هاوڵاتى وه‌زاره‌تی داد-ی ئه‌مەریكی رایگه‌یاند پزیشکێکى به ره‌گه‌ز پاكستانی ده‌ستگیرده‌كه‌ن به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌وڵیداوه هاوكاری ماددی داعش بكات له عێراق و سووریا. وه‌زاره‌تی داد-ی ئه‌مەریكی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 16 ئایارى 2020، به‌یاننامه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند " محه‌مه‌د مه‌سعود له ویلاتی مینیسۆتا هه‌وڵیداوه پاڵپشتی دارایی كه‌تیبه‌یه‌كی رێكخراوی داعش بكات له عێراق و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیدا بۆ ئه‌مەریكا كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌نجامبدات. محه‌مه‌د مه‌سعود- 28 ساڵ له مانگی ئاداری 2020ه‌وه به‌پێی تاوانی تیرۆر له زیندانی كه‌رتی سیربوون له ویلایه‌تی مینیسۆتا زیندانه و رۆژی دووشه‌ممه 11ی ئایار بڕیاری دادگاییكردنه‌كه‌ی ده‌رچوو، به‌ڵام هێشتا لە دادگای ته‌ممیز پێداچوونه‌وه بە بڕیاره‌كه نەکراوە. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد-ی ئه‌مەریكادا هاتووه، مه‌سعود له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به هاورێكانی له سووریا و عێراق. له‌راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ی بی سی 5ی ویلایه‌تی مینیسۆتا-دا هاتووه، (مه‌سعود) مۆڵه‌تی پزیشكی هه‌یه له پاكستان و وه‌ك كارمه‌ندی رایه‌ڵی توێژه‌ر له سه‌نته‌ری كلینیكی سیریوون- ویلایه‌تی مینیسۆتا له ئه‌مەریكا كاریكردووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی فیزای H-B1 هاتۆته ئه‌مەریكا. لەنێوان مانگی كانوونی دووه‌م- ئادار ویستویه‌تی له رێگه‌ی ئوردن-ه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سووریا و به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی برێك پاره‌ی ره‌وانه‌ی داعشه‌كانی كه‌تیبه‌یه‌كی عێراق كردووه. به‌پێی راپۆرته‌كه رۆژی 19ی ئادار له (فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سات- پاول(MSP))-ی مینیسۆتا له‌لایه‌ن تیمی ئۆپراسیۆنی بنبڕكردنی تیرۆر-ی سه‌ر به پۆلیس فیدرالی (ئێف بی ئای) ده‌ستگیركراوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی رووه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلس- كالیفۆرنیا و له‌وێشه‌وه به كه‌شتی ده‌ریایی بچێته توركیا و له‌وێوه بۆ سووریا. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو كه مانگی شوبات، مه‌سعود هه‌وڵیداوه گه‌شتی ئوردن بكات، به‌ڵام به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی ئۆردن گه‌شته‌كه‌ی شكستی هێناوه. ئێف بی ئای له مانگی كانوونی دووه‌می 2020ه‌وه چاودێری مه‌سعود-یان كردووه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه‌ی دراویانه‌تێ. به‌پێی كۆدی نهێنی قسه‌كردن، مه‌سعود ناوی (بی بی) بووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك هه‌بووه. رۆژی 24ی كانوونی دووه‌م (بی بی) په‌یوه‌ندی كردووه به كه‌سێكه‌وه (سی ئێچ ئێس1) گفتوگۆیان له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش كردووه له عێراق و به‌ڵێنی پێداون سه‌ردانی سووریا ده‌كات. ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی داوه سه‌ردانی خوراسان كه ناوچه‌یه‌كه له باكوری خۆهه‌ڵاتی ئێران و درێژ ئه‌بێته‌وه بۆ ئه‌فگانستان. په‌یوه‌ندی له (سی ئێچ 1، سی ئێچ2، سی ئێچ ئێس) له سێ شوێنی جیای عێراق و سووریا و ئێران هه‌بووه. رێكخراوی تیرۆریستی داعش ساڵی 2014 سه‌ریهه‌ڵدا وه‌ك درێژه‌پێده‌ری رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعده، له دوای چوار ساڵی شه‌ڕكردن و دوای رزگاركردنی مووسڵ له عێراق و ره‌ققه له سووریا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه كۆتایی به داعش هاتووه، به‌ڵام تائێستا پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له عێراق و سووریا جموجۆڵیان هه‌یه.
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند پێویسته کار بۆ ئه‌وه بکرێت چیدیکه په‌رله‌مان قۆرغ نه‌کرێت بۆ لایه‌نێکى دیاریکراو، وه کار بۆ ئه‌وه بکرێت دانیشته‌کان بۆ کارکردن بێت له‌سه‌ر مافى ته‌واوى هاوڵاتیان و ده‌ڵێت" ناکرێت ئێمه‌ش تازه به‌تازه په‌رله‌مان بکه‌ینه شوێنى مشتومڕى حزبایه‌تى لایه‌نه‌کان". ئه‌مڕۆ شەش فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوەو لە کۆبونەوەکەدا یاداشتێک دەدەنە پەرلەمان و نارەزایی لە شێوازی کارکردنی پەرلەمان دەردەبڕن و داوای گەرانەوەی رۆڵ و رێز بۆ پەرلەمان دەکەن. عوسمان که‌ریم، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى شه‌ش فراکسیۆنه به‌شدارنه‌بوه‌که‌ى دانیشتنى حه‌وتى مانگ له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتاران، بۆ ئه‌وه‌یه چیدیکه په‌رله‌مان و کارى په‌رله‌مان قۆرغ نه‌کرێت بۆ لایه‌نێکى تایبه‌تى و به‌کاربهێنرێت". باسى له بارودۆخى ته‌ندروستى و ئابورى هه‌رێم کرد‌و وتى" له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا میلله‌ت کێشه‌ى زۆرى هه‌یه، ناکرێت ئێمه‌ش تازه به‌تازه په‌رله‌مان بکه‌ینه شوێنى مشتومڕى حزبایه‌تى لایه‌نه‌کان زۆرینه بتوانێت بریاره‌کانى خۆى بسه‌پێنێت و ئیمه و که‌مینه بمێنینه‌وه و بۆیه ئه‌وانه دۆخى باش نیین هیچ کاتێک له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد نین". ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتیشى" باوه‌ڕم وایه نه‌ک ته‌نیا ئه‌و شه‌ش فراکسیۆنه به‌ڵ:و له‌وانه‌یه فراکسیۆنى پارتیش ئه‌مرۆ بچێته کۆبونه‌وه که ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که‌له ئاینده بریارى کۆبونه‌وه‌کان بکرێت ئه‌ه‌و په‌رله‌مان ده‌بێت تعبیر له راى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى وکوردستان بکات و هه‌وڵبده‌ین چاره‌سه‌رى کێشه‌کى میلله‌ته‌که‌مان بکه‌ین و ئه‌و کێشانه‌ى هه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ته‌که‌مانن کارى له‌سه‌ر بکه‌ین". عوسمان که‌ریم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" شه‌ش فراکسیۆنه‌که پێشتر به‌جیا کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و پرۆژه‌یه‌ک ئاماده‌که‌ن بۆ پێکهاته‌کان و فراکسیۆنى پارتى بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنێک بکرێت به‌گشتى له‌نێوان کۆى فراکسیۆنه‌کان و ناکرێت ئه‌م دۆخه به‌م شێوه‌یه بێت و پێویسته له کۆبونه‌وه‌کانى داهاتودا وه‌ڵامى دروستمان پێبێت بۆ خه‌ڵک". هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه "ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه بزانین و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌وه بزانن ئێمه به‌کۆده‌نگى ده‌توانین له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندى بگه‌ینه ئامانجه‌کانمان و ئه‌وانه‌ى حه‌قى ره‌واى میلله‌ته‌که‌مان و وتى" کاتێک که کۆده‌نگى له‌ناو ده‌چێت و توشى شه‌له‌ل ده‌بێت، به‌رامبه‌ره‌که‌شت به‌شێوازێکى تر له‌گه‌ڵت دێته گفتوگۆ و له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم". ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد " بارودۆخه‌که لێره‌دا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت کۆبونه‌وه‌کان هیچ ئه‌نجامێکیان نابێت، بۆیه پێویسته ئێمه بگه‌ینه رێککه‌وتێک پێش ئه‌وه‌ى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ده‌ستپێبکاته‌وه و ده‌بێت ئاراسته‌یه‌کى دروست هه‌ڵبژێرین و هه‌موو لایه‌نه‌کان بتوانین له‌ئاستى چاره‌سه‌رى کێشه‌کاندا بین چونکه کۆبونه‌وه له‌پێناو کۆبونه‌وه بۆ قۆلکردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان خزمه‌ت به دۆخى ئێستاى په‌رله‌مان و هه‌رێم ناگه‌یه‌نێت". هاوکات عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو شەش فراکسیۆنەی بایکۆتی کۆبونەی پەرلەمان لە ٧-٥-٢٠٢٠ مان کردوە، ئەمڕۆ بۆ شێوازی کاری داهاتوی پەرلەمان کۆدەبینەوە. وتیشی: پێمان وایە کاروباری پەرلەمان بەم شیوەیە بەڕێوەناچێت و ناکرێت ئەوەی لە ٧-٥ رویدا دوبارە ببێتەوە، ناکرێت سەرۆکی پەرلەمان لەناو بینای پەرلەماندا بێت و بەشداری کۆبونەوە نەکات و جێگر و سکرتێری سەرۆک کۆبونەوە بە بەشێک لە پەرلەمانتاران بکەن، وەهەروەها ناکرێت رێز لە رای ٥٣ پەرلەمانتاری فرە حیزب نەگیرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە یاداشتێکی فەرمی داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە لابردنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران نەخەنە بەرنامەی کارەوە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ کۆدەبینەوەو لەم کۆبونەوەیەدا کە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و ئازادی و سەربەخۆکان، یاداشتێک دەدەین بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە تێدا دەنوسین ئێمە بەم شێوازی کارکردنەی پەرلەمان ناڕازین، چونکە پەرلەمان نەیتوانیوە چاو‌دێر بێت بەسەر حکومەتەوە بەڵکوو بوەتە پاشکۆی حکومەت. عەبدولستار مەجید ئەوەشیخستەروو، لەم کۆبونەوەیەدا بڕیار دەدرێت کە ئێمە چۆن کاری داهاتومان بکەین و پەرلەمانیش چۆن کارەکانی بکات.