شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رێکى راهێنان جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌ماوه‌ى سێ مانگدا چارهسەرى بنبڕى دوو منداڵى ئۆتیزمیان کردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانیش ده‌ڵێت:» ئۆتیزم چاره‌سه‌رى بنبڕى نیه«. ماوه‌ى زیاتر له‌سێ مانگه سه‌نته‌رێک به‌ناوى «چاره‌سه‌رى ئۆتیزم» (ACARD)له‌سلێمانى کراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى مۆڵه‌تى پێدراوه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن چاره‌سه‌رى کۆتایى هیچ که‌سێکى ئۆتیزم ناکرێت. ئۆتیزم بریتیه لهشێوان و تێکچوونى هه‌ڵسوکه‌وت و بیرکردنه‌وه‌ى و په‌یوه‌ندى کردنى منداڵ له‌گه‌ڵ که‌سانى ده‌وروبه‌رو رێژه‌ى تووشبوونهکهش له‌منداڵێکه‌وه بۆ یه‌کێکى دیکه ده‌گۆڕێت، هه‌ندێکیان نیشانه‌کانیان لاوازه، ئه‌م جۆره‌یان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ ژیان به‌سه‌رببه‌ن و هه‌ندێکى دیکه‌شیان نیشانه‌کان زیاتره، ئه‌م جۆره‌یان پێویستیان به‌که‌سانى دیکه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت درێژه به‌ژیان بدات. سه‌نته‌رێک بانگه‌شه‌ى چاره‌سه‌رى ئۆتیزم ده‌کات له‌هه‌رێمى کوردستاندا زیاتر له‌دوو هه‌زار منداڵى ئۆتیزم بوونى هه‌یه، بەوتهى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌که چاره‌سه‌ریان بۆ (10) مناڵ کردووه. چانى ئه‌مجه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ACARD بۆ (چاره‌سه‌رى ئۆتیزم) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »ئه‌م سه‌نته‌ره بۆ خزمه‌تى منداڵانى ئۆتیزم کراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵات نه‌که‌ن و تێچوویه‌کى زۆر خه‌رج نه‌که‌ن و له‌نزیکترین شوێن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، چونکه راهێنانه‌کان ماوه‌یه‌کى زۆرى پێویسته تا منداڵه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت». هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌که ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد چاره‌سه‌ره‌که‌یان بۆ منداڵانى ئۆتیزم فیزیاییهو کیمیایی نیه، وتیشى:» ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى ئامێر‌و راهێنانهوهیه که رۆژانه به‌منداڵه‌که ده‌کرێت و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت». چانى ئه‌مجه‌د باسى لهسهنتهرهکهى خۆیان کرد کهستافهکهیان هه‌مووى کورده و له‌ئه‌مریکا راهێنانیان پێکراوه «سه‌نته‌ره‌که رۆژانه یه‌ک منداڵ وه‌رده‌گرن، تا بتوانن هه‌موو کاته‌که‌ى پێببه‌خشن و راهێنانه‌کان سودى هه‌بێت بۆیان و له‌ماوه‌یه‌کى زوودا چاره‌سه‌ر بکرێت». بەڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌که جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه تائێستا زیاتر له (10) منداڵ له‌م سه‌نته‌ره چاره‌سه‌رى وه‌رگرتووه‌و دوان له‌وانه به‌ته‌واوى چاک بوونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رى کۆتای‌یان وه‌رگرتووه. له‌باره‌ى نرخى چاره‌سه‌رکردن له‌م سه‌نته‌ره، چانى ئه‌مجه‌د ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه کهنرخهکان دیاریکراون نین و به‌پێى پله‌ى ئۆتیزمهکهو حاڵه‌تى منداڵه‌که ده‌گۆڕێت. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، سه‌نته‌رى ACARD بۆ (چاره‌سه‌رى ئۆتیزم) پاره‌یه‌کى زۆر لهخێزانهکانى مناڵانى ئۆتیزم وه‌رده‌گرێت که لهههزارو (500) دۆلار بۆ هه‌ر چوار هه‌زار دۆلار ده‌ڕوات. سه‌باح هه‌ورامى: پێویسته دایکان و باوکان به ریکلام و بانگه‌شه‌ى سه‌نته‌رێک باوه‌ڕ نه‌که‌ن سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئه‌و سه‌نته‌رانه له‌وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى مۆڵه‌تى کارکردنیان پێدراوه«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که «ئۆتیزم هیچ چاره‌سه‌رێکى بنه‌ڕه‌تى نیه، ته‌نیا پێویسته دایک و باوکان و هاووڵاتیان خۆیان هۆشیاربن و به ریکلامى سه‌نته‌ر و بانگه‌شه‌یه‌ک باوه‌ڕ نه‌که‌ن». هاوکات، ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئۆتیزم پله‌به‌ندى هه‌یه، ئه‌گه‌رى زۆره، پله زۆر کهمهکهى له‌وانه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام چاره‌سه‌رى هه‌موو منداڵێکى ئۆتیزم ناکرێت». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ناتوانن بڵێین هه‌موو تووشبوویه‌کى ئۆتیزم چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام ره‌نگه بتوانێت نیشانه‌و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر منداڵه‌که که‌مبکاته‌وه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و سه‌نته‌ره مۆڵه‌تى لاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌یه. پزیشکانى پسپۆڕ: ئۆتیزم چاره‌سه‌رى بنبڕى نییه پزیشکێکى پسپۆڕى مێشک و ده‌مار ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئۆتیزم نه‌خۆشى نیه‌و کێشه‌یه‌کى ره‌فتارییه و چاره‌سه‌رى بنبڕى نیه. دیار نه‌جیب، پسپۆڕى ده‌مارو مێشک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »منداڵى ئۆتیزم له‌دواى سێ ساڵیدا ده‌رده‌که‌وێت، منداڵه‌که ناتوانێت هه‌ڵسوکه‌وتى ئاسایى بکات، به‌پێى ته‌مه‌ن و ژیانى رۆژانه‌ى خۆى، به‌پێى ته‌مه‌نه‌که‌ى فێر نابێت، بۆیه هۆکارێکى دواکه‌وتنى قسه‌کردن و زیره‌کى منداڵ به‌ئۆتیزم داده‌نرێت». ئه‌م پزیشکه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه زۆربه‌ى کات ئۆتیزم له‌دواى له‌دایکبوونى منداڵه‌که‌وه دروستده‌بێت» کێشه‌یه‌که له‌کاتى له‌دایکبوونیدا». دیار نه‌جیب پێشیوابوو چاره‌سه‌رى ئۆتیزم نیه، چونکه نه‌خۆشیى نیه تا بهحهپ و ده‌رمان چاره‌سه‌ر بکرێت و کێشه‌یه‌کى رهفتاریه، بۆیه بهسهنتهرهکان و دووباره تێکه‌ڵاوکردنى له‌گه‌ڵ خه‌ڵک چاره‌سه‌ر ده‌بێت، وتیشى:»ناتوانرێت بوترێت چاره‌سه‌رى بنبڕى ئۆتیزم هه‌یه، چونکه ئه‌و منداڵه له‌گه‌شه‌و زیرهکییهکانى دواکه‌وتووه‌و ناتوانێت چاره‌سه‌ر بکرێت ته‌نیا دووباره راهێنانهوهیه«. ئه‌و پزیشکه‌ى مێشک و ده‌مار ئه‌وه‌شى خستەڕوو له‌ئێستادا زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى به ئۆتیزم دیاریده‌کرێن، ئۆتیزم نین، به‌ڵکو ته‌نها هه‌ندێک نیشانه‌ى دواکه‌وتنى ته‌مه‌ن و زیره‌کی تێدایه بۆیه به‌ئۆتیزم ناوده‌برێن. پسپۆرێکى ده‌روونى: له‌جیهاندا هیچ ئامێرێک رێگه‌پێدراو نیه بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتیزم محه‌مه‌د قادر، پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌کان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وتى: »ناتوانرێت بوترێت له‌سه‌دا سه‌د ئۆتیزم چاره‌سه‌رى هه‌یه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ته‌کنیک به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه له‌ژیانى رۆژانه‌ى به‌رده‌وام بێت به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوو، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که رێژه‌که‌ى زۆر که‌م بێت له‌وانه‌یه بتوانرێت به‌ڕێگه‌ى راهێنان و کارکردنه‌وه که‌سێکى ئه‌کتیڤ و سه‌رکه‌وتووى لێده‌ربچێت له‌کۆمه‌ڵگه‌دا». ئه‌م پسپۆڕه ده‌روونییه هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ڕووى زانستییه‌وه ئه‌وه زانراوه هیچ ده‌رمانێک چاره‌سه‌رى ئۆتیزم ناکات، به‌ڵکو ته‌نیا کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ى لاده‌بات، ئه‌گینا هیچ ئامێرێک له‌لایه‌ن دامه‌زراوه زانستییه‌کانه‌وه رێگه‌پێنه‌دراوه‌و وه‌ک پزیشکانى ده‌روونى هیچ کام له‌و ئامێرانه به‌ڕێگه‌ى زانستى نابینن بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتیزم. محه‌مه‌د قادر ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه له‌جیهاندا ئامێرى جۆراوجۆر هه‌یه‌و به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام هیچیان بنه‌ماى زانستیى نیه‌و وتیشى:»هیچ ئامێرێک بۆ بنهبڕى نه‌خۆشى ئۆتیزم بوونى نیه، ته‌نیا بۆ ده‌ستکه‌وتنى قازانجى ماددیی و ئیستیغلالکردنى ئه‌و باره ده‌روونییه‌ى دایک و باوکانه«. محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى پزیشکانى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى هێڵى یه‌که‌من بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتیزم، که‌ئه‌وه‌ش به‌پێى حاڵه‌ت ده‌گۆڕێت و توند‌و زۆر توند‌و ئاسانى هه‌یه«.
کاکەلاو عەبدولڵا لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا لەژێر سەرپەرشتی ئیدارەی بایدن دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، بەڵام بەهێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی تاران لەسوریا ئەو پەیامەی گەیاند کەناهێڵێت «بریکارەکانی چیان پێ خۆشبێت لەهەرێمەکەدا ئەنجامی بدەن». بۆ یەکەمجار لەژێر سەرپەرشتی جۆو بایدن، ئەمریکا گورزی خۆی وەشاند لەئێران و لەچەند هێرشیکی ئاسمانی‌دا چەند گروپێکی سەر بەئێرانی لەسوریا کردە ئامانج. هێرشەکان لەبەرەبەیانی ٢٦ی مانگی رابردوو ئەنجامدران و وەڵامێک بوون بۆ هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر لە ١٥ی هەمان مانگ کەبووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێک و بریندابروونی نۆ بەڵێندەری تر لەگەڵ سەربازێکی ئەمریکی لەبنکەی هاوپەیمانان لەفرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر. «ئێمە دڵنیاین ئەو ئامانجەی پێکامان لەلایەن هەمان ئەو میلیشیا شیعانەوە بەکاردەهێنران» کەهێرشەکانی هەولێریان ئەنجامدا، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا دوای هێرشەکان وای وت. هێرشەکانی ئەمریکا چەند دامەزراوە و بنکەیەکی سەربازیی کردە ئامانج لەناوچەی ئەبوکەمال کەدەکەوێتنە نێوان سنوری سوریا‌و عێراق. بنکەکان سەر بە کەتائیبی حزبوڵا و کەتاییبی سەید ئەلشوهەدا بوون کەدوو گروپی سەر بەحەشدی شەعبین. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە (٢٢) سەرباز لەهەردوو گروپ لەهێرشەکاندا کوژراون. پەیامی هێرشە ئاسمانییەکە بەپێی وتەی شارەزایان، هێرشەکەی واشنتن پەیامێک بوو بۆ ئێران کە رێگە نادات نیازپاکی ئیدارەی بایدن بقۆزێتەوەو بریکارەکانی هەرشتێکیان بوێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامی بدەن. پۆڵ ئادەمز، شیکەرەوە لە (بی بی سی نیوز) نووسیویەتی، «هێرشەکان پەیامێکە بۆ ئێران کە : تەنها لەبەرئەوەی ئامادەی دانیشتنین لەگەڵتان مانای ئەوە نییە بریکارەکانت لەهەرێمەکەدا چیان بوێت بیکەن». دوای (٢٤) کاتژمێر لەئەنجامدانی هێرشەکە، جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەوەڵامی پرسیارێکدا کەئایا پەیامی هێرشەکەی چی بوو رایگەیاند، «ناکرێت بەجۆرێک رەفتار بکەیت کە وابزانیت لێی قوتار دەبیت، ئاگاداربن». سباستیان رۆبڵن، ستووننوسی گۆڤاری (فۆربسی ئەمریکی)، لەوتارێکدا نووسیویەتی: پەیامی ئیدارەی بایدن سەبارەت بەهێرشەکەی ئەبوکەمال دوو مەبەستی هەبوو: بۆ ئەوەی پیشانی بدات سزای هەر هێرشیکی کوشندە دەدات بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا. «بەڵام بەشێوەیەک وەڵامی دەبێت کەهاوئاست بێت بەهیوای ئەوەی کە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران زیندوو ببێتەوە». سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی ئەمریکای ئیدانە کرد‌و بە «شەڕەنگێزی نایاسایی» وەسفی کرد. بایدن و رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ یەکێک لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی جۆو بایدن گەڕانەوەی ئەمریکا بوو بۆ رێککەوتنی چەکی ئەتۆمی ئێران کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەساڵی ٢٠١٨ لێی کشایەوەو سزای ئابوریی بەسەر ئێران‌دا سەپاندەوە. ئەوەی تائێستا روونە هیچ لایەکیان ئامادەی ئەوە نین دانیشتن لەگەڵ یەک ئەنجامبدەن بەوپێیەی واشنتن داوای ئەوە دەکات ئێران پابەندی تەواوەتی خۆی بە رێککەوتنەکەوە بکات لەکاتێکدا تاران داوای ئەوە دەکات دەبێت لەپێشدا هەموو سزا ئابورییەکانی لەسەر هەڵبگیرێت. لە ١٩ى شوباتى ٢٠٢١، نێد پرایس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، رایگه‌یاند ئه‌مریکا «بانگهێشتنامه‌ی» وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان قبوڵ ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر رێگاچاره‌یه‌کى دیپلۆماتى له‌سه‌ر پرۆگرامى ئەتۆمی ئێران. لەناوەڕاستی مانگی رابردوودا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یکرد که‌ده‌ستپێگه‌شتنى لێکۆڵه‌رانى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى سنوردار ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌وزه‌ى ناوکى وڵاته‌که ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى رێککهوتنهکهى ٢٠١٥ په‌یوه‌ستییه‌کانى خۆیان جێبه‌جێ نه‌که‌ن. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢١شه‌وه تاران پیتاندنى یۆرانیۆمى گه‌یانده له‌سه‌دا ٢٠%، که‌ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌و به‌پێى رێککه‌وتنه‌که ته‌نها له‌سه‌دا ٣.