هاوڵاتی له گوندێكی سهربه ناحیهی داقوق له سنوری پارێزگای كهركوك، منداڵێكی تهمهن 13 ساڵ باوكی خۆی به 3 فیشهك كوشت. سایتی بهغداد ئهلیهوم لهزاری سهرچاوهیهك له پۆلیس بڵاویكردوهتهوه: ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه، له گوندی عهبدوڵا غانم-ی سهربه قهزای داقوق، منداڵێكی تهمهن 13 ساڵ 3 فیشهكی به باوكه تهمهن 41 ساڵهكهیهوه ناوهو دهستبهجێ كوشتویهتی. بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە دوای ئەوە ڕویداوەکە پیاوێک لەگەڵ هاوژینەکەی بووەتە دەمەقاڵێیان و لە هاوژینەکەی داوە، دواتر کوڕەکەی لە تۆڵەی لێدان لە دایکی، سێ گولـلەی بە باوکیەوە ناوە و کوشتوویەتی. هاوکات لهئێستادا تۆمهتبارهكه كه كوڕی تاوانلێكراوه بهپێی ماددهی 405 لهیاسای سزادانی عێراقی دهستگیركراوه و لێكۆڵینهوهش لهوبارهیهوه بهردهوامه، بهپێی مادده یاساییهكهش ههركهسێك، ئهگهر بهئهنقهست كهسێك بكوژێت، سزادهدرێت بهزیندانی ههتاههتایی یان زیندانیكردنی بۆماوهی 20 ساڵ.
هاوڵاتی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بڕیار دەدات ئاوارەکانی شارەکە وەک خەڵکی رەسەنی کەرکوک ھەژمار بکرێن. راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت نووسراوێکی ئاراستەی قایمقامیەت و پۆلیس و لقی کەرکوکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران و رێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکانی کردووە کە لە کەرکوک کار دەکەن. لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، "بە پشتبەستن بە فەرمانێکى سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى وەزیران و لە چوارچێوەى داخستنى کەمپى ئاوارەکان، بڕیاردراوە بەوەى ئەو کەسەى دانیشتووى کەرکووک و قەزاو ناحیەکانى بێت و لە هاووڵاتییانى کەرکووک بێت و بەڵگەنامەى فەرمی دامەزراوەکانى شارەکەى هەبێت، بە ئاوارە یان کۆچپێکراو هەژمار نەکرێت و ئەو ناونیشانەشیان لە فەرمانگەکانى دەوڵەت و رێکخراوە نێودەوڵەوتییەکان بسڕدرێتەوە." بەشێک لە دانیشتووانى کەرکووک لەو عەرەبە هاوردانەن کە لە سەردەمى دەسەڵاتى رژێمى بەعس بۆ تەعریبکردن گوێزراونەوەتە کەرکووک، بەشێکى دیکەیان بە هۆکارى جیا لە دواى ساڵى 2003 لە شارەکانى دیکەى عێراقەوە چوونەتە کەرکووک و نیشتەجێ بوون دوای ئەم بڕیارەی پارێزگاری کەرکوک سەرجەمیان بە دانیشتوی ڕەسەنی کەرکوک هەژمار دەکرێن.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر رایگهیاند كه كهسێكی به تۆمهتی سووتاندنی كۆگاكهی ناوچهی پیشهسازی باكووری شاری ههولێر دهستگیركردووه. ئاسایشی ههولێر له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه "لهڕێكهوتی 2024/3/9 ئاگرێك كهوتهوه له كۆگای كۆمپانیای (دیكۆراس) لهناوچهی پیشهسازی باكووری شاری ههولێر و بووههۆی زهرهر و زیانێكی زۆری ماددی و سوتانی تهواوی كۆگاكه". دهشڵێت: "دوای ڕوداوهكه لهلایهن تیمهكانمانهوه دهست به ئهنجامدانی لێكۆڵینهوه كراو له لێكۆڵینهوهكان دهركهوت هۆكاری سوتانی ئهم كۆگایه شۆرتی كارهبا نهبووه و بهڵكو به مهبهست كهسێك ئهم تاوانهی ئهنجامداوه". ئاماژهی بهوهشكردوه، "دوای بهدواداچونی ورد و زیاتری تیمهكانمان توانیمان ناسنامهی ئهو كهسه ئاشكرا بكهین كه ههڵساوه بهسوتاندی ئهم كۆگایه و به بڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایشی ههولێر تۆمهتبار (ف ، ح ، ع ) مان دهستگیر كرد، لهكاتی لێكۆڵینهوهكانیشدا ئهو تۆمهتباره دانی به تاوانهكهیدا ناوه" دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرهكه، خاوهنی كۆگای دیكۆراس رایگهیاند، بههۆی سوتانی كۆگاكهیهوه زیانی یهك ملیۆن دۆلاری لێكهوتوه، بهجۆرێك تهنها پارهی كاش كه لهناو كۆگاكهیدا بو و سهرجهمیان سوتاون زیاتر له 500 ههزار دۆلار بو جگه لهكهلوپهل و ئامێرهكانی دیكه.
