شاناز حه‌سه‌ن له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستان ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌کارده‌هێنرێت و هه‌ندێک که‌س ترسى له‌به‌کارهێنانى هه‌یه‌و به‌شێکیان ئه‌وه دهخەنهڕوو که‌دواى وه‌رگرتنى ژه‌مه ڤاکسینه‌که گیانت خاوده‌بێته‌وه‌و بێهێزت ده‌کات. له‌دووى ئازار ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشته هه‌رێمى کوردستان و سه‌ره‌تا لهههولێرو دهۆک دواتر له‌سلێمانى بۆ چه‌ند سه‌د که‌سێک له‌ناو کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌کارهێندراو به‌شێوه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه بووه. کاروان به‌کر، کارمه‌ندى به‌شى خزمه‌تگوزارییه له‌یه‌کێک له‌نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌م ڤاکسینه چینیه‌و ناوێرم به‌کاریبهێنم، ئه‌وه بووەته ترسێک بۆم». 4ى ئازارى 2021 به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌ڵمه‌تى کوتان بهپێکوتهى کۆرۆنا له‌هه‌ولێر ده‌ستیپێکردو یه‌که‌م کارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌ناوى (گۆران عوسمان) ڤاکسینه‌که‌ى وه‌رگرت. گۆران عوسمان، کارمه‌ندى به‌شى چاودێریى ته‌وارى له‌هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»وه‌ک یه‌که‌م کارمه‌ند ڤاکسینى کۆرۆنام وه‌رگرت و بێ هیچ ترسێک توانیم یه‌که‌م ژه‌مى وه‌ربگرم». ئه‌م کارمه‌نده باسى له‌دواى به‌کارهێنانى ڤاکسینه‌که کرد‌و وتى» دواى کاتژمێرێک که‌مێک هه‌ست به‌گیان خاوبوونه‌وه ده‌که‌یت و بێهێزى ده‌که‌یت، به‌ڵام هه‌ر ئهوهندهیهو هیچ کاریگه‌رییه‌کى قورسى نیه«. گۆران شه‌ش مانگ پێشتر ته‌نیا هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه‌و وتى»ئێستاش ئاماده‌م دواى سێ هه‌فته ژه‌مى دووه‌مى ڤاکسینه‌که وه‌ربگرم». ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ هه‌موو که‌سێک به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون ده‌بێت له‌سێ مانگ که‌متر نه‌بێت و له‌شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت، چونکه له‌شى مرۆڤ له‌سێ مانگ تاشه‌ش مانگ دژه ته‌ن به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌که په‌یداده‌کات و ده‌مێنێته‌وه. قۆناغى یه‌که‌مى ڤاکسینى کۆرۆنا له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى کۆڤاکسى سه‌ر بهڕێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى که‌وڵاتى چین دابینیکردووه گه‌یشته کوردستان و رێژه‌که‌ى پێنج هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه بڕیاره له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا قۆناغى دووه‌مى ڤاکسینى کۆرۆناش بگاته هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش راهێنانى به‌کارمه‌ندانى ته‌ندروستى کردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌کارهێنانى ڤاکسینه‌که. له‌ڕوى پزیشکییه‌وه ڤاکسینى کۆرۆنا هه‌ر که‌سێک که به‌کاریده‌هێنێت، ده‌بێت دوو ژه‌م به‌کاریبهێنێت، یه‌کێک له‌کاریگه‌رییه‌کانى دواى به‌کارهێنانى ئه‌گه‌رى هه‌یه که‌سه‌که تووشى له‌رزو تاو بێهێزى ببێت و بۆ ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک هه‌ست بهماندویەتى بکات. پزیشکێکى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له‌که‌لار کهڤاکسینهکهى به‌کارهێناوه باس له‌وه‌ده‌کات به داخه‌وه‌و شه‌رمه کارمه‌ندو پزیشک بیت و بزانین ڤاکسین چیه و ترست هه‌بێت له‌به‌کارهێنانى. شکار مولود، پزیشکى گشتیى له‌نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» من ڤاکسینه‌که‌م وه‌رگرتووه‌و ته‌نیا که‌مێک ئازارى هه‌بووه‌و ماندووى کردووم و شوێنه‌که‌ى شین بووه‌ته‌وه«. له‌ئێستادا نزیکه‌ى (150) ژه‌مه ڤاکسینى کۆرۆنا گه‌یشتووەته که‌لارو بۆ کارمه‌ندان و پزیشکان به‌کارده‌هێنرێت. ئه‌م پزیشکه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد» ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا نیه، چونکه ڤاکسینه‌که تازه‌یه‌و ترسیان هه‌بێت ئاساییه، به‌ڵام کارمه‌ندان و پزیشکان، که شته‌که به‌زانستى ده‌زانن، واش ده‌ترسن، ئه‌وه زۆر عه‌یبه، چونکه ناکرێت شتێک له‌ڕووى پزیشکى و زانسییه‌وه بزانیت چیه‌و لێى بترسى». ئه‌م پزیشکه پێشیوابوو ڤاکسینه‌که له‌هه‌موو وڵاتانه‌وه دانی پێدانراوه‌و په‌سه‌ندکراوه، بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌کى نیه. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، کارمه‌ندى ته‌ندروستیه‌و ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که ژه‌مى یه‌که‌مى ڤاکسینى کۆرۆناى به‌کارهێناوه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» شتێکى زۆر ئاساییه، ته‌نیا کاریگهرییهکەى له‌دواى چاره‌کى یه‌که‌مى به‌کارهێنانیه‌وه تووشى تایه‌کى که‌م ده‌بیت و شه‌وه‌که‌ى تا رۆژى دواتر تووشى بێهێزى ده‌بیت و ته‌نیا یه‌ک رۆژ نیشانه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت». هه‌روه‌ها ئه‌و کارمه‌نده له‌نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجى، باسى له‌وه‌کرد» ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ى ڤاکسینه‌که‌ى بۆ به‌کاردێت، پێشتر به‌ر له‌شه‌ش مانگ کۆرۆناى گرتبێت پێشتر ڤاکسینى ڤایرۆسه‌کانى دیکه‌ى به‌کارنه‌هێنابێت». له‌باره‌ى ترسى هاووڵاتیانه‌وه ئه‌وه‌شى وت: « ته‌نیا کێشه‌که ئه‌وه‌یه ڤاکسینه‌که تازه‌یه‌و شتێکى تازه‌یه له‌جیهاندا، بۆیه خه‌ڵک هه‌یه لێى ده‌ترسێت، بۆیه ئه‌مه شتێکى ئاساییه‌و ماوه‌یه‌کى دیکه خه‌ڵک له‌گه‌ڵى رادێت». پزیشکێک ده‌ڵێت له‌شى مرۆڤ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڤاکسینى کۆرۆنا دروستده‌کات. گۆنا عوسمان، پزیشکى ژنان و منداڵبوون، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: « ژه‌مى یه‌که‌مى ڤاکسینم وه‌رگرت و هیچ مه‌ترسییه‌کى نه‌بوو، بۆیه پێویسته هه‌موو که‌س وه‌ریبگرێت». ئه‌م پزیشکه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه ته‌نیا به‌ماوه‌ى چه‌ند کاتژمێرێک هه‌ست بهتایهکى که‌م و بێهێزى ده‌که‌یت، که ئه‌وه‌ش یه‌کێکە له‌و نیشانانه‌ى که له‌شى مرۆڤ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڤاکسینه‌که دروستده‌کات. پزیشکێکى ده‌روونى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ڤاکسین سووده‌که‌ى چه‌ندینی ئه‌و زیانه لاوه‌کیانه‌یه، که له‌وانه‌یه له‌سه‌ر که‌سه‌که ده‌ربکه‌وێت. محه‌مه‌د قادر، پزیشکى ده‌روونى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له‌ڕووى ده‌روونیه‌وه کۆمه‌ڵێک هۆکارى ناڕاست، که له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوده‌بێته‌وه، له‌وانه‌یه کاریگه‌ریى خراپى هه‌بێت و کار لهدهروونى که‌سه‌کان بکات. ئه‌م پزیشکه وتیشى» ڤاکسین ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌وترێت نیشانه لاوه‌کییه‌کانى زۆر به‌هێزه، بۆیه خه‌ڵک به‌گشتى ترسى هه‌یه له‌به‌کارهێنانى، به‌ڵام ئه‌مانه هیچ بنه‌ماى نیه‌و سووده‌که‌ى چه‌ندینى ئه‌و زیانه لاوه‌کیانه‌یه که له‌وانه‌یه له‌سه‌ر که‌سه‌که ده‌ربکه‌وێت». محه‌ممه‌د قادر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ڤاکسین له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه هیچ زیانى نیه و به‌پێویستى داده‌نێت هه‌موو که‌س به‌کاریبهێنێت.
سه‌رکۆ جه‌مال لایه‌نه شیعییه‌کان به‌فه‌رمى هێشتا هیچ جێگره‌وه‌یه‌کیان بۆ ئه‌و ده‌قه‌ى رێککه‌وتنى له‌سه‌رکراوه له‌نێوان هه‌ولێر به‌غدا نییه‌و به‌نافه‌رمى باسى ته‌سلیمکردنى (460) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌که‌ن، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:»تاکاتى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ بودجه‌ى 2021 دیارى نه‌کرێت وهفدى هه‌رێم ناچێته‌وه به‌غدا». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، شیعه‌کان دابه‌شى دوو به‌ره‌ى سه‌ره‌کى بوون له‌پرسى پشکى بودجه‌ى هه‌رێمدا، به‌شێکیان کهفراکسیۆنى سائیرونى موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و فراکسیۆنى حیکمه که عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکایه‌تییان ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان ئه‌وه‌ى له‌پرۆژه بودجه‌دا هاتووه په‌سه‌ند بکرێت. هه‌روه‌ها فراکسیۆنه‌کانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆکایه‌تى نورى مالیکى و فراکسیۆنى نه‌سر به‌سه‌رۆکایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى و فراکسیۆنى فه‌تح به‌سه‌رۆکایه‌تى هادى عامرى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان رۆژانه (460) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌هه‌رێم وه‌ربگیرێت وه‌ک جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ده‌قه‌ى هه‌رێم و عێراق رێکه‌وتوون له‌سه‌رى، که رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه. ئه‌و لایه‌نه شیعییانه‌ى داواى (460) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق بێت و له‌به‌رانبه‌ردا شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمى لێ دهربکرێتهوهو به‌نه‌وت بیده‌نه‌وه به‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق که بڕیاربوو ئه‌مڕۆ گفتوگۆى له‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا بۆ کاتێکى نادیار دوایبخات و ته‌نها گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى دادگاى فیدراڵى له‌به‌رنامه‌ى کاری‌دا هێشتووه‌ته‌وه. جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، تائێستا هیچ رێککه‌وتنێکى نوێ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نه‌کراوه که‌ببێته جێگره‌وه‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له پڕۆژه‌یاساى بودجه‌دا ئاماده‌کراوه. قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ماڵپه‌ڕى «ناوه‌ندى هه‌واڵى نیشتمانی» راگه‌یاندووه، پێشووتر حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 رێککه‌وتوون و دواتر پرۆژه‌یاساکه نێردراوه بۆ په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق تاووتوێ کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، تائێستا سه‌باره‌ت به‌پشکى هه‌رێمى کوردستان پێشنیازى جێگره‌وه نیه، به‌وپێیه‌ى هه‌ر پێشنیازێک ئاماده‌بکرێت پێویسته له‌لایه‌ن هه‌ردوو حکومه‌تى فیدڕاڵ و حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێ بکرێت. په‌یوه‌ست به رێککه‌وتنى «50 ساڵه‌ى نه‌وت» له‌گه‌ڵ تورکیاش قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ى له‌م باره‌یه‌وه باسده‌کرێت راست نیه، چونکه ئه‌وه‌ى له‌و رێککه‌وتنه‌دا هاتووه بریتیە له‌گواستنه‌وه‌و به‌بازاڕکردنى نه‌وت له‌ڕێگه‌ى تورکیاوه‌و حکومه‌تى عێراقیش هه‌مان شێوازى رێککه‌وتنى هه‌یه. وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:» تاکاتى دانیشتن و ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بودجه له‌په‌رله‌مان دیارى نه‌کرێت، وهفدى هه‌رێم ناچێته‌وه به‌غدا». سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى، وت:» وهفدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا تادانیشتنى په‌رله‌مان له‌باره‌ى بودجه‌ى 2021ى عێراق رۆژه‌که‌ى دیارى نه‌کرێت ناچنه‌وه به‌غدا». سه‌میر هه‌ورامى وتیشی:»هه‌رکاتێک واده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق دیاری‌کرا، وهفدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا، تائێستاش هه‌مان ئه‌و پێشنیازه بۆ رێککه‌وتن جێگیرکراوه که له‌ناو ده‌قى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021دا هه‌یه«. سێ ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فراکسیۆنى هیوا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر پشکى کورد به‌دڵى فراکسیۆنه کوردییه‌کان نه‌بوو ئه‌وکات قسه‌ى دیکه‌یان ده‌بێت. ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »لایه‌نه شیعه‌کان یان ئه‌و ده‌قه ده‌هێنن که‌کورد پێى رازییه، یاخود ده‌قێک ده‌هێنن که‌قابیلى گفتوگۆیه، ئه‌و ده‌قه‌ى کهداویانه پێمان، به‌ڵام رێککه‌وتنى هه‌موو لایه‌نه‌کانى له‌سه‌ر نییه، ئه‌وه‌ش لاى فراکسیۆنه کوردییه‌کان قبوڵ کراوه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، پشکى کورد له‌ناو بودجه هه‌ر ده‌بێت» ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنى پشکى کورد به‌دڵى فراکسیۆنه کوردییه‌کان نه‌بوو ئه‌وکات قسه‌ى دیکه‌مان ده‌بێت، جارى وا هه‌بووه به‌دڵمان نه‌بووه بایکۆتمان کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دراوه به‌کورد زۆربه‌ى پێى رازییه«. «پێشنیاره‌کان گۆڕاون، له‌ئێستادا پێشنیارى (460) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌یه له‌لایه‌ن شیعه‌کانه‌وه، به‌ڵام بهشیعهکانمان وتووه تاخۆتان له‌سه‌رى رێکده‌که‌ون ئێمه گفتوگۆى له‌سه‌ر ناکه‌ین، به‌ڵام نازانرێت که‌ى پرۆژه‌ى بودجه ده‌خرێته به‌رنامه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانه‌وه«، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وا ده‌ڵێت. هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى هیوایه‌و ده‌ڵێت: «هه‌ر پرسێک له‌گه‌ڵ مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم یه‌کبگرێته‌وه له‌گه‌ڵى ده‌بن». هۆشیار عه‌بدوڵا، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «هه‌ر پرسێک له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان یه‌کبگرێته‌وه یه‌کێتى و پارتى دژى بن یان دژى نه‌بن په‌سه‌ندى ده‌که‌ین». هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌ته‌نها هێڵى سوور مافه ده‌ستورییه‌کانى خه‌ڵکى کوردستانه، «ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ى بیانه‌وێت درێژه‌بده‌ن به‌سیاسه‌تى تاڵانى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان ئێمه بێگومان دژى ده‌بین». هاوکات موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامى فراکسیۆنى هیوا وتى:»ئه‌گه‌ر پشکى کورد له‌بودجه تێنه‌په‌ڕێت له‌ئه‌ستۆى حکومه‌ته شکستخواردووه‌که‌ى کوردستانه که‌ناتوانێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێک بکه‌وێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختده‌کاته‌وه کهفراکسیۆنه کوردییه‌کان له‌سه‌ر پشکى کورد یه‌کده‌نگن. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: »تائێستا روون نییه که‌ى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق سه‌باره‌ت بهبودجهى 2021 ئه‌نجامده‌درێت، وه‌کو کورد تائێستا یه‌کده‌نگین که‌پشکى کورد به‌و شێوه‌یه‌ى هه‌یه تێبپه‌ڕێت». هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ى کورد ده‌یه‌وێت بودجه تێنه‌په‌رێت مه‌رج نییه بایکۆت بکه‌ن. شیروان میرزا، ئه‌ندامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: «مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌کاتێکدا پشکى کورد له‌بودجه‌ى عێراق به‌دڵى فراکسیۆنه کوردییه‌کان تێنه‌په‌ڕێت بڕیارى سیاسى ده‌وێت». شیروان میرزا پێشیوابوو مه‌رج نییه ئه‌مجاره وه‌کو رابردوو کورد بایکۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌رێکى دووره پشکى کورد له‌بودجه به‌و شێوه‌یه‌ى فراکسیۆنه‌کان ده‌یانه‌وێت تێنه‌په‌ڕێت،» تائێستاش پێشنیارى (460) هه‌زار به‌رمیله‌که هه‌یه کهشیعهکان باسى ده‌که‌ن، به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمى پێشنیاره‌که نه‌هاتووه‌ته لاى فراکسیۆنه کوردییه‌کان». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌سه‌رجه‌م فراکسیۆنه کوردییه‌کان پێشنیارى (460) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه که له‌لایه‌ن شیعه‌کانه‌وه بێت قبوڵ بێت، به‌ڵام جارێ ده‌بێت شیعه‌کان له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌رى رێکبکه‌ون ئه‌وکات پێشنیاره‌که گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت. به‌پێى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى ساڵى 2021، که له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان کراوه‌و رێککه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غداى له‌سه‌ره، هه‌رێم جگه له‌ڕاده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان بنێرێته‌وه بۆ عێراق، ئه‌وکات پشکى له‌سه‌دا (12.67)ى بۆ ره‌وانه ده‌کرێت.
