ئاستی هەناردەی نەوت و غازی و بەرهەمە سوتەمەنییەکانی روسیا لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 بەرزببونەوە تۆمار دەکات. بە پێی ئەو داتایانەی سایتی (روسیا تودەی) بڵاویکردوەتەوە، ئاستی هەناردەی نەوت و غازی روسیا لە ساڵی 2022دا بەرێژەی %28 بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2021. هەناردەی غازی سروشتی بەرێژەی ٪8 و نەوتی خاو ٪7 و بەرهەمەکانی بەنزین ٪4.3 زیادیان کردوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی 2022دا روسیا هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد و وڵاتانی رۆژئاوا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە سزایان بەسەر روسیادا سەپاندوە و لە رێگەی سازاکانەوە داهاتی نەوت و غازی روسیا سنوردار دەکەن.
هاوڵاتی چین، ئەو وڵاتەی ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن کەسە، رێژەی لەدایکبوونەکانی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کەسانی بەتەمەن لەنێو هێزی کاردا. نوسینگهی نیشتمانی ئاماری چین لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، له كۆتایی ساڵی 2022دا كۆی گشتی دانیشتوان گهیشتوهته یهك ملیار و 411 ههزار و 175 ملیۆن كهس، له كاتێكدا ساڵێك پێشتر یهك ملیار و 412 ههزار و260 كهس بون. ڕێژهی لهدایكبون له ساڵی ڕابردودا و له ههر ههزار كهسێكدا 6.77 كهس بون، بهڵام له ساڵی 2021دا و بۆ ههر ههزار كهسێك رێژهی لهدایكبون 7.52 منداڵ بون، رێژهكهی ساڵی رابردوش بهكهمترین رێژهی لهدایكبون لهو وڵاته لهماوهی 60 ساڵی رابردو دادهنرێت. بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی رابردوو 9,56 ملیۆن منداڵ لە چین لەدایکبوون و ژمارەی مردووان گەیشتووەتە 10,41 ملیۆن کەس. دوایین جار کە چین کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی بەخۆوە بینی ساڵی 1960 بوو، کە وڵاتەکە بەهۆی سیاسەتی کشتوکاڵی کارەساتبارانەی ماوتسی تۆنگ، سەرۆکی ئەوکاتی چینەوە، تووشی خراپترین برسێتی بوو لە مێژووی هاوچەرخیدا. هەروەها چین لە ساڵی 2016 کۆتایی بە "سیاسەتی یەک منداڵ" هێنا کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا سەپاندبووی بەهۆی ترسی زیادبوونی زۆری ژمارەی دانیشتووان و لە ساڵی 2021 دەستیکرد بە رێگەدان بە هاوسەرەکان بۆ ئەوەی سێ منداڵیان هەبێت ،بەڵام وەک دەردەکەوێت، ئەم رێوشوێنە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە پێچەوانەکردنەوەی دابەزینی دیمۆگرافی هاوکات،ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لە زاری چەند پسپۆڕێکی شیکارییەوە هۆشداریدا لەوەی، دابەزینی رێژەی لەدایکبوون لە چین رەنگە ببێتە بەربەست لەبەردەم گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە و فشار بخاتە سەر گەنجینەی گشتی.
