عه‌مار عه‌زیز- دهۆک که‌مال ئه‌تروشی هه‌فته‌ی رابردوو له‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بووه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان، له‌هه‌مان کاتدا ژماره‌ی نیشته‌جێبووانی ناحیه‌ی ئه‌تروش له (200) خێزان کهمبووەتهوه بۆ نیوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نۆژه‌ن نه‌کردنه‌وه‌ی خانووه‌کانیان که‌مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته بۆ ساڵانی حه‌فتاکان. عارف تۆفیق ،(23) ساڵه له‌سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ئه‌تروش ده‌ژیت، به هاوڵاتى وت « ئێمه زۆر کێشه‌مان هه‌یه، له‌وانه دوو خوێندنگامان هه‌یه زۆر کۆنن، مێژووی دروستکردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی حه‌فتاکان، به‌داخه‌وه تائێستا نۆژه‌ن نه‌کراون، پێویسته خوێندنگایه‌کی نوێمان بۆ دروستبکرێت یان هه‌ردوو خوێندنگاکه نۆژه‌ن بکرێته‌وه، خانووه‌کانمان هی سه‌رده‌می رژێمی به‌عسن، ژیان له‌ناو ئه‌و خانووانه زۆر قورس و ناخۆشه، داوامان کردووه هه‌ریه‌کێک له‌ئێمه پارچه زه‌ویه‌کی پێبدرێت تاوه‌کو خانوویه‌کی نوێ بۆ خۆی دروستبکات، به‌ڵام تائێستا هیچ دیارنیه«. عارف وتیشی « به‌پیێ زانیارییه‌کانم ئه‌تروش کونترین ناحیه‌یه له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی کوردستان، له‌ساڵی 1918 خوێندنگای لێکراوهتهوهو کونترین مه‌ڵبه‌ندی زانیاری و خوێندن بووه، ده‌یان به‌رپرسی ئه‌تروشی هه‌ن له‌ناو حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام ناحیه‌که‌ی خۆیان پشتگوێ خستووه، داوایان لێده‌که‌ین به‌هانای خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه بێن و کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ربکه‌ن». عارف تۆفیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا « ئه‌گه‌ر پاره‌م هه‌بیت یه‌ک رۆژیش لهئهتروش نامێنم و ده‌چمه شێخان یان شاری دهۆک، من دڵنیام ئه‌گه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌رنه‌کرێن خه‌ڵکه‌که زیاتر لهئهتروشهوه کۆچ ده‌کات». ئه‌تروش له‌ساڵی 1878 بووەته ناحیه، له‌ساڵی 1957 نزیکه‌ی (700) خێزان لهناحیهکه ده‌ژیان، کەئهوکات رێژه‌ی دانیشتوانی له‌شاری دهۆک زیاتر بوو، ناحیه‌ی ئه‌تروش سه‌ر به‌قه‌زای شێخانه له‌سنوری پارێزگای دهۆک، ئێستا نزیکه‌ی (115) خێزان لهناحیهکه ده‌ژین، ناحیه‌ی ئه‌تروش له (81) گوند پێکهاتووه، له‌م ژماره‌یه نزیکه‌ی (65) گوند ئاوه‌دانن و خه‌ڵک لێی نیشته‌جێیه. موحه‌مه‌د سلێمان، موختارى ناحیه‌ی ئه‌تروش به هاوڵاتى وت « کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئێمه خانووهکانمانن له‌وه‌رزی زستان دڵوپ ده‌که‌ن، خانووه‌کان مێژووی دروستکردنیان زۆر کونن و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی حه‌فتاکان، ئێمه نامانه‌وێت خانووه‌کان نۆژه‌ن بکه‌ینه‌وه، خه‌ڵکی ناحیه‌که ده‌یانه‌وێت له‌شوێنێکی تر به‌ڵام هه‌ر له‌سنوری ناحیه‌که پارچه زه‌وییان پێبدرێت تاوه‌کو سه‌رله‌نوێ خانوو بۆ خۆیان دروستبکه‌ن». موختارى ناحیه‌ی ئه‌تروش وتیشی «خزمه‌تگوزارییه‌کانی تر وه‌کو ئاو‌و کاره‌باو شه‌قامه‌کان هیچ کێشه‌مان نیه، پێش دوو ساڵ بهڕێوهبەرایهتی ناحیه‌که شوێنێکی نوێیان دهستنیشانکردو بڕیار بوو له‌و شوێنه هه‌ر خێزانێک پارچه زه‌وییه‌کیان پێبدرێت تاوه‌کو خانوویه‌کی نوێ بۆ خۆیان دروستبکه‌ن، ئه‌تروشی کۆنیش بمێنێته‌وه وه‌کو ناوچه‌یه‌کی شوێنه‌واری، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م بارودوخهی کوردستان ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ نه‌کرا». موحه‌مه‌د سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا « پێش 2003 نزیکه‌ی (200) خێزان له‌ناو سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ئه‌تروش ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ژماره‌که کهمبووەتهوه بۆ (115) خێزان، ئه‌گه‌ر وابڕوات ژماره‌که هێشتا که‌متر ده‌بێته‌وه، دۆخی خه‌ڵک زۆر خراپه به‌هۆی ئه‌و خانووانه‌وه، له‌هه‌ندێک خانوو دوو خێزانی تێدا ده‌ژین و شوێنیان زۆر بچووک و ناخۆشه، داوا له‌وه‌زیری نوێی سامانه سروشتییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین ئه‌و کێشه‌یه‌مان بۆ چاره‌سه‌ربکه‌ن». سالم عوزێر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی له‌ناحیه‌ی ئه‌تروش به هاوڵاتى وت « هه‌ر له‌سنوری ناحیه‌ی ئه‌تروش شوێنێکی نوێمان ئاماده کردووه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌تروش که‌نزیکه‌ی (12) هەزار دۆنمه، هه‌ر سه‌رۆک خێزانێک پارچهزهویهکی پێده‌درێت تاوه‌کو خانووه‌یه‌کی نوێ بۆخۆی دروستبکات، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی پرۆژه‌که راوههستاوه، له‌م کاته‌دا باوه‌ڕناکه‌م پڕۆژه‌که جێبه‌جێ بکرێت، چونکه هه‌ر ته‌نها دروستکردنی خانوو نیه، به‌ڵکو پێویستی به‌شه‌قام و ئاو‌و کاره‌با و زۆر خزمه‌تی تر هه‌یه «. سالم عوزێر وتیشی «خانووه کۆنه‌کانی ناحیه‌ی ئه‌تروش له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه دروستکراون، بۆیه ئه‌و خانووانه موڵکی هاووڵاتی نین، هه‌رکاتێک پاره‌ی پێویست بۆپرۆژهکه خه‌رج کرا ئێمه ده‌ستده‌که‌ین به‌دابه‌شکردنی پارچه زه‌وی لەسه‌ر هاووڵاتیانی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ئهترش».
هاوڵاتى به‌پێى راپۆرتى ماڵپه‌ڕێکى ئه‌مریکى، خۆکوشتنى ژنان وکچانى ئێزدى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه زیادیکردووه،بەهۆی هەڕەشەی ئەلکترۆنییەوە بووە و له عێراقیش به‌پێى ئامارێک له %80 ى ئه‌وانه‌ى خۆیان ده‌کوژن ژنانن . ئەو حاڵەتە خۆکوشتنانەی بەمدواییە لەناو کەمپی ئێزدییەکان روودەدات جیاوازە رێکخراوێک کە کاری بە بەڵگەنامە کردنی دۆخی ئێزدیەکانە ئاشکرایکردووە، ئەو حاڵەتە خۆکوشتنانەی بەمدواییە لەناو کەمپی ئێزدییەکان لە باشووری کوردستان روودەدات، حاڵەتی جیاوازە، هەرچەندە ماوەی نێوان خۆکوشتنەکان کەمە و سێ لەوانەش تەمەنیان خوار 18 ساڵ بوو سێ لەو کچانەی خۆیان کوشت، دوانیان تەمەنیان 15 ساڵ بو. ئەو رێکخراوە دەڵێت دوو لەو کچانەی لەمدواییەدا خۆیان کوشت بەهۆی هەڕەشەی ئەلکترۆنییەوە بووە و هەرسێ کچەکەش لە کەمپەکانی شاریا و ئیسیان و بەرسڤی پارێزگای دهۆکە. عەلی ئیبراهیم بەرپرسی نوسینگەی شەنگالی رێکخراوی بەبەڵگەنامەکردنی ژیانی ئێزدیەکان ئاماژەی پێکردووە، ئەو دوو کچەی تەمەنیان 15 ساڵ بووە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەیان لێکراوە و هەر ئەوەش بووەتەهۆی خۆکوشتنیان، کچی سێیەمیش کە تەمەنی نەگەیشتبووە 18 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانی و تێنەگەیشتنی هاوسەرەکەی لێی خۆی کوشتووە. هەندێک لە کچان و ژنانی ئێزدی لەکەمپەکان گێچەڵیان پێدەکرێت سەرچاوەیەکیش لە کەمپی شاریا بە ماڵپەڕی حوڕرەی ئەمریکی وتووە، هەندێک لە کچان و ژنانی ئێزدی لەکەمپەکان گێچەڵیان پێدەکرێت و هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەریان دەدرێت. خۆکوشتنی کچان و ژنانی ئێزدی لەکاتێکدایە، ئێزدییەکان بەهۆی ئەوەی ئاینیان جیاوازە، لە ترسی داعش و گروپە توندڕەوەکان پەنایان بۆ کەمپەکان بردووە، دوای ئەوەی ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە. بەوهۆیەشەوە بەپێی ئامارە جیاوازەکان زیاتر لە پێنج هەزار کچ و ژنی ئێزدی لەلایەن ئەو رێکخراوە توندڕەوەوە رفێندران، تەنها توانراوە کەمتر لە نیوەشیان ئازاد بکرێن و بەشێکی زۆریان وەک کەنیزە کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە. نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا لە زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەناو ئێزدییەکان مانگی 12 ی ساڵی رابردوو، نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا لە زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەناو ئێزدییەکان و رایگەیاند لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا خۆکوشتنی ئێزدییەکان زیادیکردووە، بەتایبەتیش ژنانی ئێزدی. بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکانیش، لە ساڵی 2019 دا 590 کەس لەعێراق خۆیان کوشتووە، هەزار و 112 کەسیش هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، کە %80 یان ژن بوون. لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی ئەو دۆخەی عێراق و بەتایبەتیش ناوچەی ئێزدییەکانی تێکەوتووە، خێزانە عێراقییەکان بەدەست کێشەی دەروونییەوە دەناڵێنن، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لەئێزدیەکان تائێستا لە کەمپەکاندا دەژین.
شاناز حه‌سه‌ن کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌فته‌ى رابردوو بڕیاریدا پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات، به‌ڵام چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌کات تاپشک و شایسته داراییه‌کانى بزانێت. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى کۆبووه‌وه‌و تێیدا گفتوگۆ کرا له‌ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا پرۆژه بودجه‌ى 2021 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات تاله‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خه‌رجى و داهاته‌کان روونببێتهوهو وه‌زاره‌ته‌کانیش پلانى کاریان جێبه‌جێ بکه‌ن. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2014ه‌وه پڕۆژه‌ى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان نه‌کردووه، ئه‌وه‌ش به‌بیانووى قه‌یرانى دارایى و نه‌ناردنى شایسته داراییه‌کان له‌به‌غداوه. په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرۆژه بودجه‌ى 2021 ده‌کات و تێیدا پشکى هه‌رێم به له‌سه‌دا (12.67) دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و داهاته فیدراڵییه‌کان. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:»پێویسته پڕۆژه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند بکرێت و پشکى هه‌رێم روونببێته‌وه، ئنجا ده‌توانرێت پرۆژه بودجه‌ى هه‌رێم ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات». زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: «به‌پیى یاسا‌و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان پێویسته حکومه‌ت له‌مانگى (10)وه ده‌ست بکات به‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجە بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ساڵ کارى له‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان جیاوازه‌و پێویسته پڕۆژه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ندبکرێت تا حکومه‌ت به‌رچاو روونى هه‌بێت، ئنجا ده‌توانرێت پرۆژه بودجهکهى ره‌وانه بکات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ناردنى پڕۆژه‌ى بودجه شه‌فافییه‌ت دروستده‌کات و گه‌نده‌ڵى که‌مده‌کاته‌وه‌و به‌رنامه‌و کار‌و پرۆژه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى تێدایه‌و یه‌کێکه له‌ئه‌رک و کاره‌کانى په‌رله‌مان کهپهسهندکردنى بودجه‌یه. زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه«پرۆژه بودجه‌که له‌سه‌ر دوو بنچینه ده‌بێت، یه‌کێکیان پشکى هه‌رێمى کوردستانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ئێستا چووەته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیار ده‌ده‌رێت و له‌سه‌ر ئه‌وه پشکه کهدیاریدهکرێت، که‌ئه‌وه نه‌بێت دووه‌م بنچینه، هه‌موو سه‌رچاوه‌کانى داهات و خه‌رجیه‌کانى ناوخۆ کۆده‌کرێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه ئاماده ده‌کرێت». سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌پێى پێشبینییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت له‌مانگى ئازاردا بینێرێته په‌رله‌مانى کوردستان و له‌مانگى نیساندا په‌سه‌ند بکرێت. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه له‌وه‌زاره‌تى دارایى داواى کارنامه‌و پرۆژه‌کانى له‌وه‌زاره‌ته‌کان کردووه بۆ ساڵى 2021و به‌شێکى زۆر له‌وه‌زاره‌ته‌کان پلانه‌کانیان ناردووه‌ته‌وه. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنیداوه بۆ 2021 پرۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات پاش په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراق. ئه‌رشه‌د حوسێن لۆلانى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»حه‌وت ساڵه ئه‌و بارودۆخه‌ى هه‌رێمى تێکه‌وتووه‌و بڕینى به‌شه موچه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ناهه‌ق و دروستبوونى شه‌رى داعش که بووه تێچوویه‌کى زۆر له‌سه‌ر حکومه‌ت و ئه‌مانه هه‌مووى قه‌یران بوون پێکه‌وه وایانکرد حکومه‌ت ئه‌و ئیراده‌یه‌ى نه‌بێت بودجه بۆ په‌رله‌مان بنێرێت». ناوبراو باسی له‌وه‌شکرد هه‌موو ساڵێک حکومه‌تى هه‌رێم پرۆژه بودجه‌ى دواکه‌وتووه‌و له‌مانگى دوو و سێ گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام» پرۆژه بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ندبکرێت ئه‌وکات حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت به‌به‌رنامه‌ى ئه‌و به‌شه بودجه‌یه، پرۆژه بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات، به‌ڵام له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى به‌غدایه تا پشک و شایسته داراییه‌کانى بزانێت». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى پێشیوابوو له‌ڕووى داراییه‌وه تا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى ره‌وانه ده‌کات تانهزانرێت بڕه‌که‌ى چه‌نده «حکومه‌تى هه‌رێم ناتوانێت هیچ پرۆژه بودجه‌یه‌ک ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکات بۆ په‌سه‌ندکردنى». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ئێستادا چه‌ند جۆرێک داهاتى هه‌یه، که‌بریتین لهداهاتهکانى (فرۆشتنى نه‌وت، داهاتى ناوخۆ له‌باج و گومرگ، هاوکارى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان)، به‌ڵام به‌فه‌رمى هیچ ژماره‌یه‌کى روون نه‌دراوه‌ته په‌رله‌مان که‌مانگانه ئه‌و داهاتانه ده‌گاته چه‌ند. شه‌فاف نه‌بوونى سه‌رجه‌م داهاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و نه‌ناردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵانه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان وایکردووه په‌رله‌مانتارانیش وه‌ک پێویست نه‌یانتوانیوه به‌دواداچوون و چاودێریى بۆ سه‌رجه‌م کاره‌کانى حکومه‌ت بکه‌ن. شاره‌زایه‌کى بوارى ئابوورى ده‌ڵێت له‌ڕووى ئابورییه‌وه پرۆژه بودجه‌ى عێراق هیچ په‌یوه‌ندى به‌پرۆژه بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه نییه، چونکه بهخهمڵاندن داده‌نرێت. خالید حه‌یده‌ر، مامۆستاى زانکۆ له‌کۆلێژی ئابورى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌ڕووى ئیدارى و ئابورییه‌وه پرۆژه بودجه‌ى عێراق و هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندى به‌یه‌که‌وه نیه‌و ته‌واو جیاوازه، به‌ڵام هه‌رێم پێویسته بزانێت چه‌ندى به‌رده‌که‌وێت له‌بودجه‌ى عێراق». هه‌روه‌ها وتیشى:» ده‌بوایه پێشتر هه‌وڵبدرایه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و ئه‌وانه‌ى به‌رپرسن لهخهمڵاندنى ئه‌و بودجه‌یه، بهخهمڵاندن پرۆژه بودجه‌که‌یان دیاریبکردایه چه‌ند پاره‌مان به‌رده‌که‌وێت به‌وپێیه خه‌رجییه‌کان دیاریبکه‌ن، بۆیه مه‌رج نیه له‌سه‌دا سه‌د چاوه‌ڕێى بودجه‌ى عێراق بکه‌ین».