عه‌مار عه‌زیز سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئه‌وه ئاشکراده‌کات سوپاى عێراق ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئاسایشى ئێزدیخان له‌ناوه‌ندى شه‌نگال بمێننه‌وه. له‌ڕۆژی 11ی ئازار گرژیى له‌نێوان سوپاى عێراق و لایه‌نگرانى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى شه‌نگال له‌بازگه‌ى جیدالى سنورى ناحیه‌ى گرعوزێر روویدا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى لایه‌نگرانى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى بۆ پشتگیرى کردن له‌مانه‌وه‌ى ئاسایشى ئێزدیخان له‌ناوه‌ندى شه‌نگال گردبوونه‌وه. ده‌خیل موراد، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات له‌خانه‌سور سه‌ر بهقهزاى شه‌نگال به هاوڵاتى وت:»رۆژی 10ی ئازار سوپاى عێراق (24) کاتژمێرى به‌ئێمه دابوو وه‌ک دوا مۆڵه‌ت بۆ ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئاسایش له‌ناوه‌ندى شه‌نگال». ناوبراو ئاماژى به‌وه‌کرد پێش ته‌واوبوونى ئه‌و واده‌یه لایه‌نگرانیان له‌ناحیه‌ى گرعوزێر ده‌یانویست بێنه ناوه‌ندى شه‌نگال تا به‌شداریى بکه‌ن له‌خۆپیشاندان، به‌ڵام له‌بازگه‌ى جیدالى سوپاى عێراق رێگرى لێکردن، بۆیه گرژیى له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبوو. ده‌خیل باسى له‌وه‌شکرد رۆژى 12ى ئازار ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ى سوپاى عێراق کرد، که له‌نامه‌که‌دا داوایان کردووه هێزه‌کانى ئاسایش له‌ناوه‌ندى شه‌نگال بمێننه‌وه. سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو دواى ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق کردووه‌و تاڕاده‌یه‌کى باش ره‌زامه‌ندیى خۆیان نیشانداوه بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئاسایش له‌ناوه‌ندى شه‌نگال تا رێککه‌وتنى به‌غداو هه‌ولێر جێبه‌جێده‌کرێت. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که رێککه‌وتنى کۆتایى له‌نێوان ئه‌وان و سوپاى عێراق ده‌کرێت، ئه‌وه‌شى به‌هه‌نگاوێکى باش بۆ جێگیربوونى دۆخى ئه‌منى شاره‌که‌و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى گرژیى له‌نێوان سوپا‌و لایه‌نگرانى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری وه‌سف کرد. ده‌خیل موراد وتیشی»ئێمه لاریمان نیه کههێزهکهى ئاسایش بخرێته سه‌ر ئه‌منى نیشتیمانى یان سوپاى عێراق، کێشه‌مان نیه ناوه‌که‌ى یان ئاڵاکه‌ى بگوڕێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هێزه‌که له‌ناوه‌ندى شار بمێننه‌وه«. سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «ده‌رکردنى هێزه‌کانى ئاسایش لاى ئێمه خه‌تى سوره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازى نین، خه‌ڵکى ئێمه‌ش جگه له‌هێزه‌کانى ئاسایش باوه‌ڕیان به‌هیچ هێزێکى تر نیه کهشهنگال بپارێزن». «تاکێشهکهى ئاسایشى ئێزدیخان چارەسه‌ر نه‌کرێت به‌یه‌کجاری، گرژیى و خۆپیشاندان له‌شه‌نگال به‌رده‌وام ده‌بن، چونکه خه‌ڵکى ناوچه‌که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستبه‌ردارى ئاسایشى ئێزدیخان نابن و تاماون له‌ژیان پشتگیریى لههێزهکهى خۆیان ده‌که‌ن»، ده‌خیل موراد واى وت.
شاناز حه‌سه‌ن به‌رپرسێکى کوالێتى کۆنترۆڵى هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌کات، پشکنینى به‌رهه‌مه سووته‌مه‌نییه‌کان چوار ساڵه له‌وان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و دراوه‌ته کۆمپانیاکان و ده‌شڵێت:» هه‌ر پشکنینێک ده‌کرێت پێویسته به‌پێى مه‌رجه عێراقییه‌کان بێت». عه‌بدولغه‌فار محه‌مه‌د، به‌رپرسى کوالێتى کۆنتڕۆڵى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: «هه‌ر پشکنینێک ده‌کرێت بۆ به‌نزین و به‌رهه‌مه سووته‌مه‌نییه‌کان پێویسته به‌پێى مه‌رجه عێراقییه‌کان یان مه‌رجه ئه‌وروپییه‌کان یاخود سه‌رچاوه‌ى دروستکردنهکهیهوه بێت». هه‌روه‌ها وتیشی: «له‌ساڵى 2017وه واتا چوار ساڵه هه‌موو پشکنینه‌کان و به‌تایبه‌تیش به‌رهه‌مه سووته‌مه‌نییه‌کان لهکواڵێتى کۆنترۆڵى هه‌رێم وه‌رگیراوه‌ته‌وه«. به‌رپرسى کوالێتى کۆنتڕۆڵى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌زۆربه‌ى مادده‌کان دراونه‌ته کۆمپانیاکانى که‌رتى تایبه‌ت به‌بڕیارى حکومه‌تى هه‌رێم» ته‌نها که‌ره‌سته جوانکارییه‌کانى خانمانمان لایه«. رێبوار عه‌بدولکه‌ریم، ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:»به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه سووته‌مه‌نییه‌کان و به‌تایبه‌تیش کوالێتى به‌نزین». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتییه‌کان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کهیاداشتێکیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان کردووه‌و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامن. لاى خۆیه‌وه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانی، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌به‌رده‌وام به‌دواى پاراستنى کوالێتى به‌رهه‌مه سووتهمهنییهکانهوهن و به‌تایبه‌تیش گاز‌و به‌نزین. وتیشى:» لهدهروازهو مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و چ له‌شوێنى به‌رهه‌مهێنانى و لهبهنزینخانهکانیش به‌رده‌وام چاودێریى ده‌کرێن». پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که تائێستا توانراوه تائاستێکى باش کوالێتى هه‌موو به‌رهه‌مه سووته‌مه‌نییه‌کان بپارێزرێت له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى.
هاوڵاتى روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌بنه‌ماڵه‌ى (قادرى حاجى عه‌لى و ملازم عومه‌ر)ـه‌وه له‌م رۆژانه‌دا، (رێکخه‌رى گشتیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان) له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى حزبیدا کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تى خستۆته پاڵ (قادرى حاجى عه‌لى و ملازم عومه‌ر). قادرى حاجى عه‌لى کۆچى دوایى کردووه‌و ملازم عومه‌ر-یش ته‌مه‌نى هه‌ڵکشاوه‌و له‌ساڵى ٢٠٠٠-ه‌وه ده‌ستى له‌کارى حزبى و حکومى کێشاوه‌ته‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به‌کارى سیاسییه‌وه نه‌ماوه. ئێمه (شیلان رۆسته‌م) و (به‌یار عومه‌ر) بهپێویستمانزانى له‌برى هه‌ردووکیان وه‌ڵامى رێکخه‌رى ئێستاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بده‌ینه‌وه، چونکه به‌ناڕه‌واو نادروست ناوى ئه‌وانى هێناوه له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى حزبیدا له‌گردى زه‌رگه‌ته. پێده‌چێت رێکخه‌رى ئێستاى گۆڕان له‌ڕێى تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ هاوڕێکانى سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تى بیه‌وێت له‌یه‌ک کاتدا هه‌م دڵى ده‌سه‌ڵات رازیبکات و هه‌م شه‌رعیه‌ت بدات به‌ته‌وریسى سیاسی. رێکخه‌رى ئێستاى گۆڕان ده‌ڵێت گوایه” ملازم عومه‌ر و قادرى حاجى عه‌لى داوایان له‌کاک نه‌وشیروان کردووه گردى زه‌رگه‌ته بکرێت به‌ناویانه‌وه”. راستى بابه‌ته‌که به‌م شێوه‌یه‌یه؛ مام جه‌لال گردى زه‌رگه‌ته ته‌نها ده‌دات به‌خودى کاک نه‌وشیروان، به‌ڵام کاک نه‌وشیروان پێى باش بووه‌و ویستوویه‌تى هاوڕێکانى له‌گه‌ڵدا بێت بۆ پرۆژه سیاسییه‌که‌ی. له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠٠٧دا، دواى وازهێنانى کاک نه‌وشیروان له‌یه‌کێتی، گردى زه‌رگه‌ته له مام جه‌لال وه‌رده‌گرێت، پێشنیار ده‌کات که‌زه‌ویه‌که بکرێت به‌ناوى خۆى و محەمەد تۆفیق ره‌حیم و ملازم عومه‌ر و قادرى حاجى عه‌لى و سالار عه‌زیزه‌وه. به‌ڵام (قادرى حاجى عه‌لى و ملازم عومه‌ر) ئه‌و پێشنیاره‌یان ره‌تکردووەته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌دوو بنه‌ماڵه‌ى خانه‌دان و چاوتێره‌وه هاتوون، بێگومان هاوڕێیانى تریش هه‌ڵوێستى جوانى خۆیان نیشانداوه. (قادرى حاجى عه‌لی) وتوویه‌تى ناکرێت ئه‌و زه‌ویه بخه‌ینه‌سه‌ر خۆمان، چونکه له‌دواى مردنمان ده‌چێته سه‌ر منداڵه‌کانمان و چه‌ندین ساڵى خه‌بات و شۆڕشمان ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه‌و ئه‌و رێز و ته‌قدیره‌ى هه‌مانه له‌ده‌ستى ده‌ده‌ین. (ملازم عومه‌ر)یش به‌کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت با زه‌وییه‌که به‌ناوى که‌سمانه‌وه نه‌بێت و ته‌نانه‌ت به‌ناوى جه‌نابیشته‌وه نه‌بێت و بکرێت به‌وه‌قف و بخرێته سه‌ر زانکۆى سلێمانى و یاخود بکرێت به‌موڵکى هه‌موو زانکۆکانى کوردستان. ئه‌وکات زه‌وى ناچێته سه‌ر منداڵى که‌سمان و جه‌نابیشت و هه‌موومان به‌سه‌ربه‌رزى ده‌چینه مێژووه‌وه. کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌ش ره‌تده‌کاته‌وه، سه‌ره‌نجام ملازم عومه‌ر زوویر ده‌بێت و به‌کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت کارى سیاسیتان له‌گه‌ڵ ناکه‌م و وه‌کو که‌سێکى خانه‌نشینى بێلایه‌ن ده‌مێنمه‌وه، به‌ڵام هه‌رکاتێک پێویستت بهمن بوو له‌خزمه‌تتدا ده‌بم و وه‌کو ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌مى شاخ و پێشمه‌رگایه‌تى به‌رپرس و هاوڕێم بوویت، هه‌رگیز له‌وه‌ختى ته‌نگانه‌دا پشتت به‌رناده‌م، قادرى حاجى عه‌لى و ملازم عومه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یان بۆ ژماره‌یه‌ک له‌هاوڕێکانیان باس کردووه که زۆربه‌یان له‌ژیاندا ماون. له‌دواى رووداوه‌کانى ١٧ی شوباتى ٢٠١١، له‌و کاته‌ى که پارتى ده‌یانه‌وێت په‌لامارى گردى زه‌رگه‌ته‌و کاک نه‌وشیروان بده‌ن؛ ملازم عومه‌ر سه‌ربارى ئه‌وه‌ى کارى سیاسى له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیرواندا ناکات، ده‌چێت بۆ لاى مام جه‌لال بۆ نێوه‌ندگیری، بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى یه‌کێتى رێگه‌نه‌ده‌ن پارتى بێنه ناو سلێمانییه‌وه. مام جه‌لال لێیده‌پرسێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پارتى په‌لامارى کاک نه‌وشیروان بده‌ن، تۆ چى ده‌که‌یت؛ ملازم عومه‌ر له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت قه‌ناسه کۆنێکى سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تیم هه‌یه، به‌و قه‌ناسه‌وه ده‌چم به‌رگرى له‌کاک نه‌وشیروان ده‌که‌م، چونکه به‌درێژایى چه‌ندین ساڵ هه‌م به‌رپرس و هه‌م هاوڕێم بووه، دواى هه‌وڵ و ماندوبوونێکى زۆر رێگه بهپارتى نادرێت بێنه ناو سلێمانییه‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌گوایه هاوڕێکانى کاک نه‌وشیروان داواى پاره‌یان له مام جه‌لال کردبێت، قسه‌یه‌که جگه له تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و قسه‌ى ناڕاست، هیچى تر نیه‌و هیچ قورساییه‌کى نیه. سوپاسى هه‌ر که‌سێک ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کمان بداتێ که‌هه‌ر که‌س له‌هاوڕێکانى کاک نه‌وشیروان پاره‌یان له مام جه‌لال وه‌رگرتبێت، ئه‌وه‌ى وه‌رگیراوه ته‌نها ئه‌و (١٠) ملیۆن دۆلاره‌یه، که کاک نه‌وشیروان خۆى به‌ئاشکرا له‌وتارو چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا باسى کردووه له مام جه‌لالى وه‌رگرتووه بۆ دروستکردنى پرۆژه‌یه‌کى میدیایى و رۆشنبیرى کهدوایى گۆڕا بۆ پرۆژه‌یه‌کى حزبى سیاسى په‌رله‌مانی. به‌داخه‌وه بۆ رازییکردنى دڵى ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیه‌تدان به‌ته‌وریسى سیاسى و خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵمه‌تى پێشوه‌ختى هه‌ڵبژاردن، رێکخه‌رى ئێستاى گۆڕان هه‌وڵى تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و شکاندنى هاوڕێکانى ده‌دات، ئه‌و ئازاده چۆن ده‌یه‌وێت موخاتهبهى کادرانى حزبه‌که‌ى و خه‌ڵک بکات، به‌ڵام ناتوانێت مێژوو پێچه‌وانه بکاته‌وه‌و مێژووى هاوڕێکانى ناشرین بکات. شیلان رۆسته‌م و به‌یار عومه‌ر