٦٧% رێگه‌ی پیدراوه یۆرانیۆم بپیتێنێت. بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ ئاژانسەکە، ئێران ماوەی سێ مانگی بۆ لێکۆڵەران درێژ کردەوە تا بتوانن لەلێکۆڵینەوەکانیان بەردەوام بن، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی چەندین پەرلەمانتار کەپرۆژەیاساکەیان تێپەڕاندبوو بۆ قەدەغەکردنی لێکۆڵینەوەی ئاژانسەکە لەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. لەنێوخۆی ئێران‌دا، دوو بۆچون دروست بوون، کە یەکێکیان دەیەوێت وڵاتەکە زیاتر تووند بێت و خاڵەکانی رێککەوتنەکە زیاتر پێشێلبکرێت و ئەویتریش دەیەوێت کە نەرمی پیشانبدات. رۆژنامەی رۆژانەی ئێران، کە لەحەسەن رۆحانی سەرۆکی ئیرانەوە نزیکە، لەستوونێکدا باس لەوەدەکات: ئەوانەی دەڵێن دەبێت ئێران کردەی توند بگرێتەبەر لەسەر رێککەوتنەکە، دەبێت ئەوەش بڵێن کەگەرەنتی چییە ئێران دیسان وەک رابردوو بەتەنها بەجێناهێڵرێت. ئەم ستوونە دوای رێگەپێدانی حکومەتی ئێرانە بەلێکۆڵەرەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بۆ سێ مانگی تر بڵاوکرایەوە. لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی رۆژانەی کەیهان، کەسەرنوسەرەکەی لەلایەن عەلی خامنەییەوە دەستنیشانکراوە، رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد بەبڵاوکردنەوەی ئەوەی کە رێککەوتنەکە «بەبێ بەشداری و بۆچوونی ئەنجومەنی ئاسایشی باڵای نیشتمانی ئامادە نەکراوە». میر جاودەنیفەر، مامۆستا لەناوەندی هەرزیلە لەئیسرائیل، بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە «ئابوری ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمریکا، کۆڤید-١٩، هەروەها گەندەڵییەوە زۆر خراپی لێ بەسەرهاتووە، بۆیە ئەگەر بایدن یەکەم هەنگاو بنێت بەلابردنی بەشێک لەسزاکان... خامنەیی ئامادە دەبێت کەبگاتە رێککەوتنێک لەگەڵی». دوای بوونی جۆو بایدن بەسەرۆکی ئەمریکا چی گۆڕاوە لەسیاسەتی کۆشکی سپی بەرامبەر ئێران سیاسەتی کۆشکی سپی بەرامبەر ئێران گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە نەدیوە دوای دۆناڵد ترەمپ و هاتە سەرتەختی جۆو بایدن بەوپێیەی سزاکانی سەردەمی سەرۆکی پێشوو هێشتا ماون و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران هێشتا باش نین. بەپێی وتەی شیکەرەوان، ئەوەی جێی سەرنجە کەئیدارەی بایدن وەک ئیدارەی پێشوو هەڵەشە نییە لەبەرامبەر تاران‌دا، ئەمەش دوای هێرشە ئامسانییەکە دەرکەوت بۆ سەر ناوچەی ئەبوکەمال لەسوریا. «وادیارە واشنتن جیاوازییەکی روون دەردەخات بە بەراورد بەکردە هەڵەشەییەکانی ئیدارەی پێشوو»، ئادەمز وای نووسیوە. لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر کوژرانی بەڵێندەرێکدا لەعێراق لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بەکوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، کرد لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ لەکاتێکدا وەڵامی ئیدارەی بایدن، بەپێی وتەی چاودێران، بۆ کوژرانی بەڵێندەرێک لەهێرشەکەی هەولێردا «هاوئاست بوو» بەجۆرێک لەجۆرەکان «حەق بەحەق بوو». هێرشەکەی ئیدارەی بایدن ئەوەش دەردەخات کەنابێتە مەترسی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران. نیک پاتن واڵش، سەرنووسەری بەشی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سی ئێن ئێن، لەوتارێکدا نووسیویەتی: هێرشەکەی ئەمریکا لەسەر سنوری عێراق-سوریا هەڕەشەیەکی بەرجەستە دروستناکات بۆ دیبلۆماسییەت لەگەڵ ئێران، رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بۆ ئەوە پێکهێنرا کەئێران دووربخاتەوە لەدەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی نەک ویستی بۆ هەژمونی هەرێمی و کارکردن لەسەر پرۆگرامی چەکی تر». ئابوری ئێران و هەناردەی نەوت سزا ئابورییەکانی ئەمریکا زیانێکی زۆر گەورەی گەیاندووە بەئابوری ئێران، بەڵام ئەوەی ئیدارەی پێشووی دەیخواست کەگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران بوو بە «سفر» نەهاتە دی، بەڵکو لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە لەتشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هەناردەی نەوتی وڵاتەکە لەهەڵکشاندایە. بەپێی وتەی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، کەهەفتەی پێشوو بۆ پرێس تیڤی ئێران قسەی کرد، سزا ئابورییەکانی واشنتن بڕی یەک ترلیۆن دۆلار زیانی گەیاندووە بەئابوری وڵاتەکەی. زەریف وتیشی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ (٨٠٠) جۆری سزای کۆنی سەپاندووەتەوەو (٨٠٠) جۆری تری نوێی لەسەر داناوە بۆ تێکشکاندنی ئابوری وڵاتەکەی. زەریف باسی لەوەشکرد، لەحاڵەتی گەڕانەوەیان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا داوای قەرەبوو دەکەنەوە. لەئایاری ٢٠١٨ بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ی ئێران کشایەوەو لەچوارچێوەی هەڵمەتی «فشاری باڵا» واشنتن دەستیکرد بەسەپاندنەوەی سزای ئابوری لەسەر تاران. لەساڵی ٢٠١٩، مایک پۆ‌مپێیۆ باسی لەوەکرد کەدەیانەوێت هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەننە سفر، لەکاتێکدا کە رایگەیاند سزاکانی وڵاتەکەی هەناردەی نەوتی ئێرانی گەیاندووەتە (٤٠٠) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا. بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای S&P Global Platts، کەکۆمپانیایەکی بەریتانییە و زانیاری بازرگانی و شیکاری نرخی نەوت بڵاودەکاتەوە، هەناردەی نەوتی ئێران لەمانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بەرزبووەتەوەو مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵیش ئاستی بەرهەمهێنان بەرزترینی تۆمارکردووە لەساڵی ٢٠١٩ەوە. بەپێی راپۆرتەکە، ئێران لەمانگی کانونی دووەمی ٢٠٢ەوە، (٨٠٠) هەزار بۆ یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی نەوتی قورسی هەناردەکردووە، کەئەمەش هەڵکشانێکی بەرچاوە بەبەراورد بەساڵی رابردوو کە لەهەندێک مانگدا هەناردەی رۆژانەی وڵاتەکە دەگەیشتە (٥٠٠) هەزار بەرمیل. کڕیاری نەوتی ئێران بەپلەی یەکەم چینەو دوای ئەویش ڤەنزوێلاو یابان و کۆریای باشور دێن. راپۆرتەکە ئەوەش دەردەخات کەحکومەتی ئێران داوای لەدامەزراوەکانی کردووە کە بەرهەمهێنان زیاد بکەن و لەمانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بەرهەمهێنان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و (١٤٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە، ئەمەش زۆرترین ئاستی بەرهمهێانە لەتشرینی دووەمی ٢٠١٩ەوە. بەڵام کۆمپانیای پێترۆ لۆجیستیکی سویسری، لەنوێتترین راپۆرتدا رایگەیاندووە کە مانگی شوبات هەناردەی نەوتی ئێران کەمیکردووەو ئەو هەڵکشانەی لەمانگی کانوونی دووەمدا بەخۆیەوە بینیوە بۆ (٢٥٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمیکردووە.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با بۆ ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گاته (260) ملیۆن دۆلار‌و دراوه به‌چه‌ند کۆمپانیایه‌ک و ده‌شڵێت: «تائێستا پێوه‌رى زیره‌ک بۆ (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با به‌ستراوه، به‌ڵام سیستمه‌که نه‌خراوه‌ته‌کار». هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام له‌قه‌یرانى که‌مى کاره‌بادا بووه‌و کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌که‌وه که بۆ هه‌ر ماڵێک (20) ئه‌مپێر کاره‌با دابین بکرێت، له‌م رێگه‌یه‌وه وزه‌ى «فه‌وتاو» بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى کاره‌با. هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌ساڵى 2017 ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ست به‌کارکردن بکرێت تێیدا، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستى پێکراوه‌و بڕیاره تا ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوو ته‌واو بکرێت. وتهبێژو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ته. ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار زیاترى تێده‌چێت، هه‌مووى حکومه‌تى هه‌رێم دابینى ده‌کات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌کۆى ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با، تائێستا (512) هه‌زار پێوه‌ر له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌ستراوه، وتیشى:»تائێستا سیستمه‌که کارى پێنه‌کراوه‌و که‌ى هه‌مووى ته‌واو بوو ئه‌وکات ده‌خرێته‌کار». «به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى کردوومانه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا پابه‌ندمان کردوون به‌ورده‌کارى هونه‌رى و دارایى ناو گرێبه‌سته‌که، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت لهپێوهرهکاندا لێپرسینه‌وه له‌کۆمپانیاکان ده‌که‌ین». به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم واى وت». به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئاماژه به‌وه‌ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیاى جیاواز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین هه‌روه‌ها بۆ هه‌ولێرو دهۆک. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (تى ئێڵ) و (شاندز) کردووه، تى ئێڵ سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات و شاندزیش سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و گرێبه‌سته‌ى بۆ کۆمپانیاى شاندز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى به‌بڕى (11) ملیۆن و (300) هه‌زار دۆلاره، بۆ کۆمپانیاى تى ئێڵ له‌هه‌ولێر بڕه‌که‌ى هەشت ملیۆن و (400) هه‌زار دۆلاره، له‌دهۆکیش به‌بڕى چوار ملیۆن و (500) هه‌زار دۆلاره، ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر هاووڵاتیان نییه‌و حکومه‌تى هه‌رێم خۆى دابینى کردووه‌و یه‌ک فلس له‌سه‌ر هاووڵاتیان ناکه‌وێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ته‌نها کڕینى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌باى هه‌رێم تێچووه‌که‌ى (102) ملیۆن و (438) هه‌زار دۆلاره. به‌ڵێنده‌رێکى جێبه‌جێکارى پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى ده‌ڵێت کۆمپانیاکان بۆ به‌ستنى هه‌ر بۆکسێکى پێوه‌رى زیره‌ک (20) دۆلار قازانج ده‌که‌ن. به‌کر ره‌شید بهڵێندهرى جێبه‌جێکارى پێوه‌رى زیره‌ک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بۆ هه‌ر بۆکسێکى بچووکى پێوه‌رى کاره‌با (21) دۆلار و بۆکسى گه‌وره (23) دۆلار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌ستنى ته‌نها یه‌ک بۆکسى پێوه‌رى زیره‌ک (43) دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌که‌وێت، که‌واته بهبۆکسى بچووک و گه‌وره‌وه زیاتر له (20) دۆلار قازانجى بۆ ئه‌و کۆمپانیایانە ده‌بێت». ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونیان هه‌یه، که‌واته (20) دۆلار زه‌ڕبى ملیۆنێک و (500) هاوبه‌شى کاره‌با ده‌کاته (30) ملیۆن دۆلار قازانج بۆ کۆمپانیاکان. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد پرۆژه‌که له‌لایه‌ن سێ کۆمپانیا جێبه‌جێده‌کرێت، که‌یه‌کێکیان رووپێوى گه‌ڕه‌که‌کان و کۆمپانیاى دووه‌م بۆرده‌کانى رێکده‌خات و کۆمپانیایه‌کى سێیه‌میش بۆرده‌کان له‌سه‌ر عه‌موده‌کان داده‌نێت. به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز که له‌پارێزگاى سلێمانى پێوه‌رى زیره‌ک ده‌به‌ستێت، ئاماژه بهئامارهکانى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات. یونس تاڵب به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز له‌پارێزگاى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:»ته‌نها بۆکسه‌کان ده‌به‌ستین، وه‌کو شاندز ته‌نها کاره‌که‌مان داوه به‌گروپ نه‌ک کۆمپانیاى دیکه«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که (231) هه‌زار و (618) سندوق به‌ر پارێزگاى سلێمانى و (200) هه‌زار و (639) بۆکسى کاره‌با بۆ پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆکیش (128) هه‌زار و (814) بۆکسى کاره‌باى به‌رده‌که‌وێت. هاوکات باسى له‌وه‌شکرد کۆى گشتى (561) هه‌زار و (71) سندوقه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان. وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى ورده‌کارى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک باس ده‌کات و ده‌ڵێت ته‌نها به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک نییه، به‌ڵکو سه‌رپێچیه‌کانى کاره‌با تۆمار ده‌کات و ده‌ینێرێت بۆ سیستمه‌که. سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک، یه‌که‌کانى کاره‌با به‌پێى کات، واتا هه‌موو کاتژمێرێک یان نیو کاتژمێر جارێک تۆمار ده‌کات و له‌ڕێى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندنه‌وه بۆ ناو کۆمپانیا یان کۆنتڕۆڵى ده‌نێرێت، جگه له‌وه‌ش هه‌موو ورده‌کارییه‌کى هه‌ر به‌کارهێنه‌رێکى کاره‌با تۆمار و چاودێریى ده‌کات». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و پێوه‌ره کۆنتڕۆڵى کاره‌با ئاگادارده‌کاته‌وه له‌هه‌ر سه‌رپێچى و ده‌ستکارییه‌ک که‌هاوبه‌شى کاره‌با بیکات و کۆنتڕۆڵ ده‌توانێت کاره‌باکه‌ى ببڕێت. «خه‌ڵک واتێگه‌یشتووه ته‌نها پێوه‌رى زیره‌که، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه سیسته‌مێکى زیره‌کى کاره‌بایه‌و پێوه‌ره‌کان ته‌نها به‌شێکن له‌سیستمه‌که«، سیروان محه‌مه‌د واى وت. گرێبه‌ستى پێوه‌رى زیره‌ک له‌ساڵى 2017 ئیمزا کراوه، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستکرا بهجێبهجێکردنهوهى و به‌وته‌ى وه‌زیرى کاره‌باش»دانانى پێوه‌رى زیره‌ک لەسه‌دا 80%ى کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌رده‌کات، چونکه زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر کاره‌با ناهێڵێت».
