هاوڵاتی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر وەفدێكی پارتی سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی کرد وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند:" 65%ی خەڵکی کوردستان و عێراق بایکۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی کرد، ئەوەش نیشانەی نیگەرانی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرامبەر خراپی دۆخی وڵات و سیاسیەتی سەرجەم حزبەکان". ئەمڕۆ سێشەممە ، 19ی تشرینی یەکەمی 2021، دوای ئەوەی دوێنێ وەفدێكی پارتی سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی کرد لە كۆنگرەیەكی هاوبەشدا عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند:" حزبەکەیان باوەڕی وایە خەڵکی کوردستان بەگشتی لەحزبەکان نیگەرانە لەبەر ئەوەی لەئەنجامی سیاسیەتی حکومەت نرخی سوتەمەنی، کەلوپەلێک و هەموو شتێکی دیکە گرانبووە". باسی لەوەشکردوە، 65%ی خەڵکی کوردستان و عێراق بایکۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی کرد، ئەوەش نیشانەی نیگەرانی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرامبەر خراپی دۆخی وڵات و سیاسیەتی سەرجەم حزبەکان. مەحموود محەممەد، وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامی شاندی ئەو حزبە بۆ سەردانیکردنی لایەنەکان رایگەیاند:" پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ پێش راپەڕین دەگەڕێننەوە و هەردوولا لە چەندین وێستگەدا بەیەکەوە خەباتیان کردووە، بۆیە سەردانەکە بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکان و بەسەر کردنەوەی لایەنەکان بووە. ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی باوەڕی وایە دەبێت سەرجەم لایەنەکان لەبەغدا یەکگرتووبن، بۆیە داوایانکرد ئەو لایەنانەش کە کورسییان بەدەستنەهێناوە پشتیوانی ئەوانەبن کە دەچنە پەرلەمانی عێراق، تاوەکو ئەوانیش بەهێز و پشتیوانییەکی زیاترەوە داکۆکی لەمافەکانی کورد بکەن. دوای ئەوەی دوێنێ وەفدێكی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی "رەواندنەوەی ئەو نیگەرانیانەی کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دروستبووبوون" لەسلێمانی سەردانی سەرکردایەتی یەکێتی، گۆڕان و حزبی سۆسیالیستی کرد، ئەمڕۆش لە هەولێر لە سەردانیكردنەكەیان بەردەوامن و بڕیارە دواتر سەردانی حزبی شوعی بكەن.
هاوڵاتی دادگای هەولێر بڕیاری ساڵێک زیندانی بەسەر بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکییدا سەپاند، هەرچەندە زیاتر لە ساڵێکە دەستگیر کراون و دەبوو راستەوخۆ لەسەر ئەو کەیسە ئازاد بکرانایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ٢٦ی تشرینی دووەمەوە زیندانییەکەیان بۆ هەژمار کراوە، لە کۆتایی مانگی داهاتوو بەدەل بەرواری ئازاد دەکرێت و ئومید بەرۆشکیش بۆ تەواوکردنی حوکمەکەی دادگای دهۆک، لە زیندان دەمێنێتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە ، 19ی تشرینی یەکەمی 2021، لە دادگایی دووى تاوانەکانی هەولێر پرۆسەى دادگاییکردنى مامۆستا بەدەل بەروارى و ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ئومێد بەرۆشکى بەڕێوەچوو ئاسۆ هاشم، پارێزەری خۆبەخش لە دۆسیەی زیندانیكراوانی بادینان رایگەیاند:"لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای تاوانی هەولێردا بڕیاردرا هەردوو تۆمەتباران مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی، ساڵێک زیندانی بکرێن و وتیشی: "بەهۆی ئەوەی نزیکەی ساڵێک راگیرابوون، ماوەیەکی دیکە ئازاد دەکرێن". ئاسۆ هاشم وتی: "بەدەل بەرواری دوای 36 رۆژی دیکە و ئومێد بەرۆشکی دوای شەش رۆژی دیکە ئازاد دەکرێن". رۆژی 15ی ئایاری 2020 واتە رۆژێک پێش گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستا بەدەل بەروارى، کە یەکێک بوو لە رێکخەرانى سەرەکیى گردبوونەوەکە، لەلایەن پۆلیسى دهۆکەوە دەستگیرکرا. هەرچەندە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی، لەنێو ئەو 14 کەسە بوون، کە دەبووایە لە کۆتایی مانگی مایسی 2021 ئازادبکرێن، بەڵام بە بڕیاری دادوەر بە تۆمەتی هاندان و بەپێی ماددەی 222 لە یاسای سزاکانی عێراق، خرانەوە زیندانەوە. لەئێستادا زیاتر لە 81 چالاكوان و ڕۆژنامەنوس هەر یەكەیان بە تۆمەتی جیاواز لە سنوری پارێزگای دهۆك لە زینداندان.
