هاوڵاتى سەرۆکى حكومەتی عێراق رایگەیاند:" عێراق ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری و ئابوورییه‌كه‌یدا هه‌بێت، له‌هه‌ر بارودۆخێكیشدا بێت، نابێت له‌لایه‌ن وڵاتی تره‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكرێت". مستەفا كازمی سەرۆکى حكومەتی عێراق لەمیانى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران رایگەیاند، سه‌ركه‌وتنی به‌ستنی كۆنگره‌كه له‌ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ئامانجمان ته‌نها گرنگیدانه به‌به‌رژوه‌ندییه‌كانی عێراق ، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه نییه به‌رژه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر حسابی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌یی بێت، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بێت. ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویسته عێراق به‌شێوه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه كه شایسته‌ی ناو و مێژووه گه‌وره‌كه‌ی بێت، سووریشین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت عێراق دوور له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌روه‌ری و ئابوورییه‌كه‌یدا هه‌بێت، له‌هه‌ر بارودۆخێكیشدا بێت، نابێت عیراق له‌لایه‌ن وڵاتی تره‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكرێت. کازمى جەختیکردەوە کە نابێت عێراق له‌ده‌وروبه‌ره هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی داببڕێنرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسانه‌یه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه هاوكارییانه به‌هێز بكه‌ین كه له‌سه‌ر پره‌نسیپی رێزگرتنی سه‌روه‌ری دوو لایه‌نه بنیاتنراون. سەرۆک وەزیران ئەوەشى خستەڕوو کە نامۆ نییه ئه‌گه‌ر كێبڕكێ له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه جیاوازه‌كاندا هه‌بێت، به‌ڵام شه‌رم و نامۆیه كه ئه‌م كێبڕكێییه ببێته مایه‌ی لێدان له‌عیراق و گه‌له‌كه‌ی. هاوکات کازمی وتیشى" سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان له‌م دۆسیه‌دا به‌ده‌ستهێناوه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردانه سیاسییه‌كان، له‌كارنامه‌مان له حكومه‌تدا دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزاری پشكی گرنگی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی به‌ڵێنمان دابوو جێبه‌جێی بكه‌ین، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین". كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌ممان له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ماوه‌و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كراوه، خوازیاری ئه‌وه‌ین هاووڵاتیان به‌شداری فراوان و كاریگه‌رییان هه‌بێت، هانی هاووڵاتیان ئه‌ده‌ین به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" 1573 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 16 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە". بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، 12 هەزار و 67 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 1573 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە. ئەو 16 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، شەشیان لە دهۆک، شەشیان لە سلێمانی و چواریان دیکەشیان لە دهۆک بوون، لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 851 هەزار و 73 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 293 هەزار و 622 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 250 هەزار و 329 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 394 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 37 هەزار و 899 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
هاوڵاتى ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند:"بڕوا بکەن زۆرینەی زۆری میللەت هەردوکتانی جێهێشتوە وچاوەڕوانی ویستی خودا وفریاد ڕەسێکە بۆدەرباز بوون لەم دۆزەخەی خوڵاندووتانە". ئەمرۆ 31ی ئابی 2021، ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەژماری خۆی نوسیویەتی، "پارتی و یەکێتی لەسەرەوە سەرکردەکانیان مام و برازان، لەسەر کێکی دەسەڵات موو بە بەینیانا ناچێت و قاقا دەگۆڕنەوە، کەچی داماوەکانی خوارەوە کەسەپانی پوشێش نین شەڕە جنێوی خیانەت لەسەر31ئاب و16 ئۆکتۆبەر دەگۆڕنەوە". ئەو دەشڵێت، "بڕوا بکەن زۆرینەی زۆری میللەت هەردوکتانی جێهێشتوە وچاوەڕوانی ویستی خودا وفریاد ڕەسێکە بۆدەرباز بوون لەم دۆزەخەی خوڵاندووتانە، ڕۆژێ قەیرانی (نەوت) وئێستاش (نان)، لە خزمەتگوزاری (ئاوەدانی)ەوە ئێستا (ئاو)ی خواردنەوەیشی بەزەحمەت دەستدەکەوێ". دەقی نوسینەکەی ئەبوبەکر هەڵەدنی پارتی ویەکێتی لەسەرەوە سەرکردەکانیان مام وبرازان، لەسەرکێکی دەسەڵات موو بە بەینیانا ناچێت وقاقا دەگۆڕنەوە،،، کەچی داماوەکانی خوارەوە کەسەپانی پوشێش نین شەڕە جنێوی خیانەت لەسەر٣١ئاب و١٦ ئۆ کتۆبەر دەگۆڕنەوە. بڕوا بکەن زۆرینەی زۆری میللەت هەردوکتانی جێهێشتوە وچاوەڕوانی ویستی خودا وفریاد ڕەسێکە بۆدەرباز بوون لەم دۆزەخەی خوڵاندووتانە.... ڕۆژێ قەیرانی (نەوت) وئێستاش (نان)،،لە خزمەتگوزاری (ئاوەدانی)ەوە ئێستا (ئاو)ی خواردنەوەیشی بەزەحمەت دەستدەکەوێ.. ئەبو بەکر هەڵەدنی ٣١ ی ئابی ، ٢٠٢١