هاوڵاتى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێن به‌راورد به‌دوو ساڵى رابردوو پێشێلکارییه‌کان زیادیان کردووه‌و به‌ندکردن و لێدان و سوکایه‌تى تۆمار کراوه‌و هێزه ئه‌منییه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کرێن به‌وه‌ى بێلایه‌نانه مامه‌ڵه ناکه‌ن. سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان رایگه‌یاند ساڵى 2020 له‌هه‌رێمى کوردستان (315) پێشێلکاریى به‌رامبه‌ر میدیاکاران ئه‌نجامدراون و (138) حاڵه‌تى توندوتیژى به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان تۆمارکراون. به‌پێى راپۆرته‌که‌ى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له‌ساڵى 2020دا زیاتر له (315) رۆژنامه‌نووس پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر کراوه، که (308)یان نێر و حه‌وت رۆژنامه‌نووسیان مێ بوون. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو که چوار سکاڵا به‌رامبه‌ر پێنج رۆژنامه‌نووس به‌رز کراوه‌ته‌وه‌و سێ ده‌زگاى میدیایى داخراون و یه‌ک رۆژنامه‌نووسیش به‌ڵێننامه‌ى کارنه‌کردنى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه. یه‌کێک له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى ساڵى رابردوو پێشێلکارى به‌رانبه‌ر کراوه ده‌ڵێت:" دووجار له‌کاتى رووماڵکردنى کارى رۆژنامه‌نووسى به‌ندکراوم و جارێکیش ئازار دراوم". ئازاد سه‌عدى، په‌یامنێرى ده‌زگاى میدیاى سپێده، له‌دهۆک له‌ماوه‌ى ساڵى 2020دا سێ جار پێشێلکارى به‌رامبه‌ر کراوه‌و له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"دووجار له‌کاتى رووماڵکردنى کارى رۆژنامه‌نووسى به‌ندکراوم و جارێکیش ئازار دراوم و که‌لوپه‌له‌کانمان شکێنراوه، له‌کاتى رووماڵکردنى خۆپیشاندانه‌کان بووین، به‌بێ هۆکار من و کامێرهمانهکهیان ده‌ستگیرکردو مامه‌ڵه‌ى ناشرینیان له‌گه‌ڵ کردین تا بردیانینه بنکه‌ى پۆلیس و ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک رایانگرتین". په‌یامنێره‌که‌ى که‌ناڵى سپێده له‌دهۆک باسى له‌وه‌شکرد که " لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات له‌پێناو بهرژەوهندى خۆیان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ى ئازادى راده‌ربڕین به‌رده‌وامن له‌هێرشکردن و سه‌رکوتکردن که‌ئه‌مه مه‌ترسییه‌کى زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر کارى رۆژنامه‌نووسى له‌هه‌رێمدا". هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى که‌ناڵى ئاسمانى په‌یام پێیوایه "یاسا ته‌نیا مه‌ره‌که‌بى سه‌ر کاغه‌زه‌و ته‌نیا له‌کاتى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان رۆژنامه‌نووسى پێ سزا ده‌ده‌ن". فاروق عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى که‌ناڵى ئاسمانى په‌یام له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" به‌رده‌وام رۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ونه به‌ر هێرشى داموده‌زگاکان، چونکه داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان نیشتیمانى نین و نیشتیمانیانه بیر له بارودۆخه‌که بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو حزبین و پشگیرییان ده‌کرێت و ئاراسته ده‌کرێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى". به‌ڕێوه‌به‌رى که‌ناڵى ئاسمانى په‌یام، که سه‌ر به‌کۆمه‌ڵى ئیسلامییه ده‌ڵێت:" ده‌زگا ئه‌منیه‌کان رۆژنامه‌نووسان به‌دژى خۆیان ده‌زانن، چونکه هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانى یه‌کێتى ئاراسته‌یان ده‌کات و لهههولێرو دهۆک پارتى ئاراسته‌یان ده‌کات". هه‌روه‌ها فاروق عه‌لى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، ده‌سه‌ڵات یاسا له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌کارده‌هێنێت، ئه‌وه یه‌کێکه له‌گرفته‌کان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان راهینراون پێویسته فێربکرێت چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ن و که‌دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، وتیشى:" زۆرجار یاسا ته‌نیا مه‌ره‌که‌بى سه‌ر کاغه‌زه‌و ته‌نیا له‌کاتى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان رۆژنامه‌نووسى پێ سزا ده‌ده‌ن". رۆژنامه‌نووسێکى میدیاى ئه‌هلى پێیوایه له‌هه‌رێمدا شتێک نیه ناوى یاسا‌و پیشه‌یى داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان بێت، ئه‌وه‌ى که‌هه‌یه مه‌زاجى حزبه سیاسییه‌کانه. ئاسۆس هه‌ردى، رۆژنامه‌نووس له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" له‌هه‌رێمدا شتێک نیه ناوى یاسا‌و پیشه‌یى داموده‌زگا ئه‌منییه‌کان بێت، ئه‌وه‌ى که‌هه‌یه مه‌زاجى حزبه سیاسییه‌کان که‌ئاراسته‌ى ده‌که‌ن و هێزى ئه‌منى حکومییمان نیه‌و هه‌مووى حزبین، سه‌ر به‌یه‌کێتى و پارتین و دادگا سه‌ربه‌خۆ نین و ته‌نیا دادوه‌رى سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه که‌س له‌سه‌ر پێشێلکارى له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناکرێت و نه هیچ یاسایه‌کیش ده‌توانێت ئازادى راده‌ربڕین بپاریزێت". سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو پێشێلکارییه‌کان به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان به‌راورد به‌دوو ساڵى رابردوو زیاتر بووه و ده‌شڵێن:" له‌کوردستان ئه‌و کاتانه‌ى که‌خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ده‌بێت و به‌ریه‌ککه‌وتن دروست ده‌بێت ئه‌وکاتانه پێشێلکارییه‌کان زیاد ده‌بێت". نه‌زاکه‌ت حسێن سکرتێرى لیژنه‌ى داکۆکى له‌مافى رۆژنامه‌نووسان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "داتا‌و پێشێلکارییه‌کانى ئه‌مساڵ دڵخۆشکه‌ر نه‌بوون، به‌به‌راورد به‌دوو ساڵى رابردوو زیادى کردووه". سکرتێرى لیژنه‌ى داکۆکى له‌مافى رۆژنامه‌نووسان باسى له‌وه‌شکرد پێشێلکارى یاسایى و ئاسایى نیه و نابێت ببێت، به‌ڵام له‌هه‌موو جیهاندا هه‌ر هه‌بووه‌و وابه‌سته‌یه به‌گرژییه‌کان و ململانێکان" تاگرژییهکان له‌ناو وڵات‌دا هه‌بێت پێشێلکارییه‌کان زیاتر ده‌بێت به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان". نه‌زاکه‌ت پێشیوابوو به‌شێکى زۆرى کێشه‌کان رێکنهخستنهوهى میدیایه‌و که‌میدیاکان زۆربه‌ى حزبین و ده‌چنه ناو ململانێى سیاسییه‌وه، بۆیه له‌وکاتانه‌دا تیڕوانین بۆ رۆژنامه‌نووس وه‌ک کادیرێکى سیاسى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، که‌ئه‌مه راست نیه، ئه‌وه‌ى هه‌یه زیاتر به‌هۆى سیاسه‌ت و ئه‌جێنداى کهناڵهکانهوهیه که رۆژنامه‌نووس ده‌بێته قوربانى. بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى پێشێلکاریه‌کان سکرتێرى لیژنه‌ى داکۆکى له‌مافى رۆژنامه‌نووسان پێى وابوو هه‌ر کاتێک میدیا ریکخرا له‌وڵاتداو کارى میدیا پیشه‌یى بوو و ده‌سه‌ڵات و هێزه ئه‌منییه‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس وه‌ک مامه‌ڵه‌یه‌کى تاوانبارانه نه‌بوو، به یاسا‌و ئیتیک کار‌و پیشه‌ى رۆژنامه‌نووس رێکخرا، رێژه‌ى پێشێلکارى که‌مده‌بێته‌وه. له‌باره‌ى توندترین ئه‌و پێشێلکاریانه‌ى که‌ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان کراوه، نه‌زاکه‌ت حسێن وتى" توندترین شێواز لێدان و گرتن و شکاندنى که‌لوپه‌ل بووه، به‌ڵام زۆرترین حاڵه‌ت رێگرى کردن بووه له‌کارى رۆژنامه‌نووسى و رووماڵى رووداوه‌کان". له‌هه‌رێمى کوردستاندا ژماره‌ى پێشێلکارییه‌کان به‌پێى پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه بووه، که له‌پارێزگاى هه‌ولێر (46) حاڵه‌ت، له‌پارێزگاى سلێمانى (36) حاڵه‌ت، (17) پێشێلکاریى له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و (14) پێشێلکاریش له‌پارێزگاى دهۆک تۆمارکراون. هاوکات ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت "ئاماره‌کان ده‌ربڕى هه‌قیقه‌تى راستییه‌کان نین، واته که‌مى و زۆریى ژماره‌ى پێشێلکاریه‌کان ده‌ربڕى راستییه‌کان نین، زیاتر له‌کوردستان ئه‌و کاتانه‌ى که‌خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ده‌بێت و به‌ریه‌ککه‌وتن دروست ده‌بێت، ئه‌و کاتانه پێشێلکارییه‌کان زیاد ده‌بێت". یاساى کارى رۆژنامه‌نووسى له‌ساڵى 2007 له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌رچووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌ک پێویست کارى له‌سه‌ر ناکرێت. ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، له‌باره‌ى یاساى کارى رۆژنامه‌نووسییه‌وه وتى: "ئه‌م یاسایه هه‌ندێک پره‌نسیپى گشتى جیگیر کردووه، به‌ڵام هه‌موو ره‌هه‌ندێکى له‌ڕۆژنامه‌نووسى چاره‌سه‌ر نه‌کردووه، بۆیه پاساو ده‌داته دادگاکان که به‌یاساى تر سزا ده‌درێت".
هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم (35) موچه‌ى پاشه‌که‌وت و هه‌شت موچه‌ى ته‌واوى موچه‌خۆران قه‌رزاره‌و کۆى پاره‌که ده‌گاته زیاتر له (10) ترللۆن دینار‌و هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و مووچانه بۆ فه‌رمانبه‌ران رووننهبۆتهوه. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ساڵى 2020دا هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردووه، که به‌شێکى پاره‌که له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌شێکى دیکه‌شى له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵییه‌وه دابینکراوه، کۆى گشتى ئه‌و پاره‌یه‌ش زیاتر له‌شه‌ش تریلۆن و (500) ملیار دیناره. فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ساڵى رابردووى بڵاوکردووه‌ته‌وه، به‌پێى خشته‌که ئه‌و پاره‌یه‌ى حکومه‌ت بۆ پێدانى مووچه دابینى کردووه له ٦٣% پۆینت هه‌شته و حکومه‌تى عێراقیش 36% پۆینت یه‌کى مووچه‌ى ساڵى رابردووى دابین کردووه. دواى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌سۆشیال میدیا‌و راگه‌یاندنه‌کان زۆر باسى موچه‌ى پاشه‌که‌وتى فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت که به‌شێک لهموچهخۆران بێ هیوابوون له‌وه‌ى موچه پاشکهوتکراوهکانیان وه‌ربگرنه‌وه. هاوار مه‌حمود، ته‌مه‌ن (45) ساڵ فه‌رمانبه‌ر له‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ساڵى رابردوو نیوه‌ى موچه‌کانمان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه‌ى وه‌رگیراوه بهلێبڕینهوه بووه، به‌ڕاستى بێ ئه‌مه‌ل بووین له‌وه‌ى حکومه‌ت جارێکى دیکه موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کانمان بداته‌وه«. هه‌روه‌ها پێشیوابوو موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان قه‌رزه له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم، وتیى»ئێستا ئه‌گه‌ر حسابى بکه‌م ره‌نگه نزیکه‌ى (18) ملیۆن دینارم لاى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌بێت، به‌ڵام ئایا ئهماندهنهوه، هیچ نه‌بێت با بۆمان بخه‌نه سه‌ر حسابى بانک تا پاره‌ى کاره‌باو ئاوى لێبده‌ین». له‌ساڵى 2015ه‌وه جگه له‌وه‌ى که‌هه‌شت موچه‌ى ته‌واوى موچه‌خۆران قه‌رزاره، له‌هه‌مانکاتدا (35) مانگ چاره‌که موچه‌و نیوه موچه دراوه بهموچهخۆران. له‌ساڵى 2015دا حکومه‌تى هه‌رێم چوار مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ته‌واوى دابه‌شنه‌کردووه، له‌ساڵه‌کانى 2016 و 2017، (23 مانگ) چاره‌که موچه‌یان داوه به‌فه‌رمانبه‌ران، له‌ساڵى 2018شدا، که بۆ دووه‌مجار ده‌ستکارى پاشه‌که‌وتى موچه کرا، (12) مانگى دیکه موچه‌خۆران له‌نیوه زیاتر موچه‌کانیان وه‌رگرت، واتا موچه‌ى ته‌واویان وه‌رنه‌گرتووه. وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم باسى ئه‌و (35) مانگه ناکه‌ن کهچارهکه موچه‌یان داوه‌و ته‌نها باسى ئه‌و هه‌شت مانگه ده‌که‌ن کهموچه ته‌واوه‌کانیان نه‌داوه، له‌کاتێکدا پێش ئه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى موچه رابگه‌یه‌نن حکومه‌ت بهڵێنیدا کهموچهکانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ موچه‌خۆران. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ده‌ڵێت:» ئه‌وه‌ى به‌ناوى پاشه‌که‌وته‌وه لهموچهخۆران بڕاوه هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه ده‌ستى موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران». ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»چه‌ندین جار رامگه‌یاندووه ئه‌وه‌ى به‌ناوى پاشه‌که‌وته‌وه لهموچهخۆران بڕاوه هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه ده‌ستى موچه‌خۆران، چونکه هیچ پاڵپشتێکى یاسایى نیه، تائێستا حکومه‌ت نه‌چووه هه‌ژمارى بانکى بکاته‌وه‌و ئه‌و ره‌سیده بخرێته سه‌ر هه‌ژماره‌کانیان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌ت هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران بکردایه‌ته‌وه، ده‌یانتوانى فه‌رمانبه‌ران بۆ دانه‌وه‌ى پاره‌ى باجه‌کانى ئوتۆمبێل و خانووبه‌ره‌و زۆر بابه‌تى دیکه به‌کاریبهێنن، به‌ڵام «حکومه‌ت خۆى متمانه‌ى به‌خۆى نیه، بۆیه به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تێکه‌وه ئه‌و موچه‌یه فه‌وتاوه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و دزین و بهههدهردانهى سامانى گشتییه‌و هه‌رگیز گیرفانى موچه‌خۆران به‌و موچه بڕدراوانه گه‌رم نابێته‌وه«. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى پێشیوابوو له‌یاساى چاکسازیدا زۆر جه‌خت له‌وە کراوه‌ته‌وه که حکومه‌ت هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران بکاته‌وه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ى خه‌ڵک هه‌یه‌تى هاوڵاتیان بتوانێت مامه‌ڵه‌و کڕین و فرۆشتنى پێوه بکات، لانى که‌م بۆ قه‌رزى خانووبه‌ره و ئاو‌و کاره‌با به‌کاربهێنرێت». هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند جارێک له‌باره‌ى هه‌ژمارى بانکییه‌وه دڵنیایى داوه‌ته په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام بهکردارى جێبه‌جێ نه‌کراوه. هاوکات، ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» لهباشبوونى دۆخى دارایى حکومه‌ت ده‌بێت هه‌موو موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بداته‌وه‌و پابه‌نده پێوه‌ى و ده‌یداته‌وه«. محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»قه‌رزى موچه‌خۆران له‌سه‌ر حکومه‌ت به‌رپرسیاریه‌تیه‌که پێویسته بیداته‌وه بهموچهخۆران و ئه‌و موچانه هه‌مووى وه‌ک قهرزهو ده‌بێت بیانداته‌وه، به‌ڵام ئێستا حکومه‌ت بودجه‌ى ساڵانه‌ى نیه‌و ناتوانێت له‌ئێستادا بیداته‌وه، به‌ڵام قهرزهو پێویسته به‌ش به‌ش یان به‌هه‌ر شێوازێک بێت بیداته‌وه موچه‌خۆران». هه‌روه‌ها وتیشى »لهباشبوونى دۆخى دارایى حکومه‌تی هەرێم ده‌بێت هه‌موو موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بداته‌وه‌و پابه‌نده پێوه‌ى«. بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و ئابورى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد پێشنیازیان کردووه له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانکی و سیستمى ئه‌لیکترۆنیه‌وه ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه بهموچهخۆران و به‌کاریبهێنێت له‌هه‌ر ئیتیزامێکى دارایى که له‌نێوان موچه‌خۆران و حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه جێگیر بکرێت و بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. هاوکات، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌یه‌کێک لهههنگاوو پێشنیاره‌کانى په‌رله‌مانتاران بهئهلیکترۆنکردنى سیستمى حوکمڕانییه تاهاووڵاتیان بتوانن سود له‌و موچه پاشهکهوتکراوانهیان وه‌ربگرن.
ئارا ئیبراهیم مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ر قاچاخچێتى سنووره‌کان بڕیاریدا هێزێکى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ رێگرى لهقاچاخچێتى ده‌روازه سنورییه‌کان بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتى یاساییان ده‌بێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران و برپرسانى ده‌روازه‌کان ده‌ڵێن بێ بڕیارى سیاسى پارتى و یه‌کێتى قاچاخچێتى کۆنترۆڵ ناکرێت. له‌کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى حکومه‌تى هه‌رێمدا، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ى راسپارد هێزێکى تایبهتو هاوبه‌ش پێکبهێنن بۆ رێگرتن له‌هه‌ر پێشێلکاریو سهرپێچیو کارێکى نایاسایى له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌کانى ههرێمو جێبه‌جێکردنى یاسا‌و رێکاره‌کان له‌ده‌روازه‌کان به‌بێ جیاوازی. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر رێکخستنه‌وه‌ى داهات له‌پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى هه‌رێم، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، «پێویسته له‌چوارچێوه‌ى کارنامه‌ى چاکسازیى کابینه‌ى نۆیه‌م، هه‌موو هه‌وڵێک بدرێت بۆ رێکخستنه‌وه‌و زیادکردنى داهاته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان». هاوکات به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و هێزه هاوبه‌شه، ده‌سه‌ڵاتى یاسایى پێویستى ده‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنى یاسا‌و رێکاره‌کان لهدهروازهکانو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاخچێتی‌و کارى نایاسایى له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کان به‌بێ جیاوازی. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ریه‌که‌و لاى خۆیانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ئه‌نجومه‌نى وهزارهتهکانیاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و هێزه هاوبه‌شه ده‌کرێت. لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ پێکهێنانى هێزێکى هاوبه‌شى نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى ناوخۆ بۆ پاراستنى ده‌روازه سنورییه‌کانه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد کۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌ى داوه‌و وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا بووه بزانن رێنماییه‌کان چین له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت و ژماره‌یان دیارى ده‌کرێت. لیوا قاره‌مان که‌مال ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى ناوخۆ» ژماره‌یان زۆره‌و دامه‌زراندنى نوێى تێدا نییه، حکومه‌تى هه‌رێمیش باس له‌پێکهێنانى هێزێکى هاوبه‌ش ده‌کات نه‌ک دامه‌زراندنى که‌سى نوێ». هاوکات، سامى جه‌لال، سه‌رۆکى دیوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بڕیاره‌که نوێیه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنییەتى بڕیاره‌که‌و ورده‌کارییه‌که‌ى له‌ناو وه‌زاره‌ت ده‌که‌ین، دواى ئه‌وه ورده‌کارییه‌که‌ى راده‌گه‌یه‌نین ته‌حه‌مول بکه‌ن». له‌هه‌رێمى کوردستاندا (19) ده‌روازه بوونیان هه‌یه، که‌ته‌نها چوار دانه‌یان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه به‌فه‌رمى ناسێندراون، که‌بریتین له(ئیبراهیم خه‌لیل، حاجى ئۆمه‌ران، باشماخ، په‌روێزخان، سه‌یرانبه‌ن)، ئه‌وانى دیکه به‌فه‌رمى نه‌ناسێنراون له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌ڵام هه‌رێم جوڵه‌ى بازرگانى تێدا ئه‌نجامده‌دات. جێگرى لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌کان له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى حکومه‌ته‌وه ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه هاوبه‌شه، هێزى پارتى نه‌باته ده‌روازه‌کانى باشماخ و په‌روێزخان و هێزى یه‌کێتى نه‌باته ئیبراهیم خه‌لیل و حاجى ئۆمه‌ران و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کانى دیکه سودى نابێت». باڵانبۆ محەمەد، جێگرى لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «ئه‌مه جێگه‌ى خۆشحاڵییه ئه‌م هێزانه هێزى هاوبه‌ش به‌بن، کێشه‌مان له‌بوونى هێزو ئاسایش و پۆلیسمان هه‌یه، ئه‌م بڕیاره‌ى حکومه‌ت وه‌کو تهبدیلى هێز وایه«. ناوبراو وتیشى: «قاچاخچێتى کۆنترۆڵ ناکرێت به‌بێ بڕیارى سیاسى یه‌کێتى و پارتى، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێکه‌وه دانیشن بڕیارى رێگریکردن و بنه‌بڕکردنى بده‌ن کێ ده‌توانێت قاچاخچێتى بکات؟، چونکه کۆتایى به‌شێرپه‌نجه‌ى قاچاخچێتى نایەت ئه‌گه‌ر بڕیارى سیاسى له‌سه‌ر نه‌درێت». جێگرى لیژنه‌ى ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌دۆخى خه‌ڵک خراپه‌و موچه نییه‌و بازاڕ کزه، پێویسته یاسایه‌ک له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ رێگرى لهقاچاخچێتى ده‌ربکرێت، وتیشى: «یاسایه‌ک ده‌ربکرێت که ماڵى گشتیى وه‌ک دزییه‌کى گه‌وره هه‌ژمار بکرێت و سزاى توندى بۆ دیارى بکرێت، به‌ده‌رکردنى چه‌ند بڕیارێک رێگرى له قاچاخچێتى ناکرێت». ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى: «دنیا دنیاى سه‌رمایه‌دارییه، ئه‌گه‌ر حزب پاره‌و سه‌رمایه‌ى نه‌بێت ناتوانێت ململانێ بکات، بۆیه ئه‌م ده‌یه‌وێ ئه‌و قوت بدات، ئه‌وى دیکه ده‌یه‌وێ ئه‌وى دیکه قوت بدات له‌ڕێگه‌ى سه‌رمایه‌وه«. بڕیارده‌رى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که له‌سه‌دا 90ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان ناچێته‌وه خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى. رزگار حەمەد مه‌حمود، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» قاچاخچێتى مونه‌زه‌م ده‌کرێت لهسنورهکاندا هێزه‌کان خۆیان تێوه‌گلاون له‌و قاچاخییه، (29) ده‌روازه له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه‌و له‌هه‌موویدا کارى نایاسایى ده‌کرێت». ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که له‌ناو په‌رله‌مانى کوردستاندا به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى پێشنیاریان کردووه هێزێک پێکبهێندرێت سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى دارایى بێت، نه‌ک سه‌ر به‌ناوخۆو پێشمه‌رگه بێت، چونکه« ئه‌و هێزانه‌ى له‌ده‌روازه سنورییه‌کاندان به‌قسه‌ى ئهشخاسى ناو حزبه‌کان ده‌که‌ن نه‌ک وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه«. بڕیارده‌رى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه وتیشى:»حکومه‌ت ده‌بێت هێزى بێلایه‌ن بنێرێت بۆ ده‌روازه‌کان، بڕیاردان له‌سه‌ر هێزى هاوبه‌شى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه کاره‌ساتێکى دیکه‌یه، چونکه هێزێکى سه‌ر بهپارتى ناتوانێت بچێته ده‌روازه‌کانى زۆنى سه‌وز، یا هێزى یه‌کێتى ناتوانێت بچێته زۆنى زه‌رد، ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه«. رزگار حەمەد مه‌حمود ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد، که «ده‌روازه هه‌بووه وه‌زیرى دارایى لهحهوتى ئێواره‌وه دایخستووه، به‌ڵام چاودێریى کراوه له‌سێى شه‌ودا ده‌رگاکانى ده‌کرێته‌وه، ته‌نها یه‌ک قه‌پان له(باوه مه‌حمود) دانراوه له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا (800) ملیۆن دینارى ده‌ستکه‌وتووه که دواتر داومانه به‌دادگا». بڕیارده‌رى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌سه‌دا 10ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان ناچێته‌وه خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، وتیشى: «مانگانه زیاتر له‌سه‌دان ملیۆن دۆلار بهقاچاخچێتى ده‌ست قاچاخچییهکانى ده‌روازه سنورییه‌کان ده‌که‌وێت، له‌سه‌دا 10ی داهاتى ده‌روازه‌کان ناگاته‌وه حکومه‌تى هه‌رێم و خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى». به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى باشماخ ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌ئه‌و هێزانه‌ى له‌ده‌روازه سنورییه‌کاندان فه‌رمان لهوهزارهتهکانى خۆیانه‌وه وه‌رناگرن، به‌ڵکو لهحزبهکانیانهوه وه‌ریده‌گرن. شاخه‌وان ئه‌بوبه‌کر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى باشماخ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» له‌ده‌روازه سنورییه‌کانى سنورى سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆکیش هێزى ئاسایش و پۆلیسى لێیه، نازانم مه‌به‌ست له‌دروستکردنى ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه چییه، به‌ڵام ئه‌وه کێشه‌ى قاچاخچێتى چاره‌سه‌ر ناکات». ناوبراو وتیشى: «ئه‌و هێزانه‌ى له‌ده‌روازه سنورییه‌کاندان فه‌رمان لهوهزارهتهکانى خۆیانه‌وه وه‌رناگرن، به‌ڵکو لهحزبهکانیانهوه وه‌ریده‌گرن». ده‌رباره‌ى هاورده‌کردنى ئوتومبێلى خوار مۆدیل (2018) که رێگه‌پێدراو نییه به‌پێى بڕیاره‌کانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانتاره‌کان باس له‌زیاتر له (16) هه‌زار ئوتومبیل ده‌که‌ن، شاخه‌وان ئه‌بوبه‌کر، وتى: «هه‌موومان لهپێشانگاکانى ئوتومبێل ده‌یبینین کهئوتومبێلى خوار ئه‌و مۆدیله کڕین و فرۆشتنى پێوه ده‌کرێت».
