ڤیدیۆ..دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لەیەکێک لەدەروازەکانی بەغدا..بزانە لەکوێ ماددەکەی شاردۆتەوە؟  

هاوڵاتی سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، ئەگەر ناتانەوێت لە ژوورە تاریکەکاندا داهاتووی ١٠٠ ساڵتان دیاری بکرێت، لە پێنج مانگی داهاتوودا بۆ هەڵبژاردنەکان باش کار بکەن. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە، لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا تویتێکی بڵاوکردەوە. دەمیرتاش لە توێتەکەیدا داوای کرد، لایەنەکان و خەڵکی هاوکاری یەکدی بکەن و وتی، " پێنج مانگی داهاتوو ماوەیەکی زۆر نییە، بەڵام ١٠٠ ساڵی داهاتوو زۆر زۆرە. پێنج مانگی داهاتوو قەدەری ١٠٠ ساڵمان دیاری دەکات. " دەمیرتاش دەشڵێت، "پێویستە هەندێک کەس لە ژوورە تاریکەکاندا لە ریگەی سیناریۆ قێزەونەکانەوە قەدەری ١٠٠ ساڵمان دیاری نەکەن. بۆیەش پێویستە لەم پێنج مانگەی بەردەمماندا لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا هاوکاری یەکدی بکەین."

هاوڵاتی  لەلێدوانێکیدا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە یەکەم کاری پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری بێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێویستە دوو هەنگاوی گرنگ ئەنجامبدات، ئەوانیش کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران و یەکلاییکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکانە. هندرێن محەمەد ساڵح سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ''هۆکاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوە بوو هەڵبژاردن بکرێت و ئامادەکاریی بۆ بکرێت و تا ئێستاش پەرلەمان هیچی بۆ نەکردووە و پێویست بوو ڕۆژی دوای ڕۆژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەست بە ئامادەکارییەکان بکرێت بۆ هەڵبژاردن، بەتایبەت یەکلاییکردنەوەی کێشەی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران و یاسای هەڵبژاردنەکان، بۆیە پێویستە پەرلەمان هەموو ئیشەکان بەلاوە بنێت و کار لەسەر دوو پرس بکات، ئەوانیش کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران و هەمواری یاسای هەڵبژاردن، لەبەر ئەوەی کات دەڕوات و لە بەرژەوەندیی کەس نییە و گەر وا بڕوات، ڕەنگە ئەمساڵیش هەڵبژاردن نەکرێت.'' هندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: ''پێویستە بۆ هەڵبژاردن پشت بە بایۆمەتریی عێراق ببەستین، چونکە بە چەند مانگێک ناکرێت، عێراق حەوت ساڵە خەریکی بایۆمەترییە، تا ئێستاش تەواو نەبووە، کارتی نیشتمانییش بە هەمان شێوە تا ئێستا لە پارێزگاکان 70% کراوە، لە کاتێکدا چەندین ساڵە کاری لەسەر دەکەن، بۆیە هەوڵ دەدرێت پشت بە بایۆمەتریی عێراق ببەستین و قسەمان لەگەڵ کردوون و یادداشتی لێکتێگەیشتنمان هەیە کە هاوکارمان بن، ئەمەش کاتی پێویستە، بۆیە پێویستە کار بکرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت.''

هاوڵاتی وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند ئەتۆم قەڵغان و دڵنیاییدەری سەرەكی پاراستنی یەكپارچەیی خاك و سەروەریمانە. سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری روسیا لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری روسیا بە ئاماژەدان بەوەی كە یەكێك لە لەپێشترینەكانیان بۆ 2023 پێشخستنی توانای جەنگی سوپای روسیایە. شۆیگو رایگەیاندوە: بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ ئۆپراسیۆنەكانی سوپاكەمان دەكەین لە ئۆكرانیاو سوریا، ئەم هەڵسەنگاندنانە بۆ بەرنامەی مەشق و راهێنانی كارمەندانمان و ئامادەكارییەكان بۆ دابیكردنی پێداویستیە سەربازییەكان بەكار دەهێنین. وەزیری بەرگریی روسیا بە ئاماژەدان بەوەی كە بەردەوامی دەدەن بە سیانی ئەتۆمی كە خۆی دەبینێتەوە لە فڕۆكەی ستراتیجیی، موشەكی بالیستیی كیشوەربڕ رایگەیاند: ئەتۆم قەڵغان و دڵنیاییدەری سەرەكی پاراستنی یەكپارچەیی خاك و سەروەریمانە، توانای هێزە ئاسمانییەكانی روسیا بە فڕۆكە جەنگییەكان و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانیشەوە زیاد دەكەین.

بانکی ناوەندی عێراق بە نرخی فەرمی دۆلار دەدەتە کۆمپانیاکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەپێی نووسراوێکی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کە رۆژی 2ی1 ئەم مانگە بە ژمارە 29/س/4 دەرچووە، سەرجەم کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆڕی دراو لە خۆگونجاندن لەگەڵ رێنماییەکانی ژمارە 1ی ساڵی 2022ـی هەموارکراو تایبەت بە رێکخستنی کارەکانی کۆمپانیاکانی دراو ئاگاداردەکاتەوە.    "ئاماژە بە نووسراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق/ئەنجوومەنی وەزیران/سەرۆکایەتیی دیوان/فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی ژمارە 119ـی رۆژی 15-1-2022، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و خۆگونجاندنی کۆمپانیاکان لەگەڵ (رێنماییەکانی ژمارە 1ی ساڵی 2023 بۆ رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی دراو و نێوەندگیری بۆ فرۆشتنی دراوە بیانییەکانی هەموارکراو) کە بەکردەیی یەکگرتنی کۆمپانیاکان لە چوارچێوەی جۆرەکانی A  و B، پێویستە ئەم دوو بڕگەیە جێبەجێ بکەن:    1- پێویستە تاوەکو رۆژی 1-3-2023 هەموو کۆمپانیاکانی دراو سەردانی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و لقی سلێمانی بانک بکەن بۆ جێبەجێکردن و خۆگونجاندن لەگەڵ رێنماییەکانی تایبەت بەو پرسە کە ئاماژەی بۆ کراوە و پەلە بکەن لە پێشکێشکردنی داواکارییەکانی یەکگرتن لە چوارچێوەی جۆرەکانی A و B.   2- لە دوای رۆژی 1-3-2022، هەر کۆمپانیایەک کە خۆی لەگەڵ رێنماییەکان نەگونجێت، دادەخرێت و مۆڵەتی پێشووی کارکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و هەڵدەوەشێنرێتەوە.   بەپێی رێنماییە نوێیەکان، کاری کۆمپانیاکان رێکدەخرێنەوە و بەپێی مەرجەکان دەبێت لانیکەم پێنج کۆمپانیا یەکبگرن و ببنە یەک کۆمپانیای نوێ، هەروەها کۆمپانیای جۆری A سەرمایەی لە پێنج ملیار دینار کەمتر نەبێت و جۆری B دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار  کەمتر نەبێت، لە مەرجەکاندا ئەوەش دیاریکراوە کە مۆڵەتی کۆمپانیاکانی دراو دوای کارەکانی تیکەڵکردن لە کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی دراو دەدرێت و بەپێی پێداویستییەکانی بازاڕ کە لەلایەن بانکی ناوەندیی و بەپێی سیاسەتە نەختینەییەکانی دەخەمڵێندرێن.

هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند کە دووفەرمانی دەستگیرکردنی بۆدوو فەرمانبەر دەرکردووە کە بەرتیلیان وەرگرتووەو ئێستا لەتورکیا نیشتەجێن. لەڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممه بڵاوکراوەتەوە هاتووە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانێکی دەستگیرکردنی دەرکردووە بۆ فەرمانبەرێکی پێشووی دەستەکە بەپێی بڕیاری 160 ی ساڵی 1983 کە بەسەرپێچی یاسایی خوازیاری پارەوەرگرتن بووە. وتیشی کە دادگاکە فەرمانی دەسگیرکردنی بۆخۆی و بۆ ژنەکەشی دەرکردووە کە پێشووتر فەرمانبەری دەستپاکی بوونە ، ڕوونیشی کردەوەکە فەرمانەکە بەپێی بڕیارەکانی مادەی 19/ دووەم ی یاسای دەستپاکی ژمارە30 ساڵی 2011 ی هەموارکراو دەرچوێندراوە. داواشکراوە بە زووترین کات داوای گێڕانەوەی تۆمەتبارەکان لە وڵاتی تورکیا بکات.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ دانیشتنی دادگای دۆسیەی داخستنی هەدەپە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە دەستی پێکرد. بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری گشتیی گەیشتووەتە دادگا و لە دانیشتنەکەدا بە زارەکی لەدژی هەدەپە قسە دەکات. ٥ی ئەم مانگە، دادگای دەستووریی تورکیا بودجەی هەدەپەی بەشێوەیەکی کاتی بڕیبوو. بۆ یەکەمجار ١٧ی ئازاری ٢٠٢١، سکاڵایەکی یاسایی لە دادگای دەستووری لەلایەن بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری گشتی تورکیا، تۆمار کرا بۆ داخستنی هەدەپە. تۆمەتەکان لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بە هۆی کەموکورتی لە دۆسیەکەدا رەتکرایەوە. بەڵام بەکر شاهین لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ جارێکی دیکە سکاڵاکەی تۆمار کردەوە. دادگای دەستووریش، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ سکاڵا نوێیەکەی قبوڵ کرد. دواتر هەدەپە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بەرگریینامەی خۆی بە فەرمی  پێشکەش بە دادگای دەستووری کرد. لیژنەی دادوەرانی دادگای دەستووری کە لە ١٥ کەس پێکهاتووە، دۆسیەی داخستنی هەدەپە یەکلایی دەکاتەوە. بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی لیژنەکە، واتە بە دەنگی ١٠ دادوەر لە کۆی ١٥ دادوەر،، بڕیار دەدەرێت کە ئایا هەدەپە بمێنێتەوە یان دابخرێت.

هاوڵاتی ناوهێنانی جامی کەنداو بە "جامی کەنداوی عەرەبی" لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقەوە نیگەرانی لای بەرپرسانی ئێران دروست دەکات. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی دژبە بەکارهێنانی وشەی کەنداوی عەرەبی هاتە دەنگ و بەکارهێنانی وشەی کەنداوی عەرەبی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، بەر لەوەی ئەو بابەتە لە میدیاکاندا باس بکرێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بارەیە دژکردەوەی نیشان داوە". وتیشی، "کەنداوی فارسی کەنداوی فارسە و هیچ شتێک، ناتوانێت ئەو راستییە مێژووییە بگۆڕێت". لەگەڵ دەستپێکردنی جامی کەنداو لە بەسرە کە هەڵبژاردەکانی عێراق، سعودیە، عومان، یەمەن، بەحرێن، کوێت، قەتەر و ئیمارات تێیدا بەشدارن، ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتیی دیاری سیاسیی عێراق، لە نێویاندا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتەر و راگەیێندراوەکانیاندا جامی کەنداویان بە جامی کەنداوی عەرەبی ناوبرد، ئەوەش ئێرانییەکانی توڕە کرد.  پێشتر موقتەدا سەدر لە تویتێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی جامی کەنداو نووسیبووی ''بەخێرهاتنی میوانانی عەرەبی کەنداوی عەرەبی دەکەین". هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە دەستپێکی یارییەکانی جامی کەنداودا بە هەمان شێوەی گوزارەی کەنداوی عەرەبی بەکار هێنابوو. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە "کەنداوی فارسی کەنداوی فارسە و هیچ شتێک لە میانی یارییەکەی تۆپی پێ و یان هەڵوێستی بەرپرسانی دەوڵەتانی دەرەوە، ناتوانن ئەو راستییە مێژووییە بگۆڕن". گوتیشی: "ئێمە دەستبەجێ ناڕەزایەتییەکانی خۆمان گەیاندووەتە حکوومەتی عێراق و بەدواداچوونیشی بۆ دەکەین".  

هاوڵاتی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەڵمەتێک بۆ سنوردارکردنی کۆچی نایاسایی رادەگەیەنێت. ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا، رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەهاوکاری زانکۆکان، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و سندوقی نیشتەجێبونی نەتەوە یەکگرتوەکان هەڵمەتێک بۆ سنوردارکردنی کۆچی نایاسایی رادەگەیەنێت . ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبونەوەی وەزارەتەکەیان لەگەڵ زانکۆکان، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و سندوقی نیشتەجێبونی نەتەوە یەکگرتوەکان، بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی کۆچی نایاسایی بەردەوام دەبێت. وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، وەزارەتەکەیان هەمو هەوڵەکانی دەخاتەکار بۆ ئەوەی سنورێک بۆ کۆچی نایاسایی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات دابنرێت و بەدوای چارەسەرکردنی هۆکارەکانی کۆچدا دەگەڕێن، بۆ ئەو مەبەستەش سەرپەرشتی هەڵمەتێکی نیشتیمانی فراوان دەکەن بۆ ئەوەی ئەو دیاردەیە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کاردانەوەی لەمەرامبەر بڵاوبوونەوەی دەرمانی ساختەی شێرپەنجە لە تورکیا پیشاندا و وتی، کۆشک (کۆشکی ئەردۆغان) فەرمانی کردووە کە هەموو شتێک بۆ کورسی و پارە بەکار بهێنن و دەسەڵاتی وەک شێرپەنجەیەک بەناو کرد و رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەمدا لە شێرپەنجەکە رزگاریان دەبێت. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زیندانی ئەدرنە بەندکراوە کاردانەوەی بەرامبەر بەو دەرمانە ساختانەی شێرپەنجە کە بە هەندێک کۆگای دەرمان فروشراوە دەربڕی. سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت، ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن، دەسەڵات لە پشت خۆیان دەبینن. ئەو ئەندامانەی ئاکەپە کە ناویان لەم دۆسیەدا دەهێنریت، تاوانبار بن تان نا، بەڵام هۆکاری راستەوخۆی ئەم کارە پیس و ژەهراویانە، دەسەڵاتی تاکەکەسی ئاکەپەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، " بە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە هەواڵی ساختەی دەرمانی شێرپەنجەم خوێندەوە. سەرەتا هیوای چاکبوونەوە بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن. هیوادارم مۆڕاڵیان بەرز بێت. سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەشڵێت، راوێژکارانی کوشکی ئەردۆغان چۆن دەتوانن بەم شێوەیە بێویژدانی بکەن. کۆشک (کۆشکی ئەردۆغان) فەرمانی کردووە کە هەموو شتێک بۆ کورسی و پارە بەکار بهێنن و دەسەڵاتی وەک شێرپەنجەیەک بەناو کرد و رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەمدا لە شێرپەنجەکە رزگاریان دەبێت.