هاوڵاتی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق بە فەرمی داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد بە دەست دەنگەکانی ئەو وێستگانەی دەنگدان بژمێرێت کە دەنگی كاندیدەكانی هاوپەیمانییەکەیانی تێدایە، ئەوەش دوای ئەوەی هاوپەیمانیی فەتح، کە باڵی سیاسی گروپەکانی حەشدی شەعبییە گومانی خستووەتەسەر راستی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دەڵێت ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە "ساختەکراون". ئەمڕۆ سێشەممە ، 19ی تشرینی یەکەمی 2021، لەنوسراوێكی فەرمیدا فالح فەیاز، سەرۆکی هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانییە داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات: "رەزامەندی بدات بۆ بە دەست ژماردنی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی، کە دەنگی كاندیدەكانی هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانییانی تێدایە؛ بۆ دڵنیابوون لە راستی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن". هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کە لە 10ی ئەم مانگەدا ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو پێنج کورسی بردەوە، هەر لە نووسراوەکەی هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانیدا هاتووە: "پێویستە کۆمسیۆن بەرپرسیارێتی یاسایی و رەوشتی لە ئەستۆ بگرێت بەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی مانەوەی گومان و بێمتمانەیی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 2021 بڕەوێنێتەوە". ئەمە لە کاتێکدایە لە دوو رۆژی رابردوودا لە بەغدا و بەسرە لە باشووری عێراق لایەنگرانی گرووپەکانی حەشدی شەعبی خۆپێشاندانیان کرد و ناڕەزایەتییان لە دژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەربڕی و بە ساختەکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمەتباریان کرد. رۆژی یەکشەممە 10-10-2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبو. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق کرد. دوای دوو ڕۆژ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عیراق، دوایین ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند کە زۆربەی ژمارەیەک لایەنی سیاسیی بە تایبەتیش لایەنە شیعەکان ئەنجامەکانیان قبوڵ نەکرد لەهەمانكاتدا لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنمجامە كۆتاییەكانیش چەندین تانە و سكاڵا روبەروی كۆمسیۆن كرانەوە و تائێستا هەندێك لایەن ئەنجامەكانیان قبوڵ نەكردووە.
شاناز حەسەن مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە گردبوونەوە و داوایانکرد حکومەتی هەرێم بە دەم داواکارییەکانیانەوە بچێت و بەهەمیشەیی دابمەزرێندرێن و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەماژبکرێت، دەشڵێن، بەپێچەوانەوە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان ناگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن. ئەمڕۆ سێشەممە ، 19ی تشرینی یەکەمی 2021، دەستەی سەرپەرشتیاری مامۆستایانی وانەبێژ لە راگەیەنراوێکدا باس لەوەش دەکەن، داوا دەکەن حکومەتی هەرێم بێ جیاوازی و لەسەر بنەمای خزمەت و ساڵانی دەرچون، هەلی دامەزراندنی هەمشەییان بۆ بڕەخسێنێت. ئەوەش هاتووە، داواش دەکەن لەکاتی دامەزراندنیاندا بەهەمیشەیی پێویست دەکات ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژماربکرێت و وەڵامی هەردوو داواکارییەکانیان لە زوترین کاتدا بدرێتەوە. یەكێك لە مامۆستا ناڕازییەكانی سونری پارێزگای سلێممانی بۆ هاوڵاتی دوا و وتی:" تەنیا داواكاری ئێمە دامەزراندنی هەمیشەییە چونكە دەزانین هەموو ناوەندەكان پێویستیان بە ئیمەیە و داواكاریەكەمان ڕەوایە". ماردین جەزا، 6ساڵە مامۆستای وانەبێژە، جەختی لەوەكردەوە: ناچنەوە هۆڵەكانی خوێند و وتی:" تا حكومەت وەڵاممان نەداتەوە ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن و لەسەر مانگرتنی خۆمان بەردەوام دەبین". مامۆستایەكی دیكە لە سنوری رانیە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد:" تەنیا بە هەمیشەیی كردن دەیانگێڕێتەوە ناوەندەكانی خوێندن و وتی:" حوكمەت پێویستی بە ئێمەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی دینارێك بۆ گرفانی خۆیان كەمنەبێتەوە نایەوێت بمانكاتە هەمیشەییی". هاوكات پێشترعومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندوە، پاشئەوەی وەڵامدراونەتەوە کە بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە حکومەت مامۆستایانی وانەبێژ دانامەزرێنێت، "بۆیە داوا لەحکومەت دەکەین وەڵامی نوێو چارەسەری گونجاو بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بدۆزێتەوە، بەجۆرێک هاوتابێت لەگەڵ باشبونی دۆخی دارایی هەرێمو ئەو داهاتەی ئێستە دەگاتە دەست حکومەت". ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەاندراوێكدا رایگەیاند:" کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت." چەند رۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بایکۆتی دەوامیان کردووە و گردبوونەوە دەکەن. ئەمڕۆ لە بەردەم نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستان بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە، هاوکات لە سنووری چەمچەماڵ و سەیدسادقیش ئەو مامۆستایانە گردبوونەوەیان ئەنجامدا جەختیان لەوە كردۆتەوە چارەسەری ئەوان تەنیا " دەمەزراندنە".
