سه‌رچین ساڵح دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراق به‌رانبه‌ر به‌دۆلار رێژه‌ى داهاتى هه‌رێمى کوردستان زیاد ده‌کات به‌هۆى فرۆشتنى نه‌وتى خاو بهدۆلارو دابه‌شکردنى موچه به‌دینار، که‌مانگانه زیاتر له (75) ملیار دینار ده‌کات. بانکى ناوه‌ندى عێراق رۆژى 20ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌هاى دینارى به‌رانبه‌ر بهدۆلارى ئه‌مریکى دابه‌زاند، که‌هه‌ر (100) دۆلارێک به‌رانبه‌ر به (145) هه‌زار دینار ده‌بێت، له‌کاتێکدا پێشتر هه‌ر (100) دۆلارێک به (120) هه‌زار دینار لهبانکى ناوه‌ندى ده‌فرۆشرا. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رۆژانه (460) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو به‌رهه‌مده‌هێنێت و (30) هه‌زار به‌رمیلى له‌ناوخۆدا به‌کارده‌هێندرێت، واتا (430) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات، که‌مانگانه (12) ملیۆن و (900) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌کات. حکومه‌تى هه‌رێم پێشتر مانگانه بڕى (300) ملیۆن دۆلارى ده‌کرده دینار‌و ده‌خرایه سه‌ر هه‌ژمارى بانکى وه‌زاره‌تى دارایى که‌نزیکه‌ى (375) ملیار دینارى ده‌کرد، زائیده‌ن (19) ملیۆن دۆلارى هاوکارى هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بۆ دابه‌شکردنى موچه، له‌گه‌ڵ ئه‌و (320) ملیار دیناره‌ى که به‌غدا ده‌ینارد بهلێبڕینى له‌سه‌دا 21% موچه‌یان دابه‌شده‌کرد. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت نازانن داهاتى نه‌وتى فرۆشراوى هه‌رێم چه‌نده؟ کاروان گه‌زنه‌یى ئه‌ندامى لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌هاوڵاتى وت: «حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه رۆژانه (440) بۆ (470) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و به‌شێکى له‌ناوخۆدا به‌کارده‌هێنرێت و به‌شێکى تر‌ى ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پرسیاره نازانین ئه‌وه‌ى دهیفرۆشێت داهاته‌که‌ى چه‌نده‌و چه‌ند بۆ حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه«. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌کان باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت به‌دۆلار ده‌فرۆشێت، بۆیه داهاته‌که‌ى زیادده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه، وتیشى:» پێویسته حکومه‌ت ئه‌مه بکاته ده‌رفه‌تێک بۆ پێدانى موچه له‌کاتى خۆیدا، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا باشتره حکومه‌ت بازاڕ کۆنترۆڵ بکات و رێگه‌نه‌دات زیاتر له‌سه‌ر هاووڵاتیان بکه‌وێت و به‌رهه‌مى خۆماڵى په‌ره پێبده‌ن و باج و رسومات که‌مبکه‌نه‌وه«. کۆمپانیاى دیلۆیت بۆ وردبینى کردن له‌داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان، مانگى ئایارى ئه‌مساڵ راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر بڕى هه‌نارده‌و داهاتى نه‌وتى هه‌رێم بڵاوکرده‌وه. به‌پێى راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت، له‌ساڵى 2019دا هه‌رێمى کوردستان، زیاتر له (160) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى له‌ڕێى بۆرییه‌وه فرۆشتووه، داهاته‌که‌ى چوار ملیار و (500) ملیۆن دۆلار بووه. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خاوه‌نى ملیۆنێک و (255) هه‌زار موچهخۆرهو بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگانه پێویستى به (890) ملیار دیناره، به‌ڵام به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت و نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌ئه‌مساڵدا پێنج موچه دراوه به‌فه‌رمانبه‌ران، دوو جاریان بهلێبرینى 21%و جارێک بهلێبڕینى 18% بووه. هه‌روه‌ها شێرکۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابورى له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتى وت:» حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت به‌دۆلار ده‌فرۆشن، به‌ڵام موچه به‌دینار ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌داهاتى نه‌وت لهدۆلارهوه ده‌کرێت به‌دینار به‌ڕێژه‌ى 20% بۆ 22% سودمه‌ند ده‌بێت و داهاتى حکومه‌ت زیاد ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ردا بۆ خه‌ڵک خراپه‌و گرانى دروستده‌کات». هاوکات باسى له‌وه‌شکرد داهاتى نه‌وت تائێستا ئاشکرا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روونه مانگانه حکومه‌ت (300) ملیۆن دۆلار ده‌دات به‌وه‌زاره‌تى دارایى، ئه‌مه‌ش کهدهکرێتهوه به‌دینار بهڕێژى 20% بۆ 22% داهاتى وه‌زاره‌تى دارایى زیاد ده‌کات بۆ دابه‌شکردنى موچه. ئه‌گه‌ر پێشتر (300) ملیۆن دۆلار نزیکه‌ى (375) ملیار دینارى کردبێت، بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و (300) ملیۆن دۆلاره ده‌کاته (430) ملیار دینار ئه‌گه‌ر هه‌ر (100) دۆلارێک به (143) هه‌زار دینار هه‌ژمار بکرێت، بێجگه لە (19) ملیۆن دۆلاره‌که‌ى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه که‌ده‌کاته زیاتر له (27) ملیار، زائیده‌ن داهاته‌کانى ناوخۆ که بهدینارهو نزیکه‌ى (150) ملیار دیناره. واتا به‌کۆى گشتى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بڕى (430) ملیار دینارى داهاتى نه‌وت و (27) ملیار دینارى هاوکارى هاوپه‌یمانان و (150) ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ دابه‌شکردنى موچه که‌ده‌کاته (607) ملیار دینار. سه‌رۆکى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه داهاته‌که‌ى (75) ملیار دینارى زیادى کردووه ته‌نها ئه‌و داهاتى نه‌وته‌ى ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تى دارایى بۆ دابه‌شکردنى موچه. عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆکى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتییه‌کان له‌په‌رله‌مانى کوردستان به‌هاوڵاتى وت: «ئه‌و (300) ملیۆن دۆلاره‌ى پێشتر ده‌درا به‌وه‌زاره‌تى دارایى له‌داهاتى نه‌وت بۆ دابه‌شکردنى موچه (75) ملیار دینار داهاته‌که‌ى زیادى کردووه به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه«. ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که له‌کۆى داهاتى نه‌وت «ئاگادار نین»، وتیشى:»له‌به‌رئه‌وه‌ى مانگانه هیچ بهیانێکمان له‌سه‌ر چۆنێتى فرۆشتنى نه‌وت و بڕى داهاته‌که‌ى بۆ نایه‌ت». وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه له‌فرۆشتنى نه‌وت، داهاتى حکومه‌تى هه‌رێم زیادى کردووه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى دارایى که‌نه‌یویست ناوى بڵاوبکرێته‌وه به‌هاوڵاتى وت: «به‌دڵنیاییه‌وه دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار وه‌ک چۆن کاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕ هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه کاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتیش هه‌یه، به‌ڵام روون نییه تاچه‌ند ئه‌و داهاته بۆ هه‌رێم چه‌ند زیاد ده‌کرێت و چه‌ندى دێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى».
ئارا ئیبراهیم پڕۆژه بودجه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ ده‌گاته په‌رله‌مان و شه‌ڕى شایسته داراییه‌کان رووبه‌ڕووى په‌رله‌مانتاران کرایه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى دوو هه‌فته قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا مایه‌وه، به‌ڵام به‌بێ هیچ رێککه‌وتنێکى نوسراو گه‌ڕاوه‌ته‌وه. پاش دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى عێراقى له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندى عێراقه‌وه که بۆ هه‌ر (100) دۆلارێک (145) هه‌زار دینار ده‌بێت، داهاتى حکومه‌تى هه‌رێم له‌فرۆشتنى نه‌وته‌که‌ى زیادده‌کات. حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (430) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه مانگانه (12) ملیۆن و (800) هه‌زار به‌رمیل ده‌کات و داهاته‌که‌ى ده‌گاته (516) ملیۆن دۆلار ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک به (40) دۆلار بفرۆشێت و به‌دینار ده‌گاته (748) ملیار دینار. پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق پێکهاتووه له (150) ترلیۆن و (50) ملیار دینار، زیاتر له (58) ترلیۆن دینارى کورتهێنانى بودجه‌ى هه‌یه، دواى لێده‌رکردنى بودجه‌ى حاکیمهو سیادى پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا (12.67) ده‌بێت، که بڕه‌که‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵێک (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار ده‌بێت. به‌پێى پڕۆژه بودجه‌که، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستکردنى تێکڕا (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى رۆژانه له‌نه‌وتى خاوى به‌رهه‌مهاتووى کێڵگه‌کانى و فرۆشتنى له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وت (سۆمۆ)، زائیده‌ن داهاته نانه‌وتییه‌کان. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى به‌وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیان راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئاماده‌نین نه‌وتى خاو راده‌ستى به‌غدا بکه‌ن و ته‌نها داهاتى نه‌وت راده‌ست ده‌که‌ن، ئه‌وا هه‌ر به‌رمیلێک به (42) دۆلار له‌سه‌رتان هه‌ژمار ده‌کرێت. حکومه‌تى هه‌رێم له‌و حاڵه‌ته‌دا رۆژانه داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل که‌مانگانه ده‌کاته حه‌وت ملیۆن و (500) هه‌زار به‌رمیل زه‌ڕبى (42) دۆلار بۆ هه‌ربه‌رمیلێک ده‌کاته (315) ملیۆن دۆلارى مانگانه‌و به‌دینار ده‌کاته (456) ملیار‌و (750) ملیۆن دینار له‌پشکى هه‌رێمى کوردستان ده‌بڕدرێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌گفتوگۆکانى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق که‌نه‌ویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا باسى پابه‌ندیى هه‌رێمیان کردووه به‌یاساى کورتهێنانى دارایى( یاساى قه‌رز). هه‌روه‌ها وتیشى:» کێشه‌یه‌کى گه‌وره هه‌یه له‌میکانیزمى خه‌رجکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم له‌حاڵه‌تى راده‌ستکردنى داهاتى رۆژانه‌ى (250) هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتدا، چونکه به‌غدا له‌پرۆژه‌ى بودجه‌دا (42)ی بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیارى کردووه، به‌هه‌مان شێوه داهاتى نه‌وت به‌و ژماره‌یه له‌هه‌رێم وه‌رده‌گرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بڕیاره وه‌فدێکى سیاسى سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمیش جارێکى دیکه بچێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه‌ى بودجه‌دا به‌بێ ده‌ستکارى کردن تێبپه‌ڕێندرێت. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات گفتوگۆکان له‌په‌رله‌مان»گه‌رم» ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن پشکى هه‌رێم پارێزراو بێت. هه‌رێم که‌مال ئاغا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »له‌پێناو پاراستنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که‌چیتر ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا ته‌حه‌مول ناکرێت هه‌وڵده‌ده‌ین پشکى هه‌رێم وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى تائێستا هیچ شتێکیان پێنه‌وتراوه له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2021، به‌ڵام ده‌نگ ده‌ده‌ین بۆ پرۆژه‌که ئه‌گه‌ر پشکى هه‌رێم وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه. هه‌رێم که‌مال ئاغا وتیشى:» پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌بودجه‌وه تاکێشهى موچه‌و بژێویى ژیانى خه‌ڵک باشتر بێت». هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان یه‌کده‌نگ ده‌بن بۆ پاراستنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان. دابه‌زینى به‌هاى دینارى عێراقى داهاتى هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقى له‌فرۆشى نه‌وت زیاد کردووه به‌وپێیه‌ى به‌دۆلار ده‌یفرۆشن و به‌دینار موچه دابه‌شده‌که‌ن. حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (430) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه هه‌نارده ده‌کات، که‌مانگانه ده‌گاته (12) ملیۆن و (900) هه‌زار به‌رمیل ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت به (10) دۆلار که‌متر لهبرێنت بفرۆشێت که له‌ئێستادا به (50) دۆلاره، ئه‌وا هه‌رێم هه‌ر به‌رمیلێکى (40) دۆلارى بۆ ده‌کات و (12) ملیۆن و (900) هه‌زار به‌رمیلى مانگانه‌ى داهاته‌که‌ى ده‌گه‌یه‌نێته (516) ملیۆن دۆلار‌و به‌دینار ده‌گاته (748) ملیار‌و (200) ملیۆن دینار، ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌وکاته‌ى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر به‌دۆلار به‌رز بووه داهاتى هه‌رێم له‌فرۆشتنى نه‌وت ده‌گه‌یشته (620) ملیار دینار. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌حکومه‌تى هه‌رێم تایبه‌ت به‌هاوڵاتى وت: »تائێستا دیدێکى روون نییه بۆ ته‌سلیمکردنى نه‌وتى خاو به‌به‌غدا، به‌ڵکو تائێستا باسى ته‌سلیمکردنى داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌کرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه دابه‌زینى به‌هاى دینار‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو (50) دۆلار هاوکێشه ئابوورییه‌کانى گۆڕیوه، وتیشى:» ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتووین ئه‌گه‌ر رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاویش ته‌سلیمى عێراق بکه‌ین، به‌غدا (800) ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کات». هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌به‌غدا (100) ملیار دینارى مانگانه بهخهمڵاندن وه‌ک داهاته نانه‌وتییه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌ژمار ده‌کات، ئه‌وه‌ش یه‌کێکى دیکه‌یه له‌و گرفتانه‌ى تائێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه.
