عه‌مار عه‌زیز - دهۆک چله‌ى زستانه‌و هاووڵاتیان چاوه‌رێى وه‌رگرتنى به‌رمیلێک نه‌وت ده‌که‌ن و به‌رپرسانیش ئۆباڵه‌که‌ى ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى حکومه‌تى عێراق که ته‌نها هه‌شت ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى ناردووه که ته‌نها به‌شى فه‌رمانگه حکومییه‌کان و چه‌ند ناحیه‌و گوندێکى کردووه. به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى سوته‌مه‌نى پارێزگاى دهۆک ساڵانه پێویستیان به 55 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه، سه‌رۆکى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى و پیشه‌سازى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت له‌رێگه‌ى پاڵاوگه‌کانى خۆیه‌وه نه‌وتى سپى بۆ هاوڵاتیان دابین بکات»حکومه‌تى هه‌رێم زۆر به‌ئاسانى ده‌توانێت کێشه‌که چاره‌سه‌ربکات، ئه‌ویش بهپاڵاوتنى نه‌وتى خاو لهپاڵاوگهکانى له‌شارى هه‌ولێر،ئه‌گه‌ر رۆژانه ژماره‌یه‌ک به‌رمیلى نه‌وتى خاو له‌پاڵاوگه‌ی (کار) بکات به‌نه‌وتى سپى و دواتر بەسه‌ر هاووڵاتیان دابه‌شی بکات به (50) هەزار دینار بۆ حکومه‌ت قازانجه«. خورشید ره‌مه‌زان، دانیشتووى سه‌نته‌رى شارى دهۆک، خاوه‌نى شه‌ش منداڵه‌و هیچ موچه‌یه‌کى نیه وه‌ک خۆى ده‌ڵێت رۆژانه ئیشى کرێکارى ده‌کات، به‌هاوڵاتى وت «زستان وا به‌ره‌و کۆتایى ده‌ڕوات هێشتا هیچ دیارنیه که‌ى به‌رمیلێک نه‌وت وه‌رده‌گرین، ئێمه له‌سه‌ر ده‌ریاى نه‌وتین، ئاواتمانه حکومه‌ت ساڵانه لەسه‌ره‌تاى زستان یه‌ک به‌رمیل نه‌وتمان بداتێ به (43) هەزاردینار «. خورشید ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک دوو تا سێ جلیکانى (15) لیترى ده‌کڕێت، وتیشى:» ئه‌و پارهیەى ده‌ستمده‌که‌وێت نیوه‌ى بۆ نه‌وت کڕینه، هه‌ندێک هه‌فته ئیش نیه بیکه‌م، ئه‌وکات ناچار ده‌بین هه‌موو رۆژێک سۆپا دانه‌گیرسێنین، ئه‌گه‌ر کاره‌باى نیشتیمانى هه‌بێت سۆپاى کاره‌با هه‌ڵده‌که‌ین، ئێستا پێویستمان به‌نه‌وته ئه‌گه‌ر له‌مانگى نیسان یان حوزەیران دابه‌شیان کرد هیچ سوودێکى لێوه‌رناگرین «. خورشید ره‌مه‌زان پێشیوابوو سروشتى دهۆک زۆر سارده به‌تایبه‌ت شه‌وان ده‌بێت سۆپا به به‌رده‌وامى هه‌بێت تا گه‌رم ببنه‌وه، نه‌وتیش رۆژ به‌ڕۆژ گران ده‌بێت، ئێستا به‌رمیلێک نه‌وت گران بووه بۆ (115) هەزار دینار، «خه‌ڵک هه‌ژاره نا‌توانیت بیکڕێت» ، بۆیه داواى له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کات به‌زووترین کات نه‌وت بەسه‌ر دانیشتووانى سه‌نته‌رى دهۆکدا دابه‌ش بکه‌ن. قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى دهۆک به‌وه‌کاله‌ت ده‌ڵێت:» هێشتا هیچ بڕیارێک بۆ دابه‌شکردنى نه‌وت بەسه‌ر دانیشتوانى سه‌نته‌رى شارى دهۆک ده‌رنه‌چووە، چاوه‌ڕێی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین». موشیر موحه‌مه‌د به‌شیر، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى دهۆک به‌وه‌کاله‌ت به‌هاوڵاتى وت «له‌سه‌ره‌تای وه‌رزى زستانەوە ده‌ستمانکردووه به‌دابه‌شکردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هه‌ردوو ناحیه‌ى سه‌ر بهقهزاى دهۆک، ئه‌وانیش (ناحیه‌ى زاویته، ناحیه‌ى مانگێشکێ)یە، هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ى له‌سنورى ئه‌و دوو ناحیەیە له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى ناو دوو ناحیه‌که به‌شه نه‌وتى خۆیان وه‌رگرتووه، که بۆ هه‌ر خێزانێک (200) لیتر بووه «. هه‌روه‌ها موشیر وتیشى «هێشتا هیچ بڕیارێک بۆ دابه‌شکردنى نه‌وت بەسه‌ر دانیشتوانى سه‌نته‌رى شارى دهۆک ده‌رنه‌چووە، چاوه‌ڕێی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین بڕیارێک له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربکه‌ن، حکومه‌تى عیراقیش هه‌موو ساڵ به‌شى ته‌واوى پارێزگاى دهۆک نانێرێت، ئه‌مساڵیش تائێستا بڕێکى که‌می ناردووه «. سه‌رۆکى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى و پیشه‌سازى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک ئاماژه به‌وه ده‌دات که تا هه‌موو خێزانێکى پارێزگاى دهۆک یه‌ک به‌رمیل نه‌وت وه‌ربگرن پێویستییان به (55) ملێون لیتر نه‌وتى سپى ده‌بێت. عه‌بدولسه‌مه‌د تێلى عومه‌ر، سه‌رۆکى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى و پیشه‌سازى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک به‌هاوڵاتى وت «ساڵانه حکومه‌تى عیراق بڕى (50) ملیۆن لیتر نه‌وت ده‌داته هه‌رچوار پارێزگاکەى هه‌رێمى کوردستان، به‌شى پارێزگاى دهۆک له‌و بڕه هەشت ملیۆن لیتره، ئه‌م بڕه‌یه‌ش زۆر که‌مه‌و ته‌نها به‌شى چه‌ند ناحیهیەک و فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت ده‌کات، تا هه‌موو پارێزگاى دهۆک یه‌ک به‌رمیل نه‌وت وه‌ربگرن پێویستیمان به (55) ملیون لیتره«. سه‌رۆکى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى و پێشه‌سازى وتیشى «حکومه‌تى عیراق ئه‌و بڕه‌ى ده‌ینێریت زیاد ناکات، به‌ڵام ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێمیش بڕێک نه‌وت بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ک دابین بکات تاوه‌کو هه‌موو خه‌ڵک سودمه‌ند بێت، پارساڵ حکومه‌تى هه‌رێم (10) ملیۆن لیتری بۆ دهۆک دابینکرد تاڕاده‌یه‌ک باش بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌غدا بووه (18) ملیون لیتر، به‌پێى زانیارییه‌کانم حکومه‌تى هه‌رێم هیچ نیازێکى نیه بۆ ئه‌مساڵیش بڕێک نه‌وت بۆ دهۆک دابین بکات». «حکومه‌تى هه‌رێم زۆر به‌ئاسانى ده‌توانێت کێشه‌که چاره‌سه‌ربکات، ئه‌ویش بهپاڵاوتنى نه‌وتى خاو لهپاڵاوگهکانى له‌شارى هه‌ولێر،ئه‌گه‌ر رۆژانه ژماره‌یه‌ک به‌رمیلى نه‌وتى خاو له‌پاڵاوگه‌ی ( کار) بکات به‌نه‌وتى سپى و دواتر بەسه‌ر هاووڵاتیان دابه‌شی بکات به (50) هەزار دینار بۆ حکومه‌ت قازانجه، ئێستا به‌رمیلێک نه‌وت له‌بازاڕه‌کانى جیهان سەرووی (٥٥) دۆلاره، نه‌وتى هه‌رێمیش به‌که‌متر ده‌فرۆشرێت و جگه لهکریێ کۆمپانیاکان « عه‌بدولسه‌مه‌د تێلى واده‌ڵێت. سه‌رۆکى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى و پێشه‌سازى باسى له‌وه‌شکرد که پێدەچێت ئێستا هه‌ر به‌رمیلێک (30) دولار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم بمێنێته‌وه‌و تا ئه‌و پاره‌ى ده‌گاته ده‌ستى ماوه‌یه‌ک دواده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌و پارهیەى که له رێگاى دابه‌شکردنى نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ دواکه‌وتن پاره‌که وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته داهاتێکى باش بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، بۆیه پرسى «بۆچى ئه‌مه ناکات ئه‌وه پرسیارێکه بێ وه‌ڵامه وه‌ک ده‌یان پرسیارى تر لەسه‌ر داهاته‌کان که تائێستا بێ وه‌ڵامن». عه‌بدولسه‌مه‌د تێلى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان نیه به‌حکومه‌ت بڵێین نه‌وت دابه‌ش بکه‌ن، دابه‌شکردنى نه‌وت ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى باڵاى نه‌وت و گازه، ده‌بێت ئه‌وان بڕیار بده‌ن و چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزنه‌وه.
هاوڵاتى تورکیا‌و گروپە چەکدارەکانى هاوپەیمانى چەندین زیندانى گەورەو بچووکیان لەعەفرین دروستکردوەو بەهەزاران هاووڵاتی کوردیان تێدا زیندانیى کردووە کەتەنیا لەسەر کوردبوونیان دەستگیرکراون و تۆمەتى جۆراوجۆریان خراوەتە پاڵ. مانگى ئازارى ٢٠١٨ سوپای تورکیا‌و گروپە چەکدارەکانى هاوپەیمانى ئۆپراسیۆنێکیان لەژێر ناوی (چڵە زەیتون) بۆ سەر کانتۆنى عەفرین لە رۆژئاواى کوردستان دەستپێکردو دواى (٥٨) رۆژ لەبەرگریی دواجار شارەکە کەوتە دەست تورکیا‌و گروپە چەکدارەکانى بەناو ئۆپۆزسیۆنى سوریا. لەوکاتەوە تائێستا تورکیا‌و ئەو گروپانە عەفرینیان لەخەڵکى ئەو کانتۆنە کردووەتە دۆزەخ و رۆژ نیە بەدەیان هاووڵاتى کورد بەتۆمەتى هاوکاریکردنى یەپەگەو هەسەدە نەڕفێنرێن و دەستگیر نەکرێن. هەر لەوکاتەشەوە تائێستا تورکیا چەندین زیندانى گەورەو بچووکى لەعەفرین و جێندەریس و چەند ناوچەیەکى دیکەى دەوروبەرى عەفرین دروستکردووەو بەهەزاران هاووڵاتی کوردى تێدا ئەشکەنجە دەدرێن کە بەشێکی زۆریان لەژێر ئەشکەنجەدا گیان لەدەستدەدەن. بەپێی دوایین راپۆرتى روانگەى سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ تورکیا (٢٠) زیندانى گەورەو بچووکى لەناو عەفرین و دەوروبەری دروستکردووەو تیایدا بەشێوەیەکى نامرۆڤانە خەڵکى تێدا ئەشکەنجە دەدرێت. بەپێی راپۆرتەکەى روانگەى سوری زیندانەکان پێکهاتوون لەزیندانى (مواسەڵات، بەڕڕاد، قوتابخانەی کەڕامە، دادگای کۆنی عەفرین، ترندە، ئەزهار عەفرین، ئەشرەفیە، مەحمودییە، شەقامی ڤێلات، قوتابخانەی یەکێتی عەرەبی، باسوتە، خەریبە، ئەمیر غوباری، کفرجنە، گوندی شنگیلە، مەیدانی ئەکپەس، مەحەتتە، قرمتلق، کوران، شییە). نورى مەحمود وتەبێژی یەپەگە ئەو زانیارییانە بۆ هاوڵاتى پشتڕاست دەکاتەوەو رایدەگەیەنێت دەوڵەتى تورکیا‌و گروپە چەکدارەکانى گەلى کوردیان لەعەفرین گەمارۆ داوەو رۆژانە خەڵکى بێ‌تاوان لەو زیندانانەدا ئەشکەنجە دەدەن. وتەبێژی یەپەگە بەوو راگەیاند »تەنیا ئەو (٢٠) زیندانە نییە، بەڵکو ئێستا تەواوى عەفرین بووە بەزیندان بۆ گەلى ئێمە، رۆژانە ژن و منداڵ و گەنج دەڕفێنن و لەزیندانەکان بەهەموو جۆرێک ئەشکەنجە دەدرێن». بەشێک لەو زیندانانە لەلایەن تورکیا خۆیەوەو بەشەکەى دیکەشیان لەلایەن چەکدارە میلیشیا هاوپەیمانەکانی سەر بوتورکیا بەڕێوەدەبرێت بەتایبەت گروپی» بەرەى شامیە» کەئیدارەى زۆربەى زیندانەکان دەکات. بەڵام بەپێی بەدواداچوونێکى هاوڵاتى کە لەسەرچاوەکانى یەپەگەوە دەستیکەوتووە زیندانەکانى عەفرین بریتین لە (٢٤) زیندانى کە سێ زیندانى لەژێر کۆنترۆڵى راستەوخۆی تورکیادان و (٢١) زیندانیش لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکاندان. ئەو گروپانە لەسەر چەندین تۆمەتی وەک کارکردنیان لەناو دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەرو پەیوەندییان بەسەرکردەو شەڕڤانانی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) سەدانو هەزاران هاووڵاتی کوردی شاری عەفرینو شارۆچکەو گوند‌و ئاواییەکانی هەرێمەکەیان دەستگیرکردووە. ئامینە حەسۆ ئەندامى ئەنجومەنى بەڕێوەبەردنى کەمپی عەفرین لەڕۆژئاواى کوردستان باس لەوەدەکات، لەئێستادا زیاتر لەسێ هەزار هاووڵاتی کورد لەزیندانەکانى عەفریندان و بەبێ تاوان دەستگیرکراون. ئامینە حەسۆ بەهاوڵاتى راگەیاند »تەنیا ساڵى رابردوو نزیکەى سێ هەزار کەس دەستگیرکراون کە (٤٠٠) کەسیان بەبێ تاوان شەهیدکراون لەو زیندانە نهێنیانەى چەتەکان و دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا دروستیکردون». حەسۆ ئاماژە بەوەش دەکات، تەنیا لە (٢٥) رۆژى رابردوودا چەکدارانى سەر بەتورکیا (٣٠) هاووڵاتى کوردیان دەستگیرکردووەو لەزیندانەکانى ئەو چەکدارانەدان. چەندین شێوازی ئەشکەنجەدان‌و ئازاردانی جەستەیی‌و دەرونییان لەدژ بەکارهێناون، بۆ ئەو مەبەستەش دەیان گرتووخانەی نهێنییان لەناوچە جیاجیاکانی عەفرین دروستکردووە، کەڕوانگەی سوری لەڕێگای سەرچاوەکانی خۆیەوە توانیویەتی (٢٠) گرتووخانەیان ئاشکرا بکات. گرتووخانەی ترندە لەلایەن خودى دەزگای میتەوە ئیدارە دەکرێت، تێیدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت کە مامەڵەیان لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر کردووە یان لەوبارەیەوە گومانیان لێدەکرێت. بەپێی نوێترین ئاماری روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ لەئێستادا نزیکەى (١٠) هەزار چەکداری میلیشیا هاوپەیمانەکانی سەر بەتورکیا لەناو عەفریندان و خێزانەکانیشیان لەگەڵیاندا لەسەر موڵک و ماڵى هاووڵاتیانى کورد نیشتەجێکراون، هاوکات نزیکەى سێ هەزارو (٥٠٠) سەربازى تورکیا لەعەفرین بڵاوەیان پێکراوە. هاوکات لەگەڵ دروستکردنى ئەو زیندانانەش تورکیا دەیەوێت بەتەواوى شارەکە بکات بەزیندان، ئەویش بەدروستکردنى دیوارێکى کۆنکرێتی، ئەویش لەدەروازەى شارى عەفرین دەستیکرد بەهەڵکەندنى زەوی دەورەى شارەکە بۆ دروستکردنى دیوارێکى کۆنکرێتى بەمەبەستى جیاکردنەوەى ئەو شارە لەڕۆژئاواى کوردستان. دیوارەکە بەدرێژایی سنورى شارى عەفرین دەستپێدەکات و بەدرێژایی زیاتر لە (٧٠) کیلۆمەتر لەگوندی مریەمەین لەباکورەوە دەستپێدەکات بۆ گوندی کیمار لەباشوور بەوپێیەش چیای جلبل لەباشووری رۆژئاوا تاشاری عەفرین لەناوچەکانی باکووری حەلەب داببڕێت، هەروەها لەناوچەی شێخ بەرەکات تاعەفرین و عەزاز درێژ دەبێتەوە. دروستکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکەی تورکیا هەتا ئێستا (564) کیلۆمەتری جێبەجێ کراوەو تەنها (147) کیلۆمەتری دیکەی ماوەو بەتەواوبوونی یەکجاری سنوری تورکیا بەسوریا لەیەکتری جیادەکاتەوە، تائێستاش رژێمى سوریا هیچ هەڵوێستێکى کردەیی نەبووە بەرامبەر ئەو کارەى تورکیا. عومەر عەبدولکەریم بەرپرسى پەیوەندییەکانى ئیدارەى خۆسەر بەهاوڵاتى راگەیاند «دەوڵەتى تورک بەدەیان زیندانى بۆ گەلی ئێمە لەعەفرین و سەرێکانى و گرێ سپی دروستکردووەو خەڵکانى بێ‌تاوان ئەشکەنجە دەدەن بەتۆمەتى ناڕەواو ناڕاست، ئەمە تاوانی جەنگەو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لێی بێدەنگە». بەرپرسى پەیوەندییەکانى ئیدارەى خۆسەر، ئاماژە بەوەش دەکات، لایەنى روسی و ئەمریکییان لەبوونى ئەو زیندانانەو ئەشکەنجەدان و رفاندنى هاووڵاتیانی کوردیان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ئەوان تەنیا بەڵێنى بەدواداچوون دەدەن و هیچ شتێک لەئەرزی واقیع رووینەداوە بۆ راگرتنى ئەو تاوانە مرۆییە. ساڵى ٢٠١٧ دوای (٥٨) رۆژ بەرگریکردنى دانیشتوانی عەفرین و شەڕڤانان دواجار لەمانگى ئازاری ساڵی ٢٠١٨ سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە میلیشیا هاوپەیمانەکانی سەر بەئەنقەرە ئەو شارەیان داگیرکردو بەهۆیەوە زیاتر لە (١٥٠) شەڕڤان و کەسی سڤیل شەهیدبوون و (٣٠٠) کەسیش برینداربوون، هاوکات (٥٠٠) هەزار هاووڵاتى شارەکەش ئاوارەى ناوچەکانى (شەهباو باب و تەلرەفعەت) بوون.
