هاوڵاتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند،ئەمڕۆ شەممە هەردوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر و وێستگەی غازی کۆنیکۆ لە سوریا لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک کراونەتە ئامانج. روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە، بە درۆن و مووشەک ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و سەرەتا ٢٠ موشەک ئاڕاستەی ھێزەکانی ئەمریکا کراوە، دواتریش بە درۆن بۆردومانکراون. سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی هێرشەکەش ڕوانگەی سوری دەڵێت، بەھۆی بۆردومانەکەوە لەنێو ھێزە سەربازییەکانی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بریندار ھەیە. ئەوەشی خستۆتە روو کە، کەمێک پێش ئەو هێرشە، دوو هێرشی دیکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک لە لایەن گروپەچەکدارەکانەوە کرایە سەر بنکەی ئەمریکا لە وێستگەی غازی کۆنیکۆ بەڵام تائێستا زیانەکان دیارنین. بە گوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری لە رۆژی ١٩ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە ١١٤ هێرش لەلایەن گروپەچەکدارەکانەوە کراوەتە سەر بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.
هاوڵاتی بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی دەكرێنە سەر خاكی عێراق،ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد داوای دەرکردنی هێزە بیانییەکان کرا و و فراکسیۆنەکانی كورد و سوننە بەشداریان لە دانیشتنەکەدا نەکرد . پهرلهمانی عێراق له بهیاننامهیهكدا سەبارەت بە کۆبونەوەکە راگهیاند كه دانیشتنه به سهرۆكایهتیی موحسن مهندهلاوی، سهرۆكی پهرلهمان به وهكالهت بهرێوهچووه و تیایدا داوای له حكومهتی سودانی كرد، بڕیاری ژماره 18ی ساڵی 2020 جێبهجێ بكات كه تایبهته به دهركردنی هێزه بیانییهكان له عێراق و كۆتایی هێنان به ئهركهكانیان. ئەو بڕیارەش دوای ئەوە درا کە له دهستپێكی دانیشتنهكهدا مهندهلاوی داواكارییهكی به واژووی 100 پهرلهمانتار ئاراستهی ههردوو لیژنهی یاسایی و ئاسایش و بهرگریی پهرلهمان كرد كه پێشنیازه یاسایهكی تایبهته به دهركردنی هێزه بیانییهكان له عێراق.. بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی سەر خاکی عێراق، 160 واژۆ کرابوو کە زۆرترینیان شیعەکان و بەشێکی کەمی سوننەکان بوون، بەڵام لە دانیشتنی ئەمڕۆ کەمتر لە 100 پەرلەمانتار ئامادەبووە. هاوکات ههندێك میدیای عێراقی باس لهوه دهكهن كه پهرلهمانتارانی سوننه و كورد جگه له پهرلهمانتاره كوردهكانی سهربه رهوته ئیسلامییهكان، ئامادهی دانیشتنه راوێژكارییهكه نهبوون ئهوهش لهكاتێكدایه كه ئێوارهی چوارشهممهی رابردوو 7ی شوباتی 2024، فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی ئۆتۆمبیلێكی له بهغدا كرده ئامانج كه چوار كهسی تێدابوو، لهو گورزهدا دوو سهركردهی كهتیبهكانی حزبوڵا بهناوهكانی (ئهبوباقر ساعدی و ئهركان عهلیاوی) كوژران و چواری دیكهش برینداربوون ،دواتر فهرماندهیی ناوهندیی هێزهكانی ئهمریكا رایگهیاند كه وهشاندنی ئهو گورزانه له تۆڵهی كوشتنی ئهو 3 سهربازهی وڵاتهكهی بووه كه لهماوهی رابردوودا له سنوری نێوان ئوردن و سوریا كوژران.
