هاوڵاتى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: " کۆمپانیایەکی ئیسپانی سەرپەرشتیی پاراستنی ئامێرەکان دەکات لە هەر هەوڵێکی هاککردن و ساختەکاری دڵنیاییش دەداتە دەنگدەران کە دەنگەکانیان ناگۆڕێن و وەکو خۆی ئەژمار دەکرێن". کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای دەکات، کۆمپانیایەکی ئیسپانی سەرپەرشتیی پاراستنی ئامێرەکان دەکات لە هەر هەوڵێکی هاککردن و ساختەکاری. دڵنیاییش دەداتە دەنگدەران کە دەنگەکانیان ناگۆڕێن و وەکو خۆی ئەژمار دەکرێن، "هەروەها بە هیچ شێوەیەک کەس ناتوانێت لە جیاتی کەس دەنگ بدات". سیستەمی ئەلیکترۆنی دووەم جارە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکاربێت، سیستەمەکە بریتییە لە سندوقێکی ئەلیکترۆنیی پەیوەستکراو بە ئامێرێکی تایبەت، کاتێک دەنگدەر کاخەزی دەنگدانەکەی دەخاتە نێو ئامێرەکە و راستەوخۆ دەنگەکە ئەژمار دەکات. لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2018 هەندێک لایەن گلەیی ئەوەیان دەکرد دەنگەکانیان دزراون یان یاری بە ئەنجامەکان کراوە، بەو هۆیەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک دادوەر پێکهێندرا، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نەخرایەڕوو کە ساختەکاری کراوە و کەسیش سزا نەدرا. ئەمجارە گەرەنتی دەدرێتە لایەنەکان کە ئامێری دەنگدان ئەنجامەکان راستەوخۆ دەنێرێتە ناوەندی نیشتمانیی کۆمیسیۆن لە بەغدا و دەرفەتی ساختەکاریی تێدا نییە. بەرپرسێكی پێشووی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دووپاتی دەکاتەوە، رێکارەکانی ئەمجارەی کۆمیسیۆن تووندن و ساختەکاری کەم دەکاتەوە، ئەمەش متمانە لای دەنگدەر زیاد دەکات و رێژەی دەنگدانیش بەرز دەکاتەوە. بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی عێراق، تاوەکو ئێستا کۆمیسیۆن زیاتر لە 24 ملیۆن کارتی دەنگدانی دروستکردوون بە کۆن و نوێیەکانەوە، 19 ملیۆن دەنگدەر کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە و پێنج ملیۆن دەنگدەریش هێشتا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
هاوڵاتى حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بەبیانووی نەبوونی هیچ ئەوەلیاتێك لەناو مەلەفەكەیدا، موچەی خانەنشینی جەبار فەرمان دەبڕێت. ماوەی دوو مانگە حكومەتی هەرێم بەناوی چاكسازییەوە، موچەی خانەنشینی جەبار فەرمان كە هاوسەرەكەی وەریدەگرت، راگرتووە، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی دۆسیەی خانەنشینییەكەی هیچ ئەوەلیاتێكی تێدا نەبووەو لەهیچ وەزارەتێك و ئەنجومەنی وەزیرانیش نوسراوو ئەوەلیاتی نییە. جەبار فەرمان، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كە لەرۆژی 9-8-2007 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، لەكاتێكدایە ئەو سەركردەیە لەكابینەكانی حكومەتی هەرێم چەندین پۆستی وەزارەتی وەرگرتووە، لەوانەش وەزیری پێشمەرگە لە یەكەم كابینەی حكومەتی هەرێم، پاشان وەزیری ناوخۆ و هەروەها راییكردنی كارەكانی وەزارەتی پەروەردەو بەوەكالەتیش وەزارەتی شارەوانی پێ سپێردراوە.