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ سیشەممە و پێش کەمتر لە 24 کاتژمێر بەسەر کۆتاییهاتنی وادەی پێشکەشکردنی تانەکان، ئەنجومەنی کۆمسیاران پێداچوونەوەی بۆ 1360 سکاڵاکرد و بۆ یەکلاییکردنەوەیان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی کردون". حەسەن سلێمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەلێدوانێکدا رایگەیاند:" تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە کە دواین رۆژی پێشکەشکردنی تانەی لایەنەکانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، 1360 سکاڵا پێشکەشکی کۆمسیۆن کراون و ئەنجومەنی کۆمسیارانیش و بۆ یەکلاییکردنەوەیان رەوانەی دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی کردون". عیماد جەمیل، ئەندامی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:" ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتایی دێت کە بۆ تانەی لایەنەکان دیاریکرابو سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، دواتریش لەماوەی یەک هەفتەدا وردبینی و پێداچونەوە بە تانەکاندا دەکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، دواتریش لەماوەی 10 رۆژدا دەستەی دادوەریی بۆ ھەڵبژاردنەکان بە تانەکاندا دەچێتەوە، لەکۆتاییشدا ناوی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمان رادەگەیەنرێت. ئەندامەکەی دەستەی راگەیاندنی کۆمسیۆن وتی:"ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە پەسەند دەکرێت و دواتریش بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بەرزدەکرێتەوە".
هاوڵاتی هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە رایگەیاند:" سەرۆکی تورکیا نەیهێشت پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستبەرداری چەک بێت، چونکە ئەردۆغان پێیوابووە کۆتاییهاتنی شەڕی چەکداری لە تورکیا، لە لایەنی سیاسییەوە، خزمەت بە حکومەتەکەی ناکات". ئەمڕۆ سێشەممە ، 19ی تشرینی یەکەمی 2021، سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ میدیای تورکی رایگەیاند:" رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا نەیهێشت کە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەستبەرداری چەک بێت، چونکە ئەردۆغان پێیوابووە کۆتاییهاتنی شەڕی چەکداری لە تورکیا، لە لایەنی سیاسییەوە، خزمەت بە حکومەتەکەی ناکات". سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: "تەنیا 10 رۆژ مابوو رێککەوتنی دۆڵمە باخچە تەواوبکرێت و بڕیاربوو لە دوای ئەوە پەکەکە چەک دابنێت و لیژنەیەک سەردانی ئیمرالی بکات بۆ ئەوەی پەیامێک لە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بهێنێت کە پەکەکە بە تەواوی دەستبەرداری چەک دەبێت. هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە دەشڵێت:"بەڵام ئەردۆغان نەیهێشت ئەوە رووبدات چونکە "وای دەبینی ئاشتی نابێتە هۆی زیادکردنی دەنگ بۆ خۆی و پارتەکەی. ئەوە ئەردۆغان بوو، کە نەیهێشت لیژنەی پیاو ماقووڵان سەردانی ئیمراڵی بکات." دەمیرتاش باس لەوە دەکات ئەردۆغان ئێستا لە بەرامبەر کۆتاییهێنان بە پڕۆسەی ئاشتی پەشیمانە و لەو کاتەوە نەیتوانیوە پارێزگاری لە جەماوەر و شەرعیەتی خۆی بکات، بۆیە دەستی بە سیاسەتی خۆسەپاندن کردووە. ویستی بەمە قەرەبووی لەدەستدانی شەرعییەتەکەی بکات. بیرکردنەوەکەی هەستیاریی لەگەڵ دیموکراسیی هەیە." ئەردۆغان بە شێوەیەکی بەرفراوان تۆمەتباردەکرێت بەوەی کە هەوڵدەدات دەسەڵاتی تورکیا لە دەستی خۆیدا قورغبکات، بە تایبەتیش لە دوای ئەوەی کە سیستەمێکی نوێی سەرۆکایەتی لە ساڵی 2017ـدا چەسپێنرا، کە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی زیادکردن. دەمیرتاش لە چواری تشرینی دووەمی ساڵی 2016 بە تۆمەتی پاڵپشتیکردن لە "تیرۆر" دەستگیرکرا و سەرەڕای دوو بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی، هێشتا ئازادنەکراوە. دادگا ئەوروپییەکان ئاماژە بەوە دەكەن دەستگیرکردنی دەمیرتاش سیاسیی و نایاساییە و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەكەن.هەروەها ئەنجوومەنی ئەوروپا، 17ی مانگی رابردوو داوای لە تورکیا کرد دەستبەجێ دەمیرتاش ئازادبکات.