هاوڵاتی لە هێرشێکی گروپەچەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و نزیک لە ئێران بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور پێنج ئەندامی ئەو هێزە کوردییە شەهیدکران. ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس لە زاری سەرکردەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرهزوور ڕایگەیاند، "دوێنێ هەینی له ئهنجامی هێرشێكی میلیشیاكانی سهر به حكومهتی دیمهشق، كه دزهیان كردبوو بۆ ناوچهكه، پێنج ئهندامی هێزەکانی “ههسهده” گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بێسەروشوێنه." سەبارەت بە هێرشەکە ئهو سهركردهیه به نۆرس پرێسی گوتووە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای فوراتەوە كه لهژێر دهسهڵاتی هێزهكانی "حكومهتی دیمهشق و میلیشیاكانی ئێرانه،" دزەیان کردۆته شارۆچکەی شهعفه کە لهژێر دهسههڵاتی “هەسەدە”دایە ”، لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی دێرهزوور. ئەوەشی ڕونکردەوە کە ئەو گرووپە دزەیان کردۆتە ناو یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانی ههسهده و لهئهنجامدا پێکدادان دروست بووه و پێنج ئهندامی “ههسهده” شههید بوونه، هەروەها ئەندامێکی دیکەش بێسهروشوێنه. لە ڕوداوێکی هاوشێوەشدا مانگێک لەمەوبەرهێرشێکی هاوشێوە بۆ سهر ههمان خاڵی سهربازی ئهنجامدرا، و سێ ئهندامی “ههسهده” شههید بوون.
هاوڵاتی ئەمرۆ شەممە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چوار بەرپرسی ئەمنی لوبنانی بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە ناوی "باسل ساڵح" لە شارۆچکەی جدرا ی لوبنانی لە هەوڵێکی کوشتن لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە رزگاری بووە. ئاژانسەکە لە درێژەی هەواڵەکەیدا ئەوەی خستۆتەڕوو کە لە ئاکامی ئەم هێرشەدا سێ ئەندامی بزووتنەوەی حەماس کوژراون و باسل ساڵح ی بەرپرسی تەجنید کردنی چالاکوانەکانی کەرتی رۆژئاوای سەر بە بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینیش رزگاری بووە. لە لایەن خۆیەوە رادیۆی سوپای ئیسرائیلی رایگەیاند، ئامانجی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلی کووشتنی گەورە بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماس بووە لەناو قوڵایی خاکی لوبنان. جێگەی ئاماژەیە شارۆچکەی جەدرا دەکەوێتە ناوچەی سەیدای لوبنانییەوەو 60 کیلۆمەتر لە سنووری ئیسرائیل و لوبنانەوە دوورە. لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەزە، پشێوی و ئاڵۆزییەکانی سەرسنووری باشووری لوبنان و ئیسرائیلیش گەیشتۆتە لووتکە و تا ئێستا 227 هاوڵاتی لوبنانی کە 166 کەسیان سەر بە چەکدارەکانی حزبوڵای لوبنانین و 27 کەسی دیکەیان هاوڵاتی سڤیلن و 9 سەربازی ئیسرائیلی و شەش هاوڵاتی سڤیلی ئەو وڵآتە لە ئەنجامی بوردوومانەکانی سەر سنووری هەردوو وڵآت کوژراون.
هاوڵاتی تورکیا ئامێری شکاندنی بەردی هێناوەتە گوندی کێستە و هرور لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ بۆ دروستکردنی ڕیگە بۆ خاڵەکانی خۆیان لەو سنوورە. سوپای تورکیا پێنج خاڵی سەربازی لە دەوروبەری گوندی هرور و سێ خاڵی دیکەی لە دەوروبەری گوندی کێستە لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ داناوە بۆ ئەم مەبەستەش ئامێرەکانی شکاندنی بەرد و دروستکردنی رێگەوبانیان بۆ خاڵەکانی خۆی هێناوەتە ناوچەکە. ئازاد هروری، موختاری گوندی هرور بە هاوڵاتی وت "سوپای تورکیا ژمارەیەک شۆفڵ و قەڵاب و ئامێری تری بۆ شکاندنی بەرد و دروستکردنی ڕێگە بۆ خاڵەکانی خۆیان هێناوەتە دەوروبەری گوندی هرور و کێستە، بەشێوەیەکی ئاسایی ئیشی خۆیان دەکەن". موختاری گوندی هرور دەشڵێت "پێنج خاڵی سەربازی لە دەوروبەری گوندی هرور و سێ خاڵی دیکە لە دەوروبەری گوندی کێستە لەلایەن سوپای تورکیاوە دانراون".