هاوڵاتى خومەینی بۆ ریفۆرم لەئێران دەگەڕێتەوە نزیکەی پێنج مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و ترسی گەورەی باڵی ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران کەمبوونەوەی ئاستی بەشداریی خەڵکە لەهەڵبژاردنەکان و بەدەستەوەگرتنی هەموو جومگەکانی دەسەڵات لەلایەن باڵی محافزکاری ئەو وڵاتەوەیە، بۆیە ریفۆرمخوازان لەهەموو دەرگایەک دەدەن کە بەناوی خەونی زیندووکردنەوەی ریفۆرمەوە سەرکەوتنی خۆیان مسۆگەر بکەن و لەوە زیاتر نەکەونە پەراوێزی دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامییەوە، بۆ ئەم مەبەستەش جارێکی دیکە پەنایان بۆ قاپیی خومەینی و خانەوادەکەی بردووە و دەیانەوێت لە رێگەی کاندیدکردنی حەسەن خومەینی کوڕەزای روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی خۆیان لەو هەڵدێرەی چاوەڕوان دەکرێت دەرباز بکەن، لەکاتێکدا محافزکاران بەم پلانەی ریفۆرمخوازانیان زانیوەو دوور نییە بەو دەسەڵاتانەی هەیانە، ریفۆرمخوازان و خومەینی پێکەوە بەرەو هەڵدێر پەلکێش بکەن و خەونی ئەو باڵە بۆ هەمیشە لەگۆڕ بنێن و سەرجەم دەسەڵاتەکانی دامەزراوەکانی ئێران بۆ خۆیان یەکلایی بکەنەوە. خەونی خومەینی و نەوەکەی روحەڵڵا خومەینی، کە ناوی تەواوی (سەید روحەڵڵا موسەوی خومەینی)یە و بە (ئەیەتوڵا خومەینی) و (ئیمام خومەینی) ناوی دەهێنرێت، یەکێک بووە لەمەرجەعەکانی شیعە لەئێران کە ساڵی (1902) لەدایکبووە و رەچەڵەکی خێزانەکەی بۆ (ئیمام حسێن کوڕی ئیمام عەلی) دەگەڕیتەوە، بۆیە پێشگرەی سەید بۆ هەمو بنەماڵەکەی و خومەینی بەکارهاتوە، ئەو دوای رووخانی سیستمی پاشایەتی لەو وڵاتە لەساڵی (1979) لە راپرسییەکدا (کۆماری ئیسلامی) دامەزراندو تاکۆتایی تەمەنی واتە تاساڵی (1989) رێبەری ئەو کۆمارە بووە. خومەینی دوو کوڕ‌و سێ کچی بووە، مستەفا خومەینی کوڕە گەورەی خومەینی کە بە راوێژکارو یاریدەدەری سەرەکیی باوکی وەسف دەکرا لەساڵی (1977) لەنەجەف دەمرێت و بە خاکدەسپێردرێت، ئەحمەد خومەینی کە کوڕی دووەمی خومەینی بووە ئەویش هاوکارو پشتیوانی باوکی بووە بە بەردەوامی لەلوبنان و فەڕەنساو عێراق هاوکاریی باوکی کردووە و تادامەزراندنی کۆماری ئیسلامی تەنها باڵی باوکی بووە لەپەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکاندا کە لەساڵی (1995) لە رووداوێکی گوماناویدا بەهۆی وەستانی دڵەوە لەتەمەنی (49) ساڵیدا دەمرێت، بەڵام باڵی توندڕەوی کۆماری ئیسلامی لەدەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە بەهۆکاری مەرگی ئەحمەد خومەینی دەزانرێت و تائێستاش گومان لە مەرگی دەکرێت، ئەحمەد خومەینی سێ کوڕی لەدوای خۆی جێهێشتووە کە تەنها حەسەن خومەینی وەک چالاکێکی بواری سیاسەت دەناسرێت و ئەمەش وایکردووە بە (یادگاری ئیمام) ناوبهێنرێت. زۆبەی ئەندامانی خێزانی خومەینی کێشەیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توندڕەوی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیەو بەبەردەوامی رەخنە لەدامەزراوەکان و شێوازی دەسەڵاتداریی دەگرن و توندڕەوەکان و محافزکاران تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە لەڕێبازی خومەینی و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لایانداوەو تەنانەت زارا خومەینی، کچی دووەمی خومەینی کەخۆی سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە فەلسەفەی ئیسلامی و تاکاتی خانەنشینبوونی لەزانکۆی تاران وانەی وتووەتەوە. بەپشتیوان و پاڵپشتی سەرەکیی سەرکردەکانی ریفۆرمخوازان و بزوتنەوەی سەوز لەقەڵەم دەدرێت و لەچەند نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لێکردووە فشارەکان لەسەر ریفۆرمخوازان کەم بکرێنەوە و نووسیویەتی: وەک خوشکێک هۆشداریی دەدەم و داوات لێدەکەم نەبیتە هۆکارێک بو لێکترازانی زیاتر لەگۆڕەپانی سیاسیی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا. لەگۆڕی خومەینییەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسەت حەسەن خومەینی لەساڵی (1972) لەشاری قوم کە بەشارێکی ئایینی و ناوەندی شیعە لەئێران دەناسرێت لەدایکبووە و کوڕی ئەحمەد خومەینی و کوڕەزای روحەڵڵای خومەینییە، ئەو ئەندامی دەستەی ئەمینداری زانکۆی ئەهلی ئیسلامی لەئێران و هاوکات لەگەڵ خوێندنی ئاکادیمی سەرقاڵی خوێندنی ئایینی بووەو زیاتر لە (18) ساڵ کاتی خۆی بۆ قوڵبوونەوە لەخوێندنی ئایین تەرخان کردووەو وەک مامۆستایەکی ئایینی وانە دەڵێتەوەو هاوکات لەسەر وەسیەت و راسپاردەی باوکی و بەئیمزای عەلی خامنەیی ئەرکی پارێزگاری و خاوەندارێتیی گۆڕ‌و (مەزاری خومەینی) و ناوەندی رێکخستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی خومەینیی باپیری لەئەستۆیە، ئەو لەساڵی (1986) تاساڵی (1989) بەشداریی بەرەی جەنگی وڵاتەکەی کردووە لەدژی عێراقی سەردەمی سەددام حسێن و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییە سەربازییەکانی سەر ئێران. لەچالاکییە سیاسییەکانیدا بە بەردەومی پشتیوانی لەسەرکردەکانی ریفۆرمخوازانی وەک هاشمی رەفسنجانی و محەمەد خاتەمی و ناتق نوری و حەسەن رۆحانی کردووەو تەنانەت پشتیوانیی و هاوخەمیی خۆی بۆ سەرکردەکانی بزوتنەوەی سەوز بەسەرکردایەتی میرحسێن موسەوی دەربڕیوەو ئەمەش وای کردووە زۆرجار لەلایەن توندڕەوەکانی محافزکارانەوە هێرش بکرێتە سەری و رەخنەی لێبگیرێت. نەوەی خومەینی لەساڵی (2015) بەئامادەبوونی لەناوەندی تۆمارکردنی کاندیدەکانی پێنجەمین خولی ئەنجومەنی دەستەبژێری رێبەری (مەجلیسی خوبرەگان)، بووە جێگەی سەرنج، بەڵام بە بیانووی بەشدارنەبوونی لەخولی تاقیکردنەوەی ئاستی زانستی ئیسلامیی ئەنجومەنەکە، رێگەی پێنەدرا خۆی کاندید بکات و لەهەڵبژاردنەکاندا بەشدار بێت کەپێدەچێت پشتیوانییەکانی بۆ بزوتنەوەی سەوزو بەرەی ریفۆرمخوازان هۆکارێک بێت بۆ ئەو رێگرییە. ئەگەرچی حەسەن خومەینی شارەزایە لەبواری کۆمەڵناسی و ئایین و چەند کتێب و نووسینێکی لەو بوارانەدا هەیە، بەڵام تا ئێستا بەشدارییەکی بەرچاوی لەگۆڕەپانی سیاسی و حزبیی لە ێران نەبووە، بۆیە لەماوەی رابردوودا بەچەند لێدوانێک رایگەیاند: ئەگەر پێویست بکات بێدەنگی دەشکێنم، چونکە دەسەڵاتدارانی ئێران تەنها ئەو بەشانە لە وەسیەت و راسپاردەی خومەینی جێبەجێ دەکەن کە لەبەرژەوەندیی خۆیانەو ئەو بەشەی کە پەیوەندیی بەپابەندبوون بە رێبازی کۆماری ئیسلامی و رەوشتی ئیسلامی و مرۆڤایەتییەوەیە لەلایەن بەرپرسان و دەسەڵاتدارانەوە حاشای لێدەکرێت. نەوەی خومەینی و کوڕی خامنەیی بەهۆی تەمەن و تەندروستیی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران زۆرجار باسی جێگرەوەی خامنەیی دەکرێت کە بەهۆی بڵاوبوونەوە و هەڵواسینی وێنەی موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی بەیەکەوە لە تاران-ی پایتەختی ئێران گومان دەکرێت بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە ئامادەکردنی موجتەبا خامنەیی بێت بۆ جێگرەوەی باوکی، کەئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە رایانگەیاند؛ بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەو پۆستەرانە کارێکی نەخوازراوی کۆمەڵێک فریودراو بووە، لەبەرامبەردا کۆمەڵێک میدیا و راگەیاندنی نزیک لە ریفۆرمخوازان بەبیانوی بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەو پۆستەرانەوە پرسی جێگرەوەی خامنەییان وروژاند‌و ئاماژەیان بەناوی عەلی ئەکبەر ویلایەتی، حەسەن رۆحانی و حەسەن خومەینی کردووە کە بەهێزترین بژاردەن بۆ جێگرەوەی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، چونکە بەپێی لێکدانەوەکان ئەو سێ کەسە هەموو تایبەتمەندییەکی بوون بە رێبەر لەو کەسانەدا بەهێزەو مەرجە یاسایی و دەستورییەکانیشیان هەیە، بەڵام موجتەبا خامنەیی ئەو مەرجانەی تێدا نییە کەبیانەوێت بیکەن بەجێگرەوەی باوکی. سەید حەسەن خومەینی و دەستی بەتاڵی ریفۆرمخوازن حەسەن خومەینی بە رەسمی سەر بەهیچ حزب و لایەنێک نییە، بەڵام بە نزیکترین کەسی محەمەد خاتەمی، سەرۆک کۆماری پێشوترو یەکێک لەسەرکردەکانی ریفۆرمخوازان لەئێران لەقەڵەم دەدرێت و ئەمە وای کردووە گومانەکان بۆ خۆپاڵاوتنی ئەو بە مەبەستی بەشداریی لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی وڵاتەکەی بەهێز بێت، لەلایەکی دیکەوە ئەو وەک کەسایەتیی سەرەڕای ریفۆرمخوازان پیدەچێت لەلایەن (هێڵی ئیمام) و محافزکارە میانڕەوەکانی ئێرانەوە بۆ سەرکەوتن و بوون بەسەرۆک کۆمار پشتیوانیی لێبکرێت و بژاردەیەکی بەهێزی ریفۆرمخوازنە بۆ بەشداریی لەهەڵبژاردنەکان و زیندوکردنەوەی ریفۆرم لەئێران، بەڵام زۆربەی میدیا‌و لایەنەکانی سەر بەباڵی توندڕەوی محافزکاران بەدوری دەزانن ئەنجومەنی چاودێریی کۆماری ئیسلامی متمانە بەخومەینی ببەخشن و رێگەی بدەن ببێتە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران. بەپێی یاسای ژمارە (115)ی دەستوری ئێران هەر کەسێک کەبیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بپاڵێوێت و متمانەی پێبدرێت بۆ کاندیدبوون، دەبێت « بە ڕەچەڵەک ئێرانی و توانای بەڕێوەبردن و پلاندانانی هەبێت، رابردوو پێشینەی باش و ئەمانەت پارێز‌و بەئیمان بێت، دیندارو بڕوادار بێت لەسەر بنەماکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی ئایینی رەسمی وڵات»، بۆیە لەسەر بنەمای ئەم یاسایە محافزکاران رایانگەیاندووە کە حەسەن خومەینی هیچ ئەزموونێکی لەبەڕێوبردن لەدامەزراوە رەسمییەکان تەنانەت لەشارەوانییەکی شارۆچکەیەکی بچووکی ئێران‌دا نییە، بۆیە ئەگەری رەتکردنەوەی کاندیدبوونی لەلایەن ئەنجومەنی چاودێریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زۆر بەهێزە. لەبەرامبەردا رۆژنامەکانی (شەرق) و (ئیعتیماد) و (ئارمانێ میللی) لە بابەت و هەواڵە رۆژنامەوانییەکانیاندا ئاماژەیان بەگەڕانەوەی بیروباوەڕی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ کاندیدبوونی حەسەن خومەینی کردووەو لێدوانەکانی ئەویان سەبارەت بە رەخنەگرتن لەسەر سیستمی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە بڵاوکردووەتەوە. رۆژنامەی (ئیعتیماد) سەر بە ریفۆرمخوزان بەناونیشانی (هیوای خەڵک و نیگەرانیی توندڕەوەکان) نووسیویەتی «نزیکەی پێنج مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران و گومان دەکرێت ریفۆرمخوازان حەسەن خومەینی، کوڕەزاو نەوەی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی لەئێران وەک کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی لەوڵاتەکە بناسێنن. کە ئەمە وایکردووە رۆژنامەکانی سەر بەباڵی توندڕەوی محافزکاران بەبەردەوامی هێرش بکەنەسەر ئەم کەسایەتییەی کە بە (یادگارو نەوەی ئیمام) لەئێران دەناسرێت». «کاندیدبوونی نەوەی ئیمام دەتوانێت بەشێک لەو بۆشاییە فکرییانەی کەئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هەیە پڕ بکاتەوەو هاوکات نەمان و کاڵبوونەوەی هزری (ئیمام خومەینی) قەرەبوو بکاتەوە و ببێتە مایەی بووژاندنەوەی هزری هاوسەنگیی لە سیاسەت و بەڕێوبردنی وڵات‌دا کە بەشێک بوو لەتایبەتمەندییەکانی باوک و باپیری، بۆیە بە یەکلابوونەوەی کاندیدبوونی دەتوانێت ببێتە هۆی گەڕانەوەی هیوا بۆ خەڵک و بەهێزکردنی پێگەی ریفۆرمخوازن لەئێران». لەپەل و پۆ کەوتنی کاندیدەکانی ریفۆرمخوازان لە رابردوودا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەو ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سەرۆک کۆمار بەبژاردەی بەهێزی ریفۆرمخوازانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاندیدی ئەو لایەنە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەقەڵەم دەدارن، بەڵام جیهانگیری لەچەند لیدوانێکیدا رایگەیاندووە مەبەستی نییە خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات، وەک کاندیدی هیچ لایەنێک لەهەڵبژاردنەکاندا بەشداریی بکات. لەلایەکی دیکەوە زەریف کە ئاستێکی جەماوەریی بەهێزی هەبووە چەند جارێک رایگەیاندووە کە ئەو پسپۆڕی و شارەزایی لەدیپلۆماسی و سیاسەتی نێودەوڵەتییەو پێناچێت خۆی کاندید بکات، بەڵام ئەگەر پێویست بکات و ناچار بکرێم ئەو کارە دەکەم، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە زەریف بڕیاریداوە خۆی کاندید بکات، لەلایەن محافزکارانەوە بەتوندی رەخنەی لێ‌گیراو چەند رۆژیک دوای دەنگۆکە بەبیانوی پێشێلکردنی یاساکانی کۆماری ئیسلامی و گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە کە زۆرینەی رەهای بەدەستی محافزکارانەوەیە بانگێهێشت کراو تۆمەتبار کرا بەوەی کە هەفتەیەک دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمەریکاوە ئەو بەنهێنی دانیشتن و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا کردووە. زەریف دوای لێپرسینەوەی توند لەلایەن پەرلەمانەوە هۆشداریی پێدرا کە بەکارتی زەرد ناودەهێنرێت، بۆیە پەرلەمان لە رۆژێکدا دوو کارتی زەردی بە رووی پیاوی دیپلۆماسی ئێران‌دا بەرز کردەوە، کە ئەمەش بەتۆمارێکی دیکەی مێژوویی لەسیاسەتی کۆماری ئیسلامی ناو دەهێنرێت. وەزیری دەرەوەی ئێران لەدانیشتنی رۆژی سێشەممەی رابردووی پەرلەمانی ئێران کە تایبەت بوو بەلێپرسینەوە لێی، وتوویەتی: ئەو کۆبوونەوە نهێنییە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵ و نیوێک پێش تیرۆری سولەیمانی، کاری دەزگای دیپلۆماسی ئاڵۆزەو پێویستی بەهاوکاریی سەرجەم دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، من تەنانەت لەگەڵ سەددام حسێن، سەرۆکی حزبی بەعس لەعێراق دانیشتووم و گفتوگۆم کردووە لەکاتێکدا ئەمەم پێخوش نەبووە، بەڵام راسپێردراوم و ئەرکدار کراوم بەو کارە. شارەزایانی سیاسیی ئەو تۆمەت و لێپرسینەوانە لە زەریف بەهۆکاری ناکۆکیی دوو باڵی محافزکارو ریفۆرمخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران لەقەڵەمدەدەن، چونکە پێدەچێت زەریف خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری لەئێران کاندید بکات، بۆیە محافزکاران لە رێگەی پەرلەمانەوە فشارەکانیان دژی ریفۆرمخوازان زیاتر دەکەن، ئەمەش وایکرد کەوەزیری دەرەوە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە تۆمەتبار بکرێت بەوەی کەدوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا دووپاتکردووەتەوەو بەنهێنی دیداری لەگەل بەرپرسانی ئەمەریکا هەبووە. کۆتایی خەونی ریفۆرم لەئێران لەئێستادا زۆرینەی رەهای پەرلەمان بەدەست باڵی محافزکارەوەیە کە خامنەیی بە رێبەرو پێشەوای بێ ئەملاوئەولای خۆیان دەزانن و هاوکات دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەش بەدەست ئەو باڵەوەیە، تەنها کابینەی لاواز‌و بێدەسەڵاتی حکومەت لەدەست ریفۆرمخوزانی کۆماری ئیسلامیدایەو سەرجەم دامەزراوە سەرەکییەکانی ئەنجومەنی چاودێری، ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەنجومەنی دەستەبژێر (نوخبەگانی رێبەری) ئەو وڵاتە زۆرینەی لەدەستی باڵی محافزکاردایەو ئەو باڵە خۆیان بۆ بەدەستەوەگرتنی حکومەت و سەرکەوتنی یەکێک لەکاندیدەکەیان لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئامادە کردووەو ژمارەیەکی زۆری کاندیدیان ناساندووە کەوەک (پاسێک کاندید) ناویان دەهێنرێت، لەبەرامبەردا گرەوی گەورەی باڵی ریفۆرمخواز هاندانی خەڵکە بۆ بەشداریی بەرچاو لەهەڵبژاردنەکانداو مەبەستیانە لە رێگەی خومەینی و خانەوادەکەیەوە ئەو گرەوە ببەنەوە کەشارەزایان بەپێی دۆخی قەیراناویی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێران پێشبینی دەکەن ئاستی بەشداریی خەڵک لەهەڵبژاردنەکای سەرۆک کۆماریی داهاتووی ئەو وڵاتە کەم بێت.