هاوڵاتى وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند: "ژمارەی ئەو تاوانبارانەی داعش کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە دەگاتە 25هەزار تاوانبار یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی سزای لەسێدارەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر فەرمانەکان نەکردووە". ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 ئەحمەد لوعەیبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلوولی 2021. بە ئاژانسی فەرمی حکومەتی عێراق-ی وت، "لە عێراق زیاتر لە 50 هەزار تاوانبار بە ماددەی تیرۆر حوکمدراون کە نیوەی ئەو ژمارەیە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە". ئەوەشی خستەڕوو، "زۆرینەی سزاکانی لەسێدارەدان جێبەجێ نەکراون". وتەبێژەکەی وەزارەتی دادی عێراق، "یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی سزای لەسێدارەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر فەرمانەکان نەکردووە".
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی جەهەپە جەختى لەوە کردەوە چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 66ی ئەیلولی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا- جەهەپە بە سەرۆکایەتی ئۆغوز کائان سالیجی، جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد. بە گوێرەی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا شاندەکە "باسى لە ئامانجى سەردانەکەى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت؛ بۆ ئەم مەبەستەش پارتەکەیان جێبەجێکردنى روانگەیەکى دوورمەوداى لەسەر ئەو بنەمایە دەستپێکردووە و هیواى خواست پەیوەندیى باش و لەسەر بنەماى بەرژەوەندیى گەلانى ناوچەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پێکهاتەکانى بنیات بنێن و پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا بکەن؛ هەر لەمبارەیەوە ئاماژەى بە گرنگیى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان کرد". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش جەختى لە گرنگیى دیالۆگ و لێکگەیشتن و بیروبۆچوونى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لەسەر بنەماى یەکترقبووڵکردن و نەهێشتنى ئینکار کردەوە و ئەم سەردانەی وەک سیاسەتێکى تازەى CHP لە قەڵەم دا. نێچیرڤان بارزانی سوپاسى تورکیاى کرد کە هەمیشە لە تەنگانەدا یارمەتی خەڵکى کوردستانى داوە و ئاماژەى بە هاوکاریى تورکیا لە کاتى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنفالى 1988دا کرد کە دەرگاکانى بەڕووى خەڵکى کوردستاندا کردەوە و یارمەتی دان. لەبارەی ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی دووپاتى کردەوە کە وەک هەمیشە بە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى دەمێنێتەوە. دۆخى گشتى و هەڵبژاردانەکانى داهاتووى عیراق، مەترسییەکانى داعش و پێشبینییەکان بۆ داهاتووى ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون. دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/9/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە شاندێکى پارتى گەلى کۆماریى تورکیا CHP بە سەرۆکایەتیى بەڕێز ئۆغوز کائان سالیجى، جێگرى سەرۆکى پارتەکە کرد. لە دیدارێکدا شاندەکە باسى لە ئامانجى سەردانەکەى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە، بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش پارەتەکەیان جێبەجێکردنى ڕوانگەیەکى دوورمەوداى لەسەر ئەو بنەمایە دەست پێکردووە و هیواى خواست پەیوەندیى باش و لەسەر بنەماى بەرژەوەندیى گەلانى ناوچەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پێکهاتەکانى بنیات بنێن و پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا بکەن، هەر لەمبارەیەوە ئاماژەى بە گرنگیى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان کرد. لاى خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لە گرنگیى دیالۆگ و لێکگەیشتن و بیروبۆچوونى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لەسەر بنەماى یەکترقبووڵکردن و نەهێشتنى ئینکار کردەوە و ئەم سەردانەی وەک سیاسەتێکى تازەى CHP لە قەڵەم دا. بەڕێزیان سوپاسى تورکیاى کرد کە هەمیشە لە تەنگانەدا یارمەتیى خەڵکى کوردستانى داوە و ئاماژەى بە هاوکاریى تورکیا لە کاتى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنفالى 1988دا کرد کە دەرگاکانى بەڕووى خەڵکى کوردستاندا کردەوە و یارمەتی دان. دەربارەى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستانیش دووپاتى کردەوە کە وەک هەمیشە بە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى دەمێنێتەوە. دۆخى گشتى و هەڵبژاردانەکانى داهاتووى عیراق، مەترسییەکانى داعش و پێشبینییەکان بۆ داهاتووى ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.