عه‌مار عه‌زیز بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى کوردستان پرۆژه‌ى هایدرۆپاوهرى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له‌ناحیه‌ى دێرهلوکى سه‌ر بهقهزاى ئامێدى جێبه‌جێده‌کرێت و (37) مێگاوات لهکارهباى نیشتیمانى هه‌رێمى کوردستان زیادده‌بێت و وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:» له‌پلانماندایه له‌ته‌نیشت پرۆژه‌که‌وه به‌نداوێک دروستبکه‌ین (300) مێگاوات کاره‌با به‌رهه‌مبهێنین». ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر قه‌رزى وڵاتى ژاپۆن و به‌گوژمه‌ى (129) ملیۆن دۆلار کهوتووەتهبوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و هێشتا کارى له‌سه‌رده‌کرێت و (37) مێگاوات کاره‌باى سنووره‌که دابین ده‌کات و له‌لایه‌ن دوو کۆمپانیاى ئێرانییه‌وه دروستده‌کرێت و هه‌تا ئێستا له‌سه‌دا 75%ی کاره‌کانى جێبه‌جێکراون. هه‌روه‌ها ئومێد ئه‌حمه‌د وتیشى: »تا مانگى 12ى ئه‌مساڵ ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو ده‌بێت و هه‌ردوو کۆمپانیاکه‌ش به‌ڵێنیان داوه له‌کاتى دیاریکراودا ته‌واوى بکه‌ن». وته‌بێژى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد پرۆژه‌که له‌ڕووى ژینگه‌و که‌مى تێچوونه‌وه بایه‌خێکى گه‌وره‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه به‌تایبه‌تى کهپرۆژهکه جگه له‌دروستکردنى وێستگه‌یه‌کى هایدرۆپاوهرى (37) مێگاواتى و دروستکردنى وێستگه‌یه‌کى (132) که‌یڤى له‌خۆده‌گرێت و تۆڕى کاره‌باى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک له‌ناوچه‌ى رێزانه‌وه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. پرۆژه‌که له‌لایه‌ن هه‌ردوو کۆمپانیاى ئێرانى فاراب و بڵندپایاى جێبه‌جێده‌کرێت، به‌هۆى چه‌ند کێشه‌یه‌ک دووجار پڕۆژه‌که راگیراوه‌و دواتر دووباره ده‌ست به‌کارکردن کرایه‌وه. هه‌فته‌ى رابردوو که‌مال محەمەد، وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى پرۆژه‌که‌ى کرد‌و رایگه‌یاند:»پرۆژه‌ى هایدرۆپاوهرى دێره‌لوک ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌رى ڤۆڵتیهى ئه‌م ده‌ڤه‌ره گرنگ نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌مه‌که‌ى وێڕاى ئه‌وه‌ى تێچوونى که‌مه‌و به‌ئاو به‌رهه‌مده‌هێنرێت و دۆستى ژینگه‌یه، ئه‌و (37) مێگاوات کاره‌بایه ده‌خرێته ناو تۆڕى کاره‌باى نیشتمانییه‌وه«. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌حکومه‌تى هه‌رێم له‌پلانى داهاتوویاندایه به‌نداوێک له‌نزیک پرۆژه‌ى هایدرۆپاوهرى کاره‌باى دێره‌لوک له‌سه‌ر رووبار‌ى زێى گه‌وره دروستبکه‌ن، که له‌و رێگایه‌وه (300) مێگاوات کاره‌با بۆ هه‌رێمى کوردستان دابین ده‌کات.
شاناز حه‌سه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێکى باڵاى نه‌وه‌ى نوێ له‌گه‌ڵ (200) که‌سى دیکه وازیان لهجوڵانهوهکه هێناوه‌و سه‌رۆکه‌که‌ى تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که‌کار له‌سه‌ر ماڵباتیى حزبه‌که ده‌کات. شیروان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» حه‌وت ئه‌ندامى باڵاى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و زیاتر له (200) رێکخه‌ر و هه‌ڵسوڕاوى شار‌و شارۆچکهکانین کههۆکارى وازهێنانهکهمان دانانى که‌سى دیکه بووه لهشوێنهکانمان به‌هۆکارى جیاجیا، له‌کاتێکدا ئێمه بهههقى خۆمان له‌کۆنگره ده‌رچووین و هه‌ر له‌دواى ده‌رچوونمان سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که یه‌ک بهیهکهمانى بلۆک کرد‌و داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى لێ‌کردین». ناوبراو وتیشى»یه‌کێتى و پارتى له‌ماوه‌ى (30) ساڵدا خه‌ریکى ئه‌وه‌بوون حزبه‌که‌یان به ماڵباتی کردبێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به‌سێ ساڵ له‌لایه‌ن ماڵباتى سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه کۆنترۆڵکراوه«. هه‌روه‌ها به‌رزان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى پێشووى باڵاى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئێمه به‌ده‌نگى ئه‌ندامانى کۆنگره ههڵبژرێدراین، به‌ڵام که‌سانێکى تر له‌شوێنى ئێمه دانران که‌ده‌نگیان نه‌هێنابوو». هه‌روه‌ها پێشیوابوو جوڵانه‌وه‌که له‌به‌رنامه‌و کارى خۆى لایداوهوو له‌سه‌ر بنچینه‌ى سه‌ره‌کى دروستبوونى خۆى نه‌ماوه بۆیه به‌ته‌واوى وازیان هێناوه، وتیشى:»هیچ په‌یوه‌ندیمان بهپارتى و یه‌کێتییه‌وه نیه، ناکرێت جوڵانه‌وه‌که بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌مان دوابخه‌ن، چونکه ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌کى نیه«. جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌مانگى 10ى 2019 کۆنگره‌ى ئاسایى خۆى به‌ستووه‌و سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌که خۆى (15) که‌سى دیاریکردووه بۆ ئه‌ندامى باڵاى جوڵانه‌وه‌که ته‌نیا ئه‌و که‌سانه بۆیان هه‌بووه خۆیان کاندید بکه‌ن. سه‌رکاو ساڵح، ئه‌ندامى پێشووى باڵاى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ بووه‌و له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»هه‌ندێک ناعه‌داله‌تى هه‌بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆکى جوڵانەوەکەوە، ئێمه یه‌کێک بووین لهبناغهدانهرى جوڵانه‌وه‌که ویستمان هاوشێوه‌ى پارتى و یه‌کێتى ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام له‌دواى ده‌رچوونمان له‌کۆنگره خودى سه‌رۆکه‌که رهفزى کرد‌و دانیان نه‌نا بهدهرئهنجامى کۆنگره‌که‌دا». ئه‌ندامێکى ئێستاى باڵاى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ڵێت وازهێنانى ئه‌و که‌سانه ئازادانه بووه‌و ده‌شڵێت ئه‌وان «خه‌ریکى شه‌ڕى پارتى و یه‌کێتین». هیمداد شاهین، ئه‌ندامى ئێستاى باڵاى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ناکرێت له‌ئێستادا خه‌ڵک به‌کێشه‌ى بچووکى ئاوایه سه‌رقاڵ بکه‌ین، چونکه ئێمه شه‌ڕى یه‌کێتى و پارتی ده‌که‌ین، ئێمه نایه‌ینه یارییه‌که‌وه که‌ده‌سه‌ڵات خهریکیهتى، وازهێنانى ئه‌و که‌سانه ئازادانه بووه«. هیمداد شاهین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌ک نه‌وه‌ى نوێ رێکخستن و پاره‌شیان نییه« سه‌د له‌سه‌د حزبێکى هه‌ڵبژاردنین».
پ.دهۆک ته‌نها له (10) رۆژى رابردوودا یانزه حاڵه‌تى خۆکوشتن و کوشتن له‌پارێزگاى دهۆک تۆمار کراوه‌و به‌شێکى رووداوه‌کان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى بێکارى هه‌ژمار ده‌کرێت که له‌سه‌دا 13%ی تێپه‌ڕاندووه. مامۆستایه‌کى زانکۆى دهۆک له‌ماوه‌ى ساڵى 2020 تووێژینهوهیهکى ئه‌کادیمى ئه‌نجامداوه له‌باره‌ى رێژه‌ى بێکارى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک، به‌پێى ده‌رئه‌نجامه‌که‌ى رێژه‌ى بێکارى له‌ساڵى رابردوودا بۆ له‌سه‌دا 13% زیادى کردووه. کۆڤان ته‌ها، مامۆستاى زانکۆى دهۆک له‌کۆلێژى کارگێڕى و ئابورى بۆ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاى دهۆک ملیۆنێک و (600) هه‌زار که‌سه بێجگه لهئاوارهو په‌نابه‌ره‌کان، له‌م ژماره هه‌موو که‌سێک له‌ناو بازاڕى کاردا نین، نزیکه‌ى (700) هه‌زار که‌س ته‌مه‌نیان له‌یه‌ک ساڵ و تا (15) ساڵ و ئه‌وانه‌ى سه‌رووى (60) ساڵن و نزیکه‌ى (550) هه‌زار که‌س یا خوێندکارن یان ئه‌و ژن و کچانه‌ن که لهماڵهکاندان. هه‌روه‌ها کۆڤان ته‌ها وتیشى: «هێزى کار له‌پارێزگاى دهۆک ژماره‌یان ده‌گاته (350) هه‌زار که‌س، له‌م ژماره‌یه 13%یان بێکارن، رێژه‌که زۆره بۆ پارێزگاى دهۆک». ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆى دهۆک پێشیوابوو کارگێڕى پارێزگاى دهۆک پێویسته به‌وردى کار له‌سه‌ر بایه‌تى بێکارى بکه‌ن و له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم و رێکخراوه‌کان کۆببێته‌وه تا رێژه‌ى بێکارى که‌مبکرێته‌وه. به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى په‌یامنێرى هاوڵاتى له‌دهۆک ئه‌نجامى داوه ته‌نها له‌ماوه‌ى (10) رۆژى رابردوودا له‌سنورى پارێزگاى دهۆک (11) رووداوى کوشتن و خۆخنکاندن روویانداوه‌و بێکارى به‌یه‌کێک له‌هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانى خۆکوشتن داده‌نرێت. سامى ئیبراهیم، تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌پارێزگاى دهۆک به‌هاوڵاتى وت»رێژه‌ى بێکارى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک گه‌یشتووەته ئاستێکى مه‌ترسیدار، به‌داخه‌وه حکومه‌ت و رێکخراوه‌کانیش تائێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ن، رۆژ به‌ڕۆژ رێژه‌که زیاتر ده‌بێت، یه‌کێک له‌ده‌رئه‌نجامى بێکارى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى خۆکوشتن بووه له‌م سنوره‌دا». ئه‌و توێژه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌هه‌زاران ده‌رچووى کۆلیژو په‌یمانگا هه‌یه بێکار له‌ماڵ دانیشتووه‌و هه‌لى کار زۆر که‌مبووته‌وه، خه‌ڵک به‌گشتى له‌به‌ر ئه‌م بارودۆخه زۆر بێزاربووه، وتیشى:» ئه‌گه‌ر ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م دۆخه نه‌دۆزنه‌وه رێژه‌ى خۆکوشتن زۆر زیاد دەبێت و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کى زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا».
هاوڵاتى یه‌کێتى و گۆڕان جووڵه سیاسییه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى موچه له‌گه‌ڵ پارتى چڕده‌که‌نه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى» کۆبوونه‌وه‌ى نهێنى و دوور له‌میدیاکان»له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ راده‌ستکردنى نه‌وت و جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 10ى کانوونى دووه‌م، هه‌ریه‌ک له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى سه‌ردانى به‌رپرسانى باڵاى گۆڕانیان کردووه له‌مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆڕان له‌سلێمانى. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ت بووه بهدۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌ت پرسى «مووچه«و شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ پارێزگا‌و قه‌زاو ناحییه‌کان ئه‌وه‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتى کابینه‌ى نۆیه‌مدا هه‌یه. کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى نێوان یه‌کێتى و گۆڕان، دواى ئه‌وه دێت له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى به‌نهێنى کۆبووه‌ته‌وه بۆ تاووتوێکردنى چه‌ند پرسێک تایبه‌ت بهئاڵوگۆڕى پۆسته‌کان له‌نێوان گۆڕان و یه‌کێتیدا که‌یه‌کێکیان پۆستى پارێزگارى سلێمانییه. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌کۆبوونه‌وه‌کان به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى نه‌بووه‌و له‌هه‌فته‌ى رابردوودا دوو تا سێ جارى دیکه کۆبوونه‌وه کراوه بۆ ئه‌و دۆخه خراپه‌ى هه‌رێمى کوردستانى تێدایه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد هه‌رسێ لایه‌نى (یه‌کێتى، پارتى، گۆڕان) به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه به‌رانبه‌ر بهدۆخى هاووڵاتیان» کۆبونه‌وه‌کان نهێنین و دوور له‌میدیا ئه‌نجامده‌درێن و تائێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێکى ئه‌وتۆى لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه تا رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام به‌ئاگادارى پارتى ئه‌نجامده‌درێن». هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که«یه‌کێتى و گۆڕان و پارتى رێککه‌وتوون ئه‌وه‌ى له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراقدا هه‌یه جێبه‌جێ بکرێت تابه‌غدا هیچ بیانویه‌کى نه‌مێنێت و کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا به‌غداش سه‌قفى داواکارییه‌کانى به‌رزکردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش پێویستى بهمانۆڕى سیاسى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى عێراق». له‌لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ڵێت: »یه‌کێتى و گۆڕان زۆر لێک نزیکن و پرۆژه‌مان هه‌بووه بۆ پرسى شۆڕکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان، به‌ڵام پارتى هه‌نگاوى کردارى بۆ نه‌ناوه‌و تێیدا سسته«. ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد کهئاگادارى کۆبوونه‌وه‌کانى نێوان یه‌کێتى و گۆڕان نییه، وتیشى:»به‌ڵام هه‌ردوولامان پرۆژه‌مان هه‌یه بۆ سیستمى حکومه‌تى نا ناوه‌ندێتى ده‌سه‌ڵاته کارگێڕییه‌کان کهشۆڕبکرێنهوه به‌سه‌ر پارێزگا‌و قه‌زاو ناحییه‌کان و هه‌ردوولامان داکۆکیى لێده‌که‌ین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه پارتى به‌ڕاستى سسته‌و به‌قسه که‌مته‌رخه‌مى ناکات، به‌ڵام هه‌نگاوى کردارى بۆ نه‌ناوه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو کهخاڵێکى رێکه‌وتنى گۆڕان و پارتى و یه‌کێتى و پارتى جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى بووه، به‌ڵام هه‌نگاوى کردارى نابینن. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى پێشیوابوو مه‌رج نییه نه‌وت راده‌ست کرا کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکرێت، «ئێستا رێککه‌وتنێکى کاتیى هه‌یه بۆ پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2021، به‌ڵام پێویسته یاساى نه‌وت و غاز له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربکرێت تاپرسى نه‌وت به‌ڕێککه‌وتن له‌و یاسایه‌دا جێگه‌ى بکرێته‌وه به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر بکرێت له‌نێوان هه‌رێم و عێراقدا». ئارێز عه‌بدوڵا، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌هه‌رێم یا به‌غدا رێکناکه‌ون، به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤمان چییه؟» قسه‌که له‌وه‌یه به‌دواى ئه‌ڵته‌رناتیڤێکى گونجاو بگه‌ڕێن هه‌رچه‌نده له‌دواڕۆژدا بێت هه‌ر ده‌بێت به‌غداو هه‌ولێر رێکبکه‌ون، به‌ڵام بائه‌وه‌ش بزانین لایه‌نه‌کانى عێراق ئه‌و قه‌یرانه‌ى هه‌رێمیان قۆستووه‌ته‌وه‌و متمانه نه‌ماوه، نه هه‌رێم سازش له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانى ده‌کات، نه عێراق ئاماده‌یه به‌پێى ده‌ستور مافى هه‌رێم بدات». سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌دۆسیه‌ى نه‌وت له‌ده‌ستى پارتیى دیموکراتى کوردستاندایه، وتیشى:»سیاسه‌تى نه‌وتى له‌هه‌رێمى کوردستاندا کلیل و قوفڵهکهشى به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه«. هاوڵاتى ، چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتییه‌وه کرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌کانیان نه‌دایه‌وه.
