هاوڵاتى باره‌گاى هه‌ده‌په له ئیزمیرى تورکیا سوتێندراو کارمه‌ندێکیان گیانى له‌ده‌ستدا و پارتى دیموکراتى گه‌لانیش رووداوه‌که ده‌اخاته ئه‌ستۆى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په)ى ئه‌ردۆغان و پارتى مه‌هه‌په‌ى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى. پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆیان له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویان کرده‌وه، که له‌لایه‌ن که‌سێکى نه‌ناسراوه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر بیناى هه‌ده‌په و سووتێنراوه. هه‌روه‌ها رووداوه‌که‌یان خستۆته ئه‌ستۆى پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باغچهلى. هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، که ئه‌و که‌سه‌ى ئاگرى له بیناکه به‌رداوه ئه‌ندامێکى هه‌ده‌په‌یان به‌ناوى (ده‌نیز پۆیرازی) ته‌مه‌ن 40 ساڵ له ناو بیناکه‌دا کوشتووه. ته‌رمى ده‌نیز پۆیراز، که له باڵه‌خانه‌ى هه‌ده‌په له شارى ئیزمیر له ئه‌نجامى هێرشێکى فاشیستانى تورک‌دا گیانى له‌ده‌ستدا، گه‌یه‌ندرایه پزیشکى دادوه‌رى ئیزمیر و له‌به‌رده‌م بیناکه‌ى هه‌ده‌په له ئیزمیر خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت.
هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هل حه‌ق رایگه‌یاند، هێزه‌کانى به‌رگرى و به‌رخۆدان لهبژاردهى سه‌ربازى راناوه‌ستن ته‌نها به رۆیشتنى راسته‌قینه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا نه‌بێت. قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى حوزه‌یرانى 2021، رایگه‌یاند،:"هه‌مولایه‌ک خۆى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و به‌ربه‌سته‌کان ئاماده کردوه و به خه‌یاڵیشدا نایه‌ت که ئێمه له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بترسین، به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى که بڕیارى توندکردنه‌وه‌ى ململانێکان پێشتر جێبه‌جێکراوه، ئه‌مریکیه‌کان ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ى که ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرشێک". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى کردویه‌تی، ئه‌نجامه‌کانیان سه‌رکه‌وتن بوو، بژارده‌ى سه‌ربازیش له‌به‌رده‌م هێزه‌کانى به‌رگرى و به‌رخۆدان به‌رده‌وام ده‌بێت و ناوه‌ستێت، تا ئه‌وکاته‌ى به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌قینه هێزه‌کانى ئه‌مریکا عێراق جێنه‌هێڵن. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا دانوستانى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستپێکردوه، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له‌م ناوچه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نابێت.
هاوڵاتى کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى ناتۆ له‌برۆکسل کۆتاییهات و سکرتێرى گشتى رێکخراوه‌که ئاماژه‌ى به‌و بڕیارانه کرد که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دراون که به‌شێکیان تایبه‌ته به عێراق. جینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێرى رێکخراوى ناتۆ راگه‌یه‌نراوى کۆتایى له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوساندا خوێنده‌وه که چه‌ند بڕیارێکى ده‌رباره‌ى (روسیا، سوریا، عێراق، ئێران، چین) و چه‌ند پرسێکى گه‌رمى ناوچه‌یى و جیهانى دراوه. ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند:" ناتۆ ئه‌رکى راوێژکاریى بۆ هێزه عێراقییه‌کان زیاتر ده‌کات، پاڵپشتییهکانیشمان بۆ عێراق زیاد ده‌که‌ین". هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یێندراوى لوتکه‌ى ناتۆدا هاتوه، "به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له سووریا و عێراق سه‌رکۆنه ده‌که‌ین." هاوکات لوتکه‌که ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که تا روسیا به‌رده‌وامبێت له پێشێلکردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ناتوانن بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخى سروشتى له جیهاندا.
هاوڵاتى له‌ئه‌نجامى بۆردومانێکى موشه‌کى بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کى عه‌فرین 16 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداو به‌شێکیان پزیشک و کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌که پێهاتوون. ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕوانگه‌ى سوریى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که له‌ئه‌نجامى که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ژماره‌یه موشه‌ک له نه‌خۆشخانه‌ى "شیفا"ى عه‌فرین، 16 کوژران، که یه‌کێکیان پزیشک و سێ ژنه کارمه‌ندى تیمى پزیشکی، سێ که‌سیشیان ئافره‌ت بون له‌گه‌ڵ منداڵێک و فه‌رمانده‌یه‌کى گروپى میلیشیاکان. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌کى زۆر بریندارى لێکه‌وتوه‌ته‌وه که به‌شێکیان برینه‌کانیان سه‌خته و ئه‌گه‌رى هه‌یه ژماره‌ى کوژراوه‌کان زیاتر ببێت. هاوکات ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که تیمه‌کانى فریاگوزارى سه‌رقاڵى ده‌رهێنانه‌وه‌ى برینداره‌کانن له‌ژێر بیناى نه‌خۆشخانه روخاوهکهدا. عه‌فرین له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزه‌کانى سوپاى تورکیا و گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته‌یه، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک به‌فه‌رمى به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشه موشهکیهى سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى شیفاى عه‌فرین رانه‌گه‌یاندوه و گروپه چه‌کداره‌کانیش یه‌کتر به‌و روداوه تۆمه‌تبارده‌که‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و جێنشینى ئه‌بوزه‌بى کۆبوونه‌وه‌و تێیدا پرسى وه‌به‌رهێنان گفتوگۆى له‌سه‌ر کراو نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که زه‌مینه‌سازى هه‌یه‌و ئاماده‌ن هه‌موو کارئاسانییه‌ک بۆ سه‌رمایه‌گوزارى ئیماراتى ئه‌نجام بده‌ن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و جێنشینى ئه‌بو زه‌بى کۆبوونه‌وه، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان تێیدا پرسى ئه‌منى و تیرۆر‌و پرسى ئابوورى گفتوگۆى له‌سه‌ر کراوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان، جێنشینى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى ئیمارات، له کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان و عیراق و خواستى بره‌ودانى به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراونکردنى بواره‌کانى هاوبه‌شى و هاریکارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان، دووپات کرده‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2012/6/12 به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز باڵیۆزى عیراق له ئه‌بو زه‌بى به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌کانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى کوردستان، پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى عیراق، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، گرنگیى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ کرد. سه‌رۆک نیچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له ئیمارات کرد بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماوه‌ى 2022 ـ 2023 که به‌ڵگه‌ى متمانه‌ى جیهانه به سیاسه‌ت و پێگه و ڕۆڵى گرنگى ئیمارات، هه‌روه‌ها ئاستى به‌رزى دیپلۆماسى و په‌یوه‌ندییه‌کان و کاریگه‌ریى ئیمارات له‌ڕووى هاریکارى و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، نیشان ده‌دات. به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ئیمارتى کرد بۆ یارمه‌تییه مرۆیییه‌کانى، به‌تایبه‌تیش دوایین یارمه‌تییان به ناوى ده‌ستپێشخه‌ریى خاتوو شێخه فاتیمه بنت موباره‌ک که تیایدا هه‌زاران دۆزى ڤاکسینى دژهکۆرۆناى پێشکه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى کوردستان کرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى مانگى سوورى ئیماراتى و به‌ڕێز کونسولى گشتیى ئیمارات له هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى. سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان به زه‌مینه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌یه هه‌موو ئاسانکارییه‌ک پێشکه‌ش به وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى ئیماراتى له هه‌موو که‌رت و بواره‌کاندا بکات و پێشوازى له کۆمپانیا ئیماراتییه‌کان و کاره و پرۆژه‌کانیان ده‌کات. له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌که‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون که هاوبه‌شى هاریکاریى وڵاتانى ناوچه‌که بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و توندڕه‌وى و بره‌ودان به بواره‌کانى په‌ره‌پێدان له هه‌موو کهرتهکاندن پێویسته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یى و ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ئیماراتیان له‌گه‌ل وڵاتانى ناوچه‌که به گرنگ زانى.