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند توشبوه‌که‌ى ئه‌مشه‌ى سلێمانى کاسبکارێکى ناو بازاڕى سلێمانیه و خۆى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى کردووه بۆ پشکنین و ده‌رچووه که ڤایرۆسى کۆرۆناى هه‌یه و ده‌ڵێت" سه‌رچاوه‌ى توشبووه‌که‌ى نادیاره تا ئێستا نازانرێت له چیه‌وه توشى ڤایرۆسى کۆۆرۆنا بووه". یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" توشبوه‌که‌ى ئه‌مشه‌و پیاوێکى کاسبکارى ته‌مه‌ن 50 ساڵه و له‌ناو بازاڕى سلێمانى کار ده‌کات و به‌رکه‌وته‌ى هیچ توشبویه‌کى پێشتر نییه، و سه‌فه‌ری هیچ وڵاتێکیشى نه‌کردووه به‌م ده‌وربه‌ره، بۆیه سه‌رچاوه‌ى توشبونه‌که‌ى تائێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه". هاوڵاتى: چۆن ئه‌م حاڵه‌ته تۆمارکرا له سلێمانى؟ یاد نه‌قشبه‌ندى: ئه‌و پیاوه خۆى ته‌ندروستى تێکچووه و سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجى کردووه بۆ پشکنیین، دواى ئه‌وه‌ى له پشکنیین ده‌رکه‌وتووه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایه، دواتر دوباره له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به کۆرۆناش پشکنینى بۆ کراوه‌ته‌وه و نپۆزه‌تیف بووه دڵنیا بوینه‌وه که توشى ڤایرۆسه‌که بووه . هاوڵاتى توشبوه‌که به‌رکه‌وته‌ى توشبویه‌کى پێشتره یاخود نا؟زانیارى له‌سه‌ر توشبونه‌که‌ى چۆن بۆى گوازراوه‌ته‌وه؟ یاد نه‌قشبه‌ندى: ئه‌و پیاوه کاسبکاره له‌ناو بازاڕى سلێمانى و به‌رکه‌وته‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵک زۆر بووه، به‌ڵام تائێتا نازانرێت چۆن توشى ڤایرۆسه‌که بووه، چونکه که‌سوکاره‌که‌ى پێشتر که‌سى توشبووى تێدا نه‌بوه واته به‌رکه‌وته‌ى توشبووى تر نیه، وه له‌هه‌مان کاتدا سه‌رفه‌رى هیچ وڵاتێکیشى نه‌کردووه تا بڵێین له‌و وڵاته توشبووه، بۆیه ئێستا له لێکۆڵینه‌وه‌داین سه‌رچاوه‌ى توشبونه‌که‌ى بدۆزرێته‌وه. هاوڵاتى: به‌و پێیه‌ى توشبوه نوێکه که‌سێکه خێزانداره و وه‌له‌هه‌مانکاتدا له‌ناو بازاڕى شارى سلێمانیدا کارى کردووه؟ ئایا پشکنین بۆ که‌سه نزیکه‌کانى و ده‌وربه‌ره‌که‌ى ده‌کرێت؟ یاد نه‌قشبه‌ندى: بێگومان ئێمه تیمێکمان هه‌یه که به‌دواداچون بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کات که به‌رکه‌وته‌ى راسته‌وخۆى له‌ه‌گڵ توشبوه‌که‌دا هه‌بووه و له‌و رێگه‌یه‌وه پشکنین له که‌سه نزیکه‌کانى وه‌رگیراوه و له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى پشکنینه‌کانیانین. هاوڵاتى: له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى وکردستان به‌گشتى و له‌سلێمانى به‌تایبه‌تى به‌و پێیه‌ى حاڵه‌تى نوێ تۆمارده‌کرێت پێتان وایه مه‌ترسیه‌که هه‌ر به‌رده‌وامه؟ یاد نه‌قشبه‌ندى: ئێمه پێشتریش وتومانه مه‌ترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه و بونى ماوه و به‌ڵام دۆخه‌که له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه. وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى زۆر جه‌ختى له‌وه کرده‌وه پێشتر لێکدانه‌وه‌ى جیاواز بۆ وشه‌ى "کۆنتڕۆڵ کردن" کراوه و وتى" کۆنتڕۆڵ کردن به‌ماناى کۆتاى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا نایه‌ت، به‌ڵکو واته دۆخه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵدایه و له‌کاتێکیشدا ئه‌م دۆخه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵدا ده‌مێنێته‌وه، که هاوڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن". له هه‌رێمى کوردستان، کۆى گشتى توشبوان به ڤایرۆسى کۆرۆنا 392 توشبوه، له‌نێویاندا پێنج حاڵه‌تى مردن هه‌یه و375 توشبو چاکبونه‌ته‌وه، 12 توشبوى ئه‌و په‌تایه‌ش له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زانیارى له‌سه‌ر رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان و جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى ده‌خاته‌روو و ده‌ڵێت:" پێش جه‌ژن موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌ش ده‌کرێت وبۆ موچه قه‌رز له سه‌رمایه‌داران کراوه". کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم داهاتى که‌مبووه‌ته‌وه‌و یاساى چاکسازى پێش کۆتایى هاتنى ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه هێزه ئه‌منییه‌کان بایۆمه‌تریان بۆ نه‌کراوه‌و ناویان له‌نێ, لیستى موچه‌خۆرانى بایۆمه‌تریدایه‌و وتیشى:" وه‌زیرى دارایى به‌ته‌فاسیل باسى کردووه که ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌کان بایۆمه‌تریان بۆ بکرێت، چونکه گه‌نده‌ڵیه‌کى زۆرى تێدایه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ده‌رستکارى موچه‌ى پله باڵاکان ده‌کرێت و ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه رێکده‌خرێته‌وه. هاوڵاتى: له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چۆن باسى رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان کراوه؟ فه‌رمانبه‌ران مافى خۆیانه زانیارى له‌باره‌یه‌وه بزانن؟ کوێستان محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر سه‌یرى یاساى چاکسازى بکه‌یت که په‌رله‌مانى کوردستان ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه‌و په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان داوه، مادده‌یه‌کى تێدایه ده‌ڵێت رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان به‌شێوه‌ى دادپه‌روه‌رانه، لیژنه‌یه‌ک پێکهێندراوه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان، رێکخستنه‌وه چۆنه، 13 جۆر ده‌رماڵه هه‌یه پشتبه‌ستوو نییه به هیچ یاسایه‌ک کاتى خۆى به بریارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه، ئه‌وانه نابردرێن ته‌نها رێکده‌خرێنه‌وه، بۆ نمونه من و تۆ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باین، من له پشتى مێزه‌وه دانیشتووم تۆ له‌سه‌ر عه‌مودى، هه‌ندێک جار هه‌ردووکمان وه‌ک یه‌ک ده‌رماڵه‌مان هه‌یه، هه‌ندێجار من هه‌مه که له‌پشتى مێزه‌وه‌م تۆ نییته که له‌سه‌ر عه‌مودى، ئه‌مانه رێکده‌خرێته‌وه‌و ئه‌وه له یاساى چاکسازیدا هاتووه. هاوڵاتى: که‌ى ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان؟ کوێستان محه‌مه‌د: وه‌زاره‌تى دارایى داواى له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان کردووه دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان بۆ بنێرین و ده‌بێت له‌ماوه‌ى مانگێکدا جێبه‌جێ بکرێت، هه‌ر له‌ناو وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى مامۆستاى په‌یمانگایه ده‌رماڵه‌ى مامۆستاى نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌ناو دیوانى وه‌زاره‌تدایه ده‌رماڵه‌ى مامۆستاى هه‌یه، جا ئه‌مه بۆ رێ:خستنه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه و لیژنه‌ى بۆ پێکهاتووه، ئه‌و لیژنه‌یه ده‌بێت له‌ماوه‌ى مانگێکدا ده‌ستنیشانى بکه‌ین. هاوڵاتى:به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم و لێدوانى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم بێت ده‌بێت موچه به‌پێى داهات رێکده‌خرێته‌وه که باس کراوه داهات که‌موبووه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له‌مه چییه؟ کوێستان محه‌مه‌د: له‌ناو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ته‌نها مه‌سه‌له‌ى ده‌رماڵه‌کان باسکراوه‌و باسى موچه نه‌کراوه، ده‌رماڵه‌و پله به‌رزه‌کان ده‌ستکارى ده‌کرێت و رێکده‌خرێته‌وه. هاوڵاتى: باسى بندیواره‌کان کرا که چیتر موچه‌یان پێنه‌درێت؟ کوێستان محه‌مه‌د: جگه له‌وه‌ى له یاساى چاکسازیدا هاتووه، له‌کۆبونه‌وه‌ى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌تایبه‌تى ناوى(بندیواره‌کان) هێندرا که ئه‌وه‌ى ناوى له بایۆمه‌تریدا نییه موچه وه‌رناگرێت، ئه‌وه‌ى بندیواره‌و ناوى له‌بایۆمه‌تریدا نییه موچه وه‌رناگرێت. هاوڵاتى: گومان له‌ناوه‌کانى ناو بایۆمه‌ترى ناکرێت؟ کوێستان محه‌مه‌د: کێشه‌که ئه‌وه‌یه هێزه ئه‌منییه‌کان که ناویان له‌ناو بایۆمه‌تریدا هه‌یه بایۆمه‌تریان بۆ نه‌کراوه و له‌وێدا گه‌نده‌ڵى زۆر هه‌یه، کاک ئاوات وه‌زیرى دارایى به‌ته‌فسیل باسى کرد که ده‌بێت بۆیان بکرێت سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌کان بایۆمه‌تریان نه‌کردووه. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت داهات که‌مى کردووه، پێویست ناکات هاوڵاتیان بزانن حکومه‌ته‌که‌یان ئێستا داهاتى چه‌نده؟ کوێستان محه‌مه‌د: داهاتى ناوخۆ زۆر که‌مى کردووه و پاره‌ى نه‌وت زۆر سوک و ره‌زیک بووه‌و که‌مبووه‌ته‌وه، حکومه‌تى عێراق تا ئێستا پاره‌ى موچه‌ى مانگى نیسانى ئه‌مساڵى نه‌ناردووه، حکومه‌تى هه‌رێم بۆ موچه‌ى ئه‌م مانگه قه‌رزیان له کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاو سه‌رمایه‌دار کردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رکات به‌غدا موچه‌ى نارد بیده‌نه‌وه به سه‌رمایه‌دارو کۆمپانیاکان، به‌ڵام موچه پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان سه‌رۆکى حکومه‌ت وتى هى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌ش ده‌که‌ین. هاوڵاتى: ئه‌و مانگه‌ى دانراوه بۆ رێکخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌کان پێش کۆتایى ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ کوێستان محه‌مه‌د: به‌ڵێ پێش کۆتایى ساڵ ره‌نگه چه‌ند مانگێکى دیکه جێبه‌جێ بکرێت، چونکه هه‌موو مادده‌کانى یاساى چاکسازى ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌وه‌ى بندیواره به سیستمى بایۆمه‌ترى موچه‌که‌ى ده‌بردرێت، وه‌زاره‌تى ناوخۆ په‌یره‌وێک بۆ پاسه‌وانى، ئه‌وه‌ى که‌باس ده‌کرێت مه‌لاو شێخ و جاش و ئه‌مانه هه‌موو پاسه‌وانیان هه‌یه هه‌مووى ده‌بردرێت، مه‌سه‌له‌ن ته‌حدید ده‌کرێت باره‌گاکان چه‌ند پاسه‌وانى هه‌بێت، مه‌کته‌بى سیاسى وا هه‌یه دوو بۆ سێ هه‌زار پاسه‌وانى هه‌یه، ئه‌وانه ده‌بێت هه‌مووى رێکبخرێته‌وه. هاوڵاتى: پرسى لامه‌رکه‌زى لاى حکومه‌تى هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت که یه‌کێکه له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم که بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیش تێیدا به‌شداره؟ کوێستان محه‌مه‌د:ئێمه وه‌کو بزوتنه‌وه‌ى گۆران له‌خولى سێیه‌مى په‌رله‌مان پرۆژه یاسامان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کرد وه‌کو فراکسیۆنى گۆڕان، له‌به‌رئه‌وه گۆران ساحێبى لامه‌رکه‌زییه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین لامه‌رکه‌زى کارگێرى دارایى هه‌بێتو ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆربکرێته‌وه ناکرێت، به‌رێوه‌به‌رى دائیره‌یه‌ک بۆ کرینى زۆرپایه‌ک سێ مانگ اوه‌رێ بکات و بۆى نه‌کردرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاراستنى قه‌واره‌و کیانى هه‌رێمى کوردستانداین،چونکه نه سلێمانى به‌ته‌نها ده‌توانێت ببێته هه‌رێمێک نه هه‌ولێرو دهۆک به‌ته‌نها ده‌توانن ببنه هه‌رێمێک، ئه‌وکاته کیانى کوردستان تێکده‌چێت. کارنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم باسى جێبه‌جێکردنى لامه‌رکه‌زى کردووه، له کۆبونه‌وه‌ى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌خت له لامه‌رکه‌زى کراوه‌ته‌وه‌و که پشتیوانى لامه‌رکه‌زى دارایى و کارگێرى ده‌که‌ین. هاوڵاتى:پرسى دامه‌زراندن ده‌رچوانى زانکۆ‌و په‌یمانگاکان باس ده‌کرێت یا ده‌که‌وێته دواى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى؟ کوێستان محه‌مه‌د: زه‌حمه‌ته دامه‌زراندن بکرێت، چونکه پاره نییه بیده‌یته فه‌رمانبه‌ران، ئیتر فه‌رمانبه‌رى دیکه له‌کوێ داده‌مه‌زرێت. تا ئه‌نجومه‌نى راژه دروست نه‌کرێت و نه‌زاندرێت فه‌رمانبه‌ر له کوێدا زۆره‌و له کوێدا که‌مه‌و رێکنه‌خرێته‌وه، ئێستا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریاریداوه ئه‌نجومه‌نى راژه دروست بکرێت، ئه‌وکاته به‌پێى به‌رنامه‌ى ئه‌نجومه‌نى راژه فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێندرێت.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد(KNK) ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان به پاساوى لاواز گه‌مارۆى که‌مپى مه‌خوریان داوه‌و ناتوانرێت پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کان بگه‌یه‌ندرێنه گه‌مپه‌که. که‌مپى مه‌خمور که به که‌مپى(شه‌هید ڕۆسته‌م جودی) ده‌ناسرێت نزیکه‌ى 12 هه‌زار په‌نابه‌رى کوردى باکورى کوردستانى تێدایه‌و زیاتر له سێ مانگه گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ریان. شۆرش خدر، ئه‌ندامێکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد(KNK) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" که‌مپى شه‌هید ڕۆسته‌م جودی،زیاتر له دوانزه هه‌زار په‌نابه‌رى کوردانى بکورى تێدا ده‌ژین به‌شێوه‌یه‌ک که له بارودۆخێکى زۆر ناهه‌موار ژیان به‌ڕێ ده‌که‌ن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى ناوه‌ند وه‌ک پێویست نه‌یتوانیوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه بکات.بێ هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆردومانانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه ده‌کرێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستانیش به پاساوى لاواز گه‌مارۆیان خستۆته سه‌ر خه‌ڵکه‌که له ژیانى ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌که‌ى دابڕیون، هاتوچۆ له‌سه‌ر که‌مپه‌که قه‌ده‌غه کردووه ڕێگرى ده‌که‌ن له گه‌یاندنى هاوکاریه مرۆیى و پزیشکییه‌کان". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد داواى له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کرد به ئه‌رکى خۆى هه‌ستێت پارێزگارى له یه‌کێتى خاکى عێراق بکات به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌شکرکێشیه‌ى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه ده‌کرێته سه‌ر باشوورى کوردستان و بۆردمانکردنى که‌مپى ڕۆسته‌م جودى له مه‌خمور هه‌ڵوێست وه‌رگرێت. هاوکات هه‌مان داواشى ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان‌و په‌رله‌مانتاران و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کان کرد که هه‌ڵوێستى جدى و نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت تا گه‌مارۆى سه‌ر که‌مپى مه‌خمور کۆتایى پێ بهێندرێت، وتیشى:" یه‌کگرتو و یه‌ک ده‌نگبن له به‌رامبه‌ر پیلانیگێڕى ده‌وڵه‌تى تورکیا، چونکه پیلانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا دژ به هه‌موو پارچه‌کانى کوردستانه،پێویسته ئه‌و له‌شکره‌ى له‌لایه‌ن پارتى یه‌کێتى به‌رامبه‌رى یه‌کیان گرتووه له ده‌ڤه‌رى زینى وه‌رتێ له به‌رامبه‌ر دوژمن به‌کارى بهێنن که ئه‌مه ئامانجى خوێنى شه‌هیدان و داواکارى هه‌موو گه‌لى کورده". دوێنێ سێشه‌ممه 12ى ئایارى 2020 جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد به‌هۆى گه‌مارۆ خستنه سه‌ر که‌مپى په‌نابه‌رانى باکورى کوردستان ده‌گرێت و به "شه‌رمه‌زارییه‌کى گه‌وره" وه‌سفى کرد. جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان رایگه‌یاند "دانیشتووانى مه‌خمور کوردن، خزمه‌تیان به کورد کردووه، شه‌هیدیان داوه و به‌هایان خوڵقاندووه، چۆن ده‌بێت پارتى به‌رده‌وامى به‌و گه‌مارۆیه بدات، له کاتێکدا مه‌ترسیى ڤایرۆس هه‌یه، هیچ هۆکاریکى نییه، پارتى ناتوانێت ئه‌مه بۆ کورد و مرۆڤایه‌تى ڕوون بکاته‌وه، ئه‌مه هیچ خزمه‌تێک به پارتى و به کورد ناکات، سیاسه‌تى پارتى دژى مه‌خمور شه‌رمه‌زارییه‌کى گه‌وره‌یه". بایک داواشى له پارتى کرد کۆتایى به گه‌مارۆدانى مه‌خمور بهێنێت و وتی: "داوا له پارتى ده‌که‌م که ئه‌م شه‌رمه‌زارییه له‌سه‌ر خۆى و کورد هه‌ڵگرێت، ئه‌گه‌ر پارتى درێژه به‌م سیاسه‌ته بدات زیانى پێده‌گات، چونکه هه‌موو که‌سێک دژى ئه‌م سیاسه‌ته‌یه، گه‌لى کورد شتێک که خزمه‌تى نه‌کات قبوڵى ناکات، دژى ده‌وه‌ستێت و ده‌یوه‌ستێنێته‌وه، بۆیه ده‌ڵێم؛ پێویسته پارتى کۆتایى به‌و سیاسه‌ته هه‌م له وه‌رتێ و هه‌م له مه‌خمور بێنێت".
