هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " بە تووندترین شێوە ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "بە تووندترین شێوە ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە ئەمڕۆ بازاڕێکی میللی لە ناوچەی حەبیبییە لە شاری سەدر لە بەغدا کردە ئامانج و ژمارەیەک خەڵکی بێ‌تاوان شەهید و بریندار بوون". سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "خودای گەورە شەهیدان بخاتە ژێر رەحمەتی فراوانی خۆی و شیفا بۆ بریندارانیش بنێرێت. دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە و بەشداری خەمیانین". پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 15-04-2021 لە گەڕەکی حەبیبییە لە ناوچەی سەدری بەغدا لە رۆژهەڵاتی شارەکە، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە 13کەس کوژران و 25ی دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراق راگه‌یێندراوێکى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر بڵاوکرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که به فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق، لیژنه‌کانى لێکۆڵینه‌وه ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارانى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر. له راگه‌یێندراوه هاوبه‌شه‌که‌دا هاتووه "هێرشه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌ر هه‌ولێر و ناوچه‌کانى دیکه، هێرشى تیرۆریستین و ئامانج لێیان تێکدانى ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌کییه". هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان و عێراق ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که "هێرشه‌کان هه‌وڵێکى شکستخواردوون بۆ تێکدانى به‌ره‌و پێشچوونه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تى هاوئاهه‌نگییه ئه‌منییه‌کان". هاوکات ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کردووه "هاوئاهه‌نگى و هاوکارییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ پاراستنى ئارامى و ئاسایشى هاووڵاتییان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى دۆخى ئه‌منى تێکده‌ده‌ن". ده‌وروبه‌رى کاژێر 09:50 خوله‌کى شه‌وى 14ى نیسان هێرش کرایه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند: "هه‌ر گرووپێکى چه‌کدار که له چوارچێوه‌ى هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌کانى عێراقدا نه‌بێت، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ له سنوورى هه‌رێمى کوردستان بکشێنه‌وه". سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌شڵێت " له رۆژانى داهاتوودا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانمان له عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گفتوگۆ له‌سه‌ر رێکاره‌کانى جێبه‌جێکردنى ئه‌م هه‌نگاوه ده‌که‌م". لاى خۆیه‌وه سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان به تووندى سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌کانى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و پێگه‌یه‌کى هێزه‌کانی تورکیا له باشیک کرد.
هاوڵاتى عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى گۆڕان رایگه‌یاند، بوون و نه‌بوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له حکومه‌تدا هیچ کاریگه‌رى نه‌بوو، به‌ڵکو پارتى و یه‌کێتى ئه‌و به‌شداریکردنه‌یان سود لێبینى بۆ نه‌هێشتنى ره‌خنه‌کان. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى نیسانى 2021، له وتارێکى ڤیدیۆیدا که له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووک بڵاویکردوه‌ته‌وه عه‌لى حه‌مه ساڵح رایگه‌یاند" له‌کاتى گفتوگۆکاندا بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت به‌شدارى کردنى گۆڕان بۆ مه‌به‌ستى چاکسازى بوو، دواتر به‌لێندرا له کارنامه‌ى حکومه‌ت جێبه‌جێ ده‌کرێت، دواتر له کۆبوونه‌وه‌ى جڤات و کۆبوونه‌وه‌کانى دیکه وترا شه‌ش مانگى یه‌که‌م ئه‌گه‌ر چاکسازى نه‌کرا شه‌ش مانگى دووه‌م ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ین، به‌ڵام دواى به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى راپۆرتى خۆم پێشکه‌ش کرد که حکومڕانى به چى دۆخێکى مه‌ترسیداردا تێده‌په‌رێت". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" ئومێدى ئه‌وه‌م هه‌بوو که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بریارێک بدات له‌باره‌ى ئه‌م جۆره له به‌شداریکردنه له حکومه‌ت، به‌ڵام گه‌نده‌ڵى و دزى به ئه‌ندازه‌یه‌کى مه‌ترسیدار زیادى کردوه". هاوکات عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت:" بوون و نه‌بوونى گۆڕان له حکومه‌تدا نه‌ک کاریگه‌رى نه‌بوو، به‌ڵکو پارتى و یه‌کێتى سودیان لێبینى بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ره‌خنانه کۆتایى پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بوون له گه‌نده‌ڵى و دزییه‌کانى خۆیان".