هاوڵاتی ئەمرۆ شەممە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ، شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵگەیەکی نیستەجێبوون لەناوچەی "دیماس" سێ کەسی سەر بە ملیشیاکانی نزیک لە ئێران کوژراون. هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕوانگەی سوریدا هاتووە کە ناوچەی دیماس بە یەکێک لە ناوچە تایبەتەکانی سوریا ئەژمار دەکرێت کە زۆربەی بەرپرسە سیاسی و سەربازییەکانی ئەو وڵآتەی تێیدا نیشتەجێن . لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریی ڕاگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی شەمە سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی مووشەکی بۆ سەر ریفی دیمەشق ئەنجامداوە و دژە هەواییەکانی ئەو وڵآتە توانیویانە ژمارەیەک لەو موشەکانە بخەنە خوارەوە و ژمارەیەکی دیکەش بە بێ هیچ زیانێکی گیانی ئامانجەکانیان پێکاوە. جێی ئاماژەیە ئەم هێرشانەی ئیسرائیل دوابەدوای ژمارەیەک هێرشی دیکەی سوپای ئەو وڵاتە دێت بۆ سەر فرۆکەخانەی سەربازی "مۆزە" ی سەربازی لە رۆژئاوای دیمەشق کە چەند بنکەیەکی حزبولای لوبنانی و ملیشیاکانی دیکەی سەر بە ئێران لە خۆدەگرێت.
هاولاتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت گەنجێکی کوردی یارسان لە ئێران ئەگەری لە سێدارەدانی هەیە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەستگیرکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات دایکی گەنجەکە داوای لە حکومەت کردووە کوڕەکەی لە سێدارەنەدەن. ڕەزا ڕەسایی گەنجێکی تەمەن ٣٤ ساڵە و کوردی یارسانە و لەکاتی خۆپیشاندانە فراوانەکەی ئێران دەستگیرکرا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، ئەو گەنجە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دادگایی کراوە و لەژێر کاریگەریی ئەشکەنجەدانێکی تووند و لێدانی تەزوی کارەبا و هەناسە لێبڕین و هەڵواسین و چەندین جۆری دیکەی توندوتیژیدا ناچاركراوه دانپێندانان بکات. ڕێكخراوهكه دهڵێت "ڕهزا بههۆى ئهو ئهشكهنجانهوه شینهەڵگەڕاوهو ئێسكهكانیشى لهچهندین لاوه شكاون و برینیش بهجهستهیهوه ههیه، هەربۆیە پارێزەرەکانیشى بەهۆکاری بوونی چەند ناڕونییەک داوای ڕاگرتنی سزاکەو پێداچونەوەیان بەبڕیاری دادگا کرد، بەڵام دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داواکاریی پارێزەرەکانی ڕەزا ڕەساییان بەپاساوی ئەوەی هیچ مەرج و بنەمایەکی یاسایی تێدانییە، ڕەتکردووەتهوە". هەروەها لە پەیامێکی دەنگیدا دایکی ڕەزا ڕەسایی بەگریانەوە باسى ڕەوشى كوڕهكهى دهكات و دەڵێت "تكایه كوڕهكهم بێتاوانه.. لهسێدارهى مهدهن". جێگەی ئاماژەیە، لە ئەنجامی ئەو توندتیژییەی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی ڕوویدا، نادر بەیرامی، بەرپرسی هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران لە شارۆچکەی سەحنەی پارێزگای کرماشان لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵى ٢٠٢٢ کوژرا، هەفتەیەک دوای ڕووداوەکەش ڕەزا ڕەسایی و ١٠ كهسى دیكهی بهڕهچهڵهك کورد بە تۆمەتی لێدان و بریندارکردنی ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران دەستگیرکران.