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌ئێستادا مه‌ترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌کو خۆى به‌رده‌وه‌مه و پێویسته رێکاره‌کان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌سه‌ر ئاستى تاکه‌که‌سى زۆر گرنگى پێبدرێت. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم له چاوپێکه‌تونه‌که‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى زۆر جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه نابێت له خۆپارێزى و رینماییه‌کان سارد بینه‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا هاتوچۆى نێوان شاره‌کانى هه‌رێم و عێراق ئاسایى ده‌کرێته‌وه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"له‌ئێستادا مه‌ترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌کو خۆى به‌رده‌وه‌مه و پێویسته رێکاره‌کان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌سه‌ر ئاستى تاکه‌که‌سى زۆر گرنگى پێبدرێت هه‌ربۆیه ئێستا ناتوانێت قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوى هه‌ڵگیرێت و ده‌شتوانیین بلێن تائێستا سه‌رکه‌وتوو بوین، به‌ڵام نازانین داهاتوو چۆن ده‌بێت و بۆیه نابێت هیچ کات ساردبونه‌وه‌مان پێوه دیاربێت به‌رامبه‌ر رێنماییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى". له ئێستاشدا زۆرهاوڵاتى هه‌رێمى کوردستان ماون و له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه نه‌یانتوانیوه بگه‌رێنه‌وه بۆیه حکومه‌تى هه‌رێى کوردستان بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه به‌رده‌وامه و تائێستا 800که‌س گه‌رێنراونه‌ته‌وه. وته‌بێژى ته‌ندروستى وتیشى" هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى تائێستاش هاوڵاتى هه‌رێمن و له‌ده‌ره‌وه‌ن به‌هاوکارى حکومه‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌گه‌رێندرێنه‌وه و له فرۆکه‌خانه‌کان وه‌رده‌گیرێن و پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و بۆماوه‌ى 14 رۆژ که‌ره‌نتین ده‌کرێن و دواتر دوباره پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و له‌ته‌ندروستیان دڵنیا ده‌بینه‌وه ئه‌و کات تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگا ده‌بن". له‌دواى لابردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه‌و کردنه‌وه‌ى به‌شێکى زۆرى دوکان و بازاڕه‌کان به‌رده‌وام لیژنه‌کانى قایمقامیه‌ت و لیژنه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌سه‌ردانى شوێنه‌کاندان بۆ چاودێرى و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى. محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد "به‌رده‌وام لیژنه‌کانى پشکنین و به‌دواداچون وه‌زاره‌ت و لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى شاره‌کان هه‌مویان به‌رده‌وام له پکشنین به‌رده‌وامن به‌پێى ئه‌و شوێنانه‌ى کارى تێداده‌کرێت و هه‌ر شوێنێک به‌پێى کاره جیاوازه‌کان لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه و چاودێرى ده‌که‌ن هه‌رکاتێک رینماییه‌کانى جێبه‌جێنه‌کرد روبه‌روى سزاى یاسایى ده‌بنه‌وه". وته‌بێژى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ى که به‌کارهاتووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه" توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێم نه‌ماوه" ماناى ئه‌وه‌نییه مه‌ترسى ڤایرۆسه‌که نه‌ماوه چونکه ئه‌م په‌تایه له‌هه‌موو جیهان بونى هه‌یه و مه‌ترسیه‌که‌ى هه‌ر به‌رده‌وامه و رۆژانه حاڵه‌تى نوێى توشبون و مردن تۆمار ده‌کرێت بۆیه ناتونرێت بایه‌خى پێنه‌درێت و مه‌ترسیه‌که‌ى پشگوێخرێت". له‌ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌که هه‌واڵى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسێکى نوێ له هه‌ندێک وڵات له میدیداکان بڵاوده‌بێته‌وه، وه‌ک ئه‌مریکا که باس ده‌کرێت تائێستا 85منداڵ توشى ڤایرۆسه بووه و زیاتر ئه‌وه توشى که پێشتر ڤایرۆسى کۆرۆنایان گرتووه و چاکبونه‌ته‌وه یاخود له وڵاتى چین له ناوه‌ندى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرنابوو، باس له سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسێکى نوێ ده‌کرێت . وته‌بێژه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتیشى" تائێستا ده‌رباره‌ى بونى ڤایرۆسێکى نوێ له‌هه‌ندێک وڵات که باس ده‌کرێت هیچ زانیارى زانستى و باوه‌رپێکراو نییه، ته‌نیا له‌میدیاکانه‌وه باس ده‌کرێت، و بۆیه زانیارى تازه و باوه‌رێپێکراوم ده‌ست نه‌که‌وتووه". هاوکات پێش 10ئایارى2020 فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر پێشنیارى کرد هاتوچۆى نێوان شاره‌کان بکرێته‌وه. محه‌مه‌د قادر ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه"وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زۆر جه‌خت له‌سه‌ر سنوردارکردنى هه‌موو جۆره به‌رکه‌وتنێک ده‌که‌ینه‌وه له‌ناو شاره‌کان، وه له‌نێوان شاره‌کانیشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شێک له پارێزگاره‌کانى باشور تاراده‌یه‌ک رێکار و رێنماییه‌کانیان جیاوازه له‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆیه ئێمه نامانه‌وێت راسته‌وخۆ به‌رکه‌وتنمان هه‌بێت و تا ئه‌و کاته‌ى ژیان له‌هه‌موو جیهاندا ئاسایى ده‌بێته‌وه، وتا دڵنیا ده‌بین زیاتر و له‌وانه‌شه له‌ماوه‌یه‌کى کورتى داهاتوودا بریارى کردنه‌وه‌ى هاتوچۆى نێوان شاره‌کانیش بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و ده‌وه‌ستێته سه‌ر بارودۆخى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ناوچانه‌دا". ،
ئارا ئیبراهیم دوو په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کگرتووى ئیسلامى ره‌خنه له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌گرن سه‌ره‌راى چه‌ندین کۆبونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه‌کانى(پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) هیچ پۆستێک نه‌دراوه به لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى. 7ى ئایارى 2020 په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به‌خشى به مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى عێراق و 15 وه‌زیر، وه‌زاره‌ته‌کانى نه‌وت و ده‌ره‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ریان دواخراو و چه‌ند وه‌زاره‌تى دیکه ده‌نگى پێ,یستیان نه‌هێنا که داد‌و بازرگانى و کۆچ و کۆچبه‌ران و گه‌شتوگوزار بووه. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، پارتى دوو کاندیدى هه‌یه بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق( فوئاد حوسێن ئه‌گه‌ر سه‌رى نه‌گرت، سه‌یوان بارزانى برازاى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى، یه‌کێتى نیشتمانى خالید شوانى کاندید کردووه بۆ وه‌زاره‌تى داد‌و که‌رکوکییه‌کانیش کاندیدى دیکه‌یان ئاماده کردووه بۆ ئه‌و پۆسته). جه‌مال کۆچه‌ر، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" پارتى و یه‌کێتى له به‌غدا به جیا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى و لایه‌نه‌کانى ێراق کرد‌و هه‌ریه‌که‌و بۆ خۆى تا پشکى خۆى وه‌ربگرێت، هیچ حسابێکیان بۆ لایه‌نه‌کانى گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو نه‌کردووه". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ى له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام دران بۆ یه‌کریزى و یه‌ک هه‌ڵوێستى له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه بووه که هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌پێى ئیستحقاقى خۆیان پۆست وه‌ربگرن له‌پێناو خزمه‌تکردنى خه‌ڵک، وتیشى:" پارتى و یه‌کێتى به‌ئێستاشه‌وه بۆ خۆیان هه‌وڵیانداوه‌و له‌سه‌ر پرسى پۆسته‌کان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به لایه‌نه‌کانى دیکه‌وه نه‌کردووه". جه‌مال کۆچه‌ر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ته‌نانه‌ت بۆ ده‌نگدان به کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى، سه‌رکۆ وه‌زیرانى نوێى عێراق پارتى ته‌نها ته‌له‌فونێکیان بۆ سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو کردووه‌و که بزانن بۆچونیان چییه له‌سه‌ر کازمى" هیچ شتێکى دیکه‌یان نه‌وتووه". سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه، "ئه‌م حسابنه‌کردنه" بۆ لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى زه‌ره‌ر له یه‌کریزى و ته‌بایى نێوان لایه‌نه‌کان ده‌دات له به‌غداو کاریگه‌رى له‌سه‌ر پرسى کورد ده‌بێت، وتیشى:" ئێمه به‌هه‌موو توانامانه‌وه به‌رگریمان له مافه‌کانى گه‌لى کورد کردووه له پرسى بودجه‌و داراییى و ئیستحقاقى گه‌لى کورد له