رێبەری ئێران خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتەکە بە ناپاکیی تۆمەتبار کرد و داوای کرد دادپەروەرانە سزا بدرێن. عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوێترین وتاریدا ئەمڕۆ دوشەممە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشدارییان کردوە و داواشی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کرد ئەو خۆپیشاندەرانە سزا بدرێن. بە وتەی خامنەیی ئەوانەی بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکاندا کردوە ئامانجیان رەخنە و چاکسازیی نەبوە و بەڵکو ویستویانە دەستکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی لەناو ببەن.  رێبەری کۆماری ئیسلامی جەختی لەوە کردوەتەوە کە گومان لە ناپاکیی خۆپیشاندەران نییە بۆیە دەبێت دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بە توندترین شێوە روبەڕوی ئەو کەسانە ببنەوە کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردوە. خامنەیی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وتویەتی: دەبێت سزاکان دژی خۆپیشاندەران کە ئەو بە ئاژاوەگێڕ و ناپاک ناوی هێناون، توند و دادپەروەرانە بێت. ئەو وتانەی رێبەری ئێران لە کاتێکدایە چەند رۆژ پێش ئێستا لە کۆبونەوەی لەگەڵ ژنانی لایەنگری کۆماری ئیسلامی وتی نابێت هەر ژنێک کە سەرپۆش و باڵاپۆشی بە پێی یاساکانی شەرع نەبو بە دوژمنی دەسەڵات و دین لە ئێران

حکومەتی یۆنان رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا هەزار و ٣٠٠ قاچاخچی مرۆڤیان لەسەر سنوری تورکیا دەستگیرکردووە. حکومەتی یۆنان کە وڵاتەکەیان یەکێکە لە رێگا سەرەکییەکانی قاچاخ بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئاماری بەرەنگاربوونەوە قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤەوە ئاشکرا کرد. تەکیس تیۆدۆریکاکۆس وەزیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنان بە رادیۆی سکای وڵاتەکەی رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەنها هەزار و ٣٠٠ قاچاخچی مرۆڤ لە نزیک روباری مەریچ لەسەر سنووی تورکیا دەستگیرکراون. تیۆدۆریکاکۆس ئاماژەی بەوەکرد، هەر لەو ساڵەدا رێگری لە 256 هەزار پەنابەر کراوە کە روباری مەریچەوە بپەڕنەوە. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی چوونە ناو یۆنانیان داوە، بەراورد بە ساڵی پێشوو دوو هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٨ هەزار و ٨٠٠ کەس. ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٢١دا ٩ هەزار و ١٥٧ کەس بووە. کۆماندۆکانی سنوری یۆنان بە پاڵپشتی هێزەکانی پاراستنی سنورەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵانی رابردوودا رێوشوێنی توندیان لە سنورە وشکانی و دەریاییەکان گرتووەتە بەر، بەڵام رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ حکومەتی یۆنان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە بۆ تورکیا کە دەیانەوێت بۆ ژیانێکی سەلامەت بچنە ئەوروپا. بە گوتەی حکومەتی ئەسینا، حکومەتی تورکیا گوشار دەخاتە سەر کۆچبەرەکان و پێیان دەڵێت 'یان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان یان بە نایاسایی دەچنە یۆنان'. دەسەڵاتدارانی یۆنان دەڵێن، فشارستنە سەر پەنابەرانی سوریا، بەرلە هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا زیادی کردووە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دوو شەممە 9ی کانونی یەکەمی 2023، کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی ناوچە سنورییەکانی باکور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێت  بە تایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە، ئەگەری دروستبونی تەمومژ هەیە زیاتر لە ناوچە بەرزەکاندا.  سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاند: "ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبونی تەم هەیە  بە تایبەتی لە کاتەکانی  بەیانی زودا، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە  بەراورد بە تۆمارەکانی  ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە ڕاگەیاند: هەولێر:  11 پلەى سیلیزى سلێمانی: 8  پلەى سیلیزى دهۆک:  11 پلەى سیلیزى کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 8 پلەى سیلیزى زاخۆ:  10 پلەى سیلیزى سۆران:  6 پلەى سیلیزى گەرمیان:  14 پلەى سیلیزى