هاوڵاتى کۆشکى سپى ئاشکرایکرد، به‌هۆى کرداره‌کانى روسیاوه، جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا بارى نائاسایى له‌روى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى نیسانى 2021، کۆشکى سپى له راگه‌یاندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، " ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه جۆ بایدن نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى کۆنگرێسى ئه‌مریکا کردوه به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى روسیاوه، کرده‌وه زیانبه‌خشه‌کانى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ئابورى ئه‌مریکا خستوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها فه‌رمانیشیکردوه به راگه‌یاندنى بارى نائاسایى نیشتمانی". هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى بارى نائاسایى له ئاسایشى نشتیمانى ئه‌مریکادا هۆکارى سه‌ره‌کى سه‌پاندنى سزاکانه به‌سه‌ر روسیادا، چونکه ئه‌و وڵاته بوه‌ته پێگه‌یه‌کى مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌مریکا. پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر 32 که‌س و کۆمپانیاى روسى بسه‌پێنێت، له‌وانه‌ش شه‌ش کۆمپانیاى بوارى ته‌کنه‌لۆجیا که ده‌زگاى هه‌واڵگرى روسیا پشتگیریان ده‌کات، به مه‌به‌ستى ده‌ستتێوه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکادا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کۆشکى سپى رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیارى جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا 10 دیپلۆماتکارى روسیا له‌وڵاته‌که‌یان ده‌رکراون.
هاوڵاتى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، رایگه‌یاند، له دادگاى فیدراڵى تانه له هه‌ندێک بڕگه‌ى یاساى بودجه ده‌ده‌ین چونکه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر که‌رته‌کانى کاره‌باو ته‌ندروستى و چه‌ند که‌رتێکى دیکه هه‌یه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌که‌ی، ئه‌و وتانه‌ى کازمی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانى وتارێکدا هاتون که له دیداریدا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و که‌سایه‌تییه‌کاندا له پارێزگاى موسه‌ننا پێشکه‌شى کردوه. هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له وته‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه که حکومه‌ت چه‌ند رێکارێکى دژوارى له‌پێناو چاکسازیدا گرتونه‌ته‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنى وڵات له‌ڕوى دارایى و ئابورییه‌وه. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "له دادگاى فیدراڵى تانه له هه‌ندێک بڕگه‌ى بودجه ده‌ده‌ین، چونکه چه‌ند بڕگه‌یه‌ک هه‌ن کاریگه‌رییان له‌سه‌ر که‌رته‌کانى کاره‌باو ته‌ندروستى و چه‌ند که‌رتێکى دیکه هه‌یه."
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى عێراق په‌یامێکى له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌غدا بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نیشانه‌ى بێهیوایى گروپه تیرۆرستیه‌کانه و ناتوانن جارێکى دیکه وڵات بۆ دۆخى رابردو بگه‌ڕێننه‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى نیسانى 2021 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه تیرۆرستیه‌که‌ى ناو بازاڕى حه‌بیبیه‌ى به‌غدا که دژى ئاسایشى هاوڵاتیانه، له‌کاتێکدا ئێمه له‌مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زانداین، بۆیه بۆ گروپه تاریکپه‌رسته‌کانى دوپاتده‌که‌ینه‌وه، ئامانجه‌کانیان مایه‌ى بێهیواییان ده‌بێت، ناتوانن ئاسایش و سه‌قامگیریمان به‌ئامانج بگرن و بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ دۆخى رابردو. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "به‌هه‌مو توانامانه‌وه دژى هه‌وڵه‌کانیان ده‌وه‌ستینه‌وه، له‌سه‌ر هه‌موانیش پێویسته پشتیوانى له دامه‌زراوه ئه‌منیه‌کانمان بکه‌ین، پشتیوانى هێزه قوربانیده‌ره‌کانمان بین که تێده‌کۆشن له‌پێناو بنبڕکردنى شانه نوستوه‌کانى تیرۆرستان". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ناوچه‌ى حه‌بیبیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک رویدا و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌کى مه‌ده‌نى کوژرا و 12 که‌سى دیکه‌ش برینداربون، هه‌روه‌ها پێنج ماتۆڕسکیل سوتان.
