هاوڵاتی ئەمڕۆ شەممە 14ی1ی 2023، لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای کیلیس، لە دیوی باکووری کوردستان کەسێكی سووری کەپێشتر لە شاری ئەستەڵبوڵ دەژیاو تەمەنی 22ساڵه دەستگیرکرا کە هەوڵیدا بوو ڕابکات بەڕێگەی قاچاخ. دەستگیرکراوەکە، . ناوی "ع. هـ"ـە و لەڕۆژی 26ی تشرینی دووەمی2022 تەقەی له خوشکەکەی بەناوی (خەدیجە) کردوه لە گەڕەکی چیفتلیغی لەئەستەمبوڵ کەمناڵێکی له باوەش دابووه لەشەقامی ئۆردو ڕۆیشتوە . پاش ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی فەرماندەیی جەندرمەی کیلیس دەستگیرکرا، رەوانەی دادگا کرا و بە بڕیاری دادگا خرایە زیندانەوە. خەدیجە خاوەنی سێ مناڵە ، گولـلەیەک بەر سەری کەوت و بە سەختی برینداربوو. دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. تەقەکەرەکە لە شوێنی رووداوەکە ڕایکردبوو.
جارێکی دیکە بەهای دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین روی لە بەرزبونەوە کرد و بەهاکەی بەرێژەی 5% بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی. جیاواز لە دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە بەهای بیتکۆین روی لە بەرزبونەوە کرد و بەرزترین ئاستی لەماوەی زیاتر لە دو مانگی رابردودا تۆمارکرد بەهای هەر بیتکۆینێک دەگاتە تا کاتژمێر (16:50) بە کاتی هەرێمی کوردستان گەیشتە زیاتر لە 20 هەزار و 889 دۆلاری ئەمریکی. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە سەرەتای مانگی 11ی ساڵی رابردوەوە بەهای بیتکۆین دابەزینێکی کەموێنەی بەخۆیەوە بینی و بەوهۆیەشەوە پلاتفۆڕمی (ئێف تی ئێکس) مایەپوچبونی خۆی راگەیاند. بەرزبونەوەی بەهای بیتکۆین هاوکاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی پێنوێنی پشکی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا لە بۆرسەکانی جیهاندا.
هاوڵاتی سهرۆك وهزیرانی بریتانیا رایگهیاند، سهركۆنهی لەسێدارەدانی "بێبەزەییانە و ترسنۆکانە"ی عەلی رەزا ئەکبەری هاوڵاتی بریتانی-ئێرانی دەکات، کە بەیانی ئەمڕۆ بەتۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ بریتانیا" لەسێدارەدرا. ڕیشی سوناک، سهرۆك وهزیرانی بەریتانیا له تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر نوسیویهتی، "من بە لەسێدارەدانی عەلی رەزا ئەکبەری هاوڵاتی بریتانی- ئێرانی لە ئێران توشی شۆک بوم". ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەمە کارێکی بێبەزەییانە و ترسنۆکانە بو لەلایەن ڕژێمێکی بەربەرییەوە ئەنجامدرا، کە هیچ رێزێک بۆ مافی مرۆڤ و گەلەکەی نیه، بیرکردنەوەکانم لەگەڵ هاوڕێ و خێزانی عەلی رەزادایە". ئەمەشدوای ئەوەهات بەیانی ئەمڕۆ ئێران عەلیڕەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری پێشووتری بەرگریی وڵاتەکەی کە خاوەن وڵاتینامەی بەریتانی و ئێرانی بوو، بە "تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا" لە سێدارەدا.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات واشنتۆن مەرجی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16ی بە تورکیا راگەیاندوە. رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ بڵاوی کردوەتەوە؛ ئەمریکا بە تورکیای راگەیاندوە ئەو وڵاتە نابێت ئاستەنگ بۆ وڵاتانی سوید و فینلەندا دروست بکات بۆ ئەندامبونیان لە وڵاتانی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ). بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئەمریکا جەختی لەوە کردوەتەوە لە ئەگەری نەمانی ئاستەنگ و دژایەتییەکانی تورکیا بۆ ئەندامێتیی دو وڵاتەی ئەوروپا لە ناتۆ، فڕۆکەی نەوەی نوێی ئێف 16 رادەستی تورکیا دەکرێت. تورکیا لە ساڵی 2021 داوای 40 فرۆکەی جەنگیی جۆری پێشکەوتوی ئێف 16ی لە ئەمریکا کردبو کە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی واشنتۆن لەسەر فرۆشتنی ئەو فڕۆکانە بە ئەنقەرە رانەگەیەنراوە. تورکیا بۆ دەربڕینی رەزامەندیی بۆ ئەندامبونی سوید و فینلاند لە ناتۆ داوای لەو دو وڵاتە کردوە ژمارەیەک نەیاری وڵاتەکەی رادەست بکەنەوە و بە پێچەوانەوە ئەنقەرە رزای نابێت ئەو دو وڵاتە ببنە ئەندامی ناتۆ. پێشتر فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرک کۆماری تورکیا وتبوی، وڵاتەکەی ناتوانێت گڵۆپی سەوز بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ هەڵبکات لە کاتێکدا ستۆکهۆڵم رێگە بە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)و لایەنگرانی دەدات بەبیانوی دیموکراتی لەسەر خاکەکەی چالاکی جۆراوجۆر لە دژی تورکیا ئەنجام بدەن. ئەو وتبوی سوید پابەندی ئەو بەڵێنانە نەبوە کە لە رێکەوتنی سێ قۆڵیدا داویەتی، هەربۆیە بە ئەندامبونی سوید لە ناتۆ جگە لە خەون هیچی دیکە نابێت و ئەنقەڕە چاوەڕوانیی لە سوید و فینلەندا ئەوەیە پابەندی ناوەڕۆکی ئەو بەڵێننامە سێقۆڵییە ببن کە لەگەڵ وڵاتەکەیدا لەسەری رێککەوتون.
ئەمڕۆ هەینی، 13ی1ی 2023، ئاژانسی پاراستنی سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتیی ئەوروپا - فرۆنتێکس رایگەیاند، لە ساڵی 2022دا لانیکەم 330 هەزار کۆچبەر بەشێوەیەکی نایاسایی چوونە نێو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپاوە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە "ئەمە دووەم ساڵە لەسەریەک ژمارەیەکی بەرزی هاتنی نایاسایی کۆچبەران تۆمار بکرێت"؛ دەشڵێت، سووریاییەکان، ئەفغانستانییەکان و توونسییەکان 47٪ـی کۆی کۆچبەرانی ساڵی 2022 پێکدەهێنن کە چوونەتە نێو 27 وڵاتەکەوە. دەربارەی ڕێژەی کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕویان لە ئەورووپا کردوە،فرۆنتێکس دەڵێت، ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە سووریاوە بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەوروپا بۆ ساڵی 2022 گەیشتووەتە 94 هەزار کەس. بەگوێرەی ئاژانسەکە، 45٪ـی کۆچبەران رێگەی رۆژئاوای وڵاتانی بەڵتیکیان گرتووەتەبەر کە بە پلەی یەکەم دێت. فرۆنتێکس باسی ئەوەشی کردوه کە ژنان کەمتر لە یەک لەسەر دەی کۆچبەران پێکدەهێنن و منداڵانیش 9٪ـی کۆی
هاوڵاتی لە کاتێکدا بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رۆژئاوای وڵاتەکە بەردەوامە، لە ئەلاباما و ویلایەتەکانی باشووری ئەو وڵاتە، زریان بووەتە هۆی دروست بوونی زەرەر و زیانی گەورەو پارێزگاری ویلایەتی ئەلاباما لە ئەمریکا، کای ئایڤی ئاشکرای کرد کە بەهۆی ئەو زریانەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە، لانیکەم شەش کەس لەو ویلایەتەدا گیانیان لەدەستداوە. پارێزگاری ویلایەتی ئەلاباما، کای ئایڤی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێكی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی: "بەداخەوەم بۆ گیانلەدەستدانی شەش هاووڵاتیی لە ئەلاباما لەو زریانەی کە ویلایەتەکەمانیان گرتووەتەوە". ئایڤی هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕیوە و باسی لەوەش کردووە کە ئاشنای رەوشی کەشوهەوای ویلایەتەکەن و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵ دەبن. پارێزگاری ویلایەتی ئەلاباما دۆخی لەناکاوی لە ژمارەیەک ئەو ناوچانە راگەیاند کە دەکەونە ژێر زۆرترین کاریگەری زریانەکانەوە. بارانی بەخۆڕ و بای بەهێز زیانی زۆریان بە خانووی ویلایەتەکانی جۆرجیا، میسیسیپی و ئەلاباما گەیاندووە و بوونەتە هۆی ئەوەی کە دەیان هەزار کەس بێ کارەبابن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی هەڵوێستەکانی بەریتانیا و دژایەتیەکانی لەندەن دژی ڕووسیا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ٣٦ بەرپرسی کابینەکەی، هەروەها چەندین ڕۆژنامەنوسی بەریتانیاش دەخاتە لیستی ڕەشەوە. وزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، ئاماژەی بەوەکردووە بەریتانیا لەگەڵ واشنتن بەردەوامن لە هەڵوێستەکانیان دژ بەڕووسیا وپەرەدان بە " ڕوسۆفۆبیا"، هەربۆیە چەندین وەزیری سەر بەکابینەی ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا خراونەتە لیستی ڕەشی ڕوسیاوە، کە لەناویاندا ژمارەیەک ڕۆژنامەوان و بەرپرسی جێبەجێکردنی یاسا وئەمنیشیان تێدایە. هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، بانگەشەکان وگوتارەکانی بەریتانیا وئەمریکای بە پڕوپاگەندە لە قەڵەم داوە وڕایەگەیاندووە بەریتانیا دژایەتی خەڵکی ڕووسیا و نەتەوەکەی دەکات، هەروەها ڕۆژئاوا ناتوانێ لە حوکمەتی نازی ئۆکرانیا تێبگات. هەروەها لەمیانەی بەیاننەماکەدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاندووە کە هەڵوێستەکانی بەریتانیا کە دژ بە ڕووسیا ونەتەوەکەی گرتویەتیە بەر بەبێ وەڵآم نامێننەوە،وتیشی بەریتانیا بەبێ هیچ هۆکار وبیانویەک هەموو گفتوگۆیەکی بنیادنەر لەگەڵ ڕووسیا رەت ئەکاتەوە. ئەم سزایانەی ڕووسیا بۆ سەر بەریتانیا لەکتێکدایە کە سەرەتای دەستپێکی جەنگی داگیرکاری ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا وئەمریکا چەندین سزای سەختیان بەسەر ڕوسیا وبەرپرسە سیاسی و سەربازیەکانی ڕووسیادا سەپاندووە، هاوکات هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتیەکیان بۆ ئۆکرانیا دابین کردووە لە جەنگی دژ بە ڕووسیا، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن بەریتانیاوە چەندین بازرگان وسیاسەتمەدار خراونەتە لیستی سزاکانی بەریتانیاوە کە لەناویاندا یاریدەدەری پوتین و هاوسەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەیە.
هاوڵاتی ناسا ڕۆژی سێشەممە دۆزینەوەی هەسارەیەکی لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بەناوی “TOI 700e” ی ڕاگەیاند، هەسارەکە قەبارەکەی نزیکەی %90 قەبارەی زەویە، بە دەوری ئەستێرەیەکی بچوکدا دەسوڕێتەوە کە 100 ساڵی ڕوناکی لێیەوە دورە . هەسارەی TOI 700e ڕۆژی سێشەممە لە 241 یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی فەلەکناسی ئەمریکا لە شاری سیاتڵ ڕاگەێندرا، هەسارەکە لە لایەن مانگی دەستکردی گەڕانی هەسارە دەرەکیەکانی گواستنەوەی ناسا “TESS” دۆزرایەوە، هەسارەکە بەو مەودایەی لە ئەستێرەکەوە دوورە دەرفەتی بوونی ئاوی شل لەسەری زۆرە. هەسارەی “TOI 700 e” دەکەوێتە نێوان هەردوو هەسارەی “,TOI 700 d, TOI 700 c “ ماوەی ڕۆژەکان لەسەر هەسارەکە ٢٨ ڕۆژە. بێن فۆرد، یەکێکە لە نوسەرەکانی ئەو توێژینەوەیە و خوێندکاری دکتۆرایە لە میریلاند، لەبارەی دۆزینەوەی ئەم هەسارە نوێەوە وتی، ئەگەر کەمێک ئەستێرەکە نزیکتربوایە لە هەسارەکەیەوە یاخود هەسارەکە کەمێک گەورەتربوایە ئەوا دەکرا زووتر و لەسەرەتاکانی کاری ئەرکی “TESS” هەسارەکەمان ئاشکرا بکردایە. هاوکات پارک کە توێژەرێکی دەرچووی سەنتەری فڕینی بۆشای ئاسمانی گۆداردە لە ناسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سیگناڵەکە ئەوەندە لاواز و کاڵ بووە بۆ بینین و دۆزینەوەی هەسارەکە پێویستمان بە ساڵێکی زیادەی دیکە هەبووە بۆ دەستنیشانکردنی. ئەرکی ئاسمانی “TESS” ئەمە چوارەم هەسارەیە کە ئاشکرای دەکات لەماوەی دەستپێکردنی کارکردنیەوە، دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٨ دەستی بەکارەکانی کرد بۆ دۆزینەوەی ئەو هەسارانەی کە لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆرن. لە ماوەی ڕابردووشدا هەسارەکانی TOI 700 ی b,c,d دۆزیوەتەوە و هەسارەی TOI 700e چوارەمین هەسارەیە کە دەستنیشانی کردووە.
هاوڵاتی بەرپرسێکی تاڵیبان ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە ڕۆژی چوارشەممە بووە هۆی مردنی بەلایەنی کەم 20 کەس. بەرپرسێکی وەزارەتی پەیوەندی و زانیارییەکانی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە خۆکوژێک هەوڵی داوە بچێتە ناو بینای وەزارەتی دەرەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و لە دەرەوە خۆی تەقاندۆتەوە بەرپرسه که گوتیشی لانی کەم 20 کەسی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. هاوکات ستێفانۆ سۆزا، بەڕێوبەری فریاگوزاریی لە ئەفغانستان وتی، "زیاتر لە 40 بریندارمان وەرگرتووە بەڵام بەردەوامین لە وڵامدانەوەو ئەمە ئاماری کۆتای نییە" هەروەها نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان تۆماس وێست سەرەخۆشی لەقوربانیان کرد و ڕایگەیاند "سەرەخۆشی دڵسۆزانەم لە کەسوکاری قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکەی کابول کە تێیدا بەلایەنی کەمەوە 20 کوژراو و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون ئەم توندوتیژییە هیچ ئامانجێکی نییە ". جێگەیباسە ،بارودۆخی ئەمنی کابول لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە دوای کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە ساڵی 2021دا بە ناجێگیری ماوەتەوە. تەقینەوەکە لە دەرەوەی بینای وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تاڵیبان ئەنجام درا و وەک لە وێنەکەدا دیارە ژمارەیەکی زۆر تەرم لەسەر شەقامەکە کەوتوون:
لە فەڕەنسا بڕیاردرا تابلۆی شوێنی نیشتەجێبونی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیاتر لە 43 ساڵ لاببرێت و پەیوەندییەکانی تاران و پاریسیش گرژیی زیاتری تێدەکەوێت. شارەوانیی نۆفڵ لوشاتۆ لە فەڕەنسا رایگەیاند؛ تابلۆی شوێنی نیشتەجێبونی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لادەبرێت. شارەوانییەکە رونی کردوەتەوە ئەو تابلۆ یەک مەترییە کە وێنەی خومەینی و ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبونی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێوەبوە لە نۆفڵ لۆشاتۆی نزیک پاریس لادەبرێت. روحەڵڵا خومەینی ساڵی 1978 لەو ناوچەیەی نزیک شاری پاریس نیشتەجێبوەو ساڵانە لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی بۆ یادکردنەوەی ئەو رێبەرە سەردانی نۆفڵ لۆشاتۆ لە فەڕەنسا دەکەن. فەڕەنسا لە سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو ناڕەزایەتییانە دەربڕیوە و لە ماوەی چوار ماندگدا دوجار باڵیۆزی ئێرانی لە پاریس بانگهێشت کردوە و لە بەرامبەریشدا میدیا و راگەیاندنی ئێران دژایەتیی پاریس دەکەن. لە ماوەی رابردو بەهۆی بڵاوبونەوەی کاریکاتێری بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی لە بڵاوکراوەی (شارلی ئیبدۆ)لە فەڕەنسا ناکۆییەکانی پاریس و تارانی قوڵتر کردوەتەوە.
بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی حەوت مانگی رابردودا ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان، بەهای هەر 100 یۆرۆیەک بەرامبەرە بە 107.7 دۆلاری ئەمریکی لە کاتێکدا پێشتر دۆلار و یۆرۆ بەهاکەیان هاوشانی یەکتر ببوەوە. ئەمەش بەرزترین ئاستە کە لەماوەی حەوت مانگی رابردودا بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار تۆماری کردوە. لە ماوەی رابردودا بەهۆی ئەو قەیرانەی لە بوارەکانی سەرچاوەی وزە لە ئەوروپا هاتە ئاراوە، بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوی خۆیدا، بەڵام دوای گرتنەبەری چەند رێکارێک لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، هەنگاو هەنگاو بەهای یۆرۆ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.
هاوڵاتی کرملین ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران پرۆژەکانی وزە و گواستنەوەی تاوتوێ کرد دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووە هۆی ئەوەی ڕۆژئاوا سزای توندی ئابووری بسەپێنێت بەسەر ڕووسیادا، ئەمەشبووە هۆی ئەوەی مۆسکۆ و تاران لێک نزیک بببنەوە و پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بێت. کرێملن وتیشی، " سەرۆکەکان لە بەرژەوەندی بەردەوام بوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەی کەرتەکانی وزە و گواستنەوە و لۆجیستیک قسەیان کردووە کە بە شێوەیەک بێت لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت." باسیلەوەشکرد، دوو وڵاتەکە هیوادارن " دۆخی سوریا ئاسایی " ببێتەوە و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە " بگەڕێندرێتەوە."
فەرمانگەی فیدراڵیی فڕۆکەوانیی ئەمریکا رایگەیاند، کۆتاییان بە بڕیاری وەستاندنی گەشتەکان هێناوە و فڕۆکەکان بەرە بەرە دەست بە فڕین دەکەنەوە. پێشتر فەرمانگەکە داوای لە هەموو هێڵە ئاسمانییەکان کردبوو، هەموو گەشتە نێوخۆییەکانیان بووەستێنن، چونکە سیستمی پێدانی رێنمایی سەلامەتی بە فڕۆکەوانەکان لەکارکەوتبوو. بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەکە، ئێستا گەشتە ئاسمانییەکان لە زۆربەی فڕۆکەخانەکان خەریکە دەستپێدەکەنەوە. وەکو فەرمانگەی فیدراڵیی فڕۆکەوانیی ئەمریکا پێشبینی دەکرد، گەشتە ئاسمانییەکان لە زۆربەی فڕۆکەخانەکان لە دوای کاژێر 9ی بەیانی بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا (واتە 5ی ئێوارە بە کاتی هەولێر) دەستیان پێکردنەوە. تەنانەت لە کاتی وەستاندنی گەشتەکانیش لە کاتی هەبوونی کێشە تەکنیکییەکەدا، ئەو فڕۆکانەی لە ئاسمان بوون، رێگەیان پێ درابوو گەشتەکەیان تەواوبکەن و بگەنە شوێنی مەبەستیان. کارین ژان پیێر، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە تویتێکدا باسی لەوە کرد، بایدن لە لەکارکەوتنی سیستمی فەرمانگەی فیدراڵیی فڕۆکەوانی ئاگادارکراوەتەوە، هێشتا هیچ بەڵگەیەک لەسەر هەبوونی هێرشی سایبەری نییە، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە لێکۆڵینەوە بکرێت. فەرمانگەکەش باسی لەوە کردوه، کاردەکات بۆ وەگەڕخستنەوەی سیستمکە، کە فڕۆکەوانەکان لە مەترسییەکان و گۆڕانی رێکارەکانی فڕۆکەخانەکان ئاگاداردەکاتەوە. لە تویتێکی فەرمانگەکەدا هاتبوو: "فەرمانگەی فیدراڵیی فڕۆکەوانی کاردەکات بۆ وەگەڕخستنەوەی سیستمی رێنموونیکردنی ئەرکە ئاسمانییەکان، دوای ئەوەی کە لەکارکەوت. ئەگەرچی هەندێ لە کردارەکانی دەستیان پێکردووەتەوە، بەڵام هێشتا کارەکانی سیستمی نیشتمانیی کایەی ئاسمانی، سنووردارن." لای خۆیەوە جۆبادین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند: تا نازانین هۆکاری ڕاوەستانی گەشتەکان چیە