هاوڵاتى پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنوری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان. ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاندوە، "پشتبه‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (17)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه 6-7-2021". به‌رنامه‌ی كار به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٧)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٧/٦ به‌مشێوه‌یه بێت: یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (٢)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٤٩) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان: 1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان). 2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك). 3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی). 4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشی كۆڤیدـ ١٩). سێیەم : خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. 1- پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستيی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی كوردستان-عێراق). 2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی كوردستان-عێراق). 3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (٢٠)ی ساڵی ١٩٩٨ی هەمواركراو).
هاوڵاتى هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین ئامارى شه‌ش مانگى ئه‌مساڵیان بڵاوکرده‌وه و رایانگه‌یاندووه، که 31 سه‌ربازو 79 ملیشیاى هاوپه‌یمانى تورکیا و دوو سیخورى ده‌زگاى هه‌واڵگرى میت کوژراون و 26 ئوتومبێلى سه‌ربازیشیان تێکشکانووه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێنجى ته‌موزى 2021، هێزه‌کانى رزگاریى عه‌فرین (HRE) ئامارى شه‌ش مانگى یه‌که‌مى چالاکییه‌کانى ساڵى 2021 بڵاوکرده‌وه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین: هێرشه نامرۆڤانه‌کان له دژى هاووڵاتییان به‌رده‌وامه "ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر دواى داگیرکردنى عه‌فرین به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان هه‌موو جۆره پێشێلکارییه‌کى به‌ده‌ر له هه‌موو پێوه‌ره مرۆڤایه‌تییه‌کانى ئه‌نجامدا. له‌سه‌ر دیمۆگرافیا و سروشتى عه‌فرین سیاسه‌تى قێزه‌ون و تێکده‌رانه‌ى به‌ڕێوه‌برد. هه‌موو رۆژێک به تۆپبارانى چێ گه‌لى ناوچه‌که و سروشتى ناوچه‌که ده‌کاته ئامانج. ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر پێشێلکاریى به‌ده‌ر له مرۆڤایه‌تى له دژى گه‌له‌که‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بات. چالاکى و به‌رخودانى هێزهکانمانیش به شێوه‌یه‌کى به‌هێز به‌رده‌وامه. له ٦ مانگى یه‌که‌مى ٢٠٢١دا له دژى داگیرکه‌ران چالاکیى به‌هێز ئه‌نجامدران و له‌و چالاکییانه‌دا گورزى قورس له داگیرکه‌ران درا. ٣١ سه‌رباز و ٢ سیخوێ و ٧٩ چه‌ته و به گشتى ١١٢ داگیرکه‌ر کوژراون هێزه‌کانمان له ٦ مانگى یه‌که‌مى ساڵى ٢٠٢١دا له دژى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر و گروپه چه‌ته‌کان ٦٧ چالاکییان ئه‌نجامداوه. له‌و چالاکییانه‌دا ٣١ سه‌رباز کوژراون، که یه‌کێکیان سه‌رله‌شکر بووه و ٢٧ سه‌ربازى تریش بریندار بوو. ٢ سیخوڕ‌ى میت-یش کوژراون و ٢ ئه‌ندامى تر‌ى میت-یش بریندار بوون. هه‌روه‌ها پسپۆڕێکى ئه‌ندازه‌یى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر کوژراوه. ٧٩ چه‌ته کوژراون، که ٢دانهیان سه‌ره‌ک چه‌ته بوون و ٨٣ چه‌ته‌ى تریش بریندار بوون. ٢٦ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و ٢ ماتۆێ و کارگه‌یه‌ک و ٤ باره‌گاى سه‌ربازى تێکشکێنراون له‌و چالاکییانه‌دا ١٩ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی، ئۆتۆمبێلێکى کار، ٢ ماتۆێ سکیل، ٢ زرێپۆشى جۆرى کیرپی، ٤ چه‌کى دۆشکا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌کانیان، ١ دووربینى له‌یزه‌ر، ١ دووربینى رۆژ و بێته‌لێک تێکشکێنراون. هه‌روه‌ها کارگه‌یه‌کى چه‌ته‌کان و ٤ باره‌گاى چه‌ته‌کانیش ته‌قێنراونه‌ته‌وه و زیانیش به ٢ ئۆتۆمبێلى تریان گه‌یه‌ندراوه. ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازیدا گیراوه له‌و چالاکییانه‌دا به گشتى ١ بى که‌ى سی، ٣ ئه‌ى که‌ى – ٤٧ ، ١ دووربینى شه‌و، ١ بێته‌ل و ٣ ته‌له‌فون ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. ٨ هاووڵاتیى مه‌ده‌نى شه‌هیدبوون و ١١ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون سوپاى تورکى داگیرکه‌ر له سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢١ تاوه‌کو ئێستا سه‌دانجار ناوچه‌که‌ى بۆردومان کردووه. له‌و بۆردومان و تۆپبارانانه‌دا ٨ هاووڵاتیى شه‌هید بوون، که ٤یان منداڵ بوون و ١١ هاووڵاتیى تریش بریندار بوون. چه‌ته داگیرکه‌ره‌کان ٣ جار هێرشى زه‌مینییان ئه‌نجامداوه. ٥ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون له هێرشه‌کانى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر و چه‌ته‌کانیاندا ٥ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى كارەباى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، گرێبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی كارەبای لە سنوری پارێزكای سلێمانی ئیمزا كرد، كه تێچووى هه‌ردوو پرۆژه‌كه به بڕى 48 ملیار‌و 810 ملیۆن دیناره. وه‌زاره‌تى كارەباى هه‌رێم یڵاویكردۆتهوه، وەزیری كارەبا گرێبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی كارەبای لە سنوری پارێزكای سلێمانی ئیمزا كرد كه تێچووى هه‌ردوو پرۆژه‌كه به بڕى 48 ملیار‌و 810 ملیۆن دیناره. پرۆژه‌كانیش بریتین له: پرۆژەی یەكەم: بەستنی هێڵی 132 كەی ڤی لەنێوان بازیان‌و رانیە، بە درێژایی 105 كیلۆمەتر، بە گوژمە 31 ملیار‌و 600 ملیۆن دینار، لەلایەن كۆمپانیای (هێرۆ)وە لە ماوەی 365 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت. پرۆژەی دووەم: بەستنی هێڵی 132 كەی ڤی لەنێوان تانجەرۆو سەیدسادق بەدرێژایی 55 كیلۆمەتر، بە تێچوونی 17 ملیار‌و 210 ملیۆن دینار، لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (هێرۆ)و (مادۆ)وە لە ماوەی 220 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