هاوڵاتى یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان رایگەیاند:" زۆر نادەستوری و نایاساییە كە ئیجرائات لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون، لەگەڵ تەرەفەكانی تر ئیجرائات نەكرێت و پرۆسەكە ببەسترێتەوە بەپەرلەمان و خانەنشینیەكەیان". یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردوە رایگەیاندوە:" زۆر نادەستوری و نایاساییە كە ئیجرائات لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون، لەگەڵ تەرەفەكانی تر ئیجرائات نەكرێت و پرۆسەكە ببەسترێتەوە بەپەرلەمان و خانەنشینیەكەیان، واتا دەبو چاکسازیەکان لەسەر ئەو کەسانە بکرایە کە ناشایستە و نایاساییانە دامەزراون و موچە و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ داڕێژراوە و تواناکە لەگەڵ کەسانێک بکرێت کە بە کردار دەوری خزمەت کردنیان بینیوە، چاکسازییەکان تەنها لەسەر ئەوان دەوری خۆی ببینێ ئەوەش دەبێتە جێی رەخنە و گازندەی کەسانی دڵسۆز و ملزم".ارە 13ی ساڵی 1999ی هەموارکردوە بە ڕێژەی 80% لە موچە، دەرماڵە و سەرمافەکانی". ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1/5/4224 لە 29-10-2013 دەستلەکار هەڵگرتنی پەرلەمانتاران لە 1-11-2013 خانەنشینکراوانی یاساکە هەژماری خزمەتی خانەنشینی لە خولی سێیەمی پەرلەمان قەتیس کردوە. نوسراوەکەی یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، کە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای چاكسازی لەم مانگەوە موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی كەمكردوە، بە جۆرێك ئەو پەرلەمانتارانەی كە تەنها 4 ساڵ خزمەتیان هەیە موچەكەیان لە 6560000 (شەش ملیۆن و پێنجسەد و شەست هەزار دینار)ەوە بۆ 1820000 (ملیۆنێک و هەشتسەد و بیست و دو هەزار) کەمکراوەتەوە.
هاوڵاتى فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران هۆشداریی تووند دەداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دووربکەونەوە و دەڵێت" وەڵامی تیرۆرستەکان دەدەینەوە". ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 محەممەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران لە کاتی سەردانکردنی بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران-عێراق بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، لەبارەی دۆخی ناوچەکە و ئەگەری وەڵامی یەکلاکەرەوە و تووندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ "گرووپە تیرۆرستەکانی دووژمنی شۆڕش" کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون". فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران داوا لە خەڵکی ئەو ناوچانە دەكات کە لە بارەگاکانی ئەو حزبانە دووربکەونەوە بۆ ئەوەی تووشی زیان نەبن. فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چالاکیی هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەو ناوچەیە، بەڵام هێشتا ئەو هێزانە چالاکییان هەیە، بۆیە دانبەخۆداگرتنی ئەوان تەواو بووە. لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا محەممەد پاکپور وتی، کۆماری ئیسلامی وەڵامێکی تووند بەو چالاکییانە دەداتەوە و داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، لە بنکە و بارەگای ئەو حیزبانە دوور بکەونەوە تاوەکو زیانیان پێنەگات. مانگی رابردووش، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکرد، حکومەتی عێراق حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان دەربکات و هۆشداریدا کە ئەگەر ئەو کارە نەکرێت، تاران هێرشدەکاتە سەریان. سوپای پاسدارانی ئێران لە 08/09/2018 بە مووشەک هێرشیکردەسەر کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نزیک کۆیە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 17 کەس کە ژمارەیەکیان ئەندامی رێبەریی ئەو حیزبە بوون.