هاوڵاتى ئه‌و دیلانه، که سوپاى تورک له گاره کوشتنی، له ئه‌یلولى 2019دا نامه‌یان بۆ سه‌رۆک کۆمارى تورک، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى تورکیا و سه‌رۆکى گشتیى جه‌هه‌په نارد و له نامه‌کاندا ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێگرتون، که له‌به‌ر چى بۆ ئازادکردنیان هیچیان نه‌کردووه و دیالۆگیان ئه‌نجامنه‌داوه. ئاژانسى فوراتنیوز، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى ئازارى 2021، بڵاویکردووه‌ته‌وه که "سه‌رباز، پۆلیس و سیخوڕه دیلکراوه‌کانى تورک، که له ئه‌نجامى هێرشى داگیرکه‌ریى سوپاى تورک بۆ سه‌ر گاره و به‌هۆى بۆردومان و گازبارانکردنهوه کوژران، نامه‌ى هاوبه‌شیان بۆ موسته‌فا شه‌نتۆپ سه‌رۆکى په‌رله‌مانى تورکیا، که‌مال قلیچدار ئۆغڵو سه‌رۆکى گشتیى پارتى کۆماریى گه‌ل (جه‌هه‌په) ناردووه. دیله‌کان نامه‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان و هه‌روه‌ها نامه‌یان بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورک ناردووه و داوایانکردوه، کار بۆ ئازادکردنیان بکرێت". کۆپییه‌ک له نامه هاوبه‌شه‌کان له سه‌رچاوه‌کانى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)ه‌وه ده‌ست ئاژانسه‌که که‌وتوون. نامه‌کان له 6ى ئه‌یلولى 2019 دا نووسراون و ئیمزاى (سه‌دات سۆرگیون، ئومید گجر، سه‌دات یابالاک، وه‌دات کایا، حوسێن ساری، مه‌ولود قه‌هوه‌چی، سه‌میح ئۆزبه‌ی، سوله‌یمان سونگیور، موسلیم ئاڵتنتاش، ئایدن کۆسه، عادل کاباکلى و م. ساڵح کانجانى) پێوه‌یه. ده‌قى نامه‌که‌یان: له نامه‌یه‌کدا، که به ناونیشانى "بۆ سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره‌ى تورکیا به‌ڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر موسته‌فا شه‌نتۆپ" دا نووسراوه، زانیارى له باره‌یانه‌وه، شێوه، کات و شوێنى دیلکردنیان له‌لاى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا هه‌یه. راشیانگه‌یاندووه، جگه له هاووڵاتییه‌ک، پۆلیسێک و سه‌ربازێکى ئه‌رکدار، ٤ سه‌بازى تریش هه‌یه، که له کاتى سه‌ربازیى ناچاریدا دیلکراون لێره‌دا هه‌ن. له نامه‌که‌دا ئه‌وه هاتووه، ماوه‌ى سه‌ربازیى ئه‌و سه‌ربازانه چه‌ند ساڵ له‌وه پێش کۆتایى پێهاتووه، هه‌ر خۆى به هۆى یاساکانى په‌رله‌مانه‌وه ماوه‌ى سه‌ربازى که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ ٦ مانگ و هه‌روه‌ها سه‌ربازیش به پاره ده‌کڕدرێته‌وه، بۆیه ئه‌م پرسیاره‌یان کردووه، "باشه تاوانى ئه‌و سه‌ربازانه جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیان بووه بۆ ده‌وڵه‌ت؟" له نامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانکراوه، هه‌مان ئه‌و پرسیاره له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربازه‌کانه‌وه چه‌ندینجار له به‌رده‌م کامێراکاندا دووباره کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. بۆ ٦٠٠ په‌رله‌مانتارى بخوێننه‌وه دیله‌کان رایانگه‌یاندووه، به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت که‌م و زۆر ده‌زانن، که ئه‌مان له چ هه‌لومه‌رجێکدان و داوا له موسته‌فا شه‌نتۆپ سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌که‌ن، که نامه‌که‌یان له به‌رده‌م ٦٠٠ په‌رله‌مانتاردا بخوێنێته‌وه. دیله‌کان له نامه‌که‌یاندا ئه‌وه‌شیان وتوه، "باشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌سه‌کان لێره راگه‌یاندکار و منداڵى بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان نین، ئیدى خاوه‌ندارى و پشتیوانی‌یان لێناکرێت؟ ئێمه چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌کرد، که ده‌وڵه‌تى کۆمارى تورکیا زیاتر له ٤ ساڵ، واته نزیکه‌ى ١٥٠٠ رۆژ خاوه‌ندارى له سه‌رباز و پۆلیسه‌کانى نه‌کات. چاوه‌ڕوانى بووین سه‌ره‌ى ئێمه‌ش بگات وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ى دیلکرابوون، چ هاووڵاتییانى کۆمارى تورکیا و چ ئه‌و که‌سانه‌ى هاووڵاتیى تورکیا نه‌بوون، هه‌وڵه‌کان له ساڵى ٢٠١٤ له کاتى گرتنى کۆنسوڵخانه‌ى تورکیا له موسڵ له‌لایه‌ن رێکخستنى تیرۆریستیى داعش بۆ ئازادکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى له کۆنسوڵخانه‌که‌دا بوون، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى له نه‌یجیریا له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه دیلکرابوون، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى فه‌تۆ له گابۆن، بۆ سه‌ربازه ئۆکرانییه‌کان، که له‌لایه‌ن رووسیاوه دیلکرابوون، بۆ ئازادکردنى تاتارهکانى کریمییه، بۆ ئازادکردنى رۆژنامه‌نووسه ژاپۆنییه دیلکراوه‌کانى ده‌ستى قاعدیه دیالۆگتان کرد و له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کان و دیالۆگ دا ئازاد بوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو بنه‌ماڵه‌کانى خۆیان و وڵاتى خۆیان. ئێمه‌ش به ئومێده‌وه سه‌یرى ئه‌و هه‌واڵانه‌مان کرد و به ساڵان ئومێد و هیوامان ئه‌وه بوو، که سه‌ره‌ى ئێمه‌ش بێت. باشه ده‌بێت ئێمه داوا له شوێنێکى تر بکه‌ین؟ له ساڵانى رابردوودا که‌س نه‌یتوانى گارانتیى ته‌ندروستى و ئاسایشى ئێمه بکات و ئێستاش ناتوانن. له دۆخێک‌دا، که ژیانمان گارانتیى نییه، ئێوه چۆن ده‌توانن ته‌رمى ئێمه لێره ببه‌نه‌وه؟ ئێوه‌ش منداڵتان هه‌یه، خۆتان بخه‌نه شوێنى بنه‌ماڵه‌کانمان، بۆ نمونه له کاتى جه‌ژن دا ئێوه چاوه‌ڕێن منداڵه‌که‌تان بێن و ده‌ستتان ماچ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ٩ جه‌ژنه ئێمه ناتوانین چاومان به بنه‌ماڵه‌کانمان بکه‌وێت و ده‌ستیان ماچ بکه‌ین. باشه ئێوه ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێک له منداڵه‌کانتان دوور بن خێرا به دوایاندا ناگه‌ڕێن؟ زیاتر له ٤ ساڵه ئێمه‌ش له بنه‌ماڵه‌کانمان دورین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان له‌گه‌ڵیاندا نییه. له‌و دۆخه‌دا ئێمه چى بکه‌ین؟ ئێمه ده‌مانه‌وێت ئێوه ویژدانتان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئێمه تاوانبار ده‌کرێین، پێمان بڵێن، تاوه‌کو بیزانین ئه‌گه‌ر ئێمه تاوانبار ده‌کرێین، ئه‌وا مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌وه ئاگادار بین و بیزانین. باشه له‌سه‌ر ئێمه بڕیارى سزادان هه‌یه؟ ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بزانین. وته‌ى 'سه‌بر بکه‌ن' بۆ بنه‌ماڵه‌کان ته‌نها بۆ دواخستن و نه‌بینینى کێشه‌که‌یه. چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان کرابوو و ئومێدى به ئێمه دابوو، به‌ڵام له‌وه‌ش ئه‌نجامێک ده‌ستنه‌که‌وت. بۆ له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا قسه له‌سه‌ر ئێمه‌ش ناکرێت، بۆ نابین به رۆژه‌ڤ؟ کاتێک بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى بۆ کۆتایهێنان به گۆشه‌گیریى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن کردبوو، له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا چالاکیى دانیشتنیان ئه‌نجامدا، ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه‌تان کردبوو و وتبوتان، داواکه‌تان به به‌رێز سه‌رۆک کۆمار و به‌ڕێز عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیرى داد ده‌گه‌یه‌نن. له‌و بابه‌ته‌دا حیزبێکى سیاسی، یان که‌سێک، که داکۆکى له مرۆڤه‌کان بکات، یان مرۆڤه‌کان ئازاد بکات، ئه‌و مرۆڤانه، که تاوه‌کو کۆتایى ته‌مه‌نیان ئازاد بکرێن، بنه‌ماڵه و ده‌ورووبه‌ره‌که‌یان قازانج ده‌کات و بۆلاى خۆیان رایاندهکێشت. به‌و تێگه‌یشتنه‌وه ئێمه داواتان لێده‌که‌ین، که به بهرپرسیاریهتێیهکانتان هه‌ستن". بۆ سهرۆگشتى جه‌هه‌په، که‌مال قلیچدار ئۆغڵو دیله‌کان له‌و کاته‌دا نامه‌یه‌کیشیان بۆ که‌مال قلیچدار ئۆغڵو سه‌رۆکى گشتیى جه‌هه‌په نارد. دیله‌کان له‌و نامه‌یه‌دا باسى قۆناغه‌که‌یان کردبوو و رایانگه‌یاندبوو، "شه‌نه‌ل ساریخان خانم سه‌رۆکى کۆمسیۆنى مافه‌کانى مرۆڤ له په‌رله‌مان له ساڵى ٢٠١٦دا له‌باره‌ى ئه‌م باته‌وه لێدوانى دابوو، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ک پێویست نه‌بوو. ئێمه داواتان لێده‌که‌ین، که نامه‌که‌مان و دۆخى ئێمه له به‌رده‌م کامێراکاندا بۆ راى گشتى بخه‌نه‌ڕوو. داواتان لێده‌که‌ین به به‌رپرسیارى هه‌ستن". داوا له ئه‌ردۆغانى سه‌رۆک کۆمار یه‌کێک له دیله‌کان به ناوى سه‌دات سۆرگیون نامه‌یه‌کى بۆ سه‌رۆک کۆمار ئه‌ردۆغان نووسیووه. سه‌دات سۆرگیون له نامه‌که‌یه‌دا بۆ سه‌رۆک کۆمارى تورک نووسیویه‌تی، "به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمارم، با ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تى خوا له‌سه‌ر ئێوه و وڵاته‌که‌مان بێت. ئینشائه‌ڵا، ئامین". دواى ئه‌وه‌ش سۆرگیون خۆى ناساندووه و باسى دیلبوونى خۆى و ئه‌و بارودۆخه کردووه، که تیایدایه‌تی. هاکان ئاتیلاى به بیرهێنایه‌وه سۆرگیون له نامه‌که‌یه‌دا پرسیویه‌تی، "سه‌رۆک کۆمارم، من ده‌پرسیم، ئێمه کێین؟" و له به‌رده‌وامیى نامه‌که‌یدا نووسیویه‌تی، "لێره پێمان ده‌ڵێن، 'ده‌وڵه‌ت له ئێوه ناپرسێت، خاوه‌نداریتان لێ ناکات، ئه‌گه‌ر خاوه‌نداریتان لێ بکات ده‌تاننێرینه‌وه، ئێمه نامانه‌وێت ئێوه لێره رابگرین'. وادیاره راست ده‌که‌ن. ئه‌وه ٤ ساڵ تێپه‌ڕی، به‌ڵام سه‌ره‌ى ئێمه نه‌گه‌یشت... به‌ڕێوه‌به‌رانى رێکخستن (په‌که‌که) دێن و قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، 'با ده‌وڵه‌ت داواى ئێوه بکات، ئێمه ئێوه ئازاد ده‌که‌ین، به‌ڵام که‌س خاوه‌ندارى له ئێوه ناکات، ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا ئێوه ئازاد بکه‌ین، به دڵنیاییه‌وه ده‌وڵه‌ت دهتانکوژیت'.... کاتێک هاکان ئاتیلاى جێگرى سه‌رۆکى هاڵک بانک (دواى زیندانیکردنى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه) گه‌ڕایه‌وه بۆ تورکیا، ئێوه له چاوپێکه‌وتنێکدا وتتان، 'هاکان ئاتیلا رۆڵه‌ى ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌ندارى له‌و نه‌که‌ین، ئه‌ى ئێمه خاوه‌ندارى له کێ بکه‌ین؟ باشه دۆخى ئێمه چى به‌سه‌ر دێت سه‌رۆک کۆمارم؟ من ناڵێم، بۆ خاوه‌نداریت له‌و کرد، به‌ڵام ده‌ڵێم، ئێمه‌ش هه‌ین...". نامه‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیشیان نارد دیله‌کان له هه‌مان کاتدا نامه‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیشیان نارد. له نامه‌کاندا به زۆرى باسى دۆخى خۆیان، حه‌ز و خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌کانیان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها گله‌یى و گازنده‌شیان کردووه. ئێمه وه‌ک گوناحێک و تاوانێک ده‌شاردرێینه‌وه بۆ نمونه له نامه‌که‌ى محه‌مه‌د ساڵح کانجا دا بابه‌تێکى سه‌رنجڕاکێش هه‌بوو. کانجا له نامه‌که‌یدا نووسیبوی، "بابه‌تێکى سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه، که ده‌زگاکانى راگه‌یاندن و میدیاکان به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له ئێمه ناکه‌ن و نامانخه‌نه رۆژه‌ڤ. ئاشکرایه ئیراده‌یه‌ک و بڕیارێک له پشت ئه‌و بێده‌نگییه‌وه هه‌یه. ره‌نگه ئه‌وه هۆکارى زۆرى هه‌بێت، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، که ئه‌و هۆکارانه چه‌ند ره‌وان؟ ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ى دۆخى ئێمه‌وه لێدوان و راگه‌یاندراو بڵاوبکه‌نه‌وه، ئه‌وه بۆ هه‌مومان لێره ده‌بێته ئومێد و هیوا، به‌ڵام بۆ ئێمه وه‌ک قورسترین بار، یان وه‌ک گوناحێک و تاوانێک ده‌شاردرێینه‌وه".