هاوڵاتی وەفدێكی باڵای پارتی سەردانی ماڵە مەلا بەختیاریان كردو و فازڵ میرانی رایگەیاند:" شەراكەتی پارتی لەگەڵ یەكێتی شەراكەتی كورسی نییە بەڵكو شەراكەتی مێژووییەكە". مەلا بەختیار دەڵێت:" بەلەبەرچاوگرتنی مەترسییەكان پێویستە بترسین بۆ ئەوەی هەڵە نەكەین". وەفدێكی باڵای پارتی ، كە پێكهاتبوون لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیو سەرۆكی وەفدەكە، مەحمود محەمەدو عارف تەیفور، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، دڵشاد شەهابو عەلی حوسێن، ئەندامانی سەركرایەتی، سەردانی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دەكەن و، گفتوگۆ لەیەكڕیزیی و یەك وتاری كورد دەكەن و، بەزەرورەتی قۆناغەكەی دەزانن. فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، ئاماژەی بەئامانجی سەردانی وەفدەكەیان و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كردو رونیكردەوە كە پارتی، بڕیاری وایە لەدوای هەڵبژاردن سەردانی سەرجەم لایەنەكان و پێكهاتەكان بكات. ئەمەش لەوپێناوەدا كە نەبینە ئەسیری دوێنی و هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن. هاوكات ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد: ئەگەر لەدەرەوەی كورد، بێ سۆزیان لەگەڵ میللەتەكەمان كردبێت، ئەوا ناكرێ خۆشمان بێ سۆزی لەگەڵ خۆمان بكەینو ناكرێ یەك هەڵوێستو یەكگوتارنەبین! هاوكات راشیگەیاند: "لەم یەكڕزیزی یەك هەڵوێستییەشدا، ئەگەر هەڵەكانی دوێنێمان چاك نەكەینەوە، بەڵام خۆ دەكرێ هەڵەكان دووبارە نەكەینەوە. سەرۆكی وەفدەكەی پارتی، وتیشی: شەراكەتی پارتی لەگەڵ یەكێتی، شەراكەتی كورسی نییە، بەڵكو شەراكەتی مێژووییەكە لەقوربانی بەخشینو خەبات لەپێناو پرسە رەواكانی میللەتەكەماندا. لەبەرامبەریشدا، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیو بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی، بەسوپاسەوە لەسەردانەكەی وەفدی باڵای پارتی روانیو بەسەردانێكی رێزدارانەی دۆستانە ناویبردو بەگرنگییەوە ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد، كە پشتیوانی لێدوانو هەڵوێستەكانتانم بۆ یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی كوردو دەستخۆشی دیدارو كۆبوونەوەكانیشی لەوەفدەكەی پارتی كرد لەو پێناوەداو رونیكردەوە: راستە كورد لەناو هاوكێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، بەڵام مەترسی دەبینم كە بەهۆی قەیرانی داراییو مەترسییەكانی تیرۆر لەدنیاداو بەهۆی ئەوەی هەموو پێشنیازەكانی ئەمریكا لە پانزە ساڵی رابردوو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سەركەوتنی بەدەستنەهێناوەو حكومەتەكان وەك خۆیان ماونەتەوە، عیراق نەبێ. عیراقی بەشێوەیەك لەشێوەكان لەژێر هەژمونی ئیقلیم دا، بێگومان مایەی ترسە بۆ ئەمریكا و رۆژئاوا! بۆیە دەوڵەتانی هەرێمایەتی، بەعیراقی لێ ترساویشەوە، ئەگەر پێكەوە بچنە پێشەوە لەگەڵ رۆژئاوا بۆ رێككەوتنێكی هاوبەش لەسەر كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باوەڕموایە رۆژئاواو ئەمریكا گوێیان لێدەگرێت. وتیشی: كشانەوە لەئەفغانستان، گفتوگۆی ئێران و سعودیە، پێداگرتنی ئێرانیش لەسەر ئەو رەوتەی هەیەتی، ئەمریكاو سعودیەو كەنداو پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی ببێت بەمیحوەری ئاشتی لەناوچەكە، ئەمانەش لایەنیكەم بەشێكی زۆری دەچێتەسەر. ئەو بارودۆخەی لەعیراقیش دروستبووە، پێشتر رونمكردۆتەوە كە