هاوڵاتى ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کۆبوونەوەیەکی "نائاسایی" ئەنجامدا و تاوتوێی پێشتهاتە ئەمنییهكانی پارێزگای کەرکوک کراوە لەگەڵ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رێگرتن لە رووداوی هاوشێوەی هێرشەکەی سەر هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە. ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و دانانی میکانیزمێکی کاریگەر بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی پێشێلکارییە ئەمنییەکان لە پارێزگای کەرکووک. بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا کازمی رایگەیاندووە، "تواناکانی دوژمن لاوازە بەڵام خراپ ئیدارەدان و هەندێک جار کەمتەرخەمی لە کارەکانی فەرماندە سەربازییەکان دەبێتە هۆی ئەو جۆرە هێرشانە" و جەختی لە گرنگی گرتنەبەری رێکاری نوێ بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە كردهوه." شەوی رابردوو لە شارۆچکەی رەشادی سەر بە قەزای حەویجە لە سنووری پارێزگاری کەرکووک، چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان و بەهۆیەوە 13 کەس لە ئەندامانی پۆلیسی فیدراڵی کوژران. بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی رایگەیاندووە، دووژمن لاوازە، بەڵام خراپبەڕێوەبردن و هەندێک کات کەمتەرخەمی دەبێتە هۆی ئەو جۆرە پێشلکارییە ئەمنیانە، بۆیە پێویستە میکانیزمێکی نوێ دابنرێت بە مەبەستی دووبارەنەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە. سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە پێویستیی کاراکردنی رۆڵی دەزگا ئەمنییەکان و دانانی میکانیزمێکی کاریگەر لە نێوان سەرجەم دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ رێگریکردن لە هێرشی لەو جۆرە کردەوە، هاوکات بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو هێرشە پێکبهندرێت. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، "پارێزگای کەرکووک فرەڕەنگە و هەوڵی نانەوەی ئاژاوەی تێدا دەدرێت، ئەوە لە کاتێکدایە هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز نزیکە". دوێنێ یەکشەممە 05ی ئەیلولی2021، راکان سەعید جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دۆخی ئەمنیی کەرکووک لاوازە، رۆژانە هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی هێرشی چەکداری دەبنەوە، بۆشاییەکی ئەمنیی زۆر هەیە کە لەلایەن تیرۆریستانەوە سوودی لێدەبیندرێت و لێیانەوە هێرش دەکرێتە سەر هێزە ئەمنییەکانمان." بە وتەی راکان سەعید، ئەوان پێشتر هۆشداریان دابوو و وتی: "بەدیاریکراوی لە مانگی تەممووزدا نووسراوی فەرمیمان بۆ سەرۆکوەزیران نارد و تێیدا سەرجەم خاڵە لاوازەکانمان دەستنیشانکردن و هەموو چارەسەرێکیشمان پێشنیاز کرد؛ لە راستیدا سەرۆکوەزیران ئەو نووسراوەی ئێمەی بەسەر سەرجەم فەرماندە ئەمنییەکان دابەشکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکمان بەدی نەکردووە." پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک راشیگەیاند، "هێزە ئەمنییەکانمان بە بەردەوام لە رۆژئاوای شارەکە لە چیای قەرەچووخ، هەروەها لە وادی نەفت، وادی ئەبو خەناجر و زخێتون و باشووری داقووق رووبەڕووی هێرشی چەکداری دەبنەوە، هەربۆیە داوا دەکەین سەرۆکوەزیران خۆی دەستوەردان بکات، داوای بەستنی دانیشتنێکی خێرا و بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەکەین. خوێنی رۆڵەکانمان پێویستی بە هەڵوەستەیەکی جیددی لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە هەیە." راکان سەعید ئاماژە بەوە دەدات کە "رفاندن، سەرانەوەرگرتن و هێرشکردنە سەر گوندەکان لەلایەن تیرۆریستانەوە بەردەوامە، لەم دواییانەدا تیرۆریستان هێرشیان کردە سەر گوندی دۆگشمان و تەنانەت مەڕ و ماڵەتەکانیشیان کردنە ئامانج."
