هاوڵاتى قایمقامی پارێزگای هەڵەبجە جەخت لەوە دەكاتەوە كە لەڕێگەی دوو رێكخراوی فەرەنسییەوە هاوكاری دەگەیەنرێتە پارێزگاكەیان بۆ نەخۆشخانەی كیمیاوی و ئاوەدانكردنەوەی گوندی هاوار (كاكەییەكان). دوای تەواوبوونی سەردانەكەی بۆ بەغدا، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لەكاتی سەردانی بۆ هەرێمی كوردستانی لە بەرواری 29ی ئابی 2021، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجامیدا تێیدا باسی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان فەرەنسا و هەرێمی كوردستانی كرد لە رووی مرۆییەوە. ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند:» ئێوە دەزانن كە دۆستایەتیەكی تایبەت لەنێوان فەرەنساو كوردستان هەیە؛ گەلی كوردو گەلی فەرەنسا پەیوەندییەكی تایبەت لەنێوانیاندا هەیە كە لەبڕیاری نەتەوەیەكگرتووەكانەوە دەستپێدەكات بەتایبەت بڕیاری ژمارە 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە وەكو بنچینەیەكە بۆ هەرێمی كوردستانی ئۆتۆنۆمی....بەڕاستی مێژوویەكی دۆستانەی گەرموگوڕمان هەبووە كە لەلایەن رۆشنبیرەكانمانەوە بەردەوام بوو». هەروەها راشیگەیاند:»لەهاوكاریكردن لەبارەی بڕینی مێژووییتان بەردەوام دەبین و هەربۆیە لەچەند هەفتەی داهاتوودا فەرەنسا هاوكاریی نەخۆشخانەی هەڵەبجە دەكات كە قوربانیانی هێرشی كیمیایی چارەسەر دەكات». هاوكات ماكرۆن راشیگەیاند:» ئێمە ژمارەیەك پرۆژەی كۆنكرێتی لەم بوارەدا جێبەجێ دەكەین، بەسەرۆك وەزیرانی عێراقم وت، هاوكارییەكانمان بەیەكەوە لەهەموو بوارەكاندا زیاددەكەین، بۆ گەشەپێدانی ئەم هەرێمە لەخزمەت و بەرژەوەندی گەلی كورددا». نوخشە ناسیح، قایمقامی پارێزگای هەڵەبجە لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» ئولیڤیێ دێكوتینی كونسوڵی فەرەنسا لەهەولێر لەگەڵ نوێنەری حكومەتی فەرەنسا لە 16ی ئازاری ئەمساڵدا، تەبعەن كونسوڵی فەرەنسا زۆر ئارەزووی ئەوە دەكات ئیش بۆ هەڵەبجە بكەن، بەتایبەت چەند جارێك هاتووە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی كیمیاوی كە چیان پێویستە تا دابینی بكەن». ناوبراو باسی لەوەشكرد كە كونسوڵی فەرەنسا وەك كونسوڵی وڵاتانی دیكە نەبووەو بەجددی هاتۆتە پێشەوەو بەڵێنی پێداین كە هەوڵدەدات» ئێمە بەردەوام داوا دەكەین لەوڵاتان كە نوێنەرایەتیان هەیە لەهەرێمدا سەردانی پارێزگاكە دەكەن، بەڵام كەسیان وەك كونسوڵی فەرەنسا بە عەمەلی نەهاتۆتە پێشەوە». قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە وتیشی:» كونسوڵی فەرەنسا پێیوتین حەز دەكەن هاوكاری كەمایەتییە ئایینی و نەتەوەییەكان بكەن وەك كاكەییەكان و پێكەوەچوون بۆ گوندی هاوار، كە پرۆژەی ئاویان بۆ جێبەجێ دەكەن». هەروەها نوخشە ناسیح باسی لەوەشكرد كە لە 16ی ئازاری ئەمساڵدا و لەیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا نوێنەری بەشی قەیرانەكانی حكومەتی فەرەنسا هاتە