هاوڵاتى کۆمارى ئیسلامى ئێران به(42) ساڵ ته‌مه‌نى ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه گیرۆده‌ى پلانى سزاکانى گه‌نجێکى ئه‌مه‌ریکى (41) ساڵه و به‌ئامانجگرتنى نه‌وته‌که‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و روویداوه که‌داهاتى ساڵانه‌ى له (١٠٠) ملیار دۆلاره‌وه بۆ که‌متر له(11) ملیار دۆلار دابه‌زاندووه‌و به‌ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران ناوده‌هێنرێت. به‌رپرسانى کۆمارى ئیسلامى ئێران نکۆڵییان له‌وه نه‌کردووه که‌ئه‌و گه‌نجه هێنده‌ى زیانى جه‌نگى هه‌شت ساڵه‌ى نێوان عێراق و ئێران زیانى به‌وڵاته‌که‌یان گه‌یاندووه که به (400) ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه، بۆیه بایدن بۆ جارێکى دیکه ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ سوود له‌و گه‌نجه وه‌ربگرێت بۆ ناچارکردنى ده‌سه‌ڵاتى ئێران به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه بۆ رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى و ملکه‌چکردنى به‌خواسته‌کانى ئه‌مه‌ریکا. ریچارد نه‌فیۆ کهتهمهنى ده‌گاته (41) ساڵ له‌زانکۆى کۆڵۆمبیا له‌به‌شى په‌یوه‌ندییه گشتى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان خوێندویه‌تى و ماسته‌رى به‌پله‌ى باڵا له‌بوارى توێژینه‌وه له‌سیاسه‌تى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌زانکۆى جۆرج واشنتۆن له‌ساڵى 2004 به‌دستهێناوه. نه‌فیۆ له‌ساڵى 2003 بووه به‌کارمه‌ندى نووسینگه‌ى ئاسایشى نیشتیمانیى ئه‌مه‌ریکا بۆ رێگریى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌کى ئه‌تۆمی. کتێبى هونه‌رى سزاکان(The Art of Sanctions) ی نه‌فیۆ به‌یه‌کێک له‌باشترین کتێبه‌کانى بوارى نێوده‌وڵه‌تیى زانکۆ کۆلۆمبیا له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت که‌ئه‌و زانکۆیه له‌ساڵى 2017 بڵاوى کردووه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ى (10) ساڵ راوێژکارى به‌رپرسى ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروبارى تایبه‌ت به‌ئێران له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانى کۆشکى سپى بووه‌و هاوکات به‌رپرسى تیمى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و رێکخه‌رى ئاسایش و رێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى چه‌که ئه‌تۆمییه‌کان له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا بووه‌و له‌ساڵى (2008 بۆ 2011) ئه‌رکى هه‌ماهه‌نگیى سیاسه‌ت و سزاکانى وڵاته‌که‌ى له‌دژى ئێران له‌ئه‌ستۆ بووه . ئه‌و له‌ساڵى 2015 ئه‌ندامى تیمى سه‌ره‌کیى دانوستانه ئه‌تۆمییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران بووه‌و سه‌ره‌تاى ده‌رکه‌وتنه‌که‌شى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێککه‌وتنه که بەدورودرێژترین رێککه‌وتنى نێوده‌ڵه‌تیى له‌جیهان له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت. کتێبى هونه‌رى سزاکان.. ریچارد نه‌فیو له‌کتێبه‌که‌ى به‌ناوى (هونه‌رى سزاکان) جه‌ختى له‌به‌رده‌وامبوون و قورسترکردنى سزا کردووه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى مافه‌کانى مرۆڤ، چونکه به‌وته‌ى ئه‌و ئامانجى سزا ئازار‌و ژانى وڵاتى به‌ئاماج گیراوه‌و دژى خه‌مخۆرییه بۆ مافه‌کانى مرۆڤ . له‌به‌شێکى دیکه‌ى کتێبه‌کیدا نه‌فیۆ نووسیویه‌تی: «ئه‌مه‌ریکاو هه‌وپه‌یمانه‌کانى به‌شاره‌زایى له‌چیرۆکى راپه‌ڕینى ئێران و به‌بێ ترس له‌ناکۆکیى ئابوریى وه‌ک شێوازێکى زیره‌کانه هه‌وڵى لێکترازانى رژێم و خه‌ڵکى ئێرانیان له‌یه‌کترداو رێگرییان کرد که‌گه‌وره‌یى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى و کۆمارى ئیسلامى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئێرانه‌وه به‌خه‌ڵکى وڵاته‌که بفرۆشرێته‌وه‌و چیتر ناتوانن ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌و رێککه‌وتنه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌خه‌ڵکى وڵاته‌که‌یان بفرۆشنهوهو ئه‌مه بکه‌نه بیانوى درێژکردنه‌وه‌ى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران». هه‌روه‌ها نه‌فیۆ بڕوای وایه له‌دواى جه‌نگى سارد، ئه‌مه‌ریکا بۆ جێبه‌جێکردنى سیاسه‌ته‌کان زیاتر په‌ناى بۆ ئامرازه ئابورییه‌کان بردووه‌و زۆرترین سه‌رکه‌وتنى به‌راورد به‌جه‌نگى سه‌ربازیى به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه سزا ئابورییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا زیاتر له‌هه‌ر کاتێکى دیکه‌ى سزا جیاوازه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆسه‌ر ئێران گاریگه‌ریى هه‌بووه. ده‌ستێکى شاراوه‌ى گه‌نجێکى به‌هێز نه‌فیۆ پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌رى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا زانیارییه‌کى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه که‌پاراستنى زانیارییه تایبه‌تییه‌کانى ئه‌و که‌سه بۆ ئه‌مه‌ریکاو کۆشکى سپى تاچ ئاستێک جێى بایه‌خه، چونکه دیموکراته‌کان و کۆمارییه‌کان کۆکن له‌سه‌ر پلان و ئه‌رکه‌کانى بۆ سه‌پاندنى هه‌یمه‌نەى وڵاته‌که‌یان له‌ئاستى جیهاندا، بۆیه ته‌نانه‌ت رۆژو ساڵى له‌دایکبوون و خێزان و خانه‌واده‌ى بۆ زۆر که‌س روون نییه‌و ره‌نگه له‌گه‌ڕان به‌دواى ناوه‌که‌یدا ته‌نها به رووخساریدا ته‌مه‌نى ئه‌و گه‌نجه دیارى بکرێت و ته‌نانه‌ت ویکى پیدیا که‌پێگه‌یه‌کى به‌هێزى زانیارییه‌کانه، به‌شى ژیانى تایبه‌ت و بارى خێزانى و خانه‌واده‌ى نه‌فیۆى بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه. ریچارد نه‌فیۆ توێژه‌رو سیاسه‌تمه‌دارێکى ئه‌مه‌ریکییه‌و توێژه‌رى سه‌رپه‌رشتیارو به‌ڕێوبه‌رى ناوه‌ندى سیاسه‌تى جیهانیى وزه‌یه له‌زانکۆى کۆڵۆمبیا له‌ئه‌مه‌ریکاو هاوکات کارمه‌نده له‌نووسینگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئاسایش و رێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى چه‌کى ئه‌تۆمیى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکاو ئه‌ندامى نووسینه‌گه‌ى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى چه‌کى ئه‌تۆمیى له‌وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا. ئه‌و له‌ساڵى 2015 بووه‌ته ئه‌ندامى ئینیستیوتى برۆکینگز (Brookings Institution)، که‌دامه‌زراویه‌کى ناحکومیى ئه‌مه‌ریکایه بۆ توێژینه‌وه‌و شیکاریى له‌بوارى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوریى که‌بنکه‌ى سه‌ره‌کیى له‌شارى واشنتۆن له‌ئه‌مه‌ریکایه‌و له‌ساڵى 1916 دامه‌زراوه‌و به‌یه‌کێک له‌دامه‌زراوه ناحکومییه به‌هێزه‌کانى ئه‌و وڵاته له‌قه‌ڵه‌مده‌رێت، که به‌شێک له‌سیاسه‌تى وڵاته‌که له‌جیهاندا ئاڕاسته ده‌کات و به‌ژوورى بیرکردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌جیهان وه‌سف ده‌کرێت. پێگه‌ى ئه‌لیکترۆنى بزوتنه‌وه‌ى به‌رگریى له‌جه‌نگى دراو (currency-war.ir) که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و زانیاریى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بڵاوده‌کاته‌وه که‌ئێران و لایه‌نه‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته له رووى ئابووریى و داراییه‌وه سزا ده‌ده‌ن، نووسیویه‌تی: نه‌فیۆ به‌ڕێوەبه‌رى مێزى دژى ئێرانه له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتیمانیى کۆشکى سپى و یه‌کێکه له‌پلانداڕێژه‌رانى سه‌ره‌کیى سزاکانى سه‌ر ئێران و هێزه‌کانیه‌تى له‌جیهاندا. نه‌فیۆ له‌ساڵى (2003 تا 2011) که له‌نووسینگه‌ى ئاسایشى نیشتیمانى و رێگریى له‌چه‌کى ئه‌تۆمیى کارى کردووه‌و وه‌ک به‌رپرسى یه‌که‌مى لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ئێران ده‌ستى له‌سه‌پاندنى چوار بڕیارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌ڵه‌تى به‌ژماره‌کانى (1779،1774،1803،1929) له‌دژى ئێران هه‌بووه‌و یه‌کێک له‌به‌رپرسانى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌بوارى چه‌کى ئه‌تۆمى له‌دژى کۆریاو هندستان بووه. ئه‌و له‌ساڵى 2010 به‌هۆى سه‌پاندنى بڕیارنامه‌ى ژماره (1929)ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دژى ئێران که‌تایبه‌ته به‌تۆمه‌تبارکردنى ئێران به‌پیشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ له‌وڵاته‌که‌ی، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵات ده‌کرێت و به‌هۆکارى سه‌رکه‌وتنه‌کانى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریکا له‌دژى ئێران وه‌سف ده‌کرێت. نه‌فیۆ زانکۆ ئاڕاسته ده‌کات ئاژانسى هه‌واڵى (ته‌سنیم) که سه‌ر به‌توندڕه‌وه‌کانى محافزکارانه‌و به‌پێگه‌یه‌کى نزیک له عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران و سوپاى پاسداران له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، لهڕاپۆرتێکى خۆیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رۆڵى ریچارد نه‌فیۆ له‌سه‌پاندنى سزاکان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌کات و نووسیویه‌تى بوونى (نه‌فیۆ) له‌زانکۆى کۆڵۆمبیا بێ هۆ نییه، چونکه ئه‌و زانکۆیه خاوه‌نى بڕواپێکراوترین به‌شى (ناوه‌ندنى ئێران ناسی)یه له‌ئه‌مه‌ریکاو زۆربه‌ى به‌رپرسه باڵاکانى کۆشکى سپى خوێندنیان له‌و زانکۆیه ته‌واو کردووه‌و باراک ئۆباما، چل و چواره‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا یه‌کێکه له‌و به‌رپرسه به‌رچاوو دیارانه‌ى که‌خوێندکارى ئه‌و زانکۆیه بووه. بهبڕواى به‌رپرسانى ئێران په‌یوه‌ندییه‌کى توندوتۆڵ له‌نێوان ئیسرائیل و رێبازى ئاینى (به‌هایی) له‌گه‌ڵ زانکۆى کۆڵۆمبیا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی، دوایین پاشاى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و زانکۆیه‌وه دکتۆراى فه‌خریى پێبه‌خشراوه‌و ئه‌و زانکۆیه زۆرترین تووێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێران هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌مانه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن که‌زانکۆکه رۆڵى سه‌ره‌کیى ده‌بینێت له‌سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئێران و کۆمارى ئیسلامی. نه‌فیۆ که‌یه‌کێک بووه له‌ڕێکخه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانى بازنه‌ى به‌شى ئێران ناسى له‌زانکۆى کۆڵۆمبیاو به‌سه‌رنجدانێک له‌په‌یامه‌کانى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر ده‌رده‌که‌وێت زیاترین تویتى ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ئێران و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌و به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیى بووه‌و ره‌نگه سه‌دان شاره‌زاى بوارى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى چاوه‌ڕێى ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانى ئه‌و بووبێتن بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیى له‌دژى ئێران، چونکه به‌یه‌کێک له‌گه‌نجه شاره‌زاو پسپۆڕه‌کانى ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌مێژوو و ده‌سه‌ڵاتى ئێران وه‌سف کراوه‌و هه‌ر ئه‌مه وایکردووه گرێى سه‌ره‌کیى په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران بکه‌وێته ده‌ستى ئه‌و گه‌نجه‌وه. پێشه‌نگى چوار سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا نه‌فیۆ له‌سه‌رده‌مى جۆرج ده‌بلیۆ بۆش، چل و سێیه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا که سه‌ر به‌کۆمارییه‌کانى ئه‌و وڵاته بووه، وه‌ک گه‌نجێکى تازه پێگه‌یشتوو ئه‌رک و کارى له‌کۆشکى سپى پێسێردراو له‌و سه‌رده‌مه‌وه رۆڵى له‌ئیداره جیاوازه‌کانى کۆشکى سپى هه‌بووه‌و له‌سه‌رده‌مى باراک ئۆباماى دیموکراتیشدا رۆڵى رێکخه‌رى سه‌ره‌کیى له‌سزاکانى دژى ئێران گێڕاوه. هاوکات له‌سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى پێشوو له‌سه‌ر بنه‌ماى پلانه‌کانى نه‌فیۆ سزاکانى له‌سه‌ر ئێران چرکرده‌وه‌و وتى: «هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ بازاڕه‌کانى جیهان بۆ سفر داده‌به‌زێنین کهبهرپرسانى ئێران حاشایان له‌کاریگه‌ریى قورسى ئه‌و سزایانه‌ى که نه‌فیۆ دایڕشتبوو نه‌کردو ئاشکرایان کرد که‌داهاتى ساڵانه‌ى (100) ملیار دۆلار نه‌وت و غازى ئێران بۆ که‌متر له (11) ملیار دۆلار دابه‌زیوه. جۆن کیری، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رده‌مى باراک ئۆباما له‌دوایین رۆژه‌کانى ته‌واوبوونى ته‌مه‌نى ئیداره‌ى ئۆباما له‌ساڵی 2016، واتا ساڵێک دواى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى نێوان ئێران و وڵاتانی(5+1) وتی: «ئێمه به‌هاوکاریى کۆمه‌ڵێک راوێژکار پلانێکى تۆکمه‌مان بۆ سزا‌و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ سه‌رۆکى داهاتووى ئه‌مه‌ریکا داڕشتووه‌و ئیداره‌ى داهاتوو ده‌توانێت هێزى سازش و سزاى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پلانه له‌به‌رامبه‌ر ئێران بسه‌لمێنێت. کۆمارییه‌کان و دیموکراته‌کان به‌بێ جیاوازیى سودیان له‌پلان و بیرکردنه‌وه‌کانى ریچارد نه‌فیۆ بینییه‌وه بۆ سزادانى ئێران، بۆیه ره‌نگه نه‌فیۆ له‌و ده‌گمه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانه بێت که دوو حزبى سه‌ره‌کیى ئه‌مه‌ریکا سه‌ره‌ڕاى ناکۆکیى و رکابه‌ریى کۆک بن له‌سه‌رى و ده‌رگاى ئیداره‌کانیانى بۆ بخه‌نه‌سه‌ر پشت و بیکه‌نه پێشه‌نگى سزادانى یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین نه‌یاره‌کانى ئه‌مه‌ریکا، بۆیه جارێکى دیکه سه‌رۆکێکى نوێ ده‌یه‌وێت سود له‌تواناکانى ببینێت و ئه‌مجاره جۆو بایدن، پۆستى راوێژکارى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى تایبه‌ت به‌ئێران پێده‌سپێرێت. ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران ده‌ستبه‌کار ده‌بێته‌وه بڵاوبونه‌وه‌ى وه‌رگرتنى پۆستى راوێژکارى نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى ئێران ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى له‌و وڵاته لێکه‌وته‌وه وه‌ک بومه‌له‌رزه‌یه‌ک رۆژنامه‌و میدیاکانى ئێرانى هه‌ژاندو رۆژنامه‌و میدیاکانى محافزکارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستبه‌کاربوونى نه‌فیۆیان به‌ئاماژه‌ى توندبوونه‌وه‌ى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر وڵاته‌که‌یان و به‌هۆکارى له‌باربردنى خه‌ون و ئاواتى سیاسه‌تمه‌دارانى ئێران له‌قه‌ڵەمدا که‌بڕوایان به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ بایدن و زیندوکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى هه‌بووه. له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌و میدیاکانى سه‌ر به‌باڵى ریفۆرمخواز که‌پشتیوانیى له‌زیندوکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمیى ده‌که‌ن، نه‌فیۆ به‌تاکه که‌سێک له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن که‌ده‌توانێت وه‌ک چۆن سزاکانى له‌سه‌ر ئێران قورس کردووه، به‌هه‌مان شێوه‌ى گرێى نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران بکاته‌وه‌و ره‌نگه بایدن مه‌به‌ستى له‌ده‌ستنیشانکردنیشى ئه‌وو ناردنى ئاماژه‌ى ئه‌رێنى و هاوکات هۆشداریى بێت بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران و وه‌ک شمشێرى دوو ده‌م به‌کارى بهێنێت. رۆژنامه‌ى (هه‌مشه‌هری) نزیک له ریفۆرمخوازان به‌ناونیشانى (ئه‌ندازیارى سزاکانى ئێران لهئیدارهى بایدن پۆستى وه‌رگرت) نووسیویه‌تی: «ریچارد نه‌فیۆ نووسه‌رى کتێبى (هونه‌رى سزاکان) که‌ئه‌ندامى تیمى دانوستانکارى ئه‌مه‌ریکا بۆ رێککه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تیى ئه‌تۆمیى بووه له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى باراک ئۆباما، پۆستى راوێژکارى رۆبێرت مه‌ڵی، نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریکا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى ئێرانى لهئیدارهى جۆو بایدن پێدراوه‌و ئه‌و به‌داڕێژه‌رى بناغه‌ى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت و نازناوى ئه‌ندازیارى سزاکانى وه‌رگرتووه. ئامانجى سزاکان .. گرنگترین ئامانجى سزاکانى ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئێران په‌راوێزخستنى ئه‌و وڵاته‌یه له‌بازاڕه‌کانى نه‌وت له‌جیهان و به‌زمانێکى دیکه سزاکانى ئه‌مه‌ریکا راسته‌وخۆ نه‌وتى ئێرانى کردووه‌ته‌وه ئامانج و نه‌فیۆ له‌پلاندانه‌رى سه‌ره‌کیى ئه‌م پلانه‌ى وڵاته‌که‌یه‌تى و دۆخى ئابوریى و که‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى ئێستاى ئێران جێ په‌نجه‌ى پلانه‌کانى نه‌فیۆى به روونى پێوه‌دیاره. بایدن بۆ رێککه‌وتن یان سزاى نوێ که به‌سزاى زیره‌کانه ناوى ده‌هێنێت پێویستى به‌ئه‌ندازیارى سزاکان هه‌یه، بۆیه نه‌فیۆ له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانێت گرێى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکا بکاته‌وه‌و هاوکات له‌ده‌ستى دێت سزاى کاریگه‌رتر تاهه‌ره‌سپێهێنانى ده‌سه‌ڵاتى ئێران بسه‌پێنێت و ئه‌و ململانێیه‌ى نێوان واشنتۆن و تاران یه‌کلایى بکاته‌وه.
