەر بکرێن، ناکۆکی لەبارەی 16 دۆلارەکەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت. هەروەها قەرزی کۆمپانیاکان کە بڕەکەی نزیکەی یەک ملیار دۆلارە، شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردووی کۆمپانیاکانە و تاوەکو ئێستا بۆیان خەرج نەکراوە، لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا کراوە و دەست بە وردبینیکردن کراوە و تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێڕاق هیچ تێبینییەکی نەبووە.   لێکتێگەیشتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا کە 17ی تەممووز لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسند کرا، باس لەوە دەکات کە تیمێکی کاری هاوبەش لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغدا دروست بکرێت، بە مەبەستی پۆلێنکردن و وردبینیکردنی داهاتە نانەوتییەکان و دیاریکردنی پشکی حکومەتی فیدراڵی لەو داهاتانە.   ئەو راپۆرتەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی ئامادەی دەکات، لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی نێوان ئەو تیمانە و پێشنیازەکانیان دەبێت.   سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پرسە راگەیاند، "هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە مانگانە 100 ملیار دینار یان کەمتر دیاری بکرێت وەک داهاتی نانەوتی، کە لە مانگی ئایاردا 120 ملیار دینار بوو، چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت ئەو پێشنیازانەی لەو راپۆرتەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیدا جێبەجێ دەکرێت یان نا." بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوەڕۆکی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی، رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە؛ بەوپێیەی هەرێمی کوردستان نایەوێت ئێستا نەوت رادەست بکات، تێبینییەکانی جێبەجێ نەکرێت و دواتر ناچار بێت رادەستکردنی نەوت رابگرێت.   پێشنیازی سەرۆکی تیمی هەرێمی کوردستان لەو تیمە هاوبەشەدا ئەوە بووە کە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بەگوێرەی یاسای کارگێریی دارایی بێت، کە 50%ی داهاتی فەرمانگە فیدراڵییەکانە، بەوپێیە بڕەکەی کەمتر دەبێت لەو 120 ملیارەی بەغدا بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران دیاری کردووە.

ئاژانسی فرانس پرێس، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەری کورد و حکومەتی سوریا لە دیمەشق بۆ درێژەدان بە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا کۆبوونەتەوە. ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی حکومەت دێت کە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا دەکات کە بڕیارە لە پاریس بەڕێوەبچێت . ئەمڕۆ سێ شەممە فرانس پرێس لەزارى سەرچاوەیەکى کوردەوە بڵاویکردەوە  کۆبوونەوەکە لەنێوان ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانی وەزیرى دەرەوەى سوریا ئێوارەی دووشەممە بەڕێوەچووەو کۆبوونەوەکەش لەسەر داوای دیمەشق بووە. بەپێى ڕاپۆرتى ئاژانسەکە کە لەسەرچاوەیەکى کوردەوە وەریگرتوە، دەڵێت: ئیلهام ئەحمەد و شەیبانی گفتوگۆیان لەبارەی داڕشتەیەکی گونجاوی لامەرکەزی کردووەو هەردوولا رێککەوتوون لەسەر دوورخستنەوەی بژاردەی سەربازی. هەروەها رۆژاڤا و دیمەشق بەردەوامیی دانوستانیان بە سەرپەرشتیی نێودەوڵەتی دووپاتکردووەتەوە. کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە ئیدارەی خۆسەری کورد ڕۆژی هەینی  ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی بێ وێنەی لە شاری حەسەکە ئەنجامدا، کە بۆ یەکەمجار نوێنەری کەمینەکانی دروز و عەلەوی لەخۆگرتبوو. لە بەیاننامەی کۆتاییدا، ئامادەبووان داوای دەستوورێکیان کرد کە "دەوڵەتێکی لامەرکەزی دامەزرێنێت". دیمەشق ڕەخنەی لە کۆبوونەوەکە گرت و بە "تێکدانی پڕۆسەی دیالۆگ"ی زانی و بایکۆتکردنی "هەر کۆبوونەوەیەک کە بڕیارە لە پاریس ئەنجام بدرێت" ڕاگەیاند، کە پێشەنگی هەوڵەکانی نێوەندگیری نێوان هەردوولا لەگەڵ واشنتۆنە. سەرچاوەیەکی حکومەتی سوریا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە کە دیدارەکەی نێوان ئیلهام ئەحمەد و شەیبانی ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو. بڕیاربوو ناوەڕاستی ئەم مانگە هەردوولا لە پاریس کۆببنەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی وەزیرانی دەرەوەی سوریا و فەرەنسا و نوێنەری ئەمریکا لە دیمەشق. ئەم ڕێککەوتنە دوای کۆبوونەوەی کۆتایی مانگی ڕابردوو لە پاریس هات بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی دوو قۆڵی کە لەلایەن ئەحمەد ئەلشەرا سەرۆک کۆماری سوریا و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە 10ی ئازار بە سەرپەرشتی ئەمریکا واژۆ کرابوو.

تەرمی نورەدین سۆفی، گەیشتەوە رۆژئاوای کوردستان و لە شارۆچکەی دێرکەوە بەرەو قامیشلۆ بەڕێدەکرێت و دواتر لە رێوڕەسمێکی جەماوەریدا بە خاکدەسپێردرێت. نورەدین سۆفی یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بوو، کە لە 6ـی نیسانی 2021 و لە کاتی گەڕانەوەی لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوچە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان، لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە کراوەتەئامانج و گیانی لەدەستداوە. هەر لە سەعاتەکانی سەرەتای بەیانییەوە هەزاران کەس لە ناوچە جیاجیاکانی کانتۆنی سیزیرەوە ڕوویان لە نەخۆشخانەی دێریک وێتانی کرد بۆ وەرگرتنی تەرمەکە. بڕیارە کاروانەکە لە گیرکێ لێگێ، چیلەکسە و تیربەسپیێ بەدرێژایی ڕێگاکە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێبکرێت.  کاتێک تەرمەکە دەگاتە قامیشلۆ، کاتژمێر ١٧:٠٠ لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی مارس مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوە شەهید لە گۆڕستانی شەهیدانی دەلیل سەروکسان بەخاک دەسپێردرێت. دوێنێ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هەواڵی گیانلەدەستدانی نورەدین سۆفی و کۆچەرۆ ئورفا بڵاوکردەوە. بەگوێرەی زانیاریەکان، "فەرماندەکانی هەسەدە لە قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، چوونەتە لای بنەماڵەی نورەدین سۆفی و هەواڵی گیانلەدەستدانیان پێڕاگەیاندوون". هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، ئۆجەلان داوایکردووە رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەخاکسپاردنى نورەدین سۆفی رێکبخرێت. نورەدین سۆفى ناوى راستەقینەى خەڵەف محەمەدە، خەڵکى رۆژئاواى کوردستانە و لە ساڵى 1990 پەیوەندى بە ریزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستانەوە کردووە، لە ساڵى 2009 بووەتە فەرماندەى ناوەندیى پاراستنى گەل، لەپاش ساڵى 2015 گەڕاوەتە رۆژئاواى کوردستان. کۆچەرۆ ئۆرفا، ناوى راستەقینەى مەتین ئەرسلانە و خزمى عەبدوڵا ئۆجەلان و ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیی پارتى کرێکارانى کوردستان بووە، لە چوارى تشرینى دووەمى 2019 گیانی لەدەستداوە و لەبارەی گیانلەدەستدانی کۆچەرۆ،  عومەر ئۆجەلان، برازاى ئۆجەلان و پەرلەمانتارى پارتى دەم لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، دڵتەنگى خۆى بە هەواڵى گیانلەدەستدانى کۆچەرۆ ئۆرفا پیشانداوە و ئاشکرایکردووە، کۆچەرۆ ئۆرفا خاڵۆزایەتى.  

ناوەندى ڕاگەیاندن و چاپەمەنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، دەڵێت: چەند ڕۆژێکە گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هەوڵی ئیستفزازی هێزەکانمان دەدەن. لە چەند ناوچەیەک بە تایبەتی لە دەوروبەری شارۆچکەی دێر حەفەر و گوندەکانی دەوروبەری دەستیان کردووە بە جموجۆڵی گوماناوی. ڕاگەیەندراوەکەى ئەمشەوى هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات جموجۆڵی ئیستفزازی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە دەوروبەری شارۆچکەی دێرحەفەر و گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەبینرێت. هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوە دەخەنەڕوو ئەو هێزانە بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست، هەرچەندە شەڕڤانان و هێزەکانى هەسەدە ئارامیان گرتووەو هیچ وەڵامێکی ئەم ئیستفزازییە بەردەوامانە نادەنەوە. دەڵێن بەڵام ئەگەر بەردەوام بن لە بەئامانجگرتنی هێزەکانمان، ئێمە ناچار دەبین لەسەر بنەمای بەرگری شەرعی وەڵام بدەینەوە. راگەیەندراوەکەى هەسەدە باس لەوەشدەکات، هەروەها چەند ڕۆژێکە گروپەکانی دیکە لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کۆبوونەتەوە و دەورییەکانیان چڕتر کردووەتەوە. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان نزیکەی بەردەوام بەسەر گەڕەکەکاندا بە ئیستفزازییەکی ڕوون و ئاشکرادا دەفڕن و دەوترێت یەکێکیان لە پەراوێزی گەڕەکەکەدا تەقیوەتەوە.  دەشلێن: هەوڵەکانی ئەم گروپانە پێشێلکردنی ئاگربەست پێکدەهێنن و پێچەوانەی ڕۆحی ئەو ڕێککەوتنەیە کە ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە ١ی نیسان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق واژۆیان کردووە و لەلایەن دانیشتوانی هەردوو گەڕەکەوە ئیدانە دەکرێن و سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەخەنە مەترسییەوە.  هەسەدە داوا لە حکومەتی سوریا دەکات دەست بەسەر هەڵسوکەوتی ئەو گروپە بێ ئیدارانەدا بگرێت، نەبنە هۆی شکست و داڕمانی ئەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لە نێوانماندا واژۆ کراون، خۆی لە هەر شتێک بپارێزێت کە گرژی زیاتر بکات و ئاشتی مەدەنی لە سەرتاسەری حەلەب و ناوچەکانی دیکە بپارێزێت.

سەرۆک کۆمارى تورکیا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە ناتانیاهۆ ناوچەکە بەرەو کارەسات دەبات و وتی، "هەموو کارێکی پێویست دەکەین بۆ وەستاندنی دڕندەیی غەززە و بۆ ئەوەی بەبێ پچڕان هاوکاری مرۆیی بگەیەنینە خوشک و برا برسیەکانمان لە غەززە". ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە دوای کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا، لەسەر چەند پرسێکى جیازواز قسەیکرد. لەبارەى لیژنە پەرلەمانیەکەوە کە بۆ چارەسەرى پرسى کورد پێکهێنراوە، وتى: کۆمیسیۆنەکەمان بەگوێرەی چاوەڕوانییەکانی میللەتەکەمان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات. پشتگیری تەواو بۆ کارەکانی کۆمسیۆن دەکەین. ڕۆژی هەینی وەزیری بەرگریی نیشتمانی و ناوخۆ و بەڕێوەبەری(میت) پشتیوانى و پشتگیریان پێشکەش بە کۆمسیۆنەکە کرد و ئەندامانی کۆمسیۆنیان ئاگادار کردەوە. با هەموومان واز لە خوێنڕشتن بهێنین و کۆتایی بە ئازار بهێنین. هەروەها ئەوەشى خستەڕوو ئەو بڕیارانەی کە لە دوو کۆبوونەوەی یەکەمی کۆمسیۆندا بە کۆی دەنگ گەیشتن، دڵخۆشکەر بوون. هەڵوێستی ئێمە هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ڕوون بووە: ئەرکی دامەزراوەی سیاسییە بەرامبەر بە میللەت کە هەڵوێستی نیشتمانی لەبارەی پرسە نیشتمانییەکان بگرێتەبەر. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەردۆغان باسى لەغەززە کرد، وتى: هەرگیز واز لە غەززە ناهێنین. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ڕاگرتنی دڕندەیی لە غەززە. تورکیا ڕوونترین وەڵام بە ئیسرائیل دەداتەوە. سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد،  دەمەوێت میللەتی ئازیزم ئەمە بزانێت: تورکیا ئەو وڵاتەیە کە ڕوونترین وڵامی بە دڕندەیی و بەربەرییەتی و کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەدان و ستەمکارییەکانی دەوڵەتی تیرۆری ئیسرائیلی لە دژی خوشک و برا فەلەستینییەکانمان داوە. پاشنیوەڕۆى ئەمرۆ حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆبویەوەو یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش پرۆسەی چارەسەرییە.   وەک میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە دەڵێت، یەکێک لەبابەتەکانی کۆبوونەوەکەش جەنگی غەززە بووە، لەوانەش گفتوگۆ لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچەیەی فەلەستین.   مژارێکی دیکەی کۆبوونەوەکە رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و دوایین پێشهاتەکان لەبارەی رێککەوتنەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

تەلەفزیۆنی سوریا لەزارى سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردوە هێزەکانی ڕوسیا بە چەند قۆناغێک بنکەکانى خۆیان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆى ڕۆژئاواى کوردستان بەهێزتر کردووە، لەوانە نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنەی کە فڕۆکە ڕووسیەکانی تێدا جێگیر بووە و فراوانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی سەرباز و ئەفسەرەکانیان لە ناوەندەکانی بەردەم بینای سەرەکی فڕۆکەخانەکە. ڕۆژى دووشەممە تەلەفزیۆنی سوریا گرتە ڤیدیۆییەکى تایبەتی هێزەکانی ڕووسیای دەستکەوتوە کە دەوری فڕۆکەکانیان بەهێزى زیاتر توندەوتۆڵ دەکەن لەنزیک جێگیرکردنی ڕادارەکان لەناو فڕۆکەخانەکەدا. بەربەستیان داناوە و دەروازەی چوونە ژوورەوەیان فراوانتر کردووە و ئاڵای ڕووسیایان بەسەر بینای فڕۆکەخانەکەدا هەڵکردووە.  بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، دوو فڕۆکەی بارهەڵگری ڕووسی بە بەردەوامی لە نێوان فڕۆکەخانەی قامیشلۆ و بنکەی ئاسمانی حمەیمیمدا دەسوڕێنەوە و سەرباز و کەرەستەی لۆجستی و کەرەستەی سەربازی دەگوازنەوە بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ. دەشڵێت: ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە شێوەیەکی گشتی یان لە بەیانیان یان لە شەودا ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی سەرنج و چاوی میدیاکان لەسەر جوڵەکانیان نەبێت. سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە، ژمارەی سەربازانی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەکە بەراورد بە پێش ڕووخانی ئەسەد، کەمیکردووە، بەڵام ڕووسیا لە مانگی ڕابردووەوە دەستی بەو جوڵانە کردووە. سەرچاوەکە پێشبینی کردووە کە لە ئێستادا نزیکەی 200 سەربازی ڕووسی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ جێگیر کرابن.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ و سبەى پلەی گەرما لە ناوچەکانی باشوور بەرزدەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستانیش کەمێک دادەبەزن. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرمای سبەینێ لە هەرێمی کوردستان 45 پلە بەرزتر نەبێت و کۆتایی هەفتە ئەم شەپۆلی گەرمایە کۆتایی دێت. ئەمڕۆ دووشەممە عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ لە سەماوە، دیوانییە و ناسرییە پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە، بەڵام لە پارێزگاکانی دیکە 49 و کەمتریش دەبێت." بەپێى پێشبینى کەشناسیی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق پلەی گەرما لە سەروو 45 پلەی سیلیزییەوە دەبێت، ئەگەر هەیە نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری بەسرە و رۆژهەڵاتی میسان ببارێت. پلەی گەرمای سێ لەو پارێزگایانەش دەگاتە 50 پلەی سیلیزی    ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، چەندین هەفتەیە بەردەوامە. عامر جابری گوتی، "شەپۆلی گەرمای ئەم جارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت."   عامر جابری گوتیشی، "لە رۆژانی داهاتووشدا پلەی گەرما وەکو ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ روونادات، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما دابەزێت."   بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی سێشەممە بەم شێوەیە دەبێت:   هەولێر؛ 44 پلەی سیلیزی   سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی دهۆک؛  42  پلەی سیلیزی کەرکووک؛ 45 پلەی سیلیزی   زاخۆ؛  43 پلەی سیلیزی هەڵەبجە؛ 42 پلەی سیلیزی سۆران؛  40 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران؛ 31 پلەی سیلیزی گەرمیان؛ 44 پلەی سیلیزی  

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هەوالی گیانلەدەستدانی نوردەین سۆفیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە هێرشەکانى تورکیا هەریەکە لە نورەدین سۆفى و کۆچەرۆ ئورفا گیانیان لەدەستداوە. هەپەگە راشیگەیاند، نورەدین سۆفى لە 6ـى نیسانى 2021 لە چیاکانى هەرێمى کوردستان گیانی لەدەستداوە و هەروەها کۆچەرۆ ئورفا لە 4ـى تشرینى یەکەمى 2019 گیانی لەدەستداوە. هەروەها دەڵێت: هەپەگە ٤١هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ـی ئابی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند فەرماندەی ئەکادیمیای ئاپۆلۆ، کۆچەر ئورفا و پێشەنگی شۆڕشی ئازادیی ڕۆژئاوا، نووردەین سۆفی شەهید بوونە، هەپەگە گوتی: "لە ٤٢هەمین ساڵی تێکۆشانماندا بەبێ دوودڵی درێژە بە ڕێپێوانی عەگیدبوون دەدەین." ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، فەرماندار کۆچەرۆ ئورفا و نوورەدین سۆفی وەک 'دڵسۆزترین هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆ و شەڕڤانانی قارەمانی فەرماندە عەگید' پێناسە کردووە و  داوای کرد بە شێوەیەک کە شایستەیان بێت، بە بوێری، بە جۆش، مۆراڵ و هەڵوێستی خاوەنداریکردن لە شەهیدان یاد بکرێنەوە. ناوەندی پەیوەندی ڕۆژنامەوانی هەپەگە- هەپەگە-بەم، ڕۆژی دووشەممە 11ی ئاب لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هەڤاڵ نورەدین سۆفی، پێشەنگی شۆڕشی ئازادی ڕۆژاڤا و گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هێرشی دوژمن لە 6ی نیسانی 2021، لەکاتێکدا سەردانی فەرماندەیی بارەگای ناوەندی پاراستنی گەلمان لە چیاکان کردبوو، شەهید بوو". ساڵان، لەسەر بنەمای بینینی هاوڕێ کۆنەکان."  فەرماندەیی گشتیی یەپەگە لە بەیاننامەیەکدا دوای ڕاگەیاندنی شەهیدبوونی یەپەگە ڕایگەیاند، “بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ نورەدین سۆفی، فەرماندەی گەورە و ڕێبەری شۆڕشی ڕۆژاڤا دەکەینەوە”.  لە بەیاننامەکەدا ئەمانەی خوارەوە هاتووە؛  بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ نورەدین سۆفی فەرماندە و پێشەنگی شۆڕشی ڕۆژاڤامان دەکەینەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی بێرگەرێ سەر بە ناوچەی گارێ لە ٦ی نیسانی ٢٠٢١ لە کاتی سەردانی هەڤاڵانی پێشوویدا شەهید بوو. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و کوردستان و بەتایبەت بنەماڵە نیشتمانپەروەرە بەڕێزەکەی دەکەین. لەگەڵ دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ گۆڕانکاری مێژوویی لە ناوچەکەماندا دەستی پێکرد. ئەو خەڵکەی لە سوریا دەژین بە شێوەیەکی مەجازی لە ناوەندی ئەم پرۆسەیەدا بوون. ئێستا ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی گۆڕانکاری قووڵ دەڕۆیشت. ئەم گۆڕانکارییە یان خەڵک دەهێنایە ناو سیستەمێکی ئازاد و دیموکراسی ڕاستەقینە یان دەیانخاتە ناو ئاژاوەیەکی قووڵترەوە. سیستەم و مۆدێلێکی نوێ بۆ سوریا پێویست بوو، وڵاتێک کە پێکهاتەیەکی کۆسمۆپۆلیتی هەبێت کە لە پێکهاتەکانی عەرەب، کورد، ئاشووری، ئەرمەنی، تورکمان و چەرکەسی پێکهاتبوو. لەو ماوەیەدا شۆڕشێکی جەماوەری لە ڕۆژاڤا بە سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد ڕوویدا. خەڵکی ڕۆژاڤا، سەرەتا وەک یەکسەکە (پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست) و دواتر وەک هێزەکانی یەپەگە-یەپەژە خۆیان ڕێکخست، بوونە هێزی بەرگریی سەرەکی ناوچەکە. هەزاران ژن و پیاو بە خێرایی پەیوەست بوون بە هێزی بەرگریی ڕۆژاڤا کە لە دینامیکی خودی خەڵک پێکهاتبوو و دەستیان کرد بە بەرگریکردن لە ناوچەکەی خۆیان. لە ماوەیەکی کورتدا شۆڕشی ڕۆژاڤا گۆڕا بۆ شۆڕشێکی ئینتەرناسیۆنالیستی کە بەرگری لە نەک تەنها لە ناوچەکەی خۆی بەڵکو لە هەموو مرۆڤایەتیش دەکات، بەتایبەتی لە ڕێگەی خەباتی خۆی لە دژی گروپە جیهادییەکانی وەک نوسرە و داعش. شۆڕشی ڕۆژاڤا کە لە ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی ڕاگەیەندرا، وەک پێشەنگێکی ئازادی و دیموکراسی دەستی بە دامەزراندنی سیستمی خۆی کرد. سیستەمێکی بەدیل پێشکەش بەو ئاژاوەگێڕییە دەکات کە نەک تەنها لە سوریا بەڵکو لە سەرانسەری ناوچەکەدا پەرەی سەندووە. شۆڕشی ڕۆژاڤا بە گۆڕینی بۆ شۆڕشێکی هاوبەش بۆ گەلی سوریا، دەبووە ئەو ناوچەیە بنەڕەتییەی کە خەڵک هەستیان بە ئاسایش دەکرد. شۆڕشێکی گەل بوو دژ بە دەوڵەتە کۆنەپەرستەکانی هەرێم لە لایەک و دژی پێکهاتە جیهادیەکان لە لایەکی تر. شۆڕشی ڕۆژاڤا بە دامەزراندنی و سیستماتیکی هێزی بەرگری خۆی بە دینامیکی خۆیەوە، پێشەنگ بوو لە پەرەپێدانی سیستەمێکی ئازاد و دیموکراسی، حەسرەتێک بۆ چەندین سەدە بۆ خەڵکی ناوچەکە. شۆڕشی ڕۆژاڤا بەرهەمی هەوڵ و قارەمانانی گەورە بوو. شۆڕشی ئێمە بە هەزاران شەهید لە خۆڵەمێش خۆی ئاوەدان کردەوە. مێژوو بە فەرماندەی گەورە و جەنگاوەری قارەمان و گەلە خۆنەویستەکانمان نووسرایەوە. بێ گومان یەکێک لە پێشەنگەکانی شۆڕشەکەمان فەرماندەی گەورەمان، دۆستمان نورەدین سۆفییە. فەرماندە نورەدین سۆفی ساڵی 2013 هاتە ڕۆژاڤای زێدی خۆی و سەرکردایەتی شۆڕشەکەی کرد. ئەزمونی بەرفراوانی لە خەباتی ئازادیخوازی کورددا پەیدا کردبوو. بە هەردوو شارەزایی سەربازی و سیاسی، بەشدارییەکی زۆری لە سیستماتیککردنی شۆڕشی ڕۆژاڤا و بەردەوامیی بوونی شۆڕشی ڕۆژاڤادا کرد. ڕۆژاڤا شوێنێکی تایبەت بوو بۆ نورەدین سۆفی، بەو پێیەی ئەو خاکە بوو کە تێیدا گەورە بووە. لە ساڵی 1970 لە گوندی میشێرفێ لە قامیشلۆ لەدایک بووە. ئەو گوندەی کە تێیدا گەورە بووە، گوندێکی ڕەگەزی تێکەڵاوی کورد و عەرەب بووە. بنەماڵەکەی نیشتمانپەروەر بوون و نەریتە ئاینییەکانیان پاراست. هەروەها خاوەنی نەریتێکی خێزانیی بەهێزی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی بوون. ئەو بنەماڵەیە لەناو پێکهاتەی عەرەب و ئاشوریدا ناسراو و قبوڵکراو بوو. گەنجێکی زۆر لە بازنەی ئەودا بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد. سۆفی لە فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بەهێزدا گەورە بووە، خاوەنی سیفەتی نیشتمانپەروەری و کۆمەڵایەتی بەهێز بووە. بە هەستێکی چڕ و پڕ لە ناسنامەی کوردایەتی گەورە بووە. بە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لە قاڵب دراوە. بۆیە حەزێکی زۆری بۆ ئەدەبی کوردی هەبوو. سۆفی لە واقیعی کۆمەڵگایەکدا گەورە بووە کە ساڵانێکی زۆر لە ژێر چەوساندنەوەی ڕژێمی بەعسدا ژیاوە. هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە گەڕانێکی بۆ چارەسەری ستەمی ستاتیستی پەرەپێدا. هەر لە گەنجیەوە بەرکەوتەی سۆسیالیزم بوو. بە سروشت کەسێک بوو کە بەردەوام دەخوێندەوە و لێکۆڵینەوەی دەکرد. چەندین کتێبی خوێندووەتەوە، بەتایبەتی لەسەر فەلسەفەی سۆسیالیستی و سۆسیالیزمی زانستی و پەرەی بە بازنەیەکی هاوڕێی داوە. لە زانکۆی حەلەب فیزیا و بیرکاری خوێندووە. لە ساڵانی زانکۆییدا، تووشی بیری ئاپۆیستی بووە. ئەو بینیی کە ئاپۆیستەکان ئەو سۆسیالیزمە زانستییە پراکتیزە دەکەن کە بەردەوام لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرد. لەسەر ئەم بنەمایە لە ساڵی ١٩٩٠ پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردەوە کردووە، لە ماوەی ٢٤ ساڵدا ئەزموونی سەربازی و سیاسی بەرچاوی لە بزووتنەوەی ئازادیی کورددا بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١٣ بەدواوە ڕۆڵێکی بەرپرسیارانەی لە بنیاتنانی پرۆسەی شۆڕشگێڕیدا وەرگرت. بەشداری لە هەوڵێکی فرەلایەنەدا کردووە، بەشداری لە چالاکییە سیاسی، ئایدیۆلۆژی، دیپلۆماسی و سەربازییەکان کردووە. ئەو هەوڵەکانی لە سەرانسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بەدامەزراوەییکردنی TEV-DEM (پارتی دیموکراتی گەلی کۆماری) و سیستەمی کانتۆنەکان هەماهەنگ کرد. شارێک بۆ شارێکی تر گەشت دەکات، بەتایبەتی بۆ سیستماتیککردنی کاری کۆمۆنەکان و پەرلەمانەکان و پەیوەندی بە هەموو دامەزراوەکانەوە هەبووە. لە هەموو چالاکییەکانیدا لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکدا کاری کردووە. ڕۆحی لایەنگری کرێکاری لەلایەن خەڵکەوە ناسرا و قبوڵکرا. ناوبراو بە شێوەیەکی شەخسی باسی لە هەموو پرسە دامەزراوەیی و گشتیەکان کرد. هەرگیز پاڵپشتی خەڵکی نەدەکرد و وەک منداڵێک هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانیان نەدەدا. سروشتی پۆپۆلیستی و بیرکردنەوەی کۆمەڵایەتی کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر هەموو ئەو کەسانە بەجێهێشت کە ڕووبەڕووی بووەوە. کەسێکی منداڵ بوو، و کەسێکی گەورە بوو. خاوەنی وتاردانێکی بەهێز بوو. کەسایەتی قووڵی فەلسەفی، مێژوویی، زانستی و ئایدیۆلۆژیی ڕۆشنبیری بە قووڵی کاریگەریی لەسەر هەموو ئەو کەسانە هەبوو کە ڕووبەڕووی دەبوونەوە، خەریکی هەوڵی شۆڕشگێڕانە بوون. کۆمەڵایەتیکردن لە ئامادەبوونی ئەودا گەشەسەند. لە زمانی هەمووان تێدەگەیشت و بە تەواوی دەیزانی لەگەڵ کێ باسی چی بکات. لە دامەزراندنی و پەرەپێدانی پارتی یەکێتی دیموکراتی نیشتمانی و هەوڵەکانی ئیدارەی خۆسەردا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. ئەگەر ئەمڕۆ ئیدارەی خۆسەر وەک مۆدێلێکی بنەڕەتی لە سەرانسەری سوریادا بناسرێت، هاوڕێ سۆفی بەشدارییەکی بەرچاوی لەم کارەدا کردووە. ئەو ئەمەی بینی کە دێت و پاڵەوانی ئەم هەوڵانە بوو. هەرگیز نەوەستا، یەکگرتنی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، ئاشووری، ئەرمەنی، تورکمانی لە چوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراسی و نیشتمانیدا مسۆگەر کرد. هەروەها سەرکردایەتی هەوڵەکانی بەرگری کرد، کە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی هەوڵەکانی بیناسازی. بە تایبەتی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە پەرەپێدانی یەپەگە-یەپەژە، هێزی پاراستنی گەلەکەمان. ئەو هەوڵەکانی جەنگی هەماهەنگ دەکرد، بەتایبەتی لەو قۆناغانەی کە داعش و چەتەکانی نوسرە هێرشە داگیرکارییەکانیان چڕتر دەکردەوە. بە ئەزموونە سەربازییە درێژخایەنەکەی و لێهاتوویی فەرماندەیی، پەرەپێدانی هەوڵەکانی بەرگری مسۆگەر کرد. لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکانی داعش و ئەلنوسرە، هێزەکانی یەپەگە-یەپەژە هێرشی زۆریان پەرەپێدا. بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆ و قووڵی لە هێرشەکانی تیل هێمیس و تیل باراک کە لەو ساڵانەدا پەرەی سەند، شەڕی جازا، هێرشی تیل حمیس- تۆلهیلدان، هێرشی تووڕەیی فورات لە ڕەقە، هێرشی باگێرا سیزیرێ لە دێرەزۆر و ئۆپەراسیۆنەکانی نەهێشتنی داعش لە باغۆز لە ئەستۆ گرت. هەروەها لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانی ڕۆڵێکی کارای هەبوو لە بەڕێوەبردنی شەڕی خۆڕاگریدا. هەروەها ڕاستەوخۆ هەماهەنگی ئەو هەوڵە بەرخۆدانانەی کرد کە لە دژی هێرشی چەتەکان لە حەلەب و عەفرین پەرەی سەند. هەروەها لە کاتی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، سەرێکانیە و گیرسپی، لە ئاستی فەرماندەییدا شەڕی هەماهەنگی کردووە. فەرماندە سۆفی ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە هەوڵێکی بەرچاو بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی بەرگری هاوبەش بۆ هەموو گەلانی ئەم ناوچەیە. لەسەر ئەو بنەمایە، بە شێوەیەکی شەخسیی ڕۆڵی هەبوو لە دامەزراندنی هێزی بەرگری هاوبەشی خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠١٥دا. لە ساڵی ٢٠١٦ و لە ماوەی زیادبوونی هێرشەکانی هەردوو چەتەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، وەک فەرماندەیەکی یەپەگە بەرپرسیارێتی سەرەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئەستۆ گرت. لە قۆناغەکانی پەرەسەندنی هێرشەکانی داعشدا، شارەزایی تاکتیکی و ئەزموونی سەربازیی بەشدارییەکی بەرچاوی هەبوو لە تێکشکاندنی داعش لە سەرتاسەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. فەرماندەیەکی هەمەلایەنە بوو لە شەڕدا. هۆشیاری و ئەزموونی قووڵی لەگەڵ دەوڵەمەندی تاکتیکیدا تێکەڵ بوو. بە ئامادەبوونی ئەو شەڕڤانان هەستیان بە سەلامەتی دەکرد. تەنانەت لە سەختترین ساتەکانیشدا هاوڕێ سۆفی چارەسەرێکی بۆ دەدۆزییەوە. هەرگیز بێ چارەسەر و بەدیل نەمایەوە. لە هەموو گفتوگۆیەکدا ڕاوێژ بە هاوکارەکانی دەکرد و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە دەگەیشتە بڕیارێک. لە بڕیارەکانیدا ڕوون و بوێر بوو. فەرماندە و شەڕکەرێکی تیژ بوو. هەرگیز درێغی نەدەکرد. کارەکتەری سۆسیالیستی هاوڕێ سۆفی لە ڕوانگەی ڕزگاری ژندا دیار بوو. ئەو سات بە سات هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە و زەمینەسازی لەگەڵ ژناندا دەژیا. هاوڕێ سۆفی دانپێدانانی ئیرادەی ژنان و کارکردن لەگەڵیان و ژیان بەپێی بنەماکانی ژنان کردە پرەنسیپ. لەهەردوو هەوڵی بنیاتنانی کۆمەڵایەتی و هەم لە پرۆسەی دامەزراندنی یەپەژە کە هێزی پاراستنی ژنان وەک سوپایە، هاوکاری ژنانی کردووە. هاوڕێی ژنانی ئازاد بوو. هەرگیز بە شێوەیەکی ئاسایی لە ڕزگاری ژن نزیک نەبووەتەوە و بووە هاودەمی ڕزگاری ژنی ئازاد. هەڤاڵ سۆفی جگە لە هەموو سیفەتە شۆڕشگێڕییەکانی، بە سیمای ئینتەرناسیۆنالیستی خۆی وەک فەرماندەیەک جیا دەکردەوە. لە سەردەمی خەباتی دژ بە داعش، سەدان دۆستی ئینتەرناسیۆنالیست لە سەرانسەری جیهانەوە پەیوەندییان بە خەباتی ئێمەوە کرد. هاوڕێ سۆفی بە شێوەیەکی شەخسی لەگەڵ هەر دۆستێکی ئینتەرناسیۆنالیست خەریک بوو، هەوڵی دەدا بەهێزتریان بکات بۆ ئەوەی بەهێزتر بەشداری لە خەباتدا بکەن. هەستی بەو واقیعە کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسییە دەکرد کە هەر هاوڕێیەک لێیەوە هاتبوو، بە شێوەیەکی کاریگەر قسەی لەگەڵ دڵیان دەکرد. هەڤاڵ سۆفی فەرماندەیەک بوو کە لە هەموو ڕوویەکەوە جێپەنجەی خۆی لەسەر خەباتی ئێمە بەجێهێشت. وەک فەرماندەیەکی پێشەنگ و نموونەیی لە هەردوو بنیاتنانی کۆمەڵایەتی و هەوڵی سەربازیدا جێپەنجەی لەسەر مێشک و دڵمان بەجێهێشت. شۆڕشگێڕێک بوو کە قسە و کردارەکانی یەک بوون، بە ڕێپێوانێکی شۆڕشگێڕانەی جێگیرەوە. پیاوێکی خاوەن کارەکتەری کۆمەڵایەتی نایاب بوو. هەرگیز سازشی لەسەر حەماسەت و حەماسەتی ژیانی نەکرد. هەرگیز گەشەسەندنی هزری خۆی ڕانەگرت. هەمیشە خۆی دەخوێندەوە و خۆی پەروەردە دەکرد. هەم خۆی و هەم هەڤاڵەکانی پەروەردە کردووە. بوو بە مامۆستا بۆ هەر هەڤاڵێک کە لەگەڵیدا کار دەکات. ڕۆشنبیر بوو. بەردەوام لەگەڵ هاوکارەکانی مشتومڕی دەکرد، هەمیشە دەخوێندەوە. لێکۆڵینەوەی لە هەموو بابەتێک دەکرد کە سەرنجی ڕاکێشا. لە سایەی ئەو خەسڵەتانەدا کە بوو بە شێوازێکی ژیان، بوو بە سۆسیالیستی ڕاستەقینە. لە کاتێکدا بە قووڵی پابەند بوو بەو بەهایانەی کە دروستی کردبوو، بەردەوام بەدوای شتی نوێدا دەگەڕا. هەرگیز بێ ئارام نەبووە. هەروەها کەسایەتییەکی نموونەیی بوو لە هەردوو کاری فیکری و جەستەیی. لەگەڵ هیچ قاڵبێکدا نەدەگونجا. بەردەوام چالاک بوو. هەموو ساتێک بۆ خەبات دەژیا. ئەو و هاوکارەکانی بەکۆمەڵ کاریان دەکرد، وەک تیمێک. فەرماندەیەکی سۆسیالیستی بوو کە شێوازی بەڕێوەبردنی بەکۆمەڵی خستە بواری جێبەجێکردنەوە. هەرگیز پێداگری لەسەر هەڵوێستی خۆی نەدەکرد و بەهایەکی زۆری بە بۆچوونی هەر هەڤاڵێک دانا. ڕۆحانیەت بۆ دۆستی سۆفی زۆر پێویست بوو. بەهایەکی زۆری بە ئەدەب و هونەر و دروستکراوەکانی خەبات دانا. پڕوپاگەندەکارێکی ڕاستەقینە بوو. قسەخۆشییەکەی بەهێز بوو و بە تەواوی دەیزانی چۆن قسە بکات. فەلسەفەی ژیانی گرتەبەر کە هەموو ئەو کەسانەی کە چاویان پێی دەکەوێت سەربخات و بەشدارییان لە خەباتدا کرد. کاریگەرییەکی لەبیرنەکراوی لەسەر هەموو ئەو کەسانە بەجێهێشت کە چاویان پێی کەوتبوو، بەجۆرێک کە جێگەیەکی لە مێشک و دڵی مرۆڤەکاندا هەڵکەند. بە حەیا و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و بەها ئەخلاقییە شۆڕشگێڕییەکانی، سەرکەوتوو بوو لەوەی لە هەموو ژینگەیەکدا کە ڕووبەڕووی بووەوە، ببێتە فەرماندەیەکی نموونەیی   ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە: "جەژنی ژیانەوە نەتەوەیی و ٤١هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ـی ئابی مەزن، کە کۆتای بە فەرمانی قڕکردنی کوردان هێنا، شەڕی هەبوون و ئازادی دەستپێکرد و ژیانەوەی گەلەکەمانی پێکهێنا لە ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان، گەلی کوردی وڵاتپارێزمان، دۆستانمان کە لە هەموو لایەکی جیهانەوە پشتیوانی تێکۆشانمانن و لە هەموو هاوڕێیانمان پیرۆز بێت. هەڵمەتی مەزنی ١٥ـی ئاب لە هەلوومەرجێکدا سەریهەڵدا کە نکۆڵی لە زمان، ناسنامە و هەبوونی کوردان دەکرا، هەموو بەهاکانی پێشکەشی تاڵانکاری کرابوو، کوردستان بە تەواوەتی لەژێر داگیرکاری و تاریکایەتییدا بوو. هەڵمەتی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ، درووستبوونی پەکەکە، پێشخستنی ئاگری بەرخۆدان لە لایەن هاوڕێ مەزڵوم دۆغان، برەوسەندنی ئەم بەرخۆدانە لە کەسێتی چوارینەکە و بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووزدا، بووە بنەمای هەڵمەتی ١٥ـی ئابی ١٩٨٤. بە 'یەکەمین فیشەک'ەوە کە بۆ تێکشکاندنی ئەو میتینگەرییە قورسەی سەر گەلی کورد بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید لە ١٥ـی ئاب دا تەقێندرا، بووە دەستپێکردنی شەڕی هەبوون و ئازادیمان، ئەمەش بۆ کورد و کوردستان بووە لە دایکبوونێک. لە سەردەمێکدا کەس خەیاڵیشی نەدەکرد فیشەکێک بنێت بە میتینگەری، داگیرکاری و جونتای فاشیستی ١٢ـی ئەیلوول، دەستپێکردنی چالاکییەکی لەم شێوەیە قارەمانی و تێکۆشانی گەریلا بووە هۆکارێک گەلی کورد لە هەموو لایەنێکەوە بێتەوە سەرخۆی و هەستێتە سەرپێ. گەلەکەمان کە بە ئیرادەی ئاپۆییەوە لە خەیاڵەکانی خۆییەوە سەرلەنوێ ئافراند، بە تێکۆشانی مافدار و ڕەوای خۆییەوە زنجیری کۆیلایەتی پساند، دواکەوتوویی لەناوبرد و ڕێپێوانێکی قارەمانانەی دەستپێکرد کە بەبێ پچڕان درێژ بووەوە. ساڵی ٤٢هەمین پرۆسەیەکی  شۆرشگێڕی ئافراند قەڵەمبازی ١٥ـی ئاب وێڕای لایەنە سەرکەوتوو و ئەنجامگیرییە سەربازییەکانی، لە نێو گەلی کورددا ژیانەوەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی هێنایە ئارا، بووە ئافرێنەری هیوا و ئازادی. تێکۆشانی مێژوویی لەسەر بنەمای ئەم باوەڕی و هیوایە بەڕێوەبرا، وا ٤١ی ساڵی پڕکردەوە و پێی نایە ٤٢ ساڵەی تێکۆشانەوە، لە کوردستاندا ڕێگەی بەڕووی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی، زیهینی، چاندی و ئازادی ژن کردەوە. شۆڕشی ژیانەوە لە هەر جێگەیەک کە کوردی لێیە، لە ڕووی فیکری، کۆمەڵایەتی و دیموکراتیکییەوە پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕی لەگەڵ خۆییدا هێنا. ژنانی کوردی ئازاد کە بە شۆڕشی ژیانەو زیندووبوونەوە، لەمڕۆدا بوون بە ئیلهام بۆ ژنانی جیهان و وەرچەرخاون بۆ پێشەنگی ژیانی ئازاد کە بووە بە مەراق و  تامەزرۆیی هەموو کەسێک و بەهای خۆی پێک دێنێت. ئەم پێشکەوتنە کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە وەک 'شۆڕش لەناو شۆڕش دا' پێناسەکراوە، کوردایەتییەکی نوێیە کە ئیدی هەموو کەسێک خاوەنداری لێ دەکات، مرۆڤی کوردی ئازاد، بەها بەرزەکان، هۆشمەندی و ڕۆحی ئازادی کوردی ئافراند. گەر لەمڕۆدا باسی کورد، کوردایەتی، کوردستان و بەهاکانی کوردستان دەکرێت، باس لە بڵندی ئەم بەهایانە دەکرێت، بێگومان هەڵمەتی ١٥ـی ئاب و ڕۆڵی تێکۆشانی چەکداری کاریگەرە کە بە هەزاران گەریلا لە پێناویدا شەهید بوون. لە کەسێتی فەرماندە عەگید دا هەموو شەهیدانی ئەزیزمان بە پێزانین و منەتدارییەوە یاد دەکەینەوە کە ڕابردوویان مانادار کردووین، ئێستامانیان ئافراند و بناغەی ئایندەمان دادەڕێژنەوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت:  بەڵێنی خولی دووەمی سەرۆكایەتی بە سودانی نادەینەوە، حكومەتەكەی نا مرۆڤانە مامەڵەی كرد لەگەڵ موچەخۆران، ئاماژە بەوەشدەكات، ئەو فەتاح فاڵ نیە، بەڵام هەموو خوێندەوەكان بۆ ئەوە راماندەكێشن كە مانگی ئەیلولی داهاتوو، روبەڕوبونەوەكان جارێكی لەناوچەكە سەرهەڵدەدەنەوەو، كارگەریشی لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق دەبێت. زێباری لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا راگەیاند: كردنە ئامانجی هەرێمی كوردستان بە فرۆكەی بێفرۆكەوان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبیەوە ئەنجامدراوە،  لەوانە، ناوچەی حەزەر لە نەینەواو رەشاد لە کەرکوک، بارەگای گروپە چەدارەكان كە دەکەوێتە نزیک بارەگاکانی حکومەت لە ناوچەی سەوز لە بەغداد،  هێرشەکانیش لەلایەن چەند گروپێكەوە ئەنجامدراوە، نەک تەنها یەک گروپ. وتیشی: هەرێمی کوردستان تا ئێستا هیچ لایەنێکی دیاریکراوی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار نەکردووە، چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو بەدواداچونانە دەکەین کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن. قاسم عەرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، کە سەردانی کوردستانی کرد، لە ناوچە بە ئامانجگیراوەكان ئاگاداركرایەوە، لەگەڵ پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و جۆرەکانیان و شوێنی دروستیكردنیان.  باسی لەوەشكرد: جۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان گۆڕدراون بۆ شێواندنی شوێنپێ هەڵگرتنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە، بەڵام  ئەوان زانیاریمان هەیە لەسەر ئەو لایەنانە، بە ناوی كەسەكانیشەوە. زێباری لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەكرد: چەند چیرۆکێکی سەیر دەرکەوتوون، گوایە ئیسرائیل و ئەمریکا کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانیان کردۆتە ئامانج، باشە کێ رادارەکانی بەغدادو زیقاری کردە ئامانج؟ پێموایە ئەمە هەوڵێکە بۆ سەلماندنی خۆیان لە دوای شەڕی (١٢) رۆژەو قەرەبووکردنەوەی تێكشكانەكان. زێباری راشیگەیاند: ئەوەی روویدا یاریکردن بوو بە ئاگر لە قۆناغێکی ئاڵۆزدا، كە ناوچەکەش بە گێژاودا تێدەپەڕێت، لاپەڕەی یەکەمی گرژیی ناوچەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئاماژەکانی تەقینەوەیەکی نوێ ئامادەن.  سەبارەت بە نامەکەی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی  یاسای حەشدی  شەعبیش زێباری وتی: نامەکەی روبیۆ گەیشتە هەموو لایەک، نوسراو بوو بۆ ئەوەی هیچ لێکدانەوەیەکی دیکەی بۆ نەکرێت، ئەوان دژی یاساكەن لە پەرلەمان، و ئەو پرسە ئاڵۆزە، حکومەتی عێراقیش هەوڵی بەدەستهێنانی دەرفەت دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هەڵبژاردنەکان نزیکبوونەتەوەو هەوڵی دواخستنی دەدات بۆ دوای هەڵبژاردن، بەڵام خوێندنەوەو تۆنی ئەمریکی ئەمە بە دەستی دەستی لێکدەداتەوە و، دەستیکردووە بە هەڕەشەکردن بە سەپاندنی سزا، بە ناوهێنان، بەسەر چ حزب و چ تاکەکان. سەبارەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنیش لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، زێباری وتویەتی: من فەتاح فاڵ نیم، بەڵام دەبینین کە لێكەوتەكانی شەڕی  (12) رۆژە کۆتایی نەهاتووەو ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمیدا روودەدات، بەرەو ئەو خوێندەوەیەمان دەبات كە  ئەیلولی داهاتوو روبەڕوبونەوەكان جارێكی تر سەرهەڵدەدەنەوە، رەنگە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقیش هەبێت. لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغدادیش رایگەیاند: حکومەتەکەی سودانی، بەشێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمدا کردووە، هەندێکجاریش هەندێک لە سیاسەتمەدارانی بەغداد پێمان دەڵێن: "بڕۆن، ئێمە ئێوەمان ناوێت. جەختیشكرد: سودانی هەوڵی داوە بە نیازێکی راستگۆیانە کار بکات، بەڵام بە پشت بەستن بە ئەزموونی کردەییمان لەگەڵیدا، بەتایبەت كە ئێمە ئەو لایەنەین کە زۆرترین پشتیوانیمان لێکردووە، جارێكی تر چەکی سپی نادەینەوە دەست، چونکە ئەوە پرسێکی قورسە، بەڵێنی خولی دووەمی سەرۆكایەتی پێنادەینەوە.

حکومەتی سوریا هێزی سەربازیی بۆ گوندەکانى رۆژهەڵاتی حەلەب و رەقە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا گواستووەتەوە، کە ئەو ناوچانە هاوسنوورن لەگەڵ ئەو ناوچانەى لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزەکانى سوریاى دیموکراتن. ئاژانسى هەواڵیی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لە رۆژى یەکشەممەوە وەزارەتی بەرگریی سوریا هێزی سەربازیی گەورەی رەوانەی ناوچەکانی نزیک بەنداوی تشرین و گوندەکانى رۆژهەڵاتی حەلەب کردووە، هەروەها هێزی سەربازی دیکەش لە فیرقەی 60 و 76ـی وەزارەتی بەرگرییەوە گەیشتوونەتە ناوچەی زاملە لە باشووری رەقە”. ئاژانسەکە بڵاویشیکردەوە، ئەو هێزە سەربازییانەی گەیشتوونەتە ناوچەکانی بەنداوی تشرین، دێرحەفەر و زاملە، دوای گرژییەکانى ئەم دواییەى نێوان هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا و هێزەکانى سوریاى دیموکرات بووە. ئاژانسەکە ئاماژەى بەوە کردووە، تائێستا هیچ شتێکى فەرمى لەبارەى جوڵەى هێزەکان و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە نزیک حەلەب بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات نییە، بەڵام رەنگە ئەمە پەیوەندى بە گرژییەکانى ئەم دواییە و کاردانەوەکانى ئەو کۆنفرانسەوە بێت، کە رۆژی هەینی لە حەسەکە بەڕێوەچوو. بە گوێرەى ئاژانسەکە، کە قسەى لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکى دیمەشق کردووە، ئەو کۆنفرانسە بە مەترسی بۆ سەر پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوپاى دیموکرات دەزانن، هەر ئەوەشە کاردانەوەى زۆرى دروست کردووە. یەکەم کاردانەوەى دیمەشق کۆنفرانسی حەسەکە ئەوە بوو، کە گفتوگۆکانى پاریسى بۆ رێککەوتن لەگەڵ قامیشلۆ هەڵپەسادر، کە بڕیار بوو بەم نزیکانە بەڕێوەبچێت.

بەپێى ئامارو بەدواداچونێکى تیمی هەرێمی کوردستانی رێکخراوی CPT ئەمریکى، هێرشەکانى تورکیا لە مانگی تەمووزدا، بە ڕێژەی %٩٧ بە بەراورد بە مانگی حوزەیران کەمیکردووە، ئەمەش کە زۆر دەمێکە کەمبوونەوە و گۆڕانکاری  لەو شێوەیە ڕووینەداوە. هەر بەپێى ڕاپۆرتەکەى ڕێکخراوى سى پى تى: تاوەکو ئێستا سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە نەکشاونەتەوە کە دەستیان بەسەردا گرتوون، بەڵکو بەردەوامن لە دروستکردنی بارەگای سەربازی نوێ، ڕێگریکردن لە گوندنشینان بۆ گەڕانەوەیان بۆسەر زێدی خۆیان. دەقى ڕاپۆرتەکەى سى پى تى.. کەمبوونەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بە ڕێژەی %٩٧، لەگەڵ بەردەوامی پڕۆژەی چارەسەر ئاشتی و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ. لەدوای زیاتر لە چوار مانگ لە دەربڕینی ئامادەیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبەکە، لە ڕێکەوتی ١١ی تەمووزدا، (٣٠) چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، وەکو دەستپێکێک بۆ پڕۆسەی چەکدانان،  لە مەراسیمێکی سیمبوڵی ئاشکرادا چەکەکانیان سوتاند. ئەم بڕیارە لە دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازی ئاشتی، ڕێبەری دەستگیرکراوی حزبەکە (ئۆجەلان) لە کۆتایی مانگی شوبات و دواتریش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایانە، لە ١ی ئاداردا لەلایەن پەکەکەوە هات.  لەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی چەکدانان و بەرەوامی دانوستانەکانی ئاشتی و پیادەکردنی ڕێکارەکان، بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد. هێرشەکان لە مانگی تەمووزدا،  بە ڕێژەی %٩٧ بە بەراورد بە مانگی حوزەیران کەمیکردووە، ئەمەش کە زۆر دەمێکە کەمبوونەوە و گۆڕانکاری  لەو شێوەیە ڕووینەداوە. بەڵام، سەرەڕای ئەم کەمبوونەوەیەش، هێزەکانی سوپای تورکیا لە ٢٩ی تەمووزدا، ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نوێیان ڕاگەیاند و بەردەوامبوون لە چالاکییە سەربازییەکانیان کە بوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ جوڵە و هاتوچۆی هاوڵاتیان و هەروەها زیان گەیاندن بە ڕەزوباخ و زەوی کشتوکاڵی گوندنشینان. لە نێوان ١ی تەمووز بۆ ٣١ی تەمووز، سوپای تورکیا  (١٨) بۆردوومان و هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە.  کە ئەمە کەمبوونەوەیەکی بەرچاوە بە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو. زۆربەی هێرشەکان بۆ سەر سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بوون کە ژمارەیان (١٧) هێرش و بۆردوومان بووە.  (یەک) هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، لە قەزای پێنجوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە کە ئەمەش تاکە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکییە بۆسەر هەرێمی کوردستان کە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی تاکلایەنەی پەکەکەوە تۆمارکرابێت. لە بەرواری ١٩ی تەمووزدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس)ی لە گوندی (شیوەگوێزان)ی سەر بە ناحیەی گەرمک، لە سنوری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بە ئامانجگرت. لە هێرشەکەدا ئەندامێکی حیزبی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کوژرا و سەرنشینێکی تریش کە هەر ئەندامی ئەو حزبە بوو بە سەختی بریندارکرا. دوا بە دوای هێرشەکە، یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، کە باڵی سەربازی پژاکە، ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی وڵاتی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج. شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە کە لەلایەن تیمی کوردستانی عێراقی (CPT)ەوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کرا، گووتیان کە جۆری ئۆتۆمبێلەکە ( تۆیۆتا هایلۆکس) بووە.  