شاناز حه‌سه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان بهفۆڕمى ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتارانى خستۆته سه‌نگى مهحهکهوهو فراکسیۆنه جیاوازه‌کان چیتر ناتوانن موزایه‌ده به‌سه‌ر یه‌کتردا بکه‌ن. دوێنێ سێشه‌ممه رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که« به‌پێى یاساى خانه‌نشینى به‌رکار له‌عێراق که‌س ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارى خانهنشینیهک ببێت که به‌یاسا پێیدراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بهدهقێکى یاسایى لهیاسایهکى تر، ده‌ستبه‌رداربوون رێکخرا، ئه‌وا هه‌رکه‌س له‌وانه‌ى ئه‌و یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ده‌توانن به‌پێى رێوشوێنى یاسایى ده‌ستبه‌ردارى مافى خۆیان ببن». هه‌روه‌ها ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى چوار خولى رابردووى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌گرێته‌وه که‌ژماره‌یان زیاتره له (645) په‌رله‌مانتار. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت راگه‌یاندراوه‌که‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌جێى خۆیه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته موزایەدە بۆ هیچ فراکسیۆن و په‌رله‌مانتارێک. جه‌مال حه‌وێز، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» دووان یان سێ په‌رله‌مانتارمان هه‌یه که‌ده‌ڵێن خانه‌نشین نابین، به‌ڵام ئیتر نازانم په‌شیمان ده‌بنه‌وه یان نا». هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتیشى»راگه‌یاندراوه‌که له‌جێى خۆیه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته موزایەدهو خۆى خۆشه‌ویست بکات له‌ئێستاوه کار بۆ خولێکى تر‌ى په‌رله‌مانى بکات، کهکۆتایى خوله‌که‌ش هات بچێت پێش هه‌موو که‌س وه‌ریبگرێت، بۆیه زۆرباشه ئه‌و فۆرمه هه‌بێت و پڕبکرێته‌وه«. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ره‌تکردنه‌وه‌ى خانه‌نشینى یا وه‌رگرتنى په‌یوه‌سته به بۆچوونى کۆى فراکسیۆنهکهیانهوه. موسلیم عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» تائێستا که‌س له‌په‌رله‌مانتارانى ئێمه به ره‌سمى راینه‌گه‌یاندووه کهخانهنشینى وه‌رناگرێت، ئێمه‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌مان پێباشه کهههڵوێست و قسه‌مان یه‌که له‌ناو خۆمانداو پێشتر قسه له‌سه‌ر بڕیاره‌کان ده‌که‌ین له‌ناو خۆماندا ئینجا بڕیار ده‌ده‌ین، بۆیه که‌دواتر فراکسیۆن هه‌ر بڕیارێکى دا ئێمه له‌گه‌ڵیدا ده‌بین». وتیشى» ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووین که‌مبکرێته‌وه یان هه‌ر نه‌مێنێت، ئێمه ته‌ماعى پاره‌مان نیه، چونکه ئێمه نیوه‌ى مووچه‌که له‌گه‌ڵ حزبه‌که‌مان به‌ش ده‌که‌ین». عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌و پێشنیاره‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان یاساییه‌و من وه‌ک خۆم فۆڕمه‌که پڕده‌که‌مه‌وه«. ده‌رباره‌ى ئه‌ندامانى دیکه‌ى فراکسیۆنه‌که‌ى پێیوابوو ئه‌وه شتێکى زاتییهو په‌یوه‌ندى به‌خۆیانه‌وه هه‌یه بڕیارى له‌سه‌ر بده‌ن. هاوکات، هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» بڕیارى فراکسیۆنى پارتى بڕیارێکى ده‌سته‌جه‌معى هه‌موو ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌که ده‌بێت». ناوبراو وتیشى:» هیچ بڕیارێکمان نه‌داوه وه‌ک فراکسیۆن، واته بهپڕکردنهوهى فۆرمه‌که یان پڕنهکردنهوهى فۆرمه‌که«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان پێیوایه ده‌بوو به‌یاساى خانه‌نشینى عێراقى یه‌کگرتوو په‌رله‌مانتاران و پله‌باڵاکان خانهنشینبکرانایه. شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» پرۆژه‌ى ئێمه بۆ پرۆژه‌ى چاکسازى له‌گه‌ڵ یاساى خانه‌نشینى عێراقیدا بووین که بۆ موچه‌خۆرى ئاسایى و پله‌باڵاکان یه‌ک بێت، به‌ڵام له‌سه‌دا 50ی کۆى موچه‌که‌ى تێپه‌ڕنه‌کات». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو وتیشى» که‌سێک خزمه‌تى پێویست و ته‌مه‌نى پێویستى هه‌بێت ئه‌وه هه‌قى خۆیه‌تى و مه‌رجه‌کانى تێدایه‌و مافى خۆیه‌تى و به‌شى که‌س نیه ئه‌وه له‌موچه‌ى خۆى لێى بڕاوه‌و ئیستیحاقى خۆیه‌تى وه‌ریبگرێت». (645) په‌رله‌مانتارى خانه‌نشینى چوار خولى په‌رله‌مانى کوردستان له‌هه‌رێمى کوردستاندا تائێستا مانگانه شەش ملیۆن و (200) هه‌زار دینارى مانگانه وه‌رده‌گرن، یه‌کێک له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى خولى پێشوو ده‌ڵێت» موچه‌ى خانه‌نشینى مافى سروشتى که‌سه‌که خۆیه‌تى و چه‌ندساڵ خزمه‌تت کردووه بۆ وه‌ری نه‌گریت». نیعمه‌ت عه‌بدوڵا، سه‌رۆکى پێشووى یه‌کێتى په‌رله‌مانتارانى کوردستان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» موچه‌ى خانه‌نشینى مافى سروشتى که‌سه‌که خۆیه‌تى و چه‌ندساڵ خزمه‌تت کردووه بۆ وه‌رى نه‌گریت، پێم سه‌یره که‌سێک واده‌ڵێت، ئه‌وانه هه‌مووى قسه‌ن و وه‌ک وتراوه قسه‌ش هیچى تێناچێت».
ئارا ئیبراهیم حکومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى چه‌ندین که‌ناڵى جیاوازه‌وه داهاته ناوخۆییه‌کان کۆده‌کاته‌وه‌و له‌ئێستادا ده‌گاته (250) ملیار دینارى مانگانه‌و به‌کۆى گشتى ئه‌و پارانه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ترلیۆنێک دینارى تێپه‌ڕاندووه. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، دواى باشتربوونى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و زیادبوونى جوڵه‌ى بازرگانى له‌خاڵه سنورییه‌کان و زیادکردنى باجه‌کانه‌وه، حکومه‌تى هه‌رێم داهاته‌که‌ى مانگانه نزیکبووەتهوه له‌دوو به‌رانبه‌ر که‌پێشتر (130) ملیار بۆ (140) ملیار دینار بووه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم باسى ئامارى داهاته‌کانى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کرد کهزیادیان کردووه‌و نزیکبووه‌ته‌وه له‌دوو به‌رانبه‌رى ئه‌وه‌ى پێشتر که‌مانگانه ته‌نها (140) ملیار دینار بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته (250 بۆ 260) ملیار دینارى مانگانه‌و ئه‌و ئاماره‌ش به‌رزو نزمى ده‌کات به‌هۆى داهاتى فه‌رمانگه حکومییه‌کان و خاڵه گومرگییه‌کانه‌وه. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌چه‌ندین بۆنه‌ى جیاوازدا ئه‌وه‌ى ئاشکراکردووه کاریان بۆ زیادکردنى داهاته ناوخۆییه‌کان کردووه‌و له‌ئێستادا دوو به‌رانبه‌رى جاران داهاتى ناوخۆییان هه‌یه. سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت داهاتى مانگانه‌ى ناوخۆیى هه‌رێمى کوردستان که‌ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایى (220 بۆ 230) ملیار دیناره. سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» داهاتى ناوخۆیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مانگانه ده‌گاته (220 بۆ 230) ملیار دینارە، ئه‌وه‌ش ده‌چێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایى». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، داهاته‌کان که‌ده‌چنه‌وه لاى وه‌زاره‌تى دارایى بریتین له (453) ملیار دینار که له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقییه‌وه بۆ موچه ره‌وانه ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ (270) ملیۆن دۆلارى داهاتى نه‌وت که (320) ملیار دینار ده‌کات، بڕى (220) ملیار دینار داهاتى ناوخۆیى و بڕى (20) ملیار دینارى هاوکارى ئه‌مه‌ریکا بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه. به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى سه‌ره‌وه بێت، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى ده‌گاته وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌کۆى گشتى ترلیۆنێک دینار ده‌کات. ئه‌مه له‌کاتێکدایه حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کات که له‌ئێستادا (496) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت (40) دۆلار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم بمێنێته‌وه مانگانه (540) ملیۆن دۆلار ده‌کات و بهدیناریش ده‌کاته نزیکه‌ى (650) ملیار دینارى مانگانه. حکومه‌تى هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندووه که‌مانگانه بڕى (250 بۆ 300) ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌داته‌وه به‌کۆمپانیا نه‌وتى و نانه‌وتییه‌کان.
هاوڵاتى دەیان هەزاران خێزان کەدانیشتووی موسڵی کۆن بوون ک دانیشتوانی رەسەنی شارەکەن، ناتوانن بگەڕێنەوە بەهۆی زۆریی ئەو وێرانکارییەی بۆ ئەو بەشەی شارەکە بەخۆیەوە بینی لەکاتی شەڕەکانی رزگاریدا لە دەستی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کە شارەکەی داگیرکرد لە 2014. لەم چەند ساڵەی دواییدا تەنها چەند خیزانێکی دانیشتووی موسڵی کۆن گەراونەتەوە، کە خەڵکی رەسەن و بنەڕەتی شارەکەن و هێشتا شێوەزاری موسڵی کۆنیان لەنێوان خۆیاندا پاراستووە. به‌درێژایی مێژوو دانیشتوانی موسڵ خاوه‌ن شێوه‌زارێکی تایبه‌ت به‌خۆیان بوون و له‌ناو شێوه‌زاره‌کانی زمانی عه‌ره‌بیدا، به‌شێک بووه له‌ڕێگای پێشکه‌وتنی شارستانی، زۆرێک له‌دانیشتوانه‌که‌ی ترسیان هەیە لەوەی شێوه‌زاره رهسهنهکەیان لەناوبچێت دوای چه‌ندین ساڵ له‌شه‌ڕو ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌که‌ی. به‌شێکی زۆری دانیشتوانی موسڵی کۆن کە له‌به‌کارهێنه‌رانی ئه‌و شێوه‌زاره‌ن، ناوچه‌کانیان به‌ته‌واوی وێران بوه، ئه‌ویش به‌هۆی شه‌ڕی چه‌کدارانی داعش و کوژرانی هه‌زاران که‌س له‌دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ئەنجامی چەندساڵی شه‌ڕێکی قورس، ئه‌وه جگه له‌هه‌ڵاتنی ده‌یان هه‌زار لەدانیشتیوانەکەی کە لەگەڵ خۆیان شێوه‌زاری ناوخۆی شاره‌که و یادگارییه‌کانی رابردوویان بردووه. لەسەرەتای ئەم مانگەدا (٢٠٠) خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شاری موسڵی کۆن کەچەند ساڵێک لەمەوبەر بەئاسوودەیی تیایدا ژیان، ئێستا کەدەگەڕێنەوە دەچن بەسەر ئەو هەموو وێرانکارییەی شارەکە بەخۆیەوە بینیویەتی لەکاتی شەڕەکانی رزگارکردنیدا لەدەستی داعش. عەلی جەهانگیر بەڕێوبەری گشتی کاروباری لقەکانی وەزارەتی کۆچ وتی «گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌شێکه لهبەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە کهوەزارەتەکە کاری پێده‌کات له‌وکاته‌وه‌ی داعش له موسڵ ده‌رپه‌ڕێندراوه. وتیشی «کاردەکەین بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئاوارەکان و دابینکردنی هەموو سەرچاوەکان بۆیان.» جەهانگیر هەروەها وتی «بابەتی گەڕانەوە بژاردەی خێزانەکەیەو ئێمە فشار ناخەینە سەر هیچ کەس بڕوات گەر بخوازن لەکەمپەکاندا بمێننەوە.» زۆربەی ئاوارەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەتایبەتی گەر ناوچەکانیان کێشەی ئەمنی و خزمەتگوزارییان نەبێت و ماڵەکانیان شیاوبن بۆ ژیان، بەڵام ئەمە بەئاسانی لەموسڵی کۆن دەستنادات. ئەو (200) خێزانە لەکەمپی سەلامیەوە لەباشوری موسڵ گوێزرانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی باری ئەمنییان پەسەندکراو رەوشی پێویستیان بۆ دانرا تا لەناوچەکانیان نیشتەجێببنهوه. وەزارەتەکە خزمەتگوزاری دوای گەڕانەوە دابین دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خێزانەکان تێکەڵدەبنەوە بەکۆمەڵگە ناوخۆییەکە. جەهانگیر وتی «لە پلانەکانماندا بۆ ئەمساڵ، زیاتر سەرنج دەخەینەسەر زیادکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئاوارەبوون و ئەو بارە گرانەی دروستیکردبوو لەکەمبوونەوەدان.» وەزارەتەکە ئێستا خۆراک و هاوکاری تەندروستی و یارمەتی دیکە دەداتە خێزانەکان جگە لەپاڵپشتی دارایی بۆ ئەوەی هاوکارییان بکات ژیانی رۆژانەیان دەستپێبکەنەوە. ژمارەی خێزانە ئاوارەکان لەسەرانسەری عێراقدا کەمیکردووە، چونکە نزیکەی (540) هەزار خێزانی ئاوارە لە 2019 گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان. سەرجەم (330) هەزار خێزان لەئاوارەییدا ماون بەو (70) هەزار خێزانەوە کە لەکەمپەکاندا دەژین کەزۆربەیان کەوتوونەتە باشوری موسڵ. بەڵام کەسیان وەکو ناوچەی موسڵی کۆن نیگەران نین، چونکە ئەوان وا خەریکە شێوەزارە کۆنەکەیان کە دەست دەدەن. زۆرێک له‌دانیشتوانی ره‌سه‌نی موسڵ ترسیان هه‌یه شێوه‌زاره‌که‌یان له‌ناوبچێت، هەروەکو چەندین شتی تریان لەدەستدا. شه‌هد وه‌لید کچێکی ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵە ، له‌ناو حه‌وشه‌ی ماڵه بهردینهکهیدا، که‌ده‌که‌وێته نزیک وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری که‌مێژووه‌که‌ی بۆ (٨٥٠) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، کاتێک توندڕه‌وان له‌هاوینی ٢٠١٧ کشانه‌وه رووخاندیان، وتی «سه‌دا ٩٠ی ئه‌وانه‌ی له به‌شی کۆنی ئه‌م شاره رۆشتوون له‌و که‌سانه بوون که به‌زمانی موسڵاوی قسه‌یان ده‌کرد. جیلی ئه‌مڕۆکه نازانن شێوه‌زاری موسڵاوی چۆنه‌و به‌شێوه‌زاری تر قسه ده‌که‌ن». شه‌هد یه‌کێکه له‌و ژماره که‌مانه‌ی بەکارهێنەرانی شێوه‌زاری موسڵاوی که به‌شیوه‌یه‌کی به‌رده‌وام قسه‌ی پێده‌کات، ئه‌و له‌به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌که گه‌وره بووه‌و رزگارى بوو له‌خراپترین کاولکارى که به‌سه‌ریاندا هاتووه، بۆ زیندووڕاگرتنی ئه‌و له‌گه‌ڵ باپیری و هاوڕێکانی که له‌ناوچه‌ی موسڵی کۆن ده‌ژین به‌شێوه‌زاری موسڵاوی قسه‌ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئهوەدا کە لهمهغریبەوە تاوه‌کو وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌ب زمانێکی یه‌کگرتووی هه‌یه، به‌ڵام شێوه‌زاره ناوچەییهکان زۆر لێک جیاوازن له‌نێوان وڵاتێک و وڵاتێکی تر، دانیشتوانی شارێکی تر، ئه‌و جیاوازییه‌ش بۆ لیک دووری ده‌ربڕینی وشه‌کان و شێوه‌ی نووسینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و جیاوازیانه تا ئاستێک گه‌وره‌یه له‌نێوان شێوه‌زاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌کتر تێبگه‌ن په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر به‌کارهێنانی زمانی بیانی وه‌کو ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی. به‌شێک له‌وشه‌کانی شێوه‌زاری موسڵاوی له‌زمانه‌کانی تورکی و کوردی و فه‌ڕه‌نسی وه‌رگیراون، ئه‌وه‌ش وێنەدانەوەی مێژووی دیاری شاره‌که بووه. لاوازبوونی به‌کارهێنانی ئه‌و شێوه‌زاره بۆ ماوه‌یه‌کی پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، کاتێک موسڵ و خه‌ڵکه‌که‌ی رووبه‌ڕووی ململانێی چه‌کدارانی داعش بوونه‌وه که کۆنترۆڵی ناوچه‌که‌یان کردبوو له‌ساڵی ٢٠١٤، به‌گوێره‌ی قسه‌ی عەبدولکەریم یاسین ئەحمەد لێکۆڵه‌ری عێراقی له‌زانکۆی نیوکاسڵ که‌تایبه‌تمه‌نده له‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و شێوه‌زاره‌دا. له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، موسڵ و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، نیشتیمانی عه‌ره‌ب و کورد‌و ئاشوری و تورکمانه‌کان و پێکهاته‌کانی تر بووه، هه‌روه‌ها موسوڵمان و مه‌سیحی و جوله‌که و کهمایهتیەکانی تری لـێ ژیاوه، هه‌موویان له‌پاڵ یه‌کتری قسه‌یان به‌شێوه‌زاری موسڵاوی کردوه. له‌چله‌کان و په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوو ره‌وه‌ندی جوله‌که‌کان موسڵیان به‌جێهێشت ئه‌ویش دوای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کان هات لهناچارکردنیان به‌چۆڵکردنی خاکه‌که‌یان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵگای مه‌سیحی له‌ناوچه‌کانی باکوری عێراق به‌شێوه‌یه‌کی بەردهوام له‌که‌مبوونه‌وه‌دایه، ئه‌و خێزانانه هه‌ڵدێن له‌به‌ر شه‌ڕو هێرشی توندڕه‌وان له‌سه‌ریان یان بۆ هه‌وڵدان بۆ ده‌ستکه‌وتی ده‌رفه‌تێکی باشتر له‌ده‌ره‌وه. له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق ده‌ستیان کرد به‌پرۆسه‌ی هێنانی هاوڵاتیان بۆ باکوری وڵاته‌که به‌مه‌بەستی زیاترکردنی رێژه‌ی عه‌ره‌ب، ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌هاتنه شاره‌که‌وه پارێزگاری‌یان له‌زمان و که‌له‌پوری باب و باپیرانیان ده‌کرد، ئه‌وه‌ش وایکرد زمانی موسڵاوی لاوازتر بێت. به‌و دواییانه‌ش، دانیشتوانه‌که‌ی به‌شێوازێکی توند ناچارکرابون که نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌کانیان و سه‌ردانی شوێنه‌کانیان نه‌که‌ن. سه‌عد محەمەد جه‌رجیس ته‌مه‌ن (٥٩) ساڵ وتی «کێشه‌ی ئێمه ئەوەیە زۆر تێکەڵ بووین«، له‌کاتێکدا ئه‌و له‌ناو خانووه وێرانبووەکهی ده‌هات و ده‌چوو، که له‌سه‌ده‌کانی رابردوو بنیاتنراوه‌و ده‌که‌وێته سه‌ر گردێک له‌نزیک رووباری دیجله، هه‌روه‌ها وتی «له‌سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌یندا دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری موسڵ له‌ڕیزه‌کانی سوپا‌و پۆلیسدا بوون، کاتێک ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ موسڵ ده‌ستیان ده‌کرد به‌به‌کارهێنانی شێوه‌زاری تر ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى له‌سه‌ر شێوهزارهکهمان هه‌بوو». به‌ڵام مه‌حمود یاسین ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵ، که له دایکبووی ناوچه‌ی کۆنی موسڵه، باب و باپیرانی له‌ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر هاوتون بۆ ئه‌و شاره، ئه‌و به‌شێوه‌زاری موسڵاوی قسه‌ناکات، وتی «کاتێک هاوڕێکانم به‌شێوه‌زاری موسڵاوی قسه‌ده‌که‌ن، ناتوانین لێیان تێبگه‌ین، منیش پێیان ده‌ڵێم ئه‌وه چی ده‌ڵێن هه‌روه‌کو مریشک، ئه‌وان هه‌روه‌کو مریشکن، یان وه‌کو ده‌نگی باڵنده‌کانن، هه‌ندێ خه‌ڵکیش شێوه‌زاره‌که به‌قسه‌ی نێوان ژنان ده‌شوبهێنن». ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ی موسڵی کۆن له‌ساڵی ٢٠١٤دا زیاتر له (٦٠) هه‌زار که‌س بووە، رێکخراوی»داعش» ژماره‌یه‌کی زۆری لێ کوشتن له‌ماوه‌ی حکومکردنی شاره‌که، که‌ماوه‌ی سێ ساڵی خایاند، ئه‌ویش له‌ڕێگای له‌سێداره‌دانی ئاشکراو گشتگیر، هه‌روه‌ها بوردومانکردنی پێگه‌کانی داعش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، وایکرد ناوچه‌که به‌تەواوی ببێته دیمه‌نێکی تۆقێنەر له‌وێرانکاری، له‌ناو ده‌یان هه‌زار که‌سیشدا که شاره‌که‌یان جێهێشت، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، زۆربه‌شیان هیچ شتێکیان نیه تا له‌پێناویدا بگه‌ڕێنه‌وه، به‌شێکی تریشیان ناگه‌ڕێنه‌وه له‌ترسی تۆڵهلێکردنهوهیان له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌کانه‌وه. نەوال فه‌تحی ژنێکی ته‌مه‌ن (٧٠) ساڵه‌و ئه‌و هه‌ر له‌ناوچه‌ی موسڵی کۆن له‌دایکبووه‌و ژیاوه، له‌به‌ر شه‌ڕ له‌ناوچه‌که‌ی هه‌ڵاتوه‌و ئێستاش له‌به‌شی خۆرئاوای موسڵ دانیشتووه، باسی له‌وه کرد ئه‌و لەبیریەتی کاتێک منداڵ بووە شێخ و گه‌وره‌کان سەردانی ماڵه‌که‌یان کردووە که لەناوچه‌ی کۆنی موسڵ بووەو لەماڵیاندا ماونەتەوە، ئه‌و دڵنیایه‌و به‌شانازیشه‌وه باسی ئه‌وه ده‌کات ئه‌و سەردانانە کاریگەری له‌سه‌ر که‌لتووری ئەوان نه‌بووه. به‌پێکه‌نینه‌وه بۆ ئاژانسی ئەسیۆشیتید پرێسی وت «هه‌رگیز ناکه‌وینه ژێر کاریگه‌رییان»، باسی له‌وه‌شکرد زمانیش له‌ئێستادا نزیکه له‌وه‌ی له‌بیر بکرێت شانبه‌شانی هه‌موو شته‌کانی تر، هه‌روه‌ها وتی «بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک گۆڕاوه، ئه‌وان هه‌موو شتێکیان گۆڕی، جله‌کانیان و زمانی ئاوخاوتنیان گۆڕی، ده‌بێ ئێمه له‌گه‌ڵ خۆمان درۆ نه‌که‌ین، ناتوانین جارێکی تر ئه‌و شێوه‌زاره بگه‌ڕێنینه‌وه.» له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی لاوازبوونی شێوه‌زاری موسڵاوی تێیکه‌وتووه، نووسه‌ر ئه‌حمه‌د وایده‌بینێ هێشتا ئه‌و ئومێده هه‌یه جارێکی تر شێوهزارهکەیان بدره‌وشێته‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه له‌قاوه‌خانه‌ی القنگرهی که‌لتوری کەدەکەوێتە تەنیشت زانکۆی موسڵ، قوتابیه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی شاره‌که‌یان که په‌یوه‌ندیداره بهههمووجێگایهکهوه. له‌نزیک ده‌روازه‌که چه‌ند تیشرتێک ده‌بینیت که‌وته‌یه‌کی به‌ناوبانگی موسڵاویهکانی له‌سه‌ر چاپکراوه که‌ده‌ڵێ «خه‌ڵکی موسڵ هه‌ست ده‌که‌ن ئێستا پێویسته جیاوازی ناسنامه‌یان پیشانبده‌ن، زمان به‌شێکه لهناسنامه»
سازدانى: ئارا ئیبراهیم راوێژکارێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات حه‌سه‌ن نه‌سروڵاو حزبه‌که‌ى ئه‌جێنداى دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌که‌ى جێبه‌جێده‌کات و رۆڵیان هه‌بووه له‌و هێرشکردنهى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2017دا. عارف روشدى، راوێژکارى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرێت پێشمه‌رگه‌و داموده‌زگا ئیدارییه‌کانى سه‌ر به‌هه‌رێم بگه‌ڕێنه‌وه بۆ که‌رکوک و ناوچه کوردستانییه‌کانى دیکه‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و به‌گرنگیشی ده‌زانێت هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانى کوردستان یه‌کده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێست بن له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو پرسه نیشتمانى و نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌کگرتوویی و به‌هێزه‌وه هه‌ڵوێستمان هه‌بێت له‌باره‌ى کێشه ههڵواسراوەکانى نێوان هه‌رێم و به‌غداو هه‌ر لایه‌نێکى دیکه . هاوڵاتى: قسه‌کانى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا سه‌رۆکى حزبوڵاى لوبنان به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه‌و مه‌سعود بارزانى چۆن لێکده‌ده‌یته‌وه؟ عارف روشدى: ئه‌وه‌ى زانراوه حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و هاوشێوه‌کانى له‌و که‌سانه‌ن که‌نه‌یانتوانیوه خزمه‌ت به‌گه‌ل و وڵاتى خۆیان بکه‌ن، ماوه‌یه‌کى زۆره لوبنان رووبه‌ڕووى کێشه‌یه‌کى سیاسی، ئیدارى و ئابوورى بووته‌وه ده‌رئه‌نجامى کاره نایاساییه‌کانى حه‌سه‌ن نه‌سروڵاو حزبه‌که‌ى، نه‌سروڵا سه‌ربه‌خۆ نییه‌و له‌ژێر کاریگه‌رى کێشه‌و ته‌نگژه‌کانى خۆیدا ده‌یه‌وێت شتێک بکات وه‌ک خۆ نواندنێک، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێسته‌که‌ى سه‌ره‌ڕاى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه (سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکایه‌تى پەرله‌مان) و خه‌ڵکى نیشتیمانپه‌روه‌رى کوردستان، له‌لایه‌ن جالیه‌ى لوبنانی له‌کوردستانیش به‌رپه‌رچدرایه‌وه، زێده‌بارى چه‌ندین که‌سایه‌تى عه‌ره‌بى و لوبنانى دژى بۆچوونه‌کانى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا وه‌ستاون، ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین لهکهسایهتییهکى هزر دواکه‌وتوو دژ به‌گه‌له‌که‌مان به‌رانبه‌ر هه‌رێمى کوردستان و سه‌رکرده‌ى مێژوویى گه‌له‌که‌مان جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌بێت، به‌درێژایی باڵادهستییهکهى له‌لوبناندا کارێک نابینین ئه‌و زاته کردبێتی و جێگه‌ى ره‌زامه‌ندیى گه‌له‌که‌ى خۆشى بێت. هاوڵاتى: حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌جێنداى ئێران جێبه‌جێ ده‌کات و هه‌رێمى کوردستان و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، گله‌یى پارتى گه‌شتووه‌ته ئێران له‌سه‌ر قسه‌کانى به‌رپرسه‌که‌ى حزبوڵا؟ عارف روشدى: گله‌یى هه‌رێمى کوردستان به‌گشتى، له په‌یامه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مانى کوردستان به‌رجه‌سته بوونه‌ته‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاشکرایان کردووه بۆچوونه‌کانى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا دوورن لهلوژیک و ئه‌ته‌کێتى سیاسی و بریندارکه‌رن بۆ گه‌له‌که‌مان . هاوڵاتى: هیچ به‌رپرسێکى ئێرانى قسه‌یان له‌گه‌ڵ پارتیدا کردووه بۆ ئه‌م پرسه؟ عارف روشدى: جه‌نابی کاک مه‌سعود راسته سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانه، به‌ڵام هێماى باڵاى گه‌له‌که‌مانه لهخوڕاگرى و مروڤدۆستى، هه‌میشه خوازیاره له‌گەڵ دراوسێیه‌کانمان په‌یوه‌ندییه‌کى دوستانه‌و کارا هه‌بێت و هاوکارى و دۆستایه‌تى وڵاتى ئێران جێگاى رێزه، به‌ڵام کێشه‌که راستهوخو په‌یوه‌ندى به‌و دراوسێیه‌وه نییه. هاوڵاتى: له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى په‌رله‌ماندا باس له‌وه‌کرا که حه‌سه‌ن نه‌سروڵاو حزبه‌که‌ى ده‌ستیان هه‌بوو له‌و هێرشه‌ى که له‌دواى ریفراندۆم کرایه‌سه‌ر هه‌رێم ئایا مه‌به‌ست له رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ره؟ عارف روشدى: هه‌روه‌کو خۆى چه‌ند جارێک ئاماژه‌ى پێداوه له رووداوه‌کانى 16ى ئوکتوبهرى ساڵى 2017دا به‌شداربوون، به‌داخه‌وه که ده‌ستتێوه‌ردانێکى ناڕه‌وا بوو، زه‌ره‌رێکى یه‌کجار گه‌وره‌یان به‌گه‌ل و پێگه‌ی هه‌رێمى کوردستان گه‌یاند. هاوڵاتى: محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ده‌ڵێت قاسم سوله‌یمانى له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدا نه‌بووه له‌که‌رکوک و رازى بووه هێزى پێشمه‌رگه تا سنورى حه‌مرین بمێنێته‌وه، بۆچوونتان چییه له‌سه‌رى؟ عارف روشدى: ریفراندۆم مافێکى ره‌واى هه‌موو گه‌لانه‌و پڕۆسه‌یه‌کى دیموکراسییه‌و خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان وه‌کو ماف و له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆ په‌ناى برده به‌ر ریفراندۆم و ره‌ئى خۆى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر داهاتووى خۆى، کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌و سه‌رکردانه‌یه خۆى و حزبه‌که‌ى به‌گه‌رمى پشتیوانى ریفراندۆمیان کردووه‌و دژى ریفراندۆم نه‌بووه. هاوڵاتى: کاتى ئه‌وه هاتووه سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد یه‌کده‌نگ بێت له‌سه‌ر پرسى ناوچه جێناکۆکه‌کان؟ بیر له‌وه کراوه‌ته‌وه جارێکى دیکه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکوک؟ عارف روشدى: به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره ده‌کرێت له‌هه‌موو دانوستاندنه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا خاڵێکى سه‌ره‌کییه، یه‌کهه‌ڵوێستى هێزه سیاسییه‌کانى کوردستان له‌و پرسه نیشتیمانییه‌دا بهرپرسیارهتییهکى پیرۆز‌و سه‌رفرازییه، یه‌کهه‌ڵوێستى ئێمه هێزیکى گه‌وره ده‌به‌خشێته گوتارى حکومه‌تى هه‌رێم و خه‌ڵکى کوردستان و نزیکمان ده‌کاته‌وه لهبهدهستهینانى مافه زه‌وتکراوه‌کانمان، هه‌ر کاتێک کوردستانیان یه‌کگرتووبن سه‌رکه‌وتن به‌دیهاتووه . هاوڵاتى: گه‌نجان له‌تۆڕه‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک داوا ده‌که‌ن سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکوک به‌تایبه‌ت دواى کوشتنى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبى؟ له‌مه‌کته‌بى سیاسى پارتى هیچ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌کرێت؟ عارف روشدى: که‌رکوک و ناوچه‌کانى دیکه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌شێکى دانه‌بڕاون له‌کوردستان و مافى ره‌واى خۆمانه له‌به‌ر روشنایی ده‌ستورو رێککه‌وتنه سیاسییه‌کانى نێوان هه‌رێم به‌غدا له‌و ناوچانه‌دا ئیداره‌یه‌کى هاوبه‌ش هه‌بێت تاکو به‌ته‌واوى مادده‌ى 140 جێبه‌جێده‌کریت، ئێستا له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقدا لێکتێگه‌شتنى باشتر هه‌یه له‌و بواره‌شدا، ده‌مانه‌وێ بارودۆخى که‌رکوک و شوێنه‌کانى دیکه ئاسایی بکرێنه‌وه‌و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ئیداره‌ى هاوبه‌ش بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه. هاوڵاتى: عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى کرد، داواى پشتیوانى لهپارتى کردووه جارێکى دیکه خۆى کاندیدبکاتهوهو شه‌رعیه‌تى پێبده‌نه‌وه وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق؟ عارف روشدى: هاتنى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌شێوه‌یه‌کى گشتى به‌مه‌به‌ستى باسکردن بوو له‌چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌غداو هه‌ولێر، ئه‌و رێکه‌وتنانه‌ى نێوان هه‌ردوولا کاریان له‌سه‌ر کراوه پێویسته بگه‌نه ئه‌نجامى کوتایی و به‌کرده‌یی جێبه‌جێکردنى بکرێن، هه‌روه‌ها گفتوگوکراوه له‌باره‌ى بارودۆخى هه‌نوکه‌یی عێراق و بڕیارى په‌رله‌مان له‌ئاست مان و نه‌مانى هێزه‌کانى ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان. دیاره هه‌ڵوێستى هه‌رێم دیاره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ئه‌و هێزانه پاشه‌کشه بکه‌ن له‌عێراق، چونکه مه‌ترسییه‌کان نهڕهوینهتهوه . عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وهزیرانیکى باش بوو بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام که‌ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه په‌یوه‌ندى به‌خۆیه‌وه هه‌یه، پێمان باشه هێزه سیاسییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان رێکبکه‌ون و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌جۆرێک چاره‌سه‌ر بکرێت له خزمه‌تى هه‌موو لایهکدابێت و عیراق له‌و پاشاگه‌ردانییه‌ى ئێستا رزگارى بێت . هاوڵاتى: پێتانوایه کورد دواى بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان پێگه‌ى زیاتر گرنگ بووه؟ عارف روشدى: هه‌رێمى کوردستان هه‌میشه پێگه‌ى گرنگى هه‌یه، ئه‌و پێگه‌یه دژ به‌خه‌ڵکى دیکه به‌کارنه‌هاتووه و به‌کارناهێنین. هاوڵاتى: له‌په‌رله‌مانى عێراق گروپى 15 جیا له‌فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى کار ده‌که‌ن، تا چه‌ند گرنگه داواکارییه‌کانى گروپى 15 جێبه‌جێ بکرێت تا یه‌کهه‌ڵوێستى ته‌واوى کورد له‌به‌غدا به‌رجه‌سته ببێت؟ عارف روشدى: زۆر به‌گرنگی ده‌زانین یه‌ک گروپى کوردستانى هه‌بێت له‌به‌غدا به‌هه‌ماهه‌نگى له گه‌ل حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له‌پێناوى به‌رجه‌سته‌کردنى مافه ره‌واکانى خه‌ڵکى کوردستان ئه‌رکدار بکرێن و شێلگیرانه له‌به‌رگرى دابن و نه‌هێڵن پێشێلى ئه‌و مافانه بکرێت. خوازیارم هیچ کێشه‌یه‌ک و دووبه‌ره‌کییه‌ک له‌نێوان فراکسیۆنه کوردییه‌کانى به‌غدادا نه‌مێنێت. هه‌موو داواکارییه‌ک له‌به‌غدا ده‌بێت داواکارى خه‌ڵکى کوردستان بێت، ئه‌گه‌ر گرفتێکى ناوخۆیشیان هه‌بێت ده‌کرێت له‌نێوانیاندا بهگفتوگۆى برایانه چاره‌سه‌ر بکرێت. پێمباشه به له‌یه‌کگه‌یشتن نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم له دام و ده‌زگاکانى به‌غدا هه‌موو ره‌نگه‌کان بگریتهخۆ.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ باسى گرژییه‌که‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردووى ناو په‌رله‌مان ده‌کات که له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مدا دروستبووه‌و هۆکاره‌که‌ى بۆ قسه‌ى په‌رله‌مانتارێکى پارتى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌شتێکى ئاسایى وه‌سفى ده‌کات. سیپان ئامێدى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا ده‌ڵێت ده‌یانه‌وێت خانه‌نشینى پله باڵاکانى پهرلهمانتارو وه‌زیره‌کان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ چوار ساڵ دێن نه‌مێنێت و موچه‌ى خانه‌نشینى مه‌ده‌نى بکرێته (500) هه‌زار دینارى مانگانه. هاوڵاتى: ئه‌و گرژیانه‌ى ناو په‌رله‌مان، په‌یوه‌ندیى به‌چییه‌وه هه‌بووه؟ سیپان سالم ئامێدى: به‌نده‌و مامۆستا ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى خه‌ریکى موناقه‌شه‌کردن بووین له‌سه‌ر مادده‌ى حه‌وت که تایبه‌ته به‌خانه‌نشینی پله‌باڵاکان که‌ئێمه وه‌ک فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ره‌تاوه ره‌تمانکرده‌وه که بمێنێت و له‌گه‌ڵیدا نین که‌هه‌ر بمێنێت. هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى پارتى له‌شوێنى خۆى هه‌ستایه‌وه وتى بێده‌نگ بن و له‌سه‌رخۆ بن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستانه که په‌رله‌مانتارێک له‌شوێنى خۆى هه‌ستێت بێت ئامۆژگارى په‌رله‌مانتارێکى دیکه بکات، له‌و کاته‌ش پێمان وت کهبڕۆ له‌شوێنى خۆت دابنیشه‌و حه‌قى تۆ نییه ئه‌وه به‌ئێمه بڵێیت، یه‌کسه‌ر که‌چووه شوێنى خۆى له‌گرته ڤیدیۆیه‌که‌ش ماوه جنێوێکى ناشرینى پێدام، منیش وه‌ڵامى جنێوهکهیم به‌جنێو دایه‌وه، به‌و شێوه‌یه بووه‌و خۆ پێى ناڵێم سوپاست ده‌که‌م. هاوڵاتى: ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ى که تۆ هاویشتت، به‌ر وه‌زیرى دارایى که‌وت؟ سیپان سالم ئامێدى: نا به‌ر هیچ که‌سێک نه‌که‌وت، نه‌گه‌یشته ئه‌و که‌سه‌و که‌وته‌وه خواره‌وه. هاوڵاتى: پارتى ده‌ڵێت هیچ قسه‌یه‌کمان بۆ ئۆپۆزسیۆن نه‌هێشتۆته‌وه؟ سیپان سالم ئامێدى: ئێمه داوامان کردووه که خانه‌نشینى پله‌باڵاکان نه‌مێنێت و ئێمه داوا ده‌که‌ین که‌هیچ نه‌مێنێت نه‌ک له‌سه‌دا 15و له‌سه‌دا 50. هاوڵاتى: پێت وایه ئه‌مه‌ى که روویدا له‌ناو په‌رله‌مان شتێکى ئاساییه ئاوا گرژى دروست ببێت؟ سیپان سالم ئامێدى: ئه‌وه‌ى من ده‌یبینم شتێکى زۆر ئاساییه‌و له‌ناو هه‌موو په‌رله‌مانتارانى دونیا شتى ئاوا رووده‌دات، له‌پێناو داکۆکى کردن له‌مافى هاوڵاتیان، وتوومانه نابێت خانه‌نشینى پلهباڵامان بمێنێت که به‌ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندى زۆر که‌س تێکده‌چێت، دیاره ئه‌وه‌یان پێ ناخۆش بوو، بۆیه خۆیان نه‌گرت و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ئێمه کرد. هاوڵاتى: ئایا رۆڵى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان له‌و گرژییه‌دا چى بوو؟ سیپان سالم ئامێدى: سه‌رۆکى په‌رله‌مان یه‌کسه‌ر دانیشتنه‌که‌ى به‌جێهێشت. هاوڵاتى: پڕۆژه‌یاساى چاکسازى له‌و پشێوییه‌ى که‌پێشتر هه‌بووه، ئه‌م پڕۆژه‌یه کهخانهنشینى پله‌باڵاکان که‌مده‌کاته‌وه ئیجابى نییه؟ سیپان سالم ئامێدى: ئه‌وه‌ى ئێمه داوامان کردووه ئه‌گه‌ر خاڵه‌کانى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێی تێ بکرێت به‌ڵێ ده‌ڵێین ئیجابییه‌و تاحه‌دێک ده‌توانێت گۆڕانکارى بکات، نه‌هێشتنى خانه‌نشینکردنى پله باڵاکان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى نه‌مێنێت، ئه‌وانه‌ى به‌واسیته دێت، په‌رله‌مانتار چوار ساڵ دێت و کاره‌که‌ى ته‌واو ده‌بێت بۆ خانه‌نشین بکرێت، که‌سێک ده‌بێته وه‌زیر بۆ چوار ساڵ بۆ خانه‌نشین بکرێت، ته‌مه‌نم نه‌گه‌یشتووه به (30) ساڵ بۆ خانه‌نشین بکرێم. هاوڵاتى: خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کانى نه‌وه‌ى نوێ بۆ پڕۆژه‌یاساى چاکسازى چین که‌ده‌تانه‌وێت جێگه‌ى بکرێته‌وه؟ سیپان سالم ئامێدى: یه‌کێک له‌وانه نه‌هێشتنى خانه‌نشینى پله‌باڵاکان، کردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانکى فه‌رمانبه‌ران و تێکردنى سه‌رجه‌م ئه‌و پاشهکهوتهى فه‌رمانبه‌ران که لاى حکومه‌ته، حساب ده‌که‌نه‌وه که‌هیچ پاره‌ى تێدا نه‌بێت و مافى تهسهروفى تێدا نه‌بێت سوودى چییه، ئێستاش خه‌ڵک ده‌زانێت چه‌ند پاره‌ى لاى حکومه‌ته، بتوانێت باج و رسوماتى حکومه‌ت بداته‌وه‌و مانگانه به‌شێک له‌و پاره‌ى پاشه‌که‌وته‌ش رابکێشێت، ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌ئه‌نجامى ئه‌و چاکسازییه بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بدرێته خانه‌نشینى مه‌ده‌نى که‌که‌متر نه‌بێت له (500) هه‌زار دینارى عێراقى وه‌کو ئه‌وه‌ى عێراق. هاوڵاتى: ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم ئێستا بڵێت له‌توانامدا نییه‌و ئه‌و خانه‌نشینه‌ى (220) هه‌زار وه‌رده‌گرێت بیکاته (350) هه‌زار دینار، قسه‌ى ئێوه چییه؟ سیپان سالم ئامێدى: (350) هه‌زار دینارى مانگانه له (220) هه‌زار دینار باشتره بۆ خانه‌نشینى مه‌ده‌نى، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ‌و ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌غداوه دێت حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت زۆر زیاترى بکات به‌دادپه‌روه‌رانه خه‌رجى بکات.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان باسى گرژییه‌که‌ى رۆژى دووشه‌مه‌ى رابردوو ده‌کات له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاساى چاکسازى و ده‌ڵێت «ئۆپۆزسیۆن هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه‌و ته‌سه‌وریان نه‌ده‌کرد ئێمه به‌رگرى لهکهمکردنهوهى موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاره‌کان بکه‌ین». پێشه‌وا هه‌وارمى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌ندامانى یه‌کگرتوو له‌کاتى گرژییه‌که‌دا خۆیان تێک‌داو په‌رله‌مانتارانى نه‌وه‌ى نوێ موزایه‌ده‌یان ده‌کرد. هاوڵاتى: ئه‌و گرژیانه‌ى له‌په‌رله‌مان له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاساى چاکسازى خانه‌نشین روویدا ئاساییه؟ پێشه‌وا هه‌ورامى: له‌هه‌موو دنیادا هه‌یه‌و ئه‌و گرژیانه نیشانى جموجۆڵى په‌رله‌مانه، شتێک نییه یه‌که‌مجار روویدابێت و قابیلى ئه‌و هه‌موو تهفسیراتهش نییه که بۆى ده‌کرێت. هاوڵاتى: ئه‌و گرژییه‌ى نێوان په‌رله‌مانتارانى پارتى و نه‌وه‌ى نوێ و یه‌کگرتوو له‌لایه‌کى دیکه له‌سه‌ر مافى خانه‌نشینانى خه‌ڵک بوو یا په‌رله‌مانتاران؟ پێشه‌وا هه‌ورامى:هیچ په‌یوه‌ندى به خانه‌نشینانى په‌رله‌مانتارانه‌وه نه‌بوو، قسه‌م ده‌کردو ده‌موت ده‌بێت موچه‌ى خانه‌نشینى که‌مبکرێته‌وه‌و باسى ئه‌وه‌م کرد شاهیدى ئه‌وه ده‌ده‌م که‌هه‌موو گه‌نجه‌کان داواى ئه‌وه‌یان کردووه موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران دابه‌زێته که‌مترین ئاست، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زهختێکى زۆر له‌سه‌ر ئێمه هه‌بووه، خۆ ته‌نها ئێمه په‌رله‌مانتار نین، په‌رله‌مانتارى چوار خولى پێشوو خانه‌نشین کراون که (650) په‌رله‌مانتارن و ئیشى به‌خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر نه‌ماوه، له‌وانه‌یه حه‌ز بکات هه‌روه‌کو خۆى بمێنێته‌وه، زه‌ختمان لهسهربووهو پێیانوتووین ویژدانتان هه‌بێت موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران زۆر که‌م مه‌که‌نه‌وه، ئێمه وامان کرد گۆڕانکاریه‌کى مێژووییه‌و له‌سه‌دا 80%ی خانه‌نشینیمان هێناوه‌ته له‌سه‌دا 15% موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران. هاوڵاتى: په‌رله‌مانتارێک به‌پێى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌که به‌چه‌ند خانه‌نشین ده‌کرێت؟ پێشه‌وا هه‌ورامى: په‌رله‌مانتارێک ته‌مه‌نى 45 ساڵ بێت و 15 ساڵ خزمه‌تى هه‌بووبێت له‌سه‌دا 15%ی موچه‌که‌ى پێ ده‌ده‌رێت، ملیۆنێک و (500) هه‌زار دینار که‌متر ده‌کات، له‌باشترین حاڵه‌تدا ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نێکى زۆرى هه‌یه‌و خه‌باتى هه‌بووه‌و خزمه‌تى هه‌یه له سێ بۆ سێ ملیۆن و (500) هه‌زار دیناردا ده‌وه‌ستێت، تییدایه (30 بۆ 40) ساڵ خزمه‌تى کردووه‌و له‌وانه‌یه خۆى لیوا بووبێت، منێکى گه‌نج شمولى خانه‌نشینییه‌که ناکه‌م و شه‌ڕم کردووه حه‌قى خه‌ڵک پارێزراوبێت. گه‌نجێکم سبه‌ى له‌په‌رله‌مان کاره‌کانم ته‌واو ده‌بێت بچمه شوێنێکى دیکه موچه‌م ده‌بێت، ئیتر بۆ موچه‌ى خانه‌نشینى بمگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ى گه‌نجن ئیشى دیکه ده‌که‌ن دواى په‌رله‌مان. هاوڵاتى: گرژییه‌که به‌هۆى چییه‌وه بوو؟ پێشه‌وا هه‌ورامى: که‌قسه‌م ده‌کرد ئه‌م مه‌سه‌له‌ى خانه‌نشینییه که‌مبکرێته‌وه‌و قبوڵ ناکه‌ین که‌س موزایه‌ده به‌ئێمه بفرۆشێته‌وه، به راستى هه‌ندێک براده‌ر هه‌ستان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان و موزایه‌ده‌یان کرد، کورت و پوخت ئۆپۆزسیۆن ته‌سه‌ورى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئێمه‌یان نه‌ده‌کرد که به‌م جۆره به‌رگرى لهکهمکردنهوهى موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران ده‌که‌ین، هه‌تا دواى کۆبوونه‌وه ده‌یانوت ئۆپۆزسیۆن ئیشى له‌سه‌ر ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌یه کردووه‌و ئێوه هیچتان نه‌هێڵاوه‌ته‌وه ئێمه قسه‌ى له‌سه‌ربکه‌ین و کێشه‌که‌یان ئه‌وه‌بوو، نازانم یه‌کگرتوو دواى قسه‌کانم بۆ خۆیان تێکدا له‌ناو پهرلهمانداو هیچ په‌یامێکم بۆ یه‌کگرتوو نه‌بوو، به‌ڵام دیاربوو به‌خۆیان وه‌ریانگرت، بهویژانهوه هه‌موو په‌رله‌مانتاران داوایان کردووه موچه‌ى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران که‌مبکرێته‌وه، له‌م قسانه‌دا کاک هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى ئێمه هه‌ستاوه‌ته‌وه‌و داواى کردووه ئارام ببنه‌وه، په‌رله‌مانتارێکى نه‌وه‌ى نوێ (سیپان ئامێدى) جنێوى ناشرینى به باوکى هێڤیدار دابوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه سیپان ئامێدى قه‌ڵه‌مێکى وه‌شاند بۆ هێڤیدارو به‌ر کاک ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى که‌وت. هاوڵاتى: له‌گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت په‌رله‌مانتارێکى پارتى به‌ناوى زانا مه‌لا خالید دێته ناو گرژییهکهو ده‌ست راده‌وه‌شێنێت و قسه ده‌کات، ئه‌مه گرژییه‌که‌ى زیاد نه‌کرد؟ پێشه‌وا هه‌ورامى: زانا‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه‌ى پارتیش وه‌زعه‌که‌یان بینى کاردانه‌وه‌یان هه‌بوو به‌هۆى تهسهروفهکهى سیپان ئامێدییه‌وه. له‌سه‌ر حه‌قى خه‌ڵک بووه‌و ئیحترامى په‌رله‌مانتار له‌دواى په‌رله‌مانه‌وه کۆتایى نایات و ده‌توانن بچنه‌وه ناو جه‌ماوه‌ر، لەنهوهى نوێ قه‌بوڵ ناکه‌ین ئه‌و هه‌ڵانه‌ى که رابردوو کرابوو، به‌سه‌ر ئێمه‌یدا بهێنن.