شاناز حه‌سه‌ن دابه‌زینى خێراى به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر دۆلار وه‌ک پسپۆڕانى ئابوورى ده‌ڵێن کاڵاو پێداویستییه‌کان به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) به‌رزده‌کاته‌وه و هاووڵاتیانیش زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و به‌و هۆیه‌وه داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌فرۆشتنى نه‌وتدا. دوێنێ یه‌کشه‌ممه 20ى کانونى یه‌که‌مى 2020، بانکى ناوه‌ندى عێراق به‌فه‌رمى دابه‌زینى به‌هاى دینارى به‌رانبه‌ر به‌دۆلار راگه‌یاند، که هه‌ر (100) دۆلارێک به‌رانبه‌ر به (145) هه‌زار دینارى عێراقى ده‌بێت و (100) دۆلار به (146) هه‌زار دینار له‌سه‌ر بانکه بازرگانییه‌کان و به (147) هه‌زار دیناریش له‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌که‌وێت. وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى، ده‌ڵێت:» له‌م دوو رۆژه‌دا رۆژانه دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌ته بۆرسه‌که‌وه، که ده‌توانین بڵێین به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه«. جه‌بار گۆران، وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «دابه‌زینى به‌هاى دینار له‌گه‌ڵ دۆلارى ئه‌مریکى هه‌ڵاوسان دروستده‌کات، چونکه ئێمه وه‌ک هه‌رێم و عێراقیش وڵاتێکى هاورده‌ین، کاڵاو شوتمه‌ک به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر هاورده ده‌که‌ین، زۆربه‌ى زۆریشى به‌دۆلار ده‌کڕێت، بۆیه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌که‌ى کاریگه‌ریى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌ک هه‌یه بۆ ده‌ستى کاسبکارو دواجار بۆ هاووڵاتیان». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌م دوو رۆژه‌ى رابردوودا نزیکه‌ى دوو هه‌زار که‌س هاتوونه‌تە بۆرسه‌که‌وه، که به‌ڕێژه‌ى پێنج ئه‌وه‌نده زیادى کردووه، به‌تایبه‌تى هاونیشتیمانى که سه‌رمایه‌یه‌کى نه‌ختینه‌یان هه‌بووه و گۆڕیویانه‌ته‌وه. جه‌بار گۆران، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌دابه‌زینى به‌هاى دینار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر کۆى موچه‌خۆران هه‌یه که نرخى موچه‌کانیان داده‌به‌زێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شتومه‌کیش واده‌کات دووجار کاریگه‌ریى له‌سه‌ر موچه‌خۆران هه‌بێت، بارگرانیه‌که دوو هێنده بێت، «تووشى زه‌ره‌رو زیان ده‌بنه‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 33%، چونکه به‌هاى دینار به‌و رێژه‌یه دابه‌زیوه«. وته‌بێژى بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، کۆى گشتى خه‌ڵکى بازاڕه‌که تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون، چونکه ته‌نیا رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020 «چه‌ندین که‌س چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان ده‌کرد بڕیاره‌که بگۆڕێت و دۆلاره‌کانیان کردبوو به‌دینار، ئێستا تووشى زه‌ره‌رو زیان بوون و لایه‌نێکى دیکه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه، دیناریان هه‌بووه و کردوویانه به‌دۆلار ئه‌وه سودمه‌ند ده‌بن». له‌و به‌رهه‌مانه‌ى که‌ڕاسته‌وخۆ رۆژانه له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێن و زۆربه‌ى نرخه‌کانیش به‌دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، خوارده‌مه‌نیه و له‌ناویشیاندا خواردهمهنى سه‌وزه‌و میوه، که باس له‌وه ده‌کرێت به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو نرخه‌کان گران بوون و رێژه‌ى به‌کارهێنان له‌نیوه که‌متر بووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌له‌وى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، عه‌لوه‌ى سلێمانى ته‌واو چۆڵى پێوه دیار بووه‌و نرخه‌کان زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه و به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر کڕینى سه‌وزه‌و میوه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه. سامان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» نرخه‌کان هه‌مووى به‌رزبۆته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ى که‌نرخى هه‌ر به‌روبوومێک بۆ یه‌ک کیلۆ (250) یا (300) تا (400) دینارى عێراقى چۆته‌سه‌ر». هه‌روه‌ها پێشیوابوو ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه وایکردووه عه‌لوه‌ى سلێمانى زۆر زۆر چۆڵ ببێت و ئه‌گه‌ر به‌قاڵێک لهکۆڵانهکانى شارى سلێمانى سه‌وزه‌و میوه ده‌فرۆشێت رۆژانه (40) کیلۆى له‌میوه له‌عه‌لوه کڕیبێت، ئه‌مڕۆ (15) کیلۆى کڕیوه، چونکه ساغبوونه‌وه‌ى که‌مبووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه«خه‌ڵکى موچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه که شته‌که‌ش گران بێت نایکڕێت یان به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌متر به‌کاریده‌هێنێت». خاوه‌نى یه‌کێک له‌سۆپه‌رمارکێته‌کانى ناو شارى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، خه‌ڵکى له‌م دوو رۆژه‌دا به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر سه‌ردانیان کردوون بۆ کڕینى پێداویستییه‌کانى رۆژانه‌یان. جه‌مال مو‌سا، خاوه‌نى سۆپه‌رمارکێتى شار، له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌کى هه‌وارى شار له‌لێدوانیکدا به‌هاوڵاتى وت»دوو رۆژه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره‌وه خه‌ڵکى به‌لێشاو رووده‌که‌نه مارکێته‌کان بۆ کڕینى به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان، له‌ناویشیاندا برنج و رۆن و به‌رهه‌مى وشکه، چونکه ترسیان له‌گرانبوونى نرخه‌کان هه‌یه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که«ئێمه‌ش هاوشێوه‌ى هاووڵاتیان ترسمان له‌گرانبوونى نرخى به‌رهه‌مه‌کان هه‌یه«، چونکه نرخى دۆلار زۆر به‌رزبۆته‌وه‌و هه‌موو که‌ره‌سته‌کان که‌ده‌یهێنین به‌دۆلار ده‌یکڕن، بۆیه به‌ناچارى نرخه‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه تاتووشى زیانى ماددى نه‌بنه‌وه. جه‌مال مو‌سا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد «خه‌ڵکى ناهه‌قى نیه بترسێت و زه‌خیره له‌ماڵه‌کانیاندا عه‌مار بکه‌ن، چونکه ئێمه هه‌موو که‌ره‌سته‌کانمان له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنین و به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلاره‌که‌ش زۆره«. سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕاى دابه‌زینى به‌هاى دینار چاودێرى وردى بازاڕه‌کان ده‌که‌ن و رێگه‌ناده‌ن نرخه‌کان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادبکات. له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه دوو رۆژه له‌به‌یانییه‌وه تائێواره له‌بازاڕین، چاودێریى ده‌که‌ین، بۆیه نرخه‌کان به‌دۆلار به‌رز نه‌بۆته‌وه و ده‌توانین رێگرى لێبکه‌ین». سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، وتیشى «کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و شتانه‌ى که به‌دۆلار ده‌کڕدرێن و به‌دینار ده‌فرۆشرێنه‌وه له‌ده‌ست ئێمه‌دا نیه، چونکه به‌نرخى رۆژ ئاڵوگۆڕه‌که ده‌کرێت». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌سه‌دا (90) داهاتى له‌فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت که به‌دۆلار مامه‌ڵه ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى له‌ڕێگه‌ى داهاتى گومرگ و باجه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت، به‌دینار وه‌ریده‌گرێت. شاره‌زایه‌کى بوارى ئابوورى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 25% زیانى ماددى بۆ هاووڵاتیان ده‌بێت و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من و ته‌نها حکومه‌ت قازانج ده‌کات و داهاته‌که‌ى زیاد ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌هۆى فرۆشتنى نه‌وتى خاوه‌وه. بیلال ره‌ئوف، پسپۆرى ئابورى مامۆستاى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بانکى مه‌رکه‌زى و سیاسه‌تى نه‌ختینه‌یى عێراق ده‌یه‌وێت له‌دابه‌زینى به‌هاى دیناره‌وه به‌چه‌ند ئامانجێک بگات که‌پڕکردنه‌وه‌ى کورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه«. له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 عێراق که‌بڕه‌که‌ى (150) تریلۆن و (50) ملیار دیناره، بڕى (58) تریلۆن دینارى کورتهێنانى هه‌یه. بیلال ره‌ئوف ده‌ڵێت:» به‌رزى نرخى دینار له‌ڕابردوو و دابه‌زینى نرخى دراوه‌کانى دیکه‌ى وڵاتان، بووه جێى سه‌رنج و زیاتر هاورده‌کردنى کاڵاو شمه‌کى ده‌ره‌کى بۆ ناو عێراق زیادى کرد، ئه‌مه‌ش جۆرێک له‌هاندان ده‌بێت بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆیى و په‌ره‌پێدانیان». ئه‌م پسپۆره ئابوورییه کاریگه‌رییه‌کانى دابه‌زینى نرخى دینارى روونکرده‌وه‌و وتى» به‌وپێیه‌ى هه‌رێم فرۆشى نه‌وتى به‌دۆلاره، بۆیه جۆرێک له‌گۆڕانکارى له‌داهاتى هه‌رێمى کوردستاندا دروستده‌بێت و زیاد ده‌کات و ده‌کرێت دابه‌شکردنى موچه باشتر ببێت، به‌ڵام کاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌داهاتیان دیاریکراوه‌و موچه‌خۆرن ده‌رده‌که‌وێت زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من، به‌ڵام نابێته هۆى گرانى و قات و قڕى». هاوکات، بیلال ره‌ئوف ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (25) نرخى شتومه‌ک و کاڵا له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادده‌کات و کاریگه‌ریى ده‌بێت له‌سه‌ر کۆى ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى که به‌دۆلارن.
صابر عه‌بدوڵا سلێمان هه‌ڵشۆیى هاووڵاتییه‌کى دانیشتووى شارى قه‌ڵادزێ، زیاتر له‌شه‌ش مانگه به‌ناوى مامه‌ڵه‌وه به‌به‌هاى )30( ملیۆن دۆلار پاره‌و که‌لوپه‌لى له‌پێنج هه‌زار که‌س وه‌رده‌گرێت و سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه مایه‌پووچبوونى خۆى راگهیاندو ئامۆزاکه‌ى زانیارى له‌سه‌ر که‌سێتى و چۆنیەتى مامه‌ڵه‌کانى بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات. سلێمان هه‌ڵشۆیى دواى که‌متر له‌ساڵێک به‌ناوى مامه‌ڵه‌و کڕین و فرۆشتنه‌وه به‌به‌هاى (30) ملیۆن دۆلار پاره‌و که‌لوپه‌لى له‌خه‌ڵک وه‌رگرتووه و دواى ئه‌وه‌ى رایگه‌یاند که مایه‌پووچ بووه، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو ده‌یان که‌س ده‌ورى ماڵه‌که‌یان و پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل و موڵکهکانیانداو له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى قه‌ڵادزێ ده‌ستگیرکراو راده‌ستى پۆلیسى راپه‌رین کرا. سلێمان هه‌ڵشۆیى پسوڵهیهکى بۆ ئه‌و که‌سانه کردووه‌و به رێککه‌وتنى «پشده‌ریانه« ناوى بردووه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه سه‌دان که‌سى فریوداوه. محەمەد خدر، دانیشتووى سنورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کى دیکه له‌و که‌سانه‌ى پاره‌یان داوه‌ته (سلێمان هه‌ڵشۆیى) لهدهربهندى رانیه گردبوونه‌ته‌وه‌و داواى چاره‌نووسى پاره‌کانیان ده‌کرد. محەمەد خدر به‌هاوڵاتى وت «من سه‌رو ماڵم (30) سه‌ر مه‌ڕ بوو، که به‌قه‌رزى چوار مانگ دام بهسلێمان هه‌ڵشۆیى و جووتى به (800) هه‌زار دینار، به‌ڵام ئێستا سه‌رو ماڵم تێداچووه«. دیارى یه‌کێکى تره له‌و که‌سانه‌و به‌هاوڵاتى وت: «ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان پیکابم به‌قیستى چوار مانگ داوه‌ته سلێمان هه‌ڵشۆیى و ئۆتۆمبێله‌که نرخى نزیکه‌ى ده‌فته‌رێک دۆلار بوو، به‌ڵام چونکه به‌شێوه‌ى قیست پێم فرۆشتووه به (170) گه‌ڵا لێمى کڕى، بڕیاربوو ئه‌م چه‌ند رۆژه پاره‌که‌م بداته‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێ ئیفلاسم کردووه«. ژماره‌یه‌کى زۆر له‌سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌شێوه‌ى جیاجیا (پاره، زێر، موڵک، ئۆتۆمبێل، مه‌ڕوماڵات، چه‌ک)یان به‌شێوه‌ى قیست داوه بهسلێمان هه‌ڵشۆیى که‌سه‌دان که‌س ده‌بن. په‌یامنێره‌که‌ى هاوڵاتى سه‌ردانى ماڵى سلێمان هه‌ڵشۆیی کردووه، به‌ڵام به‌شێک له‌خزم و که‌سوکاره‌که‌ى ماڵیان چۆڵ کردووه، ئامۆزایه‌کى زانیارى ورد له‌سه‌ر که‌سێتى و چۆنییەتى وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌و که‌لوپه‌لانه بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات و ده‌ڵێت: «خه‌ڵک خۆیان وازیان لێنه‌هێناوه‌و کهتهلهفونى وه‌ڵام نەدەدایهوه ده‌هاتن بۆ ماڵه خزمه‌کانى تاوهڵامیان بداته‌وه‌و پاره‌یان لێوه‌ربگرێت». مسته‌فا محەمەد ئامۆزاى سلێمان هه‌ڵشۆیى به‌هاوڵاتى وت «ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى پاره‌و موڵک یا هه‌ر که‌لوپه‌لێکى تریان پێداوه، پێى وتوون که‌هیچ زهمانێکتان ناکه‌م و بۆى هه‌یه رۆژێک پاره‌که‌تان بڕوات یاخود ئیفلاس بکه‌م، به‌ڵام خه‌ڵک خۆى وازیان لێ نه‌ده‌هێنا، ته‌نانه‌ت که‌خۆى جوابى په‌یوه‌ندیى نهدایەتەوه خه‌ڵک ده‌هاته ماڵى خزم و ناسیاوه‌کانى و ته‌کلیفیان ده‌کرد تا پاره یا ئۆتۆمبێله‌که‌یان لێوه‌ربگرێت». هه‌روه‌ها وتیشى: «سلێمان به‌شێک له‌و پارانه‌ى وه‌ریگرتووه مامه‌ڵه‌ى دراوى ئه‌لیکترۆنى پێوه کردووه، به‌ڵام وه‌کو بنه‌ماڵه‌ى سلێمان گومانمان هه‌یه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه وا به‌ئاسانى بووبێته زه‌ره‌ر، چونکه کاتێک له‌هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه نه ئۆتۆمبیل و نه پاره و نه هیچ شتێکى پێنه‌مابوو، وه‌ک بڵێى هیچ هۆشى له‌خۆى نه‌بوو پێڵاوه‌کانى و له‌شى قوڕاوى بوون، برایه‌کى به‌دوایدا چوو هێنایه‌وه بۆ ماڵ، وه‌ک بڵێى هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووه که هیچ شتێک نه‌درکێنێت، بۆیه هیچ قسه‌ى نه‌ده‌کرد». ئامۆزاکه‌ى سلێمان هه‌ڵشۆیى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌و داواى له‌هێزه ئه‌منییه‌کان کرد گیانى پارێزراو بێت و وتى: «ده‌زگا ئه‌منییه‌کان گرنتى ژیانى بکه‌ن دڵنیام هه‌موو شتێک ئاشکرا ده‌کات، چونکه تائێستاش پێشمه‌رگه بووه له‌هێزه‌کانى (70)و رۆژانه‌ش خه‌ریکى که‌سابه‌تى خۆى بووه‌و خێزانداره‌و خاوه‌نى سێ منداڵه«. ئامۆزاکه‌ى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ى هاوڕێیه‌کیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه تێکه‌ڵ بووه‌و لهمامهڵەکردن به‌کڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ستیپێکردووه‌و وتى:» به‌دیاریکراوى له‌هاوینى ئه‌مساڵه‌وه به‌قوڵى چۆته ناو ئه‌و مامهڵهیهوە، تا ئه‌وه‌ى رۆژێک به‌ر له‌وه‌ى واى به‌سه‌ر بێت هیچ عه‌یبى نه‌بووه«. شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین به‌هاوڵاتى وت « سلێمان هه‌ڵشۆیى به‌پێى مادده‌ى (456) له‌یاساى سزادانى عێراقى له‌سه‌ر سکاڵاى (100) که‌س ده‌ستگیرکراوه«. ناوه‌رۆکى مادده‌ى (456) له‌یاساى سزادانى عێراقى ده‌ڵێت: «هه‌موو ئه‌و که‌سانه زیندانى ده‌کرێن که به‌فرتوفێڵ پاره‌و که‌لوپه‌ل لاى خۆیان گل ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌کاریده‌هێنن بۆ خۆیان یا بۆ خه‌ڵکى دیکه‌و ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن له‌ژێر ناوێکى خوازراو یان پیشه‌یه‌کى دیاریکراو». وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌ئێستا روون نه‌بووەته‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌و خه‌ڵکه‌ى وه‌رگرتووه چى لێکردووه، به‌ڵام» له‌ڕۆژانى داهاتوو زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بڵاوده‌که‌ینه‌وه«. هاوکات ئاسایشى راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکردۆته‌وه، که‌تیایدا هاتووه «ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه هاووڵاتیانى راپه‌ڕین به‌ناوى جیا جیاوه فێڵیان لێده‌کرێت و پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌برێت، پێویسته هاووڵاتیان هۆشیارترو چاو کراوه‌تربن و نه‌که‌ونه داوى که‌سانى فێڵبازه‌وه«. ئاسایشى راپه‌ڕین ئه‌وه روونده‌که‌نه‌وه که «فێڵکردن له‌خه‌ڵک و بردنى پاره‌کانیان بۆته‌هۆى دروستبوونى کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و خێزانى و زهڕبهیهکى زۆرى له بازاڕ‌و ژێرخانى ناوچه‌که داوه«.
ئارا ئیبراهیم وهفدى هه‌رێمى کوردستان دوانزه رۆژه له‌به‌غدا ماونه‌ته‌وه‌و چاوه‌رێى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى عێراق ده‌که‌ن و گفتوگۆکان به‌رده‌وامه بۆ جێگیرکردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم، له‌ئێستادا قوباد تاڵه‌بانى به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌ى چڕ‌و گفتوگۆى به‌رده‌وامدان له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى قورسایی گه‌وره‌یان له‌په‌رله‌مانى عێراقدا هه‌یه تا به‌گه‌یشتنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021 کێشه بۆ پشکى هه‌رێم دروست نه‌کرێت. پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021ى عێراق پێکهاتووه له (150) ترلیۆن و (50) ملیار دینار، زیاتر له (58) ترلیۆن دینارى کورتهێنانى بودجه‌ى هه‌یه، دواى لێده‌رکردنى بودجه‌ى حاکیمهو سیادى پشکى هه‌رێم له‌سه‌دا (12.67) ده‌بێت، که بڕه‌که‌ى بۆ ماوه‌ى ساڵه‌که (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار ده‌بێت. به‌پێى پڕۆژه بودجه‌که، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستکردنى تێکڕا (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى رۆژانه له‌نه‌وتى خاوى به‌رهه‌مهاتووى کێڵگه‌کانى و فرۆشتنى له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وت (سۆمۆ)، پێویسته داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ته‌نیا راده‌ستى گه‌نجینه‌ى گشتى ده‌وڵه‌ت بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند نه‌بێت داهاتى فیدراڵى راده‌ستى گه‌نجینه‌ى عێراق بکات، ئه‌وا هیچ بڕه پاره‌یه‌کى بۆ ره‌وانه ناکرێت. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»هێشتا پڕۆژه‌یاساى بودجه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کراوه، هه‌رکاتێک گه‌یشت ئه‌وکاته به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌که‌ین». له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى (12) ترلیۆن و (492) ملیار دینار وه‌ک پشکى هه‌رێم دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و داهاته فیدراڵییه‌کان، شیروان میرزا وتى: «حکومه‌تى هه‌رێم پێویسته رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه داراییه‌کانى به‌تایبه‌ت مووچه«. لەم هەفتەیەدا پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ی عێراق رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، هەرێمیش دەیەوێت لەڕێگەی دانوستاندنەکانەوە پشکی هەرێم مسۆگەر بکات هاوڵاتى، لەچه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى جیاوازه‌وه زانیارى ده‌ستکه‌وتووه که‌وه‌فدى هه‌رێم به‌فه‌رمى ته‌نها یه‌ک وه‌ڵامیان وه‌رگرتووه که«ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ده‌که‌ن فه‌رموون رێککه‌وتن ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر باسى ته‌نها داهاتى نه‌وت ده‌که‌ن با بۆخۆتان بێت و پێویست به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ناکات». هه‌روه‌ها به‌غدا به‌وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیان راگه‌یاندووه که‌پێویسته سه‌رجه‌م داهاته فیدراڵییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى فیدراڵى عێراق و دیوانى چاودێرى دارایى ره‌وانه‌ى ده‌روازه سنورییه‌کان ده‌که‌ین تا به‌دواداچوون بۆ داهاتى خاڵه سنورییه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام وهفدى هه‌رێم پێیان وتوون داهات چه‌ند بێت له‌سه‌دا (50)ى ده‌ده‌ینه عێراق، وتیشى:»هیچ متمانه‌یه‌ک له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا نییه«. هاوکات، به‌رپرسێکى دیکه‌ى ئاگادار لهدانوستاندنهکانى نێوان هه‌رێم و عێراق به‌ڕاشکاوى وتى: »له‌ئێستادا فراکسیۆنه کوردییه‌کان بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه، فراکسیۆنى پارتى خۆى دوور ده‌گرێت و فراکسیۆنى یه‌کێتى و گروپى (15) له‌هه‌وڵدانى ته‌واودان تاداواکارییهکانى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌دا پێش گه‌یشتنى به‌په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه جێگیر بکرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌وه‌فدى هه‌رێم چاوه‌ڕێى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ن له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان، وتیشى:»وهفدى هه‌رێم له‌گفتوگۆکانیان به‌رده‌وامن تا (320) ملیار دینار له‌گه‌ڵ خۆیاندا له‌به‌غدا بهێننه‌وه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و به‌غدا هیچ به‌ڵێنێکى پێ نه‌داون به‌بێ ته‌سلیمکردنى نه‌وت». هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌به‌غدا کاتێک بودجه بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌کات که له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو هه‌رێمى کوردستان رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆ بکات و له‌کۆتایى هه‌موو مانگێگدا شایسته داراییه‌کانى بۆ ره‌وانه ده‌کرێت ئه‌وه‌ش دواى لێده‌رکردنى داهاته فیدراڵییه‌کان که‌به‌غدا خه‌مڵاندوویه‌تى بهمانگانهى (150) ملیار دینار. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که نزیکبوون له رێککه‌وتن له‌کۆتایى هه‌فته‌ى رابردوودا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه کهپێشنیارێک هه‌بووه داهاتى (430) هه‌زار به‌رمیل بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆ زائیده‌ن نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان، به‌ڵام دوایین جار به‌غدا ئه‌وه‌ى ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و پێى راگه‌یاندوون رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیم بکه‌ن و داهاته‌که‌یان ناوێت. ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئاماژه بهکۆبوونهوهیهکى وهفدى هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره کورده‌کان ده‌دات که رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌هۆڵى ده‌ستورى په‌رله‌مانى عێراق میواندارى کراون. مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو میواندارى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێممان کرد‌و په‌رله‌مانتاره کورده‌کان ئاماده‌بوون، پرسیارمان ئاراسته‌ى وه‌فده کرد له‌باره‌ى دانوستاندنه‌کانه‌وه«. ناوبراو وتیشى:» هاتنى وهفدى هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌بووه که‌پابه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم به‌به‌غدا بگه‌یه‌نن به‌یاساى کورتهێنانى دارایى (یاساى قه‌رز) به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى له‌بڕگه‌ى حه‌وته‌مدا ئاماژه‌ى پێکراوه، وهفدى هه‌رێمیش هه‌وڵ و گفتوگۆى زۆرباشیان ئه‌نجامداوه تابگه‌ن به‌ڕێککه‌وتن». مه‌ریوان نادر باسى له‌وه‌شکرد، تائێستا نه‌گه‌شتوون به رێککه‌وتن، به‌ڵام ئومێد هه‌یه بگه‌نه رێککه‌وتن و له‌ئێستادا ته‌نها قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فده‌که له‌به‌غدا ماوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت وهفدى هاوڕێى له‌دوو رۆژى داهاتوودا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، وتیشى:» له‌ئێستادا جیاوازى هه‌یه له‌و شایسته داراییانه‌ى که‌وه‌زیرى دارایى بۆ پشکى هه‌رێم دیارى ده‌کات به‌تایبه‌ت لهمیکانزمهکهیدا». هاوکات، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که قوباد تاڵه‌بانى جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که‌ده‌سه‌ڵاتى راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه به‌به‌غدا، وتیشى:» حکومه‌تى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌ییه‌کى نیشانداوه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن، به‌ڵام به‌شێک له‌لایه‌نه‌کان ده‌یانه‌وێت هه‌موو مه‌له‌فى هه‌رێم و سه‌رجه‌م داهاته فیدراڵییه‌کان بگه‌رێته‌وه بۆ به‌غداو بکه‌وێته ژێر رکێفیانهوهو هه‌رێمییش ئه‌مه‌ى قبوڵ نییه که لهسیادهى هه‌رێم بدرێت». مه‌ریوان نادر پێشیوابوو به‌شێک له‌لایه‌نه‌کان و ته‌نانه‌ت شه‌قامى عێراقیان وا تێگه‌یاندووه که‌هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیم ناکات و ئه‌وه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى دۆخى دارایى به‌و شێوه‌یه بێت له‌کاتێکدا له‌سه‌دا (87)ى بودجه بۆ (15) پارێزگاکه‌ى عێراق بووه‌و خزمه‌تگوزارییه‌کان وه‌ک پێویست نه‌بووه له‌عێراقدا» ئه‌ى ئه‌و هه‌موو بودجه‌یه له‌چیدا خه‌رج کراوه«. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، هاوژین عومه‌ر، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»به‌و حوکمه‌ى به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌چین هیچ لایه‌نێکى سیاسى نایه‌وێت خۆى بکات بهسورى به‌رله‌شکر بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمدا، چونکه ده‌زانن له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم ته‌نها داهاتى نه‌وت ته‌سلیم بکات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که لێدوانه‌کانى وهفدى هه‌رێم باسى راده‌ستکردنى داهاتى نه‌وت ده‌که‌ن نه‌ک نه‌وت، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا قورسه، وتیشى:» متمانه له‌نێوان هه‌رێم و عێراق لاوازه و ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌یه له‌سه‌ر گفتوگۆکان». هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه بۆ لێک نزیککردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌کان بۆ گه‌شتن به‌ڕێککه‌وتن. عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى عێراق رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو رایگه‌یاند که له‌گه‌ڵ وهفدى هه‌رێم گه‌یشتوون به رێککه‌وتن و داواکارییه‌کانیان له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2021دا جێگه‌ى کراوه‌ته‌وه‌و له‌په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت. دوێنێ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که‌حکومه‌تى هه‌رێم هیچ بیانوییهکى بۆ به‌غدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه. مه‌سرور بارزانى له‌کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جنین پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق ئاماژه‌ى به‌گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق کرد که«هه‌رێم هیچ بیانوویه‌کى بۆ به‌غدا نههێشتووهتهوە بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور». هه‌روه‌ها داوا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات رۆڵى کاراى خۆیان بگێڕێت له‌گه‌یشتن به رێککه‌وتن و دابینکردنى ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ده‌ستور.
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند، دیاریکردنى نرخى 100 دۆلار له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراقدا به 145 هه‌زار دینار، چاره‌سه‌رى گونجاو ده‌بێت له قه‌یرانى دارایى و کورتێنانى بودجه‌دا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند که له بودجه‌ى ساڵى داهاتووى عێراقدا نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به 145 هه‌زار دینارى عێراقى دیاریکراوه، ئه‌وه‌ش له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى ئابوریی بۆ وڵات و ئه‌و نرخه‌ش کاریگه‌رییه‌کى باشى ده‌بێت له چاره‌سه‌رکردنى کورتهێنانى بودجه‌دا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" نرخى پێشووى دۆلار له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندیى عێراقه‌وه به 128 دینار بۆ یه‌ک دۆلار دیاریکرابوو، که ئه‌و نرخه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئابوریى عێراق نه‌بووه و کاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌بووه بۆسه‌ر ئابوریى وڵات که بووه‌ته هۆى هاورده‌کردنى کاڵا و شمه‌کى بیانى بۆ ناو خاکى عێراق، که بووه‌ته هۆى دروستبوونى کێبڕکێ له‌گه‌ڵ کاڵا و به‌روبوومه خۆماڵییه‌کاندا." هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌رزکردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار باشترین چاره‌سه‌ره له‌م دۆخه‌دا، که پێشتر به‌شێکى زۆرى که‌رتى وه‌به‌رهێنانى نانه‌وتى به‌وهۆیه‌وه روویان نه‌کردووه‌ته عێراق و له ئێستاشدا نرخى کۆنترۆڵکراوى دۆلار له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به دینار له داهاتوودا ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت. له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، نرخى سه‌د دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، به جۆرێک ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به 137 هه‌زار دینارى عێراقى بووه.
هاوڵاتى سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران و قەیرانە ئابورییەکان، ئەو وڵاتەی گوشیوەو کەوتووەتە ژێر گەورەترین فشاری سیاسی و نێودەوڵەتیی مێژویی خۆیەوە، لەگەڵ ئەم دۆخەدا قەیرانی حوکمڕانیی لەو وڵاتە بەدژایەتی و ململانێی ئاشکرای نێوان سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان بووەتە قەیرانێکی گەورەتر کەئێرانی تالێواری هەڵدێڕ بردووە، چونکە ئەو دوو سەرۆکایەتییە لەدۆخێکی زۆر هەستیاری وڵاتەکەیاندا سەرقاڵی سەپاندنی هەیمەنەی خۆیانن بەبێ گوێدانە پێگەی سیاسەتی نێودەوڵەتی و دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکەیان، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەئاشکرا رایگەیاندووە نابێت پەرلەمان دەستوەردان لەکاروباری حکومەتدا بکات و لەبەرامبەردا محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان پرۆژە یاسای پەسندکراوی پەرلەمانی بۆ هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە کەپێچەوانەی رێوشوێنە ئیداری و حوکمڕانییەکانە، هاوکات قاڵیباف دژی بودجەی حکومەت وەستاوەتەوەو ئەمەش وای لە رۆحانی کردووە کەزیاتر توڕە ببێت و بەپێی میدیاکانی ئێران سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە پێچەوانەی رابردوو شمشێری بۆ شەڕ راکێشاوە. رۆحانی؛ سیاسەت بەمێزەرو عەباوە «رۆحانی خومەینی دەکات بەئیمام» حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کە لەلایەن ریفۆرمخوازانی ئەو وڵاتەوە پشتیوانی لێدەکرێت و لەشارۆچکەی (سورخە) لەپارێزگای سمنان لەدایک بووەو ئێستا تەمەنی (72) ساڵەو ناوی ئەو پێشتر حەسەن فەرەیدون بووەو دوای ئەوەی خوێندنی ئاینی لەشاری (قوم) خوێندووەو گەیشتووەتە پلەی ئاینیی موجتەهیدو نازناوەکەی لەساڵی (1961) بە رۆحانی واتە کەسی ئاینیی گۆڕیوە، ئەو بەیەکێک لەهەوادارانی سەرسەختی روحەڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەقەڵەمدەدرێت و رۆحانی یەکەم کەس بووە کە لەڕێوڕەسمێکدا لەساڵی (1977) خومەینی وەک (ئیمام) لەقەڵەمدەدات و خومەینی دەکاتە خاوەنی هەمیشەیی پێشگرەی ئیمام و تەنانەت لەدەستوری ئێران‌دا وەک ئیمام خومەینی ناوی دەهێنرێت، رۆحانی لەساڵی (1972) چووەتە زانکۆی تاران و لەبواری (یاسا)دا خوێندویەتی و دواتر چووەتە بەریتانیا و لەساڵی (1995) پلەی دکتۆرای لەیاسای دەستوریدا بەدەستهێناوە، ئەو توانیویەتی لەپێنج خولی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا بەشدار بێت و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بووە لەخولی چوارەم و پێنجەم، وەک خۆی دەڵێت ئەزموونی (20) ساڵی لەبواری پەرلەماندا هەیە، لەسێ خولی چوار ساڵەشدا نوێنەری تاران بووە لە(ئەنجومەنی دەستەبژێرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران)، ئەو لە ساڵی (1989) بۆ ساڵی (2005) ئەندامی (ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی) وڵاتەکەی بووە، هاوکات لەساڵی (1992) تا (2013) سەرۆکی (ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژیی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران) بووەو ساڵی (2013) دوای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی، توانی (18) ملیۆن دەنگ لەهەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا بەدەستبهێنێت و شکست بە محەمەد باقر قاڵیباف بهێنێت کە بەشەش ملیۆن دەنگ، سێیەم جاری بوو کەخۆی بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە کاندید کردبوو. رۆحانی جارێکی دیکە لەساڵی (2017) خۆی بۆ سەرۆک کۆماریی خولی دوانزەیەم لەکۆماری ئیسلامی ئێران کاندید کرد‌و توانی بەبەڵێنی بەردەوامبونی رێککەوتنی ئەتۆمیی و باشکردنی دۆخی ئابوریی زیاتر لە (23) ملیۆن دەنگ واتە (57%)ی دەنگەکان بەدستبهێنیت و جارێکی دیکە ئەو پۆستە مسۆگەر بکاتەوە کەسەرکەوتنی دوناڵد ترەمپ لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە (2016) و کشانەوەی واشنتۆن لەڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1) بەفەرمانی ترەمپ بووە هۆی ئەوەی رۆحانی هیچ یەک لەبەڵێنەکانی بۆ جێبەجێ نەکرێت و ئەمە وایکرد لایەنی محافزکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەخۆیان بەدژی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەقەڵەمدەدا هەلەکە لەبەرژەوەندیی خۆیان بقۆزنەوەو لەهەڵبژارنەکانی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران (پەرلەمان ) لەسەرەتای (2020) سەرکەوتن بەدەستبهێنن و بەمسۆگەرکردنی (221) کورسی لەکۆی (272) کورسی، پەرلەمانی ئێران بەتەواوەتی بدەستەوە بگرن و تەنها (20) کورسی پشتیوانی رۆحانی و باڵی ریفۆرمخوازن بۆ لایەنگرانی مایەوەو ئەمە وایکرد هەڵوێستی پشتیوانەکانی حکومەت و لایەنگرانی ریفۆرمخواز لەپەرلەمانی ئێران بەتەواوەتی لاواز بێت و تەنانەت ململانێکان گەیشتە ئەوەی لەپەرلەمانی ئێران داوای لەسێدارەدانی رۆحانی دەکرا بەهۆی ئەو قیرانە ئابورییەی رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە، بۆیە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەچەند لێدوانێکدا داوای‌کرد پەرلەمان و حکومەت ناکۆکییەکانیان زەق نەکەنەوەو نەبنە هۆی ئاڵۆزی و لاوازیی وڵاتەکە و دڵخۆشیی دوژمنان. قاڵیباف سەربازێکی سەرکوتکار محەمەد باقر قاڵیباف، لەدایکبووی ساڵی (1961) لەپارێزگای خوراسان-ە لەئێران، باوکی کورد‌و دایکی فارس-ە، بەڵام هیچ کات ئاماژەیەکی تایبەتی بەکوردبوونی خۆی یان باوکی لەژیانی سیاسی و تایبەتیدا نەکردووە تەنها ئەو لەساڵی (1978) وەک ئەندامێکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی نەیارە کوردەکانی کۆماری ئیسلامی رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئێران و عێراق لەساڵی (1980) بووەتە یەکێک لەفەرماندەکانی بواری هەواڵگریی ئەو جەنگە لەئێران و دواتر لەتەمەنی (29) ساڵیدا پلەی (عەمید)ی پێبەخشراو بووە گەنجترین فەرماندەی سوپای پاسدارن لەو سەردەمەداو لەساڵی (2004) بووەتە فەرماندەی ناوەندی بونیادنانی (خاتەمولئەنبیا) سەر بەسوپای پاسداران، ئەو کەخاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لەبواری جوگرافیای سیاسیی، لەساڵی (1997) بەبڕیاری خامنەیی دەکرێتە فەرماندەی گشتیی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران و لەساڵئ (1999) بۆ مەبەستی تاقیکردنەوەی فڕۆکەوانیی ئەیرباس رووی لەفەڕەنسا کردووەو لە ئێستاشدا بە رەسمی ئەندامی تیمی فڕۆکەوانانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی (ئێران ئەیر)ی وڵاتەکەیەتی و ساڵی (2000) بە بڕیاری عەلی خامنەیی بووە فەرماندەی گشتی هێزەکانی پۆلیسی ئێران و رۆڵی باڵای هەبوو لەنوێکرنەوەی هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەی و نوێترین چەک و کەرەستەی سەردەمییانەو پێشکەوتووی بۆ پۆلیسی ئێران دابینکردو ئەو هێزانە لەسەردەمی قاڵیبافدا زیاترین دەوریان هەبوو لەسەرکوت و گرتنی رۆشنبیران و رۆژنامەوانان و تەنانەت قاڵیباف دانی بەوەدا نا کەساڵی (2009) وەک پۆلیسێک بەسواری ماتۆڕەوە دژی خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتییەکان وەستاوەتەوەو هێرشی کردووەتە سەر خۆپیشاندەران، قاڵیباف لەساڵی (2005) تا (2017) سەرۆکی شارەوانیی تارانی پایتەختی وڵاتەکی بووە، کە هەر لەو ماوەیەدا زیاترین دۆسیەی گەندەڵیی لەسەر تۆمار کراوەو تۆمەتبارە بەکڕینی هەزاران دۆنم زەوی بەنرخی هەرزان و نیوەی نرخ و زیاتر لەدوو هەزار دۆسیەی گەندەڵی لەسەر تۆمار کراوەو تۆمەتبارە بەدامەزراندنی نایاسایی (13) هەزار کەس لەپێناو سەرکەوتن لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی لەئێران و قەرزاربوونی بەبڕی سێ هێندەی بودجەی شارەوانیی تاران کەدەکاتە نزیکەی سێ ملیار دۆلار. ئەو لەساڵی (2015) بووەتە ئەندامی ئەنجونی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەساڵی (2020) خۆی بۆ خولی یانزەیەمی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەسەر لیستی محافزکاران کاندید کرد‌و بووە پەرلەمانتارو بە (230) دەنگ بووە شەشەمین سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران. ململانێ لەگەڵ رۆحانی یەخەی وەزیرەکانی گرتووە لەهەڵمەتی بانگەشەی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری لەساڵی (2013)و لەگفتوگۆیەکی تەلەفیزیۆنیدا قاڵیباف بە رۆحانی وت ئەوکاتەی تۆ لەگەڵ فڕانسۆ میتران سەرۆکی فەڕەنسا سەرقاڵی قاوە خواردنەوە بووی، ئێمە بەموشەکەکانی دروستکراوی ئەو وڵاتە لەشەڕی نێوان عێراق و ئێران دەکراینە ئامانج، کە لەبەرامبەردا رۆحانی وتی من شارەزای کاروباری سەربازیی نیم و کاری سیاسی و دیپلۆماسی دەکەم و وەک تۆ ناتوانم خەڵک سەرکوت بکەم، ئەم گفتوگۆیە بووە هۆی دروستبونی بریسکەی ئاگرێک لەنێوان رۆحانی و قاڵیباف و لەئێستاشدا کە رۆحانی سەرۆک کۆمارەو قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمان ئەو ئاگرە زیاتر پەلی هاویشتووەتە بەڕێوبردنی وڵاتەکەوەو تائێستا پەرلەمان بەسەرۆکایەتی قاڵیباف داوای لێپێچنیەوەی لەزۆربەی وەزیرەکانی کابینەی رۆحانی کردووەو بیژەن زەنگە، وەزیری نەوت بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارن کارتی زەردی بەڕوویدا بەرز کراوەتەوەو لەلێواری لێسەندنەوەی متمانە دەربازی بوو، هاوکات محەمەد جەواد زەریف دوای چەند جارێک بانگهێشتکردن لەپەرلەمان لێپرسینەوەی لێکراو تەنانت پەرلەمان ئاڵۆزیی تێکەوت و وەڵامەکانی زەریف سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمیی رەتکرایەوەو لەئێستادا پەرلەمان داوای لێپێچینەوەو لێسەندنەوەی متمانە لەوەزیری کشتوکاڵ و وەزیری دارایی حکومەتەکەی رۆحانی دەکات، لەکاتێکدا حکومەتەکەی رۆحانی تەنها شەش مانگی ماوە. پەرلەمان پلانەکانی حکومەت رەتدەکاتەوە پێشتر حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندبوو هاوکاریی مادیی حکومەت بۆ (60) ملیۆن هاووڵاتیی ئێران بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان تەرخاندەکات، بەڵام پەرلەمان رەتیکردەوەو رایگەیاند ناکرێت ئەو بڕە زۆرە پارە بۆ هاووڵاتیان دابین بکرێت و ئەمە زیانی گەورە بەئابوریی وڵاتەکە دەگەیەنێت، بۆیە جارێکی دیکە رۆحانی رایگەیاند کەحکومەتەکەی بۆ ماوەی چوار مانگ، مانگانە (100) هەزار تمەن بۆ (30) ملیۆن کەسی دانیشتوی ئێران تەرخان دەکات و قەرزی یەک ملیۆنی کەدەکاتە (40) دۆلار بۆ (10) ملیۆن خێزان دابین دەکات کە لەماوەی (30) مانگدا وەردەگیرێتەوەو ئەمەش وەک پشتیوانییەکی حکومەتە بۆ بژێویی خەڵک لەسەردەمی کۆرۆناداو هەنگاوی دیکەش بەڕێوەیە کەئەو پلانەش دوای دوو هەفتە تاووتوێکردن و رەخنەگرتنی پەرلەمان پەسندکرا. بودجە و پەرلەمان و حکومەت حکومەت لەڕەشنووسی بودجەی ساڵی (2021) ویستی قەرەبووی خستنەخوارەوەی فرۆکە گەشتیارییەکەی ئۆکرانیا لەسندوقی گەشەی نیشتیمانیی ئێران رادەستبکات کەدەگاتە نزیکەی (200) ملیۆن یۆرۆ، بەڵام پەرلەمان ئەو بڕگەیەی لەبودجەی رەتکردەوەو هاوکات سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند پێچەوانەی بانگەشەکان، حکومەت لەبودجەی ساڵی داهاتوو پشتی بەفرۆشتنی نەوت بەستووەو ئەمە لادانە لەبەڵێنەکانی حکومەت، چونکە ئەگەر نەتوانێت ئاستی فرۆشی نەوت بگەیەنێتە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە ئەوا تووشی کورتهێنانی بودجە بەڕێژەی زیاتر لە (10) ملیار دۆلار دەبینەوە، بۆیە پەرلەمان نەشتەرگەریی بۆ بودجەی حکومەت دەکات. شەڕی ئاماری پەرلەمان و حکومەت بەپێی تووێژینەوەی پەرلەمانی ئێران ئاستی بێکاریی لەوڵاتەکەدا گەیشتووەتە (24%)، لەکاتێکدا دامەزراوەی ناوەندی ئاماری ئێران ئاستی بێکاریی بە (9.8%) بڵاوکردووەتەوە کەجیاوازیی ئەم دوو ژمارەیە زیاترە لەدوو هێندە، بەڵام بەزمانێکی سادە دەکرێت بووترێت ژمارەکەی پەرلەمانی ئێران لەڕاستییەوە نزیکە، چونکە بەچاوخشاندێکی خێرا کەبەرزبوونەوەی هەڵاوسان گەیشتووەتە (46%)، دەردەکەوێت بێکاریی لەوڵاتەکەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، چونکە بەرزبوونەوەی ئاستی بێ‌کاری و ئاستی هەڵاوسان پەیوەندیی راستەوخۆیان بەیەکترەوە هەیە. هاوکات هەر بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی تووێژینەوەکانی پەرلەمانی ئێران؛ حکومەت لەساڵی رابردوودا بۆ چارەسەری کورتهێنانی بودجە، بەبڕی (80) هەزار ملیار تمەن یان (80) ترلیۆن، پارەی نوێی چاپکردەوە کە بەپێی خەمڵاندنەکان بەدۆلار بەنرخی سیستمی حکومەت (نیما) دەکاتە زیاتر لەحەوت ملیار دۆلار، لەکاتێکدا کورتهێنانی بودجەی حکومەت لەنێوان ساڵانی (2019 بۆ 2020) زیاتر بووە لە (131) هەزار ملیار تمەن، چونکە حکومەت لەسەر بنەمای فرۆشتنی رۆژانەی نەوت بودجەی داڕشتووەو سزاکانی ئەمەریکا بووەتە هۆی رێگریی لەفرۆشتنی ئەو بڕە نەوتەی حکومەت کە بەبەهای (448) هەزار ملیار تمەن پێشبینی کردبوو. پەرلەمان رێککەوتنی ئەتۆمیی هەڵدەوەشێنێتەوە پەرلەمانی ئێران بەبیانوی پابەندنەبوونی وڵاتانی (5+1) بە رێککەوتنی ئەتۆمیی و تیرۆری موحیسن فەخری زادە، زانای ئەتۆمی و بەرپرسی گەشەی بەرنامەی موشەکیی ئەو وڵاتە، پەسندکردنی پرۆژە یاسایەکی دوو خاڵیی بەپەلەی بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم راگەیاند کەدەبێت حکومەت بەپێی ئەو پرۆژە یاسایە لەماوەی یەک مانگدا پیتاندنی یۆرانیۆم لە (120) کیلۆوە بۆ زیاتر لە هەزارو (500) کیلۆگرام زیادبکات و ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و وڵاتانی جیهانەو ئەگەر ئەو پرۆژە یاسایە جێبەجێ بکرێت هەموو سزا نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران چالاک دەکرێتەوەو ئەمە راستەوخۆ ناڕەزایەتیی و کاردانەوەی حەسەن رۆحانی، ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار‌و محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەو عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی لێکەوتەوە، بەڵام لەنوێترین پەیامدا قاڵیباف رایگەیاند پرۆژە یاساکەی بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە حکومەت ئامادە نەبووە ئەو پڕۆژە یاسایە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو ئەمەش پێشێلکردنی دەستوری وڵاتەکەیە لەلایەن حکومەتەوە. پەرلەمان و حکومەت میدیاکان بەخۆیانەوە سەرقاڵ دەکەن زۆربەی میدیاکانی ئێران بووەتە گۆڕەپانی ململانێکانی حکومەت و پەرلەمان و لەو چوارچێوەیەدا رۆژنامەی (ئیبتیکار) نزیک لەڕیفۆرمخوازان بەناونیشانی (بازاڕی تانەو تەشەر لەنێوان حکومەت و پەرلەماندا گەرمە) نووسیویەتی: ململانێی پەرلەمان و حکومەت بەردەوامەو رۆژانە لایەنی جیاوازی ئەو ململانێیە دەردەکەوێت، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران لەلایەک و حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆمار‌و تیمی حکومەت لەلایەکی دیکەوە بەتانەو تەشەرەوە وەڵامی یەکتری دەدەنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کەدۆخی ئابوریی وڵاتەکە خراپەو ژیان و بژێویی خەڵک لەژێر فشاری ئابوریدایە، بەڵام پێناچێت بەرپرسان ئامانجێکی دیکەیان جگە لەشکستی یەکتر هەبێت. بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە پەسەندکردنی دوو پرۆژە یاسای تایبەت بەکشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی لەلایەن پەرلەمانەوە بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو پێویستییە سەرەکییەکانی بژێویی و کاریگەرییەکی خێرا‌و خراپی لەسەر ئابوریی هەیە، بۆیە رۆحانی لەلێدوانێکدا وتی: دەستی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بەخەڵک بکەن ماچ دەکەم، بەڵام رێگەبدەن ئەوانەی زیاتر لە (25) ساڵە ئەزموونی سیاسی و دیپلۆماسی‌یان هەیە بەهێمنی سەرقاڵی ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییە بن، لەبەرامبەردا قاڵیباف لەدیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی: حەوت ساڵە چاوەڕوانی هەنگاوی حکومەتین و پڕۆژە یاسای ئێمە بۆ کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی نەبووە، وتمان چونکە لایەنی بەرامبەر پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە ئێمەش ئاستی پابەندبوونەکەمان بەو رێککەوتنەوە کەمبکەینەوە. لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی (ئارمانێ میللی) کەزمانحاڵی حکومەتە نووسیویەتی: پرۆژە دوو خاڵییەکەی پەرلەمانی ئێران بۆ کشانەوەی بەپەلەی حکومەت لە رێککەوتنی ئەتۆمیی، بووە بەیاساو لەلایەن ئەنجومەنی چاودێریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پەسند کراوە، بەڵام حکومەت دژی ئەو یاسایە نامەی بۆ ئەحمەد جەننەتی، سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێریی ناردووەو لەبەرامبەردا محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەنامەیەکدا بۆ حەسەن رۆحانی، داوای کردووە حکومەت لەیەک مانگدا دەبێت یاسای پەرەپێدانی بواری ئەتۆمیی جێبەجێ بکات وەک ئاماژەیەک بۆ پابەندنەبوونی لایەنەکانی ناو رێککەوتنەکە. بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە پڕۆژەو پلانی پەرلەمان دوای تاووتوێکردنی لەلایەن ئەنجومەنی چاودێریی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو رەخنەی لێگراوەو بۆ چاکسازیی رەوانەی پەرلەمان کراوەتەوە ئەو مۆڵەتەی دراوە بەحکومەت لەیەک مانگەوە بووە بەدوو مانگ و پەسند کراوە، بەڵام حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرجەم ئەندامانی تیمی حکومەت دژی ئەو یاسایەن. ئیسحاق جیهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەنامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێری کۆماری ئیسلامی ئێران داوای کردووە پەرلەمان دەستوەردان لەپرسی ئەتۆمیی وڵاتەکەیدا نەکات، چونکە بەپێی دەستورو بەبڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پرسی ئەتۆمی رادەستی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کراوەو سەرەکیترین پرسی ئاسایشی وڵاتەکەیە. جیهانگیریی وتوویەتی: لەپرسی ئەتۆمیی ئێران‌دا تەنانەت حکومەت ناتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات و هەندێک جار حکومەتیش تەنها راپۆرت لەسەر ئەو بابەتە بۆ ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی دەنێرێت و بڕیار لای ئەنجومەنەکەیە، بۆیە ئەو پڕۆژەیەی پەرلەمان بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم وەک دەستوەردانێکی نەگونجاوەو پێویست ناکات.
هاوڵاتى بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند که100 دۆلار به 120 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، هۆکاره‌کانى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى ئاشکراکرد که له ئه‌نجامى لێدوانى سیاسیى و چاودێره ئابووریه‌کاندا بووه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى کانونى یه‌که‌مى 2020، سه‌رچاوه‌یه‌ک لهبانکى ناوه‌ندى عێراق بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا له بانکى ناوه‌ندى 100 دۆلار به 120 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت، دابه‌زینى به‌هاى دیناریش له بازاڕه‌کاندا ته‌نها بۆ ئه‌نجامى لێدوانى سیاسه‌تمه‌داران و چاودێره ئابووریه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"بانکى ناوه‌ندى رێوشوێنى تایبه‌تى گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ جێگیرکردنى به‌هاى دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقی، له‌وانه‌ش خستنه‌ڕوى 250 ملیۆن دۆلار بۆ بازاڕه‌کان، له‌ئێستاشدا هیچ نیازێکیشیان نیه بۆ ئه‌وه‌ى که دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى به‌رزبکه‌نه‌وه، هه‌فته‌ى داهاتوش نرخه‌که جێگیرى زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت". به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مریکى به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیوهولهئێستادا سه‌د دۆلار به‌رانبه‌ر به 128 دینارى عێراقى مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
عه‌مار عه‌زیز، دهۆك قەبارەی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە پاریێزگای دھۆک لەمساڵدا400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند کە زیاتر له 23 پرۆژه‌ی خزمه‌تگۆزاری پاره یان بۆ خه‌رجكراوه. به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌كاتی ستراتیژی وه‌كۆ ته‌واو كردنی فرۆكخانه‌ی دهۆك و ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه هێشتا ته‌واو نه‌كراون. كورد‌و ئیحسان ، به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی وت "ئێمه ئامارێكمان هه‌یه كه له مانگی كانونی دووه‌می 2019 وه تاوه‌كۆ كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می 2020 پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به بهای چوارسه‌د و چوارده ملیون و پێنج سه‌دو سیهو دوو ملیون دولار بۆ، هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا 22 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سنوری پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ كراون و ئێستا له قوناغی كۆتایی دان ، پرۆژه‌كان جۆرا و جۆرن زیاتریان پرۆژه‌كانی پێشه‌سازی و گه‌شتیاری و كشتوكاڵی نه". به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی دروستكردنی پرۆژه له 25 بازرگان وەرگیراوەتەوە، بەھۆی دواکەوتی جیبەجیکردنی پڕۆژەکانیان. كورد‌و ئیحسان وتی "رێگه‌مان نه‌داوه ده‌ست بکەن به‌جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانیان، ئێمه به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ چونیه‌تی جێبه‌جێ كردنی هه‌موو پرۆژه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ربازرگانێك به‌پیێ مه‌رجه‌كانمان پرۆژه‌كه‌ی خۆی ته‌واو نه‌كات سزا ده‌ده‌ین " به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای دهۆك وتیشی " بۆ ساڵی 2021 پلانێكی زۆر باش و ورد مان داناوه، به‌نیازین پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌موو قه‌زایه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك به‌بێ جیاوازی جێبه‌جێ بكه‌ین، پرۆژه‌كانیش جورا جۆرن ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر پێویستی قه‌زایه‌كان چونكه هه‌موو قه‌زایه‌ك وه‌كۆ یه‌ك نیه بۆ نموونه قه‌زای به‌رده‌ره‌ش و ئامێدی، به‌رده‌ره‌ش ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی یه زیاتر پێویستی به هه‌ندێك پرۆژه‌ی چاندن هه‌یه به‌ڵام قه‌زای ئامێدی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گه‌شتیاری مان ده‌بێت بۆئه‌و قه‌زایه" . كورد‌و ئيسحان به‌هاوڵاتی وتیشی "ڕاسته‌له رابوردودا نهیهكسانیهكی زۆر هه‌بوو له‌نێوان قه‌زایه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك بۆ پرۆژه‌كانی وه‌رهێنان زیاتر بازرگانه‌كان پرۆژه‌كانی خۆیان له سه‌نته‌ری دهۆك یان ئه‌نجام ده‌دا به‌ڵام زیاترئهمه قبول ناكه‌ین " سه‌باح عه‌لی شه‌ریف ، ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی وت "ئێمه ئاگاداری ئه‌و بڕه پاره یه نین كه له‌لایه‌ن حوكمه‌تی هه‌رێمه‌وه خه‌رج ده‌كرێت بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌كانی خزمه‌تگۆزاری، ڕاسته له‌ساڵی 2020 ژماره‌یه‌ك پرۆژه ته‌واوكراون به‌ڵام به گشتی پرۆژه ستراتیژییه‌كان وه‌كۆ فرۆكخانه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌وار هاتن نه‌خۆشخانه‌ی 100 ته‌ختی له قه‌زای به‌ڕده‌ره‌ش و ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی تر كه‌هێشتا ته‌واو نه‌كراون " سه‌باح وتیشی " ئه‌و پرۆژانه‌ی له سنوری پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێن له ئاست ئه‌و قوربانیه‌ی خه‌ڵكی دهۆك نیه، پارێزگای دهۆك زۆرترین شه‌هیدى داوه له شه‌ڕی دژی داعش ،ده‌یان پرۆژه‌ی گه‌وره له هه‌ولێر و سلێمانی دروست كراون به‌ڵام له دهۆك نه‌كراون چه‌ندین جار داوامان كردوه سایلویهك دروست بكرێت چونكه ناوچه‌كه‌ی ئێمه زه‌نگینه له رووی چاندنه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌كراوه" رۆژنامه‌ی هاوڵاتی په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند لێپرسراوێكی پارێزگای دهۆك كرد تاوه‌كۆ چه‌ند ئامارێك ده‌ست بكه‌وێت به‌ڵام سه‌رجه‌میان وتیان زانیاریمان نیه، به‌پیێ ئه‌و به‌دواداچوونه ئێمه كردومانه پرۆژه‌كانی خزمه‌تگۆزاری له مانگی 1ی 2020 تا ئێستا زیاتر له 23 پرۆژه له سنوری پارێزگای دهۆك پاره‌یان بۆ خه‌رج كراوه جێبه‌جێ كراون. مانگی كانونی دووه‌م به گۆژمه‌ی زیاتر له چوار ملیار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌ت گۆزاری له ناحیه‌ی فه‌یدیه كرانه‌وه مانگی شوبات رێگای گرشین، سحێلا به درێژای 20 كم به بهای 53 ملیون و 648 هه‌زار دولار كرایه‌وه مانگی ئادار به‌ردی بناغه بۆ دوو پرۆژه‌ی كاره‌با له سنوری قه‌زای زاخۆ به بهای 259 ملیون دولار مانگی نیسان كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به توشبووانی كۆرۆنا به ملیونێك و 800 هزار دولار مانگی ته‌موز 1_به‌ردی بناغه بۆ دروستكردنی پرۆژی كۆمه‌ڵگای پێشه‌سازی تايبهب به كه‌ل و په‌لی خواردن به كۆژمه‌ی70 ملیار دینار 2_23 پرۆژه‌ی جۆرا جۆر له سنوری قه‌زایه‌كانی ئامێدی، ئاكرێ، به‌ڕده‌ره‌ش، زاخۆ به كۆژمه‌ی 3 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن 3_ پرۆژی ئه‌نده‌ر پاسه‌كانی ناو سه‌نته‌ری شاری دهۆك به كۆژمه‌ی 103 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن مانگی ئه‌یلول به‌كۆژمه‌ی 80 ملیار دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ل سنوری قه‌زای ئامێدی جێبه‌جێ ده‌كرێن _1 كردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌قامێك له سنوری قه‌زای زاخۆ به كۆژمه‌ی 322 ملیار دینار _ 2 به‌ردی بناغه بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 ته‌ختی له قه‌زای ئامێدی به كۆژمه‌ی 43 ملیار دینار _3 مانگی تشرینی یه‌كه‌م به كۆژمه‌ی 84ملیون دولار رێگای سه‌ره‌كی نێو ده‌وڵه‌تی گۆپال كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و دهۆك كرایه‌وه _ 1 2_پرۆژه‌ی قێركردنی رێگای نیوده‌وله‌تی ئیبراهیم خه‌لیل به كۆژمه‌ی زیاتر له 36ملیار دینار مانگی تشرینی یه‌كه‌م 1_به كۆژمه‌ی 84ملیون دولار رێگای سه‌ره‌كی نێو ده‌وڵه‌تی گۆپال كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێر و دهۆك كرایه‌وه 2_ پرۆژه‌ی قێركردنی رێگای نیوده‌وله‌تی ئیبراهیم خه‌لیل به كۆژمه‌ی زیاتر له 36ملیار دینار مانگی تشرینی دووه‌م 1_ بڕی 144 ملیون دینار بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی سندوقی سولینهكانی ناحیه‌ی شیلادزێ ، هه‌روه‌ها 168 ملیون دینار بۆدروستكردنی كارگه‌یه‌كی ئوكسجین له نه‌خۆشخانه‌ی هێڤی تایبه‌ت به منداڵان ، پرۆژه‌ی قێركردنی رێگه‌كانی ناوخۆی شێلادزێ له‌گه‌ل ئاوی سولینهكان به كۆژمه‌ی 589و مليون دينارو383 هزار دينار 2_بڕی 18ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند رێگایه‌كی سنوری قه‌زای ئاكرێ 3_ پرۆژه‌ی ڕاكێشانی كاره‌با له‌ناوچه‌ی كواشێ بۆ تلكه‌به‌ر به كۆژمه‌ی 6،9 مليون دولار 4_ به‌كۆژمه‌ی ملیارێك و سێ سه‌د ملیون دینار بۆ پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێگه‌ی دۆمیز مانگی كانونی یه‌كه‌م 1_ بڕی 33 ملیون دولار پرۆژه‌ی دروست كردنی ئاوی ناحیه‌ی فه‌یدی 2_ بڕی 15 ملیار دینار بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگۆزاری له سنوری قه‌زای زاخۆ 3_ بڕی 22 ملیون دینار بۆ دروستكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگۆزاری له سنوری قه‌زای زاخۆ .
ئارا ئیبراهیم به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له سه‌رۆکایه‌تى کۆماه‌وه ده‌ستى که‌وتووه، سبه‌ینێ به‌ئاماده‌بونى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم ریرێککهوتنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه راده‌گه‌یه‌ندرێت. هه‌ر ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌به‌غداوه به‌هاوڵاتى وت:" کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئیجابى زۆر باش له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران کراوه‌و له‌ناو کۆبونه‌وه‌که‌وه په‌یوه‌ندى به چه‌ند به‌رپرسێکى په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ى لێکتێگه‌شتن بۆ رێکه‌وتنى هه‌رێم و عێراق کراوه و سبه‌ینێ کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوان ئه‌نجام ده‌درێت". هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌ئاماده‌بونى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و وهفدى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماڵى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژانه‌ى هه‌بوون و یه‌ک خراون و بریارى له‌سه‌ر ده‌درێت بۆ کۆتایى هێنان به‌گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم. هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه به‌رهه‌م ساڵح رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌بووه بۆ یه‌کخستنى پرۆژه‌و پێشنیازه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا،" رێککه‌وتن ده‌کرێت و کۆتایى دێت و راده‌گه‌یه‌ندرێت".
ئارا ئیبراهیم به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه که ئه‌مشه‌و یا سبه‌ینێ رێکه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم رابگه‌یه‌ندرێت و چاوه‌روان ده‌کرێت نێچیرڤان بارزانیش به‌م زوانه سه‌ردانى به‌غدا بکات. له دوو سه‌رچاوه‌ى جیاوازه‌وه هاوڵاتى ئه‌و هه‌واڵه پشت راستده‌کاته‌وه که له میدیا عێراقییه‌کانه‌وه ئاماژه به‌وه کرا که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمى کۆببنه‌وه بۆ ئاماده‌کاریى راگه‌یاندنى رێککه‌وتنێک بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى به‌غداو هه‌ولێر. میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه که ئه‌مشه‌و مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیران و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌رفراوان رێکده‌خه‌ن به به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى نه‌وت و دارایى عێراق. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له به‌غداوه که ئاگادارى دانوساندنى نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقه به‌هاوڵاتى وت:"تا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم باسیان له‌وه کردووه که ته‌نها داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زائیده‌ن له‌سه‌دا 50% داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان ده‌ده‌ینه به‌غدا، به‌ڵام عێراق به‌وه رازى نه‌بووه‌و پێیانى راگه‌یاندووه نه‌وتى ده‌وێت نه‌ک داهاته‌که‌ى". هه‌روه‌ها وتیشى:" سینارۆیه‌کى دیکه هه‌یه‌و به‌غدا داواى هه‌موو نه‌وتى هه‌رێم ده‌کات بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى، چونکه لایه‌نى عێراقى وه‌کو شتێکى سیادى سه‌یرى فرۆشتنى نه‌وت ده‌کات، ئیتر 250 هه‌زار به‌رمیل بێت یا هه‌موو نه‌وته‌که بده‌نه سۆمۆ بودجه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه زیادو که‌م ده‌کات". هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد بڕیاره سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکات. ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى میدیاکانى عێراق له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ راگه‌یاندنى رێکه‌وتن ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره وتى:" راسته، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌مشه‌و رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵکو ده‌که‌وێته سبه‌ینێ شه‌ممه ئه‌وه‌ش که‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان ره‌زامه‌ندى ته‌واو نیشاند بدات بۆ ته‌سلیمکردنى نه‌وت نه‌ک داهاتى نه‌وت". له‌لایه‌کى دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک له وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که تا ئێستا به‌فه‌رمى باسى هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌ک نه‌کراوه له‌نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆک کۆمار به‌ئاماده‌بونى قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆکى وهفدى هه‌رێم له‌به‌غدا"هه‌ر رێککه‌وتنێک ئه‌نجام بدرێت راده‌گه‌یه‌ندرێت". وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم داوایان کردووه له‌به‌رانبه‌ر نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان پێویستیان به ترلیۆنێک و 100 ملیار دینار هه‌یه بۆ دابینکردنى موچه‌و پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان، وهفدى حکومه‌تى عێراق ته‌نها پێیان راگه‌یاندوون له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌سه‌دا 12.67 پشکى هه‌رێم ده‌بێت. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌کانى چڕ کردووه‌ته‌وه بۆ رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، به‌غداو هه‌ولێریش چاوه‌رێى سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌ن که رۆڵ ببینێت بۆ ئه‌وه‌ى کێشه داراییه‌کان له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه چاره‌سه‌ر ببێت. هاوکات، حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" چاوه‌روان بن ئینشائه‌ڵا رێککه‌وتن ده‌کرێت".
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوه‌وه و یه‌ک به‌رمیلێک نه‌وتى برێنێت به 50 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له بازاره‌کانى جیهاندا به 50 دۆلار‌و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 47 دۆلار‌و شه‌ش سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 50 دۆلار‌و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. نرخى نه‌وت له‌ماوه‌ى دوو کاتژمێرى رابردودا به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 1.3به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هۆکاره‌که‌ى بۆ گه‌یشتنى ڤاکسینى کۆرۆنا بۆ چه‌ندین وڵات ده‌گه‌رێته‌وه که جوڵه‌ى بازارى نه‌وتى زیاتر کردووه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت له‌لایه‌ن رێکخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌کارى نه‌وت (ئۆپێک)، وه‌ک ئاسۆیه‌ک بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌بینرێت. به‌شێک له چاودێرانى بازارى نه‌وت، رایانگه‌یاندووه به‌گه‌شتنى جۆوبایدن به کۆشکى سپى که بڕیاره له 20ى کانونى دووه‌مى 2021 ئه‌نجام بدرێن نرخى نه‌وت ده‌گاته 55 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.
هاوڵاتى "خۆشەویستیت بۆ قەتەر لەکوێوە سەریهەڵداوە؟" ئەمە وتەی کەمال کیڵیچدارئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا - گەلی کۆماری جەهەپەیە- بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی وڵات دوای فرۆشتنی لەسەدا١٠ی پشکەکانی بۆرسەی ئەستەنبوڵ بەقەتەر. لە ٢٦ی مانگی رابردوو، دوای کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر، لەئەنقەرەی پایتەخت، سەرۆکی تورکیا بڕیاریدا لەسەدا ١٠ی بۆرسەی ئەستەنبوڵ بفرۆشێت بەدەوحە لەگەڵ فرۆشتنی چەندین زەوی و ناوچەی بازرگانی لەمیانی رێککەوتنێکی (١٠) خاڵیدا. لەسەرەتادا بەهای فرۆشی پشکەکان ئەشکرا نەکرا لەلایەن ئەردۆغانەوە، بەڵام دوای پێنج رۆژ سندوقی خەزێنەی تورکیا بڵاویکردەوە پشکەکان بە (٢٠٠) ملیۆن دۆلار فرۆشراون و هەنگاوەکە بەهای گشتی پشکە فرۆشراوەکان بۆ دوو ملیار دۆلار بەرزدەکاتەوە بۆ بۆرسەی ئەستەنبوڵ. سندوقەکە ئەوەشی خستەڕوو لەئێستادا تورکیا تەنها خاوەندارییەتی لەسەدا ٨٠.٦٪ی بۆرسەکە دەکات دوای فرۆشتنی پشکەکان بەدەوحە، کۆی گشتی بەهای بۆرسەی تورکیا دەگاتە (١٧٢) ملیار‌و (٦٣٠) ملیۆن دۆلار. فرۆشتنی ئەم پشکانە کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا لەناوخۆی وڵاتەکەو کەمال کیڵیچدار ئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی جەهەپەی ئۆپۆزسیۆن، تووڕەیی خۆی دەربری لەبڕیارەکە کە بەبێ راگەیاندنی تەندەر پشکەکان فرۆشراوەو وتی "رەنگە وڵاتێکی تر پارەی زۆرتری بدایە، بۆچی تەندەرێکت رێکنەخست؟" ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ئەردۆغان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە "خۆشەویستی" و پەیوەندییەکی توندی لەگەڵ قەتەر هەیەو وایلێکردووە کەگرنگی زیاد بەدەوحە بدرێت لەکڕینی پشکەکاندا، بەجۆرێک کیڵیچدار ئۆغلۆ وتی "ئەگەر سبەینێ نیوەی کۆشکی کۆماری فرۆشرا بەقەتەرییەکان، کەس سەرسام نەبێت". لەدوای رێککەوتنی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات لە ٢٠١٤، قەتەر بەشێوەیەکی فراوان وەبەرهێنان لەتورکیادا دەکات. لەئایاری ئەمساڵ دەوحە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دراوی بەرزکردەوە بۆ سێ ئەوەندە بەبەهای (١٥) ملیار دۆلار، ئەمەش بۆ راگرتنی هاوسەنگی لیرەی تورکی. . یەدەگی دراوی لەبانکی ناوەندی لەئێستادا لەتورکیا کەمترە لە (٥٤) ملیار دۆلار دوای فرۆشتنی (١٢٨) ملیار دۆلار بۆ پارێزگاریکردن لەبەهای لیرە. لەڤیدیۆ کلیپێکدا کە پێنجشەممەی رابردوو لەتویتەر بڵاویکردەوە، ئەحمەد داودئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی ئایندەو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، رایگەیاند ئەردۆغان "خیانەتی لەمتمانەی بۆرسە کردووەو داوای لێکرد بەکردارەکانیدا بچێتەوە. داودئۆغلۆ وتیشی: "بەڕێز ئەردۆغان نا‌توانیت ئەم وێرانکارییە پەردەپۆش بکەیت، ئەم وڵاتە بۆرسەی تۆ نییە، بازاڕی تۆ نییە، دوکانی تۆ نییە، تورکیا وڵاتێکە کە نەتەوەیەک تێیدا دەژی، نەتەوەیەک کەپێکهاتوون لەخەڵکی راستگۆ". داودئۆغلۆ بەردەوام بوو لەقسەکانی و هۆشداریدا کە "جێی قبوڵ نییە لەئەردۆغان خۆش ببین بۆ ئەو کارەی کردی و کەسیش ناتوانێت خۆی لەم وێنارانکارییەی وڵاتەکە قوتار بکات بەداوای لێخۆشبوو‌ن. ئەوانەی زیان بەم وڵاتە دەگەیەنن تۆمەتبار دەکرێن". لەوتارەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو کە ئەندازیاری میکانیزمی گەندەڵی لەوڵاتەکەیدا پارتی داد‌و گەشەپێدان (ئەکەپە)ی ئەردۆغانە. هاوکات پەرلەمانی تورکیا، بەدەنگی پەرلەمانتارانی ئەکەپەو مەهەپە، پرۆژەیاسایەکی پارتی جەهەپەی رەتکردەوە کەبریتیبوو لەلێکۆڵینەوە لەفرۆشتنی پشکەکانی بۆرسەی ئەستەنبوڵ بەقەتەر. دۆغان ئەرکان، پارێزەرو سکرتێری پارتی ئازادی گەڵ (هەکەپە)، رایگەیاند خەریکی تۆمارکردنی سکاڵایەکە دژی ئەردۆغان کەتۆمەتباری کردووە بەفرۆشتنی "سەرمایەی نەتەوەیی کەناکرێت بەتایبەتی بکرێت ئەگەر رێگەشی پێبدرێت". "مەحاڵە راستەوخۆ پشکی بۆرسەی ئەستەنبوڵ بەقەتەرییەکان بفرۆشرێت"، ئەرکان وای وت. پارێزەرە تورکییەکە وتیشی "دژی رێککەوتنەکەم بەتەواوی و گواستنەوەی مافی سەروەری ئەنقەرە رەتدەکەمەوە بۆ وڵاتێکی تر بەوپێیەی بۆرسەی ئەستەنبوڵ کۆمپانیایەکی حکومییەو نابێت پشکەکانی بفرۆشرێن بەدەرەوە بەپێی یاسایی ناوخۆ". لەمیانی رێککەوتنە (١٠) خاڵییەکەدا، قەتەر لەسەدا (٤٢)ی پشکەکانی مۆڵی زەبەلاحی (ئیستینیە پارکی) بەیەک ملیار دۆلار کڕیوەو بەندەری (ئەکدەنیز)یش لەئەنتاڵیا بە (١٤٠) ملیۆن دۆلار بە دەوحە فرۆشراوە. هەروەها بەشێکی تری رێککەوتنەکە وەبەرهێنانی هاوبەش بوو لەپرۆژەی قۆچی ئاڵتونی (خەلیج) و دامەزراندنی لیژنەیەکی بازرگانی هاوبەش لەنیوان هەردوو وڵاتەکەدا. دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی هەردوو وڵات لەئەنقەرە، ئەردۆغان رایگەیاند، "ئێمە بەردەوام دەبین لەهەماهەنگییەکانمان لەگەڵ خەڵکی ئازیزی قەتەر کە لەهەموو بوارێک‌دا پەیوەندی توندوتۆڵی لەمێژینەمان هەیە پێکەوە". ئەنجومەنی شورای قەتەریش لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەمیانی کۆبوونەوەکاندا، تورکیا‌و قەتەر جەختیان کردەوە کەهەردوولا سوورن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بەهێزە برایانەکانیان و هەماهەنگییە ستراتیجییەکانیان لەبوارە جیاوازەکاندا". بەپێی راپۆرتیکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، کۆی گشتی رێککەوتنەکانی هەردوولا گەیشتووەتە (٦٢) رێککەوتن بەهۆی ئەم هەماهەنگییە نوێیەوەو قەبارەی بازرگانی لەساڵی ٢٠٢٠دا لەنیوان دەوحەو ئەنقەرە بەڕێژەی لەسەدا ٦٪ زیادیکردووەو گەیشتووەتە یەک ملیار و (٦٠٠) ملیۆن دۆلار. هەروەها ئەوەش هاتووە کەکۆی گشتی وەبەرهێنانی قەتەر لەتورکیا دەگاتە (٢٢) ملیار دۆلار‌و (١٧٩) کۆمپانیای قەتەری لەتورکیا کاردەکەن و (٥٣٣) کۆمپانیای تورکیش لەقەتەر خەریکی وەبەرهێنانن. دەوترێت ئەمیری قەتەرو سەرۆکی تورکیا پەیوەندییەکی شەخسیشیان هەیە پێکەوە. لەساڵی ٢٠١٨، تەمیم بن حەمەد فرۆکەیەکی جۆری بۆینگ (٧٤٧)ی وەک دیاری پێشکەشی ئەردۆغان کرد کەنرخەکەی (٥٠٠) ملیۆن دۆلارەو سەرۆکی تورکیا رایگەیاند دیارییەکە دەچێتە سەر خەزێنەی حکومەتەوە. میری قەتەرو دایکیشی کۆمەڵێک زەویوزاریان کڕیوە لەنزیک کەناڵێکی ئاوی کە لەپلاندایە دروستبکرێت لەئەستەنبوڵ و ئەردۆغان باس لەوە دەکات کەناڵەکە جێگرەوەیەکی باشە بۆ کاروباری گواستنەوە بۆ بۆسفۆر. رێککەوتننکانی ئەمدواییە چەندین پەرلەمانتاری تورکی تووشی شۆک کردووەو ئەکوت ئۆردوغدۆ، پەرلەمانتارێکی جەهەپە، باس لەوەدەکات کە "بەم شێوازە، تورکیا دەبێت بەموڵکی تایبەتی قەتەر لەداهاتوودا".
ئارا ئیبراهیم حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق گه‌یشتونه‌ته لێکتێگه‌شتنێک بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ى 2021 و بڕیاره 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و له‌سه‌دا 50% داهاته فیدراڵییه‌کان بدرێته به‌غدا و له‌به‌رانبه‌ردا نزیکه‌ى تریلۆنێک دینارى مانگانه ره‌وانه بکرێت. پڕۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق بڕه‌که‌ى 153 تریاۆن دیناره‌و 45 تریلۆن کورتهێنانى هه‌یه که ده‌کاته له‌سه‌دا 30%ى کۆى گشتى بودجه‌که و نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو به 42 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک جێگیر ده‌کرێت. هه‌فته‌ى رابردوو وه‌فدێکى ته‌نکیکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى عێراقیان کرد‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و وه‌زیرى دارایى عێراقدا کردووه‌و گه‌یشتونه‌ته لێکتێگه‌شتنێک له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ى ساڵى داهاتوو که له دوو پێشنیار پێکهاتووه: 1.حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه رۆژانه داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنورییه فیدراڵییه‌کان ته‌سلیمى به‌غدا بکات، له‌به‌رانبه‌ردا حکومه‌تى هه‌رێم شایسته داراییه‌کانى پێبگات و خۆى به‌رپرس ده‌بێت له‌پێدانى شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت که له‌هه‌رێمى کوردستان کار ده‌که‌ن. 2.حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه داهاتى 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ته‌سلیمى به‌غدا بکات، به‌ڵام ده‌بێت عێراق شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدات، هه‌روه‌ها نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه فیدراڵییه‌کان و له‌به‌رانبه‌ردا شایسته داراییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه ره‌وانه‌ى هه‌ولێر بکرێت. ئه‌و ره‌شنووسه‌ى که له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداوه له دوو رۆژى رابردوودا په‌سه‌ندکراوه، هه‌مان ئه‌و رێککه‌وتنه‌یه که له یاسایى بودجه‌ى 2019ى عێراقدا هاتووه، به‌ڵام هه‌ندێک ده‌ستکارى کراوه. وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم، کۆپییه‌کى راپۆرتى کۆمپانیاى ( دیلۆیت ) که وردبینیکردن له پرۆسه‌ى نه‌وتى هه‌رێم دا ئه‌نجام ده‌دات، داوه‌ته وهفدى حکومه‌تى عێراق، که له دوا راگه‌یاندنیدا ئاشکرایکرد که به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیله، له‌و بڕه به‌رهه‌مهێنراوه 430 هه‌زار به‌رمیلى ده‌فرۆشرێت، 30 هه‌زار به‌رمیلیشى بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانه. بڕیاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه مسته‌فا کازمى له‌سه‌ر کۆى پرۆژه یاساى بودجه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى عێراق له به‌غدا کۆبێته‌وه، رۆژى سێ شه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر دوا ده‌ستکارى پرۆژه یاساکه کۆده‌بێته‌وه‌و دواتر راده‌ستى په‌رله‌مان بکرێت. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له‌دوو سه‌رچاوه‌ى ئاگادار تاکیدى کردووه‌ته‌وه، حکومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پێشنیارى یه‌که‌م ده‌ربڕیووه که رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى پێ‌بکات له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا 50%ى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان. یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه که ئاگادارى کۆبونه‌وه‌ى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق بووه به‌هاوڵاتى وت:» حکومه‌تى هه‌رێم نییه‌تى جدى هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، ئه‌و دوو پێشنیاره‌ش تاوتوێکراوه ئینجا دراوه‌ته به‌رپرسانى عێراق». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:» هه‌نارده‌ى نه‌وت هه‌ر له‌رێگه‌ى بۆرى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌کرێت و راسته‌وخۆ داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ته‌سلیمى کۆمپانیاى سۆمۆى نیشتمانى عێراق ده‌کرێت له‌گه‌ڵ له‌سه‌دا 50 داهاتى ده‌روازه سنورییه‌کان، حکومه‌تى عێراقیش له‌سه‌دا 12.67ى پشکى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات که نزیکه‌ى 12 تریلۆن دیناره بۆ ماوه‌ى ساڵێک» که پشکى پێشمه‌رگه‌شى تێدایه«. هاوکات، سه‌رچاوه‌که‌ى هاوڵاتى، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه له کۆبونه‌وه‌ى وهفدى ته‌کنیکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌یدا و به‌شداربوانى کابینه‌ی نۆیه‌م به (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان)ه‌وه، ئه‌م لێکتێگه‌شتنه‌یان به‌لاوه په‌سه‌نده‌و ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ته‌واوى رێککه‌وتنه‌که‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق. سه‌رچاوه‌یه‌کى دیکه‌ى ئاگادار له حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که له‌ئێستادا رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و 430 هه‌زار به‌رمیل له‌رێگه‌ى بۆرى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات و 30 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌کارهێنانى ناوخۆ دانراوه، وتیشى:» ئه‌و 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه پشکى کۆمپانیاکانى نه‌وتى تێدایه‌و ته‌نها 265 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌مێنێته‌وه‌و حکومه‌تى عێراقیش ئاگاداره«. ده‌رباره‌ى ناردنى 320 ملیار دینارى مانگى 10 ئه‌مساڵ، ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد تا ئێستا حکومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى نه‌داوه له‌سه‌ر ناردنى 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:»حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق رێکبکه‌ون و له‌بودجه‌دا جێگیر بکرێت و مانگانه نزیکه‌ى تریلۆنێک دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت سه‌رجه‌م کێشه داراییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت». شیروان میرزا ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» دوو پێشنیار دراوه‌ته حکومه‌تى عێراق، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر پێشنیارێکیان بێت به‌راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بێت یان 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و به‌غدا خۆى ته‌حه‌مولى تێچووى کۆمپانیاکانى نه‌وت بکات باشترین رێگاه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆخى دارایى». ناوبراو وتیشى:»رێکه‌وتن بکرێت مانگانه نزیکه‌ى تریلۆنێک دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم دەکرێت له‌گه‌ڵ داهاته ناوخۆییه‌کان که بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وکاته ده‌گه‌رێینه‌وه سه‌رده‌مى زێرینى حکومه‌تى هه‌رێم له‌رووى داراییه‌وه که کێشه‌ى موچه‌و وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌کان به‌ته‌واوى چاره‌سه‌ر ده‌بێت واتا ده‌گه‌رێینه‌وه ساڵى 2011 و 2012 له‌رووى داراییه‌وه«. ده‌رباره‌ى ئه‌رکى فراکسیۆنه کوردییه‌کان تا دانوساندن له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه شیعى و سونییه‌کاندا بکه‌ن، شیروان میرزا وتى:» ده‌بێت جوڵه‌ى سیاسى له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه کوردییه‌کان بکرێت له‌گه‌ڵیدا ئێمه‌ش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆن و ئه‌ندامانى شیعه‌و سونه بکه‌ین تا له‌کاتى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021 قه‌ناعه‌ت بکه‌ن و په‌سه‌ند بکرێت». « ئه‌رکى ئێمه‌یه وه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان دابنیشن له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانى سونه‌و شیعه‌دا، به‌ڵام پێویسته دڵنیایی وه‌ربگرین له حکومه‌تى هه‌رێم که پێوه‌ى پابه‌ند بێت تا متمانه بگه‌رێته‌وه«. سه‌ره‌راى گفتوگۆى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2021ى ساڵى داهاتوو، به‌ڵام جوڵه‌ى سیاسى حزبه سیاسییه کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى شیعه‌و سونه ده‌چێته خزمه‌تى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى عێراقه‌وه که مافه‌کانى کورد به‌پێى ده‌ستور فه‌راهه‌م بکرێت. شوان ته‌ها، به‌رپرسى لقى 5ى پارتى له به‌غدا له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»کێشه‌کان له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدایه، به‌ڵام ده‌توانین ته‌رجه‌مه‌ى بکه‌ین که کێشه‌کان سیاسیین، په‌رله‌مانى عێراق بۆ خۆى کێشه‌یه و پێویستمان به لێکتێگه‌شتنى ته‌واو هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کاندا». به‌رپرسى لقى 5ى پارتى له به‌غدا، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه عێراق به‌رده‌ر نییه له‌هاوکێشه ئیقلیمییه‌کان که په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و عێراق و ته‌نانه‌ت کێشه‌ى له‌نێوان هێزه سیاسییه‌کان و پارێزگاکانى عێراقیشدا تێکداوه، وتیشى:» سه‌رجه‌م لایه‌نه کوردییه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى که ئه‌و حه‌قه‌مان هه‌یه وا بڵێن، زۆر جدین له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و هه‌وڵده‌ده‌ین به په‌یوه‌ندیکردنمان و گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانى به‌غدا کێشه‌کانى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکه‌ین».