هاوڵآتی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند ژمارەیەک خوێندکاری دەرچوی زانکۆ بەدەر لە ڕێنماییەکان دامەزراون. مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنگرەکەدا بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەکان کرد و ئاماژەیان بەوەدا ئەو کەسانەی دامەزراون بە شێوەیەکی نایاسایی و پێچەوانەی ڕێنماییەکان دانراون بێ ڕەچاوکردنی دابەشکردنی فۆڕم و لەبەرچاوگرتنی خاڵبەندی بۆ دامەزراندنیان. هاوکات داواشدەکەن فەرمانی دامەزراندنیان هەڵبوەشێندرێتەوەو پڕۆسەکە بەشێوەیەکی یاسایی و بە پێی ڕێنماییەکان ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی سەرجەم وانەبێژان بە پڕکردنەوەی فۆڕم بتوانن سودمەند بن لێی. مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەشیان ڕونکردەوە، گەر فەرمانی دامەزراندنی ئەو کەسانە هەڵنەوەشێتەوە و پرۆسەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە نەچێت بەڕێوە ئەوا هەموو ڕێکارێکی یاسایی و مەدەنی دەگرنە بەر . بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 وانەبێژن.
هاوڵاتی بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق دوای تەواوبوونی وردبینی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بکات و دوو ئەندامی لیژنەی دارایی عێراقیش دەڵێن لەم چەند ڕۆژەدا وردبینیەکە تەواو دەبێت و هۆکاری دواکەوتنیشی بۆ درەنگ ناردنی لیستە بۆ بەغدا دەگەڕێننەوە. د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد، لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پەیوەندیکردووە بە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە و پێیان راگەیاندووە کە لیستی موچەی ھەرێم زۆر بەباشی ئامادەکراوە وەک ئەو خشتەیەی داواکرابوو. دەشڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق دوای تەواوبوونی ووردبینی دەستدەکات بە خەرجکردنی موچە بەڵام ھەر توێژەو بەجیا، واتا فەرمانبەران، خانەنشینان، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی. هاوکات جەمال کۆچەریش، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ڕۆژدا وردبینی لە لیستەکەدا تەواو دەبێت و هۆکاری دواکەوتنیشی بۆ درەنگ ناردنی لیستەکە بۆ بەغدا گەڕاندەوە. شەشی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی موچەی مانگی شوباتی بە زمانی عەرەبی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد، بەڵام تا ئێستا وادەی دابەشکردنی موچە نادیارە. پێشتر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ناردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێمی بەستەوە بە ناردنی لیستی موچە بە زمانی عەرەبی، ھەروەھا بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی کردووەتە مەرج بۆ دابینکردنی موچەی مانگی ئادار. جێگەیباسیشە 18 رۆژ بەسەر بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تێپەڕیوە سەبارەت بە ڕاستەوخۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە عێراقەوە، بەڵام هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمییان نەکردووە تاوەکو میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.