هاوڵاتى به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال (200) خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه پارێزگاى دهۆک دواى لێدوانه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌ردۆغان که وتبووی رۆژێک له‌ناکاو هێرش ده‌که‌ین. قاسم خودێدا، خه‌ڵکى قه‌زاى شه‌نگال ماوه‌ى شه‌ش مانگ بوو به‌یه‌کجارى ماڵئاوایى له‌ژیانى که‌مپ کردبوو، به‌ڵام پێش هه‌فته‌یه‌ک دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه پارێزگاى دهۆک به‌هاوڵاتى وت»دواى زیاتر له‌شه‌ش ساڵ له‌ژیانى که‌مپ له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مى 2020 به‌یه‌کجارى ماڵئاواییمان له‌دهۆک کرد، زیاتر له‌پێنج مانگ ماینه‌وه‌و دووباره ده‌ستمان به‌ژیان کرد له‌قه‌زاى شه‌نگال، ئه‌و ماوه‌یه خه‌ریکى کشتوکاڵ و به‌خێوکردنى مه‌ڕو ماڵات بووین». قاسم خودێدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد سه‌ره‌تا هیچ کێشه‌یان نه‌بووه‌و رۆژانه سه‌رقاڵى کارى خۆیان بوون، به‌ڵام به‌مدواییه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شه‌نگال کرد و هێزى زیاتر ره‌وانه‌ى ناوچه‌که کرا، بۆنى شه‌ڕو کاره‌ساتێکى تریان کردووه، بۆیه دواتر گه‌ڕاونه‌تەوه هه‌رێمى کوردستان. «هیچ ئاواره‌یه‌ک حه‌زناکات له‌ناو خێوه‌تدا بژی، به‌ڵام به‌ناچارییه‌وه ده‌بێت له‌دهۆک بین تا ئه‌وکاته‌ى دۆخى شه‌نگال ئاسایى ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا رێژه‌ى هاوکاریى به‌سه‌ر ئاواره‌کان زۆر کهمبووەتهوه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان دۆخى ئه‌منى زۆر باشه‌و له‌هیچ شتێک ناترسین «قاسم خودێدا واى وت. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مانگى رابردوو رایگه‌یاند:» شه‌وێک له‌ناکاو هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر شه‌نگال»، دواى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئه‌ردۆغان حه‌شدى شه‌عبى زیاتر له (10) هه‌زار چه‌کدارى خۆى ره‌وانه‌ى شه‌نگال کرد. کاروان زه‌کی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌ران و وەڵامدانه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان که‌سه‌رپه‌رشتى هه‌موو ئاواره و په‌نابه‌رانى دهۆک ده‌کات، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»ماوه‌یه‌کە ژماره‌یه‌ک له‌خه‌ڵکى شه‌نگال داواى دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو که‌مپه‌کان ده‌که‌ن، رۆژانه (20 تا 30 )خێزان سه‌ردانى ئێمه ده‌که‌ن تا وه‌ریانبگرینه‌وه، لیژنه‌یه‌ک له‌کارگێڕى پارێزگاى دهۆک و فه‌رمانگه‌که‌مان پێکهێنراوە بۆ چۆنیه‌تى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوارانه ده‌که‌ن و پرسیاریان لێده‌که‌ن بۆچى ده‌تانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دهۆک. ئێستا (27) هه‌زار و (164) خێزان له‌ناو که‌مپدان،(39) هه‌زارو (443) خێزان له‌ده‌ره‌وه‌ى که‌مپ ده‌ژین، ئه‌م ئاوارانه زۆرینه‌یان خه‌ڵکى قه‌زاى شه‌نگالن. به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبهڕان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بێگومان ئه‌و ئاوارانه وه‌رده‌گرینه‌وه. ئه‌سکه‌نده‌ر موحه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى عێراق له‌دهۆک ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌ر ئاواره‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه زێدى خۆى فایله‌که‌ى ده‌رده‌هێنن و چیتر هاوکارى به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ناکه‌ن، وتیشى:» ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌شه‌نگاله‌وه داواى دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یان کردووه بۆ دهۆک ژماره‌یان سه‌رووى (200) خێزانه، وه‌رگرتنه‌وه‌یان له‌ناو که‌مپ له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمه، ده‌بێت ئه‌وان نووسراوێکى فه‌رمى بنێرن تا ره‌وانه‌ى به‌غدای بکه‌ین بۆ دووباره دابه‌شکردنى هاوکارى مانگانه‌یان». ئه‌سکه‌نده‌ر ئه‌وه‌شى باسکرد که‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم رازى بووه له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه، «ئێمه چاوه‌ڕێی نووسراوى فه‌رمى ئه‌وان ده‌که‌ین، شوێن له‌دهۆک هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى ئاواره‌کان، هه‌رکاتێک مامه‌ڵه‌کانیان ته‌واو بوون دووباره ده‌ست به‌دابه‌شکردنى هاوکارى بۆ ئه‌و ئاوارانه ده‌که‌ین». لاى خۆیه‌وه، فه‌هد حامد قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى شه‌نگال بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له‌سه‌ره‌تاى ئازادکردنى شه‌نگال تائێستا (22) هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌کانى خۆیان، زیاتر له‌سه‌دا 75% ی ئاواره‌کانى شه‌نگال هێشتا له‌هه‌رێمى کوردستانن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدى خۆیان، وتیشى:»ئێمه هه‌موو ئاسانکارییه‌ک بۆ ئه‌و ئاوارانه ده‌که‌ین که‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگال ، هانى رێکخراوه‌کان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ده‌ین که هاوکارى ئه‌و خێزانانه بکه‌ن که‌تازه ده‌گه‌ڕێنه‌وه«. فه‌هد حامد وتیشی»هه‌رکه‌سێک بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان ئێمه رێگرى لێناکه‌ین، به‌ڵام ئه‌و ترس و هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌وه‌نده نیه ئاواره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه، ناوچه‌که ئارامه‌و هه‌رکاتێک هێرش کرایه‌سه‌ر شه‌نگال هێزه‌کانى ئه‌منى شه‌وو رۆژ ئاماده‌ن به‌رگریى له‌خاکى شه‌نگال بکه‌ن».
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا له‌دواى شکستى له‌چیاى گاره به‌رامبه‌ر پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)، تورکیا هه‌ڵمه‌ته‌کانى زیاتر کردووه بۆ داخستنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) به‌بیانوى په‌یوه‌ندیان به‌په‌که‌که‌وه، پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغانیش ترسى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌یه دواى که‌مبوونه‌وه‌ى پاڵپشتى هاووڵاتیانى تورکى به‌پشتبه‌ستن به‌نوێترین راپرسییه‌کان. له‌سێشه‌ممه‌ى رابردوو ٢ى مارسى ٢٠٢١، جاهیت ئۆزکان، جێگرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى ئه‌که‌په له‌په‌رله‌مانى تورکیا رایگه‌یاند: «له‌سه‌ر بۆچوونى گه‌ل، هه‌ده‌په داده‌خه‌ین، گه‌لى ئێمه هیواى له‌ده‌ستداوه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پارته‌دا، ته‌واوى (٨٣) ملیۆن هاووڵاتیانى وڵات داواى ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌م پارته له‌ڕووى سیاسیى و یاساییه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا دابخرێت». پێشتریش ده‌وڵه‌ت باغچه‌لی، سه‌رۆکی پارتى بزوتنه‌وه‌ى ناسیۆنالسیتى (مه‌هه‌په) جه‌ختى له‌وته‌کانى خۆى کرده‌وه که‌چه‌ندین جار داواى داخستنى هه‌ده‌په‌ى کردبوو. «داخستنى هه‌ده‌په بهزۆرهو پێوستییهو هه‌نوکه‌ییه‌و له‌ته‌وقى سه‌رییه‌وه تا بنى پێى له‌گه‌نده‌ڵى و تیرۆرزمدایه«، باغچهلى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌مه‌ى وت. له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ده‌په رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى داخستن بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تتر دواى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیا له‌مانگى رابردوو دژى په‌که‌که له‌چیاى گاره. له‌ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى ٢٠٢١، تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى چوار رۆژه‌ى ئه‌نجامدا بۆ رزگاکردنى (١٣) دیلى که له‌ژێر ده‌ستى په‌که‌که‌دا بوون له‌چیاى گاره، به‌ڵام نه‌یتوانى رزگاریان بکات و شکستى هێنا، ئه‌نقه‌ره بڵاویکرده‌وه که‌پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌که په‌که‌که هه‌ر (١٣) دیلهکهى کوشتووه، به‌ڵام په‌که‌که رایگه‌یاند:» دیله‌کان به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیا خۆیه‌وه کوژراون و بۆ ئه‌مه‌ش ڤیدیۆى بۆمبارانکردنى تورکیاى بۆ سه‌ر دیله‌کان بڵاوکرده‌وه‌و ئاماده‌ییان نیشاندا تیمى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى شوێنه‌که بکه‌ن». له‌هه‌فته‌ى رابردوو دادگاى تێههڵچوونیهوهى تورکیا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ده‌ستپێکرد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى هه‌ده‌په بهپهکهکهوهو له‌ئه‌گه‌رى ساغبوونه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌کان پارته‌که به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه داده‌خرێت. هه‌ده‌په که‌سێیه‌م گه‌وره‌ترین پارتى تورکیایه‌و (٥٦) ئه‌ندامى هه‌یه له‌کۆى (٦٦٠) کورسى په‌رله‌مانى تورکیا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه. حکومه‌تى تورکیا کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کات پاریزبه‌ندى هه‌ڵبگرێت له‌سه‌ر (٥٦) په‌رله‌مانتاره‌که‌ى هه‌ده‌په که تائێستا (٩١٤) تۆمه‌تیان ئاراسته کراوه. میتهه‌ت سه‌نجار، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په له‌باره‌ى داخستنى پارته‌که‌یه‌وه رایگه‌یاند:»هه‌وڵه‌کان بۆ داخستنى پارته‌که‌مان زیاتر ئه‌وان له‌ناوده‌بات و ئێمه زیاتر گه‌شه ده‌ستێنین، ئه‌وان به‌ڕوونى ده‌یبینن که به به‌هێزتر ده‌رده‌که‌وینه‌وه له‌م تاریکییه زۆردارییه‌دا». له‌ئه‌گه‌رى داخستنى پارته‌که‌دا، به‌رپرسانى باڵاى پارته‌که هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ن که به‌ناوێکى تره‌وه پارته‌که دابمه‌زرێنن. له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ میدیاى نیوده‌وڵه‌تی، په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په رایگه‌یاند:»ئێمه وه‌ک هه‌ده‌په پلانى بى و سیمان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په دابخرێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ئاماده‌کارى ترمان ده‌بێت». پارتى ئۆپۆزسیۆنى تورکیا، پارتى گه‌لى کۆمارى (جه‌هه‌په)، پێیوایه هه‌وڵى داخستنى هه‌ده‌په سزادانى هه‌موو ئه‌و کوردانه‌یه که‌پشتیوانى پارتى فه‌رمانڕه‌وا ناکه‌ن. که‌مال کیلیچدارئۆغلۆ، سه‌رۆکى پارتى جه‌هه‌په دوێنى ٧ى مارسى ٢٠٢١ رایگه‌یاند: «ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په دابخه‌یت بۆ سزادانى شه‌ش بۆ شه‌ش ملیۆن و (٥٠٠) هه‌زار که‌س، ئه‌مه دیموکراسى نییه، به‌و شێوه‌یه‌ى ده‌یبینم ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ئه‌و کوردانه سزا بدات که‌پشتیوانى ناکه‌ن». «ئه‌مه هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه حکومه‌ت بڵێ ‹چۆن ده‌وێرن ده‌نگ به‌ئێمه نه‌ده‌ن و پشتیوانى پارتێکى تر بکه‌ن»، کیلیچدار ئۆغلۆ واى وت. به‌پێى راپۆرتێکى هه‌ده‌په، تائێستا زیاتر له شه‌ش هه‌زار که‌سى لایه‌نگرو ئه‌ندامى پارته‌که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه گیراون و له‌زیندانه‌کاندان، له‌سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کانى تورکیا له ٢٠١٩، هه‌ده‌په (٦٥) شاره‌وانى برده‌وه، به‌ڵام تائێستا (٤٧) سه‌رۆک شاره‌وانى هه‌ده‌په له‌سه‌ر کار لابراون و قه‌یومیان له‌جێگه دانراوه. له‌هه‌نگاوێکى تردا، پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه چه‌ند یاسایه‌کى هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت ئه‌مه‌ش بۆ زیادکردنى ده‌نگه‌کانى دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ندین راپرسى که له‌سێ مانگى رابردوودا که‌ده‌ریده‌خه‌ن پاڵپشتى خه‌ڵک که‌مبووه‌ته‌وه بۆ پارته‌که. به‌پێى به‌دواداچوونى (١٦) کۆمپانیاى راپرسى له‌تورکیا، پاڵپشتى بۆ هاوپه‌یمانى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په دابه‌زیوه بۆ له‌سه‌دا ٤٥% که له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى رابردوودا له‌سه‌دا ٥٤%یان به‌ده‌ستهێنابوو پێکه‌وه. ئهنجامیى ئاسایى هه‌ر (١٦) راپرسییه‌که ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که‌پاڵپشتى خه‌ڵک بۆ ئه‌که‌په له له‌سه‌دا ٤٣%ه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه بۆ له‌سه‌دا ٣٦% به‌به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنى پێشوو. هه‌روه‌ها پارتى ئاینده‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ و پارتى دیڤاى عه‌لى باباجان به‌پێى راپرسیه‌که هه‌ریه‌که‌یان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا دوو پاڵپشتى کراون. ئه‌نجامده‌رانى راپرسییه‌کان ده‌ڵێن له‌شکرکێشییه‌کانى ئه‌ردۆغان و سیاسه‌ته تونده‌که‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات کهتورکیاى به‌ره‌و قه‌یرانى سیاسى بردووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو یه‌کێتى ئه‌وروپا بووهتههۆى که‌مبوونه‌وه‌ى پاڵپشتی، ئه‌مه جگه لهقهیرانهکانى ناوخۆ وه‌ک دابه‌زینى به‌هاى لیره. «پارتى ئه‌که‌په‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هیلاکدا چوون به‌تایبه‌تى به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته ئابوریانه‌ى جێبه‌جییان کردووه‌و به‌تایبه‌تتریش سیاسه‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌یان»، ئۆزه‌ر سه‌نجار، به‌ڕێوبه‌رى ناوه‌ندى راپرسى میترۆپۆڵ ئه‌مه‌ى به رۆیته‌رز وت. سه‌نجار و محه‌مه‌د عه‌لى کولات، سه‌رۆکى دامەزراوهى راپرسى ماک، باسیان له‌وه‌کرد کۆمه‌ڵێکى زۆر خه‌ڵک پشتیان لهپارتهکهى ئه‌ردۆغان کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن به‌چ ئاراسته‌یه‌کدا ده‌ڕۆن. «بۆ یه‌که‌م جاره که به‌شێکى ره‌ساسى هه‌یه {له راپرسییه‌کاندا} کهدهریدهخات که ئه‌و که‌سانه تووڕه‌ن له‌ئه‌که‌په و ده‌نگى پێناده‌ن، له رابردوودا تووڕه ده‌بوون، به‌ڵام هه‌ر ده‌نگیان پێده‌دا»، کولات واى وت. سێ سه‌رچاوه له‌ئه‌که‌په که نه‌یانویستووه ناویان ئاشکرا بکرێت به‌ئاژانسى رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه کهپلانى گۆڕینى یاساکانى هه‌ڵبژاردن دابه‌شکردنى ناوچه‌کانى هه‌ڵبژاردن له‌خۆده‌گرێت له‌شاره گه‌وره‌کاندا بۆ ناوچه‌ى بچووکتر، که ئه‌م گۆڕانکارییه به‌پێى وته‌ى یه‌کێک له‌سه‌رچاوه‌کان ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو په‌رله‌مانتارانى ئه‌که‌په زیاد بکات. یه‌کێکى تر له‌گۆڕانکارییه‌کان که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاستى به‌شداریکردنه بۆ ناو په‌رله‌مان بۆ له‌سه‌دا 7% که‌ئێستا له‌سه‌دا 10%یه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا هاوپه‌یمانى ئه‌که‌په له‌حکومه‌ت، مه‌هه‌په، بتوانێت له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا ئه‌ندامى هه‌بێت له‌په‌رله‌ماندا. به‌پێى یاساکانى ئێستا که‌ئاستى داغڵبوون به‌په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنانى له‌سه‌دا ١٠%ى ده‌نگه‌کانه، مه‌هه‌په ناتوانێت ئه‌و رێژه‌یه به‌ده‌ستبهێنێت به‌وپێیه‌ى راپرسییه‌کان ده‌ریانخستووه ئاستى پاڵپشتى خه‌ڵکى بۆ پارته‌که دابه‌زیوه بۆ له‌سه‌دا ٨%. گۆڕینى یاساکانى هه‌ڵبژاردن دواى شکسته گه‌وره‌که‌ى پارتى ئه‌که‌په دێت له‌سێ گه‌وره شارى ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ئه‌نقه‌ره له‌هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان له ٢٠١٩، له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پارتى جه‌هه‌په هه‌رسێ شاره‌که‌ى برده‌وه‌و ئهکهپهى تووشى شکستێکى گه‌وره کرد ته‌نانه‌ت دواى ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ئیستانبوڵ سایتى عه‌ره‌ب نیوز له‌ڕاپۆرتێکیدا باسى له‌وه کردووه که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌ڵبژاردن لێدانێکیشه له‌پاڵپشتى خه‌ڵک بۆ هه‌ده‌په. یاساکه «پاڵپشتى گشتى بۆ هه‌ده‌په که‌مده‌کاته‌وه به‌وپێیه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایى ده‌نگده‌رى ئه‌و پارته کوردییه نین له‌ساتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پاڵپشتى لێده‌که‌ن تا دووریبخه‌نه‌وه له‌که‌وتنى له‌خوار ئاستى قبوڵکراو» که له‌سه‌دا ١٠%یه.