هاوڵاتی ئاشکرابوونی دۆزینەوەی چەند فایلێکی نهێنی لە ئۆفیس وگەراجی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کاردانەوەیەکی گەورەی لێکەوتۆتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەڵگەنامەکان بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێنەوە لەکاتێکدا جۆ بایدن" جێگیری سەرۆکی ئەمریکا"باراک ئۆباما بووە. ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو دۆزینەوەی چەند بەڵگەنامەیەکی نهێنی لە ئۆفیسی ماڵی جۆ بایدن لە ویلایەتی دیلاوێر دۆزرانەوە، دوا بەدوای ئەوەش کۆتایی ئەم هەفتەیە و ڕۆژی پێنجشەممە ٦ بەڵگەنامەی دیکە دۆزرانەوە کە یەکێکیان لە گەراجە تایبەتەکەی جۆ بایدن بوو کە ئۆتۆمبێلە وەزرشیە تایبەتەکەیی لێ رادەگرێت، کە شۆفەرلێت کۆڤێرتە و بۆ ساڵانی شەستەکان دەگەڕێتەوە، هاوکات ٥ بەڵگەنامەکەی دیکەش کە هەر لەلایەن پارێزەرانی جۆ بایدنەوە دۆزرانەوە لە ئۆفیسەکەیدا دۆزرانەوە لە ویلایەتی دێلاوێر و دەستبەجێ ڕادەستی وەزارەتی داد کران. بەڵگەنامەکان لە لایەن پارێزەرانی جۆ بایدنەوە دۆزراونەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر ناوەڕۆکی بەڵگە نامەکان نیە کە باسی چی دەکەن وچۆن لەوێ دانراون وبۆچی دوابەدوای تەواوبوونی پۆستی فەرمی جۆ بایدن وەک جێگیری باراک ئۆباما ئەو بەڵگەنامانە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ ئەرشیفی بەڵگەنامەکانی ئەمریکا، بەڵام لە ڕاپۆرتێکی سی ئێن ئێن و هاوکات نیویۆرک تایمزیشدا هاتووە کە لەڕێی سەرچاوەیەکەوە دەستیان کەوتووە گوایە بەشێکی ئەو بەڵگەنامانە زانیاریان لەسەر وڵاتانی ئێران، بەریتانیا، ئۆکرانیا، هەروەها وردەکاری پرسەی کوڕەکەی جۆ بایدن " بیو بایدن" بووە کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا مردووە، ئەمانە لە ١٠ کۆمەڵە بەڵگەنامەی یەکەم هەبوونە کە لە مانگی تشرینی دووەم دا دۆزرانەوە لە پەیمانگای پێن بایدن لە واشنتن دیسی دۆزراونەتەوە. لەبارەی دۆزینەوەی ئەو بەڵگەنامە نهێنیانەوە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هیچ زانیاریەکی نیە لەوبارەیەوە وسەری سوڕماوە لە دۆزینەوەی ئەو بەڵگەنامانە لە ئۆفیسەکەیدا، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیدارەکەی بەهەموو شێوەیەک هاوکار دەبێت لە لێکۆڵینەوەی ئەو بەڵگەنامانە. هاوکات ئەم فایلانە و کۆمەڵەی یەکەمیان کە ١٠ بەڵگەنامە بوون، لە بەرواری ٢ی تشرینی دووەم دا دۆزراونەتەوە واتە تەنها هەفتەیەک بەر لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەڵام ئەوە ئاشکرا نەکراوە تاوەکوو لە هەفتەی رابردوودا لەلایەن کەناڵی سی بی ئێس نیوزەوە دۆزینەوەیان ئاشکرا کرا، بەڵام هەر بەپێی ڕاگەێندراوی کۆشکی سپی هەر دوای دۆزینەوەی بەڵگەنامەکان ڕاستەوخۆ ئەرشیفی نیشتیمانی ئەمریکا و وەزارەتی داد ئاگادار کراوەتەوە؛ بەڵآم هەموو ئەمانە بوونەتە جێگای پرسیار لەسەر جۆ بایدن لەکاتی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمریکادا ئەمانەی زانیووە و بەڵام بێ دەنگ بووە. جێگەیباسە،کاتێک لە هەشتی ئابدا، کارمەندانی "'FBI" لە ماڵەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنییان دۆزییەوە، جۆ بایدن رەخنەی لە ترەمپ گرت و رایگەیاند: "چۆن دەکرێت