هاوڵاتى دانیشتنی دووەمی دادگای هەولێر بۆ دادگاییکردنی چوار چالاکوانی بادینان، دواخرا و چالاکوانانیش وەک ناڕەزایی لەبەرامبەر ئەو دواخستنە، بڕیاری "مانگرتن تا مردن" یان دا. ئەمڕۆ دانیشتنی دووەمی دادگای هەولێر بۆ کەیسی هەر یەک لە چالاکوانان ‘مەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین ‘، بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا. بەشدار حەسەن، پارێزەرى کەیسی دەستگیرکراوانى بادینان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند:" دانیشتنەکە بەهۆى گۆڕانکاریى لە سەرۆکى دادگا و دوو ئەندامى دیکەى دادگا، کە دۆسیەکەیان نەخوێندبووەوە و بەمەبەستى وردبینیى لە دۆسیەکە، دانیشتنەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخرا. ئەو پارێزەرە ئاماژەى بەوەشکرد، وەک دەستگیرکراوان خۆیان دەڵێن، دۆخیان خراپە و ڕێگەیان پێنادرێت لە گەڵ کەسوکارییان قسەبکەن و مامەڵەى کارمەندانى ئاسایش لەگەڵیان لە ئاستێکى خراپدایە، ئەوەش پێچەوانەى سەرجەم یاساکانى مافى مرۆڤە. بەشدار حەسەن ڕاشیگەیاند:" دەستگیرکراوان زۆر ناڕەحەت و بێزارن و لەبەردەم دادوەر و سەرۆکى دادگا بڕیارى مانگرتنیان دا و وتیان، کە مانگرتنەکە ناشکێنن". لەبارەى ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەسگتیکروان کراوە، بەشدار حەسەن، وتی: ئەو دەستگیرکراوانە بەوە تاوانبار دەکرێن، کە گوایە ویستویانە گروپ و ڕێکخراو دروست بکەن، بەمەبەستى تێکدانى ئاسایشى هەرێمى کوردستان، بەڵام ئەوە ڕاست نیە، چونکە ئەوانە خەڵکێکى ئازادیخوازن. وتیشى:" یەکێک لەوتاوانانەى کە ئەو دەستگیرکراوانەى پێ تۆمەتبارکراوە ئەوەیە، کە لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆبوونەتەوە و پڕۆژەیان پێداون، لەکاتێکدا پڕۆژەکەیان بریتی بووە لە تێکەڵکردنەوەى ژنانى ئێزدى بە کۆمەڵگە و ئەوەش هیچ تاوانێکى نیشتیمانىی تێدا نییە. لە کۆتاییشدا ئەوەى خستەڕوو، پێشتر قسەم لەگەڵ دایکى شێروان تەها کرد، کە پێى ڕاگەیاندبووم، ئەمڕۆ لە دانیشتنى دادگا ئامادە دەبێت، چونکە ئومێدى هەبوو کوڕەکەى ئازاد بکرێت، بەڵام دوێنێ کۆچى دوایی کرد و تا ئێستاش شیروان ئەو هەواڵەى نەزانیوە. هاوكات، کامەران عوسمان ئەندامی تیمی هەرێمی کوردستانی ڕێکخراوی سی پی تی’تیمی ئاشتییپارێزی کوردستان’، لە کۆنگرەکەدا لەبەردەم دادگای هەولێر وتی: لە کۆتایی دانیشتنەکەی دادگادا هەر چوار دەستگیرکراوەکە بە دەنگی بەرز وتیان، بە دەرەوەی ڕابگەیەنن، کە ئەوان مانگرتنی تا مردنیان لە زیندان ڕادەگەیەنن.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بڕی ئەو مووچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆی هەڵی بژاردووە". ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێكدا كە واژۆی وەزیری دارایی لەسەرە، بڵاویكردۆتەوە و رایگەیاندووە:" بڕی ئەو مووچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە پێش 1-07-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام ئەوانەی لە دوای 1-07-2020 زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە خۆی هەڵی بژاردووە. هەر بڕە پارەیەکیش لە پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێ بۆیان دەگەڕێندرێتەوە". دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان:...