هاوڵاتى رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ له‌دیدارێکى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:» نێچیرڤان بارزانى به‌دواداچونى جدى بۆ که‌یسى رۆژنامه‌نووسانى ده‌ستگیرکراو ده‌کات و به‌تایبه‌تى که‌یسى شێروان شێروانى». ده‌شڵێت:» باسى له‌وه‌کرد که‌ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى باش و ته‌ندروست بێت». ره‌حمان غه‌ریب رێکخەری سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکیکردن له ئازادى راده‌ربرین و رۆژنامه‌نووسان رۆژى 22ى کانونى دووه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا کۆبووتهوهو گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخى ئازادى راده‌ربڕین و مافى مرۆڤ و میدیاى ئه‌هلى و پرسى سیاسى کردووه. ره‌حمان غه‌ریب ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که له‌نزیکه‌وه ئاگادارى میدیاى ئه‌هلیى و ئه‌و دۆخه‌یه که تێیکه‌وتووه که له‌قۆناغه جیاوازه‌کاندا به‌سه‌ر میدیاى ئه‌هلیدا هاتووه، وتیشى:»باسى رۆژنامه‌ى هاوڵاتى کرد به‌لایه‌وه گرنگ بوو کهمیدیاى ئه‌هلیى نموونه‌ى وه‌ک رۆژنامه‌ى هاوڵاتى به‌رده‌وام بێت بۆ په‌ره‌پێدانى ئازادى راده‌ربڕین له‌هه‌رێمى کوردستاندا». ناوبراو هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که له‌دانیشتنه‌که ره‌خنه‌ى توندى له‌و به‌رپرسانه گرت که‌پاره خه‌رج ده‌که‌ن شتى «نه‌شیاو» بڵاوده‌که‌نه‌وه لهشۆسیال میدیاداو هێرشى توندى کرده‌سه‌ریان که پێیوابوو ده‌بێت به‌یاسا رێکبخرێن. پێشى وتم:» پێویسته رووبکه‌ینه سیاسه‌تمه‌دارى مه‌کته‌ب سیاسى و سه‌رکردایه‌تى حزبه‌کان که هوان ئه‌و فهوزایهیان دروستکردووه لهشۆسیال میدیادا». ده‌رباره‌ى یاساى کارى رۆژنامه‌نووسى، رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌سه‌رۆکى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ماده‌م یاساى رۆژنامه‌گه‌رى هه‌یه ده‌بێت وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت، په‌نا بۆ یاساى دیکه نه‌برێت و یاساى رۆژنامه‌گه‌رى هه‌موو پارته سیاسییه‌کان رۆڵیان تێدا هه‌بووه‌و پارتیش ده‌ورى تیدا هه‌بووه پێى وتم:» بۆیه پێش حزبه‌کانى دیکه ده‌بێت پارتى دیفاع بکات و سه‌رکردایه‌تى پارتى و ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى ده‌بێت به‌پێى یاساى کارى رۆژنامه‌وانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بکه‌ن». له‌باره‌ى که‌یسى رۆژنامه‌نووسانى ده‌ستگیرکراو سه‌رۆکى هه‌رێم به‌دواداچوونى جددى ده‌ستپێکردووه وه‌ک ره‌حمان غه‌ریب ده‌ڵێت، مهکتهبهکهى سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن ئه‌و که‌سانه کێن به‌پێى یاساى رۆژنامه‌گه‌ری که‌یسه‌کانیان رۆژنامه‌گه‌رین و بیروڕان و خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ته چین، ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیرکراون له‌سه‌ر چ بابه‌تێک بووه« په‌یوه‌ندیان پێوه کردوم و ناوه‌کانیان له‌ڕێگه‌ى ئاسایشى گشتییه‌وه ده‌ده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بکه‌ن بۆ که‌یسه‌کان و ئازاد بکرێن». ره‌حمان غه‌ریب وتیشى:»باسى رۆژنامه‌نووس شێروان شیروانیم کرد، سه‌رۆکى هه‌رێم به‌تایبه‌تى داواى لهمهکتهبهکهى کرد به‌دواداچوونى بۆبکه‌ن، به‌تایبه‌ت که له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا باوکى گیانى له‌ده‌ستداوه«. به‌پێى راپۆرته‌که‌ى سه‌نته‌رى میترۆ، (385 )پێشێلکارى به‌رامبه‌ر (291) میدیاکار‌و دامه‌زراوه‌ى میدیایى تۆمارکراوه، ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌باره‌ى پێشێلکارییه‌کان به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان، ره‌حمان غه‌ریب وتى:» بۆى باس کردم که‌ده‌بێت رێز له‌سه‌رجه‌م راپۆرته ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرین له‌باره‌ى پێشێلکارییه‌کانه‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ى کهدۆستى گه‌لى کوردن و له‌زۆر بابه‌تدا راپۆرت و دۆسیه‌یان هه‌بووه، لهناخۆشیهکاندا راپۆرت و هه‌ڵوێستیان هه‌بووه‌و ئێستا راپۆرته‌کانیان پێچه‌وانه‌یه‌و زۆر نیگه‌رانن له‌بارودۆخى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مانه ده‌بێت بۆ ئێمه گرنگ بن و ناکرێت به‌رده‌وام رهتبکرێنهوهو قسه‌کانیان به‌درۆو ده‌له‌سه حسابى بۆ بکرێت». هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێم پێى راگه‌یاندووه که« چ حیکمهتیک هه‌یه له‌وه‌ى هه‌موو رێکخراوى نیوده‌وڵه‌تى بکه‌ین به‌دوژمنى خۆمان چ حیکمه‌تێکه راپۆرتى ناوخۆیى پشتگوێ بخه‌ین، پێویسته بایه‌خ به راپۆرتى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیى بده‌ین و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت». دۆسیه‌ى سیاسى له‌گه‌ڵ رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ باسکردووه‌و وه‌ک ره‌حمان غه‌ریب وتى:» نێچیرڤان بارزانى که‌سێکى جیاوازه‌و یه‌کڕیزى به‌لاوه زۆر گرنگ بوو به‌تایبه‌ت له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى». سەرۆکی هەرێم زۆر باسى رۆڵى خوالێخۆشبوو مام جه‌لالى کرد که به خه‌فه‌ته‌وه باسى کرد که‌ئێستا له‌ناوماندا نیه و بوونى که‌سى وا زۆر گرنگ بووه، وتیشى:» باسى ئه‌وه‌ى کرد که به‌رده‌وام لهچاککردنى په‌یوه‌ندیى نێوان یه‌کێتى و پارتیدام، پێویسته یه‌کێتى و پارتى په‌یوه‌ندییان به‌هێز بێت، چونکه تێکچوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییه کاردهکاتە سه‌ر هه‌موو شتێک، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام به‌ره‌و باشى بڕوات له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و هه‌ردوو هاوسه‌رۆکه‌که‌ى و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى». هاوکات، ره‌حمان غه‌ریب ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سەرۆکی هەرێم جه‌ختى له‌پاراستنى ئه‌زمونى حوکمڕانى له‌هه‌رێمى کوردستان و قه‌واره سیاسییه‌که‌ى کردووه‌ته‌وه که پێویستى بههاوههڵوێستى هه‌یه‌و وتى» با جیاواز بین له‌وه‌ى چۆن ده‌یپارێزین، به‌ڵام سه‌نگه‌ر له‌یه‌کتر نه‌گرین، جیاوازى سروشتى ژیانه با کاربکه‌ین جیاوازییه‌کانمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى کوردستان و هاووڵاتیانى بشکێنه‌وه«، ئه‌مه وته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بووه که جیاوازى نابێت کاربکاته سه‌ر په‌یوه‌ندى لایه‌نه سیاسییه‌کان.
سه‌رکۆ جه‌مال ئه‌و فیلمه‌ى ئێران له‌باره‌ى رۆڵى خۆى لهتێکشکاندنى داعش و رۆڵى قاسم سوله‌یمانى بڵاویکرده‌وه، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى فه‌رهه‌نگى مه‌سیر به‌رهه‌مهێنراوه که له‌لایه‌ن «رێکخراوى بانگه‌شه‌ى ئیسلامیى ئێران»ه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت و راسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێرى عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى باڵاى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانه. «فیلمه‌که له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى فه‌رهه‌نگى مه‌سیر به‌رهه‌مهێنراوه« سێ رۆژ پێش ئێستا فیلمێک له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه بڵاوکرایه‌وه له‌باره‌ى رووداوى پاراستنى هه‌ولێر له‌شه‌ڕى داعش، فیلمه‌که له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى فه‌رهه‌نگى مه‌سیر به‌رهه‌مهێنراوه که له‌لایه‌ن «رێکخراوى بانگه‌شه‌ى ئیسلامیى ئێران»ه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت، رێکخراوه‌که‌ش راسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێریى رێبه‌رى باڵاى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانه. هه‌رزوو فیلمه‌که کاردانه‌وه‌ى به‌دوای خۆیدا هێناو به‌رپرسانى باڵاى پارتى که‌وتنه تانه‌لێدان لێى و له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش کاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا، که‌سانێکى زۆر له‌هاووڵاتى و رۆژنامه‌نووس و چاودێرانى سیاسیش راى خۆیان له‌وباره‌یه‌وه خسته‌ڕوو، هه‌رزووش بووه هه‌لێک تا لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێم بیقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ناڕاسته‌وخۆ له‌و رێگه‌یه‌وه هێرش بکه‌نه‌سه‌ر یه‌کترى. له‌درێژه‌ى کاردانه‌وه‌ى به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى کوردستان سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشتر رایگه‌یاندبوو: وه‌ک فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه بهفهرمیى کونسوڵى ئێرانیان ئاگادارکرده‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیى هەرێمى کوردستانیان گه‌یاندووه‌ته کۆمارى ئیسلامیى ئێران. کونسوڵى گشتیى ئێران«ئێران ئاگاى له‌و کورته ڤیدیۆییه نییه‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین» هه‌روه‌ها وتیشى: «ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه‌و دێرینمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌و ناکرێت رێگه به‌و جۆره شێواندنانهى رووداوه‌کان بدرێت». لهوهڵامیشدا نه‌سڕوڵڵا ره‌شنودی، کونسوڵى گشتیى ئێران له‌هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه «هه‌ندێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانمان تێکبده‌ن بۆیه لێکۆڵینه‌وه له‌به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و فیلمه ده‌که‌ین». ئه‌و ده‌شڵێت: «ئێران ئاگاى له‌و کورته ڤیدیۆییه نییه‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ین». شێوازى فیلمه‌که‌و کاریگه‌رییه‌که‌ى وایکرد، هه‌رزوو باس له‌کاریگه‌ریى سینه‌ما سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، به‌شێک فیلمه‌که‌و کاریگه‌رییه‌که‌ى به‌هۆى ئه‌وه ده‌بینن کهسینهماى ئێران به‌هێزه، به‌شێکى تریش هۆکاره‌که‌ى بۆ په‌رته‌وازه‌یى ناوماڵى کورد‌و لاوازى سینه‌ماى کوردى ده‌گێڕنه‌وه، که ناتوانن هاوشێوه‌ى وڵاتان له‌ڕێگه‌ى هێزى نه‌رمه‌وه کهسینهمایه کاریگه‌ریى دروستبکه‌ن. مامۆستایه‌کى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کان "هه‌میشه به‌باشتر زانینى ئه‌وانى تر له‌خۆمان کاریگه‌ریى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و کاره هه‌یه" مامۆستایه‌کى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانهکانى سلێمانى ده‌ڵێت:»هه‌میشه به‌باشتر زانینى ئه‌وانى تر له‌خۆمان کاریگه‌ریى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و کاره هه‌یه. دکتۆر دڵشاد مسته‌فا، مامۆستا له‌به‌شى فیلمسازی، کۆلێجى هونه‌رە جوانهکانى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت «هه‌رکات توانیمان له‌و چه‌مکه تێبگه‌ین کهجۆزیف ناى له‌ساڵانى رابردوودا گه‌شه‌ى پێدا به‌ناوى (هێزى نه‌رم) ئه‌وسا ده‌زانین بۆ کارێکى وا که نه هێزێکى ته‌کنیکى گه‌وره‌و نه وتارێکى بهبایهخى مرۆیى له‌پشته‌وه‌یه ده‌توانێت به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان پانتایى گشتى کوردى داگیربکات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هه‌ڵبه‌ت خودى ئه‌و پشێوییه‌ى له‌نێو ماڵى کوردیدایه له‌لایه‌ک و «هه‌میشه به‌باشتر زانینى ئه‌وانى تر له‌خۆمان کاریگه‌ریى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و کاره هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتى کوردى هیچ کات له‌هێزى ئه‌و نێوه‌نده تێنهگهیشتوهو به‌به‌رده‌وام لهفهرامۆشیدا بووه بۆیه کاتێک نه‌یارێکى دۆست! به‌کاریده‌هێنێت تووشى شۆکێکى سۆشیال میدیاییمان ده‌کات». وه‌ک ئه‌و مامۆستایه‌ى سینه‌ما ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌ئه‌و کاره فیلم نییه به‌مانا هونه‌ریى و تهکنیکییهکهى به‌هێنده‌ى ئه‌وه‌ى «سپۆتێکه بۆ نه‌مرکردن و گه‌وره‌کردنى قاسم سولەیمانى» و دروستکردنى جۆرێکى تر لهپشێوى له‌ماڵه شێواوه‌که‌ى کورددا. هاوکات پێشیوابوو کاره‌که په‌یامێکى راسته‌وخۆى هه‌یه نه شارراوه‌یه و نه ئاڵۆز، ئاشکراو روون بۆیه پێویستى به‌هیچ نییه ته‌نها بینین نه‌بێت تا به‌سانایى پێمان بڵێت «رزگارکهرهکهتان هه‌ر ئێمه‌ین». دڵشاد مسته‌فا ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که‌ئه‌م کاره چه‌ند به‌لاى هه‌ندێکه‌وه «لێدانه لهکاراکتهرى بارزانى»، به‌دیوه‌که‌ى تریشیدا لهڕاژهى ئه‌وه به‌تایبه‌تى به‌رهه‌مهێنه‌رانى ئه‌و کاره کاردانه‌وه‌ى ده‌روونى کوردى به‌باشى ده‌ناسن و ده‌زانن ره‌نگه ئه‌م کاره جۆرێکى تر له«هاوسۆزى بۆ کاراکته‌رى بارزانى دروستبکات، چونکه له‌ده‌ره‌وه‌و دۆسته نه‌یاره‌کان ده‌یانه‌وێت له‌وێنه‌ى بێهێزو دهستهوساندا پیشانمانى بده‌نه‌وه«. له‌کۆتایى قسه‌کانیدا دکتۆر دڵشاد مسته‌فا ده‌ڵێت «کورد لهنهزانینى بایه‌خ و هێزى وێنه‌و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر بینه‌ر تائێستا نه‌یتوانیوه سود له‌سینه‌ما وه‌ک