هاوڵاتى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پێناو جێگیرکردنى 100 دۆلار له‌نێوان 119 بۆ 125 هه‌زار دینار، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌دانیشتنى داهاتوودا واژۆى په‌ڕله‌مانتاران کۆبکه‌نه‌وه‌و لێپرسینه‌وه له‌به‌ڕێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى عێراقیش بکه‌ن. موختار موسه‌وى په‌ڕله‌مانتارى هاوپه‌یمانێتیى فه‌تح له‌لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، هه‌ر له‌یه‌که‌م دانیشتنى داهاتووى په‌ڕله‌ماندا ده‌ستده‌که‌ن به‌کۆکردنه‌وه‌ى واژۆى په‌ڕله‌مانتاران، بۆئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه له‌به‌ڕێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه:"ئه‌گه‌ربێت‌و وه‌ڵامه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى قه‌ناعه‌تپێکه‌ر نه‌بوو، ئه‌وه کار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى له‌پۆسته‌که‌ى ده‌که‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که فشارده‌خه‌نه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى بۆئه‌وه‌ى به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى له‌نێوان 119 بۆ 125 هه‌زار دیناردا جێگیربکه‌ن. لاى خۆیشیه‌وه، سیهام موسه‌وى په‌ڕله‌مانتارى کوتله‌ى به‌در له‌په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌کردووه، بڕیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلارى ئه‌مریکى کاریگه‌ریى نه‌رێنیو مه‌ترسیدارى له‌سه‌ر هه‌ژاران هه‌بووه و وه‌زیرى دارایى و به‌رێوه‌به‌رى بانکى ناوه‌ندى لێى به‌رپرسن.
هاوڵاتى لە ناوچەی حەبیبییەی بەغدا تەقینەوەیەک روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 20 کەس برینداربوون. هەروەها باس لە کوژرانی چەند کەسێکیش دەکرێت. تەقینەوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-04-2021 لە ناوچەی حەبیبییەی رۆژهەڵاتی شاری بەغدا روویداوە. تەقینەوەکە لەنێوان كاتژمێر 2:05 خولەک بۆ 2:10 خولەک روویداوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تاوەکو ئێستا 14 کەس کوژراون و برینداربوون. تەقینەوەکە لە نزیک چێشتخانەیەک روویداوە، "بەڵام پێناچێت بۆمبی چێنرابێت."
هاوڵاتى وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند هێرشەکە كوژرانی سەربازێکی لێکەوتووەتەوە و لە گوندەکەشدا منداڵێک برینداربووە. وەزارەتی بەرگریی توركیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، شەوی رابردوو هێرشێکی موشەکیی کراوەتەسەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی سوپای تورکیا لە باشیک. بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو سێ موشەکەی ئاراستەکراون یەکێکیان کەوتوەتەسەر ناوچەی بنکە سەربازییەکە و، دوو موشەکەکەی دیکە کەوتونەتە ناو گوندەکە و ئەوەشی ئاشکراکرد کە هێرشەکە كوژرانی سەربازێکی لێکەوتووەتەوە و لە گوندەکەشدا منداڵێک برینداربووە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای پەلامارەکە فڕۆکەی چەکداریی بێفڕۆکەوانیان ناردوەتە شوێنەکە و دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر. شەوی رابردوو بنكەی زلیكان لە ناحیەی باشیك، كە دەكەوێتە باكووری موسڵ و هێزەكانی توركیای تیایە لەڕێی چەند موشەكێكەوە هێرشی كرایەسەر. بەپێی زانیارییەكانی شەوی ڕابردوو دوو لە موشەكەكان لەنێو بنكە سەربازییەكە كەوتووەتە خوارەوە و موشەكێكیش لە ناوچەیەكی دانیشتووان نشین كەوتووەتەوە و بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان برینداربووە.
هاوڵاتى باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بەعشیقە دەکا. ستیفن هیکی، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی نووسیویەتی: ”بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بەعشیقە دەکەم، ئەم هێرشانە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو عێراقییەکان بڵاو دەکەنەوە و تاوەکو گرووپە چەکدارەکان لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا نەبن عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێ“. هەروەها دەڵێ: ”ئێمە وەکو بەریتانیا پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ هەوڵەکانیان لە رێگریکردن لەو هێرشانە و بەسزاگەیاندنی تاوانباران“. دەوروبەری كاتژمێر09:50 خولەکی شەوی 14-04-2021 هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند "هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە". جگە لەو هێرشەی سەر هەولێر چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک کران.