کەسێک بەو ئەندازەیە لە ئاست بەرپرسیارییەتییەکان خەمسارد بێت". دۆزینەوەی بەڵگەنامەی نهێنی لە شوێنی تایبەتی سەرۆکەکانی ئەمریکا بەرەو بوون بە دیاردە دەچن بەوپێیەی پێش جۆ بایدن، ئەفسەرانی نووسینگەی هەواڵگریی فیدراڵیی ئەمریکا ناسراو بە FBI، لە کاتی پشکنینی کۆشکەکەی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا چەندین فایلی نهێنییان دۆزییەوە کە تێیدا باس لە توانا سەربازیی و تەنانەت توانای چەکی ئەتۆمیی وڵاتێکی دیاریکراو دەکات. ئەفسەرانی ئێف بی ئای لە مانگی هەشتی 2022 لە کاتی پشکنینی کۆشکەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە مار-ئا-لاگۆ،توانی 103 بەڵگەنامەو فایلی نهێنی بدۆزێتەوە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەی تاوانکاری بەشی داد سەبارەت بە ئەگەری هێشتنەوەی نادەستووری زانیاری ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن ترەمپەوە، ئەنجامدرا. ئەوەشلەکاتێکدابوو کە لە سەرەتای ٢٠٢٢ تیمی ترەمپ، 15 کارتۆن فایلی نهێنییان رادەستی حکومەت کردووەتەوە کە 184 فایل بوون و دوای گوشارێکی زۆرتری ئێف بی ئای، پارێزەرانی ترەمپ 38 فایلی نهێنی دیکەیان رادەستی حکومەت کردەوە و سوێندی یاساییشیان خواردبوو کە ئەوە دوا فایلی نهێنییە لای ترەمپ ماوەتەوە. بەڵام دواتر ئەفسەرانی ئێف بی ئای هەڵیانکوتایە سەر کۆشکەکەی ترەمپ و دەستیان بەسەر چەندین فایلی نهێنی دیکەدا گرت. هاوکات،بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئەمریکا، لەکاتی پشکنینەکانیان ئەفسەرانی ئێف بی ئای، هەندێ فایلی ئەوەندە نهێنیان دەستکەوتووە کە پێویستیان بە رەزامەندی فەرمیی سەروو خۆیان بووە بۆ چاوخشاندنەوە بە زانیارییەکانی نێو فایلەکان.
هاوڵاتی کۆبونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە شاری داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەدەچیت، لەماوەی رۆژانی ١٦- ٢٠ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، تێیدا ٢٧٠٠ سەرکردەی ١٣٠ وڵات بەشدار دەبن،هاوکات بەو مەبەستەش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستانیش بەشدار دەبێت. کۆبونەوەی ساڵانەی کۆربەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس ئەمساڵ لە ژێر ناوی " هاوکاری لە جیهانێکی پارچە پارچەدا" بەڕێوەدەچێت، هەروەها لە کۆربەندەکەدا سەرکردە وبازرگانان و کۆمەڵگە مەدەنیەکانی ١٣٠وڵاتی جیاواز باس لە دۆخی جیهان وکارە لەپێشینەکانی ساڵی نوێ دەکەن. هاوکات ئەمساڵ تاکە سەرکردەی وڵاتانی گروپی حەوت کە بەشداری کۆربەندەکە دەکات لە داڤۆس، ئۆلاف شۆڵزی ڕاوێژکاری ئەڵمانیایە کە بڕیارە بەشداری لە چالاکییەکەدا بکات؛ لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی یەکشەممە، وتەبێژی سیریل ڕامافۆسای سەرۆکی ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند کە بەشداری چالاکییەکە ناکات بەهۆی بەردەوامی قەیرانی وزە لە وڵاتەکەدا. کۆربەندی ساڵانەی ئابوری جیهانی لە داڤۆس لە ساڵی ١٩٧١ لەلایەن ئابووریناسێکی ئەڵمانی کلاوس شوابەوە دامەزراوە، لە سەرەتادا بە کۆڕبەندی بەڕێوەبردنی ئەوروپی ناسرابوو، تا ساڵی ١٩٨٧ ناوەکەی گۆڕدرا بە کۆبونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابوری جیهانی.
