هاوڵاتی دوای ده‌سپێشخه‌ری دیالۆگی نیشتمانی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5 ئه‌یلولی 2022) له‌سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق و سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه كه : ١- په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی له پاراستنی سه‌قامگیری و پاراستنی وڵات له قه‌یران و پشتیوانیكردن له‌هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌و ڕێگرتن له توندوتیژی و گرتنه به‌ری دیالۆگی نیشتمانی بۆ گه‌یشتن بهچارهسهرهكان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوونی دانیشتنه‌كانی دیالۆگی نیشتمانی ٢- بڕیاردرا تیمێكی ته‌كنیكی له‌هێزه سیاسییه جیاجیاكانه‌وه پێكبهێنرێت بۆ پێگه‌یاندنی تێڕوانین و بیرۆكه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری نیشتمانی و نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان به چاوخشاندنه‌وه به یاسای هه‌ڵبژاردن و پێداچونه‌وه به كۆمیسیۆن. ٣- جه‌ختیان له‌سه‌ر كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان و مافه ده‌ستوورییه‌كان كرایه‌وه. ٤- له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان بانگهێشتی برایانیان له ڕه‌وتی سه‌در كرد بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له ناكۆكه‌كان و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك. ٥- جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان كرایه‌وه، تاپێكه‌وه رێگری بكرێت له تێكدانی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و پاراستنی كه‌رامه‌ت و هه‌ستی گه‌لانی عێراق و ڕێزگرتن له به‌ها ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ٦- جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌دیهێنانی چاكسازی له‌پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و گرنگیدان به داواكارییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌چوارچێوه‌ی سیاسی یان ئیداریدا له‌ڕێگه‌ی یاسادانانی پێویست كرایه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی دهستووركرایهوه
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕوبەڕوبونەوەی ماددەھۆشبەرەکانی عێراق بەپێی ئامارێکی فەرمی لەسەر مادەی ھۆشبەر لەمساڵدا ڕایدەگەیەنێت لەماوەی ھەشت مانگی ڕابردودا، ٣٣٠ کیلۆ مادەی ھۆشبەر و ١٤ ملیۆن حەبی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە. ڕاشیگەیاند ئۆپراسیۆنەکان لە دژی بازرگانانی مادە ھۆشبەرەکان بەردەوامە و تەنھا لە مانگی ڕابردوودا ١٣٥٠ تۆمەتبار لەسەر مادەی ھۆشبەر دەستگیر کراون. جێگەی باسە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند کە عێراق ڕوبەڕوی دوو مەترسی گەورە بۆتەوە، یەکەمیان مەترسی تیرۆر ودووەمیان مەترسی مادەھۆشبەرەکان.
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نوێترین په‌یامیدا ده‌ڵێت: نه رۆژهه‌ڵاتین و نه رۆژئاوایی، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازیش به‌رده‌وام ده‌بین. ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەرد لە تویتێکدا نووسیویەتی: "نە رۆژهەڵاتین نە رۆژئاوایی و بەردەوام دەبین لە چاکسازی". دەشڵێت، "رێگا نادەین کەسێکی بێ بنەما حکومی عێراق بکات." ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان بەتایبەتی نێو ماڵی شیعە دوای نزیکەی 11 مانگ تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیش ئامادەنین بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکەوە گفتوگۆ بکەن. لە 30/8/2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنگرانی کرد لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنن. ئەو پەیامەی سەدریش دوای ئەوە هات لە 29ی ئابی 2022، وازهێنانی خۆی لەکاری سیاسی راگەیاندبوو.