هاوڵاتى سەرۆکی چەند وڵاتێک دەستبەرداری مووچەی خانەنشینیەکەیان دەبن لەکاتێکدا لەناو پەرلەمانی کوردستان شەڕە لەسەر جێگیرکردنی خانەنشینی بۆ پەرلەمانتاران و پلەباڵاکان، سەرەڕای ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی لەو هەنگاوە. بەپێی بەدواداچوونێکی هاوڵاتی سەرۆکی چەند وڵاتێک دەستبەرداری مووچەی خانەنشینیەکان بوون، ئەوەش لەحاڵێکدایە کەخانەنشینی هەندێکیان کەمتر بووە لەو مووچەیە کە تائێستا پەرلەمانتاران و هەندێک لە پلەباڵاکان لەهەرێمی کوردستان هەیانبووە. فەرەنسا کۆشکی ئیلیزێ لە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ لەبەیاننامەیەکدا بەفەرمی رایگەیاند کە ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دەستبەرداری مووچەی خانەنشینی خۆی دەبێت کاتێک لەساڵی ٢٠٢٢دا ماوەی سەرۆکایەتی کۆتایی پێدێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای چاکسازیی لەخانەنشینیدا. لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە پاڵنەری ئەم هەنگاوە «ویستی» سەرۆکە بۆ «هاوسەنگی» نەک «ویستی خۆدەرخستن» بێت. ئیمانیۆل ماکرۆن یەکەم سەرۆکی فەرەنسایە کەدەستبەرداری موچەی خانەنشینی ببێت. موچەی خانەنشینی سەرۆکی فەرەنسا مانگانە شەش هەزارو (٢٠٠) یۆرۆ (٦.٨٩١ دۆلار)ە کەئیمانیۆل ماکرۆن وەریناگرێت جگە لەوەی لەدوای کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتییەکەی نایەوێت ببێتە ئەندام لەئەنجومەنی دەستووری وڵاتەکە کەمانگانە مووچەکەی (١٣) هەزارو (٥٠٠) یۆرۆ (١٤.٩٥٦ دۆلار)ە. بەپێی دەستوور سەرۆکانی پێشووی فەرەنسا دەتوانن ببنە ئەندام لەئەنجومەنەکەدا کەئەرکی ئەوەیە لە پرۆژەیاساکانی پەرلەمان بکۆڵێتەوەو ئەوە دەربخات کە ئاخۆ یەکانگیرە لەگەڵ دەستووردا پێش ئەوەی سەرۆکی وڵات واژووی لەسەربکات. پرۆژەیاسای چاکسازی خانەنشینی یەکێک بوو لەبەڵێنەکانی بانگەشەی سەرۆکایەتی ماکرۆن و مانگی شوباتی ٢٠٢٠ رەوانەی پەرلەمان دەکرێت. ئامانجی پرۆژەیاساکە ئەوەیە ئەرکی سەرشانی حکومەت کەمبکرێتەوە لەپێدانی مووچەی خانەنشینی و بکرێتە سیستەمێکی گشتگیر بەبێ گوێنەدانە کەرتی تایبەتی یان حکومی. لەئێستادا سیستەمی خانەنشینی فەرەنسا بەیەکێک لەباشترین سیستەم دادەنرێت و هەر خانەنشینێک لەسەدا ٧٣% مووچەکەی وەردەگرێت. بەپێی پلانەکەی حکومەت، ئەوانەی کە بەتەواوی تاکاتی خانەنشینی کاربکەن، لانیکەم هەزار یۆرۆ مووچەیان پێدەدرێت. پلانەکە وادەی خانەنشینی زیادناکات کەئێستا بەپێی یاسا لەتەمەنی (٦٢) ساڵیدایە، بەڵام هانی کرێکاران دەدات تا (٦٤) ساڵی کاربکەن بۆ ئەوەی بەتەواوی سوودمەندببن لەمووچەی خانەنشینی. کۆستاریکا بەپێی هەواڵێکی «کۆستاریکا ستار» کارلۆس ئەلڤاراۆدۆ سەرۆکی کۆستاریکا دەستبەرداری موچەی خانەنشینیەکەی بوو کەنزیکەی حەوت هەزار دۆلارە. کارلۆس ئەلڤارۆدۆ لەساڵی ٢٠١٨ لەسەدا ٦١%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بردەوە کەگەنجترین سەرۆکی وڵاتەو تەمەنی ٣٩ ساڵە. لەساڵی ٢٠٢٢ ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی دێت. بەپێی یاسای وڵات، هەموو سەرۆکێک مافی ئەوەی هەیە موچەی خانەنشینی وەربگرێت دوای ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتی تەواو دەبێت کەبڕەکەی نزیکەی حەوت هەزار دۆلارە. «لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢، نامەیەک ئاراستەی بەرێوبەرایەتی خانەنشینی وەزارەتی کاردەکەم بەمەبەستی دەستبەردابوون لە خانەنشینیەکەم، موچەی خانەنشینی بۆ پاراستنە نەک بۆ خۆدەوڵەمەندکردن، دوای ئەوەی ماوەکەم کۆتایی دێت دەچم بەدوای کارێک‌دا دەگەڕێم»، ئەلڤارۆدۆ لە راگەیاندراوێکدا ئەمەی وت لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠. ئەلڤارۆدۆ یەکەم سەرۆکی وڵاتەکەیەتی کەهەنگاوێکی لەو چەشنە بنێت. ئەمریکا لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ٢٠١٦، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیدا کەموچەی سەرۆکایەتی وەرنەگرێت ئەگەر بووە سەرۆک. کاتێک مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٧ سوێندی یاسایی خوارد‌و بەفەرمی بووە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنەکەی پاراست و تائێستاش مووچەکەی وەرناگرێت. بەپێی دەستووری ئەمریکا، هەموو سەرۆکێک دەبێت مووچەیەکی مانگانەی هەبێت جگە لەخەرجی خواردن و هاوتوچۆ و رێکاری دیکە. موچەی ساڵانەی سەرۆکی ئەمریکا (٤٠٠) هەزار دۆلارە کەمانگانە دەکاتە (٣٣) هەزارو (٣٣٣) دۆلار، جگە لە (٥٠) هەزار دۆلاری خەرجی و پێداویستییەکان. بۆ ئەوەی سەرپێچی لەدەستوور نەکات، دواتر دۆناڵد ترەمپ بەڵێنەکەی گۆڕی و رایگەیاند تەنها یەک دۆلار وەردەگرێت و ئەوەی دیکە یان دەبەخشێت یان دەیداتە وەزارەتی خەزێنە تا دابەشی بکات بەسەر کەرتە جیاوازەکاندا بەتایبەتی کەرتی تەندروستی. دۆناڵد ترەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمریکا نییە کە دەستبەرداری مووچەکەی ببێت و پێشتر جۆن کەنەدی و جۆرج واشنتن مووچەکەیانیان لەکاری خێرخوازیدا بەخشیوە. جۆن کەنەدی نزیکەی دوو ساڵ لەنێوان ساڵانی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٣ سەرۆکی ئەمریکا بوو. موچەی ساڵانەی (١٠٠) هەزار دۆلار بوو کەمانگانە دەکاتە هەشت هەزارو (٣٣٣) دۆلار. جۆرج واشنتن یەکەم سەرۆکی ئەمریکا بوو لەنێوان ساڵانی ١٧٨٩-١٧٩٧، موچەکەی (٢٥) هەزار دۆلار بوو کە زۆربەی دەبەخشی و هەندێکی بۆ خەرجییەکانی گواستنەوەی بەکاردەهێنا، واشنتن دەستبەرداری موچەیەکی دیکەش بوو کەوەک فەرماندەی گشتی سوپا موچەیەکی تایبەتی هەبوو.
هاوڵاتى به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، که له‌چه‌ند ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ستى که‌وتووه، دوو پێشنیاز هه‌یه بۆ دیاریکردنى سه‌رۆکى حزب، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن هه‌ڵببژێردرێت، بۆچوونێکى دیکه‌ش هه‌یه له‌ناو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵببژێردرێت که سێ جێگرى هه‌بێت بۆ ده‌ڤه‌ره‌کانى (سلێمانى، هه‌ولێرو دهۆک، که‌رکوک و گه‌رمیان) ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یانویست ناویان بهێندرێت ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد سه‌رۆکى حزب له‌نێوان( به‌رهه‌م ساڵح، لاهور شێخ جه‌نگى، بافڵ تاڵه‌بانى). هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌کرد گفتوگۆکان بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن کراوه که به‌رپرسى مه‌کته‌بى رێکخستن و هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى و به‌رپرسى مه‌له‌فى ئه‌منى بچنه ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و ناوى (شاڵاو کۆسره‌ت ره‌سوڵ، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، مه‌حمود سه‌نگاوى، مسته‌فا چاوڕه‌ش، قوباد تاڵه‌بانى، عیماد ئه‌حمه‌د، ئاسۆ ئه‌ڵمانى، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان، عه‌دنان حه‌مه‌ى مینا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، مسته‌فا چاوڕه‌ش، قادر عه‌زیز) ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان باسکرد، بۆچوونێکى دیکه‌ش هه‌یه که به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆکى حزب هه‌ڵبژێردرێت و بافڵ تاڵه‌بانى بکرێته جێگرى و لاهور شێخ جه‌نگى بکرێته سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنیش شاڵاو کۆسره‌ت ره‌سوڵ بێت وه‌ک پاراستنى باڵانسى ناو یه‌کێتى «به‌ڵام ئه‌مانه گفتوگۆکانى له‌سه‌ره‌تادایه‌و ماوه‌ى دوو هه‌فته له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌وافوقاتى له‌سه‌ر بکرێت». دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى لیژنه‌یه‌ک به‌سه‌رۆکایه‌تى فه‌رید ئهسهسهردو بهئهندامێتى (19) ئه‌ندامى دیکه‌ى سه‌رکردایه‌تى دیارى کران که له‌ماوه‌ى (10 بۆ 12) رۆژدا پێداچوونه‌وه‌و ده‌ستکارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى حزب بکه‌ن و دواتر بهێندرێته‌وه ناو ئه‌نجومه‌ن و دواتر په‌سه‌ندى بکه‌ن. له‌ناو په‌یڕه‌وه ناوخۆییه‌که‌ى یه‌کێتیدا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى حزب و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن (مه‌کته‌بى سیاسى) ده‌نووسرێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنیان له‌نێو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تیدا ده‌بێت. مسته‌فا چاوڕه‌ش، سه‌رۆکى کاتیى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «دوێنێ له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تیدا لیژنه‌یه‌کى (20) که‌سى دیارى کران که له‌ماوه‌ى (12) رۆژدا په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده بکه‌ن و بێته‌وه ناو ئه‌نجومه‌ن و خاڵ به‌خاڵى گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ین و په‌سه‌ند بکرێت». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌ناو په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتى دیارى ده‌کرێت سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن چۆن هه‌ڵده‌بژێردرێن»دواى په‌سه‌ندکردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتى کاتى زۆرى ناوێت و ده‌بێت سهرۆکێکت هه‌بێت کۆتبکاتهوهو ده‌بێت شه‌رعیه‌تى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به‌ده‌ستبهێنێت». مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى ئازاد ده‌بن له‌وه‌ى خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن (مه‌کته‌بى سیاسى)ى یه‌کێتى هه‌ڵببژێرن و ئه‌وه‌ش به‌ده‌نگدان یه‌کلاییده‌کرێته‌وه. سه‌رۆکى کاتى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که «سه‌رۆکى یه‌کێتى له‌ناو ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تیدا هه‌ڵده‌بژێردرێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى یه‌کێتى دواى کۆچى دوایى مام جه‌لال بۆ یه‌کێتى به‌قورس ناوده‌برێت، مسته‌فا چاوڕه‌ش دڵنیایى له‌وبارەیه‌وه دا‌و وتى» هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى حزب ترسى ناوێ، هه‌ر که‌سێک بێت بهدهنگدانهو ئه‌گه‌رچى رێکه‌وتن و گفتوگۆ هه‌بێت پێش کۆبوونه‌وه‌کان و رێکه‌وتن هه‌بێت و دوو دوو سێ سێ کۆببنه‌وه، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا بهدهنگدانهو کێ بردییه‌وه ئه‌وه ده‌بێته سه‌رۆکى یه‌کێتى». دواى په‌سه‌ندکردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتى له‌لایه‌ن ئه‌و (20) ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌رکردایه‌تییه‌وه، ده‌بێت ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردن که‌ژماره‌یان (11) که‌س یان (15) که‌س ده‌بێت که‌هه‌ردوو پێشنیاره‌که هه‌یه له‌ناو په‌یڕه‌و یه‌کلاده‌کرێته‌وه‌و گفتوگۆکان بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌چنه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌ستى پێکردووه.
