هاوڵاتى به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن ئاشکرایکرد، که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى که 12 هه‌زار و 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى به دوو موشه‌کى "نێپتن" له‌لایه‌ن سوپاى ئۆکرانیاوه کراوه‌ته ئامانج، تێکشکاوه و ژێرئاو که‌وتووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى نیسانى 2022، به‌رپرسێکى باڵاى پێنتاگۆن که ناوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کراوه، باسى له‌وه‌کردوه، "هه‌ڵسه‌نگاندمان کردوه بۆ تێکشکان و ژێر ئاو که‌وتنى که‌شتیى سه‌ربازیى مۆسکڤاى روسى و بۆمان ده‌رکه‌وتوه که به موشه‌کى نێپتن له‌لایه‌ن ئۆکرانییه‌کانه‌وه کراوه‌ته ئامانج‌و که 12 هه‌زارو 490 تۆن کێشه‌که‌یه‌تى. هاوکات به‌رپرسێکى دیکه‌ى باڵاى ئه‌مریکا به رۆیته‌رز-ى راگه‌یاند، ئه‌و موشه‌که‌ى که که‌شتییه‌که‌ى پێکراوه‌ته ئامانج، له جۆرى "نێپتن" بوه و به‌هۆیه‌وه کوژراو و بریندارى له‌نێو سه‌ربازانى روسیادا لێکه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یان رون نه‌بوه‌ته‌وه. ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که‌شتى جه‌نگى "مۆسکڤا" هاوسه‌نگى خۆى به‌هۆى خراپى که‌شوهه‌واوه له‌ده‌ستداوه و زیان بهپێکهاتهکانى گه‌یشتوه کاتێکیش هه‌وڵدراوه به‌ره‌و به‌نده‌رى دیاریکراو رابکێشرێت ژێرئاوکه‌وتووه. وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا هیچ ئاماژه‌یه‌کى به هۆکاره‌کانى ئاگره‌که یان ته‌قینه‌وه‌کان نه‌داوه، له کاتێکدا ئۆکرانیا دوپاتیکرده‌وه، که که‌شتییه جه‌نگییه‌که به دو موشه‌ک کراوه‌ته ئامانج. که‌شتى جه‌نگى مۆسکڤا سه‌ر به که‌شتییه‌کانى ده‌ریاى ڕه‌شه، له ساڵى 1983 به ناوى سلاڤا دروستکراوه و له ساڵى 1996 ناوى نراوه مۆسکڤا و 16 موشه‌کى جۆرى "ڤۆلکان بی-1000" هه‌ڵده‌گرێت. له 24ى شوباتى ئه‌مساڵه‌وه رووسیا شه‌رى به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا راگه‌یاندووه‌و تا ئێستا نزیکه‌ى 20 هه‌زار سه‌ربازى رووسى کوژراون و زیاتر له 15 هه‌زار برینداریان هه‌یه، هه‌روه‌ها نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار سه‌ربازى ئۆکرانى کوژراون و بریندارن و نزیکه‌ى هه‌زار که‌سى دیکه‌ى مه‌ده‌نى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئامادەکردنی هاوڵاتى مانگرتنی حەوت نەخۆشی سلێمانی، ناوی ئەو نمایشە هونەریەیە کە شێوەکار حەمە هاشم بەماتڕیاڵی سادەو شێوەی دەربڕین ئامێز نیشانی دایین. بەرهەمە هونەرییەکەی لەسەر تابلێتێکی حەپی ئەمۆکسلینە کەزۆربەمان لەماڵەکانمان و لەبەکارهێنانەکانی رۆژانەماندا بەرچاومان دەکەوێت، بەڵام لەنمایشەکەی ئەم هونەرمەندەدا بەفۆڕمێکی ئیستاتیکی و بەناوەرۆکێکی ئایدیایی جیاواز دەیبینینەوە، ئەم بەرهەمە هونەریەی هونەرمەند بۆ زۆرێک لەبینەرەکانی وەک داهێنانێکی هونەری دەدرێت لەقەڵەم بەتایبەتی لایەنی فکریی کارەکە. سەبارەت بەم بەرهەمە هونەرییەی هونەرمەند (حەمە هاشم) و روانگە ئایدیاییەکانی زیاتر بۆ (هاوڵاتى) دەدوێت و دەڵێت: ئەم کارە هونەرییە سادەتریین سادەییە لەماتڕیاڵدا، بەڵام دەربڕی رەهەندی گەورەی فکرییە، ئەو رەهەندانەی کەیەکانگیر دەبنەوە لەگەڵ باری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و ئیداری خەڵک، لەنێو تەنگەژەی نادادپەروەرییەکی رووتدا، بیرۆکەکە زۆرتر لەکۆتایی هاتنی ئەو حەپانەوە هات کاتێک بۆ ئارامکردنەوەی سەرئێشەی خۆم پێویستم پێی بوو، دواتر سەیرمکرد من لەسەرئێشەیەکی گەورەتردام، خەڵکانی دەورووبەرم لە دەردەسەری و نەهامەتی گەورەدان، کۆمەڵگایەک دەناڵێنێ بەدەست نادادپەروەری و سیستەمی بەڕێوەبردنەوە، کاتێک کە مرۆڤ بیردەکاتەوە خەستەخانەکانی شارێکی وەک سلێمانی دەرمانی تێدا نامێنێت، دەبێت بیربکاتەوە لەو کارەساتە، دەبێ بیهەژێنێت، تۆ ئەگەر مرۆڤیت و رۆحت تەریبی مرۆڤایەتییە دەبێ سڵ نەکەیتەوە لەدەربڕینە راستگۆیەکانت بەردەوام بیت، من وەک هونەرمەندێک تاکە چەکی دەستی من هونەرەکەمە، دەبێ هونەرەکەم بەهێزو گوزارشتی بەتوانای بخەمە بەر بۆئەوەی پەیامەکەی بگات، ئایدیاکەی بچێتە جێگای خۆی، ئەمە گرنگە لەهونەری پۆست مۆدێرندا، بەهای هونەری پۆست مۆدێرن زۆرتر لەبیرۆکە و ئایدیادایە نەک ماتریاڵ و فۆڕمی ئیستاتیکی، بەڵام من نەمهێشتووە بەها ئیستاتیکییەکەش وون بێت، چونکە بینەری کورد تائێستاش چاوێکی عاتیفی هەیە بۆ بینینی بەرهەمی هونەری و زۆر تاقەتی سەوداسەری و گەڕانی نییە بۆ تەفسیرکردنی کاری هونەری، بۆیە من ویستوومە لەڕێگای حەوت دەموچاوی قوپاوی تێکشکاوی خەمناکەوە باس لەکۆی نادادییەکە بکەم، باس لە روانین و فکری کۆی ئەو نەخۆشانە بکەم کەهیوابڕاو دەکرێن لە نەبوونی دەرمانی پێویست،. بەو ماتریاڵە سادەیەی کە بەکارمهێناوە دەتوانم گوزارشتێکی زۆری فکری دەرببڕم، ئەمەش کاری هونەرمەندی راستەقینەیە . هەروەها سەبارەت بەشێوازی کارکردن لەسەر فۆڕمی گشتی ماسکەکان زیاتر دواو گووتی : ئەو شێوە بینراوانەی کە لەکارەکەدا بەکارم هێناون، هەمان ئەو ماسک و دەموچاوانە بوون کە نزیکەی ٢٥ ساڵ لەمەوبەر وەک ستایڵی کارکردنی خۆم بەکارم دەهێنا، بەتایبەتی لەپێشانگای تایبەتیم بەم جۆرە ستایڵە هونەرییە بەناوی (ئەنفال.. سێبەری وڵاتێکی ونبوو) کەساڵی ٢٠٠١ کردوومەتەوە ئەم کارە هونەرییانە مێژووەکەیان بۆ ساڵی ١٩٩٨ دەگەڕێتەوە ماتڕیاڵی کارەکان جۆراوجۆربوون، هەندێکیان پێستەی خۆشکراوو و هەندێکیان قوماش و ئیسفەنج و هەندێکیان پلێت بوون، لەم دواییانەدا چەند کارێکی دیکەم لەم چەشنە بە (فایبرگڵاس) ئەنجامدا، وە رەنگی بەکارهاتوو لەزۆربەی کارەکاندا بریتی بوو لە (خم) ، ئەم جۆرە رەنگە پاودەرێکی تایبەتە لە رەنگکردنی قاڵی و فەرشدا بەکارهاتووە لەکۆندا، هەڵبەتە من سوودم لەئەزموونەکانی (نەنکە شیرین)م وەرگرتبوو کە دەکاتە دایکی باوکم (رۆحیان شادبێت) چوونکە ئەو بەگەنجی خۆی تەونچی بووەو تا لەژیاندا مابوو جارجار ئەو تەجرەبانەی دووبارە کردبۆوە، بۆ من گرنگ بوو ئەو رەنگە بەکاربهێنمەوە، چوونکە پێم وابوو ئەگەر بمەوێ لەکارەکانمدا رۆحێکی گەرمیانیانەو کوردانە بدەم، دەبێ هیچ نەبێ لەماتریاڵ و تەکنیکیشدا ئەوکارە بکەم، بەو پێیەش ئەنفال شاڵاوی زۆری گەیشتە گەرمیان و دەشتی کۆیە، ئەم بەکارهێنانی (خم)ە جۆرێک لەنزیکایەتی و هاوبەشی پێدەبەخشیم، لەلایەک وەک ئەوەی کەهونەرێک دەکەم جیاوازە لەهونەری (باو ) کە بۆ ئەوکاتەی باشووری کوردستان زۆر مۆدێرن بوو، لەلایەکیش وەک پەیوەندییەکی لۆکا‌ڵی بەکەرەستەوە بایەخی خۆی هەبوو. لەکارەکانمدا وا تەفسیرم دەکردن کەفۆڕمێک بدەم بەدەستەوە شێوەی لەدەمووچاو بچێت، دەمووچاوی ماندوو، پڕ ئازار‌و ژان، نیگەران، تەنیا ، هەموو ئەمانەم کۆدەکردەوە لەو رواڵەتانەی کە شێوەی قوماشێک وەریدەگرێت کە دەربڕ بوو بۆ ئەو قوماش و جلوبەرگانەی کە مرۆڤی ئەنفالکراوی کورد دوای زیندەبەچاڵکردنی و دوای چەندین ساڵ لەنێوو رووکەشی خاکەکەدا قووماشەکانی دەمێنێت و شێوە تراژییدیە گەورەکە بەیان دەکاتەوە . ئەم کارانە لەفۆڕمدا دەکەونە خانەی هونەری (مۆدێرن ئاڕت) تێماکانی وەک پەیکەری ئەبستراکتی دەربڕینخوازی پیشان دەدات، کەرەستەی سادەو فۆڕمی سادە دەخووڵقان، هەرچەندە بۆ زەمەنی خۆی زۆر قبووڵکراوو نەبوون لەپانتایی گشتی هونەری شێوەکاری لۆکا‌ڵی کوردی، بەڵام من ئیمانم موکڕبوو لەسەر بەرهەمێکی ناوازەو دانسقەی دوونیای مۆدێرنیتە،. ئەمە بۆمن لە ئاکامی گەشەی فیکری و تێگەیشتنی زۆرم بوو لەو ئاگاییانەی لەدوونیای هونەری مۆدێرن و پۆست مۆدێرن لەجیهاندا گوزەری دەکرد، بۆیە ئێستاش بەهەوڵێکی جددی و و قووڵی دەزانم لەمێژووی هونەری خۆم، جۆرێکیش بوو لەئاماژەی هەڵوێستی مرۆڤدۆستانە بۆ کارەساتی ئەنفال. ئەم بەرهەمانەم لەچوار پێشانگای تایبەتی نمایشکرد لەکاتی خۆییدا، هەروەها لەنمایشێکی تایبەتی دیۆەشدا لەشاری (گووا) لەهیندستان ئەزموونەکەم دووبارەکردەوە . بۆیە دەتوانم بڵێم ئەو بەرهەمە تازەیەم گەڕانەوەشە بۆ بینگەی یەکەمی کارە هونەرییەکان مـوەک تەکنیک و بەکارهێنانی بۆ ئایدییایەکی بەهێز بۆ ئێستای خۆمان.
هاوڵاتی ئەمڕۆ وێستگەی شەمەندەفەری كراماتۆرسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا بە مووشەك بۆردوومان كرا لەلایەن رووسیاوەو لە ئەنجامی بۆردوومانەكەشدا 39 كەس كوژران و زیاتر لە سەد كەسی دیكەش برینداربوون. ئەلیكساندەر كامێشێن، سەرۆكی هێڵەكانی ئاسنین لە ئۆكراینا رایگەیاند بەهۆی بۆردوومانی رووسیا بۆ سەر وێستگەی شەمەندەفەری كراماتۆرسك 39 كەس كوژراون كە چواریان منداڵن و زیاتر لە سەد كەسی دیكەش بریندارن. سەرۆكی هێڵەكانی ئاسنین لە ئۆكراینا راشیگەیاند ئه‌و وێستگه‌یه‌ی شاری دۆنێتسك یه‌كێكبوه له‌و كۆتا وێستگانه‌ی كه له ئۆكرانیا هێشتا له كاركردن نهوهستابو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌زاران هاوڵاتی له رێگه‌ی ئه‌و وێستگه‌یه‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی نازوچهكان ده‌گوازرانه‌وه، ئه‌مڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی روسیاوه كراوه‌ته ئامانج. هەر دوای هێرشەكە ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا رایگەیاند: "ئەوان بە گاڵتەوە دانیشتووانی ئێمە لەناودەبەن، ئەمە خراپەكارییەكی بێ سنوورە، ئەگەر سزا نەدرێن، هەرگیز ناوەستن." سەرۆكی ئۆكراینا پێشیوایە كە رووسیا دوای ئەوەی شكستی هێناوە لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازە ئۆكراینییەكان، ئێستا دەیەوێت خەڵكی مەدەنی بكاتە ئامانج. ئه‌و دوو موشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆى رووسيا و بۆردوومانی بۆ سەر وێستگەی شەمەندەفەری كراماتۆرسك ته‌واوی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئۆكرانیای په‌كخستووه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆکرانیا دواین ئاماره‌کانى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى روسیا ئاشکرا کرد که هێزه‌کانى مۆسکۆ گورزى کوشنده‌یان به‌رکه‌وتوه و زیاتر له 17 هه‌زار سه‌ربازیان کوژراوه‌و سه‌دان فرۆکه‌شیان خستۆته خواره‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کى نیسانى 2022، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆکرانیا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه، دواین ئاماره‌کانى جه‌نگى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ روسیا ده‌ریده‌خه‌ن که هێزه‌کانى روسیا زیانى زۆریان به‌رکه‌وتوه و له 24ى (شوبات/2)ى 2022 تا ئه‌مڕۆ نزیکه‌ى 17 هه‌زار و 700 سه‌ربازى روسیا کوژراون. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که له روبهڕوبونهوهکانیاندا توانیویانه 625 تانک، هه‌زار و 751 زرێپۆش، 96 ئۆتۆمبێلى موشه‌ک هاوێژ و 316 تۆپهاوێژى روسیا تێکبشکێنن. هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که 54 سیستمى دژه فڕۆکه، هه‌زار و 220 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازی، 76 بارهه‌ڵگرى گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نیان له‌ناوبردوه، له‌گه‌ڵ 85 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان، 143 فرۆکه‌ى جه‌نگى و 131 هێلیکۆپته‌رى روسیان خستووه‌ته خواره‌وه. ئه‌مڕۆ دوو فرۆکه‌ى ئۆکرانیا بۆ یه‌که‌مجار دوو کۆپته‌رى ئۆکرانى که زۆر بهنزمى فڕیوون ده‌گه‌نه خاکى روسیا و خه‌زێنه‌ى نه‌وتى شارى بیلگۆرودى روسیا بۆردومان ده‌که‌ن. میدیاکانى روسیا له زارى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌که‌وه که ناوى فیاتشیسلافه بڵاویان کرده‌وه که ئه‌مڕۆ یه‌کى نیسانى 2022، ئه‌و دوو کۆپته‌ره به‌هۆى بۆردومانه‌که‌یانه‌وه هه‌شت خه‌زێنه‌ى نه‌وتى ئه‌و شاره گڕى گرتووه‌و پێشبینى ده‌کرێت هه‌شتى دیکه‌ش ئاگرى تێبه‌ربێت.
هاوڵاتى دوو کۆپته‌رى ئۆکرانى که زۆر بهنزمى فڕیوون ده‌گه‌نه خاکى روسیا و خه‌زێنه‌ى نه‌وتى شارى بیلگۆرودى روسیا بۆردومان ده‌که‌ن. میدیاکانى روسیا له زارى سه‌رۆکى هه‌رێمه‌که‌وه که ناوى فیاتشیسلافه بڵاویان کرده‌وه که ئه‌مڕۆ یه‌کى نیسانى 2022، ئه‌و دوو کۆپته‌ره به‌هۆى بۆردومانه‌که‌یانه‌وه هه‌شت خه‌زێنه‌ى نه‌وتى ئه‌و شاره گڕى گرتووه‌و پێشبینى ده‌کرێت هه‌شتى دیکه‌ش ئاگرى تێبه‌ربێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بڵاوکراوه‌ته‌وه که دوو که‌س بریندارده‌بن و خه‌ڵکى گه‌ڕه‌که‌کانى بوتشتوفایا و ماکارینکۆ و قسته‌نتین و زاسلونو گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنێکى دوور له بۆردومانه‌که. له‌به‌رانبه‌ردا، کۆمپانیاى روس نه‌فتى رووسى رایگه‌یاند که به‌م زوانه سوته‌مه‌نى پێویست بۆ شارى بیلگۆرد ده‌نێرن. ماوه‌ى پێنج هه‌فته‌یه رووسیا و ئۆکرانیا له شه‌رێکى سه‌ختدان، سه‌ره‌راى دانوساندن له‌نێوانیاندا، هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ده‌رئه‌نجامێک بۆ راگرتنى شه‌رى نێوانیان.
هاوڵاتى بابا ڤانگا، پێشبینیکەری بولگاری، لەناویاندا پێشبینی ئۆپەراسیۆنی سەربازی روسیا لە دژی ئۆکرانیای کردووە و رایگه‌یاند:" کەس ناتوانێت روسیا بوەستێنێت ". بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەن-THESUN، بابا ڤانگا، پیرێژنە فاڵگرەوە و نابینا و پێشبینیکەرەکەی بولگاریا پێشبینی ئەوەی کردووە کە سەرۆکی ئێستای روسیا، ڤلادیمێر پوتن، دەبێتە سەرۆکی هەموو جیهان. بابا ڤانگا، پێشبینیکەری بولگاری، کە بەوە ناسراوە پێشبینی زۆرێک لە روداو و کارەساتە مێژوویەکانی کردووە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ نووسەری روسی "ڤالانتینا سیدۆرۆڤ" باسی لەوە کردووە، کە رووسیا لە دوای ساڵی 1979وە بەسەر جیهاندا زاڵ دەبێت. لەو چاوپێکەوتنەدا بابا ڤانگا بە دڵنیاییەوە وتویەتی: "هەمووان وەک سەهۆڵ دەتوێنەوە، تەنها یەک کەس بەبێ زیان دەمێنێتەوە، شکۆ بۆ ڤلادیمێر پۆتن، شکۆ بۆ روسیا." لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەشدا جەختی کردۆتەوە لەوەی: "قوربانیەکی زۆر دەهێنێت، کەس ناتوانێت رووسیا بوەستێنێت، هەمووان لەسەر ڕێی لادەبرێن و نەک تەنها دەمێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە گەورەی جیهان." ڤانگيليا بانديفا غوشتيروفا ناسراو بە داپیرە ڤانگا یان بابا ڤانگا ئافرەتێکی نابینای نەخوێندەوار بوو لە ساڵی 1911 لە وڵاتی بولگاریا لە دایک بووە، لە خێزانێکی ھەژار پەروەردە بووە و نەچووەتە خوێندنگە، لە تەمەنی 12 ساڵیدا توشی روداوێکی سەیر بوو کاتێک بۆ ماوەی چەند رۆژێک ديار نامێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ، دوای دەرکەوتنی گێرایەوە کە توشی گێژەڵۆکە و گەردەلولێکی گەورە بووە و خۆڵێکی زۆر چووەتە چاویەوە و بووەتەھۆی کوێربوونی، لەو کاتەوە بووەتە پێشبینیکەر و فاڵگر، بەوهۆیەشەوە ناوبانگی جیھانی دەرکردووە هەر بەو جۆرە ماوەتەوە تاکو لە ساڵی 1996 لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
هاوڵاتى سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز، رایگه‌یاند، له‌کاتێکدا مرۆڤایه‌تى ڕوبه‌ڕوى ئاڵنگارى زۆر سه‌خت ده‌بێته‌وه، با هه‌موان گیانى نه‌ورۆز بکه‌نه ڕێنمونى بۆ بهیهکهوهوهستان ده‌شڵێت: نه‌ورۆز ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاکانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه بۆ ئاشتى". ئه‌نتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز رایگه‌یاند، "نه‌ورۆز بریتییه له خۆشى ده‌ربڕین به‌بۆنه‌ى سه‌ره‌تایه‌کى نوێ، سه‌ره‌تاى ساڵێکى نوێ، گه‌یشتنى نه‌ورۆز، نوێبونه‌وه‌ى سروشت، هه‌روه‌ها، نه‌ورۆز بریتییه له خۆشى ده‌ربڕین به‌بۆنه‌ى فره‌ییمان". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که "نه‌ورۆز 300 ملیۆن که‌س له نه‌وه‌ى جیاواز و له‌ودیوى سنوره‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، کاتى ئه‌وه هاتوه له یه‌کترى تێبگه‌ین و ئاشناى کلتوره جیاوازه‌کانى جیهان بین". سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت، "نه‌ورۆزیش وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى هه‌مو ئه‌و شتانه‌یه له هاوبه‌شن له نێوانماندا، نه‌ورۆز ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌هاکانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه بۆ ئاشتى و مافى مرۆڤ و شکۆمه‌ندى و نه‌ورۆز گرنگیى به ئاشته‌وایى و هاوسێتى باش ده‌دات". هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له‌کاتێکدا مرۆڤایه‌تى ڕوبه‌ڕوى ئاڵنگارى زۆر سه‌خت ده‌بێته‌وه، "با هه‌موومان گیانى نه‌ورۆز بکه‌ینه ڕێنمونى خۆمان بۆ بهیهکهوهوهستان و په‌یمانى خۆمان بۆ ژیان به ته‌بایى نوێبکه‌ینه‌وه".
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند، که وڵاتانى رۆژئاوا زیاتر له پێنج هه‌زار بڕیارى سه‌پاندنى سزایان دژبه روسیا داوه که دوو هێنده‌ى سزاکانى سه‌ر کۆریاى باکور و ئێرانه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى، 18ى ئازارى 2022، سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیاى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند: "زیاتر له پێنج هه‌زار بڕیارى سه‌پاندنى سزا دژبه روسیا دراوه که ئه‌مه‌ش دو هێنده‌ى ژماره‌ى سزا سه‌پێنراوه‌کانى سه‌ر کۆریاى باکور و ئێرانه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که پێشبینى ده‌که‌ن سزاکانى سه‌ر روسیا له‌لایه‌ن وڵاتانى رۆژئاوا به‌رفراوانتر بکرێت و فشارى سزاکان به‌رده‌وامى ده‌بێت"له‌ئێستادا ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌پۆلى پێنجه‌مى سزاکان له روسیا ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه به‌لاى روسیاوه گرنگ نییه، هه‌مو کات سزاکان به‌هێزتریان ده‌کات". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سزاکان له که‌رتى ئابوری‌دا ئاماده‌کارى پێویست کراوه و به‌پێى ئه‌و بارودۆخه‌ى هه‌یه هه‌نگاو ده‌نرێت و متمانه‌یان به هاوپه‌یمانانیان له رۆژئاوا نه‌ماوه و له‌مه‌ودوا ده‌توانن ته‌نیا متمانه به‌خۆیان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌رگاکان بهڕوشیاندا دابخه‌ن، مۆسمۆ ده‌رگا بهڕوى وڵاتانى رۆژئاوا داناخات. روسیا رۆژى 24ى شوباتى 2022، هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئۆکرانیا ده‌ستپێکردووه‌و له‌دواى ئه‌و به‌رواره‌وه وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریکا سه‌دان سزایان به‌سه‌ر مۆسکۆدا سه‌پاندووه‌و داواى راگرتنى هێرشه سه‌ربازییه‌کان بۆ سه‌ر کیف ده‌که‌ن.
لەیال ئەحمەد سلێمانی پاش ساڵی 2014 و تا ئێستاش كەمترین خزمەتگوزاری تێدا ئەنجام دراوەو زۆربەی گەرەكەكان ئاو و ئاوەرۆ كۆنكرێتی تێدا ئەنجام نەدراوەو لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێن قەیرانە داراییەكان جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كەمكردووەتەوە. لە شاری سلێمانیدا بە تاسوڵجەو راپەرین و بەكرەجۆوە 263 گەڕەكی لەخۆ گرتووەو بەشێكی زۆری گەرەكە نوێیەكان خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك ئاو ئاوەڕۆ و كۆنكرێتیان بۆ ئەنجام نەدراوە بەتایبەتی ئەوانەی پێشتر گوند بوون و لە ئێستادا بوونەتە گەڕەك. سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد ئەو پڕۆژەو خزمەتگوزاریانەی كەپێویستی سەرەتایی هاوڵاتیانن وەك ئاو ئاوەڕۆ كارەباو كۆنكرێت كردنی كۆڵانەكان لەدەستەڵاتی ئێمەدانییە ، محمەد رەسول، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" لەدوای ساڵی 2014 كە شەڕی داعش سەری هەڵدا و بەشەبودجەی هەرێم بڕا وەك پێویست خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای سلێمانی بە هەردوئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان وەك پێویست ئەنجام نەدراوەو تەنانەت ئەو پڕۆژانەشی لەسەدا 90 ی تەواو بووە وەستێنراوە". ئەو ئەندامەی لێژنەی خزمەتگوزاریو شارەوانی ئاماژەی بەوەشكرد لەبەر ئەوەی ئێمە دەستەڵاتمان سنوردارە ئەوپڕۆژەو خزمەتگوزاریانەی كەپێویستی سەرەتایی هاوڵاتیانن وەك ئاو ئاوەڕۆ كاەباو كۆنكرێت كردنی كۆڵانەكان لەدەستەڵاتی ئەواندا نییە، وتیشی:" جێبەجێكردنی پرۆژەكان پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیران و بودجەو شایستە داراییەكانی هەرێم هەیە، بەڵام بەداخەوە هەندێ پڕۆژە هەیە لە هەولێرو دهۆك لەكاركردن نەوەستاوە وخزمەت گوزارییەكانی هاوڵاتیان باشتر ئەنجامدەدرێت بەراورد بە سلێمانی". هەروەها سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەروو كە هاوڵاتیان كە ڕۆژانە سەردانیان دەكەن و لە كێشەی ئاو ئاوەڕۆ كارەبا كۆنكرێت كردن ، بەنمونە كێشەی ئاو پێویستی بە ملیارێك دینارە ئەوە لەدەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی ئاودانییە چونكە لەپێشتردا 40 لەسەدی داهاتی ئاو بۆ كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكە خەرج دەكرایەوە بەڵام ڕێژەكە بووەتە لەسەدا 15 و كەمكراوەتەوە. سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمان: هەندێ پڕۆژە هەیە لە هەولێرو دهۆك لەكاركردن نەوەستاوە وخزمەت گوزارییەكانی هاوڵاتیان باشتر ئەنجامدەدرێت بەراورد بە سلێمانی "ئەگەر گەڕەكێكیش پێویستی بە خزمەتگوزارییەك بێت دەبێت ئەو فەرمانگەیە تێچوی پڕۆژەكە دیاربكات ئاڕاستەی وەزارەت بكرێت لەهەولێر بۆ ڕەزامەندی بۆئەوەی پارەی بۆ خەرج بكرێت پڕۆژەكە لەهاویندا داواكراوە جێبەجێبكرێت لەزستاندا وەڵام دەدرێتەوە دەبینن گەڕەكەكە یا كۆڵانەكە دوهێندە زیادی كردوە لەبەر ئەوە پارەكە لەشتی كەدا خەرج دەكرێت، كە ئەم كێشەیە لەهەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەكاندا هەیەو پشتی ئیدارەی سلێمانی شكانووە"، فەرمانگەخزمەتگوزارییەكان دەتوانن ئەوكێشانەی هاوڵاتیان چارەسەربكەن كەتێچوەكەی لە نێوان 10 تا 20 ملیۆن دیناردایە. پارێ.گاری سلێمانی دەڵێت:"بە چارەسەربوونی قەیرانی دارایی پرۆژە وەستاوەكان دەست پێدەكاتەوە". هەڤاڵ ئەبوبكر، پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوو نەمان هێشتوە پڕۆژەخزمەتگوزارییە سنوردارەكان بوەستن كەلەتوانای پارێزگادایە ئەوپڕۆژانەشی لەتوانای ئێمەدانییە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیداری دەكەین بۆ ئەوەی بودجەی پێویستی بۆ دیاریبكەن". ناوبراو ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لە ڕێگای وەزارەتی پلاندانانەوە بودجە دیاریكراوە بۆ كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری كە ئەولەویەتی پێداون لەناوپڕۆژەكان كە پەیوەستن بە خزمەتگوزاری گشتییەوە كە ئومێدەوارن لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست پێبكەنەوە. هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئەوەشی روونكردەوە كە بۆ ئەو پرۆژانەی هاوڵاتیان داوای دەكەن ئەگەرلەتوانای داراییاندا بوبێت ڕاستەوخۆ پڕۆژەكانیان بۆ جێبەجێكردوون. ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان، پێیوابوو هەڵە لەسەر بنەمای داهاتی پارێزگاكان پڕۆژە خزمەت گوزارییەكان پێشكەش بكرێن. لوقمان وەردی سەرۆكی لیژنەی شارەوانی وگواستنەوەو گەیاندن لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" ئەوەی جیاكاری لەنێوان شارەكان دەكا غەدرو زوڵمێكە لەهاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكرێ، چونكە هەر هاوڵاتیەك لە زاخۆ یا كفری و كەلار هەر هاوڵاتی هەرێمی كوردستانە پێویستە ئاستی پڕۆژەو خزمەتگوزارییەكانیان وەك یەك بێت". هەروەها بە هەڵەی وەسف كرد ئەگەر لەسەر بنەمای داهاتی پارێزگاكان پڕۆژە خزمەت گوزارییەكان پێشكەش بكرێن وتیشی:" داخەوە حكومەت لەم كابینەیە ئەم سیاسەتە پەیڕەو دەكات كە ئەمە سیاسەتێكی زۆر هەڵەیە هەرچەندە ئەمە بەو مانایەنییە كەئیتر لە هەولێرو دهۆك هەموو پڕۆژەیە جێبەجێ دەكرێت بەڵام جیاكاری هەیە لەنێوان شارەكان نەشمان شاردۆتەوە چونكە ئەمە پێچەوانەی دروشمەكانی حكومەت خۆیەتی". ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: كێشەیەك لەهەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەكاندا هەیەو پشتی ئیدارەی سلێمانی شكاندووە ئەو پەرلەمانتارە جیاكاری لە نێوان شارەكان بە سەرەتای خەتەرناكی و شێواندنی كۆمەڵگا دادەنێت، وتیشی:" ئەوپڕۆژانەشی كە بەتەواو نەكراوی ماونەتەوە بابەتێكی گرنگە بەتایبەت پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان بە نمونە نەخۆشخانەیەكی گەورەی ۲۹۰ قەرەوێڵەیی لە دەڤەری ڕاپەڕین كە حەقیان لەسەر حكومەت هەیە چونكە ناوەندێكی گرنگی كوردایەتی و سەرهەڵدانی ڕاپەڕین بوە ناكرێت فەرامۆش بكرێت بۆیە پێویستە حكومەت ئەم پڕۆژانە تەواوبكات". ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات كە ژمارەی گەرەكەكانی سلێمانی گەیشتووەتە 263 گەرەك. زەردەشت رەفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی سڵێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" ناتوانین بەژمارە ژمارەی ئەوگەرەكانە دیاریبكەین كەخزمەتوزارییان پیگەیشتوەو چەندی ماوە خزمەتگوزاری پێبگات، ناشتوانین دەرخستەی بودجە بۆ دەستپێكدنەوەی خزمەتزمەت گوزارییەكان دیاری بكرێت چونكە كاتیك گەڕەكێك پێویستی بەخزمەتگوزاری دەبێت دەبێت دەرخستەی بۆبكرێت لەبەر ئەوەی هەرخزمەتگوزارییەك پەیوەندی بە فەرمانگەیەكەوە هەیە". ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: كێشەیەك لەهەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەكاندا هەیەو پشتی ئیدارەی سلێمانی شكاندووە " هەر گەڕەكێك حكومەت خۆی ئیفرازی كردبێت بڕیاری دروست كردنی دابێت هەموو خزمەت گوزارییەكی بۆدابین دەكرێت نەك گەڕەكەكە هاوڵاتیان خۆیان بەزیادەڕەوی كردبێتی ئەو گەڕەكانەشی كەخۆیان هەڵدەستن بە كۆنكرێت كردنی گەرەكەكان ئەوە ئەو گەرەكانە بەزیادەڕەوی دروست بوون دواتر ئەو بڕیارە گرتنیەوە كەفۆڕمیان بۆبكرێت بۆیە حكومەت داوای لێنەكردون ئەوكارەبكەن، بەڵام ئەگەر گەڕەگێك بیانەویت ئەوكارەبكەن دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ پێدانی ئەندازیاری شارەزا بۆیان گەرنا حكومەت داوا لەهیچ كەس ناكا خزمەت گوزاری بۆ خۆیان بكات".
هاوڵاتى کونسوڵی گشتی روسیا لە هەولێر پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات و رایگەیاند:" هیوادارین ئەم بۆنە پڕ شکۆیە ببێتە هەوێنی خێر و خۆشی و ئارامی و تەبایی سەقامگیری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراق". هەر لەنوسراوەکەدا هاتوە، ئاواتەخوازین ساڵی تازە بۆ هەمو خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەڕێزتان ببێتە ساڵێکی پڕ سەرکەوتن و دەستکەوتەکان. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە تۆری كۆمەڵایەتی تایبەتی خۆی وێنەی نوسراوەكەی كۆنسلوڵخانەی روسیای بڵاوكردۆتەوە و نوسیویەتی :" روسیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سلێمنی دەكات".
هاوڵاتى به‌رده‌وامى پێکدادان و شه‌رى رووسیا به‌رانبه‌ر به ئۆکرانیا نرخى نه‌وتى خاوى له بازاره‌کاندا به‌به‌رزى هێشتووه‌ته‌وه‌و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به زیاتر له 112 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ى ئازارى 2022، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 112 دۆلار و 42 سه‌نت . هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى به 109 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌پێى پێشبینییه‌کانى شاره‌زایانى بوارى نه‌وت، له‌مساڵدا به‌راورد به ساڵى رابردوو، خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌کات و بۆ 96 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رز ده‌بێته‌وه. رۆژى 23ى شوباتى 2022، سه‌رۆکى روسیا جه‌نگى دژى ئۆکرانیا ده‌ست پێکردوو له‌ماوه‌ى بیست رۆژى رابردوودا تا ئێستا جه‌نگه‌که رانه‌گیراوه‌و ئه‌مریکاش سزاى توندى ئابوورى خستووه‌ته سه‌ر مۆسکۆ. .
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوکارى مرۆیى بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ک هێرشه‌کانى له چه‌ند شوێنێک بۆ سه‌ر ئۆکرانیا راده‌گرێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئازارى 2022، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، له کاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆوه هێرشه‌کانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له ئۆکرانیا وه‌ستاندوه به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى هاوکارى مرۆیى بۆ ئه‌وناوچانه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که هێرش و بۆردومان بۆسه‌ر شاره‌کانى، کێڤ، خارکێڤ، ماریبۆل و سومى وه‌ستێندراوه و ڕێگه به‌و کاروانى هاوکارى مرۆیى ده‌درێت بچنه شاره‌کان. هێرشى ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆکرانیا له 13 یه‌مین رۆژیدایه و له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه بۆ داگیرکردنى پایته‌ختى ئۆکرانیا، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆى به‌رگرى ئۆکرانییه‌کانه‌وه نه‌یتوانیوه پێشره‌وى بکات.
هاوڵاتى پوتن حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى بۆ ئاماده‌کردنى لیستى وڵاتانى "هه‌نگاوى نادۆستانه دژ به روسیا" ئاماده بکه‌ن تا سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه دیارى بکرێن که دژ به روسیا بڕیاریانداوه و گه‌مارۆى ئابوریان خستوهتهسهریان. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 6ى ئازارى 2022، ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆکى ڕوسیا بڕیارێکى بۆ حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى ده‌رکردووه که ده‌بێت له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا لیستى ناوى ئه‌و وڵاتانه ئاماده بکه‌ن که دژى هاوڵاتیانى ڕوسیا و قه‌واره ڕوسیه‌کان کار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌پێى بڕیاره‌که، کۆمپانیا ڕوسییه‌کان مافیان ده‌بێت قه‌رزه‌کانیان بده‌ن به خاوه‌ن قه‌رزه‌کانى ئه‌و وڵاتانه‌ى که له‌م لیسته‌دا ناویان هاتوه به‌جۆرێکیش سه‌رجه‌م قه‌رزه‌کان به رۆبڵى روسى ده‌درێنه‌وه. بڕیاره‌که‌ى پوتین دواى ئه‌وه دێت که ژماره‌یه‌ک له وڵاتانى ڕۆژئاوا گه‌مارۆى ئابوریان به‌سه‌ر ڕوسیادا سه‌پاندوه، به‌هۆى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌کانى بۆسه‌ر ئۆکرانیا، سزاکان چه‌ندین که‌رتى ئابورى ڕوسیا و که‌سایه‌تییه‌کانى سه‌رکردایه‌تى ڕوسیا و بازرگانه گه‌وره‌کانیان کردوه‌ته ئامانج.
هاوڵاتی وەزیری وزەی ئەمریکا لە تویتەر رایگەیاند، لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لەنزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، قسەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئۆکراینا کردووە و بڕیاریداوە کە "تیمی وەڵامدانەوەی رووداوە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا" چالاک بکات. جێنیفەر گرانهۆڵم، وەزیری وزەی ئەمریکا دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای رووسیا لەنزیک وێستگە ئەتۆمییەکە بێباکانەیە و پێویستە بوەستێندرێت". بە وتەی جێنیفەر گرانهۆڵم، "ریاکتۆرەکانی (کارلێکەرە ئەتۆمییەکان) بە پێکهاتەی بەهێز پارێزراون و بەشێوەیەکی سەلامەت کوژێندراونەتەوە". ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی 04-03-2022 لەنزیک وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپایە، ئاگر کەوتەوە. ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی نزیک وێستگەکە بووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای چەند کاژێرێک کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان راگەیاند. لەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رووسیای تۆمەتبارکردووە بە "تیرۆری ئەتۆمی" و ویستی "دووبارەکردنەوەی" کارەساتی چێرنۆبیل.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هێزەکانی روسیا هێرشیانکردەسەر گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئەوروپا کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیاش رایگەیاند: "ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا، دەوڵەتی" تیرۆریستی "ڕوسیا پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە". ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمڕۆ هەینی 4-3-2022، لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، سوپای روسیا هێرشیکردووەتەسەر بنکەی ئەتۆمی "Zaporizhzhia" دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان و 40%ـی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەیان لەو بنکەدا بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها شەش ناوەندی گەورەی ئەتۆمی لەکۆی 15 ناوەندی ئۆکرانیا دەکەونە ئەو بنکەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە یەکەم جارە لە مێژووماندا. لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەوڵەتی تیرۆریستی (ڕوسیا)، پەنای بۆ تیرۆریزمی ئەتۆمی هێناوە". سەرۆکی ئۆکرانیا ئەوەشی خستوەتەڕو، بنکەی "Zaporizhzhia" گەورەترین بنکەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا، "بۆیە هیچ دەوڵەتێک لە جیهاندا نیە جگە لە روسیا، کە راستەوخۆ یەکەکانی ناوەندی ئەتۆمی بۆردومان بکات". بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی روسیا بۆ سەر بنکەی Zaporizhzhia ئاگر کەوتوەتەوە و بەوهۆیەش ناوەندێکی بنکە ئەتۆمییەکە لەکار کەوتووە، بەڵام زیان بە بەشە سەرەکییەکانی بنکەکە نەگەیشتووە.