شاناز حه‌سه‌ن چالاکوانان و رێکخراوه‌کانى ژنان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى له‌به‌رامبه‌ر ژنان کارى رێکخراوه‌کانى ژنان نییه، به‌ڵکو به‌ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمى داده‌نێن. وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:» تائێستا له‌زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به‌بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت». له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که خه‌ڵکى له‌هه‌موو شوێنێکى جیهان، یادى رۆژى جیهانى ئافره‌تان ده‌که‌نه‌وه« تائێستا له‌زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به‌بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و دورده‌خرێنه‌وه به‌بیانوى دابونهریتى کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌راوێزده‌خرێن، زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت». وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێم: مافى ژنان ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانى پۆست نیه ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»له‌م کابینه‌یه به‌شدارى ژن زۆر زیاتره، به‌ڵام به‌دیهێنانى مافه‌کانى ژنان ته‌نیا خۆى له‌به‌ده‌ستهێنانى پۆست و به‌شداریکردنى ژن نیه، به‌ڵکو هه‌موو ئەو به‌رنامه‌و پرۆگرامانه‌ى له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن قسه‌ى له‌سه‌رده‌کرێت پێویسته بهکردارى هه‌نگاوى بۆ بنرێت». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا سێ پۆستى وزارى و سێ پۆستى بریکار وه‌زیرو ژماره‌یه‌ک راوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ر ژنان که‌وتووه. ئه‌مه‌ل جه‌لال پێشیوابوو بۆ پاراستنى ژنان و سه‌قامگیربوونى ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى و پاراستنى ماف و ئازادییه‌کانى ژنان پێویست ده‌کات باس لهیهکسانى بکه‌ن، وتیشى:»ئه‌و ژنانه‌ى ده‌گه‌نه به‌رپرسیارێتى ده‌بێت بڕوایان به‌ئه‌وه هه‌بێت گه‌یشتنى ئه‌وان بهرپرسیاریهتیهکە قورس‌تر ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌پیاوان، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گۆڕانکارى ریشه‌یى بکه‌ن و ژینگه‌ى کوردستان پاکبکرێته‌وه له‌توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان». له‌په‌رله‌مانى کوردستان ژنان سه‌رۆک و جێگرى دووه‌م و له‌سه‌دا 30% زیاترى په‌رله‌مان پێکده‌هێنن، لایه‌نه‌کانیش پابه‌ندکراون که له‌هه‌ر چوار کورسى په‌رله‌مان ده‌بێت که‌سێکیان له‌ژنان بێت. شادى نه‌وزاد، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى ژنان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى زۆریان هه‌یه له‌ڕووى یاساییه‌وه‌و پێوستیان بهههموارکردنهوهى یاسا‌و ده‌رچواندنى یاساى نوێ هه‌یه تا له‌و رێگه‌یه‌وه رێگرى لهتوندوتیژییهکان بکرێت. هه‌روه‌ها وتیشى:» له‌ناو په‌رله‌ماندا کارده‌که‌ین هه‌ر یاسایه‌ک ره‌هه‌ندێکى جێنده‌رى هه‌بێت لیژنه‌ى داکۆکى کردن له‌مافى مرۆڤ ئه‌ندام بێت تیایدا تابتوانین له‌ڕووى یاساییه‌وه بنه‌مایه‌کى پته‌و دابنێین له‌ڕووى جیاوازى جێندهریهوهو یه‌کسانى جێنده‌رى بپارێزرێت». ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 8ى ئازار/مارس، په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنى ئاسایى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات و لیژنه‌ى مافى ئافره‌تان یاداشتێکى ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌ردانه‌کانیان بۆ له‌نزیکه‌وه ئاگاداربوون لهکهیس و بارودۆخى ژنان له رێکخراوه‌کان. له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستان زیاتر له (100) رێکخراوى داکۆکیکردن له‌ژنان بوونیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام رێژه‌ى توندوتیژییه‌کان به‌رانبه‌ریان زیاد ده‌بێت. چالاکوانێکى رێکخراوه‌کانى ژنان و راوێژکارى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ کاروبارى ژنان ده‌ڵێت:»رێکخراوه‌کان ته‌نیا کاریان گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌و ئه‌رکیان که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژییه‌کان نییه«. خانم ره‌حیم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» کوردستان به‌و حوکمه‌ى که‌سایه‌تى و رێکخراوه‌کان یاسای باشمان هه‌یه، به‌ڵام لهدهرچوونیهوه تائێستا کێشه لهجێبهجێکردنیاندایه، بۆیه که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان کارى رێکخراوه‌کان نیه، به‌ڵکو کارى حکومه‌ت و دامودهزگاکانهو رێکخراوه‌کان ته‌نیا کارى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه«. له‌باره‌ى رۆژى 8ى مارسه‌وه، خانم ره‌حیم باسى له‌وه‌کرد هه‌موو رۆژه‌کان ته‌نیا ره‌مزین بۆ گڕوتیندان به‌و هه‌وڵانه‌ى که‌هه‌یه بۆ رێزگرتن لهخهباتهکان و په‌یمان تازه کردنه‌وه‌و وشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکانه له‌مافه‌کانى مرۆڤ و ژنان. ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌شدارى ژنان، په‌یوه‌ندى بهکهڵچهرى پیاوسالارییه‌وه هه‌یه که‌ژنان ئه‌و پێگه‌یه‌یان پێ نه‌دراوه‌و پێیانوایه زیاتر پێویسته له‌ماڵه‌وه بێت «به‌شدارى ژنان زۆر گرنگه له‌کایه سیاسییه‌کاندا، به‌ڵام ئایا ئیراده‌ى سیاسى هه‌یه که‌ژنان به‌ڕاستى کاربکه‌ن». سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان له رۆژى 8ى مارسدا ده‌ڵێت:» توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر پیاوان به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه بورهان عه‌لى، سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌گه‌ڵ زۆربوونى داواکارى خێزان و به‌ره‌وپێشچوونى کۆمه‌ڵگه توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر پیاوان زیاده‌کات، چونکه پیاوان دووجار توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، جارێک له‌ده‌ره‌وه له‌کاتى په‌یداکردنى بژێویى بۆ خێزانه‌که‌ى و جارێکیش له‌ماڵه‌وه«. سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان پێشیوابوو له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا توندوتیژى هه‌یه‌و به‌رامبه‌ر پیاوان و ژنانیش ده‌کرێت، ناڵێم سه‌د له‌سه‌د نیه‌و راست نیه، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌و راده‌یه نه‌بێت که باسده‌کرێت. له‌باره‌ى رێکخراوه‌کانى ژنان و کارکردنیانه‌وه سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان وتى»هه‌ندێکیان هه‌ڵقوڵدراوى کێشه‌کانى ژنانن و کاریان کردووه، به‌ڵام هه‌ندێکیان ئه‌وه‌نده‌ى بۆ پله‌و پۆست و پاره کاریان کردووه ئه‌وه‌نده بۆ ژنان کارناکه‌ن که‌جه‌وهه‌رى ئیشه‌کانه‌و ئه‌وه‌ندەى وه‌ک نوینه‌رى حزب کارده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده وه‌ک توێژى ژنان کارناکه‌ن».
سه‌رکۆ جه‌مال ماوه‌ى چوارساڵه هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌سلێمانى، به‌ڵام تائێستا شکستیان هێناوه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه لقى خۆى بکاته‌وه‌و ته‌نها داواى پارچه زه‌وییه‌کى کردووه. له‌ساڵى 2017 هه‌وڵى چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌به‌غدا له‌خولى پێشووى په‌رله‌مان داوا لهبانکى ناوه‌ندى عێراق کرا لقێکى خۆى له‌پارێزگاى سلێمانى بکاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێده‌نگى لێ‌کرا. له 2019 بانکى ناوه‌ندى عێراق، بڕیاریدا لقى خۆى له‌سلێمانى بکاته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ى په‌رله‌مانتارێک رێگرى ده‌کرێت لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقیش ده‌ڵێت دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه، کردنه‌وه‌ى ئه‌و لقه‌ى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى ده‌که‌نه ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانیان. ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق «پارتى دیموکراتى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى رێگرى و رهزامهندنهبوون بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین که لقێکى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه، کاتى خۆى سێ لقى هه‌بووه، به‌سڕه‌و موسڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌غدا، به‌ڵام هه‌ولێر و سلێمانى له‌به‌ر دووئیداره‌یى بڕیاردراوه که لقێکى دیکه‌ش بکرێته‌وه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى یاساى دارایى هه‌رێم ده‌بێت هه‌ر لقێک هه‌بێت له‌ژێر چاودێریى هه‌رێمدا بێت، وتیشى:»به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کمان ده‌ستکه‌وت که‌جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکاتى عێراق، که له‌پشکى پارتی بوو داواى کردبوو ته‌نها یه‌ک لقى بانکى ناوه‌ندى بکرێته‌وه ئه‌ویش له‌هه‌ولێر بێت». په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ باسى له‌وه‌شکرد له 2017 ه‌وه داوایان کردووه لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى بکرێته‌وه، له‌گه‌ڵ پارێزگارى پێشووى بانکى ناوه‌ندى دانیشتنیان ئه‌نجامداوه‌و پێى راگه‌یاندوون که ته‌نها ره‌زامه‌ندییه‌کى حکومه‌تى هه‌رێمى بۆ ببه‌ن، دیاربوو له‌هه‌ولێر زه‌وى بۆ ته‌رخانکرابوو، له‌سلێمانى هیچ که‌سێک ئاماده‌نه‌بوو زه‌وى بۆ ته‌رخان بکات. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان ئاگادار کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامێکى ئه‌وتۆیان نه‌داونه‌ته‌وه. «پێش ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى لابچێت له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه نووسراومان ئاڕاسته کرد، به‌ڵام تاحکومهتى هه‌رێم ره‌زامه‌ندیى نیشان نه‌دات لقى ئه‌و بانکه له‌سلێمانى ناکرێته‌وه، له‌ڕێگه‌ى پۆست و نامه‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانى ئاگادار کرایه‌وه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامى نه‌بوو». ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید واى وت. په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى ده‌ڵێت:»یه‌که‌م کاریان دواى په‌سه‌ند کردنى بودجه کردنه‌وه‌ى لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى ده‌بێت له‌سلێمانى». شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »پێشتر چه‌ند جارێک داوامان له‌پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى کردووه بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌سلێمانی، به‌ڵام داواى ره‌زامه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى گۆڕدراوه، دوایین جار داوام لێکرده‌وه، به‌نیازین دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بکه‌ینه‌وه‌و بانکى ناوه‌ندى چى بووێت کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین». ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که مه‌به‌ستیانه لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه، چونکه ئه‌وه زۆر گرنگه‌و ده‌بێته هۆى گه‌رمکردنى که‌رتى بانکى له‌سلێمانی و کۆمپانیاو ئه‌و شوێنانه‌ى کاریان به بانک ده‌بێت ناچار نین بچنه هه‌ولێر یاخود به‌غدا بۆ راییکردنى کاره‌کانیان. شیروان میرزا باسى له‌وه‌شکرد دواى ئه‌وه‌ى که‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 په‌سه‌ند کرا، یه‌کێک له‌ئه‌وله‌ویاتى کاره‌کانیان ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق، له‌ڕووى یاساییه‌وه چى پێویست بێت جێبه‌جێى ده‌که‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌مى نه‌هێڵین تا ئه‌و لقه له‌سلێمانى بکرێته‌وه. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق تائێستا له‌په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌کراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌فته‌ى ئاینده دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى که‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانیشتنى له‌سه‌ر ده‌کرێت تا په‌سه‌ند بکرێت، بودجه دواتر یه‌کلاده‌کرێته‌وه. ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه. موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌موو شته‌کان له‌هه‌ولێر کۆبکاته‌وه، وا خه‌ریکه فه‌رمانگه‌ى راساندنى باڵیۆزخانه‌و کونسوڵخانه‌کان که لقێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه له‌سلێمانی، ئه‌ویش ده‌مرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک بۆ هه‌موو شتێک بچێته‌وه بۆ هه‌ولێر». هاوڵاتى بۆ وه‌رگرتنى راى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندى به جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم و ئامانج ره‌حیم سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه کرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌که به‌رده‌ست نه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنى راى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یوه‌ندى به مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى ئه‌و حزبه‌وه کرد، به‌ڵام ئه‌ویش به‌رده‌ست نه‌بوو. وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که ئاڵوگۆڕى دراو مۆنۆپۆڵکراوه به‌هۆى نه‌بوونى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى. جه‌بار گۆران وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»ئه‌گه‌ر لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه بۆ پاڵپشتى بازاڕ زۆر گرنگه، جموجوڵى بازاڕ دروستده‌کات، هه‌رێمى کوردستان زیاتر له‌ڕێگه‌ى ئاڕتى بانکه‌وه دۆلار ده‌خاته‌ڕوو». هه‌روه‌ها جه‌بار گۆران جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى جموجوڵ ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام باس له‌وه‌شده‌کات به‌مه‌رجێک هه‌موو کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو‌و حه‌واڵه‌کردن که نزیکى (350) کۆمپانیان، هه‌موویان له‌ڕێگه‌ى ئه‌و بانکه‌وه ته‌مویل بکرێن». وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:»له‌کۆى (350) نووسینگه و کۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو‌و حه‌واڵه‌کردن، ته‌نها چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیاریکراو پشکیان هه‌یه له‌وه‌ى پاره له‌و بانکه وه‌ربگرن، که ئه‌مه‌ش مۆنۆپۆڵکردنى دراوه، هه‌روه‌ها له‌نێوانى نرخى فه‌رمى و نافه‌رمیدا هه‌میشه هه‌زار بۆ دوو هه‌زار دینارى عێراقى جیاوازى هه‌یه، له‌لایه‌ن چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌وه قۆرغکارى تێدا کرابوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه پێشبینى ده‌که‌ین دۆخه‌که زۆر باشتر ببێت». شاره‌زایه‌کى سیستمى بانکى ده‌ڵێت کردنه‌وه‌ى لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى متمانه دروستده‌کات له‌ڕووى داراییه‌وه. بیلال ره‌ئوف، مامۆستاى زانکۆ‌و شاره‌زاى ئابووری، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌باکوورى عێراق ته‌نها له‌موسڵ و هه‌ولێر لقى بانکى ناوه‌ندى بوونى هه‌یه، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى پێویستیان به‌بانکى ناوه‌ندییه رۆڵێکى گرنگ ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت له‌بوارى حه‌واڵه«. هه‌روه‌ها پێشیوابوو له‌بوارى ئه‌و پاره‌و بودجه‌یه‌ى حکومه‌تى ناوه‌ندى بۆ سلێمانى ته‌رخانى ده‌کات، بوونى لقى بانکه‌که گرنگى زۆرى ده‌بێت و پاڵپشتێکى به‌هێزه بۆ سیسته‌مى بانکى و لایه‌نى ئابوورى له‌سلێمانی، چونکه« ئه‌گه‌ر لقه‌که بکرێته‌وه که‌واته ئه‌و بانکه متمانه‌ى زۆرى به‌سلێمانى هه‌یه، له‌ڕووى جوڵه‌ى بازاڕ‌و متمانه‌وه رۆڵى زۆرى ده‌بێت». بانکى ناوه‌ندى عێراق، له‌مانگى شه‌شى 1948ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام پێشتر له 1931ه‌وه به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى دراوى عێراق له له‌نده‌ن هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌کانه‌وه سه‌رپه‌رشتى کراوه، به‌ڵام دواى رووخانى رژێمى به‌عس له‌شه‌شى ئادارى 2004 دامه‌زراوه‌ته‌وه. یه‌کێک لهئامانجهکانى ئه‌وه‌یه بتوانێت به‌هاى دراو له‌عێراق به‌سه‌قامگیرى بهێڵێته‌وه، جگه له‌وه‌ش پاڵپشتى بۆ پرۆژه ئابوورى و کشتوکاڵى و پیشه‌سازییه‌کان دابینده‌کات، باره‌گاى سه‌ره‌کى بانکى ناوه‌ندى عێراق لهبهغدایه، جگه له‌به‌غدا له به‌سره‌و موسڵ و هه‌ولێر لقى هه‌یه. تائێستا بانکى ناوه‌ندى عێراق (21) پارێزگارى جیاوازى به‌خۆیه‌وه بینیوه، یه‌که‌م پارێزگارى ئه‌و بانکه سه‌ید تۆفیق سویدى بووه، که له 12/6/1948 تا 14/2/1949 له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه، پارێزگارى ئێستاى بانکى ناوه‌ندیش سه‌ید مسته‌فا غالب موخیف ئهلکتابه.