هەڵەبجە، وتیشی:» حكومەتی فەرەنسا فەند دەدات بەچەند رێكخراوێك، رێكخراوێكی فەرەنسی هاتووە كە پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری گوندی هاوار دەكەن دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، چەند پێداویستییەك بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری كیمیاوی دەكڕن». هاوكات ئەوەشی روونكردەوە كە رێكخراوێكی دیكەی فەرەنسی بۆ ماوەی نۆ مانگ خولی راهێنان دەكاتەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری كیمیاوی هەڵەبجەو نەخۆشەكان كە لەڕووی دەروونییەوە چۆن مامەڵە بكەن و لەگەڵیاندا بكرێت و بڕیارە ئەو كارانە بكەن. قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی دووپاتكردەوە كە فەرەنسا یەكێكە لەو وڵاتانەی دەیانەوێت بەردەوام بن لەهاوكارییەكانیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە
هاوڵاتى نوێنهری نهتهوهیهكگرتوهكان له عێراق رایگەیاند:" ههیچ جۆرێك رازی نابن پرۆسهی ههڵبژاردنهكان دوابخرێت و پێویستیشه لهوادهی خۆیدا ئهنجامبدرێت". ئەمڕۆ سێ شەممە، 7ی ئەیلوولی 2021 جینین پلاسخارت نوێنهری نهتهوهیهكگرتوهكان له عێراق لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند:" بههیچ جۆرێك رازی نابن پرۆسهی ههڵبژاردنهكان دوابخرێت و پێویستیشه لهوادهی خۆیدا و له 10ی (تشرینی یهكهم/10)ی ئهمساڵ ئهنجامبدرێت، ههروهها نابێت هیچ لایهنێك ههوڵی ساختهكاری بكات و لهبهرژهوهندی خۆی پرۆسهكه بشكێنێتهوه. نوێنهری نهتهوهیهكگرتوهكان له عێراق ئهوهشی خستهڕو:" بۆئهوهی متمانهی گشتی دروست ببێت، ئێمه هانی خهڵك ژنان دهكهین بهشداری له پرۆسهی ههڵبژاردنهكان بكهن و بۆئهو مهبهستهش لهگهڵ رێكخراوهكانی كۆمهڵی مهدهنی لهسهر هێڵین بۆئهوهی جێپهنجهی ژنان لهو ههڵبژاردنهدا دیار بێت". جینین پلاسخارت باسی لهوهشكرد:" پێویسته سهرجهم چین و توێژهكان و ئاوارهكان و گهنجان و كهمینهكان و تهواوی پێكهاتهكان بهشداری له پرۆسهی ههڵبژاردنهكان بكهن، نهتهوهیهكگرتوهكانیش وهرگێڕی دابینكردوه بۆئهوهی ههماههنگیهكی تهواو لهگهڵ كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكان ههبێت تا بهوردی چاودێری پرۆسهكه بكهن". لهپهیامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان داوایكرد:" سهرجهمیان بهشداری له پرۆسهی ههڵبژاردنهكان بكهن و وتی، "ئهگهر دهنگ نهدرێت پێگهی ئهو كهسانه بهرزدهكرێتهوه كه دژی بهرژهوهندیهكانی خهڵكی عێراق دهوهستنهوه، لهههمانكاتدا دیمكراسی دهرفهتێكه بۆئهوهی بهردهوام كاری لهسهر بكرێت و گۆڕانكاری بكرێت". جینین پلاسخارت لهپهیامێكیشدا بۆ دهزگاكانی راگهیاندن:" داوایكرد ههوڵی بێلایهنی بدهن لهنێوان پارته سیاسییهكان و خۆیان بهدوربگرن لهبڵاوكردنهوهی ههواڵی ساخته و نادروست و راگهیاندنهكان دهتوانن متمانه ببهخشن به پرۆسهی ههڵبژاردنهكان، بۆیه پشت بهئێوه دهبهستین بۆ گهیاندنی ههواڵ و راپۆرتهكان".