هاوڵاتی بۆ سەرۆکایەتی کردنی دانوستانەکانی لوتکەی کەشوهەوا cop 28 لە دووبەی، ئیمارات سوڵتان ئەلجابر سەرۆکی کۆمپانیایەکی گەورەی نەوتی “ ADNOC” دەسنیشانکردووە، ئەوەش ناڕەزایەکی زۆری چالاکوانانی کەشوهەوا وڕێکخراوە مەدەنیەکانی لێکەوتۆتەوە. ڕێکخراوە مەدەنیەکان و چالاکوانانی کەشوهەوا داوایان کردووە سوڵتان ئەلجابر دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە لە سەرۆکایەتی کردنی کۆماپانیای نەوتی ADNOC، چونکە ئەمە دژ یەکیە لەگەڵ هەڵوێستەکانی لە دانوستانی ڕووبەڕووبونەوەی گەرمبونی زەوی لە لوتکەی کەشوهەوای COP28 . هاوکات نوسینگەی ئەلجابر ڕایگەیاندووە، کەوا سوڵتان ئەلجابر کە وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیای ئیماراتیشە، ئەمساڵ وەک ونوێنەری ئیمارات ئامادە دەبیت لە لوتکەی بۆ کەشوهەوا، هەروەها ڕاشیگەیاندووە ئەمساڵ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە درووستکردنی هاودەنگی نێوان هەموو حوکمەتەکاندا لەسەر ئەو کۆنفرانسە. سەرەڕای ناڕەزایی ڕێکخراو و چالاکوانەکانی کەشوهەوا، وتەبێژی ڕێکەوتننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە. ئیمارات سێیەم گەورەترین بەرهەمهێنەری هاوپەیمانی نەوتی ئۆپیکە، لە ٣٠ی تشرینی دووەم هەتاوەکو ١٢ی کانوونی دووەم دانوستانەکانی کەشوهەوا دەکات بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتوەکان، هاوکات ئیمارات یەکەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو کە ڕێکەوتنی پاریسی قەبوڵ کرد وپابەند بوو بە گەیشتنە ڕێژەیەکی پاکی دەردانی گازی ژەهراوی.
بە بەشداریی هەزارن کەس خۆپیشاندان دژی سوپای پاسدارن لە فەڕەنسا بەڕێوەچو و داواکرا ئەو سوپایە بخرێتە لیستی تیرۆری وڵاتانی ئەوروپا. رۆژی دوشەممە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و دانیشتوانی کورد و ئێرانی لە ئەوروپا، خۆپیشاندان دژی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆڕگ لە فەڕەنسا بەڕێوچو و سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە خۆپیشاندانەکەدا رایگەیاند دەبێت بەرپرسانی سێدارە و سەرکوت لە ئێران سزا بدرێن. خۆپیشاندەران بە رێپێوان چونە بەردەم پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگ و دوای سزادانی سوپای پاسداران و ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد کە دەستیان لە سەرکوت و سێدارەی خەڵک و خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەدا هەبوە. رۆبێتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا لە وتارێکدا بۆ خۆپیشاندەران رایگەیاند؛ دەبێت بەرپرسانی سەرکوت و سێدارە بکەونە بەردەم بەرپرسیارەتییەوە و ئەوروپا لەو پێناوەدا هەمو هەوڵێک دەدات. پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاندوە؛ژمارەی بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندان و رێپێوانە گەیشتوەتە زیاتر لە 12 هەزار کەس و بە یەکێکە لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی مێژوی شاری ستراسبۆرگ ئەژمار دەکرێت و لە زۆربەی شارەکانی دیکەی ئەوروپاوە چالاکوانانی کورد و ئێرانی و ئەوروپی بەشدارییان تێدا کردوە. بڕیارە سبەینێ سێشەممە پەرلەمانی ئەوروپا پرسی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران لە دانیشتنی خۆیدا تاوتوێ بکات و خۆپیشاندەرانیش جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو پەرلەمانە سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا و بە توندترین شێوە سزا بدرێت.
هاوڵاتی پۆلیسی ئەفغانستان رایگەیاندوه، رۆژی یهكشهممه مەرساڵ نەبی زادە، ئهندامی پێشوی پهرلهمانی ئەفغانستان و پاسەوانەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا لە کابوڵی پایتەخت بە گولە کوژراون، هەروەها براکەی و پاسەوانێکی دوەمیش لە هێرشەکەدا برینداربون. نەبیزادە لە ساڵی 2019 لە پەرلەمانی ئەفغانستان پەرلەمانتار بوو هاوکات یەکێک بو لەو ژماره كهمهی ژنانی یاسادانەری وڵاتهكه كه له دوای ئەوەی تاڵیبان لە مانگی 8ی 2021دا دەسەڵاتی گرتەوە دەست لە کابوڵ مایەوە. بە وتەی مولفی حەمیدوڵا خالید، بەڕێوبەری پۆلیسی ناوخۆ، تەقەکردنەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 3ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕوویداوە. نێردراوی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەرزبوونەوەی نائارامی نیگەرانییەکی گەورەیە". هەروەها ئیدانەی هێرشەکەی کردو وتی "توندوتیژی بەشێک نییە لە هیچ چارەسەرێک بۆ هێنانەدی ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ئەفغانستان". جێگەیباسە، لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان لە ساڵی 2021، ژنان لە نزیکەی هەمو بوارەکانی گشتی له وڵاتهكهدا دورخراونەتەوە و چالاكییهكانیان سنوردار كراوه.