هێزەكانی دەسەڵات لەعیراقدا، ئەگەر لەپێش لەهەڵبژاردن دڵنیانەبن كە دێنەوە سەر دەسەڵات، ئەوا تێكیدەدەن! ئەگەر چونە هەڵبژاردنو دەرنەچوون، ئەوا نیوەیان هەر تێكیدەدەن! هەر لەدرێژەی دیدارەكەدا ، مەلا بەختیار، راشیگەیاند: ئەگەر بترسین لەدۆخەكەو لەبەرژەوەندی دەوڵەتە گەورەكان لەگەڵ دەوڵەتانی هەرێمایەتی، هیچ عەیبە نییە! بۆیە لەبەر رۆشنایی ترس هەنگاوبنێین باشترە! ترس بۆ هاتنەسەر نییە، بەڵكو بۆ بەئاگایی زیاترە. لەبەرامبەر ئەگەرو پێشهاتەكان و وتی:هەموو ئەوانە وا دەكات باوەڕموابێ كە دەبێ بترسینو لەبەر رۆشنایی ترسدا یەكڕیزییو یەكهەڵوێستی كورد ئامادەبكرێت! نەك لەبەر رۆشنایی ئەوەی كورد چەند كورسیمان هەیەو جەختیشیكردەوە: پێویستە بەئاگابینو بزانین هێڵی شەمەندۆفێری خراپ، شەمەندۆفێر ناگەیەنێتە هیچ وێستگەیەك! لەكۆتایی دیدارەكەشیدا لەگەڵ وەفدە باڵاكەی پارتی، مەلا بەختیار، تەئكیدی كردەوە كە دەستخۆشی لەهەموو هەوڵێك دەكات لەپێناو یەكڕیزییو یەك وتاری كوردداو جەختیكردەوە: دەبێ بوارنەدەین هیچ كەسو لایەك موزایەدەو بازرگرانی بەسەر كوردو پرسە چارەنوسسازەكانی میللەتەكەمانەوە بكەن، بەڵكو دەبێ بە یەكڕیزیی، پرسی كورد بپارێزینو بەلەبەرچاوگرتنی مەترسییەكان، بترسین بۆ ئەوەی هەڵە نەكەین.
هاوڵاتی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند:'ئەوانەی دەچنە پەرلەمانی عێراق وحکومەتی ئایندەی عێڕاق پێکدێنن، نوێنەرایەتی کەمینەیەکی بچووک دەکەن لە گەلانی عێراقی. ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، عەبدوڵا وەرتی، وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیداوتی:" ئەوانەی دەچنە پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئاییندەی عێڕاق پێکدێنن، نوێنەرایەتی کەمینەیەکی بچوک دەکەن لە گەلانی عێراقی، ئەویش بەهۆی کەمی ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی 10/10 پێگەی پەرلەمان وهەم حکومەتیش بێهێز و لاوازدەبێت". دەشڵێت: زۆرینەی گەلی ناڕازی کە بایکۆتی دەنگدانیان کرد دەتوانن لەکەمترین ماوەدا بیاننێرنەوە بۆ ماڵەوە لە ڕێگەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەریەوە. وتەبێژی بزووتنەوە هۆشداریشدەدات بەوەی هەر چەندە رێککەوتنی لایەنە براوەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی ئاییندە زۆر سەخت و دژواردەبێت بەهۆی ناکۆکی نێوانیانەوە لە بەرئەوە وامەزەندە دەکرێت شڵەژانی ئابووری و سیاسی وئەمنی جارێکی تر بەرۆکی عێڕاقیەکان بگرێتەوە.
هاوڵاتی جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی تەندروستی راپەڕین. ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، دوای ئهوهی له کۆنگرەیهكی رۆژنامەوانیدا دیار ئیبراهیم رهمهزان، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند: لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دۆخی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە قۆناغێکی مەترسی دایەو لە نەخۆشخانەی ژیان زیاتر لە 60 نەخۆشی لێیەو جێگەی نەخۆش نەماوە. ئاماژهی بهوهشدا: كه زۆرێک لە نەخۆشەکان لەسەر زهوی چارەسەریان بۆدەکرێت، لەماوەی یەک رۆژیشدا چوار هاوڵاتی کۆچی دواییان کردووە، لە دوو هەفتەی رابردووشدا زیاتر لە 25 نەخۆش کۆچی دواییان کردووە. به گوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ دیار ئیبراهیم رهمهزان، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستی سنووری ئیدارەی راپەڕین.
هاوڵاتی وەفدێكی پارتی سهردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی كرد و وتهبێژی پارتی رایگهیاند:" گۆڕان و حزبی سۆسیالیست ئهگهر كورسیشیان نهبێت، لهپرۆسهی سیاسی كوردستان بونیان ههیه". ئهمڕۆ شاندێكی پارتی دوای ئهوهی سهردانی ههریهك یهكێتی و گۆڕانی له سلێمانی كرد، پاشان سهردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی كرد. لهدوای كۆبونهوهكهش، لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا، مهحمود محهمهد وتهبێژی پارتی رایگهیاند، "پێویستمان بهوهیه دوای ههڵبژاردنهكان ئهو نیگهرانیانهی لهناو خهڵك دروستبو بو، نهیهێڵین و سهردانی لایهنه سیاسییهكان بكهین و نێوماڵی كوردستانی یهكبخهینهوه، ئهوهش گرنگی تایبهتی خۆی ههیه، پێویسته ئهوانهی بهخهم بهرژهوهندیه باڵاكانی كوردستانهوهن پشتگیری بكهن، ئهگهر لایهنێك كورسیشی نهبێت بهڵام هێزێكی دیاریكراوه و دهبێته پاڵپشتێكی تهواو بۆ پرۆسهی سیاسیی، ناشهێڵین كهلێن دروست ببێت كه دوژمنان ویستویانه دهستی خۆیان بوهشێنن و درز دروستبكهن". مهحمود محهمهد وتی، "سهردانی كۆی لایهنهكان دهیكهن، سهردانهكانیش دۆستانه و بۆ رێكخستنهوهی ئهو پهیوهندیانهیه لهنێوانمان ههبوه، رهنگه لهكاتی بانگهشه قسهی بهرز و نزم كرابێت، لهدوای ئهم سهردانهش، لیژنهیهكی دیكهی پارتی سهردانی لایهنهكانی دیكه دهكاتهوه بۆئهوهی چۆن بتوانین بهشداری لهپرۆسهی سیاسی و حوكمڕانی عێراق بكهین و دیدگا و بۆچون و بهرنامهكانمان یهكبخهین، ئهوانهی دیكه ئهگهر بكرێت یهكخستنهوهی هێز و توانای خۆمانه لهبهغدا بهههمو پهرلهمانتارهكانه، ئێمه راسته منافسی یهكترین بهڵام لهدیدگامان لهسهر مهسهله نیشتمانیهكان لهبهغدا هاوبهشین، پێشتر ههندێك پهرلهمانتار بوبونه داردهست و ئهوهی لایهنهكانی دیكه بهرامبهر كوردیان نهدهوت ئهو پهرلهمانتارانه دهیانوت". ئهوهشی خستهڕو، "گۆڕان و حزبی و شیوعی سۆسیالیست ئهگهر كورسیشیان نهبێت، لهپرۆسهی سیاسی كوردستان بونیان ههیه و دهبنه پاڵپشتی بۆ هێز و لایهنهكان لهبهغدا، تا ئهو مافانهی بهدهستنههاتون بهدهستبێن و دهستور جێبهجێبكرێت". سهبارهت بهتۆمهتباركردنی پێشمهرگه بهمیلیشیا لهلایهن رهوتی سهدرهوه، وتهبێژی پارتی ئاشكرایكرد، "پێشمهرگه میلیشیا نیه و هێزێكی دهستوریه كه ههموان دهنگیان بۆ دراوه، ئهوهی وای وتوه بۆخۆی وای وتوه ههركهسێك بێت، مامهڵهی ئێمهش لهپێش ههڵبژاردنهكان لهگهڵ ههندێك لایهنی عێراقی، بۆچون و دیدگامان بۆ حوكمڕانی باسكردوه رهنگه لهگهڵ ههندێك لایهن نزیك بونهوه ههبوبێت، بهڵام دوای ههڵبژاردنهكان لهرێگهی شاندێكهوه سهردانی بهغدا دهكهین، لهسهر كارنامهیهك گفتوگۆ دهكرێت، كێ لهگهڵ ئهو كارنامهیه نزیك بو لهگهڵیدا دهبین" فاتیح رهئوف ئهندامی مهكتهبی سیاسی سۆسیالیست رایگهیاند:" پارتی وهك خاوهنی زۆرترین كورسی پهرلهمان كه لهههرێمی كوردستان بهدهستیهێناوه، بهپێویستیزانیوه سهردانی لایهنهكان بكات، بۆئهوهی ئهو گرژیهی لهكاتی بانگهشهی ههڵبژاردنهكان ههبو نهمێنێت، یهكخستنی ناوماڵی كوردیش لهئێستادا گرنگی تایبهتی خۆی ههیه، چونكه بهیهكخستنی ناوماڵی كوردی، لایهنهكان دهتوانن بهیهكهوه رۆڵی بهرچاوی خۆیان ببینن
هاوڵاتی بافڵ تاڵهبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی له پێشوازی له كهسوكاری ههڤاڵ محهمهد، كارمهنده كوژراوهكهی سیكیوێرتی له سلێمانی رایگهیاند:" پشتگیری لە ھیچ تۆمەتبارێک ناكەین و رێگاش نادەین یاساشکێنان بەناوی ھەر پاساوێکەوە داڵدەبدرێن، دهشڵێت: "لەمەودوا یەکێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت". ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، به گوێرهی راگهیهندراوێكی نووسینگهكهی، ئهمڕۆ دووشهممه بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی لە دەباشان پێشوازیکرد لە خانەوادەی ھەڤاڵ محەمەد کاکە خان، کارمەندی سیكیورێتی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کە لە چەند رۆژی رابردوودا کوژرا. ههروهك هاتووه: لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ خانەوادەی کۆچکردوو پێیڕاگەیاندن "ئەم رووداوە دڵتەزێنە مایەی نیگەرانی قوڵی بووە، چونکە گەنجێک لەپێناو بژێوی ژیانی ئەرکی سەرشانی خۆی بەجێدەگەیاند و بەشداربووە لەپاراستنی ئارامی شار، بەڵام بەداخەوە بەوشێوە نامرۆڤانەیە ژیانی گەنجێک کە لەسەرەتای تەمەنیدابوو کوژێنرایەوە و دڵنیایکردنەوە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بەھیچ شێوەیەک مایەی لێخۆشبوون نین". به گوێرهی راگهیهندراوهكه، "بافڵ تاڵەبانی روونیشیکردەوە پشتگیری لە ھیچ تۆمەتبارێک ناکات و رێگاش نادات یاساشکێنان بەناوی ھەر پاساوێکەوە داڵدەبدرێن، لە یەکێتیش ھەر کەسێک لە ھەر پلەو پۆست و بەرپرسیارێتییەکدا بێت و تێوەگلابێت بە یاساشکێنی، بەتوندترین شێوە رووبەڕووی دەبینەوە و راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکەین، چونکە ھیچ کەسێک نابێت لەسەروو یاساوە بێت و ئەم ئارامییەی ھەیە پارێزگاری لێدەکەین و بە کردەوەش سەلماندوومانە ئارامی و ئاسایش لامان ھێڵی سوورە". بافڵ تاڵەبانی وتیشی: "لەمەودوا یەکێتی پارێزەری پاراستنی مافخوراوان دەبێت و داکۆکیکاری سەرسەختی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاکانیش دەبین و ئەم نیەتە ئەرکی ئێمەیە وە جێبەجێی دەکەین".
هاوڵاتی کۆڵن پاوڵ، وەزیرى پێشووترى دەرەوەى ئەمەریکا لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا، کۆچى دواییکرد. ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، لە تەمەنى ٨٤ ساڵیدا و لەدواى توشبوونى بە کۆرۆنا، کۆڵن پاوڵ، وەزیرى پێشووى دەرەوەى ئەمەریکا کۆچى دواییکرد. خێزانی پاوڵ لە راگەیێنراوێکدا لەسەر فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە 'فەرماندە کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان ئەم بەیانییە بەهۆی دەرهاوێشتەکانی کۆرۆنا گیانی سپارد." لەبەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا خێزانەكەی نوسیویەتی: "پیاو باوک و باپیرەیەکی لێهاتوو، هەروەها ئەمریکییەکی مەزن و خۆشەویستمان لەدەستدا. کۆڵن پاوڵ، یەکەم وەزیری دەرەوەی رەشپێستی ئەمریکا بوو، لە 2001 تاوەکو 2005 لە پۆستەکەی مایەوە، لە چەندین ئیدارەی کۆمارییەکان بە داڕێژەری سیاسەتی دەرەوە ناودەبرا. کۆڵن پاوڵ خاوەنى سێ کچ و سێ کوڕە لە کاتی شەڕی عێراق لە 2003 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو. .