عه‌مار عه‌زیز له ١١ى شوباتى ٢٠٢١دا شه‌ش ورچ له‌چیاى گاره له‌لایه‌ن رێکخراوى هاریکارى کوردی-ئه‌مریکییه‌وه له‌ناو سروشتدا ئازادکران که‌پێشتر له‌ماڵاندا به‌خێوکراون، یه‌کێک له‌ورچه‌کان گه‌ڕایه‌وه نێو خه‌ڵکه‌که‌و هه‌نگوین و مریشکى هاووڵاتیانى خواردووه. ئازاد مسته‌فا، هاووڵاتیه‌کى سنورى قه‌زاى ئامێدیه، به‌هاوڵاتى وت «پێمان خۆشه گیانه‌وه‌ره‌کان له‌سنورى ناوچه‌که‌مان زیاد بن، چونکه دیمه‌نێکى جوان ده‌داته ژینگه‌ى قه‌زاى ئامێدی، به‌ڵام به‌ردانى ژماره‌یه‌ک ورچ که له‌ده‌ره‌وه یان له‌هه‌ر شوێنێکیان هێنابێت به‌ڕاى من گرنگییه‌کى ئه‌وتۆى نیه، به‌داخه‌وه پێش ماوه‌یه‌ک یه‌کێک له‌ورچه‌کان زیانى گه‌یاندووه بهجوتیارێکى ناوچه‌ى ئاشهواو بڕێک لهههنگوینى ئه‌وى خواردووه«. ئازاد پێشیوابوو ئه‌و ورچانه به‌رده‌وام زیان ده‌گه‌یه‌نن به‌جوتیاران، واباشتره چیتر رێگه نه‌درێت ورچه‌کان له‌ده‌ره‌وه بهێنرێن و له‌قه‌زاى ئامێدى ئازادیان بکه‌ن. پسپۆرى ئاژه‌ڵى کێوى له رێکخراوى سروشتى عێراق پێیوایه ئه‌وانه‌ى ئه‌و ورچانهیان ئازاد کردووه شاره‌زاى ژینگه‌ى کوردستان نین. هانا ره‌زا ، پسپۆرى ئاژه‌ڵى کێوى له رێکخراوى سروشتى عێراق بۆ هاوڵاتى، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ساڵى ٢٠١٩دا کۆمه‌ڵێک ژینگه‌پارێز و رێکخراوى تایبه‌ت بهپاراستنى ژینگه‌و ئاژه‌ڵان هۆشدارییاندا له رێکاره‌کانى تایبه‌ت بهئازادکردنى ئه‌و ورچانه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستان ئازاد ده‌کرێن و چه‌ندین مه‌ترسییان خسته‌ڕوو، به‌ڵام جارێکى تر ژماره‌یه‌ک ورچى دیکه له‌چیاى گاره‌ى سنورى قه‌زاى ئامێدى له‌لایه‌ن رێکخراوى کوردی-ئه‌مریکى ئازادکران. هانا ره‌زا وتیشى:» دیاره لاى زۆربه‌مان ئاشکرایه ئه‌و رێکخراوه‌ى ئه‌م کاره‌ى جێبه‌جێ کردووه کارێکى زۆر خراپى کردووه، چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ورچه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌وان ئازاد بکرێن». ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و ورچانه هه‌موو توانایه‌کیان له‌ده‌ست داوه که بتوانن له‌سروشتدا بژین، چونکه ده‌سته‌مۆکراون و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه گه‌وره کراون. وتیشى:» ئه‌م ورچانه ئه‌گه‌ر تیایاندا بێت قابیلیه‌تى تیابێت که بچێته‌وه سروشت ده‌بێت له‌سه‌نته‌رى تایبه‌ت و له‌لایه‌ن پسپۆڕى ئه‌و بواره‌وه رابهێنرێتهوهو ئاماده بکرێته‌وه بۆ ژیانى کێوی». هانا ره‌زا، ئه‌وه‌شى دوونکردهوه که‌هیچ گیانه‌وه‌رێکى کێوى به‌بێ راهێنانه‌وه ناتوانێت هه‌ر وا له‌ناو کێودا بژى و بتوانێت خۆراک بۆخۆى به‌ده‌ستبهێنێت و خۆى بپارێزیت له‌مه‌ترسى و به‌چکه‌ى ببێت و له‌هه‌مووشى گرنگتر له‌مرۆڤ بترسێت. «ئه‌و که‌سانه‌ى به‌شداربون لهئازادکردنى ورچه‌کان پسپۆر و شاره‌زا نه‌بوون له‌بوارى ئاژهڵانداو هیچ پێشینه‌یه‌کیان نیه له‌بوارى پاراستنى ورچه‌کان، ئه‌گه‌ریش زۆره له‌داهاتوودا ده‌ره‌نجامى خراپترى لێبکه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌زووترین کات چاره‌سه‌رێک نه‌دۆزرێته‌وه بۆ دووباره کۆکردنه‌وه‌ى ورچه‌کان». تائێستا (٤٠) تا (٥٠) ورچ لە چیاى گاره‌و ده‌وروبه‌رى به‌ره‌ڵا کراون و تێکه‌ڵاوى سروشتى شاخه‌کانى کوردستان و ناوچه‌ى بادینان بوون. به‌رپرسى رێکخراوى هاریکارى کوردی-ئه‌مریکى ده‌ڵێت تائێستا سێ جار ژماره‌یه‌ک ورچى ئازاد کردووه له‌پێناو جوانکردنى سروشتى کوردستان. بڵند بریفکانی، به‌رپرسى رێکخراوى هاریکارى کوردی-ئه‌مریکى به‌هاوڵاتى راگه‌یاند: «تائێستا سێ جار ژماره‌یه‌ک ورچم ئازاد کردووه، شه‌ش ورچ له‌ناوچه‌ى چۆمان و هه‌شت ورچ له‌چیاى گاره، هیوایه‌تى منه‌و ژینگه‌ى کوردستان زۆر پێى جوان ده‌بێت، ئێمه هه‌موو گیانه‌وه‌رێکمان هه‌یه ته‌نها ژماره‌یه‌کى که‌م له‌ورچ هه‌یه، بۆیه ویستم ژماره‌یان زیادبکه‌م». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ئێستا نزیکه‌ى (٤٠) تا (٥٠) ورچ له‌چیاى گاره هه‌یه، وتیشى:»ورچه‌کان به‌شێکیان له‌هه‌ندێک هاووڵاتیانى دهۆک و هه‌ولێر ده‌کڕم که ئه‌وان به‌خێوى ده‌که‌ن و هه‌ندێک جار بێبه‌رامبه‌ر پێم ده‌ده‌ن، چونکه ده‌زانن ئازادیان ده‌که‌م، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ک ورچم له‌شارى بهسرەو عەمماره کڕیوه«. «خه‌ڵک بابه‌تى ورچه‌کانى گاره‌یان زۆر گه‌وره کردووه، هه‌ندێک وتیان هه‌نگوین و مریشکیان خواردووه، راستییه‌که‌ى ئه‌وه‌یە یه‌کێک له‌ورچه‌کان ژماره‌یه‌ک سندوقى هه‌نگوینیان تێکدابوو، سه‌ردانى ئه‌و که‌سه‌م کرد کهزیانى پێگه‌یشتبوو، ئاماده‌م هه‌رکه‌سێک زیانى پێگه‌یشتبێت له‌ڕێگاى ورچه‌کان قه‌ره‌بوویان ده‌که‌مه‌وه« بڵند بریفکانى واى وت.
شاناز حه‌سه‌ن چالاکوانان و رێکخراوه‌کانى ژنان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى له‌به‌رامبه‌ر ژنان کارى رێکخراوه‌کانى ژنان نییه، به‌ڵکو به‌ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێمى داده‌نێن. وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:» تائێستا له‌زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به‌بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت». له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که خه‌ڵکى له‌هه‌موو شوێنێکى جیهان، یادى رۆژى جیهانى ئافره‌تان ده‌که‌نه‌وه« تائێستا له‌زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆک ده‌کرێن و به‌بیانوى شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت و دورده‌خرێنه‌وه به‌بیانوى دابونهریتى کۆمه‌ڵایه‌تى و په‌راوێزده‌خرێن، زۆرجار وه‌ک کاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌کرێت». وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێم: مافى ژنان ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانى پۆست نیه ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»له‌م کابینه‌یه به‌شدارى ژن زۆر زیاتره، به‌ڵام به‌دیهێنانى مافه‌کانى ژنان ته‌نیا خۆى له‌به‌ده‌ستهێنانى پۆست و به‌شداریکردنى ژن نیه، به‌ڵکو هه‌موو ئەو به‌رنامه‌و پرۆگرامانه‌ى له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن قسه‌ى له‌سه‌رده‌کرێت پێویسته بهکردارى هه‌نگاوى بۆ بنرێت». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا سێ پۆستى وزارى و سێ پۆستى بریکار وه‌زیرو ژماره‌یه‌ک راوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ر ژنان که‌وتووه. ئه‌مه‌ل جه‌لال پێشیوابوو بۆ پاراستنى ژنان و سه‌قامگیربوونى ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى و پاراستنى ماف و ئازادییه‌کانى ژنان پێویست ده‌کات باس لهیهکسانى بکه‌ن، وتیشى:»ئه‌و ژنانه‌ى ده‌گه‌نه به‌رپرسیارێتى ده‌بێت بڕوایان به‌ئه‌وه هه‌بێت گه‌یشتنى ئه‌وان بهرپرسیاریهتیهکە قورس‌تر ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌پیاوان، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گۆڕانکارى ریشه‌یى بکه‌ن و ژینگه‌ى کوردستان پاکبکرێته‌وه له‌توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان». له‌په‌رله‌مانى کوردستان ژنان سه‌رۆک و جێگرى دووه‌م و له‌سه‌دا 30% زیاترى په‌رله‌مان پێکده‌هێنن، لایه‌نه‌کانیش پابه‌ندکراون که له‌هه‌ر چوار کورسى په‌رله‌مان ده‌بێت که‌سێکیان له‌ژنان بێت. شادى نه‌وزاد، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى ژنان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو کۆمه‌ڵێک کێشه‌ى زۆریان هه‌یه له‌ڕووى یاساییه‌وه‌و پێوستیان بهههموارکردنهوهى یاسا‌و ده‌رچواندنى یاساى نوێ هه‌یه تا له‌و رێگه‌یه‌وه رێگرى لهتوندوتیژییهکان بکرێت. هه‌روه‌ها وتیشى:» له‌ناو په‌رله‌ماندا کارده‌که‌ین هه‌ر یاسایه‌ک ره‌هه‌ندێکى جێنده‌رى هه‌بێت لیژنه‌ى داکۆکى کردن له‌مافى مرۆڤ ئه‌ندام بێت تیایدا تابتوانین له‌ڕووى یاساییه‌وه بنه‌مایه‌کى پته‌و دابنێین له‌ڕووى جیاوازى جێندهریهوهو یه‌کسانى جێنده‌رى بپارێزرێت». ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 8ى ئازار/مارس، په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنى ئاسایى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات و لیژنه‌ى مافى ئافره‌تان یاداشتێکى ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌ردانه‌کانیان بۆ له‌نزیکه‌وه ئاگاداربوون لهکهیس و بارودۆخى ژنان له رێکخراوه‌کان. له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى کوردستان زیاتر له (100) رێکخراوى داکۆکیکردن له‌ژنان بوونیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام رێژه‌ى توندوتیژییه‌کان به‌رانبه‌ریان زیاد ده‌بێت. چالاکوانێکى رێکخراوه‌کانى ژنان و راوێژکارى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ کاروبارى ژنان ده‌ڵێت:»رێکخراوه‌کان ته‌نیا کاریان گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌و ئه‌رکیان که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژییه‌کان نییه«. خانم ره‌حیم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» کوردستان به‌و حوکمه‌ى که‌سایه‌تى و رێکخراوه‌کان یاسای باشمان هه‌یه، به‌ڵام لهدهرچوونیهوه تائێستا کێشه لهجێبهجێکردنیاندایه، بۆیه که‌مکردنه‌وه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان کارى رێکخراوه‌کان نیه، به‌ڵکو کارى حکومه‌ت و دامودهزگاکانهو رێکخراوه‌کان ته‌نیا کارى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه«. له‌باره‌ى رۆژى 8ى مارسه‌وه، خانم ره‌حیم باسى له‌وه‌کرد هه‌موو رۆژه‌کان ته‌نیا ره‌مزین بۆ گڕوتیندان به‌و هه‌وڵانه‌ى که‌هه‌یه بۆ رێزگرتن لهخهباتهکان و په‌یمان تازه کردنه‌وه‌و وشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکانه له‌مافه‌کانى مرۆڤ و ژنان. ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌شدارى ژنان، په‌یوه‌ندى بهکهڵچهرى پیاوسالارییه‌وه هه‌یه که‌ژنان ئه‌و پێگه‌یه‌یان پێ نه‌دراوه‌و پێیانوایه زیاتر پێویسته له‌ماڵه‌وه بێت «به‌شدارى ژنان زۆر گرنگه له‌کایه سیاسییه‌کاندا، به‌ڵام ئایا ئیراده‌ى سیاسى هه‌یه که‌ژنان به‌ڕاستى کاربکه‌ن». سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان له رۆژى 8ى مارسدا ده‌ڵێت:» توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر پیاوان به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه بورهان عه‌لى، سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌گه‌ڵ زۆربوونى داواکارى خێزان و به‌ره‌وپێشچوونى کۆمه‌ڵگه توندوتیژییه‌کان به‌رامبه‌ر پیاوان زیاده‌کات، چونکه پیاوان دووجار توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، جارێک له‌ده‌ره‌وه له‌کاتى په‌یداکردنى بژێویى بۆ خێزانه‌که‌ى و جارێکیش له‌ماڵه‌وه«. سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان پێشیوابوو له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا توندوتیژى هه‌یه‌و به‌رامبه‌ر پیاوان و ژنانیش ده‌کرێت، ناڵێم سه‌د له‌سه‌د نیه‌و راست نیه، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌و راده‌یه نه‌بێت که باسده‌کرێت. له‌باره‌ى رێکخراوه‌کانى ژنان و کارکردنیانه‌وه سکرتێرى یه‌کێتى پیاوان وتى»هه‌ندێکیان هه‌ڵقوڵدراوى کێشه‌کانى ژنانن و کاریان کردووه، به‌ڵام هه‌ندێکیان ئه‌وه‌نده‌ى بۆ پله‌و پۆست و پاره کاریان کردووه ئه‌وه‌نده بۆ ژنان کارناکه‌ن که‌جه‌وهه‌رى ئیشه‌کانه‌و ئه‌وه‌ندەى وه‌ک نوینه‌رى حزب کارده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده وه‌ک توێژى ژنان کارناکه‌ن».
سه‌رکۆ جه‌مال ماوه‌ى چوارساڵه هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌سلێمانى، به‌ڵام تائێستا شکستیان هێناوه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه لقى خۆى بکاته‌وه‌و ته‌نها داواى پارچه زه‌وییه‌کى کردووه. له‌ساڵى 2017 هه‌وڵى چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌به‌غدا له‌خولى پێشووى په‌رله‌مان داوا لهبانکى ناوه‌ندى عێراق کرا لقێکى خۆى له‌پارێزگاى سلێمانى بکاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێده‌نگى لێ‌کرا. له 2019 بانکى ناوه‌ندى عێراق، بڕیاریدا لقى خۆى له‌سلێمانى بکاته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ى په‌رله‌مانتارێک رێگرى ده‌کرێت لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقیش ده‌ڵێت دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه، کردنه‌وه‌ى ئه‌و لقه‌ى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى ده‌که‌نه ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانیان. ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق «پارتى دیموکراتى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى رێگرى و رهزامهندنهبوون بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین که لقێکى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه، کاتى خۆى سێ لقى هه‌بووه، به‌سڕه‌و موسڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌غدا، به‌ڵام هه‌ولێر و سلێمانى له‌به‌ر دووئیداره‌یى بڕیاردراوه که لقێکى دیکه‌ش بکرێته‌وه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى یاساى دارایى هه‌رێم ده‌بێت هه‌ر لقێک هه‌بێت له‌ژێر چاودێریى هه‌رێمدا بێت، وتیشى:»به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کمان ده‌ستکه‌وت که‌جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکاتى عێراق، که له‌پشکى پارتی بوو داواى کردبوو ته‌نها یه‌ک لقى بانکى ناوه‌ندى بکرێته‌وه ئه‌ویش له‌هه‌ولێر بێت». په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ باسى له‌وه‌شکرد له 2017 ه‌وه داوایان کردووه لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى بکرێته‌وه، له‌گه‌ڵ پارێزگارى پێشووى بانکى ناوه‌ندى دانیشتنیان ئه‌نجامداوه‌و پێى راگه‌یاندوون که ته‌نها ره‌زامه‌ندییه‌کى حکومه‌تى هه‌رێمى بۆ ببه‌ن، دیاربوو له‌هه‌ولێر زه‌وى بۆ ته‌رخانکرابوو، له‌سلێمانى هیچ که‌سێک ئاماده‌نه‌بوو زه‌وى بۆ ته‌رخان بکات. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان ئاگادار کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامێکى ئه‌وتۆیان نه‌داونه‌ته‌وه. «پێش ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى لابچێت له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه نووسراومان ئاڕاسته کرد، به‌ڵام تاحکومهتى هه‌رێم ره‌زامه‌ندیى نیشان نه‌دات لقى ئه‌و بانکه له‌سلێمانى ناکرێته‌وه، له‌ڕێگه‌ى پۆست و نامه‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانى ئاگادار کرایه‌وه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامى نه‌بوو». ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید واى وت. په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى ده‌ڵێت:»یه‌که‌م کاریان دواى په‌سه‌ند کردنى بودجه کردنه‌وه‌ى لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى ده‌بێت له‌سلێمانى». شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »پێشتر چه‌ند جارێک داوامان له‌پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى کردووه بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌سلێمانی، به‌ڵام داواى ره‌زامه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى گۆڕدراوه، دوایین جار داوام لێکرده‌وه، به‌نیازین دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بکه‌ینه‌وه‌و بانکى ناوه‌ندى چى بووێت کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین». ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که مه‌به‌ستیانه لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه، چونکه ئه‌وه زۆر گرنگه‌و ده‌بێته هۆى گه‌رمکردنى که‌رتى بانکى له‌سلێمانی و کۆمپانیاو ئه‌و شوێنانه‌ى کاریان به بانک ده‌بێت ناچار نین بچنه هه‌ولێر یاخود به‌غدا بۆ راییکردنى کاره‌کانیان. شیروان میرزا باسى له‌وه‌شکرد دواى ئه‌وه‌ى که‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 په‌سه‌ند کرا، یه‌کێک له‌ئه‌وله‌ویاتى کاره‌کانیان ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق، له‌ڕووى یاساییه‌وه چى پێویست بێت جێبه‌جێى ده‌که‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌مى نه‌هێڵین تا ئه‌و لقه له‌سلێمانى بکرێته‌وه. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق تائێستا له‌په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌کراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌فته‌ى ئاینده دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى که‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانیشتنى له‌سه‌ر ده‌کرێت تا په‌سه‌ند بکرێت، بودجه دواتر یه‌کلاده‌کرێته‌وه. ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه. موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌موو شته‌کان له‌هه‌ولێر کۆبکاته‌وه، وا خه‌ریکه فه‌رمانگه‌ى راساندنى باڵیۆزخانه‌و کونسوڵخانه‌کان که لقێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه له‌سلێمانی، ئه‌ویش ده‌مرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک بۆ هه‌موو شتێک بچێته‌وه بۆ هه‌ولێر». هاوڵاتى بۆ وه‌رگرتنى راى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندى به جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم و ئامانج ره‌حیم سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه کرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌که به‌رده‌ست نه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنى راى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یوه‌ندى به مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى ئه‌و حزبه‌وه کرد، به‌ڵام ئه‌ویش به‌رده‌ست نه‌بوو. وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که ئاڵوگۆڕى دراو مۆنۆپۆڵکراوه به‌هۆى نه‌بوونى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى. جه‌بار گۆران وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»ئه‌گه‌ر لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه بۆ پاڵپشتى بازاڕ زۆر گرنگه، جموجوڵى بازاڕ دروستده‌کات، هه‌رێمى کوردستان زیاتر له‌ڕێگه‌ى ئاڕتى بانکه‌وه دۆلار ده‌خاته‌ڕوو». هه‌روه‌ها جه‌بار گۆران جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى جموجوڵ ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام باس له‌وه‌شده‌کات به‌مه‌رجێک هه‌موو کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو‌و حه‌واڵه‌کردن که نزیکى (350) کۆمپانیان، هه‌موویان له‌ڕێگه‌ى ئه‌و بانکه‌وه ته‌مویل بکرێن». وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:»له‌کۆى (350) نووسینگه و کۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو‌و حه‌واڵه‌کردن، ته‌نها چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیاریکراو پشکیان هه‌یه له‌وه‌ى پاره له‌و بانکه وه‌ربگرن، که ئه‌مه‌ش مۆنۆپۆڵکردنى دراوه، هه‌روه‌ها له‌نێوانى نرخى فه‌رمى و نافه‌رمیدا هه‌میشه هه‌زار بۆ دوو هه‌زار دینارى عێراقى جیاوازى هه‌یه، له‌لایه‌ن چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌وه قۆرغکارى تێدا کرابوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه پێشبینى ده‌که‌ین دۆخه‌که زۆر باشتر ببێت». شاره‌زایه‌کى سیستمى بانکى ده‌ڵێت کردنه‌وه‌ى لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى متمانه دروستده‌کات له‌ڕووى داراییه‌وه. بیلال ره‌ئوف، مامۆستاى زانکۆ‌و شاره‌زاى ئابووری، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌باکوورى عێراق ته‌نها له‌موسڵ و هه‌ولێر لقى بانکى ناوه‌ندى بوونى هه‌یه، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى پێویستیان به‌بانکى ناوه‌ندییه رۆڵێکى گرنگ ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت له‌بوارى حه‌واڵه«. هه‌روه‌ها پێشیوابوو له‌بوارى ئه‌و پاره‌و بودجه‌یه‌ى حکومه‌تى ناوه‌ندى بۆ سلێمانى ته‌رخانى ده‌کات، بوونى لقى بانکه‌که گرنگى زۆرى ده‌بێت و پاڵپشتێکى به‌هێزه بۆ سیسته‌مى بانکى و لایه‌نى ئابوورى له‌سلێمانی، چونکه« ئه‌گه‌ر لقه‌که بکرێته‌وه که‌واته ئه‌و بانکه متمانه‌ى زۆرى به‌سلێمانى هه‌یه، له‌ڕووى جوڵه‌ى بازاڕ‌و متمانه‌وه رۆڵى زۆرى ده‌بێت». بانکى ناوه‌ندى عێراق، له‌مانگى شه‌شى 1948ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام پێشتر له 1931ه‌وه به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى دراوى عێراق له له‌نده‌ن هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌کانه‌وه سه‌رپه‌رشتى کراوه، به‌ڵام دواى رووخانى رژێمى به‌عس له‌شه‌شى ئادارى 2004 دامه‌زراوه‌ته‌وه. یه‌کێک لهئامانجهکانى ئه‌وه‌یه بتوانێت به‌هاى دراو له‌عێراق به‌سه‌قامگیرى بهێڵێته‌وه، جگه له‌وه‌ش پاڵپشتى بۆ پرۆژه ئابوورى و کشتوکاڵى و پیشه‌سازییه‌کان دابینده‌کات، باره‌گاى سه‌ره‌کى بانکى ناوه‌ندى عێراق لهبهغدایه، جگه له‌به‌غدا له به‌سره‌و موسڵ و هه‌ولێر لقى هه‌یه. تائێستا بانکى ناوه‌ندى عێراق (21) پارێزگارى جیاوازى به‌خۆیه‌وه بینیوه، یه‌که‌م پارێزگارى ئه‌و بانکه سه‌ید تۆفیق سویدى بووه، که له 12/6/1948 تا 14/2/1949 له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه، پارێزگارى ئێستاى بانکى ناوه‌ندیش سه‌ید مسته‌فا غالب موخیف ئهلکتابه.
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا سه‌ردانه میژووییهکهى پاپا فرانسیس بۆ کوردستان په‌یامى ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیانى له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو خودى پاپا سوپاسى کوردى کرد که «وه‌ک برا پارێزگاری‌یان لهمهسیحییهکان» کرد له‌کاتى هاتن و وێرانکارى داعشدا. لهعێراقێکى رووخاوو ماندوو بهوێرانکارییهکانى داعش، پاپا فرانسیس هیوایه‌ک بوو بۆ مهسیحییهکانى وڵاته‌که تاجارێکى تر هه‌ست بهشوناسى خۆیان بهکهنهوهو هه‌وڵێکیش بوو بۆ دروستکردنى په‌یوه‌ندییه‌کى به‌هێزتر له‌نێوان مه‌سیحیه‌ت و ئایینه‌کانى تر به‌تایبه‌ت ئایینى ئیسلام. پاپا فرانسیس، پاپاى ڤاتیکان، له‌سه‌ردانه سێ رۆژییهکهى بۆ عێراق چه‌ندین ناوچه‌ى به‌سه‌رکرده‌وه‌و سه‌ردانى مهسیحییهکانى وڵاته‌که‌ى کرد که به‌هۆى وێرانکارییهکانى داعشه‌وه ناوچه‌کانیان خاپور بوو بوون. سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس له‌میدیا جیهانییه‌کاندا به‌گرنگییه‌وه باسى لێوهکراو جه‌خت له‌وه کرایه‌وه کهسهرهڕاى کیشه زۆره‌کانى وڵاته‌که، سه‌ردانه‌که‌ى پاپا گرنگى تایبه‌تى خۆى هه‌بوو. سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمى کوردستان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٧ی مارسی ٢٠٢١، پاپای ڤاتیکان له‌به‌غداوه گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرو چه‌ندین سه‌رکرده‌ى کورد پێشوازییان لێکرد. ئه‌مه یه‌که‌مجاره پاپایهکى کاسۆلیکی سه‌ردانی هه‌رێمى کوردستان و عێراق بکات و یه‌که‌م سه‌ردانی پاپا فرانسیس بوو له‌تشرینی دووه‌مى ٢٠١٩ه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا. چه‌ندین سه‌رکرده‌ى کورد له‌وانه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرس و سه‌رکرده‌ی تر پێشوازییان لهپاپا کرد. نێچیرڤان بارزانى به‌خێرهاتنى پاپا فرانسیسى کرد‌و پێى راگه‌یاند سه‌ردانى پاپا «رووداوێکی مێژوویی مه‌زنه‌و جێگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شانازی و خۆشحاڵییه، ئێمه به‌هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستانه‌وه شانازی به‌سه‌ردانه‌که‌ی ده‌که‌ین، بڕوای ته‌واومان به‌ئازادی و فره ئایینی هه‌یه«. پاپا فرانسیس سوپاسی کوردی کرد بۆ پاراستنی مه‌سیحییه‌کان له‌جه‌نگی دژی داعش و رایگه‌یاند:»ئێوه له‌کاتی هێرشه‌کانی داعش مهسیحییهکانتان پاراست، ئێوه وه‌ک برا پێشوازیشتان له‌برا مه‌سیحییه‌کان کرد». پاپا فرانسیس هه‌ولێرى هه‌ڵبژارد بۆ مه‌راسیمی ئایینی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی مه‌سیحییه‌کان و به‌ئاماده‌بوونى (١٠) هه‌زار که‌س مه‌راسیمه‌که له‌یاریگاى فره‌نسۆ هه‌ریرى به‌ڕێوه‌چوو. پاپا فرانسیس له‌یاریگاى فره‌نسۆ هه‌ریرى وتارێکى پێشکه‌شکردو رایگه‌یاند: جارێکی دیکه به‌پێویستی ده‌زانین جه‌خت له‌بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌ت بکه‌نه‌وه له‌هاوڕێیه‌تی، ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی کرداره‌کان هه‌ڵه‌کان راستبکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت هاووڵاتیانی عێراق له‌ماوه‌ی رابردودا بوونه‌ته قوربانی توندوتیژی به‌هۆکاری جیاواز. وره دانه‌وه بهمهسیحییهکانى عێراق یه‌کێک لهئاماژهکانى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فراسیس دڵدانهوهو وره دانه‌وه بوو بهمهسیحییهکانى وڵاته‌که که به‌هۆى داگیرکارى داعشه‌وه ئازارى زۆریان جهشتووه. پاپا فرانسیس چه‌ندین ناوچه‌ى مهسیحییهکانى به‌سه‌ر کرده‌وه‌و سه‌ردانى شارى ئورى کرد که به‌شوێنى له‌دایکبوونى پیغه‌مبه‌ر ئیبراهیم داده‌نرێت، پاپا سه‌ردانى موسڵیشى کرد‌و له‌ناوچه وێرانکارییه‌کان به‌ده‌ستى داعش وتارى پیشکه‌ش بهمهسیحییهکان کرد. مارک لۆون، په‌یامنێرى (بى بى سى) له رۆما لهوتارێکى شیکاریدا باس له‌وه‌ده‌کات: «پاپا هه‌ست ده‌کات خاکى عێراق کهناوهنده بۆ مه‌سیحییه‌ت زۆر ده‌مێکه چاوه‌ڕوانى سه‌ردانێکى پاپایهو کۆمه‌لگه‌ى مه‌سیحى کهئازاریان چه‌شتووه پێویستیان به‌وه‌یه وررهیان بدرێتێ تا بمێننه‌وه‌و ئه‌وه‌ش که نابێ کاتى زیاتر بهفیڕۆبدرێت بۆ هێنانى په‌یمانى ئاشتى و هیوا بۆ عێراق». هێشتا عێراق لهکێشمهکیشمدایه له‌گه‌ڵ لێکه‌وته‌کانى دواى داگیرکارى عێراق له ٢٠٠٣دا، کهوڵاتهکهى به‌ره‌و ئاژاوه برد، ڤایرۆسى کۆرۆنا، که‌مى نرخى نه‌وت، هه‌روه‌ها گرژییه‌کانى ئێران و ئه‌مریکا هه‌موویان برینه‌که‌ى عێراقیان قوڵتر کردووه. «دڵم خۆشه چونکه که‌سایه‌تییه‌کى وا گرنگ سه‌ردانى عێراق ده‌کات، پیویسته ئێمه وه‌ک یه‌ک گه‌ل بژین به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى له‌چ ئاینیک یان مه‌زهه‌بێک ده‌که‌ین و سه‌ردانه‌که‌ى پاپا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ لهبههێزکردنى یه‌کگرتوویى هه‌موو عێراقییه‌کان»، میقداد رازى موسوڵمانێکى شیعه واى وت. له‌یه‌که‌م رۆژى سه‌ردانه‌که‌یدا، پاپا فرانسیس سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکى عێراقى