هاوڵاتی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆیان کرد لەبارەی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی تهلئهڤیڤ بۆسهر شاری رهفهح. لە راگەیەندراوێکدا كۆشكی سپی رایگەیاند "جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا له میانهی پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا هۆشداری دایه بنیامین ناتانیاهۆ، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل لهبارهی ئامادهكارییهكانی وڵاتهكهی بۆ هێرشكردنهسهر شاری رهفهح له كهرتی غهززه". وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، كه پێویسته هێرشكردنهسهر رهفهح له رێگهی پلانێكی تۆكمهوه بكرێت و هاووڵاتییانی مهدهنی تێیدا پارێزراوبن. پێشتریش سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە، پلانێک بۆ راگواستنی دانیشتووانی شاری رەفەح ئامادە بکەن بەر لەوەی هێرشی زەمینی بۆ شارەکە ئەنجام بدەن. شەڕی ئیسرائیل و غەززە بەردەوامی هەیە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 28 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 64 هەزار کەسی دیکەیش برینداربوون، هەروەها زیاتر لە یەک ملیۆن فەڵەستینی ئاوارەبوون.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەى ١٢ کاتژمێرى ڕابردوودا زۆرترین بڕى بارانبارین لە بازیان بووە بە بڕى ٩٣.٤ ملیمەتر و لە بەرامبەردا لە بامەڕنێ کەمار لە یەک ملیمەتر بارران باریووە. بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، ئاماری بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە "لهدوای بازیان، زۆرترین بڕی باران له قهزای ماوهت باریوه كه 44.4 ملیمهتر بووه". ئهمهش بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی ههندێك له ناوچهكانی ههرێمه:
هاوڵاتی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە زۆرێک لەو سووریانەی لە شەڕ هەڵاتوون لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ سوریا ڕووبەڕووی پێشێلکاریی گەورەی مافی مرۆڤ دەبنەوە. بەپێی ئامارەکانی UNHCR زیاتر لە 5.5 ملیۆن پەنابەری تۆمارکراو لە وڵاتانی دراوسێی سوریا یان وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا. بەپێی ڕاپۆرتێکی نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکارییەکان بریتین لە دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان، مامەڵەی خراپ، توندوتیژی سێکسی، بێسەروشوێنکردن و ڕفاندن ,هەروەها خەڵک دووچاری دەستبەسەرداگرتنی پارە و موڵک و ماڵیان دەبنەوە و لە ناسنامە و بەڵگەنامەی دیکە بێبەش دەکرێن. هەر لەم بارەیەوە ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە, دۆخی ئەم گەڕاوانە پرسیاری ورد لەبارەی پابەندبوونی وڵاتان بە ڕێکارە یاساییە پێویستەکان دەوروژێنێت و دەبێت مافی پەنابەران و پەناخوازان ڕێزی لێ بگیرێت و گەڕانەوەش دەبێت خۆبەخشانە بێت.
هاوڵاتی وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ڕاگەیاند، لە کاتی خۆپیشاندانی ئەمڕۆیاندا بۆ ئازادی ئۆجەلان، لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە نزیکەی 50 کەسیان دەستگیرکراون کە لە ناویاندا هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیشی تێدایە. جومعە کەریم، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند،" ئەمڕۆ 15ی شوبات ڕۆژی پلانگێڕیە لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان، بەم بۆنەیەوە کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان ویستی خۆپیشاندان ئەنجامبدات لە سەهۆڵەکەبۆ باخی گشتی، کە پێکهاتبوون لە هەڤاڵانی ئێمە و کۆمەڵێک خەڵکی وڵاتپارێز و ڕۆشنبیرو ڕاگەیەندنکار، بەڵام ئاسایش ژمارەیەکی زۆری لەو کەسانە دەستگیرکرد." وتیشی،" نزیکەی 50 کەس لەخۆپیشاندەران دەستگیرکراون، کە لە ناویاندا هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی و ڕۆشنبیر و ڕاگەیەندنکار و کەسانی بێ لایەن هەیە." لای خۆیهوه سهلام عهبدولخالق بهڕێوهبهری راگهیاندنی دهزگای ئاسایشی ههرێم لهو بارهیهوه رایگهیاند كه "ئهوان ویستبوویان خۆپیشاندان بكهن، بهڵام به هۆكاری ئهوهی شوێنهكهیان گونجاو نهبوو، ئاسایش دووری خستوونهتهوه و ژمارهیهكیشیان پێدهچیت دهستگیركرابن". وتیشی: "له راستیدا مۆڵهتیشیان نهبووه، باوهڕناكهم زۆریش بمێیننهوه له ئاسایش". وتەبێژی تەڤگەری ئازادییش دەڵێت خۆپیشاندانەکەیان مەدەنی بووە و بە پێی یاسا مۆڵەتی پێویست نییە، تەنها ئاگادار کردنەوە نەبێت. ئهم دهستگیركردنه له كاتێكدایه كه رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆكی توركیا ڕۆژی پێنجشهممه هۆشداری دا له دژی یهكێتی نیشتمانی كوردستان و تۆمهتباری كرد به پشتیوانیكردن له "تیرۆر".
هاوڵاتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە زیانی لافاوەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی شاری هەولێر ڕایگەیاند، لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر قوربانی گیانی تێدا نەبووە، و لە کاتێکی کەمدا بارانێکی زۆر باری بۆیە لافاو دروست بوو و توانیویانە زیانەکان کەم بکەنەوە، بەڵام تەنها لە دەوروبەری پردی سەیداوە نزیکەی ١١ ئەوتومبێل ژێرئاوکەوتن. سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بەپێی ئامارەكانی كەشناسی لە چەند کاتژمێری رابردودا لە شاری هەولێر نزیكەی (20) ملم باران لە شاری هەولێر باریوە، "كە هەمان ئەو بڕەبوە كە موسڵی ژێر ئاوخستوە، بەڵام ئێمە توانیومانە پێشتر ئامادەكاری بۆ بكەین و زیانی لافاوەكەمان كەمكردوەتەوە." وتیشی که "لە 24 کاتژمێری رابردوودا، سەرجەم تیمەکانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ڕێکاری پێویست گیراوەتە بەر "هاوکات پێشتر شۆفێران له ههر بارودۆخێكی لهم شێوهیه ئاگادار كراونهتهوه بۆ ئهوهی ئامادهیی بكهن و خۆیان له زیانهكان بهدوور بگرن. سەڕەڕای ئەمەش ئەمڕۆ تەنها لە دەوروبەری پردی سەیداوە لە هەولێر، 11 ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن و لە شوێنەکانی دیکەی شارەکەش دەیان ئۆتۆمبێلی دیکە زیانیان بەرکەوت. پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئەو شوێنانەی کە ئوتومبێلی ژمارەی هاوڵاتی ژێرئاوکەوتبوون وتی "ئهو شوێنهی ئۆتۆمبێلهكان بهتایبهتی كه ئۆتۆمبێلی تاكسین زیانیان بهركهوتووه، یهكێكه له قووڵترین شوێنهكانی ههولێر". ئەوەشی ڕونکردەوە كه ئهو كۆنكرێتانهی له نزیك پردی سهیداوهن و هی پاشماوهی كۆمپانیاكهن كه پڕۆژهكه لهو ناوچه دروست دهكات، بڕیار دراوه دهستبهجێ لهو شوێنه ههڵبگیرێن و بۆ شوێنێكی دیكه بگوازرێنهوه" . جێگەیباسە ئەو بەربەستە کۆنکرێتییانە بە هۆکاری کۆبونەوەی ئەو ئاوە دادەنرێت کە بەهۆیەوە ئوتومبێلی ژمارەیەکی زۆری هاوڵآتیان ژێر ئاو کەوتن و زیانیان پێگەشت.
هاوڵاتی لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك ، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لەڕۆژی ٢ی نیسانی ٢٠٢٣ کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو گەنجێك لە قەزای سەیدسادق كوژرا، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی سلێمانی بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد كە تۆمەتباران بۆ شوێنی نادیار هەڵاتبوون، دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادان بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد، لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو، سەرەنجام دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و گەڕانی بەردەوام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن". ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبار دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە .
هاوڵاتی مامۆستایەکی ناڕازی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا بەهۆی ئامادەنەبوونیان لە دەوام زیاتر لە ١٠٠ مامۆستا سزادراون. فەرهاد قادر، مامۆستای ناڕازی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە هاوڵاتی راگەیاند "لەم چەند رۆژەدا لە سنووری پەروەردەی هەڵەبجە زیاتر لە ١٠٠ مامۆستا سزادراون بەهۆی بەردەوامبوونیان لە بایکۆت". ئەو مامۆستایە روونیشیکردەوە "تەنها رۆژی سێشەممەی رابردوو ٦٧ مامۆستا سزادراون، هەروەها ئەمڕۆش نزیکەی ٧٠ مامۆستای دیکە سزادراون". ئاماژەی بەوەشکرد "قوتابخانە هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاکان سزادراون، بۆ نمونە قوتابخانەکانی بیارە و خورماڵ و باڵانبۆ و گۆران، هەروەها باخچەی ساوایانی شەونم بە هەمان شێوە مامۆستا و بەڕێوەبەرەکەی سزادراون"،
داوای لێبوردن لە خوێنەران دەکەین کە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتی ژمارە (٢٠٥٣) لەگەڵ بەڕێز (مەریوان قەرەنی، ئەندامی ئەنجومەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بڵاوکراوەتەوە، لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکە چەند دێڕێکی بۆ زیادکراوە کە وتەی بەڕێزیان نییە، بەڵکوو رۆژنامەنووسەکە لێی بەرپرسە و رای تایبەتی رۆژنامەنووسەکەیە. دووبارە داوای لێبوردن لە بەڕێزیان و خوێنەرەکانمان دەکەین. هاوڵاتی دێرە زیاد کراوەکەی کۆتایی چاوپێکەوتنەکە : "چەندین ساڵە هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکە لەسیستمی بەرگریی عێراق، بەڵام لەڕووی ماددی و لۆجیستی و پڕچەککردنەوە لەشایستە داراییەکانی خۆی بێبەش کراوە، لەکاتێکدا بودجەی حەشدی شەعبی ساڵ بەدوای ساڵ زیاتر دەبێت. هەروەها لەکاتی شەڕی داعشەوە ئەمەریکاو هاوپەیمانان بڕێک لەبودجەیان دیاریکردبوو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەبڕی ٤٢ ملیۆن دۆلار، دواتر بەهۆی پابەندنەبوونی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و ئەم پاڵپشتییە داراییە کەمیکرد بۆ ٢٢ ملیۆن دۆلار، لەئێستاشدا بڕی پاڵپشتییە داراییەکان کەمتربووەتەوەو تەنها ١٥ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەدرێت بەهێزەکانی پێشمەرگە. لەلایەکی دیکەوە ئەمەریکاو هێزەکانی هاوپەیمانان نیگەرانن لەوەی ئەو چاکسازییانەی کەئەوان چاوەڕوانیان دەکرد لەیەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پێویست نییەو پرۆسەی یەکگرتنەوەکە زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت، ئەگەر بەمشێوەیەش بەردەوام بێت ئەگەری هەیە ئەمەریکا کاردانەوەی دیکەی هەبێت و هاوكارییەکانی کەمتربکاتەوە، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر مووچەو کارو چالاکییەکانی ئەو هێزە."
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتییان و شۆفێران لە کڕینی چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکاتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند "ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی کە لاشە (شانسی) یان بڕاوەتەوە بە تایبەتی ئۆتۆمبێلی جۆری کیای دوو تەنی". هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە هاوڵاتییان خۆیان لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەش بەدووربگرن کە ژمارەو ساڵیانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیان بۆ بەستراوە".
هاوڵاتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بێت بارانبارین بەردەوام دەبێت. بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاستی دابارین لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان مامناوەند دەبێت". ئاماژە بەوەشکراوە، کە زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، هەندێک کاتیش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، کاتەکانی شەو کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر هەرێمی کوردستان لاواز بێت. هەروەها سەبارەت بە سبەینێ هەینی روونکراوەیەوە، سبەینێ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە دوانێوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران و مامناوەند دەبێت، بەتایبەتی لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.
هاوڵاتی بەیانیی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە دووری ٥٠٠ مەتر دەوروبەری گوندی گوهەرزێی لە سنووری قەزای ئامێدی بە چڕی بۆردوومانکرد و زیانەکان نەزانراوە. کارڤان گوهەرزی، دانیشتووی گوندی گۆهەرزێ تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند "کاتژمێڕ ٩:٣٠ خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ فڕۆکەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی گۆهەرزێ-یان بۆردوومانکرد". ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە تەنها ٥٠٠ مەترێک لەسەنتەری گوند دوورە، تائێستا هیچ کەسێک نەچووەتە ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە، چونکە تڕس هەیە جارێکی تر بوردوومان بکرێتەوە لەبەر ئەو کەس نازانێت زیانەکان چی بوون". ئاماژەی بەوەشکرد "بۆردوومانکردن بووەتە شتێکی ئاسایی لەژیانی ئێمە، چونکە رۆژ هەیە جارێک یان چەند جارێک ناوچەکە بۆردوومان دەکرێت، دانیشتووانی گوندەکە بەردەوام ترس و دڵەڕاوکێیان هەیە".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئاگاداری دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنوورەکە دەکاتەوە و داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند "بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەرچووی زانکۆن و نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێنن داواکارن بکرێنە وانەبێژ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە سبەینێ پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ لە دیوانی بەڕێوەبەرێتییەکە ئامادەبن بۆ کاری زۆرپێویست". ئاماژە بەوەشکراوە "ئەوکەسانە ئامادەبن کە دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانن و پسپۆڕییەکانی زمانەکانی کوردی –عەرەبی - ئینگلیزی، لەگەڵ زانست- کیمیا- فیزیا -بایۆلۆجی- کۆمەڵایەتیین".
هاوڵاتی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ژمارەیەک لەو کەسانەی دەستگیرکرد کە کاری سیحر و جادوو و روقیەی شەرعی دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "بەبریاری دادوەری لیکۆڵینەوە لە ئۆپەراسیۆنیکی سەرکەوتوودا هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەماوەیەکی کەمدا توانرا سەرجەم ئەوکەسانە دەستگیر بکەن کە کاری جادوو نوشتە سیحر وروقیەی شەرعیان ئەکرد لە سنووری قەزای چەمچەماڵ". ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیارەکە پاڵپشت بووە بە نیگەرانی و ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و مامۆستایانی ئایینی لەو جۆرە کەسانە کە هۆکارێک بوون بۆ تێکدانی ژیانی کۆمەڵایەتی و خێزانی خەڵک".
هاوڵاتی پارێزگای هەولێر لەبارەی پشووی سبەینێوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت " لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام ئاساییە". لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند "سەبارەت بەو شەپۆلە باران بارینە ناوچەکەی بە گشتیی گرتووەتەوە، دواى هەڵسەنگاندنی رەوشەکە و دیراسەتکردنی لایەنی پەیوەندیدار، سبەی پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ پشوو نییە و لەسەرجەم دامو دەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان دەوام ئاساییە". ئاماژە بەوەشکراوە "لە ماوەى ساڵانى راابردوو و بەر لە وەرزى باران بارینى ئەمساڵ، لە پێناوى روونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى، هەموو رێکارێک لە پاککردنەوەى (ڕێرەوەکانى ئاوى سروشتى باران، ئاوى قورس، کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆلەکان، ئاوەڕۆكانی ناوشار) گیراوەتەبەر و پڕۆسەکەش تاکو ئێستا بەردەوامە". ئەوەشخراوەتەڕوو "سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگاکان (شارەوانی، بەرگری شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، تەندروستی، تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی) لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو، هەروەها دواى ئهو هەموو هەوڵ و کارەکانە کە لە ئێستا و لە رابردوودا بۆ بەرگرتن لە لافاو و روونەدانی کراوە، بەپێویست نازانرێت سبەی بکرێتە پشوو".
هاوڵاتی سوپای پاسدارن لە مانۆڕێکی دەریاییدا، مەشقی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی ئاسمانی ئیسرائیلی کردووە لە پالماخیم. پالماخیم یەکێکە لە گەورەترین بنکەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئیسرائیل و بێنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، زۆرجار بە ئامادەبوون لەو بنکەیە جەختی کردووەتەوە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی "F35" کە لەو بنکەیە جێگیرکراوە، ئامادەی ئەوەیە فەرمانیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ئێران . رۆژی سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤، کۆمەڵێک ڤیدیۆ لە تەلەفیزۆنی دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە کە ئەوە دەخاتەڕوو، سوپای پاسداران کۆمەڵێک تەقەمەنی پێشکەوتوو لە کەشتی و ژێردەریاییەکانەوە دەتەقێنن و میدیاکانی نزیک سوپای پاسداران وەک تەسنیم و تابناک باسیان لەوە کردووە کە ئەمە نمایشێکی سەربازیی سوپای پاسدارانە و لەو نمایشە سەربازییەدا مەشقی بە ئامانجگرتنی بنکەی پالماخیم کراوە لە لایەن مووشەکە پێشکەوتووەکانی سوپای پاسدارانەوە. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، سوپای پاسداران لە هێرشێکی گریمانییەدا، لە دوو شوێنەوە هێرش دەکاتە سەر بنکەی سەربازی پالماخیم. مووشەک لە جۆری "عیماد" و "قەدر" لە کەشتی جەنگی موتەهرییەوە کە کەشتییەکە توانای هەڵگرتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە بەرەو بنکەکە دەهاوێژرێن. دوو مووشەکی دوور مەودای عیماد و قەدر لەم نمایشە سەربازییەدا تەقێنران و یەکیان لە بیابانێک لە ناوەڕاستی ئێران و ئەویتریان لە دەریای عوممان کەوتە خوارەوە. حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی "ئەم هێزە بۆ یەکەمجار توانی مووشەکی بالستیکی دوور مەودا لە کەشتییەکەوە بهاوێژێت". ئاماژەی بەوەکرد "ئەم دەستکەوتە سەربازییە توانای دەریایی ئێمە زیاتر دەکات و هەر کوێمان بوێت ئەیکەینە ئامانج و کەشتییە جەنگییە زەریابڕەکانما دەتوانن لە هەر شوێنێک لە زەریاکان ئامادە بن." غوڵامعەلی رەشید، فەرماندەی کەتیبەی خاتم ئەلنەبیا، کە بنکەی سەرەکی بەرگری و هێرشی ئاسمانی ئێرانە لەم بارەوە رایگەیاند "هەر هەڵەیەکی دوژمن بەر لەوەی دەستکەوتێکی ببێت بۆ ئەوان تێچوویەکی قورسی دەبێت بۆیان". ماڵپەڕی تەسنیم سەر بە سوپای پاسداران لەم بارەوە نووسیویەتی "ئەم نمایشە سەربازییە و راهێنان بۆ هێرشکردنە سەر ئەم بنکە سەربازییە، پەیامێکی روونە و ئەوە دەخاتەڕوو کە توانای ئەوەمان هەیە بنکەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکی ترسناک و کتوپڕدا لە ناو ببەین". مەشقکردن بۆ بنکەی سەربازی پالماخیم لە سەردەمی جەنگی ئیسرائیل - حەماسدا کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت مەترسی پەرەسەندنی جەنگەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات.