هاوڵاتى پلانی خۆیان وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ پلانی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تی چاككردنه‌وه‌ی خێرای رێگاوبانه‌كان، ئومێدیشی خواست له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكه‌ن". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان و نیشته‌جێكردن، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی قه‌زای سۆران، سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سۆرانی كرد‌و له‌لایه‌ن قائیمقام و په‌رله‌مانتار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی سنوره‌كه‌وه پێشوازی كران. له كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه نیشته‌جێكردن تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وێڕای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاریان تێدا ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردن و پاراستنی رێگاوبانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی قه‌زای سۆران، هاتوین له نزیكه‌وه گوێ له داواكاری و پێشنیاره‌كانتان بگرین و وتیشی، "وه‌ك وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت و له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆتان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و درێغی ناكه‌ین".
هاوڵاتى کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە رایگەیاند:" بۆ رایگشتی رونی دەکەنەوە کە ئەو تۆمەتبارکردنە هیچ بنەمایەکی نیە و "شێوەی تەقینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هێرشەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە". ئەمڕۆ کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەسەر هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر کامپی ئێزیان لە زاخۆ و هەڵویستی پەدەکە لەوبارەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەوی ٣٠ی ئەم مانگە، له كامپی قادیای سه‌ر به شارۆچکەی زاخۆی هه‌رێمی فیدراڵی باشووری كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا كه تیایدا دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند هاوڵاتیی مه‌ده‌نیش بریندار بوون، ئه‌م كا‌مپه شوێنی مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌لی ئێزدیی شه‌نگاله كه بەهۆی هێرش و کۆمەڵکوژیی داعشەوە تێدا په‌نابه‌ر بوون، له خودای په‌روه‌ردگار داواكارین كه ڕۆحی گیانبه‌ختكردووان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و شیفا بداته بریندارانی ئه‌م ڕووداوه و لێره‌دا جارێكی‌تریش پشتیوانی خۆمان بۆ خه‌ڵكی ئه‌م كا‌مپه ده‌رده‌بڕین. لە بەردەوامی هاتووە: هه‌م گێڕانه‌وه‌كانی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه و هه‌م چۆنیه‌تی و شێوازی هاتنه‌ئاراوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه ئاماژه به هێرشی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كرابێت، هه‌ندێك له به‌رپرسه هه‌رێمییه‌كانی پەدەکە و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربه پەدەکە له كامپه‌كه هه‌وڵێكی گێره‌شێوێنیانه‌یان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆباڵی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بخه‌نه ئه‌ستۆی پەکەکە، ئامانجی ئه‌مجۆره بۆچوون و گێرشێوێنیەکانی به‌رپرسانی پەدەکە ئه‌وه‌یه كه وانیشان بده‌ن ئه‌م ڕووداوه له ئه‌نجامی هێرشه به‌ردەو‌امه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌هاتۆته ئاراوه و به‌م هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره‌ی خۆیان پاكانه بۆ هێرشه جینوسایدییەکانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك بۆسه‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن، هه‌ر وه‌كو ئاگادارن ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك له ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی ئەم مانگە، له ناوه‌ڕاستی بازاڕی شه‌نگال و له نەخۆشخانەی شه‌نگال كومه‌ڵكوژیی ئه‌نجامدا، پەدەکە له