هاوڵاتى بەشێک لەلایەنگرانی هێزەکانی بەگری نیشتیمانی پەنجشیر لەکابوڵی پایتەختی ئەفغانستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و "دەستوردانی پاکستان"یان لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیاندا ئیدانە کرد. بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیانەی بڵاوکراونەتەوە بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندانەکەی کابوڵ، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستڕێژی گولـلە بەهەوادا دەکەن و هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکە دەدەن. گردبوونەوەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە ئەحمەد شا مەسعود، فەرماندەی هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی پەنجشیر لەیەکەمین لێدوانیدا دوای کۆنتڕۆڵکردنی ویلایەتەکەی لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە رایگەیاند، دان بەوەدا دەنێن کە تەواوی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام روبەڕوبونەوەی ئەو بزوتنەوەیە بەردەوام دەبێت و داوای بەرپاکردنی شۆڕش دەکەن دژی تاڵیبان. بەرەبەیانی دوێنێ زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردەوە، "دواین پێگەی دوژمنان لە ویلایەتی پەنجشیر بەتەواوی کۆنتڕۆڵکرا، لەئێستادا ویلایەتەکە بەتەواوی دەکەوێتەژێر ئەمارەتی ئیسلامی و سیستەمی سیاسی تاڵیبانەوە".
شاناز حەسەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:» بڕی ئەو مووچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە كە زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت كە خۆیان هەڵیانبژاردووە». دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەنووسراوێكدا كە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، بڵاویكردووەتەوە و رایگەیاندووە:» بڕی ئەو مووچانەی وەرگیراوە لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەوە كە زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە پێش 1-7-2020 لێیان وەرناگیرێتەوە». هەروەها تێیدا هاتووە كە» بەڵام ئەوانەی لەدوای 1-7-2020 زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرێت كە خۆیان هەڵیانبژاردووە، هەر بڕە پارەیەكیش لەپێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێ بۆیان دەگەڕێندرێتەوە». حكومەتی هەرێم ساڵی رابردوو لەپەرلەمانی كوردستان یاسای چاكسازی پەسەند كردو تێیدا بڕیاردرا كابینەی نۆیەم دەست بەجێبەجێكردنی ماددەو بڕگەكانی بكات، كە تێیدا باسی ئەوانە كراوە كە بە نایاسایی دوو مووچەو سێ مووچەیی وەردەگرن لێیان ببڕدرێت تا دادپەروەری لە دابەشكردنی مووچەدا بێتە دی. بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم كە نەیویست ناوی بنووسرێت بۆ هاوڵاتى ئەوەی ئاشكرا كرد، لەئێستادا بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییەوە تەنیا بڕیارەكە دەرچووە كە مووچەكانیان لێوەردەگیرێتەوە، بەڵام تائێستا دیارینەكراوە بە چ میكانیزمێك لێیان وەردەگیرێتەوە. هەروەها وتیشی:» نازانرێت رێژەیەك لە مووچەكانیان دەبڕدرێت یاخود لە مووچەكانیان مانگانە لێیان وەردەگیرێتەوە». سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت:» بڕیارەكە دەرچووە لێیان وەردەگیرێتەوە، لەوانەیە لەو مووچەیە بێت كە