هاوڵاتى نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم پێیوایه هاتنى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان رووداوێکى مێژوویى زۆر گرنگ ده‌بێت و ده‌شڵێت:» پاپاى ڤاتیکان نزا بۆ کورد ده‌کات». رۆژی پێنجى ئادار پاپا فره‌نسیس پاپاى ڤاتیکان ده‌گاته عێراق، دواتر سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و بڕیاره له‌یاریگاى فەڕهنسو هه‌ریرى نووێژو چه‌ند دوعایه‌کی به‌کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ (10) هه‌زار کریستیان ئه‌نجامبدات. خالید جه‌مال، نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» هاتنى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان رووداوێکى مێژوویى زۆر گرنگه، چونکه ئه‌وه یه‌که‌مجاره ئه‌و سه‌ردانه بکرێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند لیژنه‌یه‌کى پێکهێناوه بۆ چۆنیه‌تى پێشوازیکردن له پاپا، ئه‌وان سه‌رپه‌رشتى کۆى مه‌راسیمه‌کان ده‌که‌ن، وتیشى:» ئه‌وه‌ى به‌ئێمه سپێردراوه ده‌ستنیشانکردنى کۆمه‌ڵێک له‌پیاوانى ئایینى دیار له‌پێکهاته‌کانى کوردستانە بۆ ئاماده‌بوون له‌مه‌راسیمه‌که، کۆمه‌ڵێک پێشنیارمان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تى پێشوازیکردن له پاپاى ڤاتیکان». بڕیاره پاپاى ڤاتیکان کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌عێراق ئه‌نجامبدات و په‌یماننامه‌یه‌ک له‌نێوانیاندا واژۆ بکرێت له‌سه‌ر ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان له‌نێوان پێکهاته‌کانى عێراق و یه‌کتر قه‌بوڵکردن. نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو پاپاى ڤاتیکان سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌کات و دیدارى ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تدا، وتیشى:»له‌یاریگاى فهڕهنسو هه‌ریرى به‌به‌شدارى (10)هه‌زار کریستیان نووێژو نزاى خێر بۆ عێراق‌و گه‌لى کورد‌و کریستیانه‌کان ده‌کات». به‌پێى ئامارى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌دوای 2003 له‌عێراق ملیۆنێک و (800) هه‌زار کریستیانى ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان کهمبووەتهوە بۆ (400)هه‌زار که‌س، نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وتى: »دڵنیام سه‌ردانه‌که‌ى پاپا هانده‌رێکى زۆر باش ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره کریستیانه‌کان بۆ زێدى خۆیان، ئێستا نزیکه‌ی (270)بۆ(300) هه‌زار کریستیان له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ژین». خالید جه‌مال پێشیوابوو پێگه‌ى ڤاتیکان له‌جیهان زۆر به‌هێزه‌و سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته پاڵنه‌رێکى باش تاپهیوهندییهکانى به‌غداو هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڤاتیکان به‌هێزتر ببێت. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له 7ى کانونى یه‌که‌مى 2020دا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند: «به‌خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین پاپا فه‌ره‌نسیس، پاپاى کڵێساى کاسۆلیک له (5 تاوه‌کو 8)ى مانگى ئادارى ساڵى 2021 سه‌ردانى عێراق ده‌کات، سه‌ردانه‌که په‌یامێکى ئاشتییه بۆ عێراق و ناوچه‌که به‌تێکڕا، که جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کێتى هه‌ڵوێستى مرۆیى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندئاژوویى و ململانێکان ده‌کات، هاوکات فره پێکهاته‌یى و لێبوورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان به‌هێزتر ده‌کات». به‌پێى پلانه‌که‌ى ڤاتیکان، سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ عێراق له (5 تاوه‌کو 8)ى ئادار ده‌خایەنێت، پاپا سه‌ردانى به‌غداو شارێکى دێرینى وڵاته‌که ده‌کات که له‌ئینجیلدا ناوى هاتووه، هه‌روه‌ها سه‌ردانى هه‌ولێرو موسڵ ده‌کات و ده‌چێته کڵێساى قه‌ره‌قۆش لهحهمدانییه. عه‌مار یاکو سه‌رپه‌رشتیارى که‌نیسه‌ى تاهیره‌ى ئه‌لکوبرا له‌قه‌زاى حه‌مدانییه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »پاپاى ڤاتیکان دواى گه‌یشتنى به‌عێراق سه‌ردانى که‌نیسه‌ى تاهیره‌ى ئه‌لکوبرا ده‌کات که له‌سه‌رده‌مى داعش به‌ته‌واوى سووتێنرابوو، ماوه‌یه‌کى زۆرە ده‌ستمان به‌نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى که‌نیسه‌که کردووەو پێش سه‌ردانى پاپا بۆ که‌نیسه‌که ته‌واو ده‌بێت و ئاماده ده‌بێت بۆ پێشوازیکردن له پاپاى ڤاتیکان». که‌نیسه‌ى تاهیره‌ى ئه‌لکوبرا له‌قه‌زاى حه‌مدانییه، له‌ساڵى 1932 دروستکراوه‌و به‌گه‌وره‌ترین که‌نیسه له‌عێراقدا داده‌نرێت. عه‌مار یاکو، باسى له‌وه‌شکرد سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ حه‌مدانییه‌و که‌نیسه‌ى تاهیرى ئه‌لکوبرا مێژوویى و زۆر گرنگه‌و هانده‌رێکى باش ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، چونکه تائێستا ژماره‌یه‌کى که‌م له‌ئاواره کریستیانه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌نته‌رى شارى نه‌ینه‌وا، وتیشى: »هیوادارین لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ له‌گه‌ڵ کریستیانه‌کان هه‌ڵبدرێته‌وه تاهه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان».
شاناز حەسەن هاوسه‌رى رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانى ده‌ڵێت:»چه‌ند جارێک هه‌وڵى بینینى شێروانم داوه‌و دادوه‌ر رازى بووه، به‌ڵام ئاسایش رێگانادات بیبینم». رووگه‌ش جه‌باری، هاوسه‌رى رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «شێروان له‌زیندان ئاسایشێک زۆر ئیهانه‌ى کردووه‌و داواى کۆدى سه‌ر ئایپادو کۆمیتهرهکهى لێکردووه‌و ته‌نانه‌ت لێشى داوه، بۆیه ئه‌میش قسه‌ى بهئاسایشهکه وتۆته‌وه، دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌دادگا وتوویه‌تى ته‌نها قسه‌م به‌و ئاسایشه وتووه‌ته‌وه کهئیهانهى کردووم به‌خێزانه‌که‌م، نه‌ک به‌هه‌موو ئاسایشى هه‌ولێر». هه‌روه‌ها رووگه‌ش جه‌باری، باسى له‌وه‌شکرد تائێستا ته‌نیا رێکخراوى سی پى جهى و په‌رله‌مانتاران سه‌ردانیان کردووه‌و وتیشى:»ئه‌وکاته‌ى (80) رۆژ بوو گیرابوو، دیدارێکى خێزانیمان بۆ رێکخرا توانیم پێنج خوله‌ک بیبینم، دوو مانگ و نیوه نه‌مبینیوه‌و داواشم کردووه دادوه‌ر ره‌زامه‌ندى داوه، به‌ڵام ئاسایش رێگه‌ناده‌ن». هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه شێروان شێروانى لەماوەی بیست رۆژدا، یەک جار پێنج خوله‌ک په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵدا ده‌کات و ئه‌وه باس ده‌کات که‌شوێنیان زۆر ناخۆشه‌و له‌ژوورێکى (30) که‌سیدان، به‌ڵام (96) که‌سى تێدایه. «توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى کوڕه‌که‌م بانگى کردووم که‌بارودۆخى ده‌روونى زۆر خراپه‌و تێکه‌ڵى منداڵان نابێت و به‌رده‌وام گۆشه‌گیره له‌به‌رئه‌وه‌ى باوکى به‌ناحه‌ق زیندانى کراوه«.
ئارا ئیبراهیم ناسنامه‌ى ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئاشکرا بوو، که‌سه‌که پێشینه‌ى تاوانى هه‌یه‌و دواى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌سلێمانى هه‌ڵهاتووه، به‌ڵام پۆلیس خێزانه‌که‌ى بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستگیرکردووه. کاتژمێر 6:35 خوله‌کى ئێواره‌ى 26ى ئه‌م مانگه، غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى عێراق له‌فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا، له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆى له‌گه‌ڕه‌کى سلێمانى تازه، له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به «بۆکس خه‌نجه‌ر» هێرشکرایه سه‌رى و هه‌شت برین بهسهرییهوهیهتی. تۆمه‌تباره‌که له‌کامێراى چاودێریى ماڵى غالب محه‌مه‌ده‌وه به‌ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت، دواى دوو رۆژ به‌سه‌ر رووداوه‌که‌دا ئه‌مڕۆ ناسنامه‌ى تۆمه‌تباره‌که ئاشکرابوو. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى و تایبه‌ت له‌باره‌ى ناسنامه‌ى تۆمه‌تباره‌که‌وه به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌و که‌سه‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د، ناوى (حامید ساڵح سه‌یفه‌دین)ـه‌و ته‌مه‌نى له‌نێوان (45 بۆ 55) ساڵدایه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌تۆمه‌تباره‌که چه‌ند پێشینه‌یه‌کى تاوانى هه‌یه‌و پێشتر پێشمه‌رگه‌ى لایه‌نێکى سیاسى بووه. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌تۆمه‌تباره‌که دوێنێ یه‌کشه‌ممه هه‌ڵهاتووه‌و سلێمانى به‌جێهێشتووه، وتیشى:»هه‌وڵێک هه‌بوو له‌گه‌ڕه‌کى ئاشتى ده‌ستگیربکرێت، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه«. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کهخێزانهکهى به‌ناوى (ر، م، ق) بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێکى گۆڕان و هاوڕێیانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه ده‌ستى که‌وتووه ده‌ڵێن هێزه ئه‌منییه‌کانى سلێمانى به‌ڵێنیانداوه که ده‌ستگیرى ده‌که‌ن و ته‌سلیمى دادگاى ده‌که‌ن، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش له‌وباره‌یه‌وه هۆشدارى داوه‌ته ده‌زگا ئه‌منییه‌کان. به‌رپرسێکى گۆڕان که نه‌یویست ناوى بهێندرێت جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان له‌سه‌ر خه‌تن، وتیشى:» سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى هێرشى کرده‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌که‌مان ده‌ستگیربکرێت، ههێزه ئه‌منییه‌کانیش له‌ئاسایش و پۆلیس به‌ڵێنى ته‌واوه‌تیان پێداوین». غالب محه‌مه‌د پێشتر لەکۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسییدا رایگه‌یاند: «تائێستا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێک له‌که‌یسه‌که‌دا نییه، تۆمارى کامێراکانمان راده‌ستى پۆلیس کردووه، رووخسارى که‌سه‌که دیاره‌و هیوادارین ئه‌و که‌سه‌و که‌سانى پشت ئه‌و هێرشه‌ش ده‌ستگیربکرێن».
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشنیازه‌کانى لایه‌نه شیعه‌کان له‌گه‌ڵ وهفدى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌رده‌کرێت و دواتر به‌فه‌رمى ده‌درێته لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان. سه‌ره‌ڕاى کۆبوونه‌وه‌ى نۆ جارى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، هێشتا پشکى کورد له‌پرۆژه بودجه‌دا یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه‌و کورد چاوه‌ڕێى پێشنیازه‌کانى شیعه‌کان ده‌کات. پێشتر وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێککه‌وتوون که‌پشکى کورد له‌سه‌دا (12.67) بێت له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان، ئه‌وه‌ش له‌مادده‌ى 11ى پرۆژه‌که‌دا نوسراوه، به‌ڵام شیعه‌کان رازى نین. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» تائێستا پێشنیازه‌کانى شیعه‌کان نه‌هاتووه بۆ لیژنه‌ى دارایى به‌فه‌رمى، نزیکین له‌ڕێککه‌وتن، به‌ڵام چاوه‌ڕێى لایه‌نه شیعه‌کان ده‌که‌ین». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازى شیعه‌کان ده‌کرێت، وتیشى:»له‌مادده‌ى 11ى پڕۆژه بودجه‌ى 2021دا باسى پشکى کورد کراوه که رێژه‌که‌ى له‌سه‌دا (12.67) ده‌بێت به‌رانبه‌ر (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و رهشنووسهن که‌حکومه‌تى هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێککه‌وتوون، به‌ڵام شیعه‌کان باسى پێشنیازى نوێیان کردووه. هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار وهفدى باڵاى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ردانى به‌غداى کرد، ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته یه‌ک و هیچ بابه‌تێکى هه‌ڵپه‌سێردراو نه‌ماوه، ته‌نیا ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر داڕشتنى ره‌شنووسێک بگه‌نه رێککه‌وتن تا له‌پڕۆژه یاساى بودجه تێیپه‌ڕێنن». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که لهوهفدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌ستى که‌وتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فده‌که‌یان ده‌چێته‌وه بۆ دانوساندنى کۆتایى تا ره‌شنووسێک له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌کان ئاماده بکه‌ن و بخرێته پڕۆژه‌ى بودجهوهو ده‌نگدان له‌سه‌رى ده‌ستپێبکات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد سه‌رکردایه‌تى کورد ره‌زامه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ى هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق داویه‌تى به‌لایه‌نه شیعه‌کان که‌هه‌موو نه‌وتى هه‌نارده‌کراوى هه‌رێم که (460) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆ، (250) هه‌زار به‌رمیلى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و ئه‌وى تر‌ى به‌نه‌وت یان پاره‌که‌ى بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم، وتیشى:» تائێستا حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌یه که له‌نێوان حکومه‌تى هه‌ردوولا رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه کهتهسلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته به‌کۆمپانیاى سۆمۆ له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاته فیدڕاڵییه‌کان، هه‌وڵه‌کانیش بۆ ئه‌م ده‌قه به‌رده‌وامه«. پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، له (129) ترلیۆن دیناره‌و له‌سه‌دا (12.67) پشکى هه‌رێمه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا په‌یوه‌ست بن به‌بودجه‌وه ئه‌وا زیاتر له (13) ترلیۆن دینار له‌ماوه‌ى ساڵێکدا بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت.