دوو سەرنشینی چەکداری تیادا بووە. هەموو شایەتحاڵەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە خۆکوژ نەبووە و لە دوای بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلەکە، ماوەیەک بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە، پاشان ناوچەکەی جێهێشتووە. هەروەها، هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ڕەتیان کردەوە کە هیچ پارچەیەکیان لە پاشماوەی درۆنەکە دۆزیبێتەوە، ئەمەش گومان دەخاتە سەر ئەو بانگەشەیەی کە فڕۆکەی بەکارهاتوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ بووبێت. هەروەها، هیچ ڕووداو و هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرابێت لەسەرسنوورەکانی پارێزگای سلێمانی تۆمار نەکراوە. سوپای ئێران لەم ناوچە سنوورییانەدا تەنیا لە ڕیگەی تۆپبارانەوە هێرشی ئەنجامداوە. بۆیە گووتەی شایەتحاڵان و شیکارییەکان، گومانی ئەوەی کە هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکییەوە ئەنجامدرابێت زیاتر دەکەن. هەروەها هێرشەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەورووبەری ڕووداوەکە، کە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاندووە بۆ دانیشتوانی ناوچەکە تاوەکو بتوانن کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن و بیکوژێننەوە. لە بەرواری ٢٢ی تەمووز، دانیشتوانی گوندی دەرگەلێ موسا بەگی، لە ناوچەی (کانی ماسێ)ی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا ئاوارەبوون، هەوڵیاندا بگەڕێنەوە بۆسەر ماڵ و کێڵگە کشتوکاڵیەکانیان. بەڵام لەلایەن سەربازانی سوپای تورکیا کە لە ناوچەکەدا هەن، ڕێگریان لێکرا و گوندنشینان نەیانتوانی بچنەوە سەر گوند و ماڵەکانی خۆیان. بەپێی گوتەی گوندنشینان، سەربازانی سوپای تورکیا ئاگریان لە دەورووبەری گوندەکە بەرداوە و پاشان ئاگرەکە بە خێرای تەشەنەی کردووە بۆناو گوندەکانی دەرگەلێ موسا بەگی، میسکا، باڤێ، شیلازە، بلیزانێ و قەسرۆک. بەهۆی ئاگرەکەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ئەو گوندانە کەوتووە و نزیکەی دوو ڕۆژی خایاندووە تاوەکو دانیشتوانی ناوچەکە توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە ڕۆژی ٢٩ی تەمووزدا، سوپای تورکیا بە بەشداری (٢٥٠) سەرباز، ئۆپەراسیۆنێکی خاکڕەوی نوێی بۆ ناو بەشێک لە گوندەکانی ناوچەی باتیفا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند. ئۆپەراسیۆنەکە گوندەکانی (شیلانێ، بانکێ، لێهڤانێ، ئەڤلەهێ و پیربیلا)ی بە ئامانج گرت. سوپاکە بارەگایەکی سەربازی نوێی لە سەر چیای (سیارا سطەورێ) دروستکرد. گوندنشینان پێیان ڕاگەیاندرابوو کە لەماڵەکانی خۆیان نەیەنە دەرەوە و هەموو هاتوچۆیەکیش بۆ ناو ئەو گوندانە قەدەغەکرا. لەدوای جێگیرکردنی بارەگا سەربازییەکە، سوپای تورکیا دەستی کرد بە هەڵمەتێکی کیوماڵکردن و پشکنین لە ناوچەکەدا بۆ دوو بریکاری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا (میت) کە پێشترو لەساڵی ٢٠١٧ لەلایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە دەستگیرکرابوون. یەکێک لەو بریکارانە، بە زیندووی گەڕێندراوەتەوە بۆ تورکیا و بریکارەکەی تریش بە مردوویی، جەستەی گەڕێندراوەتەوە بۆ تورکیا. سەرباری تەواوکردنی هەڵمەتەکە، سوپاکە لە بارەگا سەربازییەکە نەکشاوەتەوە و سەربازەکان لە ناوچەکەدا جێگیرکراون.  لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، (١٦٩٦) هێرش و تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێڕاق تۆمارکراوە. لەم ژمارەیە، (١٢٤٩) هێرشیان تۆپباران، (٣٩٨) هێرشیان ئاسمانی "فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان"، (٤٣) هێرشیان هەلیکۆپتەربوون. (پێنج) هێرشیان لە ڕێگەی تەقەکردن و (یەک) هێرشیش لە ڕێگەی تەقینەوە بووە. هەروەها لەو ژمارەیە، (١٥٠١) هێرش و تۆپباران بۆسەر سنوری پارێزگای دهۆک، (١٤٠) هێرش  لە سنوری پارێزگای هەولێڕ، (٥٥) هێرشیش بۆسەر سنوری پارێزگای سلێمانی بوون. لەم ساڵدا، سوپای تورکیا هیچ هێرشێکی بۆسەر سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامنەداوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، (٩) هاووڵاتی مەدەنی (٣ شەهید و ٦ بریندار) بوونەتە قوربانی ئۆپەراسیۆن و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا. بە شێوەیەکی گشتی، ئامار و داتاکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە بەرەوپێشەوەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە مانگی تەمووزدا، کاریگەری تەواوی کردۆتە سەر کەمبوونەوەی ژمارەی بۆردوومان و هێرشەکانی سوپای تورکیا. بەڵام، تاوەکو ئێستا سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە نەکشاونەتەوە کە دەستیان بەسەردا گرتوون، بەڵکو بەردەوامن لە دروستکردنی بارەگای سەربازی نوێ، ڕێگریکردن لە گوندنشینان بۆ گەڕانەوەیان بۆسەر زێدی خۆیان و زیان گەیاندن بە بەرەوبووم و بژێوی ژیانی دانیشتووانی سەر سنوور. تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە یەک وشەش باسی مووچەى نەکرد كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات، هیچ بڕیارێك لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدرا.  بەوتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا  ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق  بە یەک وشەش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکردوە. ئەمە لە کاتێکدایە ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە تەواو کراوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕاسپێردرا بوون بۆ بابەتی نەوت و داهات ئامادەی بکەن. کۆبوونەوەکە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و نزیکەی کاژێرێکی خایاند. بڕیاربوو وەزیری دارایی عێراق راپۆرتی وەزارەتەکەی لەبارەی کاری لیژنەکانیان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بخاتەڕوو.    لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش هیچ باسێک نەکرا و بڕیار نەدراوە.  لە كۆبوونەوەكەدا، بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێنەوە، تا پێنج شەممەی ئایندە كرا بە پشوو، بەوبۆنەیەوە پرسی موچەی هەرێمیش بۆ هەفتەی ئایندە دواكەوت.  دواین زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، هەولێرو بەغداد تاڕادەیەك لەسەر پرسی رادەستكردنی نەوت بە (سۆمۆ) بەگوێرەی ئەو بڕەی كە هەیە گەیشتونەتە رێككەوتن، بەڵام لەسەر داهاتە نانەوتییەكان كە بەغداد داوای 120 ملیار دیناری مانگانە دەكات ناكۆكی هەیەو هەرێم بەم بڕە پارەیە قایل نییە.  

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، سیستمێکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی ناوی حاجیانی بۆ حەجی ساڵی 2026 بڵاوکردەوە. بەیانی ئەمڕۆ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند سیستیمێکی نوێی ئەلیکترۆنییان بۆ حەجی ساڵی 2026 دامەزراندووە و  لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیان بنووسن. بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم گوتی، لەئەمڕۆوە و تا 20ـی ئەیلول دەست بە تۆمارکردنی ناوی حاجیان دەکەین و دواتر لە 10ـی تشرینی یەکەم تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت و ناو تۆمارکردنیش بێبەرامبەرە. هەروەها گوتیشی، ئەو حاجیانەی ساڵانی پێشوو بەشداریی فەریزەی حەجیان کردووە ئەمساڵ ناتوانن، ئەوانەشی ساڵی 2017 یان 2021 ناویان بەشێوازی کۆن تۆمار کردووە دەبێت جارێکی دیکە ناویان تۆمار بکەنەوە. لەم لینکەوە ناوی خۆت تۆمار بک

موراد قەرەیلان فەرماندەی هەپەگە رایگەیاند، بۆ ئەوەی متمانە دروست ببێت، دەبێت عەبدوڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت و نەک هەر لە ئیمراڵی نەمێنێت، بەڵکو دەبێت بتوانێت سەردانی هەموو شوێنێک بکات. قەرەیلان لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تیڤی لەبارەى مەراسیمى سوتاندنى چەکەوە وتى "ئەو چەک سووتاندنە لە لایەن زۆربەی لایەنەکانەوە مانای خۆی هەیە. بە تایبەت ئەو شوێنەی کە مەراسیمەکە بەڕێوە چوو، لە مێژووی ئێمەدا جێگەی گرنگی هەیە". وتيشى "بەڵام ڕوونە کە ئەم مەراسیمە بۆ بزووتنەوەکەمان مانای وایە کە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری بە فەرمی و کردەیی کۆتایی پێهاتووە. بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا و هەر کەسێک ئەوە بزانن تا ئێستا ئێمە ئەو کەسانە بووین کە سوێندمان بە چەک دەخوارد. ئێمە لە مەراسیمەکانماندا بە وتنی: لەسەر شەرەف و چەکی خۆم سوێندمان دەخوارد. بەڵام ئێستا ئێمە چەکمان سووتاند. ئەمە مانای چییە؟ ئەمە گرێدراوی بانگەوازی ستراتژیک بە مانای گۆڕانکارییەکە". بەشی دووەم و کۆتایی چاوپێکەوتنی کەناڵی ستێرک تیڤی لەگەڵ موراد قەرەیلان فەرماندەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:   سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک زۆر باس دەکرێت. هەروەها مەراسیمی سووتاندنی چەکەکان لە ١١ی تەممووز لە سەرانسەری جیهان دەنگدانەوەی زۆری هەبوو. ئێوە لەسەر پێشکەوتن و قۆناغی ئێستای پرۆسەکە ڕاتان چییە؟ ئایا ئێوە ئەم مەراسیمی چەک سووتاندنە بەردەوام دەکەن؟ ڕۆژی ١١ی تەممووز بە پێشەنگایەتی هەڤاڵان بەسێ هۆزات و بەهزات چارچەل و بە بەشداری ٣٠ کەس لەهەڤاڵان، هەنگاوێکی گرنگ، مێژوویی و مانادار بوو. پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هەڤاڵانەی بەشداری ئەو هەنگاوە بوون دەکەم. ئەوان پێشەنگایەتی سەردەمێک دەکەن. لەو چوارچێویەی کە پێویست بوو هەنگاویان نا، بە هەڵوێستێکی زۆر مانادار ئەوەی پێویست بوو ئەنجامیاندا. ئەو چەک سووتاندنە لە لایەن زۆربەی لایەنەکانەوە مانای خۆی هەیە. بۆ ئێمەی کوردیش لە لایەنی میتۆلۆژییەوە، بە تایبەت ئەو شوێنەی کە مەراسیمەکە بەڕێوە چوو، لە مێژووی ئێمەدا جێگەی گرنگی هەیە. بۆیە لەسەر ئەم بابەتە هەڵسەنگاندنی زۆر کراوە، من شتێکی زۆر جیاواز باس ناکەم. بەڵام ڕوونە کە ئەم مەراسیمە بۆ بزووتنەوەکەمان مانای وایە کە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری بە فەرمی و کردەیی کۆتایی پێهاتووە. بۆیە پێویستە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک و هەر کەسێک ئەوە بزانن تا ئێستا ئێمە ئەو کەسانە بووین کە سوێندمان بە چەک دەخوارد. ئێمە لە مەراسیمەکانماندا بە وتنی: "لەسەر شەرەف و چەکی خۆم" سوێندمان دەخوارد. بەڵام ئێستا ئێمە چەکمان سووتاند. ئەمە مانای چییە؟ ئەمە گرێدراوی بانگەوازی ستراتژیک بە مانای گۆڕانکاریە. لەسەر ئەم بنەمایە مەراسیمەکە زۆر گرنگە. بۆیە دەبێت بە شێوەیەکی قووڵ لە مانای مەراسیمەکە تێبگەین. ئەمە پەیامێکی گرنگە. هەم گۆڕانکاری لە ستراتیژە و هەم ئاستی ئیرادەی دڵسۆزی  و وەفاداریمان بە ڕێبەر ئاپۆ و رێبازی نیشان دەدات. ئازادی گەلەکەمان گرێدراوە بە ئازادی رێبەر ئاپۆوە لەم ڕووەوە ئێمە پێشنیارەکانی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆمان جێبەجێ کرد. ئێستاش دەوڵەتی تورک بانگەوازییەکەی دەوڵەت باخچەلی جێبەجێ نەکردووە. ئێمە چاوەڕێی ئەمەین. چوارچێوەی بانگەوازییەکەی دەوڵەت باخچەلی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هەموو کەس ئاگادارە. ئێستا دەبێ لەم چوارچێوەیەدا کار بکەن و ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی بە تەواوی ئازاد بکرێت. بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە هەموو بانگەوازییەکانی ڕێبەر ئاپۆ یەک بە یەک جێبەجێ دەکەین. ڕاستە هەروەک ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕای گشتی بڵاوی کردەوە، ئازادی کەسێتی خۆی ناخاتە ڕۆژەڤەوە و نایەوێت ئێمەیش بیخەینە ڕۆژەڤی سەرەکیمانەوە. بۆیە ڕوونی دەکاتەوە کە لەڕووی فەلسەفیەوە ئازادی تاکەکان گرێدراوە بە ئازادی کۆمەڵگەوە و ئازادی کۆمەڵگەش گرێدراوە بە ئازادی تاکەکانەوە و دەیەوێت بەم شێوەیە هەڵسەنگاندن بۆ ئازادبوونی بکرێت. بەڵێ ڕێبەر ئاپۆ ئەمە دەڵێت و ئێمەش ڕێز لەم ڕێبازە دەگرین، بەڵام گەلەکەمانیش ڕوونی دەکاتەوە کە ئازادی کۆمەڵگە گرێدراوە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە. هەروەها زۆربەی هەڤاڵانی ئێستا، پێش هەموو شتێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بوونە. بۆیە ڕاستە ڕەنگە ڕێبەر ئاپۆ هەندێک شت لە پێشینەدا دانەنێت وەک ئازادی کەسێتی خۆی، بەڵام ئێمەش قسەی خۆمان هەیە. بۆیە ڕایدەگەیەنین کە ئازادی گەلەکەمان و هەڤاڵانمان گرێدراوە بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆوە. دەبێت رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی نەمێنێت، دەبێ بتوانێت سەردانی هەر شوێنێک بکات بابەتێکی تری گرنگ ئەوەیە کە وەک دەزانرێت لەنێوان لایەنەکاندا بێ متمانەیی هەیە. گومان هەیە. ئەمە ناتوانرێت نەبینرێت. هەر وەک چۆن لە لایەنی ئێمەوە ئەمە هەیە، دەزانین کە لایەنی بەرامبەریش بە هەمان شێوە نزیک دەبێتەوە. بۆ نەهێشتنی ئەم بێ متمانەییە و پەرەپێدانی متمانەی لایەنی بەرامبەر، پێویستە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. یانێ وەک چۆن ئەم بابەتی ئازادییە بۆ ئێمە زۆر شت دەگەیەنێت، هاوکات بە مانای دروستبوونی متمانەیە. ڕێبەر ئاپۆ دەبێت ئازاد بکرێت و نەک هەر لە ئیمراڵی نەمێنێ، بەڵکوو دەبێت بتوانی سەردانی هەر شوێنێک بکات. دەبێت ئازاد بێت؛ نابێت تەنیا ناوچەیەکی بۆ دیاری بکرێت. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، ئەمە بەدوای خۆیدا متمانە دروست دەکات. بۆ کێ؟ بۆ سەرجەم هەڤاڵانمان، بێگومان بۆ گەلەکەمان، دۆستانمان و هەموو رای گشتی. ئێستا کە بەدواداچوون بۆ ڕاگەیاندنەکان دەکەین؛ لە شەقامەکاندا چاوپێکەوتن دەکرێن؛ گەلەکەمان کە لە ئامەد و ئێلح و زۆربەی شوێنەکانی تر باسی گومانەکانی خۆیان دەکەن. لەم بابەتەدا مافی خۆیانە. ئێمەش خۆمان هەمان شت باس دەکەین. بۆیە دەوڵەت دەبێ ئەم راستیە کۆمەڵایەتیانە لەبەرچاو بگرێت و لەم چوارچێوەیەدا مامەڵە بکات. ئەگەر بەم شێوەیە مامەڵە بکات، ئەوا مەراسیمی چەک سووتاندنیش بەردەوام دەبن. بەڵام ئەگەر بەمشێوه یه نزیک نەبێتەوه و لەوێدا خۆی گیروودە بکات، ئەم دۆخە له لایەن هەڤاڵانمانەوەوه قبووڵ ناکرێت. لەم بابەتەدا ئیرادەیەک هەیە. وەک بەڕێوەبەری ئەگەر تا ئێستا هەڤاڵانمان قەناعەت پێ کردبێت، ئەگەر لە وەڵامی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا پێشکەوتنێکمان پەرە پێدابێت، هەموو ئەمانە لەسەر ئەو هیوایەن کە ڕێبەر ئاپۆ لە داهاتوودا ئازاد بکرێت. بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی قەناعەت پێکردنمان ئەنجام داوە و دەتوانین بەگوێرەی ڕۆحی سەردەم هەڵوێست نیشان بدەین. پێویستە ئەمە بزانرێت. چونکە ئەگەر ئەو هەنگاوە نەنرێت، کێشە دروست دەبێت و بە شێوەیەکی سروشتی بەردەوام نابێت. بۆیە نابێت وەک پرسێکی ئاسایی سەیر بکرێت. لەبەر ئەوە ئەمە خاڵی گرنگ و بنەڕەتیە. لە بابەتی ڕێ و ڕێبازەکانی چارەسەریی پرسی کورددا بە ساڵان ڕێبازێک زۆرترین باس دەکرێت لە پەرلەمان بەڕێوەبردنی ئەو گفتوگۆیانەیە پەیوەست بە چارەسەرییەوە. لە کۆتاییدا پرۆسەی گفتوگۆ لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دەستی پێکردووە، ئەگەر دەسەڵاتی تەواویشی نەبێت، بە کۆمیسیۆنێک لە ژێر چاودێری پەرلەماندا. پەیوەست بەو کۆمیسیۆنەی دامەزراوە، چی دەڵێن؟   پێش هەمووشتێک هەرچەند درەنگیش دامەزرا، بەڵام دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکە هەنگاوێکی گونجاو و ئەرێنییە. پرسی کورد پرسی هەموو تورکیایە. پرسی سەدەیەکە. بێگومان ئەم پرسە پێش ئەوەش بوونی هەبووە، بەڵام دۆخی پێشوو جیاواز بوو. بەڵام ئەمە لەگەڵ دامەزراندنی کۆماردا گۆڕا بۆ پرسێک. چونکە ئەو ئەگەرانەی لە سەرەتاوە باس کرابوون، جێبەجێ نەکران؛ نکۆڵیکردنێک درووستبوو. هەربۆیە بوو بە پرسی سەدە. بێگومان دەبێت قبوڵ بکرێت کە پیلانی ئیسلاحاتی شەرق سەرکەوتوو نەبوو. دەیانویست لەگەڵ ئەو پیلانە تورکیا بکەن بە یەک نەتەوە،  هەمووکەسێک بکەن بە تورک و بە ڕەنگێک نیشانی بدەن، بەڵام حەقیقەت و سرووشتی کۆمەڵگەکان هەیە؛ سۆسۆلۆژیای کەلتووری هەیە، کە لە قووڵایی مێژووەوە سەرچاوە دەگرێت.  شوێنی چارەسەری پەرلەمانە، دەبێت بۆچوونی ئێمەش وەربگیرێت  بەڵام هەرچەند درەنگیش بێت، دەبێت لە ئێستاوە ئەم پرسە چارەسەر بکرێت. بێگومان شوێنی چارەسەریش پەرلەمانی مەزنی گەلی  تورکیایە. مادام نوێنەرانی هەموو گەل لەوێدان، بە بۆچوونی ئێمە وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا، شوێنی چارەسەری پەرلەمانە. پەرلەمان دەتوانێت بە ڕێبازی کۆمیسیۆنەوە ئەمە بخاتە ڕۆژەڤی خۆیەوە. هەربۆیە وەک وتم دامەزراندنی کۆمیسیۆن لە پەرلەمان هەنگاوێکی گونجاوە. هیوادارین سەرکەوتوو بێت. بۆیە نابێت بە شێوەیەکی ڕووکەش یان بە شێوەیەکی تاکتیکی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. دیسانەوە دەبێت بەرژەوەندی هەموو تورکیا لەبەرچاو بگیرێت نەک بەرژەوەندی بچووکی پارتە سیاسییەکان. زۆر گرنگە کە نەک بە حساباتی بچووکی دەنگەکان، دەبێت بە حسابی بەرژەوەندی گەلان لە تورکیا نزیک ببێتەوە. چونکە پرسەکە پرسێکی ستراتیژی گرنگە. بۆ ئەمەش نزیکایەتییەکی ستراتیژی پێویستە. چارەسەرێکی بنەڕەتی و هەمیشەیی پێویستە. هەربۆیە پێویستی بە نزیکایەتییەکی جدی هەیە. هیوادارین کۆمیسیۆن لەم چوارچێوەیەدا نزیک بێتەوە.  بێگومان ئێمە لایەنێکی ئەم پرسەین. دەبێت بۆچوونەکانمان وەربگیرێن. بێگومان من لێرەدا هیچ شتێک لەبارەی خەباتەکانی کۆمیسیۆنەوە دیاری ناکەم. ئەکتەر و بەردەنگی سەرەکیمان ڕێبەر ئاپۆیە. دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بیرۆکەکانی تەڤگەرەکەمان سەبارەت بە چارەسەری باس بکات. بۆیە هیوادارین سەردانی ڕێبەر ئاپۆ بکەین. بە شێوەیەکی سرووشتیش دەبێت بەم شێوەیە بێت. پێویستی بەمە هەیە. هەروەها وەک ئاماژەم پێدا لە چوارچێوەی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک و یاساکانی ئازادیدا ڕێبەر ئاپۆ بۆچوونەکانی تەڤگەرەکەمان باس دەکات. ئێمە تەنها یەک نوێنەرمان هەیە؛ ڕێبەر ئاپۆیە. بەو پێیەی دانوستانکارە، دەبێت وەک بەردەنگیش سەیر بکرێت. بەم شێوەیە ڕێبەر ئاپۆ بۆچوونەکانمان ڕادەگەیەنێت.  