هاوڵاتی ڕوسیا کە سەرکردەکەی بە تاوانی جەنگ تۆمەتبارکراوە ڕۆژی شەممە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی گرتە دەست کە بووە هۆی توڕەیی ئۆکرانیا و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی بە هەنگاوێکی بێمانا و وێرانکەر ناوی برد. دواین جار کە ڕوسیا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی گرتە دەست کە بە بەرپرسیاری هێشتنەوەی ئاشتی و بەرەنگاربونەوەی کردەوەی دەستدرێژییە نێودەوڵەتییەکانە لە مانگی شوباتی 2022 بوو کە سوپای مۆسکۆ هێرشێکی داگیرکارییان بۆ ئۆکرانیا دەستپێکرد. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ،  رۆژی شەممە (1ـی نیسانی 2023) رووسیا بۆ ماوەی مانگێک و تاوەکو کۆتایی مانگی نیسان سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەرگرت، و لەلایەن ئۆکرانیاوە ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە. هاوکات لەلای خۆیەوە جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەلایەن رووسیاوە لە توویتێکدا رایگەیاندووە، رووبەڕووی هەر پێشێلکارییەک دەبینەوە کە لەلایەن رووسیاوە ئەنجام بدرێت لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا نووسیویەتی: وەرگرتنی سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەلایەن رووسیاوە، شیاوی ئەوەیە ببێتە درۆی نیسان. هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیاش لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا سەبارەت وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن ڕوسیاوە وتی "بەداخەوە، ئێمە هەندێک هەواڵی بێمانا و وێرانکەرمان پێیە....." هەروەها ڕاشیگەیان لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ڕوسیا ڕۆژی هەینی منداڵێکی پێنج مانگ کوژراوە. سەرۆکی ئۆکرانیا گوتیشی، "ڕوسیا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات زۆر ئەستەمە شتێکی دیکە  وێنا بکەین کە زیاتر مایەپووچبوونی ئەو جۆرە دامەزراوانە بسەلمێنێت". سەرۆکایەتیەکە هەر مانگێک بە ئەلف و بێ لە نێوان 15 ئەندامی ئەنجومەنەکەدا هەڵدەبژێردرێت و دەسوڕێتەوە. هەرچەندە ئەمە بە زۆری ڕووکارییە. رووسیا لە دوێنێ شەممەوە سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات. بڕیار وایە سبەی دووشەممە (3ـی نیسانی 2023) ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی رووسیا ببەستێت و کۆبوونەوەکە داخراو دەبێت و تەنیا گفتوگۆ لەبارەی بەرنامەی کاری ئەم مانگەی ئەنجوومەنەکە دەکرێت.

ناوەندێکی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای دەکات رێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی کورد نزیکەی سێ هێندە زیادی کردوە و لە سێ مانگدا نزیکەی 50 کەس لەسێدارە دراون کە سێ کەسیان بەندکراوی سیاسیی بون. ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە؛ لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 48 بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون کە بەراورد بە ساڵی رابردو رێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی کورد 270% زیادی کردوە. ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لانیکەم 141 کەس لە سەرتاسەری ئێران لەسێدارەدراون و 34% سەرجەم لەسێدارەدراوانی زیندانەکانی ئێران کورد بون. بە پێی ئامارەکان لە سێ مانگی ساڵی رابردو 13 کورد لە ئێران لەسێدراەدراون بۆیە رێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی کورد لە سێ مانگی ئەمساڵدا 270% واتە نزیکەی سێ هێندە بەرزبوەتەوە. هەنگاو ناوی سێ بەندکراوی سیاسیی بڵاو کردوەتەوە کە لەو سێ مانگەدا لە زیندانەکانی کەرەج و کرماشان و ورمێ لەسێدارەدراون. لە زیندانی ورمێ 19 بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون و لە زیندانی سنە سێ بەندکراو و لە زیندانی ئیلام دوو بەندکراو و لە کەرەج و بەندەرعەباس و ئەراک و چەند شارێکی دیکە 16 بەندکراوی کورد لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لەسێدارە دراوە.