به‌هێزترین نێوه‌ندى گوزارشت به‌کاربهێنێت، هه‌ڵبه‌ته هه‌رکات گه‌یشته ئه‌و ئاستى تێگه‌شتنه له‌جێى ههڵڵاى سۆشیاڵ میدیایى وێنه‌یه‌کى تر دێته به‌رهه‌م و شه‌ڕى وێنه‌ى ئه‌وانى تر ده‌کات «. ده‌رهێنه‌رێک" له‌ڕووى دروستکردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه که‌موکوڕى هه‌بووه، نواندنیش وه‌ک پێویست باش نه‌بووه" ده‌رهێنه‌رێکى سینه‌مایى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو فیلمى ته‌وه‌کول پیرۆزکردنى کاره‌کته‌رێکى سه‌ربازیى دینیه. دیار کوردۆ، ده‌رهێنه‌رى سینه‌ما له‌باره‌ى فیلمه‌که‌وه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنج بده‌ین و به‌راورد بکه‌ین له‌نێوان سینه‌ماى ئێران و سینه‌ماى خۆمان، ده‌بینین سینه‌ماى ئێران هه‌م وه‌ک مێژوو هه‌م وه‌ک کامڵ بوون زۆر پێشکه‌وتوترن، ئه‌وان له‌هه‌نگاوى جیهانى بوندان و خاوه‌نى سینهمایهکن کهپیشهسازیهو رۆژانه گرێبه‌ستى لانى که‌م فیلمێکى درێژ راده‌گه‌یه‌نرێت له‌وڵاتى ئێران‌دا . بۆیه نابێت ئێمه به‌راورد بکرێین بهسینهماى ئێران، له‌ماوه‌ى ئه‌م ده ساڵه‌ى رابردوو کورد خاوه‌نى (10) فیلمى درێژه که له‌هه‌موو روویه‌که‌وه باش بێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر (10) بێت که‌متر نه‌بێت . «فیلمى ته‌وه‌کول که‌وه‌ک ده‌بینرێت ده‌نگدانه‌وه‌ى باشى هه‌بووه که سیاسییه‌و پیرۆزکردنى کاره‌کته‌رێکى سه‌ربازیى دینیه له‌ناو فیلمه‌که‌دا ، که‌خاوه‌ن شوێنکهوتویهکى زۆره، بۆیه ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌ر ده‌بێت»، دیار کوردۆ واى وت. هه‌روه‌ها ئه‌و دهرهێنهرهى سینه‌ما ده‌شڵێت:»ئه‌وه‌ى ئێمه بینیمان له‌فیلمه‌که‌دا شه‌ڕى مه‌زهه‌بى دین و یاریپێکردنى کورد وه‌ک تۆپێک که هه‌ر جاره‌و لایه‌ک هه‌ڵه‌سێت به‌کارى ده‌هێنێت و گۆڵى خۆى پێده‌کات، ئه‌وه‌شى له‌فیلمه‌که‌دا بینیمان ئێران جارێکى تر له‌ڕێى هونه‌ره‌وه گۆڵى پێکردینهوه«. وه‌ک ئه‌و سینه‌ماکاره هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌ڕووى دروستکردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه که‌موکوڕى هه‌بووه، نواندنیش وه‌ک پێویست باش نه‌بووه، ته‌نها گرنگى بهکارهکتهرى مه‌سعود بارزانى درابوو» په‌له‌کردن هه‌بوو له‌کاره‌که‌دا وه‌ک بڵێى خێرا ئاماده‌کارى بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا دروستبکرێت و بڵاوبکرێته‌وه لهئامانجێکى دیاریکراودا «. به‌ڵام وه‌ک دیار کوردۆ ده‌ڵێت «فیلمه‌که توانى په‌یامه‌که‌ى بگه‌یه‌نێت ، ئه‌وه‌ى ده‌رهێنه‌ره‌که ویستى به‌ئاسانى گه‌یشت، بوونى کاره‌کته‌رى مه‌سعود بارزانى له‌ناو فیلمه‌که‌دا گه‌وره‌ترین لۆبى بوو تا به‌ئاسانى بڵاوبێته‌وه له‌هه‌موو لایه‌ک». له‌کۆتاییدا ئه‌و سینه‌ماکاره ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه کهههرێمى کوردستان بایه‌خى نه‌داوه بهسینهماو پیشه‌سازى سینه‌ما، له‌باتى ئه‌وه‌ى ساڵانه ده‌یان کورته فیلمى خراپ دروستده‌کرێت با ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ دوو فیلمى درێژ ته‌رخانبکرێت، وتیشى:» ئومێده‌وارم سیاسییه‌کان و پارته‌کان ئێستا له‌گرنگى چه‌کى سینه‌ما تێبگه‌ن و بزانن به‌ته‌نها فیلمێک ده‌توانێت رێک مێژووى جوانى تۆ ده‌ربخات». هه‌رچه‌نده فیلمه‌که زیاتر له‌سه‌ر خودى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و ماڵباتى بارزانییه، به‌ڵام تائێستا نه باره‌گاى بارزانى و نه خودى بارزانى له‌وباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێکیان نه‌داوه. رۆژنامه‌نووسێک پێیوابوو ئێران ده‌زانێت کارخانه‌ى شکاندن و نابوت کردنى کورد له‌کوێدایه. ژوان ئه‌حمه‌د له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت « وێنه خۆى په‌یام و ئامرازیشه، له‌م دونیاى سۆشیال میدیایه پێویستى به‌که‌ناڵى زه‌به‌لاح نیه بۆ ئه‌وه‌ى بڵاوبێته‌وه، چرکه‌یه‌ک ده‌گات به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى تێیده‌گه‌ن یان تێیناگه‌ن، ببینه شیعه به‌وێنه چ رووخسارێکى جوانى بۆ ئیمامى عه‌لى دروستکردووه، ته‌نانه‌ت سوننه‌کانیش پێى سه‌رسامن، ببینه مه‌سیح ته‌نیا به‌وێنه چ رووخسارێکى فریشته ئاساى بۆ عیسا‌و مه‌ریه‌م دروستکردووه، ته‌نانه‌ت موسوڵمانیش ناتوانێ رقى لێیان بێت». ئه‌و رۆژنامه‌نووسه جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه کهدروستکردنى فیلمێک له‌سه‌ر قاسمى سوله‌یمانى و پاراستنى هه‌ولێر، کارى ستراتیژیى ئێرانه، «هه‌ڵقوڵاوى بڕوابوونى ته‌واوى ئێرانه به‌کاریگه‌رى وێنه، دێت و تۆ بچوک ده‌کاته‌وه که له‌بنه‌ره‌تدا هه‌ر بچوکى و حاجى ده‌کاته فریادره‌س بۆت». ژوان وتیشى:» ئێران ده‌زانێت کارخانه‌ى شکاندن و نابوت کردنى کورد له‌کوێیه، ده‌زانێت ته‌نیا پێویستى به‌و فیلمه‌یه، ئیدى میدیا و خه‌ڵکى ئاسایى کورد خۆى ده‌ستاوده‌ست بڵاویده‌کاته‌وه، بارزانى له‌وێدا ته‌نیا ئایکۆنێکه، ئه‌گینا ئه‌و سوکایه‌تیه‌ى ئێران ده‌یکات به‌هه‌موو کورده«.
شاناز حه‌سه‌ن بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه دۆخى کۆرۆنا له‌هه‌رێم به‌م شێوه‌یەى ئێستا له‌ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا بێت خوێندنى پۆله ناکۆتاکان پێش مانگى ئازار ده‌کرێته‌وه. سه‌یوان عه‌لى، بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» خوێندن له‌ئێستادا ته‌واو ئاسایى بووەتهوهو له‌هه‌موو خوێندنگه‌کاندا خوێندن به‌رده‌وامه‌و پۆلى 12ى ئاماده‌یى وانه‌کانیان ده‌خوێنن». بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، وتیشى» ئه‌گه‌ر دۆخى کۆرۆنا به‌م شێوه‌یەى ئێستا بڕوات، ئه‌گه‌رى زۆره پێش مانگى ئازار خوێندنى پۆله ناکۆتاکانیش بکرێنه‌وه«. سه‌یوان عه‌لى، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه هه‌موو کات داواکارییان ئه‌وه بووه مووچه‌ى مامۆستایان دوانه‌خرێت و له‌وه‌زاره‌ته سه‌ره‌تاکان بن له‌کاتى دابه‌شکردنیدا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندنى پۆلى دوانزه ده‌ستى پێکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام مامۆستایانى ناڕازى ده‌وام ناکه‌ن و له‌بایکۆت به‌رده‌وامن. عادل حه‌سه‌ن، مامۆستاى ناڕازیى له‌پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێستاش به‌داخه‌وه به‌هۆى هه‌ڵوێستى ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارو حکومه‌ته‌وه ده‌وامى زۆربه‌ى خوێندنگه‌کان نه‌کراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌شى کراونه‌ته‌وه نیوه ناچڵه، چونکه کێشه‌که زۆر گه‌وره‌تره‌و کاره‌ساتى گه‌وره بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌یه«. ئه‌م مامۆستا ناڕازییه ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه« هه‌رکات موچه‌ى مامۆستا دابین‌کراو ئه‌و مافه بنهرهتییهى خۆى پێدرا، پێویست نه به‌هه‌وڵى وه‌زاره‌ت ده‌کات نه حکومه‌ت خوێندن خۆى رێکده‌خرێته‌وه‌و مامۆستا یه‌که‌م که‌سه هه‌وڵى به‌رده‌وامى و ئاساییکردنه‌وه‌ى ده‌دات». ئازاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایانى گه‌رمیان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت،» له‌ئێستادا خوێندن ئاسایى نه‌بووەته‌وه، زۆر خوێندنگه هه‌یه کهخوێندنى تێدا ناکرێت، واته نزیکه‌ى له‌سه‌دا (25 بۆ30) مامۆستایان بایکۆتیان کردووه‌و ده‌وام ناکه‌ن». هاوکات سه‌رۆکى یه‌کێتى مامۆستایانى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه هه‌رکات حکومه‌ت موچه‌ى مامۆستایان دابین بکات خوێندن بهڕێچکهى خۆى و ئاسایى به‌رده‌وام ده‌بێت. مامۆستایه‌کى ناڕازى، له‌هه‌ڵه‌بجه جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه له‌زۆربه‌ى خوێندنگه‌کان خوێندن ئاسایى نهبووەتهوهو مامۆستایان ده‌وام ناکه‌ن. جه‌بار به‌کر، مامۆستایه‌کى ناڕازیى له‌هه‌ڵه‌بجه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»زۆربه‌ى خوێندنگه‌کانى ناو هه‌ڵه‌بجه تائێستا خوێندنیان تێدا نه‌کراوه، چونکه مامۆستا بێ موچه‌یه و پاره‌ى پێنییه تادهوام بکات». ئه‌م مامۆستایه پێشیوابوو هه‌ندێک مامۆستا له‌به‌ر داهاتووى خوێندکاره‌کان زۆر له‌خۆیان ده‌که‌ن و به‌بارودۆخێکى خراپ ده‌چنه خوێندنگه‌کان و وانه ده‌ڵێنه‌وه، بۆیه ئه‌وانیش ناتوانن تاکاتێکى زۆر به‌رده‌وام بن. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى رابردوودا ته‌نها پێنج مووچه‌ى 2020ى دابه‌شکردووه و یه‌ک مووچه‌ى ته‌واو، چواریان بهلێبڕینى له‌سه‌دا 21%و له‌سه‌دا 18%، دوێنێ یه‌کشه‌ممه، ته‌نیا نیوه‌ى هێزه‌کانى حه‌فتاو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وەزارەتی دارایی مووچه‌ى مانگى یه‌کى ئه‌مساڵیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه که بهلێبڕینى له‌سه‌دا 21% بووه.
هاوڵاتى. دهۆک دواى سه‌ردانه‌که‌ى وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا بۆ هه‌رێمى کوردستان پرسى دانانى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى تورکیا له‌شه‌نگال ئاشکرا کراو هێزه‌کانى یه‌به‌شه ده‌ڵێن» رێگا ناده‌ین تورکیا هه‌وڵێکى به‌م شێوه‌یه بدات و بنکه‌ى سه‌ربازیى دروست بکات» و به‌رپرسى لقى 17ى پارتى له‌شه‌نگال په‌که‌که به«داگیرکه‌ر» ناوده‌بات و ده‌ڵێت پێویسته شه‌نگال چۆڵ بکه‌ن. حه‌سۆ ئیبراهیم، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى شنگال سه‌ر به‌هێزه‌کانى یه‌به‌شه به‌هاوڵاتى وت:» تورکیا بۆ ئێمه دوژمنێکى سه‌ره‌کییه و هه‌موو کات له‌ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێت تا هێرش بکاته‌سه‌ر خاکى عێراق، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگاناده‌ین بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى له‌شنگال دابنێت، هه‌تا له‌ژیاندا ماوین به‌رگریى له‌خاک و شه‌ڕه‌فى ئێزدییه‌کان ده‌که‌ین». له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى که‌هیچ بڕیارێکى فه‌رمى یان رێککه‌وتن له‌نێوان به‌غداو تورکیا هه‌یه بۆ کردنه‌وه‌ى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى له‌شنگال، حه‌سۆ ئیبراهیم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که په‌یوه‌ندیان به‌به‌رپرسانى سه‌ربازیى عێراقه‌وه کردووه که«هیچ راستییه‌ک بۆ ئه‌م بابه‌ته نیه‌و رێککه‌وتن له‌نێوان عێراق و تورکیا نه‌کراوه له‌سه‌رکردنه‌وه‌ى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى له‌شه‌نگال له‌لایه‌ن تورکیاوه«. هاوکات، فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبى له‌شه‌نگال بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازیى نابن تورکیا بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى له‌شه‌نگال بکاته‌وه. خاڵ عه‌لى، فه‌رماندى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال به‌هاوڵاتى وت « تائێستا حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵوێستى خۆى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئاشکرا نه‌کردووه، به‌ڵام تائێستا هیچ شتێکى فه‌رمى له‌مباره‌یه‌وه ده‌رنه‌چووه‌و ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازیى نین تورکیا بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى له‌شنگال بکاته‌وه.» خاڵ عه‌لى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کهدهنگۆى کردنه‌وه‌ى ئه‌و بنکه‌یه له‌ناو ئێزدییه‌کان نه‌بووەته جێگاى ترس، «ئێزدییه‌کانى شنگال خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کى زۆر به‌هێزن، له‌هه‌موو کاتێک ئاماده‌ین به‌رگریى له‌شه‌نگال بکه‌ین». هاوکات، به‌رپرسى لقی17ى پارتى لهشەنگال که‌ئێستا له‌پارێزگاى دهۆک ده‌وام ده‌کات باسى له‌وه‌کرد که نه‌مبیستووه تورکیا بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى له‌شنگال دابنێت، به‌ڵام پێشیوابوو په‌که‌که«داگیرکه‌ره«. قادر قاچاغ، به‌رپرسى لقی17ى پارتى له‌شنگال که‌ئێستا له‌پارێزگاى دهۆک ده‌وام ده‌کات به‌هاوڵاتى وت «نه‌مبیستووه که‌تورکیا بنکه‌یه‌کى سه‌ربازیى له‌شنگال داده‌نێت ته‌نها ئه‌وه‌م بیستووه کهئهردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى کردووه«. « ئێمه حه‌زناکه‌ین په‌که‌که له‌شنگال بێت، چونکه شوێنى خه‌باتى ئه‌وان نیه، هه‌رکه‌سێک کوردستان داگیربکات لاى ئێمه داگیرکه‌ره، پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باکورى کوردستان و له‌وێ خه‌باتى خۆیان بکه‌ن « قادر قه‌چاغ واده‌ڵێت. لاى خۆیه‌وه جێگرى میرى ئێزدییان بۆ کاروبارى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌ڵێت:» ئێمه ده‌مانه‌وێت حکومه‌تى هه‌ولێرو به‌غدا پێکه‌وه پاراستنى شنگال بکه‌ن و پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه قه‌زاى شنگال». جه‌وهه‌ر عه‌لى به‌گ، جێگرى میرى ئێزدییان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌نایه‌وێت هیچ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر تورکیا‌و هێزه‌کانى تر‌ى ناو شنگال بکات.