هاوڵاتی. ئەمڕۆ شەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ناوی پاڵێوراوانی بڵاوکردەوە بە مەبەستی دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کار- سلێمانی. ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییانەی فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردووەتەوە بە شێوەی گرێبەست ناوەکانیان گەڕاوەتەوە، وە ئاگاداری ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی کە فۆرمیان پڕکردووەتەوە وە ناوەکانیان نەگەڕاوەتەوە دەتوانن سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن بە پێی خاڵبەندیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کار/ سلێمانی، لە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 12 ی نیوەڕۆ لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ تاوەکو ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوەدەکات بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ ناوچە لە پاشووری هەرێم و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە پلەی گەرمی دوێنێ". ئەوەشی خستەڕوو، سبەی یەکشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا و پلەی گەرمیش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت". بەرزترین پلەکانی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 20 سلێمانی : 19 دهۆک : 19 کەرکوک : 21 هەڵەبجە : 19 زاخۆ : 19 سۆران : 18 حاجی ئۆمەران : 1 گەرمیان : 23
هاوڵاتی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە مامۆستایانی وانەبێژی یەدەگ ئاگاداردەکاتەوە و داوایان لێدەکات مۆبایلەکان دانەخەن و وەڵامی پەیوەندییەکان بدەنەوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند "ئاگاداری هەموو ئەو وانەبێژانە دەکەین کە یەدەگن لە سنووری پەروەردەکەمان، وەڵامی پەیوەندییەکانی پەروەردەمان بدەنەوە یاخود ئەو ژمارە مۆبایلەی لای ئێمە تۆمارکراوە دانەخرابێت". هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێچەوانەوە ئەو مامۆستایانە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە دواکەوتنی ڕیزبەندی لەکاتی دانانی وانەبێژ".
هاوڵاتی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، رۆژی هەینی ٩ی شوباتی ٢٠٢٤ لەگەڵ ئەوەی گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان، جەختی کردەوە لەسەر پشتوانی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی لە حزبوڵڵای لوبنان و گرووپە میلیشاکانیتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "بەرەی بەرگری" ناویان دەبەن، هەروەها وتی "ئاسایشی لوبنان کاریگەری هەیە لە سەر ئاسایشی ئێران و ناوچەکە". وەزیری دەرەوەی ئێران لە فڕۆکەخانەی بەیروت لە لایەن نوێنەری حزبوڵڵای لوبنان و حەماس و جەهادی ئیسلامیەوە پێشوازی لێکرا. عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ گەیشتنی بە لوبنان و لە فڕۆکەخانەی بەیروت بە میدیاکانی راگەیاند "ئێران بەردەوامە لە پشتیوانییە بەهێزەکەی خۆی لە (بەرەی بەرگری) و (لوبنان) و ئێمە ئاسایشی لوبنان بە ئاسایشی ئێران و ناوچەکە دەزانین". حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەی قسەکانیدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزەی وەک جینۆساید ناوبرد و وتی "ئیسرائیل بە هیچکام لە ئامانجەکانی نەگەیشتووە". وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت "تاران واشنگتۆنی ئاگادار کردۆتەوە بە پشتیوانیکردنی لە ئیسرائیل و کوشتاری بەکۆمەڵ خەڵکی فەلەستین و بێگمان ئەم پشتیوانیانە شکستی لێ دەکەوێتەوە". عەبدوڵڵاهیان هەروەها وتی "ئیسرائیل دەیهەوێت ئەمریکا بخاتە ناو زەلکاوی جەنگەوە لە ناوچەکە. وەزیری دەرەوەی ئێران حزبوڵڵای و بەرەی بەرگری لوبنانی وەک هێزێکی کاریگەر ناوبرد لەم سەردەمەدا کە زۆر وشیارانە خەریکی یارییە و کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی حیزبوڵای لوبنان و ئەرتەش و دەوڵەتی لوبنان". ئەمە سێهەمجارە لە دوای دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل – حەماس وەزیری دەرەوەی ئیران سەردانی لوبنان دەکات. هاوکات ئێوارەی هەینی ٩ی شوبات، حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند "دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی خستووەتە خوارەوە و هێرش کراوەتە سەر تانکێکی ئیسرائیلی. لە بەرامبەردا ئەرتەشی ئیسرائیل رایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردۆتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە گوندی مارۆن ئەلرەئس لە باشووری لوبنان و هەروەها هێرشیان کردۆتە سەر دامەزراوە سەربازییەکان لە دوو شاری باشووری لوبنان".
