هاوڵاتى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) پاش رووداوه‌که‌ى کونه‌ماسى که تێیدا (ئاریوان شۆڕشگێر) شه‌هید کراو چه‌ند گه‌ریلایه‌ک و هاوڵاتیی مه‌ده‌نى برینداربوون ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که" کۆتایى به هێڵى خه‌یانه‌ت و داگیرکارى له کوردستان ده‌هێنین". پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) له به‌یاننامه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ بڵاویانکردووه‌ته‌وه داوا ده‌که‌ن به مه‌به‌ستى خاوه‌نداریه‌تى له هێڵى به‌رخۆدان و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌رپرسیارانه هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ن و پێش له پاکتاوکارى و له‌ناوبردنى گه‌لى کورد بگرن. هه‌روه‌ها "بانگ ده‌که‌ین له لاوانى وڵاتپارێز و تێکۆ‌شه‌رى شارى بۆکان درێژه پێده‌رى رێگاى ئاریوانه‌کان بن و به هه‌ڵگرتنى چه‌کى شه‌هید خاوه‌ندارى لى رێگاى به‌رزى شه‌هیدان بکه‌ن". ده‌قى به‌یاننامه‌ى پژاک تایبه‌ت به رووداوه‌که‌ى کونه‌ماسى: هه‌ر وه‌ک ده‌زانن له نیوه‌ى ئه‌و مانگه‌وه هێرشێکى به‌رفراوان ده‌کرێته سه‌ر ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیى و هه‌موو هه‌رێمه‌کانى ته‌نیوه‌ته‌وه. "ئه‌و هێرشانه هیچ سنوورێکى جوگرافیایی، سیاسى و ئه‌خلاقى ناناسێ و به‌گشتى ناسنامه و هه‌بوونى کوردى ئازاد به ئامانج ده‌گرێ، له هه‌موو بوارێکه‌وه ئاسانکارى بۆ پێکهێنانى ئه‌م هێرشانه کراوه و ده‌رفه‌تى پێدراوه. ته‌با بوونى لایه‌نه‌کانى خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى له‌و کۆنسێپته‌دا گومانى تێدا نییه". هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته روو که له سه‌ده‌ى بیست‌ویه‌که‌م که ناسنامه‌ى کوردى ئازاد له قۆناغى به‌جیهانی بووندایه و پرۆژه‌ى به‌یه‌که‌وه ژیانى گه‌لان، پێشکه‌ش‌کراو له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد، واته ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیی؛ وه‌ک مۆدێلى سه‌رکه‌وتوو مۆرکى خۆى له‌و سه‌رده‌مه داوه، کۆنسێپتیکى به‌رفراوان به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى له‌گه‌ڕدایه. هاوکات باسى ئه‌وه‌شى کردووه که ناوه‌رۆکى پیلانه‌که هه‌مان سیاسه‌تى کۆنى داگیرکارى ” ئاژاوه بنێوه و به‌ڕێوه‌یبه‌ره” یه که له درێژایى سه‌ده‌کانى نۆزده و بیستدا بوو به هۆى پارچه پارچه کردنى کوردستان و هه‌رێمه‌که. هه‌ر مۆدێلێکى هه‌رێمى یا خود هه‌ر رێکار و رێگه‌چاره‌یه‌ک که هه‌ڵقوڵاوى ئه‌ندێشه‌ى هه‌رێمه‌که بێت، وه‌ک خۆڕ‌اگرى و به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر داگیرکارى چه‌ندباره‌ى هه‌رێمه‌که ده‌بیندرێ و بڕیارى له‌ناوبردنى ده‌ده‌ن. ئه‌و کۆنسێپته بوارى جیاوازى نیزامی، سیاسی، فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه و دوایین ئامانجی، پاکتاوکارى فه‌رهه‌نگى کوردانه. بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى گه‌لى کورد که بونیادنه‌ر و په‌ره‌پێده‌رى فه‌رهه‌نگى به‌رخۆدانه له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان، له پانتایى و به‌رینایى خاکى کوردستاندا ده‌کرێته ئامانج. بزاڤى ئاپۆیى سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ته‌کنۆڵۆژیا و چه‌کى پێشکه‌وتووى دوژمنان و هاوکارى مادى دامه‌زراوه‌کانى ئابوورى جیهانی، سه‌رفیرازانه خۆڕ‌اگرى ده‌کا و زه‌برى کوشنده له دوژمن ده‌دات. گه‌ریلاى سه‌ده‌ى بیست‌ویه‌ک هێماى داهێنانه و سه‌رکه‌وتن و ناکام هێشتنه‌وه‌ى داگیرکه‌رانه. به‌ڵام ده‌ستى خه‌یانه‌ت، خۆفرۆشى و نامه‌ردى لاوازییه‌کانى دوژمنان داده‌پۆشى و ئاشى هاڕێنى کورد به خوێنى رۆڵه‌ى کورد ده‌گه‌ڕێنێ. بۆ ڕاوه‌ستاندنى ئه‌و کۆنسێپته پێویستى به هه‌ڵوێستى خێرا و به‌کاریگه‌رى هه‌موو گه‌له‌که‌مان هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌هه‌مبه‌ر خه‌تى خه‌یانه‌ت و خۆفرۆشى و ده‌سکیسى داگیرکه‌ران. بێ بنه‌بڕکردنى خه‌یانه‌ت سه‌رکه‌وتن له کوردستاندا مسۆگه‌ر نابێت. هه‌روه‌ک له لێدوانى رابردوومان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى کونه‌ماسى باسمان کردبوو، هه‌ڤاڵێکمان شه‌هید بوو و سێ هه‌ڤاڵێ دیکه‌شمان بریندار که‌وتن. له‌م هێرشه‌شدا کۆمه‌ڵێ هاووڵاتى باشوورى کوردستانیش بریندار و شه‌هید بوون. ئه‌و هێرشه که له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیاوه پێک‌هات ده‌رئه‌نجامى هه‌وڵ و ته‌قلاى خه‌تى خه‌یانه‌ت و به‌کرێگیراوى بوو و به هاوکارى که‌سانى خۆفرۆش روویدا. بۆیه‌ش له هه‌مبه‌ر ئه‌و ئاکاره نامرۆڤانه‌یه، سه‌ره‌تا بانگه‌وازى له هه‌موو لایه‌ن و پارته‌کانى باشوورى کوردستان ده‌که‌ین که بۆ له‌ناوبردنى نه‌خۆشى خیانه‌ت و به‌کرێگیراوى هه‌موو هه‌وڵدانى خۆیان بخه‌نه گه‌ر و بێده‌نگ و بێ‌هه‌ڵوێست نه‌مێنن. هه‌رجۆره بێده‌نگى خزمه‌تى خه‌یانه‌ت و داگیرکارى ده‌کات. پارتى ژیانى ئازادى کوردستان له هیچ لایه‌ن و پارتێکى سیاسى ره‌وشت و ئاکارى وه‌ها په‌سه‌ند ناکات و ئاسته‌نگى سازکردن له هه‌مبه‌ر خه‌باتى پارچه‌کانى دیکه شه‌رمه‌زار ده‌کات. ئه‌و جۆره ره‌فتاره بێ‌پێوانه وه‌ک به‌فیڕۆدانى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له پارچه‌کانى دیکه ده‌زانێ و داواى کۆتایى پێهێنانى هه‌یه. وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، له‌و هێروشه‌دا هه‌ڤاڵێکمان به ناوى “ئاریوان شۆڕشگێر” خه‌ڵکى شارى بۆکان گه‌یشته پله‌ى به‌رزى شه‌هاده‌ت. به‌و بۆنه‌یه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزیان و هه‌موو هه‌ڤاڵان و دۆستانى و خه‌ڵکى شارى بۆکان و هه‌موو گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین و به‌ڵێنى درێژه‌پێدانى رێبازى هه‌ڤاڵ ئاریوان و هه‌موو شه‌هیدانى رێگاى ئازادى کوردستان هه‌تا گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان دووباره ده‌که‌ینه‌وه. هه‌ڤاڵ ئاریوان لاوێکى خوێنگه‌رم و خاوه‌ن هه‌ستى به‌رزى وڵاتپارێزى و خه‌ڵک دۆست بوو که به تێگه‌یشتن له داگیرکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامى و دۆخى ناله‌بارى کۆمه‌لگا و خوێندنه‌وه‌یه‌کى راست له پرسى کورد، رێگه‌ى چیا سه‌رکه‌شه‌کانى کوردستانى به ئامانجى درێژه‌دان به خه‌بات له‌سه‌ر رێچکه‌ى شه‌هیدانى پێشه‌نگ وه‌ک عاکیف مامۆ زاگرۆس، دلێر بۆکان و دڵگه‌ش و ئاراس گرته‌به‌ر. بڕیاردارى هه‌ڤاڵ ئاریوان له خه‌باتدا بوو به هۆى گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنى له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا و به‌ردى بنه‌ماى کادربوون و پێشه‌نگایه‌تى شۆڕشگێرانه‌ى به پته‌وى دانا. دڵسۆزانه و خۆنه‌ویست شانی‌دا به‌ر خه‌بات و به نه‌زم و رێک‌وپێکى له کاردا ده‌ناسرا. به دڵنزمى و لێهاتوویى له ناو هه‌ڤاڵاندا خۆشه‌ویست بوو. یادى به‌رز بێت و رێگاى پر رێبوار. له کۆتاییدا جارێکى دیکه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزیان و هه‌روه‌ها خه‌لکى خۆراگرى بۆکان ده‌رده‌بڕین و له هه‌موو گه‌له‌که‌مان له هه‌رچوارپارچه‌ى کوردستان به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵات و باشوور ده‌خوازین که به مه‌به‌ستى خاوه‌نداریه‌تى له هێڵى به‌رخۆدان و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌رپرسیارانه هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ن و پێش له پاکتاوکارى و له‌ناوبردنى گه‌لى کورد بگرن. هه‌روه‌ها بانگ ده‌که‌ین له لاوانى وڵاتپارێز و تێکۆ‌شه‌رى شارى بۆکان درێژه پێده‌رى رێگاى ئاریوانه‌کان بن و به هه‌ڵگرتنى چه‌کى شه‌هید خاوه‌ندارى لى رێگاى به‌رزى شه‌هیدان بکه‌ن. خاوه‌ندارى له شه‌هیدان و نرخ و به‌هاکانمان و تێکۆشان له دژى خه‌یانه‌ت ئه‌رکى هه‌موومانه. ناسنامه‌ى شه‌هید ناو و پاشناو: رێبوار قولیزاده ناوى رێکخستنی: ئاریوان شۆڕشگێر له‌دایکبووی: شارى بۆکان شه‌هاده‌ت: ٢٥/٦/٢٠٢٠ شارباژێر باشوورى کوردستان پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) 2020/6/29
هاوڵاتى له به‌دواداچونێکى مه‌یدانیدا په‌یامنێرانى هاوڵاتى چیرۆکى ئه‌و خێزانه مه‌ده‌نییه بڵاوده‌کاته‌وه که بونه‌ته قوربانى بۆردومانه‌که‌ى تورکیا و به‌وهۆیه‌وه هه‌موویان برینداربوون و ژنى ئه‌و خێزانه قاچێکى له‌بنى رانییه‌وه بڕدراوه‌ته‌وه‌و قاچه‌که‌ى تریشى شکاوه‌و پارچه‌ى موشه‌ک و بۆمبه‌که هێشتا له جه‌سته‌یاندا ماوه‌ته‌وه. یه‌کێک له‌برینداران و شایه‌تحاڵه‌کانى روداوه‌که‌ى سه‌یرانگه‌ى کونه‌ماسى ورده‌کارى بۆردوومانه‌که‌ى تورکیا بۆ هاوڵاتى باس ده‌کات و ده‌ڵێت دوو فرۆکه‌بوون و یه‌کێکێیان نزیکه‌ى سێ کاتژمێر پێشتر چاودێرى ناوچه‌که‌ى کردووه‌و به‌وته‌ى چه‌ند که‌سێک ئه‌و فرۆکه‌یه له پێنجوێنه‌وه به‌دواى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌وه بووه. رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو 25ى حوزه‌یرانى 2020 له سه‌یرانگاى کونه‌ماسى سه‌ربه قه‌زاى شارباژێر له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ى جه‌نگى سوپاى تورکیاوه ئۆتۆمبێلێک بۆردومانکراو به‌هۆیه‌وه گه‌ریلایه‌کى (پژاک) گیانى له‌ده‌ستداو حه‌وت که‌سى دیکه‌ش برینداربوون و له‌ناویاندا دووژن و دوومناڵى تێدابووه. که‌یوان کاوه ته‌مه‌ن 30 ساڵ دانیشتوى کونه‌ماسى و خاوه‌نى ئه‌و دووکانه‌ى که بۆردومانکراوه‌و به‌هۆیه‌وه خۆى و هاوسه‌ره‌که‌ى و دوومنداڵى تریشى برینداربوون، هاوسه‌ره‌که‌ى که‌یوان قاچێکى له‌ده‌ستداوه‌و چه‌ند به‌شێکى دیکه‌شى سوتاوه‌و پارچه‌ى به‌رکه‌وتوه‌و هه‌روه‌ها خۆى و منداڵێکیشى چه‌ند پارچه‌یه‌کیان به‌رکه‌وتوه. که‌یوان له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى روداوه‌که‌ى گێرایه‌وه‌و وتى:" وه‌ک هه‌ر رۆژێکى تر‌ى ئاسایى ئه‌و رۆژه له‌دووکان بووم له‌ده‌روبه‌رى کاتژمێر پێنج به‌دواوه چه‌ند که‌سێک که جل و به‌رگى مه‌ده‌نیان له‌به‌ردابووه له‌ئۆتۆمبێلێکى توێتادا بوون هاتنه نزیک دوکانه‌که‌م". که‌یوان وتیشى "یه‌کێک له‌که‌سانه که جل و به‌رگى مه‌ده‌نى له‌به‌ردابوو هاته دووکانه‌که‌و داواى هێلکه‌ى لێکردم منیش سه‌رقاڵى پێچانه‌وه‌ى هێلکه‌کان بووم ئه‌وه‌نده‌م زانى بۆردوومانکراین و ئه‌و که‌سه گیانى له‌ده‌ستداو خۆم برینداربووم و خێزانم و منداڵه‌کانم که له‌نزیک دووکانه‌که‌بوون برینداربوون". به‌وته‌ى که‌یوان جگه له‌ئه‌وان چه‌ند که‌سێکى تریش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌و چه‌ند هاوڵاتیه‌کیش که بۆ گه‌شت وسه‌یران چوبونه ئه‌و ناوه برینداربوون، وتیشى "یه‌کێک له‌منداڵه‌کانم پارچه چوه‌ته ناو مێشکیه‌وه‌و به‌وته‌ى پزیشکه‌کان ناتوانن له‌ئێستادا هیچ ده‌ستکارییه‌کى بکه‌ن، هاوسه‌ره‌که‌شم قاچێکى له‌بنى رانییه‌وه بڕدراوه‌ته‌وه‌و قاچه‌که‌ى تریشى شکاوه‌و تائێستاش له‌نه‌خۆشخانه‌یه". هاوکات، په‌یمان تاڵب ته‌مه‌ن 30 ساڵ و خێزانى که‌یوان له‌نه‌خۆشخانه‌وه به هاوڵاتى وت:" بۆردومانه‌که بووته هۆى ئه‌وه‌ى قاچێکم ببڕنه‌وه‌و قاچه‌که‌ى تریشم شکاوه‌و کچ و کوره‌که‌م و هاوسه‌ره‌که‌م برینداربوون". رۆژێک دواى رووداوه‌که، ئه‌نجومه‌نى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد، گروپێک له هه‌ڤاڵانیان له کاتى گه‌ڕانه‌وه له راپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانیان، "له ناو ئوتومبێلێکدا ده‌بنه ئامانجى هێرشى فڕۆکه‌ى جه‌نگى و سیخوڕییه‌کانى تورکیا". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه روو له داهاتوویێکى نزیکدا، زانیارى وردتر سه‌باره‌ت به چۆنێتى ئه‌و رووداوه بۆ ڕاى گشتى بڵاوده‌که‌نه‌وه. کونه‌ماسی، گوندێکه که‌وتووه‌ته ناحیه‌ى گاپیڵۆن له قه‌زاى شارباژێێ سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانییه، نزیکه‌ى 25 کیلۆمه‌تر له ناوه‌ندى پارێزگاى سلێمانییه‌وه دووره. رۆژێک دواى بۆردومانه‌که که له رۆژى هه‌ینى 26ى حوزه‌یران بڵاویکرده‌وه، سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ئیدانه‌ى بۆردومانه‌که‌ى تورکیاى کرد‌و به پێشێلکارى خاکى عێراق وه‌سفى کرد که به‌و هۆیه‌وه گیانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى بووه‌ته قوربانى له‌به‌رنابه‌ردا، حاکم ئاکسۆى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند که راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار تۆمه‌تى"بێ بنه‌ما"ى داوه له‌سه‌ر که قوربانى مه‌ده‌نى هه‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى تورکیادا. حاکم ئاسۆى له‌تویتێکیدا ده‌شڵێت:"ئۆپه‌راسیۆنه‌که له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌کانى سوپاى تورکیا ئه‌نجامدراوه، له‌باکورى عێراق، ئه‌م بانگه‌شانه هیچ نین ته‌نها پروپاگه‌نده‌ى په‌که‌که‌ن له‌گه‌ڵ هاوسۆزه‌کانیان،ئه‌مه‌ش به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دژه‌تیرۆر ناشرین بکه‌ن". هاوکات وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که "نابێت ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ببنه ئامرازێک به‌ده‌ستى که‌مپینى (تیرۆرستان) په‌که‌که‌وه". حاکم ئاکسۆى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که"ته‌رکیزى ته‌واوه‌تى ده‌ده‌ین بۆ زامنکردنى سه‌لامه‌تى خه‌ڵکى مه‌ده‌نى هه‌م له پلاندانان و هه‌م له ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا، له‌م جۆره کارانه‌دا ریکۆردى سوپاى تورکیا پاکه". هاوکات داواى هه‌ماهه‌نگى له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان رایگه‌یاند 57 پزیشک و کارمه‌ندیان توشى کۆرۆنا بون و ئه‌وه‌ش بۆته کێشه‌ى گه‌وره بۆیان و له‌ئێستادا به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت به کۆرۆنا داخراوه ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا کراوه‌یه بۆ توشبوان. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد تا ئێستا زیاتر له 59 پزیشک و کارمه‌ند له گه‌رمیاندا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و ئه‌مه‌ش بۆته گرفتى سه‌ره‌کیان. به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه" هه‌ندێک له‌و پزیشک و کارمه‌ندانه‌ى که توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه ڤایرۆسه‌که‌یان توش بووه به‌هۆى تێکه‌ڵاوى خێزان و که‌سوکاریانه‌وه که توشبوو بون". به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى هاوڵاتى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌رمیانه‌وه ده‌ستى که‌وتووه له گه‌رمیاندا 1800پزیشک و کارمه‌ند هه‌ن. له گه‌رمیاندا به هاوکارى خێرخوازان و سه‌رمایه‌داران نه‌خۆشخانه‌یه‌کى 65 قه‌ره‌وێڵه‌یى له که‌لاردا دروستکراوه که بۆ ئۆکسجین گونجاو بێت و چونکه پێشتر له‌که‌لار نه‌بوه و حکومه‌ت دروستى نه‌کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌رمیان دوو نه‌خۆشخانه هه‌یه نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار و نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا که تایبه‌تن به نه‌خۆشانى کۆرۆنا. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه" به‌هۆى که‌مى پزیشک و کارمه‌ند له نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌تایبه‌ت نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار بۆیه به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشخانه‌که به‌روى توشبواندا داخراوه و ته‌نیا نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا له‌ئێستادا توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌رده‌گرێت". له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستاندا له گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێک تۆمار نه‌کرا، به‌ڵام دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان رۆژانه تووشبووى کۆرۆنا تۆمار کراوه به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى له گه‌رمیان. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ژماره‌ى تووشبوان گه‌یشتۆته 606 که‌س و له‌و ژماره‌یه 60 که‌س ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن . به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه " ئێستا 60نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا ى گه‌رمیان له‌ژێر چاودێریدان و 10توشبویان بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره". ئه‌وه‌شى وت" تائێستا 12 که‌س گیانیله‌ده‌ستداوه ".
شاناز حه‌سه‌ن فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان بۆچونى جیاواز له‌باره‌ى بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران باس ده‌که‌ن و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که "حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و بڕینى موچه‌یه‌ک وه‌ک قه‌رز له‌سه‌ر خۆى هه‌ژمار ناکات و ناگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران". رۆژى یه‌کشه‌ممه 21ى حوزه‌یرانى 2020 حکومه‌تى هه‌رێم له بڕیارێکیدا له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى بڕى و ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد که بۆ پله باڵاکان له‌سه‌دا 50یان لێ ده‌بردرێت وه‌ک خۆیان باسی ده‌که‌ن ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که موچه‌کانیان که‌متر له 300 هه‌زار دینارى مانگانه‌یه له‌گه‌ڵ مینحه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان هه‌ر وه‌کو خۆى ده‌مێنێته‌وه. بڕیاره‌که‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم کاردانه‌وه‌ى جیاوازى له‌سه‌ر ئاستى هاوڵاتیان و شاره‌زایانى ئابوورى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌و نیگه‌رانیى ده‌رده‌بڕن و په‌رله‌مانیش دژى بریاره‌که‌ى حکومه‌ت وه‌ستاوه‌ته‌وه و به"سته‌م کردن له فه‌رمانبه‌ران" وه‌سفیان کردووه. سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حکومه‌ت وابریاریداوه برینى موچه ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه بێت وتى"به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" حکومه‌ت باسى له‌وه‌کردووه که برینى موچه ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه ده‌بێت دواتر به‌پێى بارى دارایى حکومه‌ت گۆرانکارى تێداده‌کرێت". سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى شێوازى برینى موچه‌که‌ى رونیکرده‌وه که برینى شێوازى موچه‌که له پله‌باڵاکانه‌وه ده‌ست پێده‌کات که زۆرترین موچه‌یان لێده‌بردرێت و تا ده‌گاته موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێک که له سه‌دا 21ى موچه‌که‌یان ده‌بردرێت. زیاد جه‌بار، وتیشى:" ئه‌م بریاره‌ى حکومه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه‌یه ناوى نانێت پاشه‌که‌وتى موچه و قه‌رز". ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه " به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت له بڕیارى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، پرس به په‌رله‌مان نه‌کراوه‌و دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه. دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ده‌یان ڕێگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بیر له ده‌ستکاریکردنى موچه نه‌کاته‌وه، له بازگه‌ى مه‌خمور، سه‌یرانبه‌ن، پاره له کاسبکار و بارهه‌ڵگره‌کان وه‌رده‌گرێت، هه‌فته‌ى پێشوش به هه‌وڵى پۆلیسێک له بنکه‌یه‌کى گومرگى خورماڵ، ڕێگه له بارى قاچاغى جگه‌ره گیراوه، هه‌مو ئه‌و پارانه داهاتن بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و به‌سن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌کرێت". ناوبراو یه‌کێتى و پارتى تۆمه‌تبار ده‌کات که داهاتى هه‌رێمى کوردستان له‌رێکه‌ى کۆمپانیاکانه‌وه ده‌به‌ن، دابان وتى:" کۆمپانیاکانى پارتى و یه‌کێتى که خزمه‌تگوزاری(( ئاو و کاره‌با و خۆڵ و خاشاک و عه‌ریزه‌یان وه‌رگرتوه)) ...کۆمپانیاکانى ئاسایشى گشتى ((سکیوریتی))، خزمه‌تگوزارى و گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و غاز و خاڵه سنورییه‌کان، باج و به‌خشین و ڕسومات، قاچاغى به‌رده‌وام بارته‌قاى له سه‌دا21 ى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیانیان له داهات داوه، ئه‌وه خودى داهاتى نه‌وت له‌ولاوه بێت". هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که 460 خانه‌نشینى پله‌باڵاى نایاسایى که موچه‌کانیان 6 ملیۆن دینارى مانگانه زیاتره نایاساییى و وتیشى:"هه‌زاران که‌س دوو موچه وه‌رده‌گرن له لق و کۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌کان ده‌وام ده‌که‌ن، بون به نه‌زیفى دارایى و خواردنى مافى موچه‌خۆرى ئاسایی، ده‌بوو حکومه‌ت ئه‌مانه نه‌هێڵێت نه‌ک له‌سه‌دا 21ى موچه ببرێت". کۆمه‌ڵى ئیسلامى دواى بڵاوبنه‌وه‌ى بریاره‌که‌ى حکومه‌ت دژى وه‌ستانه‌وه‌و وه‌ک پارتێکى ئۆپۆزسیۆن به کارێکى دیکه‌ى"نایاسایى" حکومه‌ته‌که‌ى مه‌سرور بارزانى وه‌سفیانکرد. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانین و کارێکى نایاساییه ئه‌و بریاره و ده‌بێت له‌په‌رله‌مان بریار له‌سه‌ر ده‌ستبردن بۆ موچه‌ى خه‌ڵک و موچه‌خۆران ببرێت نه‌ک حکومه‌ت بێ گه‌رانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتى ته‌شریعى بریار بدات". هه‌ر یه‌ک له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ یه‌کگرتوو ئازادى په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆ له‌دواى کۆبونه‌وه‌ى خۆیان وه‌ک لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى ناو په‌رله‌مان بیروراى خۆیان له‌چه‌ند خالێکدا راگه‌یاند که تێیدا هاتبوو " به‌توندى دژى بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانین و به بڕیارێکى سته‌مکارانه و نایاسایى ده‌زانین و پێچه‌وانه‌ى یاساى ڕێکخستنى موچه‌یه". راشیانگه‌یاند" له ڕێى په‌رله‌مانه‌وه کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره ده‌که‌ین و داواى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تایبه‌ت:به‌و بابه‌ته ده‌که‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان نه‌چووه ژێربارى ئه‌و داوا ڕه‌وایه‌ى خه‌ڵک، ئه‌وه له ڕێگاى دادگا و داواکارى گشتییه‌وه ڕێگه‌ى لێده‌گرین". په‌رله‌مانتارێکى فراکسیۆنى پارتى پێیوایه باشترین میکانزمى حزبه‌کانى به‌شدار له حکومه‌ت که پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان بووه بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بووه. رێبوار عبدالرحیم ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌روى پره‌نسیپه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هیچ بره پاره‌یه‌ک له هیچ فه‌رمانبه‌رێک که‌منه‌کرێته‌وه، به‌ڵام که بردرا گفتوگۆیه‌کى زۆرى له‌سه‌ر کرا، کێشه‌یه‌کى زۆرى له‌سه‌ر هه‌بوو، له‌میدیا و تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌نگۆیه‌کى زۆرى له‌سه‌ر بوو، ئایا به چ میکانیزمێک که‌مکراوه‌ته‌وه ئه‌و له‌سه‌دا 21 ". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌سه‌دا75ى داهاتى ناوخۆیی به‌هۆى کۆرۆناوه که‌مى کردووه و نرخى نه‌وت دابه‌زى و ئه‌و بره پاره‌یه‌ى له به‌غداوه هات نه‌ما، هه‌موو ئه‌مانه وایکرد ئه‌نجومه‌نى وه‌ه‌زیران به‌تێکراى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن "به‌تایبه‌ت هه‌ر سێ حزبه‌که، (پارتى و یه‌کێتى و گۆران ) پێ‌داگر بوون له‌سه‌ر باشترین میکانیزم له‌ئێستادا بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگى شوبات به‌شێوه‌یه‌کى کاتى تایاساسى چاکسازى له 1ى7 ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌پێویستیان زانى به په‌سه‌ندکردنى که‌له‌سه‌دا21 که‌مبکرێته‌وه".
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ورده‌کارى گفتوگۆى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" زۆر لێک دوور نین و به‌غدا ئاماده‌یه 550 ملیار ده‌دات له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌کات و هه‌ولێریش داواى 900 ملیار ده‌کات". شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆکانى نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وامه و دوێنێ مسته‌فا کازمى و سه‌رۆک کۆمارى عێراق و به‌رپرسانى دیکه‌یان بینییوه‌و وه‌فدى هونه‌ریش کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و لێک دوور نین". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق لاریان له رێککه‌وتن نییه‌و ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ندێ ورده‌کارى گفتوگۆکان به‌رده‌وامى هه‌یه، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه سه‌رجه‌م نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا حکومه‌تى عێراق مانگانه 900 ملیار دینار و حه‌قده‌ستى کۆمپانیا نه‌وتیییه‌کان بدات". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى وتیشى:" حکومه‌تى عێراق تا ئێستا باسى 550 بۆ 600 ملیار دینارى مانگانه ده‌کات که ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بکات و له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان". شیروان میرزا پێشیوابوو حکومه‌تى عێراق ئاماده نییه حه‌قده‌ستى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم بدات به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا که قه‌یرانێکى دارایى له وه‌ڵاتدا هه‌یه، به‌ڵام "لێک دوورنین و کاتێکى که‌م له‌به‌رده‌ستدایه". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌ى رێککه‌وتنه‌که واژۆ ده‌کرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه کاتێکى که‌م ماوه‌و فریاى ئه‌وه ناکه‌ون وه‌فدى هه‌رێم جارێکى تر بگه‌ڕێنه‌وه‌و دواتر بڕیار بده‌ن"گرنگه هه‌موو شته‌کان به‌م زوانه یه‌کلایبکه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ش له‌قازانجى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقدا ده‌بێت".
شاناز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێککه‌وتن و شه‌فاف نه‌بێت له خه‌رجى و داهات، ئه‌وان ناچنه ژێربارى موچه‌بڕین"، سه‌رکردایه‌تییه‌کى یه‌کێتیش ده‌ڵێت:" لێدوانه‌که‌ى په‌رۆشى یه‌کێتى ده‌سه‌لمێنێت". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2020 لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له په‌ره‌ى خۆى له تویته‌ر نوسیویه‌تى:"ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کۆده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێککه‌وتن، شه‌فافییه‌تى نه‌بێت له خه‌رجى و داهات، یه‌کێتى ناچێته ژێر بارى مووچه بڕین". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌کردنى ئه‌و داواکارییه "هه‌ڵپه‌ساردنى به‌شدارى له په‌رله‌مان و حکومه‌ت، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت یه‌کێک ده‌بێ له بژارده‌کانمان". ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى رایگه‌یاند لێوانه‌که‌ى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى "په‌رۆشییه بۆ فه‌رمانبه‌ران". له‌تیف نێروه‌یى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" لێدوانه‌که‌ى لاهور جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى په‌رۆشى یه‌کێتى ده‌سه‌لمێنێت له‌سه‌ر کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران". ناوبراو پێشیوابوو حزبه‌که‌ى په‌رۆشى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه، وتیشى:"ئێمه له‌گه‌ڵ برینى موچه‌ى خه‌ڵک نین، بریاره‌که‌ش له کۆبنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ده‌رده‌که‌وێت". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى تیمى یه‌کێتى له حکومه‌تى هه‌رێم به‌شداربوون له بریارى که‌مکردنه‌وه‌ى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى شوبات، به‌ڵام کادرو به‌رپرسانى دیکه‌ى دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه، له‌تیف نێروه‌یى وتى:" شتێکى ئاساییه بونى دوو بیر‌ورا بۆ حزبێکى گه‌وره‌ى سیاسى بۆ گۆره‌پانى خه‌بات له‌سه‌ر پرسه هه‌ستیار و چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کان و هه‌روه‌ک له‌سه‌ر گۆرانکارى و پێشهاته کوتوپره‌کان له مه‌کته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه بۆچونى جیاواز هه‌بێت". به‌وته‌ى له‌تیف نێروه‌یى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و په‌یامى فه‌رمى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت. دوێنێ دووشه‌ممه مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتى رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاگادارن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى "که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى به ناچارى و له‌ژێربارى قه‌یرانێکى قورسى ئابوری‌دا ده‌رکردوه"، به‌ڵام به پێویستى ده‌زانن له قۆناغى داهاتوودا چاکسازى جگه له موچه له‌سه‌رجه‌م که‌رته‌کانى دیکه‌ى وه‌کو نه‌وت و سه‌رجه‌م داموده‌زگاى ئابوورى و وه‌به‌رھێنان بگرێته‌وه و په‌رله‌مانى کوردستانیش بڕیار له‌و رێکارانه بدات.
شاناز حه‌سه‌ن بەشێک لە فەرمانبەران و کارمەندانی هاتووچۆ و کاسبکاران لە شاری سلێمانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کەمکردنەوەی موچەکانیان بە رێژەی 21% لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کرد. دیارى به‌کر، ئه‌فسه‌رێکى هاتوچۆیه له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێمه موچه‌ى پێنج مانگمان وه‌رنه‌گرتووه، داواى موچه‌ى ئه‌و مانگانه ده‌که‌ین نه‌ک حکوه‌مت بێت له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا چاکسازى له موچه‌ى چینه هه‌ژاره‌کاندا بکات". ئه‌م کارمه‌ندى هاتوچۆیه وتیشى" هزۆربه‌ى کارمه‌ند و موچه‌خۆرى ئێستا کرێچین و خێزاندارن ناتوانن ئیش و کارەکان رایبکەن تا موچەکانیان پێنەدرێت و حکومەت دەستەبەری مافی فەرمانبەری راستەقینە نەکات". دیارى به‌کر، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه پێویسته حکومه‌ت به بریاره‌کانیدا بچێته‌وه و بیر له موچه‌ى چینه به‌رزه‌کان بکاته‌وه نه‌ک موچه‌ى فه‌رمانبه‌رى چه‌وساوه که له‌به‌رامبه‌ر هه‌قى خۆى موچه‌که‌ى پێده‌درێت". خۆپیشانده‌ران پێک هاتون له مامۆستایان و کارمه‌ندانى هاتوچۆ و فه‌رمانبه‌ر و کاسبکاران و خه‌ڵکى ئاسایى، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن به‌هۆى نه‌دانى موچه‌وه هه‌موو سێکته‌ره‌کانى ژیان ده‌وه‌ستێت. نیاز حه‌سه‌ن مامۆستایه و له‌ناو خۆپیشانده‌ره‌کاندا به‌هاوڵاتى وت" ته‌واو خه‌ڵک ناتوانێت له ئه‌مه زیاتر به‌رگه‌ى برسێتى و نان بران بگرێت له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، چونکه ئه‌وه 6ساڵه حکومه‌ت خه‌ڵک ده‌چه‌وسێنێته‌وه رۆژێک پاشه‌که‌وت ده‌کات رۆژێک موچه نانێرێت، ئه‌مانه هه‌موو گاڵته‌کردنه به خه‌ڵکى خۆى". باسی له‌وه‌شکرد" ئێمه هه‌موومان ده‌زانین ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌یه و مه‌ترسیه‌که جیهانییه، به‌ڵام به ناچارى هاتوین و داواى راگرتنى ناهه‌قیه‌کان ده‌که‌ین". نیاز حه‌سه‌ن وتیشى" داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له‌وه زیاتر یاری به‌هه‌ستی مووچه‌خۆر نه‌كات و وه‌ك خۆیان به‌ڵێنیان دابوو مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكه‌ن". یاقوب مسته‌فا، پیاوێکى کاسبکاره و له‌ناو خۆپیشاندانه‌که‌دا داواى مافى موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران ده‌کات و وتى" موچه‌نه‌درێت ئێمه‌ش کارمان نابێت، بازاڕمان نیه، که‌س شت ناکرێت ئه‌وه‌ى دێته بازاڕ بێ پاره‌یه و ته‌نیا له بێزاریدا هاتووه". ئه‌م کاسبکاره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد"هیچ شێتك بۆ ئێمه له‌وه گرانتر نیه كه ماڵ و منداڵمان بێ پاره‌بن، چونكه ئه‌وان چاوه‌ڕێی ده‌ستی ئێمه‌ن". ئەوە لە کاتێکدایە هەرچەندە حکومەتی هەرێم بڕی 400 ملیار دیناری وەکو موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەدەستگەیشتبوو، بەڵام حکومەت دەڵێت بۆ دابینکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ پارەی قەرزکردوە و لەو پارەیەی بەغدا قەرزەکانی داوەتەوە، بۆیە لە ئێستادا پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستدا نیە و کەمکردنەوەی موچە تاکە رێگاچارە بووە بۆ دابینکردنی مافی فەرمانبەران.
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى جمهوری سلێمانى زانیارى ورد له‌سه‌ر به‌خشینى پلازماى خوێن بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات و ده‌ڵێت"تا سێ جار ده‌توانرێت پلازماى خوێن بۆ نه‌خۆشێکى کۆرۆنا هه‌ڵواسرێت". داهات حه‌وێزى پسپۆری هەناوی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌روو هه‌موو که‌سێکى چاکبوه‌وه له ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌توانێت پلازماى خوێنه‌که‌ى بداته توشبویه‌کى دیکه و ژیانى رزگاربکات ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و که‌مخوێنیان هه‌یه. هاوڵاتى: پلازماى خوێن چییه و کێ ده‌توانێت پلازماى خوێن ببه‌خشێت؟ داهات حه‌وێزى: پلازماى خوێن به‌شێکه له خوێن واته که که‌سێک بتڵێک خوێن ده‌به‌خشێت، خرۆکه سوره‌کانى لێ جیاده‌کرێته‌وه و دواتر پلازماکه جیاده‌کرێته‌وه که شله‌یه‌کى زه‌رد باوه پێى ده‌وترێت ئاوى خوێن، ده‌کرێته ناو که‌سى توشبووى کۆرۆناوه. هاوڵاتى: کێ ده‌توانێت پلازماى خوێن ببه‌خشێت؟ داهات حه‌وێزى: هه‌موو که‌س ده‌توانێت پلازماى خوێن ببه‌خشێت، له‌کاتێکدا ئه‌و که‌سه پێشتر ڤایرۆسى کۆرۆناى گرتبێت و دواى 14رۆژ له چاکبونه‌وه‌ى ده‌توانێت پلازماى خوێنه‌که‌ى ببه‌خشێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیشى هه‌بێت، به‌مه‌رجێک که‌سه‌که خۆى که‌مخوێن نه‌بێت، بۆیه که که‌سێک خۆى که‌مخوێن بێت ناتوانێت خوێنه‌که و پلازماکه‌ش ببه‌خشێت واباشتره که که‌مخوێن نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک میکانیزم هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که که‌مخوێنن پلازماکه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت و دواتر خوێنه خه‌سته‌که‌یان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه. هاوڵاتى: چ که‌سێک سود له پلازماى خوێن وه‌رده‌گرێت؟ داهات حه‌وێزى: ئه‌و که‌سانه‌ى که که گه‌نجن و که زۆر ته‌مه‌نیان نیه، هه‌رچه‌نده ئێمه له‌نه‌خۆشخانه‌ى جمورى سلێمانى له‌سه‌ر هه‌ندێک نه‌خۆش تاقیمان کردۆته‌وه که ته‌مه‌نیشیان هه‌بوو، به‌ڵام زۆر سودیشیان لێبینیوه، که‌واته هه‌موو که‌س ده‌توانێت پلازما وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ى که گه‌نجه زیاتر سودى لێوه‌رده‌گرێت. هاوڵاتى: هه‌موو که‌س که پلازماى خوێنه‌که‌ى بۆ به‌کارده‌هێنرێت سودى لێوه‌رده‌گرێت? دواى چه‌ند کاتژمێر سودى ده‌بێت؟ داهات حه‌وێزى: زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ى که پلازماى خوێنمان بۆ هه‌ڵواسیون سودیان لێبینیوه به‌ڵام هه‌ندێک جار سوده‌که‌ى دواى 48کاتژمێر یان 72کاتژمێر ده‌رده‌که‌وێت وه هه‌ندێک نه‌خۆشیش هه‌بوه و پلازماى یه‌که‌ممان بۆ هه‌لواسیوه زۆر سودى لێوه‌رنه‌گرتووه بۆیه پلازماى دووه‌ممان بۆ هه‌ڵواسیوه وتا سێ جاریش ده‌توانرێت بۆى هه‌لواسرێت ئه‌وکات زۆرتر سودى لێوه‌رده‌گرێت وه دواى وه‌رگرتنى پلازماکه ده‌بێت ماوه‌ى دوو هه‌فته چاره‌سه‌رى کۆرۆنا وه‌ربگرێت ئه‌نجا ده‌توانین بڵێین ڤایرۆسه‌که له جه‌سته‌یدا نه‌ماوه چونکه پلازماى خوێنه‌که چاره‌سه‌رى ته‌واوه‌تى ناکات، بۆیه پێویسته که‌سه‌که له‌دواى وه‌رگرتنى خۆى بپارێزێت. هاوڵاتى: ئه‌و که‌سانه‌ى که پلازماى خوێن وه‌رده‌گرن دواى چاکوبنه‌وه‌یان ئه‌وانیش ده‌توانن پلازماى خوێن ببه‌خشن؟ داهات حه‌وێزى:ئه‌و که‌سه‌ى که پلازماى خوێن وه‌رده‌گرێت، دواى دوو هه‌فته له‌چاکبونه‌وه‌یى و نه‌مانى نیشانه‌کانى ڤایرۆسه‌که تیایدا یان که ده‌چێت پشکنین ده‌کات و ده‌رده‌که‌وێت ڤایرۆسه‌که له‌جه‌سته‌یدا نه‌ماوه ئه‌وکات ده‌توانێت جارێکى دیکه ئه‌ویش پلازما ببه‌خشێت. هاوڵاتى: رۆژانه چه‌ند که‌س پلازماى خوێنى بۆ ده‌کرێت؟ داهات حه‌وێزى: به‌نزیکه‌یى رۆژانه زیاتر له 5نه‌خۆش پلازماى بۆ هه‌ڵده‌واسرێت رۆژانه ئێمه پلازماى خوێن بۆ 10نه‌خۆشى ڤۆرۆما ده‌نوسین، ئه‌و که‌سانه ده‌بێت خۆیان بچن به‌دواى پلازماکه‌دا بگه‌رێن، که ده‌ستیان که‌وت بۆیان هه‌ڵده‌واسرێت و رۆژانه چاودیریان ده‌که‌ین، تا چاکده‌بێته‌وه. رونیکرده‌وه و تى" نه‌خۆشخانه‌ى جمهورى تایبه‌ت کراوه به کۆرۆنا رۆژانه هیچ نه‌خۆشێکى دیکه وه‌رناگرین به‌ده‌ر له‌توشبوى کۆرۆنا، رۆژانه به به‌رده‌وامى 100نه‌خۆش داخڵى نه‌خۆشخانه ده‌بن، هه‌ندێکیان ده‌مێننه‌وه و هه‌ندێکیان که چاکبونه‌وه ده‌یانێرینه‌وه ماڵه‌وه و نه‌خۆشى دیکه دێته شوێنیان واته به‌به‌رده‌وامى 90بۆ 100نه‌خۆش داخڵ ده‌بن. لەهەرێمی كوردستانیش كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 گەیشتوەتە 3 هەزار و 865 تووشبوو، لەنێویاندا 110 مردن هەیە و هەزار و 392 نەخۆش چاكبووەتەوە، هەروەها 2 هەزار و 363 نەخۆشیش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
شاناز حه‌سه‌ن سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى حکومه‌ت وابریاریداوه برینى موچه ته‌نیا بۆ موچه‌ى ئه‌م مانگه بێت و ده‌ڵێت"به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" حکومه‌ت باسى له‌وه‌کردووه که برینى موچه ته‌نیا بۆ موچه‌ى ئه‌م مانگه ده‌بێت دواتر به‌پێى بارى دارایى حکومه‌ت گۆرانکارى تێداده‌کرێت و به‌ڵام ئه‌گه‌ر واش بێت به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى شێوازى برینى موچه‌که‌ى رونکرده‌وه وتى" برینى شێوازى موچه‌که له پله‌باڵاکانه‌وه ده‌ست پێده‌کات که زۆرترین موچه‌یان لێده‌بردرێت و تا ده‌گاته موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێک که له سه‌دا 21ى موچه‌که‌یان ده‌بردرێت واته موچه زۆره‌کان زیاتریان لێده‌بردرێت وه‌ک له موچه که‌مه‌کان". زیاد جه‌بار، باسى کرد‌و وتى" ئه‌م بریاره‌ى حکومه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه‌یه بۆیه ناوى نانێت پاشه‌که‌وتى موچه و حکومه‌ت خۆشى به قه‌رزارى فه‌رمانبه‌ران نازانێت بۆیه ناوى نانێت قه‌رز و به‌پێى بارودۆخى دارایى خۆى گۆرانکارى به‌سه‌ردا دێت، واته که ئه‌گه‌ر بارى دارایى حکومه‌ت باش بێت ئه‌وه لاده‌برێت و که خراپتریش بێت ئه‌وه خراپتر ده‌بێت". ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دوپاتکرده‌وه " به‌هه‌ر هۆکارێک ده‌ست ببرێت بۆ برینى موچه ناره‌وایه و هیچ بیانویه‌کى نیه". له‌باره‌ى کاتى دابه‌شکردنى موچه‌وه وتى" ئه‌ه‌گر ئه‌و بریاره له سبه‌ینێوه بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، واش هه‌ر کاتى پێده‌چێت و ماوه‌یه‌کى ده‌وێت تا وه‌زاره‌ته‌کان رێکیده‌خه‌ن". ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە ئێستا لەبەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابورییه، بڕیاردرا تەمویلكردنی ڕێژەی 79% ( لە سەدا حەفتا و نۆی) خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێم بڕیادراوە بە ڕاگرتنـی خەرجکردنی ڕێژەی 21% ( لە سەدا بیست و یەكی) ئەوە کە دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم موچەخۆران جێبەجێ دەكرێت. هاوکات ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر بڕیارەكەی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران ناڕازیە. سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند: كە لە بڕیاری كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ناڕازین. ئاشكراشیكرد: كە مەكتەبی سیاسی دیراسەی ئەو پێشهاتە دەكات رێگەیەك هەڵدەبژێرێت كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندا بێت. دەقی بڕیارەکانیکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/6/21 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا. لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا. لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەندین كۆبونەوەی ئەنجامدا بە ئاراستەی هەرچی زو دابینكردنی شایستە داراییەكانی موچەخۆرانی هەرێمـی كوردستان له رێگەی دیراسەكردنی سەرجەم ئەگەر و دەرفەتەكان و بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە ئێستا لەبەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابورییه كە بەراورد بە خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆران، كورتهێنانێكی بەرچاوی تێدایە، بۆیە بە مەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو كورتهێنانە كە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دواكەوتنـی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵی و لێكەوتە دارایی و ئابورییەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە سەرتاسەری جیهانی گرتەوە بە هەرێمـی كوردستانیشەوە، ئەمە سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت. لە كاتێكدا ئەنجومەنی وەزیران پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ تێگەیشتنی موچەخۆران لەم بارودۆخە داراییە سەختە و بەتایبەتیش پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كە لە هێڵی پێشەوەی جەنگن لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها هێزەكانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگەش، ئەنجومەنی وەزیران لە دوای دیراسەكردنی گشت ئەگەرەكان بڕیاریدا بە: یەكەم: أ: تەمویلكردنی ڕێژەی 79% ( لە سەدا حەفتا و نۆی) خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێم. ب: ڕاگرتنـی تەمویلكردنی ئەو ڕێژەی 21% ( لە سەدا بیست و یەكەی) دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم موچەخۆران جێبەجێ دەكرێت بە ڕەچاوكردنی زۆریی و كەمیی شایستەی دارایی موچەخۆر. ج: خەرجكردنی تەواوی 100%( لە سەدا سەدی) شایستەی دارایی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو موچەخۆرانەش كە شایستەی داراییان (300) سێسەد هەزار دینار و خوارتره. د: خەرجكردنی تەنیا ڕێژەی 50% (لە سەدا پەنجای) شایستەی دارایی ڕاسپێردراوان بە خزمەتی گشتی و خاوەن وەزیفە باڵاكان و پلە تایبەتەكان لە (سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكانیان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكان و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و بریكارەكانی وەزارەت و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و ئەوانەی موچەی بریكاری وەزارەت وەردەگرن و خاوەن پلە تایبەتەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچونەوە و سەرجەم دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی و گشت ئەو كەسانەی بەپێـی خشتەی كارپێكراوی موچە، موچە و دەرماڵەی هەردو پلە باڵای (أ) و (ب) وەردەگرن لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ). هـ: بڕگەی سەرەوە ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە بەو پلە و وەزیفانە خانەنشین كراون یا لە دوای جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە شایستەی موچەی خانەنشینی دەبن بەو وەزیفە و پلانە. دوەم: أ : پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕێنمایی دارایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەربكات. ب : میکانیزمی هاتو لەم بڕیارە، ڕێکارێکی کاتییە و تەنیا بۆ موچەی ئەمجارەیە کە دابەش دەکرێت . ج : گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بڕگەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری و بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزیی وەزارەتی تەندروستی لە كاتی دابەشكردنی موچە. سێیەم: ڕاسپاردنی لیـژنەی باڵای دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ئەنجام بە ئاڕاستەی دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان. چوارەم: ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ وەرگرتنـی ڕێكاری پێویست بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 كە لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2020دا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئارا ئیبراهیم جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که "ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر هێزى پارتى چووبێته زینى ئه‌سترۆکان" و ده‌شڵێت لیژنه‌ى جیاواز بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى پێکهێندراوه. لیوا قاره‌مان که‌مال، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باسى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و زینى وه‌رتێ ده‌کات. جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى لیوا قاره‌مان که‌مال ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و لیژنه‌ى جیاوازى پێکهێناوه بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و هه‌موو کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش " به‌ڕێز وه‌زیرى پێشمه‌رگه راپۆرتى خۆى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یاس ده‌کات که لیژنه‌کان کاره‌کانیان گه‌یشتووه‌ته چ قۆناغێک". لیوا قاره‌مان وتیشى:" لیژنه‌ى یه‌کخستنه‌وه‌ى ژمێریارى یه‌که‌کانى 70 و 80 و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێکهێندراوه‌و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دارایى تێدایه، چونکه هه‌موو ئه‌وانه‌ى ژمێریارى خۆیان هه‌یه". هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کى تایبه‌ت به خانه‌نشینى سه‌ربازى هه‌یه‌و یه‌که‌ى 80 و 70 هه‌رکه‌یان خانه‌نشینى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه" هه‌موو ئه‌مانه یه‌ک ده‌خرێت و سه‌رجه‌م خانه‌نشینان ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى، له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى گه‌وره‌ى خانه‌نشینى هه‌یه که به‌شێکى عه‌سکه‌رییه‌و ئه‌وى دیکه‌ى مه‌ده‌نییه، به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا ئه‌وه نه‌کراوه‌و به جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى وه‌ک عێراقى لێ ده‌کرێت". جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که دوو لیژنه‌ى دیکه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى میلاکات و پاسه‌وانان پێکهاتووه" هه‌موو پاسه‌وانه‌کان ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ و له لیژنه‌که‌دا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆى تێیدایه". هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ته‌نها وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نییه‌و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان ده‌گرێته‌وه، وتیشى:" هه‌تا هێزه‌کانى پێشمه‌رگه رێکنه‌خرێته‌وه‌و ژمێریارى و خانه‌نیشینانى یه‌که‌کانى 80 و 70 و وه‌زاره‌ت رێکنه‌خرێت و نه‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایى ناتوانین بڵێن چاکسازی کراوه، هیچ کاتێک دیارى نه‌کراوه بۆ کاره‌کان به‌ڵام لیژنه‌کان ده‌ستبه‌کاربوون و کارى خۆیان ده‌که‌ن". زینى وه‌رتێ وزینى ئه‌سترۆکان: به‌پێى راپۆرتێکی رێکخراوی "Christian Peacemaker Teams"که به "CPT" ناسراوه، ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ زینی وه‌رتێ و دروستکردنی بنکه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌که له ئازاری 2020دا و زیادبوونی هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌که مه‌ترسی و نیگه‌رانییه‌کانی دانیشتوانی ناوچه‌که‌ی زیاتر کردووه و باری ئاسایشی ناوچه‌که‌یان تێکچوو. له 18ی ئازاری 2020دا و پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی سه‌ربازی نارده زینی ئه‌سترۆکان. له 14ی نیسان هێزی ئاسمانی تورکیا ده‌ستیان کرد به بۆردوومانکردنی چیای زینی ئه‌سترۆکان و تا مانگی ئایار شه‌ش جار بۆدوومانی ناوچه‌که‌یان کرد و ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ش برینداربوون. لیوا قاره‌مان که‌مال جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه ده‌کاته‌وه که هیچ هێزێکى نوێ نه‌چووه‌ته زینى وه‌رتێ و ده‌شڵێت:" ئاگادار نین هێزى پارتى چووبێته زینى ئه‌سترۆکان". لیوا قاره‌مان که‌مال وتى:" له‌ماوه‌ى رابردوودا فه‌وجێکى هاوبه‌شى لیواى 7ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌زینى وه‌رتێ جێگیر کراوه‌و له‌و کاته‌وه تا ئێستا هیچ هێزێکى نوێ نه‌چووه‌ته زینى وه‌رتێ، به‌ڵام ئاگادار نه‌کراوینه‌ته‌وه که هێزى پارتى چووبێته زینى ئه‌سترۆکان و ئاگادارنین". هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى کرد به جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه دووجار ئه‌وه‌ى بۆ په‌یامنێرى هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که "هیچ شتێکى نوێ نییه". سوپای تورکیا زیاتر له 30 بنکه‌ی له ناو هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بنکه‌یه یه‌که‌م بنکه‌ی سه‌ربازی تورکیایه له ناوچه‌که له نزیک باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له چیای قه‌ندیل که به پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و به پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا دروست کرابێت.