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا سه‌ردانه میژووییهکهى پاپا فرانسیس بۆ کوردستان په‌یامى ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیانى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو خودى پاپا سوپاسى کوردى کرد که «وه‌ک برا پارێزگاری‌یان لهمهسیحییهکان» کرد له‌کاتى هاتن و وێرانکارى داعشدا. لهعێراقێکى رووخاوو ماندوو بهوێرانکارییهکانى داعش، پاپا فرانسیس هیوایه‌ک بوو بۆ مهسیحییهکانى وڵاته‌که تاجارێکى تر هه‌ست بهشوناسى خۆیان بهکهنهوهو هه‌وڵێکیش بوو بۆ دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزتر له‌نێوان مه‌سیحیه‌ت و ئایینه‌کانى تر به‌تایبه‌ت ئایینى ئیسلام. پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان، له‌سه‌ردانه سێ رۆژییهکهى بۆ عێراق چه‌ندین ناوچه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه‌و سه‌ردانى مهسیحییهکانى وڵاته‌که‌ى کرد که به‌هۆى وێرانکارییهکانى داعشه‌وه ناوچه‌کانیان خاپور بوو بوون. سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس له‌میدیا جیهانییه‌کاندا به‌گرنگییه‌وه باسى لێوهکراو جه‌خت له‌وه کرایه‌وه کهسهرهڕاى کیشه زۆره‌کانى وڵاته‌که، سه‌ردانه‌که‌ى پاپا گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌بوو. سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمى کوردستان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٧ی مارسی ٢٠٢١، پاپای ڤاتیکان له‌به‌غداوه گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرو چه‌ندین سه‌رکرده‌ى کورد پێشوازییان لێکرد. ئه‌مه یه‌که‌مجاره پاپایهکى کاسۆلیکی سه‌ردانی هه‌رێمى کوردستان و عێراق بکات و یه‌که‌م سه‌ردانی پاپا فرانسیس بوو له‌تشرینی دووه‌مى ٢٠١٩ه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا. چه‌ندین سه‌رکرده‌ى کورد له‌وانه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرس و سه‌رکرده‌ی تر پێشوازییان لهپاپا کرد. نێچیرڤان بارزانى به‌خێرهاتنى پاپا فرانسیسى کرد‌و پێى راگه‌یاند سه‌ردانى پاپا «رووداوێکی مێژوویی مه‌زنه‌و جێگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شانازی و خۆشحاڵییه، ئێمه به‌هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستانه‌وه شانازی به‌سه‌ردانه‌که‌ی ده‌که‌ین، بڕوای ته‌واومان به‌ئازادی و فره ئایینی هه‌یه«. پاپا فرانسیس سوپاسی کوردی کرد بۆ پاراستنی مه‌سیحییه‌کان له‌جه‌نگی دژی داعش و رایگه‌یاند:»ئێوه له‌کاتی هێرشه‌کانی داعش مهسیحییهکانتان پاراست، ئێوه وه‌ک برا پێشوازیشتان له‌برا مه‌سیحییه‌کان کرد». پاپا فرانسیس هه‌ولێرى هه‌ڵبژارد بۆ مه‌راسیمی ئایینی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی مه‌سیحییه‌کان و به‌ئاماده‌بوونى (١٠) هه‌زار که‌س مه‌راسیمه‌که له‌یاریگاى فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ڕێوه‌چوو. پاپا فرانسیس له‌یاریگاى فره‌نسۆ هه‌ریرى وتارێکى پێشکه‌شکردو رایگه‌یاند: جارێکی دیکه به‌پێویستی ده‌زانین جه‌خت له‌بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌ت بکه‌نه‌وه له‌هاوڕێیه‌تی، ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی کرداره‌کان هه‌ڵه‌کان راستبکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت هاووڵاتیانی عێراق له‌ماوه‌ی رابردودا بوونه‌ته قوربانی توندوتیژی به‌هۆکاری جیاواز. وره دانه‌وه بهمهسیحییهکانى عێراق یه‌کێک لهئاماژهکانى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فراسیس دڵدانهوهو وره دانه‌وه بوو بهمهسیحییهکانى وڵاته‌که که به‌هۆى داگیرکارى داعشه‌وه ئازارى زۆریان جهشتووه. پاپا فرانسیس چه‌ندین ناوچه‌ى مهسیحییهکانى به‌سه‌ر کرده‌وه‌و سه‌ردانى شارى ئورى کرد که به‌شوێنى له‌دایکبوونى پیغه‌مبه‌ر ئیبراهیم داده‌نرێت، پاپا سه‌ردانى موسڵیشى کرد‌و له‌ناوچه وێرانکارییه‌کان به‌ده‌ستى داعش وتارى پیشکه‌ش بهمهسیحییهکان کرد. مارک لۆون، په‌یامنێرى (بى بى سى) له رۆما لهوتارێکى شیکاریدا باس له‌وه‌ده‌کات: «پاپا هه‌ست ده‌کات خاکى عێراق کهناوهنده بۆ مه‌سیحییه‌ت زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانى سه‌ردانێکى پاپایهو کۆمه‌لگه‌ى مه‌سیحى کهئازاریان چه‌شتووه پێویستیان به‌وه‌یه وررهیان بدرێتێ تا بمێننه‌وه‌و ئه‌وه‌ش که نابێ کاتى زیاتر بهفیڕۆبدرێت بۆ هێنانى په‌یمانى ئاشتى و هیوا بۆ عێراق». هێشتا عێراق لهکێشمهکیشمدایه له‌گه‌ڵ لێکه‌وته‌کانى دواى داگیرکارى عێراق له ٢٠٠٣دا، کهوڵاتهکهى به‌ره‌و ئاژاوه برد، ڤایرۆسى کۆرۆنا، که‌مى نرخى نه‌وت، هه‌روه‌ها گرژییه‌کانى ئێران و ئه‌مریکا هه‌موویان برینه‌که‌ى عێراقیان قوڵتر کردووه. «دڵم خۆشه چونکه که‌سایه‌تییه‌کى وا گرنگ سه‌ردانى عێراق ده‌کات، پیویسته ئێمه وه‌ک یه‌ک گه‌ل بژین به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى له‌چ ئاینیک یان مه‌زهه‌بێک ده‌که‌ین و سه‌ردانه‌که‌ى پاپا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ لهبههێزکردنى یه‌کگرتوویى هه‌موو عێراقییه‌کان»، میقداد رازى موسوڵمانێکى شیعه واى وت. له‌یه‌که‌م رۆژى سه‌ردانه‌که‌یدا، پاپا فرانسیس سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکى عێراقى کرد له‌ناوچه‌ى سه‌وزو رایگه‌یاند مه‌سیحییه‌کان و که‌مه نهتەوایهتى و ئاینییهکانى تر شایه‌نى هه‌مان ماف و پارێزگارییە که بۆ عێراقییهکى ئاساى فه‌راهه‌م هێنراوه. «ههمهجهشنى ئایینی، کلتوری، هه‌روه‌ها نه‌ژادى کهنیشانهى کۆمه‌ڵگه‌ى عێراقییه بۆ هه‌زاره‌ها ساڵه سه‌رچاوه‌یه‌کى به‌نرخه که لێى بکۆڵرێته‌وه نه‌ک به‌ربه‌ستێک بێت تاکۆتایى پێبهینرێت. له‌ئێستادا عێراق ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێ لێده‌کرێت کهپیشانى هه‌موانى بدات، به‌تایبه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست که هه‌مه‌چه‌شنى له‌جیاتى ئه‌وه‌ى بیانوویه‌ک بێت بۆ ناکۆکى و جه‌نگ، ده‌بێت په‌ره‌بستێنێت بۆ هه‌ماهه‌نگى گەنجان و کۆکبوون له‌ژیانى هاووڵاتیانى عێراقدا»، پاپا واى وت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئازار‌و ناڕهحهتیانهى تووشیان بووه له‌سه‌ر ده‌ستى داعش، به‌ڵام مهسیحییهکانى عێراق دڵخۆشن بهسهردانهکهى پاپاو پێیان وایه خۆشییان بۆ ده‌هێنێت. «ناتوانم وه‌سفى خۆشبهختییهکهى خۆم بکه‌م، ئه‌مه رووداوێکى مێژوییه که دووباره نابێته‌وه«، یوسرا موباره‌ک ئه‌مه‌ی به‌ئاژانسى رۆیته‌رز وت که حه‌وت ساڵ لهمەوبهر ئاواره بوو دواى هاتنى داعش بۆ ناوچه‌که‌یان، ئوسرا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ى قهرهقوشى به‌جێهێشت و ئه‌وکات ماوه‌ى سێ مانگ بوو دووگیان بوو. «گه‌شتێکى زۆر سه‌ختمان به‌ڕێکرد، ئه‌وکاته‌ى رۆشتین هیچمان نه‌بردو ته‌نها جله‌کانى به‌رمان نه‌بێت.. کههاتینهوه هیچ نه‌مابوو، به‌ڵام ته‌نها خه‌ونمان ئه‌وه بوو بگه‌ڕێینه‌وه«. ‹هاوپه‌یمانى مه‌سیحی-موسوڵمان› یه‌کێکى تر لهنیشانهى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس، دروستکردن و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندى نێوان مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام بوو، ئه‌مه‌ش بهسهردانیکردنى بۆ لاى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له‌عێراق، ده‌رکه‌وت کهمیدیا جیهانییه‌کان بهچاوپێکهوتنێکى گرنگ و مه‌به‌ستدار باسى لێوه ده‌که‌ن. چه‌ندین ساڵه پاپا فرانسیس له‌هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى مه‌سیحی-موسوڵماندایهو کۆبوونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى گرنگترین چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى شیعی. پێشتریش له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب، ئیمامى گه‌وره‌ى ئه‌زهه‌ر، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ موسوڵمانانى سوننه به‌هێزکرد له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ قاهیره‌ى میسر له‌ساڵى ٢٠١٩. «له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا فرانسیس سوور بووه له‌سه‌ر پێکهێنانى ئه‌وه‌ى که‌ده‌توانین ناوى بنێین هاوپهیمانییهتێکى ئایینى له‌نێوان مه‌سیحییه‌ت و ئیسلامدا»، ئۆستن لێڤری، ژیاننامه نووسێکى پاپا فرانسیس و توێژه‌ر له‌مێژووى هاوچه‌رخى که‌نیسه له‌زانکۆى ئۆکسفۆرد ئه‌مه‌ى به(ئه‌ى بى سى) نیوزى ئه‌مریکى وت. لێڤری باسى له‌وه‌ش کرد که‌وه‌ک گه‌وره قه‌شه‌ى بۆینس ئایرز فرانسیس په‌یوه‌ندى به‌هێزى دروستکردووه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده موسوڵمانه‌کان و له‌هه‌مانکاتیشدا لهڤاتیکان کارى له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانى مه‌سیحی-موسوڵمان کردووه وه‌ک شێوازێک بۆ دژایه‌تى کردنى خولگه‌ى تیرۆپرزمى ئیسلامى و کاردانه‌وه‌ى پۆپۆلیستى نیشتیمانپه‌روه‌رى (ناسیۆنالیستی). به‌هه‌مان شێوه عه‌لى سیستانى ته‌مه‌ن (٩٠) ساڵ داواى پیکهوهژیانى ئاشتییانه‌و دیالۆگى کردووه له‌نێوان ئایینه‌کاندا، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى حه‌یده‌ر ئهلخوئى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه لهپهیمانگهى ئهلخوئى که ئاکادیمیایهکى فره ئاینییه له‌نه‌جه‌ف. ئه‌لخوئی، که بۆ (ئه‌ى بى سى) نیوز قسه‌ى کردووه، وتیشى له‌کاتێکدا گروپه‌کانى سه‌ر بهدهوڵهتى ئیسلامى (داعش) شیعه، مه‌سیحی، یه‌زیدی و که‌مه ئاینییهکانى تریان به‌ئامانج ده‌گرت، سیستانى هه‌موو قوربانییه‌کانى له‌خۆده‌گرت به‌بێ ره‌چاوکردنى ئایینه‌کانیان. «پێموایه ئه‌وه‌ى له‌نێو (دی ئێن ئه‌ی)ى دامەزراوه ئایینیهکهى نهجهفدایه«، ئهلخوئى واى وت. له‌کاتێکدا له‌ئێران لەدایکبووه، سیستانى وه‌ک هاوئاستێکى ئێران سه‌یر ده‌کرێت به‌وپێیه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ره‌وتێک ده‌کات کهدژى فه‌رمانڕه‌وایى راسته‌وخۆیه له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینییه‌وه وه‌ک له‌ئێراندا باوه. له‌لێدوانێکى تری‌دا بۆ (بى بى سى)، ئهلخوئى باس له‌وه‌ده‌کات سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ نه‌جه‌ف و بۆ لاى سیستانى «ته‌نها سه‌ردانێکی که‌سیی نییه، به‌ڵکو سهردانێکه بۆ ده‌زگای نه‌جه‌ف کهنمونهی ئیسلامێکی شیعیی میانڕه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی شیعه‌ی شۆڕشدا کهمهرجهعهکهی لهقومی ئێرانه«. مهسیحییهکانى عێراق کۆمه‌ڵگه‌ى مهسیحییهکانى عێراق پیش هاتنى داعش‌یش که له‌ساڵى ٢٠١٤دا به‌شێکى زۆرى وڵاته‌که‌ى داگیرکرد، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بوون و ده‌کرانه ئامانج له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حوسه‌ین، سه‌رۆکى پێشووى عێراق. له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتى داعش، مه‌سیحییه‌کان به‌ناچارى و به‌زۆر ناوچه‌کانى خۆیانیان به‌جێهێشت، ئه‌مه‌ش بووه هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى دانیشتوانیان له‌وڵاته‌که. له راپۆرتێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا که ٢٠١٩ بڵاوبووه‌ته‌وه باس له‌وه‌ده‌کات سه‌رکرده مه‌سیحییه‌کان ژماره‌ى مه‌سیحییه‌کان به‌که‌متر له (٢٥٠) هه‌زار که‌س ده‌خه‌مڵێنن، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به (٨٠٠) هه‌زار بۆ ملیۆنێک و (٤٠٠) هه‌زار دانیشتوان لهوڵاتهکهدا له‌پێش ساڵى ٢٠٠٣. به‌پێى راپۆرته‌که زۆربه‌ى مهسیحییهکانى عێراق کلدانین، که له‌سه‌دا ٦٧%ی پێکهاته‌که پێکده‌هێنن له‌عێراق و دواتر ئاسورییه‌کان دێن به له‌سه‌دا ٢٠%، دواى ئه‌وانیش ئهرمەنى و ئینجیلییه‌کان دێن. مهسیحییهکانى عێراق هیوایان وایه هاتنى پاپا ساڕێژى زامه‌کانیان بکات «پێموایه حکومه‌ت دواى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا زیاتر گرنگیمان پێده‌دات»، ویسام یوسف که هاووڵاتییه‌کى مه‌سیحییه ئه‌مه‌ى به (ئه‌ى بى سى) نیوز وت، که خێزانه‌که‌ى ئاواره‌بوون له‌ساڵى ٢٠٠٨، له‌کاتێکدا میلیشیکانى قاعیده له‌به‌غداد ناوچه‌ى نیشته‌جێبوونیان گرت. یوسف له‌و مه‌سیحییانه‌یه که بڕواى وایه حکومه‌تى عێراقى زۆر که‌م یارمه‌تى مهسیحییهکانى داوه، که به‌ناچارى له‌سه‌رده‌مى داعشدا ئاواره‌بوون، هه‌رچه‌نده عێراق له‌کۆتایى ٢٠١٧دا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام به‌شێکى مه‌سیحییه‌کان هێشتا نه‌گه‌ڕاونەته‌وه ناوچه‌ى نێشته‌جێبوونى خۆیان.