هاوڵاتى خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ناوی ئەو مەڵبەندی تەندروستییانەی بڵاوكردەوە كە ڤاكسینی دژی كۆرۆنایای تێدا بەكاردێت. خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەمە، 15 نیسانی 2021 لە ڕاگەیاندراوێكدا ناوی مەڵبەندەكانی بڵاوكردەوە كە هاوڵاتیان دەتوانن ڤاكسینی كۆرۆنای لێوەربگرن. ناوی مەڵبەندەكان (شەهید شەماڵ- گەڕەكی مامۆستایان، شەهید سەردار - گەڕەكی گۆیژە، بەختیاری - گەڕەكی بەختیاری، شەهید ڕەفیقی حمەجان- گەڕەكی قالاوە، شەهید ڕێباز - گەڕەكی بەكرەجۆ، زێڕینۆك - گەڕەكی زێڕینۆك، ڕاپەڕینی نوێ - گەڕەكی ڕاپەڕین، سەرچنار - لە سەرچنار، ئیبراهیم ئەحمەد - گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد، رۆژهەڵات- گەڕەكی ڕۆژهەڵات، كارێزەووشك - گەڕەكی كارێزەووشك) . دوای گەیشتنی ژەمە ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بۆ هەرێمی كوردستان، بەردەوام بەرپرسانی تەندروستی داوای لەهاوڵاتیان دەكەن بەكاری بهێنن. تائێستا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە (135) هەزار و (815 )كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و سێ هەزار و (831) كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، لەكاتێكدا (115) هەزار و(330 )كەس لە توشبوەكان چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
شاناز حەسەن وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند تەقینەوەكە بەهۆی بوونی گوللـه‌ی تۆپ و كه‌پسوولی هاوەن بووە و كرێكارەكان سەرجەمیان عەرەب بون. سەرکەوت ئەحمەد، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت" لە کارگەیەکی توانەوەی ئاسندا لە ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویداوە، بەهۆی ئەوەی له‌كاتی تواندنه‌وه‌ی ئاسندا به‌هۆی بوونی گوللـه‌ی تۆپ و كه‌پسوولی هاوەن هه‌بووه له پاشماوه‌ی ئاسنه‌كه‌دا كە لەو كاتەدا گەرم بون و تەقیونەتەوە". وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی باسكرد، به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كرێكارێكی عه‌ره‌ب گیانی له ده‌ستداوه و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون و وتی" ئەو سێ كرێكارەی كە برینداریشن عەرەبن و بەداخەوە باری تەندروستیان ناجێگیرە". سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه لەئێستادا "نوێنه‌ری كۆمپانیاكه و ئه‌و كرێكاره‌ی له‌سه‌ر شۆفڵه‌كه بووه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه " تا بزانرێت كێ كەمتەرخەم بووە". لە تانجەرۆ تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن لە كاتژمێر 08:30ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رویدا و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتى مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریدا دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بکرێت و دەڵێت " ئامانج لەو کردەوە تیرۆریستییە کە لە مانگی رەمەزاندا کراوە تێکدانی ئاسایشە". لیوا یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشت هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند "مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریداوە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکەی هەولێر و ناوچەکانی دیکە بکرێت". وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە کازمی دووپاتیکردووەتەوە، "ئاسایشی عێراق بەرپرسیاریێتی حکومەت و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە، ئامانج لەو کردەوە تیرۆریستییەش کە لە مانگی رەمەزاندا کراوە تێکدانی ئاسایشە، هەندێک هەوڵدەدەن پشێوی دروست بکەن و ئاسایش و سەقامگیری تێکبدەن، کە ئەمەش کارێکە رەتدەکرێتەوە و رووبەڕووی هێزی یاسا و هاوشانی گەلی عێراقی دەبێتەوە". دەوروبەری كاتژمێر09:50 خولەکی شەوی 14-04-2021 هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکە رایگەیاند "هێرشەکە لەڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لەناو فڕۆکەخانە". جگە لەو هێرشەی سەر هەولێر چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشیک کران.
هاوڵاتى نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە دوبارەبوونەوەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، یەک بخەن. ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-4-2021، جێین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کردووە. جێنین هێنیس پلاسخارت هێرشەکە بە نموونەی ”ھەوڵێكی دیكەی مەترسیدار بۆ دروستكردنی گرژی و ھەڕەشەكردن لە سەقامگیری“، ناوبردووە. نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکە، داوای لە حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە ”ھەوڵەكانیان بەشێوەیەكی خێرا بۆ رێگریكردن لە دوبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە، یەک بخەن". شەوی چوارشەممە 14-4-2021، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (TNT)رێژکراو، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژی بەوەش کردبوو، کە جگە لە زیانگەیشتن بە باڵەخانەیەک، هێرشە تیرۆریستییەکە هیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە.