ئارا ئیبراهیم سه‌رۆک کۆمارى عێراق گه‌ڕێکى دیکه‌ى دانوساندنى له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌کاندا ده‌ستپێکردۆته‌وه بۆ دیاریکردنى که‌سێک رایبسپێرێت بۆ کابینه‌ى نوێى عێراق ئه‌وه‌ش دواى شکسته‌که‌ى عه‌لاوى له‌پێکهێنانى حکومه‌تدا. به‌پێى ده‌ستور به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ماوه‌ى (15) رۆژدا که‌سێکى دیکه ده‌ستنیشان ده‌کات و رایده‌سپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق و ئه‌و که‌سه‌ش ده‌بێت له‌ماوه‌ى ته‌نها (15) رۆژدا کابینه‌که‌ى پێکبهێنێت. شه‌وى 1ى ئازار محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق دواى شکستهێنانى، داواى لێبوردنى کرد‌و رایگه‌یاند «به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان که‌پێشتر ئیدعاى پێکهێنانى حکومه‌تێکى دوور له‌حزبیان ده‌کرد، به‌ڵام له‌واقیعدا رێگریان له‌به‌رده‌م له‌دایکبوونى حکومه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ دروستکرد». راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت:» سه‌رۆک کۆمارى عێراق گفتوگۆ‌و دانوسان له‌گه‌ڵ شیعه‌و سوننه‌و کوردیش‌دا ده‌کات». سالار مه‌حمود، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد به‌پێى مادده‌ى 76ى ده‌ستور له‌بڕگه‌ى سێیه‌می هه‌میشه‌یى عێراق جارێکى تر سه‌رۆک کۆمارى عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان بۆ ده‌ستنیشانکردنى که‌سێک ده‌ستپێکردووه‌ته‌وه، وتیشى:» سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ کورد‌و سوننه‌ش کۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات بۆ دیارىکردنى که‌سێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و له‌ئێستادا گفتوگۆى به‌رده‌وام هه‌یه«. ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و که‌سه‌ى کاندید ده‌کرێت ده‌بێت ره‌چاوى داخوازى خه‌ڵکى عێراق بکرێت به رێکارى ده‌ستورى. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، چه‌ند ناوێک ده‌هێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى کاندید بکرێت له‌نێو لایه‌نه شیعییه‌کاندا که‌پێکهاتوون له (مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق و هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق). کورد ئه‌مجاره زیاتر پێ‌داگر ده‌بێت به‌رانبه‌ر به‌غدا ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت ده‌بێت له‌به‌رنامه‌ى حکومه‌تى عێراقى نوێ‌دا کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا باس بکرێت. مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»داواکارییه‌کانمان بۆ کابینه‌ى نوێى عێراق ئه‌وه‌یه که‌پێگه‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت له‌سه‌ر ئاستى ئه‌جێنداى حکومى و به‌رنامه‌کانى داواکارییه‌کان و کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان هه‌رێم به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردن ره‌نگبداته‌وه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد ده‌بێت رۆڵى هه‌بێت له‌دانانى وه‌زیره‌کاندا ئه‌وه‌ى پشکى کورده که« خۆمان بڕیار له بڕیارى میکانزمى کاندیده‌کانى وه‌زیره کورده‌کان بده‌ین». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى پێشیوابوو هه‌ر که‌سێک ئه‌زموونى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى دووباره بکاته‌وه شکست ده‌هێنێت،» عه‌لاوى لایه‌نى سیاسى کاندیدى کردبوو سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر که‌سێکى دیکه ئه‌زموونى ئه‌و دووباره بکاته‌وه کابینه‌که‌ى تێناپه‌ڕێت له‌په‌رله‌مانى عێراقدا». هه‌روه‌ها ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه پرسى دیارى کردنى کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران په‌یوه‌ندى به‌ماڵى شیعه‌کانه‌وه هه‌یه. ڤیان سه‌برى پێشیوابوو یه‌کهه‌ڵوێستى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد به‌رانبه‌ر به‌غدا گرنگى خۆى هه‌بووه بۆ دابینکردنى مافه‌کان به‌پێى ده‌ستورى عێراق،» ده‌بێت سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد کاندیدى وه‌زیره کورده‌کان دابنێت، پۆستى وه‌زیر پۆستێکى سیاسییه ناکرێت خه‌ڵکانى دیکه بۆمان دیارى بکه‌ن». رۆژى دووشه‌ممه 2ى ئازارى 2020 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى په‌یامێکى پێزانینى بۆ لایه‌نه کوردستانییه‌کان بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ئه‌وه‌ى خستبووه‌ڕوو که «پڕ به‌دڵ سوپاسى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م که‌سه‌ربارى بوونى بۆچوونى جیاوازى سیاسی، به‌ڵام له‌بابه‌تى پێدان و پێنه‌دانى متمانه به‌حکومه‌تى تازه‌ى عێراق یه‌کڕیزبوون». هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانى ده‌شڵێت «ئه‌م یه‌کهه‌ڵوێستییه‌ى حزبه کوردستانییه‌کان له‌به‌غدا به‌ده‌ستکه‌وتێکى مێژوویى بۆ گه‌لى کوردستان جێگه‌ى پێزانینه«. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌به‌غدا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌ئه‌مجاره کورد پێداگرى زیاترى ده‌بێت به‌رانبه‌ر به‌غدا. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و ئه‌زموونه‌ى عه‌لاوى دووباره نابێته‌وه‌و که‌سێک نایات بڵێت وه‌زیرى سه‌ربه‌خۆ داده‌نێم، هه‌ر که‌سێک کاندید بکرێت بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى عێراق دانوساندنى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کاندا ده‌بێت تا کاندیدى وه‌زیره‌کان سه‌ر به‌حزب و کوتله سیاسییه‌کان بن بۆ ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌ماندا پاڵپشتى بکه‌ن و ده‌نگى پێبده‌ن». ناوبراو وتیشى «ئه‌مجاره سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد زیاتر پێ‌داگر ده‌بێت له‌دیارى کردنى کاندیدى وه‌زیره‌کانیداو به‌رنامه‌ى حکومه‌ته‌که که‌مافه‌کانى کورد تێیدا به‌رجه‌سته ببێت». ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ده‌رکه‌وت هێزه سیاسییه‌کانى عێراق نوقته‌ى به‌هێزیان له‌نێو په‌رله‌ماندا به‌کارده‌هێنن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌ته‌کان، وتیشى «حه‌لبوسى زیاتر له (50) په‌رله‌مانتارى له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌کاریده‌هێنێت به‌رانبه‌ر هه‌ر کاندیدێکى سه‌رۆک وه‌زیران، ته‌نانه‌ت هێزه شیعییه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه«. ئه‌و په‌رله‌مانتارەى کۆمه‌ڵ له‌به‌غدا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌هێزه شیعییه‌کان ئاماده‌نه‌بوون پشتگرى له‌عه‌لاوى بکه‌ن و قه‌ناعه‌تیان پێى نه‌بوو، «شیعه‌کان به‌ته‌نها چۆن توانییان بڕیارى ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان به‌بێ یه‌کده‌نگى کورد‌و سوننه بده‌ن، ده‌یانتوانى ده‌نگ به‌عه‌لاویش بده‌ن و تێیبپه‌ڕێنن». له‌مانگى کانونى دووه‌مدا دواى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى له‌نزیک فرۆکه‌خانه‌ى به‌غدا، په‌رله‌مانى عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونى کورد‌و سوننه بڕیاریاندا هێزه بیانییه‌کان له‌عێراق بکرێنه ده‌ره‌وه وه‌ک ئاماژه‌یه‌کى روون بۆ هێزه‌کانى ئه‌مریکا. سێ سیناریۆ بۆ حکومه‌تى عێراق له‌ئارادایه له‌مانگى 11ى ساڵى رابردوو خۆپیشاندانه‌کانى عێراق ده‌ستیپێکردو زیاتر له‌چوار مانگ به‌رده‌وام بوو به‌و هۆیه‌وه زیاتر له (650) که‌س بوونه قوربانى و زیاتر له (22) هه‌زار که‌سى دیکه برینداربوون و یه‌کێک له‌مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانیان دیارى کردنى کاندیدێکى سه‌ربه‌خۆ بوو له‌ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌کان بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى عێراق و دواتر له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت. به‌پێى بۆچوونى په‌رله‌مانتاران و راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ئێستادا چه‌ند سیناریۆیه‌ک باس ده‌کرێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى عێراق که‌یه‌کێکیان مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌ره تا دیارىکردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته که له‌شه‌ش مانگ تا ساڵێک تێپه‌ڕ نه‌کات مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى باسى له‌وه‌کرد به‌پێى ده‌ستور سه‌رۆک کۆمار (15) رۆژى له‌به‌رده‌مدایه بۆ دیارى کردنى کاندیدێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌و کاندیده‌ى سه‌رۆک وه‌زیران ته‌نها (15) رۆژى له‌به‌رده‌مدایه بۆ پێشکه‌شکردنى وه‌زیره‌کانى ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووینه‌دا «شرۆڤه‌کارانى یاسایى ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات بۆ لاى سه‌رۆک کۆمار تا ئه‌وکاته‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامده‌درێت». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد سیناریۆیه‌کى دیکه هه‌یه که عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى کاربه‌ڕێکه‌رى عێراق به‌رده‌وام بێت له‌کاره‌کانى تا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامده‌درێت یان جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروبارى وزه رابسپێردرێت وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران تائه‌وکاته‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌کرێت که له‌شیعه‌کانه. هاوکات، کوردستان سێوکانى، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه که‌دۆخى عێراق دواى شکسته‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق ته‌واو ئاڵۆز بووه، به هاوڵاتى وت» سیناریۆى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ناو ماڵى شیعه‌کاندا جارێکى دیکه که‌وتۆته‌وه به‌رباس و موناقه‌شه‌ى ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رى رێکبکه‌ون ده‌کرێت جارێکى دیکه له‌په‌رله‌مان متمانه‌ى پێبدرێته‌وه تا ئه‌وکاته‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌عێراقدا ده‌کرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه شیعه‌کان که‌ده‌بێت ناوێکى راده‌ست بکه‌ن له‌شیعه‌کان تا بتوانێت له‌ماوه‌ى ده‌ستوریدا کابینه‌ى حکومه‌ت پێکبهێنێت، وتیشى:» به‌قه‌ناعه‌تى خۆم بۆ کورد وا باشترە عادل عه‌بدولمه‌هدى بمێنێته‌وه‌و ده‌کرێت هه‌ندێک گۆڕانکارى له‌وه‌زاره‌ته‌کاندا بکات و به‌رنامه‌یه‌کى چاکسازى جێبه‌جێ بکات»
شاناز حه‌سه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات، (500) که‌س به‌ڕێگه‌ى قاچاخ گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان و به‌شێکى زۆریان هێشتا نه‌خراونه‌ته ژێر چاودێرى پزیشکی پشکنینی کۆرۆناوە. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌و (500) که‌سه‌ى که به‌قاچاخ هاتوونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌کیان خۆیان هاتوون و پشکنینیان کردووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌کى زۆریان هێشتا ماون و نه‌هاتوون، بۆیه داوایان لێده‌که‌ین هاوکارمان بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین رێگرى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که بکه‌ین». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌و که‌سانه که‌نایانه‌وێت که‌ره‌نتینه بکرێن و هیچ نیشانه‌یه‌کى ڤایرۆسه‌که‌یان تێدا ده‌رنه‌که‌وتووه ئه‌وا تاته‌واوبونى ماوه‌ى (14) رۆژه‌که، به‌رکه‌وتنه‌کانیان سنوردار بکه‌ن و تێکه‌ڵى خه‌ڵکى نه‌بن و خۆیان که‌ره‌نتینه بکه‌ن. له‌هه‌رێمى کوردستان له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌تایبه‌ت له‌وڵاتى ئێران، له‌زۆربه‌ى خاڵه سنورییه‌کان و شوێنه پێویسته‌کان که‌ره‌نتینه دروستکراوه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى که‌هاوڵاتى عێراق و هه‌رێمى کوردستانن که له‌ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه تاماوه‌ى (14) رۆژ له‌ژێر چاودێرى و پشکنینى ته‌روستیدا ده‌مێننه‌وه محه‌مه‌د قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌به‌شێکى دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که‌ژماره‌ى که‌ره‌نتینه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتۆته زیاتر لە (24) شوێن. تائێستا ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌که‌ره‌نتینه کراون له دوو ھەزار که‌س زیاتر بووه‌و رۆژانه‌ش به‌رده‌وام ژماره‌که به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات. محه‌مه‌د قادر باسى بارودۆخى ناو بنکه‌کانى چاودێرى کرد که‌ڕۆژانه خه‌ڵکانێک هه‌ن خۆیان واهه‌ست ده‌که‌ن نیشانه‌کانى ڤایرۆسه‌که‌یان تێدا ده‌رکه‌وتووه، وتى «هه‌ندێک که‌س ترسیان هه‌یه خۆیان به‌گومانلێکراو پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و که‌گومانلێکراوبوو جیاده‌کرێنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئاسایش بوو رێنمایه ته‌ندروستیه‌کانیان پێده‌درێت و ده‌نێردرێنه‌وه ناو که‌ره‌نتینه‌کان
عومه‌ر فه‌تاح باوکى کچه حه‌وت ساڵانه‌که کەساڵی رابردوو دەستدریژی کرایەسەری، رایده‌گه‌یه‌نێت حکومه‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ى که‌ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هاوکارى و پشتیوانى له‌دۆسیه‌ى کچه‌که‌ى، هه‌نگاوێکى کردارییان نه‌ناوه، پارێزه‌رێکیشی ئاشکراى ده‌کات دۆسیه‌که دووباره چۆته‌وه قۆناغى لێکۆڵینه‌وه، بەڵام کچەکە ھێشتا دەترسێت و توێژەری بۆ دابیننەکراوە. سه‌ره‌تای مانگی چواری ساڵی 2019 له‌گه‌ڕه‌کێکی شارى هه‌ولێر کچێکی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان به ئۆتۆمبێلێک ده‌ڕفێنرێت و به‌وته‌ى که‌سوکاره‌که‌ى له‌ڕێگه‌ى حه‌به‌وه بێهۆش ده‌کرێت و دواتر ده‌ستدرێژیی ده‌که‌نه‌سه‌رى و له‌شوێنێکی چۆڵه‌وانیدا فڕێی ده‌ده‌ن. حکومه‌تی هه‌رێم 21ى مانگى دووى رابردوو راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی که‌پێشتر به که‌فاله‌ت ئازادکرابوون، ده‌ستگیرکراونه‌ته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش چاوپۆشی له‌تۆمه‌تبارانی ئه‌م تاوانه قیزه‌ونه ناکرێت. لوقمان ئیسماعیل، باوکی کچه‌که، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتی «حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و پارێزگارى هه‌ولێرو لایه‌نه‌کانى تریش هیچ هه‌نگاوێکى کردارییان نه‌نواندوه له‌دۆسیه‌که‌دا». وتیشى «کچه‌که‌م هێشتا له‌ماڵه‌وه‌یه‌و نه‌چووه‌ته‌وە بۆ قوتابخانه، چونکه ناتوانم بیخه‌مه قوتابخانه‌یه‌کى حکومى ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت گره‌نتى ئه‌وه‌م بدرێتێ پارێزگارى لێده‌کرێت. من به‌هۆى ئه‌و گرفته‌وه شوێنێکى جێگیرم نیه‌و ئێستا چوومه‌ته‌وه بۆ گوند». باسی لەوەشکرد پارێزگارى هه‌ولێر پێی وتووە خانویه‌کی بۆ ده‌گرێت و شه‌ش مانگ کرێی بۆ ده‌دات، لوقمان ئیسماعیل وتی «ئه‌ویش هه‌ر قسه‌ى سه‌رشاشه‌و راگه‌یاندنه‌کان بوو هیچ نه‌کراوه«. باوکى کچه حه‌وت ساڵانه‌کە دەڵێت زۆر نیگه‌رانه له‌وه‌ى کاره‌کانى دۆسیه‌ى کچه‌که‌ى «به‌خاوى» ده‌ڕوات «هه‌نگاوى پێویست نه‌نراوه، چه‌ند جارێک که‌سوکارى ئه‌و که‌سانه‌ى گیراون خه‌ڵکیان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى به رێگه‌ى عه‌شایه‌رى سوڵح بکه‌ین، به‌ڵام من ئه‌وه‌م ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و ده‌مه‌وێت یاسا سه‌روه‌ربێت و تۆڵه‌و سزاى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه«. رووداوه‌که له‌نیسانی 2019 روویداوه، دواتر به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و به‌پێی مادده‌ی (393) چه‌ند تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیران و دواتر به‌که‌فاله‌ت ئازادکراون و دواتر له‌ژێر فشاری په‌رله‌مانتاران و چالاکوانانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی تۆمه‌تباره‌کان ده‌ستگیرکرانه‌وه. له‌دوو هه‌فته‌ى رابردووش‌دا فراکسیۆنه جیاوازه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی کچه حه‌وت ساڵه‌که هاتنه ده‌نگ و هه‌موویان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زوویی تۆمه‌تباران دادگایی بکرێن و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن. رێبین سه‌باح پارێزه‌رى دۆسیه‌ى کچه حه‌وت ساڵانه‌که، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد دواى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى حکومه‌ت و ده‌ستگیرکردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌کان، دۆسیه‌که چووه‌وه قۆناغى لێکۆڵینه‌وه. رێبین سه‌باح به هاوڵاتى وت «دۆسیه‌که هه‌ندێک که‌مووکوڕى و شتى نوقسان بوو، ئێستا دووباره له‌دادگاى هه‌ولێر لێکۆڵینه‌وه له‌ده‌ستگیرکراوه‌کان ده‌کرێت و ئیفاده‌ى ئه‌وانه وه‌رده‌گیرێته‌وه که له‌دۆسیه‌که‌دا ناویان هاتووه، دواتر ده‌چێته قۆناغى ئه‌وه‌ى که‌دانیشتنى تایبه‌ت له‌سه‌ر بڕیاردان له‌سزاکان به‌ڕێوه‌بچێت». ئه‌و پارێزه‌ره جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه ئه‌و چه‌ند جارێک کچه‌که‌ى بینیوه‌و له‌ڕووى ده‌رونییه‌وه زۆر باش نیه‌و له‌چوار ده‌ورى خۆى زۆر ده‌ترسێت و به‌گومانه‌وه له‌شته‌کان ده‌ڕوانێت. رێبین سه‌باح وتی «ئه‌و کچه پێویستى به‌وه‌یه توێژه‌رێکى ده‌روونى کۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌تمه‌ندى له‌بوارى منداڵان بۆ ته‌رخانبکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ورده ورده کار له‌سه‌ر هێورکردنه‌وه‌ى بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگا». رێبین سه‌باحى پارێزه‌ر، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ژماره‌یه‌کى زۆر پارێزه‌ر له‌شاره‌کانى هه‌رێم ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک خۆبه‌خش کار له‌دۆسیه‌که‌دا بکه‌ن، وتی «له‌م هه‌فته‌یەدا بریکارنامه بۆ (10) پارێزه‌ر ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى کار له‌دۆسیه‌که‌دا ده‌که‌ن تاکۆتایی».
شاناز حه‌سه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگەیاند توندترین رێنمایى و رێکاره‌کانى خۆپاراستن له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان په‌یڕه‌وده‌کرێت بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا. هه‌موو پشکنینه‌کان له‌کوردستان ده‌کرێت و به‌چوار کاتژمێر ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رده‌چێت. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه توندترین رێنمایى خۆپاراستن به‌کارده‌هێنین، بۆیه له‌دواى تۆمارکردنى ئه‌و حاڵه‌تانه‌وه رێنماییه‌کان وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه«. له‌باره‌ى جۆر‌و شێوازه‌کانى ئه‌و رێکارانه‌ى خۆپاراستن و جێبه‌جێکردنى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد زۆر رێکارى گونجاویان گرتۆته‌به‌ر بۆ خۆپاراستن و دورکه‌وتنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى. وتیشى «بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخه‌که خراپتر بوو پێویستی کرد ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان رابگیرێت ئه‌وه‌ش ده‌کرێت بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیان و ریگرى له‌بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که، به‌ڵام له‌ئێستا پێویستى نه‌کردووه«. رۆژى یه‌کشه‌ممه، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى، بوونى چوار حاڵه‌تى تووشبوونى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌شارى سلێمانى راگه‌یاندو دواتر ژماره‌ى حاڵه‌تەکان بۆ پێنج به‌رزبووه‌وه. محه‌مه‌د قادر ئاشکرایکرد ئه‌و پێنج که‌سه، له‌ناو بنکه‌کانى چاودێرى بوون و چواریان ئه‌ندامى یه‌ک خێزانن و له‌شارى ئابادان بوون و ئه‌وه‌ى تر له‌ڕشته‌وه واته باکورى ئێران بووه به‌رکه‌وتنیان له‌ده‌ره‌وه‌ى خه‌ڵک نه‌بووه. له‌هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆک به‌هه‌رسێکیان (250) قه‌ره‌وێڵه‌ى جیاکراوه ئاماده‌یه بۆ بوونى هه‌ر حاڵه‌تێک له‌هه‌ر شارێکدا، ئه‌گه‌ر پێویست بوو له‌تواناماندا هه‌یه ئه‌و قه‌ره‌وێڵانه زیاتر بکه‌ین. دکتۆر محه‌مه‌د قادر، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، داتا‌کان سنورداره زۆرێک له‌داتاکان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له‌پله‌ى گه‌رمیه زۆره‌کان ڤایرۆسى کۆرۆنا خێراتر له‌ناو ده‌چێت، که‌متر تواناى مانه‌وه‌ى هه‌یه. وتیشى»هه‌ندێک داتا ئاماژه به‌و ده‌ده‌ن له‌هه‌واى کراوه‌دا که‌متر ده‌مێنێته‌وه‌و له‌هه‌واى داخراودا زیاتر ده‌مێنێته‌وه‌و به‌سه‌ر پێستى مرۆڤ که‌متر ده‌مێنێته‌وه، له‌سه‌ر رووکارى ته‌خته‌و ئاسن زیاتر ده‌مێنێته‌وه، به‌پێى بارودۆخه‌کان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا به‌پێى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى ڤایرۆسه‌که به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت». سه‌باره‌ت بەشوێنى ئه‌نجامدانى پشکنینه‌کان و کاتى ده‌رچوونى ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌گومانى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایان لێده‌کرێت، وته‌بیژه‌که‌ى وه‌زاره‌ت وتى «پشکنینه‌کان هه‌مووى لێره ده‌کرێت و له‌ماوه‌ى سێ بۆ چوار کاتژمێر ئه‌نجامه‌کانیشى ده‌رده‌چێت».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم نوێنه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى له‌یۆنان باس له‌بڕیاره‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ى رێگا بۆ کۆچبه‌ران و ده‌ڵێت «پاش بڕیاره‌که‌ى ئه‌ردۆغان هه‌ر کۆچبه‌رێک بگاته یۆنان ده‌ستگیرده‌کرێت و سنورداشى تورکیا ده‌کرێته‌وه«. حسێن حه‌مه‌ساڵح، نوێنه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى له‌یۆنان که‌ماوه‌ى (25) ساڵه له‌و وڵاته‌دایه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات یۆنان رێوشوێنى توندى ئه‌منى گرتووته‌به‌ر بۆ رێگرتن له‌گه‌یشتنى کۆچبه‌ران به‌وڵاته‌که‌ى. ناوبراو ره‌خنه له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌گڕێت که‌نه‌یتوانیوه هه‌لى کار بۆ گه‌نجان دابین بکات، که‌گه‌نجه‌کان رێگه‌ى کۆچ نه‌گرنه‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپاو ده‌ڵێت:»حکومه‌تى هه‌رێم پاش (29) ساڵ له‌حوکمڕانى نه‌یتوانیوه ده‌رفه‌تى کار بۆ گه‌نجه‌کان دابین بکات». ئه‌وکات جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه، تێچووى هه‌ر گه‌نجێکى کۆچبه‌ر له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌وڵاتانى ئه‌وروپا زیاتر له (25) هه‌زار یۆرۆ ده‌کاته ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه. هاوڵاتى: دواى بڕیاره‌که‌ى تورکیا بۆ کردنه‌وه‌ى سنوره‌کان به‌ڕووى کۆچبه‌راندا، وڵاتى یۆنان چ رێوشوێنێکى گرتووه‌ته‌به‌ر؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: بێگومان پێشتر ئه‌و رێگایانه کۆچبه‌رى پێدا تێپه‌ڕبووه‌و گه‌شتوونه‌ته یۆنان، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى ده‌یان سه‌ربازى تورک له‌ئیدلیب له‌سوریا کوژرا ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا بڕیارى کردنه‌وه‌ى رێگاکانى به رووى کۆچبه‌راندا کرده‌وه‌و پێشتریش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى له‌وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کردبوو. حکومه‌تى یۆنان خۆى ئاماده‌کردبوو بۆ کاردانه‌وه‌ى تورکیا، دواى بڕیاره‌که‌ى ئه‌ردۆغان، حکومه‌تى یۆنان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجامدا که‌هێزى زیاتر بۆ که‌ناره ئاوییه‌کانى ره‌وانه کراوه‌و هێزى کۆماندۆو ده‌ریایى و هێزى به‌رگرى و چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کان و سه‌ربازى یۆنانى له‌هه‌موو گونده‌کانى سه‌ر سنورى تورکیا جێگیرکردووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگا نادات کۆچبه‌ر به‌نایاسایى داخڵى یۆنان ببێت. هاوڵاتى: هێزه‌کانى یۆنان که‌جێگیرکراون ده‌توانن رێگرى ته‌واوبکه‌ن یان که‌م تازۆر کۆچبه‌ران ده‌توانن بگه‌نه یۆنان؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: به‌شه‌وان گروپ گروپى بچووکى کۆچبه‌ر هاتوونه‌ته یۆنانه‌وه هه‌ر له‌ڕێگه ئاوییه‌کانه‌وه داخڵى یۆنان بوون و نه‌بیندراون و نه‌که‌وتوونه‌ته به‌رچاوى پۆلیسى یۆنانى، به‌ڵام ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان له‌سه‌ر سنوره‌کان زیادى کردووه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى گونده‌کان لەسه‌ر سنوره‌کانى تورکیا هه‌واڵ ده‌ده‌نه پۆلیسى یۆنانى، هه‌ر کۆچبه‌رێک له‌و سنورانه بگیرێت ده‌نێردرێته‌وه بۆ تورکیا. هه‌ندێکجار کۆچبه‌ران تووشى رووداوى نه‌خوازراو ده‌بن و ده‌بنه قوربانى و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌خنکێن له‌ئاوه‌کاندا، له‌ماوه‌ى رابردوودا (25) کوردى باشوورى کوردستان له‌ده‌ریاى ئایۆن خنکان و ته‌نها سێ کۆچبه‌ر له‌و ژماره‌یه رزگارکران و پێنج ته‌رمیان دۆزرانه‌وه‌و ئه‌وانى دیکه ته‌رمه‌کانیان هه‌ر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه هاوڵاتى: بێجگه له‌وه‌ى کۆچبه‌رێکى زۆرى سوریا له‌تورکیان و له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان، کۆچبه‌رى کوردى باشوورى کوردستانیش ده‌یانه‌وێت بگه‌نه یۆنان؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: هیچ که‌سێک به‌پێى جاڕنامه‌ى مافه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که‌هیچ که‌سێک ناتوانێت رێگرى ته‌واو له‌کۆچبه‌ران بکات و خه‌ڵک ئازاده ژیانى له‌کوێ ده‌باته‌سه‌رو به‌دواى ژیانێکى باشتر‌و ئاسوده‌تردا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام راستییه‌ک هه‌یه گرنگه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى نییه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌یه بگه‌نه ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه، ئه‌و ئه‌وروپایه‌ى ئێستا وه‌ک ئه‌وروپاکه‌ى جاران نه‌ماوه‌و هیچ وڵاتێکى ئه‌وروپا له‌ئێستادا ئاماده‌نییه مافى په‌ناهه‌نده‌یى بدات. ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌که‌مپه‌کانى وڵاتى یۆناندان سه‌ختترین و ناڕه‌حه‌تترین ژیانیان هه‌یه‌و به‌ڕێگه‌ى ئاو ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ ئیتاڵیا‌و رێگه‌یه‌کى نایاساییه، یان سنورى ساڵۆنیک و مه‌که‌دۆنیاو کرواتیاو سربیا به‌کارده‌هێنن و به‌ڕێگاى وشکانى ده‌ڕۆن و ده‌چنه ئیتاڵیایه‌وه، پاره‌یه‌کى زۆر‌و رێگه‌یه‌کى خراپ ده‌گرنه‌به‌رو ئه‌نجامه‌که‌شیان وه‌ک پێویست نییه که‌ده‌گه‌نه ئه‌وروپاو باوه‌ڕناکه‌م ئه‌وه بهێنێت مرۆڤ خۆى بکاته قوربانى بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا. هه‌ندێکجار کۆچبه‌ران تووشى رووداوى نه‌خوازراو ده‌بن و ده‌بنه قوربانى و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌خنکێن له‌ئاوه‌کاندا، له‌ماوه‌ى رابردوودا (25) کوردى باشوورى کوردستان له‌ده‌ریاى ئایۆن خنکان و ته‌نها سێ کۆچبه‌ر له‌و ژماره‌یه رزگارکران و پێنج ته‌رمیان دۆزرانه‌وه‌و ئه‌وانى دیکه ته‌رمه‌کانیان هه‌ر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى (29) ساڵ حوکمڕانیدا نه‌یانتوانیوه کارێکى وابکه‌ن گه‌نجه‌کانمان رێگای هات و نه‌هات نه‌گرنه‌به‌ر، (18) ساڵ گه‌نجێک ده‌خوێنێت و زانکۆ‌و په‌یمانگا ته‌واوده‌کات، به‌ڵام حکومه‌ت داینامه‌زرێنێت یان کارێکى واى نه‌کردووه پڕۆژه‌ى ستراتیژى جێبه‌جێ بکات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى کار زیادبکات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نج و خێزانه‌کانمان روو له‌ئه‌وروپا نه‌که‌ن هاوڵاتى: ئایا گه‌نجان له‌هه‌رێمى کوردستان به‌که‌ڵکى ئه‌وه‌دێت خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: به‌داخه‌وه ئێمه چه‌ند گله‌یى له‌خه‌ڵک و گه‌نجان و خێزانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین، ده‌بێت ده‌یان جار گله‌یى زیاتر له‌حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ین، که تائێستا له‌ماوه‌ى (29) ساڵ حوکمڕانیدا نه‌یانتوانیوه کارێکى وابکه‌ن گه‌نجه‌کانمان رێگای هات و نه‌هات نه‌گرنه‌به‌ر، (18) ساڵ گه‌نجێک ده‌خوێنێت و زانکۆ‌و په‌یمانگا ته‌واوده‌کات، به‌ڵام حکومه‌ت داینامه‌زرێنێت یان کارێکى واى نه‌کردووه پڕۆژه‌ى ستراتیژى جێبه‌جێ بکات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى کار زیادبکات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نج و خێزانه‌کانمان روو له‌ئه‌وروپا نه‌که‌ن، ئه‌رکه‌که ده‌که‌وێته سه‌رشانى حکومه‌ت که‌ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک به‌گشتى باشتر بکات. له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌نجێکدا قسه‌ده‌که‌ین ده‌ڵێت له‌کوردستان نه کارم هه‌یه، نه هیچ ئیشێک، بۆیه ده‌بێت حکومه‌ت ئه‌گه‌ر خۆیشى به‌ته‌نها نه‌توانێت هه‌لى کار زیادبکات له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه کارگه‌و پڕۆژه‌ى گه‌وره بنیادبنێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجه‌کانمان کاریان هه‌بێت له‌هه‌رێمى کوردستاندا که‌ئه‌وه مافى سه‌ره‌تایى ژیانیانه، گه‌نجانى هه‌رێمى کوردستان هیچى له‌گه‌نجانى وڵاتانى ئه‌وروپا که‌متر نییه‌و هه‌موو خاوه‌ن به‌هره‌ن، به‌ڵام ده‌بێت حکومه‌ت کارئاسانى بکات بۆ دابینکردنى هه‌لى کار له‌هه‌رێمى کوردستانداو خزمه‌تى خۆیان و وڵاته‌که‌شیان بکه‌ن. ئه‌و گه‌نجانه‌ى روو له‌ئه‌وروپا ده‌که‌ن ده‌چن خزمه‌تى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌که‌ن و ئه‌وان سوود له‌تواناو به‌هره‌ى گه‌نجه‌کانمان وه‌رده‌گرن، سه‌دان گه‌نجى کورد له‌وڵاتانى ئه‌وروپا رۆڵیان هه‌یه له‌پێشخستنى وڵاتانداو ئه‌وروپا سوودى لێبینیوه، ئه‌ى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵى ئه‌وه‌نادات یارمه‌تى و ده‌ستى گه‌نجه‌کان بگرێت و سوود له‌تواناو به‌هره‌کانیان بگرێت که‌ئه‌و سه‌رمایه مرۆییه‌ى هه‌یانه له‌هه‌رێمى کوردستاندا وزه‌که‌یان خه‌رجبکه‌ن نه‌ک له‌ئه‌وروپا. ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى هاتوونه‌ته که‌ناره ئاوییه‌کان له‌سنورى تورکیادان، به‌شێکى زۆری کۆچبه‌ران له‌تورکیا زانیاری‌یان هه‌یه که‌یۆنان و بولغاریا سنوره‌کانیان نه‌کردووه‌ته‌وه، بولغاریاش رێگانادات هیچ کۆچبه‌رێک سنوره‌کانى ببه‌زێنێت و هه‌ر کۆچبه‌رێک ببینرێت ده‌ستگیرده‌کرێت و ره‌وانه‌ى تورکیاى ده‌کاته‌وه هاوڵاتى: چه‌ند په‌نابه‌رى هه‌رێمى کوردستان له‌که‌مپه‌کانى یۆناندان و ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئاوى یان وشکانى خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: ژماره‌یه‌کى زۆر کۆچبه‌رى هه‌رێمى کوردستان له‌یۆناندان، دیاره باڵیۆزخانه‌ى عێراقیش ئه‌و ئاماره ورده‌ى نییه که رایبگه‌یه‌نێت چه‌ند کۆچبه‌رى عێراقى و هه‌رێمى کوردستان له‌یۆناندان، به‌ڵام ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى هه‌رێمى کوردستان که‌متر له‌یۆنان ده‌مێننه‌وه و هه‌موو ده‌ڕۆن به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو وڵاتانى ئه‌سکه‌نده‌ناڤى. له‌ئێستادا زیاتر له‌چوار هه‌زار کۆچبه‌ر له‌که‌مپه‌کانى یۆناندان و به‌رده‌وام ئه‌م ژماره‌یه که‌م و زیاد ده‌کات، کۆچبه‌ر هه‌یه یۆنان به‌جێده‌هێڵێت و کۆچبه‌رى نوێى دیکه دێته یۆنانه‌وه. ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه کۆچ ده‌که‌ن لانى که‌م (25) هه‌زار دۆلار ده‌که‌نه ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا، پێموایه ئه‌و گه‌نجانه به‌و بڕه پاره‌یه که‌ده‌یده‌نه قاچاغچییه‌کان ده‌توانن له‌کوردستان پڕۆژه‌یه‌کى بچوکى پێ دابمه‌زرێنن و بژێوى ژیانیانى له‌سه‌ر بنیادبنێن له‌جیاتى ئه‌وه‌ى رێگه‌ى مه‌رگ و ژیانى تێدایه بیگرنه به‌ر بۆ گه‌شتن به‌ئه‌وروپا. هاوڵاتى: رۆژى هه‌ینى تورکیا له‌ڕێگه‌ى پاسه‌وه کۆچبه‌رانى ده‌گه‌یانده که‌ناره ئاوییه‌کان تاخاکى تورکیا به‌جێبهێڵن، ئه‌مه کاردانه‌وه‌ى شه‌قامى یۆنانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: بێگومان رایگشتى یۆنانى توڕه کردووه له‌یۆنانداو سه‌رۆک وه‌زیرانى یۆنان په‌یوه‌ندى کرد به‌ئه‌نگێلا مێرکل راوێژکارى ئه‌ڵمانیاو ئیمانیۆڵ ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیتاڵیا‌و و سه‌رۆکى وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا که رێگرى بکرێت له‌و بڕیاره‌ى ئه‌ردۆغان داویه‌تى بۆ کردنه‌وه‌ى رێگاى کۆچبه‌ران. ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى هاتوونه‌ته که‌ناره ئاوییه‌کان له‌سنورى تورکیادان، به‌شێکى زۆری کۆچبه‌ران له‌تورکیا زانیاری‌یان هه‌یه که‌یۆنان و بولغاریا سنوره‌کانیان نه‌کردووه‌ته‌وه، بولغاریاش رێگانادات هیچ کۆچبه‌رێک سنوره‌کانى ببه‌زێنێت و هه‌ر کۆچبه‌رێک ببینرێت ده‌ستگیرده‌کرێت و ره‌وانه‌ى تورکیاى ده‌کاته‌وه. هاوڵاتى: واتا هیچ رێگایه‌ک نییه بۆ گه‌یشتن به‌یۆنان له‌ڕێگه‌ى تورکیاوه؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: رێگاکان پێشتر هه‌ر هه‌مووى به‌ته‌واوى کۆنترۆڵ نه‌کراوه‌و نه‌گیراوه، گروپ گروپ کۆچبه‌ر به‌قاچاغ له‌تورکیاوه ده‌گه‌نه یۆنان، به‌ڵام پاش بڕیاره‌که‌ى ئه‌ردۆغان بۆ کردنه‌وه‌ى رێگاى تورکیا له‌مه‌ودوا یۆنان ئه‌و رێگه که‌مه‌ى که‌هه‌بووه ئه‌وه‌ش ناهێڵێت که کۆچبه‌ر پێیدا بپه‌ڕێته‌وه. هاوڵاتى: گه‌نجێگ له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه کۆچ بکات بۆ ئه‌وروپا چه‌ند پاره ده‌کاته ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: ناتوانین به‌ته‌واوى خه‌مڵاندنى بۆ بکه‌ین بۆ گه‌شتنى گه‌نجێک بۆ ئه‌وروپا چه‌ندى تێ ده‌چێت، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچوونى ئێمه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى ده‌گه‌نه یۆنان و ئه‌وانه‌ى یۆنان به‌جێده‌هێڵن باسیان کردووه له (20) بۆ (25) هه‌زار یۆرۆ زیاتریان خه‌رج کردووه، هه‌ر کۆچبه‌رێک له‌یۆنانه‌وه بۆ ئیتاڵیا شه‌ش هه‌زار یۆرۆ زیاتر خه‌رجده‌کات و ده‌یکاته ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه، کۆچبه‌ر هه‌یه له‌فه‌ره‌نساوه بۆ به‌ریتانیا (13) هه‌زار یۆرۆ ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌به‌ریتانیا. ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه کۆچ ده‌که‌ن لانى که‌م (25) هه‌زار دۆلار ده‌که‌نه ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا، پێموایه ئه‌و گه‌نجانه به‌و بڕه پاره‌یه که‌ده‌یده‌نه قاچاغچییه‌کان ده‌توانن له‌کوردستان پڕۆژه‌یه‌کى بچوکى پێ دابمه‌زرێنن و بژێوى ژیانیانى له‌سه‌ر بنیادبنێن له‌جیاتى ئه‌وه‌ى رێگه‌ى مه‌رگ و ژیانى تێدایه بیگرنه به‌ر بۆ گه‌شتن به‌ئه‌وروپا.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان ھەرسێ فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتوو و گۆڕانی تۆمەتبارکرد بە "خزمه‌تکردنى ئه‌جێنداکانى پارتی" لە پرسی ھەوڵەکان بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی حوکەمەتی نوێی عێراق، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی سەۆکی پارتی سوپاسی ئەو لایەنانەی کرد لەسەر شکستپێھێنانی محەمەد تۆفیق عەلاوی لە پێک‌ھێنانی حکومەتدا. بەلام پارتی دەڵیت سوپاسەکە "گرنگ" بووە. کاوه محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق به‌سایتى هاوڵاتى وت "نه‌ده‌بوو گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى بچێته ناو وه‌فدێکه‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌ت، گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خزمه‌تى ئه‌جێنداکانى پارتیان کرد بۆیه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى له په‌یامێکدا سوپاسیان ده‌کات". دوای ئەوە شەوری رابردوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق رایگەیاند نەیتوانیوە لەکاتی خۆیدا کابینەکەی راگەیەنێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى ئازارى 2020 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى په‌یامێکى پێزانینى بۆ لایه‌نه کوردستانییه‌کان بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه "پڕ به‌دڵ سوپاسى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م که سه‌ربارى بوونى بۆچوونى جیاوازى سیاسی، به‌ڵام له بابه‌تى پێدان و پێنه‌دانى متمانه به حکومه‌تى تازه‌ى عێراق یه‌کڕیزبوون". هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانى ده‌شڵێت:" ئه‌م یه‌کهه‌ڵوێسته‌ى حیزبه کوردستانییه‌کان له به‌غدا به ده‌ستکه‌وتێکى مێژوویى بۆ گه‌لى کوردستان و جێگه‌ى پێزانینه" به‌پێى ده‌ستور به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا که‌سێکى دیکه ده‌ستنیشان ده‌کات و رایده‌سپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق و ئه‌و که‌سه‌ش ده‌بێت له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا کابینه‌که‌ى پێکبهێنێت. کاوه محه‌مه‌د وتی "گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خزمه‌تى ئه‌جێنداکانى پارتیان کرد". له‌به‌رانبه‌ردا، ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى " ئه‌و سوپاکردنه‌ى سه‌رۆک بارزانى بۆ لایه‌نه‌کان گرنگ بووه". ناوبراو له‌باره‌ى په‌یامه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه وتى:" ئه‌و سوپاکردنه‌ى سه‌رۆک بارزانى بۆ لایه‌نه‌کان گرنگ بوو، چونکه لایه‌نه‌کان پێکه‌وه یه‌ک هه‌ڵوێست بوون له بابه‌تى پێکهێنانى حکومه‌ت له‌لایه‌ن عه‌لاوییه‌وه". بەپێی دەستوری عیراق ده‌بێت سه‌رۆک کۆمار کاندیدێکی تر ده‌ستنیشان بکات له ماوەی 15 رۆژدا و رایبسپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت. دوێنێ شه‌و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق داواى لێبوردنى کرد‌و رایگه‌یاند "له‌نێوان خه‌ڵک و پۆستى سه‌رۆک وه‌زیراندا، خه‌ڵکم هه‌ڵبژارد". به‌و پێیه‌ى ماوه‌ى یاساییه‌که‌ى که مانگێک بوو کۆتایى هات و نه‌یتوانى سه‌رکه‌وتوو بێت له‌پێکهێنانى کابینه‌که‌یدا. هه‌روه‌ها داواى لێبوردنى له گه‌لى عێراق کرد‌و وتى "به‌شێک له لایه‌نه سیاسییه‌کان که پێشتر ئیدعاى پێکهێنانى حکومه‌تێکى دوور له حزبیان ده‌کرد، به‌ڵام له واقعدا رێگریان له‌به‌رده‌م له‌دایک بونى حکومه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ دروست کرد"
راپۆرتی: بی بی سی وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا لێشاوێکی زۆری پەنابەرو کۆچبەر بەرەو ئەوروپا مل دەنێن دوای ئەوەی تورکیا رایگەیاند پابەند نابێت بەو رێککەوتنەوە کە رێگەیان لێدەگرێت بچنە وڵاتە ئەوروپییەکانەوە. بەرپرسی پەیوەندییەکانی تورکیا ئەوەی خستەڕوو وڵاتەکەی پاڵپشتی پێویست نەکراوە لە لەخۆگرتنی ملیۆنەها پەنابەری سوری. بڕیارەکەی تورکیا دوای هێرشێکی جەرگبڕ هات بۆ سەر سەربازەکانی لە باکوری سوریا لەلایەن حکومەتی سوریاوە. ئەم رووداوە ترسی دروستکردووە لەسەرهەڵدانی جەنگێک لەنیوان تورکیا‌و هاوپایمانەکەی سوپای سوریا، کە روسیایە. یۆنان و بولگاریا – کە سنووریان هەیە لەگەڵ تورکیا – هێزیان رەوانە کردووە بۆ رێگەگرتن لە پەنابەرەکان لەداغڵ بوون. هەندێک لەراپۆرتە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن پۆلیسی یۆنان بەگازی فرمێسک‌ڕێژ ریگری لەپەنابەران دەکات تاسنوور نەبەزێنن. لانی کەم (٣٣) سەربازی تورکیا لەبۆردومانێکدا لەئیدلیب کوژران کەدوایین پارێزگای سوریایە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان زۆرترین ناوچەیان بەدەستەوەیە. ماوەیەکی زۆرە هێزەکانی حکومەتی سوریا، بەپاڵپشتی روسیا، لەهەوڵی ئەوەدان ئیدلیب لەژێردەستی گروپە جیهادییەکان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بەتورکیا دەربهێنن. لەماوەی داهاتوودا بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆببێتەوە بەهۆی پێشهاتەکانی سوریاوە. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆرڵ هۆشداریدا کەدۆخەکە مەترسی دروستکردنی «پێکدادانێکی سەربازیی گەورەی نێودەوڵەتی» دروستکرد. بۆچی تورکیا رێ بەکۆچبەران دەدات بڕۆن؟ تورکیا سێ ملیۆن و (٧٠٠) هەزار پەنابەری سوریای لەخۆگرتووە سەرەڕای کۆچبەرانی تر لەوڵاتەکانی ترەوە وەک ئەفغانستان و عێراق – بەڵام پێشتر بەربەستی بۆ داناون لەگەیشتنیان بەئەوروپا بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا. کۆچبەران بەلێشاو رێ‌یان دەکرد لەسنوری یۆنان لەنزیک شارۆچکەی ئەدەرنەی تورکیا‌و هەروەها لەباشورەوە بەبەلەم بەرەو لێسبۆس. کیراکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر لەسنوورەکاندا کۆبونەوتەوە بەڵام «هیچ داغڵبوونێکی نایاسایی بۆ ناو یۆنان قبوڵ ناکرێت». سەرۆک وەزیرانی یۆنان ئەوەشی خستەڕوو کەئاسایشی سنوری ئاوی و وشکانی توندوتۆڵکراوە. بەرپرسی پەیوەندییەکانی تورکیا، فەهرەتین ئاڵتون وتی کەئێستا کۆچبەرەکان کێشەی ئەوروپاو جیهانیشن. ئاڵتون ئاماژەی بەوەشکرد تورکیا «هیچ بژاردەیەکی تری نەبووە» جگە لەکردنەوەی سنوور، چونکە پاڵپشتی پێویستی پێنەگەیشتووە لە لەخۆگرتنی پەنابەرانی سوری. بەڵام دژبەیەک هەیە لەسیاسەتی تورکیا بەوپێیەی جۆسێپ بۆرێڵ رایگەیاند کە مەولود چاوشئۆغلۆ دڵنیایی کردووەتەوە تورکیا پابەنددەبێت بەکۆنترۆڵکردنی لێشاوی پەنابەران بەرەو ئەوروپا. ئاڵتون پێشتر رایگەیاندبوو تورکیا توانای ئەوەی نییە رێ بەداغڵبوونی یەک ملیۆن پەنابەری سوری بدات کە لەئیدلیبەوە دێن. داوای لەکۆمەڵگەی نیودەوڵەتی کرد کەپارێزگاری لەسڤیلەکان بکەن لەئیدلیب لە «جینۆساید» کردنیان بەدانانی ناوچەی دژەفڕین. بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، لەمانگی کانونی یەکەمەوە نزیکەی (٤٦٥) سڤیل، کە (١٤٥)یان منداڵن، لەئیدلیب بەهۆی هێرشەکانی حکومەتی سوریاوە کوژراون. منداڵان بەهۆی سەرماشەوە لەگیانداندان. لەکاتی هێرشکردنەسەر سەربازە تورکییەکانەوە چی روویداوە؟ لەهەینی رابردوودا سەرۆکانی تورکیا‌و روسیا پێکەوە بەتەلەفون قسەیان کرد. ڤالادمیر پوتن و ئەردۆغان لەسەر پێویستی «رێکاری زیادە» رێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، بەپێی راگەیەندراوی کریملین. یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ بەڵێنی «پاڵپشتی بەهێزی سیاسی و کردەیی»دا بۆ تورکیا لەکاتێکدا ئەمریکا وتی «لەگەڵ» تورکیاداین. روسیا باس لەوە دەکات سەربازەکانی تورکیا بۆیە هێرشیان کرایەسەر چونکە هاوشانی شەڕکەرە جیهادییەکان ئۆپەراسیۆنیان دەکرد. مۆسکۆ نکوڵی لەوەدەکات هێزەکانی خۆی لەشەڕەکە بەشداربووبن لەناوچەی بەلیون. بەپێ وتەی بەرپرسانی تورکیا، سوپای وڵاتەکە هێرشی کردووەتەسەر (٢٠٠) ئامانجی حکومەتی سوریا وەک تۆڵەکردنەوەیەک، (٣٠٩) سەربازی سوری بوونەتە قوربانی. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند (٢٠) سەربازی سوریا کوژراون. روسیا دەڵێت لەپەیوەندی بەردەوامدا بووە لەگەڵ تورکیا تا زامنی ئەوەبکات سەربازانی تورکی نەکرێنە ئامانج لەئیدلیب و ئاگادارنەکراونەتەوە لەوەی هێزەکانی تورکیا لە بەلیون چالاکییان هەبووبێت. بەڵام خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا جەختی لەوە کردەوە روسیەکان لەشوێنی سەربازانی تورکیا ئاگادارکراونەتەوەو وتی هیچ گروپێکی چەکدار لەنزیک سەربازەکانەوە چالاکییان ئەنجامنەداوە. ناوەڕۆکی ئەم دۆخە چییە؟ هێرشی سەر سەربازانی تورکیا دوای ئەوەدێت کەگروپەکانی نزیک لەتورکیا شارۆچکەی ستراتیجی سەرقابیان گرتەوە. ئیدلیب دوایین پارێزگایە کەتێیدا گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان زۆرترین ناوچەیان بەدەستەوەیە. لەجەنگە ناوخۆییەکەدا روسیا‌و تورکیا پاڵپشتی لەهێزە رکابەرەکان دەکەن. تورکیا دژی حکومەتی بەشار ئەسەدە و پاڵپشتی لەهەندێک لەگروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات. سوریا‌و روسیا داخوازی ئەردۆغانیان رەتکردووەتەوە سەبارەت بەکشانەوە بۆ هێڵەکانی ئاگربەست کە ٢٠١٨ لەسەری رێککەوتبوون. تورکیا بەشێوەیەکی چالاکیش هەوڵدەدات رێگە لەکوردانی سوریا بگرێت کۆنترۆڵی خۆیان دابمەزرێنن لەسەر هەرێمەکانی سەر سنور، لەترسی ئەوەی کەئەمە هانی جیابوونەوەی کرد دەدات لەناوخۆی تورکیادا. تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکرێت کەدەیەوێت کورد لەسنورەکان دووربخاتەوە بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لەناو سوریا تا دوو ملیۆن پەنابەری سوری تێدا نیشتەجێ بکات کەئێستا لەتورکیان. روسیا هەموو ئەو داوایانەی رەتکردووەتەوە لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بەئاگربەستێکی مرۆیی و دەڵێت تاکە چارەسەر ئەوەیە تیرۆریستەکان راوبنرێت لەوڵاتەکەدا. حکومەتی سوریا، کەزۆرجار تۆمەتبار دەکرێت بەئەنجامدانی کردەی دڕندانە دژی سڤیل، دەڵێت ئیدلیب لەدەستی «تیرۆریستان» ئازاد دەکات.
ئێمە سووکایەتیمان بەکەس نەکردووە، تەنها رەخنەمان گرتووە له‌و مه‌لایانه‌ى ناوی ژنان‌و کچانمان دەزڕێنن
سازدانی: شاناز حه‌سه‌ن عومه‌ر عه‌بدوڵڵا دەرهێنەری شانۆی «وه‌رن ببین به سه‌گ» لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتىیدا باس لە ئامانجی شانۆگەریەکەیان دەکات لەوەرزی شانۆی گەرمیاندا پێشکەشکرا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سووکایەتییان بەکەس نەکردووە. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا دەڵێت «تەنها رەخنەمان گرتووە له‌و مه‌لایانه‌ى کناوی ژنان و کچانمان دەزڕێنن». عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ماوه‌ى (15) ساڵه کارى ده‌رهێنه‌رى ده‌قه شانۆییه‌کان ده‌کات، ئێستا فه‌رمانبه‌ره لەگەرمیان و تائێستا کارى بۆ زیاتر له (18) کارى شانۆیى کردووه. شانۆی «وه‌رن ببین به سه‌گ» دەقەکەی لە نووسینێکی قوبادی جەلی زادەوە وەرگیراوە بەدەستکارییەوە. هەفتەی رابردوو شانۆکە لەگەرمیان پێشکەشکرا، بەڵام کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناو دواتر لقی گەرمیان یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان سکاڵایان تۆمارکرد لەسەر دەرهێنەرو هەردوو ئەکتەری سەرەکی شانۆکە. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا وتی :کلتورى ئێمه له‌ئازادى و راده‌ربڕین هه‌میشه کپکراوه«. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا رەخنە لەهەندێک لەو مەلایەنە دەگرێت کەهێرشدەکەنە سەر خەڵکی و ژنان و هونەرمەندان و بەکێشە ناوی دەبات و دەڵێت «ئه‌م کێشانه له‌مێژه‌وه لاى ئێمه هه‌ر بووه‌و هه‌بووه، گۆرانیه‌که‌ى ماریا هه‌ورامى، که ناوزڕاندنێکى زۆر خراپى له‌به‌رامبه‌ر کراو هه‌ر دواى خۆى داواى لێبوردنى لێکرد، ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که با ئه‌و بێحورمه‌تیه هه‌ر نه‌کرێت نه‌ک دواتر داواى لێبوردن بکرێت». هه‌ندێک خه‌ڵک هه‌یه له‌مینبه‌ره‌کانه‌وه ناوزڕاندن ده‌که‌ن، به‌ڕاى من که له‌دینى ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه ناوزڕاندن نه‌کراوه، هه‌ڵبه‌ته بۆ له‌کەدارکردنه هاوڵاتى: شانۆى «وه‌رن ببین به سه‌گ» باسى چی ده‌کات؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئه‌م ده‌قه شەش ئه‌کته‌ر به‌شداریى تێدا کردووه باس له‌کۆمه‌ڵگه ده‌کات که‌ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه و ده‌رده‌سه‌رییه تووش بووه بۆ بمێنینه‌وه، واته ئینسان په‌ناى بردۆته‌به‌ر ئه‌وه‌ى ببێت به‌ئاژه‌ڵ که‌ئه‌مه واته هیچی تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و لێوان لێو بووه‌و پڕ بووه له‌ئازاره‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ى خه‌ڵک تیرۆر ده‌کرێت، خه‌ڵک ئه‌تک ده‌کرێت، ده‌ستدرێژى سێکسیى ده‌کرێت، ئێمه ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌مان کۆکردۆته‌وه، وتارى یه‌کێک له‌مه‌لاکانمان بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌م ده‌قه له 22مین فیستیڤاڵى گه‌لاوێژدا بڵاوبۆته‌وه، له‌به‌رچاوى هه‌موو میدیاکانداو هیچ کێشه‌ى نه‌بووه، باس له‌و نه‌هامه‌تیه‌و ده‌رده‌سه‌ریانه ده‌کات که ئه‌مڕۆ تووشى کۆمه‌ڵگه ده‌بێت و گرفتى کۆمه‌ڵگا بووه، که‌هه‌ندێک خه‌ڵک هه‌یه له‌مینبه‌ره‌کانه‌وه ناوزڕاندن ده‌که‌ن، به‌ڕاى من که له‌دینى ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه ناوزڕاندن نه‌کراوه، هه‌ڵبه‌ته بۆ له‌کەدارکردنه. هاوڵاتى: له‌ناوه‌رۆکى ده‌قه‌که‌دا باس له‌مه‌لاى ریشدار ده‌کرێت؟ ئایا ئه‌مه‌تان به‌مه‌به‌ست به‌کارهێناوه یان بێ مه‌به‌ست؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئیشه‌که واته ئه‌و مه‌لایانه بووه که‌به‌و جۆره ته‌عبیر له‌و ئیشانه ده‌که‌ن، ناوزڕاندن ده‌که‌ن و هه‌ر رۆژه‌ى ئافره‌ته‌کانمان ده‌که‌ن به‌شتێک، باس له‌کچانى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کان ده‌کرێت که له‌شفرۆشن و زۆر شتى تر، به‌ڵام ئێمه هیچ ئیشێکمان به‌مه‌به‌ست نه‌کردووه‌و به‌رامبه‌ر هیچ که‌سێک هیچمان نیه، ته‌نیا ویستوومانه په‌یامێک بگه‌یه‌نین. هاوڵاتى: بۆ شانۆییه‌کە سڕکرا؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ده‌قه‌که‌مان ته‌واوکردو خه‌ڵاتکراین، دواى سێ بۆ چوار کاتژمێر دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى گه‌رمیانه‌وه ئیشه‌که سڕکراو له به‌رنامه‌ماندا بوو رۆژانى تر شانۆییه‌که پێشکه‌شبکرێت، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زیرى رۆشنبیرییه‌وه سڕکردنه‌که لابراو له‌ماوه‌ى (24) کاتژمێردا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، ده‌توانین ئیشه‌کانمان بکه‌ین. هاوڵاتى: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێزتان وه‌ک ده‌رهێنه‌ر بۆ له‌به‌رامبه‌ر راگرتنى شانۆییه‌کە داواى لێبوردنتان کرد؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: داواى لێبوردنه‌که‌م بۆ ئه‌و که‌سانه بووه که به‌ناوزڕاندن تێگه‌یشتوون، چونکه من به‌ناوزڕاندن و به‌کێشه‌ى که‌سى ئه‌م کاره‌م نه‌کردووه‌و نه به‌دینیش کارم نه‌کردووه له‌سه‌رى، له‌و که‌سانه داواى لێبوردنم کردووه که‌شعوریان بریندار بووه‌و تێنه‌گه‌یشتون له‌کاره‌که. هاوڵاتى: په‌رله‌مانتارێک باس له‌وە ده‌کات که‌ئه‌و ده‌قه شانۆییه ناوزڕاندنى تێدایه‌و ناوزراندنه؟راى به‌ڕێزتان چییه؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناوزڕاندنمان نه‌کردووه، ئه‌وه‌ش روونه، چونکه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى خۆى پەیوەندیدارە به‌هه‌موو کاره‌کان، ده‌شزانێت شانۆ واته ره‌خنه‌و واته شته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به ره‌خنه بخاته به‌رده‌ست خه‌ڵک، چونکه ئه‌گه‌ر شانۆ ره‌خنه‌ى تێدا نه‌بێت واته هیچ نیه. هاوڵاتى: له‌ئێستادا به‌و پێیه‌ى سڕکردنه‌که هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه؟ ده‌تانه‌وێت دووباره شانۆییه‌که نمایش بکه‌نه‌وه؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئه‌م شانۆییه چونکه تۆزێک هه‌رایه‌کى ناوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکى پێ بریندار بووه، شتێکیش که‌خه‌ڵکى پێی بریندار ببێت، نه‌خێر نمایشى ناکه‌ینه‌وه. کلتورى ئێمه له‌ئازادى و راده‌ربڕین هه‌میشه کپکراوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه قه‌تڵوعامى ئه‌و کارانه‌و ئه‌و بیر‌و ئایدیایانه‌ى که رۆشنفکرن کراوه‌و هه‌میشه کۆت و به‌ندێکیان بۆ دروستکردووه هاوڵاتى: به‌گشتى پێت وایه تاچه‌ند کلتورى ئێمه رێگه به‌هه‌ندێک شت نادات که‌ته‌نانه‌ت وه‌ک نمایشیش ده‌رببڕدرێت؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: کلتورى ئێمه له‌ئازادى و راده‌ربڕین هه‌میشه کپکراوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه قه‌تڵوعامى ئه‌و کارانه‌و ئه‌و بیر‌و ئایدیایانه‌ى که رۆشنفکرن کراوه‌و هه‌میشه کۆت و به‌ندێکیان بۆ دروستکردووه، کلتوره‌که‌ى ئێمه رێگره له‌کۆمه‌لێک شت هه‌ر بۆیه ره‌خنه هه‌یه‌و ده‌گیرێت، چونکه که‌کلتوره‌که رێگه‌ى به‌هه‌موو شتێک بدایه بۆ ره‌خنه‌بوونى ده‌بوو له‌کلتورى ئێمه‌شدا ره‌چاوى هه‌ندێک بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌کان به‌جوانى بچێته ناو خه‌ڵک. هاوڵاتى: پێتوانییه بتوانین بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ى به‌ئازادى هه‌موو فکرێک بگه‌یه‌نیین چ له‌گه‌رمیان یان له‌هه‌رێمى کوردستان؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئیشه‌که ته‌نیا له گه‌رمیان نیه، به‌ڵکو له‌ته‌واوى کوردستاندا ئه‌و بابه‌تانه هه‌یه‌و گه‌رمیان به‌ته‌نیا نیه، چونکه گه‌رمیان به‌رخودانێکى جوانى کردووه، تیرۆرکردنى ئه‌م دواییه‌ى چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن داعشه‌وه که‌ئه‌مه به‌رخودانه، ئه‌وه‌ش هه‌یه شتێک هه‌یه پێى ده‌وترێت تێنه‌گه‌یشتن له‌ئاست فۆرمدا، بۆیه ده‌کرا دانیشیت لێکتێگه‌یشتنێک هه‌بوایه، چونکه ئه‌و جوێنانه‌ى به‌رامبه‌ر ئێمه کراوه ئه‌وه کوێى له‌ئایندا بوونیان هه‌یه؟ هاوڵاتى: وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئایا کێشه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بۆ نمایشکردنى ئه‌م ده‌قه شانۆییه؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف هیچ کێشه‌ى نه‌بووه‌و ته‌نیا سکاڵایان له‌سه‌ر کردووین له‌سه‌ر کۆى دوو ئه‌کته‌رو ده‌رهێنه‌ره‌که، واته زیاتر له‌دوو ئه‌کته‌ره‌که بووه که پێیانوایه نه‌ده‌بوو ناوزڕاندنیان بکردایه، واته له‌کۆى ده‌قه‌که، بۆیه ئێمه ده‌چینه به‌رده‌م دادگا‌و ئێمه دادگامان کردووه به‌سه‌روه‌رى خۆمان. هاوڵاتى: له‌سه‌ر ده‌قه‌که‌و ئه‌و هه‌رایه‌ى که‌دروستى کرد تاچه‌ند ناهه‌قى بوو به‌رامبه‌ر ماندوبوونى ئێوه وه‌ک ده‌رهێنه‌ر؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ده‌مه‌وێت ته‌نیا بڵێم ئێمه هیچ ناوزڕاندنێکمان نه‌کردووه، هیچ سوکایه‌تیه‌کمان به‌رامبه‌ر هیچ که‌س نه‌کردووه، ته‌نیا ویستومانه له‌سونگه‌یه‌کى بچووکه‌وه ره‌خنه‌مان گرتووه له‌و مه‌لایانه‌ى که‌هه‌موو رۆژێک ناوزڕاندن به‌ژنان و کچانمان ده‌که‌ن، که له‌په‌یمانگا و ناوه‌نده‌کاندا ده‌خوێنن، که به‌هه‌موو مانایه‌ک رێگرتنه له‌ئازادى و پره‌نسیپه‌کانى جوانى هونه‌ر. هاوڵاتى: به‌گشتى ئه‌م دواییه زۆر کێشه له‌نێوان مامۆستایانى ئاینى و رێکخراوه‌کانى ژنان و کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى روویدا راى به‌ڕێزتان له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه چییه؟ عومه‌ر عه‌بدوڵلا: ئه‌م کێشانه له‌مێژه‌وه لاى ئێمه هه‌ر بووه‌و هه‌بووه، گۆرانیه‌که‌ى ماریا هه‌ورامى، که ناوزڕاندنێکى زۆر خراپى له‌به‌رامبه‌ر کراو هه‌ر دواى خۆى داواى لێبوردنى لێکرد، ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که‌ئه‌و بێحورمه‌تیه هه‌ر نه‌کرێت نه‌ک دواى داواى لێبوردن بکرێت، واته ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ر نه‌کرێت، چونکه هه‌ر بکرێت و دوایى داواى لێبوردن بکرێت ئه‌وه ده‌بێته فه‌وزایه‌کى خراپ، بۆیه پێویسته ئێمه ئه‌وه بخوڵقێنین که‌بتوانین پێکه‌وه به‌جیاوازییه‌کان و به‌هه‌موو ئایدیاکانه‌وه پێکه‌وه بژین
راپۆرتی: گۆڤاری نیو ساینتست وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا بازاڕە داراییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا خراپترین زیانیان بەرکەوتووە لە هەفتەی رابردوودا لەسەردەمی داڕمانی ئابووری ٢٠٠٨ەوە لەگەڵ ئەوەی کۆڤید-١٩ بەرەو پەتای جیهانی هەنگاو دەنێت. نزیکەی پێنج ترلیۆن بەهای پشکی بازاڕەکان لە هەفتەی رابردوودا کەمیان کرد لەهەموو جیهاندا هاوئاهەنگ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ هەموو کیشوەرەکان جگە لە ئەنتارتیکا سەرەڕای ئەوەی ژمارەی نوێی تووشبوان بەردەوامە لەزیادبوون بەخێراتر لەچین. بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس، دەگونجێت پەتایەکی جیهانی کە شەش مانگ بخایەنێت یەک ترلیۆن و (١٠٠) ملیار دۆلار کەمبکاتەوە لەگەشەی جیهانی چاوەروانکراودا. ئیکۆنۆمیکس ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەکاربەران کەمتر پارە خەرج دەکەن، خەڵک ناتوانن کاربکەن، بەشێوەیەکی بەرچاو گەشت و سەردان کەم دەبنەوە و هەروەها وەبەرهێنان کز دەبێت، ئەمەش بەپێی ئەو شیکردنەوانەی لەسەر ڤایرۆسەکانی پێشوو کراوە وەک سارس. «ترلیۆنێک و (١٠٠) ملیار دۆلار زۆر کەمتر دەبێت لەکاریگەری داڕمانە داراییەکەی ٢٠٠٨، ئابوری جیهان هەر لەگەشەدا دەبێت. پێشبینی ئێمە لەسەدا ٢.٣% دەبێت لەگەشەی ئابوری جیهانیدا»، بێن مەی، توێژەر لە ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس وای وت. بێن مەی دەشڵێت لێکدانەوەو هەژمارکردنی زیانە ئابوورییەکان تائێستا سەختە بەهۆی کەمی داتا‌و زانیارییەکانەوە. ژمارەکانی چالاکی پیشەسازی بەلەسەرخۆیی دەرکەوتن و بەراوردەکانی رابردووش قورس‌تر ئەنجامدەدرێن ئەویش بەهۆی گۆڕانی کاتی ساڵی نوێی چینی - سەرهەڵدانی سەرەکی ڤایرۆسەکە لە وهان لەگەڵ پشوی سەری ساڵ روویدا. بەڵام، چەندین بەڵگە بوونیان هەیە لەچەند کەرتێکدا، وەک گەشتوگوزار. تایلەندا، کە بەشێوەیەکی ئاسایی تەنها یەک لەسر چواری سەردانکەرانی لەچینەوەیە، بە لەسەدا ٧٠% ژمارەی گەشتیارانی لەدەستدا لە تەنها (١٠) رۆژی یەکەمی شوباتدا، ئەمەش بەبەراورد بەهەمان بەروار لەساڵی ٢٠١٩. «بەڕوونی کاریگەری گەورە دەبێت لەسەر گەشتوگوزار، کە ئێستا دەیبینین، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش لاوازتر دەبێت و ئەمەش سەردەکێشێت بۆ کێشەی زنجیرەی خستنەڕوو. هەندێک بزنس کێشەیان بۆ دروستنابێت، بەڵام ئەوانی تر خراپ زیانیان بەردەکەوێت»، مەی وای وت. خواستی چاوەڕوانکراوی هێڵە ئاسمانییەکان لەسەدا ٤.٧% کەمدەبێتەوە لەمساڵدا، کەئەمەش بەرەو یەکەم کزبوونی گشتگییر هەنگاو دەنێت لەگەشتی ئاسمانی جیهانیدا لەسەردەمی قەیرانی ئابووری ٢٠٠٨ەوە. بەپێی دەزگای ئاڵوگۆڕی بازرگانی یەکێتی گواستنەوەی نیودەوڵەتی ئاسمانی، چاوەڕواندەکرێت داهاتی هێڵە ئاسمانییەکان نزیکەی (٢٩) ملیار دۆلار لەدەستبدەن لەمساڵدا، بەتایبەتی کۆمپانیاکانی ئاسیا زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت. شیکەرەوان لەبواری نەوتدا لەکۆمپانیای رایستاند ئێنێرجی بە پێشبینییەکانیاندا چوونەوەو نرخی تێکڕای نەوتیان بۆ نەوتی خاوی برێنت لە (٦٠) دۆلارەوە کەمکردەوە بۆ (٥٦) دۆلار و هۆشداری ئەوەیاندا کەکەمتریش ببێتەوە. پێدەچێت دەردانی کاربۆنیش بەشێوەیەکی کاتیی لەچین کەم بووبێتەوە بەهۆی رێکارەکانی گلدانەوەی تەندروستی (کەرەنتینە)ەوە. بەرهەمهێنەرانی ئۆتومبیل کزبوونی خواستیان بەخۆیانەوە بینیوە، بەپێی وتەی دەیڤد بەیڵی پرۆفیسۆر لەزانکۆی بێرمینگهام کە ئەوەی خستوەتەڕوو کەچەندین کۆمپانیا لەوانە جاگوار رایانگەیاندووە کە لەئێستادا هیچ ئۆتومبێلیک لەچین نافرۆشن. «رەنگە کەمبوونەوەی فرۆشی ئۆتومبیلیش لەجیهاندا ببینین لەمساڵدا بۆ یەکەم جار کە شتی وا رووبدات لەچەند ساڵی رابردوودا»، بەیڵی وای وت. هەرچەندە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتومبیل بەمۆدێلی «کات» کاردەکەن، بەمانای ئەوەی پارچەکانی ئۆتومبیل کاتێک دەگەنە کارگەکە کەپێویست بن لەجیاتی ئەوەی لەعەمبارێکدا دابنرێن، بەڵام دەگونجێت ئەمانیش رووبەڕووی زیان ببنەوە. هەر کاتێک بەرهەمهێنان لەچین دەستپێبکاتەوە، زنجیرەی دابنیکردنی پارچەکان درەنگ دەگەن، چونکە شەش بۆ حەوت هەفتیەیان پێدەچێت تا دەگەنە شوێنی مەبەست. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی چەنێک پەتای جیهانی دەمێنێتەوە، دەگونجێت داڕمانی ئابووری بۆ هەندێک وەک خودی ڤایرۆسەکە کوشندە بێت. ئارۆن ریڤز، پرۆڤیسۆر لەزانکۆی ئۆکسفۆرد کەیەکێک بوو لەو تیمەی ئەوەیان ئاشکراکرد داڕمانە ئابورییەکەی ٢٠٠٨ پەیوەست بووە بەزیاتر لە (10) هەزار خۆکوژی لەئەوروپاو ئەمریکای باکور، دەڵێت کزبوونی ئەمدواییەی بۆرسەی جیهانی رەنگە ببێتەهۆی خۆکوژی زیاتر. «ئەگەرێکی گەورە هەیە کەئەمە سەربکێشێت بۆ بەرزبوونەوەی بێ‌کاری لەسێ بۆ شەش مانگی داهاتوو، دەکرێت هەندێ لێکەوتەی تەندروستی دەروونی رووبدات، قورسترینیان خۆکوشتن دەبێت». شتێکی سەیر دەبێت ئەگەر بەپەتابوونی جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەربکێشێت بۆ خۆکوشتن بەقەبارەی داڕمانەکەی ٢٠٠٨ لەگەڵ ئەوەی ژمارەی مردنەکان تائێستا «بەرچاون»، ریڤز وای وت. ریڤز ئەوەشی خستەڕوو خراپی کاریگەرییەکە دەکەوێتەوە سەر ئەوەی کەزیانە ئەبورییەکە لەکوێ سەرهەڵدەدات: ئەو وڵاتانەی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتییان بەهێزترە کاریگەری خۆکوشتن خراپتر دەکەن بەمانی ئەوەی، کردەی خۆکوژی زیاتر تێیاندا روودەدات.
ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه جموجۆڵى گروپه چه‌کداره‌کانى ده‌شتى حه‌مرین به‌شێوه‌یه‌ک به‌رفراوان بووه، دانیشتوانى ناوچه‌که دەڵێن هێزه‌کانى سوپا‌و پۆلیسى عێراقى تواناى ئه‌وه‌یان نیە ماڵ و گیانى دانیشتووانى سڤیلى ناوچه‌که بپارێزن. ئەوان داوادەکەن به‌هه‌ماهه‌نگى حکومه‌تى عێراق وهه‌رێمى کوردستان، جارێکى تر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌کانى پێش رووداوه‌کانى 16ی ئۆکتۆبه‌ر . هاوڵاتى راوبووچوونى کۆمه‌ڵێک له‌سه‌رۆک هۆز وکه‌سایه‌تییه‌کانى ناوچه‌ى کفرى وه‌رگرت که‌گونده‌کانیان له‌هێڵى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ گروپه چه‌کداره‌کان. سه‌رتیپ ئاغا، سه‌رۆکى هۆزى زه‌نگه‌نه بەھاوڵاتی وت «ناوچه‌کانى خوارووى کفرى رووبه‌رێکى جوگرافى به‌رفراوانه هه‌ر له‌خوار قه‌ره‌ته‌په ده‌ستپێده‌کات تاده‌گاتە ناحییه‌ى (سڵێمان به‌گ )، پێشتر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌گوندى (نارین) له‌خوارووى قه‌ره‌ته‌په باره‌گایان هه‌بوو و رۆڵیان هه‌بوو له‌پاراستنى دۆخى ئه‌منى ناوچه‌که‌وته‌نانه‌ت دانیشتووانى چه‌ندین گوندى عه‌ره‌ب و تورکمان سوودیان له‌بوونى هێزى پێشمه‌رگه ده‌بینى له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌نها هێزى پێشمه‌رگه رۆڵیان هه‌بوو له‌پاراستنى ئه‌منى ناوچه‌کانى ده‌شتى حه‌مرین دواى کشانه‌وه‌ى سوپاى عێراق له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌ساڵى 2014». وتیشی «نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیربکه‌ین که‌گروپه چه‌کداره‌کان سیخوڕ‌و شانه‌ى نووستوویان هه‌یه له‌به‌شێکى زۆرى گونده‌کان رۆژانه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ گروپه‌کان، به‌ووردى زانیارى کۆده‌کەنه‌وه‌و ره‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى خۆیان ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له‌دوا بۆسه‌یاندا که‌کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکیان رفاند، چه‌ندین کیلۆمه‌تر هاتووچۆیان کردبوو به‌ناو دۆڵ و نزیک گونده‌کان، ده‌بێ به‌که‌سانى زۆر شاره‌زا له‌و شوێنانه‌وه هاتوچۆ بکه‌ن، که‌واته ئه‌و گروپانه که‌سانى شاره‌زایان له‌گه‌ڵدایه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییانه«. تائێستا هه‌ماهه‌نگیه‌ک نیه لەنێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى دۆخى ئه‌منى ناوچه‌که، ئەوەش ھۆکاریکی تەراتێنکردنی داعشە لەناوچەکە. سه‌رتیپ ئاغا وتى « من پێموایه فاکته‌رى سیاسى رێگره له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ک لەنێوان هه‌ردوولا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێ که‌سانى شۆفێنزمى هه‌یه به‌هه‌مه‌جۆرێک دژى هه‌ر هه‌وڵێک ده‌وستنه‌وه که‌کورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى پێش رووداوه‌کانى 16ی ئۆکتۆبه‌رو باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جموجۆڵى چەکداره‌کان که‌متر یان بنه‌بڕ بکرێت، گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانانه». عه‌زیز مه‌لا سه‌مین که‌سایه‌تى دیارى هۆزى ده‌لۆ بەھاوڵاتی وت «بێگومان بۆشایی ئه‌منى هۆکارێکى زور گرنگه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجۆڵى گروپه چه‌کداره‌کان، بۆیه ئێستا چه‌ندین گوندى کورد چۆڵ بووه له‌وانه هه‌رسێ گوندى ( گڵابات ) به‌شێک له‌گونده‌کانى عه‌ین فارس و عه‌ین شوکر ماوه‌یه‌ک چۆڵکران به‌ڵام به‌هۆى جێگیربوونى فه‌وجێکى سه‌ربازیى سوپاى عێراق بووه له‌سه‌رژمێرێکى پێشووتر که ئه‌نجامماندا نزیکه‌ی (70) خێزانى کورد ئاواره بوون له‌سه‌ره‌تای هێرشى داعش بۆ گوندى گڵابات. ئێستاش به‌شێک له‌دانیشتووانى گونده‌کانى تر له‌ترسى په‌لامارى داعش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زێدى خۆیان». له‌به‌ر نه‌بوونى هێزى پێشمه‌رگه شه‌وانه خه‌ڵکى گوندنشینه‌کان خۆیان نۆرەى پاسه‌وانى ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى ئاگاداربن له‌هه‌ر په‌لامارێکى گروپه چه‌کداره‌کان. عه‌زیز مه‌لا سه‌مین وتی «ئه‌گه‌ر سوپاى عێراق جیددى بێت له‌پاراستنى ئه‌منییه‌ت و ماڵ و گیانى هاوڵاتیان و چاوپۆشى نه‌که‌ن و بێباکانه مامه‌ڵه نه‌که‌ن. بۆچى ئه‌و هێرشانه ده‌کرێنه‌سه‌ر گونده کوردییه‌کان و هیچ هێرشێک ناکرێته سه‌ر گونده عه‌ره‌به‌کان که‌چه‌ند سه‌د مه‌ترێک له‌گونده کوردییه‌کانه‌وه دوورن». گروپه چه‌کداره‌کان سوودیان له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌رگرتووه پاش نه‌مانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه. ئێستا ناوچه‌یه‌کى به‌رفراوان له‌نێو گونده عه‌ره‌به‌کان و گونده کوردیه‌کان چۆڵه، بۆیه گروپه چه‌کداره‌کان شه‌وانه به‌ئازادانه جوڵه ده‌که‌ن و بۆسه داده‌نێن و خه‌ڵک ده‌ڕفێنن بۆ وه‌رگرتنى پاره. جه‌لال مه‌جید محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌بو عیسام که‌سایه‌تى دیارى هۆزى گێژ ده‌ڵێت «گونده‌کانى ئێمه وه‌ک هۆزى گێژ تائێسا چه‌ندین که‌سمان لێ شه‌هید بووه و خه‌ڵکێکى زۆرمان لى رفێنراوه، هه‌ندێکیان به بڕه پاره‌یه‌کى زۆر ئازاد ده‌کرێن، تائێستا گه‌نجێکى هۆزه‌که‌مان لاى چه‌کدارانى داعش گیراوه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئازادکردنى داواى ئازادکردنى ئافرەتێکى داعش ده‌که‌ن که له‌گرتووخانه‌کانى کوردستان به‌ندکراوه. هه‌رچه‌ند ئاماده‌ین پاره‌یه‌کى زۆرتر بده‌ین به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن پاره‌مان ناوێت ته‌نها به‌وه مه‌رجه ئه‌و گه‌نجه ئازاد ده‌که‌ین ئه‌و ئافره‌ته‌مان بۆ بهێننه‌وه. داعش بە تەلەفۆن پەیوەندییان بەکەسوکاری گەنجێکی ھۆزی گێژی گەرمیان کردووەو داوایان لێکردوون هەوڵی «ئازادکردن»ی ژنێک بدەن، بۆ ئەوەی ئەوان ناوبراو ئازاد بکەن. کە ژنە ئێزیدیەکە پیش‌تر لای داعشەکان بووە. داعشەکان ناوبەناو تەلەفۆن دەکەن و داوای ئازادکردنی ژنەکە دەکەن، لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو گەنجەدا. ئەو ژنەی کە داعش داوای دەکات، لای دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان زیندانیە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ناسنامەی ساختە ساڵێک حوکمدراوە، هەشت مانگە لەزینداندایەو چوار مانگی ماوە حوکمەکەی تەواو بکات. «چاره‌سه‌رى دۆخى ئه‌منى ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه و ئاسایشى کورد بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌کانمان به‌وه‌ى ته‌نها هێزى کورد ده‌توانێت باڵانسى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ هۆزه عه‌ره‌به‌کان یه‌کسان بکات به‌وه‌ى ئه‌و هۆزه عه‌ره‌بانه له‌دواى سالى 2003 باڵاده‌ستیى خۆیان سه‌پاندووه له‌ده‌شتى عوزێم وحه‌مرین»، ئه‌بو عیسام که‌سایه‌تى دیارى هۆزى گێژ وا دەڵێت.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى به‌قاچاغبردنى نه‌وت ده‌کات و فراکسیۆنى پارتى رایدەگەیەنێت هه‌ر که‌س و لایه‌نێک نه‌وت به‌قاچاغ ببات به‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 1ى ئازاى 2020 په‌رله‌مانى کوردستان له‌ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌یداو دانیشتنه‌کانى ئه‌نجامده‌داته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى به‌قاچاغبردنى نه‌وت له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌کات. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى به‌قاچاغبردنى نه‌وت ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک یا گروپێک یا هه‌ر لایه‌ن و که‌سێک به‌دزى بۆرى هه‌رێم کون بکات نه‌وت ببات به‌یاساى تیرۆر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت». پێشیوابوو ده‌بێت هه‌موو مه‌له‌فى نه‌وت لاى حکومه‌ت بێت «ته‌نها حکومه‌تى هه‌رێم کۆنترۆڵى نه‌وت بکات و مامه‌ڵه‌ى پێوه بکات له‌هه‌موو کوردستاندا». لە مادده‌ى هه‌شته‌مى پرۆژه‌کەدا هاتووە «هه‌ر که‌سێک دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کان و باڵه‌خانه‌کان و چاڵه نه‌وتییه‌کان و بۆرى گواستنه‌وه‌و کۆگاو عه‌مبارکردنى نه‌وت له‌رێى ته‌قاندنه‌وه‌و کونکردنیان یا هه‌ر کارێکى تر که مه‌به‌ست لێى به‌قاچاغبردنى نه‌وت بێت به‌پێى حوکمه‌کانى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت». فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوایە تانکه‌ره نه‌وتەکان به‌ئاگادارى یەکێتی و پارتی بە «ناشەفافانە» نەوت دەبەنە دەرەوە. جه‌مال حه‌وێز، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «نه‌وت سه‌روه‌تێکى نیشتمانییه‌و هى هه‌موو خه‌ڵکه‌و هى حزبێک و دووان نییه، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووین هه‌موو پرۆسه‌ى نه‌وت لاى حکومه‌تى هه‌رێم بێت، داهاته‌کانى له‌شوێنێکى پارێزراوو ئه‌مین دابنێت و دابه‌شى بکات به‌دادپه‌روه‌رى بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵک». ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌و کۆمپانیایه‌ى سه‌رپه‌رشتنى پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌کات کۆمپانیایه‌کى جیهانییه‌و گومان هه‌ڵناگرێت، وتیشى «ئه‌و نه‌وته‌ى که به‌بۆرى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کرێت له‌ده‌رهێنانى نه‌وت تاگه‌یشتنى به‌به‌نده‌رى جه‌یهان و گواستنه‌وه‌ى بۆ باخیره هه‌تا ده‌فرۆشرێت به‌ڕوونى دیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به تانکه‌ر ده‌ڕوات و به‌بۆرى نییه ئه‌وه ناشه‌فافه‌و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه دیاربێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى"ئه‌و نه‌وته‌ى به‌تانکه‌ر ده‌ڕوات به «قاچاغ» ناڕوات و به‌ئاگادارى «زۆنى سه‌وزو زه‌رد ده‌ڕوات" ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت له‌سنورى سلێمانى و هه‌ولێر یان دهۆک بوونى هه‌یه وا په‌رله‌مانى کوردستان په‌ناى بردووه‌ته‌به‌ر ده‌رکردنى یاسا، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى باسى له‌وه‌کرد، ئه‌و نه‌وته‌ى به‌تانکه‌ر ده‌ڕوات به «قاچاغ» ناڕوات و به‌ئاگادارى «زۆنى سه‌وزو زه‌رد ده‌ڕوات و به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان نییه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت «ئه‌سته‌مه په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ست بۆ نه‌وت ببات، چونکه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى حزبه‌کانى ناو حکومه‌تى تێدایه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو"په‌رله‌مان ناچێته ژێر بارى شه‌فافییه‌تى نه‌وته‌وه‌و زه‌حمه‌ته، مه‌له‌فى نه‌وت مه‌له‌فێکى پڕ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م حزب و ئه‌و حزبه" شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ئه‌وله‌ویتمان له‌م وه‌زره‌ى په‌رله‌ماندا ئه‌وه‌یه که‌سندوقى داهاته نه‌وتى و گازییه‌کان که له2015 یاساکه‌ى ده‌رچووه دابمه‌زرێت له‌گه‌ڵ چوار کۆمپانیا نه‌وتییه نیشتمانییه‌که«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو که‌هاوکات ئه‌ندامى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کانى په‌رله‌مانه، وتى «په‌رله‌مان ناچێته ژێر بارى شه‌فافییه‌تى نه‌وته‌وه‌و زه‌حمه‌ته، مه‌له‌فى نه‌وت مه‌له‌فێکى پڕ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م حزب و ئه‌و حزبه‌و مه‌له‌فێکى ئاسان نییه، تا ئێستا نه‌کراوه‌و ئاسان نییه بکرێت». له‌ناو په‌رله‌مانى کوردستان، چوار فراکسیۆن وه‌ک ئۆپۆزسیۆنن و به‌شدارى حکومه‌تى هه‌رێمیان نه‌کردووه که بریتین له (کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، نه‌وه‌ى نوێ، شیوعى). سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆن پێیوایه که‌په‌رله‌مان خۆى نادات له‌پرسى نه‌وت، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى وتى «ئه‌مڕۆ پرۆژه‌که ده‌خوێندرێته‌وه که‌نه‌وت ناشه‌فاف نه‌بێت و هیچ که‌سێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نه‌بێت مامه‌ڵه به‌نه‌وته‌وه بکات، سزاکان زۆر قورسن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى که نه‌وت به‌قاچاغ ده‌به‌ن و په‌رله‌مان خۆى داوه له‌پرسى نه‌وت». رۆژى پێنجشه‌ممه هه‌ریه‌که له‌فراکسیۆنه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، مه‌سیح، تورکمان، سه‌رده‌م)، ئه‌و حزبانه‌ى له‌حکومه‌تى هه‌رێم پێکه‌وه به‌شدارن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کۆبوونه‌ته‌وه‌و لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه. پێشه‌وا هه‌ورامى باسى له‌ده‌رئه‌نجامى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه کرد که‌پێکه‌وه رێککه‌وتوون لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه ده‌یانه‌وێت له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کدا به‌هه‌ماهه‌نگى و لێکتێگه‌یشتن له‌نێوانیاندا هه‌بێت» پرۆژه‌یه‌ک که له‌فراکسیۆنى گۆڕانه‌وه بێت واژۆى پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر ده‌کرێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو کۆنه‌بوونه‌ته‌وه که‌دوو لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنن، وته‌بێژه‌که‌ى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌فراکسیۆنى پارتى زۆرینه‌یه بۆ ئه‌وه نییه پرۆژه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ره‌تبکاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا کۆبوونه‌ته‌وه« هه‌ر پرۆژه‌یه‌کى ئۆپۆزسیۆن له‌خزمه‌تى خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بێت له‌پێش فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه واژۆیان له‌سه‌ر ده‌که‌ین».
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوەبه‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، ئاشکرایده‌کات له‌مانگى شوباتى ئه‌مساڵدا پێدانى کاره‌باى نیشتیمانى له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر زیاتر بووه به‌راورد به‌پارێزگاى سلێمانى، به‌جۆرێک له‌سلێمانى و که‌رکوک (8_10) کاتژمێر کاره‌با دراوه به‌هاوڵاتیان، به‌ڵام له‌هه‌ولێرو دوروبه‌رى (11_13) کاتژمێر کاره‌باى هه‌بووه، له‌دهۆکیش نزیکه‌ى (10) کاتژمێر بووه. ئومێد ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوەبه‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌گه‌ر پلانه‌که‌یان وه‌ک خۆى بڕوات، له‌مانگى 3ى ساڵى 2021دا به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک ته‌واوده‌بن. ئومێد ئه‌حمه‌د به هاوڵاتى وت «دواى ئه‌و کاته پێوەرەکە ده‌به‌ستێت به‌سه‌نته‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باوه، دواتر ده‌به‌سترێته‌وه به‌سه‌عاتى ماڵانه‌وه، ئه‌وکات کارى پێده‌کرێت». له‌ئێستادا کار به‌پێوه‌رى زیره‌ک ناکرێت، واته هاوڵاتیان هه‌ر له‌ڕێگه‌ى پێوەرە کۆنه‌که‌وه پاره‌ى مانگانه‌ى کاره‌باى نیشتیمانیان بۆ دێته‌وه. ئومێد ئه‌حمه‌د وتی «ئەو پێوەرەی کەئێستا دەبەسترێت له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌کان به‌ستراوه‌و تا ئه‌وکاته‌ى هه‌موو هه‌رێم ته‌واده‌بێت و پێوه‌رى بۆ ده‌به‌سترێت به‌کۆنترۆڵى کاره‌باوه پەیوەستده‌کرێت، ئه‌و کات پاره‌که به‌پێوه‌ره تازه‌که حساب ده‌کرێت». له‌ئێستادا له‌سه‌روو (220) هه‌زار پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هه‌موو هه‌رێم به‌ستراوه، پرۆسه‌که به‌رده‌وامه‌و بڕیاروایه بۆ مانگى 3 ئازارى 2021 پرۆژه‌که ته‌واوبکرێت و له‌دواى ئه‌و کاته‌وه کار به‌پێوه‌ره‌کان ده‌کرێت. له‌به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا به‌رێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه له‌مانگى شوباتى ئه‌مساڵدا له‌سنورى سلێمانى و تا که‌رکوکیش له‌شه‌وو رۆژێکدا (8 ـ 10) کاتژمێر کاره‌باى نیشتیمانیى دراوه به‌هاوڵاتیان، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ى که‌مامناوه‌ندن له‌پله‌ى گه‌رمیدا وه‌ک هه‌ولێرو دوروبه‌رى (11 ـ 13) کاتژمێر کاره‌باى هه‌بووه، له‌دهۆک هاوشێوه‌ى سلێمانى که‌مێک زیاتربووه‌و (9 ـ 10) کاتژمێر بووه، له‌گه‌رمیانیش کاته‌کانى بوونى کاره‌با هه‌ندێک جار (14) کاتژمێریشى تێپه‌ڕاندووه. ئومێد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد له‌ئێستادا بڕى به‌رهه‌هێنانى کاره‌باى نیشتمیانى (3400 ـ 3500) مێگاواته. وتیشى «پێدانى کاتژمێره‌کانى کاره‌باى نیشتیمانى، په‌یوه‌ندى به‌پله‌ى گه‌رماى ناوچه‌کانه‌وه هه‌یه، له‌مانگى دوودا به‌تێکڕا له (8 ـ 12) کاتژمێر کاره‌با دراوه به‌هاوڵاتیان، به‌ڵام به‌پێى ناوچه‌کان گۆڕانکارى تێداکراوه، چونکه رێژه‌ى کاره‌باى هه‌ر شوێنێک دیاریکراوه، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و ناوچانه‌ى که‌زۆر ساردن واته ناوچه‌ى سه‌ختى سه‌رما یان مامناوه‌ندن گۆڕانکارى تێدایه«. ئومێد ئه‌حمه‌د جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه پێدانى کاره‌باى نیشتیمانى بۆ مانگى ئازار زیادده‌کات، بەڵام بڕەکەی دیاری نەکرد. وتى «ناتوانین دیاری بکه‌ین چه‌ند کاتژمێر کاره‌با ده‌درێت به‌هاوڵاتیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماو که‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر کاره‌با بێگومان کاره‌باى نیشتیمانى کاتژمێره‌کانى زیادده‌کات».
ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌دات په‌یامه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق سه‌رکه‌وتوو بووه‌و جێگه‌ى خۆى گرتووه‌و ده‌شڵێت «نیگه‌رانییه‌کانى مه‌سعود بارزانى له‌باره‌ى دانانى وه‌زیره‌کانه‌وه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ته‌واو نه‌بووه«. بڕیاره ئه‌مڕۆ 1ى ئازار په‌رله‌مانى عێراق بۆ متمانه‌دان به‌کابینه‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى کۆببێته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کورد‌و سوننه له‌باره‌ى پۆستى وه‌زیره‌کانه‌وه گه‌شتبێته ئه‌نجام. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند گه‌ڕێکى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نى سیاسى (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامدا بۆ چۆنێتى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق. له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا ئه‌و پێنج لایه‌نه سیاسییه رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێکه‌وه«به‌یه‌کده‌نگى» بایکۆت یان متمانه‌دان به‌کابینه‌که‌ى عه‌لاوى ئه‌نجامبده‌ن. راوێژکارێکى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت «هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و پێکه‌وه‌بوونیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوو بۆ دانانى وه‌زیره‌کان». "نیگه‌رانییه‌کانى مه‌سعود بارزانى له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح کاندیدى وه‌زیره کورده‌کانى داناوه وانه‌بووه" کوردستان سێوکانى، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق به هاوڵاتى وت «به‌رهه‌م ساڵح پێشنیارى بۆ عه‌لاوى و لایه‌نه کوردستانییه‌کان کردووه که‌کورد جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى به‌ر کورد ده‌که‌وێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌گه‌ر عه‌لاوى سازش بۆ کورد‌و سوننه نه‌کات ناتوانێت متمانه له‌په‌رله‌مانى عێراق وه‌ربگرێت، وتیشى «عه‌لاوى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رێککه‌وتووه له‌کۆى حه‌وت وه‌زاره‌ت که به‌ر سوننه که‌وتووه، سێ دانه‌یان له‌لایه‌ن حه‌لبوسییه‌وه داده‌نرێت و چواره‌که‌ى دیکه له‌لایه‌ن عه‌لاوییه‌وه«. کوردستان سێوکانى باسى له‌وه‌شکرد که‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد (لایه‌نه سیاسییه‌کان)و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم په‌یامێکیان بۆ عه‌لاوى هه‌بووه که به‌بێ پرسى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد نابێت وه‌زیره‌کان دابنرێت «په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه کوردییه‌کان بۆ عه‌لاوى سه‌رکه‌وتوو بووه، چونکه هه‌رێمى کوردستان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه له‌عێراقدا». هه‌فته‌ى رابردوو مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان نیگه‌رانى ده‌ربڕى له‌باره‌ى پرسى پێکهێنانى حکومه‌تى عێراقییه‌وه‌و رایگه‌یاند ده‌بێت کورد خۆى بڕیار له‌سه‌ر دانانى وه‌زیره‌کانى بدات نه‌ک خه‌ڵکانى دیکه. پێشتریش چه‌ند ده‌نگۆیه‌ک بڵاوکرایه‌وه که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌بووه له‌دانانی کاندیده کورده‌کانى کابینه‌که‌ى عه‌لاوى که‌چه‌ند ناوێک راگه‌یه‌ندرابوو، راوێژکاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت «ئه‌وه‌ى بیسترا به‌ڵێ گله‌ییان هه‌بووه له‌و رووه‌وه که‌گوایه به‌رهه‌م ساڵح به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌لاوى خۆى کاندیده کورده‌کانى دیاریکردووه، به‌ڵام دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح تەئکیدى کرده‌وه که‌ته‌نها ناوى یه‌ک کاندیدى وه‌زیرى داوه، که ئه‌ویش حاکم رزگار حه‌مه‌ئه‌مین بووه‌و ره‌خنه‌کان له‌وباره‌یه‌وه هیچ وانییه«. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى عێراق نه‌توانێت متمانه بداته محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى، له‌ڕووى یاساییه‌وه باسى دوو سیناریۆ ده‌کرێت یان به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق که‌سێکى دیکه کاندید ده‌کات بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌ماوه‌ى (15) رۆژدا کابینه‌که‌ى پێکبهێنێت، یان ئه‌وه‌تا به‌رهه‌م ساڵح له‌یه‌ککاتدا سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک وه‌زیرانیش ده‌بێت. کوردستان سێوکانى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که «په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ متمانه نه‌داته عه‌لاوى، ئیتر عه‌لاوى کۆتایى پێدێت و ده‌بێت سه‌رۆک کۆمار که‌سێکى دیکه دیاریبکات له‌ماوه‌ى (15) رۆژدا کابینه‌ى حکومه‌ت پێکبهێنێت، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق راسته‌وخۆ ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق».
عومه‌ر فه‌تاح ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه که رێککه‌وتنێکى پێشوه‌خته کرابێت و به‌شێک له‌وه‌زیره‌کان عه‌لاوى دایبنێت و به‌شێکیشى لایه‌نە سیاسیه‌کان خۆیان سه‌رپشک بکرێن له‌دانانى کاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌کان. عه‌لاویش لە رێگەی تویتەرەوە شەڕی «شه‌ره‌ف» لەگەڵ پەرلەمانتاران دەکات. بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه (1ی ئازار/ مارسی 2020) دانیشتنی نائاسایی نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجامبدرێت بۆ ده‌نگدان به‌کابینه‌که‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، ئه‌مه سێیه‌م جاره که کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواده‌خرێت به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی نوێنه‌رانه‌وه. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد پێشتر ناوى چه‌ند کاندیێک هاتووه بۆ وه‌زیره‌کان، به‌ڵام ناوى هیچ کاندیدێکى کورد تائێستا به‌ده‌ست ئه‌وان نه‌گه‌یشتووه، وتی «ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره«. به‌پێی ناوه‌رۆکی راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێم (سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت) بڕیاردرا وه‌فده‌که‌ی هه‌رێم بچێته‌وه به‌غداو درێژه به‌کۆبوونه‌وه‌کان بدات له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی عێراق، له‌گفتوگۆو راگۆڕینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و وه‌فده نه‌چوونه‌وه به‌غدا. بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر فراکسیۆنى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌وان ئاگادارنین بۆچى وه‌فده‌که نه‌هاتوون، ئه‌وه‌ى به‌ئه‌وان وتراوه که‌ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌که ده‌کرێت، به‌ڵام نازانرێت ئایا نیساب ته‌واو ده‌بێت یان نا. بڵێسه جه‌بار فه‌رمان بە هاوڵاتى وت «عه‌لاوى چه‌ند جارێک حسابی بۆ په‌رله‌مان نه‌کردووه‌و کاتى دانیشتنه‌که‌ى بۆ ده‌نگدان به‌حکومه‌ته‌که‌ى دواخستووه«. وتیشى «عه‌لاوى به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و تویتانه‌ى ده‌یکات و هه‌ڵوێسته‌کانى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتارانى له‌خۆى زیزکردووه، وتوویه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌نگبدات به‌م کابینه‌یه ئه‌وه خه‌ڵکانى به‌شه‌ره‌فن، واته ئه‌وانه‌ى دژى بن یان ده‌نگى پێنه‌دات به‌شه‌ره‌ف نیه به‌قسه‌ى ئه‌و، هه‌ر له‌ئێستاوه ئه‌وە نیشانه‌ى پرسیارى له‌سه‌ر کابینه‌که‌ى و په‌رله‌مانتارانیش داناوه، چونکه کاندیدى وه‌زاره‌ت هه‌یه ده‌فرۆشرێت، قسه هه‌یه کاندید کڕدرابێت». جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکردەوه کە لایه‌نى کوردى زۆرینه‌یان «یه‌کهه‌ڵوێست و یه‌کگرتوون» هەروەها وتی «پۆسته وه‌زاریه‌کان گرنگ نیه‌و ئه‌وه‌ى به‌لاى کورده‌وه گرنگه تێڕوانینى حکومه‌ته‌که‌ى عه‌لاوی-یه بۆ هه‌رێم، چونکه تائێستا تێڕوانیه‌کانى ئه‌و بۆ هه‌رێم دروست نییه‌و له‌گفتوگۆکانیدا بێ باکیه‌کى زۆرى پێوه‌دیاره‌و وه‌ک پارێزگا مامه‌ڵه‌و حساب بۆ کورد ده‌کات. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که تاچه‌نده کاندیده‌کان که‌سانى ته‌کنۆکراتن، بڵێسه جه‌بار وتی «کاندیده‌کان هیچیان که‌سانى ته‌کتنۆکترات نەبوون، چونکه عه‌لاوى خۆى بێلایه‌ن نیه‌و شیعه دایناوه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه شه‌قام و خۆپیشانده‌رانیش داواى ئه‌وه‌یان ده‌کرد کاندیده‌کان ده‌بێ حزبى نه‌بن». وتیشى «ئه‌و هیچ به‌ڵێنێکى واى به‌کوردو به‌هه‌رێمیش نه‌داوه، هه‌ندێک له‌و به‌ڵێنانه‌شى داویه‌تى له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ودا نییه له‌مه‌سه‌له‌ى بودجه‌دا ناتوانێت هیچ ده‌ستکارى بکات، چونکه بودجه‌ى ساڵى 2020 خوێندنه‌وه‌ى بۆ نه‌کراوه‌و ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌دراوه‌و هه‌رهه‌مان بودجه ته‌شغیلیه‌که‌ى ساڵى پار به‌کارده‌هێنرێت و هیچ وه‌به‌رهێنانێک ناکرێت». سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا هه‌ڵوێستى په‌رله‌مانتاره کورده‌کان چیه‌و به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که ده‌که‌ن یان ده‌بێت چاوه‌ڕوانى ئۆکه‌ی سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردبن، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان وتى «قورسه چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین، وه‌کو کورد ده‌بێت ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى خۆمان له‌به‌رچاوبێت، چى زامنى ماف و ده‌ستکه‌وته‌کانى ئێمه ده‌کات ئه‌وه جێبه‌جێ بکه‌ین، هه‌وڵبده‌ین ئه‌وه بچه‌سپێنین ئه‌وه‌ى دێته سه‌ر حکوم و ده‌سه‌ڵات هه‌وڵنه‌دات مافه ده‌ستوریه‌کانمان پێشێل بکات یان هه‌وڵبدات ده‌ستور هه‌مواربکاته‌وه‌و مافه ده‌ستوریه‌کانى هه‌رێم و کورد که‌مبکاته‌وه، ئه‌وه بنه‌ماى کارکردنى ئێمه‌یه«. په‌رله‌مانی عێراق له (328) کورسی پێکهاتووه‌و دابه‌شبووه به‌سه‌ر شیعه‌و سوننه‌و کورده‌کاندا که‌شیعه‌کان نیوه زائید یه‌ک پێکده‌هێنن و سوننه‌کانیش نزیکه‌ی (70) کورسی و کوردیش (58) کورسی هه‌یه. مه‌یاده جه‌بار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان، سه‌باره‌ت به‌کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ى ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که گفتوگۆکان به‌رده‌وامه، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکرده‌وه ناوى ئه‌و کاندیدانه‌ى گه‌یشتووه‌ته ده‌ستى په‌له‌مانتاران هێشتا یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئاڵوگۆڕى تێدابکرێت و پۆستى چه‌ند وه‌زاره‌تێکیش به به‌تاڵى جێده‌هێڵت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌ده‌وترێت عه‌لاوى رێککه‌وتووه خۆى به‌شێک له‌وه‌زیره‌کان دابنێت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تریش ئه‌وانى دیکه‌ى دابنێن، ئه‌ندامه‌که‌ى په‌رله‌مان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌سێک خۆى حزبى شیعه هه‌ڵیبژاردووه‌و کاندیدى کردووه بۆ سه‌رۆک وه‌زیران ناتوانێت بێت به‌هێزه سیاسیه‌کانى کورد‌و سوننه بڵێت کاندیدى حزبم ناوێت ببێته وه‌زیر، وتیشى «ئه‌و که‌سانه‌ى عه‌لاوى ده‌ستنیشانى ده‌کات نابنه نوێنه‌رى ئێمه‌و خۆمان قبوڵى ناکه‌ین». مه‌یاده جه‌بار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کردوه تائێستاش ئه‌وان وه‌ک په‌رله‌مانتاران هیچ به‌رچاو روونیه‌کیان لانیه که‌چۆن و به‌چ شێوازێ ده‌چنه په‌رله‌مان، به‌ڵام گفتوگۆکان به‌رده‌وامه‌و رێککه‌وتنى کۆتایی نه‌کراوه. سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکى وه‌زاره‌ته‌کان و به‌رنامه‌که‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عه‌لاوى وتى «به‌گشتى هیچ خاڵێکى تێدانیه بۆ کورد که‌دڵى پێ خۆشبکات، ته‌نها له‌یه‌ک شوێن به‌کورتى باسى هه‌رێمى کردووه، باسى چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رکردنى نێوان کێشه‌کانی هه‌رێم و به‌غداى نه‌کردووه، وه‌ک کێشه‌کانى که‌رکوک و ماده‌ى 140و نه‌وت و گاز‌و موچه‌و شایسته داراییه‌کانى جوتیاران و پێشمه‌رگه‌و مافه ده‌ستورییه‌کان، ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئه‌مانه بدۆزرێته‌وه«. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى پێشبینى ئه‌وه‌ده‌کات له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆش حکومه‌ته‌که‌ى عه‌لاوى ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌درێت، چونکه به‌وته‌ى ئه‌و به‌شێک له‌شیعه‌کانیش به‌م شێوازه‌ى ئێستاش قبوڵیان نیه، وتیشى «هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌نگى له‌سه‌ربدرێت ته‌مه‌نى کورت ده‌بێت، به‌پێى مادده ده‌ستورییه‌کان ئه‌گه‌ر (30) رۆژه‌که ته‌واوبێ و ئه‌مڕۆ ده‌نگى له‌سه‌رنه‌درێت کارته‌که‌ى عه‌لاویش ده‌سوتێ». ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد رایه‌کى تر هه‌یه که‌چه‌ند که‌سێکى یاسایی و په‌رله‌مانتاران پشتیوانى ده‌که‌ن، چه‌ند رۆژێکى پشوو له‌کۆى (30) رۆژه‌که حساب نه‌کرێت و تاهه‌شتى ئه‌م مانگه درێژبکرێته‌وه بۆ پێکهێنانى حکومه‌ته‌که‌ى عه‌لاوى، ئه‌و وتى «به‌ڵام ئه‌مه یاسایی نیه، له‌ده‌ستوردا ته‌نها (30) رۆژ دیاریکراوه‌و ئه‌وه خزمه‌تى عه‌لاوى ده‌کات». عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق 29-11-2019 به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌و دوو رۆژ دواتر له‌کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی په‌سەندکرا، سه‌ره‌تای مانگی رابردووش به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت، به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت عه‌لاوی له‌ماوه‌ی (30) رۆژدا کابینه‌که‌ی پێشکه‌شی په‌رله‌مان بکات بۆ په‌سه‌ندکردنی. محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له‌ساڵی 1954 له‌به‌غدا له‌دایکبووه‌و شیعه‌ی عه‌لمانیه‌و که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆیه، له‌دوو خولدا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بووه، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوو ساڵ له‌خولی دووه‌می حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالیکیدا وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بووه‌و له‌ساڵی 2012دا به‌هۆی کێشه‌و ناکۆکی له‌گه‌ڵ مالیکی ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه. کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌کارکێشاوه له (22) وه‌زاره‌ت پێکهاتبوو، شیعه‌کان (12) وه‌زاره‌ت، سوننه شه‌ش وه‌زاره‌ت، کوردیش سێ وه‌زاره‌ت و مه‌سیحییه‌کانیش وه‌زاره‌تێکیان هه‌بوو، له سێ وه‌زاره‌ته‌که‌ی کورد دوو وه‌زیریان به‌ر پارتی که‌وتبوو که‌پێکهاتوون له فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروباری دارایی و وه‌زیری دارایی، به‌نگین رێکانی وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن.
عومه‌ر فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا، چه‌ند رێوشوێنێکى نوێ ده‌گرێبه‌رو بڕیارى ئه‌وه‌ده‌دات که‌به‌کارهێنانى په‌نجه‌مۆرى هاتن و چوونى فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌کاندا قه‌ده‌غه‌بکات. هه‌روه‌ها داواش ده‌کات به‌کارهێنانى ئه‌سانسۆر که‌مبکرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر بزانرێت مه‌ترسى هه‌یه به‌کارهێنانى ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌ده‌کات، هاوکات سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر پێویست بکات کاتژمێره‌کانى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران که‌مده‌کرێته‌وه‌و سیستمى ته‌ناوب به‌کارده‌هێنرێت. هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستى سلێمانى، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد تائێستا هیچ حاڵه‌تێک لاى ئه‌وان تۆمارنه‌کراوه‌و رۆژانه‌ش به‌رده‌وامن له‌پشکنینى ئه‌و که‌سانه‌ى که له‌ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه. هێرش سه‌لیم به هاوڵاتى وت «رۆژانه رێنمایی و بڕیارى پێوست بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌و ئه‌و شتانه‌ى هۆکارن بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسه‌که قه‌ده‌غه‌یان ده‌که‌ین، له‌م چه‌ند رۆژه بڕیار ده‌ده‌ین که‌به‌کارهێنانى په‌نجه‌مۆرى فه‌رمانبه‌ران تاماوه‌یه‌کى نادیار قه‌ده‌غه‌بکرێت، چونکه ناکرێت رۆژانه سه‌دان فه‌رمانبه‌ر په‌نجه له‌سه‌ر خاڵێکى بچوک دابنێن، با له‌برى ئه‌وه شێوازى دیکه به‌کاربهێنرێت بۆ هاتن و چوونى فه‌رمانبه‌ر». له‌دواى تۆمارکردنى چه‌ند حاڵه‌تێکى ڤایرۆسى کۆرۆنا، له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران و عێراق، بۆ به‌رگریکردن و خۆپاراستن له‌ڤایرۆسه‌که حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند بڕیار‌و رێنماییه‌کی تایبه‌تیان ده‌رکردووه له‌ناو سه‌نته‌ری شار‌و شارۆچکه‌کانیشدا چه‌ند رێوشوێنێکی پزیشکی گیراوه‌ته به‌ر. جێگرى ته‌ندروستى سلێمانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌سانسۆر یه‌کێکى دیکه‌یه له‌وانه‌ى که‌په‌نجه‌ى تێدا به‌کارده‌هێنرێت و پێده‌چێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پێویست بکات قه‌ده‌غه‌ى دەکه‌ین، وتی «چونکه ناو ئه‌سانسۆره‌کان بچووکن و هه‌واى که‌میان تێدایه‌و ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێک له‌یه‌ک کاتدا به‌کارى بهێنێت هه‌ناسه‌یان ده‌چێت به‌سه‌ر یه‌کدا، ئه‌مه‌ش له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه نه‌گونجاوه«. رۆژى هه‌ینى رابردوو 28ى مانگى دوو، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و هۆشداری داوه‌ته هاوڵاتیانی دانیشتووی سنووری پارێزگاکه‌و رایگه‌یاندوه، هه‌فته‌ی داهاتوو، هه‌فته‌یه‌کی هه‌ستیاره بۆ خۆپارێزی له‌په‌تای کۆرۆنا، له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه سه‌رۆکی زانکۆی زانسته پزیشکییه‌کانی کوردستان (سنه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان) له‌کۆنفڕانسێکى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کردووه به‌پێی ئه‌نجامی لێکدانه‌وه‌کانیان ئه‌م هه‌فته‌یه چالاکیی ڤایرۆسى کۆرۆنا روو له‌زیادبوون ده‌کات و داواى له‌خه‌ڵکی پارێزگاى سنه کردووه ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ پاراستنى خۆیان و جێبه‌جێکردنى رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى. سه‌باره‌ت به‌هۆکارى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یان، هێرش سه‌لیم جێگری به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستى سلێمانى به هاوڵاتى وت «مه‌به‌ست له‌جه‌ختکردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌وکه‌سانه‌ى له‌ئێران هاتوونه‌ته‌وه‌و له‌ژێر چاودێریدان، کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه که‌ره‌نتینه‌که‌یان ده‌گاته (14) رۆژو دواى پشکنین کۆتایی ده‌هێنرێت به‌ماوه‌ى چاودێریکردنه‌که‌یان، بۆیه ئه‌گه‌ر هیچ حاڵه‌تێک تۆمارنه‌کرێت ئه‌وه مایه‌ى خۆشحاڵیمانه که رێنمایی و خۆپارێزیه‌که‌مان جێگه‌و رێگه‌ى خۆى گرتووه‌و به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌رى». ئه‌مه له‌کاتێکدایه ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا له‌هه‌ڵکشاندایه‌و تائێستا پێنج حاڵه‌ت له‌پارێزگای که‌رکوک تۆمارکراوه‌و حکومه‌تی هه‌رێمیش بڕیاریداوه که‌پشووی فه‌رمی بێت له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندن تاکو ١٠ی ئازار. جێگرى به‌رپرسى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌که‌ره‌نتینه‌کردنى ئه‌وکه‌سانه‌ى که له‌ئێرانه‌وه دێنه‌وه. وتیشى «جگه له‌وانه‌ى له‌ده‌روازه‌کانه‌وه دێنه‌وه، به‌شێک له‌هاوڵاتیانیش به‌قاچاغ هاتوونه‌ته‌وه بۆ کوردستان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خۆیان یان خه‌ڵکانى دیکه ئاشکرایان کردوون و ئێستا له‌ژێر چاودێریدان بۆ ماوه‌ى (14) رۆژ، داواش له‌هه‌موو هاوڵاتیان ده‌که‌م که رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى وه‌کخۆى جێبه‌جێبکه‌ن و هه‌ست یا گومانیان له‌که‌سێک یان شوێنێک کرد لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى لێ ئاگاداربکه‌نه‌وه«. له‌چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناو رێگریکردن له‌زیاتر ته‌شه‌نه‌کردنی بڕیارى داخستی سه‌رجه‌م کافتریاکان ده‌رکرا. سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى که‌مکردنه‌وه‌ى کاتى ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران، ئازاد حه‌مەئه‌مین، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد تائێستا به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى هیچ داوایه‌کیان بۆ نه‌هاتووه له‌و باره‌یه‌وه. ئازاد حه‌مەئه‌مین به هاوڵاتى وت «له‌ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌وه لیژنه‌کانمان به‌دواداچوونى زیاتر ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر داواکارى فه‌رمانبه‌ران بووبێت، یان به‌پێویستى بزانین ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وە چى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیاندا بێت ئه‌وه ده‌که‌ین و بڕیارى پێویستى له‌باره‌وه ده‌ده‌ین». سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى باسکرد که‌ئه‌وان چه‌ند نووسراوێکیان کردووه بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى و ئه‌وقاف بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رێوشوێنانه‌ى که‌پێویستن بیگرنه‌به‌ر، وتیشى «داوامان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقاف کردووه ئه‌وه‌ى شه‌رع رێگه‌ى پێداوه‌و له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه پێویسته جێبه‌جێبکرێت، ئاگادارمان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار‌و رێنمایی پێویستى بۆ ده‌ربکرێ، هه‌روه‌ها به‌ته‌ندروستیمان راگه‌یاندووه به‌کارهێنانى په‌نجه‌مۆر ئه‌گه‌ر زیانى هه‌یه، ئه‌وا ئاگادارمان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لای ببه‌ین». حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له رێگه‌ى پێنج وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیداره‌وه شه‌ش ژوورى عه‌مەلیاتی پێکهێناوە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى لەئێران چه‌ند حاڵه‌تێک تۆمارکراو دواتر لەو رێگەیەوە گوێزرایەوە بۆ چەند شارێکی عێراق. شه‌ممه 22ى شوباتى 2020 به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانى (ته‌ندروستى، کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، دارایى) شه‌ش ژوورى عه‌مه‌لیات پێکهێندرا. وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان پیش‌تر رایگەیاندبوو «ئه‌وه‌ى له‌تواناى ئێمه‌دا بێت جێبه‌جێى ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ى دیکه‌ش داواى هاوکارییمان کردووه هه‌م له‌حکومه‌تى فیدراڵ، هه‌میش له‌ئۆرگانه‌کانى UN به‌تایبه‌تى رێکخراوى WHO له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه رۆژانه، ته‌نانه‌ت هه‌موو کاتژمێرێک ئاگایان له‌ورده‌کارییه‌کانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه له‌باره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌وه‌ى له‌ده‌وروبه‌رى ئێمه ده‌گوزه‌رێت». ژمارەی تووشبوان بەکۆرۆنا لەعێراق گەیشتووەتە (13) کەس، بەڵام هیچ کەس تائەم کاتە گیانی لەدەست نەداوە، لەکاتێکدا لەئێران ئەوانەی بەکۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە (43) کەسی تێپەڕاندووە.