هاوڵاتی بە بۆنەی یادی ٣٣ ساڵەی راپەڕینی کوردستان کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەک دەخاتەڕوو. لە پەیامەکەیدا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان رایگەیاند "بە بۆنەی ٣٣ ساڵەی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی گەلەکەمان بەگشتی و باشووری کوردستان بە تایبەتی دەکەین و سڵاوی رێزو وەفا بۆ خانەوادەی شەهیدان لەناویاندا شەهیدانی ڕاپەڕینی ١٩٩١ دەنێرین". ئاماژە بەوەشکراوە "وەک ئاشکرایە خەڵکی باشوری کورستان لە(٥)ی ئازاری ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینێکی کەم وێنەدا بە بەشداری تەواوی چین و توێژەکان ولە ماوەیەکی زەمەنی یەکجار کورتدا، دەسەڵاتی بەعسی فاشییان لەتەواوی خاکی باشووری کوردستاندا ڕاماڵی، بەرهەمی ڕاپەڕین هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، ئەو ئەزموونە لەتەواوی کوردستانداخەونی چەند ساڵەی گەلەکەمان بوو". ئەوەش هاتووە "دوای ٣٣ ساڵ لە ئەنجامدانی ڕاپەڕین بەهۆی مۆدێلی خراپی حوکمڕانی و ناکۆکیەحزبیەکان ودەستوەردانی دەرەکی وزاڵبوونی ئەجێنداکانیان، دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان کە خۆی لە بەرهەمی ڕاپەرین دەبینێتەوە لە ئێستادا لە هەموو کاتێک زیاتر،لە بەردەم هەڕەشەی لەناوچووندان". ئەوەشخراوەتەڕوو، لەوسۆنگەیەوە ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین وگەشەپێدانی وڕاستکردنەوەی چەوتیەکانی رابوردوودا، داوا دەکەین: ـ پڕەنسیپەکانی ڕاپەڕین کە بریتی بوو لە یەکڕیزی نیشتمانی کاری لەسەر بکرێت تا کۆتایی بە پەرتەوازەیی سیاسی و بەرژەوەندی حزبی بهێندرێت و بنەماکانی ئازادی و دیموکراسی وهەڵبژاردنی پاک وبێگەرد پەیڕەوبکرێت و حوکمی رەشید بنیانتبنرێت. - کێشەکانی خەڵک چارەسەربکرێن و متمانەی جەماوەر بە ئەزموونی سیاسی کوردستان زیندووبکرێتەوە،ئەو متمانەیەی کەڕاپەڕینی سەرخست. لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە، لەم بۆنەیە و جارێکی ترکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بانگەوازی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکات کە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەکان ودانانی ستراتیژێکی نیشتمانی نەتەوەیی لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە، کەهەر ئەوەیان دەتوانێت ڕێگری لە ئەجێندای دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بکات وگەلەکەمان ودەستکەوتەکانی بەکەناری ئارامی.
هاوڵاتی بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر لە ناوچەی فنوج لە سنوورى پارێزگای سیستان و بلووجستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران روویدا. میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئازاری 2024 کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە گوڕى 5.6 پلەى رێختەر لە ناوچەی فنوج لە سنوورى پارێزگای سیستان و بلووجستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران روویدا. ئاماژە بەوەکراوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵاى 80 کیلۆمەتر لە ژێر زەوى روویداوە و تائێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بوومەلەرزەکە نەزانراوە.
هاوڵاتی دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای دەکات بەڕێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانیی عێراق 17 دۆسییەی لەسەرە و بڕی دوو ملیار دۆلاری لایە. حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند "حەمدییە جاف، کە پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی بووە لە بانکی بازرگانیی عێراق، 17 دۆسیەی لەسەرە و نزیکەی دوو ملیار دۆلاری عێراقی لایە". ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی ساڵێکدا 18 تۆمەتبار و تاوانباری هەڵاتوویان لە دەرەوە گەڕاندووەتەوە، هەروەها ئێستا لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی زیاتر لە 15 تۆمەتباری دیکە بگەڕێننەوە عێراق".