هەیانە». زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، بە هاوڵاتى وت:» بەپێی یاساكە كە ماوەیەكی دوورودرێژە سیستمی بایۆمەتری كراوە، بەوردی لە تەحقیقدا بووە و وردبینی تەواوی تێداكراوە نەكا هەڵەیەك بكرێت، كەسێك بەهەڵە و بەناهەق مووچەكەی ببڕدرێت و وانەبێت، بۆیە لە ئەنجامدا بڕیاردراوە ئەوانە راستەقینەن و مووچەكانیان ببڕدرێت». هەروەها سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو بەپێی ئەوەی لەنووسراوەكەدا باسكراوە و مووچەكانیان لەمانگی حەوتەوە لێوەردەگیرێتەوەو ئەوەشی پێشتر تێپەڕیوەو و رۆیشتووە لەپێش بەرواری 1ی 7ی 2020 وە لێان وەرناگیرێتەوە. لە یاسای چاكسازیدا باسی شێوازی وەرگرتنەوەكەی نەكراوە، چونكە خۆی لە بنەڕەتدا ئەوەی كراوە پێچەوانەی یاسایە كە ئەوانە زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە. زیاد جەبار ئەوەشی دووپاتكردەوە كە بەدڵنیاییەوە كە بڕیارەكە دەرچووە لێیان وەردەگیرێتەوە، وتیشی:»لەوانەیە لەو مووچەیەی بێت كە هەیانە». هاوكات، شێركۆ جەودەت، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»ئەو بڕیارە بۆ ئەوانەیە كە سەرە مووچەن و لەمووچەیەك زیاتریان هەیە لەسیستمی بایۆمەتریدا دەركەوتووە، بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت كە مووچەكانیان لێوەربگیرێتەوە». « لەم مانگەوە مووچەكانیان تەواو رادەگیرێت، وەزارەتی دارایی داواشیان لێدەكات ئەو مووچانەی وەریانگرتووە بەزیادە لێیان وەربگیرێتەوە»، شێركۆ جەودەت وای وت. شێركۆ جەودەت ئەوەشی روونكردەوە كە لە یاسای چاكسازیدا باسی شێوازی وەرگرتنەوەكەی نەكراوە، چونكە خۆی لە بنەڕەتدا ئەوەی كراوە پێچەوانەی یاسایە كە ئەوانە زیاتر لە مووچەیەكیان وەرگرتووە.
هاوڵاتى نهخۆشخانهی هیوا له راگهیهندراوێكدا رایگەیاند:" قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان لهسهر ئهركی خۆی پێشکەوتوترین ئامێری سۆناری بە بەهای 60 هەزار دۆلار لە ڕێی کۆمپانیای بەهجە بۆ نەخۆشخانەكهیان دابین كرد". نهخۆشخانهی هیوا له راگهیهندراوێكدا ئاماژه بهوه دهكات كه دابینكردنی ئهو ئامێره گرنگیەکی زۆری بۆ نەخۆشخانەکە هەیە چونكه پێشتر کێشەی کەمی ئامێری سۆناریان هەبوهو بەشێک لە نەخۆشەکان ناچاربوون لەدەرەوی نەخۆشخانەکە پشکنینی سۆنار ئەنجام بدەن یاخود نەدەتوانرا ئەو ڕێژە نەخۆشەی کە سەردانیان دهكردن سۆناریان بۆ ئەنجام بدرێت و دهڵێت "ئەم ئامێرە نوێیە لە توانایدایە لە ماوەیەکی کەمدا زۆرترین نەخۆش بپشکنێت". له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه "هەر وەک چۆن نەخۆشخانەی هیوا لەسەر دەستی خوالێخۆشبوو (مام جەلال) دروستکراوە و بەردەوام پاڵشتی نەخۆشخانەیان کردبوو ئێستەش بە هەمان شێوە ئەو پاڵپشتیانە بەردەوامی هەیە و دڵنیایش دراوە پێمان کە هەر بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت". راگهیهندراوهكه ئهوهشی بهبیرهێناوهتهوه كه ساڵی پار قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان لە ئۆکتۆبەری پەمەیی (مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک) سەردانی نەخۆشخانەیان کرد و پشتگیری پرۆژەیەکی کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی جێندەری نوسینگەکەی زیاترله هەزار 100 ههزار دۆلار وەک کۆمەک کۆکرایەوە و توانرا سودێکی تەواوی لێ ببینرێ بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی نەخۆشخانەکە.