په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام پارتى و یه‌کێتى بۆ خۆیان پۆستیان وه‌رگرتووه". له‌پێش راسپاردنى مسته‌فا کازمى بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، پێشتر له مانگى شوباتى 2020 ئه‌وکاته‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق راسپێردرا بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق و دواتر شکستى هێنا، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى(پارتى، یه‌کێتى، گۆران، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) به‌ئاماده‌بونى جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و ره‌شنوسێک ئاماده کرا تا به‌پێى ئیستحقاقى لایه‌نه‌کان پۆسته‌کانى به‌غدا دابه‌ش بکرێت. پارتى له په‌رله‌مانى عێراق 25 کورسى و یه‌کێتى 18 و گۆڕان 5 و کۆمه‌ڵ 2 و یه‌کگرتوو 2 کورسیان له په‌رله‌مانى عێراقدا هه‌یه. جه‌مال کۆچه‌ر وتیشى:" ئێمه ده‌زانین له دابه‌شکردنى پۆسته‌کانى به‌غدا مه‌رج نییه یه‌ک که‌سى ناو حزبه‌کانى پارتى یا یه‌کێتى بتوانن بریار بده‌ن، ره‌نگه ئه‌و خواسته‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌یبووه بۆ دابه‌شکردنى پۆسته‌کان و ئیستحقاقى لایه‌نه‌کان هه‌موو بریاره‌کان له‌ناو حزبه‌که‌یدا لاى ئه‌و نه‌بێت". په‌رله‌مانتارێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت پێشتر دژى ئه‌وه بووه گۆران به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بکات، چونکه ده‌یزانى ئه‌نجامه‌که‌ى به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌بێت. کاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"پارتى یه‌کریزى ته‌نها وه‌کو دیکۆرو دروشم ده‌وێت، یه‌کریزى لاى ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ببیته پاشکۆى ئه‌و ئه‌وان چیان وت ئه‌وه جێبه‌جێى بکه‌یت و ببیت به داش دامه‌ى ئه‌و، بۆیه ئه‌و بۆچونه‌مان له‌گه‌ڵ براده‌رانى خۆشمان له‌ناو گۆران باسکردووه که هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یه له کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌شدار بین و ببین به به‌شێک له‌و سینارۆیو نمایشه‌وه ده‌یه‌وێت به‌ناوى هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه بچێت دانوساندن بکات له‌به‌غدا". هه‌روه‌ها وتیشى:" پارتى له‌دانوساندنه‌کانیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ناوى کورده‌وه ده‌چێت، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌که‌ى کار ده‌کات و پۆسته‌کان بۆ خۆى وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێکى گه‌وره‌ى داوه له پێگه‌ى کورد و لاوازى کردووه، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى شه‌ر له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌کانى کورد بکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆته شه‌رو ململانێ له‌سه‌ر پۆسته‌کان و به‌و هۆیه‌وه کورد له چوار وه‌زاره‌ته‌وه ته‌نها سێ وه‌زاره‌تى بۆ دیارى کرا". کاوه محه‌مه‌د پێشیوابوو ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامیدا،"یاریکردن و ئیستغلال کردن بووه به لایه‌نه‌کانى گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ،بۆیه دژى ئه‌وه‌بووم که گۆران به‌شدارى کردووه".
ئارا ئیبراهیم سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند رۆژى دووشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ناچێت و سه‌رۆکى په‌رله‌مان له سلێمانییه، ده‌شڵێت:" سۆران عومه‌ر بۆ خۆى به‌شدارى نوسینه‌وه‌ى په‌یره‌وى ناوخۆى کردووه‌و به‌پێمادده‌ى 24 له‌و په‌یره‌وه ده‌توانێت به‌شدارى دانیشته‌کانى په‌رله‌مان بکات". رۆژی رابردوو، مونا قاهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" رۆژی دووشەممە پەڕلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەكات و میوانداری وەزیری تەندروستی دەكات". مونا قه‌هوه‌چى، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" سبه‌ینێ دووشه‌ممه 11ى ئازار کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌رێوه‌ناچێت، سه‌رۆکى په‌رله‌مان له سلێمانییه‌و کۆبونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى هه‌بووه، هه‌رکات کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدرێت رایده‌گه‌یه‌نین". رۆژى 7ى ئازارى 2020 به‌ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى فراکسیۆنى پارتى(45) کورسى و که‌میایه‌تییه‌کانى مه‌سیحى و تورکمان و ئه‌رمه‌ن(11) کورسى ده‌نگى 1 کورسى لیستى سه‌رده‌م پارێزبه‌ندى له‌سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ڵگیراو فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێى و ئازادى و یه‌کگرتوو بایکۆتیان کرد که 53 کورسى په‌رله‌مانین. قه‌هوه‌چى ده‌شڵێت هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ به‌پێى مادده‌ى 24 بووه له په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان بووه، وتیشى:" سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان بووه‌و به‌پێى په‌یره‌وه‌که دواى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى، هه‌ر په‌رله‌مانتاره‌و ده‌توانێت به‌شدارى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان و به‌دواداچونه‌کان بکات وه‌ک هه‌ر په‌رله‌مانتارێکى دیکه". مونا قه‌هوه‌چى وتیشى:" سۆران عومه‌ر ده‌بێت بچێته دادگا له‌سه‌ر ئه‌و سکاڵایه‌ى که له‌لایه‌ن داواکارى گشتییه‌وه له‌سه‌رى هه‌یه‌تى، دواى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى دۆسیه‌که پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتارى پێ ده‌درێته‌وه". ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى کوردستان گله‌یى زۆر له ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان ده‌که‌ن که به‌دواداچون بۆ بژێوى ژیانى هاوڵاتیان و دواکه‌وتنى موچه ناکه‌ن، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان وتى:" وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم پێش چونه‌وه‌یان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کۆبونه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م پرسى دارایى نێوان هه‌ردوولایان باس کردووه‌و باسى دۆخى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمیان کردووه، چاوه‌رێین ئه‌و وه‌فده جارێکى دیکه پاش گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌گه‌ڵیان کۆببینه‌وه". مونا قه‌هوه‌چى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان گرنگى و ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌دات به دۆخى ژیانى هاوڵاتیان و هه‌ر شتێک له‌تواناى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌ماندا بێت کردوویه‌تى و ده‌یکات.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند پارێزگار پێشنیارى کردووه هاتوچۆ له هه‌ولێر بۆ هه‌موو شاره‌کانى هه‌رێم و عێراق ئاسای بکرێته‌وه. بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بدات، پارێزگاری هه‌ولێریش رایگه‌یاندووه كه پێشنیازی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كانیان كردووه. به‌یار فاتح، وته‌بێژى پارێزگارى هه‌ولێر، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر پێشنیارى کردووه هاتوچۆى نێوان شاره‌کان ئاسایى بکرێته‌وه". به‌یار فاتح، باسى له‌وه‌شکرد" توشبویه‌کى که‌م له پارێزگاى هه‌ولێردا ماوه و رۆژانه چاکده‌بنه‌وه و ده‌گه‌رێنه‌وه ماڵه‌وه". وته‌بێژى پارێزگارى هه‌ولێر وتیشى" پێشنیارمان کردووه هاتوچۆى نێوان شاره‌کانى هه‌رێم و شاره‌کانى عێراقیش هه‌مووى بکرێته‌وه و سه‌رجه‌م رێگاکان به روى هاتوچۆ و هاوڵاتیاندا بکرێته‌وه". هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه" ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ بریارى تازه ده‌دات و زۆر پێشنیارى نوێ له‌به‌ر ده‌ستدایه و کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت". ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئایاری 2020، کاتژمێر 12ی شەو، دوای هەشت قۆناغی نوێکردنەوەی، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ بڕیارێکیش بۆ درێژکردنەوەی نەدراوە. لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت لە رۆژی 11ی ئایارەوە، بە مەرجی خۆپارێزی و رێکاری تەندروستییەوە، دەست بە دەوام بکەنەوە. هاوکات، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش بڕیاریدا، لە رۆژی 11ی ئایارەوە دەرگای مزگەوتەکان بە رووی نوێژخوێناندا بکرێنەوە. قەدەغەی هاتوچۆ لە 14ی مانگی ئازارەوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر راگەیەندرا، و دواتر پارێزگاکانی دیکەی گرتەوە، لەوکاتەشەوە هەشت جار قەدەغەی هاتوچۆ درێژکراوەتەوە.
هاوڵاتى عومه‌ر ئۆجالان په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په)و برازاى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رایگه‌یاند:"له‌ناو ڕاى گشتى کورددا بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى هه‌وڵێکى گه‌وره هه‌یه، پێویسته هێزه کوردیه‌کان به پێى ئه‌و هه‌وڵانه بجووڵێنه‌وه". عه‌بدوڵلا ئۆجالان، رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) که له زیندانى دوورگه‌ى ئیمڕالى ڕاگیراوه، دواى 21 ساڵ بۆ یه‌که‌مینجار له ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئۆجالانى براى قسه‌ى کرد و په‌یامێکى راگه‌یاند که ئۆجالان ئاماژه‌ى به پرۆتۆکۆلى ساڵى 1982 له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا و په‌یامه‌که‌ى ئاڕاسته‌ى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) و پارتى دیموکرات و یه‌کێتى نیشتمانى کرد و وتی، "پێویستیى کورد به عه‌قلیه‌تى ئێره بۆ تۆ و ئێره بۆ من نییه. پێویستى کورد به ئاشتى و یه‌کێتى هه‌یه". عومه‌ر ئۆجالان په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ى ڕوحا که له‌هه‌مانکاتدا برازاى عه‌بدوڵلا ئۆجالان ڕێبه‌رى گه‌لى کورده، له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا که ئاژانسى فورات نیوز له‌گه‌ڵی ئه‌نجامى داوه ده‌ڵێت:"گۆشه‌گیرى هه‌ندێکجار قوڕس و هه‌ندێک جار له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌ڤه‌کان سووک ده‌کرێت. کرده‌وه‌کانى به‌رانبه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان نایاسایى یه و جێگایان له‌ناو یاسادا نابێته‌وه. ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌کى سیاسى ده‌جووڵێته‌وه و به پێى دۆخه‌که گۆشه‌گیرى قوڕس ده‌کات". عومه‌ر ئۆجالان راشیگه‌یاند، عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى گه‌لى کورد چه‌ندین جار بۆ به‌دیهاتنى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی، بانگه‌وازى گرنگى کردووه که له سه‌ره‌تاى تێکۆشانى گه‌لى کورد و تا ئێستا، وتیشى:" پێشتر به‌ڕێز ئۆجالان نامه‌ى بۆ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى په‌ده‌که و جه‌لال تاڵه‌بانى سکرتێرى یه‌نه‌که ناردووه و تیشکى خستووه‌ته سه‌ر رۆحى نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڕێز ئۆجالان له نامه‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه کردبوو که،' ئه‌مانه سیاسه‌تى کورد به ده‌ستى کورد کوشتنه. کورد هیچ سوودێک له‌مه نابینێت". عومه‌ر ئۆجه‌لان جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که ده‌بێت یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى وه‌ک بنچینه ته‌ماشا بکرێت" ده‌بوایا به‌ر له 40 ساڵ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى بونیاد نرابا. ئه‌و مرۆڤانه‌ى لێره ده‌ژین کوردن، ئه‌گه‌ر خوێن بڕژێت، هیچ ناتوانێت له ژێر ئه‌م باره ده‌رچێت. ئه‌م په‌یامه‌ى من، هه‌م بۆ قه‌ندیل و هه‌میش بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و خانه‌واده‌ى بارزانى و تاڵه‌بانییه و خه‌ڵکى باشوره". هاوکات، له‌و چاوپێکه‌وتنه‌یدا، برازاکه‌ى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که‌ئۆجالان به رێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه ئاگادارى رووداوه‌کانى زینى وه‌رتێ بووه و وتی:" تیشکى خسته سه‌ر په‌یمانى ساڵى 1982. به‌ڕێز ئۆجالان به رێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه کرد که له ساڵى 1982له گه‌ڵ ئیدریس بارزانى په‌یمانى ئیمزا کردووه که له نێوان هێزه کوردیه‌کاندا شه‌ڕ و پێکدادان روونادات. بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى براکوژى و ئاڵۆزى له نێوان هێزه کوردیه‌کاندا دروست نه‌بێت، به‌ر له 38 ساڵ هه‌وڵداروه. پێویسته ئه‌وه‌ى که به پێى کات ئه‌م په‌یمانه نوێ بکرێته‌وه". په‌رله‌مانتاره‌که‌ى هه‌ده‌په پێشیوابوو " ده‌یبینین جموجوڵه‌کانى په‌ده‌که(پارتى دیموکراتى کوردستان) له زینى وه‌رتێ زیان به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى ده‌گه‌یه‌نتێت....پێویسته به‌رپرسانى باشوور به عه‌قلێکى سه‌لیم و فراوان بیر بکه‌نه‌وه، هیچ کوردێک له‌و ئاڵۆزیه‌ى زینى وه‌رتێ سوود به‌ده‌ستناهێنێت و زیانێکى گه‌وره به گه‌لى کوردستان ده‌دات."
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ روویداوه‌و پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ وه‌رگیراوه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌وه بووه که "سۆران عومه‌ر زیاده‌رۆیى کردووه‌و ته‌شهیرى کردووه، ناکرێت په‌رله‌مانتار له سه‌رو یاساوه بێت". به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بووی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى کوردستان، هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له هه‌ریه‌ک له ئومێد خۆشناو و عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و شیرین ئه‌مین ڕه‌تکرایه‌وه، به‌ڵام پارێزبه‌ندی له سۆران عومه‌ر وه‌رگیرایه‌وه. هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نوسراوێکى فه‌رمیدا که له سایتى په‌رله‌مان بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه که به‌پشتبه‌ستن به‌حوکمى بڕگه‌ى (چواره‌م و پێنجه‌م)ى مادده‌ى (24) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار (سۆران عمر سعید)، په‌رله‌مانى کوردستان له‌دانیشتنى ژماره (4)ى ئاسایى خۆیدا که رۆژى پێنجشه‌مه رێکه‌وتى 7/5/2020 به‌ڕێوه‌چوو. نوسراوه‌که به واژۆى هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان بڕیارى ژماره (4) ده‌رکردو تیایدا ئاماژه به‌وه‌دراوه که بڕیاره‌که له رۆژى ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و له رۆژنامه‌ى فه‌رمیى وه‌قایعى کوردستان بڵاو ده‌کرێته‌وه که ئاراسته‌ى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى 1ى سلێمانى و هه‌ولێر کراوه. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ رویداوه ته‌نها پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر وه‌رگیراوه‌ته‌وه که دادگا به‌بێ په‌رله‌مان ده‌توانێت بانگێشتى بکات، ئه‌گینا ده‌توانێت وه‌ک په‌رله‌مانتار کارى خۆى و به‌دواداچونیش بکات". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، له‌سیستمى په‌رله‌مانیدا زۆرینه‌و که‌مینه شتێکى ئاساییه‌و به زۆرینه پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر وه‌رگیراوه‌ته‌وه، وتیشى:" سۆران عومه‌ر زۆر زیاده‌رۆیى کردووه‌و به‌رده‌وام بووه له‌سه‌رى، ئه‌مڕۆو دوێنێش له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌کانیدا ته‌شهیرى کردووه، ئه‌مه ده‌بێت سنورێکى بۆ دابنرێت و بوه‌ستێندرێت". وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌گه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌کانى له‌به‌رده‌ستدایه بابچێته به‌رده‌م دادگا‌و به‌رگرى له خۆى بکات تا دۆسییه‌که‌ى یه‌کلایده‌کاته‌وه. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له‌ناو فراکسیۆنى پارتیدا، په‌رله‌مانتار به‌همه‌ن کاکه عه‌بدوڵا، له گه‌رمیان سکاڵاى له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌و تا ئێستا پارێ.به‌ندى له‌سه‌ر لانه‌دراوه، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى، وتى:" ئه‌مڕۆ به‌همه‌ن کاکه عه‌بدوڵا له‌ناو په‌رله‌ماندا نه‌بووه‌و هیچ که‌سێکیش داواى لابردنى پارێزبه‌ندییه‌که‌ى نه‌کردووه، هه‌رکاتێک داوا کرا ئاساییه خۆ لابردنى پارێزبه‌ندى کۆتایى دنیا نییه". ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌همه‌ن کاکه عه‌بدوڵا، ته‌قه له باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى کراوه له گه‌رمیان و ئه‌و ته‌قانه‌ى کراون له شوێنى دیکه‌وه بووه نه‌ک له ناوچه‌ى پارتییه‌وه کرابێت و ئه‌وى پێ تۆمه‌تبار بکرێت. له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مه کوده‌تا بووه پارتى به‌سه‌ر په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاراندا کردوویه‌تى که به‌ده‌نگى فراکسیۆنى پارتى و که‌مینه‌کان و لیستى سه‌رده‌م پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێ و یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوون، پێشه‌وا هه‌ورامى وتى:" له سیستمى په‌رله‌مانیدا به زۆرینه‌و که‌مینه بریاردراوه‌و شتێکى ئاساییه".