کرد له‌ناوچه‌ى سه‌وزو رایگه‌یاند مه‌سیحییه‌کان و که‌مه نهتەوایهتى و ئاینییهکانى تر شایه‌نى هه‌مان ماف و پارێزگارییە که بۆ عێراقییهکى ئاساى فه‌راهه‌م هێنراوه. «ههمهجهشنى ئایینی، کلتوری، هه‌روه‌ها نه‌ژادى کهنیشانهى کۆمه‌ڵگه‌ى عێراقییه بۆ هه‌زاره‌ها ساڵه سه‌رچاوه‌یه‌کى به‌نرخه که لێى بکۆڵرێته‌وه نه‌ک به‌ربه‌ستێک بێت تاکۆتایى پێبهینرێت. له‌ئێستادا عێراق ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێ لێده‌کرێت کهپیشانى هه‌موانى بدات، به‌تایبه‌تى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست که هه‌مه‌چه‌شنى له‌جیاتى ئه‌وه‌ى بیانوویه‌ک بێت بۆ ناکۆکى و جه‌نگ، ده‌بێت په‌ره‌بستێنێت بۆ هه‌ماهه‌نگى گەنجان و کۆکبوون له‌ژیانى هاووڵاتیانى عێراقدا»، پاپا واى وت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئازار‌و ناڕهحهتیانهى تووشیان بووه له‌سه‌ر ده‌ستى داعش، به‌ڵام مهسیحییهکانى عێراق دڵخۆشن بهسهردانهکهى پاپاو پێیان وایه خۆشییان بۆ ده‌هێنێت. «ناتوانم وه‌سفى خۆشبهختییهکهى خۆم بکه‌م، ئه‌مه رووداوێکى مێژوییه که دووباره نابێته‌وه«، یوسرا موباره‌ک ئه‌مه‌ی به‌ئاژانسى رۆیته‌رز وت که حه‌وت ساڵ لهمەوبهر ئاواره بوو دواى هاتنى داعش بۆ ناوچه‌که‌یان، ئوسرا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ى قهرهقوشى به‌جێهێشت و ئه‌وکات ماوه‌ى سێ مانگ بوو دووگیان بوو. «گه‌شتێکى زۆر سه‌ختمان به‌ڕێکرد، ئه‌وکاته‌ى رۆشتین هیچمان نه‌بردو ته‌نها جله‌کانى به‌رمان نه‌بێت.. کههاتینهوه هیچ نه‌مابوو، به‌ڵام ته‌نها خه‌ونمان ئه‌وه بوو بگه‌ڕێینه‌وه«. ‹هاوپه‌یمانى مه‌سیحی-موسوڵمان› یه‌کێکى تر لهنیشانهى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا فرانسیس، دروستکردن و به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندى نێوان مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام بوو، ئه‌مه‌ش بهسهردانیکردنى بۆ لاى عه‌لى سیستانی، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له‌عێراق، ده‌رکه‌وت کهمیدیا جیهانییه‌کان بهچاوپێکهوتنێکى گرنگ و مه‌به‌ستدار باسى لێوه ده‌که‌ن. چه‌ندین ساڵه پاپا فرانسیس له‌هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى مه‌سیحی-موسوڵماندایهو کۆبوونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى گرنگترین چاوپێکه‌وتنه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کى شیعی. پێشتریش له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب، ئیمامى گه‌وره‌ى ئه‌زهه‌ر، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ موسوڵمانانى سوننه به‌هێزکرد له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ قاهیره‌ى میسر له‌ساڵى ٢٠١٩. «له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا فرانسیس سوور بووه له‌سه‌ر پێکهێنانى ئه‌وه‌ى که‌ده‌توانین ناوى بنێین هاوپهیمانییهتێکى ئایینى له‌نێوان مه‌سیحییه‌ت و ئیسلامدا»، ئۆستن لێڤری، ژیاننامه نووسێکى پاپا فرانسیس و توێژه‌ر له‌مێژووى هاوچه‌رخى که‌نیسه له‌زانکۆى ئۆکسفۆرد ئه‌مه‌ى به(ئه‌ى بى سى) نیوزى ئه‌مریکى وت. لێڤری باسى له‌وه‌ش کرد که‌وه‌ک گه‌وره قه‌شه‌ى بۆینس ئایرز فرانسیس په‌یوه‌ندى به‌هێزى دروستکردووه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده موسوڵمانه‌کان و له‌هه‌مانکاتیشدا لهڤاتیکان کارى له‌سه‌ر پێکهێنانى هاوپه‌یمانى مه‌سیحی-موسوڵمان کردووه وه‌ک شێوازێک بۆ دژایه‌تى کردنى خولگه‌ى تیرۆپرزمى ئیسلامى و کاردانه‌وه‌ى پۆپۆلیستى نیشتیمانپه‌روه‌رى (ناسیۆنالیستی). به‌هه‌مان شێوه عه‌لى سیستانى ته‌مه‌ن (٩٠) ساڵ داواى پیکهوهژیانى ئاشتییانه‌و دیالۆگى کردووه له‌نێوان ئایینه‌کاندا، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى حه‌یده‌ر ئهلخوئى به‌ڕێوەبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه لهپهیمانگهى ئهلخوئى که ئاکادیمیایهکى فره ئاینییه له‌نه‌جه‌ف. ئه‌لخوئی، که بۆ (ئه‌ى بى سى) نیوز قسه‌ى کردووه، وتیشى له‌کاتێکدا گروپه‌کانى سه‌ر بهدهوڵهتى ئیسلامى (داعش) شیعه، مه‌سیحی، یه‌زیدی و که‌مه ئاینییهکانى تریان به‌ئامانج ده‌گرت، سیستانى هه‌موو قوربانییه‌کانى له‌خۆده‌گرت به‌بێ ره‌چاوکردنى ئایینه‌کانیان. «پێموایه ئه‌وه‌ى له‌نێو (دی ئێن ئه‌ی)ى دامەزراوه ئایینیهکهى نهجهفدایه«، ئهلخوئى واى وت. له‌کاتێکدا له‌ئێران لەدایکبووه، سیستانى وه‌ک هاوئاستێکى ئێران سه‌یر ده‌کرێت به‌وپێیه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ره‌وتێک ده‌کات کهدژى فه‌رمانڕه‌وایى راسته‌وخۆیه له‌لایه‌ن پیاوانى ئاینییه‌وه وه‌ک له‌ئێراندا باوه. له‌لێدوانێکى تری‌دا بۆ (بى بى سى)، ئهلخوئى باس له‌وه‌ده‌کات سه‌ردانه‌که‌ى پاپا بۆ نه‌جه‌ف و بۆ لاى سیستانى «ته‌نها سه‌ردانێکی که‌سیی نییه، به‌ڵکو سهردانێکه بۆ ده‌زگای نه‌جه‌ف کهنمونهی ئیسلامێکی شیعیی میانڕه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی شیعه‌ی شۆڕشدا کهمهرجهعهکهی لهقومی ئێرانه«. مهسیحییهکانى عێراق کۆمه‌ڵگه‌ى مهسیحییهکانى عێراق پیش هاتنى داعش‌یش که له‌ساڵى ٢٠١٤دا به‌شێکى زۆرى وڵاته‌که‌ى داگیرکرد، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بوون و ده‌کرانه ئامانج له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حوسه‌ین، سه‌رۆکى پێشووى عێراق. له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتى داعش، مه‌سیحییه‌کان به‌ناچارى و به‌زۆر ناوچه‌کانى خۆیانیان به‌جێهێشت، ئه‌مه‌ش بووه هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى دانیشتوانیان له‌وڵاته‌که. له راپۆرتێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا که ٢٠١٩ بڵاوبووه‌ته‌وه باس له‌وه‌ده‌کات سه‌رکرده مه‌سیحییه‌کان ژماره‌ى مه‌سیحییه‌کان به‌که‌متر له (٢٥٠) هه‌زار که‌س ده‌خه‌مڵێنن، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به (٨٠٠) هه‌زار بۆ ملیۆنێک و (٤٠٠) هه‌زار دانیشتوان لهوڵاتهکهدا له‌پێش ساڵى ٢٠٠٣. به‌پێى راپۆرته‌که زۆربه‌ى مهسیحییهکانى عێراق کلدانین، که له‌سه‌دا ٦٧%ی پێکهاته‌که پێکده‌هێنن له‌عێراق و دواتر ئاسورییه‌کان دێن به له‌سه‌دا ٢٠%، دواى ئه‌وانیش ئهرمەنى و ئینجیلییه‌کان دێن. مهسیحییهکانى عێراق هیوایان وایه هاتنى پاپا ساڕێژى زامه‌کانیان بکات «پێموایه حکومه‌ت دواى سه‌ردانه‌که‌ى پاپا زیاتر گرنگیمان پێده‌دات»، ویسام یوسف که هاووڵاتییه‌کى مه‌سیحییه ئه‌مه‌ى به (ئه‌ى بى سى) نیوز وت، که خێزانه‌که‌ى ئاواره‌بوون له‌ساڵى ٢٠٠٨، له‌کاتێکدا میلیشیکانى قاعیده له‌به‌غداد ناوچه‌ى نیشته‌جێبوونیان گرت. یوسف له‌و مه‌سیحییانه‌یه که بڕواى وایه حکومه‌تى عێراقى زۆر که‌م یارمه‌تى مهسیحییهکانى داوه، که به‌ناچارى له‌سه‌رده‌مى داعشدا ئاواره‌بوون، هه‌رچه‌نده عێراق له‌کۆتایى ٢٠١٧دا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام به‌شێکى مه‌سیحییه‌کان هێشتا نه‌گه‌ڕاونەته‌وه ناوچه‌ى نێشته‌جێبوونى خۆیان.
عه‌مار عه‌زیز جێگرى میرى ئێزدییان ده‌ڵێت به‌ڵێنیان لهکونسوڵى تورکیا هاکان جاکان وه‌رگرتووه کههێرشى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال هاووڵاتیانى سڤیل ده‌پارێزن. جه‌وهه‌ر عه‌لى به‌گ ، جێگرى میرى ئێزدییان بۆ کاروبارى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌سه‌ر داواى خه‌ڵکى شەنگال داواى چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کونسوڵى تورکیا له‌هه‌ولێر کردووه. جێگرى میرى ئێزدییان وتیشى:»له7ى شوبات کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ کونسوڵى تورکیا له‌هه‌ولێر هاکان جاکان و جێگره‌که‌ی، داواى خه‌ڵکى شه‌نگالمان پێشکه‌شکردن که‌ئه‌ویش پاراستنى خه‌ڵکى سڤیلە له‌کاتى هێرشکردنى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال، ئه‌وان دڵنیاییان به‌ئێمه‌دا که به‌هیج شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکى سڤیل ناکه‌نه ئامانج، به‌ڵکو ته‌نها هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر شوێنه‌کانى په‌که‌که«. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى په‌که‌که له‌شه‌نگالدا نه‌ماوه‌و یهبهژه له‌ڕووى فکرییه‌وه نزیکن لهپارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که، جه‌وهه‌ر عه‌لى به‌گ وتی»تورکیا ده‌ڵێت هێشتا باره‌گا و شوێنى په‌که‌که له‌شه‌نگال ماون، بۆیه ئه‌وانیش ده‌ڵێن بۆردومانى باره‌گاو شوێنه‌کانى په‌که‌که ده‌که‌ین». «ئێمه نازانین که‌ى هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر شه‌نگال، به‌ڵام تورکیا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى باره‌گاو شوێنه‌کانى په‌که‌که بۆردوومان بکات، به‌داخه‌وه تائێستا به‌غدا رێککهوتنهکهى له‌گه‌ڵ هه‌رێم جێبه‌جێ نه‌کردووه، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش کێشه‌کانی شه‌نگال رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بن، خه‌تاى به‌غدایه که تائێستا رێککهوتنهکهى جێبه‌جێ نه‌کردوه، داوا له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین شه‌نگال بپارێزن، چونکه ئێزیدییه‌کان به‌رگه‌ى کاره‌ساتێکى تر ناگرن». جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات سه‌ر به‌هێزه‌کانى یه‌به‌شه ده‌ڵێت:»په‌که‌که له‌شه‌نگال نه‌ماوه، ئێمه وه‌ک یه‌به‌شه لهههڕهشهکانى تورکیا ناترسین با هه‌ر هه‌ڕه‌شه بکات، رێگا ناده‌ین ئه‌ردۆغان بگاته خه‌ونه‌که‌ى». حه‌سو ئیبراهیم، جێگرى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات سه‌ر به‌هێزه‌کانى یه‌به‌شه له‌شه‌نگال به هاوڵاتى وت»ده‌یان جار له‌سه‌ر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان باسمان کردووه که په‌که‌که له‌شه‌نگال نه‌ماوه، به‌ڵام تورکیا هه‌ر ده‌ڵێت ماون، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بیانوویه‌که بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بکاته‌سه‌ر شه‌نگال». ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌هێزه‌کانى په‌که‌که روڵێکى سه‌ره‌کییان هه‌بووه لهئازادکردنى شه‌نگال، به‌ڵام دواى کۆتایى هاتنى ئه‌رکه‌کانیان هه‌ر له 2017 کشانه‌وه‌و له‌شه‌نگال نه‌ماون. هه‌روه‌ها حه‌سو وتیشی:»هێزه‌کانى یه‌به‌شه که‌ژماره‌یان نزیکه‌ى چوار هه‌زار شه‌ڕڤانن هه‌موویان ئێزیدین و خه‌ڵکى شه‌نگالن، یه‌ک شه‌ڕڤانى په‌که‌که‌ش له‌شه‌نگال نه‌ماوه، ئێمه لهههڕهشهکانى تورکیا ناترسین با هه‌ر هه‌ڕه‌شه بکات، رێگا ناده‌ین ئه‌ردۆغان بگاته خه‌ونه‌که‌ى خۆى که‌ئه‌ویش داگیرکردنى شەنگاله، شه‌نگال بۆ هیچ هێز و لایه‌نێک چۆڵناکه‌ین، تا له‌ژیاندا بین به‌رگرى له‌خاک و شه‌ره‌فى شه‌نگالیه‌کان ده‌که‌ین»
سه‌رچین ساڵح په‌رله‌مانى کوردستان له‌وه‌رزى نوێى یاسادانانیدا سه‌رۆکى چوار ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌گۆڕێت که‌ماوه‌ى یاساییان ته‌واو بووه، به‌ڵام تائێستا میکانیزمى گۆڕینیان یهکلاینهکراوهتهوه که به‌پێى به‌رکه‌وته‌ى حزبى ده‌بێت یا له‌سه‌ر بنه‌ماى پسپۆڕى ده‌بێت. ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکی، دیوانى چاودێرى دارایی، ئه‌نجوومه‌نى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى سه‌ر به‌په‌رله‌مانى کوردستانن، بڕیاره سه‌رۆکى هه‌ر چوار ده‌سته‌که بگۆڕێت یان ماوه‌یان بۆ درێژبکرێته‌وه. سه‌رۆکى دیوانى چاودێرى دارایی، له 10/5/2018 و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له 17/1/2017و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌سپاکى له 27/5/2017 ماوه‌ى یاساییان ته‌واوبووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له 3/12/2014 ده‌ستبه‌کار بووه، به‌پێى یاساکه، ماوه‌ى کارکردنیان پێنج ساڵى رۆژ ژمێرییه، که‌واته زیاتر له‌ساڵێکه ماوه‌یان ته‌واوبووه، به‌ڵام هێشتا له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌رک و پۆسته‌کانیاندا به‌رده‌وامن. وه‌یسى سه‌عید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى پارتى به هاوڵاتى وت: «یه‌کێک لهبهرنامهکانى وه‌رزى به‌هاره‌ى یاسادانانى په‌رله‌مانى کوردستان، کارکردنه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکى ده‌سته‌کان که راسته‌خۆ سه‌ر بهپهرلهمانن و ماوه‌ى یاساییان ته‌واو بووه، به‌ڵام شێوازه‌که‌ى چۆنه ئه‌وه له‌ئاینده‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه، یان ئه‌وانه متمانه‌یان پێده‌درێته‌وه یان سه‌رۆکى نوێیان بۆ ده‌ستنیشان ده‌کرێت». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد له‌به‌رنامه‌یاندایه یاساى به‌شێک له‌ده‌سته‌کان هه‌موار بکه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى چه‌ندساڵ پێش ئێستا بارودۆخێک بووه‌و ئێستا قۆناغێکى تره، ئه‌وه‌ش ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کارى په‌رله‌مان و هه‌موارى یاساى ئه‌و ده‌ستانه ده‌کرێته‌وه که‌پێویست ده‌کات. سه‌باره‌ت بهمیکانیزمى دانانى سه‌رۆکى ده‌سته‌کان، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که تائێستا میکانیزمى دانانى سه‌رۆکى ده‌سته‌کان هیچ گفتوگۆیه‌کى له‌سه‌ر نه‌کراوه، وتیشى:» ئه‌وه‌ى بزانم سه‌رۆکى ئه‌م ده‌ستانه په‌یوه‌ندى بهتهوافقى سیاسییه‌وه نیه، ئه‌و که‌سانه ده‌ستنیشان ده‌کرێن کهپسپۆڕو شاره‌زان له‌و بواره‌دا». ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافه‌کانى، مرۆڤ زیا پتریۆس سهرۆکیهتى و له‌پێکهاته‌ى مه‌سیحییه و دیوانى چاودێرى دارایی، خالید هادى چاوشلى که به‌نزیک لهپارتى ئه‌ژمار ده‌کرێت، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کى سه‌ربه‌خۆ پۆسته‌که‌ى وه‌رگرتووه، ئه‌نجومه‌نى کۆمسیارانى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم له نۆ ئه‌ندام پێکدێن، سه‌رۆک و دوو ئه‌ندامى سه‌ر بهپارتین و جێگر و ئه‌ندامێکى سه‌ر به یه‌کێتییه‌و دوو ئه‌ندامى لهبزوتنهوهى گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووش یه‌کى ئه‌ندامێکیان لهکۆمسیۆندا هه‌یه. جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له‌فراکسیۆنى گۆڕان به هاوڵاتى وت: «تائێستا میکانیزمى دانانى سه‌رۆکى ده‌سته‌کان دیارنیه، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان میکانیزمهکهى راده‌گه‌یه‌نن و به‌شێوه‌ى یاسایى پڕده‌کرێته‌وه«. هاوکات، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:»ئه‌و بابه‌ته ده‌سه‌ڵاتى یاسایى په‌رله‌مانى کوردستانه، ساڵانه لهڕاپۆرتى خۆماندا ئاماژه‌مان به‌و کێشه یاساییه کردووه، هیوادارین له‌م وه‌رزه‌ى یاساداناندا له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا ئه‌و بابه‌ته یه‌کلایی بکه‌نه‌وه«. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ماوه‌یان بۆ درێژده‌کرێته‌وه یان ده‌گۆڕدرێن، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌زانیارییان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام «به‌پێى یاساکه ماوه درێژکردنه‌وه نییه‌و هه‌ڵبژاردن یان هه‌ر سیغه‌یه‌کى تر په‌رله‌مان پێى باشبوو ئه‌نجامى ده‌دات».