هاوڵاتی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا دەستیلەکارکێشایەوە و داوا لە راوێژکاری وڵاتەکەی دەکات، "رێگەی بدات" بە دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی. تۆڕی ههواڵی BBC بڵاویكردهوه، كریستین لامبرێكت، وهزیری بهرگری ئهڵمانیا له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردوه، "ماوهی مانگێكه میدیاكانی ئهڵمانیا و ئهوروپا بهشێوهیهكی گشتی رهخنهكانیان بۆسهر من و وهزارهتهكهم چڕكردوهتهوه، لهكاتێكدا هیچ دهرفهتێكیان نههێشتهوه بۆئهوهی رونكردهوه له دۆخهكه بدهم، بهڵام له ئێستادا وا باشتره من دهست له پۆستهكهم بكێشمهوه". هەروەها، لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیادا هاتووە، کرستینە لامبرێشت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا "داوای لە ئۆلاف شۆڵز، راوێژکار[ی ئەڵمانیا] کردووە رێگەی بدات بۆ دەستبەرداربوونی لە پۆستەکەی." ئەو وەزیرە روبهڕوی رهخنهیهكی توندی وڵاتانی جیهان بۆوە، بههۆی ئهوهی ئهڵمانیا تا ئێستا نهیتوانیوه هاوكاری پێشكهشك به هێزهكانی ئۆكرانیا بكات. لهلایهكی دیكهشهوه بههۆی ئهوهی نهیتوانیوه ئاستی وهزارهتهكهی و هێزی سهربازی ئهڵمانیا پهرهپێبدات هاوکات وهزیری بهرگری ئهڵمانیا لهسهر دو پرسی دیكهش روبهڕوی رهخنهیهكی زۆربوهوه ئهوانیش گهشتێك به هێلیكۆپهترێكی سهربازی كه بۆ یهكێك منداڵهكانی رێكی خستبو، یهكێكی دیكهشیان ئهو پهیامهی كه له شهوی كریسمسدا بڵاویكردهوه كه تێیدا باسی له بارودۆخی ئۆكرانیا دهكرد، دهنگی یارییه ئاگرینییهكان له دهوروبهری بون و له كییێڤ-یش هاوڵاتیان به بۆردومان ئهو شهوهیان بهڕێكرد.
ئۆکرانیا بۆ تێکشانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە روسیا بەکاری دەهێنێت سود لە چەکێکی ئەڵمانیا وەردەگرێت کە ئەو وڵاتە بۆ مەبەستی روبەڕوبونەوەی فڕۆکە خۆکوژەکان رادەستی کردوە. پێگەی پۆلۆتیکۆ بڵاوی کردوەتەوە؛ ئۆکرانیا بەهۆی خێرایی فڕۆکە خۆکوژەکانی ئێران کە دەگاتە (185) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا روبەڕوی کێشە بوەتەوە بەڵام ئەڵمانیا بە بەخشینی جۆرە زرێپۆش و چەکێکی تایبەت بوەتە فریادڕەسی وڵاتەکە لە دەست هێرشی ئەو فڕۆکانە. ئەڵمانیا 30 زرێپۆشێکی تایبەتی لە جۆری (Flakpanzer Gepard) بەخشیوە بە سوپای ئۆکرانیا و لە ئێستادا چەکی بەکارهاتوی سەر ئەو زرێپۆشە بوەتە بکوژی سەرەکیی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە لایەن ئێرانەوە دروست کراون و روسیا بە دەستکاریکردنیان ئاستی توانایانی بەرز کردوەتەوە. پۆلۆتیکۆ ئاشکرای کردوە؛ ئەو زرێپۆشە و چەکەی ئەڵمانیا بەراورد بە زۆربەی چەکەکانی دیکەی ئەمریکا و ئەوروپا کە رادەستی ئۆکرانیا کراوە سەرکەوتو بوە بۆ پێکانی فڕۆکە خۆکوژەکانی ئێران. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بەهۆی خێراییان، کردنە ئامانجیان ئاسان نییە بە تایبەت ئەگەر ئەو فڕۆکانە لە جۆری خۆکوژ بن بەڵام زرێپۆشەکەی ئەڵمانیا بەهۆی بونی سیستمی دژە ئاسمانی دەتوانێت لە مەودای سێ مەتر و پێش گەیشتن بە ئامانجەکەیان تێکیان بشکێنێت.