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە کە ئێران دەستی لە کاروباری عێراق وەردابێت ،ڕاشیگەیاند ھیچ نامە و پەیامێکیان بۆ موقتەدا سەدر نەناردوە. ناسر کەنعانی ، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، تاران داوا لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات لە دیالۆگەوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن و لە ململانێ دور بکەونەوە. وتیشی، پێشھاتەکانی عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگە و پێیان وایە عێراق وڵاتێکی گرنگە لەناوچەکەدا، ھەروەھا دوپاتیکردەوە کە ئێران ھیچ نیازێکی نیە دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات. ناسر کەنعانی سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیش رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتن پەیوەستە بە ئیرادەی ئەمریکاوە و ئێران لە دانوستانەکاندا دوو مەرجی ھەیە کە ئەوانیش ھەڵگرتنی سزاکان و دورخستنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە لە ھەڵسوکەوتی سیاسی.
هاوڵاتی کۆبوونەوەی کازمی و لایەنە سیاسییەکان لە بارەی بارودۆخی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد. ئەمڕۆ دووشەممە ٥-٩-٢٠٢٢، بە دەسپێشخەری مستەفا کازمی،سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی لە بەغدا بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتییەکانی عێراق دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی عێراق. بە پێی وتەی بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانیی نەسر، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە باوەڕێکیان لا دروست بووە کە، گفتوگۆی نیشتمانی بەبێ بەشداری رەوتی سەدر بەرهەمی نابێت.
هاوڵاتی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڵاویکرده‌وه سکاڵایەک بۆ تانەدان لەبارەی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکرا. له‌وباره‌یه‌وه دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە کە سکاڵایەک بۆ تانەدان لەبارەی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە دادگای باڵای فیدراڵیی تۆمارکراوە. راشیگەیاندووە کە یەکەم دانیشتنی تایبەت بە سکاڵاکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت. لە ١٢ی حوەزیرانی ٢٠٢٢ ئەندامانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای سەرکردەی رەوتەکەیان، موقتەدا سەدر دەستلەکارکێشانەوەکەیان پێشکەش کرد و دواتر لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی-یەوە پەسەند کرا.
هاوڵاتی دوو چالاكوانی مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌چوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه یه‌كێك له‌و چالاكوانی هاوڕه‌گه‌زخوازانه تۆمه‌تباره به كاری له‌شفرۆشی له‌هه‌ولێر. دادگه‌ی شۆڕشی ورمێ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ دوو چالاكڤانی "مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان" ده‌ركرد، كه یه‌كێك له‌وانه به‌ناوی (زارا سدیقی) تۆمه‌تباربوو به بردنی له‌شفرۆش بۆ هه‌ولێر. ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران له 18-7-2022، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زارا سدیقی هه‌مه‌دانی و دوو كه‌سی دیكه‌ی راگه‌یاند. سوپای پاسداران تۆمه‌تی سه‌ركردایه‌تیكردنی باندێكی به‌قاچاخبردنی ژنان و كچانی ئێرانی بۆ هه‌ولێر و هه‌روه‌ها بڵاوه‌پێكردنی هاوڕه‌گه‌زخوازیی دایه پاڵ زارا سدیقی. پێشتر رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، زارا سدیقی هه‌مه‌دانی له 27-10-2021 له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێران و توركیا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، دادگه‌ی شۆڕشی ورمێ به تۆمه‌تی "بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناپاكی"، زارا سدیقی هه‌مه‌دانی و ئیلهام چووبدار، چالاكڤانانی "مافی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌ی" به له‌سێداره‌دان سزادا. به‌پێی ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم، دوو كه‌سی دیكه هاوكارییان له‌گه‌ڵ زارا كردووه كه ناویان (ع. ف) و (ك)ـه. ئه‌و كه‌سانه نزیكه‌ی هه‌زار ئافره‌تیان له هه‌ولێر "فرۆشتووه." رۆژی 18-7-2022، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و میدیای فه‌رمی ئێران رایانگه‌یاند: دوای دوو مانگ به‌دواداچوون توانیویانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌قاچاخ خه‌ڵكی مه‌به‌ستی له‌شفرۆشیكردن ناردووه‌ته هه‌ولێر و ناوی (ز. م)ه، به‌ڵام به ناوی خوازراوی "سارا" كاری كردووه. زارا سدیقی هه‌مه‌دانی ته‌مه‌نی 31 ساڵه و خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌یه؛ ئیلهام چووبداریش 24 ساڵه و خه‌ڵكی شاری ورمێیه. ئه‌وان له به‌شی ژنانی گرتووخانه‌ی ورمێ راگیراون و بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌یان پێ راگه‌یه‌ندراوه.