به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی كامپی قادیا، هێشتا نه‌چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، بزوتنه‌وه‌كه‌مان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پەدەکە شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و له‌و بڕوایه داین كه ئه‌مه ڕووداوێكی پلان بۆداڕێژراوه. هەروەها هاتووە: له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كامپی قادیا پاش لوتكه‌كه‌ی به‌غداد و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا و هه‌روه‌ها هه‌وڵدانی هه‌ندێك به‌رپرسی پەدەکە بۆ تۆمه‌تباركردنی به‌په‌له‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه گومانە به‌هێزتر ده‌كات كه پێش ڕووداوه‌كه ئاگایان له پلانه‌كه هه‌بووه، به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه گێرشێوێنانه‌ی پەدەکە هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و ئه‌م به‌رپرسانه‌ی پەدەکە شه‌رمه‌زار بكه‌ن. لە کۆتاییشدا هاتووە: ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان، وەک ڕابردوو، له ئێستاشدا پشتیوانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی ئێزیدی بۆسه‌ر زێد و خاكی خۆیان و سەرلەنوێ ئاوادانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین هه‌موو ده‌رفه‌ت و ئیمكانی خۆمان بۆ ئه‌م ئه‌ركه بخه‌ینه گه‌ڕ، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كامپی قادیا ئه‌و ڕاستییه‌ی ئاشكراكرد كه گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی شه‌نگال بۆسه‌ر زێد و خاكی خۆیان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپاراستنیان ئه‌ركێكی به‌په‌له‌یه، به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی‌تر بانگه‌وازی له حكومه‌تی عێراق، پەدەکە و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، كه ده‌ست له‌م پیلانه چه‌په‌ڵانه دژبه گه‌لی ئێزدی هه‌ڵبگرن، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له ڕای گشتی جیهان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له داواكاری ڕه‌وای گه‌لی ئێزێدی بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپاراستن بكه‌ن.
عەمار عەزیز قایمقامییەتی قەزای بەردەرەش داوای دەستپێكردنەوەی پرۆژەیەكیان دەكەن كە بە بودجەی پترۆ دۆلار دروستكراوەو پرۆژەكەیان راگیراوە. بەردەرەش لەساڵی 2007 بووەتە قەزا سەر بە پارێزگای دهۆك، سێ ناحیە و 106 گوند لەخۆ دەگرێت و ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی 150 هەزاركەسە. نوح ئیبراهیم، دانیشتوی ناوەندی قەزای بەردەرەش، خوێندكاری زانكۆیە بۆ هاوڵاتى ئاماژەی بەوەكرد نەبوونی كتێبخانەی گشتی لە قەزای بەردەرەش كێشەیەكی زۆری بۆیان دروستكردووە و بۆ بەدەستهێنانی كتێبێك دەبێت سەردانی ئاكرێ و دهۆك بكەن، وتیشی:»ئەوەش خەرجی دەوێت جگە لەمەش كاتێكی زۆری پێویستە تا بچی و بگەڕێیتەوە، نازانم بۆ بەردەرەش ئەوەندە پشتگۆیی خراوە لەزۆربەی قەزا و تەنانەت لەناحیەكانیش هەیە ، جیاوازی ئێمەو و ئەوان چیە؟». بۆتان شەمسەدین، وتەبێژی قایمقامیەتی قەزای بەردەرەش لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت»بینایەك لەناوەندی قەزای بەردەرەش چەند ساڵێكە لەسەر پارەی پترۆ دۆلار دەست بە دروستكردنی كراوە كە تایبەتە بە مۆزەخانە و كتێبخانەی گشتی قەزاكە، بەڵام ماوەیەكی زۆرە پڕۆژەكە راگیراوە بەهۆی نەبوونی پارە». ناوبراو باسی لەوەشكرد راستە حكومەت لەو ماوەیە بڕە پارەیەكی بۆ هەندێك پرۆژەی دابین كردووە، بەڵام ئەوەی مۆزەخانە و كتێبخانەی گشتی جیاوازە»هەوڵەكانی قایمقامی بەردەرەش بۆ كردنەوەی كتێبخانەیەكی گشتی لەقەزاكە بەردەوامەو بەلای ئێمەوە شتێكی زۆر گرنگە، چاوەڕێی دەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین تا چارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشەكە بدۆزنەوە». هاوكات، ئیسماعیل تاهیر، بەرێوەبەری گشتی كتێبخانەكانی پارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:»بڕیاری كردنەوی كتێبخانەیەكی گشتی لەقەزای بەردەرەش لەوەزارەتی رۆشنبیری دەرچووە، بەڵام لەبەرنەبوونی فەرمانبەر و شوێنێك بۆ كتێبخانەكە تا ئێستا نەكراوەتەوە». «كێشەمان لەكتێب نیە، ئێمە دەتوانین لەماوەی مانگێگدا 10 هەزار كتێب دابین بكەین، حەوت كتێبخانەی گشتیمان هەیە ، كێشەمان لەسێ ناوچەی سنوری پارێزگای دهۆك هەیە، ئەویش ناحیەی بامەڕنێ و ناحیەی مانگێش لەگەڵ قەزای بەردەرەش» ئیسماعیل تاهیر وای وت