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ى په‌که‌که رایگه‌یاند:"ئێمه فیدایى ئه‌م وڵایهین. نه ماڵمان هه‌یه، نه موڵکمان هه‌یه و نه خانه‌واده‌مان هه‌یه. ئێمه گیانى خۆمان بۆ ئه‌م گه‌له به‌خت کردووه. ئێمه و هه‌موو هه‌ڤاڵانمان مادیهتمان خستووه‌ته لایه‌ک، ئێمه بۆ مه‌عنه‌ویه‌ت، بۆ داهاتووى ئه‌م گه‌له، ره‌نج ده‌کیشین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین". موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ى په‌که‌که به‌شدارى له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ته‌له‌ڤزیۆنى ستێرک تى ڤیدا و شیکردنه‌وه‌ى بۆ رووداوه‌کانى مه‌تیناو هه‌وڵه‌کانى سوپاى تورک بۆ داگیرکارى راگه‌یاند و ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که"ئێستا له باکورى مه‌تینا له هێڵى کێستێ و گردى زه‌ندورا، هه‌رێمى زاپ له قه‌ڵاى به‌ده‌وێ، له ئاڤاشین له دۆڵى ماران و له گردى مه‌رڤانۆس داگیرکه‌رى تورک گیریخواردووه و ناتوانێت پێشبکه‌وێت. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى ئه‌مڕۆ له گردى زه‌ندورا و مه‌رڤانۆس ده‌کرێت، بۆ هه‌موو کوردێک جێگه‌ى شانازى و شادومانیه. به راستى کوێ و کچه کورده‌کان به شێوازێکى نوێ، ئه‌مه ٤٣ رۆژه له‌به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رى تورک به‌رخۆدان ده‌که‌ن و رێگه ناده‌ن داگیرکه‌رى تورک پێشڕه‌وى بکات". هه‌روه‌ها وتیشى:"له رێگه‌ى هه‌ندێک دۆست، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌تا ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆی، داواى له ئێمه کردبوو که له‌ناو تورکیا واته باکورى کوردستان ئێوه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، ئێوه له به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستان هه‌رچیه‌ک ده‌که‌ن، ئێمه سه‌رقاڵى نابین'. واته له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ته شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ په‌ده‌که هه‌یه، بڕۆن له‌گه‌ڵ وان شه‌ر بکه‌ن. ئه‌مه یارى دوژمنه. پێویسته ئێمه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م یاریه‌ى دوژمن هوشیار بین. ده‌وڵه‌تى تورک هه‌موو کاتێک کوردى به‌م شێوه‌یه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و له‌دژى یه‌کترى به‌کارى هێناون". ده‌قى هه‌موو چاوپێکه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ موراد قه‌ره‌یلان: هێزه‌کانى په‌ده‌که به ئۆتۆمبێڵى زرێپۆش له مه‌تینا هه‌وڵیاندا بچنه ناو که‌مپى گه‌ریلا و هه‌ندێک رووداو روویاندا. بۆچوونى ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چییه؟ له‌ئێستادا دۆزى ئازادى گه‌لى کورد له سه‌رده‌مێکى زۆر گرنگدا تێده‌په‌ڕێت. له‌سه‌ر تێکۆشانى ئازادى گه‌لى کورد پلانى دوژمن و نه‌یاره‌کان هه‌یه. وه‌ک ده‌زانرێت له باکورى کوردستان رێبه‌ر ئاپۆ له ساڵى ٢٠١٣دا ئاگربه‌ستێکى راگه‌یاند و ئاگربه‌سته‌که ٢ ساڵ به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام ده‌وڵه‌تى تورک بینى که ئاگربه‌سته‌که له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌ستى گه‌لى کورد به‌هێز ده‌کات و واده‌کات کورد له هه‌رێمه‌که‌دا ببێته هێزێک. بۆئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌کان گه‌یشتنه ئه‌نجامێک و په‌یامى هاوبه‌ش بڵاوکرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان قبوڵى نه‌کرد و له‌گه‌ڵ پارته توندڕه‌وه‌کانى وه‌ک باخچه‌لى و دۆغو په‌رینچه‌ک که دوژمنى گه‌لى کوردن، هاوپه‌یمانى به‌ست و له به‌رانبه‌ر ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان هێرشێکى گشتگیرى ده‌ستپێکرد. ئامانجى ئه‌وان ئه‌مه بوو که سه‌ره‌تا په‌که‌که له‌ناوببه‌ن و دواتر هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له‌ناو ببه‌ن. نه‌ک ته‌نها ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد له سنورى تورکیادا، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد له هه‌رێمه‌که له‌ناوببه‌ن. جیاوازى ئه‌م پیلانگێڕیه نوێیه ئه‌مه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ٦ ساڵه له‌دژى ئێمه شه‌ڕێکى فراوان هه‌یه. سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش شه‌ڕه‌که زیاتر فراوان بوو. سه‌ره‌تا له ئیمڕالى له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌شکه‌نجه و زوڵم هه‌یه. ئێستا ئاگادارى دۆخى سه‌رۆکایه‌تى نین. ده‌وڵه‌تى تورک شه‌ڕێکى ده‌روونى له‌به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌کات. ١٠ هه‌زار هه‌ڤاڵمان له زیندانه‌کانى تورکیادان و ئه‌وانیش له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دان. له باکورى کوردستان هه‌موو رۆژێک مرۆڤى کورد له‌ژێر ناوى په‌که‌که‌دا ده‌ستگیرده‌کرێن، له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌شکه‌نجه و زوڵم هه‌یه. جارێکی‌تر له هه‌موو هه‌رێمه‌کانى باکورى کوردستان ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى هه‌یه. ئێستا له گارزان، وان، مێردین، بۆتان ئۆپه‌راسیۆن هه‌یه. له باکور له به‌هاره‌وه زۆر شه‌ێ روویاندا، له‌و شه‌ڕانه‌دا شه‌هیدماندا. رۆژانه ئه‌م رووداوانه له راگه‌یه‌ندنه‌کاندا باس ده‌کرێت. له هه‌مانکاتدا له‌سه‌ر باشورى کوردستانیش داگیرکه‌رى ده‌یه‌وێت هه‌نگاو به هه‌نگاو خاک داگیر بکات. دواى داگیرکردنى حه‌فتانین و به‌شێک له خواکورد وه‌ک ده‌زانرێت له ٢٣ – ٢٤ى نیسانى ئه‌مساڵدا هێرشێک له به‌رانبه‌ر هه‌رێمه‌کانى مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین دروست بوو. ئه‌مڕۆ ٤٦ رۆژى له‌دواى خۆى به‌جێ هێشت. به‌م شێوه‌یه هێرشێکى فراوان له‌به‌رانبه‌رمان ئه‌نجام ده‌درێت. ده‌وڵه‌تى تورک به‌خۆى ده‌ڵێت، هێرشێکى گشتگیر ئه‌نجامده‌درێت. ئێستا له‌سه‌ر باشورى کوردستان له‌و هه‌رێمانه‌ى که ههڤاڵانمانى لێیه، به به‌رده‌وامى ٣٠ فڕۆکه‌ى که‌شف به رۆژ و شه‌و ده‌گه‌رێن. فڕۆکه‌ى شه‌ڕیش به به‌رده‌وامى ده‌بینرێن. هه‌ندێک جار له مه‌خمور ده‌ده‌ن، هه‌ندێک جار له جێگه‌یه‌کى دیکه ده‌ده‌ن. واته هێرش له به‌رانبه‌رمان هه‌یه. له سه‌رده‌مێکى به‌م شێوه‌یه‌شدا که هێرشى فراوان له‌به‌رانبه‌رمان ئه‌نجام ده‌درێت، ئایا چۆن هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر پێشمه‌رگه؟ ئایا ئه‌مه ده‌چێته عه‌قڵه‌وه؟ بۆچى به ده‌ستى خۆمان به‌ره‌یه‌کى دیکه‌ى شه‌ێ له‌به‌رانبه‌رى خۆمان بکه‌ینه‌وه؟ هه‌ر که‌سێک که که‌مێک ژیر بێت و له شه‌ڕێکى به‌م شێوه‌یه‌دا بێت، له شه‌ڕى مان و نه‌ماندا بێت، چۆن به‌ره‌ى دووه‌مى شه‌ێ له‌دژى خۆى بکاته‌وه؟ هه‌م له شوێنێکى وه‌ک مه‌تینا! ئێستا له باکورى مه‌تینا شه‌ر هه‌یه، له ناو مه‌تینا بۆچى به‌ره‌یه‌کى دیکه له‌دژى پێشمه‌رگه بکه‌ینه‌وه؟ لێره‌دا هیچ ژیریه‌ک نییه و هیچ بناغه‌یه‌ک بۆ ئه‌و شته نییه. واته گه‌ریلا هێرشى نه‌کردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه. ئایا گه‌ریلا شێت بووه به‌ره‌ى دووه‌م له‌دژى خۆى بکاته‌وه؟ ئه‌و کاته ئه‌مه چ دۆخێکه؟ پلانیان هه‌یه که ئیلا و بیلا پێشمه‌رگه له به‌رانبه‌ر گه‌ریلا بۆ شه‌ێ به‌کاربهێنن. ئێمه‌ش هیچ فه‌رمانێکمان نه‌داوه که له‌دژى پێشمه‌رگه شه‌ر بکرێت و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ک بڕیارێکى به‌م شێوه‌یه‌ى نه‌داوه. ئێمه شه‌ڕى کورد و کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک کاره‌سات ده‌بینین. وه‌ک گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ده‌بینین. واته هیچ هه‌ڵوێستێکى به‌م شێوه‌یه‌مان نییه. هیچ فه‌رمانێکى به‌م شێوه‌یه‌مان نه‌داوه و بیر له بڕیارێکى به‌م شێوه‌یه‌ش ناکه‌ینه‌وه. به‌ڵام به ڕاستى یاریه‌ک هه‌یه. ئێمه باش ده‌زانین له‌م کاته مێژووییه‌دا شه‌ڕى کورد و کورد بۆ داهاتووى گه‌لى کورد مه‌ترسیه‌کى گه‌وره دروست ده‌کات. نه له به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه و نه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى کورددایه. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه پێویسته باش له رووداوه‌که‌ى مه‌تینا تێبگه‌ن. کاتژمێر ٤ى سه‌رله‌به‌یانى له دوو لاوه، به هه‌موو ئامێرێکى شه‌ر و به ئۆتۆمبێڵى زرێپۆش، خۆیان بۆ شه‌ر ئاماده کرد و هاتنه ناو هه‌رێمه‌کانى گه‌ریلا، به راستى هیچ واتایه‌کى نییه. ئه‌و هه‌رێمانه هه‌رێمى سه‌ربازین و ٢٥ ساڵه پێشمه‌رگه نه‌چووه‌ته ئه‌و هه‌رێمانه و هه‌رێمێکه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵى گه‌ریلادایه. بێ ئه‌وه‌ى ئاگاداریه‌ک بده‌ن هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر هه‌رێمه‌که. له راستیدا په‌یوه‌ندى هه‌یه. ده‌توانن زانیارى بده‌ن. ئێستا وه‌ها پیشانى ده‌ده‌ن که کارێکى یاساییان کردووه و شتێکى ئاشکرایه. ئه‌گه‌ر شتێکى یاسایى و ئاشکرا ده‌که‌ن، ده‌توانن زانیاریمان پێبده‌ن. یان ٢ – ٣ ئۆتۆمبێڵ بنێرن. ئایا ١٠٠ ئۆتۆمبێڵى سه‌ربازى زرێپۆش ڕاسته؟ ده‌ڵێن، 'ئێمه له‌وێ سه‌روه‌رین. بۆ ئه‌وه‌ى له گردێک بچین بۆ گردێکى دیکه، یان بچینه شوێنێکى پێویست، فه‌رمان له که‌س وه‌رناگرین. ئێمه لێره‌ین و ئێمه سه‌روه‌رین.' سه‌ر سه‌رى من باشه تو سه‌روه‌ری. کاکى خۆم ٥ کیلۆمه‌تر نزیکی. له‌وێ شه‌ر هه‌یه. ئێستا بچوو لایه‌که‌وه. بۆچى هاوکارى تورکیا ده‌که‌ی. تو سهروهربه باشه. دۆخێکى نائاسایى هه‌یه، وا ده‌یبینى له‌به‌رانبه‌ر دوکه‌ڵ هه‌یه، زه‌ویه‌کان ده‌سووتێن و فڕۆکه ده‌گه‌ڕێت، تۆپ کار ده‌کات و توش هاتوویت و له پشته‌وه ده‌ستت به جووڵه کردووه. ئه‌مه تا چ ڕاده‌یه‌ک دۆخێکى مرۆڤیه، ئه‌مه تا چ ڕاده‌یه‌ک یاساییه و تا چ ڕاده‌یه‌ک کوردپهروهریه؟ به راستى هیچ بناغه‌یه‌کى بۆ نییه، هیچ شرۆڤه‌یه‌کى نییه. ده‌ڵێن، 'ئێمه لێره سه‌روه‌رین، ئێمه له سه‌ر رێگه‌ین و گه‌ریلا هێرش ده‌کات.' گه‌ریلا هێرش ناکاته سه‌ر هیچ که‌سێک. به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌مه ده‌ڵێم. ئێستا له‌نیوان ئێمه‌دا په‌یوه‌ندى هه‌یه. هه‌ندێک دۆست نێوه‌نگیرى ده‌که‌ن. له‌م رۆژه‌دا که ئێمه له‌سه‌ده‌ى ٢١ داین، هه‌موو مرۆڤێک کێشه‌کانى به گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. باشه، ئێمه‌ى کورد بۆچى به دیالۆگ کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر ناکه‌ین، بۆچى ده‌یانه‌وێت به سه‌ربازى بکه‌ن. به بێده‌نگی، سه‌رباز و له‌ناکاودا هێرش ده‌که‌ن. بۆچی، هۆکار چییه و ئه‌مه له خزمه‌تى کێدایه؟ *له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى دیالۆگ هه‌بوو، بۆچى له‌ناکاودا له مه‌تینا په‌ده‌که ده‌ستوه‌ردانى کرد؟ ئێمه‌ش ده‌پرسین بۆچى ئه‌م دۆخه دروست بوو. ئێستا له باکورى مه‌تینا له هێڵى کێستێ و گردى زه‌ندورا، هه‌رێمى زاپ له قه‌ڵاى به‌ده‌وێ، له ئاڤاشین له دۆڵى ماران و له گردى مه‌رڤانۆس داگیرکه‌رى تورک گیریخواردووه و ناتوانێت پێشبکه‌وێت. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ى ئه‌مڕۆ له گردى زه‌ندورا و مه‌رڤانۆس ده‌کرێت، بۆ هه‌موو کوردێک جێگه‌ى شانازى و شادومانیه. به راستى کوێ و کچه کورده‌کان به شێوازێکى نوێ، ئه‌مه ٤٣ رۆژه له‌به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رى تورک به‌رخۆدان ده‌که‌ن و رێگه ناده‌ن داگیرکه‌رى تورک پێشڕه‌وى بکات. ئه‌مه دۆخێکى نوێیه. به راستى له مێکووى به‌رخۆدانى کورددا ئێمه وه‌ک دۆخێکى نوێى ده‌بینین. راسته، به‌رخۆدانى قه‌ڵاى دمدم ماوه‌یه‌کى زۆر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ئه‌و کاته وه‌ک ئێستا چه‌کى پێشکه‌وتوو و ته‌کنیک نه‌بوو. ئێستا دوژمن زۆر چه‌ک به‌کارده‌هێنێت، فڕۆکه، تۆپ هه‌موو جۆره گازى ژه‌هراوى به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام داگیرکه‌رى ناتوانێت به‌رخۆدانى گه‌ریلا بشکێنێت. له به‌رانبه‌ر گه‌ریلا گیرى خواردووه. ئه‌مه زۆر گرنگه. شتێکى ئاسایى نییه. ئه‌مه بۆ هه‌موو کوردێک ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره که به‌ده‌ستناهێنرێت. واته له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک کورد ده‌بێته ئیراده. ده‌وڵه‌ت ئێستا نه ناچارى هاوارى بۆ کوردى خیانه‌تکار ده‌بات. ئێوه ده‌زانین چۆنه؟ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گردى زه‌ندورا بگرن، کورد به‌کارده‌هێنن. له‌نێو جاشه‌کانى سێگرکێدا کوردى خایین هه‌یه. ده‌یانه‌وێت ئه‌وان بخه‌نه تونێله‌کانى شه‌ێ له زه‌ندورا، به‌ڵام ناتوانن. کورد ده‌خه‌نه پیش خۆیان و ده‌یانه‌وێت به ده‌ستى کورد ئه‌م به‌رخۆدانه بشکێ. به‌داخه‌وه مێژووى تێکۆشانى کورد هه‌موو کاتێک به‌م شێوه‌یه بووه. هه‌روه‌ها کامێرا به سه‌گه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و ده‌یانخه‌نه ناو تونێله‌کانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن له‌ناو تونێله‌کاندا دۆخه‌که چۆنه. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش هیچ ئه‌نجامێکیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، واته هه‌ندێک جار کورد و هه‌ندێک جار سه‌گ به‌کارده‌هێنن. وه‌ک ئه‌وه‌ى کورد و سه‌گ بخه‌نه یه‌ک ئاست. له‌وێ به‌رخۆدانێکى گه‌وره هه‌یه. ده‌وڵه‌تى تورک له‌وێ گیریخواردووه. ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، ئه‌و بریار و ده‌ستوه‌ردانه‌ى په‌ده‌که له‌سه‌ر چیاى مه‌تینا، بۆ تورکیا ده‌بێته پشتگیرى و بۆ به‌رخۆدانى گه‌ریلا له گردى زه‌ندورا تێک بچێت، هه‌وڵدانێکه. ئه‌وان ده‌توانن بڵێن وانییه. به‌ڵام بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ته‌ڵه‌که به‌م شێوه‌یه‌یه. راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ئه‌و رۆڵه ده‌بینن. له ئێستادا رۆڵه‌کانى گه‌لى کورد له‌و جێگه‌یه به‌رخۆدان ده‌که‌ن، له پشته‌وه گه‌مارۆیان ده‌ده‌ی، ئه‌مه به واتاى چى دێت؟ ئه‌مه په‌یامێکى به‌م شێوه‌یه‌یه. به راستى ئه‌م به‌رخۆدانه بۆ هه‌موو کوردێک جێگه‌ى شادمانیه. من له هه‌ندێک لایه‌ندا به راستى ساده‌م، من ئه‌مه به ئاشکرایى ده‌ڵێم و با گه‌له‌که‌مان بزانێت. هیوام وابوو له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رى هه‌ندێک که‌س پشتگیریمان ده‌که‌ن. ده‌بینن که ئێمه به‌م شێوه‌یه له‌دژى دوژمن شه‌ێ ده‌که‌ین و ئه‌وانیش هاوکاریمان ده‌که‌ن. هیوام به‌م شێوه‌یه بوو. به‌ڵام وانه‌بوو و ئه‌م رووداوه روویدا. له مێژووى کورددا ئێمه ده‌زانین کاتێک هۆزه‌کان به‌رانبه‌ر یه‌کترى شه‌ڕیان ده‌کرد له کاتى هێرشى عوسمانیه‌کان یان ده‌وڵه‌تانى دیکه‌دا ده‌ستیان له شه‌ڕى یه‌کترى هه‌ڵده‌گرت، پێکه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تان به‌رخۆدانیان ده‌کرد. یان کاتێک یه‌کێک به‌رخۆدانى ده‌کرد، ئه‌وه‌ى دیکه هیچ نه‌بێت له‌دژى شه‌ڕى نه‌ده‌کرد. بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌وشێکى مه‌ردانه نییه. دوژمنێکى گه‌وره و دڕنده هاتووه و له‌به‌رانبه‌ر لایه‌نێک شه‌ێ ده‌کات و توش له پشته‌وه شه‌ڕى کورد و کورد بکه‌ى راست نییه. بۆیه‌ش ده‌ڵێم، ئه‌مه کرده‌وه‌یه‌که که له جێى خۆیادا نییه و هیوادارم که به‌رپرسانى په‌ده‌که، یان هه‌ر که‌سێک ئه‌م بڕیاره‌ى داوه ئه‌م راستیه ببینێت. ئه‌مه شتێکى مه‌ردانه نییه. له که‌لتورى کوردی‌دا جێگه‌ى نابێته‌وه. له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فى کورد یه‌کناگرێته‌وه. ئێستا هێرشێکى گه‌وره له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاوکارى ناکه‌ن، هیچ نه‌بێت په پشته‌وه به‌ره‌یه‌کى نوێ نه‌که‌نه‌وه. بیستومه و ئاگادارم خولوسى ئاکار به به‌ڕێوه‌به‌رى په‌ده‌که‌ى وتووه 'پێویسته پێشمه‌رگه به‌شدارى شه‌ر بکات.' له ٢٠ى ئایاردا به‌ڕێوه‌به‌رى په‌ده‌که بۆ ئه‌مه کۆبوته‌وه. چ بڕیارێکیان داوه، پێویست ناکات ئێمه لێره‌دا باسى بکه‌ین. به‌ڵام شتێکى دیکه هه‌یه و به راستى شتێکى شاراوه بوو. تاوه‌کو ئێستا من ده‌مگوت ئه‌گه‌ر کاک مه‌سعود ببینم، ئه‌و شته‌ى پێراده‌گه‌یه‌نم، یان به‌رپرسانى په‌ده‌که ببینم پێیان ده‌ڵێم. به‌ڵام ئێستا بۆ راى گشتى کورد ئاشکراى ده‌که‌م. به‌رله چه‌ند مانگێک له رێگه‌ى هه‌ندێک دۆست، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌تا ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆی، داواى له ئێمه کردبوو که له‌ناو تورکیا واته باکورى کوردستان ئێوه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، ئێوه له به‌شه‌کانى دیکه‌ى کوردستان هه‌رچیه‌ک ده‌که‌ن، ئێمه سه‌رقاڵى نابین'. واته له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ته شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ په‌ده‌که هه‌یه، بڕۆن له‌گه‌ڵ وان شه‌ێ بکه‌ن. ئه‌مه یارى دوژمنه. پێویسته ئێمه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م یاریه‌ى دوژمن هوشیار بین. ده‌وڵه‌تى تورک هه‌موو کاتێک کوردى به‌م شێوه‌یه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و له‌دژى یه‌کترى به‌کارى هێناون. به‌م شێوه‌یه سه‌رکه‌وتووه. ئه‌مه دوژمنه. مێژوومان هه‌یه. له مێژووى گه‌لى کورددا ده‌وڵه‌تى تورک له هه‌موو قۆناغێکدا، هه‌م له کاتى عوسمانیه‌کان و هه‌م له سه‌رده‌مى کۆمار‌دا، هه‌رچى به‌ڵێنێکى به کورد دابێت، به‌ڵێنه‌کانى جێبه‌جێ نه‌کردووه. پێویسته مرۆڤ ئه‌مه باش باش ببینێت. پێویسته ناکات بیر له دوور بکه‌ینه‌وه. له مێژوویه‌کى نزیکدا، له ئه‌نجامى پیلانگێرى نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ساڵى ١٩٩٩ سه‌رۆک ئاپۆیان ده‌ستگیر کرد و راده‌ستى ده‌وڵه‌تى تورکیان کرده‌وه. ئه‌و کاته تورکیا خۆشحاڵ بوو و وتی، "په‌که‌که نه‌ما". ئه‌و کاته‌ش ئاگربه‌ستمان راگه‌یاندبوو. ده‌وڵه‌تى تورک دواى ئه‌وه چى کرد؟ له به‌رانبه‌ر ته‌ڤگه‌رى و سیاسه‌تى باشورى کوردستان هێڵى سوورى دروست کرد. په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌گه‌ڵ باشورى کوردستان وه‌ک هێڵى سورى دانا. هێڵى سور واته دوژمن. کاتێک له ٢٠٠٨ له زاپ له‌به‌رانبه‌ر گه‌ریلا شکستیان هێنا، بینیان که له باشور ناتوانن به ته‌نها سه‌ربکه‌ون، هێڵى سوریان هه‌ڵگرت. ئه‌وه ئه‌زموونێکه. هه‌روه‌ها له نه‌وه‌ته‌کاندا حزبولایان له‌دژى ئێمه هاندا. دواى ئه‌وه‌ى سهرۆکاتهى ده‌ستگیرکرا، له ئه‌سته‌نبوڵ سه‌رۆکى حزبوڵا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانیان کوشت. پاشماوه‌کانى حزبوڵاشیان ده‌ستگیرکرد و راپێچى زیندانه‌کانیان کرد. ده‌وڵه‌تى تورک به‌م شێوه‌یه‌یه، هه‌موو کاتێک کوردیان به‌م شێوه‌یه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، به ده‌ستى کورد به‌رخۆدانى کوردیان ته‌سفیه کردووه و دواتر خۆى کردووه به سه‌روه‌ر. ئێستاش ده‌وڵه‌تى تورک پلانێکى به‌م شێوه‌یه‌ى داناوه. هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پلانه هوشیار بن و نه‌بین به به‌شێک له یاریه‌که. ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت شه‌ڕى ناوخۆیى له‌ناو کورددا دروست بکات و خۆى سه‌روه‌ر بێت. بۆ ئه‌وه‌ى ستراتیژى خۆى ئه‌نجام بدات ئه‌م کاره ده‌کات. ئێمه چاوه‌رێ ده‌که‌ین که راستى له‌لایه‌ن راى گشتى و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانى کورد به باشى بزانرێت. * ئامانجى پارتى دیموکراتى کوردستان (په‌ده‌که) له هاتن بۆ کامپى گه‌ریلا له مه‌تینا چییه؟ له‌سه‌ر مه‌تینا دۆڵ و کهندێکى زۆر گرنگ هه‌یه، که مه‌تینا ده‌کات به دوو به‌شه‌وه. هێزه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان (په‌ده‌که) له‌وێ جێگیر بوون. له‌وێ له ٧ شوێن و خاڵدا خۆیان جێگیرکردووه. هێزه‌کانى ئێمه‌ش له‌و شوێنانه‌وه نزیکن. ئه‌مڕۆ زانیاری‌یان پێدام، که 'به‌ره‌و ئێمه رێگا دروست ده‌که‌ن. نێوانمان ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ مه‌تره'، هێزه‌کانمان لێمان ده‌پرسن و ده‌ڵێن، 'ئێمه چى بکه‌ین؟' ئێمه‌ش وتمان، 'هه‌ڤاڵ ئێستا راوه‌ستن. یانى بڵێیت کارێک بکه‌ن، که رێگاکه بهێنن تاوه‌کو شوێنه‌که‌ى ئێوه؟' یانى بابه‌تێکى هه‌ستیارى له‌و جۆره له گۆڕێدایه. له‌وێ سه‌نگه‌رى شه‌ر دروست ده‌که‌ن. حه‌فاره و شۆفڵ و زرێپۆشیان هێناوه. له هه‌مان کاتدا به‌ره‌و کامپه‌کانى هه‌ڤاڵانمان ده‌ڕۆن. ئێمه جارێکی‌تر زانیاریمان بۆ هات، که له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق دا رێککه‌وتنێکیان کردووه. ئه‌و رێککه‌وتنه چه‌ند رێککه‌وتنى ناوه‌ندییه، یان نا، ئێمه نازانین، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت هه‌ندێک له هێزه‌کانى عێراقیش به‌شدارى ئه‌و شه‌ڕه بکه‌ن. له‌وێ شاخى چارچه‌ل هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئۆپراسیۆن و هێرش بکه‌نه سه‌ر ئه‌وێ. شاخى چارچه‌ل ساڵه‌هاى ساڵه گه‌ریلاى تیادایه و شوێن و وارى گه‌ریلا له‌وێیه. گه‌ریلا به گوشارى سه‌ربازى و به زۆردارى پاشه‌کشه ناکات. ئه‌وه له بیر و هۆش و عه‌قڵییه‌تى ئێمه‌دا نییه. به راستى له‌وباره‌یه‌وه ئێمه داوا له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌وێ بڕۆنه سه‌ر هه‌ڤاڵانمان، هه‌ر هێزێکى سه‌ربازى ئه‌گه‌ر هێزێکى تر‌ى سه‌ربازى بڕواته سه‌ری، ئه‌و هێزه خۆى ده‌پارێزێت. بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڕاستى ئه‌و بابه‌ته بۆ ئێمه هه‌ستیاره. ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌رماندا به‌ره‌یه‌کى دووه‌م بکه‌نه‌وه، باشه ئه‌وه چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کى گه‌لى کوردى تیادایه؟ ئه‌وه خزمه‌ت به کێ ده‌کا؟ ته‌نها خزمه‌ت به ده‌وڵه‌تى تورک ده‌کات. ئێستا هه‌ڵده‌ستن و به‌رامبه‌ر به ئێمه ده‌ڵێن، 'ئێوه لێره چى ده‌که‌ن و چیتان ده‌وێت؟' باشه، ئێمه ٤٠ ساڵه لێره‌ین. بۆ تاوه‌کو ئێستا ئه‌وه‌تان نه‌ده‌وت. بابه‌تى دووه‌م ئه‌وه‌یه، له ئاگربه‌ستى ٢٠١٣دا، که رۆڵى کاک مهسعودیشى تێدا بوو، به ره‌زامه‌ندیى ئه‌وان و به قبوڵکردن و په‌سه‌ندکردنى هه‌مووان ئێمه گه‌ریلاکانمان له باکووره‌وه کشانده‌وه بۆ باشوورى کوردستان. ئه‌و کاته هه‌موویان ئه‌وه‌یان قبوڵ بوو. دواى ئه‌وه ده‌وڵه‌تى تورک پرۆسه‌ى ئاشتیى تێکدا و خواستى به شه‌ر کۆتایى به ئێمه بهێنێت، له باکوور و باشوور له هه‌موو شوێنێکدا هێرشى کرده سه‌رمان. کوردستان دیالکتیکى هه‌یه. ئێمه کوردستان‌مان نه‌کردووه به ٤ پارچه، دوژمن کردوویه‌تى به ٤ پارچه. دیالکتیکى کوردستان چییه؟ کاتى خۆی، که له باشوور شه‌ێ هه‌بوو له ساڵانى ١٩٦٠ و ١٩٨٠ دا پێشمه‌رگه‌کان باکوریان به‌کار ده‌هێنا. ئه‌و کاته پێشمه‌رگه‌کان شه‌مزینانیان به‌کارده‌هێنا، چه‌لێ، کۆماتا و چیایى جودییان به‌کار ده‌هێنا. ئه‌وه دیالکتیکى کوردستانه. ئێمه‌ش ٤٠ ساڵه لێره‌ین. باشه ئێستا ئه‌وه‌تان بیرکه‌وته‌وه و به مێشکتاندا هات، که لێره سه‌روه‌ر و باڵاده‌ستن و بۆ هه‌ر شوێنێک ده‌تانه‌وێت بڕۆن، باشه ئێوه سه‌روه‌ر و باڵاده‌ستن. ئێمه بۆ ئه‌وه هیچ ناڵێن، به‌ڵام ئێستا دۆخى ئاوارته و نائاسایى هه‌یه. له‌و دۆخه‌دا ئه‌و جموجوڵه خزمه‌ت به دۆزى گه‌لى کورد ناکات. خزمه‌ت به داهاتووى گه‌لى کورد ناکات. ئه‌وه مه‌ترسیى زۆر له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت. وه‌ک پێشتر ئێمه وتمان، ئێمه نامانه‌وێت له به‌ارمبه‌ر کوردان‌دا چه‌ک به‌کار بهێنین. شه‌ڕى کورد و کورد نه له خزمه‌تى ئێمه‌دایه و نه له خزمه‌تى گه‌لى کورددایه. هه‌ندێک دوور له ئێمه بوه‌ستن. ئه‌م شوێنه بۆ ئێمه گرنگه. ئه‌وانیش ئه‌وه ده‌زانن و ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه شه‌ڕیان کردووه و ده‌زانن شه‌ێ چییه. ئێستا له مه‌تینا دۆخێکى مه‌ترسیدار هه‌یه. هه‌موو ساتێک ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه له نێوان ئێمه و په‌ده‌که‌دا شه‌ر رووبدات. من بۆ ئه‌وه بانگه‌وازم هه‌یه و له پێش هه‌موانه‌وه داوا له کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان (که‌نه‌که) ده‌که‌م، که بۆ یه‌کێتیى کورد ره‌نج و خه‌باتیان هه‌یه و سپاسیان ده‌که‌م و پیرۆزباییان لێده‌که‌م. من داوا له هه‌موو حیزبه سیاسییه‌کانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان ده‌که‌م، به ڕاستى ئێستا دۆخێکى جدى هه‌یه. ئێمه نامانه‌وێت شه‌ڕى کوشتنى خوشک و برا رووبدات، به‌ڵام خۆیان خستووه‌ته ناو شه‌ڕه‌که‌ى ئێمه، که به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر ده‌یکه‌ین. ئێستا چوونه‌ته ناو هه‌ڤاڵان. هه‌موو ساتێک ئه‌گه‌رى روودانى شتێک هه‌یه، که من نامه‌وێت و میلله‌تى کورد و راى گشتیى کوردیش نایانه‌وێت. بۆ ئه‌وه‌ش من تکا ده‌که‌م هه‌موو حیزبه‌کان و هه‌موو هێزه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن. من داوا ده‌که‌م به‌رپرسانى په‌ده‌که و یه‌نه‌که، گۆڕان، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، زه‌حمه‌تکێشان، سۆسیالیست، حیزبى شیوعی، هه‌موو رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان، رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و بڕۆن بۆ ئه‌وێ. ره‌نگه مرۆڤ نه‌توانێت بڕوات بۆ ئاڤاشین و زاپ و هه‌ندێک شوێنى تر، چونکه رۆیشتن بۆ ئه‌و شوێنانه زه‌حمه‌ته، به‌ڵام رێگاى مه‌تینا کراوه‌یه و رێگاکه دێت تاوه‌کو ناوه‌ند. هه‌ر که‌س بیه‌وێت ده‌توانێت بێت و سه‌یر بکات تاوه‌کو بزانێت کێ مافداره و کێ مافدار نییه. ده‌ستى خۆتان بخه‌نه سه‌ر رووداوه‌که. ئێمه هه‌رگیز له دژى سه‌روه‌ریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نین، به‌ڵام وه‌ک وتم، دیالکتیکى کوردستان هه‌یه. ئێستا هه‌لومه‌رجى ئاوارته و نائاسایى هه‌یه، دوژمن دێته سه‌رمان و هێرش ده‌کاته سه‌رمان. من داوا له هه‌موو که‌سانى خاوه‌ن ویژدان ده‌که‌م. داوا له وڵاتپارێزان و دیموکراته‌کان ده‌که‌م. داوا له هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م، که نایانه‌وێت خوێنى گه‌نجانى کورد بڕژێت، داوایان لێده‌که‌م، ئه‌و کاره به‌و شێوه‌یه نابێت. ئێمه له به‌رامبه‌ر دوژمنى داگیرکه‌ردا شه‌ر ده‌که‌ین. به‌و شێوه‌یه هاتوونه‌ته سه‌رمان و هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕێکى ناوخۆیى خزمه‌ت به‌و گه‌له ناکات. ده‌ڵێن، په‌که‌که هێرشى کردووه، په‌که‌که له کوێ هێرشى کردووه؟ من داوا له هه‌موو که‌س ده‌که‌م، ئێستا هه‌ندێک ده‌رفه‌ت هه‌یه و له نێوانماندا شه‌ێ رووى نه‌داوه. ئه‌و هه‌وڵه بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ێ رابگرن. کاتێک من ئه‌وه ده‌ڵێم، ئه‌وه له لاوازییه‌وه نییه. من کوردێکم، هه‌موو ته‌مه‌نى خۆمم بۆ کوردستان ته‌رخانکردووه. هه‌موو هه‌ڤاڵانى تریشمان ته‌مه‌نى خۆیان بۆ کوردستان ته‌رخانکردووه. من ئه‌و تهمهنهشى ماومه تاوه‌کو دوا هه‌ناسه بۆ کوردستانى ته‌رخان ده‌که‌م. دڵم ده‌سوتێت و ئاگر ده‌گرێت. حیزبه‌که‌مان نایه‌وێت، سه‌رۆکایه‌تیمان نایه‌وێت جارێکی‌تر شه‌ڕى کورد و کورد رووبدات. له سه‌ده‌ى ٢١دا شه‌ڕى ناوخۆیى نابێت. سه‌یر بکه‌ن ده‌وڵه‌تى تورک چى ده‌ڵێت؟ ده‌ڵێت، 'ئه‌وانه هه‌موویان خێڵه‌کى و عه‌شیره‌تن، یه‌کتر ده‌کوژن و نه‌ته‌وه و میلله‌ت نین'. به‌و شه‌ڕه ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین، که ئه‌و قسه‌یه راسته، ئێمه میلله‌ت نین و عه‌شیره‌تین. ئێمه له سه‌ده‌ى ٢١داین. گفتوگۆ هه‌یه، موناقشه هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌کتر دانیشین ته‌واو، خۆ ناوبژیوان هه‌یه له نێوانماندا، که‌واته نابێت ئه‌وه رووبدات. بۆیه ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌وێت، ئێستا ده‌وڵه‌تى تورک هاتووه و ئێمه بڕوامان به خۆمان هه‌یه. ئێمه له شه‌ێ ناترسین و ئێمه بڕواى ته‌واومان به‌خۆمان هه‌یه. ئێمه له شه‌ڕى ناوخۆیى ده‌ترسین. ئێمه لهشهێ له‌گه‌ڵ دوژمن ناترسین. ئێمه بانگه‌شه ده‌که‌ین و من ئه‌وه له به‌رده‌م راى گشتیدا ده‌ڵێم، ئێمه ئه‌و دوژمنه تێکده‌شکێنین. شه‌ڕى ٤٦ رۆژه ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه و ئێستا دوژمن ناتوانێت پێشڕه‌وى بکات و ناتوانێت ئه‌و شاخانه بگرێت، که ده‌یه‌وێت و پلانى بۆ داناوه. راسته، به فڕۆکه هه‌موو شوێنێک بۆردومان ده‌کات، به‌ڵام ئێمه خاڵى هه‌ستیارى ئه‌وانمان گرتووه و دوژمن به بنبه‌ست گه‌یشتووه. ئێستا زانیاریم بۆ دێت، له‌سه‌ر شاخى زه‌ندورا و له هه‌موو شاخه‌کاندا سه‌ربازانى تورک وره‌یان رووخاوه، ماند و شه‌که‌ت بوون، بارى ده‌روونییان تێکچووه، هیچ وره‌یان به به‌ره‌وه نه‌ماوه و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ٢ رۆژ جارێک هه‌موو سه‌ربازه‌کان ئاڵوگۆێ ده‌که‌ن. ئێمه دوژمنمان چه‌قاندووه و به بنبهستمان گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌و دوژمنه دڕنده‌یه و به‌سه‌رماندا دێت. ئه‌گه‌ر ئێوه هاوکاریمان ناکه‌ن، بۆ رێگریمان لێده‌که‌ن و گرفتمان بۆ دروست ده‌که‌ن و دێنه سه‌ر رێگامان. ئێوه ئه‌و هه‌موو ساڵه راوه‌ستان، ئێستاش بوه‌ستن، با ئارامى دروست ببێت، ئه‌و کاته ئێوه چى ده‌که‌ن و چى ده‌ڵێن، وه‌رن بیڵێن. ئه‌گه‌ر ئێمه وتمان نا، ئه‌وا ئێوه مافدارن. ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانى و هاوکارى ناکه‌ن، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئێستا راوه‌ستن. ئێمه ئه‌وه‌مان له گه‌له‌که‌مان ده‌وێت و بانگه‌وازمان به تایبه‌تى بۆ گه‌له‌که‌مان له بادینانى خۆشه‌ویست هه‌یه. ئه‌و هه‌موو رهنجهتان هه‌یه. ئێمه ده‌زانین گونده‌کانتان خاپوور ده‌کرێن و دوژمن هه‌موو شوێنه‌کانى ئێوه‌ى کردووه‌ته ئامانج و کاول و تاڵانیان ده‌کات. ئه‌و دوژمنه دوژمنێکى دڕنده‌یه و ئێمه ئه‌وه ده‌زانین. ئێمه‌ش به‌و رووداوانه ناڕه‌حه‌ت و خه‌مبار ده‌بین. ئه‌و دوژمنه دێته سه‌رمان تاوه‌کو ئێمه پاکتاو بکات. ئه‌گه‌ر ئێمه پاکتاو بکات، ئه‌وا سه‌یر بکه‌ن تاوه‌کو بزانن چى به‌سه‌ر کوردستاندا ده‌هێنێت. بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڕاستى ئێمه ده‌مانه‌وێت گه‌له‌که‌مان، ریشسپییانى گه‌لى کورد ده‌ستبه‌کار ببن تاوه‌کو رێگرى له ئه‌گه‌رى روودانى ئه‌و شه‌ڕه چاوه‌ڕوانکراوه ناوخۆییه بگرن. فازڵ میرانى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى له‌دواى رووداوه‌که وشه‌یه‌کى بۆ پارته‌که‌تان به‌کارهێنا و وتی، 'به‌کرێگیراون'. بۆ ئه‌و زماندرێژیه ئێوه ده‌توانن چى بڵێن؟ ئه‌و که‌سه‌ى قسه‌که‌ى کردووه، ئێمه باش ده‌یانناسین. سه‌ره‌تا ئه‌م قسه‌یه بێویژدانیه، قسهههڵبهستنه. دواتریش یاریکردنه به عه‌قڵى گه‌له‌که‌مان. ئه‌وان وا بیر ده‌که‌نه‌وه، هه‌رچیه‌کیان وت، خه‌ڵکى دهۆکیش ده‌ڵێت وایه. خه‌ڵکى دهۆک خه‌ڵکێکى رۆشنبیره، ده‌خوێنن، تۆڕه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان هه‌ن. ئێوه ناتوانن ئه‌و قسانه به گه‌له‌که‌مان بده‌نه قبوڵکردن. کێ په‌که‌که‌ى به‌کرێ گرتووه؟ ئێران؟ ئێران هه‌ڤاڵانمان شه‌هید ده‌کات. ٢ حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له سه‌ڵماس ٤ هه‌ڤاڵمان به ده‌ستى ئێران شه‌هید بوون. ئێمه له‌ژێر فشارى ئهوانیشداین و هێرشمان ده‌که‌نه‌سه‌ر. له‌لایه‌کى دیکه‌وه تورک هه‌یه که گه‌وره‌ترین هێرشمان له‌دژى ئه‌نجام ده‌دات. ئێوه باسى کێ ده‌که‌ن، ئێوه باسى عێراق ده‌که‌ن؟ وا دیاره ئێوه عێراق پێکه‌وه داده‌نیشن و پێکه‌وه ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش ده‌که‌ن. باشه ئه‌و کاته کێ ئێمه به‌کرێ گرتووه؟ مرۆڤ قسه‌یه‌ک ده‌کات، پێویسته به باشى بزانێت واتاکه‌ى چى ده‌بێت. ئێمه فیدایى ئه‌م وڵایهین. نه ماڵمان هه‌یه، نه موڵکمان هه‌یه و نه خانه‌واده‌مان هه‌یه. ئێمه گیانى خۆمان بۆ ئه‌م گه‌له به‌خت کردووه. ئێمه و هه‌موو هه‌ڤاڵانمان مادیهتمان خستووه‌ته لایه‌ک، ئێمه بۆ مه‌عنه‌ویه‌ت، بۆ داهاتووى ئه‌م گه‌له، ره‌نج ده‌کیشین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین. ئێمه سه‌ربه‌خۆین. مافیان نییه به‌م شێوه‌یه قسه بکه‌ن. ئێمه قسه‌یه‌کى پێچه‌وانه‌یه. به‌ڵام بڕوام وایه گه‌لى بادینان و هه‌موو گه‌له‌که‌مان به باشى راستیه‌که ده‌زانن، ئه‌و که‌سه کێیه، ئێمه کێین. ئێمه چۆن ده‌ژین، ده‌زانرێت. ئێمه ژیانمان بۆ ئه‌م گه‌له به‌خت کردووه و ئێمه عاشقى ئازادى کوردستانین. هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن، 'ئه‌مه له‌دژى کوردن.' باشه چۆن له‌دژى کوردین؟ خۆى ئه‌م تێکۆشانه‌یه که کوردى کردووه‌ته ئیراده و هێز. باشه کوردایه‌تى چییه؟ پێویسته ئه‌مه باش بزانین. ئێمه ده‌ڵێین، بوه‌ستن. ئه‌وان ناوه‌ستن و ده‌ڵێن 'ئیلا ده‌تانکوژین. بچن بۆ کوێ دواتان ده‌که‌وین و ده‌تانکوژین.' ئێمه‌ش به‌رانبه‌ر ئه‌مه به‌رخۆدان ده‌که‌ین. ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن ویژدانن، که‌رامه‌ت و کوردسیاتهیان هه‌یه، یان دیموکراته‌کان ده‌ڵێن، 'ئه‌مه چ بێ مهرحهمهتیه'. ده‌وڵه‌تى تورک به‌م ئه‌ندازه‌یه هێرش ده‌کات، گونده‌کان تێک ده‌دات، به‌م شێوه‌یه دارستانه‌کان ده‌فرۆشێت ، به ته‌نها یه‌ک قسه‌ش له‌سه‌ر تورک ناکه‌ن، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر په‌که‌که ده‌که‌ن. باشه، ئێوه تورکه‌کان به‌م ئه‌ندازه‌یه پاک ده‌بینن. ئه‌وه ده‌وڵه‌تێکه قێزه‌ون و دوژمن کورده. ئه‌و هاوپهیمانیهى له تورکیا دروست بووه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌دژى کورد هاوپه‌یمانى به‌ستووه. ئه‌گه‌ر له‌دژى کورد نه‌بن ناتوانن تهکبگرن. له‌م قسه‌یه‌دا شتێکى زۆر مه‌ترسیدار هه‌یه. دیاره ئه‌وان بڕیارى شه‌ڕیان داوه. من بانگه‌وازى ده‌که‌م. ئه‌مه بریارێکى هه‌ڵه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌سێکى سه‌رکردایه‌تیه و ئاگادارى شته‌کانه. یان بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى شه‌ێ بده‌ن، یاخود بیانوویه‌ک دروست بکه‌ن، ئه‌م کاره ده‌که‌ن. خۆى هه‌ندێک راگه‌یاندن ده‌گه‌ڕێن و هه‌واڵى پرۆپاگاندهى ره‌شکردن ده‌که‌ن و بابه‌تى وه‌ک ئه‌وه‌ى په‌که‌که له‌کوێ هاتووه، په‌که‌که به‌ڵاى سه‌رى باشوره. به‌رله په‌که‌که ده‌وڵه‌تى تورک سڵاویشى له باشور نه‌ده‌کرد. په‌یمانى جه‌زائیر به ته‌نها ٢ ده‌وڵه‌ت نه‌بوون. ده‌وڵه‌تى تورکیش له پشت په‌رده بوو. ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌و کاته‌ش ده‌ستوه‌ردانى ده‌کرد. به‌ڵگه هه‌یه. ئه‌مه دوژمنه، توش هه‌ڵده‌ستیت و ده‌وڵه‌تى قێزه‌ونى تورک وه‌ک ده‌وڵه‌تێکى پاک و په‌که‌که‌ش وه‌ک شتێکى خراپ که گوایه شه‌ڕى هێناوه‌ته باشور پیشان ده‌ده‌یت. ئێمه شه‌رمان نه‌هێناوه، دوژمن هاتووه. له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌و بریاره‌ى که تازه ده‌ریان کردووه، پێویسته ده‌ستکه‌وتى کورد له هه‌موو جێگه‌یه‌ک تێکبشکێنن. بریاره‌که‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه وا ده‌زانین ده‌وڵه‌تى تورک هێرش ده‌کاته سه‌ر په‌که‌که، په‌که‌که‌ش لاواز بووه، بۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى له پشته‌وه لێى بده‌ن و په‌که‌که ته‌سفیه بکه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌م شێوه‌یه بیر ده‌که‌نه‌وه، من پێیان ده‌ڵێم به‌داخه‌وه بۆ ئێوه. په‌که‌که له‌ناو ناچێت. په‌که‌که تهڤگهرێکى بیردۆزیه، تا هه‌ر چ راده‌یه‌ک له‌دژى په‌که‌که بوه‌ستیته‌وه، په‌که‌که ئه‌و کاره توندتر ده‌بێت. په‌که‌که به خوێنى کچ و کوڕێ کورد دامه‌زراوه. به ملیۆنان لایه‌نگرى په‌که‌که هه‌یه. لایه‌نگرانى په‌ده‌که خۆشیان ئه‌مه ده‌بینن. سه‌یرى ده‌که‌ن. تو به‌م شێوه‌یه سووکایه‌تى ده‌که‌ى و له پشته‌وه لێده‌ده‌ی، ئایا گه‌لى کورد لێتان ده‌بورێت؟ وه‌ک تر ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن په‌که‌که ته‌سفیه ببێت، یان گورزى به‌ربکه‌وێت، دواتر نۆره‌ى یه‌نه‌که و دواتریش ئێوه ده‌توێننه‌وه. پێویسته که‌س خۆى هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. په‌که‌که به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى کورد ده‌پارێزێت، هێرش له‌به‌رانبه‌ر په‌که‌که ئه‌نجام ده‌درێت. په‌که‌که تورکیاى تێکنه‌داوه، به ته‌نها ناسنامه‌ى کورد ده‌پارێزێت، بۆیه‌ش هێرش ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن، 'ئێمه ناسنامه‌ى کوردمان له تورکیا له‌ناوبردبوو، به‌ڵام عه‌بدوڵلا ئۆجالان هاته گۆڕه‌پانه‌که و هه‌مووانى هه‌ستانده سه‌رپێ و تاوانبار ئه‌وه.' بۆیه‌ش سه‌رۆکایه‌تیمان ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت و ده‌یانه‌وێت ئێمه له‌ناو ببه‌ن. هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت ئێمه به‌پێى په‌یمانێک هاتووینه‌ته ئێره، ٤٠ ساڵه ئێمه لێره‌ین. له ١٩٩٥دا دوباره په‌یمان دروست بوو له‌نێوانمان و له‌و په‌یمانه‌دا هاتووه که شوێن و جێگه‌ى په‌که‌که، حه‌فتانین، زاپ و خواکورکه. باشه، له ٢٠١٣دا به رازیبونى ئێوه له باکور نه‌کشاینه‌وه؟ وه‌ک تر خۆ په‌که‌که له ئه‌فریقا نه‌هاتووه. له ساڵى ١٩٩١ کاتێک له باتیفا و بێگۆڤاى بادینان یه‌که‌م گوله له‌به‌رانبه‌ر زۆردهستى سه‌دام ته‌قێنرا، په‌که‌که له‌وێ بوو. موشتهشارى ئه‌و کاته شایه‌دحاڵه. کێ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌ڵیکوتایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى سه‌دان و له‌ناوى برد و له بادینان راپه‌رینى دروست کرد. باشه ئێمه‌ش که‌رکوک، مه‌خمور و شه‌نگالمان له‌به‌رانبه‌ر داعش نه‌پاراست. به‌رله‌وه‌ش هه‌یه. په‌که‌که‌ش کورده. راسته، ئێوه ده‌ڵێن ئێمه به‌رپرسیارى ئێره‌ین. باشه کێشه نییه ئێوه به‌رپرسیارن. به‌ڵام هه‌ندێک چیا هه‌یه که ٤٠ ساڵه په‌که‌که‌ى لێیه. به‌ڵام ئێوه جارێکی‌تر هاتوون و ده‌ڵێن بۆچى ئێوه دێن بۆ ئێره. وه‌ک ئه‌وه‌ى به ته‌نها له‌و شاخانه سه‌روه‌ریان ماوه و له هه‌موو جێگه‌یه‌کى دیکه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه، شتێکى به‌م شێوه‌یه نییه. بۆیه‌ش ئێمه ئه‌م بابه‌ته گرنگ ده‌بینین. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م هه‌وڵانه کۆتای‌یان پێبهێنرێت و ده‌ست له‌م هزرهى خۆیان هه‌ڵبگرن. ئه‌و هزرهى که په‌که‌که ڕه‌ش بکه‌ین، وه‌ک به‌کرێگیراو پێناسه‌ى بکه‌ین، وه‌ک به‌ڵا پیشانى بده‌ین و شه‌ڕى له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندا نییه. ئه‌وه بۆ داهاتووى په‌ده‌که‌ش مه‌ترسیداره و پێویسته ده‌ست له‌م سیاسه‌ته هه‌ڵبگرن. * چه‌ند رۆژ له‌وه پێش هه‌په‌گه داوای‌کرد ده‌سته‌یه‌کى بێلایه‌ن دروستبکرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کردن له رووداوه‌که‌ى مه‌تینا، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هه‌ر بانگه‌ش ده‌کرێت، که پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه کوژراوه، ئه‌وه راسته یان نا؟ به‌پێى راپۆرتى فه‌رمیى هه‌ڤاڵانمان له‌وێ و به‌پێى ئه‌و رووداوه‌ى له‌وێ روویداوه و به‌پێى شته به‌رچاوه‌کان وادیاره رووداوه‌که به‌مشێوه‌یه روویدابێت؛ ئه‌و هێزه له‌لاى باکووره‌وه یانى له‌لاى کانى ماسییه‌وه قۆڵێکى ده‌ستى جموجوڵ کرد و قۆڵێکى تریشى له‌لاى ئامێدییه‌وه ده‌ستى به جموجوڵ کرد. ئه‌و قۆڵه‌ى له کانى ماسییه‌وه دێت، هه‌ڤاڵان له‌سه‌ر رێگه بۆ ئه‌وه‌ى رایانبگرن و نه‌ڕوات، بۆ هۆشیارکردنه‌وه و ئاگادارکردنه‌وه‌یان گولـله‌یان ته‌قاندووه، به‌ڵام راناوه‌ستن و تێده‌په‌ڕن. له‌وێ به دواوه ئه‌و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه ده‌ته‌قێته‌وه. ئێمه لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر کرد و جارێکی‌تر پرسیارمان له‌سه‌رى کرد. هه‌ڤاڵانمان هیچ چه‌کێکى وه‌ک مووشه‌ک، که ئه‌و ئۆتۆمبێله بته‌قێنێته‌وه و پارچه‌ى بکات و مرۆڤى تیادا بکوژێت، به‌کار نه‌هێناوه. هه‌ڤاڵانى ئه‌وێش سه‌ریان سوڕماوه، ئه‌و رووداوه چۆن روویداوه، به‌ڵام له‌و کاته‌دا ٥ بۆ ٦ فڕۆکه‌ى چاودێرى به ئاسمانى ئه‌و ناوچه‌یه‌وه بوون. ئێمه له‌و ئۆتۆمبێله‌مان نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا ده‌ڵێن، 'په‌که‌که خۆى دانى به‌وه‌دا ناوه، که ته‌قه‌ى کردووه' ئێمه به چه‌کى که‌سى ته‌قه‌مان کردووه نه‌ک ته‌قه‌یه‌ک، که زرێپۆشێک تێکبشکێنێت. جگه له‌وه‌ش ئه‌و مرۆڤانه به پارچه‌ى بۆمب یان به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌وه زیانیان به‌رنه‌که‌وتوه، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه به دوایدا چوون، ئه‌و که‌سانه سوتاون. له‌به‌ر ئه‌وشه دیاره به‌رامبه‌ریان مووشه‌ک، یان رۆکێتى ئاگرین به‌کارهاتووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه داوامانکرد ده‌سته‌یه‌ک له هه‌ردوو لایه‌ن پێکبهێنرێت، یان ده‌سته‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ بێت و له رووى ته‌کنیکییه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بکات. ئێمه له‌و کهسانهمان نه‌داوه. رێک له‌و کاته‌دا روودانى رووداوێکى له‌و شێوه‌یه گومانى ئه‌وه‌ى له‌لا دروستکردووین، که ئه‌و رووداوه پلانه، کارێکى تێکده‌رانه‌یه. ئێمه ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌مان ده‌وێت و پێویست ناکات ئه‌و داوایه ره‌تبکرێته‌وه. له پێناو ئه‌و مرۆڤانه‌دا، که گیانیان له ده‌ستداوه ده‌بێت مرۆڤ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه بکات. من ئه‌وه ده‌ڵێم، که ئه‌و که‌سانه بێ تاوانن. ئێمه ئه‌وه‌شمان بۆ روون بووه‌ته‌وه، که زۆرێک له‌و که‌سانه نازانن ده‌یانبه‌ن بۆ کوێ، بێگومان ئه‌وانه مرۆڤى بێ تاوانن، که ژیانى خۆیان له ده‌ستداوه و شه‌هیدن. من سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌کانیان، له که‌سوکاره‌کانیان ده‌که‌م. بۆ هه‌موو برینداره‌کان هیواى چاکبوونه‌وه ده‌خوازم. ئه‌و رووداوه ئێمه‌ى غه‌مگین کرد. به‌ڕاستى ئه‌وه شتێکه، که هیچ که‌سێک خوازیارى نه‌بوو. ئێمه نامانه‌وێت له نێوانماندا شه‌ڕێک رووبدات. ئه‌و رووداوه به‌و شێوه‌یه پێکهات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه ده‌مانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بکرێت. سه‌ره‌تا راگه‌یاندنه‌کانى سه‌ر به په‌ده‌که بڵاویانکرده‌وه، که فڕۆکه لێیداوه. دواى ئه‌وه‌ى ئێمه وتمان، 'راسته ته‌قه‌کردن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ى روویداوه، به‌ڵام رووداوێکى له‌و شێوه‌یه‌ش رووى نه‌داوه' رێک هاتن ئه‌وه‌یان گۆڕى و وتیان، 'په‌که‌که هێرشى کردووه'. ئه‌وه ناهه‌قییه‌که، که له په‌که‌که ده‌کرێت. به‌ڕاستى راى گشتیى باشوورى کوردستان هه‌ست به‌وه ده‌کات و له‌وه‌دا هۆشیاره. ناهه‌قیمان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، تۆمه‌تێک و کارێک که ئێمه ئه‌نجاممان نه‌داوه، ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆمان. ژیانى ئێمه دیاره، هه‌ڵوێستى ئێمه دیار و روونه. ئێمه له کورده‌واریدا ده‌ژین و ئێمه بۆ کوردان هه‌ین. بۆ نمونه ده‌ڵێن، ئه‌وه پلانێکى دوژمنانى کورده. هه‌موو دوژمنانى کورد له دژى په‌که‌که‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و رووداوه روون ببێته‌وه. به‌پێى نیشانه‌کانى به‌رده‌ست ئه‌وه له‌هێرشێکى ئاسمانى ده‌چێت، یان له ناو خودى ئۆتۆمبێله‌که‌دا ته‌قینه‌وه‌که روویداوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌ڵێن، پێویسته ئه‌و رووداوه روون ببێته‌وه. * دوا په‌یام و وته‌ى ئێوه چییه؟ ئه‌م قۆناغه، که تێکۆشانى گه‌له‌که‌مانى پیادا تێده‌په‌ڕێت قۆناغێکى زۆر گرنگه. قۆناغى هه‌بوون و له‌ناوچوونه، واته قۆناغى مان و نه‌مانه. ده‌بێت هه‌موو که‌س ئه‌وه بزانێت و هه‌ستى پێ بکات، چونکه تورکیاى داگیرکه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى کورد پاکتاو بکات و بیسڕێته‌وه بڕیارى خۆى داوه. ئه‌وه دید و جوڵه‌کانى دوژمنه. ئه‌وه بابه‌تێکى نێوان حیزبه‌کان نییه. ده‌بێت ئێمه به دڵنیاییه‌وه کێشه‌کانى نێوان حیزبه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین. به‌رامبه‌ر به ئێمه مه‌ترسییه‌کى گه‌وره هه‌یه. له‌لایه‌ن فاشیزمى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌بوون و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد مه‌ترسییه‌کى گه‌وره هه‌یه. ئه‌و شه‌پۆله‌ى ئێستا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته سه‌د له سه‌د ده‌یانه‌وێت ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له ناو ببه‌ن. بۆ ئه‌وه من به گرنگى ده‌زانم، که له‌م کات و قۆناغه‌دا هاوبه‌شى دروست بکرێت. ئه‌گه‌ر یه‌کێتیى نه‌ته‌وه‌یش دروست نه‌کرێت با هه‌ر هیچ نه‌بێت زیان به یه‌کتر نه‌گه‌یه‌نین. ئێمه ئه‌وه زۆر به گرنگ ده‌زانین. من ناڵێم ئێمه کامڵین و هیچ که‌موکوڕییه‌کمان نییه، ده‌بێت ئێمه‌ش که‌موکوڕیمان هه‌بێت. منیش هه‌ر خۆم هه‌ندێک ره‌خنه ده‌گرم، هه‌ڤاڵانمان زۆر جار ئه‌و شته‌ى، که ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامى بده‌ن، به ته‌واوه‌تى جێبه‌جێى ناکه‌ن، یان دره‌نگ و به تهئهخیرهوه جێبه‌جێى ده‌که‌ن. ئێمه بۆ هه‌ندێک له شته‌کان به ته‌واوه‌تى نابینه وه‌ڵامده‌ر. ئێمه ناڵێین، کامڵ و بێ که‌موکوڕین، به‌ڵام له ستراتیژیى ئازادیى گه‌لى کورد دا رێده‌که‌ین و چاودێریى ده‌که‌ین. ئێمه ده‌زانین، که چوارچێوه‌یه‌که راسته. ئه‌گه‌ر که‌سێک ره‌خنه‌ى له‌سه‌ر ئێمه هه‌بێت ده‌توانێت باسى بکات، به‌ڵام هه‌ستن شته‌کان پێچه‌وانه بکه‌نه‌وه ئه‌وه قبوڵ ناکرێت. من له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جارێکی‌تر ده‌مه‌وێت گه‌لى کورد له باشوورى کوردستان، له باکوورى کوردستان و له رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌م قۆناغ و دۆخه‌دا، هه‌ستیار و هۆشیار بن. ئێمه چادێرى بکه‌ن، سیاسه‌تى کورد چاودێرى بکه‌ن و هه‌ڵوێستى خۆیان بخه‌نه‌ڕوو و ره‌خنه‌ى خۆیان بکه‌ن و ره‌خنه‌ى خۆیان بڵێن. ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌م سه‌رده‌مه گرنگه‌دا کورد سه‌ربکه‌وێت. کورد له ناوچه‌که‌دا ببێت به هێزێک. مافى گه‌لى کوردیشه له‌سه‌ر ئه‌م خاکه به شێوه‌یه‌کى ئازاد بژی. ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت ئه‌وه له ناو ببات. به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک دا شه‌ێ بکه‌ین و قوربانى و باجهکهشى چى بێت با ببێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌که‌وین. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و شه‌پۆله فاشیسته پاکتاوکاره داگیرکه‌ره‌ى تورک تێکبشکێنین نه‌ک ته‌نها کوردستان ئازاد ده‌بێت، تورکیاش له ژێر چه‌پۆکه‌ى فاشیزم رزگارى ده‌بێت. مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌ش له‌سه‌ر گه‌لانى ناوچه‌که، عه‌ره‌ب، ئاسووری، سوریانى و هه‌موو گه‌لانى ناوچه‌که نامێنێت. بۆ ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک‌دا هه‌ڵوێست گرتن و ئه‌و به‌رخودان و خۆڕاگرییهى ئه‌نجام ده‌درێت، زۆر به پیرۆزى ده‌بینم. له‌و پێناوه‌دا چى بکرێت ئێمه ده‌ڵێین، له جێى خۆیدایه‌تی. ئێمه له‌و باره‌یه‌وه و له‌و پێناوه‌دا پێ‌داگر و به بڕیارین و له‌م کات و قۆناغه‌دا بۆ گه‌لى کورد و بۆ هه‌موو هێزه دیموکراسیخوازه‌کان ئه‌م تێکۆشانه سه‌رده‌خه‌ین ئومێد و هیوا و بڕوامان ئه‌وه‌یه. بێگومان له‌و پێناوه‌دا ئێمه پشتیوانیمان له هه‌موو که‌سێک ده‌وێت. به تایبه‌تى له‌بابه‌تى نه‌ته‌وه‌یدا ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو که‌س لایه‌نگر بێت تاوه‌کو هاوبه‌شى دروست ببێت، یه‌کڕیزى دروست ببێت، هه‌موو که‌س بۆ ئه‌وه هه‌وڵ بدات و بدوێت و قسه‌ى له‌سه‌ر بکات، به‌ڵام کێ هه‌ڵه بێت، ده‌بێت گه‌لى کورد له به‌رامبه‌ر ئه‌وانیشدا بوه‌ستێته‌وه، چونکه به‌ڕاستى له‌م سه‌رده‌مه مێژوویى و گرنگه‌دا ئێمه به دڵنیاییه‌وه دۆزى ئازادیى گه‌لى کورد سه‌رده‌خه‌ین. من ئومێد و بڕوام به‌وه هه‌یه، که ئه‌و هیوا و ئومێده‌ى من زیندووه. من له‌و بڕوایه‌دام له‌م کات و قۆناغه‌دا هه‌ر چه‌ند هێرشه‌کانى دوژمن هه‌بن و کێشه‌شمان هه‌بێت، به‌ڵام توانایى و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌شمان هه‌یه، که سه‌ربکه‌وین. ئێمه هیودارین و بڕوامان به‌وه هه‌یه، که داهاتوو، داهاتووى کوردستان ده‌بێت.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى ئه‌وروپا بۆ یه‌که‌مجار هه‌ڕه‌شه له تورکیا ده‌کات، که ئه‌گه‌ر بازرگان و چالاکڤانى تورک عوسمان کاڤاڵا ئازاد نه‌کات، ئه‌وا رێوشوێنى دیسیپلنکردن له دژى ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى سزاى بدات. عوسمان کاڤاڵا، بازرگانێکى تورکیى ته‌مه‌ن 63 ساڵانه و چالاکوانێکى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کردووه. کاڤاڵا له ساڵى 2017 ده‌ستگیرکراوه و رووبه‌ڕووى کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى په‌یوه‌ندیدار به خۆپیشاندانه‌کانى پارکى گه‌زى له ساڵى 2013 و هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى ساڵى 2016 کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام کاڤاڵا ره‌تیده‌کاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندیێکى به خۆپیشاندانه‌کان یان هه‌وڵى کوده‌تاکه‌وه هه‌بووبێت. هه‌رچه‌نده، کانوونى یه‌که‌مى ساڵى 2019 دادگاى مافى مرۆڤى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا بڕیارێکى بۆ ئازادکردنى کاڤاڵا ده‌رکرد، به‌ڵام تورکیا تائێستا ره‌تیکردووه‌ته‌وه ئه‌و بازرگانه ئازاد بکات. ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مجار لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیکارى بڕیاره‌کانى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ى له تورکیا کرد که رێوشوێنى دیسیپلینکردن دژى ئه‌نقه‌ره ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر کاڤاڵا ئازاد نه‌کات. لیژنه‌که ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو "به‌رده‌وامبوونى ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کیى کاڤاڵا پێشێلکاریێکى گه‌وره‌یه و دژى په‌یماننامه‌ى ئه‌وروپى بۆ مافه‌کانى مرۆڤه و له وڵاتێکى خاوه‌ن سه‌روه‌ریى یاسادا جێگه‌ى قبووڵکردن نییه." هه‌روه‌ها لیژنه‌که باس له‌وه ده‌کات ئه‌وان له رێگه‌ى هه‌موو ئه‌و ئامرازانه‌ى له به‌رده‌ستیانن، له نێویشیاندا، رێکارى یاسایی، به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و بڕیاره‌ی، که له لایه‌ن دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا ده‌رکراوه.
هاوڵاتى داواکارى گشتیى دادگاى باڵاى تورکیا، رایگه‌یاند: دۆسیه‌ى داخستنى هه‌ده‌په-یان ئاماده کردووه و پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستوورییان کردووه‌و له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا بڕیارى لێده‌درێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، به‌کر شاهین داواکارى گشتیى دادگاى باڵاى تورکیا، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا له باره‌ى دۆسیه‌ى داخستنى هه‌ده‌په، رایگه‌یاند "دۆسیه‌ى سکاڵانامه‌که‌مان ئاماده‌کردووه و خستوومانه‌ته به‌رده‌ست دادگاى ده‌ستووریی. له‌ئێستاشدا دادگاى ده‌ستووریى ماوه‌ى 15 رۆژى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه بۆ دۆسیه‌که بکات". هه‌روه‌ها به‌کر شاهین ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "ئێمه هه‌رچییه‌کمان له توانادابووبێت کردومانه، سه‌رجه‌م بڕیار، دۆسیه و لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى هه‌ده‌په-مان وه‌ک به‌ڵگه خستووه‌ته ناو دۆسیه‌که‌وه که 843 لاپه‌ڕه‌یه. تیایدا داوا کراوه قه‌ده‌غه‌ى کارى سیاسیى بخرێته سه‌ر 451 که‌س و رێوشوێنى پێویستیش له به‌رامبه‌ر هه‌ژماره بانکییه‌کانى هه‌ده‌په بگیردرێته‌به‌ر". پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) پارتێکى سیاسییه له تورکیا، له 15ى تشرینى یه‌که‌مى 2012 له لایه‌ن چه‌ند کوردێک دامه‌زراوه و سێ له که‌سه دیاره‌کانى ئه‌و پارته پێشتر له پارتى ئاشتى و دیموکراسى (به‌ده‌په)دا بوون. جگه له سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ھاوسه‌رۆکى پێشووی، هه‌زاران سه‌رکرده‌و کادرو چالاکوان و په‌رله‌مانتارانى ھه‌ده‌په له‌زیندانه‌کانى تورکیادان.
هاوڵاتى بانکى ناوه‌ندى عیراق بڵاویکرده‌وه، بڕیارماندا به زیادکردنى بڕىفرۆشتنى دراوى بیانى (دۆلار) به‌شێوه‌ى کاش به بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، له‌راگه‌یه‌نراوێکدا، بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند:" بڕیارماندا به زیادکردنى بڕى فرۆشتنى دراوى بیانى به‌شێوه‌ى کاش به بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو، تا ته‌واوى پێداویستییه‌کانیان پڕبکرێته‌وه". هه‌روه‌ها بانکى ناوه‌ندى عێراق رونیشیکردۆته‌وه، ئامانج له‌م هه‌نگاوه پڕکردنه‌وه‌ى داواکارییه‌کانه له‌سه‌ر دراوى بیانى و بۆ هێنانه‌دى ئامانجى سیاسه‌تى دراوه. به‌پێى پشکى هه‌فتانه‌ى بانکه‌کان 300 هه‌زار دۆلار کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو، جۆرى A ده‌کرێته 2 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار له هه‌فته‌یه‌ک، جۆرى Bى ئه‌و کۆمپانیایانه بڕى 750 هه‌زار دۆلار له هه‌فته‌یه‌کدا وه‌رده‌گرن و کۆمپانیاکانى جۆرى C پشکه‌که‌یان له مانگێکدا 70 هه‌زار دۆلار ده‌بێت. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌هاى دۆلار دابه‌زێت دواى ئه‌و بریاره‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق که له ئێستادا به‌هاى 100 دۆلار له بازاڕه‌کانى ناوخۆدا، 150 هه‌زار دینارى تێپه‌ڕاندووه.