هاوڵاتى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بۆ ڕێگری‌کردن له ساخته‌کارى چوار بڕیارى نوێى ده‌رکرد که یه‌کێکیان هه‌ر 10 په‌نجه‌که‌ى ده‌نگده‌ر مۆر ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێى ته‌موزى 2021، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو له پێناو سه‌رکه‌وتنى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا ئه‌نجومه‌نى کۆمیساران بڕیاریداوه کۆمه‌ڵێک بڕیارى دیکه بۆ گره‌نتیکردنى هه‌ڵبژاردنێکى پاک و دوور له ساخته‌کارى بگرێته‌به‌ر. هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که باسى بڕیاره‌کان کراوه که ئه‌وانیش، “وه‌رگرتنه‌وه‌ى کارتى ئه‌لکترۆنى ده‌نگدان له ده‌نگده‌ر ده‌بێت له دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان، هه‌روه‌ها له کارخستنى سه‌رجه‌م کارته ئه‌لکترۆنییه‌کان ڕاسته‌وخۆ له دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆماوه‌ى سێ رۆژ". هاوکات یه‌کێکى دیکه له بڕیاره‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بۆ ڕێگری‌کردن له ساخته‌کارى بریتییه له وه‌رگرتنى په‌نجه‌مۆرى هه‌ر 10 په‌نجه‌که‌ى ده‌نگده‌ر، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستى ڕێگرى له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌نگدانى ده‌نگده‌رێک له بنکه‌یه‌کى دیکه‌ى ده‌نگداندا. کۆتا بڕیارى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌وه‌یه که پێویسته ده‌نگده‌ر له‌کاتى ده‌نگداندا جگه له کارتى ئه‌لیکترۆنى ده‌نگدان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کى فه‌رمى دیکه‌شى پێ بێت.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، بۆ چاره‌سه‌ر کردنى دۆخى کاره‌با سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌ى شانه‌ى فریاکه‌وتنى قه‌یرانى کاره‌باى کرد و ژماره‌یه‌ک راسپارده‌ى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌که ده‌رکرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێى ته‌موزى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران، مسته‌فا کازمى سه‌رپه‌رشتى یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى شانه‌ى فریاکه‌وتنى چاره‌سه‌رى کاره‌باى کرد و که دوێنێ هه‌ینى پێکهێندرا به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کانى به‌رده‌م کاره‌با. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که، ئامانجى کۆبونه‌وه‌که لێکۆڵینه‌وه بو له هۆکاره‌کانى کوژاندنه‌وه‌ى سیستمى کاره‌با له‌به‌ره‌به‌یاندا دوێنێ هه‌ینى و هه‌روه‌ها دهرخستنیى ئه‌وه‌ى که هۆکاره‌که‌ى ته‌کنیکى بوه یاخود که‌مته‌رخه‌مى تا لێپرسینه‌وه بکرێت، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له چه‌ندین ڕێوشوێنکرا بۆ ڕێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه. هاوکات جه‌ختله‌وه‌کراوه‌ته‌وه ده‌بێت کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت و چاره‌سه‌رى خێرا بۆئه‌و کێشه‌یه بدۆزرێته‌وه. مسته‌فا کازمى وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه‌ى ئاراسته کرد، بۆئه‌وه‌ى هه‌مو ئاسانکارییه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنى به‌په‌له‌ى ئه‌و گرفتانه بکه‌ن که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کاره‌باوه خراونه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها پلانى به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى کاره‌با دابنرێت. هه‌ر له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک راسپارده ده‌رکران، یه‌کێک لهراسپاردهکانیش، بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى نزمى ڤۆڵتیه له‌ناوچه‌کانى باشورى عێراق، له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى گفتوگۆ بکرێت، راسپارده‌ى دوه‌میش، کۆمپانیاکانى گواستنه‌وه‌ى کاره‌باى گشتى به به‌رده‌وامى پشکنین بۆ هێڵى KV400 بکه‌ن، راسپارده‌ى سێیه‌میش، به‌رپرسیارێتى تۆڕه‌کانى گواستنه‌وه‌ى کاره‌با له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه له‌ئه‌ستۆ ده‌گیرێت.
هاوڵاتى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) داواى دروستکردنى لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مانى کردووه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌وه‌ده‌که‌ن سوپاى تورکیا گازى کیمیایى له‌دژى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان( په‌که‌که) له هه‌رێمى کوردستان به‌کارهێناوه. دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه میدیاى نزیک له پارتى کارێکارانى کوردستان به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆ و وێنه‌ى له‌سه‌ر به‌کارهێنانى گازى کیمیایى دژى گه‌ریلا بڵاوکرده‌وه، پارتى دیموکراتى گه‌لان له‌په‌رله‌مانه‌وه لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه پێکده‌هێنێت. دواى ئه‌وه‌ى سوپاى تورکیا له 23ى نیسانه‌وه هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر گه‌ریلا له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێکردووه تا ئێستا به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه 12 جار گازى کیمیایى دژى گه‌ریلا