عه‌مار عه‌زیز جێگرى میرى ئێزدییان ده‌ڵێت به‌ڵێنیان لهکونسوڵى تورکیا هاکان جاکان وه‌رگرتووه کههێرشى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال هاووڵاتیانى سڤیل ده‌پارێزن. جه‌وهه‌ر عه‌لى به‌گ ، جێگرى میرى ئێزدییان بۆ کاروبارى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌سه‌ر داواى خه‌ڵکى شەنگال داواى چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کونسوڵى تورکیا له‌هه‌ولێر کردووه. جێگرى میرى ئێزدییان وتیشى:»له7ى شوبات کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ کونسوڵى تورکیا له‌هه‌ولێر هاکان جاکان و جێگره‌که‌ی، داواى خه‌ڵکى شه‌نگالمان پێشکه‌شکردن که‌ئه‌ویش پاراستنى خه‌ڵکى سڤیلە له‌کاتى هێرشکردنى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال، ئه‌وان دڵنیاییان به‌ئێمه‌دا که به‌هیج شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکى سڤیل ناکه‌نه ئامانج، به‌ڵکو ته‌نها هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر شوێنه‌کانى په‌که‌که«. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى په‌که‌که له‌شه‌نگالدا نه‌ماوه‌و یهبهژه له‌ڕووى فکرییه‌وه نزیکن لهپارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که، جه‌وهه‌ر عه‌لى به‌گ وتی»تورکیا ده‌ڵێت هێشتا باره‌گا و شوێنى په‌که‌که له‌شه‌نگال ماون، بۆیه ئه‌وانیش ده‌ڵێن بۆردومانى باره‌گاو شوێنه‌کانى په‌که‌که ده‌که‌ین». «ئێمه نازانین که‌ى هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر شه‌نگال، به‌ڵام تورکیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى باره‌گاو شوێنه‌کانى په‌که‌که بۆردوومان بکات، به‌داخه‌وه تائێستا به‌غدا رێککهوتنهکهى له‌گه‌ڵ هه‌رێم جێبه‌جێ نه‌کردووه، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش کێشه‌کانی شه‌نگال رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بن، خه‌تاى به‌غدایه که تائێستا رێککهوتنهکهى جێبه‌جێ نه‌کردوه، داوا له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین شه‌نگال بپارێزن، چونکه ئێزیدییه‌کان به‌رگه‌ى کاره‌ساتێکى تر ناگرن». جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات سه‌ر به‌هێزه‌کانى یه‌به‌شه ده‌ڵێت:»په‌که‌که له‌شه‌نگال نه‌ماوه، ئێمه وه‌ک یه‌به‌شه لهههڕهشهکانى تورکیا ناترسین با هه‌ر هه‌ڕه‌شه بکات، رێگا ناده‌ین ئه‌ردۆغان بگاته خه‌ونه‌که‌ى». حه‌سو ئیبراهیم، جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات سه‌ر به‌هێزه‌کانى یه‌به‌شه له‌شه‌نگال به هاوڵاتى وت»ده‌یان جار له‌سه‌ر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان باسمان کردووه که په‌که‌که له‌شه‌نگال نه‌ماوه، به‌ڵام تورکیا هه‌ر ده‌ڵێت ماون، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بیانوویه‌که بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بکاته‌سه‌ر شه‌نگال». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌هێزه‌کانى په‌که‌که روڵێکى سه‌ره‌کییان هه‌بووه لهئازادکردنى شه‌نگال، به‌ڵام دواى کۆتایى هاتنى ئه‌رکه‌کانیان هه‌ر له 2017 کشانه‌وه‌و له‌شه‌نگال نه‌ماون. هه‌روه‌ها حه‌سو وتیشی:»هێزه‌کانى یه‌به‌شه که‌ژماره‌یان نزیکه‌ى چوار هه‌زار شه‌ڕڤانن هه‌موویان ئێزیدین و خه‌ڵکى شه‌نگالن، یه‌ک شه‌ڕڤانى په‌که‌که‌ش له‌شه‌نگال نه‌ماوه، ئێمه لهههڕهشهکانى تورکیا ناترسین با هه‌ر هه‌ڕه‌شه بکات، رێگا ناده‌ین ئه‌ردۆغان بگاته خه‌ونه‌که‌ى خۆى که‌ئه‌ویش داگیرکردنى شەنگاله، شه‌نگال بۆ هیچ هێز و لایه‌نێک چۆڵناکه‌ین، تا له‌ژیاندا بین به‌رگرى له‌خاک و شه‌ره‌فى شه‌نگالیه‌کان ده‌که‌ین»
سه‌رچین ساڵح په‌رله‌مانى کوردستان له‌وه‌رزى نوێى یاسادانانیدا سه‌رۆکى چوار ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌گۆڕێت که‌ماوه‌ى یاساییان ته‌واو بووه، به‌ڵام تائێستا میکانیزمى گۆڕینیان یهکلاینهکراوهتهوه که به‌پێى به‌رکه‌وته‌ى حزبى ده‌بێت یا له‌سه‌ر بنه‌ماى پسپۆڕى ده‌بێت. ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکی، دیوانى چاودێرى دارایی، ئه‌نجوومه‌نى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى سه‌ر به‌په‌رله‌مانى کوردستانن، بڕیاره سه‌رۆکى هه‌ر چوار ده‌سته‌که بگۆڕێت یان ماوه‌یان بۆ درێژبکرێته‌وه. سه‌رۆکى دیوانى چاودێرى دارایی، له 10/5/2018 و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له 17/1/2017و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌سپاکى له 27/5/2017 ماوه‌ى یاساییان ته‌واوبووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له 3/12/2014 ده‌ستبه‌کار بووه، به‌پێى یاساکه، ماوه‌ى کارکردنیان پێنج ساڵى رۆژ ژمێرییه، که‌واته زیاتر له‌ساڵێکه ماوه‌یان ته‌واوبووه، به‌ڵام هێشتا له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌رک و پۆسته‌کانیاندا به‌رده‌وامن. وه‌یسى سه‌عید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى پارتى به هاوڵاتى وت: «یه‌کێک لهبهرنامهکانى وه‌رزى به‌هاره‌ى یاسادانانى په‌رله‌مانى کوردستان، کارکردنه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکى ده‌سته‌کان که راسته‌خۆ سه‌ر بهپهرلهمانن و ماوه‌ى یاساییان ته‌واو بووه، به‌ڵام شێوازه‌که‌ى چۆنه ئه‌وه له‌ئاینده‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه، یان ئه‌وانه متمانه‌یان پێده‌درێته‌وه یان سه‌رۆکى نوێیان بۆ ده‌ستنیشان ده‌کرێت». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌به‌رنامه‌یاندایه یاساى به‌شێک له‌ده‌سته‌کان هه‌موار بکه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى چه‌ندساڵ پێش ئێستا بارودۆخێک بووه‌و ئێستا قۆناغێکى تره، ئه‌وه‌ش ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کارى په‌رله‌مان و هه‌موارى یاساى ئه‌و ده‌ستانه ده‌کرێته‌وه که‌پێویست ده‌کات. سه‌باره‌ت بهمیکانیزمى دانانى سه‌رۆکى ده‌سته‌کان، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که تائێستا میکانیزمى دانانى سه‌رۆکى ده‌سته‌کان هیچ گفتوگۆیه‌کى له‌سه‌ر نه‌کراوه، وتیشى:» ئه‌وه‌ى بزانم سه‌رۆکى ئه‌م ده‌ستانه په‌یوه‌ندى بهتهوافقى سیاسییه‌وه نیه، ئه‌و که‌سانه ده‌ستنیشان ده‌کرێن کهپسپۆڕو شاره‌زان له‌و بواره‌دا». ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌کانى، مرۆڤ زیا پتریۆس سهرۆکیهتى و له‌پێکهاته‌ى مه‌سیحییه و دیوانى چاودێرى دارایی، خالید هادى چاوشلى که به‌نزیک لهپارتى ئه‌ژمار ده‌کرێت، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کى سه‌ربه‌خۆ پۆسته‌که‌ى وه‌رگرتووه، ئه‌نجومه‌نى کۆمسیارانى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم له نۆ ئه‌ندام پێکدێن، سه‌رۆک و دوو ئه‌ندامى سه‌ر بهپارتین و جێگر و ئه‌ندامێکى سه‌ر به یه‌کێتییه‌و دوو ئه‌ندامى لهبزوتنهوهى گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووش یه‌کى ئه‌ندامێکیان لهکۆمسیۆندا هه‌یه. جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى گۆڕان به هاوڵاتى وت: «تائێستا میکانیزمى دانانى سه‌رۆکى ده‌سته‌کان دیارنیه، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان میکانیزمهکهى راده‌گه‌یه‌نن و به‌شێوه‌ى یاسایى پڕده‌کرێته‌وه«. هاوکات، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:»ئه‌و بابه‌ته ده‌سه‌ڵاتى یاسایى په‌رله‌مانى کوردستانه، ساڵانه لهڕاپۆرتى خۆماندا ئاماژه‌مان به‌و کێشه یاساییه کردووه، هیوادارین له‌م وه‌رزه‌ى یاساداناندا له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا ئه‌و بابه‌ته یه‌کلایی بکه‌نه‌وه«. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ماوه‌یان بۆ درێژده‌کرێته‌وه یان ده‌گۆڕدرێن، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌زانیارییان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام «به‌پێى یاساکه ماوه درێژکردنه‌وه نییه‌و هه‌ڵبژاردن یان هه‌ر سیغه‌یه‌کى تر په‌رله‌مان پێى باشبوو ئه‌نجامى ده‌دات».
هاوڵاتى سه‌رو مووه‌کانى خه‌ریکه به‌ته‌واوه‌تى سپى ده‌بێت، کێش و باڵایهکى مامناوه‌ندى هه‌یه‌و به‌رده‌وام به‌نه‌رمى گفتوگۆ ده‌کات و خه‌نده‌و گه‌شبینى و وره بهرزییهکى زۆرى تێدا ده‌بینرێت، (42) ساڵه بۆ ساتێک به‌ته‌واوى پشووى نه‌داوه‌و هه‌رده‌م دوژمنانى به‌دوایه‌وه بوون، بۆ خه‌باتکردن له‌پێناو گه‌لى کورد له‌باکوور که‌چه‌ندین ساڵه ئازادییه‌کانیان لێ زه‌وتکراوه به‌رخودان ده‌کات موراد قه‌ره‌یلان که له‌ناو په‌که‌که‌دا به(هه‌ڤاڵ جه‌مال) ناسراوه، له‌دواى ده‌ستگیرکردنى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له 1999 زیاتر رۆڵى ده‌رکه‌وت، پاشانیش بووه فه‌رمانده‌ى هه‌په‌گه (هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل)، هه‌روه‌ها پێشتر سه‌رۆکى کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌که‌که‌و کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌له. قه‌ره‌یلان هه‌میشه بهلێدوانهکانى باسى لهیهکگرتوویى کورد‌و پێویستى خۆبهدوورگرتنى له‌شه‌ڕى براکوژى کردووه، بۆ نموونه کاتێک تورکیا هێرشى کرده‌سه‌ر رۆژئاڤاى کوردستان قه‌ره‌یلان وتی» نه‌بوونى یه‌کگرتوویى له‌ناو کورددا جێگه‌ى شه‌رمه بۆ هه‌مووان». ئۆجالان جارێک لهئیمرالییهوه له‌سه‌ر قه‌ره‌یلان وتوویه‌تى «قه‌ره‌یلان که‌سێکى لێهاتوو به‌توانایه‌و ده‌توانێت هه‌موو شتێک بکات»، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى زیاترى هه‌بێت له‌ناو په‌که‌که‌و پرۆسه‌ى ئاشتى له‌تورکیا. ژیاننامه‌ى قه‌ره‌یلان موراد قه‌ره‌یلان له‌ساڵى ١٩٥٤ له‌گوندى مه‌زرا قۆناخ سه‌ر بهشارۆچکهى بێرهجووگى شارى ئورفا له‌باکورى کوردستان له‌دایکبووه، لهعهشیرهتى کێدکا-یه که نیوه‌یان له‌باکوور و نیوه‌شیان له رۆژئاڤاى کوردستانن. قه‌ره‌یلان ده‌رچووى به‌شى میکانیکى کۆلێژى ته‌کنیکییه له‌زانکۆى غازى عه‌نتاب، له‌ساڵى ١٩٧٩ په‌یوه‌ندى به‌ڕیزه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستانه‌وه کردووه، له‌ساڵى ١٩٨٠ تورکیا به‌جێده‌ھێلێت و تاساڵى ١٩٩٢ له‌سوریا کارى رێکخستنى پارته‌که‌ى به‌ڕێوه‌ده‌بات. له‌ساڵى ١٩٩٢ ده‌چێته شاخ و وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کى کاریگه‌رى گه‌ریلا ده‌رده‌که‌وێت، دواى ده‌ستگیرکردنى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى سه‌رۆکى په‌که‌که بۆ ماوه‌ى ساڵێک ده‌بێته به‌رپرسى ئه‌و پارته له‌ئه‌وروپا، دواتر جارێکى تر ده‌گه‌ڕێته‌وه شاخه‌کانى کوردستان. دواى دامه‌زراندنى کۆنگره‌ى گه‌ل له‌ساڵى 2003و دواتریش دامه‌زراندنى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه له‌ساڵى 2005 بوو به‌سه‌رۆکى کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆما جڤاکێن کوردستان و تا ١٠ى ته‌مموزى ٢٠١٣ له‌و به‌رپرسیارێتییه به‌رده‌وام بووه. که‌سایه‌تى قه‌ره‌یلان وه‌ک هاوڕێو هه‌ڤاڵه دێرینه‌کانى باسى ده‌که‌ن، قه‌ره‌یلان که‌سایه‌تییه‌کى هێمن و خۆڕ‌اگرى هه‌یه، له‌هیچ دۆخێک‌دا تووشى شڵه‌ژان نابێت، له‌په‌یوه‌ندى دروستکردنیشدا سه‌رکه‌وتووه‌و هه‌روه‌ها که‌سێکى خۆشه‌ویسته له‌نێو گه‌ریلادا به‌هۆى به‌شدارى دیارى له‌شه‌ڕه‌کاندا، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ر شه‌ڕێک قه‌ره‌یلان سه‌رپه‌رشتى کردبێت به‌سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره بۆ په‌که‌که کۆتایى هاتووه. قه‌ره‌یلان و هه‌وڵى ده‌ستگیرکردن و کوشتنی قه‌ره‌یلان به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆڵى گرنگى بینیوه له‌مانه‌وه‌ى په‌که‌که‌و کادره‌کانى دواى ده‌ستگیرکردنى ئۆجه‌لان، هه‌میشه چاوى نه‌یاره‌کانى له‌سه‌ر بووه، بۆیه تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک لهجهمیل بایک و دوران کاڵکان خستیه لیستێکه‌وه کهداواى له‌ئه‌مریکاو وڵاتان کرد هاوکارى بکه‌ن لهدهستگیرکردنیاندا، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریکا له‌ساڵى 2018 لیستێکى سێ که‌سى بڵاوکرده‌وه‌و ملیۆنان دۆلارى وه‌ک خه‌ڵات دیاریکرد بۆ هه‌رکه‌سێک زانیارى هه‌بێت له‌سه‌ریان، به‌ڵام بۆ موراد قه‌ره‌یلان زۆرترین پاره‌ى دیاریکردووه که پێنج ملیۆن دۆلاره و بۆ ئه‌وانى دیکه‌ش جه‌میل بایک چوار ملیۆن دۆلار و دوران کاڵکانیش سێ ملیۆن دۆلار. له‌مێژووى ململانێى نێوان په‌که‌که‌و حکومه‌تى تورکیا، ده‌یان جار تورکیا به‌ڕێگاى جیاواز