هاوڵاتى دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر بنکه‌ى ئاسمانى به‌له‌دى سه‌ربازى له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، له‌ڕێگه‌ى موشه‌که‌وه بنکه‌ى فیکتۆریا که تایبه‌ته به هاوپه‌یمانان له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا کرایه ئامانج. میدیاکانى عێراق بلآویانکرده‌وه که له‌ڕێگه‌ى موشه‌کى جۆرى کاتیۆشاوه بنکه‌ى سه‌ربازى فیکتۆریا له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا کراوه‌ته ئامانج، زه‌نگى ئاگادارکردنه‌وه له‌ناو بنکه سه‌ربازیه‌که لێدراوه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ موشه‌ک ئاراسته‌ى بنکه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین کران و له‌راگه‌یه‌ندراوێکیشدا راگه‌یاندنى سه‌ربازى عێراق ئاشکلااى کرد که‌وتنه‌خواره‌وه‌ى موشه‌که‌کان هیچ زیانێکى گیانى لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ئێران بووەتە سەرەکیترین مەترسیی لەسەر ئاسایشی ئەو وڵاتەو زۆربەی بەرپرسانیش رایانگەیاندوە رەنگە وڵاتەکەیان لەڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانی ئاودا مایەپوچ ببێت و ئەمساڵ ببێتە کەمئاوترین ساڵی نیو سەدەی رابردوو. توێژینەوەکان لەئێران ئاشکرایان کردووە کەئەو وڵاتە تا (16) ساڵی داهاتوو گیرۆدەی قەیرانی وشکەساڵی و کەمئاویی دەبێت و ئەمەش بەقەیران یان کارەساتی سروشتی و گۆڕانکاریی کەشوهەوا لەو وڵاتە لەقەڵەمدەدرێت کە تائێستا زیانی بە (82%)ی بوارە کشتوکاڵییەکانی گەیاندوە. ئێران بەیەکێک لەو وڵاتانەی جیهان ئەژمار دەکرێت کەکەمترین سەرچاوەی ئاوی هەیە، بەڵام زیاترین بەکارهێنانی نائاسایی و نایاسایی هەیە، بۆیە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ناچارن لەجیاتی پلان و ستراتیژی نەوت و وزەی ئەتۆمیی و بەرنامەی موشەکی بیر لەچارەسەری قەیرانی ئاوی وڵاتەکەیان بکەنەوە، چونکە رەنگە کەمئاویی ببێتە هۆی مایەپوچبوونی ئەو وڵاتە. ئێرانییەکان زیاترین ئاو بەکاردەهێنن نێوەنجی بارانبارین لەساڵانی (2018) تا (2019) لەئێران بە تۆمارکردنی (342) ملیم لەساڵێکدا ژمارەی پێوانەیی بارانبارینی لە (50) ساڵی رابردوی ئەو وڵاتەدا تۆمارکردو رێژەی بارانبارین لەماوەی نێوان ساڵی (2019) تا ساڵی (2020) بۆ (317) ملیم دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەو رێژەیە لەساڵی (2021) بەشێوەیەکی بەرچاو (50%) کەمی کرد . ساڵانە حەوت ملیار‌و (500) ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەو تەندروست لەئێران بەکاردەهێنرێت کەپێنج ملیار مەترسێجای بۆ ماڵ و خێزانەکانە کە دەکاتە (241) لیتر ئاوی رۆژانە بۆ هەر هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە. بەپێی ئامارەکان و بەراوردەکان لەگەڵ رێژەی بەکارهێنانی ئاو لەوڵاتانی پڕئاوی جیهان، ئێران زیاترین رێژەی ئاوی خواردنەوەو تەندروست بەکاردەهێنێت چونکە لەوڵاتی پۆڵەندا هەر هاووڵاتییەک رۆژانە (98) لیتر ئاو بەکاردەهێنێت لەوڵاتی دانیمارک هەر هاووڵاتییەک (159) لیتر لەڕۆژێکدا و لەوڵاتی سوید (164) لیترو لەوڵاتی پورتوگال (194) لیترو لەوڵاتی ئیسپانیا (200)لیترو لەوڵاتی بەریتانیا (153) لیتر ئاوی رۆژانە بەکاردەهێنرێت کە بەراورد بەوڵاتێکی وەک ئێران کە هەر هاووڵاتییەک رۆژانە (241) لیتر ئاو بەکاردەهێنێت جیاوازییەکی گەورە هەیە لەکاتێکدا ئێران بەوڵاتێکی کەمئاو لەئاستی جیهان ئەژمار دەکرێت. ئامارەکان لەئێران دەریدەخەن کە رێژی سەرچاوەکانی ئەو وڵاتە بەراورد بەساڵی (2020) نزیکەی (48%) کەمی کردووە. جیاوازییەکانی باران بارین لەخاکی ئێران ئێران کەپانتاییەکەی یەک ملیار‌و (873959) ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بە (17)یەمین وڵاتی جیهان لەڕووی پانتاییەوە ئەژمار دەکرێت، ئاست و رێژەی بارانبارینەکان لەسەرتاسەری ئەو خاک و پانتاییە جیاوازەو تەنها لە (1%)ی پانتایی ئەو وڵاتەدا رێژەی بارانبارینی ساڵانەی دەگاتە نزیکەی هەزار ملیم و لەهەندێک ناوچەشدا کەمترە لە (148) ملیم لەساڵێکدا بۆیە بە بەردەوامیی مەترسیی وشکەساڵی و کەمئاویی لەئێران هەیە . بەفیڕۆدانی ئاو لەئێران عیسا کەلانتەری کە (12) ساڵ لەئێران وەزیری کشتوکاڵ بووەو لەئێستادا راوێژکاری سەرۆک کۆمار‌و بەڕێوەبەری ناوەندی ژینگەیە لەو وڵاتە رایگەیاندووە؛ سالانە (20) ملیار مەترسێجا ئاو زیاتر لەئاستی یاسایی و رێگەپێدراو لەئاوی ژێرزەوی ئێران بەکاردەهێنرێت کە ئەمەش بەدزینی ئاو‌و بەفیڕۆدانی لەقەڵەمدەدرێت. کەلانتەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئێران لەساڵی (1980) تائێستا بەشێوەیەکی خراپ و نەگونجاو سەرچاوە ئاوییەکانی بەکاردەهێنێت و ئەمەش وایکردوە کاریگەریی لەسەر ئاستی کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم لەئێران بکات بەشێوەیەک کە لەنێوان (20) بۆ (25) ساڵ رێژەی بەرهەمهێنانی گەنم لەئێران چوار هێندە کەمی کردووە. بـــەپێی رێکــــکەوتنی ســــــــاڵی (1997)ی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت هەر وڵاتێک ساڵانە (40%)ی سەرچاوە ئاوییە سروشتییەکانی بەکاربهێنێت، بەڵام ئێران ساڵانێکە نزیکەی (100%)ی سەرچاوە ئاوییەکانی بەکاردەهێنێت. کەمبوونەوەی بارانبارین ئەحمەد وەزیفە، سەرۆکی ناوەندیی وشکەساڵی و کۆنتڕۆڵی قەیرانەکان سەر بەدامەزراوەی کەشناسیی ئێران راگەیاندوە؛ کەئاستی بارانبارین لەساڵی (2021) نزیکەی (41%) کەمی کردووە، بەڵام ئەو ئاستە لەکەمکردنی بارانبارین لەپارێزگای سیستان و بلوچستان دەگاتە (82%) و لەپارێزگای هۆرموزگان دەگاتە (86%) و لەپارێزگای کرمان دەگاتە (65%) بۆیە ئەو ئامارانە ئاماژەن کەساڵی (2021) کەمبارانترین ساڵی نیو سەدەی رابردووی ئێران دەبێت. ئێران کە پێکهاتووە لەهەزار و (300) شار‌و شارۆچکە و (37) هەزار گوند زیاتر لە (310) شارۆچکەو حەوت هەزار گوندی رووبەڕووی قەیرانی کەمئاویی بووەتەوەو بە جۆرێک کەدەبێت ئاو بەتەنکەر بەسەر ئەو شارۆچکەو گوندانەدا دابەش بکرێت چونکە نێوەنجی بارانبارین لەو وڵاتە یەک لەسەر سێی نێوەنجی بارانبارینی پێویستە بەپێوەرە جیهانییەکان. بەنداوەکان ئێران لەساڵی (1940) تائێستا زیاتر لە (172) بەنداوی دروستکردووەو بڕیارە لەکۆتایی ساڵی (2021) ژمارەی بەنداوەکانی بگاتە (214) بەنداو. کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (1979) تاساڵی (2003) زیاتر لە (125) بەنداوی گەورەی دروستکردووە و لەساڵی (2003) تاسەرەتای (2021) نزیکەی (37) بەنداوی دیکەی بە بەنداوەکانی وڵاتەکە زیاد کردووە واتە ئێران لە (81) ساڵی رابردودا (214) بەنداوی لەوڵاتەکەی دروستکردووە. کورد‌و بێئاویی قەیرانی کەمئاویی ئێران، بەرۆکی پارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە و بەپێی ئامارەکان ئەو پارێزگایە کەژمارەی دانیشتوانی دەگاتە نزیکەی دوو ملیۆن کەس، نزیکەی یەک ملیۆن کەسی رووبەڕووی کەمیی ئاوی خواردنەوە بوون و بڕیاربوو پێنج ساڵ پێش ئێستا بەنداوێک بە ناوی (گاوشان) تەواو بکرێت و کێشەی کەمیی ئاو لەو پارێزگایە چارەسەر بکرێت بەڵام تائێستا ئەو بەنداوە تەواو نەبووە. تەنها شاری کرماشان کە نزیکەی یەک ملیۆن دانیشتوی هەیە پێویستی بە (250) هەزار مەترسێجا ئاو هەیە، بەڵام لەئێستادا تەنها (130) هەزار مەتر سێجا ئاوی پێ دابیندەکرێت. پارێزگای کوردستان (سنە) لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەخاوەنی رووبار‌و ئاوی کانیاوی سروشتیی زۆرە ، رێژەی ئاوی ئەو سەرچاوانەی لەساڵی (2020) زیاتر لەچوار ملیار مەترسێجا ئاو بووە، بەڵام ئەو رێژەیەی ئەمساڵ بۆ یەک ملیار‌و (200) ملیۆن مەترسێجا دابەزیوەو رێژەی ئاوی رووبار‌و کانیاوەکانی ئەو پارێزگایە بەراورد بەساڵی رابردوو (54%) دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و کەمی کردوە. پارێزگای سنە خاوەنی یەک ملیۆن و (220) هەزار هەکتار زەوی کشتوکاڵییە کە لەو ژمارەیە (896) هەزار و (235) هەکتار کەدەکاتە (88%) زەوییەکانی، دێمەو (121) هەزار هەکتاریشی کەدەکاتە (12%) زەوییەکانی بەرئاوەو بێئاویی بووەتە هۆی نەخۆشی و سەرهەڵدانی مێرووە مەترسیدارەکانی وەک (سن) بۆ گەنم و ئەمساڵ نزیکەی (160) هەزار هەکتار لەزەوییەکانی تایبەت بەگەنم کەوتوونەتە بەر هێرشی سن و ئەمەش بەراورد بەساڵی رابردو (170%) زیادی کردووە. وشکەساڵی و بارانبارینی کەم بەرهەمی گەنمی پارێزگای سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە یەک ملیۆن تۆنە لەساڵێکدا بەڕێژەی (35%) کەمکردووەتەوە کە دەکاتە (270) هەزار تۆن گەنم. لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای کوردستان ئاشکرای کردووە کە لەئەمساڵدا زیاتر لە (300) گوندی ئەو پارێزگایە دەکەونە بەر قەیرانی کەمئاویی و وشکەساڵی و نەبونی ئاوی خواردنەوە، بۆیە دەبێت بەتانکەر ئاو بۆ ئەو گوندانە دابین بکرێت. لەپارێزگای ئیلام هاوشێوەی پاریزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان قەیرانی کەمئاوی و وشکەساڵیی هەیە، بۆیە (160) هەزار هەکتار زەوی دێم و پێنج هەزار هەکتار زەویی بەرئاو زیانیان بەرکەوتووەو بەگشتی (70%)ی بەرهەمی دانەوێڵەی ئەو پارێزگایە زیانی بەرکەوتوەو هەر ئەمەش هۆکار بووە کە بەرهەمی جۆی ناوچەکە لە (75) هەزار تۆنەوە بۆ (25) هەزار تۆن کەم بکات لەکاتێکدا بەپێی ئامارەکانی ئەو پارێزگایە لە ئەمساڵدا (100) هەزار تۆن لەسەرجەم بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بەراورد بەساڵانی رابردو کەمیکردووە. ئیلام بەگشتی خاوەنی (340) هەزار هەکتار زەوی کشتوکاڵیی دێم و بەرئاوو پێنج هەزار هەکتار باخی هەیە کە وشکەساڵیی زیانی زۆری بەکشتوکاڵ و باخداریی لەو ناوچەیە گەیاندوەو بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی لە (30%) بۆ (70%) کەم بووەتەوە. هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەپارێزگای ورمێ زەنگی مەترسیداری وشکەساڵی لێدراوەو ئامارەکان دەریدەخەن رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بەساڵی رابردوو (26%) لەو پارێزگایە کەمی کردووە و ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ (56) سانتی مەتر دابەزیوە لەکاتێکدا (10) ساڵە لەچوارچێوەی پڕۆژەی زیندوکردنەوە دەریاچەکەدا ئاوی زۆربەی سەرچاوەکانی کوردستان دەڕژێنرێتە ئەو دەریاچەیە. رێژەی ئاوی دەریاچەی ورمێ لەئەمساڵدا گەیشتوەتە پێنج ملیار‌و (20) ملیۆن مەترسێجا لەکاتێکدا ئەو رێژەیە لەساڵی رابردوو شەش ملیار‌و (940) ملیۆن مەترسێجا بووەو هاوکات رێژەی ئاوی بەنداوی مەهاباد بووەتە (159) ملیۆن مەترسێجا کە بەراورد بەساڵی رابردوو (21) ملیۆن مەترسێجا کەمیکردوە. کەمئاویی و وشەکساڵی و بەکارهێنانی نائاسایی ئاوی ژێرزەوین لە پارێزگای ورمێ بوەتە هۆی رۆچونی (10) سانتیمەتر لەخاکی ئەو پاریزگایە. بەوتەی شارەزایان وشەکساڵی لەزۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تەنها پەیوەندیی بەکەمی بارانبارینەوە نییە، چونکە رێژەی بارانبارین لەو ناوچانە بەراورد بەساڵی رابردو کە بەساڵێکی باراناویی ناوی دەهێنرێت (26%) تا (46%) کەمیکردووە، بەڵام رێژەی سەرچاوەکانی ئاو بەراورد بەبارانبارین لەئەمساڵدا لەهەندێک ناوچەی رۆژهەڵات زیاتر لە (86%) کەمیکردووە، بۆیە بە لێکدانەوەیەکی ئاسایی ئەو ژمارانە دەردەکەوێت کۆنتڕۆڵ نەکردن و خراپ سودوەرگرتن لەسەرچاوە ئاوییەکان هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی وشکەساڵییە لەو ناوچانە. کەمئاوی (35%)ی کارەبای ئێرانی کەمکردووە ناوەندی نیشتیمانیی ئێران بۆ بەرنگاربوونەوەی وشکەساڵی لەئێران ئاشکرای کردووە کە نێوەنجی بارانبارینی ئەمسال بەگشتی (118) ملیم بووە لەکاتێکدا لەساڵی رابردودا رێژەی بارانبارین (207) ملیم بووەو ژمارەکە دەریدەخات رێژەی بارانبارین (43%) کەمیکردووە و هاوکات بووەتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەبەنداوەکان بەڕێژەی (35%) کە دەکاتە چوار هەزار مێگاوات. ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کەمبوونەوەی باران بووەتە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لەزۆربەی بەنداوەکان و لەلایەکی دیکەشەوە وەزارەتی کارەبای ئێران پشتڕاستی کردووەتەوە کەوڵاتەکەی (17%)ی سەرجەم کارەباکەی لەڕێگەی بەنداوەکانەوە بەرهەمدەهێنێت، بەڵام کەمبوونەوەی ئاستی بەنداوەکان و رێگریی لەبەردانەوەیان بووەتە هۆی لەدەستدانی زیاتر لەچوار هەزار مێگاوات کارەبا لەکاتێکدا سەرجەم بەرهەمهێنانی کارەبا لەئێران دەگاتە (60) هەزار مێگاوات. وەزارەتی کارەبا رایگەیاندوە بۆ رێگریی لەبەکارهێنانی زۆری کارەبا لەوەزارەت و ناوەندەکانی سەر بەو وەزارەتەوە بڕیاریان لەقەدەغەکردنی بەکارهێنانی سپلیت و کۆندیشنی غازی و ساردکەرەوەکان داوەو رەنگە ئەمە ببێتە بڕیارێک بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت. زۆربەی توێژینەوەکانی ناوەندە جیاوازەکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کەئێران بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی رووبەڕوی قەیرانیی ئاو دەبێتەوەو ئەمەش زۆربەی بوارە ئابوریی و کشتوکاڵییەکانی دەگرێتەوەو رەنگە خراپترین و وشکترین ساڵی خۆی لەمێژووی (50) ساڵی رابردودا ئەزمون بکات و سەرەڕای ئەمانەش پێشبینی کراوە ئەگەر بارانبارین لەئێران جارێکی دیکە ئاسایی ببێتەوە ئەو وڵاتە ناتوانێت تا (16) ساڵی داهاتوو بگاتەوە دۆخێکی ئاسایی، چونکە زۆربەی سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەویی ئەو وڵاتە بەمەبەستی کشتوکاڵ بەشێوەیەکی خراپ سوودیان لێوەرگیراوە.
هاوڵاتى بانکى ره‌شید و بانکى رافیده‌ین له‌عێراق به‌چڕى ده‌ستیانکردووه به پێدانى پێشینه جۆراوجۆره‌کانى وه‌ک پێشینه‌ى هاوسه‌رگیریى و خانووبه‌ره و خانه‌نشینان و چه‌ندین قه‌رز و پێشینه‌ى دیکه به مووچه‌خۆرانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى عیراق به برى 20 ملیۆن دینار تا 50 ملیۆن دینار. میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه که ئه‌و بانکانه رێژه‌ى سوودى دانانى پاره‌یان به‌رزکردووه‌ته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و که‌سانه‌ى پاره‌کانیان وه‌کو سپارده هه‌ڵده‌گرن. له هه‌رێمى کوردستان له ساڵی 2014ه‌وه سه‌رجه‌م پێشینه‌کان راگیراون و له‌هه‌مان کاتدا گرفت بۆ کردنه‌وه‌ی لقى ئه‌و بانکه عیراقیانه له هه‌رێم دروستده‌کرێت تا هاوڵاتیانى هه‌رێمیش هاوشیوه‌ى عیراق سودمه‌ندببن.
عەمار عەزیز بەبڕیاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، (١٠٠) خێزانی داعش لەكەمپی هۆڵ لە رۆژئاڤای كوردستان گوازرانەوە بۆ كەمپی جدعە لەباشووری موسڵ، جێگری پارێزگاری نەینەواش دەڵێت:» بڕیاروایە (400) خێزانی دیكەی عێراق كە داعشبوون بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق». رۆژی 26ی ئایاری 2021 وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق (100) خێزانی داعشی لەكەمپی هوڵی رۆژئاڤای كوردستان گواستەوە بۆ كەمپی جدعە لەباشوری موسڵ، ئەم هەنگاوەی حكومەت ئێزدییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی موسڵی توڕەو نیگەران كردووە . كەمپی جدعەی یەك، (100) مەتر دوورە لەگوندی جدعە، كەمپەكە (10 تا 15) كێلومەتر دوورە لەسەنتەری ناحیەی گەیارەو زیاتر لەشەش هەزار كەس لەگەیارە نیشتەجێن ، گەیارە لە 25ی ئایاری 2016 لەژێر دەستی داعش رزگاركراوە . گەیارە (60) كێلومەتر دوورە لەسەنتەری نەینەوا، بەگەورەترین ناحیە لەسنوری پارێزگای نەینەوا دادەنرێت، بەپێی ئاماری 2011ی وەزارەتی پلاندانان (79) هەزار كەس لەسنوری ناحیەكە دەژین . حسێن حەسەن نەرمو ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەپێكهاتەی ئێزیدی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: «حكومەتی عێراق بەئارەزووی خۆی ئەو كارەی نەكردووە، بەڵكو لەژێر فشاری یوئێن و كۆمەڵێك وڵاتی ئەوروپی بووە كەدەبێت عێراق هاووڵاتییەكانی خۆی ئەوانەی بەڕەگەز عێراقین لە كەمپی هوڵ وەربگرێتەوە ، ئێستا نزیكەی (31) هەزار عێراقی لەكەمپی هوڵن، حكومەتی عێراق بە رێككەوتن لەگەڵ یوئێن و چەند وڵاتێكی تر هەموو عێراقیەكان وەردەگرێتەوە «. ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد ئەو (100) خێزانەی لەكەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە بۆ كەمپی جدعەی باشوری موسڵ پاشماوەی داعشن و زورینەیان خەڵكی ئەنبارو سەڵاحەدین و پارێزگاكانی دیكەی عێراقن، بەشێكیشیان خەڵكی موسڵن، «یەكەمجار بڕیاربوو حكومەتی عێراق بیانگوازێتەوە بۆ كەمپی عەمەلە لەزوومار، بەڵام بەهەوڵی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەپشكی نەینەواو خەڵكی ناوچەكە ئەو هەوڵە سەرینەگرت، دواینجار گوازرانەوە بۆ كەمپی جدعە». «ئەوانەی لەكەمپی هۆلن زۆرینەیان داعشن جگە لەژن و كچانی ئێزیدی، گواستنەوەیان بۆ موسڵ مەترسییەكی گەورەیە، پێویستی بەچاودێرییەكی ورد هەیە تاكێشە و ئاڵوزی لەناوچەكە دروستنەكەن ، واباشترە هەر خێزانێك پێش ئەوەی بگوزارێتەوە لێكوڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت و بنێردرێنەوە پارێزگاكانی خۆیان نەك هەموویان لەموسڵ جێگیر بكرێن «حسێن حەسەن نەرمو وای وت. كامپی هۆڵ، (45) كیلۆمەتر دورە لەشاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كە لە(نۆ) بەش پێكهاتووەو لەهەشت بەشی كامپەكە پەنابەرو كۆچبەرانی عێراقی و سوری تێدان، بەشێكی كامپەكەش تایبەتكراوە بەخێزانانی چەكدارانی داعش، لەو بەشەش دوو هەزارو (625) خێزانی داعشی تێدایە كەژمارەیان هەشت هەزارو (965) كەسن لەهەمان كاتدا لەگەڵ ژنەكان منداڵانی چەكدارانی داعش لەو بەشەن كە تەمەنیان لە (1 تا 16) ساڵییە. جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ كاروباری ئاوارەكان دەڵێت:» بەفشاری یوئێن و وڵاتانی ئەوروپا، ئەوانەی عێراقین و لەكەمپی هۆلن دەیانگوازینەوە بۆ موسڵ، بڕیارەكە ناچارییە». عەلی عومەر گەعبۆ، جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ كاروباری ئاوارەكان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق كەمپێكی (500) خێوەتی ئامادەكردووە بۆ ئەو خێزانانەی لەكەمپی هۆلەوە دەگوازرێنەوە بۆ كەمپی جدعەی باشوری موسڵ، چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران سەرپەرشتی كەمپەكە دەكەن». هەروەها باسی لەوەشكرد لە 26ی ئایار، (١٠٠) خێزان لەكەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە بۆ كەمپی جدعە و وەكو ئیدارەی پارێزگای نەینەوا دژی ئەو هەنگاوەی حكومەتن «پارێزگاری نەینەوا نووسراوێكی رەسمی بۆ بەغدا ناردووەو داوای كردووە گواستنەوەی خێزانەكانی داعش بۆ موسڵ رابگیرێت، بەڵام تائێستا وەڵامی نەبووە». «لەسەر ئەم بابەتە قسەمان لەگەڵ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق كردووە كە بۆچی حكومەتی عێراق سوورە لەسەر گواستنەوەی خێزانەكانی داعش بۆ موسڵ ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران وتی فشارێكی زۆرمان لەسەرە لەلایەن یۆئێن زۆر وڵاتی تر كەدەبێت عێراق هاووڵاتییەكانی خۆی لەكەمپی هۆل وەربگرێتەوە، بەناچارییەوە ئەو كارەیان كردووە»عەلی عومەر وای وت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"به‌مزوانه کۆبونه‌وه‌یه‌کى په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێـت بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ک راسپارده ئاراسته‌ى حکومه‌تى عێراق بکرێت به‌مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق". ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2021، مه‌هدى ته‌قى ئامرلى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر سه‌روه‌رى ململانێى چه‌کدارى له‌سه‌ر خاکى عێراق له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ بێده‌نگى و هه‌ڵوێسته شه‌رمنه‌کانى حکومه‌ت یه‌ک ناگرنه‌وه و رۆژ له‌دواى رۆژیش زیاتر ده‌بن. ناوبراو راشیگه‌یاند:"لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مان له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت و فراوان به‌مه‌به‌ستى تاوتوێکردنى ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا ئه‌نجامده‌دات و ژماره‌یه‌ک راسپارده‌ش ئاماده ده‌کات بۆئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت و ئاراسته‌ى حکومه‌ت بکرێت و پابه‌ندیش بێت به‌وه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى تورکیا بداته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى چیتر سازش بکات". رۆژى 23ى نیسانى 2021، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازیى بۆ هێرشى ئاسمانى و زه‌مینى دژى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) رایگه‌یاند و تا ئێستاش روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان گه‌ریلا و سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق راگه‌یه‌نراوێکى له‌باره‌ى شه‌هیدبوونى پێشمه‌رگه‌کانه‌وه له مه‌تیناى نزیک ئامێدى بڵاوکرده‌وه و تێیداسهرکۆنهى ده‌که‌ن و ده‌شڵێن لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که ده‌که‌ن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجى حوزه‌یرانى 2021، لهراگهیهنراوهکهى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق ئاماژه به‌وه کراوه، "وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیروریستییه ترسنۆکانه‌یه ده‌کات که یه‌که‌یه‌کى سه‌ربازیى عێراقى له‌چوارچێوه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له رێگه‌ى چیاى مه‌تینى پارێزگاى دهۆک له‌سه‌ر ده‌ستى گروپى چه‌کداریى ناعێراقى روبه‌ڕوى بوه‌وه." هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق، ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو که هێزه‌کانى پێشمه‌رگه "به‌شێکى دانه‌بڕاوه له هێزه چه‌کداره‌کانمان و هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌م هێزه ره‌تکراوه‌یه و قبوڵکراو نییه." وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق ئه‌وه‌شى گوتووه، "روونى ده‌که‌ینه‌وه که لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که ده‌ستیپێکردووه و هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر خوێن و ئاسایشى عێراقییه‌کان، ده‌بێت به سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ى خۆى بگات." هاوکات وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له راگه‌یێندراوه‌که‌یدا رایگه‌یاندوه، "دوپاتیشى ده‌که‌ینه‌وه که هێزه‌کانى عێراق به سه‌رجه‌م به‌ش و جۆره‌کانییه‌وه به‌رپرسه له سه‌پاندنى سه‌روه‌ریى نیشتمانى له‌سه‌ر ته‌واوى خاکى عێراق و رێگه‌پێدراوه به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر پێشێلکارییه‌ک، چى نێوخۆیى بێت یان ده‌ره‌کى و ده‌ستدرێژیکار سزاى خۆى وه‌رده‌گرێت."