هاوڵاتی بەرپرسێکی ئێزیدییش لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا دەڵێت، تا ئێستا پەرلەمانی ١١ وڵات دەنگیان لەسەر بەجینۆسایدناساندنی پرسی کوردانی ئێزیدی داوەو وا بڕیاریشە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگ لەسەر بەجینۆسایدناساندنی پرسی کوردانی ئێزدی بدات و و ئەگەر ئەڵمانیاش بڕیار بدات کاریگەریی دەبێت. سعود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزیدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاندووە: "بڕیارە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنگ لەسەر پرسی بەجینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزدی بدات،  بڕیاردان لەسەر جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر پرسی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی لە جیھاندا، بەتایبەتی لەلایەن وڵاتێکی وەک ئەڵمانیاوە کە بەگشتی لەسەر ئاستی جیھان سەنگی خۆی ھەیە.''  بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزیدییەکان دەشڵێت: "لە ئەڵمانیا ٢٥٠ ھەتا ٣٠٠ ھەزار کوردی ئێزدی ھەن، لەبەر ئەوەیش بۆ ئێمەی کوردانی ئێزیدی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا گرنگیی خۆی ھەیە.'' سعود مستۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "تا ئێستا پەرلەمانی ١١ وڵاتی ئەورووپی دەنگیان داوە لەسەر بەجینۆسایدناساندنی ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزیدی ھاتووە و ھەوڵەکانی ئێمەیش چ وەک حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و چ وەکوو کوردانی ئێزدی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پرسی کوردانی ئێزیدی بەجینۆساید بناسێندرێت.''

هاوڵاتی بەپێی راپۆرتێکی ماڵپه‌ڕی جیۆی فه‌ره‌نسی، باس لەوە كراوه‌، شێرپه‌نجه‌ی خوێن، شێرپه‌نجه‌ی لیكه‌ڕژێنی ده‌ره‌قی، نه‌خۆشی باركنسۆن و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی نه‌خۆشی خراونه‌ته‌ پاڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا. له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئۆكرانیا له‌ 24ـی شوباتی 2022ـه‌وه‌، له‌باره‌ی ته‌ندروستی پوتنه‌وه‌، پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر بڵاوده‌بنه‌وه‌، له‌ به‌هاری ساڵی رابرودوش هەواڵێک لەبارەی خراپی تەندروستی پۆتن بڵاوکرایەوە بەڵام دواتر  لاڤرۆڤی  وه‌زیری دەرەوە ڕەتیکردوە له‌باره‌ی جێگره‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، به‌ پێی هه‌مواری ده‌ستووری رووسیا له‌ ساڵی 2020، خوله‌كانی سه‌رۆكایه‌تی پوتن سفربوونه‌ته‌وه‌ و ده‌ستوور رێگه‌ی به‌ پوتن داوه‌ تا ساڵی 2036 بمێنێتەوە ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ فه‌ره‌نسییه‌ ئاماژە بەوە کردوە، ئه‌گه‌ر پوتن له‌ ده‌سه‌ڵات كشایه‌و، نەما بەپێی مادەی چواره‌می مادده‌ی 92ـی ده‌ستووری رووسیا، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێت ڕاستەوخۆ بچێته‌ شوێنی ، ئه‌گه‌ر پۆتن بیه‌وێت كه‌سێك له‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی دابنێت و جێی متمانه‌ی ئه‌و بێت، ڕاستەوخۆ ناوی نیكۆڵای باترۆشیڤ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا دێته‌ یادی رووسه‌كان، جگە له‌ وه‌زیری به‌رگری سێرگی شویگۆ باشترین بژارده‌ی پوتنه‌، ئه‌و ماڵپه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌ پێیوایه‌، نیكۆلای باترۆشیڤ ده‌سته‌ڕاستی ڤلادیمیر پوتنه‌