هه‌وڵیداوه موراد قه‌ره‌یلان بکاته ئامانج، ته‌نانه‌ت ئۆپه‌راسیۆنێکى تایبه‌تى به‌ناوى «موراد» بۆ ده‌ستگیرکردن یاخود کوشتنى قه‌ره‌یلان ئه‌نجامداو سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. ته‌نها تورکیا نییه که به‌دواى قهرهیلانهوهیه، له 14ى هه‌شتى 2011 عه‌لادین بروجهردى سه‌رۆکى لیژنه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و ئاسایشى نیشتیمانى له‌په‌رله‌مانى ئێران، هه‌واڵى ده‌ستگیرکردنى که‌سى دووه‌مى په‌که‌که‌ى راگه‌یاند، به‌ڵام دواتر په‌که‌که بهنیشاندانى موراد قه‌ره‌یلان لهتیڤییهوه هه‌واڵه‌که‌ى به‌درۆ خسته‌وه. له‌ساڵى 2017ش تورکیا جارێکى دیکه هه‌واڵى کوژرانى موراد قهرهیلانى بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام دواتر بهدهرکهوتنى قه‌ره‌یلان ئه‌و هه‌واڵه‌ش به‌درۆخرایه‌وه. کتێبێکى له‌باره‌ى شه‌ڕکردن هه‌یه موراد قه‌ره‌یلان وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کى سه‌ربازیى به‌دیسپلین له‌ناو په‌که‌که ناسراوه، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێک بریندار بووه، به‌ڵام کۆڵى نه‌داوه، ته‌نانه‌ت کتێبێکى به‌ناوى «ئه‌ناتۆمى شه‌ڕ» هه‌یه که باس له‌شێوازه‌کان و ستراتیژى شه‌ڕى گه‌ریلایى ده‌کات، له‌دواى ساڵى 2013ه‌وه زیاتر گرنگى به‌وه داوه گه‌ریلاکانى په‌که‌که له‌سه‌ر شێوازى نوێى شه‌ڕو ته‌کنیکى پێشکه‌وتوو رابهێنێت. ترسى گه‌وره‌ى تورکیا لهقهرهیلان رۆژى 10ى شوباتى 2021، وه‌زاره‌تى به‌رگرى تورکیا، ئۆپراسیۆنى چنگى هه‌ڵۆى ٢ى له‌چیاى گاره له‌هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند، بههێزێکى زیاتر له دوو هه‌زار چه‌کدارى یه‌که‌ى جیاجیاوه له‌سه‌ر چیاى گاره دابه‌زین و هه‌وڵى رفاندنى (13) دیلیان له‌لاى په‌که‌که‌دا، هێزه‌که‌ى تورکیا نه توانییان له‌گاره بمێننه‌وه، نهتوانیشیان دیله‌کان رزگار بکه‌ن. دواى شکستهێنانى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا بۆسه‌ر چیاى گاره، سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا که به‌یه‌کێک له‌هه‌ره توندڕه‌وه‌کانى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئاکپارتى (حزبه‌که‌ى ئه‌ردۆغان) هه‌ژمار ده‌کرێت، هه‌ڕه‌شه‌ى لهسهرکردهى دیارى په‌که‌که موراد قه‌ره‌یڵان کرد و وتى « ئه‌گه‌ر موراد قه‌ره‌یلان دهستگیرنهکهین و نه‌یکه‌ین به هه‌زار پارچه‌وه ئه‌وا گه‌ل و شه‌هیده‌کانمان تفمان تێده‌که‌ن». موراد قه‌ره‌یلان له‌وه‌ڵامى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا وتی: « ئه‌وه قسه‌ى سیاسه‌تمه‌دارێک نییه، به‌ڵکو قسه‌ى کۆڵان و بازاڕه، به‌ڵام دیوى راستى مه‌ترسیدارى عه‌قڵییه‌تى فاشیزمى تورکیا نیشان ده‌دات، که تاچه‌نده دڕنده‌یه، ئێمه که بووینه‌ته شۆڕشگێر رێگه‌ى مردنیشمان له‌پێشچاو گرتووه و ترسمان نییه، به‌ڵام با سوله‌یمان بۆ خۆى بێته مه‌یدان و له‌ناو کۆشکه‌کانه‌وه قسه نه‌کات، رۆڵه‌ى خه‌ڵک نه‌نێرێت و نه‌یدا به‌کوشت». پێشتریش کاتێک ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشکردنه‌سه‌ر قه‌ندیل و شه‌نگالى کرد، موراد قه‌ره‌یلان له‌چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا وتی:»ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان شه‌ره‌فى هه‌یه با بێت بۆ قه‌ندیل ئێمه له‌وێین، به‌ڵام درۆ ده‌کات، هاتن بۆ قه‌ندیل به‌و ئاسانییه نییه«. قه‌ره‌یلان به‌وه ناسراوه هه‌میشه له‌کاتى هه‌ڕه‌شه‌و هێرشى قورس بۆ سه‌ر په‌که‌که ده‌رده‌که‌وێت، پێش ده‌ستپێکردنى شه‌ڕه‌کانیش له‌گه‌ڵ گه‌ریلا کۆده‌بێته‌وه و به‌گڕوتینه‌وه وتار ده‌دات، لهگرتهیهکى ڤیدیۆیى دیکه‌دا که قسه بۆ پۆلێک گه‌ریلا ده‌کات ده‌ڵێت:»پاراستنى کوردستان پێویستى بههێزێکى فیدایى و پرۆفیشناڵ هه‌یه که‌ئه‌ویش هێزى گه‌ریلایه، که نه سوپاى تورکیا‌و نه هیچ سوپایه‌کى دیکه ناتوانێت له‌ناوى به‌رێت، ئێمه نابێت بڕوامان به‌داگیرکه‌ر هه‌بێت، پێش هه‌موو که‌س بڕوامان به خۆمان هه‌بێت». «ئێمه ده‌مانه‌وێت کێشه‌کان به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام دوژمنێکى دڕنده‌مان هه‌یه، مرۆڤى ئێمه ده‌کوژێت و پیلان له‌دژمان ده‌گێڕێت، ده‌یه‌وێت کورد له‌ناوببات، بۆیه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنى له‌وشێوه‌یه هه‌تا کۆتایى شه‌ڕ ده‌که‌ین»، هه‌ڵۆى کورد موراد قه‌ره‌یلان وا ده‌ڵێت. له 15 ى ئابى 2020و له‌ساڵیادى ده‌ستپێکردنى شۆڕشى چه‌کداریى په‌که‌که دژ به‌تورکیا، له‌کاتێکدا هێرشى چڕى ئاسمانى له‌سه‌ر په‌که‌که هه‌بوو، به‌رپرسانى سه‌ربازیى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى به‌رپرسانى په‌که‌که‌یان ده‌کرد، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه چه‌ند فه‌رمانده‌و گه‌ریلایه‌کى په‌که‌که کرابوونه ئامانج، به‌ڵام موراد قه‌ره‌یلان به به‌رگێکى جیاوازى سه‌ربازییه‌وه له‌ناو پۆلێک گه‌ریلا ده‌رکه‌وت و وتی:»له (36)هه‌مین ساڵیادى ده‌ستپێکردنى شه‌ڕى چه‌کدارى و هه‌نگاوى 15ى ئاب، پیرۆزبایى له‌گه‌لى کورد‌و خه‌باتکاران ده‌که‌ین». قه‌ره‌یلان و دۆخى خێزانی خێزانى موراد قه‌ره‌یلان به‌هۆى چالاکییه‌کانى ناوبراو، له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیا ده‌ربه‌ده‌ر کراون، تائێستا زانیارى ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه که‌ژماره‌ى خێزانه‌که‌یان چه‌نده‌و له‌کوێ نیشته‌جێن، به‌ڵام ئه‌وه پشتڕاستبووه‌ته‌وه که‌یه‌کێک لهبراکانى زیندانیکراوه و لهزیندانیشدا ئه‌شکه‌نجه‌ى زۆر دراوه.
شاناز حه‌سه‌ن چالاکوانان و رێکخراوه‌کانى ژنان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى له‌به‌رامبه‌ر ژنان کارى رێکخراوه‌کانى ژنان نییه، به‌ڵکو به‌ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمى داده‌نێن. وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:» تائێستا له‌زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به‌بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت». له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که خه‌ڵکى له‌هه‌موو شوێنێکى جیهان، یادى رۆژى جیهانى ئافره‌تان ده‌که‌نه‌وه« تائێستا له‌زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به‌بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و دورده‌خرێنه‌وه به‌بیانوى دابونهریتى کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌راوێزده‌خرێن، زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت». وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێم: مافى ژنان ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانى پۆست نیه ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»له‌م کابینه‌یه به‌شدارى ژن زۆر زیاتره، به‌ڵام به‌دیهێنانى مافه‌کانى ژنان ته‌نیا خۆى له‌به‌ده‌ستهێنانى پۆست و به‌شداریکردنى ژن نیه، به‌ڵکو هه‌موو ئەو به‌رنامه‌و پرۆگرامانه‌ى له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن قسه‌ى له‌سه‌رده‌کرێت پێویسته بهکردارى هه‌نگاوى بۆ بنرێت». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا سێ پۆستى وزارى و سێ پۆستى بریکار وه‌زیرو ژماره‌یه‌ک راوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ر ژنان که‌وتووه. ئه‌مه‌ل جه‌لال پێشیوابوو بۆ پاراستنى ژنان و سه‌قامگیربوونى ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى و پاراستنى ماف و ئازادییه‌کانى ژنان پێویست ده‌کات باس لهیهکسانى بکه‌ن، وتیشى:»ئه‌و ژنانه‌ى ده‌گه‌نه به‌رپرسیارێتى ده‌بێت بڕوایان به‌ئه‌وه هه‌بێت گه‌یشتنى ئه‌وان بهرپرسیاریهتیهکە قورس‌تر ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌پیاوان، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گۆڕانکارى ریشه‌یى بکه‌ن و ژینگه‌ى کوردستان پاکبکرێته‌وه له‌توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان». له‌په‌رله‌مانى کوردستان ژنان سه‌رۆک و جێگرى دووه‌م و له‌سه‌دا 30% زیاترى په‌رله‌مان پێکده‌هێنن، لایه‌نه‌کانیش پابه‌ندکراون که له‌هه‌ر چوار کورسى په‌رله‌مان ده‌بێت که‌سێکیان له‌ژنان بێت. شادى نه‌وزاد، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى ژنان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى زۆریان هه‌یه له‌ڕووى یاساییه‌وه‌و پێوستیان بهههموارکردنهوهى یاسا‌و ده‌رچواندنى یاساى نوێ هه‌یه تا له‌و رێگه‌یه‌وه رێگرى لهتوندوتیژییهکان بکرێت. هه‌روه‌ها وتیشى:» له‌ناو په‌رله‌ماندا کارده‌که‌ین هه‌ر یاسایه‌ک ره‌هه‌ندێکى جێنده‌رى هه‌بێت لیژنه‌ى داکۆکى کردن له‌مافى مرۆڤ ئه‌ندام بێت تیایدا تابتوانین له‌ڕووى یاساییه‌وه بنه‌مایه‌کى پته‌و دابنێین له‌ڕووى جیاوازى جێندهریهوهو یه‌کسانى جێنده‌رى بپارێزرێت». ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 8ى ئازار/مارس، په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنى ئاسایى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات و لیژنه‌ى مافى ئافره‌تان یاداشتێکى ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌ردانه‌کانیان بۆ له‌نزیکه‌وه ئاگاداربوون لهکهیس و بارودۆخى ژنان له رێکخراوه‌کان. له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستان زیاتر له (100) رێکخراوى داکۆکیکردن له‌ژنان بوونیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام رێژه‌ى توندوتیژییه‌کان به‌رانبه‌ریان زیاد ده‌بێت. چالاکوانێکى رێکخراوه‌کانى ژنان و راوێژکارى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ کاروبارى ژنان ده‌ڵێت:»رێکخراوه‌کان ته‌نیا کاریان گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌و ئه‌رکیان که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژییه‌کان نییه«. خانم ره‌حیم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» کوردستان به‌و حوکمه‌ى که‌سایه‌تى و رێکخراوه‌کان یاسای باشمان هه‌یه، به‌ڵام لهدهرچوونیهوه تائێستا کێشه لهجێبهجێکردنیاندایه، بۆیه که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان کارى رێکخراوه‌کان نیه، به‌ڵکو کارى حکومه‌ت و دامودهزگاکانهو رێکخراوه‌کان ته‌نیا کارى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه«. له‌باره‌ى رۆژى 8ى مارسه‌وه، خانم ره‌حیم باسى له‌وه‌کرد هه‌موو رۆژه‌کان ته‌نیا ره‌مزین بۆ گڕوتیندان به‌و هه‌وڵانه‌ى که‌هه‌یه بۆ رێزگرتن لهخهباتهکان و په‌یمان تازه کردنه‌وه‌و وشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکانه له‌مافه‌کانى مرۆڤ و ژنان. ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌شدارى ژنان، په‌یوه‌ندى بهکهڵچهرى پیاوسالارییه‌وه هه‌یه که‌ژنان ئه‌و پێگه‌یه‌یان پێ نه‌دراوه‌و پێیانوایه زیاتر پێویسته له‌ماڵه‌وه بێت «به‌شدارى ژنان زۆر گرنگه له‌کایه سیاسییه‌کاندا، به‌ڵام ئایا ئیراده‌ى سیاسى هه‌یه که‌ژنان به‌ڕاستى کاربکه‌ن». سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان له رۆژى 8ى مارسدا ده‌ڵێت:» توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر پیاوان به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه بورهان عه‌لى، سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌گه‌ڵ زۆربوونى داواکارى خێزان و به‌ره‌وپێشچوونى کۆمه‌ڵگه توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر پیاوان زیاده‌کات، چونکه پیاوان دووجار توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، جارێک له‌ده‌ره‌وه له‌کاتى په‌یداکردنى بژێویى بۆ خێزانه‌که‌ى و جارێکیش له‌ماڵه‌وه«. سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان پێشیوابوو له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا توندوتیژى هه‌یه‌و به‌رامبه‌ر پیاوان و ژنانیش ده‌کرێت، ناڵێم سه‌د له‌سه‌د نیه‌و راست نیه، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌و راده‌یه نه‌بێت که باسده‌کرێت. له‌باره‌ى رێکخراوه‌کانى ژنان و کارکردنیانه‌وه سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان وتى»هه‌ندێکیان هه‌ڵقوڵدراوى کێشه‌کانى ژنانن و کاریان کردووه، به‌ڵام هه‌ندێکیان ئه‌وه‌نده‌ى بۆ پله‌و پۆست و پاره کاریان کردووه ئه‌وه‌نده بۆ ژنان کارناکه‌ن که‌جه‌وهه‌رى ئیشه‌کانه‌و ئه‌وه‌ندەى وه‌ک نوینه‌رى حزب کارده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده وه‌ک توێژى ژنان کارناکه‌ن».
سه‌رکۆ جه‌مال (30) ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینى گه‌لى کوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێک لهئامانجهکانى راپه‌ڕین به‌دینه‌هاتوون، له‌پێش هه‌موویانه‌وه پارتى و یه‌کێتى، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌یه‌کى به‌شداربووى راپه‌ڕین ده‌ڵێت:» دوو ئه‌وه‌نده‌ى کاره‌ساتى ئه‌نفال خه‌ڵک له‌داخى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردستانى جێهێشتووه«. پێنجى ئازارى 1991 راپه‌ڕینى هاووڵاتیانى باشوورى کوردستان ده‌ستیپێکردو لهدهروازهى راپه‌ڕین (رانیه) به‌پشتیوانى پێشمه‌رگه دژى رژێمى به‌عس، دواتریش ناوچه‌کانى دیکه‌ى گرته‌وه‌و کۆتایى به‌ده‌سه‌ڵاتى به‌عس هێنرا لهپارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک. پاش (30) ساڵ له راپه‌ڕینى هاووڵاتیان دژى رژێمى به‌عس، هێشتا قه‌یران و کێشه‌کان رووبه‌ڕووى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته‌وه‌و نیگه‌رانییه‌کى زۆر سه‌راپاى خه‌ڵکى گرتووه‌ته‌وه. پێشمه‌رگه‌یه‌کى به‌شداربووى راپه‌ڕین: خه‌ڵک لهداى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردستانى جێهێشتووه ئازاده ره‌ش، پێشمه‌رگه‌ى دێرین و به‌شداربووى راپه‌ڕین به‌هاوڵاتى وت:»ئامانجه‌کانى راپه‌ڕین ته‌نها ئه‌وه‌ى هاتووه‌ته‌دى که‌ده‌سه‌ڵاتى به‌عس له‌ناوچه‌که‌دا نه‌ماوه‌و رۆیشتووه، ده‌سه‌ڵاتێکى کوردى هاتووه‌ته شوێنى که به‌دیلى ئه‌وانن، ئه‌وه‌ى به‌عس ته‌واوى نه‌کرد به‌رامبه‌ر کورد ده‌سه‌ڵاتى کوردى ئه‌نجامیدا، دوو ئه‌وه‌نده‌ى کاره‌ساتى ئه‌نفال خه‌ڵک له‌داخى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردستانى جێهێشتووه«. ناوبراو ده‌شڵێت: «به‌قه‌د کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌و کۆڕه‌وه‌که خه‌ڵک له‌شه‌ڕى ناوخۆ‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى کوردی‌دا کوژراوه، بێجگه لهکهمئهندامبوونى هه‌زاران و ماڵوێرانى خه‌ڵک، ده‌سه‌ڵاتێکى گه‌نده‌ڵ له‌جێى به‌عس هاتووه کهپێویستى بهڕاپهڕینێکى دیکه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌مێنێت»، ئازاده ره‌ش واى وات. سه‌رکردایه‌تیه‌کى پارتی: نه‌مانتوانیوه هه‌موو ئامانجه‌کانى راپه‌ڕین به‌دیبهێنین ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت:»بێگومان راپه‌ڕینى ئێمه به‌شێکى وه‌کو عێراق بوو، که بۆ رزگاربوون بوو له‌ژێر زوڵم و سته‌مى رژێمى عێراق و به‌شێکیشى وه‌کو نه‌ته‌وه‌ى کورد بۆ به‌دیهاتنى ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌مان بوو که زیاتر له‌سه‌د ساڵه خه‌باتى بۆ ده‌که‌ین». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئامانجه‌کانى راپه‌ڕین دیارى بکه‌ن کورد بۆ ئه‌وه‌بوو قه‌واره‌یه‌کى سیاسی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش یه‌کێک بوو له‌ئامانجه‌کان که‌پاش (30) ساڵ به‌شێکى ئامانجه‌کان به‌دیهاتوون. میرخان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو کورد توانیویه‌تى خۆى بپارێزێت، وتیشى:» به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى جینۆساید‌و له‌ناوچووندا بووین، به‌ڵام له‌ڕاپه‌ڕیندا توانیمان هه‌وڵى دوژمنان پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڕه‌شه ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کان». «بێگومان نه‌مانتوانیوه هه‌موو ئامانجه‌کان به‌دیبهێنین، چونکه ئێمه خه‌باتمان کردبوو بۆ رزگارى هه‌موو کوردستان، به‌ڵام نه‌مانتوانیوه هه‌موو کوردستان رزگار بکه‌ین، له‌زۆر جێگا ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندى حزبى وایکردبێت له‌زۆر شوێن نه‌توانین به‌رگرى لهئامانجهکانى کوردستان بکه‌ین، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌وانه لهنرخى ئه‌وه که‌مناکاته‌وه که‌ڕاپه‌ڕین توانى کورد له‌هه‌ڕه‌شه و له‌ناوچوون بپارێزێت»، سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى پارتى واده‌ڵێت. سه‌رکردایه‌تییه‌کى یه‌کێتی: خه‌ڵک په‌شیمان نییه له‌ڕاپه‌ڕین گله‌یى له‌شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌یه بێستوون سابوراوایی، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى پێیوایه سه‌ره‌تا که‌ڕاپه‌ڕین کرا جه‌ماوه‌ر راپه‌ڕینى کردووه‌و یه‌کێتى توانیویه‌تى رۆڵى گرنگ ببینێت بۆ جۆشدانى خه‌ڵک ، وتیشى:»ئامانجى راپه‌ڕین حکومه‌تێکى دیموکراتى و په‌رله‌مانێکى نوێنه‌رانى خه‌ڵک بوو، تابتوانێت هه‌موو ئەو یاسایانه‌ى حکومه‌تى به‌عس دژى کورد داینابوون هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه«. ناوبراو باسى لهئامانجهکانى راپه‌ڕین کرد بۆ دروستکردنى هه‌رێمێکى فیدراڵى له‌عێراق و عێراقیش ببێته فیدراڵى و پێکهاته‌کانى دیکه‌ش ژیانێکى دیموکراتیانه بژین»، هه‌رێمى کوردستانیش حکومه‌تێکى هاوپه‌یمانى دابمه‌زرێت، که به‌هیچ جۆرێک بیر له‌شه‌ڕى ناوخۆ‌و براکوژى نه‌کرێته‌وه، بارى ژیانى خه‌ڵک باش بکرێت و لهژێردهستهیى و کوشتن و راونان و دیلکردنى ئازادییه‌کان رزگارى ببێت». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌شڵێت:»خه‌ڵک په‌شیمان نییه له‌ڕاپه‌ڕین، به‌ڵام گله‌یى له‌شێوازى به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه له‌هه‌رێمى کوردستان، چونکه خه‌ڵک چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى ده‌کرد کهحکومهتێکى مشورخۆرو سه‌رکردایه‌تیه‌کى دڵسۆز بتوانێت ئه‌رکه‌کان جێبه‌جێ بکات، به‌داخه‌وه له‌دواى رۆیشتنى مام جه‌لال هه‌ست بهبۆشاییهکى زۆر ده‌کرێت». جڤاتى نیشتمانى گۆڕان: جۆرێک لهنائومێدى دروستبووه لاى خه‌ڵک ئاراس وه‌لى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌پاش (30) ساڵ له راپه‌ڕین ئامانجه‌کانى نه‌هاتووه‌ته‌دی له‌ڕووى سیاسیى و ئیداره‌دانى سهربهخۆو به‌درێژایى دواى راپه‌ڕین کێشه‌ى زۆر دروستبووه. «بڕواناکه‌م خه‌ڵک لهئامانجهکانى راپه‌ڕین پاشگه‌زبووبێته‌وه، به‌ڵام جۆرێک لهنائومێدى دروستبووه لاى خه‌ڵک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ى ئابوورى و سیاسى له‌م هه‌رێمه«، ئاراس وه‌لى واى وت. سهرکرایهتییهکى کۆمه‌ڵ: خه‌ڵک خۆزگه به‌ڕژێمى سه‌دام ده‌خوازن محه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» رزگارمان بووه لهڕژێمێکى دیکتاتۆر که‌خاوه‌ن ئه‌نفال و کیمیابارانه«. وتیشى :»له‌کۆمه‌ڵێک رووى دیکه‌وه وه‌ک ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى و گه‌شه‌ى ئابوورى و ئاسووده‌یى تاکى کوردى و ئازادی، له‌م رووانه‌وه خه‌ڵک ئومێدى زیاترى هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بارودۆخێکى وایان خوڵقاندووه خه‌ڵک خۆزگه به‌ڕژێمى سه‌دام ده‌خوازن، تاکى کورد بێئومێدهو په‌شیمانه له‌ڕابردووى خۆی».
هاوڵاتى به‌رپرسانى سه‌ربازیى له‌شه‌نگال ئاماژه به‌ژماره‌ى هێزه‌کانیان ده‌که‌ن، که‌ده‌گاته نزیکه‌ى (40) هه‌زار سه‌ربازو چه‌کدارو ده‌ڵێن:»بوونیان بۆ پاراستنى خاک و خه‌ڵکى ئێزیدیانه«، له‌کاتێکدا دانیشتوانه‌که‌ى (84) هه‌زار که‌سه. شه‌نگال ده‌که‌وێته رۆژئاواى پارێزگاى موسڵ و ژماره‌ى دانیشتوانه‌که‌ى به‌پێى ئامارى فه‌رمى له 2014دا نزیکه‌ى (84) هه‌زار که‌س ده‌بێت، که‌زۆرینه‌یان کوردى ئێزیدین و به‌شێکیشیان له‌عه‌ره‌ب و تورکمان پێکهاتوون. شه‌نگال یه‌کێکه له‌و ناوچانه‌ى ده‌که‌وێته ناوچه کێشه لهسهرهکانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌پێى مادده‌ى (140)ى ده‌ستورى عێراق. له 3ى ئابى 2014 شه‌نگال له‌لایه‌ن رێکخراوى داعش داگیر کراو هه‌زاران پیاوو ژن و منداڵیان رفاند‌و به‌شێکیان کوژران، دواى ئه‌و به‌رواره هێزه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) چوونه ناو شه‌نگال و پاش به‌رخودانێکى یه‌ک ساڵ و شه‌ش مانگى توانیان شه‌نگال له‌داعش پاکبکه‌نه‌وه. له‌دواى ئازادکردنى شه‌نگاله‌وه هه‌شت هێزى جیاواز له‌شه‌نگالدا بوونیان هه‌یه که‌پێکهاتوون له‌هێزه‌کانى(سه‌ربازى سوپاى عێراق، پۆلیسى فیدراڵى، پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ، هێزه‌کانى یه‌به‌شه-یه‌جه‌شه، حه‌شدى شه‌عبى، پێشمه‌رگه‌ى پاراسستنى مه‌زارگه‌ى شه‌ره‌فه‌دین، پێشمه‌رگه‌ى حه‌یده‌ر شه‌شۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه). به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌و هێزانه‌وه وه‌ریگرتووه کۆى هێزه سه‌ربازییه‌کان له‌شه‌نگالدا ژماره‌یان ده‌گاته (37) هه‌زارو (700) چه‌کدار، هه‌رچه‌نده به‌پێى هه‌ندێ ئامارى ناڕه‌سمى ژماره‌کانیان زۆر زیاترن. ئه‌و هه‌شت جۆره هێزه جیاوازه ئاماژه به‌ژماره‌ى هێزه‌کانیان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن «بۆ پاراستنى خاک و خه‌ڵکى ئێزیدى کار ده‌که‌ن». ناتق ئه‌حمه‌د عه‌لو، له‌به‌شى راگه‌یاندنى پۆلیسى قه‌زاى شنگال له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ژماره‌ى پۆلیسى ناوخۆ هه‌زارو (900) پۆلیسن که‌ئه‌رکیان پاراستنى سه‌نته‌رى شنگال و ناحیه‌کانه. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد لیوایه‌کى سوپاى عێراق لهشنگاله ژماره‌یان سێ هه‌زار و (500) سه‌ربازه. جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ده‌ڵێت چوار هه‌زارو (800) شه‌ڕڤانیان لهشهنگالدایهو هه‌موویان ئێزیدین. حه‌سو ئیبراهیم، جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» نزیکه‌ی دوو هه‌زار شه‌ڕڤانى یه‌به‌شه‌مان هه‌یه که له‌سه‌ر یه‌کینه‌کانى بهرخوانى شەنگالن، یهجهشهمان هه‌یه لهشەنگال که‌ژماره‌یان ده‌گاته دوو هه‌زار شه‌ڕڤانى ژن و کچ، سێیه‌م هێزمان ئاسایشى پاراستنى ئێزیدیخانه که (800) شه‌ڕڤانن و هیچ که‌سێکى بیانى له‌ناو ریزه‌کانى ئێمه‌دا نیه«. هه‌روه‌ها جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات وتیشى:» باههموولایهک بزانێت که‌هیچ هێزێکى په‌که‌که لهشەنگال نه‌ماون، له2017 رایانگه‌یاندووه که‌هێزه‌کانى ئه‌وان لهشەنگال کشاونه‌ته‌وه«. حه‌سو ئیبراهیم ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه بوونى هێزه‌کانیان بۆ پاراستنى خاک و خه‌ڵکى ئێزیدیانه. هاوکات، خال عه‌لی، فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌شنگال بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد دواى ئه‌وه‌ى تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشکردنى بۆ سه‌ر شەنگال کردووه ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى بڕیاریدا به‌ناردنى هێز و ئێستا نزیکه‌ی (15) هه‌زار سه‌بازى حه‌شدى شه‌عبى لهشهنگالدایه. خال عه‌لى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ربازانى حه‌شدى شه‌عبى لهشەنگال ده‌مێننه‌وه تامهترسى له‌سه‌ر شەنگال مابێت. لاى خۆیه‌وه، میرزا خه‌ڵه‌ف فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه لهمهزارگاى شه‌ره‌فه‌دین ئه‌وه‌ى باسکرد که‌ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌کانیان سێ هه‌زار که‌سه‌و ئه‌رکیان پاراستنى مهزارگاى شه‌رفه‌دینه له‌هه‌ر هێرشێک، وتیشى:»ژماره‌ى پێشمه‌رگه‌کان له‌فه‌وجى حه‌یده‌ر شه‌شۆ، که‌ئه‌وانیش سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن ژماره‌یان (900) پێشمه‌رگه‌یه«. سکرتێرى ئامر فه‌وجى لیوای (66) لهسوپاى عێراق ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که هێزه‌کانى سوپا‌و پۆلیسى فیدراڵى ژماره‌یان (14) هه‌زار که‌سه. زیاد خه‌ڵه‌ف، سکرتێرى ئامر فه‌وجى لیوای(66)ى سوپاى عێراق لهشەنگال له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»باوه‌ڕناکه‌م له‌هیچ قه‌زایه‌کى عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا هێنده‌ى شه‌نگال سه‌ربازی لێبێت، هیچ پێویست به‌و هه‌موو هێزه ناکات». ناوبراو ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ژماره‌ى سوپاى عێراق له‌شه‌نگال هه‌شت هه‌زار سه‌ربازو پۆلیسى ناوخۆ‌و فیدراڵى نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار که‌سن، وتیشى:»هێزه‌کان هه‌موویان ئه‌جێنداى سیاسی‌یان هه‌یه«.