یەکێتی ئەوروپا ئیدانەی سزای سێدارە لە ئێران دەکات و داوای لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە کرد جێبەجێکردنی سیدارە بەهەموشێوەک رابگرێت. ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، رایگەیاند؛ ئەوروپا لەسێدارەدانی هەر کەسێک و بە هەرشێوازێک لە ئێران بە توندی ئیدانە دەکات و لەسێدرادانی هاوڵاتییەکی ئەوروپاش لە لایەن دەسەڵاتی تارانەوە بە توندترین شێوە ئیدانە دەکەن. ئەوروپا لەو بەیاننامەیەدا هاوخەمیی بۆ کەسوکاری عەلیرەزا ئەکبەری دەربڕیوە کە رۆژی شەممە بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارەدرا. ئەوروپا جەختی لەوە کردوەتەوە "کە پشتگیریی تەوای بەرتیانیا لە دژی تاران دەکەن و هاوکات سێدارە بە دوایین خاڵی پێشێلکارییەکانی ئێران دژی مافەکانی مرۆڤ لەقەڵەم دەدەن چونکە سزاکە ستمەکارانە و نامرۆڤانە و ئەوپەڕی بێڕێزییە". لە کۆتایی بەیاننامەکەی یەکێتی ئەوروپادا هاتوە: دەبێت دەسەڵاتی ئێران خۆی بەدور بگرێت لە جێبەجێکردنی هەر جۆرە بڕیارێکی دیکەی سێدارە و رێوشوێن و سیاسەتی نوێ بگرێتەبەر لە چوارچێوەی هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی سزای سێدارە لە وڵاتەکەی. لەسێدارەدانی ئەکبەری پێشتر لە لایەن ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، ئیدانە کرا و بەریتانیا باڵیۆزەکەی لە تاران کشاندەوە بە مەبەستی راوێژ لەسەر بابەتی سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران. عەلیڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری بەرگریی پێشوتری ئێران و هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا ( (MI6، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە درا و ئەوەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی زۆری لێکەوتەوە.
هاوڵاتی باڵیۆزخانەی چین لە عێراق رایگەیاند، شەش وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە عێراق خستووەتەکار و لە بەرنامە لە پێشینەکانی عێراقیش کارکردنە بەگوێرەی رێکەوتننامەی نێوانیان لەگەڵ چیندا. سوی وی باڵیۆزی چین له عێراق ئهمڕۆ یهكشهممه رایگهیاند، حكومهتی وڵاتهكهی پابهنده بهو رێككهوتنانهی كه لهنێوان بهیجین و بهغدا-دا واژۆكراون و لهو چوارچێوهیهشدا شهش وێستگهی بهرههمهێنانی كارهبا كه لهلایهن ستافێكی چینیهوه بهڕێوهدهبرێن، دهستیان بهكاركردن كردوه و بڕێكی زۆر كارهبا بۆ عێراق دابین دهكهن. تساوی باسی لەوەشکرد، ئاسانکاری لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەپێناو وەبەرهێنان و هاوکاری لەنێوان هەردوولا لە بوارەکانی ئەندازیاری و پەیوەست بەژیان کراوە، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی چین توانیویەتی شەش وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراقدا بکاتەوە کەلەلایەن کۆمپانیا چینییەکانەوە بەکار دەخرێن و بەڕێوەدەبرێن. ئهوهشی خستهڕو، "پێشكهوتنێكی باش له پرۆژهی قوتابخانه چینییهكان له عێراقدا ههیه، بهوپێیهی بهسهر پارێزگاكاندا دابهشكراوه و ڕێژهی تهواوكردنی تێدا جیاوازه، ئهمه جگه له بونی جۆره جیاوازهكانی قهرز، كه قهرزی بازرگانییه، دامهزراوهكان، و قهرز لهسهر ئاستی حكومهت لهلایهنوڵاتهكهمانهوه بۆ عێراق فهراههمكراوه".