نامۆ سەربەست عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە نزیكەی 45 هەزار پارچە زەوی بە نایاسایی فرۆشراون و چەندین زەوی دیكە بەبێ بوونی مۆڵەت كاریان تێدا كراوە. عەلی حەمەساڵح رۆژی دووشەممە 30ی ئاب لەگەڵ توانا كەمال سەرۆكی شارەوانی سلێمانی كۆبووەتەوەو تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆسییەی زەوییەكانی سلێمانییەوە كردووە. ئەو پەرلەمانتارە باسی ئەوە دەكات لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی كۆبووەتەوە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی زەوی لەسلێمانی كە» نزیكەی 45 هەزار پارچە زەوی نایاسایی لەلایەن دژە تیرۆر‌و بەناوی فەرماندەیی پێشمەرگەوە مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوە كراوەو ئێستا بووەتە گرفت بۆ هاووڵاتیان». هەروەها ئاماژە بەوە دەدات كە» سەدان گەنجینە بەبێ مۆڵەت دروستكراون و ئەكوا پارك و باخچەی ئاژەڵانی سلێمانی بەسەرپێچی و بەبێ مۆڵەت دروستكراون». سەبارەت بەهەڵوێست و وەڵامی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، عەلی حەمەساڵح لە لێدوانێكی تایبەتدا بە هاوڵاتى وت:»سەرۆكی شارەوانی پێی راگەیاندم كە ئاگاداری ئەو دۆسیانەیە، هەندێكیان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، چونكە ئەوانەی دێن رەزامەندی وەبەرهێنایان وەرگرتووە و لەئێستادا چەند دۆسیەیەكیان داوەتە دادگا، بەڵام كارەكانی دادگا بەخاوی دەڕوات و هەندێك لەدۆسیەكان زیاتر لە دوو ساڵە لەدادگا بێ ئەنجامن».
هاوڵاتى وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگه‌یاند:" حکومەتی عێراق نیازی هەیە لەڕێگای گرێبەستکردن لەگەڵ چوار گەورە کۆمپانیای بیانی هەزاران مێگاوات کارەبا لەڕێگای وزەی خۆرەوە بەرهەمبهێنێت، بۆئەوەش لەکۆبونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ناوی وەزارەتی کارەبا بۆ وەزارەتی کارەباو وزەی نوێبوەوە بگۆڕێت. ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لەگەڵ هەریەک لەکۆمپانیاکانی پاوەر چاینای چینی‌و مەسدەری ئیماراتی‌و ئیکۆی سعودیی‌و "سویدی ئیلیکتریک"ی سویدی لەگفتوگۆدان بۆئەوەی هەزاران مێگاوات کارەبا لەوزەی پاک بەرهەمبهێنن، جگەلەوەی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسیش بۆ هەمان مەبەست لەگفتوگۆدان. عەبادی ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی کرداری لەگەڵ کۆمپانیای پاوەر چاینای چینی ڕێککەوتون بۆئەوەی کۆمپانیاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەڕێگای تیشکی خۆر بەتوانای دوو مێگاوات دابمەزرێنێت، بەشێوەیەک لەقۆناغی یەکەمدا ئاستی بەرهەمهێنان بگەیەنێت 750 مێگاوات، لەقۆناغەکانی تریشدا بیگەیەنێتە ئەو ئاستەی ڕێککەوتنی لەسەرکراوە. بەرپرسەکەی وەزارەتی کارەبا ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەڕێگای تیشکی خۆر لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق جێبەجێدەکرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" له مساڵدا زیاتر له 2750 مۆڵه‌تی بازرگانیمان داوه‌ته بازرگانان و له چه‌ندین وڵات هاورده‌ی كاڵا بكه‌ن و ده‌یان گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ئه‌نجامدراوه". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، نه‌وزاد شێخ كامل محمود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی، به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به‌شداری كرد له كۆنفرانسی سێیه‌مین كۆنفرانسی ئۆنلاینی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری چینی میللی و به تایبه‌ت شاری جانهاین. له‌و كۆنفڕانسه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی راشیگه‌یاندوه، له كاتێكدا كه وڵاتان گیرۆده‌ی په‌تای كۆرۆنان و ده‌یان و سه‌دان كه‌سی له‌ناوبردوه و جموجوڵه ئابوریه‌كان و بزاوته ئابوریه‌كانی وه‌ستاندوه، زیانی زۆری به ئابوری وڵاتان گه‌یاندوه، داهات و بژێوی ژیانی زۆر كه‌س و وڵاتی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو: "وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌م كابینه‌یه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و له چوارچێوه‌ی پلانی خۆیدا هانی كۆمپانیا و بازرگانه‌كانی وڵاتان به گشتی و وڵاتی چین به تایبه‌تی ده‌دات كه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه گوزاری بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بۆ كاری وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانای وڵاتان له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ویاسای بازرگانی ده‌رفه‌تی زۆر باشی ڕه‌خساندوه بۆ وه‌به‌رهێن و بازرگانه‌كان كه‌بێنه هه‌رێمی كوردستان و تواناكانی خۆیان له‌ڕوی پیشه‌سازی و بازرگانی وه‌به‌رهێنان و كشتوكاڵ بخه‌نه‌گه‌ڕ و به‌رهه‌می زیاده‌ی چیمه‌نتۆو كشتوكاڵ و ئاسن و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ وڵاتی خۆیان بگوازنه‌وه له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هاوبه‌ش".