شاناز حه‌سه‌ن لێسه‌ندنه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر کاردانه‌وه‌ى به‌دواداهات و یه‌کێتى و گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و یه‌کگرتوو ده‌نگیان پێینه‌دا و پارتى و که‌مایه‌تییه‌کان و له‌گه‌ڵ کورسیه‌که‌ى لیستى سه‌رده‌م ده‌نگیان پێداوه. به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بووی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى کوردستان، هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له هه‌ریه‌ک له ئومێد خۆشناو و عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و شیرین ئه‌مین ڕه‌تکرایه‌وه، به‌ڵام پارێزبه‌ندی له سۆران عومه‌ر وه‌رگیرایه‌وه. هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نوسراوێکى فه‌رمیدا که له سایتى په‌رله‌مان بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه که به‌پشتبه‌ستن به‌حوکمى بڕگه‌ى (چواره‌م و پێنجه‌م)ى مادده‌ى (24) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار (سۆران عمر سعید)، په‌رله‌مانى کوردستان له‌دانیشتنى ژماره (4)ى ئاسایى خۆیدا که رۆژى پێنجشه‌مه رێکه‌وتى 7/5/2020 به‌ڕێوه‌چوو. نوسراوه‌که به واژۆى هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان بڕیارى ژماره (4) ده‌رکردو تیایدا ئاماژه به‌وه‌دراوه که بڕیاره‌که له رۆژى ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و له رۆژنامه‌ى فه‌رمیى وه‌قایعى کوردستان بڵاو ده‌کرێته‌وه که ئاراسته‌ى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى 1ى سلێمانى و هه‌ولێر کراوه. عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: "ھیچ فشار و چاوسورکردنه‌وه‌یه‌ک ناتوانێت بمان وه‌ستێنێت له قسه‌ى حه‌ق و دژایه‌تى ده‌سه‌ڵاتێکى دز و گه‌نده‌ڵ، ئێمه به‌رده‌وامین، ئێوه‌ش چیتان پێده‌کرێت درێغى مه‌که‌ن". بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند ئه‌وان هه‌ر زوو به ڕه‌سمى لایه‌نى پارتیمان ئاگادارکرده‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین ناوى په‌رله‌مانتارى گۆرانى تێدابێت و ده‌ڵێت" بروام وایه په‌یوه‌ندى به ئه‌وه‌وه هه‌یه که‌یسه‌که‌ى سۆران عومه‌ر په‌یوه‌ندى به سه‌رۆکى حکومه‌ته‌وه هه‌یه". جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"وه‌ک گۆران هه‌ر زوو به ره‌سمى پارتیمان ئاگادار کردۆته‌وه که نابێت ناوى په‌رله‌مانتارى ئێمه‌ى تێدابێت و به‌گشتى له‌گه‌ڵ کۆى پرۆسه‌که نین، هه‌ر بۆیه بایکۆتمان کرد و نه‌چوینه دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مانه‌وه". ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد پارتى خۆى مه‌به‌ستى نه‌بووه ده‌نگ به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتاره‌کانى گۆڕان بدات، وتیشى:"لێسه‌ندنه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر زیاتر په‌یوه‌ندى به سه‌رۆکى حکومه‌ته‌وه هه‌بوه و ئه‌ویش که‌سێکى کاریگه‌رى ناو پارتییه ". ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت هه‌رێمى کوردستان که‌وتووه‌ته قه‌یرانێکى دارایى گه‌وره‌وه‌و نه‌ده‌بوو پرسى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتاران دانیشتنى بۆ بکرێت. زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"ئێستا ماوه‌یه‌که هه‌رێم که‌وتۆته قه‌یرانێکه‌وه، به‌تایبه‌تى نه‌بونى موچه که بۆته خالێکى لاوازى ئه‌م هه‌رێمه، بۆیه پێمان باش بوو به‌ده‌ستپێکردنى کۆبونه‌وه‌کان به کێشه‌ى خه‌ڵک ده‌ستپێبکه‌ین نه‌ک هه‌موو کێشه‌کان بکه‌ینه سه‌ر پارێزبه‌ندى و هه‌ڵگرتنى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێک". په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى پێشیوابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان یاسا سه‌روه‌ربێت هیچ که‌سێک له‌سه‌رو یاساوه نه‌بێت، "کاتێک سکاڵایه‌ک ده‌بێت جا هاوڵاتى بێت یان وه‌زیر یان په‌رله‌مانتار یاسا سه‌روه‌ر بێت، نه‌ک وه‌ک سیناریۆیه‌ک رێکى بخه‌یت که ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته بیکه‌یته به‌رده‌مى یاسا و ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستت نیه ده‌نگ نه‌هێنێت". زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین ده‌نگى ئازادى خه‌ڵک و په‌رله‌مانتارێک به‌و شێوه‌یه له قاڵب بدرێت. زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد بینیوویانه په‌رله‌مانتارى دیکه سکاڵاى له‌سه‌ره و پارێزبه‌ندیه‌که‌شى لێوه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه. سه‌رچنارئه‌حمه‌د ، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کارى په‌رله‌مانى ئاوایه و ئازاده بۆى هه‌یه لێدوان بدات و قسه بکات و به‌دواداچون بکات و زانیارى وه‌ربگرێت و بیگه‌یه‌نێته راى گشتى، وتیشى:" که په‌رله‌مانتار ئه‌مه نه‌کات ماناى وایه ئه‌وه‌ى سنورداربێت هیچ شکۆیه‌ک بۆ په‌رله‌مانتار و په‌رله‌مان نامێنێته‌وه، بۆیه بایکۆتى ئه‌و دانیشتنه‌مان کرد و نه‌چوینه دانیشتنه‌که". هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى خسته‌روو کێشه‌ى زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه که ده‌بوایه له‌دانیشتنى یه‌که‌مى په‌رله‌ماندا باسى لێوه بکرێت که پێنج مانگه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه‌و بێکارى و بێ بازارى دروست بووه"ده‌بوایه سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیره‌کان بهێندرێنه په‌رله‌مان بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشانه نه‌ک کارى ببێته هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى". سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که په‌رله‌مانتاره‌کانى تریش که‌یسیان هه‌بووه‌و نه‌چونه‌ته به‌رده‌م دادگا"ئه‌مانه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن بابه‌ته‌که به سیاسى کراوه نه‌ک یاسایى و ئاماژه‌یه بۆ په‌رله‌مانتاره‌کانى تریش که ئاگاداربن که ئاواتان له‌گه‌ڵده‌کرێت، هه‌ره‌شه‌یه بۆ هه‌موومان".
شاناز حه‌سه‌ن بریارده رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند بابه‌تى پارێزبه‌ندى بابه‌تێکى یاساییه به‌ڵام ره‌نگه تێکه‌ڵ کرابێت به‌بابه‌تێکى سیاسى. جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" بابه‌تى پارێزبه‌ندى بابه‌تێکى یاساییه له‌ناو په‌یڕه‌وى ناوخۆ بونى هه‌یه و به‌ڵام ره‌نگه تێکه‌ڵ کرابێت به‌بابه‌تى سیاسى". ئەمڕۆ كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ته به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار. به گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه واژووی هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی و سكرتێری په‌رله‌مان، مونا قاوه‌چی له‌سه‌ره، له دانیشتنی ئەمڕۆدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی چوار ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌خرێته‌ڕوو، ئه‌وانیش: (ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن، عه‌لی حه‌مه ساڵح، شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز، سۆران عومه‌ر سه‌عید). جه‌لال محه‌مه‌د، وتیشى" تائێستا به‌شێک له فراکسیۆنه‌کان وپه‌رله‌مانتاران ئاماده‌ییان نییه بچنه هۆڵى په‌رله‌مان و به‌شدارى دانیشتنه‌که بن". جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه له‌روى یاساییه‌وه" پێم وایه ده‌نگدانه‌که ده‌کرێت ، چونکه به نیوه‌ى ده‌توانرێت به‌یاسایى ئه‌و کاره بکرێت". دوان له‌و چوار په‌رله‌مانتارانه‌ى که ئه‌مرۆ له‌دانیشتنى په‌رله‌ماندا ده‌چێته ده‌نگدانه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆرانن. وه‌ک فراکسیۆنى گۆرانیش، جه‌لال محه‌مه‌د وتى" داوامان کردووه وه‌ک فراکسیۆن که ئه‌و بڕگه‌یه له به‌رنامه‌ى کار هه‌ڵبگیرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد " ئێمه وه‌کو گۆران ده‌نگى پێناده‌ین، و له‌گه‌ڵى نین، به‌ڵام میکانیزمى روبه‌روبونه‌وه‌که‌مان هێشتا دیار نیه که ئایا ده‌چینه ناو هۆڵى په‌رله‌مان و ده‌نگى پێناده‌ین یان هه‌ر ناچین و ده‌نگیشى پێناده‌ین".
ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 6ى ئازار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دانوسانى عێراق کۆبونه‌وه ده‌که‌ن و دواى ئه‌وه یه‌کلاده‌بێته‌وه به‌غدا 453 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت یان نا. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى ئازارى 2020 وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایى و پلاندانان و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ره‌و به‌غدا رۆشتن و پاش کاتژمێرێک گه‌یشتنه به‌غدا. سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌به‌غداین و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌فدى دانوسانگارى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى نه‌وت کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له وه‌فدى حکومه‌تى عێراق نوێنه‌رى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى کاربه‌رێکه‌رى عێراق و ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و به‌رپرسانى دیکه‌ى عێراقى تێدایه. سه‌میر هه‌ورامى وتیشى:" سبه‌ینێ پاش ئه‌و کۆبونه‌وانه یه‌کلایده‌بێته‌وه حکومه‌تى عێراق 383 ملیۆن دۆلاره‌که بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات یان نا، واتا سبه‌ینێ روونده‌بێته‌وه". حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى بودجه‌ى 2019ى عێراق مانگانه 383 ملیۆن دۆلار که به دینار ده‌کاته 453 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرد، به‌ڵام له‌مانگى رابردوودا ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیان راگرت به‌هۆکارى پابه‌ند نه‌بوونى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هۆى راده‌ستنه‌کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به به‌غدا. وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و پابه‌نده به‌و لێکتێگه‌شتنه‌ى که پێشتر له‌نێوان هه‌رێم و عێراق کرا که هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ى کۆمپانیاى سۆمۆ ته‌سلیمى عێراق بکات و به‌غداش 900 ملیۆن دۆلار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه بکات". وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ى سبه‌ینێ ئه‌نجام ده‌درێن بۆ لێکتێگه‌شتن و رێککه‌وتنه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کى کورتیش بێت" ده‌کرێت حکومه‌تى نوێى عێراق بیکاته بنه‌مایه‌ک بۆ رێککه‌وتنێکى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا". بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 6ى ئازارى 2020 په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات بۆ متمانه‌دان به کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى، راسپێردراوى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق که کابینه‌که‌ى 21 وه‌زاره‌تى له خۆگرتووه‌و سێ دانه‌یان بۆ کورد یارى کراوه. سه‌میر هه‌ورامى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى بۆ ئه‌وه له‌به‌غدایه تا شایسته‌و مافه داراییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان وه‌ربگیرێت، به‌ڵام با بۆ هه‌موو لایه‌ک روون بێت که دۆخى سیاسى عێراقیش زۆر جێگیر نییه‌و له پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراقدان.
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند تائێستا ئاماژه‌کان به‌و ئاراسته‌یه‌ن کابینه وزاریه‌که‌ى مسته‌فا کازمى تێپه‌رێنرێت و له‌باره‌ى نامه‌که‌ى بالیۆزى ئه‌مریکا بۆ نورى مالیکى ده‌ڵێت " بڕواناکه‌م راى نورى مالیکى بگۆڕێت". شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تائێستا ئه‌وه‌ى که رایانگه‌یاندووه ده‌نگى پێناده‌ن زۆرینه نین ته‌نیا ده‌وڵه‌تى یاسا به سه‌رۆکایه‌تى نورى مالیکى و لیستى وه‌ته‌نییه به سه‌رۆکایه‌تى ئه‌یاد عه‌للاوى، ین، ئه‌وانه‌ش که رایانگه‌یاندووه ده‌نگى پێده‌ده‌ن زۆرینه‌ى شیعه و زۆرینه‌ى سوننه و کوردیش له‌سه‌ى راى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم پشتیوانى مسته‌فا کازمى ده‌که‌ن و رایه‌کى پێچه‌وانه نییه له‌ناو کوردا بۆیه تا ئه‌م کاته‌دا ئاراسته‌کان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ن به‌یانى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى تێده‌یه‌رێنرێت". سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: بڕیاریانداوه سه‌عات 9ى ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 06/05/2020 دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر کارنامه‌ى وه‌زارى و کابینه‌ى نوێى حکومه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت. پێشتر نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى راسپێردراو رایگه‌یاند، ناوبراو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌ماندا کۆبونه‌ته‌وه‌و تاوتوێى دانیشتنى په‌رله‌مانیان بۆ ده‌نگدان به حکومه‌تى نوێ کردوه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد " هه‌رچه‌نده سوننه لێدوانێکى ئوسامه نوجه‌یفى هه‌یه که ئه‌وان ره‌تیده‌که‌نه‌وه به‌شداربن له‌حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى و به‌ڵام ده‌نگى پێده‌ه‌دن بۆ ئه‌وه‌ى تێپه‌رێنرێت". نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لە عێراق ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 5ئایارى 2020 لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی رایگەیاند، "نامەیەکم لە لایەنێکەوە پێگەیشت کە دەڵێت سەر بە باڵیۆزی ئەمریکایە، ئەگەر ئەم نامەیە ساختە بێت پشتگوێی دەخەین، بەڵام ئەگەر دروست بێت، ئەوا عێراق پیاوانی خەمخۆری بەرژەوەندیی خۆی و گەلەکەی هەیە و رێگە بە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆییمان نادەین، ئەمە ئەرکی دیپلۆماسیی باڵیۆز نییە". له‌ده‌قى نامه‌که‌دا هاتووه " ئەمریکا زۆر بە پێویستی دەزانێت حکومەتی مستەفا کازمی پێکبهێنرێت و دەبێت هەر خاڵێکی لاواز لە دەستنیشانکردنی وەزیرەکان پشتگوێ بخرێت، کاتێک بە پێشبینییە خراپەکانی ئایندەی عێراق بەراورد دەکرێن". شیروان میرزا، وتیشى:" برواناکه‌م کاریگه‌رى له‌سه‌ر گۆرینى راى نورى مالیکى بکات، به‌ڵام پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت کاریگه‌رى پێچه‌وانه‌ى هه‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و هێزانه‌ى که ده‌نگیان به رۆیشته ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا داوه و نارازین و ناکۆکن له‌سه‌ر کاریگه‌رى بالیۆزى ئه‌مریکا له‌سه‌ر عێراق". به‌ڵام رونیکرده‌وه و وتى" به‌شێوه‌یه‌کى گشتى نامه‌که‌ى بالیۆزى ئه‌مریکا بۆ نورى مالیکى ئه‌گه‌ر ئامۆژگاریکردن بێت بۆ عێراقیه‌کان یان ئاگادارکردنه‌وه بێت له‌م دۆخه‌ى له‌عێراقدا روده‌دات، شتێکى ئاساییه ده‌کرێت ئه‌مریکا تائێستاش خۆى به دۆستى عێراق بزانێت و کاریگه‌ربێت به بارودۆخى عێراق که چی لێدێت و ئه‌مریکا بۆ رزگارکردنى ئه‌م دۆخه‌ى عێراق هه‌ولى داوه و خوێنى رشتووه و به ملیاره‌ها دۆلارى خه‌رج کردووه". شیروان میرزا، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه دۆخى عێراق ئێستا له‌وه زیاتر به‌رگه‌ى ئه‌م بێ حکومه‌تیه ناگرێت و راسته حکومه‌تێکى کاربه‌رێکه‌رى هه‌یه، به‌ڵام بارودۆخه‌که پێویستى به حکومه‌تێکه که ده‌سه‌ڵاتى بڕیاردانى هه‌بێت و بتوانێت بریارى کاریگه‌ر بدات و روبه‌روى ئه‌م قۆناغه ببێته‌وه چونکه قۆناغێکى زۆر هه‌ستیاره له‌روى سیاسى و ئابورى و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستیشه‌وه به‌هۆى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆناوه، ئه‌مانه هه‌مووى واده‌که‌ن پێویستمان به حکومه‌تێکى به‌هێزى کامل ده‌سه‌ڵات هه‌یه بۆ بریاردان". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که نامه‌که له‌و روانگه‌یه‌وه‌یه و ئه‌مریکا پێشى باشه ئه‌م حکومه‌ته تێپه‌رێت و ئه‌وه‌شیان نه‌شاردۆته‌وه، وپێیان وایه پێکهێنانى ئه‌م حکومه‌ته زۆر گرنگه".