هاوڵاتی دەیان هەزار کەس کە لە تەل ئەبیب پایتەختی ئیسرائیل گردبوونەوە و سەرکۆنەی کابینەی حکوومەتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆیان کرد. ماوەی دوو هەفتەیە لەسەریەک رۆژانی شەممە، گۆڕەپانی هابیما لە ناوەڕاستی تەل ئەبیب دەبێتە شوێنی خۆپیشاندانەکان و بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئیسرائیل، ئەمجارە نزیکەی ٨٠ هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشانداندا کردووە. خۆپیشاندەران کاردانەوەیان نیشان دا لەهەمبەر سەرۆکوەزیران ناتانیاهۆ و وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی، ئیتەمار بن گڤیر و وەزیری دارایی، بەزالەل سمۆتریچ کە بەوە ناسراون کە توندوتیژن و سیاسەتێکی رەگەزپەرستانەیان هەیە. هاوکات خۆپیشاندەران کە دروشمی "سەرۆکوەزیرانی تاوانبار"یان بەرز کردبووەوە، داوایان کرد، ناتانیاهۆ دەست لە کار بکێشێتەوە و دروشمەکانی "دیکتاتۆرییەت لە ئیسرائیل نابێت"، "ناتانیاهۆ مەترسیدارە و رەگەزپەرستە" و "بن گڤیر و سمۆتریچ کارەساتن" بەرز کردبووەوە. هەروەها سیاسەتمەدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد، لەنێویاندا وەزیری پێشوو، بێنی گانتز. بێنی گانتر بە خۆپیشاندەرانی راگەیاند: "بۆ بەرگرتن لە کودەتا لە پەرلەمان و لەسەر شەقام پەنا دەبەینە بەر هەموو رێکارێکی یاسایی".
هاوڵاتی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ئەمڕۆ بە 72 سەرنشینەوە لەسەر رێڕەوی فڕین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پۆخارا لە نیپاڵ بەلایەنی کەمەوە 64 کەس تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە. بەرپرسێکی حکومی نیپاڵ بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ی ڕاگەیاند ، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پۆخارا لە نیپاڵ بەلایەنی کەمەوە 64 کەس تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە. وتیشی لەو 72 کەسە چواریان تیمی ناو فڕۆکەکە بوون و و 68 سەرنشینی تێدابوو . هاوکات، گوتەبێژی هێلی ئاسمانی ڵێیتی، سودارشان بەرتولا گوتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی نیپاڵ بڵاویکردەوەتەوە، کە ٣٧ کەس لە سەرنشینەکان پیاو بوون و ٢٥ یان ژن بوون و سێ منداڵ و سێ کۆرپەلە لە فڕۆکەکەدا بوون . وتیشی هێزەکانی شارستانی لە گەڕان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ٨ سەرنشینەکەی دیکە بەڵام هیوایان لەدەستداوە کە بە زیندوی بیان دۆزنەوە. هەروەها دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی نیپاڵ ڕایگەیاند کە 53 کەس لە سەرنشینان و هەر چوار کارمەندی ناو فڕۆکەکە نیپاڵی بوو و پانزدە هاوڵاتی بیانیش لە فڕۆکەکەدا هەبوون. لە ناو سەرنشینە بیانییەکان پێنجیان هیندی بوون، چواریان ڕووسی بوون و دووانیان کۆری بوون. ئەوانی تر هاوڵاتی ئوسترالیا، ئەرجەنتین، فەڕەنسا و ئیرلەندا بوون.