هاوڵاتی بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو کەسانەی تازە کارتی دەنگدانیان دەرکردووە و بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان بەشداردەبن ژمارەیان 57 هەزار دەنگدەرە و زۆرینەیان لە پارێزگای دهۆکە. لە 1ی شوباتی 2024وە تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردووە و ئەمڕۆ دوایین وادەی تۆمارکردنە و درێژناکرێتەوە. نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، نزیکەی 55 هەزار کەس مامەڵەی بایۆمەترییان بۆ کراوە کە پێشتر یان بایۆمەترییان نەکردووە؛ یانیش بۆ یەکەمجارە دەنگ دەدەن." گوتیشی، "لەو ژمارەیە نزیکەی 15 هەزاریان لەدایکبووی ساڵی 2006ن و یەکەمجارە مافی دەنگدانیان هەیە". لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکردووە،31 هەزار و 705 کەس لە سیستمی بایۆمەتری خۆیان تۆمار کردووە، لەو ژمارەیەش ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 2006ن و بۆ یەکەمجارە دەتوانن دەنگ بدەن و لە بایۆمەتری تۆمار کراون، ژمارەیان 11 هەزار و 995 گەنجی کوڕ و کچن. هەروەها خالید عەباس، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هاوڵاتی رایگەیاند "تاوەکو ئەمڕۆ لە 84%ی سنووری دهۆک لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار کراون، هەروەها لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی 100 هەزار گەنجی لەدایکبووی ساڵەکانی 2004، 2005 و 2006 بایۆمەترییان کردووە و دەتوانن دەنگ بدەن". سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان 900 هەزار کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک مافی دەنگدانیان دەبێت". بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجار بەشدار دەبن لە پارێزگای دهۆک بەروارد بە هەولێر و سلێمانی زیاترە.
هاوڵاتی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی ئازار، زیاتر لە ٥٠ مووشەکیان بەرەو باکووری ئیسرائیل هاویشتووە و ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج". سوپای ئیسرائیل ئاماژرەی بەوەشکردووە "٣٥ مووشەکی حزبوڵڵای پێش گەیشتن بە خاکی ئیسرائیل تەقاندووەتەوە". بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری فەرمی فەرەنسا، بەرەبەیانی یەکشەممە حزبوڵڵای لوبنان بە مووشەک هێرشی کردووەتەسەر باکووری ئیسرائیل و زیاتر ناوچەی مروون لە باکووری ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج کە سوپای ئەو وڵاتە بنکەیەکی سەربازی گەورەی کۆنتڕۆڵی لەم ناوچەیە هەیە. میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند "ژمارەیەک مووشەک لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و نزیک شاری سەفاد کەوتوونەتە زەوی". رۆژی شەممە ٩ی ئازار، ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوە بە جووڵە سەربازییەکانی پێشتری حزبوڵڵا، ظەند ناوچەیەک لە باشووری لوبنانی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە ٥ کەس کوژران ، ٣ کەسیان ئەندامی حزبوڵڵای لوبنان و ٢ کەسیان مەدەنی بوون کە یەکیان ژن بووە. لە راگەیاندنی سوپای ئیسرائیلدا دەربارەی هێرشەکانی رۆژی شەممە ئاماژە بەوە دراوە، ژێرخانە سەربازییەکانی حزبوڵڵا لە ناوچەی "خربە سلم" کراونەتە ئامانج. بە پێی زانیارییەکانی میدیای فەرمی فەرەنسا، لە سەرەتای هێرشەکانی حزبوڵڵاوە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل تا ئێستە ١٠ کەسی سەربازی و مەدەنی ئیسرائیلی کوژراون و لەبەرامبەردا لانیەکم ٣١٢ هاوڵاتی لوبنانی کوژراون کە زۆریبەی زۆریان ئەندامی حزبوڵڵان و لە هەر ٦ کوژراوی لوبنانی ٥ کەسیان ئەندامی حزبوڵڵای لوبنانن. حزبوڵڵای لوبنان رۆژی ٨ی تشرینی یەکەم و رۆژێک دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە جەنگی غەزەی لێکەوتەوە، بەمەبەستی یارمەتیدانی حەماس هێرشەکانی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەست پێکرد، بەڵام تا ئێستە نە حزبوڵڵا و نە ئیسرائیل خوازیاری ئەوە نین جەنگێکی تەواو بە مانای جەنگ لە نێوانیاندا دەست پێ بکات. بەهۆی هێرشەکانی حزبوڵڵا بۆ سەر باکووری ئیسرائیلەوە دەیان هەزار هاوڵاتی ئیسرائیلی ئاوارە بوون. حەماس و حزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی ئەکرێن و ئێران وەک بەرەی بەرگری ناویان دەبات.
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت تەنها چوار رۆژ لەبەردەم کاندید و لایەنە سیاسییەکان ماوە بۆ خۆتۆمارکردن و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. فەرهاد ئەسعەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "14ی ئەم مانگە کۆتا وادەیە لەبەردەم کاندید و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خۆ تۆمارکردن". ئاماژەی بەوەشکرد "هەڵبژاردنی خولی شەشەم 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە، هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک 25 کورسی و هەڵەبجە تەنیا 3 کورسی دەبێت". روونیشرکردەوە "لە 13 تا 22ی مانگ دوا دەرفەتە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدان، دوای ئەوکاتە ناوی کاندیدی لایەنەکان وەرناگیرێت". سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی پووچەڵکردنەوەی مین لەنێو یەکەی ئەندازیاریی فەرماندەی پاسەوانیی سنووری ناوچەی یەک لە نزیک کانی قرژاڵە، مین تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا. سامی ئیسماعیل، لە بەشی راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانیی سنووری یەک بە میدیاکانی رایگەیاند "رووداوەکە کاتژمێر 11:30ی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 روویداوە، تێیدا دوو سەرباز بەناوەکانی عەبدولکەریم جەلال و مەسعود عەلی گیانیان لەدەستدا، پۆلیسێکی دیکەش بەناوی رزگار مەجید برینداربوو". بەپێی زانیارییەکان، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ئەو پۆلیسەی کە برینداربوو گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو رووداوەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ کەس.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد لە مانگی رەمەزاندا خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت و کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیاتر دەبێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "لە مانگی رەمەزاندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدەکان زیاتر دەبێت و لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 5:00 بەیانی هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا کارەبای موەلیدە دەدرێت بە هاوڵاتییان". ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر بڕیاربدرێت کارەبا بکرێتە 24 کاتژمێری ئەوا موەلیدەکان 14 کاتژمێر کارەبا دەدەن و کارەبای نیشتمانی 10 کاتژمێر دەبێت لە مانگی رەمەزاندا". لەبارەی ئەوەی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا تاچەند دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا موەلیدە ئەهلییەکان عوسمان محەمەد وتی "لە کۆتایی مانگ دەردەکەوێت کە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە یاخود نا".
هاوڵاتی بریارە ئەمرۆ یەکشەممە 10/3/2024، دەستەی دەستپاکی عێراق راپۆرتی ساڵانەی کاروچالاکییەکانی خۆی لە ساڵی 2023دا بخاتە روو و بە پێی وتەی حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق چەندین دۆسییەی گرنگی گەندەڵی بەرپرسە گەورەکانی ناو حکومەت لەخۆدەگرێت. حەیدەر حەنون رۆژی هەینی رابردوو بە ئاژانسی هەواڵی "عێراقییە"ی راگەیاند "رۆژی یەکشەممە دەستەی دەستپاکی عێراق راپۆرتی ساڵانەی کاروچالاکییەکانی خۆی بۆ ساڵی 2023 دەخاتە روو و ئەو دۆسییانەش کە پەڕاوییان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی وردیان لەبارەوە ئەنجام دراوە چەندین کەسایەتی گەورە و ناسراو لە خۆ دەگرێت کە لە گەندەڵییەوە تێوە گلاون". سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، دەستەکەی وەک دەستەکەیەکی فیدراڵی دەبێت چاودێری هەموو پاریزگاکانی عێراق بکات و بۆ ئەم مەبەستەش رەشنووسێکی رێکەوتنیان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوەو نابراو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان و فەرمانبەران ، هەموو بەرپرس و فەرمانبەرانی عێراق دەگرێتەوە نەک تەنها ناوچەیەکی دیاریکراو. ناوبراو داواشی لە دەستەی دەستپاکی هەرێم کرد کە یارمەتی دەستەی فیدراڵی عێراق بدەن لە دەستگیرکردنی کەسانی داوا کراو و بە دواداچوون بۆ سەروەت و سامانی بەرپرسانی هەرێم بکەن تا بەو جۆرە دەستەی فیدراڵی بتوانێت هاوشێوەی بەرپرسانی پارێزگاکانی عێراق بە دواداچوونێکی ورد بۆ سەروەت و سامانەکانیان بکات چونکە کەس لە سەرووی یاساوە نییە. هەروەها لەبارەی کاری دەستەی دەستپاکی ناوبرا روونیکردەوە "دەستەی دەستپاکی تەنها فەرمانگەیەکی لێکۆڵینەوە نییە ، بەڵکو چەندین فەرمانگە و پسپۆری هەمەجۆر لەخۆدەگرێت کە بەرپرسن لە نەهێشتن و ئاشکراکردنی گەندەڵییەکان هەر لە سەرەتای ئاشکراکردنی تا کۆتایی هە موو رێکارەکانی وەک لێپێچینەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە و بەرگرتن و ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی بەرپرسان و شەفافییەت و هاوکاری راپۆرتە بنکۆڵکارییەکانی رۆژنامەکان". ناوبراو ئەوەشی روونکردەوە "لە ئێستادا هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ بەرگرتن لە گەندەڵی و نەهێشتنی تاوانە داراییەکانی ناو فەرمانگەکانی دەوڵەت و بە فیرۆدانی موڵک و ماڵ و سامانی گشتی، لێپیچینەوەی تووندیش لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە لە گەندەڵییەوە تێوە گلاون و دۆسییەکانیان دوای تەواکردنی هەموو رێکارەکان و دەست خستنی هەموو بەڵگە پێویستەکان رەوانەی دادگا دەکەین".
هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندندا بکات. ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ئەو گۆڕانکارییەی لە پرۆگرامی خوێندن دەکرێت بۆ گەشەسەندنی پرۆسەی خوێندن گرنگە". وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی پڕۆژەی گۆڕینی پرۆگرامی خوێندن کە دوو ساڵ و نیوە دەستیپێکردووە، لە ساڵی نوێی خوێندندا گۆڕانکاری 100% لە چەند مادەیەکدا دەکات.
هاوڵاتی ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت ئەمڕۆ شەممە لەزاری بەرپرسێکی فەڕەنساوە ئاشکرایدەکات کە سەرۆکی فەڕەنسا هەڕەشەی ناردنی هێزبۆ ئۆکرانیا دەکات . رۆژنامەى لۆ ئیندیپێندێنت لە راپۆرتێکدا ئاشکرای كردووە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە میانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى وڵاتەکەى و بەرپرسانى چەند حیزبێک، باسى لە ئەگەرى ناردنى هێزەکانى فەڕەنساى بۆ ئۆکرانیا کردووە. ئەو ڕۆژنامەیە لەزاری فابیان رۆسێل، نوێنەری حیزبی شیوعی فەڕەنسا رایگەیاندووە، سەرۆکى فەڕەنسا هەڵبژاردەکانی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکرانیا تاوتوێدەکات و لە ئەگەری چوونە ناوەوەی هێزەکانی ڕوسیا بۆ ناو کیێڤ یاخود ئۆدێسا ئۆکرانیا هێزى سەربازیى دەنێرنە ئەو وڵآتە. لە ئێستادا پرسى ناردنى هێزى سەربازیى وڵاتانى رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بەردەوام باسدەکرێت و بەشێکە لە گفتوگۆکانی ناتۆو وڵآتانی ڕۆژئاوا و رۆژى 26ى شوباتى 2024، لە کۆنفرانسێکدا لە پاریس باس لە ئەگەری ناردنى هێزی سەربازیى رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا کرا، دواتریش ئیمانوێل ماکرۆن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "لە ئێستادا هیچ کۆدەنگییەک نییە لەسەر ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا بەڵام لە داهاتوودا هیچ ئەگەرێک رەتناکەنەوە". لە 24ـی شوباتی 2022، رووسیا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا دەستپێکرد، بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو جەنگە 22 مانگییەدا، زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی مەدەنی ئۆکرانی کوژراون. بە مەزەندەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش تاوەکو کۆتایی ساڵی رابردوو، ئەو جەنگە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 100 هەزار سەربازی ئۆکرانی و لە بەرامبەریشدا، لانیکەم 120 هەزار سەربازی رووسی و چەکداری ڤاگنەری رووسی لە ئۆکراینا کوژراون.
هاوڵاتی دوای کوژرانی ئەفسەرێکی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکانی لە پارێزگای زیقار بەهۆی شەڕی دو بنەماڵە، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە قەزای ئیسڵاح ئەنجامدا و 123 کەسیان دەستگیرکرد. عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی 8ی مانگی کانونی دوەم رائید حسێن رەزا ئەفسەری ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکان بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە گیانیلەدەستدا لە قەزای ئیسڵاح سەر بە پارێزگای زیقار چەند ئۆپەراسیۆنێکییان ئەنجامداوەو لە ئەنجامدا ١٢٣ کەس دەستگیرکراون. وتیشی ،قەزای ئیسڵاح سەر بە پارێزگای زیقارە و لەم دواییانەدا چەند ململانێ و ئاڵۆزییەک لە نێوان هۆز و بنەماڵەکانی ئەو ناوچەیە دروستبوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندان و چەندین کەسیش دەستگیر کراوە. وەزیری ناوخۆی عێراق باسی لەوەشکرد کە لە ئۆپراسیۆنەکانیاندا توانیویانە دەستبگرن بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی لەو ناوچەیەدا، جگەلەوەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ تۆمەتبارەکان کردوە و بەدواداچونەکان بەردەوامە، سەرجەم تۆمەتبارەکانیش بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون. رۆژی 8ی مانگی کانونی دوەم/1، رائید حسێن رەزا ئەفسەری ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکان بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزی نێوان دو هۆزی قەزای ئیسڵاحی پارێزگای زیقار کوژرا.
هاوڵاتی نوێنەری مانگرتووانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک لەسەر سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەکدا دەستگیرکرا. فەرھاد بایز عەبدولحەمید، كه یهكێكه له چالاکوانه ناڕازییهكانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک لە کاتی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر، لەبازگەی چیمەن لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. بەشێک لە موڵکەکانی گەڕەکی عەرەفە لەڕێگەی دادگا و دوای سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستی بەسەردا گیرا، بەوهۆیەوە دانیشتووانی گەڕەکەکە زیاتر لە دوو مانگە خێوەتیان هەڵداوە و مانگرتنیان راگەیاندووە. ماوەیەک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو خێزانە کوردانە لەلایەن دادگاوە دەرچووە کە نیشتەجێی خانووەکانی گەڕەکی عەرەفەن، بڕیارەکەش لەسەر سکاڵایەکی کۆمپانیای نەوتی باکور کراوە لە بەرامبەر دەرکردنی خێزانە کوردەکانی ئەو گەڕەکە و ئێوارەی ئەمڕۆش نوێنەری ئەو خێزانانە دەستگیرکرا. لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک زیاتر لە ٢٥٠ خێزانی کورد دەژین و لەو ئاوارانەن لە دوای پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە بۆ شارەکەیان گەڕاونەتەوە و لە سنوری ئەو گەڕەکەدا نیشتەجێبوون، کە وەزارەتی نەوتی عیراق بە موڵکی خۆی دەزانێت.