شاناز حەسەن پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان كردنەوەی هەژماری بانكی بەهەنگاوێكی باش وەسف دەكەن و دەشڵێن:» مووچە پاشەكەوتكراوەكان دەخرێتە سەر هەژماری بانكی مووچەخۆران». لەساڵی 2015 تاكۆتایی هاتنی كابینەی هەشتەم حكومەتی هەرێم مانگانە بڕێك لەمووچەی مووچەخۆرانی دەبڕی بەناوی پاشەكەوتەوە كە تائێستا نزیكەی 10 ترلیۆن دیناری شایستەی دارایی مووچەخۆران قەرزارەو بڕیارە بەكردنەوەی هەژماری بانكی بەژمارە ئەو قەرزە بدرێتەوە بەمووچەخۆران. رۆژی دووشەممە، 30ی ئابی 2021 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كە لە 1-7-2020 چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی ماددەی 13 لەیاساكە، وەزارەتی دارایی راسپێردراوە بەكردنەوەی هەژماری بانكی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم. وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند:» مژدەی ئەوەتان دەدەینێ كە ئەو یاسایەو ماددەی 13 چووە بواری جێبەجێكردنەوەو لەهەنگاوی یەكەمدا هەژماری بانكی بۆ سەرجەم موچەخۆرانی كەرتی شارستانی و پۆلیس چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە». هەروەها وەزیری دارایی جەختی لەوەشكردەوە، پرۆسەكە تەنها لەچوارچێوەی هەژماری بانكی بۆ موچە ناوەستێت، بەڵكو پەرەی پێدەدرێـت و ژمارەی كەسی بێ هاوتای لەگەڵدایە»، ئەو هەنگاوە لەداهاتوودا فەرمانبەرانی كەرتی تایبەت و هاووڵاتیانیش دەگرێتەوە». پڕۆژە یاسای چاكسازی لەساڵی رابردووەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوەو حكومەتی هەرێم تائێستا تەنیا كاری لەسەر چەند ماددەیەكی كردووە، یەكێك لەو ماددانە كردنەوەی ئەژمێری بانكی موچەخۆرانە. سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت:» كردنەوەی ئەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران بۆ ئەوەیە مووچە پاشەكەوتكراوەكانیش بخرێتە سەر حسابەكانیان». زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» كردنەوەی ئەژمێری بانكی فەرمانبەران و موچەخۆران لەبەر دوو هۆكار بووە، یەكەم بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەرەو سیستمی بانكی بڕوات كە بەداخەوە تائێستا نیەو كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی گەندەڵی و ئەمنیەت و زۆر لایەنی دیكە هەیەو دووەمیش بابەتە گرنگەكە و ئامانجەكەی ئێمە پاشەكەوتی موچەیە تا هەموو شایستە داراییە خەرجكراوو ناخەرجكراوەكان لەو ژمارە بانكیەدا تۆماربكرێت». شایستەی دارایی خەرجكراو بریتیە لەو موچانەی كە مانگانە فەرمانبەرو موچەخۆران وەریدەگرن و خەرجنەكراوەكانیش بریتیە لەپاشەكەوت و لێبڕینی موچەی فەرمانبەران كە لەماوەی ساڵانی رابردووەوە ئەنجامدرابوو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە. سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمان پێشیوابوو ئامانجە گرنگەكە ئەوەیە ئەو قەرزەی فەرمانبەران لەپاشەكەوت و لێبڕین هەیانە لەئەژمێرەكەدا تۆمار دەكرێت و ببێتە یاسا بەسەر حكومەتی هەرێمەوە تا مولزەم بێت بەدانەوەی. لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان 90 بانكی حكومی و ئەهلی بوونیان هەیەو تەنیا ژمارەیەكی كەمیان بەستراونەتەوە بەسیستمێكی ئەلیكترۆنی و وەزارەتی دارایی بەپێی وتەی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان خەریكی بەستنەوەی سەرجەم بانكەكانە بەیەكترییەوە. زیاد جەبار هۆكاری دواكەوتن لەجێبەجێكردنی ئەم مادەدیەی یاسای چاكسازی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە گێڕایەوە بۆ رێكخستنەوەی بانكەكان كەوەزارەتی دارایی سەرقاڵی رێكخستنەوەو بەستنەوەی سیستمی بانكەكان بووە بەیەكەوە، «تاكۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانكی موچەخۆران تەواو ناكرێت، ئەگەر تەواو بكرێت جێگەی دڵخۆشییە». سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەوەشی دووپاتكردەوە بوونی هەژماری بانكیەكە ئاسانكاری دەكات بۆ كەمكردنەوەی موچەی بندیوار، بەڵام ئەوەی كە بندیوارێك مانگانە تەنیا بۆ موچەكەی دەڕوات و موچە وەردەگرێت ئەوە چارەسەر ناكات، چونكە ئەم سیستمە كار لەسەر ناو دەكات بۆیە كاریگەری نابێت». لەبڕگەی دووەمی ماددەی 13ی یاسای چاكسازیدا هاتووە كردنەوەی هەژماری بانكی لەپێناو بەدەستهێنانی شایستە داراییە خەرجكراوو خەرجنەكراوەكانی فەرمانبەراندایە. زیاد جەبار وتیشی» وەزارەتی دارایی دوای ئەژمێرە بانكیەكە كار لەسەر ئەوە دەكات بەژمارە قەرزەكان بچێتە سەر ئەژمارەكان و دواتر چۆن ئەو ژمارانە دەبنە پارەو دەتوانێت بەكاربهێرێت». ئەندامێكی دیكەی لیژنەی دارایی ئەوە دەخاتەڕوو كردنەوەی ئەژماری بانكی هاوكار دەبێت بۆ نەهێشتنی بندیوارەكان. شێركۆ جەودەت، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان، لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» دروستكردنی ئەو ئەژمێرە بانكیە بێگومان كاریگەرییەكی زۆری دەبێت بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی و هاوكار دەبێت بۆ بابەتی بەكارهێنانی پارەی قەرزی فەرمانبەران لە ئەژمێرە بانكییەكەیدا لە پێدانەوەی ئیلتیزاماتی حكومەت لە باج و پارەی ئاو‌و كارەبا». هەروەها شێركۆ جەودەت باسی لەوەشكرد ئەژمێرە بانكیەكە تەواو هاوكار دەبێت بۆ كەمكردنەوەی بندیوار‌و وادەكات تەنیا فەرمانبەری كردەیی بمێنێت و بتوانێت موچە وەربگرێت. ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوو، جەختی لەوەشكردەوە، بەشی گرنگی یاساكە، پاشەكەوتكراوی موچەی فەرمانبەرانەو وتی:» بەڵام هیچ زەمانێكی نیە كەبكرێت، چونكە حكومەت قەرزاری موچەخۆران دەبێت و بەژمارە تۆماردەكرێت و دەبێتە یاسا‌و فەرمانبەران دەتوانن وەك مامەڵەی دیجیتاڵی بەكاربیهێنن، بۆیە كردنی مەحاڵە». پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان پێیوابوو كردنەوەی هەژماری بانكی پەیوەندی بەكۆتایی هێنان بەبندیوارەكانەوە نییە. بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنی دارایی لەپەرلەمان كوردستان، لەلێدونێكدا بە هاوڵاتى وت:» ئەم سیستمە پەیوەندی بەبندیوارەوە نیە، بەڵكو سیستمی بایۆمەتری تەواو وادەكات سەرجەم دۆسیەی فەرمانبەران یەكلابكاتەوە». «كردنەوەی ئەژمێرە بانكیەكە بۆ ئەوەیە ئەو شایستە داراییانەی فەرمانبەران كە لەلای حكومەت ماوەتەوە، بەناوی پاشەكەوت و لێبڕینەوە، دەچێتە سەر ئەژمێرە بانكیەكە و وادەكات چەندین راسپاردە هەیە كەئێمە دەتوانین بیدەینە حكومەت رێنمایی پێ دەربكات بۆ خەرجكردنی ئەو بڕە پارانەی كە لەو ئەژمێرەدا هەیە»، پەرلەمانتارەكەی گۆڕان لەلیژنەی دارایی وا دەڵێت. هاوكات عومەر گوڵپی، ئەندامی فراسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی كوردستان هێمای بۆ ئەوەكرد با ژمارە بانكیت هەبێت كە نەتوانێت وەك بانكێكی مۆدێرن مامەڵە بكات ئەوە ئەو ژمارە حسابیە بە بێ جێبەجێكردنی بڕگە یاساییەكانی وەك خۆی هیچ بەهایەكی نیە. پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵ وتیشی:» كردنەوەی ئەژمێری بانكی كاتێك بۆ فەرمانبەران گرنگە كە حكومەت مامەڵە لەگەڵ موچەخۆران بكات بۆ ئەوەی ئەو پاشەكەوت و لێبڕینەی حكومەت لەموچەخۆری بڕیوە بچێتە ئەژمارەكەوەو لەباج و كرێی ئەوو كارەبا و رسوماتی دیكە بەكاریبهێنێت». جەختی لەوەشكردەوە، كردنەوەی ئەژمێرە بانكیەكە ئەگەر ئیرادەیەكی سیاسی بەهێز هەبێت بەسادەترین پڕۆگرامی ئەلیكترۆنی موچەخۆرانی ناشایستە جیادەكاتەوە.
هاوڵاتى بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" له‌مه‌ودوا ڤاكسینی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین ده‌كرێت، بۆیە داوایان لەسەرجەم یەکە سەربازییەکان کردووە لیستی خۆیان بۆ وەزارەت بنێرن تاوەکو رۆژی وەرگرتنی ڤاکسینیان بۆ دیاری‌بکرێت. رزگار علی، بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی له وەزارەتی پێشمەرگە بەفەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی راگەیاندوە، دوای ئەوەی، بەڕێوەبەرایەتیەکیان هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر کرد، توانیان نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەن بە بنکەیەکی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ پێشمەرگە. بۆیە لە ئەمڕۆ بەدواوە، دەتوانن رۆژانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ پێشمەرگە دابین بکەن، لە هەرسێ جۆری ڤاکسینەکان، کە لە سەر ئاستی جیهان بەکارده‌هێنرێن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوە، " بۆ ئەو مەبەستە داوامان کردووە، هەر بەڕێوەبەراتیەك لیستی خۆی ئامادە بکات و بنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی، تا رۆژ و کاتیان بۆ دیاری بکرێت. هەروەها داوامان کردووە، لیستی ئەو کەسانەمان بۆ بنێرن، كه ڤاکسینیان وه‌رگرتووه و چ جۆر ڤاکسینێكیان به‌كارهێناوه."
هاوڵاتى مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەبۆنەی تێپەڕبوونی (25) ساڵ بەسەر رووداوەکانی 31ی ئابدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هێشتا برینەكانی ئەم تاوانە نیشتمانی و نەتەوەییە بە تەواوی ساڕ‌ێژ نەبووە"لە بەرامبەردا مەکتەبی سیاسیی پارتی، وەڵامی بەیاننامەکەی یەکێتی دەداتەوە :"31ـی ئابی مێژوویی (دفع الافسد بالفاسد) بوو". واتا وەدەرنانی خراپتر بوو بە خراپ". ئەمڕۆ 25 ساڵ بەسەر رووداوەکانی 31ی ئابی 1996 تێدەپەڕێت. ئەمڕۆ دووشەممە 30 ی ئابی 2021 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەیاننامەیەکی بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە. وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەو پەلاماردانە دڕندانەیە و گەڕاندنەوەی سوپای بەعس تەنیا پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بوو كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە دژی راپەڕیبوون، تەنیا شەش ساڵ بوو میللەتەكەمان ئەزموونێكی دیموكراتی بۆ خۆی بنیاتنابوو، كە جێی پشتیوانی و هاوسۆزی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو." یەکێتی لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە: "دوای چارەكە سەدەیەك لەو كارەساتە گەلی کوردستان بەدەست ئاسەوارە خراپە دەروونی و مەعنەوییەكانییەوە دەناڵێنێ كە پایتەخت و تەواوی كوردستانی خستە بەردەم مەحەكی هەڵوەشانەوە و تێكەڵبوونی بە كاغەز و ئەجێندەی سەپاندنی دیفاكتۆی هێز و دەست تێكەڵكردن و دەستتێوەردانی ئیقلیمی ناجۆرو تێكدانی هاوسەنگی هێز و ململانێ سرووشتی سیاسی." لە کۆتایی بەیاننامەکەی یەکێتیدا هاتووە: "یەكێتی بەتایبەتی و گەلەكەشمان بەگشتی بەپێویستی دەزانێت كە برینی تاوانی 31ی ئاب بەیەكجاری سارێژ بێت، ئەویش بە وازهێنان لە فەرهەنگی خۆسەپاندن، دیفاكتۆی ناڕەواو بەگرتنەبەری بژاردەی دیموكراسیی و ئازادی و دادپەروەری راستەقینە، دوور لە ستەمی گرتن و ئازاردانی كۆمەڵانی خەڵك." لە بەرامبەردا مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە بەیاننامەیەکی زۆر کورت کە تەنیا لە حەوت وشە وەڵامی بەیاننامەکەی یەکێتی دەداتەوە. لە بەیاننامەکەی پارتیدا هاتووە: "31ـی ئابی مێژوویی (دفع الافسد بالفاسد) بوو". واتا وەدەرنانی خراپتر بوو بە خراپ.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی رایگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت". دابەشكردنی موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین، دەبێتە دووەم مانگ كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین موچە دابەش بكات، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ حكومەتی مستەفا كازمی رێككەوتن كرا بۆ موچە مانگانە بەغدا بڕێك پارە بنێرێت تاوەكو ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا لە بودجەدا كراوە بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە. 15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیكردن لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان. 11-07-2021 وەزارەتی دارایی رایگەیاند، پارەكە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانكیی هەرێمی كوردستان.
هاوڵاتى هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەسەر سووتانی دارستانەکانی دێرسم رایگەیاند:" دێرسم ساڵی 1938 بە چ هۆکارێک بۆردومانکرابێت، دارستانەکانیشی بە هەمان هۆکار دەسووتێنرێن". سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە چەند توویتیکدا رەخنەی لە حکومەت گرتووە و دەڵێ کە بە دەستی ئەنقەست ئەو دارستانانە دەسووتێنرێن و دەڵێ: "کۆنترۆڵنەکردنی ئاگری دارستانەکانی دێرسم بێ توانایی نییە. زۆربەی دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بە دەستی ئەنقەست دەسووتێنرێت و رێگەش نادرێت ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێت. ئەمە سیاسەتێکی فەرمییە دەیان ساڵە بەردەوامە. بەداخەوە کە هەمووان ئەم راستییە دەزانن بەڵام بوێریی باسکردنیان نییە. ساڵی 1938 بە چ هۆکارێک بۆردومانکرابێت، ئەو دارستانانەش بە هەمان هۆکار دەسووتێنرێن". دەمیرتاش لە بەشێکی دیکەی توویتەکەیدا نووسیوێتی، هەروەک چۆن دڵی لە میلاس، مارماریس و ماناڤگاتدایە، بە هەمانشێوەش دڵی لەگەڵ خەڵکی دێرسم، باشکالە و شەمزینان لێدەدات. هاوکات ئاماژەی بە جیاکاری ناوچەیی لەلایەن حکومەتەوە کردووە و نووسیوێتی:''بەدڵنیاییەوە کۆتایی بەو سیاسەتە دەهێنین کە دابەشکاری دەخەنە نێو وڵات و خەڵک. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو ئەوانەی خوازیاری دیموکراسی و ئاشتەوایین دەست بخەنە نێو دەستی یەکدی و لە تەک یەکدیدا بوەستن". زیاتر لە دوو هەفتەیە بەشێک لە دارستانەکانی دێرسمی باکووری کوردستان دەسووتێن. سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی شارەوانیی دێرسم لەڕێی گرتەی ڤیدیۆیی و میدیاکانەوە داوای لە حکومەت کرد، بەڵام بەپێی وتەکانی ئەو حکومەتی تورکیا کەمتەرخەمە و خەمساردە لە کۆنترۆڵکردنی ئاگری ئەو ناوچانە.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 2010 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 16 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، 12 هەزار و 310 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 2010 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و کەمترینیش لە هەڵەبجە. ئەو 16 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان لە هەولێر، چواریان لە دهۆک و چوارەکەی دیکەشیان لە سلێمانی بوون، لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە. هەروەها 2259 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانین و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 839 هەزار و شەش پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 292 هەزار و 49 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 248 هەزار و 52 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و 378 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، 38 هەزار و 619 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.