لەو کاتەوەی سوپای تورکیا چالاکییە سەربازییەکانی لە دژی پەکەکە لە باکوری عێراق لە نیسانی 2021دادەستیپێکردووە بە بەردەوامی بانگەشەی ئەوە کراوە سوپای تورکیا لەم شەڕەدا چەکی کیمیایی بەکاردێنێت زۆرترین ئەو دەنگۆیانە پەیوەندی بە بەکارهێنانی ماددەی کیمیاییەوە هەیە لە دژی شەڕڤانان . بەڵام لە ڕووداوێک‌دا ڕاپۆرت درا کە خێزانیکی جوتیار لە کاتی کارکردن‌دا هێرش کراوەتە سەریان کە گوماندەکرێت بە چەکی کیمیايی بوبێت و دوای ئەوەی وەزیری بەرگری تورکیا هولوسی ئاکار بە ئاشکرا دانی بەوەدا نا لە پەرلەمانی تورکیا لە بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە دژی پەکەکە لە باکوری عێراق . پزیشکانی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری‌کردن لە جەنگی ناوەکی لێکۆڵینەوەیەیان لە ئەگەری پێشێلکارییەکانی پەیماننامەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەباکوری عێراق کرد. بۆ کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕوداوە دکتۆر جۆزێف ساڤەری، دکتۆر جان ڤان ئاکن سەر بە ڕێکخراوی IPPW لە سویسرا/ ئەڵمانیا، هەستان بە ئەنجامدانی چەند لێکۆڵینەوەیەک لە ٢٠-٢٧ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ تیایدا چەند بڵگەیەکی ناڕاستەوخۆیان لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیای و شکاندنی پەیماننامەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای دۆزییەوە . بەداخەوە بەهۆی ڕێگری‌کردن لەچونە ناوئەو ناوچانەی کە بانگەشەی بەکارهێنانی چەکی کیمیايی تێدادەکرا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێرهەربۆیە نەیانتوانی ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوە بکەن لەو ناوچانەداو چاوپێککەوتن لەگەڵ قوربانیانی ڕوداوەکە بکەن. هەربۆیە تیمەکە هەستان بە ئەنجامدانی مەودایەکی فراوانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی کۆمەڵگاهەروەها شیکاری ڤیدیۆیی و وێنەی پەیوەندیداریان کردووە بۆ بانگەشەی بەکارهێنانی ئەم چەکانە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تورکیا مێژوویەکی هەیە لە پشتگوێ خستنی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ لە ململانێی چەکداریدا ، لە ساڵی 1999 شیکردنەوە لە تاقیگەیەکی ئەڵمانیدا سەلماندی کە سوپای تورک گازی فرمێسک ڕێژی بەکارهێناوە لە شەڕێکدا لەگەڵ پەکەکەدا. لە ساڵی 2004 ئاشکرابوو کە سەربازانی تورک ڕاهێنان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ دەکەن لە ڕێکبەندە سەربازییەکان و لە ساڵی 2010دا دەرکەوت کە سوپای تورک بۆمبی گازی فرمێسک ڕێژی سەربازی بەرهەم هێناوە کە حاڵەتێکە بە ڕوونی پەیماننامەی چەکی کیمیایی پێشێل دەکات . لە لێکۆڵینەوەکەدا لە نزیک ناوچەیەکی چۆڵکراوی سوپای تورکیا کۆمەڵێک مادەی خاوی وەک دەفری هایدرۆکلۆریک ، تێزاب، کە دەکرێت بەکار بهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی کلۆرین ، کە کارپێکەرێکی کلاسیکی کیمیاییە. هەروەها لە هەمان ناوچەدا ماسکی پارێزگاری لە چەکی کیمیای دۆزراوەتەوە. هەروەها لە ڤیدیۆیەکدا ئەوە دەردەخات کە سەربازانی تورکیا لە کاتی ئامادە کردنی ئامێرێکی پەمپکردندان لە نزیک ئەشکەوتێکەوە کە لە لایەن گەریلاوە بەکردەهێنرێت. هەربۆیە داوایان کردووە بەپەلە بەدواداچوونی بۆ بکرێت لەڕووی یاساییەوە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە،چونکە ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پەیماننامەی چەکی کیمیاییە . ڕێکخراوی IPPW ڕاشیگەیاندووە لە کاتێکدا هیچکام لەمانە بەڵگەی یەکلایکەرەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای نین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ڕووداو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سوپای تورکیا لەوانەیە پەیماننامەی چەکی کیمیایی پێشێل بکات لە شەڕی دژی پەکەکە لە باکوری عێراق. هەربۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بابەتە بکرێت لەلایەن OPCW یانیش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ یاکلاکردنەوەی بەکارهێنان یان نەهێنانی چەکی کیمیای.
هاوڵاتی رێکخراوێکی ئێران ئاشکرای دەکات لە 25 رۆژ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەو وڵاتە لانیکەم 201 کەس کوژراون و کە ژمارەیەکیان منداڵ بون. ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردوەتەوە لە کۆی ئەو ژمارە لە کوژراوە 23 کەسیان منداڵ بون و سەرجەمیان بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە. ناوەندەکە کە بنکەی سەرەکیی لە وڵاتی نەرویجە ئاماژەی بەوە کردوە ؛ خۆپیشاندانەکانی 18 پارێزگای ئێران کوژراوی لێکەوتوەتەوە و دوای سیستان و بلوچستان زیاترین کوژراو لە پارێزگای سنە و کرماشان و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە. بە پێی ئاماری ئەو ناوەندە تەنها لە پارێزگای سنە هەزار و 541 کەس برینداربون و ژمارەی بریندارەکانی کرماشان و ورمێ دەگاتە زیاتر لە چوار هەزار کەس. تا ئێستا دەسەڵات لە ئێران هیچ ئامارێکی کوژراو و برینداری بە فەرمیی بڵاو نەکردوەتەوە و تەنها ژمارەی کوژراوانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بڵاو دەکاتەوە کە نزیکەی 14 کەسن.
هێمن مه‌حموود ساڵێک به‌سه‌ر دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌عێراقدا تێپه‌ڕی و هه‌رچه‌نده جموجوڵێکی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین کات حکومه‌تی نوێ پێکبهێنرێت، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی چاره‌نووسی پێکهێنانی ئه‌و حکومه‌ته دیار نییه‌و ناشزانرێت که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ سوێندی یاسایی ده‌خوات. له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی هه‌ریه‌که له‌هه‌ردوو لایه‌نی (سه‌درییه‌کان) و (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی) به‌ڵام هیچکامیان نه‌یانتوانی ده‌نگی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت په‌یدا بکه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان به‌فیڕۆچوو. به‌بڕوای به‌شێک له‌چاودێرانیش ئه‌وه‌ی وایکرد که‌دۆخی سیاسی عێراق چه‌ق ببه‌ستێت و دروستنه‌کردنی حکومه‌ت ئه‌وه‌نده درێژه‌بکێشێت به‌هۆی دوو هۆکاری سه‌ره‌کییه‌وه‌یه که‌یه‌که‌میان بڕیاره‌کانی دادگای باڵای فیدراڵیی و دووه‌میان رێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌تیش رێکنکه‌وتنی سه‌درییه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سه‌ر به‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی. یه‌کێک له‌بڕیاره‌کانی دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌بوو که‌ده‌بێت ٢٢٠ په‌رله‌مانتار بۆ دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری نوێ ئاماده‌بن که‌ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه جێبه‌جێبکرێت. هۆکاری دووه‌م رێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌کانه، به‌تایبه‌تیش رێکنکه‌وتنی سه‌درییه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی سه‌ر به‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌باره‌ی قۆناغی داهاتوو. له‌ساڵیادی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌شدا مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ر رایگه‌یاند دۆخی ساڵێک دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که په‌نابردن بۆ سندووقه‌کانی ده‌نگدان پێویسته په‌یوه‌ست بێت به‌بڕوابوونی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌به‌شداریکردن به‌بنه‌مای دیموکراسییانه‌وه‌و پیاده‌کردنی کاری سیاسی به‌گوێره‌ی چوارچێوه‌و کولتوور‌و به‌هاکانی، داواشی له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد که‌په‌نا بۆ دیالۆگ و هه‌نگاوی هێمن و بونیاتنه‌رانه ببه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی. نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش له‌عێراق (یونامی) ده‌ڵێت: له‌چه‌ند هه‌فته‌و مانگی رابردوودا هه‌وڵی چڕ بۆ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان درا تاوه‌کو به‌سه‌قامگیریی سیاسی بگه‌ن، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو. ئێستا کاتی هاتووه چینی سیاسی به‌رپرسیاریەتی له‌ئه‌ستۆ بگرێت، داواشی له‌هه‌موو لایه‌نه‌کان کردووه بێ مه‌رج ده‌ست به‌دیالۆگ و دانوستاندن بکه‌ن و رێکبکه‌ون له‌سه‌ر ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کان، وه‌ک دابینکردنی داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی عێراق و پێکهێنانی حکومه‌تێک به‌ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واوەوه. هاوکات نێد پرایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له راگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه، دوای ساڵێک له‌ده‌نگدانی عێراقییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، به‌ئامانجی پێکهێنانی حکومه‌تێک که‌گوزارشت له‌خواستی گه‌لی عێراقی بکات، تائێستا سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراق نه‌یانتوانیوه ناکۆکییه سیاسییه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ده‌ڵێت، واشنتن له‌گه‌ڵ گفتوگۆی فراوان و گشتگیری لایه‌نه‌کانی عێراقه له‌پێناو دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک بۆ ئاینده. له‌ئێستاشدا دوای کشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌کان و پێکهێنانی (هاوپه‌یمانیەتی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت) که‌پێکدێت له‌هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، یه‌کێتی، پارتی، هاوپه‌یمانیی سه‌روه‌ری، عه‌زم و بابلیون) هه‌ست به‌جموجوڵ و فشارێکی زۆری لایه‌نه ده‌ره‌کی و ئیقلیمییه‌کان ده‌کرێت تا به‌زووترین کات په‌رله‌مانی عێراق کۆببێته‌وه و سه‌رۆک کۆمار ده‌ستنیشانبکات و سه‌رۆک کۆماریش که‌سێک بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت رابسپێرێت. به‌پێی ئه‌و زانیارییه میدیاییانه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه هاوپه‌یمانیەتی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت مۆڵه‌تی یه‌ک هه‌فته‌ی بۆ (یه‌کێتی و پارتی) دیاریکرد که‌کاندیدی هاوبه‌شی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار یه‌کلابکه‌نه‌وه، که‌چی به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجام، مۆڵه‌ته‌که رۆژی سێشه‌ممه کۆتاییهات. سۆران جه‌مال تاهیر، وته‌بێژی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاندووه که ئه‌وان وه‌ک یه‌کێتی نایانه‌وێت پرسی سه‌رۆک کۆمار به‌زۆرینه‌و که‌مینه یه‌کلابکرێته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت به رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی بێت، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به رێککه‌وتن پۆستی سه‌رۆک کۆمار یه‌کلابکرێته‌وه‌و پۆسته‌که لای یه‌کێتی بمێنێته‌وه. ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری رێکنه‌که‌وتنیش ده‌ڵێت، ئه‌وکاته دڵته‌نگییه‌ک دروست ده‌بێت، ده‌رئه‌نجام ناچارین سیناریۆی 2018 دووباره ببێته‌وه و به‌ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی رازی بین. ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌رکرده له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند «کورد دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مه، یان رێککه‌وتن له‌سه‌ر کاندیدێک، یان دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ساڵی 2018و چوونه ناو کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کاندیدی سه‌رۆک کۆمار به‌په‌رله‌مانتاران». محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنى رۆژى سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌ماندا واده‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى دیاریکردو رایگه‌یاند: رۆژى پێنجشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دیاریکردنی کاندیدی سه‌رۆک کۆمار گرفتی سه‌ره‌کی نێوان یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراته، یه‌کێتی که (به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح)ی سه‌رۆک کۆماری ئێستای کاندیدکردووه، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی (رێبه‌ر ئه‌حمه‌د)ی وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تى هه‌رێمی کاندیدکردووه‌و دوای چه‌ندین گه‌ڕی گفتوگۆ‌و دانوستاندن هێشتا هیچ لایه‌کیان وازیان له‌کاندیدی خۆیان نه‌هێناوه‌و له‌سه‌ر کاندیدی هاوبه‌ش رێکنه‌که‌وتوون. مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: پارتی پێیباشه کاندیدی سه‌رۆک کۆمار له‌په‌رله‌مانی کوردستان یه‌کلابکرێته‌وه، یه‌کێتیش هه‌رزوو ئه‌و داوایه‌ی ره‌تکردووەته‌وه. به‌پێی راگه‌یاندراوێکیش شاندی هاوپه‌یمانیەتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌رۆکایه‌تی (محه‌مه‌د حه‌لبوسی) دوای کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: ده‌بێت پێش کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی سه‌رۆک کۆمار، رێککه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا ئه‌نجامبدرێت. هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ڕه‌وتی سه‌در به‌ڕۆژنامه‌ی (عه‌ره‌ب ئه‌لجه‌دید)ی راگه‌یاندووه ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی له‌عێراقدا درێژه ده‌کێشێت و ئه‌وان وه‌ک سه‌درییه‌کان هه‌ڵوێستیان نه‌گۆڕاوه و سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، جه‌ختیشی له‌وه‌کردووەته‌وه هه‌ر حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌مای براوه‌و دۆڕاو درووستبکرێت له‌ساڵێک زیاتر ناخایه‌نێت و ئه‌وان وه‌ک سه‌درییه‌کان شه‌قامیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، که‌هیچ هێزێکی دیکه به‌ده‌ستیه‌وه نییه. هه‌موو ئه‌مانه له‌کاتێکدایه له‌ماوه‌کانی رابردوودا له‌سه‌ر داوای مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران دوو گه‌ڕی دیالۆگی نیشتمانیی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، جگه له ره‌وتی سه‌در به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سیاسی ئێستا به‌ڕێوه‌چوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێکی هه‌بێت و ناکۆکییه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامبوون.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە عێراق دەستی پێ کرد و و زیاتر لە ١٢ میلۆن قوتابی قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی، ھەروەھا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار قوتابی قۆناغی سەرەتایی روویان لە ناوەندەکانی خوێندن کرد. وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، زیاتر لە ١٢ میلۆن قوتابی قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی، ھەروەھا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار قوتابی قۆناغی سەرەتایی روویان لە ناوەندەکانی خوێندن کردووە. وەزارەتی پەروەردە داوایشی لە کۆمەڵگای عێراق و سەرجەم دامەزراوەکان، ھەروەھا دایک و باوکانی قوتابییان کرد کە رۆڵی نیشتمانیی خۆیان بگێڕن و ھاوکاربن لەگەڵ وەزارەتی پەروەدە لە رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی و رێکخستنی دەوامی قوتابییان لە قوتابخانە و پاراستنی پێگەی مامۆستایان. پێشتر وەزیری پەروەدەی عێراق، عەلی دلێمی رایگەیاندبوو کە رۆژی چوارشەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ دەکات. عەلی دلێمی ھەروەھا داوای لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و سەرجەم دەستەکانی پەروەردە و فێرکردن کردبوو، کەرنەڤاڵێکی پەروەردەیی ساز بکەن کە تیایدا پێشوازی لە قوتابییان بکەن.
هاوڵاتی ئێران رایگەیاند؛ بەهۆی ئەو سزایانەی لەندەن بەسەر بەرپرسانی وڵاتەکەدا سەپاندوەیەتی، باڵیۆزی بەریتانیا-ی لە تاران بانگهێشت کردوە و سزاکانی لەندەنیش بە بێ بەها ناودەبات. وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردوتەوە؛ سایمۆن شێرکلیف، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگهێشت کراوە و ئاگادار کراوەتەوە کە وڵاتەکەی لەسەر بنەمایەکی هەڵە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سزا داوە بۆیە ئەو سزایانە بە بێ بەها لەقەڵەم دەدرێن. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە ماوەی سێ هەفتەدا ئەوە سێیەمجارە کە بە بیانوی دەستوەردانەکانی لەندەن لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگهێشت کراوە. لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ، تاران میدکانی بەریتانیا و میدیا فارسییەکانی ئەو وڵاتەی تۆمەتبارکردوە بۆ هاندانی خۆپیشاندەران و دواتر بەهۆی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەریتانیا، ئەو وڵاتە لە رێگەی شێرکلیف ناڕەزایەتیی خۆی گەیاندوەتە لەندەن. ئێران لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەوە ئەوە سێیەمجارە سایمۆن شێرکلیف، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگهێشت کردوە . رۆژی دوشەممە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیان سزا دا و ئاشکراشی کرد دەست بەسەر داراییەکانیاندا دەگیرێت.
هاوڵاتی هاوپەیمانیى نەسر کە بەشێک بوو لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى، نەچووەتە نێو هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت. حەیدەر عەبادى سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر بەشداری کۆبونەوەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنى دەوڵەت ناکات وڕایدەگەیەنێت "بەڵگەنامەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنی دەوڵەتم واژۆ نەکردووە، پێى رازى نەبووم." ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 24ى ئەیلوولى 2022، هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لەنێوان زۆرینەی لایەنەکانی هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى، پارتى، یەکێتى، هاوپەیمانیی سەروەرى، عەزم و بابلیون واژۆکرا. هەر لەم بارەیەوە هاوپەیمانی نەسر کە خاوەنى دوو کورسی پەرلەمانى عێراقە،و یەکێکە لە پێکهاتە شیعەکانى نێو چوارچێوەى هاوئاهەنگى ڕایگەیاندووە کە ئێستا شتێک نەماوە بەناوى چوارچێوەى هاوئاهەنگىو بەشداری لە هاوپەیمانی بەڕێوبردنی دەوڵەت ناکات.
هاوڵاتی وەزارەتی ناوخۆی ئێران کۆمەڵە و دیموکرات و پەژاک بە هاندانی خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت لە ژێر کاریگەریی ئیسرائیل و ئەمریکا دەیانەوەێت گورز لە کۆماری ئیسلامی ئێران بوەشێنن. ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم) رایگەیاندوە؛ پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی رابردودا ویستویانە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ئاڕاستە بکەن و هەر بەو هۆیەشەوە ئاسایشی شاری سنە تێکچوە. وەحیدی ناوی کۆمەڵە و دیموکرات و پەژاکی هێناوە و وتویەتی: ئەوان و ئەمریکا و ئیسرائیل دڵخۆشن بە دروستبونی گرژیی لە ئێران و ناوچە کوردییەکان و ئامانجیان پارچەکردنی وڵاتەکەیە. هەر وەها ئەو پارتانەی تۆمەتبار کردوە بەوەی کە دەیانەوێت زیان بە سەرمایەگوزاریی و خزمەتگوزارییەکان بگەیەنن و بەڵێنیشی داوە بودجە و پڕۆژەی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ پارێزگای سنە تەرخان بکرێت. لێدوانەکانی ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدایە جگە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان لە کۆی 31 پارێزگا زیاتر لە 29 پارێزگای وڵاتەکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی بەڕێوەچو و لە تارانی پایتەختیش بە شێوەیەکی بەرفراوان خۆپیشاندانەکان بەردەوامە.
هاوڵاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزیری دارای بە وەکالەت لە ئەرکەکەی دوردەخەنەوە وئەنجامدانی ئه‌ركه‌كانی وه‌زیری دارایی له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه به نایاسایی وه‌سفدەکەن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به بریاری ژماره ١٦ی ساڵی ٢٠٢٢، فه‌رمانی لادانی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی له پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت واژووكرد. هەروەها ئەنجومەنی وەزیران داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کەسێکی تر پۆستی وەزیری دارای پێبسپێردرێت. جێیباسە لە ناوەڕۆکی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، به‌پرسیاریه‌تی وه‌زیری دارایی بریتییه له چاودێریكردنی سه‌رجه‌م مامه‌ڵه دارایی و ژمێریارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، له كاتێكدا، وه‌زیری نه‌وت خۆی به‌رپرسه له گرنگترین داهاتی وڵات كه نه‌وته، بۆیه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و بێلایه‌نه‌ییه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه داراییه‌كاندا.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ئاشکرایکرد کە شەش پرۆژەیاسا لە رۆژانی داهاتوودا لە کارنامەی کۆبوونەوەکان دەخرێتە روو و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت . "خالد عوبێدی" سەرۆكی لیژنەكە بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، "لیژنەكە چەند پرۆژە یاسایەكی هەیە، لەنێویاندا یاسای خزمەتی ناچاری، كە لە لیژنەكەدا خوێندنەوەی بۆ كراوە و پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی كراوە،بۆ خستنە بەرنامەی کارەوە . عوبێدی راشیگەیاند " یاسای ئاسایش و زانیاری یەكێكە لە یاسا گرنگەكان،كە سەرەتادا لەناو لیژنەكەدا دەخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتی بكرێت ، ھەروەھا ئێمە یاسای هەواڵگریمان هەیە و یاسای ئاسایشی نیشتمانی و هەمواركردنەوەی خزمەتگوزاری سەربازی