لهدهروازهى ئیبراهیم خه‌لیل 37 هه‌زار دۆسیه‌ى بازرگانى بۆ لێکۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ى دادگاکان ده‌کرێت
عه‌مار عه‌زیز _ دهۆک لهدهروازهى ئیبراهیم خه‌لیل (37) هه‌زار دۆسیه‌ى بازرگانى بۆ لێکۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ى دادگاکان کراون به‌پێى وته‌ى به‌رپرسى راگه‌یاندنى ده‌روازه‌که، ده‌شڵێت:» له‌دوو ساڵدا زیاتر له (150) هه‌زار تۆن که‌لوپه‌ل گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ تورکیا». کامى کمال، لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندن لهدهروازهى ئیبراهیم خه‌لیل به‌هاوڵاتى وت:» له‌ماوه‌ى ساڵى 2019و 2020 نزیکه‌ى (100) هه‌زار تۆن که‌لوپه‌ل گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌کانى خۆیان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ته‌نها له‌ساڵى 2019 نزیکه‌ى (50) هه‌زار تۆن بووه‌و به‌شێک له‌و که‌لوپه‌لانه له‌ناو ده‌روازه‌که له‌ناوبراون و به‌شێکى دیکه‌یان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ تورکیا. کامى که‌مال ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ى گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ تورکیا بریتیبوون له(کۆزماتیک ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه، کشتوکاڵى و بیناسازى و خۆراکى)، هۆکارى له‌ناوبردنیان نه‌بوونى جێبه‌جێکردنى مه‌رج و رێنماییه‌کانى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم بووه یان به‌سه‌رچوون، وتیشى:» هه‌ر بازرگانێک که‌لوپه‌ل به‌پێى رێنماییه‌کانى حکومه‌ت هاورده نه‌کات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ناده‌ین بێته هه‌رێمى کوردستانه‌وه«. کامى که‌مال باسى له‌وه‌شکرد له‌ماوه‌ى ساڵانى 2019 و 2020 زیاتر له (37) هه‌زار دۆسیه لهدهروازهى ئیبراهیم خه‌لیل بۆ لێکۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ى دادگاکان کراون، وتیشى: «ئه‌م دۆسێیانه بۆ مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بازرگانانه‌ى که‌لوپه‌له‌کانیان به‌پێى مه‌رجه‌کان نه‌بووه رەوانەی دادگا کراوە». هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگه‌رى له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه‌ى جوڵه‌ى ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى که له‌تورکیاوه هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستان دروستبووه، به‌ڵام له‌ئێستادا باشتر بووه . ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل که‌ده‌که‌وێته سنورى پارێزگاى دهۆک، یه‌کێکه له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانى داهاته‌کانى ناوخۆ بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمى داهاتى ئه‌و ده‌روازه‌یه بۆ راگه‌یاندنه‌کان و په‌رله‌مانتاران ئاشکرا نه‌کراوه.
کۆچه‌ر فه‌تاح به‌پێى ئاماره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم، به‌شێک له‌تاوانه‌کان که‌مى کردووه‌و هه‌ندێکى به‌راورد به‌ساڵى پێشوو لێک نزیکبوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى دووباره تاوان ئهنجامدهدهنهوه که‌مبووه‌ته‌وه. کارزان ئه‌میر غه‌فووری، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى گشتیى هه‌رێمى کوردستان ئامارى ساڵى 2020ى رووداوه‌کانى کوشتن، خۆکوشتن، دزییکردنى له‌پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان راگه‌یاند. کۆتایى هه‌موو ساڵێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى پۆلیس ئاماره‌کانى ساڵانه‌ى کارکردنیان بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌کانى پۆلیسى هه‌رێم ئه‌مساڵ (257) رووداوى کوشتن و خۆکوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵى رابردوو (260) رووداو هه‌بووه. هه‌روه‌ها ئەمساڵ سێ هه‌زارو (298) تاوانى دزیکردن هه‌بوون، به‌ڵام ساڵى رابردوو چوار هه‌زار و (322) تاوانى دزیکردن تۆمارکراون. شوان سابر، سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان رایگه‌یاند له‌سه‌دا 73%ى گرتووخانه‌کان قه‌ره‌باڵغییه‌کى تیادایه، که له‌هه‌ندێک شوێن ده‌گاته حه‌وت هێنده‌ى تواناى خۆی، 90%ى ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆ چاکسازیى یان به‌ندینخانه به‌کاردێت له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ زیندان دروستنه‌کراوه، به‌ڵکو باڵه‌خانه‌یه‌کى ئاسایى یان سه‌ربازگه‌یه‌ک بووه«. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاکسازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:» دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى تاوان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان رێژه‌که که‌مه له‌نێوان له‌سه‌دا 4% بۆ 5٪دایه«. ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاکسازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتى وتی:» ئه‌و قسه‌یه‌ى شوان سابر به‌رپرسى تۆڕى دادوه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان باسیکرد راسته، به‌ڵام رێژه‌ییه‌و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى تاوان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان رێژه‌که که‌مه له‌نێوان 4٪ بۆ 5٪دایه، که‌دووباره زیندانییه‌کان به‌هۆى ئه‌نجامدانى تاوانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو به‌ندیخانه‌کان». هه‌روه‌ها وتیشی:» زۆرترین ئه‌و تاوانانه‌ى که‌دووباره ئه‌نجامده‌درێنه‌وه به‌پله‌ى یه‌که‌م ئه‌و که‌سانه‌ن مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌کارده‌هێنن، دواتر تاوانى دزیکردن و کوشتن، به‌ڵام رێژه‌که زۆر که‌مه«. تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه به‌وه ده‌دات که به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم بێت «که‌ره‌نتینه کردن کاریگه‌رییه‌کى ئه‌وتۆى نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵکشان و دابه‌زینى رێژه‌ى تاوانه‌کان». چۆمان ئه‌حمه‌د، تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌هاوڵاتى وت:»هیچ مرۆڤێک له له‌دایکبوونییه‌وه مرۆڤێکى تاوانبار نییه، به‌ڵکو ژینگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌و ئه‌زموونه‌کانى له‌ژیاندا که له‌قۆناغه‌کانى ته‌مه‌ندا که‌پێیدا تێپه‌ڕبووه هۆکار بوون بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مرۆڤێکى تاوانبار». هه‌روه‌ها پێشیوابوو هه‌ندێک له‌مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر کارى تاوانکارى رادێن و دووباره‌ى ده‌که‌نه‌وه ده‌بێته به‌شێک لهکهسایهتییان،» ئه‌گه‌ر له‌ناو چاکسازییه‌کانیشدا بن هه‌ر که‌دێنه ده‌ره‌وه دووباره ده‌ستپێده‌کانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ڕووى که‌سێتییه‌وه له‌سه‌رى راهاتوون». هاوکات، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌دادگاکان و چاکسازییه‌کان وه‌ک پێویست چاکسازى له‌که‌سێتى مرۆڤه‌کاندا ناکه‌ن و نایانکه‌نه‌وه به‌مرۆڤێکى ئاسایى و ئیش له‌سه‌ر که‌سایه‌تى و هه‌ڵسوکه‌وتیان ناکه‌ن. ئێستا نزیکەی پێنج هەزار زیندانی لەچاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان هەن، کە زۆرترینیان لەهەولێرن، دواتریش دهۆک و سلێمانی لەپلەی سێیەمدایە، لەگەڵ ئەوەی شوێنی هەر چاکسازییەک بۆ (٨٠٠) تا (٩٠٠) کەس دروستکراوە، بەڵام نزیکەی دوو هەزار زیندانی تێدایە، کە رێژەکە زۆر زۆرەو ئەوەش کێشەیەکی دیکەی گەورەیە لەچاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان.
سه‌رچین ساڵح هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوا ده‌کات کوژراوانى خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مدواییه به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن، به‌ڵام گرفتى یاسایى هه‌یه. له‌ڕۆژی 2/12ی ئەم مانگە، خۆپیشاندان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌ڕین بۆ باشکردنى دۆخى موچه‌و باشترکردنى دۆخى دارایى به‌ڕێوه‌چوو، به‌و هۆیه‌وه (10) که‌س کوژراو زیاتر له (100) که‌سى دیکه برینداربوو. یه‌کێک له‌که‌سوکارى کوژراوانى خۆپیشاندانه‌کان ده‌ڵێت یه‌کێک له‌داواکارییه‌کانیان هه‌ژمارکردنی رۆڵەکانیانه وه‌ک شه‌هید. هێمن عه‌لى براى هه‌رێم عه‌لى ئه‌و گه‌نجه (13) ساڵانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کانى قه‌زاى سه‌یدسادقدا گیانى له‌ده‌ستدا، به‌هاوڵاتى وت:» تۆمارکردنى ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کاندا شه‌هیدبوون یه‌کێکه لهداواکارییهکانى که‌سوکارى شه‌هیدانى خۆپیشاندانه‌کان، له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و داوایه‌مان کردووه«. هاوکات ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له‌هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن، له‌هه‌نگاوى ئاینده‌یان به‌ڕه‌سمى داواکردنه له‌حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک شه‌هید بناسرێن» وه‌ک که‌سوکارى شه‌هیدان هاوکارو هه‌ماهه‌نگى یه‌کترین بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و داوایه‌مان». باڵانبۆ محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ خۆپیشاندانه‌کانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌هاوڵاتى وت: «یاسا رێگه نادات به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن، چونکه که‌سێک به‌شه‌هید تۆمار ده‌کرێت که له‌سه‌نگه‌ردا شه‌هید بووبێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هێشتا راپۆرتى کۆتای‌یان نه‌نووسیوه‌و ناکرێت داوا بکه‌ن حکومه‌ت کارى نایاسایى بکات، به‌ڵام ده‌کرێت داوا بکه‌ین یاسایه‌کى تایبه‌تیان بۆ ده‌ربکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن. به‌شێک له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوایان کردووه ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن. ئه‌نوه‌ر تاهیر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت: «کۆمه‌ڵێک له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داوامان کردووه ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌شه‌هید ئه‌ژمار بکرێن، سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌ن یاداشته‌که‌ى ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆمارکردن به‌شه‌هید له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندایه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد یاسا دیارى ده‌کات به‌شه‌هیدى (هاووڵاتى یا سه‌نگه‌ر) تۆمار ده‌کرێن.
کۆچه‌ر فه‌تاح به‌پێى ئاماره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم، به‌شێک له‌تاوانه‌کان که‌مى کردووه‌و هه‌ندێکى به‌راورد به‌ساڵى پێشوو لێک نزیکبوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى دووباره تاوان ئهنجامدهدهنهوه که‌مبووه‌ته‌وه. کارزان ئه‌میر غه‌فووری، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى گشتیى هه‌رێمى کوردستان ئامارى ساڵى 2020ى رووداوه‌کانى کوشتن، خۆکوشتن، دزییکردنى له‌پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان راگه‌یاند. کۆتایى هه‌موو ساڵێک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى پۆلیس ئاماره‌کانى ساڵانه‌ى کارکردنیان بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌کانى پۆلیسى هه‌رێم ئه‌مساڵ (257) رووداوى کوشتن و خۆکوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵى رابردوو (260) رووداو هه‌بووه. هه‌روه‌ها ئەمساڵ سێ هه‌زارو (298) تاوانى دزیکردن هه‌بوون، به‌ڵام ساڵى رابردوو چوار هه‌زار و (322) تاوانى دزیکردن تۆمارکراون. شوان سابر، سه‌رۆکى تۆڕى دادپه‌روه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان رایگه‌یاند له‌سه‌دا 73%ى گرتووخانه‌کان قه‌ره‌باڵغییه‌کى تیادایه، که له‌هه‌ندێک شوێن ده‌گاته حه‌وت هێنده‌ى تواناى خۆی، 90%ى ئه‌و شوێنانه‌ى که بۆ چاکسازیى یان به‌ندینخانه به‌کاردێت له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ زیندان دروستنه‌کراوه، به‌ڵکو باڵه‌خانه‌یه‌کى ئاسایى یان سه‌ربازگه‌یه‌ک بووه«. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاکسازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:» دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى تاوان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان رێژه‌که که‌مه له‌نێوان له‌سه‌دا 4% بۆ 5٪دایه«. ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاکسازیى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتى وتی:» ئه‌و قسه‌یه‌ى شوان سابر به‌رپرسى تۆڕى دادوه‌رى بۆ به‌ندییه‌کان باسیکرد راسته، به‌ڵام رێژه‌ییه‌و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى تاوان له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان رێژه‌که که‌مه له‌نێوان 4٪ بۆ 5٪دایه، که‌دووباره زیندانییه‌کان به‌هۆى ئه‌نجامدانى تاوانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو به‌ندیخانه‌کان». هه‌روه‌ها وتیشی:» زۆرترین ئه‌و تاوانانه‌ى که‌دووباره ئه‌نجامده‌درێنه‌وه به‌پله‌ى یه‌که‌م ئه‌و که‌سانه‌ن مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌کارده‌هێنن، دواتر تاوانى دزیکردن و کوشتن، به‌ڵام رێژه‌که زۆر که‌مه«. تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ئاماژه به‌وه ده‌دات که به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم بێت «که‌ره‌نتینه کردن کاریگه‌رییه‌کى ئه‌وتۆى نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵکشان و دابه‌زینى رێژه‌ى تاوانه‌کان». چۆمان ئه‌حمه‌د، تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌هاوڵاتى وت:»هیچ مرۆڤێک له له‌دایکبوونییه‌وه مرۆڤێکى تاوانبار نییه، به‌ڵکو ژینگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌و ئه‌زموونه‌کانى له‌ژیاندا که له‌قۆناغه‌کانى ته‌مه‌ندا که‌پێیدا تێپه‌ڕبووه هۆکار بوون بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مرۆڤێکى تاوانبار». هه‌روه‌ها پێشیوابوو هه‌ندێک له‌مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر کارى تاوانکارى رادێن و دووباره‌ى ده‌که‌نه‌وه ده‌بێته به‌شێک لهکهسایهتییان،» ئه‌گه‌ر له‌ناو چاکسازییه‌کانیشدا بن هه‌ر که‌دێنه ده‌ره‌وه دووباره ده‌ستپێده‌کانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ڕووى که‌سێتییه‌وه له‌سه‌رى راهاتوون». هاوکات، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌دادگاکان و چاکسازییه‌کان وه‌ک پێویست چاکسازى له‌که‌سێتى مرۆڤه‌کاندا ناکه‌ن و نایانکه‌نه‌وه به‌مرۆڤێکى ئاسایى و ئیش له‌سه‌ر که‌سایه‌تى و هه‌ڵسوکه‌وتیان ناکه‌ن. ئێستا نزیکەی پێنج هەزار زیندانی لەچاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان هەن، کە زۆرترینیان لەهەولێرن، دواتریش دهۆک و سلێمانی لەپلەی سێیەمدایە، لەگەڵ ئەوەی شوێنی هەر چاکسازییەک بۆ (٨٠٠) تا (٩٠٠) کەس دروستکراوە، بەڵام نزیکەی دوو هەزار زیندانی تێدایە، کە رێژەکە زۆر زۆرەو ئەوەش کێشەیەکی دیکەی گەورەیە لەچاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئارا ئیبراهیم پڕۆژه بودجه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ ده‌گاته په‌رله‌مان و شه‌ڕى شایسته داراییه‌کان رووبه‌ڕووى په‌رله‌مانتاران کرایه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى دوو هه‌فته قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا مایه‌وه، به‌ڵام به‌بێ هیچ رێککه‌وتنێکى نوسراو گه‌ڕاوه‌ته‌وه. پاش دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى عێراقى له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندى عێراقه‌وه که بۆ هه‌ر (100) دۆلارێک (145) هه‌زار دینار ده‌بێت، داهاتى حکومه‌تى هه‌رێم له‌فرۆشتنى نه‌وته‌که‌ى زیادده‌کات. حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (430) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه مانگانه (12) ملیۆن و (800) هه‌زار به‌رمیل ده‌کات و داهاته‌که‌ى ده‌گاته (516) ملیۆن دۆلار ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک به (40) دۆلار بفرۆشێت و به‌دینار ده‌گاته (748) ملیار دینار. پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق پێکهاتووه له (150) ترلیۆن و (50) ملیار دینار، زیاتر له (58) ترلیۆن دینارى کورتهێنانى بودجه‌ى هه‌یه، دواى لێده‌رکردنى بودجه‌ى حاکیمهو سیادى پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا (12.67) ده‌بێت، که بڕه‌که‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێک (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار ده‌بێت. به‌پێى پڕۆژه بودجه‌که، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستکردنى تێکڕا (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى رۆژانه له‌نه‌وتى خاوى به‌رهه‌مهاتووى کێڵگه‌کانى و فرۆشتنى له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وت (سۆمۆ)، زائیده‌ن داهاته نانه‌وتییه‌کان. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى به‌وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیان راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئاماده‌نین نه‌وتى خاو راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن و ته‌نها داهاتى نه‌وت راده‌ست ده‌که‌ن، ئه‌وا هه‌ر به‌رمیلێک به (42) دۆلار له‌سه‌رتان هه‌ژمار ده‌کرێت. حکومه‌تى هه‌رێم له‌و حاڵه‌ته‌دا رۆژانه داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل که‌مانگانه ده‌کاته حه‌وت ملیۆن و (500) هه‌زار به‌رمیل زه‌ڕبى (42) دۆلار بۆ هه‌ربه‌رمیلێک ده‌کاته (315) ملیۆن دۆلارى مانگانه‌و به‌دینار ده‌کاته (456) ملیار‌و (750) ملیۆن دینار له‌پشکى هه‌رێمى کوردستان ده‌بڕدرێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌گفتوگۆکانى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق که‌نه‌ویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا باسى پابه‌ندیى هه‌رێمیان کردووه به‌یاساى کورتهێنانى دارایى( یاساى قه‌رز). هه‌روه‌ها وتیشى:» کێشه‌یه‌کى گه‌وره هه‌یه له‌میکانیزمى خه‌رجکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌حاڵه‌تى راده‌ستکردنى داهاتى رۆژانه‌ى (250) هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتدا، چونکه به‌غدا له‌پرۆژه‌ى بودجه‌دا (42)ی بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیارى کردووه، به‌هه‌مان شێوه داهاتى نه‌وت به‌و ژماره‌یه له‌هه‌رێم وه‌رده‌گرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بڕیاره وه‌فدێکى سیاسى سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمیش جارێکى دیکه بچێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه‌ى بودجه‌دا به‌بێ ده‌ستکارى کردن تێبپه‌ڕێندرێت. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات گفتوگۆکان له‌په‌رله‌مان»گه‌رم» ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن پشکى هه‌رێم پارێزراو بێت. هه‌رێم که‌مال ئاغا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »له‌پێناو پاراستنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که‌چیتر ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا ته‌حه‌مول ناکرێت هه‌وڵده‌ده‌ین پشکى هه‌رێم وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى تائێستا هیچ شتێکیان پێنه‌وتراوه له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2021، به‌ڵام ده‌نگ ده‌ده‌ین بۆ پرۆژه‌که ئه‌گه‌ر پشکى هه‌رێم وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه. هه‌رێم که‌مال ئاغا وتیشى:» پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌بودجه‌وه تاکێشهى موچه‌و بژێویى ژیانى خه‌ڵک باشتر بێت». هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان یه‌کده‌نگ ده‌بن بۆ پاراستنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان. دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقى داهاتى هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقى له‌فرۆشى نه‌وت زیاد کردووه به‌وپێیه‌ى به‌دۆلار ده‌یفرۆشن و به‌دینار موچه دابه‌شده‌که‌ن. حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (430) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه هه‌نارده ده‌کات، که‌مانگانه ده‌گاته (12) ملیۆن و (900) هه‌زار به‌رمیل ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت به (10) دۆلار که‌متر لهبرێنت بفرۆشێت که له‌ئێستادا به (50) دۆلاره، ئه‌وا هه‌رێم هه‌ر به‌رمیلێکى (40) دۆلارى بۆ ده‌کات و (12) ملیۆن و (900) هه‌زار به‌رمیلى مانگانه‌ى داهاته‌که‌ى ده‌گه‌یه‌نێته (516) ملیۆن دۆلار‌و به‌دینار ده‌گاته (748) ملیار‌و (200) ملیۆن دینار، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌وکاته‌ى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر به‌دۆلار به‌رز بووه داهاتى هه‌رێم له‌فرۆشتنى نه‌وت ده‌گه‌یشته (620) ملیار دینار. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌حکومه‌تى هه‌رێم تایبه‌ت به‌هاوڵاتى وت: »تائێستا دیدێکى روون نییه بۆ ته‌سلیمکردنى نه‌وتى خاو به‌به‌غدا، به‌ڵکو تائێستا باسى ته‌سلیمکردنى داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌کرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه دابه‌زینى به‌هاى دینار‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو (50) دۆلار هاوکێشه ئابوورییه‌کانى گۆڕیوه، وتیشى:» ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتووین ئه‌گه‌ر رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاویش ته‌سلیمى عێراق بکه‌ین، به‌غدا (800) ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کات». هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌به‌غدا (100) ملیار دینارى مانگانه بهخهمڵاندن وه‌ک داهاته نانه‌وتییه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌ژمار ده‌کات، ئه‌وه‌ش یه‌کێکى دیکه‌یه له‌و گرفتانه‌ى تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه.
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا پێشبینى ده‌کرێت سزا نوێیه‌کانى واشنتن بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره له‌مه‌ڕ کڕینى سیسته‌مى به‌رگریى ئاسمانى ئێس-٤٠٠ى رووسى زیانێکى کوشنده بدات لهژێرخانى به‌رگریى تورکیا، له‌کاتێکدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس له‌وه‌ده‌کات هێشتا «ده‌رگامان کراوه‌یه« بۆ گفتوگۆ‌و لێکتێگه‌یشتن. دووشه‌ممه‌ى رابردوو، ١٤ى کانونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠، ئه‌مریکا سزاى سه‌پاند به‌سه‌ر پیشه‌سازى ژێرخانى به‌رگریى تورکیا‌و سه‌رۆکى ئاژانسه‌که کهئیسماعیل ده‌میره به‌هۆى کڕینى سیسته‌مى به‌رگرى ئێس-٤٠٠ى رووسى له‌ساڵى ٢٠١٩. پیشه‌سازى ژێرخانى به‌رگرى تورکیا ئه‌و دامه‌زراوه حکومیه‌یه که به‌رپرسیاره له‌دابینکردن و هه‌نارده‌کردنى که‌لوپه‌لى سه‌ربازیى و گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازى به‌رگریى ناوخۆ. مایک پۆ‌مپێیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: «ئه‌مریکا چه‌ندین جار‌و له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئه‌وه‌ى بۆ تورکیا روونکرده‌وه کڕینى سیسته‌مى ئێس-٤٠٠ ئاسایشى ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌ربازیى ئه‌مریکا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و بودجه‌ى به‌رچاو دابین ده‌کات بۆ که‌رتى به‌رگریى رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێگه‌یشتنى رووسیا به‌پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا». پۆ‌مپێیۆ وتیشى سه‌ره‌ڕاى ئاگادارکردنه‌وه‌کان تورکیا سوور بوو له‌سه‌ر کڕینى سیسته‌مه‌که‌و داواشى له‌تورکیا کرد ده‌ستبه‌جێ «کێشه‌ى سیسته‌مى ئێس-٤٠٠ چاره‌سه‌ر بکات به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا». سزاکان قه‌ده‌غه‌کردنى مۆڵه‌تپێدان ده‌گرێته‌وه به‌و که‌لوپه‌لانه‌ى ئه‌مریکاو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌ر قه‌واره و موڵکێکى دامه‌زراوه‌که که له‌ژێر ده‌ستى حکومه‌تى ئه‌مریکیدا بێت. دوابه‌دواى سه‌پاندنى سزاکان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند، «سزاکانى ئه‌مریکا ئامانجیان ئه‌وه‌یه به‌ره‌وپێشچوونه‌کانى که‌رتى به‌رگریى تورکیا بوه‌ستێنن و وا له‌و وڵاته بکه‌ن دووباره پشت به‌وڵاتانى تر ببه‌ستێت، ئه‌م بڕیاره هێرشێکه بۆ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى تورکیا». به‌ڵام لهشهممهى رابردوودا، ئه‌ردۆغان به‌تۆنێکى جیاوازتر قسه‌ى کرد و وتی: «ئێمه ده‌رگاکانمان به‌کراوه‌یى جێدێڵین بۆ ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ى دانیشتن و دانوستانن له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر مه‌رجى یه‌کسان و رازیبوونیان بهئۆڤهرى دادپه‌روه‌رانه«. دوابه‌دواى راگه‌یاندنى سزاکان، دوو بۆچوون له‌تورکیا سه‌ریانهه‌ڵداوه که‌یه‌کێکیان به‌رگریکردن له‌حکومه‌ته و باس له‌وه ده‌کات پێشتریش سزا سه‌پێنراوه، به‌ڵام ته‌نها روحیه‌تى نیشتمانیى زیاد کردووه‌و ژێرخانى به‌رگرى وڵاته‌که له‌وه به‌هێزتره ئه‌م سزایانه کاریگه‌ریى لێبکه‌ن. به‌ڵام بۆچوونه‌که‌ى تر پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى یه‌که‌مه‌و شاره‌زایان پێیانوایه سزاکانى ئه‌مریکا گورزێکى کوشنده ده‌دات له‌که‌رتى به‌رگرى تورکیا له‌ماوه‌ى دوو بۆ سێ ساڵى داهاتوودا. پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا پشتێکى زۆرى به‌ستووه بههاوردهى ئه‌مریکا، به‌پێى راپۆرتێکى یه‌کێتى به‌رهه‌مهێنه‌رانى پیشه‌سازى ئاسمانى و به‌رگریى تورکیا له‌ساڵى ٢٠١٩، ئه‌نقه‌ره به‌به‌هاى یه‌ک ملیار‌و (٤٠٠) ملیۆن دۆلار که‌لوپه‌لى سه‌ربازیى له‌ئه‌مریکا کڕیوه، که‌زۆربه‌یان مادده‌ى خام و به‌رهه‌مى نیمچه دروستکراون، ئه‌مه‌ش له‌سه‌دا ٤٥٪ى کۆى گشتى هاورده‌کردن پێکده‌هێنێت که سێ ملیار‌و (١٠٠) ملیۆن دۆلار بووه له‌ساڵى رابردوودا. له‌و بڕه (٦٤٨) ملیۆن دۆلارى بۆ هاورده‌ى که‌لوپه‌لى هێزى ئاسامانى بووه، له‌کاتێکدا (٤٦٤) ملیۆنى بۆ فڕۆکه‌ى شارستانى و (١٠٧) ملیۆن دۆلاریش بۆ سیسته‌مى زه‌مینى رۆیشتووه. «سزاکان کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر له‌سه‌دا ٤٠٪ى هاورده‌ى پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا که له‌ئه‌مریکاى ده‌کڕێت و ده‌گونجێت کاریگه‌رییه‌کى رووخێنه‌رى هه‌بێت له‌حاڵه‌تى به‌رده‌وامبوونى سزاکان بۆ دوو بۆ سێ ساڵى داهاتوو»، شاره‌زایه‌کى بوارى به‌رگریى تورکیا، که‌ناوى نه‌هاتووه، ئه‌مه‌ى بهپێگهى ئهلمۆنیتهرى ئه‌مریکى وت. به‌پێى راپۆرتێکى میدڵ ئیست ئاى به‌ریتانی، سزاکانى ئه‌مریکا کار ناکاته‌سه‌ر ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ى پێشتر بۆ هه‌نارده‌کردن ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه، وه‌ک پارچه‌ى یه‌ده‌گى ئێف-١٦ى تورکی، به‌ڵام ده‌کرێت کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر چه‌ندین گرێبه‌ستى ساڵانه که به‌هاکه‌یان نزیک ده‌بێته‌وه له‌دوو ملیار دۆلار، که له‌لایه‌ن پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیاوه ئیمزا کراوه. به‌پێى راپۆرته‌که، ده‌کرێت سزاکانى واشنتن کێشه دروستبکه‌ن بۆ پرۆژه‌ى فره ملیار دۆلارى، له‌وانه که‌شتى جه‌نگیى بچووک، فڕۆکه‌ى شه‌ڕى سووک و راهێنانى (هێرجێت)، هه‌روه‌ها فرۆکه‌ى جه‌نگیى نه‌وه‌ى پێنجه‌مى TFX. جان که‌ساپۆغلۆ، به‌ڕێوەبه‌رى توێژینه‌وه‌ى به‌رگریى له‌ناوه‌ندى تووێژینهوهى ئیدامى تورکى به‌میدڵ ئیست ئاى راگه‌یاندووه، «پاکێجى سزاکان سووک نییه. پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا بزووێنه‌رى سه‌ره‌کى پرۆژه به‌رگرییه‌کان و هه‌ماهه‌نگییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تورکیایه که‌خۆى ده‌بینێته‌وه له‌گواستنه‌وه‌ى ته‌کنه‌لۆجیاو به‌رهه‌مهێنانى هاوبه‌ش». که‌ساپۆغلۆ باسى له‌وه‌شکرد که دامه‌زراوه به‌رگرییه‌که‌ى تورکیا له‌ئێستادا «سه‌ده‌ها پرۆژه‌ى سیسته‌مى چه‌ک و گرێبه‌ستى گرانبه‌هاى به‌رگریى به‌ڕێوه‌ده‌بات». له‌ئێستادا پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا کار له (٧٠٠) پرۆژه‌دا ده‌کات، که به‌هاکانیان زیاتره له‌نۆ ملیار دۆلار که‌زۆرێکیان په‌یوه‌ستن به‌مۆڵه‌تى هه‌نارده‌وه. زنجیره‌یه‌ک له‌پرۆژه‌ى ناوخۆیى پشتیان به‌ستووه به‌سه‌ده‌ها سیسته‌مى دروستکراوى ئه‌مریکى و له‌م روانگه‌یه‌وه سزاکان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ له‌باربردنى پیشه‌سازى به‌رگریى تورکیا له‌ماوه‌ى درێژخایه‌ندا. به‌پێى وته‌ى شاره‌زا به‌رگرییه‌که‌ى قسه‌ى بۆ ئه‌لمۆنیته‌ر کردووه، پێده‌چێت سزاکان لایه‌نى سێهه‌م، واته وڵاتانى تر، سارد بکاته‌وه لهههماههنگیکردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه تورکییه‌که‌دا. به‌پێى راپۆرته‌که‌ى ئه‌لمۆنیته‌ر، هه‌موو ئه‌م مه‌ترسییانه کار ده‌که‌نه‌سه‌ر پێویستییه‌کانى بزوێنه‌رى فڕۆکه‌و تانکى تورکى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌پرۆژه‌ى نیشتمانى که‌په‌یوه‌ستن به‌که‌لوپه‌لى گرنگ وه‌ک هه‌لیکۆپته‌رى T-70، فڕۆکه‌ى جه‌نگى TFX، فڕۆکه‌ى راهێنانى (هێرجێت)، که‌شتى جه‌نگى (میڵگێم) و هه‌نارده‌کردنى هه‌لیکۆپته‌رى T129ى هێرشبه‌ر. به‌رپرسانى ئیداره‌ى تره‌مپ له‌مێژه داواى سه‌پاندنى سزا ده‌که‌ن به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا کاتێک له ته‌مموزى ٢٠١٩ یه‌که‌مین پارچه‌کانى سیسته‌مه‌که‌ى پێگه‌یشت، که واشنتن پێیوایه سیسته‌مه‌که ده‌کرێت به‌کاربهێنرێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى زانیارییه نهێنییه‌کانى فڕۆکه‌ى ئێف-٣٥ى ئه‌مریکی. به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامیداوه، تورکیا دوو ملیار و (٥٠٠) ملیۆن دۆلارى داوه به‌مۆسکۆ له‌به‌رامبه‌ر کڕینى سیسته‌مه‌که‌دا، که‌پێیوایه پێویستییه‌کى هه‌نوکه‌ییه به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و ململانێ سه‌ربازییانه‌ى لهدهوروبهرى وڵاته‌که‌یدا هه‌ن و رایگه‌یاندووه هاوپه‌یمانه‌کانى به‌ئه‌مریکاشه‌وه له‌ناتۆ نه‌یانتوانیوه جێگره‌وه‌یه‌کى بۆ دابین بکه‌ن – وه‌ک سیسته‌مى به‌رگرى پایتریۆتى ئه‌مریکى - که لایان قبوڵکراو بێت. له‌ماوه‌ى چوار ساڵى سه‌رۆکایه‌تیدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ساردبووه له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئهنقهرهداو چه‌ندین جار ڤیتۆى له‌سه‌ر سزا سه‌پاندن به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا کردبوو به‌هۆى نزیکى و په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا. شاره‌زایان پێیانوایه ره‌زامه‌ندیى تره‌مپ له‌ئێستادا بۆ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر تورکیادا بۆ کێشه دروستکردنه بۆ ئیداره‌ى داهاتووى جۆو بایدن، سه‌رۆکى ههڵبژیردراوى ئه‌مریکا. جۆن سۆلۆمۆ، ستوونوسى ئاژانسى هه‌واڵى باشورى ئاسیا له‌وتارێکدا نووسیویەتی: «ئه‌و راستییه‌ى که ئه‌مجاره دۆناڵد تره‌مپ سزاى کۆنگرێسى نه‌وه‌ستاند وه‌ک پێشتر له‌سێ ساڵى رابردوودا کردی، ره‌نگه بۆ ئه‌و ئاره‌زووه‌ى بگه‌ڕێته‌وه که‌ده‌یه‌وێت تاده‌توانێت کێشه بۆ جۆو بایدنى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراو دروستبکات». بایدن که تووڕه‌یى خۆى نه‌شاردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان، به‌ڵێنیداوه ده‌بێت سه‌رۆکى تورکیا «باجی» کرده‌وه‌کانى بدات دژ به‌کوردو ئه‌و کێشانه‌ى دروستکردووه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستدا. له‌لایه‌کى تره‌وه یه‌کێتى ئه‌ورپا چه‌ند سزایه‌کى دژى تورکیا راگه‌یاندووه‌و ئه‌نجێلا مێرکڵ، راوێژکارى ئه‌ڵمانیا، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو کهههماههنگى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریکا ده‌که‌ن بۆ توندکردنه‌وه‌ى سزاکان و قهدهغەکردنى فرۆشتنى چه‌ک به‌ئه‌نقه‌ره. تا به‌هارى داهاتوو سزاکان قورس‌تر ده‌بنه‌وه‌و ئه‌مریکاو ئه‌وروپا پێکه‌وه هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن بۆ سه‌پاندنى سزاى زیاتر، که ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات زیانێکى زۆر بهئابورى تورکیا ده‌که‌وێت. «ئه‌وکات ئه‌ردۆغان به‌هۆى بێزارى رایگشتى سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسوکه‌وته داپڵۆسێنه‌ره‌کانى دژى نه‌یاره‌کانى و چه‌وت به‌ڕێوەبردنى ئابورى وڵاته‌که‌ی، ئیتر ناتوانێت ئه‌وه‌نده دژى رۆژئاوا بوه‌ستێته‌وه«، سۆلۆمۆ واى نوسیووه.
شاناز حه‌سه‌ن دابه‌زینى خێراى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار وه‌ک پسپۆڕانى ئابوورى ده‌ڵێن کاڵاو پێداویستییه‌کان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) به‌رزده‌کاته‌وه و هاووڵاتیانیش زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وتدا. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 20ى کانونى یه‌که‌مى 2020، بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌فه‌رمى دابه‌زینى به‌هاى دینارى به‌رانبه‌ر به‌دۆلار راگه‌یاند، که هه‌ر (100) دۆلارێک به‌رانبه‌ر به (145) هه‌زار دینارى عێراقى ده‌بێت و (100) دۆلار به (146) هه‌زار دینار له‌سه‌ر بانکه بازرگانییه‌کان و به (147) هه‌زار دیناریش له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌که‌وێت. وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى، ده‌ڵێت:» له‌م دوو رۆژه‌دا رۆژانه دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌ته بۆرسه‌که‌وه، که ده‌توانین بڵێین به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه«. جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «دابه‌زینى به‌هاى دینار له‌گه‌ڵ دۆلارى ئه‌مریکى هه‌ڵاوسان دروستده‌کات، چونکه ئێمه وه‌ک هه‌رێم و عێراقیش وڵاتێکى هاورده‌ین، کاڵاو شوتمه‌ک به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر هاورده ده‌که‌ین، زۆربه‌ى زۆریشى به‌دۆلار ده‌کڕێت، بۆیه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌که‌ى کاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌ک هه‌یه بۆ ده‌ستى کاسبکارو دواجار بۆ هاووڵاتیان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌م دوو رۆژه‌ى رابردوودا نزیکه‌ى دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌تە بۆرسه‌که‌وه، که به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه، به‌تایبه‌تى هاونیشتیمانى که سه‌رمایه‌یه‌کى نه‌ختینه‌یان هه‌بووه و گۆڕیویانه‌ته‌وه. جه‌بار گۆران، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌دابه‌زینى به‌هاى دینار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر کۆى موچه‌خۆران هه‌یه که نرخى موچه‌کانیان داده‌به‌زێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌کیش واده‌کات دووجار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر موچه‌خۆران هه‌بێت، بارگرانیه‌که دوو هێنده بێت، «تووشى زه‌ره‌رو زیان ده‌بنه‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 33%، چونکه به‌هاى دینار به‌و رێژه‌یه دابه‌زیوه«. وته‌بێژى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، کۆى گشتى خه‌ڵکى بازاڕه‌که تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون، چونکه ته‌نیا رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020 «چه‌ندین که‌س چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان ده‌کرد بڕیاره‌که بگۆڕێت و دۆلاره‌کانیان کردبوو به‌دینار، ئێستا تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون و لایه‌نێکى دیکه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه، دیناریان هه‌بووه و کردوویانه به‌دۆلار ئه‌وه سودمه‌ند ده‌بن». له‌و به‌رهه‌مانه‌ى که‌ڕاسته‌وخۆ رۆژانه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێن و زۆربه‌ى نرخه‌کانیش به‌دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، خوارده‌مه‌نیه و له‌ناویشیاندا خواردهمهنى سه‌وزه‌و میوه، که باس له‌وه ده‌کرێت به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو نرخه‌کان گران بوون و رێژه‌ى به‌کارهێنان له‌نیوه که‌متر بووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌له‌وى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، عه‌لوه‌ى سلێمانى ته‌واو چۆڵى پێوه دیار بووه‌و نرخه‌کان زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه و به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر کڕینى سه‌وزه‌و میوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه. سامان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» نرخه‌کان هه‌مووى به‌رزبۆته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ى که‌نرخى هه‌ر به‌روبوومێک بۆ یه‌ک کیلۆ (250) یا (300) تا (400) دینارى عێراقى چۆته‌سه‌ر». هه‌روه‌ها پێشیوابوو ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه وایکردووه عه‌لوه‌ى سلێمانى زۆر زۆر چۆڵ ببێت و ئه‌گه‌ر به‌قاڵێک لهکۆڵانهکانى شارى سلێمانى سه‌وزه‌و میوه ده‌فرۆشێت رۆژانه (40) کیلۆى له‌میوه له‌عه‌لوه کڕیبێت، ئه‌مڕۆ (15) کیلۆى کڕیوه، چونکه ساغبوونه‌وه‌ى که‌مبووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«خه‌ڵکى موچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه که شته‌که‌ش گران بێت نایکڕێت یان به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌متر به‌کاریده‌هێنێت». خاوه‌نى یه‌کێک له‌سۆپه‌رمارکێته‌کانى ناو شارى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، خه‌ڵکى له‌م دوو رۆژه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر سه‌ردانیان کردوون بۆ کڕینى پێداویستییه‌کانى رۆژانه‌یان. جه‌مال مو‌سا، خاوه‌نى سۆپه‌رمارکێتى شار، له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌کى هه‌وارى شار له‌لێدوانیکدا به‌هاوڵاتى وت»دوو رۆژه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره‌وه خه‌ڵکى به‌لێشاو رووده‌که‌نه مارکێته‌کان بۆ کڕینى به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان، له‌ناویشیاندا برنج و رۆن و به‌رهه‌مى وشکه، چونکه ترسیان له‌گرانبوونى نرخه‌کان هه‌یه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که«ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى هاووڵاتیان ترسمان له‌گرانبوونى نرخى به‌رهه‌مه‌کان هه‌یه«، چونکه نرخى دۆلار زۆر به‌رزبۆته‌وه‌و هه‌موو که‌ره‌سته‌کان که‌ده‌یهێنین به‌دۆلار ده‌یکڕن، بۆیه به‌ناچارى نرخه‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه تاتووشى زیانى ماددى نه‌بنه‌وه. جه‌مال مو‌سا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «خه‌ڵکى ناهه‌قى نیه بترسێت و زه‌خیره له‌ماڵه‌کانیاندا عه‌مار بکه‌ن، چونکه ئێمه هه‌موو که‌ره‌سته‌کانمان له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنین و به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلاره‌که‌ش زۆره«. سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى دابه‌زینى به‌هاى دینار چاودێرى وردى بازاڕه‌کان ده‌که‌ن و رێگه‌ناده‌ن نرخه‌کان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادبکات. له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه دوو رۆژه له‌به‌یانییه‌وه تائێواره له‌بازاڕین، چاودێریى ده‌که‌ین، بۆیه نرخه‌کان به‌دۆلار به‌رز نه‌بۆته‌وه و ده‌توانین رێگرى لێبکه‌ین». سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، وتیشى «کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ى که به‌دۆلار ده‌کڕدرێن و به‌دینار ده‌فرۆشرێنه‌وه له‌ده‌ست ئێمه‌دا نیه، چونکه به‌نرخى رۆژ ئاڵوگۆڕه‌که ده‌کرێت». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌سه‌دا (90) داهاتى له‌فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت که به‌دۆلار مامه‌ڵه ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى له‌ڕێگه‌ى داهاتى گومرگ و باجه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت، به‌دینار وه‌ریده‌گرێت. شاره‌زایه‌کى بوارى ئابوورى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 25% زیانى ماددى بۆ هاووڵاتیان ده‌بێت و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه. بیلال ره‌ئوف، پسپۆرى ئابورى مامۆستاى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بانکى مه‌رکه‌زى و سیاسه‌تى نه‌ختینه‌یى عێراق ده‌یه‌وێت له‌دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه به‌چه‌ند ئامانجێک بگات که‌پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه«. له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 عێراق که‌بڕه‌که‌ى (150) تریلۆن و (50) ملیار دیناره، بڕى (58) تریلۆن دینارى کورتهێنانى هه‌یه. بیلال ره‌ئوف ده‌ڵێت:» به‌رزى نرخى دینار له‌ڕابردوو و دابه‌زینى نرخى دراوه‌کانى دیکه‌ى وڵاتان، بووه جێى سه‌رنج و زیاتر هاورده‌کردنى کاڵاو شمه‌کى ده‌ره‌کى بۆ ناو عێراق زیادى کرد، ئه‌مه‌ش جۆرێک له‌هاندان ده‌بێت بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆیى و په‌ره‌پێدانیان». ئه‌م پسپۆره ئابوورییه کاریگه‌رییه‌کانى دابه‌زینى نرخى دینارى روونکرده‌وه‌و وتى» به‌وپێیه‌ى هه‌رێم فرۆشى نه‌وتى به‌دۆلاره، بۆیه جۆرێک له‌گۆڕانکارى له‌داهاتى هه‌رێمى کوردستاندا دروستده‌بێت و زیاد ده‌کات و ده‌کرێت دابه‌شکردنى موچه باشتر ببێت، به‌ڵام کاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌داهاتیان دیاریکراوه‌و موچه‌خۆرن ده‌رده‌که‌وێت زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من، به‌ڵام نابێته هۆى گرانى و قات و قڕى». هاوکات، بیلال ره‌ئوف ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) نرخى شتومه‌ک و کاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادده‌کات و کاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر کۆى ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى که به‌دۆلارن.
صابر عه‌بدوڵا سلێمان هه‌ڵشۆیى هاووڵاتییه‌کى دانیشتووى شارى قه‌ڵادزێ، زیاتر له‌شه‌ش مانگه به‌ناوى مامه‌ڵه‌وه به‌به‌هاى )30( ملیۆن دۆلار پاره‌و که‌لوپه‌لى له‌پێنج هه‌زار که‌س وه‌رده‌گرێت و سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه مایه‌پووچبوونى خۆى راگهیاندو ئامۆزاکه‌ى زانیارى له‌سه‌ر که‌سێتى و چۆنیەتى مامه‌ڵه‌کانى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات. سلێمان هه‌ڵشۆیى دواى که‌متر له‌ساڵێک به‌ناوى مامه‌ڵه‌و کڕین و فرۆشتنه‌وه به‌به‌هاى (30) ملیۆن دۆلار پاره‌و که‌لوپه‌لى له‌خه‌ڵک وه‌رگرتووه و دواى ئه‌وه‌ى رایگه‌یاند که مایه‌پووچ بووه، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو ده‌یان که‌س ده‌ورى ماڵه‌که‌یان و پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل و موڵکهکانیانداو له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى قه‌ڵادزێ ده‌ستگیرکراو راده‌ستى پۆلیسى راپه‌رین کرا. سلێمان هه‌ڵشۆیى پسوڵهیهکى بۆ ئه‌و که‌سانه کردووه‌و به رێککه‌وتنى «پشده‌ریانه« ناوى بردووه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌دان که‌سى فریوداوه. محەمەد خدر، دانیشتووى سنورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کى دیکه له‌و که‌سانه‌ى پاره‌یان داوه‌ته (سلێمان هه‌ڵشۆیى) لهدهربهندى رانیه گردبوونه‌ته‌وه‌و داواى چاره‌نووسى پاره‌کانیان ده‌کرد. محەمەد خدر به‌هاوڵاتى وت «من سه‌رو ماڵم (30) سه‌ر مه‌ڕ بوو، که به‌قه‌رزى چوار مانگ دام بهسلێمان هه‌ڵشۆیى و جووتى به (800) هه‌زار دینار، به‌ڵام ئێستا سه‌رو ماڵم تێداچووه«. دیارى یه‌کێکى تره له‌و که‌سانه‌و به‌هاوڵاتى وت: «ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان پیکابم به‌قیستى چوار مانگ داوه‌ته سلێمان هه‌ڵشۆیى و ئۆتۆمبێله‌که نرخى نزیکه‌ى ده‌فته‌رێک دۆلار بوو، به‌ڵام چونکه به‌شێوه‌ى قیست پێم فرۆشتووه به (170) گه‌ڵا لێمى کڕى، بڕیاربوو ئه‌م چه‌ند رۆژه پاره‌که‌م بداته‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێ ئیفلاسم کردووه«. ژماره‌یه‌کى زۆر له‌سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌شێوه‌ى جیاجیا (پاره، زێر، موڵک، ئۆتۆمبێل، مه‌ڕوماڵات، چه‌ک)یان به‌شێوه‌ى قیست داوه بهسلێمان هه‌ڵشۆیى که‌سه‌دان که‌س ده‌بن. په‌یامنێره‌که‌ى هاوڵاتى سه‌ردانى ماڵى سلێمان هه‌ڵشۆیی کردووه، به‌ڵام به‌شێک له‌خزم و که‌سوکاره‌که‌ى ماڵیان چۆڵ کردووه، ئامۆزایه‌کى زانیارى ورد له‌سه‌ر که‌سێتى و چۆنییەتى وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌و که‌لوپه‌لانه بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات و ده‌ڵێت: «خه‌ڵک خۆیان وازیان لێنه‌هێناوه‌و کهتهلهفونى وه‌ڵام نەدەدایهوه ده‌هاتن بۆ ماڵه خزمه‌کانى تاوهڵامیان بداته‌وه‌و پاره‌یان لێوه‌ربگرێت». مسته‌فا محەمەد ئامۆزاى سلێمان هه‌ڵشۆیى به‌هاوڵاتى وت «ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى پاره‌و موڵک یا هه‌ر که‌لوپه‌لێکى تریان پێداوه، پێى وتوون که‌هیچ زهمانێکتان ناکه‌م و بۆى هه‌یه رۆژێک پاره‌که‌تان بڕوات یاخود ئیفلاس بکه‌م، به‌ڵام خه‌ڵک خۆى وازیان لێ نه‌ده‌هێنا، ته‌نانه‌ت که‌خۆى جوابى په‌یوه‌ندیى نهدایەتەوه خه‌ڵک ده‌هاته ماڵى خزم و ناسیاوه‌کانى و ته‌کلیفیان ده‌کرد تا پاره یا ئۆتۆمبێله‌که‌یان لێوه‌ربگرێت». هه‌روه‌ها وتیشى: «سلێمان به‌شێک له‌و پارانه‌ى وه‌ریگرتووه مامه‌ڵه‌ى دراوى ئه‌لیکترۆنى پێوه کردووه، به‌ڵام وه‌کو بنه‌ماڵه‌ى سلێمان گومانمان هه‌یه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه وا به‌ئاسانى بووبێته زه‌ره‌ر، چونکه کاتێک له‌هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه نه ئۆتۆمبیل و نه پاره و نه هیچ شتێکى پێنه‌مابوو، وه‌ک بڵێى هیچ هۆشى له‌خۆى نه‌بوو پێڵاوه‌کانى و له‌شى قوڕاوى بوون، برایه‌کى به‌دوایدا چوو هێنایه‌وه بۆ ماڵ، وه‌ک بڵێى هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووه که هیچ شتێک نه‌درکێنێت، بۆیه هیچ قسه‌ى نه‌ده‌کرد». ئامۆزاکه‌ى سلێمان هه‌ڵشۆیى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌و داواى له‌هێزه ئه‌منییه‌کان کرد گیانى پارێزراو بێت و وتى: «ده‌زگا ئه‌منییه‌کان گرنتى ژیانى بکه‌ن دڵنیام هه‌موو شتێک ئاشکرا ده‌کات، چونکه تائێستاش پێشمه‌رگه بووه له‌هێزه‌کانى (70)و رۆژانه‌ش خه‌ریکى که‌سابه‌تى خۆى بووه‌و خێزانداره‌و خاوه‌نى سێ منداڵه«. ئامۆزاکه‌ى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ى هاوڕێیه‌کیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه تێکه‌ڵ بووه‌و لهمامهڵەکردن به‌کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستیپێکردووه‌و وتى:» به‌دیاریکراوى له‌هاوینى ئه‌مساڵه‌وه به‌قوڵى چۆته ناو ئه‌و مامهڵهیهوە، تا ئه‌وه‌ى رۆژێک به‌ر له‌وه‌ى واى به‌سه‌ر بێت هیچ عه‌یبى نه‌بووه«. شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین به‌هاوڵاتى وت « سلێمان هه‌ڵشۆیى به‌پێى مادده‌ى (456) له‌یاساى سزادانى عێراقى له‌سه‌ر سکاڵاى (100) که‌س ده‌ستگیرکراوه«. ناوه‌رۆکى مادده‌ى (456) له‌یاساى سزادانى عێراقى ده‌ڵێت: «هه‌موو ئه‌و که‌سانه زیندانى ده‌کرێن که به‌فرتوفێڵ پاره‌و که‌لوپه‌ل لاى خۆیان گل ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌کاریده‌هێنن بۆ خۆیان یا بۆ خه‌ڵکى دیکه‌و ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن له‌ژێر ناوێکى خوازراو یان پیشه‌یه‌کى دیاریکراو». وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌ئێستا روون نه‌بووەته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌و خه‌ڵکه‌ى وه‌رگرتووه چى لێکردووه، به‌ڵام» له‌ڕۆژانى داهاتوو زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بڵاوده‌که‌ینه‌وه«. هاوکات ئاسایشى راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردۆته‌وه، که‌تیایدا هاتووه «ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه هاووڵاتیانى راپه‌ڕین به‌ناوى جیا جیاوه فێڵیان لێده‌کرێت و پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌برێت، پێویسته هاووڵاتیان هۆشیارترو چاو کراوه‌تربن و نه‌که‌ونه داوى که‌سانى فێڵبازه‌وه«. ئاسایشى راپه‌ڕین ئه‌وه روونده‌که‌نه‌وه که «فێڵکردن له‌خه‌ڵک و بردنى پاره‌کانیان بۆته‌هۆى دروستبوونى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى و زهڕبهیهکى زۆرى له بازاڕ‌و ژێرخانى ناوچه‌که داوه«.
عه‌مار عه‌زیز _ دهۆک له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆ سەر خاکى هه‌رێمى کوردستان و به‌رده‌وامى بۆردومانه‌کانى له‌ناوچه‌کانى پارێزگاى دهۆک و ده‌وروبه‌رى و بوونى شه‌ڕ له‌نێوان سوپاى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)، زیانى گیانى و ماددى لێککهوتووهتهوهو ده‌یان گوند چۆڵکراون. ئیسماعیل خورشید،خه‌ڵکى گوندى کافیاییه له‌سنورى ناحیه‌ى دینارته، به‌ڵام به‌هۆى به‌رده‌وامیى بۆردوومانى فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌که، ئێستا له‌سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاکرێ داده‌نیشێت به هاوڵاتى وت « زیاتر له (30) ساڵ بوو له‌گونده‌که‌ى خۆمان به‌بێ هیچ کێشه‌یەک ژیانمان به‌ڕێده‌کرد، به‌ڵام پێش دوو ساڵ گونده‌که‌ى خۆمان به‌جێهێشتووه‌و ئێستا له‌سه‌نته‌رى شارى ئاکرێ ده‌ژین. ئیسماعیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا «له‌گونده‌که‌ى خۆمان خانووى خۆمان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ دوو باخى هه‌نجیرو ترێ و سماق، ساڵانه بهبەهاى (2 تا 3) ملیۆن دینارمان دەستدهکهوت، ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه، چونکه ناتوانین جارێکى تر بچینه‌وە گونده‌که‌ى خۆمان، هیچ که‌س له‌خه‌مى ئێمه‌دا نیه، به‌رپرسه‌کان له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤییه‌کان ده‌ڵێن قه‌ره‌بووتان دهکهینەوەو هیچ دیارنیه«. ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک بۆ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له (29) ساڵى رابردوودا تائێستا (275) گوند چۆڵکراون به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیا‌و پێکدانانى نێوان تورکیا‌و په‌که‌که‌وه. رزگار سدقى، ئه‌ندامى ئهنجۆمهنى پارێزگاى دهۆک به‌هاوڵاتى وت «هه‌ر له‌دواى ساڵى 1991 تاوه‌کو ئێستا له‌سنورى پارێزگاى دهۆک زیاتر له (275) گوند چۆڵکراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆى بوونى باره‌گاکانى په‌که‌که له‌ناوچه‌که‌و بۆردوومانى به‌رده‌وامى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌که«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و گوندانه‌ى چوڵکراون به‌م شێوه‌یه‌ن: (212) گوند له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى، (24) گوند له‌سنورى قه‌زاى ئاکرێ، زیاتر له (35) گوند له‌سنورى قه‌زاى زاخۆ». له‌باره‌ى زیانه گیانى و ماددییه‌کانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک وتى «له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوو و تائێستا (34) هاووڵاتى سڤیل شه‌هیدکراون و سه‌دان که‌سى تر بریندار بوونه، که‌هه‌ندێکیان برینه‌کانیان زۆر سه‌خت بووه‌و به‌شێکى تریان کەمئەندامبوونه ئه‌وه‌ش به‌هۆى له‌ده‌ستدانى ده‌ستى یان قاچێکی، زیانه ماددییەکان زیاتر له‌حه‌وت ملیار دینار بووه، جگه له‌مه‌ش زیاتر له شەش هه‌زار دۆنم زه‌وى چاندن سووتاون و پرۆژه‌کانى کێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌کان وه‌کو مریشک و ماسى و ده‌یان پرۆژه‌ى تر زیانى پێکه‌وتووه «. له‌باره‌ى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان، رزگار سدقى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک سێ لیژنه‌یان دروستکردووه، که ئه‌ویش بۆ قه‌زاکانى ئامێدى، ئاکرێ، زاخۆ، به‌شێوه‌یه‌کى مه‌یدانى سه‌ردانى ئه‌و قهزایانهیان کردووه‌و هه‌موو ئامارێکیان وه‌رگرتووه، ته‌واوى زانیارییه‌کان و داتاکانیان پێشکه‌شى کارگێڕى پارێزگاى دهۆک و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه، به‌ڵام» تائێستا یه‌ک هاووڵاتیش قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ته‌وه«. قائیمقامى قه‌زاى ئاکرێ، ده‌ڵێت له‌سنورى ناحیه‌ى دینارته (24) گوند چۆڵکراون به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیاوه. مازن موحه‌مه‌د سه‌عید، قائیمقامى قه‌زاى ئاکرێ به‌هاوڵاتى وت « له‌سنورى ناحیه‌ى دینارته‌ى سه‌ر به‌قه‌زاى ئاکرێ، (24) گوند چوڵکراون و پارساڵ به‌هۆى بۆردوومانى فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا که‌سێک شه‌هید بووه‌و چه‌ند که‌سێکى تر برینداربوون، زیانه ماددییەکان یه‌کجار زۆرن، به‌ڵام ناتوانین ئاماژه به‌هیچ ژماره‌یه‌ک بکه‌ین، چونکه لیژنه‌کانى ئێمه ناتوانن سه‌ردانى ئه‌و گوندانه بکه‌ن که‌زیانیان به‌رکه‌وتووه«. مازن ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌پێش ماوه‌یه‌ک گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و په‌که‌که روویاندا، به‌ڵام دواتر هێزێکى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه جێگرکران، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا دۆخه‌که ئارامه‌و هیچ مه‌ترسى له‌سه‌ر ناوچه‌که نیه، وتیشى: «بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى هاووڵاتیانیش پێش ماوه‌یه‌ک لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌ردانى قائیمقامیهى قه‌زاى ئاکرێیان کرد‌و له‌گه‌ڵ لیژنه‌که کۆبووینه‌وه، گفتوگۆمان کرد له‌باره‌ى چۆنیه‌تى قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان و به‌خۆشحاڵییه‌وه لیژنه‌که راپۆرتى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن تا له‌په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنێکى تایبه‌ت له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجامبدات».
ئارا ئیبراهیم وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان دوانزه رۆژه له‌به‌غدا ماونه‌ته‌وه‌و چاوه‌رێى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى عێراق ده‌که‌ن و گفتوگۆکان به‌رده‌وامه بۆ جێگیرکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم، له‌ئێستادا قوباد تاڵه‌بانى به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌ى چڕ‌و گفتوگۆى به‌رده‌وامدان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى قورسایی گه‌وره‌یان له‌په‌رله‌مانى عێراقدا هه‌یه تا به‌گه‌یشتنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021 کێشه بۆ پشکى هه‌رێم دروست نه‌کرێت. پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021ى عێراق پێکهاتووه له (150) ترلیۆن و (50) ملیار دینار، زیاتر له (58) ترلیۆن دینارى کورتهێنانى بودجه‌ى هه‌یه، دواى لێده‌رکردنى بودجه‌ى حاکیمهو سیادى پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا (12.67) ده‌بێت، که بڕه‌که‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵه‌که (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار ده‌بێت. به‌پێى پڕۆژه بودجه‌که، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستکردنى تێکڕا (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى رۆژانه له‌نه‌وتى خاوى به‌رهه‌مهاتووى کێڵگه‌کانى و فرۆشتنى له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وت (سۆمۆ)، پێویسته داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ته‌نیا راده‌ستى گه‌نجینه‌ى گشتى ده‌وڵه‌ت بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند نه‌بێت داهاتى فیدراڵى راده‌ستى گه‌نجینه‌ى عێراق بکات، ئه‌وا هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ ره‌وانه ناکرێت. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»هێشتا پڕۆژه‌یاساى بودجه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کراوه، هه‌رکاتێک گه‌یشت ئه‌وکاته به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌که‌ین». له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار وه‌ک پشکى هه‌رێم دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و داهاته فیدراڵییه‌کان، شیروان میرزا وتى: «حکومه‌تى هه‌رێم پێویسته رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه داراییه‌کانى به‌تایبه‌ت مووچه«. لەم هەفتەیەدا پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، هەرێمیش دەیەوێت لەڕێگەی دانوستاندنەکانەوە پشکی هەرێم مسۆگەر بکات هاوڵاتى، لەچه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى جیاوازه‌وه زانیارى ده‌ستکه‌وتووه که‌وه‌فدى هه‌رێم به‌فه‌رمى ته‌نها یه‌ک وه‌ڵامیان وه‌رگرتووه که«ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌که‌ن فه‌رموون رێککه‌وتن ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر باسى ته‌نها داهاتى نه‌وت ده‌که‌ن با بۆخۆتان بێت و پێویست به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ناکات». هه‌روه‌ها به‌غدا به‌وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیان راگه‌یاندووه که‌پێویسته سه‌رجه‌م داهاته فیدراڵییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى فیدراڵى عێراق و دیوانى چاودێرى دارایى ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان ده‌که‌ین تا به‌دواداچوون بۆ داهاتى خاڵه سنورییه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام وه‌فدى هه‌رێم پێیان وتوون داهات چه‌ند بێت له‌سه‌دا (50)ى ده‌ده‌ینه عێراق، وتیشى:»هیچ متمانه‌یه‌ک له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا نییه«. هاوکات، به‌رپرسێکى دیکه‌ى ئاگادار لهدانوستاندنهکانى نێوان هه‌رێم و عێراق به‌ڕاشکاوى وتى: »له‌ئێستادا فراکسیۆنه کوردییه‌کان بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه، فراکسیۆنى پارتى خۆى دوور ده‌گرێت و فراکسیۆنى یه‌کێتى و گروپى (15) له‌هه‌وڵدانى ته‌واودان تاداواکارییهکانى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌دا پێش گه‌یشتنى به‌په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه جێگیر بکرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌وه‌فدى هه‌رێم چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ن له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان، وتیشى:»وه‌فدى هه‌رێم له‌گفتوگۆکانیان به‌رده‌وامن تا (320) ملیار دینار له‌گه‌ڵ خۆیاندا له‌به‌غدا بهێننه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و به‌غدا هیچ به‌ڵێنێکى پێ نه‌داون به‌بێ ته‌سلیمکردنى نه‌وت». هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌به‌غدا کاتێک بودجه بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌کات که له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو هه‌رێمى کوردستان رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکات و له‌کۆتایى هه‌موو مانگێگدا شایسته داراییه‌کانى بۆ ره‌وانه ده‌کرێت ئه‌وه‌ش دواى لێده‌رکردنى داهاته فیدراڵییه‌کان که‌به‌غدا خه‌مڵاندوویه‌تى بهمانگانهى (150) ملیار دینار. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که نزیکبوون له رێککه‌وتن له‌کۆتایى هه‌فته‌ى رابردوودا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه کهپێشنیارێک هه‌بووه داهاتى (430) هه‌زار به‌رمیل بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆ زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان، به‌ڵام دوایین جار به‌غدا ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و پێى راگه‌یاندوون رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن و داهاته‌که‌یان ناوێت. ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئاماژه بهکۆبوونهوهیهکى وه‌فدى هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره کورده‌کان ده‌دات که رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌هۆڵى ده‌ستورى په‌رله‌مانى عێراق میواندارى کراون. مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو میواندارى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێممان کرد‌و په‌رله‌مانتاره کورده‌کان ئاماده‌بوون، پرسیارمان ئاراسته‌ى وه‌فده کرد له‌باره‌ى دانوستاندنه‌کانه‌وه«. ناوبراو وتیشى:» هاتنى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌بووه که‌پابه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم به‌به‌غدا بگه‌یه‌نن به‌یاساى کورتهێنانى دارایى (یاساى قه‌رز) به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى له‌بڕگه‌ى حه‌وته‌مدا ئاماژه‌ى پێکراوه، وه‌فدى هه‌رێمیش هه‌وڵ و گفتوگۆى زۆرباشیان ئه‌نجامداوه تابگه‌ن به‌ڕێککه‌وتن». مه‌ریوان نادر باسى له‌وه‌شکرد، تائێستا نه‌گه‌شتوون به رێککه‌وتن، به‌ڵام ئومێد هه‌یه بگه‌نه رێککه‌وتن و له‌ئێستادا ته‌نها قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فده‌که له‌به‌غدا ماوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وه‌فدى هاوڕێى له‌دوو رۆژى داهاتوودا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، وتیشى:» له‌ئێستادا جیاوازى هه‌یه له‌و شایسته داراییانه‌ى که‌وه‌زیرى دارایى بۆ پشکى هه‌رێم دیارى ده‌کات به‌تایبه‌ت لهمیکانزمهکهیدا». هاوکات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که‌ده‌سه‌ڵاتى راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه به‌به‌غدا، وتیشى:» حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى نیشانداوه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن، به‌ڵام به‌شێک له‌لایه‌نه‌کان ده‌یانه‌وێت هه‌موو مه‌له‌فى هه‌رێم و سه‌رجه‌م داهاته فیدراڵییه‌کان بگه‌رێته‌وه بۆ به‌غداو بکه‌وێته ژێر رکێفیانهوهو هه‌رێمییش ئه‌مه‌ى قبوڵ نییه که لهسیادهى هه‌رێم بدرێت». مه‌ریوان نادر پێشیوابوو به‌شێک له‌لایه‌نه‌کان و ته‌نانه‌ت شه‌قامى عێراقیان وا تێگه‌یاندووه که‌هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیم ناکات و ئه‌وه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى دۆخى دارایى به‌و شێوه‌یه بێت له‌کاتێکدا له‌سه‌دا (87)ى بودجه بۆ (15) پارێزگاکه‌ى عێراق بووه‌و خزمه‌تگوزارییه‌کان وه‌ک پێویست نه‌بووه له‌عێراقدا» ئه‌ى ئه‌و هه‌موو بودجه‌یه له‌چیدا خه‌رج کراوه«. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»به‌و حوکمه‌ى به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌چین هیچ لایه‌نێکى سیاسى نایه‌وێت خۆى بکات بهسورى به‌رله‌شکر بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمدا، چونکه ده‌زانن له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم ته‌نها داهاتى نه‌وت ته‌سلیم بکات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که لێدوانه‌کانى وه‌فدى هه‌رێم باسى راده‌ستکردنى داهاتى نه‌وت ده‌که‌ن نه‌ک نه‌وت، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا قورسه، وتیشى:» متمانه له‌نێوان هه‌رێم و عێراق لاوازه و ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌یه له‌سه‌ر گفتوگۆکان». هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه بۆ لێک نزیککردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌کان بۆ گه‌شتن به‌ڕێککه‌وتن. عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عێراق رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ وه‌فدى هه‌رێم گه‌یشتوون به رێککه‌وتن و داواکارییه‌کانیان له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021دا جێگه‌ى کراوه‌ته‌وه‌و له‌په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت. دوێنێ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که‌حکومه‌تى هه‌رێم هیچ بیانوییهکى بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. مه‌سرور بارزانى له‌کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق ئاماژه‌ى به‌گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق کرد که«هه‌رێم هیچ بیانوویه‌کى بۆ به‌غدا نههێشتووهتهوە بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور». هه‌روه‌ها داوا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات رۆڵى کاراى خۆیان بگێڕێت له‌گه‌یشتن به رێککه‌وتن و دابینکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ده‌ستور.
هاوڵاتى سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران و قەیرانە ئابورییەکان، ئەو وڵاتەی گوشیوەو کەوتووەتە ژێر گەورەترین فشاری سیاسی و نێودەوڵەتیی مێژویی خۆیەوە، لەگەڵ ئەم دۆخەدا قەیرانی حوکمڕانیی لەو وڵاتە بەدژایەتی و ململانێی ئاشکرای نێوان سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان بووەتە قەیرانێکی گەورەتر کەئێرانی تالێواری هەڵدێڕ بردووە، چونکە ئەو دوو سەرۆکایەتییە لەدۆخێکی زۆر هەستیاری وڵاتەکەیاندا سەرقاڵی سەپاندنی هەیمەنەی خۆیانن بەبێ گوێدانە پێگەی سیاسەتی نێودەوڵەتی و دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکەیان، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەئاشکرا رایگەیاندووە نابێت پەرلەمان دەستوەردان لەکاروباری حکومەتدا بکات و لەبەرامبەردا محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان پرۆژە یاسای پەسندکراوی پەرلەمانی بۆ هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە کەپێچەوانەی رێوشوێنە ئیداری و حوکمڕانییەکانە، هاوکات قاڵیباف دژی بودجەی حکومەت وەستاوەتەوەو ئەمەش وای لە رۆحانی کردووە کەزیاتر توڕە ببێت و بەپێی میدیاکانی ئێران سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێچەوانەی رابردوو شمشێری بۆ شەڕ راکێشاوە. رۆحانی؛ سیاسەت بەمێزەرو عەباوە «رۆحانی خومەینی دەکات بەئیمام» حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کە لەلایەن ریفۆرمخوازانی ئەو وڵاتەوە پشتیوانی لێدەکرێت و لەشارۆچکەی (سورخە) لەپارێزگای سمنان لەدایک بووەو ئێستا تەمەنی (72) ساڵەو ناوی ئەو پێشتر حەسەن فەرەیدون بووەو دوای ئەوەی خوێندنی ئاینی لەشاری (قوم) خوێندووەو گەیشتووەتە پلەی ئاینیی موجتەهیدو نازناوەکەی لەساڵی (1961) بە رۆحانی واتە کەسی ئاینیی گۆڕیوە، ئەو بەیەکێک لەهەوادارانی سەرسەختی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەقەڵەمدەدرێت و رۆحانی یەکەم کەس بووە کە لەڕێوڕەسمێکدا لەساڵی (1977) خومەینی وەک (ئیمام) لەقەڵەمدەدات و خومەینی دەکاتە خاوەنی هەمیشەیی پێشگرەی ئیمام و تەنانەت لەدەستوری ئێران‌دا وەک ئیمام خومەینی ناوی دەهێنرێت، رۆحانی لەساڵی (1972) چووەتە زانکۆی تاران و لەبواری (یاسا)دا خوێندویەتی و دواتر چووەتە بەریتانیا و لەساڵی (1995) پلەی دکتۆرای لەیاسای دەستوریدا بەدەستهێناوە، ئەو توانیویەتی لەپێنج خولی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا بەشدار بێت و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بووە لەخولی چوارەم و پێنجەم، وەک خۆی دەڵێت ئەزموونی (20) ساڵی لەبواری پەرلەماندا هەیە، لەسێ خولی چوار ساڵەشدا نوێنەری تاران بووە لە(ئەنجومەنی دەستەبژێرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران)، ئەو لە ساڵی (1989) بۆ ساڵی (2005) ئەندامی (ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی) وڵاتەکەی بووە، هاوکات لەساڵی (1992) تا (2013) سەرۆکی (ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژیی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران) بووەو ساڵی (2013) دوای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، توانی (18) ملیۆن دەنگ لەهەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا بەدەستبهێنێت و شکست بە محەمەد باقر قاڵیباف بهێنێت کە بەشەش ملیۆن دەنگ، سێیەم جاری بوو کەخۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە کاندید کردبوو. رۆحانی جارێکی دیکە لەساڵی (2017) خۆی بۆ سەرۆک کۆماریی خولی دوانزەیەم لەکۆماری ئیسلامی ئێران کاندید کرد‌و توانی بەبەڵێنی بەردەوامبونی رێککەوتنی ئەتۆمیی و باشکردنی دۆخی ئابوریی زیاتر لە (23) ملیۆن دەنگ واتە (57%)ی دەنگەکان بەدستبهێنیت و جارێکی دیکە ئەو پۆستە مسۆگەر بکاتەوە کەسەرکەوتنی دوناڵد ترەمپ لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە (2016) و کشانەوەی واشنتۆن لەڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1) بەفەرمانی ترەمپ بووە هۆی ئەوەی رۆحانی هیچ یەک لەبەڵێنەکانی بۆ جێبەجێ نەکرێت و ئەمە وایکرد لایەنی محافزکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەخۆیان بەدژی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەقەڵەمدەدا هەلەکە لەبەرژەوەندیی خۆیان بقۆزنەوەو لەهەڵبژارنەکانی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان ) لەسەرەتای (2020) سەرکەوتن بەدەستبهێنن و بەمسۆگەرکردنی (221) کورسی لەکۆی (272) کورسی، پەرلەمانی ئێران بەتەواوەتی بدەستەوە بگرن و تەنها (20) کورسی پشتیوانی رۆحانی و باڵی ریفۆرمخوازن بۆ لایەنگرانی مایەوەو ئەمە وایکرد هەڵوێستی پشتیوانەکانی حکومەت و لایەنگرانی ریفۆرمخواز لەپەرلەمانی ئێران بەتەواوەتی لاواز بێت و تەنانەت ململانێکان گەیشتە ئەوەی لەپەرلەمانی ئێران داوای لەسێدارەدانی رۆحانی دەکرا بەهۆی ئەو قیرانە ئابورییەی رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە، بۆیە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەچەند لێدوانێکدا داوای‌کرد پەرلەمان و حکومەت ناکۆکییەکانیان زەق نەکەنەوەو نەبنە هۆی ئاڵۆزی و لاوازیی وڵاتەکە و دڵخۆشیی دوژمنان. قاڵیباف سەربازێکی سەرکوتکار محەمەد باقر قاڵیباف، لەدایکبووی ساڵی (1961) لەپارێزگای خوراسان-ە لەئێران، باوکی کورد‌و دایکی فارس-ە، بەڵام هیچ کات ئاماژەیەکی تایبەتی بەکوردبوونی خۆی یان باوکی لەژیانی سیاسی و تایبەتیدا نەکردووە تەنها ئەو لەساڵی (1978) وەک ئەندامێکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی نەیارە کوردەکانی کۆماری ئیسلامی رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئێران و عێراق لەساڵی (1980) بووەتە یەکێک لەفەرماندەکانی بواری هەواڵگریی ئەو جەنگە لەئێران و دواتر لەتەمەنی (29) ساڵیدا پلەی (عەمید)ی پێبەخشراو بووە گەنجترین فەرماندەی سوپای پاسدارن لەو سەردەمەداو لەساڵی (2004) بووەتە فەرماندەی ناوەندی بونیادنانی (خاتەمولئەنبیا) سەر بەسوپای پاسداران، ئەو کەخاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لەبواری جوگرافیای سیاسیی، لەساڵی (1997) بەبڕیاری خامنەیی دەکرێتە فەرماندەی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران و لەساڵئ (1999) بۆ مەبەستی تاقیکردنەوەی فڕۆکەوانیی ئەیرباس رووی لەفەڕەنسا کردووەو لە ئێستاشدا بە رەسمی ئەندامی تیمی فڕۆکەوانانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی (ئێران ئەیر)ی وڵاتەکەیەتی و ساڵی (2000) بە بڕیاری عەلی خامنەیی بووە فەرماندەی گشتی هێزەکانی پۆلیسی ئێران و رۆڵی باڵای هەبوو لەنوێکرنەوەی هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەی و نوێترین چەک و کەرەستەی سەردەمییانەو پێشکەوتووی بۆ پۆلیسی ئێران دابینکردو ئەو هێزانە لەسەردەمی قاڵیبافدا زیاترین دەوریان هەبوو لەسەرکوت و گرتنی رۆشنبیران و رۆژنامەوانان و تەنانەت قاڵیباف دانی بەوەدا نا کەساڵی (2009) وەک پۆلیسێک بەسواری ماتۆڕەوە دژی خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتییەکان وەستاوەتەوەو هێرشی کردووەتە سەر خۆپیشاندەران، قاڵیباف لەساڵی (2005) تا (2017) سەرۆکی شارەوانیی تارانی پایتەختی وڵاتەکی بووە، کە هەر لەو ماوەیەدا زیاترین دۆسیەی گەندەڵیی لەسەر تۆمار کراوەو تۆمەتبارە بەکڕینی هەزاران دۆنم زەوی بەنرخی هەرزان و نیوەی نرخ و زیاتر لەدوو هەزار دۆسیەی گەندەڵی لەسەر تۆمار کراوەو تۆمەتبارە بەدامەزراندنی نایاسایی (13) هەزار کەس لەپێناو سەرکەوتن لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لەئێران و قەرزاربوونی بەبڕی سێ هێندەی بودجەی شارەوانیی تاران کەدەکاتە نزیکەی سێ ملیار دۆلار. ئەو لەساڵی (2015) بووەتە ئەندامی ئەنجونی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەساڵی (2020) خۆی بۆ خولی یانزەیەمی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەسەر لیستی محافزکاران کاندید کرد‌و بووە پەرلەمانتارو بە (230) دەنگ بووە شەشەمین سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران. ململانێ لەگەڵ رۆحانی یەخەی وەزیرەکانی گرتووە لەهەڵمەتی بانگەشەی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری لەساڵی (2013)و لەگفتوگۆیەکی تەلەفیزیۆنیدا قاڵیباف بە رۆحانی وت ئەوکاتەی تۆ لەگەڵ فڕانسۆ میتران سەرۆکی فەڕەنسا سەرقاڵی قاوە خواردنەوە بووی، ئێمە بەموشەکەکانی دروستکراوی ئەو وڵاتە لەشەڕی نێوان عێراق و ئێران دەکراینە ئامانج، کە لەبەرامبەردا رۆحانی وتی من شارەزای کاروباری سەربازیی نیم و کاری سیاسی و دیپلۆماسی دەکەم و وەک تۆ ناتوانم خەڵک سەرکوت بکەم، ئەم گفتوگۆیە بووە هۆی دروستبونی بریسکەی ئاگرێک لەنێوان رۆحانی و قاڵیباف و لەئێستاشدا کە رۆحانی سەرۆک کۆمارەو قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمان ئەو ئاگرە زیاتر پەلی هاویشتووەتە بەڕێوبردنی وڵاتەکەوەو تائێستا پەرلەمان بەسەرۆکایەتی قاڵیباف داوای لێپێچنیەوەی لەزۆربەی وەزیرەکانی کابینەی رۆحانی کردووەو بیژەن زەنگە، وەزیری نەوت بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارن کارتی زەردی بەڕوویدا بەرز کراوەتەوەو لەلێواری لێسەندنەوەی متمانە دەربازی بوو، هاوکات محەمەد جەواد زەریف دوای چەند جارێک بانگهێشتکردن لەپەرلەمان لێپرسینەوەی لێکراو تەنانت پەرلەمان ئاڵۆزیی تێکەوت و وەڵامەکانی زەریف سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمیی رەتکرایەوەو لەئێستادا پەرلەمان داوای لێپێچینەوەو لێسەندنەوەی متمانە لەوەزیری کشتوکاڵ و وەزیری دارایی حکومەتەکەی رۆحانی دەکات، لەکاتێکدا حکومەتەکەی رۆحانی تەنها شەش مانگی ماوە. پەرلەمان پلانەکانی حکومەت رەتدەکاتەوە پێشتر حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندبوو هاوکاریی مادیی حکومەت بۆ (60) ملیۆن هاووڵاتیی ئێران بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان تەرخاندەکات، بەڵام پەرلەمان رەتیکردەوەو رایگەیاند ناکرێت ئەو بڕە زۆرە پارە بۆ هاووڵاتیان دابین بکرێت و ئەمە زیانی گەورە بەئابوریی وڵاتەکە دەگەیەنێت، بۆیە جارێکی دیکە رۆحانی رایگەیاند کەحکومەتەکەی بۆ ماوەی چوار مانگ، مانگانە (100) هەزار تمەن بۆ (30) ملیۆن کەسی دانیشتوی ئێران تەرخان دەکات و قەرزی یەک ملیۆنی کەدەکاتە (40) دۆلار بۆ (10) ملیۆن خێزان دابین دەکات کە لەماوەی (30) مانگدا وەردەگیرێتەوەو ئەمەش وەک پشتیوانییەکی حکومەتە بۆ بژێویی خەڵک لەسەردەمی کۆرۆناداو هەنگاوی دیکەش بەڕێوەیە کەئەو پلانەش دوای دوو هەفتە تاووتوێکردن و رەخنەگرتنی پەرلەمان پەسندکرا. بودجە و پەرلەمان و حکومەت حکومەت لەڕەشنووسی بودجەی ساڵی (2021) ویستی قەرەبووی خستنەخوارەوەی فرۆکە گەشتیارییەکەی ئۆکرانیا لەسندوقی گەشەی نیشتیمانیی ئێران رادەستبکات کەدەگاتە نزیکەی (200) ملیۆن یۆرۆ، بەڵام پەرلەمان ئەو بڕگەیەی لەبودجەی رەتکردەوەو هاوکات سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند پێچەوانەی بانگەشەکان، حکومەت لەبودجەی ساڵی داهاتوو پشتی بەفرۆشتنی نەوت بەستووەو ئەمە لادانە لەبەڵێنەکانی حکومەت، چونکە ئەگەر نەتوانێت ئاستی فرۆشی نەوت بگەیەنێتە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە ئەوا تووشی کورتهێنانی بودجە بەڕێژەی زیاتر لە (10) ملیار دۆلار دەبینەوە، بۆیە پەرلەمان نەشتەرگەریی بۆ بودجەی حکومەت دەکات. شەڕی ئاماری پەرلەمان و حکومەت بەپێی تووێژینەوەی پەرلەمانی ئێران ئاستی بێکاریی لەوڵاتەکەدا گەیشتووەتە (24%)، لەکاتێکدا دامەزراوەی ناوەندی ئاماری ئێران ئاستی بێکاریی بە (9.8%) بڵاوکردووەتەوە کەجیاوازیی ئەم دوو ژمارەیە زیاترە لەدوو هێندە، بەڵام بەزمانێکی سادە دەکرێت بووترێت ژمارەکەی پەرلەمانی ئێران لەڕاستییەوە نزیکە، چونکە بەچاوخشاندێکی خێرا کەبەرزبوونەوەی هەڵاوسان گەیشتووەتە (46%)، دەردەکەوێت بێکاریی لەوڵاتەکەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، چونکە بەرزبوونەوەی ئاستی بێ‌کاری و ئاستی هەڵاوسان پەیوەندیی راستەوخۆیان بەیەکترەوە هەیە. هاوکات هەر بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی تووێژینەوەکانی پەرلەمانی ئێران؛ حکومەت لەساڵی رابردوودا بۆ چارەسەری کورتهێنانی بودجە، بەبڕی (80) هەزار ملیار تمەن یان (80) ترلیۆن، پارەی نوێی چاپکردەوە کە بەپێی خەمڵاندنەکان بەدۆلار بەنرخی سیستمی حکومەت (نیما) دەکاتە زیاتر لەحەوت ملیار دۆلار، لەکاتێکدا کورتهێنانی بودجەی حکومەت لەنێوان ساڵانی (2019 بۆ 2020) زیاتر بووە لە (131) هەزار ملیار تمەن، چونکە حکومەت لەسەر بنەمای فرۆشتنی رۆژانەی نەوت بودجەی داڕشتووەو سزاکانی ئەمەریکا بووەتە هۆی رێگریی لەفرۆشتنی ئەو بڕە نەوتەی حکومەت کە بەبەهای (448) هەزار ملیار تمەن پێشبینی کردبوو. پەرلەمان رێککەوتنی ئەتۆمیی هەڵدەوەشێنێتەوە پەرلەمانی ئێران بەبیانوی پابەندنەبوونی وڵاتانی (5+1) بە رێککەوتنی ئەتۆمیی و تیرۆری موحیسن فەخری زادە، زانای ئەتۆمی و بەرپرسی گەشەی بەرنامەی موشەکیی ئەو وڵاتە، پەسندکردنی پرۆژە یاسایەکی دوو خاڵیی بەپەلەی بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم راگەیاند کەدەبێت حکومەت بەپێی ئەو پرۆژە یاسایە لەماوەی یەک مانگدا پیتاندنی یۆرانیۆم لە (120) کیلۆوە بۆ زیاتر لە هەزارو (500) کیلۆگرام زیادبکات و ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و وڵاتانی جیهانەو ئەگەر ئەو پرۆژە یاسایە جێبەجێ بکرێت هەموو سزا نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران چالاک دەکرێتەوەو ئەمە راستەوخۆ ناڕەزایەتیی و کاردانەوەی حەسەن رۆحانی، ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار‌و محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەو عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی لێکەوتەوە، بەڵام لەنوێترین پەیامدا قاڵیباف رایگەیاند پرۆژە یاساکەی بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە حکومەت ئامادە نەبووە ئەو پڕۆژە یاسایە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئەمەش پێشێلکردنی دەستوری وڵاتەکەیە لەلایەن حکومەتەوە. پەرلەمان و حکومەت میدیاکان بەخۆیانەوە سەرقاڵ دەکەن زۆربەی میدیاکانی ئێران بووەتە گۆڕەپانی ململانێکانی حکومەت و پەرلەمان و لەو چوارچێوەیەدا رۆژنامەی (ئیبتیکار) نزیک لەڕیفۆرمخوازان بەناونیشانی (بازاڕی تانەو تەشەر لەنێوان حکومەت و پەرلەماندا گەرمە) نووسیویەتی: ململانێی پەرلەمان و حکومەت بەردەوامەو رۆژانە لایەنی جیاوازی ئەو ململانێیە دەردەکەوێت، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران لەلایەک و حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆمار‌و تیمی حکومەت لەلایەکی دیکەوە بەتانەو تەشەرەوە وەڵامی یەکتری دەدەنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کەدۆخی ئابوریی وڵاتەکە خراپەو ژیان و بژێویی خەڵک لەژێر فشاری ئابوریدایە، بەڵام پێناچێت بەرپرسان ئامانجێکی دیکەیان جگە لەشکستی یەکتر هەبێت. بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە پەسەندکردنی دوو پرۆژە یاسای تایبەت بەکشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی لەلایەن پەرلەمانەوە بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو پێویستییە سەرەکییەکانی بژێویی و کاریگەرییەکی خێرا‌و خراپی لەسەر ئابوریی هەیە، بۆیە رۆحانی لەلێدوانێکدا وتی: دەستی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بەخەڵک بکەن ماچ دەکەم، بەڵام رێگەبدەن ئەوانەی زیاتر لە (25) ساڵە ئەزموونی سیاسی و دیپلۆماسی‌یان هەیە بەهێمنی سەرقاڵی ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییە بن، لەبەرامبەردا قاڵیباف لەدیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: حەوت ساڵە چاوەڕوانی هەنگاوی حکومەتین و پڕۆژە یاسای ئێمە بۆ کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی نەبووە، وتمان چونکە لایەنی بەرامبەر پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە ئێمەش ئاستی پابەندبوونەکەمان بەو رێککەوتنەوە کەمبکەینەوە. لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی (ئارمانێ میللی) کەزمانحاڵی حکومەتە نووسیویەتی: پرۆژە دوو خاڵییەکەی پەرلەمانی ئێران بۆ کشانەوەی بەپەلەی حکومەت لە رێککەوتنی ئەتۆمیی، بووە بەیاساو لەلایەن ئەنجومەنی چاودێریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەسند کراوە، بەڵام حکومەت دژی ئەو یاسایە نامەی بۆ ئەحمەد جەننەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێریی ناردووەو لەبەرامبەردا محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەنامەیەکدا بۆ حەسەن رۆحانی، داوای کردووە حکومەت لەیەک مانگدا دەبێت یاسای پەرەپێدانی بواری ئەتۆمیی جێبەجێ بکات وەک ئاماژەیەک بۆ پابەندنەبوونی لایەنەکانی ناو رێککەوتنەکە. بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە پڕۆژەو پلانی پەرلەمان دوای تاووتوێکردنی لەلایەن ئەنجومەنی چاودێریی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو رەخنەی لێگراوەو بۆ چاکسازیی رەوانەی پەرلەمان کراوەتەوە ئەو مۆڵەتەی دراوە بەحکومەت لەیەک مانگەوە بووە بەدوو مانگ و پەسند کراوە، بەڵام حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرجەم ئەندامانی تیمی حکومەت دژی ئەو یاسایەن. ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەنامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێری کۆماری ئیسلامی ئێران داوای کردووە پەرلەمان دەستوەردان لەپرسی ئەتۆمیی وڵاتەکەیدا نەکات، چونکە بەپێی دەستورو بەبڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پرسی ئەتۆمی رادەستی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کراوەو سەرەکیترین پرسی ئاسایشی وڵاتەکەیە. جیهانگیریی وتوویەتی: لەپرسی ئەتۆمیی ئێران‌دا تەنانەت حکومەت ناتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات و هەندێک جار حکومەتیش تەنها راپۆرت لەسەر ئەو بابەتە بۆ ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی دەنێرێت و بڕیار لای ئەنجومەنەکەیە، بۆیە ئەو پڕۆژەیەی پەرلەمان بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم وەک دەستوەردانێکی نەگونجاوەو پێویست ناکات.
هاوڵاتى هەندێک چالاکوان هۆشدارییان داوە لەکەیسەکانی خۆکوشتن لەنێو ژنانی ئێزیدیداو داوا لەحکومەت دەکەن راهێنانی پیشەیی و چاودێری تەندروستی دەروونییان بۆ دابینبکات، لەکۆی هەزاران ژنی رزگارکراوی ژێر چنگی داعش تەنها (375) کەسیان قەرەبوویەکی ماددی کەمیان وەرگرتووە. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئەمدواییەی ژماره‌ی خۆکوشتن لەنێو رزگاربووانی تاوانه‌کانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا عێراقییەکانی نیگەران کردووە دەربارەی ئەوەی ئاخۆ چاودێریی پێویست و دەرفەتی راهێنانیان پێدەدرێت یان نا. ئەو پسپۆڕانە پێشنیازی پشتیوانی کۆمەڵایەتی و دەروونییان کرد بۆ ئەندامانی کۆمەڵگەی ئێزیدی کە رزگاریان بووه لەدهستبهسهرداگرتنه تووندوتیژانه‌که‌ی شارەکەیان لە 2014و ئه‌و داگیرکارییه‌ی به‌دوایدا هات. تەنها لەئەیلولدا سێ ژنی ئاوارەی ئێزیدی خۆیان کوشتووە لەکەمپەکانی دهۆک و چیای شەنگال، ئەوانەش ئەو کەسانە بوون کەڕووبهڕووی تووندوتیژی و کۆیلایەتی لەسەردەستی داعش بووبوونه‌وه. سەرەڕای ئەوەش، مەرگی زۆرێک لە ئەندامانی خێزانەکانیان لەسەردەستی داعش و مانەوەی دوورودرێژیان لەکەمپەکانی ئاوارەکاندا مەینەتیانی هێندەی دیکە زیادکردبوو. حوسام عەبدوڵا بەرپرسێکە لەڕێکخراوی ئێزیدی بۆ بەڵگەنامەکردن، وتی "خۆکوشتن لەنێو ئێزیدییەکاندا ئاماژەیەکی مەترسیدارە". باسی لەوەشکرد کەزیادبوونی ریشەیی ئەمدواییە لەژمارەی کەیسەکانی خۆکوشتنی ئێزیدییەکاندا جێی هۆشدارییەو ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا لەدوو مانگی رابردوودا، حەوت حاڵه‌تی خۆکوژی لەنێو ژناندا بەتەمەنی جیاوازەوە روویانداوە. سه‌رباری ئاستی ئەو خزمەتگوزارییەی دابین دەکرێن، کەمپەکان زۆر لەژیانی ئاساییەوە دوورن، دانیشتوانی کەمپهکان پەراوێزخراون و لەژێر فشاری داراییدان بەهۆی بێکارییەوە، کەیارمەتییان نادات زاڵ‌بن بەسەر گرێی لاقەکردن یان رفاندنیاندا لەلایەن داعشەوە، بەتایبەتی لەنێو کچانی لاودا. عەبدوڵا وتی "پێویستی به‌گەشەپێدانی پلانێکی چڕ‌وپڕ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیە زۆر گرنگەو حکومەت و دەزگا پەیوەندیدارەکان دەبێت بەدوایدا بچن". وتیشی "پێویستی هەرە بەرچاوی ئێزیدییە ئاوارەکان: دەرفەتی کار، باشترکردنی دۆخی ژیان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانە". داوای لەحکومەت کرد باربووی زیاتر دابینبکات بۆ ئێزیدییەکان و وتی تەنیا ژمارەیەکی کەمیان تائێستا سوودیان لەو باربووانە بینیوە. لەنێو هەزاران ژنی ئێزیدیدا کهئەشکەنجەدراون و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوه، تەنیا (375) که‌س دوو ملیۆن دیناری عێراقی (1,680 دۆلار)یان وەرگرتووە. عەبدوڵا وتی "قوربانییەکان پێویستیان بەچاودێریی هەمیشەیی هەیە کهسنووردار نه‌بێت به‌پشتیوانی داراییه‌وه، بەڵکو درێژببێتەوە بۆ چاودێری تەندروستی دەروونیش". بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزیدییەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان، خەیری بوزانی وتی "پێویستییه‌کی زۆر هەیە به‌تاووتوێکردنی ئەو گرێ دەروونییانەی ئێزیدییە ئاوارەکان ئەزموونیان کردووە". وتیشی "پشتیوانیکردنی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان فاکتەرێکی سەرەکییە لەبەرگرتن بەم قەیرانە". هەروەها وتی "بەڵام گەڕانەوەکە دەبێت هاوکات بێت بەدابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ گەڕانەوەیان و پشتیوانی دارایی گەڕاوەکان بکرێت تا کار دەدۆزنەوە". زیاد لە (20) هەزار خێزانی ئێزیدی گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال لە سێ ساڵی رابردوودا، بەڵام زۆرێک هێشتا ئاوارەن. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان، نزیکه‌ی (300) هەزار ئێزیدی هێشتا لەکەمپەکاندان، کەزۆرێکیان لەهەرێمی کوردستانی عێراقن. بوزانی داوای دابینکردنی موچەی مانگانەی کرد، نەک تەنیا باربوو، بۆ هەموو ئەو ژنە ئێزیدیانەی لەلایەن ئەندامانی داعشەوە زیانیان لێدراوە. وتی "پێویستیشیان بەبەرنامەی ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانیان هەیە تایارمەتییان بدات زاڵ‌بن بەسەر کاریگەرییە دەروونی و جەستەییەکانی ئەو زیانەدا که پێیانگەیشتووە، وتی ئەمە یارمەتی رێگرتن دەدات لەوەی بکەونە نێو بازنەی نائومێدی و بێهیواییەوە". لەیلا بەرزنجی بەڕێوەبەری جود، کە رێکخراوێکی مرۆییه له‌موسڵ بۆ گەشەپێدان و بنیاتنانەوە، وتی کاری لەگەڵ ژنانی په‌ککه‌وته‌و رزگاربووانی تیرۆریزم کردووە کەکێشه و گرێی دەروونیی سه‌ختیان بۆ دروستبووە. وتیشی "پابەندبووین بەپشتیوانیکردنیان و به‌خشینی هیوا پێیان، یەکەم هەنگاو دابینکردنی راهێنان بوو تا بگه‌ن به‌دۆزینه‌وه‌ی کار لەبواری درومان و پیشە دەستییەکاندا." هەروەها وتی "کار هەستی متمانەو سوربوونیدا بەم ژنانە تاژیانیان باشتربکەن و داهاتوویەکی روونتریان هەبێت". بەرزنجی جەختیکردەوە لەوەی دابینکردنی راهێنانی پیشەیی و دەرفەتەکانی کار دەبێت بەشێکی سەرەکی بێت له‌هەر بەرنامەیەکی حکومی کە مەبەستی یارمەتیدانی گروپە پەراوێزخراوەکان بێت، لەنێویاندا ئێزیدییەکان.
ماردین نوره‌دین دوو په‌رله‌مانتارى گۆڕان و یه‌کێتى باسى خۆپیشاندان ده‌که‌ن له‌هه‌ولێرو یه‌کتر تۆمه‌تبار دەکەن که خۆپیشاندان پێویسته له‌هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان ده‌ڵێت:" هه‌ر که‌سێک خۆپیشاندان بکات له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵیاندا ده‌بین» و په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتیش ده‌ڵێت:» داوامان کردووه په‌رله‌مانتاران خۆپیشاندان بکه‌ن له‌به‌رده‌م بیناى حکومه‌تى هه‌رێمدا، ئه‌گه‌ر یه‌کێتى بیه‌وێت خۆپیشاندان بکات له‌هه‌ولێر حکومه‌ت ده‌له‌رزێنین". دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى گۆڕان ئێمه له‌ماوه‌ى رابردوو (37) په‌رله‌مانتار بووین له‌کۆتا کۆبوونه‌وه داواى جه‌لسه‌یه‌کى په‌رله‌مانمان کرد بۆ قوت و بژێویى و موچه‌ى خه‌ڵک بێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌وکاته تازه خۆپیشاندانه‌کان دهستىپێکردبوو ئه‌ویش بۆ راگرتنى ئه‌و توندوتیژیه‌ى که لەلایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کان دژى خۆپیشانده‌ران به‌کارده‌هات. دواتر ئه‌وان کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان نه‌کرد، ئێمه داوامان کرد که (37) واژو کۆبکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌ى ته‌واوى ئه‌ندامان، بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنه‌که ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه مانمان گرت قه‌رار بوو هه‌ریه‌ک له‌یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و نه‌وه‌ى نوێ له‌گه‌ڵمان بن، به‌و حسابه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان لاى یه‌کێتیه نه‌هاتن، نه‌وه‌ى نوێش ئاماده نه‌بوون، له‌دواى ئه‌وه ئه‌م دوو هێزه که‌مپینێکى زۆر ناشرینیان له‌ناو خه‌ڵک ده‌ستپێکرد که‌گوایه ئێمه له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مانداین و نایه‌ینه ناو خۆپیشانده‌ران. ئێمه بۆ کۆتا جار داوامان لێکردنه‌وه کهواژۆکان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌مان بکرێت بۆ ئه‌و فشاره‌ى که‌ئێستا له‌سلێمانى هه‌یه، ئه‌و خوێنڕشتنهى که‌ئێستا هه‌یه مایه‌ى قبوڵکردن نییه، له17ی شوباتدا به‌سێ مانگ چه‌ند که‌سێک شه‌هیدبوون، به‌ڵام مهنتقى تیا نیه له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بکوژرێ و زیاتر له (120) که‌س بریندار بکرێت و سه‌دان که‌س ده‌ستگیربکرێت کهههمووشى مافى خۆیه‌تى بۆ داواکردنى موچه‌ى خۆى هاتۆته سه‌ر شه‌قام. دواتر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى سلێمانى بوو، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى توندوتیژى نه‌بێت پاڵپشتى خۆپیشانده‌ران و ده‌نگى ناڕازیى و به‌رگرى له‌خوێن و مافى خه‌ڵک بکه‌ین به‌ره‌و سلێمانى هاتینه‌وه له‌بازگه‌که رێگریمان لێ‌کرا نه‌یانهێشت بێینه‌وه، فه‌رمانیان پێکرابوو ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر، له‌دواى ئه‌وه که‌مپینێکى تریان ده‌ستپێکرد که‌گوایه بۆچى ئێمه له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان ناکه‌ین، له‌سلێمانى خوێن رژاوه هاتووین به‌رگرى لێبکه‌ین، له‌هه‌ولێریش بێت، له‌دهۆکیش بێت به‌رگرى لێده‌که‌ین. له‌هه‌مووى بێماناتر و خراپتر قسه‌ى چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانه ده‌ڵێ پۆلیسێ بهپهرلهمانتارهکانى وتووه بڕۆن له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان بکه‌ن، راستى هیچ جیاوازى له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا نیه، یه‌کێتى کاتێ تۆى قبوڵه به‌گژى پارتیدا بچێته‌وه، پارتى کاتێ تۆى قبوڵه به‌گژى یه‌کێتیدا بچیته‌وه، ئێستا خه‌ڵک موچه‌ى خۆى ده‌وێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به‌داهاتى ناوخۆ‌و مه‌له‌فى نه‌وت و رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه. هه‌ر که‌س خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر بکات ئێمه پشتیوانى لێده‌که‌ین، خۆپیشاندانى سلێمانى ئێمه نه‌مانکردووه، ئێمه له‌شوێنێک خۆپیشاندانمان نه‌کردووه تا بڵێین له‌هه‌ولێریش ده‌یکه‌ین، ئه‌وه قسه‌ى هێزێکى وه‌ک یه‌کێتیه، په‌رله‌مان له‌هه‌ولێره، حکومه‌ت له‌هه‌ولێره، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له‌هه‌ولێره، به‌ڵام تۆ له‌سلێمانى فیشه‌ک به‌خه‌ڵکه‌وه ده‌نێیت کوڕى خه‌ڵک ده‌کوژى توندوتیژى ده‌که‌ی. یه‌کێتى (21) په‌رله‌مانتارى هه‌یه له‌په‌رله‌مانى کوردستان، هه‌مووى سه‌حب کردۆته‌وه بۆ سلێمانى، حه‌وت واژۆ ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جموجۆڵ بکه‌وێته په‌رله‌مان و په‌رله‌مان کارا بکرێته‌وه، سه‌رۆکى په‌رله‌مان لاى ئه‌وه، لایه‌نى که‌م ئاکتیڤى بکاته‌وه ئه‌وکاته خۆپیشاندان له‌هه‌ولێریش ده‌کرێت، یه‌کێتى با پێشمان بکه‌ون ئێمه‌ش پشتگیری‌یان ده‌که‌ین. هاورێ مه‌لا ستار. په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى ئێمه له‌په‌رله‌مانى کوردستان (37) په‌رله‌مه‌نتار که‌ناومان لێ‌نرا به‌ره‌ى ناڕازیى، ئه‌م به‌ره‌یه کۆمه‌ڵێ بیرۆکه‌مان تاووتوێ کرد که‌چۆن رێکبکه‌وین و هه‌وڵبده‌ین له‌گه‌ڵ شه‌قامدا به‌شدار بین له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان، ئێمه په‌رله‌مانتارین، نوێنه‌رى خه‌ڵکین کهڕووداوێکى له‌م جۆره دروست ده‌بێت، پێویسته په‌رله‌مانتاران هه‌ڵوێستیان هه‌بێت. باسى ئه‌وه‌مان کرد نزیکه‌ى (10) ساڵه خۆپیشاندان له‌سلێمانى و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌و راپه‌ڕین تاقىکراوهتهوه بهچهمچهماڵیشهوه، هیچ ده‌ره‌نجامێک و ده‌ستکه‌وتێکى نه‌بووه بۆ خه‌ڵک، پێشنیارمان کرد بۆ هه‌ڤاڵه‌کانمان په‌رله‌مانتاره‌کان با له‌پێش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران مانگرتن بکه‌ین و خێمه هه‌ڵبده‌ین له‌هه‌ولێرو خۆپیشاندان بکه‌ین، دڵنیاین له‌وێ کاریگه‌رى زیاتره وه‌ک له‌وه‌ى له‌شوێنێکى دیکه بکرێت، هه‌ولێر چه‌قى ململانێکان و سیاسه‌تکردن و یه‌کلایکردنه‌وه‌ى دۆخى دارایى خه‌ڵکه، حکومه‌تى مه‌رکه‌زى هه‌رێمى کوردستان له‌وێیه، بڕیاره‌کان له‌وێ ده‌ره‌چێت. ئه‌مه دوو به‌شه به‌شێکیان ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانێکى خۆڕسک خۆى دروست ده‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه پشتیوانیان ده‌بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاتێک دێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه خۆمان خۆپیشاندان بکه‌ین ئه‌مه مه‌وزوعێکى تره. هه‌رکات بێته ئه‌وه‌ى ئێمه خۆمان خۆپیشاندان بکه‌ین ئه‌گه‌ر له‌هه‌ولێر بێت یان له‌بادینان ره‌نگه بۆ ئێمه زۆر به‌ئاسانى بتوانین هه‌ر خۆپیشاندانێکى سه‌رتاسه‌ریش دروستبکه‌ین، به‌ڵام واقیعه‌که ئێستا جیاوازه، هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى له‌به‌غدا بوون، ئه‌م چه‌ندڕۆژه وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان لهبهغدایه، چاوه‌ڕوانى ده‌ره‌نجامى ئه‌م سه‌ردانانه ببین بزانین ده‌ره‌نجامه‌که‌ى چى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌وه‌ى ئێمه بڕیار بده‌ین له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان بکه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه خۆپیشاندان ده‌که‌ین و به‌ئاسانیش ده‌توانین ئه‌و حکومه‌ته بله‌رزێنین. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى که‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه به‌ڕێزه یان ئه‌و ئاسایش و پۆلیسه کهڕێگرییان کردووه ئه‌مه‌یان پێوتووه، وتویانه ئێوه له‌هه‌ولێرن ئه‌گه‌ر نوێنه‌رى ئێمه‌و خه‌ڵکن له‌هه‌ولێر ده‌بێت خۆپیشاندانمان بۆ بکه‌ن، نه‌ک هه‌ولێر جێبهێڵن و بێنه سلێمانى، له‌کاتێکدا ئه‌مه بڕواى ئێمه‌شه، ده‌بوو ئه‌و براده‌رانه هه‌ولێر جێنه‌هێڵن بێنه‌وه بۆ سلێمانى، ده‌بوو له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان بکرایه بابگیرانایه، ئه‌گه‌ر بڕوایان وایه کهئهترسن هه‌سته‌که‌ن مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه. هه‌رچه‌نده ئیدانه‌ى ئه‌و مه‌وزوعه‌م کرد، دژى هه‌ر رێگریهکین که له‌هه‌ر په‌رله‌مانتارێک بکرێت، به‌ڵام هه‌ندێ جار پاساو هه‌یه، پاساوه‌کانیش ئه‌وه‌بوو کهپارێزگار بڕیارى ده‌رکردبوو، ئه‌و پێشهمهرگهیەش پێیانى وتبوو.
هاوڵاتى لەدوو بەرەوە تورکیا تەنگی پێهەڵچنراوەو سزای قورسی ئابوری چاوەڕێی دەکات بەجۆرێک رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی وڵاتەکەی ترساندووەو داوای «دیالۆگ و دانوستان» دەکات لەگەڵ سزا سەپێنەرەکان – ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا. لە هەینی رابردوو، ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەدەنگی (٨٤) ئەندام (سیناتۆر)ی ئەنجومەنەکە پرۆژەیاسای بەرگری نیشتمانی ٢٠٢١ی تێپەڕاندو لەبڕگەیەکیدا سەپاندنی سزا دیاری دەکات بەسەر تورکیادا بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی رووسی. لەڕۆژی بوون بەیاساوە، دەبێت لەماوەی (٣٠) رۆژدا سزا بسەپێنرێت بەسەر ئەنقەرەدا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە کەپێشتر چەندین جار ڤیتۆی لەسەر سزا سەپاندن بەسەر تورکیادا کردبوو بەهۆی نزیکی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەردۆغاندا. بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ لەمێژە داوای سەپاندنی سزا دەکەن بەسەر ئەنقەرەدا کاتێک لەتەمموزی ٢٠١٩ یەکەمین پارچەکانی سیستمەکەی پێگەشت، کە واشنتن پێیوایە سیستەمەکە دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە نهێنییەکانی فڕۆکەی ئێف-٣٥ی ئەمریکی. بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ رووسیا ئەنجامی داوە، تورکیا دوو ملیار و (٥٠٠) ملیۆن دەدات بە مۆسکۆ لەبەرامبەر کڕینی سیستەمەکەدا کە پێیوایە سیستمەکە پێویستییەکی هەنوکەییە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ململانێ سەربازییانەی لەدەوروبەری وڵاتەکەیدا هەن و رایگەیاندووە هاوپەیمانەکانی بەئەمریکاشەوە لەناتۆ نەیانتوانیوە جێگرەوەیەکی بۆ دابین بکەن – وەک سیستەمی بەرگری پایتریۆتی ئەمریکی - کە لایان قبوڵکراو بێت. لە راپۆرتێکی تایبەتی ئاژانسی رۆیتەرز هاتووە، سزاکە ئاژانسی دابینکردنی بەرگری تورکیا‌و سەرۆکی ئاژانسەکە دەگرێتەوە کە ئیسماعیل دەمیرە. بە پشتبەستن بەوتەی دوو بەرپرسی ئەمریکی، رۆیتەرز باسی لەوەش کردووە ئەمجارە دۆناڵد ترەمپ خۆی راوێژکارەکانی راسپاردووە بۆ سزا سەپاندن بەسەر ئەنقەرەدا. تۆڕی میدیای بلۆمبێرگ لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە دۆناڵد ترەمپ رەزامەندی خۆی دەربڕیوە لەسەر پاکێجێکی سزا کە لەلایەن مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە، پێشنیاری بۆ کراوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا، بەڵام باس لەوە نەکراوە سزاکان چی لەخۆدەگرن. بەپێی وتەی سەرچاوەکانی بلومبێرگ، سزاکان لەمیانی یاسای (رووبەڕووبونەوەی نەیارەکانی ئەمریکا لەڕێی سزاوە) یاخود کورتکراوەکەی (کاتسا)وە دەسەپێنرێت، کە هەمان یاسایە تێیدا سزای جۆراوجۆر بەسەر ئێران‌دا سەپێنراوە لەماوە چوار ساڵی دەسەڵاتی ترەمپدا. دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە لیرەی تورکی لەسەدا ١.٥٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە لەمساڵدا زیاتر لەسەدا (٢٥) بەهای خۆی لەدەستداوە. تەنها رۆژێک پێش پەسەندکردنی پرۆژەیاسەکەی کۆنگرێس، یەکێتی ئەوروپاش بڕیاریدا سزای ئابوری بەسەپێنێت بەسەر ئەنقەرەدا لەبەر دەرهێنان و بەدواداگەڕانی گازی سروشتی لەدەریای سپی ناوەڕاست. ماوەی چەند مانگێکی زۆرە گرژی لەنێوان یۆنان و تورکیا دروستبووە لەسەر مافی دەرهێنانی گازی سروشتی و تورکیا چەندین جار کەشتی ناردووە بۆ بەشی «قوبرسی تورکی» کە ئەسینا و یەکێتی ئەوروپا پێیانوایە سەرپێچییەو سنوربەزاندنی خاکی قوبرسە. تورکیا باس لەوە دەکات لەو ناوچەیەدا کار دەکات کەدەکەوێتە بەشی خۆیەوە کە قوبرسی تورکی مافی هەیە تێیدا. بڕیارە لەچەند هەفتەی داهاتوودا جۆزێپ بۆریڵ، سەرۆکی کاروباری دەرەوەی یەکێتییەکە، ناوی ئەو کەس و کۆمپانیا تورکیانە ئاشکرا بکات کە سزاکە دەیانگرێتەوە. سزاکان بریتین لەقەدەغەکردنی گەشت و بلۆککردنی چەند سەرمایەیەکی تورکی کە فەرەنسا و یۆنان پێیانوایە سزایەکی سووکە و داوای سزای سەختتریان کرد. «ئەوروپا توانستی خۆی دەرخستووە بۆ بەرەنگاری تورکیا بە سەپاندنی سزا تا ئەوەی دەستهەڵبگرێت لەکردەوە تاکلایەنەکانی لەدەریای سپی ناوەڕاست. ئێمە مانگی تشرینی یەکەم هەلێکماندا بەتورکیاو پەیوەندیمان پێوەکردو مەرجمان بۆ دانان، بەڵام بە کۆی دەنگ تێبینی ئەوەمان کرد تورکی بەردەوام لەکردەوە تووندەکانی»، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وای وت. دوابەدوای بڕیاری یەکێتییەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاند رێکارەکان «لایەنگریی پێوە دیارەو نایاسایین»، جگە لەوەی دەبێت برۆکسل وەک «هەماهەنگکارێکی راستگۆ» هەڵسوکەوت بکات لەناکۆکییەکەدا. هەروەها ئەوەش هاتووە کە یەکێتییەکە پیویستە بە «ژیری» مامەڵە لەگەڵ کێشەکە بکات نەک گوێ لە داخوازییەکانی یۆنان بگرێت. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دوابەدوای هەواڵەکە لەکۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی پارتەکەی وتی: «ئێمە پەیوەندی رەگداکوتاوی سیاسی و ئابوریمان هەیە لەئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کەناکرێت هیچ لایەکیان فەرامۆشی بکەن یان لەدەستی بدەن. هیچ کێشەیەک نییە کە لەڕێی دیاکۆگ و هەماهەنگییەوە چارەسەر نەکرێت». سزاکانی یەکێتی ئەوروپا تەنها سەرەتایەو لەمانگی ئازاری ٢٠٢١ جۆزێپ بۆڕێڵ سزای فراوانتر رادەگەیەنێت دوای ئەوەی یەکێتییەکە دانوستان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکات. ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا دوابەدوای بڕیاری یەکێتییەکە رایگەیاند تاووتوێی قەدەغەی ناردنی چەکیان کردووە لەگەڵ ئەوەی چۆن لە لوتکەی ناتۆ باس بکرێت، هەروەها رایگەیاند «دەمانەوێت هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا بکەین دەربارەی تورکیا». جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، چەندینجار جەختی لەوە کردووەتەوە لەبەرامبەر تورکیا‌و ئەردۆغاندا تووند دەبێت و سەرپێچییەکانی ئەنقەرە فەرامۆش ناکات. یەکێتی ئەوروپاو ناتۆ لەپلانیاندایە لوتکەیەک رێکبخەن لەگەڵ جۆو بایدن دوای ئەوەی لەکانونی دووەمی ٢٠٢١ دەسەڵات دەگرێتە دەست. بەپێی ئاماری ئاژانسی یۆرۆستات-ی سەر بەیەکێتی ئەوروپا، لەساڵی ٢٠١٨‌دا یەکێتییەکە بە بەهای (٥٤) ملیۆن و (٥٣) هەزار دۆلار چەکی هەناردەی تورکیا کردووە کەمووشەکیش لەخۆدەگرێت، بەڵام فرۆشتنی فرۆکەی جەنگی بەوڵاتەکە دەگاتە نزیکەی چەند ملیار یۆرۆیەک. پەیمانگەی توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم بڵاویکردووەتەوە ئەمریکا، ئیتاڵیا، هەروەها ئیسپانیا یەکەمی ریزبەندییان گرتووە لەهەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا. چەندین وڵاتی ئەوروپی وەک فینلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا، هەروەها سوید لەتشرینی یەکەمی ٢٠١٩ رێککەوتن لەسەر ئەوەی فرۆشتنی چەک کەم بکەنەوە یان رایبگرن بەتورکیا، بەڵام نەیانتوانی بەکۆی یەکێتییەکە بڕیار بدەن لەسەر بابەتەکە. بڕیاری ئەو وڵاتانە دوای ئەوە دێت کەتورکیا پەلاماری رۆژئاوای کوردستانی دا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩و چەندین ناوچەی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)یان داگیرکرد. وڵاتانی ئەوروپی کە ئەندامیش نین لە رێکخراوی ناتۆ، لەسەر چەندین بابەتی تریش نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەمەڕ کردەوەکانی تورکیا وەک دەستتێوەردانی ئەنقەرە لەجەنگی ناوخۆیی لیبیا‌و سوریا هەروەها کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس-(٤٠٠) لە رووسیا. ئەوروپییەکان باس لەوە دەکەن سیستەمی بەرگری ئێس- (٤٠٠) لەگەڵ سیستەمی بەرگری ناتۆدا ناگونجێت و دەبێتە هۆی پێدانی زانیاری رێکخراوکە بە رووسیا. «سزا خۆی لەخۆیدا کۆتایی نییە ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لەکردەوە تووندەکانی. چاوەرێ دەکرێت تورکیا رێبازی خۆی بگۆڕێت و وادیارە ئەوروپا یەکگرتووەو پشتگیری یۆنان و قوبرس دەکات»، کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان وای وت.
عه‌مار عه‌زیز، دهۆك قەبارەی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە پاریێزگای دھۆک لەمساڵدا400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند کە زیاتر له 23 پرۆژه‌ی خزمه‌تگۆزاری پاره یان بۆ خه‌رجكراوه. به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌كاتی ستراتیژی وه‌كۆ ته‌واو كردنی فرۆكخانه‌ی دهۆك و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه هێشتا ته‌واو نه‌كراون. كورد‌و ئیحسان ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی وت "ئێمه ئامارێكمان هه‌یه كه له مانگی كانونی دووه‌می 2019 وه تاوه‌كۆ كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2020 پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به بهای چوارسه‌د و چوارده ملیون و پێنج سه‌دو سیهو دوو ملیون دولار بۆ، هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا 22 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سنوری پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ كراون و ئێستا له قوناغی كۆتایی دان ، پرۆژه‌كان جۆرا و جۆرن زیاتریان پرۆژه‌كانی پێشه‌سازی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵی نه". به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی دروستكردنی پرۆژه له 25 بازرگان وەرگیراوەتەوە، بەھۆی دواکەوتی جیبەجیکردنی پڕۆژەکانیان. كورد‌و ئیحسان وتی "رێگه‌مان نه‌داوه ده‌ست بکەن به‌جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانیان، ئێمه به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ چونیه‌تی جێبه‌جێ كردنی هه‌موو پرۆژه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ربازرگانێك به‌پیێ مه‌رجه‌كانمان پرۆژه‌كه‌ی خۆی ته‌واو نه‌كات سزا ده‌ده‌ین " به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای دهۆك وتیشی " بۆ ساڵی 2021 پلانێكی زۆر باش و ورد مان داناوه، به‌نیازین پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌موو قه‌زایه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك به‌بێ جیاوازی جێبه‌جێ بكه‌ین، پرۆژه‌كانیش جورا جۆرن ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر پێویستی قه‌زایه‌كان چونكه هه‌موو قه‌زایه‌ك وه‌كۆ یه‌ك نیه بۆ نموونه قه‌زای به‌رده‌ره‌ش و ئامێدی، به‌رده‌ره‌ش ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی یه زیاتر پێویستی به هه‌ندێك پرۆژه‌ی چاندن هه‌یه به‌ڵام قه‌زای ئامێدی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گه‌شتیاری مان ده‌بێت بۆئه‌و قه‌زایه" . كورد‌و ئيسحان به‌هاوڵاتی وتیشی "ڕاسته‌له رابوردودا نهیهكسانیهكی زۆر هه‌بوو له‌نێوان قه‌زایه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك بۆ پرۆژه‌كانی وه‌رهێنان زیاتر بازرگانه‌كان پرۆژه‌كانی خۆیان له سه‌نته‌ری دهۆك یان ئه‌نجام ده‌دا به‌ڵام زیاترئهمه قبول ناكه‌ین " سه‌باح عه‌لی شه‌ریف ، ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی وت "ئێمه ئاگاداری ئه‌و بڕه پاره یه نین كه له‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمه‌وه خه‌رج ده‌كرێت بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كانی خزمه‌تگۆزاری، ڕاسته له‌ساڵی 2020 ژماره‌یه‌ك پرۆژه ته‌واوكراون به‌ڵام به گشتی پرۆژه ستراتیژییه‌كان وه‌كۆ فرۆكخانه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌وار هاتن نه‌خۆشخانه‌ی 100 ته‌ختی له قه‌زای به‌ڕده‌ره‌ش و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی تر كه‌هێشتا ته‌واو نه‌كراون " سه‌باح وتیشی " ئه‌و پرۆژانه‌ی له سنوری پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێن له ئاست ئه‌و قوربانیه‌ی خه‌ڵكی دهۆك نیه، پارێزگای دهۆك زۆرترین شه‌هیدى داوه له شه‌ڕی دژی داعش ،ده‌یان پرۆژه‌ی گه‌وره له هه‌ولێر و سلێمانی دروست كراون به‌ڵام له دهۆك نه‌كراون چه‌ندین جار داوامان كردوه سایلویهك دروست بكرێت چونكه ناوچه‌كه‌ی ئێمه زه‌نگینه له رووی چاندنه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كراوه" رۆژنامه‌ی هاوڵاتی په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند لێپرسراوێكی پارێزگای دهۆك كرد تاوه‌كۆ چه‌ند ئامارێك ده‌ست بكه‌وێت به‌ڵام سه‌رجه‌میان وتیان زانیاریمان نیه، به‌پیێ ئه‌و به‌دواداچوونه ئێمه كردومانه پرۆژه‌كانی خزمه‌تگۆزاری له مانگی 1ی 2020 تا ئێستا زیاتر له 23 پرۆژه له سنوری پارێزگای دهۆك پاره‌یان بۆ خه‌رج كراوه جێبه‌جێ كراون. مانگی كانونی دووه‌م به گۆژمه‌ی زیاتر له چوار ملیار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌ت گۆزاری له ناحیه‌ی فه‌یدیه كرانه‌وه مانگی شوبات رێگای گرشین، سحێلا به درێژای 20 كم به بهای 53 ملیون و 648 هه‌زار دولار كرایه‌وه مانگی ئادار به‌ردی بناغه بۆ دوو پرۆژه‌ی كاره‌با له سنوری قه‌زای زاخۆ به بهای 259 ملیون دولار مانگی نیسان كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به توشبووانی كۆرۆنا به ملیونێك و 800 هزار دولار مانگی ته‌موز 1_به‌ردی بناغه بۆ دروستكردنی پرۆژی كۆمه‌ڵگای پێشه‌سازی تايبهب به كه‌ل و په‌لی خواردن به كۆژمه‌ی70 ملیار دینار 2_23 پرۆژه‌ی جۆرا جۆر له سنوری قه‌زایه‌كانی ئامێدی، ئاكرێ، به‌ڕده‌ره‌ش، زاخۆ به كۆژمه‌ی 3 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن 3_ پرۆژی ئه‌نده‌ر پاسه‌كانی ناو سه‌نته‌ری شاری دهۆك به كۆژمه‌ی 103 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن مانگی ئه‌یلول به‌كۆژمه‌ی 80 ملیار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ل سنوری قه‌زای ئامێدی جێبه‌جێ ده‌كرێن _1 كردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌قامێك له سنوری قه‌زای زاخۆ به كۆژمه‌ی 322 ملیار دینار _ 2 به‌ردی بناغه بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 ته‌ختی له قه‌زای ئامێدی به كۆژمه‌ی 43 ملیار دینار _3 مانگی تشرینی یه‌كه‌م به كۆژمه‌ی 84ملیون دولار رێگای سه‌ره‌كی نێو ده‌وڵه‌تی گۆپال كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و دهۆك كرایه‌وه _ 1 2_پرۆژه‌ی قێركردنی رێگای نیوده‌وله‌تی ئیبراهیم خه‌لیل به كۆژمه‌ی زیاتر له 36ملیار دینار مانگی تشرینی یه‌كه‌م 1_به كۆژمه‌ی 84ملیون دولار رێگای سه‌ره‌كی نێو ده‌وڵه‌تی گۆپال كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و دهۆك كرایه‌وه 2_ پرۆژه‌ی قێركردنی رێگای نیوده‌وله‌تی ئیبراهیم خه‌لیل به كۆژمه‌ی زیاتر له 36ملیار دینار مانگی تشرینی دووه‌م 1_ بڕی 144 ملیون دینار بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی سندوقی سولینهكانی ناحیه‌ی شیلادزێ ، هه‌روه‌ها 168 ملیون دینار بۆدروستكردنی كارگه‌یه‌كی ئوكسجین له نه‌خۆشخانه‌ی هێڤی تایبه‌ت به منداڵان ، پرۆژه‌ی قێركردنی رێگه‌كانی ناوخۆی شێلادزێ له‌گه‌ل ئاوی سولینهكان به كۆژمه‌ی 589و مليون دينارو383 هزار دينار 2_بڕی 18ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند رێگایه‌كی سنوری قه‌زای ئاكرێ 3_ پرۆژه‌ی ڕاكێشانی كاره‌با له‌ناوچه‌ی كواشێ بۆ تلكه‌به‌ر به كۆژمه‌ی 6،9 مليون دولار 4_ به‌كۆژمه‌ی ملیارێك و سێ سه‌د ملیون دینار بۆ پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێگه‌ی دۆمیز مانگی كانونی یه‌كه‌م 1_ بڕی 33 ملیون دولار پرۆژه‌ی دروست كردنی ئاوی ناحیه‌ی فه‌یدی 2_ بڕی 15 ملیار دینار بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگۆزاری له سنوری قه‌زای زاخۆ 3_ بڕی 22 ملیون دینار بۆ دروستكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگۆزاری له سنوری قه‌زای زاخۆ .