هاوڵاتى وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند:" خەڵکی پەنجشیر بە رۆشتنی بزووتنەوەی تاڵیبان "دڵخۆشن" و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەن". ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دوای ئەوی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە پەنجشیریان کۆنترۆڵکردووە، رایگەیاند، خەڵکی پەنجشیر بە رۆشتنی بزووتنەوەی تاڵیبان "دڵخۆشن" و جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکەن. وتەبێژی تاڵیبان ئاماژەی بەوەدا، هەموو خاکی ئەفغانستان ئێستا لەژێر فەرمانڕەوایی تاڵیباندایە و پەیوەندیی باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستدەکەن. بەرەی بەرخۆدانی نیشتمانی تاوەکو ئێستا رەتیدەکەنەوە کە پەنجشیر کۆنترۆڵکرابێت
هاوڵاتى ئهدههم بارزانى رایگەیاند:" لهگهڵ نزیكبونهوهى وادهى ههڵبژاردن بهڕاشكاوى ههڵوێستى خۆم ئاشكرا دهكەم". ئهدههم بارزانى ئهندامى ئهنجومهنى سهركردایهتى پارتى دیموكراتى كوردستان لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى، "ماوەیەکی زۆرە، ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی خۆشەویست لەسەرجەم چینو توێژەکان، لەسەرتاسەری کوردستان، داوایان لێکردوم کە هەڵوێستو ڕای خۆم لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕابگەیهنم". دهشڵێتم، "لەوەڵامی هەموو ئەو خوشکو برا بەڕێزانەمدا، بەپێویستی دەزانم ئەوە ڕونبکەمەوە هێشتا ماوەیەک بۆ هەڵبژاردن لەپێشە". ئهوهشى نوسیوه، "بەڵام بەدڵنیایی لەکاتی نزیکبونەوەی وادەی هەڵبژاردن، بەڕاشکاوی هەموو هاوڵاتیانی کوردستان لەڕاو هەڵوێستی ڕونی خۆم ئاگاداردەکەمەوە".
هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند:" دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٧ جار گازی ژەهراویی بەکارهێناوە". ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و بەرخۆدانی گەریلا لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٩:١٠ خولەک، ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی سوپای داگیرکەری تورک، ١٧ جار بە تەقەمەنیی و گازی ژەهراویی هێرشیان کردەسەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ، دوای بۆردوومانەکان، دوژمن هەوڵیدا بەرەو گۆڕەپانەکە بێت، بەڵام بە دەستێوەردانی بەرخۆدێرانی وەرخەلێ، ئەنجامیان وەرنەگرت و کشانەوە، جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر هەرێمەکانی بەرخۆداندا بەردەوامە. ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆ ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ، گوندی گوزێ و مەیدانی کافیا لە گارە بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومان کرا. ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١١:٢٠ بۆ ٠١:٣٠ خولەکی شەو، هێلیکۆپتەر بەسەر مەیدانەکانی مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، گردی سپی، گردی سۆر و گردی سلێمان لە هەرێمی ئاڤاشین سووڕانەوە. ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٣٠٠ بەیانی بۆ ٠٧:٣٠ی ئێوارە لە هەرێمی زاپ، مەیدانی چەمچۆ و گوندی ڕەنجبەراخ لە بنکەکانی سەر سنوورەوە بە هاوەن تۆپباران کران. ئێوارە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە، داوێنی لە هەرێمی مەتینا گردی زەندورا و شارەدێی کانی ماسی لە شارۆچکەی ئامێدی، دەوروبەری گوندی هرور لە بنکە،کانی سەر سنوورەوە بە هاوەن تۆپباران کران.