شاناز حەسەن لە بڕگەیەکی پرۆژەیاسای چاکسازیدا هاتووە، موچەی ئەو کەسانە ببڕێت کە بە نایاسایی بۆیان کراوە خانەنشین كراون، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت:"خانەنشینی سیستمێكە مانگانە لە فەرمانبەران دەربڕدرێت و لەكاتی خانەنشینیدا بۆی دەگێڕدرێتەوە، بەڵام رێزلێنان جیاوازە و هیچ خزمەتێكی نیە تا بۆی بگێڕدرێتەوە" ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ڕاگرتنی موچەی ئەو کەسانەی لەم لیستانەدا ناویان هاتووە کە سەدان بەرپرسی باڵای وەک( ئارازی شێخ جەنگی و حامی حاجی غالی و چالاك حسیب تاڵەبانی و سۆزان عبدولكریم و دكتۆر فواد مجید فرەج و رێكەوت عوسمان و قادر حاجی علی و محەمەد محمود عبداللە)..... یەكێك لە بڕگەكان یاسایی چاكسازی، بڕینی موچەی كەسانی ناشایستەیە، واتە ئەو كەسانەی كە تەنیا موچەیان وەرگرتووە و بە ناشایستە چونەتە ئەو پۆست و پلەیەوە و لەهیچ فەرمانگەیەكی حكومی و دامەزراوەیەكدا كاریان نەكردووە. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:"ئەوە كێشەیەكی كۆنە و دەمێكە كراوە، بە بڕیارێكی تایبەت بەبێ خزمەتی پێویست ئەو كەسانە ناویان لێنراوە خانەنشین". جەختی لەوەشكردەوە:" بۆیە لە ئێستادا دەبێت ئەوە ڕاستبكرێتەوە چونكە خانەنشینی جیاوازە لەگەڵ ڕێزلێنان". زیاتر رونیكردەوە وتی:" خانەنشینی سیستمێكە مانگانە لە فەرمانبەران دەربڕدرێت و لەكاتی خانەنشینیدا بۆی دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵ بڕێك لەزیادە، بەڵام رێزلێنان ئەوەی نیە".
هاوڵاتى لەعێراق ئاماری قوربانیانی پەتای كۆرۆنا روو لە هەڵكشان دەكات و زیاتر لە پێنج هەزارو 600 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆماردەكرێت. بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزارو 650 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 480 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 62 كەسیش گیانیان لەدەستدا. وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 922 هەزارو 942 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 779 هەزار و 187 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 92.5%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 21 هەزارو 162 كەس.
هاوڵاتى بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند:" دەبێت هاریکاری زیاتر هەبێت لەنێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوپەیمانان بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت هاریکارییەکان بەردەوامبن لە رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی یەکە سەربازییەکان". ئەمرۆ دووشەممە، 6ی ئەیلوولی 2021. بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان لەگەڵ، جەنەراڵ فابرۆ، لێپرسراوی ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە عێراق و سووریا کۆبووە. بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتی گشتی و هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، بارودۆخی ئهمنی ناوچهكه و جهنگی دژ به تیرۆر له عێراق و سووریا و ههوڵهكان بۆ كۆتاییهێنان بە پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش تاوتوێكراون. هاوکات، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەتایبەت ھێزەکانی ئیتاڵیا کە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامبوون لەجەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەشقپێکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە داوایکردووە، "هەماهەنگی و هاریکارییەکان بەردەوامبن لە رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی یەکە سەربازییەکان". لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەیدا ئەوەش هاتووە، بافڵ تاڵەبانی وتویەتی، "هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان زۆر گرنگە و دەبێت هەموومان هاوکاربین لەپێناو پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و سەقامگیری و ئارامیی ناوچەکە". هاوکات، ئاماژەی بەوەکردووە، "دەبێت هاریکاری زیاتر هەبێت لەنێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوپەیمانان بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت و هەموومان پێکەوە ئاسایشی ناوچەکە بپارێزین".
هاوڵاتى وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند:" بهپێی ئامارهكه 10897كهس پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوهو لهو رێژهیه 1618كهس توشی ڤایرۆسهكه بوون". بهپێی ڕاگهیهندراوێكی وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێم 10897 پشكنینی كۆرۆنایان بۆكراوهو لهو ڕێژهیه 1618كهس توشی ڤایرۆسهكهبوون و2249كهسیش چاكبوونهتهوه. لهڕاگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستیدا ئهوهشخراوهته ڕوو، 22 كهس به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه كه، 9 كهس لهههولێر، 6كهس له دهۆك، 4كهس له سلێمانی یەک كهس لهههڵهبجه یەک كهس له گهرمیان بووه. لهئێستادا ههرێمی كوردستان له شهپۆلی سێیهمی بڵاوبونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنادایهو وهزارهتی تهندروستی ههرێم ڕایگهیاند ئێستا بڵاوبونهوهی ڤایرۆسهكه له چوون بهرهو لوتكهوه دابهزیوهو بهشێوهیهكی ئاسۆیی بڵاو دهبێتهوه.