به‌کارهێناوه. دوێنێ میدیاى فوراتنیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه که ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین گازى کیمیاییدا گرتووه که له‌رێگه‌ى گوریسوه هه‌ڵدراوه‌ته تونێله‌کانه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، کۆبوونه‌وه‌ى رێکخراوى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ستى به‌کاره‌کانى کردوه سبه‌ینێ هه‌ینى ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، وڵاتانى ئه‌ندام لهرێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س، بڕیارى دواخستنى کۆبونه‌وه‌که‌یان داوه، که ئه‌مڕۆ ده‌ستى به کاره‌کانى کردوه و چه‌ند کاتژمێرێکى خایاندوه، بڕیاره سبه‌ینێ درێژه بهکۆبونهوهکان بده‌ن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه که دواخستنى کۆبونه‌وه‌ى ئۆپێک بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژى زیاتره به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک که ئامانجى هاوبه‌ش له سه‌قامگیرى و هاوسه‌نگى بازاڕه‌کانى نه‌وتى جیهانیدا به‌دیبهێنێت . هاوکات، وه‌زیرى نه‌وت ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌کان کرد، بۆ نزیککردنه‌وه‌ى بۆچونه‌کان لهرێککهوتنێک که خزمه‌ت بهبهرههمهێنهران بکات و سه‌قامگیریى بۆ وڵاتانى بهرههمهێنى نه‌وت دابین بکات. سه‌باره‌ت به‌کۆبونه‌وه‌ى داهاتوى رێکخراوى وڵاتانى ئۆپێک، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئاشکرایکرد، کۆبونه‌وه‌ى داهاتوى رێکخراوى ئۆپێک له به‌غدا ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستى پیرۆزڕاگرتنى یادى 60 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى رێکخراوه‌که له به‌غدا.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهات و فرۆشتنى مانگى حوزه‌یرانى ئاشکرا کرد که له‌و مانگه‌دا زیاتر له 86 ملیۆن به‌رمیل فرۆشراوه‌و داهاته‌که‌شى شه‌ش ملیار‌و141 ملیۆن دۆلار بووه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڵاویکرده‌وه که له‌مانگى رابردوودا بڕى 86ملیۆن و 765 هه‌زار و 589 به‌رمیل نه‌وتى خاو هه‌نارده‌کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ڕۆژانه تێکڕا دوو ملیۆن و 892هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ههناردهکراوهو به‌رهه‌مى نه‌وتى که‌رکوک سێ ملیۆن و 75هه‌زارو 237 به‌رمیل نه‌وت بووه. هاوکات وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو تێکڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت گه‌یشتوه‌ته ( 70.778) دۆلار، داهاتى نه‌وت گه‌یشتوه‌ته شه‌ش ملیار و141 ملیۆن و 77 هه‌زار دۆلار. مانگى رابردوو نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى که له‌کۆتایى مانگه‌که‌دا نرخى یه‌ک به‌رمیل گه‌یشته 75 دۆلار، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش کاریگه‌ریه‌کى ئه‌رێنى له‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق ده‌بێت.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى عێراق 43ى واژۆى کۆکردووه‌ته‌وه بۆ میوانداریکردنى مسته‌فا کازمى له‌باره‌ى سه‌روه‌ریى وڵاته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2021، ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق واژۆى په‌رله‌مانتارانى کۆکرددووهتهوه بۆ میوانداریکردنى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له‌باره‌ى چه‌ند پرسێکه‌وه. یه‌کێک له‌و پرسانه میوانداریى کردنى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه له‌باره‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌ریى عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه به‌تایبه‌ت پرسى بۆردومانه‌کانى تورکیا بۆ سه‌رخاکى عێراق. له نووسراوى داواکاریى میوانداریکردنه‌که‌دا، له‌باره‌ى هۆکارى ئه‌و داوایه‌وه، ئاماژه به‌وه کراوه، “بۆ زانینى ئه‌و ڕێکارانه‌ى کازمى وه‌ک فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کان، گرتوونیه‌تییه‌به‌ر له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلکارییانه‌ى ده‌کرێنه سه‌ر سه‌روه‌ریى عێراق و به‌رده‌وامیش دووباره ده‌بنه‌وه.
هاوڵاتى سەركەوتنی پێشبینیكراوی ئیبراهیم رەئیسی كە متمانەپێكراوی خومەینی و خوێندكاری خامنەیی و یاری وەفاداری قاسم سولەیمانی بووە، سەرنجەكانی بۆ خۆی راكێشاوەو رەنگە یەكێك بێت لەو سەرۆكانەی كەزۆرترین تۆمەتی سەركوت و زیندانیكردن و لەسێدارەدان لەمێژووی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بیگرێتەوە. رەئیسی زیاتر لە (40) ساڵ لەهەستیارترین ناوەندە جیاوازەكانی سەر بەدەزگای دادوەریی، لێكۆڵینەوەو چاودێریی و ئەمنیی كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاربەدەست بووە و تۆمەتبار دەكرێت بەسزادان و لەسێدارەدان و گولـلەبارانكردنی (17) هەزار نەیاری كۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی (1988) كە ژمارەیەك لەو نەیارانە سەر بە حزبە چەپەكانی كورد بوون. زۆربەی میدیاكانی جیهان رەئیسی وەك كەسێكی توندڕەوو بكوژی زیندانیان ناودەهێنن كە لەلیستی سزاكانی ئەمەریكادایە دژی ئێران و میدیا عەرەبییەكان ئەو بەجێگرەوەی خامنەیی و هۆكارێك بۆ پووچەڵكردنەوەی ئەگەری كودەتا لەناوخۆی سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران لەقەڵەمدەدەن. بەدەر لەهەموو هەواڵ و شیكردنەوەكان رەئیسی لە (18) ساڵیی تەمەنی خۆیەوە متمانەپێكراوی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران بووەو بەكەمترین تەمەنەوە هەر بەفەرمانی خومەینی لەدامەزراوە دادوەرییەكانی ئێران‌دا جێگیر كراوەو رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەسەركوت و لەناوبردنی نەیارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەناوخۆی وڵاتەكەدا. لەكاتێكدا ئێران بەهۆی سزاكانی ئەمەریكاوە لەقوڵترین قەیرانی دارایی مێژووی خۆیایەتی، بەڵام رەئیسی دوای سەركەوتن لەهەڵبژاردنەكان، لەیەكەم دیداری تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند ئەگەری رێككەوتنی ئێران و ئەمەریكا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بەرنامەی موشەكی دوورە لە راستییەوە و ئەو ئامادە نییە چاوی بەسەرۆكی ئەمەریكا بكەوێت. لەقەمسەڵەی سەربازییەوە تا عەبای دادوەریی.. سەید ئیبراهیم رەئیسولساداتی ناسراو بەئیبراهیم رەئیسی لەساڵی (1960) لەشاری مەشهەد لەپارێزگای خوراسان لە رۆژهەڵاتی ئێران لەبنەماڵەیەكی ئایینیی ئەو شارە لەدایكبووەو بەوەچە لەدایك و باوكەوە دەچێتەوە سەر نەوەكانی زەیدی بن عەلی كوڕی سەجاد كەدەكاتە ئیمامی چوارەمی شیعەكان. رەئیسی لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە باوكی لەدەست دەدات و دواتر لەگەڵ چوونە خوێندنگەی سەرەتاییەوە سەرقاڵی خوێندن لەبواری ئایینی شیعەدا دەبێت و زۆربەی پلەكانی خوێندنی ئایینیی لەشارەكانی مەشهەد و قوم بەپلەی باڵا دەبڕیت. ئیبراهیم رەئیسی كە لەساڵی (1979) و لەگەڵ رووخانی حكومەتی محەمەد رەزا پەهلەوی دوایین پاشای ئێران یەكێك بووە لە رێكخەرە سەربازیی و ئەمنییە سەرەكییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەتەمەنی (20) ساڵیدا و بەفەرمانی روحەڵڵا خومەینی دەبێتە یاریدەدەری دادوەری داواكاری گشتیی لەشاری كەرج و دوای سێ مانگ بەبڕیارێك دەبێتە سەرۆكی داواكاری گشتی لەو شارە، بۆیە لەو سەردەمەوە چیتر رەئیسی جلوبەرگی سەربازیی لەبەر نەكردووە و تەنها بەمێزەرە و عەباوە دەركەوتووە. ئەو لەساڵی (1985) دەبێتە جێگری سەرۆكی داواكاری گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران لەتاران و دواتر لەساڵی (1987) بەفەرمانی راستەوخۆی خومەینی رادەسپێردرێت بۆ چارەسەری كێشەكانی دەزگای داد لەپارێزگاكانی (كرماشان، لورستان، سمنان) كە ئەمەش ئاماژە بووە بەوەی كە خومەینی تا چ ئاستێك متمانەی بە رەئیسی هەیە. سەرۆكی سەركوت و سێدارە.. رئیسی (36) ساڵ بەسەركوت و زیندانی و لەسێدارەدان حوكمی كردووە، چونكە لەتەمەنی (18) ساڵییەوە یەكێكە لەتۆمەتبارە سەرەكییەكانی لەسێدارەدان و گولـلەبارانكردنی (17) هەزار نەیاری كۆماری ئیسلامی ئێران لەزیندانەكانی ئەو وڵاتەدا. ساڵی (1988) دوای تەواوبوونی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، خومەینی بەفەرمانێك دەستەیەكی بۆ لەسێدارەدانی نەیارانی كۆماری ئیسلامی لەزیندانەكانی ئێران پێكهێنا كە یەكێك لەئەندامانی ئەو دەستەیە كە بە(دەستەی مەرگ) ناودەهێنرێن ئیبراهیم رەئیسی بوو، شارەزایان پێیان وایە كۆتایی جەنگی نێوان عێراق و ئێران باشترین هەل بووە بۆ سەركوتی سەرجەم نەیارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتە. حزبی موجاهیدنی خەلقی ئێران رایگەیاندووە بە فەرمانی دەستەی مەرگ زیاتر لە (10) هەزار ئەندام و لایەنگری ئەو حزبە كە نەیاری كۆماری ئیسلامی ئێران بوون لەگەڵ زیاتر لەچوار هەزار كەسی لایەنگران و ئەندامانی حزبەكانی دیكە لەئێران لەسێدارە یان گولـلەباران كراوەو لەلایەكی دیكەوە سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئێران ئەو ژمارانە رەتدەكەنەوە، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی) سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە؛ ژمارەی ئەو كەسانەی لەساڵی (1988) لەلایەن دەستەی مەرگەوە بڕیاری سێدارەو گولـلەبارانكردنیان بەسەردا جێبەجێكراوە چوار هەزار و (482) كەس بوون. لەلایەكی دیكەوە ئاگنێس كاڵامار، ئەمینداری رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندووە رەئیسی لەكاتێكدا خۆی بەبەرگریكاری مافەكانی مرۆڤ دەزانێت كە لەدەیەی (80) بەتایبەت لەساڵی (1988) بەڵگەی روون هەیە لەسەر پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لەلایەن ئەوەوە. رئیسی لەساڵی (1989) تا (1994) سەرۆكی داواكاری گشتیی شاری تارانی پایتەختی ئێران بووەو لەساڵی (1994) بووەتە سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی سەر بەدەزگای دادی كۆماری ئیسلامی ئێران و دواتر لەساڵی (2004) تا ساڵی (2014) بووەتە جێگری یەكەمی سەرۆكی دەزگای دادی كۆماری ئیسلامی ئێران. ئەو لەساڵی (2011) تائێستاش بەفەرمانی خامنەیی سەرۆكی داواكاری گشتیی تایبەت بەزانایانی ئایینیی هەموو ئێران دەستنیشان كراوە. رەئیسی بۆ ماوەی (14) ساڵ لەژێر دەستی عەلی خامنەیی وانەی (جیهاد و قیساس)ی لەگەڵ مەكاسبی موحەڕەمە (بازرگانیی حەرامكراو)ی خوێندووە و توانیویەتی دواتر دكتۆرا لەبواری فیقهـی شیعەو مافە كەسییەكان لەزانكۆی موتەهەری لەتاران وەربگرێت و گەورەترین پلەی زانستی ئایینیی لەناوەندی زانستی ئایینیی قوم ببڕێت كە بەچوارەم پلە ناودەهێنرێت و باڵاترین پلەی زانستی ئایینیی شیعەیە لەقوم. دوای بڕینی و تەواوكردنی خوێندنی ئایینی و زانستی ماوەی ساڵانێك وەك مامۆستای زانكۆ لەبواری (فیقهـ و دادوەریی و ئابوریی) وانەی وتووەتەوە. رەئیسی لەساڵی (2004) بە بەدەستهێنانی (80%)ی دەنگەكانی ئەنجومەنی دەستبەژێری رێبەری (ئەنجومەنی خوبرەگانی رەهبەری) وەك نوێنەری پارێزگای (خوراسانی باشور) بووە ئەندامێكی ئەو ئەنجومەنەو لەئێستادا ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەو ئەنجومەنەیە كە بەیەكێك لەهەستیارترین دامەزراوەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران هەژمار دەكرێت. رئیسی خاوەنی شەش كتێبە لەبوارەكانی (زانستی ئایینیی و ئابوریی) و زۆربەی وتار‌و نووسینەكانیشی لەسەر ئەو دوو بوارە و پەیوەندیی و گرێدراویی ئەو دوو بوارە پێكەوە بووە. رەئیسی دوای ئەوەی لەساڵی (2017) بە بڕیاری خامنەیی بوو بەسەرۆكی دەزگای دادی كۆماری ئیسلامی ئێران، توانی ژمارەیەك دادوەرو