هاوڵاتی محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی یەکشەممە بۆ دانیشتنەکانی داهاتووی دیالۆگ دە خاڵی گرنگی بۆ هەڵپەسەندن بەرزکردەوە . حەلوبسی لە تویتێکدا لە تویتەر گوتی: پێویستە ئەجێندای دانیشتنەکانی داهاتووی دیالۆگی نیشتمانی کۆمەڵێک شتی تێدا بێت کە پرۆسەی سیاسی ناتوانێت بە بێ ڕێککەوتن لەسەریان بەڕێوە بچێت، ئەویش: ١- دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای کۆتایی ئەمساڵ ٢- هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ٣- هەڵبژاردنی حکومەتێکی تەواو هەڵواسراو کە لەلایەن خەڵک و بێهێزی سیاسیەوە لەسەری ڕازی و متمانەپێکراو و دڵنیا بێت. ٤- مادەی 76ی دەستوور دووبارە دابنرێتەوە و دەستکاریکردنی ئەو ماددەیە هەڵبوەشێنێتەوە کە لە ژێر فشاری سیاسی‌دا دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010 ڕوویدا. ٥- پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی ٦-هێشتنەوە یان هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران. ٧- دەرکردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و بەپێی مادەی 92ی دەستوور. ٨- دووبارە دابەشکردنەوەی هێزی سەربازی و ئەمنی بەهەموو جۆرەکانییەوە و وەزارەتی ناوخۆش بە تایبەتی لە هەموو شارەکاندا ئاسایش بڵاو دەکاتەوە و دەسەپێنێت و باقی هێزەکان لە شوێنی سروشتی خۆیانن لە کامپەکانی مەشق و بڵاوکردنەوەیان لەو ناوچانەی کە لە لایەن فەرماندەیی سەربازی و ئەمنییەوە دیاری دەکرێت بۆ ڕوبەڕو بونەوەی هەر حاڵەتێکی لەپڕو نەخوازراو. ٩- گەڕانەوەی دەستبەجێی هەموو ئاوارەکان کە لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون و تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان. ١٠- ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنێکی ئاشکرا بۆ خەڵک لە جێبەجێکردنی یاسای نەوت و گاز.
هاوڵاتی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێک‌دا بە ناونیشانی" چۆن پیاوێکی ئایینی تەمەن ٩٢ ساڵ جارێکی دیکە رێگری کردەوە لە خلیسکانی عێراق بۆ ناو شەڕێکی خوێناوی؟"، نامەیەکی سیستانی بۆ سەدر ئاشکرا دەکات و نهێنی پشتەوەی راگرتنی پێکدادانەکانی ناوچەی سەوز ئاشکرا دەکات، ئاماژه به‌وه‌شده‌کات به‌رپرسێکی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ئاژانسه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه ئەگەر نووسینگەی سیستانی نەبوایە، موقتەدا سەدر کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە نەدەكرد. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، " کاتێک لێدوانێک لە لایەن پیاوێکی ئایینی عێراقی لە ئێران کازم حائیری" دۆخەکەی گەیاندە لێواری جەنگ، تەنیا یەک کەس هەبوو بتوانێت ئەوە بوەستێنێت، ئەو کەسەش پیاوێکی ئایینیی شیعەی تەمەن ٩٢ ساڵ بوو کە جارێکی دیکە سەلماندی بەهێزترین پیاوە لە وڵاتەکەی". ڕۆیته‌رز ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی بە ئاشکرا هیچ قسەیەکی لەسەر گرژی و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی عێراق نەکردووە، بەڵام بەرپرسانی حکومی ئاماژەیان بەوەکردووە هەڵوێستی سیستانی رێگریکرد دۆخەکە له‌ده‌ست ده‌ربچێت". ئه‌وه‌شده‌خاته ڕوو، قسەیان لەگەڵ نزیکەی ٢٠ بەرپرسی حکومەتی عێراق، رەوتی سەدر و گرووپە شیعەکان کردووە، زۆربەیان بە مەرجی ئەوەی ناویان نەهێندرێت، ئاماژەیان بە "دەستوەردانی یەکلاکەرەوەی سیستانی لە دۆخەکە کردووە". بەرپرسێکی حکومەتی عێراقی بە رۆیتەرزی گوتووە " سیستانی نامەیەکی بۆ موقتەدا سەدر ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر تووندوتیژییەکان نەوەستێندرێن ئەوا خۆی بەیاننامەیەک دەردەکات و داوای راگرتنی پێکدادانەکان دەکات، ئەمەش وایدەکرد سەدر لاواز دەربکەوێت، هەروەها وەها دەردەکەوت کە سەدر ئەو خوێنڕێژییەی لە عێراق دەستپێکردووە". هەرچەندە سێ کەسایەتی شیعە لە نەجەف کە نزیکن لە سیستانی ناردنی نامەکەیان پشتڕاست نەکردووه‌تەوە، بەڵام ئاماژەیان بەوەکردووە " لای سەدر روونبووە سیستانی قسەی دەبێت ئەگەر شەڕ و ئاڵۆزییەکان نەوەستن". هەروەها بەرپرسێكی لایەنەکانی نزیک لە ئێران بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، ئەگەر نووسینگەی سیستانی نەبوایە، "موقتەدا سەدر کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە نەدەكرد". جێگای ئاماژه‌یه رۆژی 28ـی ئابی 2022، کازم حائیری یەکێک لە مەرجەعه ئایینییەکانی شیعە لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشی و پیرییەوە، ناتوانێت وەک مەرجەع درێژە بەکارەکانی بدات و داوای لە لایەنگرانی کرد، ببنە شوێنکەوتووی عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران. بەیاننامەکەی حائیری، وایکرد موقتەدا سەدر واز لەکاری سیاسی بهێنێت و زۆربەی نووسینگە و بارەگاکانی رەوتەکەشی داخست، ئەوەش تورەیی لایەنگرانی لێکەوتەوە و چوونە سەر بەشێک لە کۆشکەکانی ناوچەی سەوز و شەڕ و پێکدادانی چەکداری دەستیپێکرد. بەڵام دوو رۆژ دواتر موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، داوای لە لایەنگرانی کرد، لە ماوەی کاتژمێرێکدا لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە پێکدادانەکان بێنن.
هاوڵاتی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سوپای عێراق دەستپێکردنی قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"ی لە دژی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش راگەیاند. لەو راگەیەندراوەی کە لە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو، کە بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە یەکەکانی سەربە هەریەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی، سەڵاحەددین، دیالە و سامەڕا، بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانیی عێراق، قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" دەستی پێ‌کرد. وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و ئەنجامدانی هەڵمەتی گەڕان و کێوماڵکردنە لە ناوچەی حاوی عوزێم کە سنووری جیاکردنەوەی چالاکی ئەو فەرماندەییانەیە کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردووە. بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستپێکردنی قۆناعی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین، هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی قۆناغی شەشەمی ئۆپەراسیۆنەکە کە لە ٢٧ی ئابی رابردوو لە پارێزگای کەرکووک دەستی پێ‌کرد. لە ماوەکانی رابردوودا، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی قۆناغەکانی دیکەی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"یان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار، ئەنجام دا.
هاوڵاتی وەزارەتی بازرگانی عێراق پەسندکردنی میکانیزمی نوێی ڕاگەیاند بۆ دەستپێکردنی کاری بازرگانی لە هاوردەکردنی گەنم و دانەوێڵە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ئاردی هاوردەکراو. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویکردۆته‌وه، محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، رایگەیاندووە، کە “کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە میکانیزمی نوێی گرتۆتەبەر بۆ دەستپێکردنی کاروبارەکان بە هاوردەکردنی گەنم و دانەوێڵە لە سەرچاوە جیهانییەکانەوە بۆ وڵاتەکە، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی ئارد، کە بە نرخێکی بەرز لە زۆر حاڵەتدا، هەروەها دابینکردنی کۆگایەکی ستراتیژی گەورە بۆ وڵات، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئابووری عێراق هەیە." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوردەكردنی گەنم و دانەوێڵە لەڕێگەی دیراسەكردنی ئۆفەر و كاتەكانی زۆری بۆ كڕین و هاوردەكردنی دانەوێڵە دەبێت، هەروەها پشت بەستن بە كارگە حكومی و تایبەتەكان لە عێراق بۆ كارەكانی فرێدان". ئاماژەی بەوەشدا، "كاری بازرگانی نابێتە جێگرەوەی كارتی بەشەخۆراكی، كە وەزارەتی بازرگانی وشەسازیی خۆی بۆ خەڵك دابین دەكات"، ئاماژەی بەوەشدا كە "سەركەوتنی ئەم تاقیكردنەوە رێگە خۆش دەكات بۆ هاوردەكردنی بەرهەمی دیكە جگە لە گەنم". و دانەوێڵە، ئەمەش لە ناوەڕۆکی کارەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە و لەناو ئەو پلانەی کە دانراوە بۆ پێشخستنی واقیعەکەی."
هاوڵاتی / تایبه‌ت هه‌رچه‌نده رێك ساڵێك به‌ر له‌ئێستاو له‌مانگی ئابی ساڵی رابووردوو (عه‌لی عه‌لاوی) وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی دارایی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ی عێراق ئاماده‌یه و بودجه‌كه زیاتر ره‌هه‌ندێكی چاكسازییانه‌ی تیادایه و هیوادارن به‌ر له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له ١٠ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌شدا تێپه‌ڕده‌بێت كه‌چی به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و دۆخی ناسه‌قامگیری په‌رله‌مانی و سیاسی وڵاته‌وه نه‌توانراوه بودجه ببرێته په‌رله‌مان و حكومه‌تیش به‌كۆت و به‌ندی سیفه‌تی كاربهڕێكهرهوه ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی لێسه‌نراوه‌ته‌وه. له‌مێژووی نوێی سیاسی عێراقدا له‌دوای ساڵی 2003 بودجه هه‌میشه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ململانێ و كێشمه‌كێشی لایه‌نه سیاسی و ناكۆكییه‌كانی عێراق بووه كه به‌بڕوای زۆرێك له‌و چاودێر‌و رێكخراوه ئابوورییانه‌ی چاودێری دۆخی عێراق ده‌كه‌ن باشترین شوێنێك بۆ گرووپ و لایه‌نه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی بڕگه‌كانی بودجه بووه كه‌سه‌ره‌ڕای ته‌رخانكردنی سه‌دان ملیار دۆلار له‌و چه‌ند ساڵه به‌دواوه كه‌چی له‌ژیانی واقیعی هاووڵاتیاندا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌و هێشتا عێراق به‌ده‌ست هه‌ژاری و كه‌می خزمه‌تگوزاری و بێكاری و نه‌بوونی هیچ پیشهسازییهكهوه ده‌ناڵێنێت. به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو 2021 زیاتر له 950 ملیار دۆلار بڕی بودجه‌ی سه‌رفكراوی عێراقه كه‌ئه‌م بودجه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵییه‌و ده‌توانرا گۆڕانكاری گه‌وره له‌ژیانی عێراقییه‌كاندا بكات، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و خه‌رجكردنی ناپێویسته‌وه نه‌توانراوه سودی پێویستی لێ ببینرێت. ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش عه‌لی عه‌للاوی له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "تۆڕی نهێنی و فراوانی گه‌وره به‌رپرسان و پیاوانی كار‌و سیاسه‌توانان و فه‌رمانبه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سێبه‌ردا هه‌ن، كه‌هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ندین به‌شی ئابووری به‌ته‌واوه‌تی ده‌ده‌ن؛ هه‌روه‌ها چه‌ندین ملیار دۆلار له‌گه‌نجینه‌ی گشتی راده‌كێشن، ئه‌م تۆڕانه له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه گه‌وره‌كانه‌وه پارێزراون و بهپارێزبهندیی په‌رله‌مانی و چه‌كی یاسا‌و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن لایه‌نی بیانییه‌وه پارێزراون". په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی كه‌ئێستا له‌عێراقدا رووده‌دات وه‌هایكرد كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی په‌نابباته به‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسای پاراستنی پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئه‌وه‌ی یه‌كلاییكرده‌وه كه‌حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ناتوانێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٢ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات و ده‌بێت حكومه‌تی نوێ ئه‌و كاره بكات، یاسای ئاسایشی خۆراك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌كراو رۆژی چوارشه‌ممه، ٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له‌دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان په‌سه‌ندكرا كه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌عێراقدا ده‌رده‌كرێت. یاساكه له ١٨ مادده پێكهاتووه‌و بڕی ٢٥ ترلیۆن دینار وه‌ك بودجه بۆ یاساكه ته‌رخانكراوه، تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه‌وه‌زیری دارایی به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بێت لهقهرزكردنی نێوخۆیی و ده‌ره‌كیی به‌مه‌به‌ستی پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و ئه‌وانه‌ی لهقهرزهكانهوه پاره‌دار ده‌كرێن به‌پێی یاساكانی پێشووی بودجه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نوێ بكات. هاوكات به‌پێی شیكردنه‌وه‌ی یاساناسان، یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ده‌بێت به‌جێگره‌وه‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٢، به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاساكه 35٪ی ئه‌و 25 ترلیۆن دیناره‌ی دیاریكراوه بۆ پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك و رێگری له‌هه‌ژاری ته‌رخان بكرێت و 35٪ی دیكه‌ی بۆ پرۆژه په‌ككه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت و پارێزگا ناڕێكخراوهكان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا ته‌رخان بكرێن، رێژه‌كه‌ی دیكه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزو تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و چه‌ند بوارێكی دیكه خه‌رج بكرێت. به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌م یاسایه‌ش وه‌ك هه‌موو بابه‌تێكی سیاسی له‌عێراقدا به‌ره‌ی لایه‌نگران و به‌ره‌ی نه‌یارانی بۆ درووستبوو، كه به‌ره‌ی لایه‌نگران زیاتر (سه‌درییه‌كان) بوون ئه‌م یاسایه‌یان به هۆكاری گه‌شه‌پێدانی عێراق ده‌زانی و به‌ره‌ی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش) یاساكه‌یان بۆ درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌زانی. له‌تازه‌ترین لێدوانیشدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر یاسای بودجه په‌سند نه‌كرێت، له‌ڕۆژی 31/12/2022، حكومه‌تی عێراقی، به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور ناتوانێت خه‌رجیی سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كان دابین بكات، هه‌موو ساڵێك له 31ی مانگی 12، ساڵی دارایی كۆتایی دێت". وتیشی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادكردنی فرۆشییه‌وه، 80 ترلیۆن دینار له‌داهاتی نه‌وتی عێراق، دوای خه‌رجییه‌كان له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی یاسای بودجه‌وه كه بهپهكخراوی ماوه‌ته‌وه ناتوانرێت خه‌رج بكرێت. ئاماژه‌شی به‌وه‌شكرد: نه‌بوونی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2022 وایكردووه نه‌توانرێت پاره‌كان خه‌رج بكرێن و بهپهكخراوهیی ماونه‌ته‌وه . ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی یاسایی ئاسایشی خۆراك 15 هه‌زار كه‌س له 15 پارێزگاكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق، به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێندرێن كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی له‌یاسای بودجه‌ی نوێ‌دا جێگیرده‌كرێن. هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتێكدایه كه‌حكومه‌تی عێراق له‌مانگی ته‌مموزی رابووردودا بایی نزیكه‌ی ١١ ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌و مانگانه به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌م و به‌رزی نرخی نه‌وته‌وه داهاته‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، هاوكات خستنه‌بازاڕی دۆلاریش له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌هۆی نزمی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار داهاتێكی بێ‌شومار ده‌ڕژێته گه‌نجینه‌كانی عێراقه‌وه، هه‌ر بۆ نموونه به‌درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق، نزیكه‌ی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه. له‌ئێستادا به‌بڕوای زۆربه‌ی شاره‌زایان و ئابووریناسان په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌وڵاتدا هه‌یه زۆر ئه‌سته‌مه چونكه له‌لایه‌ك كاتێكی زۆر كه‌م ماوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناكۆكییه سیاسییه‌كان هێنده زۆرن مه‌حاڵه سیاسییه‌كان به‌ئاسانی له‌سه‌ر بودجه رێكبكه‌ون، بهدیاریكرلوی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراقدا هه‌یه فه‌وزایه‌كی ئابوورییه كه ته‌واوی كێشه‌و گرفت و قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی ساڵانی دیكه‌شی هاتووه‌ته‌سه‌ر.
هاوڵاتی به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایده‌كات ته‌نها له‌ساڵێكدا 32 هه‌زارو 935 هاوڵاتیی شاره‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌مه‌به‌ستی جوانكاریی پزیشكی روویان له‌شاری مه‌شهه‌د كردووه كه به‌راورد به‌ڕابردوو 40% زیادیكردووه. دواد خۆش شكهن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شتیاری ته‌ندروستیی زانكۆی پزیشكیی مهشهد رایگه‌یاندووه؛ له‌ساڵێكدا زیاتر له 32 هه‌زار هاووڵاتی عه‌ره‌بی عێراقی روویان له‌شاری مه‌شهه‌د كردووه كه به‌گشتی هه‌ر كه‌سێكیان دوو هه‌زار دۆلاریان له‌بواری پزیشكی و گه‌شتیاریی خه‌رجكردووه كه‌ده‌كاته 63 ملیۆن دۆلار. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران ئاشكرایكردووه كه ئه‌و شاره له‌ڕووی پزیشكییه‌وه توانای له‌خۆگرتنی ساڵانه 400 هه‌زار كه‌سی هه‌یه، بۆیه توانای له‌خۆگرتنی ژماره‌ی زیاتری گه‌شتیاری هه‌یه. به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه جیهانیانه‌ی كه بۆ گه‌شتیاری ته‌ندروستیی دیاریكراوه، ئێران 43یه‌مین وڵاتی جیهانه له‌نێوان 110 وڵات كهگهشتیاران به‌مه‌به‌ستی بواره جیاوازه‌كانی پزیشكی رووی تێده‌كه‌ن. له‌ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی ئێران ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیاره عه‌ره‌بانه‌ی روو له‌و وڵاته ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی جوانكاریی (لوت، قه‌ڵه‌وی، روواندنه‌وه‌ی قژ، فیله‌ر، بۆتۆكس)ه، زۆربه‌ی پیاوان بۆ قژ روواندنه‌وه ده‌چنه مهشههدو ژنانیش بۆ رێككردنی له‌ش و لار‌و جوانكارییه‌كانی لوت و لێوو پێست. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه جیاوازیی نرخی چاره‌سه‌رو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانه كه‌هه‌ر گه‌شتیارێكی وڵاتێكی دیكه له‌ئێران به‌هۆی ئه‌و باندو كۆمپانیایانه‌ی كه به‌ناوی وه‌رگێڕو رێكخستنی كاری پزیشكییه‌وه دروستبووه سێ هێنده‌ی هه‌ر دانیشتویهكی وڵاته‌كه پاره‌ی لێوه‌رده‌گیرێت به‌بیانوی چاره‌سه‌ری پزیشكی یان نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی. ته‌نها له‌شاری مه‌شهه‌د 134 كۆمپانیا هه‌یه كه‌كاری گه‌شتیارانی عێراقی رێكده‌خات له‌بواری پزیشكیداو به‌گشتی شه‌ش هه‌زار كه‌س وه‌ك وه‌رگێڕو چاوساخ له‌و كۆمپانیایانه كارده‌كه‌ن، كه‌هه‌ندێكجار به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئێران داهاتی ئه‌وان له‌تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان و ئه‌ركی پزیشكان زیاتره، چونكه 30 بۆ 40%ی تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌گه‌شتیاران ده‌ستێنن. ئه‌گه‌رچی شاری مه‌شهه‌د وه‌ك مه‌زارگه‌ی ئیمام ره‌زا (ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌كان) بۆ شیعه‌كانی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی جێی بایه‌خه به‌ڵام له‌ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك گه‌شتیار ده‌چنه شاره‌كه یه‌كێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانیان ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییه. ناوه‌ندی گه‌شتیاری ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایكردووه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و ریاز له‌ساڵی 2016 ئاڵۆزیی و پچڕانی تێبكه‌وێت زۆرترین گه‌شتیاری سعودی رووی له‌مه‌شهه‌د كردووه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه جوانكارییه‌كان و دوای ئه‌وانیش هاووڵاتیانی كوه‌یت بوون، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و گه‌شتیارانه له‌عێراقه‌وه روو له‌شاره‌كه ده‌كه‌ن كه‌نزیكه‌ی 90%یان عه‌ره‌بن.
هاوڵاتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، کە بڕیاریان داوەو کاندیدەکەیان ناگۆڕن. ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ هەینی، مەحمود حیانی ئەندامی هاوپەیمانێتی فەتح وتی، "دەتوانرێت محەمەد شیاع سودانی، کاندیدی دەستیشانکراوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بگۆڕدرێت بەکەسێکی دیکە بەڵام بە مەرج." باسی لەوەشکرد ، "بەرەی سەدر لەوبڕوایەدان محەمەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لایەنگر و ئەندامی دەوڵەتی یاسایە بۆیە ئەوان رەتی دەکەنەوە و ئەمەش دەتوانرێت بەڕوونی لە تویتەکانی ساڵح محمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر." لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەدا، "کۆبوونەوەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح و موقتەدا سەدر سەرۆکی بەرەی سەدر دەتوانێت چارەسەری زۆرێک لە گرفتە گەورەکانی ئەمڕۆ بکات، دەکرێت بتوانن چارەسەری پەڕلەمان بکەن و هەنگاو بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بنێن، چوارچێوەی هەماهەنگی دژی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن نییە بەڵکو پێویستە گفتوگۆ و دانوستان لەپێناو گەشتن بەچارەسەر بکرێت."
هاوڵاتی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌ی ئاشتی له ئیسته‌نبووڵ كه به‌رپرسی هه‌ده‌په‌شیان له نێودایه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران. دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 1-9-2022 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئاشتی سه‌دان كه‌س له ناوچه‌ی كادیكۆی ئیسته‌نبووڵ كه زۆربه‌یان جه‌ماوه‌ری هه‌ده‌په بوون، به‌شدارییان له گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی كرد و بانگه‌وازی ئاشتییان كرد، پۆلیس زیاتر له 100 كه‌سی لێ ده‌ستگیركردن. له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌دان هاووڵاتی به‌شداربوون، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش كه هه‌وڵیاندا گردبوونه‌وه‌كه په‌رته‌وازه بكه‌ن، تووندوتیژییان له دژی به‌شداربووان به‌كارهێنا و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ ده‌ستگیركردن. به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكاران له‌پێناوی ئازادی/لقی ئیسته‌نبووڵ هێزه‌كان زیاتر له 100 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌شێك له‌وانه لایه‌نگر، ئه‌ندام و به‌رپرسی هه‌ده‌په‌ن.