شاناز حه‌سه‌ن پۆلیسى سلێمانى هۆشدارى توند ده‌دات له‌وه‌ى که بڕیارى «ره‌شکردنى جامی ئوتومبێل بۆ هه‌مووان» رێژه‌ى تاوانه‌کان زیاد بکات و هه‌روه‌ها په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ به‌رپرسان راده‌کێشرێت که بڕیاره‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندى حه‌زى خواستى ئه‌وان ده‌رکراوه. ره‌شکردنى جامى ئوتومبێل له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه ئه‌مڕۆ 15ى کانونى دووه‌مى 2020 ده‌که‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و به‌پێى رێژه‌ى له‌سه‌دا (30،50،70، 100) نرخى ئه‌و باجه ده‌ده‌ن که له (400) هه‌زار دیناره‌وه بۆ یه‌ک ملیۆن و (200) هه‌زار دینارى ساڵانه ده‌ستپێده‌کات. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوەبه‌رى پۆلیسى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و بڕیاره لایه‌نى باشه‌و خراپه‌شى هه‌یه، لایه‌نه خراپه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که‌سانێک له‌پاڵ ئه‌و بڕیاره‌دا تاوانى پێوه‌بکات». باسى له‌وه‌شکرد به‌رده‌وام ده‌بن لهبهدواداچوونهکانیان به‌پێى ئه‌و ژماره ئوتۆمبێلانهى کهتۆمارکراون لههاتوچۆو هه‌رکه‌سێک که به‌نایاسایى جامی ئۆتۆمبێله‌کانیان ره‌ش بکه‌ن سزا‌و لێپێچینه‌وه‌یان بۆیان ده‌بێت. بڕیاره‌که ناڕه‌زایه‌تى له‌ناو خه‌ڵک و هه‌ندێک له‌په‌رله‌مانتارانیش دروستکردووه که به‌رپرسانى باڵا هه‌ن بڕیاره‌که‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌رکردوه. عوسمان که‌ریم سێدهرى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئوتۆمبێلى جام ره‌شم پێ باش نیه‌و پێویست نیه، چونکه ئێمه له‌وڵاتى خۆمان‌داین و پێویست ناکات خۆمان له‌هاوڵاتیان بشارینه‌وه«. هه‌روه‌ها پێشیوابوو رێگه‌خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ زیادکردنى تاوان، چونکه که‌سانێکى تر له‌پاڵ ئه‌وانه‌ى به‌پێى یاسا جامه‌کان ره‌ش ده‌که‌ن، که‌سانێکى دیکه به‌بێ یاسا جامه‌کان ره‌ش ده‌که‌ن و تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى لیژنه‌ى ناوخۆ وتیشى «ئه‌م بڕیاره ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که‌که‌سانێک هه‌ن لهبهرپرسهکانى باڵا‌و مامناوه‌ند کههیوایهتیان ئه‌وه‌یه جامى ئوتۆمبێله‌کانیان ره‌ش بێت و که پێویستیش نیه، چونکه تۆ کهکهسێکت هه‌بێت وه‌ک پاسه‌وان چ پێویستت به‌جام ره‌شکردنه«. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌و داهاته‌ى له ره‌شکردنى جامى ئوتومبێل ده‌ست وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌که‌وێت ئه‌وه‌نده نیه کار بکاته‌سه‌ر زیادبونى داهاتى گشتى هه‌رێمى کوردستان. له‌به‌رانبه‌ردا وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به«زۆر باش» وه‌سف ده‌کات بۆ ره‌شکردنى جامى ئوتومبێل و ده‌شڵێت:» یه‌که‌م که‌س ده‌بم جامى ئوتومبێله‌که‌م ره‌ش ده‌که‌م». فازڵ حاجى، وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌مڕۆ 15ی مانگ ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانى بهڕێوەبهرایهتیهکانى هاتوچۆ بکه‌ن و مۆڵه‌تى یاسایى بۆ وه‌ربگرن و جامى ئوتۆمبێله‌کانیان ره‌ش بکه‌ن». له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ره‌شکردنى جامى ئوتۆمبێل یه‌کێک ده‌بێت له‌هۆکاره‌کانى زیادبوونى تاوانه‌کان، فازڵ حاجى وتیشى» تائێستا تاوان هه‌ر هه‌بووه‌و ئه‌وه نابێته هۆکارێک بۆ تاوان، به‌ڵکو زۆر بڕیارێکى باشه‌و هه‌موو که‌سێک به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى هاویندا پێویستیه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى تیشکى رۆژ که‌متر بێته ناو ئوتۆمبێلهوهو شۆفێر توشى سترێز نه‌کات». هه‌روه‌ها وتیشى»یه‌که‌م که‌س ده‌بم جامى ئوتۆمبێله‌که‌م ره‌ش ده‌که‌م». وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه له‌سه‌ر داواى هاوڵاتیان وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌و بڕیاره‌ى داوه‌و « هاوڵاتى زۆر هه‌یه حه‌زى لێیه‌تى، بۆیه ئێستا شێوازى حه‌زه‌که کراوه‌ته یاسایى».
شاناز حه‌سه‌ن حەوت کۆمپانیا لەژێرناوی دڵنیایی «بەزۆرەملی» گەشتیاران و شۆفێرانی مەرزەکانی پەروێزخان و باشماخ و چەند مەرزێکی تر دەڕووتێننەوە بە رێگەی «فرتوفێڵ»، دوای بەدواداچوون کاری کۆمپانیایەک راگیراوەو دوو بەرپرسی حکومیش دەستگیرکراون. یەکێک لەکۆمپانیاکان لە گەرمیان مانگانه دوو ملیۆن دۆلار له‌شۆفێران و گه‌شتیاران ده‌کێشێته‌وه‌و بەهۆیەوە دوو به‌رپرسى ئیدارى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکراوه. ئەوەش بەپێی وتەی دوو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى که‌یه‌کێکیان نوێنه‌رى گه‌رمیانه. محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، نوێنه‌رى گه‌رمیان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌خاڵه سنورییه‌کان چه‌ندین کۆمپانیا هه‌یه کاریان وه‌رگرتنى باج و سه‌رانه‌یه له‌شۆفێران و کۆمپانیاى دڵنیاییش یه‌کێکه له‌و کۆمپانیایانه‌و له‌ئێستادا کاره‌کانیان راگیراوه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد به‌دواداچوونیان بۆ کردووه‌و ناکرێت هه‌ر که‌س بێت و له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پشتگیرى و هاوکارى بکرێت و «باج و سه‌رانه« له‌شۆفێران و کاسبکاران و گه‌شتیاران وه‌ربگرێت. (کۆمپانیاى دڵنیا بۆ کارى دڵنیایى)، ماوه‌ى دوو ساڵه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورییه‌وه مۆڵه‌تى کارکردنى وه‌رگرتووه‌و به‌ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌و شوفێرانه‌ى به‌و ناوچه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕن (بیمه) ده‌ده‌نه کۆمپانیاى ناوبراو له‌پێناو بوونى هه‌ر کێشه‌یه‌ک که رووبه‌ڕووى شۆفێره‌که یان ئوتۆمبێلهکهى ده‌بێته‌وه چاره‌سه‌رى بکه‌ن. ئه‌ندامێکى دیکه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌ئه‌و کۆمپانیایه مانگانه دوو ملیۆن دۆلارى له‌شۆفێران و گه‌شتیاران کێشاوه‌ته‌وه‌و دوو به‌رپرسى ئیدارى له‌سه‌ر ده‌ستگیرکراوه. که‌ریم عه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «به‌پێى سکاڵاى زیاتر له (120) شۆفێر که به‌زۆره‌ملێ رۆژانه (20 بۆ 25) هه‌زار دیناریان داوه‌ته ئه‌و کۆمپانیایەى دڵنیا بۆ دڵنیایى، به‌ڵام له‌کاتى بوونى کێشه کۆمپانیاکه هاوکارى شۆفێره‌کانى نه‌کردووه‌و دواى به‌دواداچوونمان کارى کۆمپانیاکه راگیراوه«. کۆمپانیاى دڵنیا له‌هه‌رسێ مه‌رزى باشماخ و په‌روێزخان و کێلێ و بازگه‌ى بازیان، کهڵهوانانیش کاریان کردووه‌و ئێستا به‌فه‌رمانى ئیداره‌ى گه‌رمیان کاره‌کانیان راگیراوه. حسێن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى گه‌رمیان و عه‌لى تۆفیق به‌رپرسى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان، به‌پێى مادده‌ى (456) تایبەت بە «فرت و فێڵ» ده‌ستگیرکران و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به‌که‌فاله‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ئازادکراون. به‌وته‌ى که‌ریم عه‌لى، پێشتر (کۆمپانیاى دڵنیا بۆ دڵنیایى) له‌بازگه‌ى ساڵح ئاغا‌و شێخ له‌نگه‌ر کە دوو دەروازەی کەلارن بە رووی خانەقین و گوڵاڵەدا کاریان کردووه‌و پاره‌یان له‌گه‌شتیارانى عه‌ره‌ب وه‌رگرتووه له‌وێش که‌یسه‌که‌یان گهیەنراوهته داواکارى گشتى و کارکردنیان له‌وێ کۆتایى پێهێندراوه. به‌پێى به‌دواداچوونى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، رۆژانه بۆ هه‌ر شۆفێرێک له‌مه‌رزى په‌روێزخان (20) هه‌زار دیناریان وه‌رگرتووه، له‌مه‌رزى باشماخ (25) هه‌زاریان وه‌رگرتووه، بۆ هه‌ر گه‌شتیارێک له‌هه‌ر دوو ده‌روازه‌که بڕى پێنج هه‌زار دینار وه‌رگیراوه. هه‌روه‌ها له‌بازگه‌ى که‌ڵه‌وانان بۆ هه‌ر شۆفێرێکى تورک و عه‌ره‌ب بڕى (20) دۆلار وه‌رگیراوه، که‌ریم عه‌لى وتیشى «به‌و پێیه مانگانه دوو ملیۆن دۆلاریان له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتووه، به‌و پێیه‌ى رۆژانه (1400) شۆفێر له‌مه‌رزى باشماخه‌وه هاتوچۆ ده‌کات و زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش له‌مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه هاتوچۆ ده‌کات». که‌ریم عه‌لى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که سکاڵاکه له‌سه‌ر کۆمپانیاکه تۆمار کراوه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ى که‌ئه‌و دوو به‌رپرسه ئیدارییه به‌رپرسن له ئه‌و ناوچانه، بۆیه لێپێچینه‌وه له‌ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى گه‌رمیانیش کراوه. به‌پێى سکاڵاکانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى کهتۆماریان کردووه داواى سێ خاڵیان کردووه، یه‌کێک له‌وانه که‌ده‌رکه‌وت کۆمپانیاکه «نایاساییه«، کاره‌کانى رابگیرێت. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رپرسێکى ئیدارى هاوکارى کۆمپانیاکه‌ى کردووه، لێپرسینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵدا بکرێت. که‌ریم عه‌لى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کار بۆ سکاڵاکه‌یان ده‌که‌ن که‌هه‌موو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى که له‌هاوڵاتیان و شۆفێران وه‌رگیراوه به‌نایاسایى، بگه‌ڕێنرێته‌وه له‌لایه‌ن کۆمپانیاکه‌وه. وتیشى «ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ر کۆمپانیایه‌ک کارى خۆى بکات، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ى کارى یاسایى و هاوکارى بێت بۆ هاوڵاتیان، نه‌ک بهزۆرهملى خزمه‌تگوزاریه‌کانیان به هاوڵاتیان بفرۆشن». هاوڵاتى په‌یوه‌ندى کرد به حسێن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى گەرمیان و عه‌لى تۆفیق بەڕێوەبەری ده‌روازه‌ى په‌روێزخان ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێک بده‌ن. سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت بێجگه له‌و کۆمانیایهى ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى باسیان کردووه، شه‌ش کۆمپانیاى دیکه هه‌ن «سه‌رانه« له‌شۆفێران و هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن. شیرین ئه‌مین، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاکى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «بێجگه له‌و کۆمپانیایه‌ى ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بۆ ئێوه باسى کردووه، شه‌ش کۆمپانیاى دیکه هه‌یه سه‌رانه له‌شۆفێران وه‌رده‌گرن». ناوبراو ناوى یه‌کێکى دیکه له‌و کۆمپانیایانه‌ى ئاشکراکرد که‌ناوى ( کۆمپانیاى گه‌رمیان پترۆلیۆم) له‌سنورى قه‌زاى کفرى سه‌ر به‌ئیداره‌ى گه‌رمیان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پلانى بووه «باج و سه‌رانه« لهشۆفێرانى بارهه‌ڵگر وه‌ربگرێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونیان کردووه کاره‌کانیان راگرتوون. ئه‌م په‌رله‌مانتاره وتیشى «ئه‌م کۆمپانیایه له‌ماوه‌ى مانگێکى کارکردنى ته‌نیا سه‌رژمێرى شۆفێرانى کردووه‌و ده‌ستى بهکارنهکردوه، بۆیه له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه ئاگادارکراوینهوهو دواى به‌دواداچوون ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانمان لێ ئاگادارکردووه‌ته‌وه‌و دواتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه داخراوه«.