ڕێبەر ئاپۆ دانوستانکاری سەرەکیی ئێمەیە  بەڵام دەمەوێت تەنها سەرنج بخەمە سەر بابەتێک. لە ڕاستیدا لە وەڵامی پێشووشدا ئاماژەم پێدا. ئەویش بابەتی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ دانوستانکاری سەرەکیمانە. ڕاستە نوعمان کورتولموش وەکو سیاسی لە چوارچێوەی سەرلەنوێ پێشخستنی پەیوەندییەکانی کورد-تورک لەسەر زەمینەی سیاسی ئاماژەی بە هەندێک شت دا. لەم بابەتەدا پێویستە هەڵوەستە لەسەر ئەوە بکرێت کە دەتوانرێت چۆن لەسەر ئاشتییەکی ڕاستەقینە هەڵوەستە بکرێت. لێرە بابەتی ستراتیژی چییە؟ لە ئێستادا پێویستە ئەمە لێرە ئەمە ببینرێت؛ ئێمە داوای بەزەیی لە کەس ناکەین. بابەت ئەوە نییە.  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمڕۆدا گۆڕین و گۆڕانکارییەکان بە شێوەیەکی خێرا پێشدەکەون. واتا ئەو دیزاینەی کە پشت بە پلانی سایکس-بیکۆ دەبەستێت چیتر نامێنێت. لەبەرئەوە هێزەکانی سەرمایەداری جیهانی  ئێستا دەیانەوێت ناوچەکە بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دیزاین بکەن. لەم چوارچێوەدا مەترسی لەسەر تورکیا بوونی هەیە. لە بنەڕەتدا دەوڵەتی تورک ئەمە دەبینێت و دەیخاتە ڕۆژەڤی خۆیەوە؛ دەڵێن کە 'پرسی مان و نەمانمان لە ئارادایە'. بۆ دوورخستنەوەی ئەم مەترسییە، سەرەتا ویستیان ئێمە لەناوبەرن. ئەمە ڕووینەدا، نەیانتوانی بیهێننە دی. بینیان کە مەترسیی مان و نەمانی تورکیا بەم شێوەیە دوور ناخرێتەوە و بینیان کە هێشتا لە ڕۆژەڤدایە. پەیوەست بەمە هێندەی ئێمە لێی تێگەیشتین، دەوڵەت باخچەلی بەناوی دەوڵەتەوە بانگەوازێکی کرد. بێگومان ڕێبەر ئاپۆش ئەم مەترسییەی بۆ سەر تورکیا بینی و لەم بابەتەدا دەستپێشخەری کرد. ڕێبەر ئاپۆ وەکو ئیرادەیەک، بەڕاستی بڕیارێکی گرنگ و چاوەڕواننەکراوی دا. لە ئێستادا زۆر کەس دەڵێن گوایە لێدوانەکەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ـی دەوڵەت باخچەلی سەرسوڕهێنەر بووە و هیچ کەس چاوەڕێی شتێکی لەم شێوەیەی نەدەکرد. واتا کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد کە کەسێکی وەکو دەوڵەت باخچەلی قسە و بانگەوازێکی لەو شێوەیە بکات. بەڵام بەلای ئێمەوە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆش شۆکێک بوو. لەوانەیە بەهۆی ئەوەی کە ئێمە فکری گۆڕین-گۆڕانکاریی ڕێبەر ئاپۆ دەزانین و لەگەڵ ڕێبازی ڕێبەرێتین، زۆر سەرمان سوڕنەما، بەڵام کۆمەڵگەکەمان چاوەڕوانی شتێکی لەم شێوەیە نەبوو. بەکورتی ڕێبەر ئاپۆ مەترسییەکەی سەر تورکیای بینیوە و لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیدا مامەڵەی لەگەڵ کردووە. لەم چوارچێوەیەدا ویستوویەتی شەڕ ڕابگرێت. سەرکێشی کرد، دەستپێشخەری کرد؛ ئێمەش وەکو ڕێکخستن بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆمان بەجێهێنا.  باشە، لەم سەردەمەدا لەگەڵ ڕۆڵی لەم شێوەیە، ڕاستە لەلایەنی تورکیاوە باخچەلی و سەرۆککۆمار ئەردۆغان ڕۆڵیان هەیە؛ بەڵام لەلایەنی ئێمەوە ئەندازیاری ئەمە ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ، وەکو ئەندازیاری ئەم پرۆسەیە تاوەکو ئێستا پرۆسەکە تاکلایەنە پێشدەخات. هەروەها لەلایەن دەوڵەتەوە تاوەکو ئێستا شتێکی دیار ئەنجام نەدراوە؛ هەنگاوی هەرە گرنگی دەوڵەت ئەوەیە کە لە ئیمراڵی هەندێک گۆڕانکاری ئەنجامدان و دامەزراندنی ئەم کۆمیسیۆنەیە.  ئەگەر ئەندازیاری ئەم سەردەمە لە زیندان بێت، ئاشتیی کۆمەڵایەتی بەدینایەت  بەڵام پێویستە ئەمە بزانرێت کاتێک کە دانوستانکاری سەرەکی واتا بەردەنگی سەرەکی لە زینداندا بێت، لەنێو کۆمەڵگەدا ئاشتی بەدینایەت. گەر لە بابەتی ئاشتیی گەلانی کورد-تورکدا جددی بن، پێویستە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت. کاتێک کە ئەندازیاری ئەم سەردەمە لە ئیمراڵی بێت، چۆن لەناو کۆمەڵگەدا خوشک و برایەتی و ئاشتی بەدی دەهێنن! ئەم قسەیەی من وەکو مەرجێک نییە؛ با کەس وەکو مەرج شرۆڤەی نەکات. لە چوارچێوەی پێشکەوتنی ئەم پڕۆسەیەدا ئەرکێکی سروشتییە. هەرخۆی ئەنجوومەنی ئەورووپا سەبارەت بە داننان بە مافی هیوادا بڕیاری دەرکردووە. ساڵی ڕابردوو ئەنجوومەنی ئەورووپا ساڵێک دەرفەتیدا بە تورکیا. هەڵە نەبم یان ئەیلوول یان تشرینی یەکەم ئەم دەرفەتە کۆتایی دێت. ئەگەر تورکیا یاساکانی بەگوێرەی مافی هیوا هەموارنەکاتەوە، ئەوکات پێویستە ئەنجوومەنی ئەورووپا سزا بۆ تورکیا ببڕێتەوە. باشە، مەگەر پێویست نییە بۆ کەسێک کە ئەم سەردەمە و پرۆسەی ئاشتی پێشخستووە، تیۆرەکەی دامەزراندووە و ڕۆڵ و قۆناغەکەی تاکلایەنە بەجێهێناوە، مافی هیوا دانی پێدا بنرێت و لە پەرلەمانی تورکیا هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێت؟ بۆ ئەمە لە تورکیا چی پێویستە؛ پێویستە یاساکان بسەپێنرێن. واتا پێویستە تورکیا یاساکانی بەگوێرەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا هەمواربکاتەوە. ئەمە شتێکی ئاساییە. مادام ئێمە بەڕاستی ئاشتی بەدیدێنین، پێویستە ئەمە ڕووبدات. واتا وەکو پێشتر دەوڵەت باخچەلیش باسی کرد، باڵندە ناتوانێت بە باڵێک بفڕێت. لەبەرئەوە پێویستە باڵی دووەمیش لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە بئافرێنرێت و پەیوەست بەمە بەشێوەیەکی ڕاست ئاشتییەکی هەمیشەیی بەدیبێت. پێویستی بەمە هەیە.  لەم سەردەمەی ئێستادا، کەسێک کە سۆسیۆلۆژیای کۆمەڵگە دەخوێنێتەوە، دەبینێت کە لە هەموو سەردەمە مێژووییەکاندا، لە هەموو سەردەمە چارەنووسسازەکاندا پێویستیی بە ڕێکەوتنی کورد-تورک هەیە. پێویست ناکات بچینە وردەکاریی مێژووەوە؛ نوعمان کورتولموشیش لە قسەکانیدا باسی مێژووی کرد؛ ڕێبەر ئاپۆش بەشێوەیەکی بەرفراوان باسی دەکات، بەڵام پێویست ناکات من لێرە باسی بکەم. 

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هەڕەشەی وەڵامدانەوەو بەرگریی دەكات، ئەگەر گروپەكانی سەربە حكومەتی دیمەشق و توركیا هێرشەكانیان رانەگرن. هاوکات ئەوەش دەخاتەڕوو دەست درێژ بۆ دیالۆگ و هاوکاری درێژ دەكەین بۆ سوریایەکی سەلامەت و سەقامگیر. دەقی راگەیەندراوەكەى هەسەدە: لە کاتێکدا گەلی سوریاو هەموو لایەنە پابەندەکان بە چارەسەری ئاشتیانە چاوەڕێی سەقامگیری لە سەرانسەری سوریا دەکەن، هێشتا ئەو گروپانەی  سەر بە تورکیا كە لە ژێر چەتری حکومەتی دیمەشقدا کاردەکەن بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە چەند ناوچەیەک، لەوانە دێرەزۆر، دێرحافر، بەنداوی تشرین و تەل تەمر. هەروەها ئەم گروپانە لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە شاری حەلەب جموجۆڵی گوماناوی دەکەن، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای ئەو رێککەوتنەیە کە لە 1ی نیسانی 2024 لەنێوان ئیدارەی دوو گەڕەکەکەو ئیدارەی دیمەشق ئیمزاکراوە. ئەو گروپانەی باسمانکرد زیاتر لە 22 جار هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی باکورو رۆژهەڵاتی سوریاو چەکی قورسیان بەکارهێناوە، ئەمە جگە لە هێرشی زەمینی و هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە ڕووباری فورات بۆ هێرشکردنەسەر بنکەی هێزەکانمان لە دێرەزۆر. ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی برینداربوونی زیاتر لە 11 هاوڵاتی مەدەنی و زیانێکی بەرچاو بە ناوچەکانی دانیشتووانی مەدەنی. ئەم هێرشانە پێچەوانەی ڕۆحی ئەو رێکكەوتنەن کە لەنێوان بەڕێز ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانمان ئەنجامدراوە، بەتایبەتی کە جەوهەری ئەم رێککەوتنە لەسەر بنەمای ئاگربەستێکی تەواو و پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەهێزكردنی چانسی چارەسەری سیاسییە. بەدرێژایی ماوەی رابردوو دانمان بەخۆماندا گرتووەو سەرەڕای هێرشەكان ویستومانە ئارامی بپارێزین، لەبەرئەوەی باوەڕمان وایە سەقامگیری سوریا پێویستی بە هاوبەشیی راستەقینەو بەرپرسیارێتی هاوبەش هەیە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە.  لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامی ئەم هێرشانە متمانەی یەکتر دەخاتە مەترسییەوە، لێکتێگەیشتنەکان دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەو عەقڵیەتی جەنگی زیندوو دەکاتەوە، ئەمەش لە سەردەمێکدا کە سوریا زۆر پێویستی بە دیالۆگ هەیەو حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارێتی تەواوی لە ئەستۆ دەگرێت. بەم پێیە ئێمە: 1-  داواکارین حکومەتی دیمەشق و گروپەكانی سەربە حكومەت هەروەها گروپەكانی سەر بە تورکیا دەستبەجێ هەموو پێشێلکارییەک رابگرن و پابەندی مەرجەکانی رێککەوتنەکە بن. 2-  داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین چاودێری ئەم پێشێلکاریانە بکەن و کار بۆ دڵنیابوون لە رێزگرتن لە رێککەوتنە واژۆکراوەکان بکەن. 3-  دەست درێژ بۆ دیالۆگ و هاوکاری درێژ دەكەین بۆ سوریایەکی سەلامەت و سەقامگیر، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەین هەر رێوشوێنێک پێویست بێت بۆ بەرگریکردن لە ماف و ئاسایشی گەلەکەمان بیگرینەبەر. ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ٩ی ئابی ٢٠٢٥