هاوڵاتی بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر داوای زیاتر لە ١٠٠ ئەندام پەرلەمانی عێراق له بارهی كۆتاییهێنان به ئهركی هاوپهیمانان و هێزهكانی ئهمەریكا له ناوچەکە كۆببێتهوه. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ شەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ پەرلەمانی عێراق کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە کۆدەبێتەوە و له بارهی دهستدرێژییهكانی سهر سهروهریی عێراق و کۆتایی هاتن بە ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان گفتوگۆدەکات. ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر پێشنیار و داوای ژمارهیهك پهرلهمانتاری لایهنه شیعییهكانه، كه زیاتر له ١٠٠ واژۆیان بۆ ئهنجامدانی ئەم کۆبوونەوە نائاساییە کۆکردەوە. داواكاری و پێشنیار بۆ ئهنجامدانی كۆبوونهوهی پهرلهمانی عێراق، له دوای ئهو هێرشه دێت كه شهوی ٧ی ئهم مانگه له لایهن ئهمەریكا كرایه سهر چهند بهرپرسێكی حزبوڵڵای عێراق له ناو بهغدا و تێیدا سێ كهس كوژران، كه یهكێكیان سهركردهیهكی باڵای حزبهكه بوو.
هاوڵاتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەو پارەیەی لەلایەن کۆمپانیای کەلوپەلی خۆراکی عێراقەوە دابین دەکرێت، دابەشی دەکات بەسەر نووسینگەی وەزیری بازرگانی و بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە ئاڕاستەی نووسینگەی بریکاری کاروباری بازرگانی کراوە، ئەو بڕە پارەیەی لە کۆمپانیای گشتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی عێراقەوە رەوانە دەکرێت، بەسەر نووسینگەی وەزیری بازرگانی و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگان و بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی دابەش دەکرێت. ئەوەش لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەرێوەبەرەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتى گشتی پلاندانان، کە ژمارەیان هەشت بەرێوەبەرە، هەر یەکەیان ٢٠٠ هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت و فەرمانبەرەکانیش ١٥٠ هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت، هەروەها ئەو پارەیەی لە کۆمپانیای گشتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی عێراقەوە دابیندەکرێت، بڕی ملیۆنێک دیناری بۆ وەزیری بازرگانی دەبێت و بریکارانی وەزارەت ٩٠٠ هەزار دینار وەردەگرن.
هاوڵاتی دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد بەرپرسێکی بانكی رافیدەین لە ساڵی ڕابردوو بە نایاسایی بڕی زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دیناری بردووە، ئاماژە بەوەشکراوە دادگا ئەو بەرپرسەی سزاداوە. ئەمڕۆ هەینی ٩ی شوباتی ٢٠٢٤ دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند "لە ئەنجامی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان دەستەی دەستپاکی بەرامبەر بە جێگری بەڕێوەبەری لقی خالیدییەی بانكی رافیدەین، دەركەوتووە ساڵی ٢٠٢٣ بە شێوەیەكی نایاسایی بڕی ٢٣٢ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار و ٨٢٠ دینار کە دەکاتە ١٧٧ هەزار و ٦٢٢ دۆلاری ئەمەریكی لە بانك بردووە". دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "توانراوە پارەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ بانکەکە، هەروەها بە بڕیاری دادگا و لەسەر بنەمای مادەی ٣٦ی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە سپیكردنەوەی پارە تۆمەتبارەكە ١٥ ساڵ سزای زیندانیكردن و بڕی ١٠ ملیۆن دینار سزادراوە".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیردنی حەوت تۆمەتباری ڕاگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڕەشەکردن و دزیکردن لە هاوڵاتییان، ئەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی دیکەیان هەبووە. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لەڕۆژی ٢٠٢٤/٢/٥ بە تۆمەتی (تەقەکردن و هەڕەشەکردن و دزیکردن) حەوت تۆمەتبار دەستگیردەکەن، هەندێک لە تۆمەتباران پێشینەی تاوان و فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە". ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران بە مادەکانی (١٥،٤٣١،٤٣٢،٤٤٣) پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسییەکانیان ڕادەستی یاسا کراون".