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق به گه‌شبینییه‌وه ده‌روانێته رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ده‌شڵێت:"لازمه بگه‌ن به‌رێککه‌وتن و گفتوگۆ له‌سه‌ر کۆى مه‌له‌فه‌کانى نه‌وت و گاز و دارایى و داهاته‌کان بکه‌ن"، په‌رله‌مانتارێکى کۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت:"گفتوگۆکان ئاڵۆز ده‌بێت". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له به‌رپرسێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى که‌وتووه بڕیاره ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20 حوزه‌یران یان رۆژى یه‌کشه‌ممه 21 حوزه‌یران وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بچێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ دانوسان و گه‌یشتن به رێککه‌وتن. ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که چه‌ند شاره‌زاو پسپۆرێکى دارایى و ژمێریارى له‌گه‌ڵ وه‌فده‌که ده‌بێت، وتیشى:" تا ئێستا دیار نییه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌چێت یان نا، به‌ڵام به‌رنامه‌که دارێژراوه‌و وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم به هه‌موو زانیارییانه‌ى به‌غدا داواى کردووه ده‌چێته دانوساندنه‌وه". سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" لازمه هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و هه‌رێم بگه‌نه رێککه‌وتن". ڤیان صه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر کات پێویست بووه چووه بۆ به‌غداد و ئه‌مجاره‌ش بۆ رێککه‌وتن و گه‌یشتن به ئیتفاق ده‌چێته‌وه‌و ئه‌وه داواکارى هه‌ردوو حکومه‌تى کازمى و هه‌رێمى کوردستانه که بگه‌نه رێککه‌وتن و لازمیشه رێکبکه‌ون له‌سه‌ر مه‌له‌فاتى نه‌وت و گاز و دارایى و داهات و کۆى مه‌له‌فه‌کان". به‌پێى نوسراوى فه‌رمى حکومه‌تى عێراق مۆڵه‌تى ته‌نها یه‌ک مانگ دراوه به حکومه‌تى هه‌رێم و سبه‌ینێ هه‌ینى 19ى حوزه‌یران ئه‌و ماوه‌یه کۆتایى پێ دێت، به‌ڵام سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که گفتوگۆ‌و دانوسانه‌کان و کاته‌که‌ى په‌یوه‌ندى به حکومه‌تى عێراقه‌وه هه‌بووه" وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق کێشه‌ى فه‌نییاتیان هه‌بووه‌و ئه‌وان کۆبونه‌وه‌و دانوساندنه‌کانیان دواخستووه نه‌ک وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم". هه‌روه‌ها ڤیان صه‌برى، پێشیوابوو ده‌بێت دانوساندن و گفتوگۆکان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستورى عێراق بێت. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى زانیاریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مجاره ده‌چێته به‌غدا، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى وتى:" نازانم، به‌ڵام هه‌ر کات پێویست بێت حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ گه‌یشتن رێککه‌وت و لازمیشه رێکبکه‌ون ئه‌وه داواکارى خودى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقیشه". له‌ماوه‌ى دوومانگى رابردوودا وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم دووجار سه‌ردانى به‌غدادى کردووه به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایى و پلانداندان و سه‌رۆکى دیوان و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زایه‌کى دارایى، به‌ڵام ته‌نها ئاڵوگۆرى پێشنیار‌و داواکارییه‌کانى یه‌کتر کراوه. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" گفتوگۆکانى نێوان عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم مه‌له‌فى زۆرى له‌خۆگرتووه‌و ئاڵۆز ده‌بێت، حکومه‌تى هه‌رێم له‌کاتێکى دره‌نگدا ده‌چێته به‌غدا که ماوه‌ى مانگێکى له‌به‌رده‌ستدا بووه‌و هیچیان نه‌کردووه". ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "حکومه‌تى عێراق داواى داهاتى نه‌وتى ساڵى 2014 تا 2017ى که‌رکوکى له وه‌فدى هه‌رێم کردووه که ئه‌و پارانه چى لێکراوه، له‌گه‌ڵ داهاتى خاڵه گومرییه‌کان له 2005 تا ئێستا و بۆیه گفتوگۆکان هه‌ر پرسى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت نییه". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، به‌غدا ئاماده‌یه مانگانه 500 ملیار دینار بداته هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌گه‌ڵ نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدراڵییه‌کان، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتیشى:" تا ئێستا زانیارییه‌کان ئه‌وه‌ن که به‌غدا 500 ملیار دینارى مانگانه زیاتر ناداته هه‌رێم و ده‌رئه‌نجامى گفتوگۆکانیش یه‌کلاییده‌کاته‌وه". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق وتى:" لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى چه‌ندین جار کۆبونه‌ته‌وه نازانن چۆن کورتهێنانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق چاره‌سه‌ر بکه‌ن، بۆیه به‌غدا له‌مه‌ودوا نه‌وت وه‌رنه‌گرێت زه‌حمه‌ته پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت".
شاناز حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا داوا له توشبوانى شێرچه‌نجه ده‌کات بۆ حاڵه‌تى زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه نه‌که‌ن و ده‌ڵێت" نه‌خۆشى شێرپه‌نجه به‌هۆى ده‌رمانه‌کانه‌وه به‌رگرى له‌شیان داده‌به‌زێت بۆیه چانسى توشبونیان به‌کۆرۆنا زۆر زیاتره". د. دۆستی نه‌جات، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاشکراى کرد تائێستا 2 حاڵه‌ت هه‌بوه توشبوى شێرپه‌نجه توشى کۆرۆنا بون و گیانیان له‌ده‌ستداوه و 6 بۆ 10 حاڵه‌تى دیکه‌ش هه‌بوه که توشبوى کۆرۆنان و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کانى کۆرۆنا کراون بۆ چاره‌سه‌ر. هاوڵاتى: تائێستا حاڵه‌ت هه‌بوه توشبوى شێرپه‌نجه بێت و توشى کۆرۆنا بوبێت؟ دکتۆر دۆستى نه‌جات: 6 بۆ 10 حاڵه‌تمان هه‌بوه که توشبووى شێرپه‌نجه بون و توشى کۆرۆنا بون بۆیه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار و شه‌هید ئاسۆ و نه‌خۆشخانه‌کانى دیکه‌مان کردون بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، به‌داخه‌وه دوو توشبوومان هه‌بو که‌له‌هه‌مان کاتدا توشبووى شێرپه‌نجه بون و توشى کۆرۆنا بون گیانیان له‌ده‌ستدا، که‌له‌وانه‌شه توشبوو و گیانله‌ده‌ستدانى دیکه‌ش هه‌بوبێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى لاى ئێمه‌وه نێردرابێت هه‌ر ئه‌وه‌نده بوه تائێستا. هاوڵاتى: تائێستا چه‌ند پزیشک و کارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا توشى کۆرۆنا بون و ته‌مه‌نیان چۆنه و بارى ته‌ندرستیان چۆنه؟ دکتۆر دۆستى نه‌جات: سێ پزیشک و نۆ کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئێستا له ژێر چاودێریدان ئەو پزیشک و کارمەندانە لە نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکەیان ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە هەموو تووشبووەکان گەنجن و زۆربەیان ئافرەتن، ئێستا کەرەنتین کراون. هاوڵاتى: له‌دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا چیده‌کرێت بۆ رێگرى له ته‌شه‌نه‌کردنى؟ دکتۆر دۆستی نەجات: رۆژانە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵیان هەبووە هەرکەسێک گومانی تووشبوونی لێبکرێت، پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بکه‌ین له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌که‌ماندا. هاوڵاتى: له‌روى ته‌ندروستیه‌وه ڤایرۆسى کۆرۆنا مه‌ترسى زیاتره بۆ توشبویه‌کى شێرپه‌نجه؟ دکتۆر دۆستی نەجات: جانسى ئه‌و توشبوانه‌ى شێرپه‌نجه که‌له‌ژێر چاره‌سه‌ردان زۆر زیاتره له توشبونى که‌سێکى ئاسایى به کۆرۆنا، چونکه توشبوى شێرپه‌نجه به‌هۆى ده‌رمانه‌کانه‌وه به‌رگرى له‌شى داده‌به‌زێت و بۆیه که به‌رگریشت که‌م بێت زیاتر ڤایرۆسه‌که کاریگه‌رى ده‌بێت و بۆیه بێگومان بۆ توشبوى شێرپه‌نجه مه‌ترسیداره. هاوڵاتى: رێنماییت چییه بۆ توشبویه‌کى شێرپه‌نجه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسى کۆرۆنا؟ دکتۆر دۆستی نەجات: داوا له هه‌موو هاوڵاتیان و توشبوانى شێرپه‌نجه‌ش به‌تایبه‌تى ده‌که‌م که‌له‌م ماوه‌ى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنادا تا ده‌توانن خۆیان بپارێزن له به‌رکه‌وتن و ماسک و ده‌ستکێش به‌کاربهێنن و بۆ کارى زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه تا بتوانین به‌هه‌موو لایه‌کمان هۆکار بین بۆ بنبڕکردنى ڤایرۆسه‌که و پاراستنى گیانى هه‌موو هاوڵاتیه‌ک، به‌تایبه‌تیش توشبووى شێرپه‌نده داوایان لێده‌که‌م بۆ ده‌رمان و ده‌رزى تایبه‌ت نه‌بێت سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى هیواش نه‌که‌ن، تا ئه‌م دوو مانگه ئه‌م شه‌پۆله‌ى کۆرۆنا کۆتایى دێت و ئه‌وکات سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کان بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى پشکنینه‌کانیان. نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی یه‌كێكه له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌که هاوڵاتیانیشى دڵنیاکرده‌وه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌خۆشخانه‌ى هیوا داناخرێت و له‌ڕێگه‌ى سێ تیمه‌وه به‌رده‌وام کارى تێدا ده‌کرێت و نه‌خۆشخانه‌که هیچ کاتێک داناخرێت به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى هاوڵاتى له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا وه‌ریگرتووه له رۆژانى پێش بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕۆژانه زیاتر له 600 که‌س سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌که‌ى کردووه جا بۆ وه‌رگرتنى ده‌رمانى پێویست بێت یان بۆ سه‌ردانى کردنى پزیشک بێت. بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا لە سلێمانی هەزار و 878 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 648 کەسیان چاکبوونەتەوە و 63 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