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئاشکرای ده‌کات کهسکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێى راگه‌یاندووه دواى رێکه‌وتنى هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر بودجه‌و نه‌وت دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان باش ده‌بێت و هه‌ژماره بانکییهکهى موچه‌خۆران چالاک ده‌کرێت. پڕۆژه‌یاساى چاکسازى له‌په‌رله‌مانه‌و بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 16ى کانوونى دووه‌مى 2020 له‌په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ندبکرێت و یه‌کێک له‌مادده سه‌ره‌کییه‌کان دانانى هه‌ژمارى بانکییه بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌ژماره موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان ده‌کرێته سه‌ر هه‌ژماره‌کانیان. جه‌مال حه‌وێز سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پڕۆژه‌ى چاکسازى ئه‌و پارهیەى ده‌ستى ده‌که‌وێت ده‌چێته خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت، رێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت کردووه موچه که‌مه‌کان به‌گشتى زیادبکرێت». باسی لەوەش کرد دوێنێ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئامانج ره‌حیم، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران «به‌تێروته‌سه‌لى» باسى پڕۆژه‌که‌و رێکه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدایان کردووە و «مژده‌ى خۆشى» بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران پێبووە. وتیشی «پێى راگه‌یاندم ئه‌و رێکه‌وتنه‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌سه‌ر بودجه‌و نه‌وت بچێته بوارى جێبه‌جێکردن ئه‌مساڵ ئه‌و چینانه‌ى موچه‌یان که‌مه بۆیان زیادده‌کرێت و مژده‌ى خۆشمان پێیه بۆیان». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌وه‌شى بۆ باسکردووه بودجه‌ى هه‌رێم به رێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق بودجه‌یه‌کى باشه‌و موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوه‌کان سوودى لێ ده‌بینن و دۆخى دارایى باش بێت ده‌یخاته خزمه‌ت ئه‌وانیشه‌وه«. جه‌مال حه‌وێز، وتیشى «دۆخى دارایى هه‌رێم باش ببێت هه‌ژماره بانکییهکهى فه‌رمانبه‌ران کهموچهى پاشه‌که‌وتکراویان لاى حکومه‌ته چالاک ده‌کرێت». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، دواى په‌سه‌نکردنى پڕۆژه‌یاساى چاکسازى، وه‌زاره‌تى دارایى راده‌سپێردرێت که له‌ماوه‌ى سێ بۆ شه‌ش مانگدا هه‌ژمارى بانکى بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆران بکاته‌وه‌و له‌وه زیاتر دوانه‌که‌وێت. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى جه‌ختى له جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌یاساى چاکسازیی کرد دواى ئه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه په‌سه‌ندده‌کرێت، وتیشى:»کارێکى وامان کردووه باشتر بکه‌وێته خزمه‌تى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکه‌وه، ئیراده‌ى چاکسازى مه‌هامى هه‌موو لایه‌نه‌کانه و حکومه‌ت هه‌ناوى چاکسازى ناوه‌و داوامان له‌حکومه‌ت کردووه له‌ماوه‌ى دوو بۆ سێ مانگدا راپۆرت بده‌نه په‌رله‌مان که به‌هۆى یاساى چاکسازییه‌وه چه‌ند پاره بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه«. وه‌زیرێکى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه ئامانجى کردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانکى بۆ موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌وه‌یه دواى باشبوونى دۆخى دارایى چالاک بکرێت. کوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» به‌دڵنییاییه‌وه هه‌موو تواناکانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى چاکسازى دواى په‌سه‌ندکردنى له‌په‌رله‌ماندا، ئه‌مه هه‌نگاوى یه‌که‌مه بۆ چاکسازى له کابینه‌ى نۆیه‌مدا، چونکه ده‌بێته هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتێکى زۆر‌و دواتر ده‌خرێته خزمه‌تى خه‌ڵکه‌وه«. وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى، وتیشى «به‌دڵنیاییه‌وه دانانى هه‌ژمارى بانکی که جێگیرکراوه، بۆ ئه‌وه‌یه کاتێک حکومه‌تى هه‌رێم دۆخى دارایى باش بوو، شایسته داراییه‌کانى له‌به‌غدا وه‌رگرت ئه‌وه‌ش بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه«. کوێستان محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که لاى هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌وانه‌شى که ئۆپۆزسیۆنن مه‌هامى چاکسازییان هه‌یه، چونکه به‌بڕواى ناوبراو له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا خه‌ڵک سزاى حزبه سیاسییه‌کانى داوه‌و نه‌چووه سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان، چاکسازى نه‌کرێت خه‌ڵک سزاى توندترى حزبه سیاسییه‌کان ده‌دات، «ئه‌مه بۆته هۆکارى ئه‌وه‌ى ئیراده لاى هه‌موو حزبه سیاسییه‌کان دروست بووه که‌ده‌بێت چاکسازى بکرێت و حکومه‌ت ببێته حکومه‌تى و دادپه‌روه‌رى په‌یڕه‌و بکرێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، جێگیرکردنى هه‌ژمارى بانکى فه‌رمانبه‌ران له‌پڕۆژه یاساى چاکسازى بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌ت له‌داهاتوودا چالاکى بکات. عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه گرنگه به‌یاسا بچه‌سپێت هه‌ژمارى بانکى فه‌رمانبه‌رانه، دروستکردنى هه‌ژمارى بانکى که حکومه‌تى هه‌رێم گره‌نتى بدات به میکانیزمى خۆى ئه‌و موچه پاشه‌که‌وتکراوانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، وه‌زاره‌تى دارایى ده‌بێت رێنمایى ده‌ربکات، با مقاسه بکرێت، بیست ملیۆن دینارم لاى حکومه‌ته، به‌ڵام پاره‌ى ئاو‌و کاره‌باو پێشینه‌کان قه‌رزارم، حکومه‌ت که‌م که‌م بیداته‌وه به‌فه‌رمانبه‌ران و بارى قه‌رزى خۆى سوک بکات». سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان پێشیانوایه حکومه‌تى هه‌رێم دۆخى دارایى باشه‌و وتیشى «ئێستا وه‌زعى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم باشه، به‌شه بودجه‌یه‌ک بۆ موچه له‌به‌غداوه دێت بۆ هه‌رێم، نه‌وتى هه‌رێم ده‌فرۆشرێت و دێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، داهات هه‌مووى زیادى کردووه چه‌ند قات، به‌دانپێدانانى سه‌رۆکى حکومه‌ت که له‌سه‌دا 50ى داهاتى ناوخۆ زیادى کردووه، ئه‌و داهاتانه چى لێده‌که‌یت». عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌و هه‌موو ئاڵۆزییه‌ى که هه‌بووه له‌شه‌ڕى داعش و بوونى ئاواره‌یه‌کى زۆر‌و بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه و نرخى نه‌وت بووه 27 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک» ئه‌وکات به کاک نێچیرڤان بارزانى و کاک قوباد تاڵه‌بانیم وت، ئایا نییه‌تتان هه‌یه موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران بده‌نه‌وه، وتیان (ده‌مانه‌وێت موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بده‌ینه‌وه، له رێگه‌ى هه‌ژمارى بانکییه‌وه)ۆمهڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، جێگیرکردنى هه‌ژمارى بانکى فه‌رمانبه‌ران له‌پڕۆژه یاساى چاکسازى بۆ ئه‌وه‌یه حکومه‌ت له‌داهاتوودا چالاکى بکات. عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه گرنگه به‌یاسا بچه‌سپێت هه‌ژمارى بانکى فه‌رمانبه‌رانه، دروستکردنى هه‌ژمارى بانکى که حکومه‌تى هه‌رێم گره‌نتى بدات به میکانیزمى خۆى ئه‌و موچه پاشه‌که‌وتکراوانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، وه‌زاره‌تى دارایى ده‌بێت رێنمایى ده‌ربکات، با مقاسه بکرێت، بیست ملیۆن دینارم لاى حکومه‌ته، به‌ڵام پاره‌ى ئاو‌و کاره‌باو پێشینه‌کان قه‌رزارم، حکومه‌ت که‌م که‌م بیداته‌وه به‌فه‌رمانبه‌ران و بارى قه‌رزى خۆى سوک بکات». سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان پێشیانوایه حکومه‌تى هه‌رێم دۆخى دارایى باشه‌و وتیشى «ئێستا وه‌زعى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم باشه، به‌شه بودجه‌یه‌ک بۆ موچه له‌به‌غداوه دێت بۆ هه‌رێم، نه‌وتى هه‌رێم ده‌فرۆشرێت و دێته‌وه خه‌زێنه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، داهات هه‌مووى زیادى کردووه چه‌ند قات، به‌دانپێدانانى سه‌رۆکى حکومه‌ت که له‌سه‌دا 50ى داهاتى ناوخۆ زیادى کردووه، ئه‌و داهاتانه چى لێده‌که‌یت». عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه کابینه‌ى هه‌شته‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌و هه‌موو ئاڵۆزییه‌ى که هه‌بووه له‌شه‌ڕى داعش و بوونى ئاواره‌یه‌کى زۆر‌و بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه و نرخى نه‌وت بووه 27 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک» ئه‌وکات به کاک نێچیرڤان بارزانى و کاک قوباد تاڵه‌بانیم وت، ئایا نییه‌تتان هه‌یه موچه‌ى پاشه‌که‌وتکراوى فه‌رمانبه‌ران بده‌نه‌وه، وتیان (ده‌مانه‌وێت موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌کان بده‌ینه‌وه، له رێگه‌ى هه‌ژمارى بانکییه‌وه)».
هاوڵاتى ئەو گەنجە ئەمەریکییە عێراقییەی کە کۆتایی مانگی رابردوو لە خۆرائاوای کەرکوک بە موشەیکی ملیشیا شیعەکان کوژرا، مردنی نزیکەی ٢1٠ کەسی بەدوای خۆیدا هێنا تەنیا لەماوەی چەند رۆژێکدا. ، نەورەس حەمید تەمەن (٣٣) ساڵان، عێراقیەو لەساڵی ٢٠١٧دا رەگەزنبامەی ئەمریکی لە ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا کوژرا و بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند گروپێکی میلیشیای سەر بەئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی بنکەی K-1 کردووە لە خۆرئاوای کەرکوک. لە تۆڵەی کوشتنی نەورەسدا ئەمەریکا هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی حزبولا لە ناوچەی قائیم لە سنووری نێوان عیراق و سوریا، بەهۆی هێرشەکەوە 25 چەکداری گروپەکە کوژراو بە دەیان کەسیان لی برینداربوو. چەند رۆژێک دواتر ئەمەریکا قاسم سلیمانی لەکاتی دەرچوون لە فڕۆکەخانەی بەغدا کردە ئامانج کە ئەبو مەهدی موهەندیس و حەوت کەسی تری لەگەلدا بوون کوژرا. لەکاردانەوەی ئەو روداوەشدا ئێران هەفتەی رابردوو بە موشەیک هیرشی کردە سەر بنەکەی سربازی عەین ئەسەد لە خۆرئاوای پاریزگای ئەنبار، چەند کاتژمیریش دوای ئەوە فڕۆکەیەکی مەدەنی بە 176 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە لە تاران، دواتر سوپای پاسداران رایگەیاند بە هەلەخستویانەتە خوارەوە و گومانیان کردوە کە فڕۆکەی ئەمریکی بێت لە. حەسەن ڕۆحانی سەرۆک ۆکۆماری ئێران دوێنێ لە بەیاننامەکەیدا وتی بە ئەو پەڕی داخ و کەسەرەوە ... لە گەرمەی کەشی هەڕەشە و ترسی ڕژێمی ئەمریکا دژی نەتەوەی ئێران پاش شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی و بە مەبەستی بەرگری لە بەرانبەر ئەگەری هێرشەکانی سوپای ئەمریکا، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئامادەباشی سەداسەد بوو کە بەداخەوە هەڵەی مرۆڤی و هاویشتنی هەڵە، بووەی هۆی ڕووداوێکی تۆقێنەری گەورە و دەیان کەسی بێ تاوان بوونە قوربانی». قوربانیە کوردەکان لەو 176 کەس گیانیان لەدەستدا، کە 10 کەسیان کوردی رۆژهەلات بوون. رزگار رەحیمی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە حەوت ساڵ پێش لەڕێگەی زەمالەی خوێندن دەچێتە کەنەدا و خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە بواری ئەندازیاری کارەبا تەواودەکات و هەر لەوێش دەستدەکات بە وانەگوتنەوە لە زانکۆیەکی کەنەدی. رزگار لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی ئێرانیان کربوو و پاش تەواوکردنی سەردانەکەیان و گەڕانەوە بۆ لەنەدا، خۆی و خێزانە دووگیانەکەی لەگەڵ منداڵەکەی لەنێو ئەو فڕۆکەیە بوون و سەرجەمیان گیانیان لە دەستدا. هیوا مەولانی خەڵکی شاری مەهابادە و لەگەڵ هاوژین و منداڵەکەی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 بەمەبەستی سەردانی خێزانەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ ئێران و لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا. رزگار و هیوا هەردووکیان تەمەنیان 38 ساڵە و لە یەک رۆژدا لەدایکبوون، لەهەمان شوێن و کاتیش‌دا مردن. ئاروین مۆرەتەب و هاوژینەکەی، ئایدا فەرزانە خەڵکی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانن و هەردووکیان بڕوانامەی دکتۆرایان هەبوو لە زانکۆی کەبەکی کەنەدی بۆ تەکنەلۆژیا. ئاروین ئاندازیاری باڵا بوو لە کۆمپانیای ئیتۆن بۆ تەکنەلۆژیا لە کەنەدا و ئایداش لە زانکۆی کەبەک مامۆستا بوو. دوو کوردی دیکە کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا منداڵ و هاوژینی نووسەری شاری کرماشان حامید ئیسماعیلیون بوون کە ناویان ریرا ئیسماعیلیون و پەریسا ئیقباڵیان بوو. عێراقیە ئەمریکیەکە کێ بوو کە کوشتنەکەی گڕی بەردا لە ناکۆکیەکانی نێوان ئەمەریکاو ئێران؟ ئەو بەڵێندەرە ئەمریکییەی مردنەکەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە ئاماژەی پێکرا لەسەروبەندی گرژییەکاندا لەگەڵ ئێران، وەک وەرگێڕێک کاریکردووە کە لەعێراق لەدایکبووەو لەشاری ساکرەمێنتۆ ژیاوە. بەپێی وتەی هاوسەرەکەی، نەورەس حەمیدی تەمەن (٣٣) ساڵان لەساڵی ٢٠١٧دا بووەتە هاوڵاتی ئەمریکی و باوکی دوو منداڵی تەمەن دوو ساڵ و هەشت ساڵ بووە. بەپێی وتەی هاوکارەکانی، لەم ساڵانەی دواییدا، کە وەک وەرگێڕی زمانی عەرەبی کاریکردووە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق، شوێنی حەوانەوەی بەوێنەی منداڵەکانی رازاندبووەوە. حەمید لە ٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا کوژرا کاتێک بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند گروپێکی میلیشیای سەر بەئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی بنکەی K-1 کردووە لەکەرکوک. هێرشەکە، کەچەند سەربازێکی هاوپەیمانانی بریندارکرد، بووە پاڵنەر بۆ ترەمپ تا فەرمانی هێرشی مووشەکی بکات بۆ سەر میلیشیا عێراقییەکان. لەبەرامبەردا ئەو هێرشە بووەهۆی پەلاماردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق لەکۆتا دوانیوەڕۆی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن لایەنگرانی میلیشیاکانی نزیک ئێران و پاشان هێرشێکی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن ئەمریکاوە کەکوژرانی قاسم سولەیمانی، یەکێک لەفەرماندە باڵاکانی ئێرانی لێکەوتەوە. مردنی حەمید بووە پاڵنەرێک بۆ ترەمپ بۆ راکێشانی رای گشتی. لەتویتێکدا لە ٣١ی کانونی یەکەم ترەمپ وتی: “ئێران بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوشت، چەندینی بریندارکرد. ئێمە بەتوندی بەرپەرچمان هەبوو، هەمیشەش دەمانبێت. ئێستا ئێران هێرشێکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق رێکخستووە. ئەوان بەتەواوی بەرپرسیار دەبن لەوە. هەروەها چاوەڕێی ئەوەمان لەعێراق هەیە کەهێزەکانی بەکاربهێنێت بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکە و ئاگاداریش کراونەتەوە!” تەرمەکەی حەمید گەڕێندرایەوە بۆ ئەمریکاو لەشەممەی رابردوودا لە ساکرەمێنتۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا بەخاکسپێردرا، نور خەلیلی هاوسەرەکەی حەمید ئەمەی بە واشنتن پۆست وت. پێگەی «ساکرەمێنتۆ بی» وەک یەکەم پێگە بڵاویکردەوە کە حەمید لەگۆڕستانی «گەورەی ساکرەمێنتۆ»ی موسوڵمانان نێژراوە و کۆمپانیای خزمەتگوزاری «ڤالیانت ئینتیگرەیتت» خەرجی مەراسیمەکەی لەئەستۆ گرتووە. لەبەیاننامەیەکی کورت‌دا، کۆمپانیاکە لە وێبسایتی فەرمی خۆیدا دەربارەی حەمید وتی، «کەسێکی شارەزاو ئەندامێکی تەواو پابەندی تیمی ڤالیانت بوو کە لەلایەن هاوکارانییەوە رێزی دەگیراو خۆشدەویسترا». دۆریس ماتسوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران (کۆنگرێس) بۆ شاری ساکرەمێنتۆ، لەبەیاننامەیەکدا وتی: “سوپاکەمان لەزۆربەی ئەرکەکانیدا لەسەرتاسەری جیهان، بەتایبەتی عێراق، پشتی بەشارەزایی و پسپۆری زمانەوانەکان بەستووە. نەورەس خزمەتی نەتەوەکەی ئێمەی کرد‌و خۆی کردە قوربانی، ئێمەش سوپاسگوزار و پێ‌زانین و قەرزاری ئەوین. لەئێستادا هاوخەمی هاوسەرەکەی و منداڵەکانیم». دەیان کەس لە تۆڵەی مردنی نەورەس برینداربوون نەورەس حەمید، ئەو کارمەندە گرێبەستە ئەمریکیەیە کە لە ٢٧ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەهۆی بۆردومانکردنی سەربازگەی k1 لەکەرکوک گیانی لەدەستدا، روداوی گیان لەدەستدانەکەشی بوە هۆی هەڵکشانی زیاتری ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران. ویلایەتە یەکگرتوەکان، بۆردومانەکەیان خستە ئەستۆی کەتیبەکانی حزبوڵڵا کە گروپێکی چەکدارن و لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لەتۆڵەی کوشتنی ئەو بەڵێندەرەیش ئەمەریکا ژمارەیەک بارەگای ئەو گروپەی بۆردومانکرد بەهۆیەوە ٢٥ چەکدار کوژران و ٥١ چەکداری دیکەش برینداربوون. دوای دوو رۆژ لەبۆردومانەکە، هەزاران ناڕازی بەهاوکاری گروپە چەکدارەکان هەڵیانکوتایە سەر باڵێۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، ترەمپ توڕەیی خۆی بەکوشتنی قاسم سولەیمان فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بەتاڵکردەوە، کاتێک لەرێگەی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانەوە لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغداد بۆردومانیکرد. کوشتنی نەورەس حەمید، یەکێک بوو لەو هۆکارانەی بەهۆیەوە قاسم سولەیمانی کوژرا، کە دواتر ئێرانیش وەکو کاردانەوە دوو سەربازگەی ئەمریکای لەعێراق بۆردومانکرد. دراوسێکانی نەورەس چی دەلێن؟ لەکاتی ناشتن تەرمی نەورەس لە گۆڕساتنیکی موسوڵمانانی ئەمریکا، زیاتر لە ٥٠ هاوڵاتی بەدەوری هاوسەرەکەی نەورەس کۆببونەوە لەکاتی رێورەسمەکەدا، بەڵام دوو منداڵەکەی ئامادە نەبوون کە تەمەنیان لەنێوان ٢ _ ٨ ساڵە. نەورەس حەمید، بۆ ماوەی ٥ ساڵ خوێندکاری کۆلێژی لۆس ریوس بووە و ساڵی ٢٠١٧ بڕوانامەی زانستی کۆمپیۆتەری بەدەستهێناوە. دواتر لە کۆمپانیایەک بەناوی ڤالیانت, دەستبەکاربووە کە خزمەتگوزاری نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات و بارەگاکەی لەڤێرجینیایە، لەدوای کوژرانی نەورەس، کۆمپانیای ناوبراو ئەرکی گەڕانەوەی تەرمەکە و بەخاکسپاردنی گرتە ئەستۆ. کۆمپانیاکە لەبەیاننامەیەکدا لەبارەی کوژرانی نەورەس دەڵێت ”هەست بە نیگەرانیەکی زۆر دەکەین بەرامبەر گیان لەدەستدانی نەورەس حەمید چونکە ئەندامێکی چالاک و زیرەکی کۆمپانیا بوو کە جێگای شانازی هاوڕێکانیشی بووە“. دۆریس ماتسوی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لەو بارەیەوە نوسیوێتی ”سوپای ئەمریکا لەسەرتاسەری جیهاندا پشتی بەستوە بەکۆمەڵێک زمانزانی بەئەزمون و پسپۆر بەتایبەت لەعێراق، نەورەس لەپێناو گەلی ئەمریکادا بوە قوربانی بۆیە هەموان قەرزاری خزمەتەکەی و قوربانیدانەکەیین، هاوشانی هاوسەر و منداڵەکانی ماتەمگێڕین“. نەورەس و خێزانەکەی، خەڵکی عێراقن لەساڵی ٢٠١١ دوای کۆچکردنیان بۆ ئەمریکا لە ناوچەی سکرامنتۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا نیشتەجێبوونە. لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٨ تاوەکو ٢٠١٦ زیاتر لە ١٠ هەزار کۆچبەری عێراقی رویان لەئەمریکا کردووە و بەشێکی زۆریان لە ساکرامنتۆ و سان دییگۆ نیشتەجێبوون. روون نەبووەتەوە کۆچی نەورەس و خێزانەکەی بۆ ئەمریکا، هاوشێوەی ئەو هاوڵاتیانەیە کە بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بووە، یاخود بەهۆی هاوکاریکردنی سوپای ئەمریکاوە بووە، کە بەپێی بەرنامەی ”پی٢“ راستەوخۆ رێگا دەدات بەکۆچکردنی ئەو کەسانەی بەهۆی هاوکاریکردنی سوپای ئەمریکا لە وڵاتەکانیان رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە. نەورەس حەمید لەگەڵ خێزانەکەیدا لەناوچەیەک نیشتەجێی ببون کە زیاتر لە ١٣٠ یەکەی نیشتەجێبونە بەدەوروبەری یەکتردا. کاتێک پەیامنێرێکمان سەردانی یەکەی نیشتەجێبونەکەی کرد، هاوسەرەکەی رەتیکردەوە لەبارەی لەدەستدانی نەورەس قسە بکات. زۆربەی خێزانەکان تەنها یەک ژورێکیان بەکرێ گرتوە، سەرەڕای کەمی کرێی شوێنەکە، بەڵام بەشێک لەخێزانەکان لەلایەن رێکخراوەکانی تایبەی بە کۆچبەرانەوە پارەی کرێی یەکەکانیان بۆ دابیندەکرێت. حەمید تاهیر، دراوسێی نەورەسە دەڵێت ”هەمومان پێشتر لەگەڵ سوپای ئەمریکادا کارمان کردووە، تەنانەت لەئەفغنستانیش خزمەتمان کردووە... نەورەس کەسێکی باش و خۆشەویست بوو، بەردەوام لەگەڵ خێزانەیەکدا بوو“. یەکێکی دیکە لەدراوسێکانی کە لە نهۆمی خوارەوەی ئەو شوقەیە نیشتەجێیە کە ماڵی نەورەسی تێداتە بەناوی رۆبرت، باسی لەهاوڕێتی خۆی و نەورەس کردوە و دەڵێت ”بەردەوام بەیەکەوە دادەنیشتین“.
هاوڵاتى ئیسماعیل قائانی ئەو پیاوەی دوای کوشتنی قاسم سلێمانی لەهەفتەی رابردوودا دەرکەوت، پیاوێکی کەمناو، بەڵام دەستڕۆیشتوو دڵسۆزی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، کەدەستی هەبووە لەکواژندنەوەو هەرەسپێهێنانی چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و یاخیبوون. لەوانەش خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و خۆپیشاندانەکانی سوریا‌و هەروەها یاخیبوونی خوێندکاراکانی ئێران لەسەردەمی محەمەد خاتەمی. لەسەرەتای هەشتاکاندا روویکردۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆڵی هەبووە لەکپکردنەوەی داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان. لەو رووداوانەدا کە بەفەتواو فەرمانی تایبەتی خومەینی روویاندا‌و لەهەموو لایەکەوە پەلاماری شارە کوردستانیەکانیانداو سەدان کەس بەدیارچاوی خەڵکەوە گوللەباران کران. ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی هێزی قودسی سوپای پاسداران، زۆر نەناسرابوو لەناو خودی ئێرانییەکاندا. به‌پێچه‌وانه‌ی قاسم سولەیمانییه‌وه، فەرماندەی پێشووی هێزەکە کە لەهێرشێکی ئەمریکادا کوژرا هەینی رابردوو (3ی کانونی دووەم) لەبەغدا، دەرکەوتنی میدیایی قائانی کەم بووەو دەوترێت کەمتر کاریزمای هەیە. چاوەڕواندەکرێت قائانی بەردەوامبێت وەک لەوەی گۆڕانکاری بکات لەپلانەکانی بەرفراوانبوونی قودس لەهەرێمەکەدا. قائانی، کەپێشتر جێگری فەرماندەی هێزی قودس بوو، لەلایەن رابەر عەلی خامنەییەوە دیاری‌کرا دەستبەجێ دوای کوشتنی سولەیمانی. فەرماندەی نوێی هیزی قودسی سوپای پاسداران ئیسماعیل قائانی (دووەم لەڕاستەوە) لەکاتی جەنگی ئێران و عێراقدا لەپاڵ رابەر عەلی خامنەییدا (سێیەم لە راستەوە). {وێنەکه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە} لەدیاریکردنی قائانیدا خامنەیی وتی «فەرمانەکان وەک خۆیانن» بۆ هێزی قودس، کە بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی سوپای پاسداران -- ئەوەش کردوویەتییە هێزێکی سەرەکی لەعێراق و لوبنان و سوریا‌و یەمەن. قائانی کە لەشاری مەشهەدی ئێران لەدایکبووە، تەمەنی لە شەستەکاندایە و لەسەرەتای لاوێتییەوە ناسراوە بە پابەندبوونی دڵسۆزانەی بەبەرگریکردنهوه لە شۆڕشی ئێران کە رژێمی شای رووخاند لە 1979. لەدەستپێکردنی جەنگی ئێران و عێراقدا لە 1980، چەندین ئەرکی پێ‌سپێردرا، یەکەمیان فەرماندەییکردنی فیرقەی 21ی ئیمام رەزای سوپای پاسداران بوو، دواتریش فیرقەی 5ی نەسر. زیاد سنجاری رۆژنامەوان وتی «جەنگی ئێران و عێراق ئەزموونی زۆری سەربازیی بەخشییە قائانی، بەڵام جیاواز لە سولەیمانی، ئەم خواستی لەسەر دەرکەوتنی میدیایی و کاریگەری کاریزمایی نەبوو». وتیشی «ئەو تۆڕە ئاڵۆزەی پەیوەندییەکانیشی نییە لەناوەوەو دەرەوەی ئێران کە سولەیمانی هەیبوو، هەرچەندە زۆر ناسراوە لەناو سەرکردایەتی رژێمداو پێگەی کاریگەریشی هەیە سەرباری دوورییەکەی لەچاوی رای گشتییهوە». لەدوای کۆتایی ئەو جەنگەوە، ئەرکەکانی قائانی سەرنجیان لەسەر سەرکردایەتیکردنی چالاکییەکانی ئێران بووە لەئەفغانستان و پاکستان و ئاسیای ناوەڕاست لەڕێی فەرماندەییکردنی سوپای 4ی ئەنسارهوه. سولەیمانی سەرنجی لەسەر پتەوکردنی هەوادارەکانی ئێران بوو لە رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، بەتایبەتی لەلوبنان و سوریا. قائانی بۆ کاتێکی کەم جێگری فەرماندەی گشتیی هەواڵگریی سوپای پاسداران بوو بەرلەوەی سولەیمانی بیکاتە جێگری فەرماندەی هێزی قودس بەر لەهەڵگیرسانی جەنگ لەلوبنان لەنێوان حزبوڵا‌و ئیسرائیل‌دا لەتەمموزی 2006. رۆڵی قائانی لەشهڕه ناوچه‌ییه‌کاندا قائانی رۆڵی گەورەی گێڕاوە لەگڕدانی شه‌ڕو قەیرانەکاندا لە رۆژەڵاتی ناوه‌ڕاست. لەدەستپێکی شەڕه‌وه لەسوریا لە 2011، هاوکاریەکانی بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا هەبووە، کەهاوپەیمانی ستراتیژیی ئێرانە، تا لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەوەشی لەڕێی دروستکردنی لیوای فاتمیونهوه ئەنجامدا لە 2014. لیوای فاتمیون میلیشیایەکی سەر بەسوپای پاسدارانەو ریزەکانی پێکهاتووە لەچەکدارانی ئەفغانی کە لەپاڵ هێزەکانی ئەسەددا شه‌ڕده‌که‌ن. زیاد سنجاری وتی قائانی کە لەناو هاوتاکانیدا وەک حاجی ئیسماعیل ناسراوە، یەکێک لەسەرکردە ئێرانییە هەرە تووندەکانهو بەرگریکارێکی سەرسەختی شۆڕشی ئێرانە. لەکاتی راپەڕینی خوێندکاراندا لەتاران لە 1999، قائانی یەکێک لەو (24) فەرماندەیەی سوپای پاسداران بوو کەنامەی بۆ سەرۆکی ئەوکاتەی ئێران محەمەد خاتەمی نووسی. لهنامەکەدا وتی گەر خاتەمی یاخیبوونی خوێندکارەکان تێکنەشکێنێت، ئەوا بەهێزی سەربازی دەیکات و هەڕەشەی کودەتایان کرد لەدژی. دیاریکردنی بەفەرماندەی قودسی سوپای پاسداران دەستبەجێ دوای کوژرانی سولەیمانی «نیشانەی خواستی رژێمی ئێرانە بۆ بەردەوامیدان بەسیاسەتە دوژمنکارانەکانی و نەبوونی هیچ ویستێک بۆ گۆڕینی رەفتاری». زیاد سنجاری وتیشی «لەبری ئەوە، رژێمەکە دەیەوێت خۆهەڵقورتاندنی لەکاروباری وڵاتانی دیکەوه زیادبکات و بەردەوامبێت لەپشتیوانیکردنی میلیشیا تیرۆریستەکان.» وتی قائانی، کە زمانی عەرەبی به‌پاراوی نازانێت، «بە هەموو توانایەوە هەوڵدەدات بەردەوامبێت لەسەر ئەو رێگەیەی سەرکردەکەی پێشوو داینابوو تا دڵسۆزیی تەواوی بۆ رژێمی ئێران و پرۆژەکە بسەلمێنێت». ئەکادیمییهکی بەئەزموون لەپهیمانگهی دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی لەواشنتۆن، عەلی ئەلفونە بەئاژانسی فرانس پرێسی وت ئەگەر هەیە «بەردەوامییەکی گەورەتر وەک لە گۆڕانکاری لەهێزی قودسدا بەدیبکرێت» لەژێر سەرکردایەتی قائانیدا. بەڵام وتیشی «سەختە چاوەڕوانبکرێت لەقائانی، کەکەسێکی بیرۆکراتە، لاسایی سه‌رکردایه‌تی کاریزمایی که‌سایه‌تییه‌که‌ی پێش خۆی بکاته‌وه.» خومه‌ینی له(١٩-٨-١٩٨٠) به‌شێوه‌ی فەرمی “جیهادی دژ به‌کوردستانی راگه‌یاند”. داوای له (لایه‌نگرانی ویلایه‌تی فه‌قیە) کرد ئه‌رکی شه‌رعی خۆیان- واته هێرشکردنه سه‌ر کوردستان و هه‌ڵکه‌ندنی “ئه‌ساسی کفرو ئیلحاد”، به‌جێ بهێنن. خومەینی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، فەرمانی جیهادی دژی خەڵکی کوردستان دەرکرد و بەوە شەڕێکی نەخوازراو بەسەر گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپا. لەئاکامی ئەو فەرمانە ئایینی – سەرکوتکەرانەدا هێزەکانی ئێران کوردستانیان کردە مەکۆی قەڵاچۆل، گوند‌و شارەکانی کوردستان کەوتنە بەر بۆردمان و وێرانی. بەپێی سایتی تابناکی ئێرانی ئیسماعیل قائانی یەکێک بووە لەو سەرکردانەی روویان لەکوردستان کردووەو قەتڵ و عامی خەڵکیان کردووە، ئەو سایتەی سوپای پاسداران نووسیویەتی قائانی زۆر بەباشی ئەرکەکانی جێبەجێ کردووە. لەسەرهەڵدانی شۆڕشی سوریادا لەگەڵ قاسمی سولەیمانی چووەتە سوریا‌و وەک راوێژکاری سەربازیی کاری کردووە، بەشێک لەکارەکانی دروستکردنی گروپی چەکداریی شێوە میلشیایی بووە، رۆڵی سەرەکی بینیوە لەپەیوەندیەکانی نێوان سوپای ئەسەدو ئێران، ئەو کارئاساتی کردووە بۆ سەردانی بەشار ئەسەد بۆ ئێران. قائانی رۆڵی سەرەکی بینیوە لەدروستکردنی گروپی فاتیمەیەکاندا کە لەکوشتاری نهێنی سوریادا ناوبانگیان هەبووە. سوپای قودس کەبەشی دەرەوەی سنوورەکانی سوپای پاسدارانەو لەم وڵاتانەدا رۆڵیان هەبووە، لەوانەش پارێزگاریکردن و پەرەپێدانی تواناکانی حزبوڵڵای لوبنان، بۆسنەوهەرسک، لەعێراق دروستکردنی حەشدی شەعبی و میلشیا شیعیەکان و لەو رێگەیەوە دەستیان لەکاروباری دەوڵەت وەرداوە، دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەڕووی ئابووری و سیاسی ، پشتیوانیکردنی راستەوخۆ لەحوسیەکانی یەمەن و دروستکردنی دوژمنایەتی لەگەڵ سعودیەکان، لەئەفغانستان پشتیوانی کردن لەگروپە شیعیەکان و هەندێک گروپی تری چەکدار، لەفەڵەستین پشتیوانیکردن لەحەماس و جیهادی ئیسلامی بۆ ئەوەی لەدژی ئیسرائیل بەکاریان بهێنێت.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات په‌رله‌مان نامه‌ى بۆ حکومه‌ته کاربهڕێکهرهکهى عادل عه‌بدولمه‌هدى ناردووه تا پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ره‌وانه بکات تاگفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت و دواتر په‌سه‌ند بکرێت. فارس عیسا، سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه بهسهردانهکهى دوێنێى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆکى حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌رى عێراق ده‌کات و ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ى بۆ هه‌ولێر سه‌لماندنى به‌هێزى پێگه‌ى کورده له‌عێراق و ناوچه‌که‌داو ئه‌وه‌ش به‌هۆى هه‌ڵوێستى حه‌کیمانه‌ى سه‌رکردایه‌تى سیاسییه‌وه بووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه کهگروپى 15 له‌به‌غدا هاوهه‌ڵوێستن له‌پرسى نیشتمانیى و نهتهوهییهکانداو پێویسته پارتى و یه‌کێتى ئه‌گه‌ر له‌به‌ش و پشکى خۆشیان بووه ئیستحقاقى لایه‌نه‌کانى ناو گروپى 15 بدەن. فارس عیسا ده‌شڵێت «هه‌رکات پڕۆژه‌ى بودجه چووه په‌رله‌مان و ئیستحقاقى هه‌رێمى کوردستان و خه‌ڵکى کوردستان گره‌نتى کراو جێگیربوو ئه‌وکات حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ده‌کات». هاوڵاتى: سه‌ردانه‌که‌ى دوێنێى عادل عه‌بدولمه‌هدى تاچه‌ند بۆ کورد گرنگه؟ فارس عیسا: سه‌ردانه‌که‌ى زۆر زۆر گرنگ بووه، چونکه هێشتا عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه‌و ئێستاش ده‌سه‌ڵات و سه‌ڵاحیاتى خۆى هه‌یه باسهرۆکى حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌ر بێت. خۆتان ده‌زانن دۆخى ئێستاى عێراق و ناوچه‌که چۆنه به‌تایبه‌ت دواى رووداوى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى، عێراق به‌دۆخێکى ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌م بارودۆخه‌دا رۆڵى کورد زۆر به‌رچاو بوو به‌تایبه‌ت کهههڵوێستێکى هاوسه‌نگ و بێلایه‌نانه‌ى هه‌بووه له‌سه‌ر رووداوه‌کان، پرسى سیاسى داهاتووى عێراق نادیاره‌و دیار نییه چاره‌نووس بهکوێى ده‌گه‌یه‌نێت، عادل عه‌بدولمه‌هدى لهسهردانیدا بۆ هه‌ولێر ئاڵوگۆڕى بۆچونى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمدا کردووه‌و نامه‌یه‌کیشه بۆ لایه‌نه‌کانى دیکه که‌هه‌ولێر دواى هه‌موو روداوه‌کان شوێنى دروستکردنى بڕیاریش نه‌بێت شوێنى ئه‌وه‌یه کهبڕیارى تێدا دروستبکرێت بۆ سیاسه‌تى داهاتووى عێراق. سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی نامه‌یه‌که بۆ لایه‌نه‌کانى دیکه‌ی عێراق هاوڵاتى: گفتوگۆیه‌ک له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا کراوه له‌سه‌ر پرسى نه‌وت و بودجه، ئایا پرسى پڕۆژه‌ى 2020 به‌چى گه‌شتووه به‌و پێیه‌ى بۆ خۆتان له‌ناو دانیشتن و گفتوگۆکاندابوون؟ فارس عیسا: ده‌بوو مانگى 10ى ساڵى رابردوو پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 بچوایه‌ته په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخى عێراق و دروستبوونى خۆپیشاندانه‌کان و زرووفى سیاسى و ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت بۆیه پڕۆژه‌که نه‌چووه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستاش رێکه‌وتنه‌که ماوه‌و به‌غدا مولزه‌مه به‌و رێکه‌وتنه‌ى که له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا کراوه. ئێستا مانگانه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت که‌بڕه‌که‌ى (453) ملیار دیناره، هه‌رکات پڕۆژه‌ى بودجه چووه په‌رله‌مان و ئیستحقاقى هه‌رێمى کوردستان و خه‌ڵکى کوردستان گره‌نتى کراو جێگیربوو ئه‌وکات حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ده‌کات. هاوڵاتى: ئایا زانیارى هه‌یه له‌م مانگه‌دا پڕۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت؟ فارس عیسا: ته‌بیعى ئاگادارم له‌سه‌رئه‌وه‌ى که په‌رله‌مانى عێراق به‌فه‌رمى نامه‌ى بۆ حکومه‌تى عێراق ناردووه‌و داواى کردووه پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 بچێته په‌رله‌مان تا گفتوگۆ بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت، ته‌مه‌نا ده‌که‌ین له‌م مانگه‌دا بنێردرێت و پشکى کورد‌و مافه داراییه‌کانى جێگیر بکرێت و رێکه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. گروپى 15 هیچ زه‌ره‌رێکى له یه‌کهه‌ڵوێستى کورد نه‌داوه له‌به‌غدا، به‌پێچه‌وانه‌وه خاڵێکى ئیجابییه که له‌ژێر چه‌ترێک کۆبوونه‌ته‌وه‌و پارتى و یه‌کێتى ده‌توانن له‌گه‌ڵیاندا قسه بکه‌ن، نه‌ک قسه به‌جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى ناو گروپى 15 بکه‌ن که خاوه‌نى 15 کورسى په‌رله‌مانن. هاوڵاتى: دواى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس، پێگه‌ى کورد له‌عێراقدا چۆنه؟ فارس عیسا: ئه‌و سیاسه‌ته‌ى که‌کورد په‌یڕه‌وى کرد له‌م رووداوه‌دا، به راستى پێگه‌ى کوردى به‌هێز کردووه، چونکه سیاسه‌تێکى هاوسه‌نگ و حه‌کیمانه بووه‌و توانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى کورد بپارێزێت و نه‌بێته ته‌ره‌ف له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌کدا، ئه‌وه‌ش بۆ کورد گرنگه. هاوڵاتى: به‌ڵام سوننه‌کانیش هه‌مان هه‌ڵوێستى کوردیان هه‌بووه که نه‌چوونه په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ شیعه‌کان بۆ ده‌نگدان به‌ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان؟ فارس عیسا: له‌به‌رئه‌وه‌ى کورد تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه به‌راورد بهسوننهکان کهههرێمێکى سه‌ربه‌خۆیه‌و په‌رله‌مانى هه‌یه حسابى جیاوازترى بۆ ده‌کرێت، پاشان کاک نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان جوڵه‌یه‌کى دبلۆماسى زۆر باشى ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان که یه‌کهه‌ڵوێستى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردى ده‌رخست له‌سه‌ر رووداو‌و پێشهاته‌کان که له‌ناوچه‌که‌دا رووده‌ده‌ن، سوننه‌کان له‌ناو یه‌کدا یه‌ک بۆچوون و هه‌ڵوێستیان نه‌بووه له‌سه‌ر رووداوه‌کانى ناوچه‌که ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى کوردى زیاتر کردووه. عێراق له‌دۆخێکى زۆر ئاڵۆز‌و ناسه‌قامگیردایه، دیار نییه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کى واقعى و ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا نه‌کرێت به راستى داهاتووى عێراق خراپتر ده‌بێت، عێراق ته‌نها وه‌ک ناو وه‌ک وڵات ماوه به‌داخه‌وه هاوڵاتى: تاچه‌ند یه‌کده‌نگى کورد له‌به‌غدا بۆ کورد گرنگه به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى عێراقدا؟ فارس عیسا: ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ى به‌ده‌ست کورد که‌وتووه تائێستا به‌هۆى یه‌کده‌نگى و یه‌کهه‌ڵوێستییه‌وه بووه، هه‌ر کاتێک یه‌کڕیز بین مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانمان به‌دیدێت، یه‌کده‌نگى کورد بۆ ئێمه موهیمه کهدهستکهوتهکانى کورد زیاتر پارێزگارى لێبکرێت و مافه‌کانیش به‌ده‌ستبهێنین زیاتر، هه‌م بۆ خه‌ڵکى دیکه‌ش موهیمه که بزانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێ بکه‌ن له‌پرسى عێراق و ناوچه‌که‌دا، لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم به‌گشتى سوپاس بۆ خوا یه‌کهه‌ڵوێستن له‌پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌کانى ناوچه‌که‌دا. هاوڵاتى: ئێستا گروپى 15 دروستبووه له‌لایه‌ن فراکسیۆنه‌کانى (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، هاوپه‌یمانى، نه‌وه‌ى نوێ، ئاینده) ئایا گرفتى بۆ یه‌کهه‌ڵوێستى کورد دروستکردووه له‌به‌غدا؟ فارس عیسا: گروپى 15 هیچ زه‌ره‌رێکى له یه‌کهه‌ڵوێستى کورد نه‌داوه له‌به‌غدا، به‌پێچه‌وانه‌وه خاڵێکى ئیجابییه که له‌ژێر چه‌ترێک کۆبوونه‌ته‌وه‌و پارتى و یه‌کێتى ده‌توانن له‌گه‌ڵیاندا قسه بکه‌ن، نه‌ک قسه به‌جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى ناو گروپى 15 بکه‌ن که خاوه‌نى 15 کورسى په‌رله‌مانن. گروپى 15 له بابه‌ته نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى کورد له‌به‌غدا یه‌ک بۆچوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌کێتى و ئه‌وه‌ش گرنگه بۆ کورد. بۆ ئه‌وه‌ى یه‌کڕیزى زیاتر بپارێزرێت له‌به‌غدا حه‌قه ئیستحقاقى ته‌واو بدرێته گروپى 15، ئه‌گه‌ر له‌پشکى پارتى و یه‌کێتیش کهمبووەتهوه با پێشکه‌شى گروپى 15ى بکه‌ن ئه‌وه‌ش له قازانجى یه‌کڕیزیى کوردایه. هاوڵاتى: زانیاریتان هه‌یه عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم چى باسکردووه؟ فارس عیسا: عادل عه‌بدولمه‌هدى سوپاسى حکومه‌ت و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستانیان کردووه کهتوانیوایه هاوسه‌نگى هه‌ڵوێستى خۆیان بپارێزن له‌مه‌ڕ رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه، مامه‌ڵه‌یه‌کى ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌م واقعه‌ى ئێستا بکه‌ن و باسى ئه‌وه کراوه هه‌ولێر و به‌غدا ئیراده‌ى باشیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و هه‌ماهه‌نگى ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئاڵۆزییه‌کانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى بگاته قۆناغێکى سه‌قامگیر. هاوڵاتى: تا چه‌ند سه‌ردانه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌وه بووه کورد پشتیوانى بکات تاجارێکى دیکه شه‌رعیه‌تى سه‌رۆک وه‌زیران به‌ده‌ستبهێنێته‌وه؟ فارس عیسا: عێراق له‌دۆخێکى زۆر ئاڵۆز‌و ناسه‌قامگیردایه، دیار نییه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کى واقعى و ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا نه‌کرێت به راستى داهاتووى عێراق خراپتر ده‌بێت، عێراق ته‌نها وه‌ک ناو وه‌ک وڵات ماوه به‌داخه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى نه یه‌کڕیزیى ماوه نه رێز له‌کابینه‌ى حکومه‌تى ئێستا ده‌گیرێت و ئیلتیزامات به ده‌ستوره‌وه نه‌ماوه، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌کان بتوانن بۆچونه‌کانى خۆیان رێکبخه‌ن له‌پێناو ده‌ربازبوونى ئه‌م وڵاته‌دا.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات له‌هه‌رێمى کوردستاندا (42) حاڵه‌تى نه‌خۆشى ئایدز تۆمار کراوه‌و چل که‌سیان بیانى بوون و نێردراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌کانیان و ته‌نها دووانیان ناوخۆیى بووه. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتىوت «له‌ئه‌مساڵدا ته‌نیا دوو حاڵه‌تى ناوخۆیى و دانیشتووى هه‌رێم تۆمارکراوه که نه‌خۆشیى ئایدزیان هه‌بووه«. ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بێجگه له‌و دوو که‌سه ناوخۆییه، (40) حاڵه‌تى دیکه تۆمار کراون کهبیانى بوون و نێردراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌کانى خۆیان. وته‌بێژى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌و کاته‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌یان تۆمارى نه‌خۆشییه‌کانى ئایدز کۆده‌کاته‌وه، (39) حاڵه‌تى ئایدز کهدانیشتووى هه‌رێمى کوردستان بوون تۆمارکراون. ئایدز نه‌خۆشییه‌که ده‌بێته‌هۆى دابه‌زینى تواناى کۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش، که به‌هۆى ڤایروسى ئێچ ئاى ڤییه‌وه تووشى مرۆڤ ده‌بێت، به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو راسته نیشانه‌کان قورسن و به‌سه‌ر که‌سه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌که ده‌رمانى هه‌یه تائه‌و ئاسته‌ى رێگرى ده‌کات له نهگواستنهوهى نه‌خۆشیه‌که‌ى بۆ که‌سانى ده‌وروبه‌رى نه‌خۆشه‌که. وتیشى «ئه‌و که‌سانه‌ى توشبووى ئایدزن پێویسته نه‌ترسن و به‌رگرى له‌شى دانه‌به‌زێت، ده‌رمانى پێویست به‌کاربهێنێت که ته‌واو ده‌توانێت به‌رگرى بکات لهگواستهوهى نه‌خۆشیه‌که«. جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کهکهسى توشبوو ده‌توانێت هاوسه‌رگیرى بکات ته‌نیا ناتوانێت منداڵ دروستبکات و وتى «راسته‌وخۆ ئه‌گه‌رى تووشبونى هه‌یه، بۆیه ناکرێت منداڵ بخاته‌وه«. به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که لە ساڵانی رابردوودا کەسی بیانی توشبووى ئایدز هەبووە لە پاش پشکنین گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى خۆى. بەڵام سەرجەمی ئەو بیانیانەی کە دێنە هەرێمی کوردستانەوە له‌هه‌موو کاتێکدا پشکنینیان بۆ ناکرێت. تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌کاتى ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌دا، یان له‌وڵاتێکى دیاریکراودا نه‌خۆشییه‌ک بڵاوبێته‌وه، له‌ڕێگه‌ى ته‌ندروستیه‌وه ئاگادار ده‌کرێینه‌وه‌و پشکنین بۆ گه‌شتیاران ده‌کرێت، به‌ڵام له‌هه‌موو کاتێکدا پشکنین ناکرێت». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، ماوه‌ى ساڵانى پێشوو حاڵه‌ت هه‌بووه توشبووى نه‌خۆشى ئایدز بووه یا هه‌ر نه‌خۆشیه‌کى گوازراوه‌ى تر پشکنینى بۆ کراوه‌و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى خۆى. نیشانه‌کانى نه‌خۆشى ئایدز بێ‌توانایى کۆئه‌ندامى به‌رگری لیمفه‌ڕژێنه‌کان هه‌ڵده‌ئاوسێن و هه‌ست به‌ماندوبوون ده‌کرێت و کێش که‌مده‌کات و تا لێهاتن ده‌رده‌که‌وێت، سکچوونیش رووده‌دات له‌هه‌ندێک توشبوودا. له‌ساڵى (١٩٨١)ـه‌وه تائێستا ئایدز زیاتر له (٢٥) ملیۆن که‌سى کوشتووه، له‌کاتى ئێستا نزیکه‌ى (٣٣) ملیۆن که‌س له‌جیهان تووشى ئایدز بوون.