سازدانى: پ.دهۆک «هه‌موو کات حه‌زده‌که‌م به‌ته‌نیا بم و هیچ که‌سێک لهدهوروپشتم نه‌بێت، له‌ناو گۆڕیشدا حه‌زناکه‌م له‌نزیک مرۆڤه‌کان بم و هیچ گۆڕێکى تر لهدهوروپشتى گۆڕه‌که‌م هه‌بێت»، مهشاد نافخۆش واده‌ڵێت. مهشاد نافخۆش عه‌بدولخالق دانیشتووى قه‌زاى ئاکرێ که‌هێشتا لەژیاندا ماوه، وه‌ک خۆى ده‌ڵێت نزیکه‌ى حه‌وت ساڵه گۆڕێکى تایبه‌ت بۆ خۆى دروستکردووه که تائێستا حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار دۆلارى تێیدا خه‌رجکردووه. مهشاد نافخۆش عه‌بدولخالق ته‌مه‌ن (66) ساڵ خێزانداره‌و خاوه‌نى دوو کوڕ‌و سێ کچه، خه‌ڵکى گوندى (نهقهبى) سه‌ر بهقهزاى ئاکرێیهو فه‌رمانبه‌ر بووه لهبهڕێوهبهرایهتى رێگاوبان له‌قه‌زاى ئاکرێ، به‌ڵام دوو ساڵه خانه‌نشین بووه‌و خاوه‌نى دوو خانووه، یه‌کێک له‌سه‌نته‌رى ئاکرێ و ئه‌وه‌ى تر له‌سنورى ناحیه‌ى دینارته . مهشاد نافخۆش چیرۆکى دروستکردنى گۆڕێک تایبه‌ت به‌خۆى بۆ هاوڵاتى گێڕایه‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد زۆر له‌مێژه بیرى له‌دروستکردنى گوڕێکى تایبه‌ت به‌خۆى کردووه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2015 ده‌ستى پێکردووه‌و پێش ئه‌وه پرسیارى له‌هه‌ندێک مامۆستاى ئایینى کردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دروستکردنى گۆڕه‌که‌ى که تاچه‌ند مه‌تر قوڵ بێت و درێژیى و پانییه‌که‌ى چه‌ند بێت، وتى:» هه‌موو زانیاریه‌کانم وه‌رگرت دواتر له‌سه‌ر شێوازى ئایینى ئیسلام گۆڕه‌که‌م دروستکرد که‌ده‌که‌وێته ناوچه‌ى نهقهبى سه‌ر به‌ناحیه‌ى دینارته که (25)کم دووره له‌سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاکرێ». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌ساڵى 2015 کاتێک ده‌ستى کردووه بهدروستکردنى گۆڕه‌که‌ى، دواى چه‌ند مانگێک ته‌واوى کردووه، وه‌ک وتى:»تائێستاش ماوه ماوه گۆڕانکارى لهگۆڕهکهمدا ده‌که‌م و تائێستا حه‌وت تا هه‌شت هه‌زار دۆلارم تێدا خه‌رجکردووه«. مهشاد نافخۆش: ده‌وروبه‌رى گۆڕه‌که‌م بهکاشى و کۆمه‌ڵێک لهگوڵى جۆراوجۆر رازاندووهتهوهو له‌به‌ر ته‌مه‌نم پاره‌م داوه‌و وه‌ستاو کرێکارم بۆ گرتووه. هه‌روه‌ها مهشاد نافخۆش ده‌شڵێت:»هه‌موو کات حه‌زده‌که‌م به‌ته‌نیا بم و هیچ که‌سێک لهدهوروپشتم نه‌بێت، له‌ناو گۆریشدا حه‌زناکه‌م له‌نزیک مرۆڤه‌کان بم و هیچ گۆڕێکى تر لهدهوروپشتى گۆڕه‌که‌شم هه‌بێت، بۆیه ده‌ستم بهدروستکردنى ئه‌و گۆڕهم کردووه، چونکه حه‌زم له‌کۆمه‌ڵگاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست نیه‌و ده‌مه‌وێت وه‌ک ئه‌وروپیه‌ک بژیم، پێش کۆرۆنا هه‌موو ساڵێک دوو جار سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتم ده‌کردو هه‌ر جارێک (15) رۆژ ده‌مامه‌وه«. مهشاد نافخۆش، دۆخى دارایى باشه وه‌ک خۆى باسى ده‌کات و خاوه‌نى کارگه‌یه‌کى ئاڵتۆنه له‌ئاکرێ و رۆژانه له‌گه‌ڵ کرێکاره‌کانى سه‌رقاڵى کارهکهیهتى. نافخۆش ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌ڕۆژ بۆ ئیشی خۆى و خێزانه‌که‌ى له‌ئاکرێ ده‌بێت و دواتر به‌شه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خانووه تایبه‌ته‌که‌ى خۆى، که زیاتر له‌دوو ساڵه هه‌موو شه‌وێک به‌ته‌نها له‌ناو ئه‌و خانووه ده‌خه‌وێت»که‌سێکى کۆمه‌ڵایه‌تى نیم و به‌رده‌وام حه‌زده‌که‌م به‌ته‌نیابم، هیچ کێشه‌یه‌کم نیه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م و منداڵه‌کانم، هه‌موو پێداویستییه‌کانى ئه‌وان دابین ده‌که‌م، حه‌زیان له‌هه‌ر شتێک بێت بۆیان ده‌کڕم، به‌ڵام حه‌زم بهتهنیاییه«. له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک بڵێن ئه‌و کابرایه شێته پاره‌یه‌کى زۆری له‌گۆڕدا خه‌رجکردووه بێ ئه‌وه‌ى هیچ سودێکى هه‌بێت، به‌هه‌موو که‌س ده‌ڵێم گه‌وره‌ترین قازانجم لێى وه‌رگرتووه، که‌ئه‌ویش دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر کێلى گۆڕه‌که‌ى مهشاد نافخۆش به‌روارێک نووسراوه که 23ى ئایارى 1997، ده‌رباره‌ى ئه‌و رۆژه، مهشاد وتى:»له رێکه‌وتى 23ى ئایارى 1997 تووشى رووداوێکى زۆر ناخۆش بووم، تائێستا نهێنى ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ هیچ که‌سێک ئاشکرا نه‌کردووه‌و سه‌دان که‌س داوایان له‌من کردووه ئه‌م نهێنیه ئاشکرا بکه‌م، به‌ڵام رهتمکردووەتەوه، ئه‌وه شتێکى تایبه‌ته به‌ژیانى خۆم، له‌و رێکه‌وته‌وه خۆم بهکهسێکى مردوو حساب ده‌که‌م». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند که‌سێک هه‌وڵیانداوه گۆڕه‌که‌ى تێکبده‌ن، ئه‌وه‌ى پشتڕاستکرده‌وه‌و وتى:» ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراو هێرشیان کردبووە سه‌ر گۆڕه‌که‌م و به‌شێک لهگۆڕهکه و ده‌وروبه‌ریان تێکدابوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه دووباره نۆژه‌نم کرده‌وه، زۆر حه‌زده‌که‌م ناسنامه‌ى ئه‌و که‌سانه بزانم، سکاڵام تۆمار نه‌کردووه، چونکه نه‌مزانى هێرشکه‌ره‌کان کێبوون، ده‌زگا ئهمنیشهکانیش هیچ شتێکیان پێ نه‌وتووم، دیاره هه‌ندێک که‌س به‌م کاره‌ى کردوومه ناڕه‌حه‌ت بوونه، بۆیه ئه‌و کاره خراپه‌یان کردووه«. مهشاد نافخۆش زۆربه‌ى کات له‌ناو خانووه‌که‌ى ده‌ژى کهگۆرهکهى تێیدا دروستکردووه‌و به‌ته‌نیایى خۆى بهکهسێکى ئاسووده وه‌سف ده‌کات، وتیشى:» له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک بڵێن ئه‌و کابرایه شێته پاره‌یه‌کى زۆری له‌گۆڕدا خه‌رجکردووه بێ ئه‌وه‌ى هیچ سودێکى هه‌بێت، به‌هه‌موو که‌س ده‌ڵێم گه‌وره‌ترین قازانجم لێى وه‌رگرتووه، که‌ئه‌ویش دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌کۆمه‌ڵگا». مهشاد نافخۆش ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کهوهسیهتى بۆ خزم و که‌سه نزیکه‌کانى کردووه هه‌رکاتێک کۆچى دوایى کرد له‌و گۆڕه‌دا بینێژن.
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا ئه‌مریکا به‌نیاز نییه وه‌ڵامى هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر بداته‌وه‌و ده‌یه‌وێت ئێران دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه رایگه‌یاندووه واشنتن «مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه وه‌ڵامى هه‌بێت له‌کاتى خۆیدا.» رۆژنامه‌ى نیویۆرک تایمزى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه تائێستا له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا گفتوگۆى ورد نه‌کراوه له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌ربازیى بۆ هێرشه موشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر له‌هه‌فته‌ى رابردوودا. به‌پێى وته‌ى دوو به‌رپرسى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، تائێستا هیچ گفتوگۆیه‌کى ورد نه‌کراوه له‌فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا ده‌رباره‌ى وه‌ڵامێکى سه‌ربازیى دیاریکراو بۆ سه‌ر هێرشه مووشه‌کییه‌کانى سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان لهدووشهممهى رابردوودا، له‌کاتێکدا لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن له‌ڕووداوه‌که. لهدووشهممهى رابردوو، ١٣ى شوباتى ٢٠٢١، چه‌ند هێرشێکى مووشه‌کى کرایه‌سه‌ر هه‌ولێر و بنکه‌ى سه‌ربازیى هاوپه‌یمانان له‌فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر که بووه‌هۆى کوژرانى به‌ڵێنده‌رێک و بریندابوونى نۆ بهڵێندهرى تر له‌گه‌ڵ سه‌ربازێکى ئه‌مریکی به‌پێى وته‌ى وه‌ین مارۆتۆ، وته‌بێژى هاوپه‌یمانانى دژى داعش. گروپێک به‌ناوى (ئه‌ولیائ ده‌م) ئه‌نجامدانى هێرشه‌که‌ى گرتهئهستۆى خۆى به‌بێ پیشاندانى هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک، ئه‌م گروپه ناسراو نییه‌و گروپێکى تازه‌یه‌و ده‌وترێ سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبییه. به‌پێى زانیارییه‌کان، (14) مووشه‌ک ئاراسته‌ى هه‌ولێر کران و تائێستاش لێکۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نى ئه‌مریکى و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌رده‌وامه. دوابه‌دواى هێرشه‌که ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، رایگه‌یاند «تووڕه‌ین» به‌هێرشکردنه سه‌ر هه‌ولێرو «به‌ڵێن ده‌ده‌ین پاڵپشتى هه‌موو هه‌وڵێک بکه‌ین بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و تۆمه‌تبارکردنى ئه‌وانه‌ى به‌رپرسیارن» له‌هێرشه‌کان. دواتریش جێن ساکی، وته‌بێژى کۆشکى سپى رایگه‌یاند جۆو بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا «مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه که‌وه‌ڵامى هه‌بێت له‌و کات و شێوازه‌ى خۆمان به‌باشى ده‌زانین». ساکى وتیشی: «ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تالێکۆڵینهوه کۆتایى بێت پێش ئه‌وه‌ى هیچ هه‌نگاوێکى تر بنێین... دیبلۆماسییه‌ت له‌م ئیداره‌یه‌دا ئه‌وله‌ویه‌ته«. وته‌که‌ى ساکى ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که‌ئیداره‌ى بایدن هه‌ڵویستى جیاوازه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه مووشه‌کییه‌کانى گروپه‌کانى سه‌ر به‌ئێران به‌به‌راورد بهئیدارهکهى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مریکا. به‌پێى راپۆرته‌که‌ى نیویۆرک تایمز، به‌رپرسانى سه‌ربازیى و دیبلۆماسى باسیان له‌وه کردووه که‌ئامانجه گه‌وره‌که‌ى بایدن ئه‌وه‌یه دوژمنایه‌تى و توندوتیژى که‌مبکاته‌وه له‌نێوان ئه‌مریکاو ئێران و بریکاره‌کانیدا له‌هه‌رێمه‌که‌دا به‌تایبه‌تى له‌عێراق به‌دواى رێگایه‌کدا ده‌گەرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دیبلۆماسییه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌مه له‌کاتێکدایه دۆناڵد تره‌مپ سیاسه‌تى جیاوازى هه‌بوو به‌رامبه‌ر گروپه چه‌کداره‌کانى عێراق کاتێک هێرشى مووشه‌کییان ئاراسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق ده‌کرد. دواى هێرشێکى مووشه‌کى که بووه‌هۆى کوژرانى به‌ڵینده‌رێکى ئه‌مریکى له‌کانونى یه‌که‌مى ٢٠١٩، واشنتن که‌تائیبى حزبوڵاى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار کرد‌و دواتر پێنج بنکه‌ى سه‌ربازیى گروپه‌که‌ى بۆردومان کرد. هیرشه ئاسمانییه‌که‌ى ئه‌مریکا بووه‌هۆى ئابڵوقه‌دانى باڵیۆزخانه‌که‌ى له‌به‌غداد له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ماوه‌ى دوو رۆژو دواتریش ئه‌مه بووه هۆکارى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانى هێرش ئاسمانى بکات بۆ کوژرانى قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودس، له ٣ى کانونى دووه‌مى ٢٠٢٠. له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌مریکا نیازى خۆى ده‌ربڕى بۆ دووباره ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى ٢٠١٥. لهههیینى رابردوودا، ١٩ى شوباتى ٢٠٢١، نێد پرایس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، رایگه‌یاند ئه‌مریکا «بانگهێشتنامه‌ی» وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان قبوڵ ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر رێگاچاره‌یه‌کى دیپلۆماتى له‌سه‌ر پرۆگرامى ناوکى ئێران. له‌هه‌فته‌ى رابردوودا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یکرد که‌ده‌ستپێگه‌شتنى لێکۆڵه‌رانى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى سنوردار ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌وزه‌ى ناوکى وڵاته‌که ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى رێککهوتنهکهى ٢٠١٥ په‌یوه‌ستییه‌کانى خۆیان جێبه‌جێ نه‌که‌ن. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢١یشه‌وه تاران پیتاندنى یۆرانیۆمى گه‌یانده له‌سه‌دا ٢٠% که‌ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌و به‌پێى رێککه‌وتنه‌که ته‌نها له‌سه‌دا ٣.٦٧% رێگه‌ى پیدراوه یۆرانیۆم بپیتێنێت. سه‌باره‌ت به هێورکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران له‌عێراقدا، راپۆرته‌که‌ى نیویۆرک تایمز باسى له‌وه کردووه که ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، لهههینى رابردوودا پێداچوونه‌وه‌ى کردووه به‌سیاسه‌تى وڵاته‌که‌ى له‌عێراق که‌گۆڕانکارى به‌رچاوى تێدا به‌دى ده‌کرێت و له‌مانگى داهاتوودا پێشکه‌شى کۆشکى سپى ده‌کرێت. به‌پێى سیاسه‌ته نوێیه‌که، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه چاوى له‌وه‌یه ئه‌و مۆڵه‌تانه درێژ بکاته‌وه که‌ئیداره‌ى تره‌مپ سهپاندبوونى له‌سه‌ر عێراق سه‌باره‌ت به‌کڕینى غازى ئێران و دابینکردنى به‌شێکى کاره‌باى وڵاته‌که. له ٥ى کانونى دووه‌مى ٢٠٢١، چه‌ند رۆژیک پێش ته‌واوبوونى واده‌ى سه‌رۆکایه‌تى تره‌مپ، ئه‌مریکا مۆڵه‌تى بۆ عێراق درێژکرده‌وه تابتوانێت غازى ئێران بکڕێت. عێراق نزیکه‌ى یه‌ک له‌سه‌ر سێى که‌مى غاز و کاره‌باى وڵاته‌که به‌کڕینى له‌ئێران پرده‌کاته‌وه. ئه‌مریکا له ٢٠١٨ سزاى به‌سه‌ر پیشه‌سازى ئێران‌دا سه‌پاند له‌میانى که‌مپینى «فشارى باڵا» به‌ڵام ناوه ناوه مۆڵه‌تى کاتى ده‌دایه به‌غداد تابتوانێت غازى ئێران بکڕێت و پاشان دواتر بتوانێت پشت به‌ستنى بهوزهى ئێران که‌مبکاته‌وه. ئیداره‌ى بایدن ره‌چاوى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ده‌ها دیپلۆماتکارو کارمه‌ندى ئاسایش و به‌ڵێنده‌ریش ده‌کات بۆ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غداد که‌پێشتر له ٢٠١٩دا که‌مکرانه‌وه، له‌کاتێکدا گرژییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران لهقوڵبوونهوهدا بوو، دواتریش له‌کانونى یه‌که‌مى ٢٠٢٠ بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌یان درا به‌هۆى ترسى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى ئیران لهسهروبەندى یه‌که‌م ساڵیادى کوژرانى قاسم سوله‌یمانی. چه‌ند به‌رپرسێکى پنتاگۆن و ئه‌فسه‌رى پله باڵا ئه‌وه‌یان به‌نیویۆرک تایمز راگه‌یاندووه که روون نییه هێڵى سوورى ئیداره‌ى بایدن چییه کاتێک ده‌گاته سه‌ر بابه‌تى پارێزگاریکردن له‌کارمه‌ندو سهربازنى ئه‌مریکى له‌عێراق دژى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێران و بریکاره‌کانی. له‌چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا، یانس ستۆڵتنبیرگ، سکرتێرى گشتى رێکخراوى ناتۆ، رایگه‌یاند سه‌ربازانى رێکخراوه‌که له (٥٠٠) سه‌ربازه‌وە زیاد ده‌کرێت بۆ چوار هه‌زار سه‌رباز. ده‌یڤد شینکه‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست لهئیدارهى پێشووى تره‌مپ، رایگه‌یاند که‌ئه‌رکى سه‌رشانى حکومه‌تى عێراقییه تاجڵهوى میلیشیاکانى سه‌ر به‌ئێران بگرێت. «پێموانییه مه‌راییکردن بۆ ئێران وا‌بکات هه‌ڵسوکه‌وتى باشترت به‌رامبه‌ر بکرێت له‌عێراقدا، له‌کۆتاییدا ئه‌مانه هه‌مووى ده‌چێته‌وه سه‌ر ئێران - مووشه‌که‌کان، چه‌ک، دابینکردنى بودجه‌و ئاراسته‌کردن هه‌موویان له‌تارانه‌وه دێن»، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ سیاسه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست واى وت.
هاوڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ڕۆژى حوکمڕانیى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بیرى لهباڵێکى سه‌ربازیى بۆ پاراستنى خۆى به‌ناوى (سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامی) کردوه‌ته‌وه‌و ئێستا ئه‌و باڵه په‌لوپۆى بۆ وڵاتانى وه‌ک عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ن هاویشتووه. له‌شێوازى دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنى (سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامی) ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و سوپایه له‌بنه‌مادا حکومه‌تێکه له‌ناو حکومه‌تى ئێران و بگره وڵاتانى دیکه‌ش، چونکه به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى سوپاى پاسداران "ئه‌رکى سه‌ره‌کیى ئه‌و هێزه چه‌کدارییه پارێزگارییه لهبهرژهوهندییهکانى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى و کۆمارى ئیسلامى له‌ئێران و هه‌ر شوێنێک که‌پێویست بکات واته ئه‌و سوپایه سنورێکى روون و ئاشکراى بۆ جموجۆڵه‌کانى نییه‌و خۆى ده‌ستکراوه کردووه له‌هه‌وڵه‌کانی". زۆربه‌ى شاره‌زایان پێیانوایه ئه‌و هێزه که‌ده‌بوو سه‌روه‌ریى خاکى ئێران بپارێزێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بهدهستوهردانهکانى له‌وڵاتانى دیکه‌دا بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى سه‌روه‌ریى خاکى ئێران و وڵاتان بخاته مه‌ترسیى گه‌وره‌وه، چونکه له‌عێراق هاوشێوه‌ى خۆى دروستکردووه که پێى ده‌وترێت (حه‌شدى شه‌عبی) و له‌سوریا هاوشێوهیهکى دیکه‌ى به‌ناوى (جه‌یشى وه‌ته‌نی) و له‌یه‌مه‌ن به‌هه‌موو شێوەیه‌ک هاوکاریى گروپى (ئه‌نساروڵڵا)ى سه‌ر بهحوسییه شیعه‌کانى یه‌مه‌ن ده‌کات و جگه له‌دروستکردنى ئه‌م هاوشێوانه هاوکاری هێزه چه‌کداره‌کانى (حزبوڵڵا)ى لوبنان و چه‌کداره‌کانى فه‌له‌ستینیش ده‌کات. سوپاى پاسداران مێژوویه‌کى پڕ له‌کێشه‌و ناکۆکیی روحه‌ڵڵا خومه‌ینى، رێبهرو دامه‌زرێنه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران دواى سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى له‌ڕێکه‌وتی 11ى شوباتى 1979 دواى سێ مانگ و له‌ڕێکه‌وتی 22ى نیسانى 1979 بڕیارى دروستکردنى سوپایه‌کى چه‌کداریى بۆ پاراستنى (کۆمارى ئیسلامی) له‌ئێران ده‌رکردو ئه‌م بڕیاره‌شى له‌سه‌رتادا بووه هۆى ناکۆکى له‌نێوان ژماره‌یه‌ک سیاسهتمهدارو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان. بۆیه له‌ماوه‌ى ساڵێکدا نزیکه‌ى پێنج فه‌رمانده‌ى ئه‌و سوپایه یان لابران یان ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه‌و دواجار به‌فه‌رمانى خومه‌ینى له‌ساڵى 1981 یه‌کێک له‌پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانى به‌ناوى موحسین ره‌زایی، که‌ئێستا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانکردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه به‌فه‌رمانده‌ى گشتی سوپاى پاسداران ده‌ستنیشان ده‌کات. به‌هۆى دروستبوونى ناکۆکى له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى به‌ڕێوبردن و ده‌ستنیشانکردنى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسداران عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى ئێستاى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌سه‌ر راسپارده‌ى خومه‌ینى بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێک تاسهرهتاى ساڵى 1980 سه‌رپه‌رشتیى ئه‌و سوپایه ده‌کات و دواتر خامنه‌یى به‌مه‌به‌ستى خۆپاڵهوتن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى ئێران ده‌ستبه‌ردارى ئه‌رکى سه‌رپه‌رشتیى سوپا ده‌بێت. خامنه‌یى دواى مه‌رگى خومه‌ینى له‌ساڵى 1989 بهڕێبهرى شۆڕشى ئیسلامى له‌ئێران ده‌ستنیشان ده‌کرێت و دواتر هه‌ڵده‌بژێردرێت و به‌پێى گۆڕانکارییه‌کانى ده‌ستورى ئه‌و وڵاته له‌هه‌مان ساڵداو له‌ڕیفراندۆم بۆ ده‌ستورى ئێران، عه‌لى خامنه‌یى ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان و سوپاى پاسدارانى پێده‌درێت. به‌پێى خاڵى یه‌که‌مى په‌یڕه‌وى ناوخۆى سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، ئه‌و سوپایه به‌فه‌رمانى رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئه‌رکى پارێزگارییه له‌شۆڕشى ئیسلامى و به‌رفراوانکردنى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى و هه‌وڵده‌دات بۆ به‌دیهێنانى ئامانج و ده‌سه‌ڵاتى یاساکانى خودا‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ماهه‌نگى و هاوکاریى هێزه چه‌کداره‌کانى ئێران ده‌کات. لهپاسهوانیى خومه‌ینى بۆ پاسه‌وانى کۆمارى ئیسلامی موحسین ره‌زایى که‌پێشتر پاسه‌وانى تایبه‌تى پارێزگاریى له روحه‌ڵڵا خومه‌ینى بووه له‌ته‌مه‌نى (27) ساڵیدا به‌فه‌رمانێکى خومه‌ینى و له‌سه‌ر بڕیارى لیژنه‌یه‌کى سێ که‌سى که‌ئه‌و لیژنه‌یه‌ش فه‌رمانى خومه‌ینیان جێبه‌جێکردووه له‌ساڵى 1981 به‌ڕه‌سمى ده‌بێته فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسداران و بۆ ماوه‌ى زیاتر له (16) ساڵ و تاساڵى 1997 له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنیته‌وه و دواتر به‌مه‌به‌ستى خوێندن ده‌ست له‌کارده‌کێشێته‌وه، به‌ڵام به‌فه‌رمانى عه‌لى خامنه‌یى و عه‌لى ئه‌کبه‌ر هاشمى ره‌فسنجانی، سه‌رۆک کۆمارى ئه‌وکاتى ئێران ده‌کرێته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ده‌ستنیشانکردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و هاوکات ده‌ست به‌پڕۆسه‌ى خوێندن ده‌کاته‌وه‌و ده‌بێته خاوه‌نى دکتۆراى ئابوریى له‌زانکۆى تاران. ده‌ستبه‌کاربوونى ره‌زایى وه‌ک فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران ناڕه‌زایه‌تیى لێده‌که‌وێته‌وه‌و به‌هۆکارى شکستى ژماره‌یه‌ک ئۆپه‌راسیۆنى گه‌وره‌ى وه‌ک داگیرکردنى به‌سڕه له‌عێراق له‌چوارچێوى ئۆپه‌راسیۆنى (که‌ربه‌لاى 4 و 5) بووه‌و هاوکات ره‌زایى تۆمه‌تباره به‌هاوکاری و هه‌مانگیى نه‌کردن له‌گه‌ڵ سوپاى ره‌سمیى ئێران که به(ئه‌رته‌ش) ناسراوه، کهدژایهتیى ئه‌و فه‌رماندانه‌ى ره‌خنه‌یان له‌شێوازى به‌ڕێوەبردنى سوپاى پاسداران هه‌بووه‌و به‌هۆکارى سه‌ره‌کی به‌رزبوونه‌وه‌ى کوژراوانى جه‌نگى هه‌شت ساڵه‌ى نێوان ئێران و عێراق له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. خامنه‌یى دواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ره‌زایى له‌نامه‌یه‌کدا ده‌نووسێت کاره شاره‌زایانه‌و پسپۆڕانهکانى ئه‌و له (16) ساڵى به‌هێزکردنى سوپاى پاسداران جێگه‌ى پێزانینه، چونکه بووه‌ته مایه‌ى سه‌رسوڕمانى وڵاتانى زلهێزى جیهان له‌پێگه‌ى سوپاى پاسداران و تواناکانیدا. پێکهاته‌و ده‌سه‌ڵاتى سوپاى پاسداران ناوى ته‌واوى ئه‌و هێزه (سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامی)یه که‌هێزى (ئاسمانی، ده‌ریایی، بۆشایى ئاسمان، قودس، به‌سیج) له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌ریه‌که له‌م هێزانه ئه‌رکى دیاریکراوى خۆیان له‌چوارچێوه‌ى سوپاکه‌دا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت کارى ئابوریى و بازرگانیى ده‌که‌ن و هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ى ئامارى ئێران ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن (40%)ی ئابوریى وڵاته‌که له‌ژێر کۆنتڕۆڵى ئه‌و سوپایهدایه که بهملیارەها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. له‌به‌رانبه‌ردا سوپا ره‌تیده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت هه‌موو سه‌رچاوه داراییه‌کانیان ناگاته (1%)ی ئابوری ئێران. ده‌سه‌ڵاته‌کانى سوپاى پاسداران به‌شێوه‌ى ههرهمییهو عه‌لى خامنه‌یى که رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه هاوکات فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کان و سوپاى پاسدارانه له‌لوتکه‌ى ئه‌و ههرهمهدایه و دواى ئه‌و فه‌رمانده‌ى گشتى سوپا‌و دواتر وه‌زیرى ئه‌و سوپایه‌و سه‌رۆکى ناوه‌ند زیاترین ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه. پاسداران بووه‌ته سوپایه‌کى بازرگانیی ناوه‌ندى (خاته‌مولئه‌نبیا) یان خاته‌م که سه‌ر به‌سوپاى پاسدارانه‌و دواى جه‌نگى نێوانى ئێران و عێراق له‌سه‌ر ده‌ستى عه‌لى خامنه‌یى دامه‌زرێندراوه به‌گه‌وره‌ترین کۆمپانیاى بهڵێندهرایهتیى زۆربه‌ى پرۆژه‌کانى ئابورى و بازرگانییه‌کانى حکومه‌ت له‌ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت و سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانى حکومه‌ت بۆ (ئاو، نه‌وت، غاز، به‌نداو، رێگاوبان) جێبه‌جێ ده‌کات. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 2010 سزاى نێوده‌وڵه‌تیى به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌دا بسه‌پێت و تائێستا ئه‌و سزایانه به‌رده‌وامه. محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆکى ئێستاى په‌رله‌مان له‌ئێران و حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ، باڵیۆزى پێشووى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌عێراق بۆ ماوه‌یه‌ک فه‌رمانده‌ى ئه‌و ناوه‌نده بوون. له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌شێک له‌میدیاکانى ئێران داهاتى ساڵانه‌ى ئه‌و سوپایه‌یان به (12) ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه‌و جگه له‌وه‌ى خاوه‌نى ده‌یان بهندهرو خاڵى سنوریى نایاسایى و تۆمه‌تبارى ده‌که‌ن به‌کارى قاچاخى و نه‌دانى باج به‌حکومه‌ت. قه‌رارگاى ره‌مه‌زان ئه‌و ناوه‌نده یه‌که‌م ناوه‌ندى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ر به‌سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بووه له‌سه‌رده‌مى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران که له‌سه‌ر ده‌ستى موحسین ره‌زایى دامهزێنراوهو ئه‌رکى هێرشى پارتیزانى و چه‌کداریى به‌هاوکاریى ئۆپۆزسیۆنى کورد له‌باشورى کوردستان بووه به‌مه‌به‌ستى زیانگه‌یاندن به‌حکومه‌تى به‌عس له‌عێراق. ئه‌و ناوه‌نده رۆڵى به‌رچاوى بینیوه له‌هاوکاریى هێزه‌کانى سه‌ر بهفهیلهقى به‌در له‌عێراق که‌ئێستا وه‌ک حزبى (ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراق) ده‌ناسرێن و هادى عامرى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له‌سه‌رکرده‌کانى ئه‌و فه‌یله‌قه بوون که بهفهیلهقى نۆ ناوده‌برێت و به‌پێى سه‌رچاوه‌کان ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه له‌ژێر فه‌رمانى حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ جموجۆڵه‌کانیان له‌دژى رژێمى به‌عس له‌عێراق رێکخستووه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووهتههۆى ئه‌وه‌ى دامه‌زراندنى حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراق وه‌ک لقێک لهسوپاى پاسدارانى ئێران له‌قه‌ڵه‌مبدرێت. قه‌رارگاى ره‌مه‌زان له‌ئێستادا به‌رفراوانتره‌و بنکه‌ى سه‌ره‌کیى داڕشتنى سیاسه‌ت و تاکتیکى سوپاى قودس-هو بۆ ماوه‌یه‌کیش له‌لایه‌ن ئیرەج مه‌سجدی، باڵیۆزى ئێستاى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌عێراق سه‌رپه‌رشتیى کراوه. سوله‌یمانى و سوپاى قودس سوپاى قودس یان (فه‌یله‌قى قودس) ناوه‌ندێکى سه‌ربازیى سه‌ر به‌سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه که له‌سه‌رده‌مى جه‌نگى نێوان ئێران و عێراق له‌ساڵى 1980 به‌مه‌به‌ستى پارێزگاریکردن له‌ئێران و هێرشکردنه سه‌ر دوژمنانى له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى وڵاته‌که‌ى دامه‌زراوه، ئه‌و هێزه به‌رپرسیار بووه لهسهرکوتى نه‌یاران و ئۆپۆزسیۆنى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگریى کۆمارى ئیسلامى ئێران (ئیتڵاعات). ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى ناکۆکیى نێوان فه‌یله‌قى قودس و ئیتڵاعات، بۆیه عه‌لى خامنه‌یى و ره‌فسنجانى وه‌ک دوو به‌رپرسى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌مه‌به‌ستى رێکخستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه‌و کار‌و چالاکییه‌کانى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌تایبه‌ت له‌لوبنان، عێراق، ئه‌فغانستان، بۆسنیا و هه‌رزه‌گۆڤینا له‌ساڵى 1998 قاسم سوله‌یمانى که پێشتر فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى (ساروڵڵا)ى سوپاى پاسداران بووه به‌فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌مه ده‌بێته‌مایه‌ى زیادبوونى جموجۆڵه‌کانى ئه‌و هێزه‌و له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌هۆى په‌یوه‌ندیى تایبه‌تى نێوان خامنه‌یى و سوله‌یمانی، ئه‌و فه‌رمانده‌یه بۆ کار‌و چالاکییه‌کانى هێزى قودس نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ فه‌رمان و بڕیاره‌کانى فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسداران و به‌پێى پلان و بڕیارى خۆى هه‌ڵسوکه‌وتى کردووه کهشێوازى سه‌ره‌کیى کارى ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى (یه‌ک وڵات و یه‌ک دۆسیه و یه‌ک فه‌رمانده) پێناسه کرابوو، چونکه له‌ناو سوپاى قودسدا ده‌بێت هه‌موو به‌رپرسانى دیکه ته‌نها له‌خزمه‌تى ئامانجى فهرماندهکهیاندا بن. سوپاى قودس هه‌شت که‌س له‌چوارچێوه‌ى ناوه‌ندێکدا سیاسه‌ت و پلانه‌کانى داده‌ڕێژن که‌بریتین له‌ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ى ئێستاى سوپاى قودس، ئیرەج مه‌سجدی، باڵیۆزى ئێستاى ئێران له‌عێراق، حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ، باڵیۆزى پێشووى ئێران له‌عێراق، حه‌سه‌ن کازمى قومی، باڵیۆزى پێشووترى ئێران له‌عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌بوری، به‌رپرسى هه‌ماهه‌نگیى جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ى سوپاى قودس، محه‌مه‌د جه‌لال مائاب، به‌رپرسى نۆژهنکرنهوهى ئارامگاى ئیمامه‌کانى شیعه له‌عێراق، حه‌سه‌ن پلارهک، راوێژکارى تایبه‌ت و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى فه‌رمانده‌یى سوپاى قودس. به‌سه‌رنجدانێکى کورت له‌ناوو ناونیشانى که‌سانى به‌ڕێوبه‌رو داڕێژه‌رى پلانى فه‌یله‌قى قودس ده‌رده‌که‌وێت که‌عێراق دۆسیه‌ى سه‌ره‌کیى ئه‌و فهیلهقهیهو سه‌رنجى له‌سه‌ر عێراقه، بۆیه به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌و ناسنامه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى کهدامهزرێنهرى حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراق بوون تێگه‌یشتن له‌وه‌ى حه‌شد له‌عێراق لقێک بێت لهسوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران قورس نییه. سه‌رکوتى کورد له‌سه‌ر ده‌ستى سوپاى پاسداران دواى سه‌رهه‌ڵدانى گه‌لان له‌ئێران له‌ساڵى 1979 ئۆپۆزسیۆنى کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان که دیارترینیان کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات و خه‌باتى ئیسلامى بوون دژى سیاسه‌ته‌کانى کۆمارى ئیسلامى ناڕه‌زایه‌تییان پیشانداو ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى توندى سوپاى پاسدارانى لێکه‌وته‌وه‌و بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ تاساڵى 1989 جه‌نگى قورس له‌نێوان پێشمه‌رگه‌کانى ئه‌و هێزانه‌و چه‌کدارانى سوپاى پاسداران روویدا که به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان نزیکه‌ى (10) هه‌زار که‌س له‌هه‌ردوو لایه‌ن کوژراون و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زارو (200) زیندانیى کوردى سه‌ر بهحزبهکانى رۆژهه‌ڵات و چالاکوان و تێکۆشه‌رى کورد له‌سێداره‌دران یان گولـله‌باران کران، که‌ئه‌مه‌ش بیره‌وه‌رییه‌کى ناخۆش و وێنه‌یه‌کى ناشیرینی له‌سه‌ر سوپاى پاسداران له‌لاى کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان دروستکردووه. له‌عێراق جه‌نگ و له‌ئه‌فغانستان هاوکاریى ئه‌مه‌ریکا ساڵى 2001 هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران وه‌ک پشتیوانییه‌ک بۆ هێزه‌کانى ئه‌فغانستان به‌هه‌ماهه‌نگى ته‌واو توانیان دواى هێرشکردنه‌سه‌ر ئیماره‌تى ئیسلامى له‌شارى هه‌رات له‌ئه‌فغانستان شکست به‌گروپى تاڵیبان بێنن و ئه‌و گروپه له‌و شاره گه‌وره‌یه‌ى ئه‌و وڵاته بکشێته‌وه‌و کۆتایى بهئیمارهته ئیسلامییهکهى بهێنرێت. هاوکاریى سه‌ربازیى نێوان ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو سوپاى پاسدارانى ئێران بووه که ئه‌وکات قاسم سوله‌یمانى و یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی، سه‌رپه‌رشتیى هه‌ماهه‌نگیى چه‌کدارانى سوپاکه‌یان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌که کردووه له‌کاتێکدا ئێران و ئه‌مه‌ریکا یه‌کتر به‌دوژمن و نه‌یارى سه‌ره‌کیى ناوده‌هێنن و قاسم سوله‌یمانى به‌فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى پێشوى ئه‌مه‌ریکا له‌به‌غدا به‌فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان کوژراو ئه‌م دوو وڵاته به به‌رده‌وامى له‌عێراق ناکۆکییان هه‌یه‌و هه‌ندێکجار یه‌کتر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌هێرشکردنه سه‌ر بنکه‌و پێگه‌کانى یه‌کترى. پهلهاویشتنهکانى سوپاى پاسداران سوپاى پاسداران له‌ڕێگه‌ى دروستکردنى هێزى چه‌کداره‌وه ده‌یه‌وێت نموونه‌ى خۆى دروستبکاته‌وه وه‌ک حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراق، جه‌یشى وه‌ته‌نى لهسوریاو ئه‌نساروڵڵا له‌یه‌مه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هاوکاریى گروپه چه‌کداره‌کانى حزبوڵاى لوبنان، حه‌ماس و فه‌تح له‌فه‌له‌ستین ده‌کات. بۆیه ئه‌و هێزه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سزا دراوه‌و ئه‌مه‌ریکا وه‌ک رێکخراوێکى تیرۆریستى له‌قه‌ڵه‌مى داوه، له‌کاتێکدا له‌ناوخۆى ئێرانیش وه‌ک حکومه‌تى یه‌که‌م ناوده‌هێنرێت، چونکه ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌حکومه‌تى ره‌سمیى ئێران زیاتره‌و ئاستى جموجۆڵهکانیشى له‌بوارى ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌ربازیی، بازرگانی، هه‌واڵگریى و..) له‌حکومه‌ت زیاتره.