شاناز حه‌سه‌ن کارمەندان و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی پێدانی موچە و دابیننەکردنی مافە سەرەتاییەکانیان مانگرتن لە کارەکانیان راگەیاند. ره‌نجه ئه‌بوبه‌کر کارمه‌ندێکى هاتوچۆیى سلێمانیه و بۆ هاوڵاتى باس له‌وه ده‌کات بۆ داواکردنى موچه که‌یه‌کێکه له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى خۆیان مانیان گرتووه وتى" ناتوانن به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین له‌کارکردن، چونکه بێ پاره هیچ ناکرێت، ئێمه‌ش کرێچین و ماڵ و منداڵمان هه‌یه". ئه‌م کارمه‌نده دوو منداڵى هه‌یه و له‌خانووى کرێدا ده‌ژى، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا" کرێى 4 مانگ قه‌رزدارم، هه‌موو ده‌قه‌یه‌ک خاوه‌ن ماڵه‌که ده‌بینم مردنم خۆشتره". ره‌نجه ئه‌بوبه‌کر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه " له‌م قۆناغه‌دا بێهیوا بوین له‌وه‌رگرتنى موچه‌کانمان بۆیه په‌نامان بۆ مانگرتن بردووه". هاوکات کارمه‌ندێکى دیکه‌ش سه‌ختى ژیانى خۆى گیرایه‌وه وتى" من ته‌مه‌نێکم هه‌یه و کارمه‌ندى هاتوچۆم دوو ساڵى تر خانه‌نشین ده‌کرێم له‌کاتێکدا کریچیم و دووم منداڵى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تم هه‌یه، حکومه‌تیش هه‌ر ئه‌وه‌ى بیرى لێنه‌کاته‌وه ژیانى ئێمه‌یه". عومه‌ر یوسف، ته‌مه‌ن 56ساڵ، خاوه‌نى چوار منداڵه و کریچییه، له‌به‌ر ده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى مانیگرتبوو وتى" به‌داخه‌وه ئه‌م کاره‌م پێ خۆش نیه چونکه ده‌بینم خه‌ڵکانێک که وه‌ک ئێمه هه‌زاران کێشه‌یان هه‌یه هاتون تا مامه‌ڵه‌کانیان بۆ به‌رێکه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ش له‌تاو بێ معاشى توانا‌مان نه‌ماوه". جه‌ختى لوه‌ه‌کرده‌وه"پێویسته حکومه‌ت پلانى هه‌بێت تا هه‌موو مانگێک ئه‌مه رونه‌دات و ماوه‌ى 30رۆژ جارێک موچه وه‌ک مافى خۆمان بداه‌ته موچه‌خۆران". به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى له‌دوو به‌رپرسى ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى مانگرتنى کارمه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى سلیمانى دواى چاوه‌روانیه‌کى زۆر بووه له‌وه‌ى موچه دابه‌ش بکرێت. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که له‌و 400ملیاره‌ى له به‌غداوه بۆ موچه هاتووه 220 ملیارى ماوه‌ته‌وه به‌ڵام تائێستا حکومه‌ت هیچ پلانێکى بۆ دابه‌شکردنى موچه نییه، سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شى وت تاکو ئیستا وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌سه‌ر ئه‌م پرسى نه‌هاتۆته سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دواکه‌وتنىم وچه بکات کارمه‌ندانى توشى بێ‌ئومێدى کردووه بۆیه مانگرتنه‌که‌یان هاوشێوه‌ى کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ى موچه وه‌رده‌گرن. مانگرتنى ئه‌مرۆى کارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانى دواى گردبونه‌وه‌که‌ى دوێنێ به‌شێک له کارمه‌ندان بوو له‌به‌ر ده‌رکى سه‌راى سلێمانى. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه مانگرتنى کارمه‌ندانى هاتوچۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سلێمانى هاوشێوه‌ى ته‌ندروستیه که دوو رۆژ به‌ر له‌ئێستا مانگلاتنیان راگه‌یاند. هاوکات مسته‌فا کازمى سه‌رۆزوه‌زیرانى نوێى عێراق 400ملیارى بۆ موچه‌ى مانگى نیسانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نارد، که له‌دواى ناردنى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵا,کرده‌وه و رایگه‌یاند ته‌نیا 220ملیارى ماوه‌ته‌وه و برى زیاتر له 130ملیارى دراوه‌ته‌وه له قه‌رزى کۆمپانیا و بازرگانه‌کان که بۆ دابینکردنى موچه‌ى مانگى پێشوو قه‌رزى کردووه.
شاناز حه‌سه‌ن جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند نه‌خۆشخانه‌کان له‌لێوارى پڕبوندان ، و ده‌شڵێت:" جێگه‌ى خۆشحاڵیه‌وه له‌پێشتردا خۆمان به‌زۆر به‌دواى توشبوودا ده‌گه‌ڕاین، ئێستا ناوه‌نده‌کانى پکشنین نۆره‌یان بۆ گیراوه که‌سه‌کان خۆیان پشکنین ده‌که‌ن". عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى، له‌سه‌ر پشکى کۆمه‌ڵ، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد له ئه‌مڕۆدا 30 نه‌خۆشى کۆرۆنا هه‌ن بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره و دوانیان ته‌ندروستیان زۆر خراپه. تا ئێستا له‌پارێزگاى سلێمانى هه‌زار و 475 که‌س توشى کۆرۆنا بوون و زیاتر له 800 که‌سیان چاکبونه‌ته‌وه و ئێستا 815 توشبوو له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن. هاوڵاتى: له ئێستادا چه‌ند توشبوو له نه‌خۆشخانه‌کانى پارێزگاى سلێمانى بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره؟ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌داخه‌وه له‌ئێستادا حاڵه‌ته‌کان له‌هه‌ڵکشانێکى زۆر خێرا و به‌رده‌وامدایه خه‌ڵکانێکى زۆر له‌ناو هاوڵاتیاندا توش ده‌بن رۆژانه، خۆیان سه‌ردانى ناوه‌نده‌کانى پشکنین ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش جێگه‌ى خۆشحاڵیه‌وه له‌پێشتردا خۆمان به‌زۆر به‌دواى توشبوودا ده‌گه‌ڕاین، ئێستا که‌سه‌کان خۆیان پشکنین ده‌که‌ن، به‌ژماره 30 نه‌خۆش هه‌یه بارى ته‌ندروستى ناجێگیره و دوانیان ته‌ندروستیان زۆر خراپه هه‌ر ئه‌مرۆش سێ حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانمان هه‌بووه. هاوڵاتى: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى که‌له‌ئێستادا بارى ته‌ندروستیان ناجێگیره ته‌مه‌نیان چۆنه؟ ئایا هیچ یه‌کێک له‌وانه‌یه نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه؟ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌شێوه‌یه‌کى گشتى هه‌ر له یه‌که‌م ساته‌وه ئه‌وه‌مان پشت‌راست کردۆته‌وه، هۆشداریمان داوه‌ته هاوڵاتیان که ئه‌وانه‌ى به‌ته‌مه‌نن یاخود نه‌خۆشیه‌کى درێژخایه‌نیان هه‌یه، زۆرتر له‌که‌سه گه‌نجه‌کان یان ئه‌وانه‌ى که هیچ نه‌خۆشیه‌کیان نیه، ئه‌گه‌رى توشبونیان زیاتره، بۆیه به‌دڵنیایه‌وه زۆربه‌ى زۆریان به‌ته‌مه‌نن و نه‌خۆشیى دیکه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌نییه ته‌نیا ئه‌وانه به ڤایرۆسه‌که ده‌مرن، به‌ڵکو هه‌موو که‌س ئه‌گه‌رى هه‌یه به توندى ڤایرۆسه بگرێت و گیانله‌ده‌ست بدات.بۆنمونه دوێنێ نه‌خۆشمان هه‌بوه زۆر به توندیش ڤایرۆسه‌که‌ى گرتووه ته‌مه‌نى گه‌نجیى بوه، پێشتریش حاڵه‌ت هه‌بوه مردووه ته‌مه‌نى 36ساڵ بوه که‌واته هه‌موو ته‌مه‌نه‌کانى تێدایه. هاوڵاتى: له ئیسَتادا له‌گه‌ڵ زۆربونى حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا و به‌تایبه‌تیش له‌پارێزگاى سلێمانى که‌سێک هه‌ن پزیشکن و رۆژانه رێنمایى خه‌ڵک ده‌که‌ن که بونى ده‌ستکێش و ده‌مامک پێویست نیه، ئایا وایه پێویست نیه؟ یاخود ئه‌و که‌سانه روبه‌روى چ سزایه‌ک ده‌بنه‌وه؟ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: ئێمه رێزمان بۆ دکتۆر کامه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش، به‌ڵام ئێستا ئێمه له‌قۆناغێکداین که پێویستمان به هه‌موو هاوڵاتیانه که رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان په‌یڕه‌و بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین سه‌رکه‌وتو بین به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو هاوڵاتیان و هه‌موو چین و توێژه‌کان و ده‌بێت، بۆیه مه‌سه‌له‌ى ده‌ستکێش و ده‌مامک شتێکى زانستیه و شتێ: نیه ته‌نیا ئێمه و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یڕه‌وى بکه‌ین، به‌ڵکو شتێکه له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا به‌کارده‌هێنرێت و وه ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تى رابردوودا پێویست نه‌بوبێت به‌دڵنیاییه‌وه له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا زۆر زۆر پێویسته، و سودى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا دکتۆرێکه و به ده‌یان دکتۆر هه‌یه که باس له گرنگیه‌که‌ى و سوده‌که‌ى ده‌که‌ن بۆ هاوڵاتیان بۆیه سوده‌که‌ى گه‌وره‌یه و زۆر پێویسته. باسى له‌وه‌شکرد بۆ سزاکه‌ى ئێمه نه‌ک ئه‌و که‌سانه، به‌ڵکو له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک هه‌بوبێت وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سکاڵامان له‌سه‌ر تۆمار کردبێت، درابێتیش به دادگا به‌ڵام ئێستا ئێمه له قۆناغێکداین زۆربه‌ى زۆرى داموده‌زگاکانى حکوه‌مت به ته‌واوى کار ناکه‌ن. هاوڵاتى: له‌ئێستادا تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆش ماوه له‌نه‌خۆشخانه‌کانى پارێزگاى سلێمانیدا؟ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌داتاى ورد لام نیه جێگه‌ى چه‌ند نه‌خۆشمان ماوه له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌کان له لێوارى پڕبوندان و رۆژانه پشکنینێکى زۆرمان هه‌یه که هاوڵاتیان خۆیان بۆ دڵنیایى له‌ته‌ندروستیان دێن و پشکنین ده‌که‌ن، حه‌زده‌که‌م ئه‌وه بگێرمه‌وه ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ک بوم که زۆر دڵم خۆش بوو که هاوڵاتیان سه‌ره‌یان گرتبوو بۆ ئه‌وه‌ى بچن و پشکنین بکه‌ن، ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت خه‌ڵکه‌که له‌ئێستادا خۆى هۆشیاره و به‌ده‌م ته‌ندروستى خۆى و که‌سوکاریه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه دۆخه‌که له‌ئێستا خراپتر بێت نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بن له‌نه‌خۆش. هاوڵاتى: وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چیتان کردووه بۆ کارمه‌ندان و پزیشکان که له ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى حکومه‌تدا که ئه‌مرۆ 48کاتژمێره‌که ته‌واو ده‌بێت بایکۆتى سه‌رتاسه‌رى ده‌که‌ن؟ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: ئه‌وه کێشه‌ى سه‌ره‌کى ئێمه‌یه که که‌مى پزیشک و کارمه‌ند له‌ئێستادا ئه‌وانه‌ى ده‌وام ده‌که‌ن دوباره ده‌بێته کێشه بۆمان بۆیه ئێمه به‌ره‌و روى قۆناغێکى زۆر مه‌ترسیدار ده‌بینه‌وه له‌هه‌موو روێکه‌وه و ئێمه‌ش به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین و وه‌زاره‌ت و حکوه‌مت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانمان ئاگادار درکۆته‌وه له دۆخى پزیشکان و کارمه‌ندان تا بتوانن موچه‌یان بۆ دابین بکه‌ن، ئه‌وشى ورنکرده‌وه: ئێمه پلانى خۆمان داوه‌ته حکومه‌تهیوادارم حکومه‌تیش له‌ئاستى ئه‌و به‌رپرسیاریه‌دا بێت و دۆخى ته‌ندروستى نه‌خاته حاڵه‌تێکى خراپه و چونکه حکومه‌ت حکومه‌تى هاوڵاتیانه‌و ده‌بێت له‌کاتى قه‌یرانه‌کاندا چاوى له هاوڵاتیه‌کانى بێت هیوادارم حکومه‌تى ئێمه‌ش وه‌ک حکومه‌ته‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سیستمى ئیدارى ئێمه لاوازه به‌ڵام حکومه‌تانى وڵاتان هه‌موو که‌رته‌کانى خسته خزمه‌تى که‌رتى ته‌ندروستیه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه حکومه‌ته‌که‌ى ئێمه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو که بتوانێت له‌ئاست داواکارى هاوڵاتیاندا بێت. هاوڵاتى: له‌پارێزگاى سلێمانى چه‌ند نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا و چه‌ند ئوتێل و به‌شه ناوخۆی هه‌یه که‌تایبه‌تن به توشبوانى کۆرۆنا؟ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌ژماره‌ى ورد له‌به‌ر ده‌ستمدا نیه، له800توشبوو زیاتر له‌نه‌خۆشخانه‌کاندان و به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌کان هه‌موویان هیچیان نه‌ماوه پرببن له‌توشبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو ئوتێل دابین کراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که‌ن و به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌کیان نیه ژماره‌یه‌کیش له‌وانه له‌و ئوتێلانه‌دا له‌ژێر چاودێریدان. هاوڵاتى: تائێستا چه‌ند نه‌خۆشمان هه‌یه که به‌ته‌واوى له‌ڤایرۆسه‌که چاکبونه‌ته‌وه؟ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌زاره‌تیش شه‌وى رابردوو رایگه‌یاند له ماوه‌ى ئه‌م دوو سێ هه‌فته‌یه‌دا 432 نه‌خۆش له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و چاکبونه‌ته‌وه که ئه‌مه نیشانه‌یه‌کى باشى هه‌وڵه‌کانى پزیشکان و سه‌رکه‌وتنه‌کانى هاوڵاتیانه به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌دا. هاوڵاتى: به‌پێى ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا تاچه‌ند له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدان؟ هیچ پێشنیارتان کردووه بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان؟ عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د: ئێمه له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوه‌تى نین، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ بونى ئه‌وه‌داین ئاگامان بار‌و ژیانى هالواَتیان بێت و لێشیان تێده‌گه‌ین ده‌زانین بارى ژیانیان قورسه و بارى ده‌رونیان ناجێگیره و نامانه‌وێت ئه‌وه‌نده ى تر باریان قورس بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌و قه‌ره‌باڵخیه‌ى که هه‌ندێک ده‌یکه‌ن به‌تایبه‌ت له‌کاتى ئێواراندا له‌ماوه‌ى 6بۆ12ى شه‌ودا که کافتریا و شوێنه گشتیه‌کان ده‌کرێنه‌وه و جه‌نجاڵى دروست ده‌بێت به‌رده‌وام به‌دواداچونمان هه‌یه و دایان ده‌خه‌ین چونکه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانمانه. له‌کۆتایدا ئه‌وه‌ى دوپاتکرده‌وه هیوادارم هاوڵاتیان له‌وه دڵنیابن له‌وانه‌یه ڤایرۆسه‌که له‌م قۆناغه‌ى ئێستاماندا له‌زۆربه‌ى زۆرى شوێنه‌کاندا هه‌بێت بۆیه پێویسته زیاتر رێنماییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن.
ئارا ئیبراهیم له 72 کاتژژمێرى رابردوودا مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى کاندیدى هه‌شت پۆستى باڵاى بۆ کابینه‌ى نۆیه‌م یه‌کلایکرده‌وه‌و دوو به‌رپرسى یه‌کێتى پشتراستى سه‌رجه‌م ناوى کاندیده‌کانیان بۆ هاوڵاتى کرده‌وه. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌ى یه‌کلایکرده‌وه که ئیستحقاقى حزبه‌که‌یه‌تى بۆ پۆستى وه‌کیل وه‌زیرو سه‌رۆک ده‌سته‌کان. به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتى له‌به‌ر هه‌ستیارى بارودۆخه‌که بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌و ناوانه کرده‌وه‌و وتى:" پێمانوتراوه قسه نه‌که‌ین له‌به‌ر بارودۆخه‌که، به‌ڵام ناوى ئه‌و هه‌شت کاندیده راسته‌و به‌شێکیان نێردراون بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رسومى ده‌ستبه‌کاربوونى له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ ده‌ربچێت". هاوکات، یه‌کێک له کاندیده‌کان که ناوى هاتووه بۆ پۆستێکى حکومى ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى پشتراستکرده‌وه‌و وتى:" به‌ڵێ سه‌رجه‌م ناوه‌کان راستن و بریاره هه‌مووى پێکه‌وه به نوسراوێک بنێردرێت بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رسومى بۆ ده‌ربکرێت". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه پاکێجى کاندیدانى یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بریاره له هه‌فته‌ى داهاتوودا مه‌رسومى بۆ ده‌ربکرێت. ناوى کاندیده‌کانى یه‌کێتى بۆ پۆستى بریکارى وه‌زارو سه‌رۆک ده‌سته بریتین له: یه‌که‌م: لیوا چه‌تۆ صاڵح، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى بۆ بریکارى وه‌زیرى ناوخۆ. دووه‌م: احمد موفتى، براى عدنان موفتى سه‌رۆکى پێووشترى په‌رله‌مان و به‌ڕێوبه‌رى گشتیى له‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان بۆ بریکارى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان. سێیه‌م: په‌روین حه‌مه، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیى بۆ پۆستى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مین. چواره‌م: د. ره‌هێل فه‌ره‌یدون، سکرتێرى پێشووترى کۆمه‌ڵه‌ى خوێندکاران بۆ پۆستى بریکارى وه‌زیرى ته‌ندروستى. پێنجه‌م: ئه‌مه‌ل جلال، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گه‌شتو گوزار. شه‌شه‌م: على عوسمان، جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بۆ پۆستى بڕیکارى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى. حه‌وته‌م: شیلانى کاتب عدل، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌کێتیى بۆ پۆستى بڕیکارى وه‌زیرى داد. هه‌شته‌م:زێندن مولود، جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى سۆران بۆ پۆستى بڕیکارى وه‌زیرى ئه‌وقاف.