هاوڵاتی وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا سوێلا برێڤەرمان دەڵێت باوەڕی بەوە هەیە ڕواندا وڵاتێکی سەلامەتە بۆ نیشتەجێکردنەوەی ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، بەڵام ڕەتی کردەوە هیچ کاتێکی دیاریکراو دانرابێت بۆ ناردنی یەکەم وەجبەی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە. حکومەتی بەریتانیا دەیەوێت هەزارەها پەنابەر بۆ دوری زیاتر لە 6500کم (4000 میل) دوور بخاتەوە بۆ  ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا وەک بەشێک لە مامەڵەیەکی 120 ملیۆن پاوەندی (148 ملیۆن دۆلار) ،وەک چارەسەرێک بۆ ڕێگریکردن لەو پەنابەرانەی  کە لە فەرەنسا بە بەلەمی بچووکەوە لە کەناڵی ئینگلیزی دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا. براڤێرمان لەلایەن لۆرا کوێنسبێرگ، پەیامنێری بی بی سی پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکی توندوتیژی لەسەر بەشەخۆراک لە کەمپێکی ڕواندا لە ساڵی 2018دا، کە پۆلیسی ڕواندا ڕایگەیاندبوو کە لانیکەم پێنج پەنابەر گیانیان لەدەستداوە. لەو وەڵامدا گوتی ئاشنای ئەو کەیسە نییە بەڵام "لەسەر بنچینەیەکی بەهێز" کە دەڵێت ڕواندا وڵاتێکی سەلامەتە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە چارەسەرێکی دروستە بۆ کێشەی گەیشتنی پەنابەران بە بەلەمی بچووک بۆ بەریتانیا. لە وڵامێکی پرسیاری بێژەرێکی سکای نیوسیشدا گوتی  "ئێمە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو سەبارەت بە پرسی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا سەرکەوتنێکی زۆر بەهێزمان لە دادگای باڵا هەبوو. ئێمە ئێستا یاسادانانمان ناساندووە ئێمە دەمانەوێت بە خێرایی بجوڵێین بۆ گواستنەوەی خەڵک لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا. پلانەکە لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، بەڵام یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی ناردنی یەکەم کۆمەڵەی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە بە فەرمانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ڕاگیرا. هاوکات  دادگای باڵای لەندەن لە مانگی دوازدە بڕیاریدا کە پلانەکە یاساییە، بەڵام بەرهەڵستانی بڕیارەکە هەوڵدەدەن پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت.

سوپای ئێران رایگەیاند؛ فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا سنوری ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندوە و دوای هۆشداریی پێدان لە ناوچەکە دروکەوتوەتەوە. سوپای ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ فڕۆکەیەکی جۆری(EP-3E) هێزی دەریاوانی ئەمریکا لە سنوری دەریای عومان هاوتوەتە سنوری ئاسمانی ئێران. سوپا ئاماژەی بەوە کردوە؛ ئەو فڕۆکەیە دوای پێدانی هۆشداریی لە لایەن هێزی دەریاوانی سوپای ئێرانەوە، گەڕاوەتەوە بۆ سنوری نێودەوڵەتیی ئاوەکانی ئەو ناوچەیە. فڕۆکەی جۆری(EP-3E) ئەمریکی تایبەتە بە جەنگی ئەلیکترۆنی و چاودێریی سەربازییە کە تەنها لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا و ژاپۆن بەکاردەهێنرێن.  

شەوی هەینی 31-03-2023 پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، "زیاتر لە 40 قاچاخچیی کۆچبەران لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراون، کە بەرپرسن لە بەقاچاخبردنی زیاتر لە دوو هەزار و 300 کۆچبەر بۆ نێو یۆنان." پۆلیسی یۆنان رایگەیاند، هێزەکانیان توانییان 55 کەسی دیکە دەستگیر بکەن، کە پەیوەندییان بەو 40  قاچاخچییەوە هەیە، ئەو باندە بەرپرسی دابینکردنی ناسنامە و بەڵگەنامەی ساختە بوون بۆ کۆچبەرەکان. گوتیشی، لە ماوەی رابردوودا باندەکە توانیویانە زیاتر لە دوو هەزار و 500 ناسنامە و بەڵگەی ساختە دروست بکەن. بە گوتەی پۆلیسی یۆنان، تۆڕی قاچاخچییەکان لەسەر ئاستێكی گەورە کاریان کردووە، بە جۆرێك کە ژێرخانێكی تەواو پیشەییان بۆ بەقاچاخبردنی کۆچبەران دروستکردووە. پۆلیسی یۆنان راشیگەیاند، تۆڕەکە چەندین نووسینگە و شوێنێكی تایبەتیان لە ئەسینای پایتەخت و شاری تیسالۆنیکی لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵات لەنزیک دەریای ئیجەی بەرامبەر تورکیادا هەبووە. کاری ساختەکاری و دروستکردنی بەڵگە و ناسنامە ساختەکانیان لە 5 تاقیگەی تایبەت لەو دوو شارەدا کردووە. هەر بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی یۆنان، تۆڕەکە 12 یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ شاردنەوەی کۆچبەران هەبووە. لە کاتی هەڵکوتانە سەر ئەو یەکانە، هێزەکانی پۆلیس 80 کۆچبەریان بە بەڵگەی ساختەوە دەستگیر کردووە، کە ئامادە کرابوون بۆ گواستنەوەیان بۆ وڵاتێکی دیکە. پۆلیسی یۆنان دەڵێت، تۆڕەکە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ساڵی 2022ەوە دەستی بە کارەکانی کردووە و لەو کاتەوە تاوەکو ساتی دەستگیرکردنیان زیاتر لە نۆ ملیۆن یۆرۆیان دەستکەوتووە؛ دادگەی تاوانەکانی یۆنان هەریەک لە ئەندامانی تۆڕەکەی بە 10 هەزار یۆرۆ سزاداوە. بە گوتەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران، لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 18 هەزار کۆچبەر بە قاچاخ چوونەتە یۆنان، لە کاتێكدا ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2021دا کەمتر لە نۆ هەزار بووە.

کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆڵکەر تورک ئاماژەی بەوە کرد کە پشتڕاستکراوە بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە کە هێشتا درێژەی هەیە هەشت هەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە ١٤ هەزاری دیکەش برینداربوون. لە چوارچێوەی ٥٢مین دانیشتنی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئۆکراینا، تورک گوتارێکی پێشکەش کرد. تورک باسی لەوە کرد کە ئەنجامدانی پێشێلکاری دژ بە مرۆڤ و پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی رووسیاوە لە جەنگی دژ بە ئۆکراینادا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بووەتە کارێکی رۆتینی و داتاکانی جەنگەکەی هەر لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا خستەڕوو. گوتیشی: ''لە کاتێکدا تا ئێستا کوژرانی هەشت هەزار و ٤٠٠ مەدەنی پشتڕاستکراوەتەوە، هاوکات پشتڕاستی برینداربوونی زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش کراوەتەوە. ئەم ژمارانە تەنیا بەشی بینراوی شاخە سەهۆڵین''. تورک ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگەکەوە تا ئێستا، نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ بەڵگەیەکی زۆری لە بارەی رووداوی کوشتنی بێ دادگایی و هێرشی بە ئامانجگرتن کۆکردووەتەوە کە لە ناوچەکانی ئۆکراینا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی رووسیا کە گرووپە چەکدارەکانی وەک واگنەریشیان تێدایە دژ هاووڵاتیانی ئەنجامدراوە و گوتی: ''لەو ماوەیەشدا، ٦٢١ دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و بێسەروشوێنبوون روویداوە''. هەروەها تورک رایگەیاند: ''بەپێی دیمانەیەک کە لەگەڵ ٨٩ کەسی مەدەنی ئەنجامدراوە، سەدا ٩١ی ئەوانەی دەستگیرکراون لەلایەن سەربازانی رووسیەوە رووبەڕووی ئەشکەنجە یان مامەڵەی خراپ بوونەتەوە''. تورک باسی لەوە کرد کە بەڵگەیان لەسەر ١٠٩ رووداوی توندوتیژی سێکسی کۆکردووەتەوە کە سەربازانی رووسی تێدا تێوەگلاون، زۆربەی رووداوەکانیش لە شوێنی دەستگیرکردنەکان روویداوە و سێ کەس لەوانە رووبەڕووی ئەمە بوونەتەوە کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون. کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان تورک، ئەوەشی خستەڕوو کە بەڵگە لەسەر ٩١ رووداوی بێسەروشوێن بوون و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی کۆکراوەتەوە کە لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە ئەنجامدراوە. گوتیشی: ''لە کۆی ٧٣ قوربانیی سەدا ٥٣یان لەلایەن سەربازانی ئکراینییەوە ئەشکەنجە دراون یان رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە، هەروەها ئۆکراینییەکان تێوەگلاون لە ٢٤ رووداوی توندوتیژی سێکسی''. تورک باسی لەوەیش کرد کە نووسینگەکانی مافەکانی مرۆڤ چاوپێکەوتن لە چاوپێکەوتنیان لەگەال زیاتر لە ٤٠٠ دیلی جەنگ کردووە، سەدا ٩٠ی دیلە ئۆکراینییەکان ئەشکەنجەدراون یان رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە، بەڵام ئەم رێژەیە لە ناو دیلە رووسەکاندا سەدا ٥٠ ە.

سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا رایگەیاند، سەرکردایەتی ئەوروپا گفتوگۆ لەسەر ناردنی هێزی پارێزەری ئاشتی دەکەن بۆ ئۆکرانیا و ئەوانیش لەو پرۆسەیەوە نزیکن و پێشتر هەنگاریا بڕیاریداوە چەک نەنێرێت بۆ ئەو وڵاتە و لە ئێستاشدا بەردەوامی بەو بڕیارە دەدات. ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا رایگەیاند، سەرکردەکانی ئەوروپا گفتوگۆیان لەسەر ئەوە کردووە کە ئایا بڕیارێکی باشە ئەگەر هێزی سەربازی بەشێوەی ئاشتی پارێز بنێرن بۆ ئۆکرانیایاخود باشترە هیچ هێزێک نەنێرن ئاماژەی بەوەشدا، ساڵێک لەمەوبەر ناکۆکی لەسەر ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا هەبوو، لەو کاتەدا هەنگاریا بەو پرۆسەیە ناڕازی بوو ئێستاش ناڕازییە و وڵاتەکانی رۆژئاواش نیگەرانن ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە هەنگاریا رەتیکردەوە سزا بەسەر سەرچاوەی وزەی روسیا بسپێنێت و ئۆکرانیا پڕ چەک بکات   

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ئابوریی ژاپۆن، ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی کەرەستەی بیناسازی  بۆڕوسیا،هەروەها بزوێنەری فڕۆکە و کەشتی، ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ گەشتکردن، فڕۆکە، کەشتی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رێگەیان پێنادرێت چیتر رەوانەی روسیا بکرێن. بڕیارەکەی ژاپۆن قەدەغەکردنی هەناردەکردن بەرهەمی پۆڵا، بەرهەمی ئەلەمنیۆم، کەرەستەیڕێگاوبان، مۆلیدە، ئۆتۆمبێلی گواستنەوە و پارچەییەدەگەکانیان دەگرێتەوە، هەروەها هەناردەکردنییاری و پایسکیلەکانی منداڵانیش بۆڕوسیا قەدەغەکرا. ژاپۆن درێژە بە هەڵمەتی دژ بەڕوسیا دەدات، بەو پێیەی پێشتر زنجیرەیەک سزای سەپاندوە کە زۆرێک لە بەرپرسانی سەرکردایەتیڕوسیا و خەڵک و دامەزراوە و بانکەکان و ئەوانی دیکەی لەخۆگرتبوو.

هاوڵاتی بەرهەمی نەوتی ئۆپیک لە مانگی ئازاردا بەهۆی چاکسازی لە  کێڵگەی نەوتی لە ئەنگۆلا و وەستانی هەندێک لە هەناردەکانی عێراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەر ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لەم مانگەدا 28.90 ملیۆن بەرمیلی لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێناوە ، بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕێژەی بەرهەمهێنان بە بڕی  70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەچاو مانگی شوباتدا  دابەزیوەهاوکات بەرهەمهێنان لەچاو مانگی ئەیلولەوە زیاتر لە 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە. ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی ناسراو بە ئۆپێک+، ڕازی بوون لە کۆتایی ساڵی 2022دا بڕی بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە  بۆ پشتگیریکردنی بازاڕ بەو پێیەی کە ئابووری خراپتر دەبوو و نرخەکان بەرەولاوازبوون دەچوو. ئۆپیک پڵەس بڕی بەرهەمهێنانی بە بڕی 2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمکردەوە کە بڕیاربوو نزیکەی 1.27 ملیۆنی لە 10 وڵاتی بەشداربووی ئۆپیکەوە بێت . لەگەڵ کەمبوونەوەی بەرهەمی ئەنگۆلا و عێراق لەم مانگەدا پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە زیادی کردووە بۆ 173٪ ی بەڵێندراوی کەمکردنەوەکان بەپێی ڕاپرسییەکە لە بەرامبەر 169٪ لە مانگی شوباتدا. ئەو بڕەی کە بەرهەمدەهێنرێت لە ئێستادا بە بڕی  930  هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمترە لەوەی کە دانراوە  چونکە زۆرێک لە بەرهەمهێنەرەکان - بە شێوەیەکی بەرچاو نایجیریا و ئەنگۆلا - توانای بەرهەمهێنانیان لەو ئاستەدا نییە  . ئەنگۆلا، عێراق: یەکەم هۆکار بۆ کەمبونەوەی بەرهەمهێنان بە بڕی 100هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ئەنگۆلا بوو بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی دالیادا. دووەم گەورەترین دابەزین لەعێراقەوە هات کەکۆمپانیاکان بەرهەمهێنانی نەوتیان لەڕۆژی شەممەوە لە هەرێمی کوردستان کەمکردۆتەوە و بەشێکیان تەواو وەستاندویانە بەڵام زیادکردنی ڕێژەی هەناردەکردن لە باشوری عێراقەوە کاریگەری ئەو کەمبونەوەیەی سنوردار کردووە. بە گوێرەی ئامارەکانی ڕۆیتەرز بەرهەمهێنەرانی کەنداوی ئۆپیک سعودیە و کوێت و ئیمارات پابەندی باڵایان هەبووە بەو بڕەی کە ئامانجبووە بەرهەمیبهێنن .

هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا  جۆ بایدن ئەمڕۆ هەینی داوای لە ڕوسیا کرد کە ڕۆژنامەنوسی ئەمریکی ئیڤان گێرشکۆڤیچ کە پەیامنێری ڕۆژنامەی واڵ ستریتە ئازاد بکات دوای ئەوەی ڕوسیا بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیری کرد هاوکات ئیدارەی بایدن داوا لە هاوڵاتیانی دەکات دەستبەجی ئەو وڵاتە جێبهێڵن . جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم کۆشکی سپی لە وڵامی پرسیارێکدا لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسەکە داوای دەستبەچی ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسەی لە ڕوسیا کرد. ئیدارەی بایدن هۆشداری داوەتە هاوڵاتیانی ئەمریکا کە گەشت نەکەن بۆ ڕوسیا و داوا دەکات  ئەو ئەمەریکییانەی لەو وڵاتە دەمێننەوە دەستبەچی کۆچ بکەن. خزمەتگوزاری ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا گێرشکۆڤیچ، کە هاوڵاتییەکی ئەمەریکیە بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی زانیاری نهێنی تۆمەتبار کرد و دەستگیریکرد ،ئەمە یەکەمجارە ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە کاتی جەنگی ساردەوە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر بکرێت هاوکات ڕۆژنامەکە وتی کە "بە شێوەیەکی ئاشکرا تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە". هەروەها پێشتریش بەڕێوبەرایەتی بایدن ڕۆژی پێنجشەممە وتی کە کاردەکات بۆ دابینکردنی  چوونە ژورەوەی قونسولی بۆ گێرشکۆڤیچ.و لەمبارەیەوە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی هەینی لە وڵامی پرسیاری  کە ئایا بایدن لە پلانیایەتی وەک وەڵامێک بۆ دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسەکەیان دیپلۆماتکارە ڕووسیەکان  یان ڕۆژنامەنووسەکانیان لە ئەمریکا دەربکات، بایدن وەڵامی دایەوە: "ئەوە لە ئێستادا پلانەکە نیە". هاوکات کارین جین پیەر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی، بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی ئەمریکای لە ڕوسیای بە "قبوڵنەکراو" ناوبرد وڕایگەیاند  بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن  ئیدانەی دەستبەسەرکردنی گێرشکۆڤیچ دەکات.    

و. ئەكرەم ئەمین   بەباشكردن و رێكخستنی بەردەوامی رێوشوێنەكانی خۆپاراستن و كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا لەچین، بووژانەوەی ئابووری چین بەشێوەیەكی بەهێز پێشكەوتووەو متمانەی زۆر بەگەشەی ئابووری جیهانی زیادكردووە. لەم دواییانەدا مۆرگان ستانلی، گۆڵدمان ساكس، جەی پی مۆرگان و زۆرێك لەدامەزراوە نێودەوڵەتییەكانی دیكەی وەبەرهێنان پێشبینییەكانیان سەبارەت بەگەشەی ئابووری چین لەساڵی ٢٠٢٣دا زیادكردووە.  زۆرێك لەژوورە بازرگانییە بیانییەكان لەچین، وەك ژووری بازرگانی ئەمریكی لەچین، ژووری بازرگانی بەریتانیاو ژووری بازرگانی ئەڵمانیا لەچین، پێیان وایە گۆڕانكاری لەڕێوشوێنەكانی كۆرۆنا لەچین یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستپێكردنەوەی چین بەئاڵوگۆڕو گەشتە بازرگانییەكان.  بەگوێرەی شیكاریی پسپۆڕان، لەساڵی ٢٠٢٣دا، لەگەڵ باشتربوونی وردە وردەی خواست و پاڵپشتی سیاسەت، زیندوویی ئابووری و كۆمەڵایەتی چین زیاتر ئازاد دەبێت و بەردەوام دەبێت لەبوون بە "سەقامگیركەرێك" بۆ بوژانەوەی ئابووری جیهانی و "بزوێنەرێك" بۆ گەشەی ئابووری جیهانی. شارە جیاوازەكان گرێبەستیان واژۆ كردووە بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی گەورە، گەشتە چارتەرەكان ئامادەیی خۆیان بۆ "چوونە دەرەوەی وڵات" راگەیاندووە بۆ وەرگرتنی داواكاری بازرگانی، هەروەها بازاڕی میوانداری و گەشتیاری وردە وردە بەرەو باشتر دەچێت، وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی دەرفەتی نوێ دەبینن، میدیا بیانییەكان ئاماژەی ئەرێنیی بەگەشەسەندنی ئابووری چین دەدەن. گۆڤاری (InstitutionalInvestor)ی ئەمریكی لەوتارێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كەڕەنگە لەچوارچێوەی ئەگەری خاوبوونەوەی ئابووریی جیهانیدا تیشك بخرێتەسەر بووژانەوەی ئابووری چین. چین بەدەستكاریكردنی سیاسەتە پەیوەندیدارەكان، رەنگە ببێتە "پەناگەیەكی سەلامەت" بۆ وەبەرهێنەران. بەگوێرەی راپۆرتێك كە لەماڵپەڕی سەنگافورەی (Zaobao) بڵاوكراوەتەوە، ژمارەیەك بانكی وەبەرهێنان یەك لەدوای یەك پێشبینییەكانیان بۆ گەشەی ئابووری چین لەمساڵدا بەرزكردووەتەوە.  كۆمپانیای (JPMorganChase) لە 4% بۆ 4.3% و گۆڵدمان ساكس لە 4.8% بۆ 5.2% و مۆرگان ستانلی كە گەشبینترینیان هەیە پێشبینی دەكات ئابووری چین لەم ساڵدا 5.7% گەشە بكات. هاوكات بەپێی راپرسییەكی ئاژانسی رۆیتەرز كە لەنێوان 49 ئابووریناسدا ئەنجامدراوە، رەنگە رێژەی گەشەی ئابووری چین لەساڵی 2023 بگاتە 4.9%.  راپۆرتەكە لەزاری وانگ تاو، سەرۆكی ئابووریی كۆمپانیای یو بی ئێس لەچین رایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت لەدوای مانگی ئازارو نیسانی ئەمساڵ چالاكی ئابووری و بەكارهێنانی چین بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەوپێش بچێت. رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی لەزاری شرۆڤەكارانەوە پێشبینی دەكات كەكۆی فرۆشی تاكەكەسی چین بۆ كاڵا بەكاربەرەكان لەساڵی ٢٠٢٣دا بگاتە ٥٠ ترلیۆن یوان بەزیادبوونی ١١%.  بۆیە وەبەرهێنەران و شرۆڤەكاران پێشبینیان كردووە "ساڵێكی گەشاوەتر لەپێشەوەیە".  بەگوێرەی بابەتێكی گۆڤاری "فۆرچۆن"ی ئەمریكی، كۆمپانیای بلاك رۆك كەكۆمپانیایەكی ناسراوی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی سەرمایەو سەروەت و سامانە، هەروەها راپۆرتێكی توێژینەوەی بڵاوكردووەتەوە كەپێشبینی دەكات گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی چین لەساڵی ٢٠٢٣دا بگاتە ٦%، ئەمەش دەبێتە هۆی یاریدەدەر بۆ گەشەی ئابووری جیهان. بەپێی راپۆرتێكی ئەم دواییەی كەناڵی سی ئێن ئێن، چەند پارێزگایەك لەچین ئامانجی گەشەكردنیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پێشنیار كردووە، كەزۆربەیان لەسەرووی ٥% دانراون، بەمەش یەكەم ئاماژە بۆ ئاراستەی گەشەسەندنی ئابووری چین لەساڵی ٢٠٢٣دا دابینكراوە.  بەپێی راپۆرتەكە، داڕێژەرانی سیاسەتی چین رێوشوێنیان بۆ پیشەسازی تەكنەلۆژیاو پیشەسازی خانووبەرە داناوە.  ئەم ئاماژانە متمانەی وەبەرهێنەران و شرۆڤەكارانیان زیادكردووە كەپێیان وایە ئابووری چین لەساڵی ٢٠٢٣دا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەوپێش دەچێت. بەپێی دوایین نوێكردنەوەی ئابووری چین لەلایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە، لەگەڵ خراپبوونی گەشەی خواستی جیهانی، پێشبینی دەكرێت پێكهاتەی داواكاری گشتی ئابووری چین وردە وردە بەرەو خواستی ناوخۆیی بگۆڕێت. لەگەڵ باشتربوونی متمانەی بەكاربەران و ئازادكردنی خواستی بەكاربەران، بەكارهێنانی چین وردە وردە باشتر دەبێت؛  هەروەها بەردەوامی گەشەی وەبەرهێنانی ژێرخانی و ئامادەیی وەبەرهێنەران دەبێتە هۆی باشتركردنی گەشەی وەبەرهێنان. سەرچاوە: persian.cri.cn

زانکۆی هارڤارد خەڵاتی وێژدان دەبەخشێتە تە ئەو دوو رۆژنامەنوسەی کە بێهۆشبون و مەرگی ژینا  ئەمینیان ئاشکرا کرد و هەر بەو هۆیەوە تا ئێستاش لە زیندانن. دامەزراوەی نەیمەن بۆ رۆژنامەگەری کە سەر بە زانکۆی (هارڤارد) ئەمریکایە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ خەڵاتی ویژدان دەبەخشرێتە ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامیدی کە سەرەڕای ئەوەی ئاگاداربون کە ژیانی و ئازادیی خۆیان دەکەوێتە مەترسییەوە بەڵام بە ئەمانەتەوە روداوەکانی مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵیان روماڵ کرد و گواستەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتوە: دامەزراوەی نەیمەن خەڵاتی ویژدان دەبەخشێت بە ئەو دوو خانمە رۆژنامەنوسە بەهۆی پابەندبون بە راستگۆیی و ویژدان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێهۆشبون و مەرگی ژینا ئەمینی. ئاماژە بەوەکراوە تەنها چەند رۆژێک دوای مەرگی ژینا ئەمینی هەردوو رۆژنانوس ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون و لە ئێستادا لە زیندانی قەرچەک لە وەرامین بەند کراون. پێشتر ساڵح نیکبەخت، پارێزەری خانەوادەی ژینا ئەمینی لە بابەتێکدا لە رۆژنامەی (شەرق) لە ئێران ئاماژەی بەوە کردوە؛ بە پێی یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆرترین ماوەی دەستبەسەرکردن تەنها شەش رۆژە بەڵام ئەو دوو خانمە رۆژنامەنوسە نزیکەی شەش مانگە لە زیندانەکاندا دەستبەسەرن. ئیلاهە محەمەدی بەهۆی روماڵکردنی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی لە سەقز و نوسینی بابەتێک بە ناونیشانی (نیشتیمانێک لە خەم) لە رۆژنامەی (هەم میهەن) تەنها رۆژێک دوای بەخاکسپاردنی ژینا دەستگیر کرا و تا ئێستاش لە زیندانە. نیلوفەر حامیدی کە روماڵی روداوی بێهۆشبونی ژینا ئەمینی و مانەوەی لە نەخۆشخانەی کەسرا لە شاری تاران کردبو و دواتر باسی مامەڵەی خراپی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەگەل سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە بەردەم ئەو نەخۆشخانە ئاشکرا کرد، ئەویش پێنج رۆژ دوای مەرگی ژینا دەستگیرکرا. ئەو دوو خانمە رۆژنامەنوسەی رۆڵی بەرچاویان لە ئاشکراکردنی دەستگیرکردن و مەرگی ژینا ئەمینی هەبو و پێشتر لە لایەن وڵاتی کەنەدا-وە خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادیی رۆژنامەگەریان پێبەخشرا. ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامیدی تا ئێستاش کە نزیکەی شەش مانگە لە زیندان بەندکراون و سوپای پاسداران و دەزگا ئەمنییەکان تۆمەتباریان کردون بە تێکدانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ ئەوەی تۆمەتەکەیان لە لایەن هیچ دادگایەکەوە یەکلایی کرابێتەوە.      

هاوڵاتی سەرۆکی تایوان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند فشاری دەرەکی تایوان ناوەستێنێت کە لەگەڵ جیهان تێوەگلێت، لە وڵامی هەڕەشەکانی چین بۆ سەر وڵاتەکەی دوای بڕیاری سەردانکردنی بۆ ئەمریکاو بینینی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە. چین کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە تایوان بە شێکە لە وڵاتەکەی، چەندین جار بەرپرسانی ئەمەریکای ئاگادار کردەوە کە چاویان بە تسای نە بکەوێت و وەک پشتگیرییەک بۆ خواستی دوورگەکە بۆ ئەوەی وەک وڵاتێکی جیا تەماشا بکرێت. رۆژی چوارشەممە 29-3-2023، ژوو فێنجڵیان، گوتەبێژی فەرمانگەی کاروباری تایوان لە چین رایگەیاند،ئەگەر سای ئینگ وینگ، سەرۆکی تایوان چاوی بە کێڤن مەککارتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بکەوێت، بەگوتەی ئەو بەرپرسە چینییە، ئەوە وەکو "پێشێلکارییەکی فراوان بۆ سەر بنەماکانی چین، سەربەخۆیی و یەکگرتوویی خاکەکەی لێکدەدرێتەوە و سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە لەنێودەبات." سەرۆکی تایوان لە وڵامی هەڕەشەکانی چین  لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەرەکی تایوان  وتی: "فشاری دەرەکی ڕێگر نابێت لە سووربوونی ئێمە بۆ چوون بۆ جیهان". وتیشی، "ئێمەئارامین و دڵنیاین،  تایوان  لەسەر ڕێگای ئازادی و دێموکراسیدا دەڕوات و دەچێتە جیهانەوە هەرچەندە ئەم ڕێگایە دژوارە، بەڵام تایوان بەتەنیا نییە"  ئەوەشی زیاد کرد، کە پێشنیوەڕۆی چوارشەممە دەگاتە نیۆیۆرک. بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز سەرۆکی تایوان  ئەچێت بۆ گواتیمالا و بێلیز،و  نیو یۆرک و لۆس ئەنجلۆس دەڕوات . لە کاتێکدا کە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە، پێشبینی دەکرێت کە چاوی بە ماککارثی بکەوێت  لە کالیفۆرنیا. تایوان هەستیارترین کێشەی خاکی چینە و هۆکارێکی سەرەکی ناکۆکیە لەگەڵ واشنتن ، بە شێوەیەک چین لە مانگی ئابی ڕابردوو گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە گەرووی تایواندا کرد  کاتێک ئەمریکا نانسی پێلۆسی، وتەبێژی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی تایپی کرد ،هاوکات  هێزە چەکدارەکانی تایوان ڕایانگەیاندووە کە چاودێری هەر جوڵەیەکی چینی دەکەن کاتێک تسای لەدەرەوەی وڵات بێت.    

ئۆکرانیا رایگەیاند ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران تێکشکێنراون کە لە هێرشە نوێیەکانی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان بەکارهێنراون. ئەمڕۆ سێشەممە سێرگی پۆپکۆ، فەرماندەیی سەربازیی ئۆکرانیا لە کیێڤ-ی پایتەختی ئەو وڵاتە رایگەیاند؛ هێزەکانی قەڵغانی ئاسمانیی ئۆکرانیا 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان پێش ئەوەی بگە ئامانجەکانیان تێکشاندوە. ئەو وتوی: روسیا لە هێرشە نوێیەکانی بۆسەر ئۆکرانیا جارێکی دیکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی دژی کێیڤ بەکارهێنراوە و ئەو 12 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەشی تێکشکێنراون هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتوەتەوە. پۆپکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە رۆژئاوای پایتەختی ئۆکرانیا کەوتوەتە خوارەوە  وبوەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە. روسیا لە هێرشەکانی دژی ئۆکرانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی جۆری شاهید بەکاردەهێنیت کە لە لایەن ئێرانەوە دروست دەکرێت و بەرپرسانی تاران رەتی دەکەنەوە دەستیان لە جەنگی ئۆکرانیا هەبێت. رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکا ئاشکرای کردوە کە زۆربەی ئە درۆنە خۆکوژیانەی دروستکراوی ئێران لە لایەن سوپای روسیاوە گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت لە لایەن چ شوێنێکەوە دروست کراوە.  

كاوە ڕەش دوابەدوای دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی پارتی نیشتمانی سكۆتلانداو سەرۆكوەزیران; خانمە نیكۆڵا ستۆرجۆن و كێبڕكێ بۆ جێگرتنەوەی سەرۆكی پارتەكەوەو سەرۆكوەزیرانی هەرێمی سكۆتلەندا دوای دەنگدانی ئەندامانی پارتەکە، هەمزە یوسف، توانی بەدەنگی زیاتر لەسەدا پەنجاو دووی ئەندامانی پارتەكەی لەگەڕی دووەمی هەڵبژاردن و دەنگداندا سەركەوێت و بڕیارە لەشوێنی نیکۆلا ستۆرجۆن ببێتە سەرۆکی (پارتی سۆسیالیستی)پارتی نیشتیمان سكۆتلەنداو سەرۆك وەزیری هەرێمی سکۆتلەندا. هەمزە یوسف، توانی لەکێبڕکێ بۆ پۆستی سەرکردایەتی پارتەكەی و سەرۆكوەزیران، لەهەردوو ڕکابەرەکانی (کەیت فۆربێس) و (ئاش ڕیگان) بەرێتەوە ئەویش دوای ئەو دابەشبوونە قووڵەی لەناو پارتەکەی بەرپا بوو بەهۆی مل ملانێكردنەوە بۆ ئەو پۆستە.  هەمزە یوسف، وەك گەنجێكی تەمەن 37 ساڵە، دەبێتە یەکەم موسڵمان لەمێژووی بەریتانیادا، کەسەرکردایەتی پارتێکی گەورە بكات لەووڵاتە، كەسێیەم پارتە لەسەر ئاستی شانشینی یەكگرتوی بەریتانیایە.  هەمزە یوسف، بەڕەچەڵەك پاكستانییەو  باب و باپیرانی لەساڵانی شەستەكان وەك كۆچبەرو ئیشكەر ڕوویان لەبەریتانیا كردووەو دەڵێ، هەرگیز باوانی ئەوایان بەخەیاڵیدا نەهاتووە كەڕۆژێك نەوەكەیان بگاتە ئەو پۆستە پلە باڵایە. لەكاتێكدا كەئەوان هاتوون بۆ سكۆتلەندا، بەزەحمەت زمانی ئینگلیزیان زانیوە. ئەو ئێستا خێزاندارەو باوكی دووكچە. لەدوای پشتڕاستکردنەوەی كەوەک سەرۆكێكی نوێ، هەڵبژاردنی بردۆتەوە، لەووتەیەكدا لەیاریگای مۆرایفیڵد، لەشاری ئەدینبۆرۆ هەمزە یوسف گووتی; كەگەورەترین شەرەف و دەستكەوتی ژیانم ئەوەیە، کەدەبێتە سەرۆك وەزیرانی یەکەمی داهاتوو لەسكۆتلەندا.. هەربەو بۆنەیەشەوە داوای لەحزبەکەی کرد، كەلەپشتیەوە بەیەكگرتووی بوەستن، دوای ئەو ماوەیەی كێبڕكێكردنی سەخت بۆ پۆستی سەرکردایەتی كردنی حزب و حوكمەت هاوكات ئاماژەی بەوەشکردووە، بەیەكگرتووی دەتوانن سەربەخۆیی "لەبەر دەرگا” بەدەستدەهێنرێت و بەڵێنیدا هەڵمەتێکی جدی دەستپێبکات بۆ بەدەست هێنانی مافی ڕیفراندۆمێكی دیكەو دەڵێ; ئێمە دەبینە ئەو نەوەیەی   سەربەخۆیی بۆ سکۆتلەندا بەدەست بهێنین. بەگرتنە دەستی ئەو پۆستە ئەو گەنجە موسڵمانە دەبێت ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی و بەربەستی سیاسی و یاسای و قەیرانی هەڵاوسانی ئابووری ببێتەوە، كەئێستا هەرێمی سكۆتلەنداو بەریتانیا پێیدا تێدەپەڕن. لەوانە هەوڵدان بۆ تئپەڕاندنی یاسای گۆڕینی جێندەر و ڕێگادان بەڕیفراندۆمێكی دیكە كەهەردووكیان لەلایەن پارلەمانی بەریتانیاوە بلۆك كراون و ڕێیان پێنادرێت. لەلایەكی دیكەشەوە قەیرانی داڕمانی كەرتی تەندروستی سكۆتلەندا، كەئەو وەزیری تەندروستی بووە، تاكاتی وەرگرتنی پۆستەتازەكەیی و  قەیرانی هەڵاوسانی ئابووری هەرێمەكەی. هەمزە یوسف، بەرلەگەیشتنی بەو پۆستە باڵایە، پێشتر پلەی وەیری دادو وەزیری گواستنەوەو وەزیری تەندروستی هەرێمی سكۆتلەندا هەبووە. لەكاتی دیبەتی كێبڕكێكردنی بۆ سەركردایەتی پارتی نیشتیمانی سكۆتلەندا و كەسی یەكەمی سەرۆك وەزیران، ڕووبەڕووی چەندین ڕەخنەی ڕكابەرەكانی بووە. لەیەكێك لەدیبەتەكاندا تۆمەتبەریان دەكرد كە كاتێك ئەو پۆستی وەزیری گواسنەوەی هەبووە، هەرگیز شەمەندۆفێرەكان لەكاتی خۆیاندا نەگەیشتون،  وەكاتێكیش وەزیری تەندروستیە گەورەترین دەڕمان لەكەرتی تەندروستی دروست بووە، بۆیە بەگوتەی ڕكابەرەكانی، ئەو شیاوی پۆستی سەركردایەتی پارتی نیشتیمانی سكۆتلەنداو كەسی یەكەمی سەرۆكوەزیرانی هەرێمەكەی نیە .