هاوڵاتی سكرتێرى مهكتهبى سیاسىو سهرۆكى وەفدی دانوستانكارى پارتى بۆلاى لایهنهكان ڕایگهیاند: "بزوتنهوهى گۆڕان ئهگهر كورسیشى نهبێت، ههر بزوتنهوهى گۆڕانه". فازڵ میرانى سكرتێرى مهكتهبى سیاسىو سهرۆكى وەفدی دانوستانكارى پارتى لهدواى كۆبونهوهیان لهگهڵ بزوتنهوهى گۆڕان ڕایگهیاند: "بزوتنهوهى گۆڕان حزبهو ئهگهر كورسیشى نهبێت ههر بزوتنهوهى گۆڕانه". ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، وەفدێكی پارتی سەردانی شاری سلێمانی كرد و بەپێی بەرنامەی وەفدەكە لەگەڵ هەریەك لە یەكێتی و گۆران و سۆسیالیست كۆدەبێتەوە. میرانى وتیشى:"دهمانهوێت لهگرژیهكانى كاتى ههڵبژاردن دوربكهوینهوهو بهیهكڕیزیى بچینهوه بۆ بهغداو قۆناغێكى تازه دهستپێبكهین". لهئێستادا لهعێراقو ههرێمى كوردستان گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومهت دهستیپێكردوهو پارتى كورسیهكانى زیادیكردوهو یهكێتى كورسیهكانى كهمیكردوهو گۆڕان هیچ كورسیهكى بۆ پهرلهمانى عێراق بهدهستنههێناوه.
هاوڵاتی یەپەگە راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا رەتدەکاتەوە كە باس لە گیانلەدەستدانی پێنج گەریلا لە رۆژئاوای کوردستان کردبوو". دەڵێت:" هێزەکانیان لەو ناوچانەدا هیچ جموجووڵێکی سەربازییان نییە". ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە لەڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاند: "وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەراگەیاندراوێكدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزەکانی ئێمە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای تورکیا و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا پێنج شەڕڤانمان شەهید بوون، بەڵام ئەم زانیارییە راست نییە". یەپەگە لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت:" هێزەکانیان لەو ناوچانەدا کە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی پێداون، هیچ جموجووڵێکی سەربازییان نییە". وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی 17ی تشرینی یەکەمی 2021 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە ناوچەی کانی ئاشتی (سەرێ کانی و گرێ سپی لە رۆژئاوای کوردستان) لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی گرتوونیانەتەبەر رێگرییان لە هێرشێكی شەڕڤانانی یەپەگە کردووە و لە ئەنجامدا 5 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە. لە تشرینی یەکەمی 2019دا سوپای تورکیا و ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە نزیکن لە ئەنقەرەوە هێرشیانکردە سەر سنووری سەرێ کانی و گرێ سپی و کۆنتڕۆڵیان کردن. لە کانوونی دووەمی 2018یشدا سوپای تورکیا و هێزە نزیکەکانی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشیانکردە سەر عەفرین و دوای نزیکەی دوو مانگ لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ شەڕڤانان، هەرێمی عەفرینیان کۆنتڕۆڵکرد.
هاوڵاتی کۆبوونەوەی وەفدی باڵایی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆتایی هات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند:" پۆستی سەرۆک کۆمار هی لایەنێک نییە و پێویستە بە ڕێککەوتن دابنرێت:" وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت: نەریتێک هەبووە کە پۆستەکە هی یەکێتییە". ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2021، وەفدێكی پارتی سەردانی شاری سلێمانی كرد و بەپێی بەرنامەی وەفدەكە لەگەڵ هەر یەك لە یەكێتی و گۆران و سۆسیالیست كۆدەبێتەوە. مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بابە شێخ حوسێن وتەبێژی یەكێتیی رایگەیاند" سەردانەکەمان بۆ پارێزگای سلێمانی سەردانێکی دۆستانەی دوای هەڵبژاردنە بۆ رەواندنەوەی گرژییەکانی هەڵبژاردنە". وتەبێژی پارتی ئەوەشی خستەڕوو: دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن، وەک شاندی پارتی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەین، هەموو ئەو لایەنانەی کوردستان کە بەشدارن لە پڕۆسەی سیاسی عێراق، پێکەوەبین داکۆکیکی لەو مافە دەستوورییانە بکەین کە بەدەستهاتوون و کار بۆ بەدەستهێنانی ئەوانەش بکەین کە ماوەن. لەسەر هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک ئاماژەی بەوەکرد" ێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەنگاویان بۆ ئەم مەبەستە ناوە و لە رێککەوتن نزیکبوون، بەڵام ئاستەنگ هاتنە پێش". لای خۆیەوە بابە شێخ حوسێن وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند" پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەین". باسی لەوەشکرد: سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە، نەریتێک هەیە کە ئەو پۆستە پشکی یەکێتی بووە، پێموانییە ئەوە ببێتە کێشە لە نێوانمان. وتیشی" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هیچ پۆستێک نەکراوە، بەڵکو باس لە یەکڕیزی و کێشەکانی هەرێم و بەغدا کراوە، نەک پۆستەکان."