هاوڵاتى محەمەد ئەمین پێنجوێنی، شەڕی کورد و کورد بە پیلانی نوێی دەوڵەتی تورک ناو دەبات و داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکات، ئەو شەڕە لەگۆڕنێن. سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر’محەمەد ئەمین پێنجوێنی’، یەکێک لە بەشداربوانی کۆنفرانسی نەتەوەیی لەدژی داگیرکاریی، کە لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو، دەربارەی هەوڵەکانی هەڵگیرسانی شەڕی وکرد و کورد وتی:" شەڕی کورد و کورد پیلانی نوێی دەوڵەتی تورکە، وەک ڕۆشنبیرانی باشوور دەڵێین، شەڕی کورد و کورد هیچ سوودێکی بۆ گەلی کورد نییە، زیان نەبێت". پێنجوێنی، جەختیکردەوە، داگیرکەر و دووژمن و نەیارانی کورد سوود لە شەڕی کورد و کورد وەردەگرن وە وەک کارتێک بەکاری دێنن، بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسیی لە باشووری کوردستان لاواز و بێ کاریگەر بکەن، هەروەها دۆزی کورد لەناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ناشرین بکەن و دۆستە نێودەوڵەتییەکانی کورد لە دۆزی کورد دووربخەنەوە. پێنجوێنی، وتیشی، شەڕی کورد و کورد، ئەوەبوو کە ئێمە لێی دەترساین داواشی لە هێزە سیاسییەکانی کوردستان کرد، شەڕی کورد و کورد لەگۆڕنێن، چونکە تەنیا دووژمن سودی لێدەبینێت. لەبارەی ناوەڕۆکی کۆنفرانسەکەشەوە، محەمەد ئەمین پێنجوێنی، وتی: ناوەڕۆکی تارەکان لەسەر ئەوەیە ڕێگا لە داگیرکاریی بگرین و شەڕی کورد و کورد نەبێت، بۆیە داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەین، کە هەوڵ بدەن شەڕی کورد و کورد لە مێژووی میلـلەتی کورددا دووبارە نەبێتەوە.
هاوڵاتى لهدیدارێكی نێوان باڵیۆزی توركیا لهبهغدا، لهگهڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دوایین پێشهاته سیاسی و ئهمنییهكانی ناوچهكهیان تاوتوێكردو: باڵیۆزی توركیا رایگهیاند، رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆكی وڵاتهكهی بهنیازه سهردانی عێراق بكات . ئهمڕۆ یهكشهممه 5ی ئەیلولی2021، لهنووسینگهی تایبهتی خۆی قاسم ئهعرهجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، پێشوازی كرد له عهلی رهزا گونانی باڵیۆزی توركیا لهبهغدا، لهدیدارهكهدا دوایین پێشهاته سیاسی و ئهمنییهكانی ناوچهكهیان پهیوهست به ههماههنگی هاوبهشی نێوان بهغداو ئهنقهره تاوتوێكرد. له دیدارهكهدا، قاسم ئهعرهجی جهختی لهوهكردۆتهوه، پێویسته توركیا لهدۆخی تایبهتی عێراق تێ بگات سهبارهت بهدۆسیهی . لهلایهن خۆشییهوه باڵیۆزی توركیا رایگهیاند، رهجیب تهیب ئهردۆغانی سهرۆك كۆماری وڵاتهكهی بهنیازه سهردانێكی تایبهت بۆ عێراق ئهنجام بدات. باڵیۆزی توركیا له بهغدا وتیشی، سهقامگیری له عێراق، سهقامگیری بۆ سهرجهم وڵاتانی ناوچهكه دێنێت.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند:" تا کۆتایی ئەمساڵ 20 ملیۆن دۆزی تری ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشکی ھەرێمی کوردستانیشی تێدایە". ئەمرۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021 ریاز عەبدولئەمیر بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندوە: وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گرێبەستی کردووە بۆ کرینی 30 ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا و تا کۆتایی ئەمساڵ 20 ملیۆن دۆزی ڤاکسینی بەدەست دەگات، كە بەشی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە. ئەگەرچی بەڕێەبەرە گشتیەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەجۆری ئەو ڤاکسینە نەکردووە كە بڕیارە بگاتە عێراق، بەڵام دەڵێت بەرھەمھێنانی ڤاکسین لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کاتی زۆری پێویستە.