هاوڵاتى وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حكومهتى ههرێم رایگەیاند: " گرێبهستى 500 كارمهندى تهندروستى نوێكردهوه كه له سهنتهرهكانى كۆرۆنا خزمهت به توشبوانى كۆرۆنا دهكهن". ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 ئاسۆ حهوێزى وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ههرێم ڕایگهیاند:" لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی (٥٠٠) كارمەندی تەندروستی كە لە بواری چارەسەری كۆرۆنا كاردەكەن". وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ئهوهشى خستۆتهڕوو، ئهو كارمهندانه لەسەرجەم سەنتەرەكانی چارەسەری كۆڕۆنا لە گشت شارو شارۆچكەو دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان خزمهتى توشبوانى كۆرۆنا دهكهن. لهگهڵ بڵاوبونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا لهههرێم لهلایهن خێرخوازانهوه سهنتهرى چارهسهرى توشبوان دروستكراو حكومهتى ههرێم كارمهندى بهشێوهى گرێبهست بۆدامهزراندن و بهشێك لهكارمهندانى تهندروستى بهشێوهى خۆبهخس لهو سهنتهرانه كاردهكهن.
هاوڵاتى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: " کۆمپانیایەکی ئیسپانی سەرپەرشتیی پاراستنی ئامێرەکان دەکات لە هەر هەوڵێکی هاککردن و ساختەکاری دڵنیاییش دەداتە دەنگدەران کە دەنگەکانیان ناگۆڕێن و وەکو خۆی ئەژمار دەکرێن". کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای دەکات، کۆمپانیایەکی ئیسپانی سەرپەرشتیی پاراستنی ئامێرەکان دەکات لە هەر هەوڵێکی هاککردن و ساختەکاری. دڵنیاییش دەداتە دەنگدەران کە دەنگەکانیان ناگۆڕێن و وەکو خۆی ئەژمار دەکرێن، "هەروەها بە هیچ شێوەیەک کەس ناتوانێت لە جیاتی کەس دەنگ بدات". سیستەمی ئەلیکترۆنی دووەم جارە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکاربێت، سیستەمەکە بریتییە لە سندوقێکی ئەلیکترۆنیی پەیوەستکراو بە ئامێرێکی تایبەت، کاتێک دەنگدەر کاخەزی دەنگدانەکەی دەخاتە نێو ئامێرەکە و راستەوخۆ دەنگەکە ئەژمار دەکات. لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2018 هەندێک لایەن گلەیی ئەوەیان دەکرد دەنگەکانیان دزراون یان یاری بە ئەنجامەکان کراوە، بەو هۆیەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک دادوەر پێکهێندرا، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نەخرایەڕوو کە ساختەکاری کراوە و کەسیش سزا نەدرا. ئەمجارە گەرەنتی دەدرێتە لایەنەکان کە ئامێری دەنگدان ئەنجامەکان راستەوخۆ دەنێرێتە ناوەندی نیشتمانیی کۆمیسیۆن لە بەغدا و دەرفەتی ساختەکاریی تێدا نییە. بەرپرسێكی پێشووی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دووپاتی دەکاتەوە، رێکارەکانی ئەمجارەی کۆمیسیۆن تووندن و ساختەکاری کەم دەکاتەوە، ئەمەش متمانە لای دەنگدەر زیاد دەکات و رێژەی دەنگدانیش بەرز دەکاتەوە. بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی عێراق، تاوەکو ئێستا کۆمیسیۆن زیاتر لە 24 ملیۆن کارتی دەنگدانی دروستکردوون بە کۆن و نوێیەکانەوە، 19 ملیۆن دەنگدەر کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە و پێنج ملیۆن دەنگدەریش هێشتا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.