سه‌رکۆ جه‌مال پاش تێپه‌ڕبوونى هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێردا تائێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى هه‌رێم لهلێکۆڵینهوهکانیان به‌رده‌وامن و هیچ زانیارییه‌کى ورد له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و وڵاته‌ى له‌پشت ئه‌و هێرشه‌وه بووه بۆ راى گشتى ئاشکرا نه‌کراون. شه‌وى 15ى شوباتى هه‌فته‌ى رابردوو له‌ڕێگه‌ى چه‌ند مووشه‌کێکه‌وه هێرشکرایه سه‌ر شارى هه‌ولێر، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم، که‌سێک گیانى له‌ده‌ستداوه‌و هه‌شت که‌سی دیکه برینداربوون که به‌شێکیان ئه‌مریکین. گروپێک که خۆیان به "سرایا أولیا‌ء الدم" ناو ده‌هێنن له به‌یاننامه‌یه‌کدا، به‌رپرسارێتى خۆیان له‌هێرشه موشه‌کیه‌که‌ى هه‌ولێر راگه‌یاند. ئه‌و گروپه ئه‌وه‌شیان راشگه‌یاندووه که سیسته‌مى سیرام (CRAM) نه‌یتوانیوه رێ لهمووشهکهکانیان بگرێت که (24) مووشه‌کیان ئاراسته کردووه و سه‌رجه‌میان ئامانجه‌کانیان پێکاوه. رووداوه‌که کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى لێکه‌وته‌وه، به‌وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌منیى هه‌ریه‌ک له‌ئه‌مریکا و عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم به‌جیا لێکۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌که ده‌که‌ن. ئه‌و کرده‌وه‌یه کارێکى هه‌واڵگرى تیرۆریستى وردى پلان بۆ داڕێژراوه نه‌ک کرده‌وه‌یه‌ک که‌میلیشیایه‌کى چه‌کدار ئه‌نجامى بدات وه‌ک ئه‌وه‌ى باس له‌حه‌شدى شه‌عبى ده‌کرێت، چونکه گه‌یاندنى مووشه‌که‌کان و ئۆتۆمبێله‌که‌ش زۆر به‌وردى کراوه، ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌نجامیانداوه ورده‌کار بوون و زۆر شاره‌زا بوون، ئه‌و کاره‌ش به‌میلیشیایه‌ک ناکرێت بریکارى پێشووى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم ده‌ڵێت:"هه‌ڵدانى ئه‌و مووشه‌کانه به‌گروپێکى میلیشیا ناکرێت و کارێکى وردى هه‌واڵگرییه". جه‌لال شێخ که‌ریم، بریکارى پێشووى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم و شاره‌زاى ئه‌منیی، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت "که‌موکورتى ئه‌منیى له‌وه‌دایه که ئاگادار نه‌بوون کارێکى له‌وشێوه‌یه روویداوه له‌کاتێکدا ئه‌و که‌سانه زۆر به‌وردى ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامداوه ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کى وردى هه‌واڵگرى بووه". ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و ناوچه‌یه‌ش (رێگاى هه‌ولێر- گوێر) بوارى زۆر هه‌یه که به‌وشێوه‌یه رووداوێک رووبدات، وتیشى:"کاریگه‌رى خراپیشى ده‌بێت له‌سه‌ر متمانه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌رێم له‌لاى هاوپه‌یمانان". جه‌لال شێخ که‌ریم وتیشى:" ئه‌و کرده‌وه‌یه کارێکى هه‌واڵگرى تیرۆریستى وردى پلان بۆ داڕێژراوه نه‌ک کرده‌وه‌یه‌ک که‌میلیشیایه‌کى چه‌کدار ئه‌نجامى بدات وه‌ک ئه‌وه‌ى باس له‌حه‌شدى شه‌عبى ده‌کرێت، چونکه گه‌یاندنى مووشه‌که‌کان و ئۆتۆمبێله‌که‌ش زۆر به‌وردى کراوه، ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌نجامیانداوه ورده‌کار بوون و زۆر شاره‌زا بوون، ئه‌و کاره‌ش به‌میلیشیایه‌ک ناکرێت". "ئه‌و که‌سانه‌ى کرده‌وه‌که‌یان ئه‌نجامداوه، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌یان قۆستووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته رێوشوێنى جیاواز بگیرێته‌به‌ر بۆ پاراستنى هه‌ولێر لههێرشى مووشه‌کی، حکومه‌تى هه‌رێم کارى ئه‌وه‌یه که بیپارێزێت و هاوپه‌یمانانیش له‌ڕێگه‌ى ته‌کنیکى پێشکه‌وتووه‌وه خۆیان لههێرشى سه‌ربازیى ده‌پارێزن"، جه‌لال شێخ که‌ریم وا ده‌ڵێت. هه‌روه‌ها جه‌لال شێخ که‌ریم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ئه‌و مووشه‌که‌ى هێرشه‌که‌ى پێ ئه‌نجامدراوه رووسییه، ئه‌و جۆره‌ش که به‌کارهاتووه له‌هێرشه‌که‌دا مووشه‌کى شه‌شى و دوانزهییه که زیاتر له‌هه‌شت کیلۆمه‌تر ده‌ڕوات، "گومانى ئه‌وه‌ش ده‌کرێت کهوڵاتێکى دیکه ئه‌و مووشه‌کانه‌ى پێدابن و که‌سانى زۆر شاره‌زاش له‌گه‌ڵیان بووه بۆ هه‌ڵدانى مووشه‌که‌که". قادر حه‌مه‌جان: یه‌که‌مجار نییه کێشه‌ى ئه‌منیى له‌وشێوه‌یه ڕووبدات هاوکات، قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که یه‌که‌مجار نییه کێشه‌ى ئه‌منیى له‌وشێوه‌یه ڕووبدات، وتیشى:" ئه‌وه‌ى له‌کۆیه‌ش روویدا هه‌مان شت بوو، به‌مووشه‌ک کارێکى له‌وشێوه‌یه ئاسانه رووبدات". رۆژى 8ى ئه‌یلولى 2018 له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه به حه‌وت مووشه‌ک هێرش کرایه سه‌ر باره‌گاى حزبى دیموکراتى ئێران(حدک) که به‌و هۆیه‌وه (٤٠) که‌س کوژران و برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق: ئه‌مریکیه‌کان به‌دوورى ده‌زانن ئێران له‌پشتى هێرشه‌که‌وه بێت و زیاتر گومانه‌کانیان به‌لاى وڵاتێکى دیکه‌ى هه‌رێمیدا ده‌ڕوات سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که له‌به‌ر هه‌ستیارى بابه‌ته‌که نه‌ویست ناوى بنووسرێت به هاوڵاتى وت" هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شیان پێکهێناوه، له‌سه‌ر ئاستى باڵاش لیژنه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا و هاوپه‌یمانان بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌هێرشه پێکهێنراوه". فه‌ریق جه‌مال ئیمینکی، سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى ته‌نها به‌وه‌کرد کهچاوهرێى ته‌واوبوونى لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ده‌زگاى ئاسایش لێى بهرسن، وتیشى:"وه‌ک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌یاننامه‌مان ده‌رکردووه و هیچى تر‌ى له‌سه‌ر ناڵێن". به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى ناو وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى که‌وتووه تائێستا به‌رپرسانى ئه‌منیى هه‌رێمى کوردستان به به‌رپرسانى عێراق و هاوپه‌یمانانیان وتووه که ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى هێرشه مووشه‌کیه‌که‌ى لێوه ئه‌نجامدراوه له‌ناوچه‌یه‌کى نزیک موسڵه‌وه هاتووه، که مه‌به‌ست لێى (به‌عشیقه‌و به‌رده‌ڕه‌ش)ەوه هاتبێت، به‌ڵام هاوپه‌یمانان و به‌رپرسانى باڵاى عێراقیش ئه‌و زانیاریانه‌یان تائێستا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد‌و جددى له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامبدرێت. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم چاوه‌رێى ته‌واوبوونى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌مریکییه‌کان ده‌کات تا لێکۆڵینه‌وه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم نزیک بێت له‌ده‌رئه‌نجامى راپۆرتى ئه‌مرییکه‌کان له‌وباره‌یه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌مریکیه‌کان به‌دوورى ده‌زانن ئێران له‌پشتى هێرشه‌که‌وه بێت و زیاتر گومانه‌کانیان به‌لاى وڵاتێکى دیکه‌ى هه‌رێمیدا ده‌ڕوات. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌لیواى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق، به هاوڵاتى وت" گومان ده‌کرێت وڵاتێکى دراوسێى عێراق له‌و دۆسیه‌یه تێوه‌گلابێت و ئه‌مریکیه‌کانیش جددین له‌وه‌ى به‌وردى لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه بکرێت، بۆیه دۆسیه‌که زۆر هه‌ستیاره‌و هیچ لایه‌نێک پێش بڵاوکردنه‌وه‌ى لێکۆڵینه‌وه لێدوان نادات". هه‌روه‌ها وتیشى:"هه‌م ئه‌مریکیه‌کان هه‌م شاره‌زایانى ئه‌منیى به‌دوورى ده‌زانن ئێران له‌و کرده‌وه‌یه‌دا ده‌ستى هه‌بێت، گومانیش ده‌کرێت ئه‌و کرده‌وه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتێکى دراوسێ بۆ تۆمه‌تبارکردنى حه‌شدى شه‌عبى و که‌مکردنه‌وه‌ى نفوزیان له‌ناوچه سوننیه‌کان ئه‌نجامدرابێت، تا ئه‌مریکا له‌و رێگه‌یه‌وه فشار بخاته‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى بیانکاته ئامانج". به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شوێنى ئه‌و ئوتومبێله‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که مووشه‌که‌کانى لێوه هاوێژراوه که ئوتومبێله‌که جۆرى (کیا)یه‌و له‌ڕێگه‌ى نێوان هه‌ولێرو گوێڕ دۆزراوه‌ته‌وه. له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمدا ئه‌وه‌ش هاتووه "ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه، هه‌مان شێواز‌و ته‌کنیک که لههێرشى پێشووى سه‌ر فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به‌کارهاتبوو، لههێرشى شه‌وى 15/٢/2021 دووباره بووه‌ته‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌کانیش به‌رده‌وامن بۆ ئاشکراکردنى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى له‌پشت هێرشه‌که‌وه‌ن".
عه‌مار عه‌زیز. دهۆک دواى ئه‌وه‌ى دادگاى هه‌ولێر سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ر پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانى مه‌ده‌نى له‌پارێزگاى دهۆک سه‌پاند، بڕیاره‌که بووەته جێگه‌ى نیگه‌رانى و توڕه‌یى به‌شێک له‌خه‌ڵکى کوردستان و که‌سوکارى ده‌ستگیرکراوه‌کانیش داواده‌که‌ن پێداچوونه‌وه به‌بڕیاره‌که بکرێت و ئازاد بکرێن. دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێر- کوردستانى عێراق سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ هه‌ریه‌که له‌پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانى مه‌ده‌نى دهۆک و هه‌ولێر ده‌رکرد، که‌پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیرکرابوون. بڕیاره‌که ناڕه‌زایى توندى رۆژنامه‌نووسان، پارێزه‌ران، چالاکوانانى مه‌ده‌نیى و په‌رله‌مانتارانى به‌دواداهات ئه‌و پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانه (شێروان شێروانی، گۆهدار محه‌مه‌د، ئه‌یاز که‌ره‌م، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) رۆژى سێشه‌ممه 16ى شوباتى ٢٠٢١ له‌دووه‌م رۆژى دانیشتنى دادگادا به«هه‌وڵدان بۆ تێکدانى ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى کوردستان»، تاوانبارکران و بڕیاردرا به‌شه‌ش ساڵ زیندانى حوکم بدرێن. زێدان موحه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدولمه‌جید، براى رۆژنامه‌نووس گوهدار زێبارى به‌هاوڵاتى وت»براکه‌م له رێکه‌وتی 22ی تشرینى یه‌که‌مى 2020 ده‌ستگیرکراوه، ده‌رچوونى بڕیارى زیندانیکردن بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ بۆ براکه‌م و هاوڕێکانى رهتدهکهینهوهو بڕیاره‌که هیچ دادوه‌رى تێدانیه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد براکه‌ى هیچ تاوانێکى نه‌کردووه‌و ته‌نیا ره‌خنه‌ى له‌حکومه‌ت گرتووه، ئه‌وه‌ش شتێکى ئاساییه. زێدان وتیشی»رۆژى هه‌ینی 20ى مانگ گوهدار په‌یوه‌ندى به‌ئێمه‌وه کرد، قسه‌مان له‌گه‌ڵ گوهدار کرد وتى هه‌موو هه‌وڵێکى خۆتان بده‌ن تا بڕیاره‌که هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌وه‌شى وت که‌خۆتان خه‌مبار نه‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ش ساڵیش زیندانی بکرێم به‌سه‌ربڵندییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان». «داوا له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م به‌هاناى ئێمه‌وه بێن و هاوکاریى ئێمه بکه‌ن تاوه‌کو بڕیارى زیندانیکردن بۆ براکه‌م و هاوڕێکانى ههڵدوهشێنرێتهوه، په‌یامى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هیوایه‌کى زۆر به‌ئێمه به‌خشیوه، هیوادارین هه‌موو لایه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ل که‌یسه‌که بکه‌ن»، براکه‌ى گوهدار واده‌ڵێت. رۆژى 18ى شوباتى 2021، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد»بڕیارى دادگا بۆ سزادانى چه‌ند راگیراوێک نیگه‌رانى دروستکردووه، به‌ڵام ئه‌وه دوا بڕیار نییه، به‌پێى یاسا، مافى سزادراوانه تانه له‌بڕیاره‌که بده‌ن، دادگاى پێداچوونه‌وه‌ش ئه‌رکیه‌تى به‌پشتبه‌ستن و رێزگرتن له‌یاساو مافه‌کانى مرۆڤ و مافى یاسایى سکاڵالێکراوو سکاڵاکار، به‌که‌یسه‌که‌دا بچێته‌وه تاهه‌مووان هه‌ست بکه‌ن وه‌ک یه‌ک مافیان پارێزراوه«. سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «لاى خۆمانه‌وه چاودێریى ئه‌و پرسه ده‌که‌ین، جه‌خت له‌سه‌روه‌ریى یاسا‌و رێزگرتن لهسهربهخۆییى بڕیارى دادگا‌و لهپرهنسیپهکانى مافى مرۆڤ ده‌که‌ینه‌وه...گه‌لى کوردستان هه‌رگیز پاشه‌کشه له‌ئازادى ناکات، رێگه‌ش نادرێت ئازادى بۆ له‌باربردنى خودى ئازادی، خراپ به‌کاربهێنرێت. پاراستن و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانى ئازادى و دیموکراسی، بریتییه له‌سه‌روه‌ریى یاسا‌و سه‌ربه‌خۆییى دادگا». نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینان، ده‌نگى ناڕازیبوونى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینانم گه‌یاندووه‌ته نوێنه‌رانى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌به‌غداو هه‌رێمى کوردستان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یوئێن و زۆرینه‌ى رێکخراوه جیهانییه‌کان نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌ده‌نگى ناڕه‌زایى که‌سوکارى ده‌ستگیرکراوانى گه‌یاندووه‌ته نوێنه‌رانى زۆربه‌ى وڵاتان. ئه‌یهان سه‌عید، نوێنه‌رى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینان به‌هاوڵاتى وت»ده‌نگى ناڕازیبوونى که‌سوکارى زیندانکراوانى بادینانم گه‌یاندووه‌ته نوێنه‌رانى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌به‌غداو هه‌رێمى کوردستان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یوئێن و زۆرینه‌ى رێکخراوه جیهانییه‌کان». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد ئێستا چاوه‌ڕێى بڕیارى کۆتایى دادگاى ته‌ممیز ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بڕیاره‌که‌ى دادگای 2ى هه‌ولێر په‌سند بکه‌ن، ئه‌وا ئه‌وکات ناڕازیبوونهکانى خۆیان فراوانتر ده‌که‌ن و که‌یسه‌که زیاتر به‌نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن. جێگرى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى له‌بادینان:دیاره ئه‌م که‌یسه به‌لاڕێدا براوه واته سزاکه نادادوهرانهیهو جۆرێک له‌هیوا ده‌بینین که‌دووباره پێداچوونه‌وه به‌که‌یسه‌که بکرێت ئه‌یهان وتیشی»ئێمه بێده‌نگ نابین تا ته‌واوى زیندانکراوان ئازاد ده‌کرێن، ئه‌گه‌ر دادگاى ته‌ممیز سزاکه‌ى ئه‌وان که‌مبکاته‌وه ئه‌وا هه‌ر رازیى نابین، ده‌بێت ئازادبکرێن، بڕیارێکى دادوه‌رانه ده‌ربکات». نوێنه‌رى که‌سوکارى ده‌ستگیرکراوانى بادینان په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى به‌ئه‌رێنى وه‌سف کرد‌و وتى:» هیوادارین هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان و حکومه‌تى هه‌رێم پشتگیریى له‌په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم بکەن، نه‌بێته هۆکاری ئەوەی لایه‌نى به‌رامبه‌ر که‌ئه‌ویش ده‌سته‌ڵاتى جێبه‌جێکاره زیاتر که‌یسه‌که وه‌ک بابه‌تێکى سیاسى لێبکات و ته‌نها زیندانکراوان باجه‌که‌ى بده‌ن». دواى بڕیاره‌که‌ى دادگاى دووى هه‌ولێر، مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى داوایان کرد رێز له رۆژنامه‌نووسان بگیرێت و دادگا سه‌روه‌ریى خۆى بپارێزێت. قادر حه‌سه‌ن، جێگرى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى له‌بادینان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌وه‌ى تێبینیمان کردووه له‌میدیاکان و ده‌زگا حزبییه‌کان شتێکیان ده‌گوت له‌سه‌ر ئه‌م چالاکوانانهو له‌هۆڵى دادگاش شتێکى تر بوو، واته ئه‌وه‌ى لهڕاگهیاندنهوه باسى لێوه ده‌کرا ئه‌وه نه‌بوو له‌بنه‌ڕه‌تدا، دیاره ئه‌م که‌یسه زیاتر که‌یسێکى سیاسییه نه‌ک یاسایى». هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ى بۆ په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم کرد‌و وتى:»دیاره ئه‌م که‌یسه به‌لاڕێدا براوه واته سزاکه نادادوهرانهیهو جۆرێک له‌هیوا ده‌بینین که‌دووباره پێداچوونه‌وه به‌که‌یسه‌که بکرێت. هه‌ر بڕیارێک ده‌ربچێت ده‌چێته لاى داواکارى گشتى و داواکارى گشتى ده‌داته دادگاى پێداچوونه‌وه ، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که دادوه‌رانه‌بوو په‌سند ده‌که‌ن و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر که‌موکوڕى هه‌بێت دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دادگا تاپێداچوونهوەى له‌سه‌ر بکرێت. جێگرى مه‌ڵبه‌ندى چوارى یه‌کێتى له‌بادینان، پێشیوابوو نابێت که‌یسى له‌م شێوه‌یه وه‌کو خۆى بڕوات و بێده‌نگی لێبکرێت» ئه‌مه گورزێکى گه‌وره‌یه به‌سه‌ر دیموکراسى و دادگا له‌هه‌رێمى کوردستان، یه‌کێتى به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ته‌و به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌که ده‌کات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نابێت که‌یسه‌که وه‌کو خۆى بڕوات». لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندنى لقى یه‌کى پارتى له‌دهۆک ده‌ڵێت:»ئه‌وانه‌ى سزادراون ئه‌و که‌سانه بوون که‌هه‌فتانه یه‌کجار یا رۆژانه جارێک ده‌چوونه سه‌رشه‌قام تا نائارامى له‌دهۆک په‌یدابکه‌ن». مه‌سعود سه‌رنی، لێپرسراوى به‌شى راگه‌یاندنى لقى یه‌کى پارتى له‌دهۆک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» هه‌ر له‌وکاته‌ى ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیرکراون شارى دهۆک زۆر زۆر ئارام بووەته‌وه، هیچ کێشه‌مان نیه، خه‌ڵکیش ئارام بووەته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستگیرکراون پێده‌چیت گرێدراون به‌هه‌ندێک ئه‌جێنداى خه‌ڵکى ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى دژایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پارتى ده‌که‌ن وه‌ک په‌که‌که«. ناوبراو وتیشى:» ئه‌و پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاکوانه زۆر کاریگه‌رییان کردبووە سه‌ر شه‌قامى دهۆک و خه‌ڵکه‌که به‌تایبه‌ت».
پ.دهۆک به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌جیهان و هه‌رێمى کوردستان ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا‌و پارێزگاى دهۆک له‌مانگى ئادارى 2020داخرا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاره دووباره به رووى گه‌شتیاران و خه‌ڵکى ناوچه‌که بکرێته‌وه. سه‌ربه‌ست سه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانى ماسێ له‌لێدوانێکدا بههاوڵاتىوت:»پێش دوو رۆژ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى خۆیان ده‌ربڕى بۆ دووباره کردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا‌و پارێزگاى دهۆک». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى شوبات به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى هه‌ردوو لایه‌ن به‌فه‌رمى دووباره به رووى گه‌شتیاران و خه‌ڵکى پارێزگاکانى باکورى کوردستان و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێته‌وه. ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا و پارێزگاى دهۆک بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵى 2016 به‌فه‌رمى کرایه‌وه که‌ده‌که‌وێته سنورى ناحیه‌ى کانی ماسێ سه‌ر بهقهزاى ئامێدى له‌سنورى پارێزگاى دهۆک و له‌تورکیاش ده‌که‌وێته ناوچه‌ى جوله‌مێرگى کوردستانى باکور. به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى کانى ماسێ باسى له‌وه‌کرد ده‌روازه‌که ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتیارى و هاتوچۆى خه‌ڵکى هه‌رێم و پارێزگاکانى باکوورى کوردستان به‌کارده‌هێنرێت، وتیشى:» ته‌نیا ئۆتۆمبێلى بچووک ده‌توانن له‌م ده‌روازه‌یه بچنه تورکیا‌و ده‌روازه‌یه‌که به‌ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و تورکیا کراوه‌ته‌وه«. دوورى نێوان ناحیه‌ى کانی ماسێ و پارێزگاکانى باکورى کوردستان وه‌کو شاره‌کانى وان، شه‌مزینان دوو کاتژمێرو نیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لهدهروازهى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه بچێته ئه‌و شارانه‌وه پێویستى به نۆ کاتژمێر ده‌بێت. «له‌وه‌رزى هاوین رۆژانه هه‌زارو (200) که‌س هاتۆچۆیان ده‌کرد، به‌ڵام له‌وه‌رزى زستان بۆ نزیکه‌ی (600) که‌س که‌مده‌بێته‌وه، خه‌ڵکى ئێمه زیاتر بۆ مه‌به‌ستى چوونه لاى پزیشک و وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر سه‌ردانى پارێزگاکانى باکورى کوردستان ده‌که‌ن، له‌هه‌مانکاتدا خه‌ڵکى ئه‌و پارێزگایانه‌ش دێنه هه‌رێم بۆ کرینى شه‌کرو زۆر شتى تر» سه‌ربه‌ست سه‌برى واى وت. کانى ماسێ ده‌که‌وێته سنورى قه‌زاى ئامێدى له(76) گوند پێکهاتووه‌و ژماره‌ى دانیشتووانه‌که‌ى ده‌گاته هه‌شت هه‌زار که‌س. له‌هه‌رێمى کوردستاندا (29) ده‌روازه بوونى هه‌یه‌و ده‌روازه‌ى سه‌رزێڕى نێوان تورکیا‌و پارێزگاى دهۆک نافهرمییهو تائێستا له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه به‌فه‌رمى دانى پێدا نه‌نراوه.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:»حاڵه‌تى کۆرۆناى گۆڕاو زۆره‌و وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى تووشبوونهکهیاندا که‌ئه‌وانه گه‌شتى ده‌ره‌وه‌یان نه‌کردووه‌و له‌ناوخۆى هه‌رێمدا بوون». رۆژى شه‌ممه 20ی شوباتى 2021 پشکنین بۆ پێنج تووشبووى کۆرۆنا ئه‌نجامدرا کهگومانى تووشبوون به‌کۆرۆناى گۆڕاویان لێده‌کرا، به‌ڵام رۆژى 21ى شوبات راگه‌یه‌ندرا که‌تووشى کۆرۆناى گۆڕاو بوون و سه‌رجه‌میان دانیشتووى پارێزگاى هه‌ولێرن. ئاسۆ حه‌وێزی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ته‌ندروستى پێنج تووشبووه‌که جێگیره، تووشبووه‌کان له‌ماوه‌ى رابردوودا گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیان نه‌کردووه‌و وه‌زاره‌تمان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه‌ى تووشبوونهکهدا». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هه‌موو پێداویستییه‌کانى ده‌ستنیشانکردن لهئامێرى تایبه‌تمه‌ندو پشکنینى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسه‌که دابینکراوه‌و چاره‌سه‌ره‌کان و پرۆتۆکۆڵه‌کان بۆ تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو هه‌مان رێکاره‌کانى تووشبووانى جۆره باوهکهى ڤایرۆسى کۆرۆنایه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌و ئامێره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاوى پێ ده‌پشکنرێت، ته‌نها له‌هه‌ولێردا هه‌یه‌و له‌هه‌وڵدان له‌هه‌موو شاره‌کانى دیکه دابینى بکه‌ن. سه‌باره‌ت به رێوشوێنى نوێ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێم، ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه 23ى ئه‌م مانگه لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆببنه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک رێکارى نوێ بۆ رێگریکردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆناى گۆڕاو رابگه‌یه‌نن. به‌پێى دوایین راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم, کۆى گشتى تووشبووانى کۆرۆنا له‌هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته (107) هه‌زار و (626) که‌س، له‌و ژماره‌یه (102) هه‌زار و (913) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و سێ هه‌زار و (505) که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. کۆرۆناى گۆڕاو نزیکه‌ى دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌ریتانیا بڵاوبووه‌وه، تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه کهڤایرۆسهکه کوشنده بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تائێستا ده‌رکه‌وتووه خێرایى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه له‌جۆره باوهکهى کۆرۆناش زیاتره. که‌متر له‌مانگێکه مه‌ترسیى بڵابوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ى کۆرۆنا له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش دروستبووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێک لهسنوورهکانى نێوان عێراق و ئێران داخران. به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشییه گواستراوه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه بهنیشانهکانى کۆرۆناى گۆڕاو ده‌کات و ده‌ڵێت:» ئه‌وانه‌ى تووشى کۆرۆناى گۆراو ده‌بن ئازارى سک و سکچوون و رشانه‌وه‌یان ده‌بێت». بینا هه‌ڵکۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشیه گواستراوه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» کۆرۆناى گۆڕاو زۆربه‌ى نیشانه‌کانى وه‌ک ڤایرۆسى کۆرۆنایه‌و ته‌نیا لهبڵاوبوونهوهدا خێراتره بۆیه مه‌ترسیداره«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشییه گوازراوه‌کان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو تووشى ئازارى سک و سکچوون و ڕشانه‌وه ده‌بین، که‌ئه‌مه باوترین نیشانهیهتى کهجیادهکرێتهوه له (کۆڤید19). هاوکات، به‌پێویستى داده‌نێت هاووڵاتیان به‌هه‌مان رێکارى ڤایرۆسى کۆرۆنا باوه‌که خۆیانى لێ‌بپارێزن و به‌رده‌وام بن له‌خۆپارێزی له‌به‌ستنى ده‌مامک و دوورکه‌وتنه‌وه له‌یه‌کترى. هه‌فته‌ى رابردوو کۆرۆناى گۆڕاو له‌عێراق تۆمارکراو وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراقیش هۆشداریى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو راگه‌یاند و بڕیاره سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سێ ملیۆن ژه‌مه فاکسینى دژه کۆرۆنا بگاته به‌غدا.
سه‌رکۆ جه‌مال بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات تائێستا هیچ بڕیارێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌یانه‌وه نییه بۆ گۆڕانکارى له‌شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن، به‌ڵکو چاوه‌ڕێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى کۆرۆنا ده‌که‌ن. ئێستا پرۆسه‌ى خوێندن له‌هه‌رێم به‌شێوه‌ى «رۆژ ناڕۆژێک» به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رێگه‌ده‌درێت هه‌ر خوێندکارێک بیه‌وێت به‌ئۆنلاین بخوێنێت له‌ڕێگه‌ى پڕکردنه‌وه‌ى فۆڕمێک ده‌توانێت نه‌چێته‌وه بۆ خوێندنگەکهى. سه‌یوان عه‌لی، بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «تائێستا هیچ بڕیارێک له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌مانه‌وه نییه بۆ گۆڕانکارى له‌شێوازى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن له‌هه‌رێم». هه‌روه‌ها وتیشى:» چاوه‌ڕێى راپۆرتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستین که پابه‌ند ده‌بێت بهبڕیارهکانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێم، که به‌مزووانه کۆده‌بێته‌وه‌و بڕیار ده‌دات». ناوبراو پێشیوابوو پێشنیازى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى خوێندن له‌کاتێکدا ده‌بێت کهجۆرى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه تائێستا هیچ شتێک له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده باسنه‌کراوه. بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 23ى شوبات لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان کۆببێته‌وه و چه‌ند رێوشوێنێکى نوێ بڵاوده‌کاته‌وه. کۆتایى ساڵى رابردوو به‌هۆى هه‌ڵکشانى ئاماره‌کانى کۆرۆنا له‌هه‌رێم، لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا بڕیاریدا بهڕاگرتنى پرۆسه‌ى خوێندن له‌خوێندنگه و په‌یمانگه‌و زانکۆکانى هه‌رێم، به‌ڵام له‌مانگى یه‌کى 2021 له‌گه‌ڵ دابه‌زینى ئاماره‌کانى تووشبوانى کۆرۆنا بڕیاردرا بهدهستپێکردنهوهى خوێندن له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندندا.