هاوڵاتی وەرزشکارێکی ئێرانی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیهانی بردەوە وخەڵاتەکەی بەخشیە ژنانی ئێران هادی چۆپان، وەرزشکاری بەناوبانگی ئێرانیە، توانی پلەی یەکەم لە بەناوبانگترین کێبڕکێی جیهانی (ماستەر ئۆڵۆمپیاد) بەدەست بهێنێت و مەدالیاکەشی پێشکەشی ژنانی ئێران کرد. هادی چۆپان لە ساڵانی ڕابردوودا دووەم وسێەمی بەدەستهێنابوو، بەڵام ئەمساڵ توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنیت و بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلار بەدەستبهێنێت، خەڵاتەکەی پێشکەشی ژنانی ئێران کرد و وتی، هیوادارم ئەمە کەمێک لە خەمەکانی گەلی ئێران سوک بکات. پێشبڕکێی ماستەر ئۆڵۆمپیاد، بەناوبناگترین پاڵەوانی جیهانیە و لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا بەڕێوە چوو، لەم ئۆڵۆمپیاتەدا باشترین یاریزانەکانی لەشجوانی پێشبڕكێ دەکەن. براوەکانی ئەمساڵی پێشبڕکێکە بەمجۆرە بوون : هادی چۆپان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا وبڕی ٤٠٠ هەزار دۆلاری بردەوە، دێریک لونسفۆرد کە پاڵەوانی ساڵی ڕابردوو بوو بڕی ١١٥ هەزار دۆلاری بردەوە،هەروەها نیک واکەریش پلەی سێیەمی پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا و بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری بردەوە. هادی چۆپان تەمەنی ٣٥ ساڵە و لە شاری سێپیدانی ئێران لەدایک بووە، لە تەمەنی سێزدە ساڵیەوە دەستیکردووە بە یاری لەشجوانی وئەمساڵ توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و خەڵاتەکەشی پێشکەش بە ژنانی ئێران کرد؛ هادی چۆپان لەدوای بەیتوڵڵە عەباس پور تاکە ئێرانیە کە توانیبێتی ئەو پلەیە بەدەستبهنێت لە پێشبڕكێی ماستەر ئۆڵۆمپیاد. هادی چۆپان وتیشی" من توانیومە نوێنەرێکی باش بم بۆ خەڵکی ئێران و ئێمە دەبێ لەهەرشوینێکی دنیا بین شانازی پێکەوە بکەین.
هاوڵاتی لەنزیك هەردوو شاری دەنكرك و كەڵێی- سنورە ئاوییەكانی فەرەنسا لە دووكەمپی كۆچبەراندا هەزار و 500 كۆچبەر دەژین . رۆژنامەی The Mirrorی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا باس لە دۆخی كۆچبەرەكان دەكات لەو دوو كەمپە كە تەنها ٢٦میل لەیەكەوە دورن و ژن و منداڵیشی تێدایەو دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا. رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە: لە رێگەی تیمێكەوە كۆچبەرانی ئەو دوو كەمپە بەسەركرانەوە، بەڵام بەشێوەیەكی سەیر چەندین كەسیان بە چەقۆوە بینیوە كە شەڕیان دەكرد لەنزیك كەمپەكە و پاوێك كە لەو نزیكانە كۆشكێكی فرۆشتنی خۆراكی هەیە بە تیمەكەی راگەیاند:"ئەم كەمپە لەلایەن قاچاغچییەكەوە بەڕێوە دەبرێت و ئەنجامدانی ئەم ڕاپۆرتەش بۆ بەسەر كردنەوەی كۆچبەران كارێكی باش نابێت". كۆچبەرێك، كە داوایكرد لە ترسی تۆڵەسەندنەوە ناوی نەهێنرێت، بەو ڕۆژنامەیەی وتووە، لێرە زۆر مەترسیدارە قاچاغچیەكی كورد هەردوو كەمپەكە بەڕێوەدەبات و كاری قاچاخچێتی دەكات . وتوشێتی كە ئەوان زۆر لێیان دەترسن و بەهیوان تا ماوەیەكی زۆر ناچار نەبن لەوێ بمێننەوە. ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشكردووە بەهۆی بارانەوە قوڕولیتەیەكی زۆر لەو كەمپە هەیەو لە ئێستادا دابەزینی پلەكانی گەرما گەورەترین مەترسییە لەسەر ژیانی ئەو كۆچبەرانە. هاوكات باسی لەوەشكرد لە مانگی ئایاردا دوو كۆچبەر كە بڕوا دەكرێت عێراقی بوبن بەهۆی دەمەقاڵێیان لەگەڵ قاچاخچییەكان و ئەو باندەی كەمپەكە بەڕێوە ئەبەن تەقەیان لێكراوەو بە سەختی بریندار بوون.
هاوڵاتی دوای چەند رۆژێکی کەم لە خنکانی چوار کۆچبەر و بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەک کۆچبەری دیکە، بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، شەوی هەینی 166 کۆچبەری دیکەیان لە نۆکەندی ئینگلیز رزگار کردووە، کە لەنێو بەلەمی خراپبوودا لەنێو ئاوی ساردی نۆکەندەکە گیریان خواردبوو. پۆلیسی کەناراوەکانی فەڕەنسا باسی لەوەشکرد، ئەو کۆچبەرانە لە بەندەری کالێی فەڕەنساوە بەرەوە بەریتانیا لەڕێگادابوون، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بەلەمەکەیان تێکشکاوە و دواتر پۆلیسی فەڕەنسا ڕزگاریانکردوون بەرپرسانی شاری کالاسی باکووری فەرەنسا دەڵێن، بەلەمێکی هێزی دەریایی نزیکەی 50 کەسیان لە بەلەمێکی "لێقەوماودا" لە ئاوەکانی باکووری شارەکە رزگار کردووە. بەلەمێکی دیکەی سەربازی 31 کۆچبەری دیکەی لە هەمان شوێن رزگارکرد، کە بەلەمەکەیان نقووم ببوو. هەروەها پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا 45 کەسی دیکەیان گەیاندبووە کەنارەکانی شاری کالاس دوای ئەوەی پەیوەندییان پێوە کردبوون و داوای بەهاناوەچوونیان کردبوو. هاوکات بەلەمێکی دیکەی فریاگوزاری 40 کەسی دیکەی لەو دەوروبەرانە گەیاندە کەناری ئارامی. بەتەنها لەمساڵدا زیاتر لە 40 هەزار کۆچبەری نایاسایی هەوڵیانداوە دەریای مانش ببڕن و لە فەڕەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، گۆڕانەکانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی ئەو دەریایەش بووە بە گەورەترین مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کۆچبەرانە.
نرخی هەر دۆلارێک لە ئێران بۆ زیاتر لە 39 هەزار تمەن بەرز دەبێتەوە و سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکەش دەڵێت: خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی رابردو کاریگەریی گەورەیان لەسەر دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی هەبوە. بەهای دۆلار لە ئێران بەردەوامە لە بەرزبونەوە و تەنها لە مانگێکدا بەهای دراوی دۆلار نزیکەی 12٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و دراوی تمەن تا ئێستا زیاتر لە 95٪ی بەهاکەی لە بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە. رۆژی یەکشەممە نرخی هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە زیاتر 39هەزار و 400 تمەن و بەوەش دراوی دۆلار ژمارەیەکی پێوانەیی لە بەرزبونەوەی نرخ لە وڵاتەکە تۆمار کرد. لە لایەکی دیکەوە عەلی ساڵح ئابادی، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران ریگەیاند؛ خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاوڵاتییان بە تەنیشت گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکاوە، کاریگەری نەرێنی گەورەیان هەبوە لەسەر دۆخی ئابوری وڵاتاکە و بەهای تمەنیان بە شێوەیەکی پێوانەیی دابەزاندوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە بۆ رێگریکردن لە زیاتر دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی کار بۆ خستنە بازاڕی زیاتری دۆلار دەکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە لە جەند رۆژی رابردودا بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینێکی مێژویی تۆمارکرد و بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە 395 هەزار و 600 تمەنی ئێرانی.
ئەمڕۆ 92رۆژ بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا تێدەپەڕێت و ناڕەزایەتی و گردبونەوە و مانگرتنەکان لە ناوخۆ و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان لە دەرەوە بەردەوامن و ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداریی دەدەنە دەسەڵاتی ئێران و جەخت لە سەپاندنی سزای نوێ دەکەنەوە. رێوڕەسمی جەماوەریی بۆ کچە خوێندکارێکی لوڕ-ی خەڵکی شاری ماڵێ میر(ئیزە) بەڕێوچو کە تەرمەکەی پاش هەشت رۆژ لە بێسەروشوێنبون لە روباری کارون لە شاری ئەهواز دۆزرایەوە. تەرمی دونیا فەرهادی خوێندکاری بەشی تەلارسازی زانکۆی ئەهواز بە ڕێوڕەسمی جەماوەریی بەخاک سپێردرا و لە زانکۆی ئەهوازیش ناڕەزایەتیی بۆ مەرگی دونیا بەڕێوچو. لە زانکۆکانی ئەهواز و شیراز و کرماشان ناڕەزایەتی و گردبونەوەی خوێندکاران بەردەوام بو و لە میترۆکانی تارانی پایتەختیش دروشم دژی دەسەڵاتی ئێران وترایەوە. پێنج رۆژە مانگرتن و ناڕەزایەتیی پاڵاوگەکان و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی غاز لە ئێران بەردەوامە و سەدان کرێکار دوای مافەکانیان دەکەن. لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری شنۆ گەنجێک بە ناوی بەهمەن مەعروفی دوای دەستبەسەرکردنی لە لە لایەن دەزگای هەواڵگریی شارەکە تەنها چوار کاتژمێر دوای ئازادکردنی گیانی لەدەستدا کەسوکاریشی رایانگەیاندوە دەزگای هەواڵگریی ئێران بەپرسیار و هۆکاری مەرگی بەهمەنە. لە لایەکی دیکەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە محەمەد حاجی روسوڵپور، کە یەکێک بوە لە دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی شاری بۆکان، بەهۆی ئەشکەنجەوە و بێهۆش بوە و ژیانی لە مەترسیدایە. بە پێی زانیارییەکانی ئەو رێکخراوانە تا ئێستا زیاتر لە 11 گەنجی کورد بە هۆی ئەشکەنجە لە زیندان و ناوەندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێران کوژراون. ئەمڕۆ تەرانەی عەلی دوستی، خانمە ئەکتەری ئێران دوای ئەوەی هەفتەی رابردو رایگەیاندبو؛ بێدەنگیی بەرامبەر دەسەڵات پشتیوانیکردنە لە ستەم و ستەمکار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا. عەلی دوستی وەک ناڕەزایەتییە بەرامبەر لەسێدارەدانی گەنجان ، رایگەیاندوە نابێت بە بێدەنگیی رێگە بدرێت سزای سێدارە لە ئێران جێبەجێ بکرێت. ئەمریکا رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانی سەرکوت و سێدارەیە لە ئێران و سەرۆکی سی ئای ئەی دەڵێت: دەسەڵاتی تاران وەڵامی داواکاریی خەڵکی وڵاتەکەی پێنادرێتەوە و ناڕەزایەتییەکانیش بەردەوام دەبێت. ڤەدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند؛ واشنتۆن سەرەڕای ئەوەی توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندان و خەڵک ئیدانە دەکات هەوڵی سزادانی زیاتری تاران دەدات . لە لایەکی دیکەوە ویلیام بێرنز، سەرۆکی دەزگای ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند؛ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داواکارییی گەنجانی وڵاتەکە بێت و ناڕەزایەتییەکانیش دژی دەسەڵات بەردەوام دەبێت. سەرۆکی سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (پی بی ئێس) وتی: بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکان لە سێ مانگدا ئاماژەی بوێری و ئازایەتیی خەڵکی گەنج و ناڕزاییە لە ئێران و وتوشیەتی: ناڕەزایەتییەکان گەلان و چین و توێژە جیاوازەکانی سەرتاسەری جوگرافیای ئێرانی گرتوەتەوە کە ئاماژەی بەرفراوانبون و بەهێزبونی ناڕەزایەتییەکانە بەرامبەر دەسەڵات کە پێناچێت ئەو دەسەڵاتە بتوانێت وەڵامی خواستی ئەو خەڵک و چین و توێژە جیاوازانەی پێبدرێتەوە. جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی سێ مانگ بەسەرمەرگی ژینا ئەمینی، رایگەیاند بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خەڵک و خۆپیشاندەران ئەنجامی داوە لە لایەن لەندەنەوە 40 بەرپرسی باڵای سزا دراون. بەریتانیا یەکەم وڵات بو کە وەک ناڕەزایەتیی بە مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی، سزای بەسەر پۆلیسی ئەخلاق و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیدا سەپاند و بە گشتی لە ماوەی 90 رۆژدا لانیکەم 300 سزای دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە. لێدوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا و بەریتانیا دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە رایانگەیاندوە؛ بە سەرکەوتویی کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکان هێناوە. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە تا ئێستا 39 کەس لە دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە و هەر بە پێی ئامارەکانی ئەو رێکخراوەیە بە لە 92 رۆژی ناڕەزایەتییەکان 469 کەس کوژراون و کە 63 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و هەر لەو ماوەیەدا 32 ژن لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(Amnesty International) رایگەیاند؛ تا ئێستا سزای سێدارەی 26 خۆپیشاندەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یەکلایی بوەتەوە و ئەگەری لەسێدارەدانی 11 کەس زۆر نزیکە. لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشی ئاشکرا کردوە دادگاکانی ئێران ئامادەکارییان کردوە بۆ لەسێدارەدانی سێ خۆپیشاندەر کە یەکێکیان سامان یاسین، هونەرمەدنی شاری کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەمریکا رایگەیاند بە قوڵی نیگەرانی سەرکوت و سێدارەیە لە ئێران و سەرۆکی سی ئای ئەی دەڵێت: دەسەڵاتی تاران وەڵامی داواکاریی خەڵکی وڵاتەکەی پێنادرێتەوە و ناڕەزایەتییەکانیش بەردەوام دەبێت. ڤەدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند؛ واشنتۆن سەرەڕای ئەوەی توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندان و خەڵک ئیدانە دەکات هەوڵی سزادانی زیاتری تاران دەدات . ئەو وتی وڵاتەکەی بە قوڵی نیگەرانە لە سزای سێدارە و سەرکوتی ژنان و گەنجانی ناڕازیی ئێران بۆیە واشنتۆن هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە نەتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی روداوەکانی سێ مانگی رابردو دەرباز بەکات و دەبێت ناچار بکرێت بە وەڵامدانەوە و بەرپرسیارێتی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان. لە لایەکی دیکەوە ویلیام بێرنز، سەرۆکی دەزگای ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاند؛ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێت وەڵامدەرەوەی داواکارییی گەنجانی وڵاتەکە بێت و ناڕەزایەتییەکانیش دژی دەسەڵات بەردەوام دەبێت. سەرۆکی سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (پی بی ئێس) وتی: بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکان لە سێ مانگدا ئاماژەی بوێری و ئازایەتیی خەڵکی گەنج و ناڕزاییە لە ئێران. ئەو وتوشیەتی: ناڕەزایەتییەکان گەلان و چین و توێژە جیاوازەکانی سەرتاسەری جوگرافیای ئێرانی گرتوەتەوە کە ئاماژەی بەرفراوانبون و بەهێزبونی ناڕەزایەتییەکانە بەرامبەر دەسەڵات کە پێناچێت ئەو دەسەڵاتە بتوانێت وەڵامی خواستی ئەو خەڵک و چین و توێژە جیاوازانەی پێبدرێتەوە. لێدوانی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاندوە؛ بە سەرکەوتویی کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکان هێناوە.
هاوڵاتی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەبڕی ٨٥٨ ملیار دۆلار بودجەی پەسەند کرد بۆ بەرگری ئەمریکا، پرۆژە یاساکە ڕەوانەی کۆشکی سپی کراوە و و پێشبینی ئەکرێت جۆو بایدن بەزوویی پەسەندی بکات. ئەو بودجەیە کە ئەنجومەنی پیران پەسەندی کردووە بەبڕی ٤٥ ملیار دۆلار زیاترە لەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کردبوو، پڕۆژە یاساکە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە پەسەندکرا، هاوکات لەلایەن بەشێک لە لیبڕڵاکانەوە دەنگی پێنەدرا کە لەگەڵ ئەوەدا نەبوون خەرجی سەربازی زیاتر ببێت. بەپێی پڕۆژە یاساکە ٨٥٨ ملیار دۆلار خەرج ئەکرێت بۆ بەرگری ئەمریکا ولە بڕەش %٤.٦ ی بۆ زیادکردنی موچەی سەربازەکان وپشتیوانی کڕینی چەک وکەشتی و فڕۆکە دەبێت. هاوکات بەشێكی بۆ پشتیوانکردنی ئۆکرانیا لە جەنگی لەگەڵ ڕووسیادا دەبێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی بودجەکە بۆ پشتیوانی تایوان لە ڕووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی چین تەرخانکراوە.
هاوڵاتی بەندەری ئەنتۆرب لە سەر ڕووباری شێڵتی بەلجیکا، بوەتە یەکێک لە گەورەترین دەروازەکانی قاچاخی کۆکاین بۆ ناو ئەوروپا، بەکارهێنەران و بازرگانانی کۆکاین دەڵین دەروازەی ئەنتۆرب ئاسانترین ڕێگایە بۆ گواستنەوەی کۆکاین و لە گەشتنی خواردنێکی دیلیڤەری ئاسانترە وخێراترە. بەندەری ئەنتۆرب لە بەلجیکا بە پانتایی ١٦٠ کیلۆمەتر دەتوانێت کەشتی وبارهەڵگرەکان تێیدا لەنگەر بگرن، ساڵانە ملیۆنان بارهەڵگرلەهەموو جیهانەوە دەگەنە ئەم بەندەرە و بەڵام تەنها %٢ یان پشکنیان بۆ دەکرێت، بەشێکیی زۆریان خورادنن و پێویستە لەماوەیەکی کورتدا پشکنییان بۆ بکرێت و کاتی تەواویان نیە بۆ پشکنینی هەموو شتەکان؛ ئەمەش هۆکارێکە کە بە ئاسانی کۆکاین لەم دەروازەیەوە بگوازرێتەوە. بەشێک لە بەکارهێنەرانی کۆکاین باس لەوە دەکەن کە بازرگانانی کۆکاین لەم بەندەرەوە کۆکاین هەناردەی هۆڵەندا دەکەن و دواتریش لەوێوە بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا هەناردە ئەکرێت، پاول مەیەر یەکێکە لە قاچاخچیەکانی کۆکاین کە بۆماوەی دوازدە ساڵ زیندانی کراوە باس لەوە دەکات کە بەندەری ئەنتۆرب لەهەموو دەروازەکانی دیکە بۆ ئەوروپا ئاسانترە کە کۆکاینی لێوە هەناردە بکرێت؛ هەروەها حوکمەت ودەسەڵاتدارانی بەلجیکا لەسەر سنورەکان کاری پێویستیان نەکردووە بۆ کۆنڕۆڵکردنی کۆکاین. جێگیری سەرۆکی گومرگی ئەنتۆرب دەڵێت، بازرگانیەکە ساڵ بە ساڵ ڕوو لە زیادبوونە و ئێمە بەردەوام کۆنتڕۆڵی زیاتر ئەکەین. باس لەوە دەکات بەهۆی ئەو لێشاوە زۆرەی بازرگانی کۆکاینەوە پەیامنێرێکی تاوان توندوتیژی زیادی کردووە، بازرگانانی کۆکاین بە چەک و و نارنجۆک هەڵدەکەوتنە سەر یەکتری، دەشڵێت هەموو کەسێک لەوە دەترسێت کە کەسانی بێیتاوان وئاسایی بەر ئەو هێرشانە بکەون و بەهەڵە بکوژرێن. مەترسی بازرگانی کۆکاین و بوونی چەتەکان لەسنوری بەلجیکا بەجۆرێکە، لەمانگی ئەیلولدا وەزیری دادی بەلجیکا ناچاربوو خۆی بشارێتەوە بەهۆی بوونی مەترسی فڕاندنی لەلایەن چەتەکانەوە.
هاوڵاتی ستافێک کە لەبینای چیڤنینگ کار دەکەن کە لیز ترەس تێیدا نیشتەجێ بووە ئەوکاتەی وەزیری دەرەوە بووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پاودەرێکی سپیان دۆزیەوەتەوە لەناو کۆشکەکەدا و دەڵێن بەوجۆرەی پشکنینمان بۆ کردوو دەرکەووتوە ککۆکاینە. بینای چیڤنینگ کە لەسەر ڕووبەڕی سێ هەزار دۆنم درووستکراوە وپێکهاتووە لە ١١٥ ژوری جیا، بە شێوەیەکی نەریتی بە وەزیری دەرەوە دەدرێت ئەوەش بە یاسایەک لە پەرلەمان پەسەندکراوە. ئەو ستافە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هاوینی ڕابردوو ئەو پاودەرەیان لە چیڤنینگ دۆزیوەتەوە لە ژوری یاریەکاندا، ئەوەش لەشەوە ئاهەنگێکی کە لیز ترەس میوانداری وەزیرانی دەرەوەی کردبوو، لەکاتێکدا تەنها چەند ڕۆژێکی مابوو بۆ ئەوەی لیز ترەس بەسەرکردایەتی پارتی تۆری لە بەریتانیا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت وببێتە سەرۆک وەزیران. لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیاندا هاتووە، کە جگە لەو سەرچاوەیە چەندین سەرچاوەی جیاجیای دیکە باسیان لە دۆزینەوەی کۆکاین کردووە لە ماڵەکەی لیز ترەسدا. سەرچاوەکان ودەنگۆکە لە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو بەڵگەی بەکارهێنانی کۆکاین لە توالێتەکانی نزیک لە ئۆفیسی پەرلەمانی بۆریس جۆنس و بینای پەرلەماندا دۆزرایەوە. دۆزینەوەی ماددە هۆشبەری کۆکاین لە لە چیڤنینگ و لەلایەن لیز ترەسەوە لەکاتێکدایە کە لیز ترەس لەو ماوە کورتەی کە وەک سەرۆک وەزیران دەسبەکاربوو، وتەبێژەکەی ڕاگەیاندبوو کە هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەر لە پێشینەی کارەکانیانە. هاوکات لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە لیز ترەس ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆژانەمەوانان بدات، لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژەکەی بەتەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و وتی دوورە لە ڕاستیەوە وڕۆژنامەی گاردیان هیچ بەڵگەیەکی پشتڕاتسکەرەوەی نەخستۆتە ڕوو بۆ ئەو بانگەشانە.
هاوڵاتی ئەستێرەی دیاری هۆڵیود، ئەنجلینا جولی لە پۆستێکی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایەگەیاند، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ کارکردن وەک باڵوێزی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو ڕێکخراوە دەست لەکاردەکێشێتەوە. ئەنجلینا جولی لەبارەی کارەکانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان باسی لەوەکرد، نەتەوە یەگرتوەکان ئەو کارانە ئەنجام دەدات کەمن زۆر بڕوام پێیەتی، هەروەها وتیشی پەنابەران ئەوکەسانەن کە زۆر سەرسامم بە کارکردن لەگەڵیان و تاکۆتایی ژیانیشم ئەوکارە دەکەم. لەبارەی کاری نوێی، ئەنجلینا جولی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی لەوە کردووە ئێستا لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە کار دەکات کەوا گرنگیەکی زۆر بەو کەسانە ئەدەن کە زۆرترین کاریگەری جەنگ وململانێکانیان لەسەربووە، بەڵام لەبارەی ئەو ڕێکخراوانەوە هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکردووە. لە بەیاننامەیەکدا نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاندووە،ئەنجلینا جولی یەکێکە لە کاریگەرترین داکۆیکارانی مافی پەنابەران، هەروەها ئەو بەشداری لە کۆمەڵێک کاری فراوانتری مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ دەکات. لەبارەی کارکردنی ئەنجلینا جولیەوە وەک لە بەیاننامەکەی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتووە، ئەنجلینا جولی لە ماوەی کارکردنیدا وەک نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان زیاتر لە ٦٠ کاری مەیدانی ئەنجامداوە تا لەنزیکەوە ئاگاداری کێشە و خۆڕاگری پەنابەران بێت. ئەنجلینا جولی لە ساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان کاردەکات و لە ساڵی ٢٠١٢ وە بووەتە نێردەی تایبەتی ئاژانسەکە.جگە لەوە ئەنجلینا جولی ئەکتەری دیاری ئەمریکی خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە و ڕۆڵی سەرەکی لە چەندین فیلمی بەناوبانگی وەک بەڕێز و خاتوو سمیس و لارا کرۆفت، تۆمب ڕەیدەر. هاوکات ئەنجلینا جولی لەم چەند مانگەی ڕابردووشدا، چاوی بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا، یەمەن و بورکینۆ فۆسۆی ڕۆژئاوای ئەفریقا کەوتووە.
بەریتانیا رایگەیاند لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان 300 سزای بەسەر دەسەڵاتی ئێراندا سەپاندوە و ئەگەر توندتویژی و پێشێلکارییەکان بەردەوام بێت سزای زیاتر بەرسەر تاراندا دەسەپێنێت. جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی سێ مانگ بەسەرمەرگی ژینا ئەمینی، ئاشکرای کرد بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خەڵک و خۆپیشاندەران ئەنجامی داوە لە لایەن لەندەنەوە 40 بەرپرسی باڵای سزا دراون. بەریتانیا یەکەم وڵات بو کە وەک ناڕەزایەتیی بە مەرگی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکانی، سزای بەسەر پۆلیسی ئەخلاق و بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیدا سەپاند و بە گشتی لە ماوەی 90 رۆژدا لانیکەم 300 سزای دژی بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردوەتەوە ئەگەر دەسەڵاتی ئێران بەردەوامبێت لە بەکارهێنانی توندوتیژیی دژی خەڵک و خۆپیشاندەران، ئەوا سزای زایاتر ئەو دسەڵاتی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
هاوڵاتی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوون لە نزیک شاری لیۆن لە فەرەنسا 10 کەس گیانیان لە دەستداوە ولە ناویاندا پێنج منداڵ هەبوون کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە و ١٤ کەسی دیکە بریندار بوون کە برینی چوارییان سەختە. وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جیراڵد دارمانین ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەکی نیشتەجێبوونی حەوت نهۆمی لە ڤو ئۆن ڤلان لە نزیک شاری لیۆن 10 کەس گیانیان لە دەستداوە و پێنج منداڵییان تێدا بووە کە تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 15 ساڵدا بووە. وتیشی ،نزیکەی 180 کەس لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکەن،و ئاگرەکە کوژێندراوەتەوە، بەڵام هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە. ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا لە پەیوەندیدایە سەبارەت بە ڕووداوەکە. هاوکات محەممەد، دانیشتوویەکی نزیک لە ڕوداوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی وت: "گوێم لە دەنگی هاواری ژنان و منداڵان بوو، هەوڵماندا یارمەتییان بدەین بەڵام دوکەڵەکە زۆر بەهێز بوو. هەروەها کەسێکی دیکە گوتی: "بینینی ئەو ڕوداوە شتێکی سامناک بوو من بەڕاستی شۆک بووم، من شاهیدی ژنێک بووم کە منداڵەکەی فڕێدا بۆ ناو خەڵکەکە خۆشبەختانە توانییان بیگرنەوە، بەڵام دواتر خۆی بازیدا و بەداخەوە گیانی لەدەستدا". میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند ئەمە کوشندەترین ئاگرە لە فەڕەنسا لە ساڵی 2019ەوە کاتێک هێرشێک کرایە سەر مارکێتێک و سوتێنرا لە ناوچەی پاریس 10 کەسی کوشت و 32 کەسی دیکەشی بریندار کرد.
هاوڵاتی بههۆی تهقینهوهی یهكێك له گهورهترین ئەکواریۆمەکانی پەروەردەکردنی ماسی له سهرانسهری جیهان دوو كهس به سهختی برینداربون و زیاتر له ههزار و 500 ماسی دهگمهنیش لهناوچون هەروەها یەک ملیۆن لیتر ئاو دەڕژێنێتە سەرشەقامەکانی نزیک ئەکواریۆمەکە. بهرپرسانی شاری بهرلین-ی پایتهختی ئهڵمانیا ئهمڕۆ ههینی رایانگهیاند، بههۆی تهقینهوهی یهكێك له گهورهترین ئەستێلیكی پەروەردەکردنی ماسی له سهرانسهری جیهان لههۆتَێلی Radisson Blu ،دوو كهس به سهختی برینداربون و زیاتر له ههزار و 500 ماسی دهگمهنیش لهناوچون. باسیان لهوهشكردوه، ئهو ئهستێلیكه بهرزیهكهی 14 مهتره و شوێنی ژیانكردنی ههزار و 500 ماسی جۆراوجۆر و دهگمهن بوه، بههۆی تهقینهوهشیهوه دو كهس تائێستا بهسهختی برنداربون و بهشێكی زۆری شهقامهكانی دهوروبهری هۆتێلهكهش داخراون، چونكه زیانێكی زۆریان بهركهوتوه. شایەتحاڵێک بە کەناڵی هەواڵی ئێن تی ڤی وتووە ئەو میوانانەی لە هۆتێلی ڕادیسۆن دەمێننەوە لە کاتژمێر ٥.٤٥ بەیانی دەنگێکی بەرزیان بیستوە کە وەک بۆمبێک وابووە دواتر زیاتر لە 100 پۆلیس و کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکە بوون. هاوکات هۆتێلەکە چۆڵکراوەو هەموو ئەو 400 میوانەی کە لە هۆتێلی ڕادیسۆن مابوونەوە گواستراونەتەوە بۆ هۆتێلێکی دیکە لە بەرلین. پۆلیس ڕەتی کردەوە لێدوان بدات لەسەر هۆی تەقینەوەی تانکەکە، بەڵام پێشبینی دەکرێتو کە دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ نزیک لە بەستن هۆکار بن .
هاوڵاتی یهكێتی تۆپی پێی نێودهوڵهتی (فیفا) داوایهكی سهرۆكی ئۆكرانیای رهتكردهوه، بۆ پێشكهشكردنی گوتارێك پێش دهستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كه ئێستا له قهتهر بهڕێوهدهچێت. ئهمڕۆ ههینی ، میدیا جیهانییهكان بڵاویانكردهوه، فیفا رهزامهندی نیشاننهداوه لهسهر داوایهكی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سهرۆكی ئۆكرانیا بۆ پێشكهشكردنی گوتارێك پێش دهستپێكردنی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022 كهوا بڕیاره رۆژی یهكشهممهی داهاتوو ئهنجامبدرێت. ئهمڕۆ ههینی، جیان ئینفانتینۆ، سهرۆكی فیفا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، یاریگاكانی تۆپی پێ شوێنی كاری سیاسی و ناڕهزایی دهربرین نییه، وهك ئاماژهیهك بۆ رهتكردنهوهی ههر جۆره چالاكییهكی سیاسی له یارییهكانی مۆندیال. هاوکات، نووسینگهی سهرۆكی ئۆكرانیا جهختی لهسهر بهردهوانی گفتوگۆكانی نێوانیان لهگهڵ فیفا كردووهتهوه بۆ ئهوهی سهرۆكی ئۆكرانیا لهو چالاكییه وهرزشییه جیهانییه كه زۆرترین بینهری له سهرتاسهری جیهان دهبێت، پهیامێك لهبارهی جهنگی وڵاتهكهیهوه ئاڕاستهی جیهان بكات.
هاوڵاتی تویتەر هەژماری چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی سەر بە تۆڕی هەواڵیی سی ئێن ئێن، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و واشنتن پۆستی راگرت. تویتەر ئەکاونتی چەند رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی بێ روونکردنەوە داخست. لەسەر ئەمەش رۆژنامەنووسەکان داوای روونکردنەوە دەکەن. حکومەتی ئەڵـمانیا و کاربەدەستانی ئەوروپاش هۆشداری دەدەنە ئیلۆن مهسك خاوەنی تویتەر سەبارەت بەم پێشێلکارییه و مافی ئازادی و رادەربڕین. خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئیلۆن ماسک، لە پەیامێکدا کە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، رۆژنامەنووسانی تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوە زانیاری تایبەت سەبارەت بە شوێنی نیشتەجێبوونی. لە تویتەکەی ماسکدا هاتووە، "یاساکان لەسەر رۆژنامەنووسانیش جێبەجێ دەکرێت وەک چۆن لەسەر کەسێکی ئاسایی جێبەجێ دەکرێت. دەتوانن بەدرێژایی رۆژ رەخنەم لێ بگرن، بەڵام ناکرێت شوێنی نیشتەجێبوونم ئاشکرا بکەن و خێزانەکەم بخەنە مەترسییەوە". هاوکات، جێگری گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیاش هەڕەشە دەکات ئەگەر تویتەر لە هەنگاوە هەرەمەکییەکانی بەردەوام بێت، هەژماری خۆی لە تویتەر دەسڕێتەوە. لە لایەکی دیکەوە CNNبڵاویکردەوە، "هەڵپەساردنی هەژماری ژمارەیەک لە پەیامنێران لەنێویاندا دۆنی ئۆسلیڤانی پەیامنێری کەناڵی CNN، جێگەی نیگەرانییە. بەڵام جێگەی سەرسوڕمان نییە، زیادبوونی ناسەقامگیری تویتەر دەبێت نیگەرانییەکی گەورە بێت بۆ هەر بەکارهێنەرێکی تویتەر. ئێمە داوای روونکردنەوەمان لە کۆمپانیاکە کردووە و پەیوەست بەو وەڵامەی پێمان دەگاتەوە پەیوەندییەکەمان هەڵدەسەنگێنینەوە". جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپاش لە تویتێکیدا ، بە یاسای خزمەتگوزاییە دیجیتاڵییەکان هەڕەشە لە مهسک دەکات کە وا چاوەڕوان دەکرێت یاساکە هاوینی داهاتوو لەسەر پلاتفۆرمی وەک تویتەر جێبەجێ بکرێت. یاساکە داوا دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگرن ئەگەر نا سزایان بەسەر دەسەپێنرێت.