هاوڵاتی رۆژی دووشەممە 4/3/2024 ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە سەرپەرشتی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی، د. محەممەد ئەحمەد سەرۆكی دەستەی باڵای چاودێری و ئەندامانی ئەنجومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشكی خستە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و ڕووداو و پێشهاتەكان خرایە بەر باس و تاوتوێكردن، بە مەبەستی وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست و دەستنیشانكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتی قۆناغەكە. هەروەها ئەنجومەنی جێبەجێكردن لە چوارچێوەی ئامادەكاریەكانی هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێی راپۆرتی لیژنەكانی هەڵبژاردنی ( هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجە)ى كرد و تەئكیدی كردەوە كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەردەوامە لەسەر (پرۆژەی چوارچێوەی نیشتمانی دەنگی نارازی) كە كراوەيه لەبەردەم سەرجەم هێز و رێكخراو و كەسایەتیە نارازییەكانی شەقامی كوردستان، بە هیوای ئەوەی هەڵبژاردنەكەی 10/6/2024 سەرەتای قۆناغێكی نوێ بێ لە گۆرانكاری ریشەیی .
هاوڵاتی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە ساڵی 2023 بڵاوكردەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئازاری 2023 ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان ئامارەكانی ساڵی 2023ی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە، زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری لە پارێزگای سلێمانی بووە كە (20 هەزارو 427) حاڵەت بووە بەرێژەی (39%). ئەوەشخراوەتەڕوو، رێگەدان بە ژنهێنانی دووەم زۆرترین حاڵەت لە پارێزگای هەولێر بووە كە (34) حاڵەت بووە، هەروەها زۆرترین حاڵەتی لێكجیابوونەوەی هاوسەران "تەڵاق" لە پارێزگای هەولێر بووە كە (5 هەزارو 857) حاڵەت بووە بەرێژەی (33%). بەپێی ئامارەکە رێژەی هاوسەرگیری لە شارەکانی هەرێم بەم جۆرە بووە: -هەولێر: (17,543) -سلێمانی: (20,427) -دهۆك: (12.499) -گەرمیان: (2.618) -كۆی گشتی: (53,087) هەروەها رێژەی جیابوونەوە لە شارەکانی هەرێم بەم جۆرەبوون: - هەولێر: (5,857) رێژەی جیابوونەوە (33%) -سلێمانی: (5,438) رێژەی جیابوونەوە (37%) -دهۆك: (2,164) رێژەی جیابوونەوە (17%) -گەرمیان: (853) رێژەی جیابوونەوە (33%) -كۆی گشتی: (14,312) رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان (27%)ە.
هاوڵاتی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو. ئاوات شێخ جهناب، وهزیری دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان، لهمیانهی دیدارێكی لهگهڵ کونسوڵی وڵاتی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردوومان بۆ بهغدا ناردووە و لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت". ئاماژەی بەوەشکرد "ە، هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێكانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەبوو، کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان".
هاوڵاتی لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بارێك دەرمانی قاچاغدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە بارێك دەرمان هێنراوەتە سنووری قەزاكە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو بارە دەرمانەدا كە بە قاچاغ هێنرابووە هەرێمی كوردستان". ئاماژەی بەوەشکراوە "لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (م،ع،ح لەدایكبووی 1995 - س،ج،ع لەدایكبووی 1984) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 50ی دەرمانخانەكان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ نوێنەرانی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە دژی دوایین بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکیان بە زمانەکانی کوردی، تورکمانی، سریانی، عەرەبی و چەند زمانێکی دیکە ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی دادگای فیدراڵی، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد. لە بەیاننامەی پێکهاتەکان داوا لەو لایەنانە دەکەن کە بێدەنگ نەبن بەرامبەر بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە پێکهاتەکان دەڵێن "ئەو بڕیارە نادەدپەروەرییە، نادەستوورییە بەرامبەر بە پێکهاتەکان". ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێی دەستوور، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق دەسەڵاتی هەیە و دەتوانێت لە دژی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بوەستێتەوە و رێگری لە جێبەجێکردنیان بکات". وتیشیان "لەمەودوا ستەم و نادادپەروەریی قبووڵ ناکرێت"، هەروەها داوا لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن کار بۆ راگرتنی ئەو بڕیارە بکەن و ئاماژە بەوەدەدەن "پێکهاتەکان هەمیشە پارێزگارییان لە هەرێمی کوردستان و قەوارە دەستوورییەکەی کردووە. هەموو پێکهاتەکان بەیەکەوە هەوڵیان داوە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەو پێش ببرێت، هاوکات جەخت لە یەکپارچەیی خاکی عێراق کراوەتەوە، بەڵام بە داخەوە لەلایەن یەکێتییەوە سوکایەتیی بە پێکهاتەکان کراوە. بەداخەوە بۆ ئەو لایەنە سیاسییانەی دڵیان بە هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتا خۆشە".
هاوڵاتی دوو شەپۆلی جیاوازی باران بارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی بەفر هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان. پشتیوان ئیبراهیم، شارهزای كهشوهەوا بە هاوڵاتی راگەیاند "دوو شهپۆلی بارانبارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه کە لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلی یەکەم دەستیپێکردووە کە شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە سەرچاوەی دەریای ناوەڕاستە و تاوەکو شەوی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت". ئاماژەی بەوەشکرد "شەپۆلی دووەم لە درەنگانی شەوی چوارشهممه 6ی ئازاری 2024 دەستپێدەکات کە باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی 11ی 3ی 2024 بەردەوام دەبێت، هەروەها ئەگەری هەیە لە شەپۆلی دووەمدا بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ببارێت".
هاوڵاتی لێپرسراوی زەڕەنگەرانی سلێمانی رایدەگەیەنێت گۆڕانکارییەکی زۆر لە نرخی زێڕ روویداوە و رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، ئاماژە بەوەشدەکات بازاڕی زێڕ زۆر لاواز بووە و مامەڵەی کەمی پێوەدەکرێت. دلێر تاهیر، لێپرسراوی زەڕەنگەرانی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "نرخی کیلۆیەک زێڕ شەش دفتەر و 63 وەرەقەیە، هەروەها نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 21 بەبێ هەقدەست 290 دۆلارە و نرخی عەیارە 18ش 249 دۆلارە". ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی زێڕ گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە و بۆ هەر کیلۆیەک 19 وەرەقە نرخەکەی بەرزبووەتەوە، هەروەها بازاڕی زێڕ لاوازە و بەهۆی ئەم بەرزبوونەوەیە مامەڵەی کەمی پێوەدەکرێت". بەپێی پیشبینییەکانی شارەزایان بێت، نرخی زێڕ تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 زیاتر بەرزدەبێتەوە، هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو بەرزبوونەوەیەش بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی و دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێنەوە.
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت هەناردەکردنی نەوت کەمدەکرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات کەمکردنەوەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەندێك لەوڵاتە بەشداربووەكان لە رێككەوتنی ئۆپێك پڵەس ئەنجامدراوە. لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند "كەمكردنەوەی ئارەزوومەندانەی نەوت بۆ چارەكی دووەمی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە کە بڕی نەوتەکە 220 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە". وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "كەمكردنەوەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەندێك لە وڵاتە بەشداربووەكان لە رێككەوتنی ئۆپێك پڵەس ئەنجامدراوە". عێراق رۆژانەی تا كۆتایی مانگی حوزەیرانی (2024) بڕی 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرهەم دەهێنێت بەپێی دۆخی بازاڕیش ئەو بڕەی كەمكراوەتەوە بەشێوەیەكی پلەبەندی دەگێڕێتەوە. كەمكردنەوەی ئارەزوومەندانەی هەناردەی نەوت، لەچوارچێوەی هەوڵە خۆپارێزییەكانی وڵاتانی ئۆپێك پڵەسدا دێت، بە ئامانجی سەقامگیری بازاڕی نەوتی خاو و هاوسەنگكردنی.
هاوڵآتی وهزارهتی ناوخۆی عێراق رایگهیاند، لهكاتی ههوڵدان بۆ راگرتنی شهڕ و ناكۆكی نێوان دو هۆز له قهزای ئیسڵاح، عهمید عهزیز شهلال جههل بهڕێوهبهری ههواڵگری و بهرهنگاربونهوهی تیرۆر لە پارێزگای زیقاڕ كوژرا. وهزارهتی ناوخۆی عێراق لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، پرسه و ماتهمینی بۆ كهسوكاری عهمید عهزیز شهلال جههل بهڕێوهبهری ههواڵگری و بهرهنگاربونهوهی تیرۆر له پارێزگای زیقاڕ دهردهبڕین، كه ئهمشهو لهكاتی ئهركهكانیدا بۆ راگرتن و كۆتاییهێنان به ناكۆكیهكی خێڵهكی له قهزای ئیسڵاحی سهر به پارێزگای زیقاڕ كوژرا. ئەوەش خراوەتە روو، ئەو بەرپرسە ئەمنییە لەگەڵ هێزێکی ئەمنیدا بەرەو ناوچەکە بڕێکەوتبوو بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەوە گولـلەیەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە. باس لەوەش کراوە، لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری پۆلیسی زی قار لە ناوچەکەن بۆ کۆنترۆڵ کردنی دۆخەکە. وهزارهتی ناوخۆی عێراق ئاماژهی بهوهشكردوه، ههركهسێك ئهم كاره تیرۆریستییه تاوانكارییهی ئهنجامدابێت، له سزا ڕزگاری نابێت و راپێچی یاسا دهكرێت، لهئێستاشدا فهرماندهیی پۆلیسی پارێزگای زیقاڕ ئۆپهراسیۆنێكی گهڕانی بهرفراوانی له شوێنی روداوهكه دهستپێكردوه".
هاوڵاتی محهمهد شهیاع سودانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق سهرۆكایهتی كۆبونهوهیهكی هێزه سیاسییه براوهكانی ههڵبژاردنهكانی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوكی كرد و ماوهی دو ههفته دیاریكرا بۆئهوهی بگهن بهڕێكهوتن. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیران، محهمهد شهیاع سودانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیران ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه سهرۆكایهتی كۆبونهوهیهكی كرد كه هێزه سیاسییه براوهكانی ههڵبژاردنهكانی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوكی لهخۆگرتبو،له كۆبوونهوهكهدا جهخت له بهردهوامی گفتوگۆكردنی نێوان هێزه سیاسییهكان بۆ دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كهركووك و گهیشتن به كارنامهیهكی هاوبهش كرایهوه. ههروهها دوو ههفتهش دیاریكرا بۆ ئهوهی پارێزگارێك و سهرۆكی ئهنجوومهنی پارێزگا بۆ كهركووك دیاریبكرێت. هاوکات لە کۆبونەوەکەدا سوودانی رایگهیاند، گرنگه گفتوگۆی نێوان هێزه سیاسییهكان له پێناو پاراستنی ئاشتی كۆمهڵایهتی شاری كهركووك بهردهوام بێت. رۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکوک کۆبووەوە و بڕیاردرا بە پێکهێنانی هاوپەیمانى ئیدارەدانى کەرکوک کە بەشێوەیەکى راستەوخۆ لەلایەن خودى سودانییەوە چاودێرى دەکرێت.
هاوڵاتی دهستهی ههڵبژاردنهكانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگهیاند، لهكۆی 290 كورسی پهرلهمان، 231 كورسی له بازنهكانی ههڵبژاردن لهگهڕی یهكهمدا یهكلابونهتهوه، 59 كورسیش دهكهونه گهڕی دوهمی ههڵبژاردنهوه كه دوای دو مانگی دیكه بهڕێوهدهچێت. موحسین ئیسلامی، وتەبێژی دەستەی هەڵبژاردنی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە 290 کورسیی پەرلەمانی ئێران، چارەنووسی 231 کورسی لە قۆناخی یەکەمی هەڵبژاردندا یەکلایی بوونەتەوە و چارەنووسی 59 کورسیش لە قۆناخی دووەمدا دیاری دەکرێت. وتیشی، هەڵبژاردن لە بازنەی تاران کە 30 کورسیی پەرلەمان لەخۆدەگرێت، دەکەوێتە گەڕی دووەم و هیچ یەک لە کاندیدەکان لەو بازنەیە نەیانتوانیوە دەنگی پێویست بۆ پەرلەمانتاری بەدەستبهێنن. لهبارهی ئهو پارێزگایانهی یهكلاكردنهوهی كورسیهكانیان كهوتۆته گهڕی دوهم، موحسین ئیسلامی ئاشكرایكرد، "له ئازهربایجانی رۆژههڵات (تهورێز)، شهش كورسی، له ئهسفههان یهك كورسی، له ئهلبورز یهك كورسی، له خوراسانی رهزهوی؛ 2 كورسی، له خوراسانی باشور یهك كورسی، له خوزستان سێ كورسی، له زهنجان دو كورسی، له فارس پێنج كورسی، له كرماشان دو كورسی، لوڕستان دو كورسی، له گوڵستان یهك كورسی، له مازهندهران دو كورسی، له ههمهدان یهك كورسی رێژهی 20%یان تێنهپهڕاندوه و دهكهونه گهڕی دوهم". سهبارهت به ههڵبژاردنی شارهزایانی رێبهری ئێران، وتهبێژی دهستهی ههڵبژاردنی ئێران ئاشكرایكرد، لهكۆی 88 كورسی شارهزایانی رێبهری، چارهنوسی 72 كورسی یهكلاكراوهتهوه، یهكلاكردنهوهی 16 كورسی دیكهش دهكهوێته گهڕی دوهمهوه. بریاره گهڕی دوهمی 12مین خولی ههڵبژاردنهكانی ئێران له مانگی (نیسان/4)ی ئهمساڵ بهڕێوهبچێت، بهڵام تا ئێستا بهفهرمی رۆژهكهی دیارینهكراوه. رۆژی هەینی، 10-03-2024، دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەرێوەچوو بەپێی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، زیاتر لە 61 ملیۆن و 172 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبوو.
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند لە (5)ی ئادارەوە هەر حیزب و لایەنێکی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان کە دەیەوێت هاوپەیمانی دروست بکات دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن . کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئاگادارییە کدا ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لە هەرێم ،دەرگای بۆ تۆمارکردنی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی کە لە رێککەوتی (5)ی ئەم مانگە تا (14)ی ئەم مانگە دەبێت و بەهیچ شێوەیەک وادەکە درێژ ناکرێتەوە. دەشڵێت: پێویستە لایەنەکان بۆ تۆمارکردنی حیزب و لیستەکانیان سەردانی بارەگای کاروباری حیزب و رێکخراوەکان بکەن لە بەغداد یاخود ئۆفیسەکانیان لە هەرێمی کوردستان. بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان واژۆكردوەو لەفەرمانەكەدا، بڕیاریداوە بەدیاریكردنی ڕۆژی 10ی 6ی 2024 بەوادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر سەرۆكی هەرێم چەندجارێك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەی دیاریكردوە، دوایین وادەش، ڕۆژی 25ی شوباتی ڕابردوو بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق نەیتوانی لەكاتی خۆیدا، ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكە تەواوبكات، كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە جارێكی دیكە دواخرا.