هاوڵاتى حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بەبیانووی نەبوونی هیچ ئەوەلیاتێك لەناو مەلەفەكەیدا، موچەی خانەنشینی جەبار فەرمان دەبڕێت. ماوەی دوو مانگە حكومەتی هەرێم بەناوی چاكسازییەوە، موچەی خانەنشینی جەبار فەرمان كە هاوسەرەكەی وەریدەگرت، راگرتووە، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی دۆسیەی خانەنشینییەكەی هیچ ئەوەلیاتێكی تێدا نەبووەو لەهیچ وەزارەتێك و ئەنجومەنی وەزیرانیش نوسراوو ئەوەلیاتی نییە. جەبار فەرمان، ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كە لەرۆژی 9-8-2007 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، لەكاتێكدایە ئەو سەركردەیە لەكابینەكانی حكومەتی هەرێم چەندین پۆستی وەزارەتی وەرگرتووە، لەوانەش وەزیری پێشمەرگە لە یەكەم كابینەی حكومەتی هەرێم، پاشان وەزیری ناوخۆ و هەروەها راییكردنی كارەكانی وەزارەتی پەروەردەو بەوەكالەتیش وەزارەتی شارەوانی پێ سپێردراوە.
هاوڵاتى وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند: "ژمارەی ئەو تاوانبارانەی داعش کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە دەگاتە 25هەزار تاوانبار یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی سزای لەسێدارەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر فەرمانەکان نەکردووە". ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021 ئەحمەد لوعەیبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئەیلوولی 2021. بە ئاژانسی فەرمی حکومەتی عێراق-ی وت، "لە عێراق زیاتر لە 50 هەزار تاوانبار بە ماددەی تیرۆر حوکمدراون کە نیوەی ئەو ژمارەیە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە". ئەوەشی خستەڕوو، "زۆرینەی سزاکانی لەسێدارەدان جێبەجێ نەکراون". وتەبێژەکەی وەزارەتی دادی عێراق، "یەکێک لە هۆکارەکانی جێبەجێ نەکردنی سزای لەسێدارەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر فەرمانەکان نەکردووە".
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی جەهەپە جەختى لەوە کردەوە چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 66ی ئەیلولی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا- جەهەپە بە سەرۆکایەتی ئۆغوز کائان سالیجی، جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد. بە گوێرەی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا شاندەکە "باسى لە ئامانجى سەردانەکەى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت؛ بۆ ئەم مەبەستەش پارتەکەیان جێبەجێکردنى روانگەیەکى دوورمەوداى لەسەر ئەو بنەمایە دەستپێکردووە و هیواى خواست پەیوەندیى باش و لەسەر بنەماى بەرژەوەندیى گەلانى ناوچەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پێکهاتەکانى بنیات بنێن و پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا بکەن؛ هەر لەمبارەیەوە ئاماژەى بە گرنگیى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان کرد". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش جەختى لە گرنگیى دیالۆگ و لێکگەیشتن و بیروبۆچوونى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لەسەر بنەماى یەکترقبووڵکردن و نەهێشتنى ئینکار کردەوە و ئەم سەردانەی وەک سیاسەتێکى تازەى CHP لە قەڵەم دا. نێچیرڤان بارزانی سوپاسى تورکیاى کرد کە هەمیشە لە تەنگانەدا یارمەتی خەڵکى کوردستانى داوە و ئاماژەى بە هاوکاریى تورکیا لە کاتى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنفالى 1988دا کرد کە دەرگاکانى بەڕووى خەڵکى کوردستاندا کردەوە و یارمەتی دان. لەبارەی ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی دووپاتى کردەوە کە وەک هەمیشە بە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى دەمێنێتەوە. دۆخى گشتى و هەڵبژاردانەکانى داهاتووى عیراق، مەترسییەکانى داعش و پێشبینییەکان