و یاسای خانەنشینی لەگەڵی. وتیشی"لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە چەند رۆژی داهاتوودا میوانداری لیژنەی باڵای كۆنتڕۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان دەكات بۆ تاوتوێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و زانینی رێكارەكانیان و پێداویستییەكانیان. پێشتر فەرماندەیی هێزە زەمینییەکان ڕایگەیاندبوو کە 80%ی ناوچەکانی بەغدا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پۆلیسدان، و لەکاتێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە هەفتەی داهاتوو وەجبەیەکی نوێی چەک دەگاتە دەستمان، بەڵام ڕایگەیاندبوو کە یاسای زۆرەملێی سەربازی دەبێتە گۆڕانکاری لە ئامادەکاری و تواناکانی سوپای عێراق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق. لە دیدارەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کرا و جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێک کرایەوە کە ببێتە مایەی رەزامەندی هەموولایەک و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بێت. لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سووربوونی یەکێتی بۆ چارەسەری سیاسییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی هەمووان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت بەرژوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان بنەمای کارکردنی داهاتوومان بێت و باوەڕی تەواومان بەم پرەنسیپە هەیە. لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار و دیاریکردنی کاندیدێکی کورد بۆ ئەو پۆستە، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرچاوڕوونی دایە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی، ئێمە لەسەرەتاوە نەک بەتەنیا بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵکو بۆ هەموو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بڕوامان بە یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی کورد هەبووە لە بەغدا. پۆستی سەرۆککۆماریش بۆ ئێمە هەر لە چوارچێوەی هەوڵدانە بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد.
هاوڵاتی فەرماندەی سوپای پاسداران ئەمریکا و ئەوروپا و سعودیە تۆمەتبار دەکات بە نانەوەی ئاژاوە لە وڵاتەکەی و رایدەگەیەنێت؛ ئەو وڵاتانە دەیانەوێت خوێنی شەهیدانی کۆماری ئیسلامی بەفیڕۆ بدەن. حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی دوشەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاند؛ پلانی ئاژاوەنانەوە و تێکدانی دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکە لە ژوری ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەکانی واشنتۆن و نیۆیۆرک و ریاز و هەندێک وڵاتی ئەوروپا پلانی بۆ دادەڕێژرێت. ئەو فەرماندەیە وتویەتی: ئەمریکا و ئەوروپا چاویان بە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵنایەت و دەیانەوێت بە هەرجۆرێک بێت ئەو دەستکەوتانە لەناوببەن. سەلامی ئاماژەی بەوە کردوە کە خۆپیشاندەران هێما و سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەنە ئامانج و بێڕێزیی بە پیرۆزییەکانی ئەو دەسەڵاتە دەکەن ئەوەش خواست و ئامانجی ئەمریکا و نەیارانە.
هاوڵاتی ئێران : هێرشەکانی سوپای پاسدارن بۆ سەر هەرێم لە چوارچێوەی یاسا و رێساکانی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بووە . وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پارتە نەیارەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسا و رێساکانی نەتەوەیەکگرتوەکاندا بوە و عێراقیش بەڵێنی داوە رێگریی لە هەڕەشە چەکداراییەکانی دژی ئێران بکات. ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێشتر حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی عێراق لە هێرشەکانی سەر پارتە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە (28/9/2022) ئاگادار کراونەتەوە و ئەوەی لە ماوەی رابردودا کراوە هاوشێوەیەی ئەو هێرشانەبوە کە پێشتریش کراون. ئەو وتیشی تاران چاوەڕوانیی ئەوەی لە عێراق هەیە کە رێگە نەدات چەکدارە نەیارەکان مەترسیی بۆ ئێران دروست بکەن و لە کۆبونەوەیەکی هەفتەی رابردوشدا ئێران وەڵامی ئەرێنیی بۆ داواکارییەکانی عێراق هەبوە. کەنعانی وتیشی: عێراق کۆمەڵێک بەڵێنی داوە و دەبێت پابەند بێت بە پاراستنی سنورەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە نابێت خاکی عێراق ببێتە هەڕەشەی چەکدارایی بۆسەر کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی وڵاتەکەی.
ناوەندێکی تورکیا بڵاوی کردەوە کە ئاستی بێکاریی لەو وڵاتەدا دابەزیوە و گەیشتوەتە نزمترین ئاست لەدوای ساڵی 2014ەوە و شارەزایەنی ئابوریش رەتی دەکەنەوە چونکە هەڵاوسان لە وڵاتەکەدا زۆر بەرز بوەتەوە. دەزگای ئاماری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاستی رێژەی بێکاریی لەو وڵاتەدا لە مانگی ئابی رابردودا ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کردوە کە لەو مانگەدا بێ‌کاری بۆ 9.6٪ دابەزیوە. هەر بەپێی ئاماری دەزگاکە لە مانگی تەموزی رابردودا رێژەی بێ‌کاری 10٪ بوە و بەو پێیەش بێکاریی لەو وڵاتە لە مانگی ئابدا کەمی کردوە. ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاماری تورکیا لە دوای ساڵی 2014ەوە رێژەی بێکاریی لەو وڵاتە گەیشتوەتە نزمترین ئاستی خۆی. شارەزایانی ئابوری لەو وڵاتە، زانیارییەکانی دەزگای ئاماری تورکیا کە سەر بە حکومەتن رەتدەکەنەوە و دەڵێن: لە کاتێکدا هەڵاوسان لەو وڵاتە بەردەوام بەرز دەبێتەوە، دابەزینی رێژەی بێکاریی ئاسایی نییە چونکە هەڵاوسانی ئابوریی تورکیا بۆ نزیکەی 85٪ بەرز بوەتەوە.
هاوڵاتی سەرۆکى پارتێکى ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر هەیە دەسەڵات بڕیارى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە بدات و لە ئێستاشەوە دەیەوێت بە ناوی زیادکردنی موچەوە دەنگ بۆ خۆی کۆبکاتەوە. عەلى باباجان، سەرۆکى پارتى دیموکراسى و پێشکەوتن(دەڤا) لە گۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ ئەگەری هەیە دەسەڵاتى ئاکپارتى لە تورکیا لەگەڵ نزیکبونەوەى سەرى ساڵى نوێ و زیادکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان بڕیارى هەڵبژاردنى پێشوەختە بدات. باباجان وتیشی ،پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە) دەیەوێت زیادکردنى موچە وەک دەستکەوت بۆخۆى بەکاربهێنێت و بڕیارى ئەنجامدانى هەڵبژاردن بدات. ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمساڵ موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان لە تورکیا بەپێى ئاستى هەڵاوسان لە وڵاتەکەدا زیاد بکرێت.
هاوڵاتی لە ساڵیادی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا مستەفا كازمی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوەو داوای لە سەرجەم لایەنەسیاسییەکانی عێراق کرد ڕووبكەنەوە لۆژیكی دانووستان و گفتوگۆی هێمنانەو بونیاتنەر، بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی لەئارادایە. مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا کە لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دا ئەنجام درا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو،تیایدا ڕایگەیاند " ئەزموونی ساڵێک دوای هەڵبژاردن ئەوەی سەلماندووە، كە ڕووكردنە سندوقەكانی دەنگدان پێویستە وابەستەبێت كە بڕوا بوونی تەواوەتی سەرجەم هێزە سیاسییەكان بەشداربووی تیایدا بە بنەماكانی دیموكراسی و پەیڕەوكردنی كاری سیاسی بەو بەهاو رۆشنبیریەی پێویستییەتی." هەروەها ڕاشیگەیاندووە " " لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەكی لۆژێك و هێمنانە لەگەڵ ڕووداوەكاندا ڕەفتارمان كردووە، سەرباری ئەو هێرشە ناڕەوایانەی ڕووبەڕوومان بوونەتەوە."