سه‌رچین ساڵح به‌تۆمه‌تى کوشتنى کوڕه‌که‌یان، که‌سوکارى یه‌کێک لهکوژراوانى خۆپیشاندانه‌کانى کۆتایى ساڵى رابردووى کفرى، سکاڵایان له‌سه‌ر فه‌رمانده‌یه‌کى پێشمه‌رگه تۆمارکردووه‌و ده‌ڵێن:»ئاماده نییه بچێته دادگا». ئێواره‌ى 10ى کانوونى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو له‌خۆپیشاندانه‌کانى کفریدا گه‌نجێک به‌ناوى (شڤان محه‌مه‌د) له‌ناو بازاڕى کفریدا به‌فیشه‌ک گیانى له‌ده‌ستدا، هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه دواى به‌خاکسپاردنى که‌سوکاره‌که‌ى سکاڵایان له‌سه‌ر لیوا عوسمان عه‌بدولکه‌ریم ناسراو بهحاجى عوسمان فه‌رمانده‌ى لیواى (136)ی هێزه‌کانى پێشمه‌رگه تۆمارکرد. محه‌مه‌د شوکر، باوکى شڤان محه‌مه‌د به‌هاوڵاتى وت: «ئه‌وه (45) رۆژه سکاڵامان تۆمارکردووه، به‌ڵام تائێستا که‌س نه‌ڕۆیشتووه‌ته به‌رده‌م دادگا، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ حاجى عوسمان ئامر لیواى (136) ده‌رچووه«. ناوبراو وتیشى:»ئێمه سکاڵامان له‌سه‌ر حاجى عوسمان و پاسه‌وانه‌کانى تۆمار کردووه، شاهیدمان هه‌یه‌و له‌دادگا شاهیدى داوه، جگه له‌وه‌ش حه‌وت شاهیدمان ئاماده‌یه‌و له‌ناو رووداوه‌که‌دا بوون که‌ئه‌و به‌رپرسه‌و پاسه‌وانه‌کانى ته‌قه‌یان کردووه«. چه‌ند رۆژێک دواى کوژرانى کوڕه‌که‌یان لاهور شێخ جه‌نگى سه‌ردانى ماڵى محه‌مه‌د شوکرى کرد، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێداون هه‌رکه‌سێک تۆمه‌تباره له‌کوشتنى کوڕه‌که‌یاندا ده‌چێته به‌رده‌م دادگا. «داواکارى ئێمه لههاوسهرۆکى یه‌کێتى ئه‌وه‌بوو، هه‌رکه‌سێک تۆمه‌تباره بابچێته دادگا‌و له‌وه‌دا هاوکارمان بن، ئه‌ویش به‌ڵێنى پێداین، به‌ڵام ئه‌وه‌تا نزیکه‌ى مانگ و نیوێکه ئه‌وانه‌ى ساکاڵامان له‌سه‌ر تۆمارکردوون نه‌چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا» محه‌مه‌د شوکر واده‌ڵێت. هه‌روه‌ها باوکى شڤان جه‌ختده‌کاته‌وه که‌ئه‌وان دڵنیان ئه‌و فه‌رمانده‌یه و پاسه‌وانه‌کانى ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران کردووه‌و کامێراى ڤیدیۆ هه‌یه، وتیشى:» ئه‌گه‌ر که‌سێکى تر ته‌قه‌ى کردبێت دڵنیاین ئه‌وان بڵاویان ده‌کرده‌وه، ئه‌وه‌ى روویداوه رۆژ بووه‌و خه‌ڵک به‌ده‌ره‌وه بووه، کوڕه‌که‌ى ئێمه له‌ته‌نیشت چه‌ندین که‌سه‌وه بووه کهفیشهکى به‌رکه‌وتووه«. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رپرسه ته‌قه‌ى نه‌کردووه بابچێته به‌رده‌م دادگا‌و بێتاوانیى خۆى بسه‌لمێنێت، «ئێمه واز ناهێنین لهحهقى خۆمان، هه‌موو رۆژێک تهعزێمانهو شیوه‌نه له‌ماڵماندا، هه‌موو دنیامان بده‌نێ واز لهحهقى خۆمان ناهێنینم ته‌نها سزادانى تاوانبارانمان ده‌وێت». شڤان محه‌مه‌د شکور ته‌مه‌ن (21 ساڵ)، ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه 10ى کانوونى 2020 لهخۆپیشاندانێکدا لەناوهندى قه‌زاى کفرى فیشه‌ک به‌ر سه‌رى که‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و فهرماندهیەى تۆمه‌تبارکراوه به‌کوشتنى شڤان محه‌مه‌د شوکر هۆکارى نه‌چوونه به‌رده‌م دادگاى روونده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت:» ته‌قه‌م له‌خۆپیشانده‌ران نه‌کردووه«. حاجى عوسمان عه‌بدولکه‌ریم فه‌رمانده‌ى لیواى (136)ی هێزه‌کانى 70ى پێشمه‌رگه به‌هاوڵاتى وت: «پیاوێکى سه‌ربازییم و مه‌ده‌نیى نیم تا دادگاى مه‌ده‌نى فه‌رمانى گرتنم ده‌ربکات». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌به‌رئه‌وه‌ى دادگاى مه‌ده‌نیى نووسراویان کردووه بۆ دادگاى سه‌ربازیى، ده‌بێت دادگاى سه‌ربازیى راده‌ستى دادگاى مه‌ده‌نیى بکات، به‌ڵام تائێستا له‌دادگاى سه‌ربازیى وه‌ڵامى وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه. «هه‌ر ده‌قه‌یه‌ک دادگاى سه‌ربازیى من راده‌ستى دادگاى مه‌ده‌نیى بکات، ئه‌وکاته من ئاماده‌م و ملم له‌موو باریکترە له‌به‌رده‌م دادگا، له‌به‌رئه‌وه‌ى من له‌خۆم زۆر دڵنیام کهپیاوێکى بهریئم، ده‌یان شاهیدم هه‌یه کهچهکیشم پێنه‌بووه نه‌ک ته‌قه‌م کردبێت، هه‌ر که‌سێک منى به‌چه‌که‌وه بینیبێت چى به‌وێنه، چى به‌ڤیدیۆ، چى به‌شاهیدى، ئه‌وا ئه‌وکاته چیم پێدەکهن پێم بکه‌ن»، فه‌رمانده‌که‌ى لیواى (136)ی هێزه‌کانى 70ى پێشمه‌رگه واى وت. خۆپیشاندانى ناوچه‌کانى پارێزگاى سلێمانی، له 3ى کانونى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو به‌هۆى پێنه‌دانى موچه‌و خراپى گوزه‌رانه‌وه ده‌ستیپێکرد، دواى کۆتایى هاتنى خۆپیشاندانه‌کان، نووسینگه‌ی رێکخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که به‌هۆى گرژیى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه، نۆ که‌س کوژراون و زیاتر له (60) که‌سى تر برینداربوون، دواتر به‌هۆى گیانله‌ده‌ستدانى یه‌کێک لهبریندارهکانهوه ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته (10) که‌س.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى کورد له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه ئاشکراده‌کات که (189) په‌رله‌مانتارى شیعه دژى پشکى هه‌رێمن له‌پرۆژه‌ى بودجه‌و داواى ته‌سلیمکردنى کۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌که‌ن، ده‌شڵێت:» ده‌بێت به‌په‌له وهفدى سیاسى هه‌رێم بگاته به‌غدا تاچاره‌سه‌رى بکات». دوێنێ وه‌فدێکى ته‌کنیکى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتنه به‌غداو دانیشتنێکى سه‌ره‌تاییان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامداو بڕیاره ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاره قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ بگاته به‌غدا تاسهرۆکایهتى دانوساندنهکانى تایبه‌ت به‌پشکى هه‌رێم لهپڕۆژهى بودجه‌دا بکات. جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وهفدى هه‌رێم دوێنێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى زۆر سه‌ره‌تاییان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجامداو خالید شوانى یه‌کێک له‌ئه‌ندامانى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌کرد کهئهوهى له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021دا هاتووه ئاماده‌ین پێوه‌ى پابه‌ند بین». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌شدارنه‌بوون له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بۆیه که‌وتووەته ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه. پڕۆژه بودجه‌ى عێراق له (164) ترلیۆن دینار پێکهاتووه‌و پشکى هه‌رێم به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (12.67) دیاریى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان. جه‌مال کۆچه‌ر باسى له‌وه‌شکرد لیژنه‌ى دارایى تاوتوێى که‌مکردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى عێراقه له (164) تریلۆن دیناره‌وه بۆ (129) تریلۆن دینار، واتا (35) تریلۆن دینار که‌مده‌کرێته‌وه، وتیشى:» هه‌موو په‌رله‌مانتارانى شیعه که (189) ئه‌ندامیان هه‌یه داواى ته‌سلیمکردنى هه‌موو هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌که‌ن که‌باس له (460) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێمه‌و رازیى نین به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا پشکى هه‌رێم دیاریى بکرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بڕیاره وه‌فدێکى سیاسى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن» ئه‌گه‌ر ماڵى شیعى رازیى نه‌کرێت رێککه‌وتن به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا زه‌حمه‌ته، ئه‌وان (189) کورسییان هه‌یه‌و کورد ته‌نها (58) کورسى هه‌یه، بۆیه پێویستى بهدانوساندنى سیاسیى هه‌یه تاشیعهکان به‌ته‌واوى رازیى بکرێن، ده‌بێت هه‌رێم په‌له بکات له‌ناردنى وه‌فدێکى سیاسى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه له‌حاڵه‌تى که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى پڕۆژه‌ى بودجه له (164) ترلیۆنه‌وه بۆ (129) ترلیۆن، پشکى هه‌رێم له‌نێوان (10 بۆ 11) ترلیۆن دیناردا ده‌بێت له‌حاڵه‌تى پابه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم به‌بودجه‌وه.
شاناز حه‌سه‌ن به‌شێک له‌گه‌نجانى هه‌رێمى کوردستان بۆ خواردن و جوانکارى په‌نا بۆ زه‌یته سروشتییه‌کان ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌م کاره‌یان پاشه‌کشه بەکرێم و مادده کیمیاییه‌کان بۆ مه‌یکئه‌پ بهێنن و پسپۆڕێکى خۆراکیش باس له‌گرنگی به‌کارهێنانیان ده‌کات. خاوه‌نى کۆمپانیایه‌ک ئاماژه به‌وه ده‌دات کهزهیتهکانیان به‌ئامێرى تایبه‌ت دروستده‌کرێن و بۆ خواردن به‌کارده‌هێندرێن»، به‌ڵام پسپۆڕێکى خۆراک ده‌ڵێت «ته‌نها زه‌یتى زه‌یتون و گوێز هندى بۆ خواردن ده‌گونجێت». یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى که بۆ جوانکارى ماوه‌ى سێ ساڵه زه‌یتى سروشتى به‌کارده‌هێنێت، ئاماژه به‌وه ده‌دات سودى زۆرى لێبینیوه. دیمه‌ن به‌کر، کچێکى ته‌مه‌ن (31) ساڵه به هاوڵاتى وت:» پێستم په‌ڵه‌ى بوو له‌و کاته‌ى زه‌یتى سروشتى به‌کارده‌هێنم سودى زۆرم لێوهرگرتووهو په‌ڵه‌و پێستى مردووى ده‌موچاوم چاره‌سه‌ر بووه، که‌جاران هه‌زاره‌ها کرێمم بۆ به‌کارهێناوه‌و چاره‌سه‌رى نه‌بووه«. دیمه‌ن ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌گه‌ڵ بوونى په‌ڵه‌ى ده‌موچاوى کێشه‌ى قژ ههڵوهرینیشى هه‌بووه‌و به‌به‌کارهێنانى زه‌یتى سروشتى توانیویه‌تى هه‌ڵوه‌رینى قژى نه‌هێڵێت. دیمه‌ن جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«کرێمه کیمیاییه‌کان زیانى زۆرى هه‌یه‌و پێویسته هه‌موو که‌س بزانێت زه‌یته‌کان زیانى لاوه‌کى نیه، بۆیه بۆ جوانکارى زۆر پێویسته که‌هه‌موو خانمێک بیزانێت و سودى لێوه‌ربگرێت». گه‌نجێک ده‌ڵێت زه‌یتى سروشتى به‌ماوه‌یه‌کى که‌م په‌ڵه‌ى ده‌موچاوى نه‌هێشتووه، هێمن مه‌حمود ته‌مه‌ن (26) ساڵ وتى:»سوودى زۆرم لێوهرگرتووهو هه‌م بۆ قژو بۆ پێستیش که زیبکه و په‌ڵه‌ى پێستمى چاره‌سه‌ر کردووه، چونکه زه‌یته‌کان سوده‌که‌ى ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ چاره‌سه‌رى ده‌کات و به‌ماوه‌یه‌کى که‌مترو نرخێکى که‌متر به‌ده‌ستیهێناوه«. ئه‌و گه‌نجه باسى ئه‌وه‌شده‌کات که له‌جێى شروب بۆ مناڵه‌که‌ى زه‌یتى زه‌یتون و گهرچەکى به‌کارهێناوه‌و سودى هه‌بووه. هێمن مه‌حمود وتیشى:» زه‌یته‌کان سروشتین، بۆیه سودیان راسته‌وخۆ بهپێستهکه ده‌گات و مرۆڤ ده‌توانێت بۆ منداڵ و گه‌وره‌ش به‌کاریبهێنێت». «زهیتهکانمان ته‌واو سروشتیین» خاوه‌نى کارگه‌یه‌کى زه‌یتى سروشتى ده‌ڵێت به‌شێکى زۆر له‌هاووڵاتیان سه‌ردانیان ده‌که‌ن بۆ به‌کارهێنانى زه‌یته‌کان بۆ خواردن. دینا منه‌وه‌ر، خاوه‌نى کۆمپانیاى دروستکردنى زه‌یت و که‌ره‌و ئاوتکى سروشتى ڤى ڤى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»دروستکردنى زهیتهکانمان ته‌واو سروشتیین و به‌ئامێرى تایبه‌تى دروست ده‌کرێن و بهتازهیى ده‌فرۆشرێن». ئه‌م کارگه‌یه ماوه‌ى ساڵ و نیوێکه له‌پارێزگاى سلێمانى کراوه‌ته‌وه‌و خاوه‌نه‌که‌ى وتى»زیاتر له (25) جۆر زه‌یت و نۆ جۆر کهرهى رووه‌کى له‌به‌رهه‌مه سروشتییه‌کان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت بۆ خواردن و بۆ جوانکارى به‌کارده‌هێنرێت». «زهیتهکانى ئێمه بۆ خواردن و بۆ جوانکاریش به‌کارده‌هێنرێن و بۆ زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌کان ده‌توانرێن سودى لێوه‌ربگیرێت، دینا منه‌وه‌ر واى وت. خاوه‌نى ئه‌م کارگه‌یه پێیوابوو له‌ئێستادا خه‌ڵکانێکى زۆر زه‌یته‌کان وه‌ک چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى و جوانکارى به‌کارده‌هێنن، چونکه بهبڕواى ناوبراو زیانى لاوه‌کییان نییه. له‌باره‌ى ته‌مه‌نى ئه‌و که‌سانه‌ى زه‌یت به‌کارده‌هێنن، دینا منه‌وه‌ر ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که هه‌موو ته‌مه‌نێک و ئاستێک به‌کاریده‌هێنن، چونکه پێیوابوو بۆ هه‌موو که‌س و ته‌مه‌نه‌کان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه‌و مرۆڤ به‌جوانى و ته‌ندروستى ده‌هێڵێته‌وه. پسپۆڕانى خۆراک چى ده‌ڵێن؟ دکتۆر بینایى کامه‌ران، پسپۆرى بوارى خۆراک، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌و زهیتانهى که‌ئێستا به‌کارده‌هێنرێن زه‌یته رووه‌که‌کان بۆ جوانکارى له‌برى کرێمه‌کان بۆ پێست و بۆ قژ زۆر باشه‌و سودى هه‌یه، به‌ته‌نیا به‌کارده‌هێنرێت یاخود تێکه‌ڵه‌ى بۆ دروستده‌کرێت و وه‌ک ماسک به‌کارده‌هێنرێت». ئه‌و پسپۆڕه‌ى بوارى خۆراک ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد» ته‌نیا زه‌یتى زه‌یتون و زه‌یتى گوێز هندى بۆ خواردن گونجاوه‌و به‌کارده‌هێنرێت، به‌ده‌ر له‌و دوو زه‌یته زهیتهکانى دیکه توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نیه، خه‌ڵک ته‌نیا خۆى هاتووه زه‌یته‌کان به‌کارده‌هێنێت به‌پێى ئه‌زموونى خه‌ڵک، به‌ڵام تووێژینهوهى زانستیى له‌سه‌ر نیه«. بینایى کامه‌ران، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد ده‌توانن ته‌نها زه‌یتى زه‌یتون و گوێز هندى به نه‌خۆش یان خه‌ڵک بڵێت به‌کاریبهێنن وه‌ک خواردن، به‌ڵام زهیتهکانى تر به‌هۆى نه‌بوونى تووێژینه‌وه ناتوانن سودو زیانه‌کانى دیاری بکه‌ین». خاوه‌ن فرۆشگایهکى که‌مالیات: رۆژانه داواى زه‌یته سروشتییه‌کانمان لێده‌کرێت کۆسار که‌مال، که‌خاوه‌نى کهمالیانى کۆساره له‌ناو بازاڕى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» له‌ئێستادا خه‌ڵکانێکى زۆر هه‌ن رۆژانه داواى زه‌یته سروشتییه‌کان ده‌که‌ن و به‌کاریده‌هێنن بۆ جوانکارى به‌تایبه‌تى، ده‌توانم بڵێم بووەته جێگره‌وه‌یه‌کى سه‌ره‌کى به‌رهه‌مى کرێم و مه‌وادى مهیکئهپه کیمیاییه‌کان». ئه‌و دوکانداره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» زیاتر ئه‌و زهیتانهى به‌کارده‌هێنرێن زه‌یتى زه‌یتون و گوڵه‌به‌ڕۆژه و گه‌رچه‌ک و گوێز هندو باده‌م و ئه‌وانه‌ن کهسودى تایبه‌تیان بۆ پێست و قژ هه‌یه«. خاوه‌نى دوکانى کهمالیاتى کۆسار باسى له‌وه‌شکرد جۆرى زه‌یته‌کان زۆر زۆرن، هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه سروشتییانهى که‌هه‌یه زه‌یتیان لێ به‌رهه‌مده‌هێنرێت و هه‌ندێکیان راستهوخۆو به‌ته‌نیا ده‌توانن سودیان هه‌بێت و هه‌ندێکى دیکه‌یان بهتێکهڵکراوى له‌گه‌ڵ گیا‌و زه‌یتى دیکه‌دا سودیان لێوه‌رده‌گیرێت.
سامان مەجید لایەنە سیاسییەکانی عێراق پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان هەوڵی کڕینی چەند پەیجێک دەدەن کەملیۆنان هەواداریان هەیەو نرخی هەندێک لەوانە تائێستا لەمامەڵەکردندا گەیشتووەتە ملیۆنێک دۆلار. ماڵپەری عەرەبی ئەلجەدید کەبارەگاکەی لە لەندەنە بڵاویکردەوە، چەند هێزێکی سیاسی سەرقاڵی کڕین و بەکرێگرتنی پەیجەکانی فەیسبوکن و مامەڵەی کڕینی هەندێکیان گەیشتووەتە ملیۆنێک دۆلار، راپۆرتەکە باس لەوە دەکات دیاردەکە لەهەرێمی کوردستانیشدا بەربڵاوە. ئەوەش لەکاتێکدایە شەممەی رابردوو رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کورستان رایگەیاند میدیای کڕاو لەکوردستان زاڵە کەزۆرینەیان سۆشیال میدیان، بەڵام میدیای ئازاد و ئەهلی لەپاشەکشەدایە. بەپێی راپۆرتەکەی عەرەبی ئەلجەدید دەیان لاپەڕە لەفەیسبوک لەعێراق کەزیاتر لەملیۆنێک لایکیان هەیە لەژێر هەڕەشەی کڕیندان، کەزۆرینەیان لەڕووی سیاسی و حزبییەوە پەیوەندییان بەهیچ لایەنێکەوە نییەو مێژووی دامەزراندنیشیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی (10) ساڵ یان کەمتر، ئەو پەیجانەش دوورن لەبژاردەی نەتەوەیی و تائیفی، بەڵکو بژاردەیەکی مەدەنییان هەیە و لایەنگری خۆپیشاندانی جەماوەریین و کەیسەکانی گەندەڵی و دیمەنی ناشیرینی حزبەکانی دەسەڵات دەخەنەڕوو. نموونەی ئەو پەیجانەش کە لەئێستادا ئەو لایەنە سیاسییانە دەیانەوێت بەهەر جۆرێک بێت بیانخەنە ژێر رکێفی خۆیان، بریتین لە «الخوة النظيفة»، «شك‌و ماك‌و»، «بغداد»، «عراقي كومنت»، «السليمانية» و»ستيفن نبيل» و چەند پەیجێکی تر کەڕۆژانە باس لەڕووداوو هەواڵەکان دەکەن، ئەو پەیجانە لەماوەی مانگەکانی رابردوودا پشتگیریی تەواوی خۆپیشاندەرانیان کردووە لەهەموو عێراق. شوجاع خەفاجی بەڕێوەبەری پەیجی «الخوة النظيفة« کە زیاتر لەسێ ملیۆن هەواداری هەیەو لەساڵی ٢٠١٢ەوە دامەزراوە، بەعەرەبی ئەلجەدیدی راگەیاندووە کەپەیجەکە تائێستاش لەلایەن کوتلە سیاسییەکانەوە داواکاری بۆ فرۆشتن پێشکەش دەکرێت، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کەئەوان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ حزبەکاندا مامەڵە ناکەن. لەو بارەیەوە سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان لەبەغدا بۆ رۆژنامەکەیان ئاشکراکردووە، «ژمارەیەک لەخاوەنی ئەو لاپەڕانە لە فەیسبوک لەماوەی رابردوودا دانوستانیان لەگەڵدا کراوە، لەلایەن کوتلەیەکی سەر بەسەرۆک وەزیرانێکی پێشوو (بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت) لەگەڵ یەکێک لەو پەیجە بەناوبانگانە کەوتووەتە مامەڵە بۆ ئەوەی بیکڕێت تا یەک ملیۆن دۆلاریشی پێداوە، هاوکات کوتلەیەکی تری سەرکردەیەکی سیاسی کە لەئێستادا کوتلەیەکی تایبەت بەخۆی پێکهێنا سەرقاڵی هەمان مامەڵەیە». راپۆرتەکە باس لەوەدەکات دوای ئەوەی دانوستانەکانی ئەوسەرکردەیە لەگەڵ پەیجێکی فەیسبوکدا شکستی هێنا بەمەبەستی کڕینی، لەئێستادا ئەو دوو لایەنە نزیکبوونەتەوە لە رێکەوتنی کرێی مانگانە بەرامبەر پێشکەشکردنی چالاکی حزبەکەی و لێدوانی سەرکردە جۆراوجۆرەکانی لەڕێی هەمان پەیجەوە. بەگوێرەی راپۆڕتی رۆژنامەکە،» ژمارەیەک بەرپرسی ئەو لاپەڕانە لەڕاستیدا چوونەتە ناو دانوستان لەگەڵ کوتلەکەدا سەبارەت بەنرخ یان جۆری ئەو ناوەڕۆکەی کەبڕیارە دابینی بکەن ئەگەر سنوورداربێت بەکرێی مانگانە». ئەم دیاردەیەش ماوەی چەند ساڵێکە لەهەرێمی کوردستان سەریهەڵداوەو ئەو پەیجانەی کەخۆڕسکانە دروستبوون دواتر لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە کڕدراون و دژی نەیارەکانیان بەکاردەهێنرێن. هەر لەم بارەیەوە شەممەی رابردوو رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، جۆرێک لەمیدیای «کڕدراو» پەیدابووە کە «بە پارەی سیاسییەکان و پارەی گەندەڵی و دزراو ئاراستە دەکرێن و پەیام ئاراستە دەکات و لەمیدیای ئازاد زاڵترە». وتەکانی رێواز فایەق لەمیانی وتارێکی هات کەپێشکەشیکرد لە رێوڕەسمێکدا کەسەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان رێکیسخستبوو لەبارەی پێشێلکارییەکان دژی رۆژنامەوانان و دەزگاکانی راگەیاندن لەهەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان. لەسەر راپۆرتی پێشلێکارییەکان کەسەنتەری میترۆ خستیەڕوو، رێواز فایەق رایگەیاند، «ئەو ئامارانەی ئێستا گوێمان لێ‌بوو دەلالەتێکی مەترسیداری پاشەکشەی ئازادی رادەربڕینە بەشێوەیەکی گشتی و ئازادی راگەیاندنە بەشێوەیەکی تایبەتی». رێواز فایەق وتی «میدیای حزبەکان ناسراون، منی هاووڵاتی، منی وەرگر کەقسەیەک لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان وەردەگرم، وا وەریدەگرم کەئەمە سیاسەتی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لە رووی دەروونی و فیکرییەوە خۆم ئامادەکردووە کەدەکرێت لەناو ئەو پەیامە میدیاییە دیدگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ببینم.. بۆ نموونە شتێکم کە لەکوردستان تیڤییەوە گوێ لێدەبێت، خۆم ئامادەکردووە کە ئەوە تێڕوانینی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ سێکتەرێکی دیاریکراو». هەروەها وتی کە جۆرێکی دیکە لەمیدیا هەن کە بەناڕاستەوخۆ پاڵپشتی دەکرێن «بۆ نموونە» رووداو، K24، کوردسات و کەناڵی دیکەش، ئەمەش بەناڕاستەوخۆ دەزانم پەیامی کێیە پێم دەگات، وەکو وەرگرێک ئامادەم بۆ وەرگرتنی ئەو پەیامە بە رووپۆشەوە». هەروەها وتی «ئێستا جۆرێکی دیکە لەمیدیا هەیە، میدیای کڕدراو، کە نە هی حزبەکانە، نە سێبەری حزبەکان و نە ئازادیشە، ئەو میدیایە لەنێو میدیای ئەلیکترۆنی بە پارەی سیاسییەکان و پارەی گەندەڵی و دزراو ئاراستە دەکرێن، پەیام ئاراستە دەکات و لەمیدیای ئازاد زاڵترە، ئێستا ئەوان زاڵترن، کەسایەتیی ناشرینت بۆ جوان دەکەن، کەسایەتییەک کە هیچ تاوانێکی نییە بۆتی ناشیرین دەکەن، وردە وردە خەریکە ئەمە دەبێتە بەشێک لە نەریت و کاردانەوە دروستدەکات». وتیشی «میدیای ئازاد‌و ئەهلی لەپاشەکشەدایە.. بەپاشەکشەکردنی ئەو میدیایە سێکتەرەکانی دیکەش دەکەونە پاشەکشە». سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوا لەوانە دەکات کە «میدیای ئازاد» بەڕێوە دەبەن و دەڵێت «یەک دیراسەی دۆخی میدیای ئازاد بکەن، (10) ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ ئێستا، بزانن میدیای سیاسییە گەندەڵەکان زاڵترە یان ئەوەی ناوی میدیای ئازادە». کڕینی پەیجەکان لەکوردستان بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەجۆرێک هاووڵاتی ئاسایی تا رادەیەکی باش دەتوانێت بیانناسێتەوە لەبەرژەوەندی چ حزبێک، یان چ کەسایەتییەک کاردەکەن. بەپێی راپۆرتەکەی عەرەبی ئەلجەدید کڕینی پەیج تەنها لەعێراقدا سەریهەڵنەداوە، بەڵکو هەرێمی کوردستانیشی گرتۆتەوە. ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەشاری هەولێر کەنەیویستووە ناوی ئاشکرا بهێنرێت بە عەرەبی ئەلجەدیدی راگەیاندووە حزبێکی سەرەکی لەشاری سلێمانی لەگەڵ پەیجێکی کوردی کەزیاتر لە ملیۆنێک لایەکی هەیە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەو پەیجەش لەکاتی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لەمانگی 11ی ساڵی رابردوودا لەشارەکانی سلێمانی و رانیە و هەڵەبجەدا رۆڵی هەبووەو پشتگیریی ناڕەزایەتییەکانی ئەو دەڤەرەی کردووە. پەرلەمانتارەکە باسی وردەکاری رێکەوتنەکەی نەکردووە، بەڵام روونیکردووەتەوە یەکێک لەبەرپرسانی ئەو پەیجە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی سلێمانیدا دەستگیرکراوەو دواتر ئازادکراوە. کڕینی پەیجە کاریگەرەکان لەلایەن حزبەکانەوە لەکاتێکدایە بڕیارە لەمساڵدا هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا عێراق و هەرێمی کوردستان بەدۆخێکی سیاسی و ئابوریی ناجێگریدا تێدەپەڕن. لەکۆی (230) حزب کەناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق، تەنیا (29) حزب مافی ئەوەی هەبووە لەهەڵبژاردەکانی مانگی حوزەیران بەشداری بکات و بڕواتە ململانێکەوە. بەپێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی دەنگدەرانی عێراق (25) ملیۆن و (139) هەزار کەسە، تائێستا (13) ملیۆن کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراوە، هەروەها لەسەرتاسەری عێراقدا هەزارو (74) بنکە دیاری کراوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان کارتی بایۆمەتری دەنگدان نوێبکەنەوە. جەمانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتنامەی بۆ (59) باڵیۆزخانەی وڵاتانی عەرەبی و (19) وڵاتی بیانی ناردووە تا لەڕێگەی تیمی خۆیانەوە چاودێریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن. زیاتر لە (٣٠) کەناڵی ئاسمانی عێراقی و (٦٠) وێبسایت و (١٢) رادیۆ‌و دەیان پەیجی سەر بەحزبەکان و میلیسشاکان لەعێراقدا هەن و زاڵن بەسەر رای گشتیدا و هەوڵی کڕینی پەیجە سەربەخۆکانیش دەدەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەهەرێمی کوردستان لەم چەند ساڵانەی دواییدا بەهۆی ململانێکانەوە ژمارەی میدیا‌و پەیجی سەر بەحزبەکان لەهەڵکشاندایە. مانگی رابردوو مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ئازادی راگەیاندن لەعێراق. رۆژێک دواتر کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر رایگەیاند، پشتیوانی وتەکانی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن لەبارەی ئازادیی راگەیاندن، کونسوڵخانەی ئەمریکا رایگەیاند «دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی ئازادیی راگەیاندن لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا».ئِ
هاوڵاتى ئێران دوای ترەمپ رزگاری نابێت ئێران هیوای لەسەر بایدن هەڵچنیوەو دەیەوێت ئابوری داڕماوی خۆی بائازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی کەزیاتر لە (100) ملیار دۆلارە نۆژەن بکاتەوەو لەهەنگاوی یەکەمیشدا دۆلاری (25) هەزار تمەنی بۆ (15) هەزار تمەن دابەزێنێت، بەڵام ئەوەی روونە ئابووری ئەو وڵاتە پێویستی بەزیاتر لە پێنج ساڵ هەیە بۆ ئەوەی هەڵاوسانەکان و ئاستی بێ‌کاری چارەسەر بکات و دواتر دۆلار دابەزێنێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کەئێران چیتر هێزو قورسایی رابردووی لەناوچەکەداو بەتایبەت لای وڵاتانی کەنداو نەماوەو ئەمریکا چیتر وەک رابردوو پلانی بۆ کارکردن لەسەر ئەو وڵاتە لەبەرنامەی سیاسی خۆیدا نییە، چونکە دەزانێت ئەو وڵاتەی رۆژانێک دەیویست «شۆڕشەکەی» واتە کۆماری ئیسلامی هەناردە بکات ئێستا لەدابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی وڵاتەکەیدا کێشەی هەیەو بڕستی لێبڕاوە بۆ دەستوەردان و سەپاندنی هەیمەنەکەی. ئەوەی لەسێ ساڵدا ترەمپ بەئێرانی کردووە نزیکەی (30) ساڵە هیچ سەرۆکێکی کۆشکی سپی بەدەسەڵاتی ئەو وڵاتەی نەکردووە، چونکە لەو ماوەیەدا بەلێشاو زیاتر لەدوو هەزار کۆمپانیاو ناوەندو کەسایەتیی سەر بەکۆماری ئیسلامی سزاداوەو تەنانەت ترەمپ دەیویست بەوەشاندنی گورزی سەربازیی لەئێران ماوەی مانەوەی لەکۆشکی سپی درێژ بکاتەوە. چاودێرانی سیاسەتی نێودەوڵەتی پێیانوایە قازانج و بەرژەوەندی ئەمریکا لەدژایەتی ئێراندایە، لەکاتێکدا ئێران هێزی رابردووی بۆ بەرەنگاری ئەو دژایەتییانە نەماوەو ئەو وڵاتە بەمزووانە لەمۆتەکەی سزاکانی ترەمپ رزگاری نابێت. ترەمپ تەراتێنی بەئێران کرد ترەمپ لەماوەی سێ ساڵدا (165) جۆر سزای بەسەر زیاتر لە دوو هەزار کۆمپانیاو ناوەندو کەسایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سەپاندووەو ئەمە بەژمارەیەکی پێوانەیی لەمێژووی نێوان ئەمریکاو ئێران لەقەڵەمدەدرێت. بەرپرسانی ئێران بەبەردەوامی ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە (42) ساڵی هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی لەوڵاتەکەیان، ئەمریکاو سەرجەم سەرۆکەکانی دژایەتی ئێرانیان کردووە، لەو ماوەیەشدا حەوت سەرۆکی کۆشکی سپی درێغییان نەکردووە لەدژایەتی کۆمارەکە، بەڵام ئێران توانیویەتی لەسەر پێی خۆی بوەستێیت، لەکاتێکیشدا دانیان بەوەدا ناوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا توانیویەتی بەسەپاندنی کۆمەڵێک سزا داهاتی ساڵانەی وڵاتەکەیان کەزیاتر بووە لە (100) ملیار دۆلار بۆ کەمتر لە (40) ملیار دۆلار دابەزێنێت و هەناردەی نەوتی ئێران لەزیاتر لەسێ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بۆ کەمتر لە (500) هەزار بەرمیل دابەزێنێت و بەهای هەر دۆلارێکی سێ هەزارو (200) تمەنی بۆ (32) هەزار تمەن بەرزبکاتەوەو بووە هۆی خوڵقاندنی زیاترین کورتهێنانی بودجە لەمێژووی کۆماری ئیسلامی ئیران کەتەنانەت لەجەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران رووی نەدابوو، هەر ئەمە وادەکات شارەزایان پێشبینی بکەن بەڕۆیشتنی ترەمپ رەنگە گرەوی بەختی ئێران بەبایدن بکرێتەوە، بەڵام ئاماژەو دەرەنجامی ئەو سزایانەی ترەمپ سەپاندویەتی بۆ ماوەیەکی زۆر سێبەرەکەی لەسەر ئێران لاناچێت و کاریگەرییەکانی لەو وڵاتەدا بەردەوام دەبێت، سەرەڕای ئەوەش تیمەکەی ترەمپ لەدوایین رۆژەکانی کۆتایی خولی سەرۆکایەتی و ئیدارەکەی لەکۆشکی سپی حەوت ناوەندو کۆمپانیای ئێران لەئیمارات و چین و سێ کەسایەتیی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران سزادا، کەهەندێک میدیا‌و راگەیاندن بەتوانجەوە دەڵێن ترەمپ لەجیاتی کۆچ و ماڵ گواستنەوە لەکۆشکی سپی، سەرقاڵی سزادانی ئێرانە. مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی (15/1/2021) رایگەیاند: حەوت دامەزراوەو کۆمپانیای دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبواری کەشتیوانی و گواستنەوەو گەیاندن لەلایەن کۆشکی سپییەوە سزادراون. لەیەکەم کاردانەوەی ئێران‌دا مەحمود واعزی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لەپەیامێکدا لەتویتەر نووسی: ئەو سزا نوێیانەی ئەمریکا زیاتر بۆ نمایشەو دەرخەری مایەپووچبوون و شەڕەنگێزیی دۆناڵد ترەمپە. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی هەواڵی (Axios)ی ئەمریکا، ترەمپ دەیەوێت لەماوەی کۆتایی دەسەڵاتەکەیدا لافاوو لێشاوێک لەسزا بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێت بۆ ئەوە جۆو بایدن نەتوانێت بەئاسانی رێککەوتن لەگەڵ ئێران بکات یان بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، چونکە هەڵوەشانەوەی ئەو سزایانە پێویستی بەکاتی زۆرە. ئاکسیۆس روونیکردووەتەوە ترەمپ لە (10) هەفتەی کۆتایی دەسەڵاتەکەیدا هەر هەفتەیەک سزایەک یان کۆمەڵە سزایەکی نوێی بەسەر ئێران‌دا سەپاندووە تاگرێی بەختی ئێران بەبایدن نەکرێتەوەو ئەوەی ترەمپ دژی ئێران لە سێ ساڵدا کردوویەتی هیچ سەرۆکێکی ئەمریکا لەماوەی (30) ساڵدا دژی ئێران نەیکردووە. سەرەڕای ئەمانە پێشبینی دەکرا دۆناڵد ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی لەکۆشکی سپی گورزێکی سەربازیی لەئێران بوەشێنێت، چونکە بەپێی یاسا‌و دەستوری ئەمریکا لەکاتی روودانی جەنگ یان دروستبوونی گرژیی و تێکچوونی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک دوای تەواوبوونی خولی یاسایی دەتوانێت لەکۆشکی سپی بمێنێتەوە بەمەبەستی ئیدارەدانی جەنگ یان گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەی. زمانی ئێران گۆڕاوە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلای ئێران وەک باڵاترین دەسەڵاتی وڵاتەکەی دوای سەرکەوتنی جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمەریکا چەند جارێک لەبۆنە و رێوڕەسمە جیاوازەکانی وڵاتەکەیدا وتوویەتی: «گرنگ لابردنی سزاکانە نەوەک گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران» کە ئەمەش ئاماژەیەکی روونە کە سەرکردایەتیی سیاسی و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەکەمترین پاشگەزبوونەوەی ئەمەریکا لە سزاکانی سەر وڵاتەکەیان رازیین بۆ ئەوەی لەناوخۆدا بتوانن خەڵک لەخۆیان رازی بکەن، چونکە لە رابردودا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە پەیام و لێدوانی توند دژی سزاکانی کۆشکی سپی هەڵوێستیان دەدەبڕی و ئەو سزایانەیان بە بێکاریگەر ناودەبرد. سادق مەلەکی یەکێک لەپسپۆڕان و شارەزایانی سیاسەت لەئێران لەوتارێکیدا بۆ سایتی (دیپلۆماسی ئێرانی) بە ناونیشانی (بەخۆماندا بچینەوە، گۆپاڵ یا گێزەر) نووسیویەتی: چیتر ئێران لە پلانی سەرەکیی سیاسەتی درێژماوە و ستراتیژیی ئەمریکادا نییە، بەڵام لەسۆنگەی ئێرانەوە سەرجەم سزاکان و تێپەڕاندنی دۆخی قەیراناویی ئێستای وڵاتەکە بە ئیرادەی ئەمەریکاوە گرێدراوەتەوە و تێگەیشتن لەم بابەتە بەسە بۆ گۆڕانکاریی لە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران. مەلەکی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێران لەسیاسەتدا گەیشتووەتە بنبەستی ناوخۆیی و دەرەوە، نۆشینی ژەهر لەدوای هەشت ساڵ لەجەنگی ئێران و عێراق و ئەنجامی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ڵاتانی (5+1)، سیاسەتمەدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی هۆشیار نەکردووەتەوە بۆ ئەوەی تێبگەن کە «ئێران هەڵگری پەیامی جیهانی نییە و خەڵکەکەشی دەستنیشانکراوی پەروەردگار نییە، بەڵکو بەرپرسان دەبێت هەوڵی دابینکردنی نان و ئاوی خەڵکی خۆیان بدەن و دەست لە خەون و خەیاڵی خاو هەڵگرن و لەئاسمانەوە بگەڕێنەوە بۆسەر زەوی و دان بەشکستی رێبازەکەیاندا بنێن و سیاسەت و ستراتیژی خۆیان لەئاستی گشتیی‌دا بگۆڕن، چونکە ئێمە توانای شکستپێهێنانی ئەمەریکامان نییە و لەگەڵ هاتنی بایدن گێزەرمان پێشکەش کرا، بەڵام بەرپرسان رەتی دەکەنەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن شارەزای گۆپاڵن. مەلەکی جەختی لەوە کردووەتەوە کە تائێستا وڵاتەکەی هەنگاوی هەڵەی هاویشتوەو ئەوەش ئەنجامی هەڵە تێگەیشتن بووە لەهاوسەنگی و پێودانگی زاڵ بەسەر جیهانداو لەجیاتی ئەوەی هەڵە سیاسییەکان بەهۆکاری شکست ناوبهێنرێت، ئەمەریکا بەهۆکاری شکست و بنبەستەکان لەقەڵەم دەدرێن و چەند دەیەیەکە کە ئەمەریکا بووەتە بیانو بۆ پەردەپۆشکردنی هەڵەو گەندەڵی لەسیستم و پێکهاتەی کۆمای ئیسلامی ئێران‌دا. هاتنی بایدن و هۆکاری بادانەوەی ئێران لەکاتێکدا رێککەوتنی ئەتۆمی وەک کارتێکی فشار‌و بەردەوامبوونی دانوستان و گفتوگۆ لەنێوان ئێران و ئەمەریکا دەزانرا، بەڵام لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا لەگەڵ سەرکەوتنی بایدن لەئەمەریکا، ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکان لەئێران لە(3%) بۆ (20%) زیادی کرد، کەئەمەش ئەنجامی سیاسەتی باڵی محافزکارانی کۆماری ئیسلامی ئیران بوو کە لە رێگەی پەرلەمانەوە بە دوو خاڵی بەپەلە حکومەتی وڵاتەکەیان ناچارکرد ئاستی پابەندبوون بە رێککەوتنی ئەتۆمیی وڵاتەکەیان کەمبکەنەوەو لەماوەیەکی کورت‌دا پیتاندنی یۆرانیۆم بەرز بکەنەوە لە کاتێکدا پێشتر بەرپرسانی حکومەت و بەتایبەت حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندبوو؛ تەنانەت بەبێ بوونی ئەمەریکا هەوڵدەدەن پابەندی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بن. ئەو پلانە دوو خاڵییەی پەرلەمانی ئێران بووە هۆی ناکۆکیی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و رۆحانی وتی» با کەسانی شارەزا دەستوەردان لەبەرنامەی ئەتۆمیدا بکەن و هەندێک کەس نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە» لەبەرامبەردا محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان وەڵامی رۆحانی دایەوە وتی» ناکرێت زیان و کەموکوڕییەکانی زیاتر لە حەوت ساڵی حکومەت لەئێران بەبیانوی رێککەوتنی ئەتۆمیی پەردەپۆش بکرێت، چونکە ئەو رێککەوتنە هیچ بەرهەمێکی بۆ خەڵکی وڵاتەکە نەبووە و حکومەت ناچارە بە جێبەجێکردنی پلانەکەی پەرلەمان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم. ئەوەی ئاشکرایە لەئێستادا پەرلەمان نوێنەرایەتی باڵی محافزکاری کۆماری ئیسلامی دەکات و لەبەرامبەردا حکومەت و سەرۆکەکەی نوێنەرایەتی باڵی ریفۆرمخواز لەئێران دەکات و بەپێی پێشبینییەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماریی لەئێران ئاستی بەشداریی خەڵک کەم دەبێت و ئەمەش دەبێتە مایەی سەرکەوتنی کاندیدی محافزکاران و حکومەت لەگەڵ پەرلەمان دەکەوێتە دەست محافزکاران و بەمەش سیستمی حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامی بەهەرسێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و دادەوەریی دەکەوێتە دەست محافزکاران، بۆیە زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەسەر دەستی محافزکاران ئەگەرێکی زۆر لاواز دەبێت، چونکە ئەو باڵە بەدژایەتی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا ناسراون. رێککەوتنی ئەتۆمی چەکی دەستی رۆحانی حەسەن رۆحانی دەیەوێت پێش ئەوەی تەمەنی سەرۆکایەتی و کابینەکەی حکومەتەکەی کۆتایی پێبێت، رێککەوتنی ئەتۆمیی زیندو بکاتەوە و ئەو رێککەوتنە بکاتە بەڵگەیەکی زێڕینی حکومەتەکەی لەمێژووی هەشت ساڵەی وڵاتەکەیداو لەم رێگەیەشدا هەموو هەوڵێک دەدات، چونکە پێش بوونی بەسەرۆک کۆمار، یەکێک بووە لەئەندامانی شاندنی دانوستانکاری ئەتۆمیی لەگەڵ ئەمەریکاو وڵاتانی ئەوروپاو ساڵی (2013) دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری ئێران هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمیی چڕتر کردووە و لەساڵی (2015) بە هاتنەئارای رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1) درێژترین و قورسترین رێککەوتنی نێودەوڵەتیی جیهانی بەناوی حکومەتەکەیەوە تۆمار کرد‌و وەک گەورەترین شانازیی مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبواری سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ناوی هێنا، بەڵام ترەمپ هەموو ریسەکانی رۆحانی کردەوە بەخوری و لەساڵی (2017) ئەمریکای لەو رێککەوتنە کشاندەوەو هەر ئەمە بووەهۆی پووچەڵکردنەوەی سەرجەم خاڵ و بڕگەکانی رێککەوتنەکە و تەنانەت وڵاتانی ئەوروپا نەیانتوانی هیچ خاڵ و بڕگەیەکی رێککەوتنەکە بەبێ ئەمریکا جێبەجێ بکەن، بۆیە رێککەوتنەکە لەجیاتی شانازی بووە شەرمەزاریی بۆ رۆحانی و هۆکاری سەرهەڵدانی قەیرانی گەورەی ئابوریی لەو وڵاتە. رۆحانی لەنوێترین لێدوانی‌دا رایگەیاندوە پێش ئەوەی کۆتایی بەسەرۆکایەتییەکەی بێت رێککەوتنەکە زیندو دەکاتەوەو مێژوویەکی باش بۆ خۆی و خەڵکی وڵاتەکەی تۆمار دەکات. بایدن و بودجەی ئێران بودجەی ساڵی (2021)ی ئێران زیاتر لە (200) ترلیۆن تمەنە کەدەکاتە نزیکەی نۆ ملیار دۆلار، کورتهێنانی هەیە و حکومەت بەتەمایە لەگەڵ دەستبەکاربوونی بایدن ئاستی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی بۆ دوو ملیۆن و (400) هەزار بەرمیلی رۆژانە بەخەمڵاندنی نرخی زیاتر لە (40) دۆلار بەرز بکاتەوە کەشارەزایانی ئابوری ئەو رێژەیە لەهەناردە بەدور دەبینن و رەنگە بایدن بەمزووانە نەتوانێت سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران کە لەسەر دەستی ترەمپ سەپێنراوە لاببات. لەلایەکی دیکەوە حکومەتی رۆحانی بەڵێنی داوە بەزیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی بەهای هەر دۆلارێک لە (25) هەزار تمەنەوە بۆ (15) هەزار تمەن کەمبکاتەوە لەکاتێکدا رۆژنامە و میدیاکانی رەخنەگری حکومەت رایانگەیاندووە قازانجی بەرپرسانی حکومەت و دەسەڵات لە بەرز راگرتنی دۆلاردایە، چونکە لەماوەی رابردوودا سەرەڕای دابەزینی نرخی زێڕو ئاڵتون بە رێژەی (6%) بەڵام نرخی هەر دۆلارێک تەنها (400) تمەن دابەزی کە رێژەیەکی زۆر کەمەو ئەمە دەریدەخات کۆمەڵێک دەستی باڵادەست و شاراوە ریگریی دەکەن لەدابەزاندنی بەهای دۆلار لەئێران. ئاسۆی ئاسوودەیی بۆ ئێران روون نییە بەپێی دۆخی سیاسی و ناکۆکی نێوان محافزکاران و ریفۆرمخوازان وەک دوو باڵی سەرەکیی کۆماری ئیسلامی ئێرانن لەناوخۆداو پێگەی ئەو وڵاتە لەئاستی نێودەوڵەتی و کاریگەرییەکانی سزاکانی ترەمپ لەدرێژماوەدا ئاسۆییەکی روون بۆ رزگاربوون لە قەیرانی ئابوریی و سیاسیی بەهاتنەسەرکاری جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا بەدیناکرێت، چونکە ئەمریکا لەجیاتی سەرقاڵکردنی خۆی بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پلانی ستراتیژیی بۆ رۆژهەڵاتی ئاسیا هەیەو چین وەک نەیاری سەرەکیی خۆی دەبینێت و لەو چوارچێوەیەدا دەیەوێت بەرەنگاری ئەو وڵاتە ببێتەوەو چیتر ئێران لەپلانی ستراتیژیی گەورەی ئەمەریکادا جێی نابێتەوە.
عه‌مار عه‌زیز - دهۆک ئاواره ئێزدییه‌کانى قه‌زاى شنگال له‌پارێزگاى دهۆک نه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌کانى خۆیان و له‌هه‌مان کاتدا ئاستى هاوکارییه‌کانیش به‌راورد به‌ساڵانى رابردوو زۆر کهمبووەتهوهو ده‌ڵێن: «به‌ته‌واوى پشتگوێ خراون که‌ژماره‌مان (30) هه‌زار خێزانه له‌نێو (16) که‌مپدا». خێر‌و سه‌عدو، ئاواره‌یه‌کى قه‌زاى شنگاله، ئێستا له‌که‌مپى ئیسیانى سه‌ر بهقهزاى شێخان ده‌ژی، به‌هاوڵاتى وت: «ئێمه ئێستا له‌چله‌ى زستانداین، هێشتا نه‌وتمان وه‌رنه‌گرتووه، لهههفتەیهکدا دوو جلیکان نه‌وت ده‌کڕم به (30) هه‌زار دینار، واتا مانگانه ده‌بێت (120) هه‌زار دینار به‌س نه‌وت بکڕم، قه‌سه‌م به‌خوا هه‌ندێک خێزان له‌ناو که‌مپه‌که‌مان هه‌ن ناتوانن یه‌ک لیتر نه‌وت بکڕن، به‌به‌تانى و لێفە خۆیان گه‌رم ده‌که‌نه‌وه«. خێر‌و سه‌عدو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد دواینجار که‌نه‌وتیان وه‌رگرتووه مانگى ته‌مموزى ساڵى رابردوو بووه، له‌هیچ شوێنێکى دونیا هه‌یه نه‌وت له‌هاوین دابه‌شبکرێت، «ئێ خۆ نایکه‌ینه ناو موبه‌ریده«. خێر‌و سه‌عدو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو پێش چه‌ند ساڵێک ده‌یان رێکخراو ده‌هاتنه ناو که‌مپ، هه‌موو جۆره هاوکارییه‌کیان دابه‌شده‌کرد به‌سه‌رماندا و ئێستا هیچ نه‌ماوه‌و بارودوخمان زۆر خراپه‌و پشتگوێخراوین. ئه‌و ئاواره‌یه‌ى شه‌نگال ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که زیاتر له‌مانگێکه کارتۆنى خواردنیشیان وه‌رنه‌گرتووه‌و هێشتا دیارنیه که‌ى وه‌رده‌گرن، «ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌سه‌ر حسابى خۆمان بیکڕین، ئه‌گه‌ر به‌رپرسه‌کان ژماره‌ى ئاواره‌کان بکه‌ن به‌بیانوو، ئه‌ى بۆچى پێش چه‌ند ساڵێک وانه‌بوو، هه‌موو سه‌ره‌تاى مانگ خواردنمان وه‌رده‌گرت، جلوبه‌رگ و به‌تانى و زۆر شتى تر، به‌ڵام ئێستا به‌ته‌واوى پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه«. به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان که‌سه‌رپه‌رشتى هه‌موو ئاواره‌و په‌نابه‌رانى پارێزگاى دهۆک ده‌کات، ده‌ڵێت:»راسته له‌ئێستادا ئاستى هاوکارییه‌کان له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانى بیانى و ناوخۆ وه‌کو پێویست نیه«. کاروان زه‌کى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم که‌ئێستا سه‌رپه‌رشتى هه‌موو ئاواره‌و په‌نابه‌رانى پارێزگاى دهۆک ده‌کات، به‌هاوڵاتى وت «دواى رزگارکردنى شارى نهینهواو ناوچه‌کانى تر زیاتر له‌سه‌دا 70%ی ئه‌و رێکخراوانه‌ى له‌پارێزگاى دهۆک هاوکاریى ئاواره‌کانیان ده‌کرد نه‌ماون و روویان له‌نه‌ینه‌واو ناوچه‌کانى تر کردووه«. کاروان باسى له‌وه‌شکرد مانگانه کارتونێک خواردهمهنى و مادده‌ى پاککه‌ره‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بهرێوهبەرایهتى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق بۆ ئاواره‌کان دابه‌شده‌کرێت، به‌ڵام» راسته له‌ئێستادا ئاستى هاوکارییه‌کان له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانى بیانى و ناوخۆ وه‌کو پێویست نیه‌و ئێمه به‌رده‌وام داوا له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین که‌ئاستى خزمه‌تگوزارى و هاوکارییه‌کان بۆ ئاواره‌کان زیادبکه‌ن». کاروان راشیگه‌یاند: «ئێستا ئێمه سه‌رپه‌رشتى (16) که‌مپى ئاواره‌کان و پێنج که‌مپى په‌نابه‌رانى رۆژئاوا ده‌که‌ین به‌هه‌ماهه‌نگى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانی، ساڵانه دوو وه‌جبه‌ى نه‌وت که‌هه‌ر جارێک (100) لیتر له‌سه‌ر هه‌ر سه‌رۆک خێزانێک دابه‌شده‌که‌ین». هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیارى ئاواره‌و په‌نابه‌رانى پارێزگاى دهۆک ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆو بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌رده‌وام که‌مپه‌کانیان ته‌عقیم کردووه له‌گه‌ڵ گه‌یاندنى هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌کى ته‌ندروستى، که تائێستا ته‌نها (125) حاڵه‌تى کۆرۆنا له‌ناو که‌مپه‌کان تۆمارکراون، که‌ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌کى زۆر که‌مه به‌راورد به‌ژماره‌ى ئاواره‌کان. له‌ئێستادا (30) هه‌زار خێزانى ئێزیدى له‌ناو (16) که‌مپ له‌سنورى پارێزگاى دهۆک ده‌ژین و (45) هه‌زار خێزانى ئاواره له‌ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌کان ده‌ژین. به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، له‌کۆى (70) رێکخراو ته‌نها چوار رێکخراو هاوکارى ئاواره‌و په‌نابه‌ران ده‌که‌ن له‌پارێزگاى دهۆک. ئه‌سکه‌نده‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق له‌دهۆک به‌هاوڵاتى وت:»سه‌ره‌تاى ئاواره‌بوونى ئێزیدییه‌کان بۆ پارێزگاى دهۆک زیاتر له (70) رێکخراوى بیانى و ناوخۆ هاوکارییان بۆ ئاواره‌کان هێناوه، به‌ڵام ئێستا ژماره‌که زۆر که‌مبووته‌وه، ته‌نها رێکخراوه‌کانى (یوئێن ئێچ سى ئاڕ _ جى ئاى زێت _ ده‌بلیو ئێف پى _ ئاى ئو ئێم) و چه‌ند رێکخراوێکى ترن». ئه‌سکه‌نده‌ر هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد هه‌ر له‌ڕۆژى یه‌که‌مى ئاواره‌بوونى ئێزیدییه‌کان، تائێستا هاوکارییه‌کانیان رانه‌گرتووه، به‌ڵکو به‌رده‌وام مانگانه کەلوپەل به‌سه‌ر ئاواره‌کاندا دابه‌شده‌که‌ن، که‌پێکهاتووه لهکارتونێک خواردهمهنى و پاککەرهوه«ته‌نانه‌ت له‌وه‌رزى زستاندا هه‌ر خێزانێک (200) لیتر نه‌وتی بێبه‌رامبه‌ر وه‌رگرتووه، ماوه‌یه‌که ده‌ستمان به‌دابه‌شکردنى نه‌وت کردووەته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئاواره‌کان تائێستا سێ بۆ چوار که‌مپى تر ماوه که‌نه‌وتیان پێبدرێت». به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق پێشیوابوو، دابه‌شکردنى هاوکاریى ته‌نها به‌یه‌ک لایه‌ن ناکرێت، به‌ڵکو ژماره‌ى ئاواره‌کانى دهۆک له‌هه‌موو پارێزگایهکانى تر زیاترن، که‌ژماره‌یان زیاتره له (30) هه‌زار خێزان. یه‌کێک له‌که‌مپه‌کانى ئاواره‌کانى ئێزیدى له‌پارێزگاى دهۆک ئه‌وه‌ی پشتڕاستکرده‌وه که‌خواردن و نه‌وتیان به‌سه‌ردا دابه‌شنه‌کراوه‌و چاوه‌ڕێى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ن. سه‌عدوڵلا عه‌بدوڵلا، به‌ڕێوه‌به‌رى که‌مپى ئیسیان به‌وه‌کاله‌ت به‌هاوڵاتى وت: «راسته دابه‌شکردنى نه‌وت له(که‌مپى ئیسیان) دواکه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر پلانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق، که‌ئه‌وان خشته‌یه‌کیان داناوه بۆ هه‌موو که‌مپه‌کان، هه‌رکاتێک که‌مپه‌کانى تر ته‌واوبوون لەکهمپهکهى ئێمه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شکردنى نه‌وت ده‌کرێت». هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کهبهمنزیکانه ده‌ست به‌دابه‌شکردنى کارتۆنێک خواردهمهنى و پاککه‌ره‌وه بۆ ئاواره‌کانى که‌مپه‌که‌یان ده‌که‌ن. «راسته رێکخراوه‌کان وه‌ک پێویست هاوکاریى به‌سه‌ر ئاواره‌کاندا دابه‌ش ناکه‌ن، به‌ڵام پێداویستییه سه‌ره‌کییه‌کان وه‌کو ئه‌رزاق و ئاو‌و کاره‌باو نهوتو به‌تانى و لێفە به‌به‌رده‌وامى بەسه‌ر ئاواره‌کاندا دابه‌شده‌کرێت»، به‌ڕێوه‌به‌رى که‌مپى ئیسیان به‌وه‌کاله‌ت واده‌ڵێت.
عه‌مار عه‌زیز . دهۆک پارتى دیموکراتى کوردستان و ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات سه‌ر به‌یه‌کینه‌کانى به‌رخودانى شنگال له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێکردنى رێککهوتنهکهى حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم ناکۆکن و هه‌ر لایه‌نه‌و ئه‌وى دیکه تۆمه‌تبار ده‌کات. له ٣ى ئابى ٢٠١٤ چه‌کدارانى داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر قه‌زاى شنگال و کۆنتڕۆڵیان کرد‌و نزیکه‌ى دوو هه‌زار ئێزیدیان کوشت و ژنه‌کانیان وه‌ک سه‌بایه ده‌ست به‌سه‌راگرت، له ١٣ى تشرینى دوومى ٢٠١٥ هێزه‌کانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل به‌پشتیوانى هێزه هاوپه‌یمانه‌کان توانیان شنگال له‌ده‌ستى داعش رزگاربکه‌ن. له‌سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠٢٠ رێککه‌وتنێک له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال واژۆکرا، به‌ڵام له رێککه‌وتنه‌که‌دا ئه‌وانه‌ى شه‌نگالیان رزگار کرد په‌راوێزخران و به‌و هۆیه‌وه تائێستا نه‌توانراوه رێککه‌وتنه‌که وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت. رێککه‌وتنى نێوان به‌غداو هه‌ولێر بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال له ٩ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠٢ له‌به‌غدا واژۆکرا، رێککه‌وتنه‌که له‌سه‌ر ئاستى ئه‌منی، ئیداریى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى عیراق و هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدرا. به‌پێى ناوه‌ڕۆکى رێککهوتنهکهى به‌غداو هه‌ولێر قایمقامێکى نوێ بۆ شنگال داده‌نرێت، هه‌ر له رێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه دۆسیه‌ى ئه‌منى شنگال ده‌درێته پۆلیسى ناوخۆیی، ده‌زگاى هه‌واڵگری، ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى به‌هه‌ماهه‌نگى هێزه ئه‌منییه‌کانى سه‌ر به‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى دوو هه‌زار و (٥٠٠) کارمه‌ندى ئه‌منیى له‌ئاواره‌کان و خه‌ڵکى شنگال . جێگرى پارێزگارى نه‌ینه‌وا بۆ کاروبارى ئاواره‌کان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات دواى ده‌رکردنى «هێزه ناشه‌رعییه‌کان» ئیداره‌و قایمقامێکى نوێ داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌کراوه. عه‌لى عومه‌ر گه‌عبۆ، جێگرى پارێزگارى نه‌ینه‌وا بۆ کاروبارى ئاواره‌کان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «حکومه‌تى عێراق هه‌وڵیداوه‌و هێزێکى نوێى له‌سه‌ر سنورى عێراق و سوریا‌و سه‌نته‌رى شنگال جێگیرکردووه، به‌ڵام هێشتا هێزه ناشه‌رعییه‌کان له‌ناو شنگالدا ماون، ئه‌وه یه‌که‌م خاڵى رێککه‌وتنه، به‌ڵام هێشتا جێبه‌جێ نه‌کراوه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد دواى ده‌رکردنى «هێزه ناشه‌رعییه‌کان» ئیداره‌و قایمقامێکى نوێ بڕیاره دابنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌کراوه، وتیشى:» جێبه‌جێنه‌کردنى رێککه‌وتنه‌که له‌ئه‌ستۆى به‌غدا و هه‌ولێره، هه‌رچه‌نده حکومه‌تى هه‌رێم قایمقامێکى نویێ ده‌ستنیشان کردووه، به‌ڵام چاوه‌ڕێى به‌غدایه«. فه‌رمانده‌ى پاراستنى ئێزیدخان له‌شنگال پێیوایه «رێککهوتنهکهى شه‌نگال به‌ده‌ردى به‌ڵێنى سه‌رکرده‌کانى عێراق و هه‌رێم ده‌چێت». حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ى پاراستنى ئێزیدخان له‌شنگال له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه زۆر هیوامان به رێککهوتنهکهى به‌غداو هه‌ولێر هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ترسین ته‌نها له‌سه‌ر کاغه‌ز بمێنێته‌وه، چونکه تائێستا هیچ خاڵێکى رێککه‌وتنه‌که به‌ته‌واوى جێبه‌جێ نه‌کراوه، خه‌ریکه بهدهدرى به‌ڵێنه‌کانى تری سه‌رکرده‌کانى عێراق و هه‌رێم بچێت وه‌کو حه‌بێکى موسه‌که‌ن بێت ته‌نها بۆ رازیى کردنى خه‌ڵکى شنگال بێت». فه‌رمانده‌ى پاراستنى ئێزیدخان له‌شنگال هه‌فته‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌شنگال کۆبووەتهوهو داواى لێکردووه به‌زووترین کات رێککه‌وتنه‌که بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى لقى ١٧ى پارتى له‌شنگال ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک حزب و هێز خۆیان به‌خاوه‌نى شنگال داده‌نێن و ئاماده‌نین ناوچه‌که چۆڵبکه‌ن. ئیدریس زۆزانى، لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان له‌لقى ١٧ى پارتى له‌شنگال که‌ئێستا لهدهۆکن له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: «هێزى ناشه‌رعى له‌شنگال هۆکارى سه‌ره‌کین که تائێستا رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ نه‌کراوه، به‌داخه‌وه ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ک شوێنێک چوڵدهکهن، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ک ده‌چنه شوێنێکى تر خه‌باتى خۆیان ده‌که‌ن، یا به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه دێنه‌وه ناو سه‌نته‌رى شنگال». ئیدریس زۆزانى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که «حه‌شدى شه‌عبى» به‌ئاشکرا ده‌ڵێت له‌شنگال ده‌رناچن، وتیشى:»به‌و شێوه‌یەى ئێستا به‌دوورى ده‌بینم رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ بکرێت». ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه لقى ١٧ى پارتى له‌گه‌ڵ ئاواره‌کاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه شه‌نگال»هه‌رکاتێک رێککه‌وتنه‌که بچێته بوارى جێبه‌جێکردن له‌گه‌ڵ ئاواره‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شنگال». به‌شێک له‌هاووڵاتیان و ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیمۆکرات سه‌ر به‌یه‌کینه‌کانى به‌رخودانى شنگال ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنه‌که‌دا نین و ئه‌وه‌شیان به‌مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق راگه‌یاندووه. ده‌خیل موراد، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات سه‌ر به‌یه‌کینه‌کانى به‌رخودانى شنگال له‌ناوچه‌ى خانه‌سور به هاوڵاتى وت «ئێمه له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنه‌که‌دا نین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ره‌تیده‌که‌ینه‌وه، چونکه به‌بێ بۆچوونى شنگالییه‌کان رێککه‌وتنه‌که واژۆکراوه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد که‌مانگێک پێش ئێستا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و پیاوانى ئایینى و به‌رپرسانى شنگال سه‌ردانى به‌غدادیان کردووه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کۆبوونه‌ته‌وه، وتیشى:»به‌ئاشکرا به‌مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقمان وتووه که‌ده‌بێت هه‌ندێک خاڵى رێککه‌وتنه‌که بگۆڕێت به‌تایبه‌ت ده‌رکردنى هێزه‌کان و ده‌ستنیشانکردنى قایمقامێکى نوێ». ده‌خیل ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئێستا هێزه‌کانى یه‌به‌شه به‌دووریى پێنج کیلۆمه‌تر له‌ناو سه‌نته‌رى شنگال دورکه‌وتوونه‌ته‌وه، ته‌نها هێزه‌کانى ئاسایشى ئێزیدخان ماونه‌ته‌وه« به‌رپرسانى سه‌ربازیى به‌ئێمه‌یان وتووه ده‌بێت هێزه‌کانى ئاسایش له‌ناو شنگالدا نه‌مێنن، ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازیى نین چونکه تاکه هێزه که تائێستا شنگالیان پاراستووه له‌هه‌موو هێرشێک و پیلانێک بۆ سه‌ر شنگال». فه‌رمانده‌یه‌کى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال پێیوایه هه‌ر رێککه‌وتنێک به‌بێ راى شنگالییه‌کان واژۆ بکرێت، جێبه‌جێکردنى زۆر قورس ده‌بێت. خال عه‌لى، فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌ده‌ره‌وه‌ى شنگال و به‌بێ راى شنگالییه‌کان واژۆ بکرێت، به‌دڵنییایه‌وه زۆر قورسه جێبه‌جێ بکرێت». «حه‌شدى شه‌عبى له‌ناو سه‌نته‌رى شنگال نه‌ماوه، به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ى شنگاله، حه‌زده‌که‌ین ئیداره‌یه‌کى نوێ دابنرێت و قایمقامێکى تازه دابنرێت، به‌ڵام ده‌بێت که‌سێکى بێلایه‌ن بێت و خه‌ڵکى شنگال بێت»، فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال واده‌ڵێت.
هاوڵاتى. دهۆک به‌رپرسێکى لقى 1ى پارتى له دهۆک ئاماژه به‌وه ده‌دات که گرژییه‌کانى نێوان پێشمه‌رگه و په‌که‌که کۆتایى هاتووه و ده‌شڵێت:» وه‌ک پارتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى په‌که‌که بکه‌ین». مه‌سعود سهرنى، لێپرسراوى به‌شى په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕاگه‌یاندنى لقى 1ى پارتى له دهۆک به هاوڵاتى وت «وه‌کو پارتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى په‌که‌که بکه‌ین له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت هێزه‌کانى په‌که‌که‌ش ئه‌وه بزانن که خه‌باتى ئه‌وان له باشورى کوردستان نیه به‌ڵکو ده‌بێت بچنه کوردستانى باکور «. مه‌سعود سهرنى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئهوکێشهى نێوان پارتى و په‌که‌که رویدا شتێکى زۆر ناخۆش بووه‌و چونکه کاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو کوردستان هه‌بووه، وتیشى:» ئه‌وه‌ى روویدا ناخۆش بووه، به‌ڵام دواین جار رویدا هیودارین دواینجار بێت «. له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ندێک گرژى له‌نێوان هێزه‌کانى پارتى و گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) روویدا و کوژراو بریندارى لێکه‌وته‌وه و پارتى له‌چه‌ندین ناوچه‌ى بادینان چه‌ندین بنکه‌و سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه‌ى جێگیر کردووه. به‌رپرسه‌که‌ى لقى 1ى پارتى له دهۆک وتیشى:»مافى خۆمانه هێز له‌وناوچانه جێگیربکه‌ین بۆ پاراستنى ناوچه‌که له‌هه‌ر هێرشێک ،ئه‌و هێزه‌ی جێگیرکراوه سه‌ربه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه و لهلیوا هاوبه‌شه‌کانى پارتى و یه‌کێتییه«. به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانی ماسی باسله‌وه ده‌کات ماوه‌ى دوو مانگه له هه‌ر سێ ناحیه‌ى ( شیلادزێ، دێره‌لوک، کانی ماسی ) هێزى پێشمه‌رگه جێگرکراوه. سه‌ربه‌ست سه‌برى، به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانی ماسی سه‌ر بهقهزاى ئامێدى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێش دوو مانگ هێزێکى پێشمه‌رگه له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى جێگیرکراوه و ئه‌و هێزه‌یه دابه‌شکراوه به‌سه‌ر هه‌رسێ ناحیه‌ى ( شیلادزێ، دێره‌لوک، کانی ماسی ) و کۆتایى به دڵه‌راوکێ هاوڵاتیان هاتووه‌و ئێستا ده‌چنه‌وه گونده‌کانى خۆیان و ده‌ستیان به چاندنى به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کان کردووه‌ته‌وه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ساڵى رابردوو به‌هۆى بوردوومانى فرۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر ناحیه‌ى کانی ماسى دوو هاووڵاتى سڤیل گیانیان له ده‌ستداوه‌و که‌سێکیش برینداربووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا هیچ جارێک سنورى ناحیه‌که‌یان بۆردومان نه‌کراوه و دۆخى ناوچه‌که ئاسایى بووه‌ته‌وه. ناحیه‌ى کانی ماسى 76 گوندى له‌سه‌ره‌و 10 گوندیان زیاتر له 30 ساڵه چوڵکراون و 14 گوند وه‌رزى نه خه‌ڵک زیاتر له هاوین و زستان لێى ده‌ژین ئه‌وانه‌ى دیکه ئاوه‌دانن.