هاوڵاتى ئینستیوتى ئابورى به‌ژماره وه‌ک ناوه‌ندێکى شیکارى داتا و ئابورى له‌ڕاپۆرتێکدا به پشت به‌ستن به به‌ڵگه و داتا و زانیاریه‌کان وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه ده‌داته‌وه که ئایا له‌ساڵى 2020 دا هه‌شت موچه یانپێنج موچه دابه‌شکراوه. ئه‌مڕۆ 1ى کانونى دووه‌مى 2021، ئینستیوتى ئابوری له راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که پێویسته پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره ئه‌وه ڕونبکهرێتهوه، دابه‌شکردنى موچه له‌ماوه‌ى 12 مانگ جیاوازه، له پرسى دابه‌شکردنى موچه بۆ ساڵى 2020، چونکه له‌ڕوى ژماره‌یه‌وه سه‌یر بکڕێت حکومه‌ت له‌نێوان مانگى 1 بۆ مانگى 12ى ئه‌مساڵ هه‌شت موچه‌ى دابه‌شکردوه. به‌ڵام ئایا ئه‌و 8 موچه‌یه موچه‌ى ساڵى 2020 بووه؟ به‌دڵنیایه‌وه نه‌خێر.. ئه‌وه‌ى دابه‌شکراوه سێ موچه‌ى ساڵى 2019 بووه، به‌ڵام له ساڵى 2020 دابه‌شکراوه. ورده‌کارى دابه‌شکردنى موچه بۆ ساڵى 2020، به‌پێى راپۆرته‌که‌ى ئینستوتى ئابوری: مانگى 1/ کانونى دوه‌م کاتى دابه‌شکردنى موچه: 4/5/2020 موچه‌ى دابه‌شکراو: 892,000,000,000 ملیار دینار .................. مانگى 2/ شوبات کاتى دابه‌شکردنى موچه: 26/6/2020 موچه بهلێبڕینى 21% : 727,000,000,000 ملیار دینار ........................................................... مانگى 3/ ئازار کاتى دابه‌شکردنى موچه: 18/8/2020 موچه بهلێبڕینى 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار ............................................................ مانگى 9/ ئه‌یلول کاتى دابه‌شکردنى موچه: 15/10/2020 موچه بهلێبڕینى 18%: 737,000,000,000 ملیار دینار ............................................. مانگى 10/ تشرینى یه‌که‌م کاتى دابه‌شکردنى موچه: 2/12/2020 موچه بهلێبڕینى 21%: 727,000,000,000 ملیار دینار ............................................ هه‌روه‌ها راپۆرته‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو به‌دابه‌شکردنى موچه له‌ساڵى 2020، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ته‌نیا موچه‌ى پێنج مانگى دابه‌شکردوه له‌کاتێکدا چوار مانگى بهلێبڕینهوه دابه‌شکراوه که ده‌کاته 81% موچه‌یه‌کى ته‌واو. واته یه‌ک موچه‌ى ته‌واو و چوار موچه به لێبڕین و سێ موچه پاشه‌که‌وت کراوه له‌سه‌ر کابینه‌ى هه‌شته‌م و چوار موچه‌ش به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه له کابینه‌ى هه‌شته‌مدا. هاوکات باسله‌وه‌شکراوه "ئه‌گه‌ر سه‌یرى خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه له ساڵى 2020دا بکه‌ین له زۆرکاتدا 50 رۆژ جارێک موچه دابه‌شکراوه و ئه‌ویش به لێبڕینى 21% له کۆى گشتى موچه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى گشتى کابینه‌ى نۆیه‌م به بیانوى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق مانگه‌کانى (4/5/6) به پاشه‌که‌وت ئه‌ژمارکردوه له‌سه‌ر کابینه‌ى هه‌شته‌م". هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ساڵدا کابینه‌ى نۆیه‌م ساڵى 2020 به‌جێده‌هیڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕونکردنه‌وه بدات له‌سه‌ر موچه‌ى مانگه‌کانى (7/8/11/12) و هه‌روه‌ها لێبڕینى موچه‌ى مانگه‌کانی( 2/3/ 9/10) که ده‌کاته 81% کۆى گشتى موچه‌ى مانگى موچه‌خۆرێک.. له‌به‌رئه‌وه ساڵى 2020 نه‌ک 5 موچه دابه‌شنه‌کراوه، به‌ڵکو 4 موچه و 19% موچه‌یه‌ک دابه‌شکراوه." ئینستیتیوتى ئابورى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که به‌پێى خهمڵاندانهکان بڕى پاره‌ى پێویستى به‌رده‌ستى حکومه‌ت بۆ دابه‌شکردنى پێنج موچه‌ى مانگه‌کان له‌ساڵى 2020 بڕه‌که‌ى سێ ترلیۆن و 810 ملیار دینار بوه، به‌پێى نوسراوێکى حکومه‌تى عێراق له‌ماوه‌ى ساڵى 2020 بڕى 2ترلیۆن و 81 ملیار دینار له‌چوارچێوه‌ى شایسته داراییه‌کان بۆ ساڵى 2020 ڕه‌وانه‌کردوه، "واته دواى لێده‌رکردنى بڕى ته‌رخانکراوى حکومه‌تى عێراق ده‌رده‌که‌وێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ موچه‌ى 2020 ته‌نیا بڕى یه‌ک ترلیۆن و 729 ملیار دینارى ته‌رخانکردوه که ته‌نیا 45% کۆى موچه‌ى دابهشکراوى ساڵى 2020ه."
هاوڵاتى ئینیستتوتى په‌ى که به‌شێک له ئه‌رکه‌کانى چاودێرى کاره‌کانى په‌رله‌مان ده‌کات، راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى بڵاوکرده‌وه‌و ئاشکراى ده‌کات که له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵه‌دا له8 په‌رله‌مانتار دراوه‌و په‌رله‌مانتارێکیش پارێزبه‌ندى لێسه‌ندراوه‌ته‌وه. له راپۆرته‌که‌ى ئه‌و رێکخراوه‌دا که کۆپیه‌کى بۆ"هاوڵاتى" نێردراوه، تیایدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژماره‌ى دانیشتن و کاتژمێره‌کانى و ژماره‌ى یاسا ده‌رکراوه‌کان و بڕیاره‌کان کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان چه‌ندجار له‌و ساڵه‌دا قسه‌یان کردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌درێژایى ئه‌مساڵ 2020 دوو په‌رله‌مانتار هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه، چوار په‌رله‌مانتاریش یه‌کجار قسه‌یان له دانیشتنه‌کاندا کردووه. ده‌قى راپۆرته‌که.. په‌رله‌مانى کوردستان به ژماره پوخته‌ى کار‌و چالاکییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له ساڵى 2020 ى قه‌یران و کۆرۆنادا ساڵى 2020 له جیهان به‌گشتى و له‌کوردستان به‌تایبه‌ت، ساڵى قه‌یران و نه‌هامه‌تى و گرژى و ئاڵۆزى بوو، قه‌یرانه‌کانى ئابووری، سیاسی، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یى و کۆمه‌لایه‌تى ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندبوو، بار و گوزه‌رانى هاولاتیان سه‌خت بوو و ئه‌گه‌ر وابڕوات به‌ره‌و خراپتریش ده‌چێت، که‌شى سیاسى گرژبوو، جا چ له‌نێوان هیز و لایه‌نه کوردستانیه‌کان بێت یا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، یا له‌گه‌ل ولاتانى ده‌وروبه‌ر، ڤایرۆسى کۆڤید-19 بڕستى له‌به‌ر هاولاتیان بڕیبوو و په‌کى هاتووچۆ و کار‌و کاسبى خستبوو، پرۆسه‌کانى په‌روه‌رده‌و فێرکردن و خوێندنى بالا په‌کیان که‌وتبوو و تا ئێستاش ده‌ستیان پێ نه‌کردۆته‌وه، به‌هه‌ده‌ردانى سامان و داهاتى ناوخۆ زۆر و زۆرتر بوو له‌لایه‌ن هێزه باڵا ده‌سته‌کان و کۆمپانیاو گروپهکانیانهوه. ئه‌مانه‌و چه‌ندان قه‌یران و بابه‌تى تر که به‌رۆکى خه‌لکى کوردستانى گرتبوو، ئه‌وه‌ى ده‌بوایه رۆڵى هه‌بێت و جێده‌ستى به‌سه‌ر روداوه‌کانه‌وه دیار بێت په‌رله‌مانى کوردستانه که پێویست بوو وه‌ک له‌یاسادا هاتووه مه‌رجه‌عى باڵا بێت، نه‌ک سه‌رقاڵى کارى لابه‌لا بێت. ئێمه وه‌ک (ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه پێدان) که ماوه‌ى حه‌وت ساڵه به هاوکارى و پشتیوانى رێکخراوى سندوقى نیشتمانى بۆ پاڵپشتى دیموکراسى (NED) ى ئه‌مه‌ریکى (پرۆژه‌ى چاودێرى و هه‌لسه‌نگاندنى په‌رله‌مانى کوردستان)مان گرتۆته ئه‌ستۆ و تا ئێستا (16) راپۆرتمان له‌سه‌ر بلاوکردۆته‌وه،به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى فشارى مه‌ده‌نى و راسته‌ڕێ کردنى کارى په‌رله‌مانى و پێگه‌یشتنى پرۆسه‌ى دیموکراسى و هێنانه‌کایه‌ى کۆمه‌ڵێکى مه‌ده‌نى له هه‌رێمى کوردستاندا، بۆ ئه‌وه‌ى رۆَڵى په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ک خۆى و روونتر بۆ هاولاتیان بخه‌ینه روو، له‌م کورته راپۆرته‌دا ته‌نها به ژماره باس له په‌رله‌مان ده‌که‌ین له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵى رابردوودا، که ئاخۆ به ئه‌رکه‌کانى خۆى هه‌ڵساوه وه‌ک مه‌رجه‌عێکى باڵا، یاخود رۆڵى په‌راوێز خراوه‌و سه‌رقاڵ کراوه به‌کارى لابه‌لا!؟ ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان 31/12/2020 په‌رله‌مانى کوردستان به ژماره ز بابه‌ت ژماره تێبینی 1 ژماره‌ى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان که ئه‌نجامدراوه 16 به‌پێى په‌یره‌و پێویست بوو له‌و ماوه‌یه‌دا که دوو خولى گرێدانى (پایزه) و (به‌هاره) له‌خۆده‌گرێت، (70) کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجام بدات، ئه‌مه جگه له کۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى که له‌کاتى پشووه‌کاندا ده‌کرێت. 2 ژماره‌ى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان که دواخراوه 4 به‌هۆى ململانێى سیاسى و لاوازى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیه‌وه کۆبوونه‌وه‌کان دواخراون. 3 کاتژمێرى دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان 59:00 په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى ساڵێکدا ته‌نها په‌نجاو نۆ کاتژمێر کۆبۆته‌وه، له‌ڕابردوودا کۆبوونه‌وه هه‌بووه نیو کاتژمێر و کۆبوونه‌وه‌ش هه‌بووه ده کاتژمێرى خایاندووه، ئه‌گه‌ر وه‌ک نه‌ریتێک وه‌ریبگرین و هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ته‌نها (3) کاتژمێرى بۆ دابنرێت، پێویست بوو به‌لاى که‌مه‌وه له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا په‌رله‌مان (210) کاتژمێر کۆ ببێته‌وه، ئه‌مه جگه له کاتژمێرى کۆبوونه‌وه نائاساییه‌کان ئه‌گه‌ر بکرابووایه. 4 ئاماده نه‌بوونى ئه‌ندامان له کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان 168 له کۆى ئه‌ندامان له کۆبوونه‌وه‌کاندا (168) جار ئامادهنوبوونى ئه‌ندامان تۆمار کراوه، جا به‌هۆى ئامادهنهبوونهکه به‌هۆى (غیاب)ه‌وه بووبێت، یا مۆڵه‌ت یا بایکۆت، به‌لام ئه‌و ژماره‌یه‌ى به‌رده‌سته ته‌نها ئاماده نه‌بوونى (12) کۆبوونه‌وه‌یه، ژماره‌ى ئاماده نه‌بوونى (4) کۆبوونه‌وه‌ى تیانیه چونکه له‌به‌رده‌ست نه‌بوو و سه‌رۆکایه‌تى راینه‌گه‌یاندووه. سه‌باره‌ت به ناوى ئه‌وانه‌ى ئاماده نه‌وبوون له کۆبوونه‌وه‌کان هه‌مووى له پێگه‌ى پرۆژه‌ى چاودێرى په‌رله‌مان (www.payied.org) له‌به‌شى ئاماده‌نه‌بوونى په‌رله‌مانتاران هه‌یه. 5 ژماره‌ى پرۆژه‌ى یاسا و بریار که خوێندنه‌وه‌ى بۆ کراوه. 9 سه‌ربارى ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى هه‌ن،سه‌ربارى بوونى که‌لێنى یاسایى له‌هه‌رێمى کوردستاندا، ژماره‌یه‌کى که‌م پرۆژه یاسا‌و بڕیار خوێندنه‌وه‌یان بۆ کراوه. ژماره‌یه‌ک پرۆژه یاساش هه‌یه ئه‌ندامان پێشکه‌شیان کردووه به‌لام سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان نه‌یخستۆته به‌رنامه‌ى کاره‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ى بۆ نه‌کردووه. 6 ژماره‌ى یاسا که په‌سه‌ند کراوه 5 له ماوه‌ى ساڵێکدا ته‌نها ئه‌و پێنج یاسایه په‌سه‌ند کراون: 1-یاساى ژماره (1)ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌رو کارتێکه‌ره عه‌قلیه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان عێراق. 2-یاساى ژماره (2)ى چاکسازى له‌موچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین وئیمتیازاته‌کان وخانهنشینى له‌هه‌رێمى کوردستان ــ عێراق. 3-یاساى ژماره (3)ى رێگریکردن له‌به‌قاچاخ بردنى نه‌وت و گاز ولێدهرهێنراوهکانیان له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق. 4-یاساى ژماره (4)ى یاساى ماف وئهرکهکانى نه‌خۆش له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق. 5-یاساى ژماره (5)ى یاساى لهئهستۆکردن له‌هه‌رێمى کوردستان. 7 ژماره‌ى بڕیار که په‌سه‌ند کراوه 2 له‌ماوه‌ى ساڵێکدا ته‌نها ئه‌م دوو بڕیاره په‌سه‌ند کراوه که‌تایبه‌ت به بابه‌تى کارگێڕى په‌رله‌مان نه‌بن: 1-بریارى ژماره (1)ى سالى 2020: بریارى بۆنه فهرمیـیهکانى پێکهاته‌ى تورکمان له‌هه‌رێمى کوردستان. 2-بریارى ژماره (5)ى ساڵى 2020: سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى پێشکه‌شکردنى پێشنیازه یاسا و بریار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه 8 هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار 1 به‌پێى بڕیارى ژماره (4)ى ساڵى 2020، پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار (سۆران عمر سعید) هه‌لگیراو به‌ناچارى ده‌ستى له‌کار کێشایه‌وه. 9 لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زیر 0 هیچ وه‌زیرێک متمانه‌ى لێنهسهنراوهتهوه. 10 داواى پرساندنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران 2 له‌لایه‌ن ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانه‌وه (2) جار داواى پرساندنى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى کرا. 11 ئاماده بوونى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ لێپرسینه‌وه 0 سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى کاتێک بانگهێشتکران بۆ لێپرسینه‌وه ئاماده نه‌بوون بچنه به‌رده‌م په‌رله‌مان. 12 ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران که له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه داواکراون له هۆلى په‌رله‌مان ئاماده‌بن 14 به هۆکارى جیا‌و له‌کاتى جیاجیادا له‌لایه‌ن ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانه‌وه داواى ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جیگرهکهى و وه‌زیره‌کان کراوه. 13 ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران که له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه داواکرابوون بۆ هۆلى په‌رله‌مان به‌ڵام ئاماده نه‌بوون 9 نۆ له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران (سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره‌کان) به‌ده‌م بانگهێشت و داواکارى ئه‌ندامانه‌وه نه‌چوون و له‌په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوون. 14 به‌شدارى وه‌زیر له دانیشتنه‌کانى لیژنه 16 له کۆى (23) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، له‌ماوه‌ى ساڵێکدا (16) جار وه‌زیر له کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌کان وه‌ک میواندارى ئاماده‌بوون، ئه‌مه له‌کاتێکدا وه‌زیر هه‌یه چه‌ند جارێک ئاماده بووه‌و وه‌زیریش هه‌یه تا ئێستا له کۆبوونه‌وه‌ى هیچ لیژنه‌یه‌ک ئاماده نه‌بووه. 15 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌لامارى دراوه 8 له گرژى و خۆپیشاندانه‌کاندا هه‌شت په‌رله‌مانتار په‌لامار دراون. 16 په‌سه‌ندکردنى بودجه 0 حه‌وت ساڵه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌کراوه. 17 ژمێره‌ى کۆتایی 0 نۆ ساڵه ژمێره‌ى کۆتایى نه‌چۆته په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه. 18 ژماره‌ى پرسیارى ئه‌ندامان له حکومه‌ت به‌رده‌ست نیه ژماره‌ى پرسیارى ئه‌ندامان به‌رده‌ست نیه، چونکه سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان شه‌فاف نیه‌و ئه‌و داتایانه ناخاته به‌رده‌ست، به‌لام به‌پێى وته‌ى ئه‌ندامان و خودى سه‌رۆکى په‌رله‌مانیش زۆرینه‌ى پرسیاره‌کانى ئه‌ندامان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه وه‌لام نادرێنه‌وه. بۆ نمونه سه‌رۆکى په‌رله‌مان له کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى 1/3/2020ى په‌رله‌ماندا وتی:"له‌ئێستادا زیاتر له 115 پرسیارى په‌رله‌مانتاران که ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى کابینه‌ى وزاریى حکومه‌تى هه‌رێم کراون وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه". 19 ژماره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌کان 165 له ماوه‌ى ساڵکدا به‌هه‌ر (19) لیژنه‌ى په‌رله‌مان ته‌نها (165) کۆبوونه‌وه‌یان کردووه، له‌کاتێکدا به‌پێى په‌یره‌و به‌لاى که‌مه‌وه پێویست بوو به هه‌ر نۆزده لیژنه‌که له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا (456) جار کۆبونه‌وه بکه‌ن. 20 ژماره‌ى به‌شدارینه‌کردنى ئه‌ندامان له کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌کان 313 رێژه‌ى ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌ندامه‌کان به‌به‌راورد له‌گه‌ل کۆبوونه‌وه‌کان زۆره، که له (165) کۆبوونه‌وه‌دا (313) ئاماده‌نه‌بوون تۆمار کراوه. 21 کۆى گشتى ئه‌ندامان که له کۆبوونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان قسه‌یان کردوه بڕوانه خشته‌که‌ى تر بۆ ورده‌کارى ئه‌م بابه‌ته بڕوانه ئه‌و خشته‌ى تایبه‌ته به ژماره‌ى قسه کردنى ئه‌ندامان، ئه‌ندام هه‌یه له‌سالێکدا هیچ قسه‌یه‌کى نه‌کردووه. 22 راپۆرتى نوسراو له‌سه‌ر پرۆژه یاسا‌و بریار 11 به هه‌موو لیژنه‌کانه‌وه ته‌نها (11) راپۆرتیان له‌سه‌ر پرۆژه یاسا‌و بڕیاره‌کان نوسیوه. 23 راپۆرت که پێویست بوو لیژنه‌کان له‌سه‌ر پرۆژه یاساکان بینوسن به‌لام نه‌یان نوسیوه 22 پێویست بوو به کۆى لیژنه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا (33) راپۆرت بنوسن و پێشکه‌شى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى بکه‌ن، به‌لام ته‌نها (11) راپۆرتیان نوسیوه‌و (22) راپۆرتیان پشتگوێ خستووه. 24 راگه‌یه‌نراوى پیرۆزبایى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به بابه‌تى جیاجیا ده‌ریکردووه 93 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ک راگه‌یه‌نراو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى خۆی‌و له راگه‌یاندنه‌کاندا (93) جار پیرۆزبایى له جه‌ژنه‌کانى سه‌رى سال و ره‌مه‌زان و قوربان و جه‌ما و رۆژى ئالا و جه‌ژنه‌کانى تر و پیرۆزبایى دامه‌زراندنى حزب و رێکخراوه‌کان و بابه‌تى تر‌ى له‌م جۆره‌ى کردووه. 25 راگه‌یه‌نراوى پرسه‌نامه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به کۆچى دوایى که‌سانى جیاجیا 76 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ک راگه‌یه‌نراو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى خۆى و له راگه‌یاندنه‌کاندا (76) جار پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى له هه‌ندێک له‌و که‌سایه‌تیانه‌ى کۆچى دواییان کردووه. 26 راگه‌یه‌نراوى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به کێشه‌ى (PKK) و هێرشى تورکیا 4 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ک راگه‌یه‌نراو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى خۆى و له راگه‌یاندنه‌کاندا (3) راگه‌یه‌نراوى تایبه‌تى به (PKK) ده‌رکردووه که هه‌ریه‌ک له‌و راگه‌یاندنانه ته‌عبیر له رایى یه‌کێک له‌ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، ره‌نگدانه‌وه‌و تێڕوانینى حزبهکانیانى تیادا دانراوه. یه‌ک راگه‌یه‌نراویش سه‌باره‌ت به هێرش و په‌لامار و بۆردومانى تورکیایه بۆ هه‌رێمى کوردستان. 27 راگه‌یه‌نراوى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به سوتاندنى باره‌گاى پ‌د‌ک له به‌غدا 1 ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ک راگه‌یه‌نراو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى خۆى و له راگه‌یاندنه‌کاندا (1) راگه‌یه‌نراوى تایبه‌تى سه‌باره‌ت به سوتاندنى باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان له به‌غدا ده‌رکردووه. 28 ئه‌و بهلێنانهى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان به خه‌ڵکى کوردستانیاندا جێبه‌جێى بکه‌ن 141 به‌پێى کۆبوونه‌وه‌کانى ده‌ستپێکى هه‌ردوو خولى به‌هاره‌و پایزه له رۆژانی(1/3/2020) و (2/9/2020)، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان له کۆبوونه‌وه به‌لێنى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێن گه‌لێکیان دا که ۆى له (141) خاڵ ده‌بینیه‌وه، به‌لام که‌مترینیان لێ جێبه‌جێ کراوه، که گرنگترینیان بریتى بوون له: -کاراکردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى ده‌ستوور. -هێنانى بودجه‌ى (2020) بۆ په‌رله‌مان. -گه‌ڕانه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه به یاسا. -فره‌کردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات. -دڵنیایى کۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستی. -چاره‌نوسى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست. -دامه‌زراندنى یه‌که‌مى زانکۆکان. -یاساى خانه‌نشینى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ. -وه‌به‌رهێنان. -ده‌روازه سنورییه‌کان. -پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵی. -ئه‌نجومه‌نى ده‌رمان و خۆراک. -رێکخستن و فرۆشتنى هاورده‌کردنى لێدهرهێندراوهکانى نه‌وت. خشته‌ى ژماره‌ى به‌شدارى ئه‌ندامان له‌قسه کردنیان له‌نێو هۆڵى په‌رله‌مان له‌ماوه‌ى ساڵى 2020 دا ز ژماره‌ی ئه‌ندامى په‌رله‌مان ژماره‌ى قسه‌کردنى ئه‌ندامان له کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له ساڵێکدا 1 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى هیچ قسه‌یه‌کیان نه‌کردووه (2) په‌رله‌مانتار 2 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (1) جار قسه‌یان کردووه (4) په‌رله‌مانتار 3 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (2) جار قسه‌یان کردووه (10) په‌رله‌مانتار 4 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (3) جار قسه‌یان کردووه (8) په‌رله‌مانتار 5 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (4) جار قسه‌یان کردووه (11) په‌رله‌مانتار 6 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (5) جار قسه‌یان کردووه (8) په‌رله‌مانتار 7 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (6) جار قسه‌یان کردووه (11) په‌رله‌مانتار 8 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (7) جار قسه‌یان کردووه (3) په‌رله‌مانتار 9 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (8) جار قسه‌یان کردووه (6) په‌رله‌مانتار 10 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (9) جار قسه‌یان کردووه (7) په‌رله‌مانتار 11 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (10) جار قسه‌یان کردووه (6) په‌رله‌مانتار 12 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (11) جار قسه‌یان کردووه (9) په‌رله‌مانتار 13 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (12) جار قسه‌یان کردووه (5) په‌رله‌مانتار 14 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (13) جار قسه‌یان کردووه (1) په‌رله‌مانتار 15 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (14) جار قسه‌یان کردووه (2) په‌رله‌مانتار 16 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (16) جار قسه‌یان کردووه (3) په‌رله‌مانتار 17 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (17) جار قسه‌یان کردووه (1) په‌رله‌مانتار 18 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (18) جار قسه‌یان کردووه (1) په‌رله‌مانتار 19 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (19) جار قسه‌یان کردووه (2) په‌رله‌مانتار 20 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (20) جار قسه‌یان کردووه (2) په‌رله‌مانتار 21 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (21) جار قسه‌یان کردووه (1) په‌رله‌مانتار 22 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (23) جار قسه‌یان کردووه (1) په‌رله‌مانتار 23 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (24) جار قسه‌یان کردووه (1) په‌رله‌مانتار 24 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (27) جار قسه‌یان کردووه (1) په‌رله‌مانتار 25 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (30) جار قسه‌یان کردووه (1) په‌رله‌مانتار 26 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى (36) جار قسه‌یان کردووه (1) په‌رله‌مانتار
سه‌رکۆ جه‌مال به‌پێى زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌کان، کاتى سه‌رهه‌ڵدانى په‌تاى کۆرۆنا17ى تشرینى دووه‌مه و سه‌رچاوه‌که‌ى شارى ووهانى چینه که دانیشتوانه‌که‌ى زیاتر له 11 ملیۆن که‌سه و به‌و هۆیه‌وه په‌تاکه ته‌واوى جیهانى گرته‌وه سه‌دان هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. ڕێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانیى له ڕۆژى 31ى کانونى یه‌که‌مى 2019 دا ئاگاداریى یه‌که‌مى بڵاوکرده‌وه و دواى ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانى چین لاى خۆیانه‌وه ده‌رکه‌وتنى حاڵه‌تى هه‌وکردنى تووندى سییه‌کانیان ڕاگه‌یاند، یه‌که‌مین جاریش ئه‌و ڤایرۆسه له بازاڕێکى فرۆشتنى به‌کۆى به‌روبوومى ده‌ریایى و ماسیى دا بوو، هه‌رزوو ڕێوشوێنى جیاکردنه‌وه‌ى توشبووان گیرایه‌به‌ر. له 11ى کانوونى دوه‌مى 2020 دا ده‌سه‌ڵاتدارانى چین گیانله‌ده‌ستدانى یه‌که‌مین که‌سیان به‌و ڤایرۆسه ڕاگه‌یاند که به‌خێرایى به سه‌رانسه‌رى جیهاندا ته‌شه‌نه‌ى سه‌ند و بووه هۆى په‌کخستنى ئابوریى و راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆ و جێبه‌جێکردنى چه‌ندین رێوشوێنى دیکه، تا ئه‌مڕۆش گیانله‌ده‌ستدانى زیاتر له یه‌ک ملیۆن و 800 هه‌زار که‌سى له‌جیهان لێکه‌وتووه‌ته‌وه، زیاتر له 82 ملیۆن که‌سیش وه‌ک تووشبوو تۆمارکراون. له‌و ماوه‌یه‌دا مرۆڤایه‌تى چه‌ندین رێکارى گرته‌به‌ر وه‌ک په‌یڕه‌وکردنى دووره‌په‌رێزى کۆمه‌ڵایه‌تیی، خوێندنى ئۆنڵاین، قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆ، داخستنى به کۆمه‌ڵى کارگه و شوێنه گشتییه‌کان، په‌تاکه‌ش به‌شێوه‌یه‌ک کاریگه‌رى کردووه‌ته سه‌ر ژیانى ملیۆنه‌ها که‌س له سه‌رانسه‌رى جیهان که شێوازێکى جیاوازى ژیانى هێناوه‌ته ئاراوه. راگه‌یاندنى ڤایرۆسه‌که‌ش له‌لایه‌ن رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانیه‌وه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ (جه‌ژنى به‌هار) له چین، ساڵانه له‌و جه‌ژنه‌دا سه‌دان ملیۆن گه‌شت له رێگه‌ى وشکانیی، ده‌ریا و ئاسمانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش وایکرد زیاتر په‌تاکه به جیهاندا بڵاوببێته‌وه، گومانیش له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى بڵاوکردنه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌ست هه‌بێت. هه‌موو وڵاتان هه‌وڵه‌کانیان بۆ کۆنترۆڵکردنى په‌تاکه خسته‌گه‌ڕ، زۆرێک له وڵاتانى جیهانیش ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به‌دواى ڤاکسیندا کرد. هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌کانى رێکخراوى ته‌ندروستیى جیهانى له 12ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵه‌وه له سه‌رتاسه‌رى جیهان، 48 ڤاکسینى دژبه کۆرۆنا له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیکراونه‌ته‌وه و 164 ڤاکسینى دیکه‌ش هێشتا له قۆناغى تاقیگه‌دان، به‌هۆى کاریگه‌رى په‌تاکه‌وه ساڵى 2020 گه‌شه‌ى ئابوورى به رێژه‌ى له‌سه‌دا دوو پۆینت سێ له جیهان که‌م بوویه‌وه. له‌کۆتایى به‌هارى 2020 هه‌ندێک وڵات ده‌ستیان به ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخه‌که کرد، به‌ڵام جارێکى دیکه له زستاندا ڤایرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کى به‌هێز گه‌ڕایه‌وه و به‌شێک له وڵاتانى ناچار کرد به‌ده‌ر له که‌ره‌نتینه و داخستنى شوێنه گشتییه‌کان رێوشوێنى جیاواز بگرنه‌به‌ر. له‌عێراقیش رۆژى 24 شوباتى 2020 له نه‌جه‌ف یه‌که‌م حاڵه‌تى کۆرۆنا لهخوێندکارێکى ئێرانی‌دا ده‌رکه‌وت، به‌پێى دواین ئاماریش زیاتر له 594 هه‌زار حاڵه‌تى کۆرۆنا له‌عێراق تۆمارکراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 12 هه‌زار و 800 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوکات له‌هه‌رێمى کوردستانیش تا ئێستا سێ هه‌زارو 383 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ده‌یان هه‌زار که‌سى دیکه‌ش تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.
هاوڵاتى ریفراندۆم یان راپرسی کە بەواتای بەشداریی خەڵک بۆ یەکلاکردنەوەی پرسێکی چارەنووسساز دێت، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (508) ساڵ پێش میلادو سەردەمی سەرهەڵدانی دیموکراسیی لەیۆنان، ئەمڕۆ بووەتە چەکێکی کاریگەر بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی حزب و لایەن و بەرپرسان و ئەمەش وایکردووە ئێران لەسەردەمی دەسەڵاتداریی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامیی خۆیدا چەندجارێک سوود لەڕیفراندۆم وەربگرێت و لەدوایین داواکاریشدا حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دەستنیشانکردنی ئەرکی روون و ئاشکرای کاری حکومەت و پەرلەمان جارێکی دیکە داوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی لەوڵاتەکەی کرد کەکاردانەوەی توندی باڵی محافزکاری لەو وڵاتە لێکەوتەوەو ئەمەیان بەگەمەیەکی رۆحانی بۆ پەردەپۆشکردنی حەوت ساڵی کەموکوڕیی و ناکارامەیی لەئەرکی سەرۆکی حکومەت لەقەڵەمداو بەدوایین کارتی سووتاوی سەرۆک کۆماری ئێران وەسفیان کرد، کە لەڕاستیشدا بەپێی دەستوری ئەو وڵاتە ئەنجامدانی راپرسیی زۆر قورسەو قفڵی لێدراوەو بە تابۆ ناودەهێنرێت و شارەزایانی مێژووی ئێران پێیانوایە ریفراندۆم سەری سەرۆکی حکومەت دەخوات. مێژووی ریفراندۆم و راپرسی لەئێران یەکەم (راپرسیی موسەددیق) لەدەستوری سەردەمی پاشایەتی لەئێران ئاماژە بەڕیفراندۆم نەکراوە، بەڵام لەو سەردەمەدا حکومەتی کاتیی محەمەد موسەددیق، سەرۆک وەزیرانی ئێران خولی (17)یەمی ئەنجومەنی شورای نیشتیمانی (پەرلەمان)ی لەساڵی (1953)هەڵوەشاندەوە، بەڵام دوای ریفراندۆم، محەمەد رەزا پەهلەوی پاشای ئەوکاتی ئێران کودەتایەکی لەدژی موسەددیق بەڕێوەبردو کۆتایی بەحکومەتی موسەددیق هێنا. دوەم (راپرسیی شۆڕشی سپی) محەمەد رەزا پەهلەوی لەساڵی (1962) بۆ ئەوەی بتوانێت دەسەڵاتەکانی پاشایەتیی لەئێران بەرفراوان بکات لەدووتوێی شەش دەسەڵاتی پاشایەتیدا ریفراندۆمی لەوڵاتەکەی راگەیاند، کە بەشۆڕشی سپی ناوی دەهێنرا، بەڵام ئەم کارەی پەهلەوی بەهۆی دژایەتیی زانا ئاینییەکانی ئەو سەردەمەوەو بەتایبەت روحەڵڵا خەومەینی، ناکۆکیی زۆری لێکەوتەوەو بایکۆت کرا. سێیەم (راپرسیی تەختی پاشەیەتی بۆ کۆماری ئیسلامی) دوای راپەڕینی گەلانی ئێران لەساڵی (1979)و کۆتایی سیستمی پاشایەتیی لەو وڵاتەو هاتنەسەرکاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەئێران لەڕێکەوتی (30 و 31)ی ئازاری هەمان ساڵدا ریفراندۆم بەڕێوەچوو، کەدواتر راگەیەنرا (92%)ی خەڵکی ئێران بەدەنگی بەڵێ دەنگیان بە سیستمی کۆماری ئیسلامی داوە لەوڵاتەکەیان. چوارەم (گۆڕینی دەستوری پاشایەتی بۆ کۆماریی) دوای ریفراندۆم بۆ حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامی لەئێران، رەشنوسی نوێی دەستوری ئێران بەفەرمانی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەرو یەکەم رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە کراو لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوەو نووسینەوەی دەستنیشانکران و دوای سێ مانگ لەپێداچوونەوە لەساڵی(1980) خرایە راپرسییەوەو راگەیەنرا کە دەستوری نوێ دەنگی زۆرینەی خەڵکی ئێرانی بەدەستهێناوەو پەسندکراوە. پێنجەم (راپرسی لەسەر دەستوری کۆماری ئیسلامی) سالی (1989) بەفەرمانی خومەینی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوەی سەرلەنوێی دەستوری کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهێنرا، بەڵام مەرگی خومەینی بووە هۆی دواکەوتنی راپرسیی لەسەر دەستور، دواتر بەڕەچاوکردنی تێبینییەکانی خومەینی، پۆستی سەرۆک وەزیران و ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بەڕەسمی لەدەستوردا لابراو دەسەڵاتەکانی رێبەری کۆماری ئیسلامی بەرفراوانتر کران و چاودێریی هەموو سەرۆکایەتییەکانی (حکومەت، پەرلەمان، دادوەریی)، دەستنیشانکردن یان لابردنی فەرماندە سەربازییەکان و تەنانەت دوورخستنەوەی سەرۆک کۆمار کەوتە ژێردەستی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و لە رێکەوتی (28)ی تەمموزی (1989) گۆڕانکارییەکان لەدەستوردا لەگەڵ هەڵبژادنەکانی خولی پێنجەمی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە خرایە راپرسی و دەنگدانەوەو عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسنجانی بوو بەسەرۆک کۆمار‌و دەستوری نوێ پەسند کرا. ریفراندۆم بنبەستی کۆماری ئیسلامی لەچوار یاسای (6،59،99،110)ی دەستوری ئێران‌دا ئاماژەی راستەوخۆ بەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لەئێران کراوەو تائێستا هیچ لەو چوار یاسایە بۆ ریفراندۆم جێبەجێ نەکراوە. دوای مەرگی خومەینی (72%)ی ئەنجومەنی دەستەبژێری ئێران (نوخبەگان) دەنگی بە عەلی خامنەیی دا بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی خومەینی، لەکاتێکدا بەپێی دەستوری رابردووی کۆماری ئیسلامی، خامنەیی مەرجی (مەرجەعیەت)بوونی بۆ بەدەستەوەگرتنی ئەو پۆستە نەبووە، بەڵام دواتر ئەو مەرجە لەدەستوری نوێ‌دا لابراو دوای راپرسی لەسەر دەستوری نوێ جارێکی دیکە لەئەنجومەنی دەستەبژێرانی ئێران دەنگدان بۆ خامنەیی کرایەوە، کە ئەمجارەیان لەکۆی (64) ئەندامی ئەنجومەنەکە (60) کەسیان دەنگیان بەخامنەیی دا‌و ریفراندۆم بووە مایەی خێر‌و بەهێزبوونی پێگەی سیاسی و دەسەڵاتی ئەو لەئێراندا. بەپێی بڕگەی (177)ی ئەو دەستورەی کەخامنەیی یەکێک لەئەندامانی سەرەکیی لیژنەی پێداچوونەوەی بوو لەڕاپرسیدا دەنگی هێنایەوە، بەهیچ جۆرێک گۆڕانکاریی لەسیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران و (ویلایەتی فەقێ) و ئیمامی گشتیی کەخامنەییە راپرسیی لەسەر ناکرێت. هەر لەهەمان بڕگەداو لەبەشی کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە سیستمی کۆماریی لەئێران بەپشتبەستن و لەسەر بنەمای دەنگی خەڵک، دین و ئایین تێیدا گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت، واتە سیستمی کۆماری ئیسلامیی بەهیچ جۆرێک گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت و نابێت بخرێتە دەنگدان یان راپرسییەوە. لەلایەکی دیکەوە ماددەی (59) لەدەستوری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا رێگەی بەوەداوە کە راپرسی و ریفراندۆم لەسەر یەکلاکردنەوەی پرسی (سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریی) داوە، لەکاتێکدا لەساڵی (1989) تائێستا دەیان داواکاریی بۆ راپرسی خراوەتە بەردەمی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بەڵام رەتکراوەتەوەو حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کە پسپۆریی لەدەستوردا هەیە، لەساڵی (2015) تائێستا داوای ریفراندۆم و راپرسیی لەسەر چەند پرسێک دەکات، بەڵام رەتکراوەتەوەو هێرشی توند کراوەتەسەری، بۆیە بەبڕوای شارەزایان ریفراندۆم لەئێران تابۆیەو قفڵی لێدراوەو دەستبردن بۆی مەترسیدارە . سەرۆکەکان لەئێران داوای ریفراندۆم دەکەن مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران لەساڵی (2010) لەبەرنامەیەکی راستەوخۆی تەلەفیزیۆنی داوای کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەت و پەرلەمان سەبارەت بەبودجەی ساڵی (2011) ریفراندۆم لەوڵاتەکەی بەڕێوەبچێت، کەپەرلەمانی ئەوکات زۆرینەی لەدەستی ریفۆرمخوازاندا بوو رایانگەیاند؛ حکومەت ناچارە بەجێبەجێکردنی یاسای پەسندکراوی پەرلەمان و پێویستی بە ریفراندۆم و راپرسیی نییەو لەلایەکی دیکەوە عەلی خامنەیی بووە نێوەندگیر لەنێوان حکومەت و پەرلەمان بۆ ئەوەی راپرسیی نەبێتە چەکێک بۆ یەکلاکردنەوەی دەسەڵاتی ئەو دو دەزگا سەرەکییەی کۆماری ئیسلامی ئێران. حەسەن رۆحانی کەخاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لەیاسای بنەڕەتی (دەستور)ە، رەخنەی لەدەستوری وڵاتەکەی گرتووەو رایگەیاندووە زۆر ئاساییە چەند ساڵ جارێک راپرسی و ریفراندۆم لەسەر پرسە گرنگەکانی وڵاتەکە بەڕێوەبچێت و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی دەستورو ئاسانکاریی لەشێوازی بەڕێوەبردنی وڵات‌دا، بەڵام (30) ساڵە ریفراندۆم لەئێراندا نەکراوە. رۆحانی لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: (30) ساڵە هیچ گۆڕانکارییەک لە(دەستور)ی ئێران‌دا نەکراوە، لەو ماوەیەدا هیچ ریفراندۆمێک رووی نەداوە لەکاتێکدا بەپێی هەندێک ماددەو بڕگەی یاسایی ناو دەستور، ناکۆکیی دەزگاو دامەزراوە سەرەکییەکانی وەک حکومەت و پەرلەمانی ئێران سەبارەت بەپرسی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی و ئابوریی دەبێت بە ریفراندۆم و راپرسیی یەکلایی بکرێتەوە، ئەم دواکارییەی رۆحانی دووەم داواکاریی ئەنجامدانی ریفراندۆمە لەوڵاتەکەی. ئەم وتانەی رۆحانی کاردانەوەی توندی زۆربەی کەسایەتیی و بەرپرسانی سەر بەباڵی محافزکارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێکەوتەوەو موحسین رەزایی، سەرۆکی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاردانەوەی داواکارییەکەی رۆحانی بۆ ریفراندۆم رایگەیاند؛ باسکردنی ریفراندۆم ئەدرەسێکی ناڕاستەو جۆرێکە لەلادان، ئەو وتی: لەدەستدانی هەلەکان وهەڵسوکەوتەکانی هەشت ساڵ سەرۆک کۆماریی بەڕیفراندۆم قەرەبوو ناکرێتەوە. بەبڕوای شارەزایانی سیاسیی لەئێران زۆربەی ئەو داواکاریانەی کە بۆ ریفراندۆم کراوە بۆ مەبەستی چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکانی حکومەت و پەرلەمان بووە و داوای ریفراندۆم بۆ گۆڕینی سیستمی حوکمڕانیی یان بابەتێکی چارەنووسساز لە ئێران نەکراوە هەندێک سەرچاوەی نزیک لە حەسەن رۆحانی ئاشکرایان کردووە کە ئەو حەوت ساڵە پێشنیاری ریفراندۆم و راپرسیی لەدەستوری ئێران‌دا کردووە و داواکارییەکەی لەبەرچاو نەگیراوە، بەڵام ناکۆکییەکانی ئەم دواییانەی پەرلەمانی ئێران و حکومەت سەبارەت بە بودجە و یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لەئێران وایکردووە رۆحانی پیداگریی لەئەنجامدانی ریفراندۆم بکات. رۆژنامەی (ئارمانێ میللی) کە زمانحاڵی سەرۆک کۆمارەو نزیکە لە ریفرۆرمخوزانەوە بەناونیشانی (پەرلەمان سەرۆک کۆماری تەشریفاتیی دەوێت) نووسیویەتی: هەوڵ و پلانەکانی ئەم ماوەیەی پەرلەمانی ئێران بۆ گۆڕانکاریی لەیاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی وڵاتەکە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتوو، چونکە تەمەنی کاندیدی سەرۆک کۆمار لە (45) ساڵەوە بۆ (40) ساڵ کەم کراوەتەوەو فەرماندە سەربازییەکانیش تا شەش مانگ دوای خۆ کاندیدکردنیان، پێویستیان بەدەستلەکارکێشانەوە لەپۆستەکەیان نییە و هاوکات عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت بە نامەو فەرمان کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستنیشان بکات کە هەموو ئەم گۆڕانکارییانە پێچەوانەی یاساکانی رابردووەو پێدەچێت پەرلەمان مەبەستی لەم کارەی سەپاندنی سیستمی حوکمڕانیی پەرلەمانی بەسەر وڵاتەکەدا بێت، چونکە بەو رێوشوێنە نوێیانە بازنەی خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەئێران بچووکتر کردووەتەوە. ریفراندۆم مۆتەکەی محافزکاران بەبڕوای شارەزایانی سیاسیی لەئێران زۆربەی ئەو داواکاریانەی کە بۆ ریفراندۆم کراوە بۆ مەبەستی چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکانی حکومەت و پەرلەمان بووە و داوای ریفراندۆم بۆ گۆڕینی سیستمی حوکمڕانیی یان بابەتێکی چارەنووسساز لە ئێران نەکراوە، بەڵام بەهەموو ئەمانەشەوە هەر کاتێک باسی ریفراندۆم دەکرێت بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی سەر بەباڵی محافزکار کاردانەوەی توندیان دەبێت و وەک مۆتەکەیەک بۆ دەسەڵاتەکانیان لێی دەڕوانن. رۆژنامەی (شەرق) نیمچە ئەهلی و نزیک لەڕیفۆرمخوازان؛ بەناونیشانی (بۆچی محافزکاران بەناوی ریفراندوم روویان ترش دەکەن؟) نووسیویەتی: هەر کاتێک باسی ریفراندۆم دەکرێت لەئێران، محافزکاران هەڵوێستی توند لەدژی ئەو پڕۆسەیە دەردەبڕن و دەڵێن کێشەی خەڵک بژێوییە نەوەک ریفراندۆم.. لەدوایین پێشهاتیشتدا کە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران باسی ریفراندۆمی سەبارەت بەدەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار لەوڵاتەکەی کرد، زۆربەی رۆژنامە و میدیاکانی سەر بەمحافزکاران رەخنەیان لێگرت و هاوکات بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی چاودێریی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتوندی رەخنەیان لەپرسی ریفراندۆم گرت و دژی وەستانەوە، لە کاتێکدا بەپێی دەستوری ئێران، ئەنجومەنی چاودێریی بۆی نییە دەستوەردان لەپرسی ریفراندۆم یان راپرسیی لەوڵاتەکەدا بکات و تەنها ئەرکی چاودێریی پڕۆسەکەیە و لەلایەکی دیکەشەوە موحسین رەزایی، سەرۆکی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی رەخنەی لەشێوازی ماوەی سەرۆک کۆماریی حەسەن رۆحانی گرت بەهۆی وروژاندنی پرسی ریفراندۆم، ئەوەی جێگەی سەرنجە سەرجەم رەخنەگرانی پرسی ریفراندۆم لە ئێران سەر بەمحافزکارانن و بەبیستنی ناوی ریفراندوم کاردانەوەی توندیان هەیە. هەر لەدرێژەی کاردانەوەی بەداوای رۆحانی بۆ ریفراندۆم، ژمارەیەک حزبی سەر بەمحافزکاران لەچەند راگەیەنراوێکدا داوایان کردووە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردنی ئەرک و کارەکانی لەپۆستی سەرۆک کۆماریدا، حەسەن رۆحانی بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت و ناچار بکرێت دەست لەکاربکێشێتەوە، چونکە بەوتەی ئەوان رۆحانی هۆکاری سەرەکیی قەیرانە دارییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بووە لە چوار هەزارو (200) تمەنەوە بۆ (35) هەزار تمەن، راگەیەنراوەکانی ئەو حزبانە لە کاتێکدایە کەتەمەنی کابینەکەی رۆحانی ماوەی پێنج مانگی ماوە. ریفراندۆم سەری رۆحانی دەخوات! شارەزایانی سیاسەت و مێژوو لەئێران داواکارییەکەی رۆحانی بۆ ریفراندۆم بەهاوشێوەی ریفراندۆمی موسەددیق بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی خولی (17)یەمی سەردەمی محەمەد رەزا پەهلەوی لەقەڵەم دەدەن و دەڵێن ئەو کارەی موسەددیق لەساڵی (1953) بووە هۆی ئەوەی محەمەد رەزا پەهلەوی کودەتا لەحکومەتەکەی موسەددیق بکات و هەڵیبوەشێنێتەوە، بۆیە دوور نییە ئەم داواکارییەی رۆحانی بۆ ریفراندۆم ئەویش تووشی هەمان چارەنووسی موسەددیق بکات و سەری سەرۆک کۆماری بخوات!.
هاوڵاتى لەسەروبەندی یەکەم ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی- فەرماندەی پیشووی فەیلەقی قودس- لەلایەن ئەمریکاوە، تا دێت گرژییەکانی واشنتن و تاران پەرەدەستێنێت، هەر لایەکیش هەڕەشە لەوی تر دەکات و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لەعێراق کەوتووەتە بەر هەڕەشەیەکی جددی، دوای ئەوەی ئێران چەندین مووشەکی رەوانەی عێراق کردووە بۆ تۆڵەکردنەوەی سولەیمانی. لەنوێترین پێشهاتدا، ئێران چەندین موشەکی مەودا کورت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رەوانەی عێراق کردووەو لەدامەزراوەو بنکەی سەربازیی گروپە چەکدارییەکانی عێراق هەڵیگرتووە. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئەلقەبەسی کوەیتی، کە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە باسی دەکات، داغڵکردنی ئەو موشەک و کەلوپەلە سەربازییانە بۆ ئەوەیە لەچەند ئامانجێک بدرێت لەچەند هەفتەی داهاتوودا، یاخود دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئۆفیسی سەرۆکایەتی بەجێدەهێڵێت لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١. ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکاو ئیسرائیل چەند هەفتەیەکە نیگەرانن لەجموجوڵەکانی ئێران و رایانگەیاندووە ئێران رەنگە بەنیازی هێرشی تۆڵەکردنەوە بێت لەیەکەم ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی کە لەلایەن فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە لەفرۆکەخانەی بەغداد بەئامانج گیرا لە ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠. گرژییەکانی واشنتن و تاران لەهەفتەی رابردووەوە قوڵتربووەوە، کاتێک کۆمەڵە موشەکێک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداد کراو بووەهۆی زیانێکی زۆری ماددی بەهاووڵاتیان و زیانێکی کەمی ماددی بەباڵیۆزخانەکە گەیاند، جگە لەبرینداربوونی سەربازێکی عێراقی. بەپێی هەڵسەنگاندنی شانەی ئەمنی عێراق موشەکەکان هەشت موشەک بوون کەئاراستەی ناوچەی سەوز کراون، بەڵام لەهەڵسەنگاندنی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکادا موشەکەکان ژمارەیان (٢١) موشەک بووە، کە ئەمەش گەورەترین هێرشە کرابێتەسەر باڵیۆزخانەکە لە (١٠) ساڵی رابردوودا. بەپێی وتەی جەنەراڵ کێنز مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کە بۆ واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی قسەی کردووە، ئەم هێرشە گەورەترین هێرش بووە کەکرابێتە سەر باڵیۆزخانەکە لەساڵی ٢٠١٠ەوە. هەواڵی بڵاوبوونەوەی ناردنی موشەک و فرۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ عێراق، دوای ئەوەدێت کە هەینی رابردوو محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس، بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دا. لەکۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا حیجازی باسی لەهێرشە موشەکییەکانی سەرەتای ئەمساڵ کرد لە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد کەهێرشێکی تۆڵکردنەوە بوو بۆ لەدەستدانی سولەیمانی و رایگەیاند ئەوە تەنها «زللەیەک»ی ئێران بوو لەئەمریکا. حیجازی وتیشی، «ئێمە دوو زللەی تریش دەدەین لەئەمریکا» بەڵام «تۆڵە بەهێزەکە» لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت. لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا، عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران لەتویتێکدا رایگەیاند، «ئەوانەی فەرمانی کوشتنی جەنەڕاڵ سولەیمانییان دەرکردو ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامدا دەبێت سزابدرێن، بەدڵنیاییەوە تۆڵە لەکاتی گونجاوی خۆیدا روودەدات». هەر زوو هێرشە موشەکییەکانی یەکشەممەی رابردوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداد خرایە ئەستۆی ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە. ترەمپ لەتویتێکدا کەوێنەی چەند موشەکێکی ئێرانی دانابوو رایگەیاند، «دەنگۆی ئەوە دەبیستین کەهێرشی زیاتر بەڕێوەیە بۆ سەر ئەمریکییەکان لەعێراق... ئامۆژگارییەکی دۆستانە بۆ ئێران: ئەگەر یەک ئەمریکی بکوژرێت، ئەوا من ئێران بەبەرپرسیار دادەنێم». لەچەند هەفتەی رابردووش‌دا ژێردەریایی ئەمریکی و ئیسرائیلی بینراون لەکەنداوو مانگی رابردووش ئەمریکا فرۆکەی جەنگی زەبەلاحی بی-٥٢ی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. بەرپرسانی ئیسرائیلی و ئەمریکی ئێرانیان ئاگادارکردووەتەوە کەگورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت ئەگەر بیر لەتۆڵەکردنەوەی سولەیمانی بکاتەوە. ئەڤیڤ کۆڤەچی، بەرپرسی هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل، لەچەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند، «ئێمە زیاتر‌و زیاتر دەبیستین لەبارەی هەڕەشەکانی سەر ئیسرائیل لەئێرانەوە. ئەگەر ئێران و هاوبەشەکانی.. هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل ئەوا باجێکی زۆر قورس دەدەن». لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا مایک پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کرد لەبەغداد ئەگەر عێراق هێرشەکانی میلیشیاکانی ئێران نەوەستێنێت بۆ سەر ناوچەی سەوز. هەرچەندە هێرشەکان بۆ ماوەیەک وەستان دوای ئەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ئەمریکای کرد‌و رایگەیاند داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا داڕمانی «سیاسی و ئابوریی» دروستدەکات لەعێراقدا. هێرشە موشەکییەکەی ئەمدواییەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دووبارە نیگەرانی دروستکردووە لای بەرپرسانی ئەمریکا کەحکومەتی عێراقی دەسەڵاتی بەسەر میلیشیاکاندا نییە. تەنانەت ئەگەری شەڕی ناوخۆش لەئارادایە دوای ئەوەی چەند چەکدارێکی عەسائیبی ئەهلی حەق لەگرتە ڤیدیۆیەکدا رایانگەیاند: ئێمە عەسائیبی ئەهلی حەقین، بەچەکی خۆمان شەڕی ئەمریکای داگیرکەرمان کردووەو تاوەکو ئێستاش لەبەرامبەر بەکرێگیراوانی ئەمریکا چالاکین، دەستبردن بۆ هەر موجاهیدێک دەستبردنە بۆ ئێمە، بە بەڕێز قەیس خەزعەلی دەڵێین ئێمە چاوەڕێی ئاماژەیەکین». ئەم گرتە ڤیدیۆییە دوای ئەوە دێت کەهیزە ئەمنییەکانی عێراق پێنج کەسیان لەگروپەکە دەستیگرکرد کە تۆمەتباربوون بەئەنجامدانی هێرشە موشەکییەکانی سەر ناوچەی سەوز لەیەکشەممەی رابردوودا. دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەو هاتنە سەر شەقامی چەند چەکدارێکی گروپەکە، مستەفا کازمی وەک دڵنیاییەک بۆ رەواندنەوەی ترسی خەڵک بەئۆتۆمبێلە تایبەتییەکەی خۆی لەگەڵ ھێزێکی ئەمنی چووە سەر شەقامەکانی بەغدادو رایگەیاند بۆ رووبەڕوونەوەی یەکلاکەرەوە ئامادەن. لەهەفتەی رابردوودا ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس، لەسەردانێکی نهێنیدا گەیشتە بەغدادی پایتەخت و راپۆرتە هەواڵییەکان باس لەوەدەکەن لەگەڵ گروپە چەکدارەکان و بەرپرسانی حکومەتی عێراقی کۆبووەتەوە. ئەسیل ئەلنوجەیفی، سیاسەتمەداری عێراقی و پارێزگاری پێشووتری نەینەوا، رایگەیاند کە قائانی لەسەردانەکەیدا بۆ بەغداد گڵۆپی سەوزی بۆ حکومەتی عێراقی هەڵکردووە تاهەموو ئەو گروپە چەکدارانە سەرکوت بکات، کە نابەرپرسیارانە هەوڵسوکەوت دەکەن، بەتایبەتی ئەوانەی دەستیان هەبووە لەهێرشەکەی ٢٠ی ئەم مانگەدا بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا. شەفەق نیوزی عێراقیش بڵاویکردەوە کە قائانی لەگەڵ مستەفا کازمی کۆبووەتەوەو ئێرانی بێبەری کردووە لەهێرشە موشەکییەکان. بەڵام لەلایەکی ترەوە ماڵپەری ئەلحورەی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە قائانی لەگەڵ چوار بەرپرسی گروپە چەکدارییەکان کۆبووەتەوەو پێی راگەیاندوون لەئامادەباشیدابن بۆ هێرشی ئەمریکا. بەپێی وتەی سەرچاوەکان، قائانی لەگەڵ قەیس خەزعەلی سەرۆکی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەحمەد حەمداوی فەرماندەی کەتیبەکانی حزبوڵا، ئەکرم کەعبی سەرۆکی گروپی حزبوڵای نوجەبا، هەروەها شبل زەیدی سەرۆکی گروپی ئیمام عەلی کۆبووەتەوەو پێی وتوون «لەئامادەباشیدا بن بۆ هەر هێرشێکی ئەمریکاو ئەگەر ئەمریکا هێرشی کردەسەر ئێران ئەوا دەبێت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق بکەنە ئامانج».