هاوڵاتى کۆماری ئیسلامی ئێران بەبیانوی جێبەجێکردنی یاسا‌و شەرعی ئیسلامی یەکێکە لەو وڵاتانەی زیاترین سزای زیندانی بەسەر نەیاران و هاووڵاتیانی سەرپێچیکاری خۆیدا دەسەپێنێت و ئەمەش ئەو وڵاتەی کردووەتە هەشتەم زیندانی گەورەی جیهان و چوارەم زیندانی گەورەی وڵاتانی ئیسلامی. ئامارە فەرمییەکانی ئێران دەریدەخەن کەساڵانە نزیکەی (650) هەزار کەس سزای زیندانیان بەسەردا دەسەپێنرێت و ئەگەر ئەو رێژەیە بەنێوەند وەربگیرێت ئەوا لە (42) ساڵی تەمەنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئێران‌دا (27) ملیۆن کەس لەکۆی (84) ملیۆن هاووڵاتی بەتۆمەتی جیاواز لانی کەم بۆ جارێک زیندانیی کراون و لەئێستاشدا کەدۆخی ئابوریی ئەو وڵاتە لەقەیراندایە ژمارەی زیندانیانی روو لەبەرزبوونەوەیەو ئەمە وایکردووە تووێژەرانی کۆمەڵایەتی ئێران رایبگەیەنن هەر هاووڵاتییەکی ئێرانی لانی کەم دەبێت لەتەمەنی خۆیدا جارێک زیندانیی بکرێت و بەمەش ئێران دەبێتە زیندانێکی گەورە. نەتەوەیەکگرتووەکان لەماوەی تەمەنی (42) ساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا تەنها لە دوو ساڵدا بەیاننامەی لەدژی ئەو دەسەڵاتە بەهۆی پێشێلکارییەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ و مافە مەدەنییەکان دەرنەکردووە، واتە لەماوەی (40) ساڵدا دەیان بەیاننامەو بڕیار لەدژی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی دەسەڵات و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکراوە. بەپێی زایارییەکانی پێگەی ئەلیکترۆنی ناوەندی نێودەوڵەتی زیندانیانی جیهان (prisonstudies.org) لەساڵی (1980) لەئێران ژمارەی زیندانیان (10) هەزار زیندانیی بووەو دوای (13) ساڵ لەدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بەسەر ئێران‌دا ئەو ژمارەیە بۆ زیاتر لە (101) هەزار زیندانیی بەرز دەبێتەوەو لەساڵی (2001) دەگاتە (158) هەزار زیندانیی و لەساڵی (2018) بۆ زیاتر لە (240) هەزار زیندانیی بەرزدەبێتەوەو ژمارەکە بە بەردەوامی لەهەڵکشاندایە، بۆیە لەئێستادا ئێران بەپێی ئامارە فەرمییەکان هەشتەم وڵاتە لەجیهاندا کە زیاترین کەسی لەزیندانەکاندا هەیە . بەرپرسانی ئێران رەتیدەکەنەوە پلەی وڵاتەکەیان لە رووی زۆری ژمارەی زیندانیان هەشتەمی جیهان بێت، بەڵام حاشا لەوە ناکەن کەچوارەم وڵاتی ئیسلامین کەزیاترین زندانیان هەیە. زمان و زیندان لەئێران پێگەی ئەلیکترۆنی ئەتڵەسی زیندانەکانی ئێران (united4iran.org) ئاشکرای کردووە بەپێی ئەوەی (60%)ی خەڵکی ئێران بەزمانی فارسی قسە دەکەن و بە رەچەڵەک بەفارس ئەژمار دەکرێن، دەبێت بەپێوەرە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان (60%)ی رێژەی کەسانی زیندانی‌کراون لەو وڵاتە لە رەچەڵەکی فارس بن، بەڵام لەئامارەکاندا دەردەکەوێت کەدوای رەچەڵەکی تورکمان، فارسەکان کەمترین کەسیان لەزیندانەکاندایەو لەبەرامبەردا زۆرترین ژمارەی زیندانیی کورد بەتۆمەتی جیاوازیی ئایینی و سیاسیی لەزیندانەکانی ئێراندان. ئەو پێگەیە روونیکردووەتەوە کورد بەپلەی یەکەمی ژمارەی زیندانیکراوانی ئێران دێت لە رووی تۆمەتی سیاسی و ئایینەوەو فارس لەپلەی دووەمی تۆمەتی سیاسی و عەرەب لەپلەی سێیەم و بلوچ لەپلەی چوارەمی زیاترین زیندانیانی سیاسیی ئێران‌دا دێن. هەروەها ئاشکرای کردوە لەماوەی (42) ساڵ حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامی‌دا (541) دادوەری سەر بەدەزگای دادی ئەو دەسەڵاتە هەزاران کەسی سیاسیی و ئایینیی جیاوزایان لەئێران سزا داوەو رەوانەی زیندانەکانیان کردوون، زۆربەی زیندانیانی سیاسی بەتۆمەتی (هەوڵ و چالاکی لەدژی کۆماری ئیسلامی و ئاسایشی نیشتیمانی و جەنگ لەدژی حوکمی خودا‌و دروستکردنی گروپ و رێکخراوی نەیارو تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی و سیخوڕی) لە ئێران سزادراون. هەر کەسێک لەئێران جارێک زیندان دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی ئێران زیاترە لە (84) ملیۆن کەس، کەساڵانە نزیکەی (650) هەزار کەس لەو وڵاتە بەتۆمەت و تاوانی جیاواز زیندانیی دەکرێن و رۆژنامەی ئاسیا کە رۆژنامەیەکی ئابوورییە و لەئێران چاپ و بڵاودەکرێتەوە بەناونیشانی (ژمارەی زۆری زیندانیی لەئێران) نووسیویەتی: دۆخی ئابوریی و کەمبوونەوەی داهات ئاستی ژمارەی زیندانیانی لەئێران بەرزکردووەتەوەو بەپێی ئامارە رەسمییەکان بۆ هەر (100) هەزار کەس نزیکەی (290) کەس لەئێران زیندانیی دەکرێن و لەهەر ساڵێکدا نزیکەی (650) هەزار کەس لەدانیشتوانی ئێران بۆ ماوەی تەنانەت رۆژێکیش بێت زیندانیی دەکرێن، لەکاتێکدا توانای لەخۆگرتنی زیندانەکانی ئێران تەنها (88) هەزار کەسە. رۆژنامەکە نووسیویەتی بەهۆی ئەوە ژمارەو سزای زیندانیکردن لەئێران زۆرە، پێدەچێت هەر هاووڵاتییەک تاکۆتایی ژیانی لەو وڵاتە بەلانی کەمەوە (24) سەعات زیندانیی بەربکەوێت. ئێران وڵاتێک لەزیندان ئێران کە لە(31) پارێزگا پێکدێت زیاتر لە (451) شار‌و شارۆچکە لەخۆدەگرێت و خاوەنی (268) زیندانی ئاشکرایە کە بۆ دوو شارۆچکە لەزیندانیک زیاتر دروستکراوەو نزیکەی چوار هەزار پاوانەی ئەلیکترۆنی بۆ زیندانیانی ئێران بەکار دەهێنرێن و بەرپرسانی زیندانەکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە ئەو ژمارەیە لەپاوانە کەمەو پێویستیان بە (40) هەزار پاوانەی ئەلیکترۆنی هەیە بەمەبەستی چاودێریی ئەو زیندانیانەی بەمەرج ئازاد دەکرێن یان سەرقاڵی کارکردنن لەدرەوەی زیندان. لەو ژمارە زۆرەی زیندان لەئێران تەنها (108) زیندان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چاودێریی و بەڕێوەدەبرێن چونکە (51) زیندان سەر بەدەزگای هەواڵگریی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیتلاعات)ەو (29)زیندان لەژێر دەسەڵات و چاودێریی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندایە. شەش زیندانی ئێران بەهۆی مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانیان لەلایەن ئەمەریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، کەبریتین لەزیندانی (قەرچەک، فەشافویە، عادل ئاباد، ئێوین، وەکیل ئاباد، ورمێ). ئەگەرچی بەپێی یاساکانی ئێران نابێت هیچ تۆمەتبارێک لەژێر ئازار‌و ئەشکەنجەدا ناچار بەدانپێدانان بکرێت، بەڵام دەزگای دادی ئەو وڵاتە لێکدانەوەی خۆی بۆ ئەو یاسایە دەکات و جێبەجێکردنی ئازار‌و ئەشکەنجە بەبڕیاری دادوەری دۆسیەی تۆمەتبارەکان گرێ دەداتەوەو تائێستا بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو شێوازە لەدانپێدانانی زۆرەملێ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان هۆشداریان داوەتە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام ئەو دەسەڵاتە تۆمەتی ئازار‌و ئەشکەنجەی رێکخراوو مەبەستداری لەئێران رەتکردووەتەوە. زیندان بووەتە نەخۆشخانە ئەسغەر جیهانگیر بەرپرسی پێشوی ناوەندی زیندانەکانی ئێران ئاشکرای کردووە لەساڵی (2020) نزیکەی (211) هەزار زیندانیی لەئێران هەبووە، کە لەو ژمارەیە دوو هەزار زیندانیی تووشی نەخۆشی ئایدز و حەوت هەزاریان تووشی ڤایرۆسی جگەر بوون کەهەردوو جۆری نەخۆشییەکە مەترسیدارەو پێویستیان بەپزیشک و پسپۆڕی چارەسەریی تایبەت هەیە، بەڵام تەنها (50) پزیشک بۆ ئەو نۆ هەزار نەخۆشە مەترسیدارە دابین کراوە. کۆمارێکی بێبەزەیی لەساڵی (1988) بەفەرمانی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەرو رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لەچوارهەزارو (482) زیندانیی کە بەتۆمەتی دژایەتی (کۆماری ئیسلامی) لەزیندانەکانی ئەو وڵاتە بوون، بەکۆمەڵ لەسێدارە دران و لەگۆڕی بەکۆمەڵ و نهێنیدا تەرمەکانیان شاردرایەوە. جگە لەوەش رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بەدۆخی زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە؛ زیندانەکانی ئەو وڵاتە بێبەزەییانەو نامرۆڤانەیەو زۆربەی زیندانییەکان بێبەشن لە خزمەتگوزاریی تەندروستی و پاک‌وخاوێنی و جێگەی خەوتنی گونجاو. ژمارەی ئاشکرای زیندانیان بەپێی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتیی زیندانیانی جیهان نزیکەی (10) ملیۆن کەس لەجیهاندا زیندانیی کراون و ژمارەی زیندانیانی ساڵی (2014) لەئێران نزیکەی (225) هەزارو (290) بووە، کەدەکاتە بۆ هەر (100) هەزار کەس لەئێران (290) زیندانیی لەو وڵاتە. ژنان (3%)ی ئەو ژمارەیە لەزیندانیان پێکدێنن و نزیکەی (3%)ی زیندانییەکانیش هاووڵاتیانی بیانین، لەکاتێکدا لەو ساڵەدا توانای لەخۆگرتنی زیندانەکانی ئێران (140) هەزار کەس بووە. ساڵی (2019) و دوای نۆ ساڵ بۆ یەکەمجار ژمارەی زیندانییەکان لەئێران دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و بە رێژەی (20%) بۆ کەمتر لە (200) هەزار زیندانی کەم دەبێتەوە. رێکخراوی نێودەوڵەتیی زیندانیانی جیهان ئاشکرای کردووە ژمارەی زیندانیانی ئێران لەساڵی (2020)دا (189)هەزار کەس بووە، کە بەراورد بەساڵی (2014) ژمارەی زیندانیانی ئەو وڵاتە بە رێژەی (25%) کەمی کردووەو بەرپرسانی زیندانەکانی ئێران رایانگەیاندووە زیاتر لە (52%)ی ئەو زیندانیانە پێشتر پێشینەی زیندانیکردنیان هەبووە و (47%) بۆ یەکەمجار بووە کەسزای زیندانیی بەسەریاندا جێبەجێ کراوەو رێژەی (36%)ی ئەو زیندانیانە بەهۆی سزادان لەسەر تاوانی بەکارهێنان و مامەڵە بەماددە هۆشبەرەکان بووەو رێژەی تاوانی دزین و رفاندن (29%)و تاوانی کەسی یان کێشەو دوژمنداریی کەسی (10%) بووە. خامنەیی و لێخۆشبوو‌ن لەبەندی (11) لەیاسای ژمارە (110)ی دەستوری ئێران ئاماژە بەوەکراوە کە تەنها یەک کەس بە راوێژ لەگەڵ سەرۆکی دەزگای دادی ئەو وڵاتە دەتوانێت لێخوشبوونی گشتی بۆ تاوانبار‌و زیندانیان دەربکات، کەئەویش رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەییە. ساڵی (2019) بەهۆی یادی (40) ساڵەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران لێبوردنێکی گشتیی بەفەرمانی عەلی خامنەیی، دەردەکرێت کە (94)هەزار زیندانیی دەگرێتەوە و نزیکەی (61) هەزار زیندانیی لەو وڵاتە ئازاد دەکرێن، بەڵام ئەمساڵ و لەیادی (42)ساڵەی کۆمارەکەدا لێخۆشبوونی بۆ سێ هەزارو (840) زیندانیی وڵاتەکەی دەرکردووە کە لێخۆشبوونەکە ئازادکردن و سوککرنی سزای ئەو ژمارە زیندانیەی لەخۆگرتووە. خەرجیی سەرسوڕهێنەری زیندانەکانی ئێران بەرپرسانی زیندانەکانی ئێران رایانگەیاندووە؛ ساڵانە بڕی (54) ملیۆن تمەن کەدەکاتە نزیکەی دوو هەزار دۆلار بۆ بژێویی و خزمەتگوزاریی هەر زیندانییەک تەرخان دەکرێت، کە بەپێی ژمارەی زیندانییەکان دەبێت ساڵانە نزیکەی چوار ملیار دۆلار بۆ زیندان و زینداییەکان لەئێران تەرخان بکرێت، ئەمەش کێشەی گەورەی بۆ بودجەی ئەو وڵاتە دروستکردووە و پەرلەمان حکومەتی ناچار کردووە بۆ دابینکردنی ئەو بڕە بودجەیە بەشێک لەکەلوپەل و ئامێرە حکومەییەکان بخاتە زیادکردنی ئاشکراوەو ئەمەش جێگەی گومانی زۆری میدیا‌و چاودێرانی دۆخی ئێرانە، چونکە دۆخی خزمەتگوزاریی بۆ زیندانیان لەو وڵاتە لەخراپترین ئاستدایە. ئەو بڕە لەخەرجی و تێچووی خزمەتگوزاریی زیندانیان لەکاتێکدایە کە بەوتەی بەرپرسانی پەروەردە لەئێران بڕی تێچوو خەرجییەکانی یەک ساڵی هەر خوێندکارێک بۆ حکومەت لەو وڵاتە دوو ملیۆن و (700) هەزار تمەنە، کەدەکاتە نزیکەی (110) دۆلار‌و ئەم بڕەش بەراورد بەو پارەیەی بەناوی خەرجییەوە بۆ هەر زیندانییەک خەملێنراوە زۆر کەمترەو جیاوازییەکی سەرسوڕهێنەریان هەیە. کۆماری پێشێلکردن لەساڵی (1979)و دوای هاتنەسەرکاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەئێران، ئەو دەسەڵاتە لەماوەی (42) ساڵ حوکمڕانیدا تەنها لەدوو ساڵدا بڕیارنامەی لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بۆ دەرنەکراوەو دۆسیەی مافی مرۆڤ و مافی مەدەنیی ئەو دەسەڵاتە لەنەتەوەیەکگرتووەکان رەشە و رەنگە ئەمەش بووبێتە هۆی ئەوەی بەیەکێک لەو وڵاتانەی کە بەزیاترین پێشێلکاری و گەورەترین زیندان لەجیهاندا ناسرابێت. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران (هرانا) لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بەدۆخی مافی مرۆڤ لەساڵی (2020) لەئێران ئاشکرای کردووە کە لەو ساڵەدا سزای (668) هەزارو (130) رۆژ زیندانی کەدەکاتە (22) هەزارو (271) مانگ زیندانی و سزای (23) هەزارو (946) قامچی و (236) سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی ئەو ڵاتەدا سەپێنراوە، کە (72%)ی سزای سێدارە بەنهێنی جێبەجێ کراوەو (80%)ی سزاکەش بەسەر تاوانبارانی کوشتنی بەئەنقەستدا سەپێنراوە.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رێکى راهێنان جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌ماوه‌ى سێ مانگدا چارهسەرى بنبڕى دوو منداڵى ئۆتیزمیان کردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانیش ده‌ڵێت:» ئۆتیزم چاره‌سه‌رى بنبڕى نیه«. ماوه‌ى زیاتر له‌سێ مانگه سه‌نته‌رێک به‌ناوى «چاره‌سه‌رى ئۆتیزم» (ACARD)له‌سلێمانى کراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى مۆڵه‌تى پێدراوه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن چاره‌سه‌رى کۆتایى هیچ که‌سێکى ئۆتیزم ناکرێت. ئۆتیزم بریتیه لهشێوان و تێکچوونى هه‌ڵسوکه‌وت و بیرکردنه‌وه‌ى و په‌یوه‌ندى کردنى منداڵ له‌گه‌ڵ که‌سانى ده‌وروبه‌رو رێژه‌ى تووشبوونهکهش له‌منداڵێکه‌وه بۆ یه‌کێکى دیکه ده‌گۆڕێت، هه‌ندێکیان نیشانه‌کانیان لاوازه، ئه‌م جۆره‌یان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ ژیان به‌سه‌رببه‌ن و هه‌ندێکى دیکه‌شیان نیشانه‌کان زیاتره، ئه‌م جۆره‌یان پێویستیان به‌که‌سانى دیکه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت درێژه به‌ژیان بدات. سه‌نته‌رێک بانگه‌شه‌ى چاره‌سه‌رى ئۆتیزم ده‌کات له‌هه‌رێمى کوردستاندا زیاتر له‌دوو هه‌زار منداڵى ئۆتیزم بوونى هه‌یه، بەوتهى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌که چاره‌سه‌ریان بۆ (10) مناڵ کردووه. چانى ئه‌مجه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ACARD بۆ (چاره‌سه‌رى ئۆتیزم) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »ئه‌م سه‌نته‌ره بۆ خزمه‌تى منداڵانى ئۆتیزم کراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵات نه‌که‌ن و تێچوویه‌کى زۆر خه‌رج نه‌که‌ن و له‌نزیکترین شوێن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، چونکه راهێنانه‌کان ماوه‌یه‌کى زۆرى پێویسته تا منداڵه‌که چاره‌سه‌ر ده‌کرێت». هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌که ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد چاره‌سه‌ره‌که‌یان بۆ منداڵانى ئۆتیزم فیزیاییهو کیمیایی نیه، وتیشى:» ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى ئامێر‌و راهێنانهوهیه که رۆژانه به‌منداڵه‌که ده‌کرێت و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت». چانى ئه‌مجه‌د باسى لهسهنتهرهکهى خۆیان کرد کهستافهکهیان هه‌مووى کورده و له‌ئه‌مریکا راهێنانیان پێکراوه «سه‌نته‌ره‌که رۆژانه یه‌ک منداڵ وه‌رده‌گرن، تا بتوانن هه‌موو کاته‌که‌ى پێببه‌خشن و راهێنانه‌کان سودى هه‌بێت بۆیان و له‌ماوه‌یه‌کى زوودا چاره‌سه‌ر بکرێت». بەڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌که جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه تائێستا زیاتر له (10) منداڵ له‌م سه‌نته‌ره چاره‌سه‌رى وه‌رگرتووه‌و دوان له‌وانه به‌ته‌واوى چاک بوونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رى کۆتای‌یان وه‌رگرتووه. له‌باره‌ى نرخى چاره‌سه‌رکردن له‌م سه‌نته‌ره، چانى ئه‌مجه‌د ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه کهنرخهکان دیاریکراون نین و به‌پێى پله‌ى ئۆتیزمهکهو حاڵه‌تى منداڵه‌که ده‌گۆڕێت. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، سه‌نته‌رى ACARD بۆ (چاره‌سه‌رى ئۆتیزم) پاره‌یه‌کى زۆر لهخێزانهکانى مناڵانى ئۆتیزم وه‌رده‌گرێت که لهههزارو (500) دۆلار بۆ هه‌ر چوار هه‌زار دۆلار ده‌ڕوات. سه‌باح هه‌ورامى: پێویسته دایکان و باوکان به ریکلام و بانگه‌شه‌ى سه‌نته‌رێک باوه‌ڕ نه‌که‌ن سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»ئه‌و سه‌نته‌رانه له‌وه‌زاره‌تى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى مۆڵه‌تى کارکردنیان پێدراوه«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که «ئۆتیزم هیچ چاره‌سه‌رێکى بنه‌ڕه‌تى نیه، ته‌نیا پێویسته دایک و باوکان و هاووڵاتیان خۆیان هۆشیاربن و به ریکلامى سه‌نته‌ر و بانگه‌شه‌یه‌ک باوه‌ڕ نه‌که‌ن». هاوکات، ئاسۆ حه‌وێزى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئۆتیزم پله‌به‌ندى هه‌یه، ئه‌گه‌رى زۆره، پله زۆر کهمهکهى له‌وانه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام چاره‌سه‌رى هه‌موو منداڵێکى ئۆتیزم ناکرێت». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ناتوانن بڵێین هه‌موو تووشبوویه‌کى ئۆتیزم چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام ره‌نگه بتوانێت نیشانه‌و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر منداڵه‌که که‌مبکاته‌وه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و سه‌نته‌ره مۆڵه‌تى لاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌یه. پزیشکانى پسپۆڕ: ئۆتیزم چاره‌سه‌رى بنبڕى نییه پزیشکێکى پسپۆڕى مێشک و ده‌مار ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئۆتیزم نه‌خۆشى نیه‌و کێشه‌یه‌کى ره‌فتارییه و چاره‌سه‌رى بنبڕى نیه. دیار نه‌جیب، پسپۆڕى ده‌مارو مێشک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »منداڵى ئۆتیزم له‌دواى سێ ساڵیدا ده‌رده‌که‌وێت، منداڵه‌که ناتوانێت هه‌ڵسوکه‌وتى ئاسایى بکات، به‌پێى ته‌مه‌ن و ژیانى رۆژانه‌ى خۆى، به‌پێى ته‌مه‌نه‌که‌ى فێر نابێت، بۆیه هۆکارێکى دواکه‌وتنى قسه‌کردن و زیره‌کى منداڵ به‌ئۆتیزم داده‌نرێت». ئه‌م پزیشکه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه زۆربه‌ى کات ئۆتیزم له‌دواى له‌دایکبوونى منداڵه‌که‌وه دروستده‌بێت» کێشه‌یه‌که له‌کاتى له‌دایکبوونیدا». دیار نه‌جیب پێشیوابوو چاره‌سه‌رى ئۆتیزم نیه، چونکه نه‌خۆشیى نیه تا بهحهپ و ده‌رمان چاره‌سه‌ر بکرێت و کێشه‌یه‌کى رهفتاریه، بۆیه بهسهنتهرهکان و دووباره تێکه‌ڵاوکردنى له‌گه‌ڵ خه‌ڵک چاره‌سه‌ر ده‌بێت، وتیشى:»ناتوانرێت بوترێت چاره‌سه‌رى بنبڕى ئۆتیزم هه‌یه، چونکه ئه‌و منداڵه له‌گه‌شه‌و زیرهکییهکانى دواکه‌وتووه‌و ناتوانێت چاره‌سه‌ر بکرێت ته‌نیا دووباره راهێنانهوهیه«. ئه‌و پزیشکه‌ى مێشک و ده‌مار ئه‌وه‌شى خستەڕوو له‌ئێستادا زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى به ئۆتیزم دیاریده‌کرێن، ئۆتیزم نین، به‌ڵکو ته‌نها هه‌ندێک نیشانه‌ى دواکه‌وتنى ته‌مه‌ن و زیره‌کی تێدایه بۆیه به‌ئۆتیزم ناوده‌برێن. پسپۆرێکى ده‌روونى: له‌جیهاندا هیچ ئامێرێک رێگه‌پێدراو نیه بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتیزم محه‌مه‌د قادر، پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌کان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وتى: »ناتوانرێت بوترێت له‌سه‌دا سه‌د ئۆتیزم چاره‌سه‌رى هه‌یه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ته‌کنیک به‌کارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سه له‌ژیانى رۆژانه‌ى به‌رده‌وام بێت به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوو، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که رێژه‌که‌ى زۆر که‌م بێت له‌وانه‌یه بتوانرێت به‌ڕێگه‌ى راهێنان و کارکردنه‌وه که‌سێکى ئه‌کتیڤ و سه‌رکه‌وتووى لێده‌ربچێت له‌کۆمه‌ڵگه‌دا». ئه‌م پسپۆڕه ده‌روونییه هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ڕووى زانستییه‌وه ئه‌وه زانراوه هیچ ده‌رمانێک چاره‌سه‌رى ئۆتیزم ناکات، به‌ڵکو ته‌نیا کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ى لاده‌بات، ئه‌گینا هیچ ئامێرێک له‌لایه‌ن دامه‌زراوه زانستییه‌کانه‌وه رێگه‌پێنه‌دراوه‌و وه‌ک پزیشکانى ده‌روونى هیچ کام له‌و ئامێرانه به‌ڕێگه‌ى زانستى نابینن بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتیزم. محه‌مه‌د قادر ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه له‌جیهاندا ئامێرى جۆراوجۆر هه‌یه‌و به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام هیچیان بنه‌ماى زانستیى نیه‌و وتیشى:»هیچ ئامێرێک بۆ بنهبڕى نه‌خۆشى ئۆتیزم بوونى نیه، ته‌نیا بۆ ده‌ستکه‌وتنى قازانجى ماددیی و ئیستیغلالکردنى ئه‌و باره ده‌روونییه‌ى دایک و باوکانه«. محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى پزیشکانى ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى هێڵى یه‌که‌من بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتیزم، که‌ئه‌وه‌ش به‌پێى حاڵه‌ت ده‌گۆڕێت و توند‌و زۆر توند‌و ئاسانى هه‌یه«.
کاکەلاو عەبدولڵا لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا لەژێر سەرپەرشتی ئیدارەی بایدن دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، بەڵام بەهێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی تاران لەسوریا ئەو پەیامەی گەیاند کەناهێڵێت «بریکارەکانی چیان پێ خۆشبێت لەهەرێمەکەدا ئەنجامی بدەن». بۆ یەکەمجار لەژێر سەرپەرشتی جۆو بایدن، ئەمریکا گورزی خۆی وەشاند لەئێران و لەچەند هێرشیکی ئاسمانی‌دا چەند گروپێکی سەر بەئێرانی لەسوریا کردە ئامانج. هێرشەکان لەبەرەبەیانی ٢٦ی مانگی رابردوو ئەنجامدران و وەڵامێک بوون بۆ هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر لە ١٥ی هەمان مانگ کەبووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێک و بریندابروونی نۆ بەڵێندەری تر لەگەڵ سەربازێکی ئەمریکی لەبنکەی هاوپەیمانان لەفرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر. «ئێمە دڵنیاین ئەو ئامانجەی پێکامان لەلایەن هەمان ئەو میلیشیا شیعانەوە بەکاردەهێنران» کەهێرشەکانی هەولێریان ئەنجامدا، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا دوای هێرشەکان وای وت. هێرشەکانی ئەمریکا چەند دامەزراوە و بنکەیەکی سەربازیی کردە ئامانج لەناوچەی ئەبوکەمال کەدەکەوێتنە نێوان سنوری سوریا‌و عێراق. بنکەکان سەر بە کەتائیبی حزبوڵا و کەتاییبی سەید ئەلشوهەدا بوون کەدوو گروپی سەر بەحەشدی شەعبین. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە (٢٢) سەرباز لەهەردوو گروپ لەهێرشەکاندا کوژراون. پەیامی هێرشە ئاسمانییەکە بەپێی وتەی شارەزایان، هێرشەکەی واشنتن پەیامێک بوو بۆ ئێران کە رێگە نادات نیازپاکی ئیدارەی بایدن بقۆزێتەوەو بریکارەکانی هەرشتێکیان بوێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامی بدەن. پۆڵ ئادەمز، شیکەرەوە لە (بی بی سی نیوز) نووسیویەتی، «هێرشەکان پەیامێکە بۆ ئێران کە : تەنها لەبەرئەوەی ئامادەی دانیشتنین لەگەڵتان مانای ئەوە نییە بریکارەکانت لەهەرێمەکەدا چیان بوێت بیکەن». دوای (٢٤) کاتژمێر لەئەنجامدانی هێرشەکە، جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەوەڵامی پرسیارێکدا کەئایا پەیامی هێرشەکەی چی بوو رایگەیاند، «ناکرێت بەجۆرێک رەفتار بکەیت کە وابزانیت لێی قوتار دەبیت، ئاگاداربن». سباستیان رۆبڵن، ستووننوسی گۆڤاری (فۆربسی ئەمریکی)، لەوتارێکدا نووسیویەتی: پەیامی ئیدارەی بایدن سەبارەت بەهێرشەکەی ئەبوکەمال دوو مەبەستی هەبوو: بۆ ئەوەی پیشانی بدات سزای هەر هێرشیکی کوشندە دەدات بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا. «بەڵام بەشێوەیەک وەڵامی دەبێت کەهاوئاست بێت بەهیوای ئەوەی کە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران زیندوو ببێتەوە». سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی ئەمریکای ئیدانە کرد‌و بە «شەڕەنگێزی نایاسایی» وەسفی کرد. بایدن و رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ یەکێک لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی جۆو بایدن گەڕانەوەی ئەمریکا بوو بۆ رێککەوتنی چەکی ئەتۆمی ئێران کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەساڵی ٢٠١٨ لێی کشایەوەو سزای ئابوریی بەسەر ئێران‌دا سەپاندەوە. ئەوەی تائێستا روونە هیچ لایەکیان ئامادەی ئەوە نین دانیشتن لەگەڵ یەک ئەنجامبدەن بەوپێیەی واشنتن داوای ئەوە دەکات ئێران پابەندی تەواوەتی خۆی بە رێککەوتنەکەوە بکات لەکاتێکدا تاران داوای ئەوە دەکات دەبێت لەپێشدا هەموو سزا ئابورییەکانی لەسەر هەڵبگیرێت. لە ١٩ى شوباتى ٢٠٢١، نێد پرایس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، رایگه‌یاند ئه‌مریکا «بانگهێشتنامه‌ی» وڵاته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان قبوڵ ده‌کات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر رێگاچاره‌یه‌کى دیپلۆماتى له‌سه‌ر پرۆگرامى ئەتۆمی ئێران. لەناوەڕاستی مانگی رابردوودا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یکرد که‌ده‌ستپێگه‌شتنى لێکۆڵه‌رانى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى سنوردار ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌وزه‌ى ناوکى وڵاته‌که ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى رێککهوتنهکهى ٢٠١٥ په‌یوه‌ستییه‌کانى خۆیان جێبه‌جێ نه‌که‌ن. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٢١شه‌وه تاران پیتاندنى یۆرانیۆمى گه‌یانده له‌سه‌دا ٢٠%، که‌ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌و به‌پێى رێککه‌وتنه‌که ته‌نها له‌سه‌دا ٣.٦٧% رێگه‌ی پیدراوه یۆرانیۆم بپیتێنێت. بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ ئاژانسەکە، ئێران ماوەی سێ مانگی بۆ لێکۆڵەران درێژ کردەوە تا بتوانن لەلێکۆڵینەوەکانیان بەردەوام بن، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی چەندین پەرلەمانتار کەپرۆژەیاساکەیان تێپەڕاندبوو بۆ قەدەغەکردنی لێکۆڵینەوەی ئاژانسەکە لەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. لەنێوخۆی ئێران‌دا، دوو بۆچون دروست بوون، کە یەکێکیان دەیەوێت وڵاتەکە زیاتر تووند بێت و خاڵەکانی رێککەوتنەکە زیاتر پێشێلبکرێت و ئەویتریش دەیەوێت کە نەرمی پیشانبدات. رۆژنامەی رۆژانەی ئێران، کە لەحەسەن رۆحانی سەرۆکی ئیرانەوە نزیکە، لەستوونێکدا باس لەوەدەکات: ئەوانەی دەڵێن دەبێت ئێران کردەی توند بگرێتەبەر لەسەر رێککەوتنەکە، دەبێت ئەوەش بڵێن کەگەرەنتی چییە ئێران دیسان وەک رابردوو بەتەنها بەجێناهێڵرێت. ئەم ستوونە دوای رێگەپێدانی حکومەتی ئێرانە بەلێکۆڵەرەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بۆ سێ مانگی تر بڵاوکرایەوە. لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی رۆژانەی کەیهان، کەسەرنوسەرەکەی لەلایەن عەلی خامنەییەوە دەستنیشانکراوە، رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد بەبڵاوکردنەوەی ئەوەی کە رێککەوتنەکە «بەبێ بەشداری و بۆچوونی ئەنجومەنی ئاسایشی باڵای نیشتمانی ئامادە نەکراوە». میر جاودەنیفەر، مامۆستا لەناوەندی هەرزیلە لەئیسرائیل، بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە کە «ئابوری ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمریکا، کۆڤید-١٩، هەروەها گەندەڵییەوە زۆر خراپی لێ بەسەرهاتووە، بۆیە ئەگەر بایدن یەکەم هەنگاو بنێت بەلابردنی بەشێک لەسزاکان... خامنەیی ئامادە دەبێت کەبگاتە رێککەوتنێک لەگەڵی». دوای بوونی جۆو بایدن بەسەرۆکی ئەمریکا چی گۆڕاوە لەسیاسەتی کۆشکی سپی بەرامبەر ئێران سیاسەتی کۆشکی سپی بەرامبەر ئێران گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە نەدیوە دوای دۆناڵد ترەمپ و هاتە سەرتەختی جۆو بایدن بەوپێیەی سزاکانی سەردەمی سەرۆکی پێشوو هێشتا ماون و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران هێشتا باش نین. بەپێی وتەی شیکەرەوان، ئەوەی جێی سەرنجە کەئیدارەی بایدن وەک ئیدارەی پێشوو هەڵەشە نییە لەبەرامبەر تاران‌دا، ئەمەش دوای هێرشە ئامسانییەکە دەرکەوت بۆ سەر ناوچەی ئەبوکەمال لەسوریا. «وادیارە واشنتن جیاوازییەکی روون دەردەخات بە بەراورد بەکردە هەڵەشەییەکانی ئیدارەی پێشوو»، ئادەمز وای نووسیوە. لەسەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر کوژرانی بەڵێندەرێکدا لەعێراق لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٩، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بەکوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، کرد لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ لەکاتێکدا وەڵامی ئیدارەی بایدن، بەپێی وتەی چاودێران، بۆ کوژرانی بەڵێندەرێک لەهێرشەکەی هەولێردا «هاوئاست بوو» بەجۆرێک لەجۆرەکان «حەق بەحەق بوو». هێرشەکەی ئیدارەی بایدن ئەوەش دەردەخات کەنابێتە مەترسی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران. نیک پاتن واڵش، سەرنووسەری بەشی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سی ئێن ئێن، لەوتارێکدا نووسیویەتی: هێرشەکەی ئەمریکا لەسەر سنوری عێراق-سوریا هەڕەشەیەکی بەرجەستە دروستناکات بۆ دیبلۆماسییەت لەگەڵ ئێران، رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بۆ ئەوە پێکهێنرا کەئێران دووربخاتەوە لەدەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی نەک ویستی بۆ هەژمونی هەرێمی و کارکردن لەسەر پرۆگرامی چەکی تر». ئابوری ئێران و هەناردەی نەوت سزا ئابورییەکانی ئەمریکا زیانێکی زۆر گەورەی گەیاندووە بەئابوری ئێران، بەڵام ئەوەی ئیدارەی پێشووی دەیخواست کەگەیاندنی هەناردەی نەوتی ئێران بوو بە «سفر» نەهاتە دی، بەڵکو لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە لەتشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هەناردەی نەوتی وڵاتەکە لەهەڵکشاندایە. بەپێی وتەی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، کەهەفتەی پێشوو بۆ پرێس تیڤی ئێران قسەی کرد، سزا ئابورییەکانی واشنتن بڕی یەک ترلیۆن دۆلار زیانی گەیاندووە بەئابوری وڵاتەکەی. زەریف وتیشی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ (٨٠٠) جۆری سزای کۆنی سەپاندووەتەوەو (٨٠٠) جۆری تری نوێی لەسەر داناوە بۆ تێکشکاندنی ئابوری وڵاتەکەی. زەریف باسی لەوەشکرد، لەحاڵەتی گەڕانەوەیان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا داوای قەرەبوو دەکەنەوە. لەئایاری ٢٠١٨ بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ی ئێران کشایەوەو لەچوارچێوەی هەڵمەتی «فشاری باڵا» واشنتن دەستیکرد بەسەپاندنەوەی سزای ئابوری لەسەر تاران. لەساڵی ٢٠١٩، مایک پۆ‌مپێیۆ باسی لەوەکرد کەدەیانەوێت هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەننە سفر، لەکاتێکدا کە رایگەیاند سزاکانی وڵاتەکەی هەناردەی نەوتی ئێرانی گەیاندووەتە (٤٠٠) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا. بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای S&P Global Platts، کەکۆمپانیایەکی بەریتانییە و زانیاری بازرگانی و شیکاری نرخی نەوت بڵاودەکاتەوە، هەناردەی نەوتی ئێران لەمانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بەرزبووەتەوەو مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵیش ئاستی بەرهەمهێنان بەرزترینی تۆمارکردووە لەساڵی ٢٠١٩ەوە. بەپێی راپۆرتەکە، ئێران لەمانگی کانونی دووەمی ٢٠٢ەوە، (٨٠٠) هەزار بۆ یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی نەوتی قورسی هەناردەکردووە، کەئەمەش هەڵکشانێکی بەرچاوە بەبەراورد بەساڵی رابردوو کە لەهەندێک مانگدا هەناردەی رۆژانەی وڵاتەکە دەگەیشتە (٥٠٠) هەزار بەرمیل. کڕیاری نەوتی ئێران بەپلەی یەکەم چینەو دوای ئەویش ڤەنزوێلاو یابان و کۆریای باشور دێن. راپۆرتەکە ئەوەش دەردەخات کەحکومەتی ئێران داوای لەدامەزراوەکانی کردووە کە بەرهەمهێنان زیاد بکەن و لەمانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بەرهەمهێنان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و (١٤٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە، ئەمەش زۆرترین ئاستی بەرهمهێانە لەتشرینی دووەمی ٢٠١٩ەوە. بەڵام کۆمپانیای پێترۆ لۆجیستیکی سویسری، لەنوێتترین راپۆرتدا رایگەیاندووە کە مانگی شوبات هەناردەی نەوتی ئێران کەمیکردووەو ئەو هەڵکشانەی لەمانگی کانوونی دووەمدا بەخۆیەوە بینیوە بۆ (٢٥٠) هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمیکردووە.