كارمەندی خاوەن پێگە و پێشینە لەو دەزگایە كە بەنەیاری ئەو ئەژمار دەكران دووربخاتەوە و ژمارەیەكیشیان بەزیندانیكردن سزا بدات و رەنگە ئەم رووداوە لەدەزگای دادی ئێران یەكێك بێت لە رووداوە مێژووییەكان كە هەم ئاماژەیە بەگەندەڵبوونی ئەو دەزگایە و هەمیش ئاماژەیە بەتەشەنەكردنی نەیارانی كۆماری ئیسلامی لەئێران. رەئیسی لەساڵی (2019) لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بەهۆی پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤەوە خرایە لیستی سزای نێودەوەڵەتییەوەو ئەمەریكا رایگەیاند؛ رەئیسی دەستی لەسەركوتی نەیارانی ناوخۆ‌و دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هەیە. رئیسی داوای خوێنی قاسم سولەیمانی دەكات.. ئیبراهیم رەئیسی لەسەر گۆڕی قاسم سولەیمانی كاندیدبوونی خۆی بۆ سیانزەیەمین هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی لەئێران راگەیاند، كەئەمەش ئاماژەیەكی بەهێزە كە یارێكی وەفاداری سولەیمانییە و دەیەوێت لەسەر رێچكەو رێبازی ئەو فەرماندە سەربازییەی كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بێت. ئەو لەزستانی ئەمساڵ سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق كرد‌و بە راشكاوی رایگەیاند كە یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی گەشتەكەی بۆ بەغدا لێكۆڵینەوەی خێرایە لەدۆسیەی كوشتنی قاسم سولەیمانی بۆ ئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری كارەكانی دەزگای دادوەریی عێراق بێت بۆ بە ئەنجامگەیاندنی دۆسیەكە، ئەو گەشتەی رەئیسی ئاماژەبوو كە وەك یارێكی وەفاداری سولەیمانی دەیەوێت داوای خوێنەكەی لەعێراق و ئەمەریكا بكات. خاوەن دەسەڵاتترین كاندید.. بەفەرمانی خامنەیی لەساڵی (2016) تا ساڵی (2019) ئیبراهیم رەئیسی وەك خاوەنداری مەزارگەی (ئیمام رەزا) لە مەشهەد كەئیمامی هەشتەمی شیعەكانە، دەستنیشان دەكرێت، ئەم مەزارگەیە زیاترین داهاتی ئابوریی نانەوتیی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، چونكە ساڵانە (30) ملیۆن كەس سەردانی ئەو مەزارگەیە دەكەن و بڕە پارەیەك وەك خێر بۆ سندوقەكانی تەرخان دەكەن، بەڵام بەرپرسان رایانگەیاندووە ئەو مەزارگەیە رۆژانە سێ ملیار تمەن خەرجی هەیە كەدەكاتە (122) هەزار دۆلار لەكاتێكدا هەندێك سەرچاوە داهاتی ساڵانەی ئەو مەزارگەیە بەزیاتر لە (15) ملیار دۆلار دەخەمڵێنن. رەئیسی كە ساڵی (2017) خۆی بۆ دوانزەیەمین هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی كاندید كردبوو لەبەرامبەر حەسەن رۆحانی شكستی هێنا ، بەبەدستهێنانی نزیكەی (16) ملیۆن دەنگ واتە (38%)ی دەنگەكان كە دەكاتە زیاترین دەنگی ركابەری دۆڕاو لەمێژووی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ئێران‌دا تۆمار كرد، چونكە پێش ئەو لەهەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ساڵی (2009) میر حسێن موسەوی، سەرۆكی بزوتنەوەی سەوز-ی سەر بە ریفۆرمخوازان لەبەرامبەر مەحمود ئەحمەدی نەژاد (13) ملیۆن دەنگی بەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی سەركەوتن بەدەستبهێنێت. جارێكی دیكە رەئیسی بەختی خۆی لەئەمساڵداو لەسیانزەیەمین هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی ساڵی (2021) لەئێران تاقیكردەوەو بە بەدەستهێنانی (18) ملیۆن دەنگ كە دەكاتە (62%) كۆی (28) ملیۆن لەدەنگەكان، كورسیی سەرۆك كۆماریی مسۆگەر كرد. بەهۆی پشتیوانیی هەمەلایەنەی باڵی محافزكارو تەنانەت ژمارەیەك لە ریفۆرمخوازان و رێكخستنی ئەو هەڵبژاردانانە بەشێوەیەكی ئەندازیاریی لەبەرژەوەندیی رەئیسی، سەركەوتنی ئەو پێشبینیكراو بوو. هەر لەگەڵ سەركەوتنی چاوەڕوانكراوی رەئیسیدا كیم جونگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكور پیرۆزبایی لێكرد‌و داوتریش سەرۆك و بەرپرسانی ڤەنزوێلا و ڤێتنام ، كوباو توركیا‌و نەمساو ئیمارات و قەتەرو سوریا‌و عێراق پیرۆزباییان لێ‌كرد. شكستی پێشبینیكراوی ریفۆرمخوازن.. سەركەوتنی رەئیسی بووە هۆی یەكدەستبوونی دەزگای جێبەجێكار (حكومەت) و دەزگای یاسادانان (پەرلەمان) بۆ محافزكاران، رەنگە ئێستا باڵی ریفۆرمخواز لەهەمو كاتێك زیاتر بێ پەڕوباڵتر بێت، چونكە بێگومان بە لەدەستدانی حكومەت و پەرلەمان لەماوەی ساڵێكدا داهاتوویەكی ناڕوون بۆ ئەو باڵەی كۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕوان دەكرێت. یەكەمجار ریفۆرمخوازان پەنایان بۆ حەسەن خومەینی، كوڕەزای روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەرو رێبەری پێشوی كۆماری ئیسلامی ئێران برد بۆ ئەوەی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی كاندید بكات، بەڵام ئەو لەژێر كاریگەریی دیدارێكی عەلی خامنەیی لەخۆكاندیدكردن پاشگەز بووەوەو دواتر ئەو باڵە پەنایان بۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران برد كەئەویش رایگەیاند كاری دیپلۆماسی و پسپۆڕییەتەكەی بۆ خزمەت بەكۆماری ئیسلامی ئێران لەهەموو شتێك بۆ گرنگترە، بۆیە هێندەی دیكە ریفۆرمخوازان بێهیوا بوون. دوایین فریادڕەسی ریفۆرمخوازان ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سەرۆك كۆمار بوو، بەڵام كاندیدبوونی ئەو لەلایەن ئەنجومەنی چاودێریی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رەتكرایەوە بۆیە ئەو باڵەی كۆماری ئیسلامی بەدەستێكی بەتاڵەوە بەشداریی ئەو پڕۆسەیان كرد‌و ئەنجامەكەشی بەسەركەوتنی پێشبینیكراوی رەئیسی كۆتایی هات. رەئیسی خەونی پاكسازیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی هەیە.. مێژووی دەسەڵات و بڕیاربەدەستبوونی رەئیسی دەتوانێت ئاماژەیەكی گرنگ بێت بۆ پاكسازیی نەیارانی ئێستای كۆماری ئیسلامی ئێران لەناوخۆی سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا و هەموو ئاماژەكان بەدەر لەزۆربەی شیكردنەوەكان ئەوە دەردەخەن كە هێزی ئیداری و یاسایی و ئابوری و سەربازیی رەئیسی بەكاربهێنرێت بۆ پاكسازیی لەسیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی درێژكردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی ئەو كۆمارە ئیسلامییە لەئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەزمانێكی دیكە شێوازی ئەندازیاریی سیانزیەمین هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی لەئێران و سەركەوتنی رەئیسی بەمەبەستی لەبێژنگدانی سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
نامۆ سه‌ربه‌ست دوای (10) ساڵ له‌هه‌وڵدان، دواجار دیموکراته‌کان توانییان به‌هاوکاریی چه‌ند ئه‌ندامێکی کۆنگرێسی ئه‌مریکا پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (یاسای ده‌سه‌ڵاتپێدان بۆ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی AUMF) ی ساڵی 2002 یان تێپه‌ڕێنن، ئه‌و یاسایه‌ی بووه بنه‌مای داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه. هۆکارو بیانوی ده‌رکردنی یاساکه له‌و کاته‌دا، کاردانه‌وه بوو به‌رامبه‌ر رووداوه‌کانی 11ی سێپتهمبهرو هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ له‌ناوبردنی قاعیده‌و تاڵیبان و پاشانیش ئه‌وانه‌ی به‌هاوکاری تیرۆر ناویدهبردن. به‌پێی ده‌ستوری ئه‌مریکا سه‌رۆک فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانه، به‌ڵام راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌دژی وڵاتێک یان به‌ره‌یه‌ک، له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆنگرێسه، واته سه‌رۆک به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی کۆنگرێس ناتوانێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێک بکات، به‌ڵام یاسای AUMF که‌دوای رووداوه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ر له‌لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه ده‌رکرا، ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌رۆک که بتوانێت «هه‌موو هێزێکی پێویست و گونجاو دژی هه‌ر لایه‌نێک که سه‌رۆک دیاریده‌کات به‌وه‌ی پلانی داڕشتووه یان دهسهڵاتیداوه یان جێبه‌جێی کردووه یان هاوکاربووه له‌هێرشه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا به‌کاربهێنێت»، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش توانای دایه جۆرج ده‌بلیو بوشی سه‌رۆکی ئه‌وکات تائهفغانستان و دواتریش عێراق داگیربکات. دوای راگه‌یاندنی تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاساکه به (286) به‌رامبه‌ر (161) ده‌نگ، که تیایدا (49) ئه‌ندام کۆنگرێسی کۆماری چوونه پاڵ دیموکراته‌کان و ده‌نگیان پێداو ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌نگی پێبده‌ن و سه‌رۆکیش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر نیشان بدات تا ببێته یاسا‌و ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، نانسی پێلوسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند:»له‌و کاته‌وه کهکۆنگرێس له‌ساڵی 2002 دا ده‌نگی بهدهسهڵاتپێدان بۆ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازیی داوه، نزیکه‌ی (20) ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و (10) ساڵیش تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر کۆتایهێنانی فه‌رمیی بهئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ دوای (10) ساڵ له‌ئه‌و کۆتایی پێهێنانه، گه‌له‌که‌مان به‌پێی دهسهڵاتپێدانێکی کۆنی هێزی سه‌ربازیی کارده‌کات». پیلۆسی راشیگه‌یاند:» ترس هه‌یه له‌به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و پێشتریش وه‌ک دهسهڵاتپێدانێکی ره‌ها، به‌کارهێندراوه بۆ چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازیی نا په‌یوه‌ندیدار به‌ئامانجی یاساکاوه«. ئه‌گه‌رچی جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که پشتگیریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساکه ده‌کات، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ناو سیناتۆره‌کاندا رایه‌کی جیاواز هه‌بێت، هه‌ربۆیه پێنج سیناتۆری ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران، له‌نامه‌یه‌کدا بۆ سیناتۆر بۆب مێندێز سه‌رۆکی لیژنه‌که، داوایانکردووه کاتی زیاتریان پێبدرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه لهههڵوهشاندنهوهکه، چونکه کاتێکی زۆر به‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای دهسهڵاتپێدانهکهدا تێپه‌ڕیوه. هه‌روه‌ها به‌پێی به‌دواداچوونێکی ماڵپه‌ڕی Just Security ی ئه‌مریکیی، چاودێرانی دۆخه‌که ده‌ڵێن که ئه‌و پێنج ئه‌ندامه ده‌سه‌ڵاتی ره‌تکردنه‌وه‌ی ههڵوهشاندنهوهکهیان نییه، به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نیا هه‌وڵێکه بۆ به‌لاڕیدابردن و دواخستنی، تا له‌بری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، یاساکه ببرێته هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیران و بخرێته گفتوگۆ‌و ده‌نگدانی گشتییه‌وه. زۆرێک له‌یاساکان له‌ئه‌مریکادا، پێویست ناکات ببرێته هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیران و ده‌نگدانی سه‌رجه‌م یان زۆرینه‌ی سیناتۆره‌کان، به‌ڵکو ته‌نیا پێویستی به‌وه هه‌یه لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بواره ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر نیشانبدات و ده‌نگی پێبدات. پاڵپشتیکردنی جۆ بایدن لهههڵوهشاندنهکه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رۆکی نوێ ستراتیج و سیاسه‌تێکی جیاوازی له‌عێراقدا گرتووه‌ته به‌ر که‌دووره لههێزو پرۆسه‌ی سه‌ربازیی و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای ئابوری و پشتیوانیکردنی سیاسییه بێلایه‌نه‌کانه‌وه ئه‌و عێراقه دیموکراسییه دروستبکات که له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مریکییه‌کان به‌ڵێنیان دابوو. له‌و باره‌یه‌وه گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریکی له‌ڕاپۆرتێکدا باس له‌ئه‌وه ده‌کات که‌ئه‌مریکا تاکه وڵاته بتوانێت «عێراقی نوێ» دروست بکات و ده‌توانێت پشت به‌عێراقییه‌کان ببه‌ستێت که خۆیان ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵبگرن بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و عێراقه نوێیه. راپۆرته‌که هێمای بۆ ئه‌وه‌کردووه که ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئه‌و کارانه‌وه نییه که له‌ئێستادا داواکراوه واشنتۆن له‌عێراقدا بیکات، هاوکات ئیداره‌ی بایدن هه‌میشه جه‌خت له‌ئه‌وه ده‌کاته‌وه که‌هه‌رگیز هه‌ڵه‌کانی ئیداره‌کانی پێش خۆی دووباره ناکاته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌دۆسیه‌ی کشانه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکادا له‌عێراق له‌ساڵی 2011دا که بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی داعش، به‌ڵکو ئه‌مجاره تیمی ئاسایشی نیشتیمانیی بایدن هه‌ندێک هه‌نگاوی کرداریی گرنگیان ناوه بۆ ههمهئاههنگییهکی پته‌و له‌گه‌ڵ به‌غداددا وه‌ک په‌یوه‌ندیکردنی بایدن به‌مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و به‌ستنی گفتوگۆی ستراتیجی عێراقیی له‌واشنتۆن. گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان عێراق ئه‌مریکا له‌نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات‌دا، له‌ڕۆژی 7ی نیسان له‌واشنتۆن، به‌پێی رێککه‌وتنی (چوارچیوه‌ی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئه‌مریکا)ی ساڵی 2008 ئه‌نجامدرا که بابه‌ته‌کانی ئابوری و وزه، ئاسایش، دژایه‌تیی تیرۆر، بابه‌ته سیاسییه‌کان و هاوکاریی له‌بواره‌کانی خوێندن و رۆشنبیری‌دا له‌خۆده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه ته‌نیا سه‌ره‌تان و بردنه‌وه‌ی یارییه‌که له‌عێراق، پێویستی به‌دروستکردنی هه‌ژمونێکی ئه‌مریکیی به‌هێز هه‌یه تا ئێران له‌عێراقدا لاواز بکرێت و تێچووی ده‌ستوه‌ردانی ئێران به‌رزبکرێته‌وه، چ له‌ڕووی مرۆیی و چ له‌ڕووی داراییه‌وه، به‌وه‌ش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه عێراقی و ئه‌مریکییه‌کان بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران زۆر سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه سه‌ربگرێت، ده‌بێت ئه‌مریکا له‌یارییه‌که‌دا بمێنێته‌وه. دوای کوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ئێران ده‌رکردنی هێزه ئه‌مریکییه‌کانی له‌عێراق کردووه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی، به‌ڵام زۆرێک له‌عێراقییه‌کان ده‌یانه‌وێت بمێنێته‌وه، چونکه وه‌ک هۆکارێک ده‌یبینن بۆ دروستبوونی سوپایه‌کی عێراقی پرۆفێشناڵ و پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی عێراقیشه له‌به‌رامبه‌ر کۆنترۆڵکردنیدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. راپۆرته‌که‌ی فۆرین پۆلیسی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو که ده‌بێت پاراستنی سه‌رکرده سیاسییه عێراقییه‌کان ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌که‌می ئه‌مریکابێت، چونکه ده‌سه‌ڵاتداره نیازپاکه‌کانی وه‌ک مسته‌فا کازمی و به‌رهه‌م ساڵح و چه‌ندینی تر، کاتێک هه‌وڵی دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتکردنی میلیشیاکان ده‌ده‌ن، روووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌بنه‌وه‌و له‌ژێر مه‌ترسیی تۆڵه لێکردنهوهدان، نه‌ک هه‌ر ئه‌وان به‌ڵکو فه‌رمانده ئه‌منییه عێراقییه‌کانیش، کاتێک فه‌رمانه یاساسییهکان جێبه‌جێده‌که‌ن تووشی هه‌مان کێشه ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر چی دوای هه‌ڵبژاردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی به سه‌رۆک کۆماری ئێران، مسته‌فا کازمی جه‌ختیکرده‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵیدا ناوازه‌یه‌و سوره له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام ئه‌وه نابێته مایه‌ی تێکچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ بایدندا. له‌وباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری (سه‌نته‌ری بڕیاری سیاسی عێراقی) به ئاژانسی سپۆتنیکی رایگه‌یاند:»کازمی هه‌وڵده‌دات موغازه‌له‌ی ئێران بکات به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی تاران له‌عێراق به‌ده‌ستبهێنێت تا حکومه‌ته‌که‌ی بۆ درێژترین کاتی له‌توانادابێت به‌رده‌وامبێت، چونکه ده‌زانێت سه‌رۆکه نوێیه‌که‌ی ئێران (ئیبراهیم ره‌ئیسی) ده‌بێته خاڵێکی وه‌چه‌رخان له‌ناوچه‌که‌دا». ئه‌مریکای بایدن جیاوازه له‌ئه‌مریکای تره‌مپ، دیموکراته‌کان ئاساییه به‌لایانه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌وته توندڕه‌وه‌کاندا لێکتێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان بهێنێته دی، بۆیه له‌وانه‌یه واشنتۆن غه‌زه‌لی کازمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا ئه‌ژماربکات، به‌تایبه‌تی لهچاوهڕوانیی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ڤییه‌نا. جیاوازییه‌کی تری ئه‌مریکای بایدن له‌ئه‌مریکای تره‌مپ ئه‌وه‌یه، که وه‌ک له‌ڕاپۆرته‌که‌ی فۆرین پۆلیسیدا هاتووه؛ ئه‌مریکای بایدن له‌بری هێزی سه‌ربازیی هێزی ئابوری به‌کارده‌هێنێت و له‌ڕێگایه‌وه ده‌توانێت بگاته بوارێکی فراوانتر له‌عێراقدا. له‌ئێستادا ساڵانه واشنتۆن نزیکه‌ی (500) ملیۆن دۆلار به‌شیوازی جیاجیا له‌هاوکاریی به‌رگریی و پێشخستندا بۆ عێراق خه‌رج ده‌کات، به‌ڵام عێراقییه‌کان داوای ئه‌زمونی زیاتر ده‌که‌ن له‌بازرگانی و ته‌کنه‌لۆجیاو