بۆ داهاتووى ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون. دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/9/6 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە شاندێکى پارتى گەلى کۆماریى تورکیا CHP بە سەرۆکایەتیى بەڕێز ئۆغوز کائان سالیجى، جێگرى سەرۆکى پارتەکە کرد. لە دیدارێکدا شاندەکە باسى لە ئامانجى سەردانەکەى بۆ هەرێمى کوردستان کرد و جەختى لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە، بە دیالۆگ و لێکگەیشتنى نێوان گەلان و پێکهاتەکان دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش پارەتەکەیان جێبەجێکردنى ڕوانگەیەکى دوورمەوداى لەسەر ئەو بنەمایە دەست پێکردووە و هیواى خواست پەیوەندیى باش و لەسەر بنەماى بەرژەوەندیى گەلانى ناوچەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پێکهاتەکانى بنیات بنێن و پێکەوە کار بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و ئارامى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا بکەن، هەر لەمبارەیەوە ئاماژەى بە گرنگیى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان کرد. لاى خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لە گرنگیى دیالۆگ و لێکگەیشتن و بیروبۆچوونى هاوبەش و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لەسەر بنەماى یەکترقبووڵکردن و نەهێشتنى ئینکار کردەوە و ئەم سەردانەی وەک سیاسەتێکى تازەى CHP لە قەڵەم دا. بەڕێزیان سوپاسى تورکیاى کرد کە هەمیشە لە تەنگانەدا یارمەتیى خەڵکى کوردستانى داوە و ئاماژەى بە هاوکاریى تورکیا لە کاتى ئۆپەراسیۆنەکانى ئەنفالى 1988دا کرد کە دەرگاکانى بەڕووى خەڵکى کوردستاندا کردەوە و یارمەتی دان. دەربارەى ڕۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستانیش دووپاتى کردەوە کە وەک هەمیشە بە فاکتەرى ئارامى و سەقامگیرى دەمێنێتەوە. دۆخى گشتى و هەڵبژاردانەکانى داهاتووى عیراق، مەترسییەکانى داعش و پێشبینییەکان بۆ داهاتووى ناوچەکە، چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.
هاوڵاتى یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان رایگەیاند:" زۆر نادەستوری و نایاساییە كە ئیجرائات لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون، لەگەڵ تەرەفەكانی تر ئیجرائات نەكرێت و پرۆسەكە ببەسترێتەوە بەپەرلەمان و خانەنشینیەكەیان". یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردوە رایگەیاندوە:" زۆر نادەستوری و نایاساییە كە ئیجرائات لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون، لەگەڵ تەرەفەكانی تر ئیجرائات نەكرێت و پرۆسەكە ببەسترێتەوە بەپەرلەمان و خانەنشینیەكەیان، واتا دەبو چاکسازیەکان لەسەر ئەو کەسانە بکرایە کە ناشایستە و نایاساییانە دامەزراون و موچە و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ داڕێژراوە و تواناکە لەگەڵ کەسانێک بکرێت کە بە کردار دەوری خزمەت کردنیان بینیوە، چاکسازییەکان تەنها لەسەر ئەوان دەوری خۆی ببینێ ئەوەش دەبێتە جێی رەخنە و گازندەی کەسانی دڵسۆز و ملزم".ارە 13ی ساڵی 1999ی هەموارکردوە بە ڕێژەی 80% لە موچە، دەرماڵە و سەرمافەکانی". ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1/5/4224 لە 29-10-2013 دەستلەکار هەڵگرتنی پەرلەمانتاران لە 1-11-2013 خانەنشینکراوانی یاساکە هەژماری خزمەتی خانەنشینی لە خولی سێیەمی پەرلەمان قەتیس کردوە. نوسراوەکەی یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە، کە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای چاكسازی لەم مانگەوە موچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانی كەمكردوە، بە جۆرێك ئەو پەرلەمانتارانەی كە تەنها 4 ساڵ خزمەتیان هەیە موچەكەیان لە 6560000 (شەش ملیۆن و پێنجسەد و شەست هەزار دینار)ەوە بۆ 1820000 (ملیۆنێک و هەشتسەد و بیست و دو هەزار) کەمکراوەتەوە.