هاوڵاتى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با بۆ ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گاته (260) ملیۆن دۆلار‌و دراوه به‌چه‌ند کۆمپانیایه‌ک و ده‌شڵێت: «تائێستا پێوه‌رى زیره‌ک بۆ (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با به‌ستراوه، به‌ڵام سیستمه‌که نه‌خراوه‌ته‌کار». هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام له‌قه‌یرانى که‌مى کاره‌بادا بووه‌و کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌که‌وه که بۆ هه‌ر ماڵێک (20) ئه‌مپێر کاره‌با دابین بکرێت، له‌م رێگه‌یه‌وه وزه‌ى «فه‌وتاو» بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى کاره‌با. هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌ساڵى 2017 ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ست به‌کارکردن بکرێت تێیدا، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستى پێکراوه‌و بڕیاره تا ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوو ته‌واو بکرێت. وتهبێژو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ته. ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار زیاترى تێده‌چێت، هه‌مووى حکومه‌تى هه‌رێم دابینى ده‌کات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌کۆى ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با، تائێستا (512) هه‌زار پێوه‌ر له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌ستراوه، وتیشى:»تائێستا سیستمه‌که کارى پێنه‌کراوه‌و که‌ى هه‌مووى ته‌واو بوو ئه‌وکات ده‌خرێته‌کار». «به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى کردوومانه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا پابه‌ندمان کردوون به‌ورده‌کارى هونه‌رى و دارایى ناو گرێبه‌سته‌که، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت لهپێوهرهکاندا لێپرسینه‌وه له‌کۆمپانیاکان ده‌که‌ین». به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم واى وت». به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئاماژه به‌وه‌ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیاى جیاواز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین هه‌روه‌ها بۆ هه‌ولێرو دهۆک. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (تى ئێڵ) و (شاندز) کردووه، تى ئێڵ سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات و شاندزیش سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و گرێبه‌سته‌ى بۆ کۆمپانیاى شاندز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى به‌بڕى (11) ملیۆن و (300) هه‌زار دۆلاره، بۆ کۆمپانیاى تى ئێڵ له‌هه‌ولێر بڕه‌که‌ى هەشت ملیۆن و (400) هه‌زار دۆلاره، له‌دهۆکیش به‌بڕى چوار ملیۆن و (500) هه‌زار دۆلاره، ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر هاووڵاتیان نییه‌و حکومه‌تى هه‌رێم خۆى دابینى کردووه‌و یه‌ک فلس له‌سه‌ر هاووڵاتیان ناکه‌وێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ته‌نها کڕینى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌باى هه‌رێم تێچووه‌که‌ى (102) ملیۆن و (438) هه‌زار دۆلاره. به‌ڵێنده‌رێکى جێبه‌جێکارى پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى ده‌ڵێت کۆمپانیاکان بۆ به‌ستنى هه‌ر بۆکسێکى پێوه‌رى زیره‌ک (20) دۆلار قازانج ده‌که‌ن. به‌کر ره‌شید بهڵێندهرى جێبه‌جێکارى پێوه‌رى زیره‌ک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بۆ هه‌ر بۆکسێکى بچووکى پێوه‌رى کاره‌با (21) دۆلار و بۆکسى گه‌وره (23) دۆلار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌ستنى ته‌نها یه‌ک بۆکسى پێوه‌رى زیره‌ک (43) دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌که‌وێت، که‌واته بهبۆکسى بچووک و گه‌وره‌وه زیاتر له (20) دۆلار قازانجى بۆ ئه‌و کۆمپانیایانە ده‌بێت». ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونیان هه‌یه، که‌واته (20) دۆلار زه‌ڕبى ملیۆنێک و (500) هاوبه‌شى کاره‌با ده‌کاته (30) ملیۆن دۆلار قازانج بۆ کۆمپانیاکان. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد پرۆژه‌که له‌لایه‌ن سێ کۆمپانیا جێبه‌جێده‌کرێت، که‌یه‌کێکیان رووپێوى گه‌ڕه‌که‌کان و کۆمپانیاى دووه‌م بۆرده‌کانى رێکده‌خات و کۆمپانیایه‌کى سێیه‌میش بۆرده‌کان له‌سه‌ر عه‌موده‌کان داده‌نێت. به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز که له‌پارێزگاى سلێمانى پێوه‌رى زیره‌ک ده‌به‌ستێت، ئاماژه بهئامارهکانى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات. یونس تاڵب به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز له‌پارێزگاى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:»ته‌نها بۆکسه‌کان ده‌به‌ستین، وه‌کو شاندز ته‌نها کاره‌که‌مان داوه به‌گروپ نه‌ک کۆمپانیاى دیکه«. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که (231) هه‌زار و (618) سندوق به‌ر پارێزگاى سلێمانى و (200) هه‌زار و (639) بۆکسى کاره‌با بۆ پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆکیش (128) هه‌زار و (814) بۆکسى کاره‌باى به‌رده‌که‌وێت. هاوکات باسى له‌وه‌شکرد کۆى گشتى (561) هه‌زار و (71) سندوقه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان. وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى ورده‌کارى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک باس ده‌کات و ده‌ڵێت ته‌نها به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک نییه، به‌ڵکو سه‌رپێچیه‌کانى کاره‌با تۆمار ده‌کات و ده‌ینێرێت بۆ سیستمه‌که. سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک، یه‌که‌کانى کاره‌با به‌پێى کات، واتا هه‌موو کاتژمێرێک یان نیو کاتژمێر جارێک تۆمار ده‌کات و له‌ڕێى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندنه‌وه بۆ ناو کۆمپانیا یان کۆنتڕۆڵى ده‌نێرێت، جگه له‌وه‌ش هه‌موو ورده‌کارییه‌کى هه‌ر به‌کارهێنه‌رێکى کاره‌با تۆمار و چاودێریى ده‌کات». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و پێوه‌ره کۆنتڕۆڵى کاره‌با ئاگادارده‌کاته‌وه له‌هه‌ر سه‌رپێچى و ده‌ستکارییه‌ک که‌هاوبه‌شى کاره‌با بیکات و کۆنتڕۆڵ ده‌توانێت کاره‌باکه‌ى ببڕێت. «خه‌ڵک واتێگه‌یشتووه ته‌نها پێوه‌رى زیره‌که، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه سیسته‌مێکى زیره‌کى کاره‌بایه‌و پێوه‌ره‌کان ته‌نها به‌شێکن له‌سیستمه‌که«، سیروان محه‌مه‌د واى وت. گرێبه‌ستى پێوه‌رى زیره‌ک له‌ساڵى 2017 ئیمزا کراوه، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستکرا بهجێبهجێکردنهوهى و به‌وته‌ى وه‌زیرى کاره‌باش»دانانى پێوه‌رى زیره‌ک لەسه‌دا 80%ى کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌رده‌کات، چونکه زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر کاره‌با ناهێڵێت».
هاوڵاتى نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم پێیوایه هاتنى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان رووداوێکى مێژوویى زۆر گرنگ ده‌بێت و ده‌شڵێت:» پاپاى ڤاتیکان نزا بۆ کورد ده‌کات». رۆژی پێنجى ئادار پاپا فره‌نسیس پاپاى ڤاتیکان ده‌گاته عێراق، دواتر سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و بڕیاره له‌یاریگاى فەڕهنسو هه‌ریرى نووێژو چه‌ند دوعایه‌کی به‌کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ (10) هه‌زار کریستیان ئه‌نجامبدات. خالید جه‌مال، نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» هاتنى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان رووداوێکى مێژوویى زۆر گرنگه، چونکه ئه‌وه یه‌که‌مجاره ئه‌و سه‌ردانه بکرێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند لیژنه‌یه‌کى پێکهێناوه بۆ چۆنیه‌تى پێشوازیکردن له پاپا، ئه‌وان سه‌رپه‌رشتى کۆى مه‌راسیمه‌کان ده‌که‌ن، وتیشى:» ئه‌وه‌ى به‌ئێمه سپێردراوه ده‌ستنیشانکردنى کۆمه‌ڵێک له‌پیاوانى ئایینى دیار له‌پێکهاته‌کانى کوردستانە بۆ ئاماده‌بوون له‌مه‌راسیمه‌که، کۆمه‌ڵێک پێشنیارمان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تى پێشوازیکردن له پاپاى ڤاتیکان». بڕیاره پاپاى ڤاتیکان کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له‌عێراق ئه‌نجامبدات و په‌یماننامه‌یه‌ک له‌نێوانیاندا واژۆ بکرێت له‌سه‌ر ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان له‌نێوان پێکهاته‌کانى عێراق و یه‌کتر قه‌بوڵکردن. نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو پاپاى ڤاتیکان سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌کات و دیدارى ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تدا، وتیشى:»له‌یاریگاى فهڕهنسو هه‌ریرى به‌به‌شدارى (10)هه‌زار کریستیان نووێژو نزاى خێر بۆ عێراق‌و گه‌لى کورد‌و کریستیانه‌کان ده‌کات». به‌پێى ئامارى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌دوای 2003 له‌عێراق ملیۆنێک و (800) هه‌زار کریستیانى ده‌ژیان، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان کهمبووەتهوە بۆ (400)هه‌زار که‌س، نوێنه‌رى کریستیانه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وتى: »دڵنیام سه‌ردانه‌که‌ى پاپا هانده‌رێکى زۆر باش ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره کریستیانه‌کان بۆ زێدى خۆیان، ئێستا نزیکه‌ی (270)بۆ(300) هه‌زار کریستیان له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ژین». خالید جه‌مال پێشیوابوو پێگه‌ى ڤاتیکان له‌جیهان زۆر به‌هێزه‌و سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته پاڵنه‌رێکى باش تاپهیوهندییهکانى به‌غداو هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڤاتیکان به‌هێزتر ببێت. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له 7ى کانونى یه‌که‌مى 2020دا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند: «به‌خۆشحاڵییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین پاپا فه‌ره‌نسیس، پاپاى کڵێساى کاسۆلیک له (5 تاوه‌کو 8)ى مانگى ئادارى ساڵى 2021 سه‌ردانى عێراق ده‌کات، سه‌ردانه‌که په‌یامێکى ئاشتییه بۆ عێراق و ناوچه‌که به‌تێکڕا، که جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کێتى هه‌ڵوێستى مرۆیى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندئاژوویى و ململانێکان ده‌کات، هاوکات فره پێکهاته‌یى و لێبوورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان به‌هێزتر ده‌کات». به‌پێى پلانه‌که‌ى ڤاتیکان، سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ عێراق له (5 تاوه‌کو 8)ى ئادار ده‌خایەنێت، پاپا سه‌ردانى به‌غداو شارێکى دێرینى وڵاته‌که ده‌کات که له‌ئینجیلدا ناوى هاتووه، هه‌روه‌ها سه‌ردانى هه‌ولێرو موسڵ ده‌کات و ده‌چێته کڵێساى قه‌ره‌قۆش لهحهمدانییه. عه‌مار یاکو سه‌رپه‌رشتیارى که‌نیسه‌ى تاهیره‌ى ئه‌لکوبرا له‌قه‌زاى حه‌مدانییه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »پاپاى ڤاتیکان دواى گه‌یشتنى به‌عێراق سه‌ردانى که‌نیسه‌ى تاهیره‌ى ئه‌لکوبرا ده‌کات که له‌سه‌رده‌مى داعش به‌ته‌واوى سووتێنرابوو، ماوه‌یه‌کى زۆرە ده‌ستمان به‌نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى که‌نیسه‌که کردووەو پێش سه‌ردانى پاپا بۆ که‌نیسه‌که ته‌واو ده‌بێت و ئاماده ده‌بێت بۆ پێشوازیکردن له پاپاى ڤاتیکان». که‌نیسه‌ى تاهیره‌ى ئه‌لکوبرا له‌قه‌زاى حه‌مدانییه، له‌ساڵى 1932 دروستکراوه‌و به‌گه‌وره‌ترین که‌نیسه له‌عێراقدا داده‌نرێت. عه‌مار یاکو، باسى له‌وه‌شکرد سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ حه‌مدانییه‌و که‌نیسه‌ى تاهیرى ئه‌لکوبرا مێژوویى و زۆر گرنگه‌و هانده‌رێکى باش ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ سنورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، چونکه تائێستا ژماره‌یه‌کى که‌م له‌ئاواره کریستیانه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌نته‌رى شارى نه‌ینه‌وا، وتیشى: »هیوادارین لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ له‌گه‌ڵ کریستیانه‌کان هه‌ڵبدرێته‌وه تاهه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدى خۆیان».
شاناز حەسەن هاوسه‌رى رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانى ده‌ڵێت:»چه‌ند جارێک هه‌وڵى بینینى شێروانم داوه‌و دادوه‌ر رازى بووه، به‌ڵام ئاسایش رێگانادات بیبینم». رووگه‌ش جه‌باری، هاوسه‌رى رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «شێروان له‌زیندان ئاسایشێک زۆر ئیهانه‌ى کردووه‌و داواى کۆدى سه‌ر ئایپادو کۆمیتهرهکهى لێکردووه‌و ته‌نانه‌ت لێشى داوه، بۆیه ئه‌میش قسه‌ى بهئاسایشهکه وتۆته‌وه، دوێنێ یه‌کشه‌ممه له‌دادگا وتوویه‌تى ته‌نها قسه‌م به‌و ئاسایشه وتووه‌ته‌وه کهئیهانهى کردووم به‌خێزانه‌که‌م، نه‌ک به‌هه‌موو ئاسایشى هه‌ولێر». هه‌روه‌ها رووگه‌ش جه‌باری، باسى له‌وه‌شکرد تائێستا ته‌نیا رێکخراوى سی پى جهى و په‌رله‌مانتاران سه‌ردانیان کردووه‌و وتیشى:»ئه‌وکاته‌ى (80) رۆژ بوو گیرابوو، دیدارێکى خێزانیمان بۆ رێکخرا توانیم پێنج خوله‌ک بیبینم، دوو مانگ و نیوه نه‌مبینیوه‌و داواشم کردووه دادوه‌ر ره‌زامه‌ندى داوه، به‌ڵام ئاسایش رێگه‌ناده‌ن». هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه شێروان شێروانى لەماوەی بیست رۆژدا، یەک جار پێنج خوله‌ک په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى له‌گه‌ڵدا ده‌کات و ئه‌وه باس ده‌کات که‌شوێنیان زۆر ناخۆشه‌و له‌ژوورێکى (30) که‌سیدان، به‌ڵام (96) که‌سى تێدایه. «توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى کوڕه‌که‌م بانگى کردووم که‌بارودۆخى ده‌روونى زۆر خراپه‌و تێکه‌ڵى منداڵان نابێت و به‌رده‌وام گۆشه‌گیره له‌به‌رئه‌وه‌ى باوکى به‌ناحه‌ق زیندانى کراوه«.