بواره‌کانی تردا به‌تایبه‌تی بواری هاوکاری ئابوریی. بۆیه گۆڤاره‌که دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زایه‌کدا ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی له‌ئێستادا ده‌بێت ئه‌مریکا لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ هاوکاریی ئابوریی له‌نێوان خۆی و عێراقدا پێکبهێنێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا دایمه‌زراند تا ئابوریناس و داراییناسه ئه‌مریکییه‌کان بتوانن هاوکاری ریاز بکه‌ن سامانه نه‌وتییه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر به‌کاربهێنێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌که‌ی. هێشتا رۆڵی واشنتۆن قورسایی خۆی لای جه‌ماوه‌رو سیاسییه‌کانی عێراق هه‌یه، ده‌بێت ئه‌مریکا ئاماده‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌رکرده عێراقییه‌کان دیموکراسیهتییان لاوازکرد، ئه‌وا هه‌موو جۆره هاوکارییه‌کی ئابوری و دیبلۆماسی هه‌ڵپسێرێت تا ئه‌و عێراقه دیموکراسییه نوێیه‌ی به‌ڵێنیدابوو له‌دایک ببێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى پێشوى ئاسایشى ئێران رایگه‌یاند، ده‌زگاى موسادى ئیسرائیل هاتۆته ناو هه‌موو ده‌زگاکان و زۆربه‌ى به‌رپرسه‌کان به‌و هۆیه‌وه له‌ژیانیان ده‌ترسن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2021، ئاژانسى روسیا توده‌ى بڵاویکرده‌وه، عه‌لى یونسی، وه‌زیرى پێشووى ئاسایشى ئێران رایگه‌یاند:" ده‌زگاى مۆسادى ئیسرائیلى له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا توانیویه‌تى بچێته ناو هه‌موو ده‌زگاکانى ئێران و زۆربه‌ى به‌رپرسه‌کان له‌ژیانیان ده‌ترسن. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئاسایشى ئێران و ده‌زگاى هه‌واڵگری، له‌برى دۆزینه‌وه‌ى رهگوڕیشهى مۆساد، یه‌کترى تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌که‌مته‌رخه‌می. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که مۆسادى ئیسرائیلى له‌ماوه‌ى رابردوودا توانیویه‌تى چه‌ند هێرشێک له‌ناو ئێران‌دا ئه‌نجامبدات به‌ئاستێک که بووه‌ته مه‌ترسییه‌کى جدى له‌سه‌ر ژیانى به‌رپرسان.
هاوڵاتى هه‌ریه‌که له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، میسر و ئوردن کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى سێ قۆڵیان ئه‌نجامداو تێیدا فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند:" ئاڵنگارییه‌کانى ناوچه‌که‌مان تاوتوێ کردووه". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2021، فواد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌سه‌ره‌تاى کۆنگره‌که‌دا رایگه‌یاند: "له‌کۆبونه‌وه‌ى نێوان هه‌رسێ وڵات ئاڵنگارییه‌کانى ناوچه‌که‌مان تاوتوێ کرد، باسمان له پڕۆژه‌ى ئابورى هاوبه‌شى هه‌رسێ وڵات کرد و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مولایه‌ک له‌وه‌دایه هاوکاربین". ناوبراو راشیگه‌یاند لوتکه‌ى هه‌رسێ وڵات که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌رئه‌نجامى کارى بهیهکهوهیى نێوان ئوردن، عێراق و میسر بووه و که پرسه‌کانى وه‌به‌رهێنان و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌رتى بوژانه‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌کان له‌خۆ ده‌گرێت. هاوکات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌کى دۆسیه‌ى تێدا تاوتوێ ده‌کرێت که‌جێگه‌ى بایه‌خى نێوان هه‌رسێ وڵاته‌که‌یه، له‌وانه‌ش هه‌ماهه‌نگى و دروستکردنى شارى پیشه‌سازی.
هاوڵاتى هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان له چالاکییه‌کانیاندا دژبه سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانیان له عه‌فرین حه‌وت داگیرکه‌ریان کوشتووه و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ئه‌مڕۆى هێزه‌کانى رزگارى عه‌فرین: ڕۆژى ١٩ى ئه‌م مانگه، یه‌کینه‌کانمان له مارع له دژى باره‌گایه‌کى سه‌ربازیى داگیرکه‌ران که خه‌ریکین دروستى ده‌که‌ن، چالاکییان ئه‌نجامدا، به‌وهۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێکى کار تێکشکێندرا و گورز له یه‌کێکى دیکه‌شیان وه‌شیندرا، هه‌روه‌ها سه‌ربازێک و کارمه‌ندێکى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک سزادران”. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه: “ڕۆژى ٢٠ى ئه‌م مانگه، هێزه‌کانمان له مارع کۆبوونه‌وه‌یه‌کى چه‌ته‌کانى سه‌ربه ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیان کرده ئامانج، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا و ژماره‌یه‌ک له چه‌ته‌کان بهسزاگهینران و برینداربوون، به‌ڵام ژماره‌که‌یان بۆمان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.” راشیگه‌یاندوه: “ڕۆژى ٢٠ى ئه‌م مانگه له گوندى عومهرسمۆ سه‌ربه ناوچه‌ى شه‌را، هه‌ڤاڵانمان چوونه سه‌ر گروپێکى چه‌ته به‌ناوى ئاسیفێت شیمال، له ئه‌نجامى ئه‌م چالاکییه‌دا سێ چه‌ته سزادران و چه‌ته‌یه‌کیش برینداربوو، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێک تێکشکێندرا و باره‌گاکه‌یان ڕووخێندرا. ڕۆژى ٢٤ى ئه‌م مانگه دژى گروپێکى چه‌ته که له مۆڵگهیهکدا کۆببوونه‌وه، له گوندى که‌فه‌ر خۆشهرى سه‌ربه عه‌زاز چالاکییه‌ک ئه‌نجامدرا، له ئه‌نجامدا دوو چه‌ته کوژران و دوو چه‌ته‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها مۆڵگهکهیش به ته‌واوه‌تى ڕووخێندرا.” هێزه‌کانى ڕزگاریى عه‌فرین، له راگه‌یاندراوه‌که‌یدا ده‌شڵێت: “له ئه‌نجامى ئه‌و چالاکییانه‌دا ئه‌وه‌نده‌ى بۆمان ڕوون بووه‌ته‌وه، سه‌ربازێک و کارمه‌ندێکى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک و پێنج چه‌ته سزادراون و سێ چه‌ته‌ش برینداربوون، سێ ئۆتۆمبێل تێکشکێندراوه و مۆڵگه و بارهنگایهکیش ڕوخێندراوه.”