هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لهسهر بنهماى ڕێنمايى و ئامۆژگارى و بهها باڵاكانى، بۆ پێکهوهژیان و لێبوردهیی و بۆ ئێستا و داهاتوويهكى باشترى مرۆڤايهتى كار بكهين". لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە، "ئهم ياده پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسوودهيى بۆ تهواوى مرۆڤايهتى لهگهڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته هاندهرێك بۆ ههمووان كه گيانى خۆشهويستى و ئاشتهوايى و ميهرهبانى لهناو خۆمان و دهوروبهر و ههمووماندا پتهوتر بكات". لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "با لهم يادهدا چاكه و مرۆڤايهتى و پهيرهوكردنى پهيامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپهروهريى حهزرهتى پێغهمبهر كۆمانبكاتهوه و ههموومان لهسهر بنهماى ڕێنمايى و ئامۆژگارى و بهها باڵاكانى، بۆ پێکهوهژیان و لێبوردهیی و بۆ ئێستا و داهاتوويهكى باشترى مرۆڤايهتى كار بكهين". دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: له يادى لهدايكبوونى پێشهوا و پێغهمبهرى مهزنى ئيسلامدا حهزرهتى موحهممهد دروودى خواى لهسهر بێت، گهرمترين پيرۆزبايى له ههموو موسڵمانان له كوردستان، عيراق و تهواوى جيهان و مرۆڤايهتى دهكهم. هيوادارم ئهم ياده پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسوودهيى بۆ تهواوى مرۆڤايهتى لهگهڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته هاندهرێك بۆ ههمووان كه گيانى خۆشهويستى و ئاشتهوايى و ميهرهبانى لهناو خۆمان و دهوروبهر و ههمووماندا پتهوتر بكات. با لهم يادهدا چاكه و مرۆڤايهتى و پهيرهوكردنى پهيامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپهروهريى حهزرهتى پێغهمبهر كۆمانبكاتهوه و ههموومان لهسهر بنهماى ڕێنمايى و ئامۆژگارى و بهها باڵاكانى، بۆ پێکهوهژیان و لێبوردهیی و بۆ ئێستا و داهاتوويهكى باشترى مرۆڤايهتى كار بكهين. ئهم ياده له ههموو لايهك پيرۆز بێت و ههموو ساڵێك به خێر و خۆشى. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی ئیدارهی راپهڕین له هۆشدارییهكی توندا داوای له هاوڵاتیان كرد خۆیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن و ئاگاداری كردنهوه كه له نهخۆشخانهكانی قهڵادزێ شوێنی بهتاڵ نهماوه. له هۆشدارییهكهیدا تهندروستی راپهڕین رایگهیاندوه:" بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوانی کۆڕۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و نەمانی شوێنی بەتاڵ بۆداخڵکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا لەنەخۆشخانەی ژیان و سەنتەری کۆڕۆنا لەقەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و داوادەکات هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن تاکو سەڵامەت بن . تەندروستی ڕاپەڕین چهند بڕیارێكیشی دهركردوه كه ئهمانهن: 1ـ سەردانی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکات. 2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و ڕێگە تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا. 3ـ پێویستە هەمووئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستیەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکانبن.
هاوڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاراستەی ئەندامانی نوێی پەرلەمان کرد و داوای لێکردن متمانەی گشتی بەکردەوەی سیاسی بگەڕێننەوە. ئەمرۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 202، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی مستەفا کازمی، لە مەراسیمێکدا کە بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە بەڕێوەچوو، وتی: سیاسەت بۆ هەندێک بە چەمکی درۆ و ساختەکاری و ململانێ و فریودانی خەڵک گەیشتووە. وتیشی “ئەمڕۆ ئێمە بەڵێنمان جێبەجێ کرد لە بەردەم گەلەکەمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و پێشوەختە و خەڵک کێیان هەڵبژاردووە کە نوێنەرایەتی بکەن و ئەو نوێنەرانەش پێویستە ڕۆڵی خۆیان لە پەرلەمانی نوێدا ببینن”. سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: پێویستە نوێنەرە تازەکان بەها ئاینییە بەرزەکان هەڵبگرن بۆ گرنگیدان بە خەڵک و دادپەروەری و ڕاستگۆیی. ئاماژەی بەوەکرد لە ماوەی ڕابردوودا وڵات بە دۆخێکی سەختی دارایدا تێپەڕی کردووە کە بە هۆی کۆرۆنا و دۆخی وڵاتەوە تێی کەوتووە هیوای خواست بۆ داهاتوو ئەو دۆخە کۆتایی پێبێت.
هاوڵاتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد. ئەمڕۆ یەک شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد، لە دیدارەکەدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاووتوێ کرا. فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، وێڕای ئاماژەدان بە بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان لە هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش، دووپاتیشی کردەوە کە داعش، هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە عێراق و سوریا. هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکاری هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی كردەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، بۆ ڕووبەڕوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لەو ناوچانەدا. ووتیشی، سەقامگیربوونی دۆخی عێراق، کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بە گشتی .
هاوڵاتی قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "پێویستە ھەموو رێكارەكانی وەرگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنەوە و نەبنە بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بەجۆرێكیش بێت كە لەگەڵ سیاسەتی ئابوری حكومەت و كەرتی تایبەتیش بگونجێت". ئەمرۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 202، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی رێكخستنەوەی رسومات و پێداچوونەوە بە داھاتەكانی حكومەت كردم بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، جەختی لەوە كردۆتەوە، "كە دەبێت رسومات بەجۆرێك رێكبخرێتەوە سودی باشتری ھەبێت بۆ خزمەتكردنی ھاوڵاتییان". نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، راپۆرتێك خرایەروو كە ھەموو ئەو رسوماتانەی تێدا دیاری كرابوو كە لەدامودەزگاكانی حكومەت وەردەگیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییەتی رێكخستنەوەیان و باشتر بەكارھێنانەوەیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی. قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەداوە، "كە پێویستە ھەموو رێكارەكانی وەرگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنەوە و نەبنە بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بەجۆرێكیش بێت كە لەگەڵ سیاسەتی ئابوری حكومەت و كەرتی تایبەتیش بگونجێت". نوسینگەکەی ئەوە ئاشکرا دەکات، لەو راپۆرتەی كە پێشكەش كراوە، ھەموو گرفتەكان و چارەسەر كردنیان لە پرۆسەی رێكخستنەوەی رسومات خراوەتەروو، و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو راپۆرتە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێمی كوردستان پەسەند بكرێت.
هاوڵاتی وەزیری نەوتی عێراق داوا لەهەرێم دەکات دۆسیەی نەوت شەفاف بکەن. ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ ی تشرینی یەکەم 2021، نوسینگەی وەزیری نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کە بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەتەوە، راگەیاند. لەو کۆبوونەوەیەدا وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ھۆکاری گرانبوونی غاز ئاشکرا کراوەو، هەروەها لە بارەی ھاریکاری نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی کراوە لە دۆسییەی نەوتدا. راگەیەنراوەکە حکومەتی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوەو داوای لە لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کردووە، کە ھەرێم زیاتر شەفافبێت لە دۆسییەی نەوت و چالاکییەکان و ئەو داھاتەی دەستی دەکەوێت. ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوای کردووە ھەولێر و بەغدا زیاتر ھاریکاری یەکتربکەن و پێکەوە کاربکەن بە ئامانجی وەبەرھێنانی دەرامەتە سروشتییەکان و ھایدرۆکاربۆن لەسەتاسەری عێراقدا لە پێناو بەھێزکردنی ئابوری نیشتیمانی.
هاوڵاتی بانكى ناوهندى عێراقى خستنه بازاڕى دۆلارى كهمكردهوهو ئهمڕۆ یهكشهممه تهنها 52ملیۆن و 70 ههزار دۆلارى خستۆته بازاڕهكانهوهو بهمهش ڕێژهى فرۆشى دۆلار كهمبۆتهوه بۆ نزیكهى 75%. ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2021، بانكى ناوهندى عێراق ڕایگهیاند:" كۆمهڵێك ڕێكارى نوێیان بۆ خستنه بازاڕى دۆلار گرتۆتهبهر بۆ ئهمڕۆش 52 ملیۆن و 70 ههزار دۆلاریان خستۆته بازاڕهوه. ئهوهشخراوهتهڕوو، ئهم ههنگاوانه بهمهبهستى ڕێگریكردن له سپیكردنهوهى دراو رێگریكردن بوه له تهمویلى گروپه تیرۆرستیهكان. خستنهبازاڕى دۆلار لهمرۆدا بهبهراورد بهرۆژى چوارشهمهى ڕابردوو نزیكهى 75% كهمیكردوهو رۆژى چوارشهممه،زیاتر له 206 ملیۆن دۆلار خراوهته بازاڕهكانى عێراقهوهو ئهمهش دهبێته هۆكارێكى سهرهكى بۆ بهرزبونى نرخى دۆلار بهرانبهر دینارى عێراقى.
هاوڵاتی سەرۆکی پارتی ئایندە رایگەیاند:" رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چەندین بۆنەی جیاوازدا ئاماژەی بەوە کردبوو کێشەکەیان لەگەڵ كورد چارەسەرکردووە و وتی: " لێرەدا خاڵی گرنگ ئەوەیە، کوردی وەک زمانی پیرۆزی دایک و وەک نیعمەتێکی خودا، هەروەها لە روانگەی مافی مرۆڤەوە تەماشا بکرێ. ئەگەر لەو روانگەیەوە تەماشا بکرێ، ئەوسا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین بە کردەیی چۆن جێبەجێبکرێت". ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2021، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای وانی باکوری کوردستان رەخنەی لە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە گرت، رایگەیاند: "بە من دەڵێت سەرۆک ئەحمەد و وا دەزانێ بە بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە من تۆمەتبار دەکات. وەک گوتەیەکی بیانی لە کوردی دەڕوانێ و سوکایەتی بە کوردی دەکات." ئەحمەد داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا:"لە دیدی مندا سووکایەتیکردن بە زمانەکان، سوکایەتیکردنە بە مرۆڤایەتی". داودئۆغڵو لەبارەی کێشەی کوردیش لە تورکیا قسەی کرد کە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چەندین بۆنەی جیاوازدا ئاماژەی بەوە کردبوو کێشەکەیان چارەسەرکردووە، وتی: "لێرەدا خاڵی گرنگ ئەوەیە، کوردی وەک زمانی پیرۆزی دایک و وەک نیعمەتێکی خودا، هەروەها لە روانگەی مافی مرۆڤەوە تەماشا بکرێ. ئەگەر لەو روانگەیەوە تەماشا بکرێ، ئەوسا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین بە کردەیی چۆن جێبەجێبکرێت". سەرۆکی پارتی ئایندە رەخنەی لە سەرۆکی مەهەپە گرت و ئاماژەی بەوەدا، لەبەرئەوەی بە من دەڵێن "سەرۆک ئەحمەد" دەوڵەت باخچەلی لە ئەنقەرە هەڵدەچێت و توڕە دەبێت، هەر خولەکێ جارێک دەڵێت "سەرۆک ئەحمەد و بەمەش سووکایەتی بە زمانی کوردی دەکات. ئەوەی باخچەلی دەیکات دابەشکارییە".
هاوڵاتی پسپۆرێكی یاسایی عێراق ڕایگەیاند:" ئەم خولەی پەرلەمان بە سەركردایەتی ەدرییەکان و پارتی و تەقەدوم و ئیمتیداد و سەربەخۆکان دەبێت و هاوپەیمانێتیی دیکە هیچ بەهایەکی نابێت". ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2021، تاریق حەڕب، پسپۆڕی دیاری یاسایی عێراق رایگەیاند:"ئەو پەرلەمانتارانەی میدیایان پڕکردبوو بەدەرکەوتن و هاوارکردن بەشەو و بەڕۆژ لەم خوولەی پەرلەمان نەماون و پەرلەمان بە سەرکردایەتی سەدرییەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان و تەقەدوم و ئیمتیداد و سەربەخۆکان دەبێت و هاوپەیمانێتیی دیکە هیچ بەهایەکی نابێت". سەبارەت بە راسپاردنی فراکیسیۆنەکی براوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، تارق حەرب وتی: "سەرۆکی کۆمار پابەند دەبێت بەوەی بەربژێری سەدرییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێرێت، چونکە ماددەی 45 لە یاسای ژمارە 9ی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەدوای بڕیاری پێشووی دادگەی باڵای فیدڕاڵی پەسەندکراوە تانەی لێنەدراوە لەلای دادگا و ئەم ماددەیە رێگە نادات هیچ ئەندام یان لایەنێک یان حزبێکی تۆمارکراوی براوە لەهەڵبژاردن بچێتە نێو هاوپەیمانێتی یان فراکسیۆنێکی دیکە و ئەم دەقە پێویستی بەهیچ دەق یان شیکردنەوەیەک نییە و واتاکەی رون و دیارە". رۆژی یەکشەممەی رابردوو پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبو. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق کرد.
هاوڵاتی ئەمڕۆ لە دادگای دهۆک ئومێد بەرۆشکی یەكێك لە زیندانیكراوەكانی بادینان سزاكەی تازە كرایەوە لەكاتێكدا بەڵگەی پێویست لەبەردەست بون بۆ ئەوەی دادگاییکردنەکە وەکو رۆژنامەنوسێک بەڕێوەبچێت و سەندیکای رۆژنامەنوسانیش ئامادەبون لە دادگا ئامادەبێت بۆ بەرگریکردن، بەڵام دادگا سزای شەش مانگی دیکە زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند. دادگا بڕیاریدا سزای شەش مانگ زیندانیکردن بەسەر ئومێد بەرۆشکیدا بسەپێنێت، بەوەی کۆی گشتی سزاکان کە تا ئێستا بەسەریدا سەپێنراوە گەیشتە دو ساڵ و شەش مانگ، بەڵام داوای پێداچونەوە دەکەن بە بڕیارەکەدا. ئومێد بەرۆشکی یەكێكە لەو 81 زیندانیكراوانەی بادینان كە هەر یەكەیان وەك چالاكوان و ڕۆژنامەنوس كاریان كردووە و زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان و هەر جارە و بە بیانویەك دادگاییكردنەكەیان دوادەخرێت. بەپێی یاسای ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ ی کاری رۆژنامەگەری هەرێمی کوردستان، نابێت رۆژنامەنووس حکومی زیندانیکردن بدرێت و دەبێت بەرامبەر ئەو سەرپێچیانەی دەیکات سزای دارایی بدرێت.
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە و لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ قەتەر، لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا "پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، وەبەرهێنان و پرسە ئابوورییەکان" تاوتوێ کراون. فەلاح مستەفا، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: "هەرێمی كوردستان وەكو بەشێك لە عێراق، سەقامگیر و ئارامە و دەكرێ وەكو دەروازەیەك بێت بۆ هاتنی سەرمایەگوزاری یان وەبەرهێنەرانی قەتەری و وڵاتانی دیكەش بۆ عێراق، هەروەها دەتوانێت پشتیوانی هەوڵەكان بکەن بۆ سەقامگیری لە عێراق. بۆیە پرسە ئابوورییەکان لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی قەتەر و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوون". بەرەبەیانی ئەمڕۆش نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لە دهوحه لهگهڵ شێخ خالد بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆبووەوە. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، له كۆبوونهوهكهدا ههردوولا جهختيان له پهرهپێدان به پهيوهندييهكانى ههرێمى كوردستان و عيراق لهگهڵ قهتهر كردهوه و باسيان له دهرفهتى سهرمايهگوزارى و وهبهرهێنانى قهتهرى له ههرێمى كوردستان و لهوێشهوه بۆ تهواوى عيراق كرد بهتايبهتى لهو بوارانهدا كه بۆ ههرێمى كوردستان و عيراق پێويستن. ئەوەشی خستوەتەڕو، دۆخى عيراق و ئهنجامهكانى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهران و پرۆسهى سياسى له وڵات، دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه بهگشتى و چهند پرسێكى جێى بايهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوون.
هاوڵاتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری ، وەزیری دارایی و ئابوری بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبۆوە. لە راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، "هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەکە بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت." لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن، کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەری کۆتایی بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە میکانیزمێکی نوێ چارەسەر بکرێت. لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بکرێت و کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت." چەند رۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بایکۆتی دەوامیان کردووە و گردبوونەوە دەکەن. ئەمڕۆ لە بەردەم نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستان بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە، هاوکات لە سنووری چەمچەماڵ و سەیدسادقیش ئەو مامۆستایانە گردبوونەوەیان ئەنجامدا جەختیان لەوە كردۆتەوە چارەسەری ئەوان تەنیا " دەمەزراندنە".
هاوڵاتی شۆفێرانی 28 هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند و باس لەوە دەکەن، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای سوتەمەنی ناتوانن لەکارکردن بەردەوام بن بەو نرخەی لەئێستادا هاوڵاتیانی پێ دەگوازنەوە. شۆفێرانی هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی باس لەوە دەکەن، لەکاتێکدا نرخی بەنزین بۆ زیاتر لە 1000 دینار بەرزبووەتەوە، شۆفێران پابەندکراون بەهەمان نرخی پێشووتر هاوڵاتیان بگوازنەوە، ئەوەش قورسترکردنی ئەرکی سەرشانییانە و ناتوانن لەکارەکانیان بەردەوام بن. ئاماژە بەوەش دەکەن، "چارەسەر ئەوەیە حکومەت بێت بەدەنگمانەوە و نرخی بەنزینمان بۆ هەرزان بکات، لەکاتێکدا لە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بەنزین بۆ عێراق دەپاڵێورێت و بە 450 دینار بەهاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەفرۆشرێت، کەچی بۆ ناوخۆمان بەنزینی بازرگانی لەدەرەوە دەهێنرێت و بە 1000 دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان". شۆفێرانی هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی باس لەوەش دەکەن، داوا حکومەت بەنزین بۆ شۆفێرانی هێڵی گواستنەوەی گشتی بە 500 دینار دابین بکات، تاوەکو ئەوانیش بتوانن بە نرخێکی گونجاو هاوڵاتیان بگوازنەوە.
هاوڵاتی بەپێی ئەنجامەكانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق كە ئەمشەو رایگەیاند بە كۆی هەموو حزبە كوردستانیەكان 63 كورسی پەرلەمانی عێراقیان پێكهێناوە. بەپێی ئەنجامە كۆتاییەكان پارتی یەكەم حزبی كوردستانە و 33 كورسی بەدەستهێناوە و پەكێتی بە 16 كورسی بۆتە دووەم هێز. لەسەر ئاستی عێراقیش پارتی بۆتە هێزی چوارەم و هاوپەیمانی كوردستانی بۆیە هەشتەم هێزی پەرلەمانی لەناو رێزبەندی پەرلەماندا بەپێی ژمارەی كورسیەكان. بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کورسی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە: - پارتی 33 کورسی - یەکێتی 16 کورسی - نەوەی نوێ 9 کورسی - یەکگرتوو 4 کورسی - کۆمەڵ 1 کورسی - گۆڕان 0 کورسی
هاوڵاتی زۆربەی زۆری كوتلە شیعەكانی ناو پەرلەمانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوە و رایدەگەیەنین چاوەڕوان بوونە کە کۆمیسیۆن ئەو "پێشێلکارییە گەورانە"ی لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکان کردوونی راستبکاتەوە هاوپەیمانێتییەکانی فەتح، قوە دەولە، دەوڵەتی یاسا، جوڵانەوەی عەتا و پارتی فەزیلە لە راگەیێندراوێکدا ئەنجامی کۆتایی وێستگەکانی دەنگدانیان رەتکردەوە، ئەو لایەنانە دەڵێن، چاوەڕوان بوونە کە کۆمیسیۆن ئەو "پێشێلکارییە گەورانە"ی لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکان کردوونی راستبکاتەوە، "بەڵام دوای مکوڕبوونی لەسەر ئەو ئەنجامانەی دروستییان تانە لێدراوە، ئێمە بەتەواوەتی ئەو ئەنجامانە رەت دەکەینەوە و بەرپرسیارێتی تەواوی شکستی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن دەخەینە ئەستۆی کۆمیسیۆن و خراپی بەڕێوەبردنی کە ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر رێڕەوی دیموکراسی و ئاشتەوایی کۆمەڵگە دەبێت." رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، رۆژی شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تەواوی ئەنجامە بەراییەکانی هەموو وێستگەکانی راگەیاند ئەنجامی کۆتایی کورسیی سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەمشێوەیەبوو: - رەوتی سەدر 72 - تەقەدووم 37 - سەربەخۆ 35 - پارتی 33 - دەوڵەتی یاسا 33 - هاوپەیمانیی فەتح 16 - هاوپەیمانیی کوردستان 16 - عەزم 13 - نەوەی نوێ 9 - بزووتنەوەی ئیمتیداد 9 - ئیشراقەی کانوون 6 - یەکگرتووی ئیسلامی 4 - کۆمەڵی دادگەری 1