راپۆرتی: رۆیتەرز وەرگێرانی: کاکەلاو عەبدوڵا لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری ئێران‌دا لەبڵاوبوونەوەدایە، کەناوەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەیە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دڵەراوکێ لەنێو زۆربەی ئێرانیەکاندا پەرەیسەندووە کەهەندێکیان نیگەرانی ئەوەن سیستەمی فەرمانڕەوایی ئایینی وڵاتەکەیان جڵەوێکی توندوتۆڵی نییە بەسەر نەخۆشییەکەوە. هەموو رۆژێک بارهەڵگرە پڕ لەسپرا پاکژکەرە (ڤایرۆس کوژ)ەکان شەقامەکان، مەزارگاکان، پارکە گشتییەکان، تەنەکە خۆڵەکان، تەوالێتە گشتتیەکان، هەروەها مارکێتەکانی قوم، تاران و شارەکانی تر پڕدەکەن کەحاڵەتی تووشبوونیان تێدا تۆمارکراوە. تەلەڤزیۆنەکانی سەر بەحکومەت کارمەندەکانی پاککردنەوەی پیشان دەدا کەوێستگەکانی میترۆ‌و پاسیان پاکدەکردەوە. «بۆنی دەرمانە پاکژکەرەکان بوونەتە کابوس بۆم، شارەکەمان بۆنی گۆڕستان ومەیتخانەی لێدێت»، زیبا رەزایی تەمەن (٦٢) ساڵ وای وت کەمامۆستایەکی خانەنشینە. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، سەرهەڵدانی خێرای ڤایرۆسەکە زیاتر لە (٧٠) کەسی کوشتووەو حاڵەتەکانی تووشبونیش نزیکدەبنەوە لەدوو هەزار. بەرپرسان داوایان لەخەڵکی ئێران کردووە کەدووربکەونەوە لەشوێنە گشتییەکان و لەماڵەوە بمێننەوە لەکاتێکدا بەشێوەیەکی کاتی قوتابخانەکان، زانکۆکان، ناوەندە وەرزشی و کلتورییەکان لەسەرتاسەری وڵاتەکەدا داخراون. «ماوەی هەفتەیەکە ماڵەوەمان بەجێنەهێشتووە. منداڵەکان وانە بەئۆنلاین دەخوێنن و تەنها هاوسەرەکەم دەچێتە دەرەوە ئەویش بۆ کڕینی شتومەک و کارکردن»، سەمار تەمەن (٣٨) ساڵ وای وت کەخەڵکی شاری شیرازە. بۆ ئەوەی رێگە بگرێت لەدروستبوونی پشێویی و ترس، حکومەت شاری قومی دانەخستووە کەشارێکی پیرۆزی شیعەکانەو لەلایەن بەرپرسانەوە وەک ناوەندنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکرا. هەرچەندە چەند رێکارێکی فراوانیان سەرپاندووە وەک سنوردارکردنی ئەوەی کێ رێی پێبدرێت بچێتە دەرەوەو ناوەوەی قوم. هەندێک دەمارگیری ئایینی، بەپیاوە ئایینیەکانیشەوە، بیرۆکەی داخستنی ناوچە پیرۆزەکەیان رەتکردووەتەوە بۆ رێگەگرتن لەتەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە بەوپێیەی پێیانوایە مەزارگەی قوم «شوێنێکە بۆ چاکبوونەوە». چەند ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەوە کەچەند کەسێکی نیشاندەدا دەرگاو گۆڕەکانی مەزارگەی مەعسومەیان دەلێسایەوە، ئەمەش وەک بەرەنگارییەک دژی ئامۆژگارییەکانی وەزارەتی تەندروستی کە رایگەیاندبوو دووربکەونەوە لەدەستلێدان یان ماچکردنی مەزارگەکە، کەخەڵکی زۆر سەردانی دەکەن. لێکەوتەیەکی بەگوژم و لەپڕ مایک رایان، بەرپرسی پرۆگرامی باری لەناکاوی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ٢٧ی شوباتدا رایگەیاند ئێران مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسێکدا دەکات کەزۆر لەوە خراپترە کە تائیستا مرۆڤ لێی تێگەشتووە. حکومەت یەکەم حاڵەتی تووشبون و مردنی بە ڤایرۆسەکە لە ١٩ی شوباتدا راگەیاند. بەرپرسانی ئێران، بەسەرۆک حەسەن رۆحانیشەوە، هەموو ئەو نیگەرانیانەیان پشتگوێخستووە کە لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە ئاراستەیان کراوە لەسەر شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە و باس لەوەدەکەن هەموو رێکارە پێویستەکان بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانەکەدا جێبەجێکراوە. کۆمەڵیک پزیشک کە لەلایەن رۆیتەرزەوە پەیوەندییان پێوە کرا وتیان کە نەخۆشخانەکانی تاران، قوم، رەشت پڕی خەڵک بوون و باری نەخۆشخانەکان گرانبوون. «نەخۆشخانەکان پڕن لەکەسی تووشبوو، گوێبیستی سەدەها هەواڵی مردن دەبین. پێویستمان بە نەخۆشخانەی زیاترە، ژمارەی مردن بەرز دەبێتەوە»، پزیشکیک لەئێران وای وت کە داوای کرد ناوی نەهێنرێت. وەزارەتی تەندروستی فەرمانی بەنەخۆشخانەکان کردووە تەنها ئەو کەسانە داغڵ بکات کە تووشبوون لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی پیویستیان بەچاودێری بەپەلە هەیە. ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکانی سەر بەسوپا تەرخانکراون بۆ چارەسەرکردنی تووشبووەکان. پزیشکێک لەقوم، کەئەمیش نەیویست ناوی بهێنرێت، بە رۆیتەرزی راگەیاند نەخۆشییەکە چەند رۆژێک پیش ئەوەی رابگەنرێت بوونی هەبووە. «ئێمە نەخۆشی زۆرمان هەبوو بەهەمان نیشانەی نەخۆشییەوە، بەڵام بە دەرمانی هەڵامەت چارەسەریان بۆ کراو نێردرانەوە بۆ ماڵەوە». هەندێک لە رەخنەگران فەرمانڕەوایانی ئایینی تۆمەتبار دەکەن بەشاردنەوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لەسەرەتاوە بۆ ئەوەی زامنی بەشداریکردنێکی زۆر بکەن لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا لەمانگی شوباتدا. هەندێکی تر پێیانوایە پەردەپۆشکردنی رووداوەکە بۆ ئەوە بوو کە رێژەی بەشداریکردن کەم نەکات لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ٢١ی شوباتدا. دواتر عەلی رەبیعی وتەبێژی حکومەت هەموو ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوەو وتی کەسەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە نابێت بەسیاسی بکرێت. «بەناو هەموو وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە، چۆن شتی وا دەبێت لەماوەی تەنها (١٠) رۆژدا؟ بەڕوونی ئەوان راستییەکانیان پەردەپۆش کرد تا پلانەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، دووبارە درۆیان لەگەڵ کردینەوە»، فەریبا تەمەن (٣٤) ساڵ وای وت کەمامۆستایەکی ئامادەییە لە شاری تەبرێز. متمانەی خەڵکی ئێران بە سەرکردەکانیان دزری تێکەوتووە بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی پارو دانپێدانانی درەنگی خستنەخوارەوەی بێ مەبەستی فرۆکە ئۆکرانییەکە کە بووەهۆی مردنی هەر (١٧٦) سەرنشینەکەی. «ئەگەر منداڵەکانم بەم ڤایرۆسە نەمرن، بەبرسێتی دەمرن»، عەلی حوسەینی تەمەن (٣٩) ساڵ وای وت کە کارمەندێکی بیناسازییە. وتی «کاروباری بیناسازی ئێستا نەماوە و منیش بێکارم».
ئارا ئیبراهیم نوێنه‌رى یه‌کگرتووى ئیسلامى له کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ سایتى هاوڵاتى ده‌ڵێت:"سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم چه‌ترى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌و نێچیرڤان بارزانى به‌ڵێنیدا ئیستحقاقى لایه‌نه‌کان له به‌شدارى حکومه‌تى داهاتووى عێراق بخاته سه‌رشانى خۆى". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4ى ئازارى 2020 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و نوێنه‌رى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو کۆبونه‌وه‌و له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یاندا یه‌کهه‌ڵوێستى نێوانیان دووپات کردووه‌ته‌وه. خه‌لیل ئیبراهیم، نوێنه‌رى یه‌کگرتوو له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد یه‌کهه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌کان خاڵێکى سه‌ره‌کى بووه له کۆبونه‌وه‌که‌دا که باسى پاراستن و گرنگى یه‌کریزى کرا، وتیشى:" ئێمه هیچ به‌دیلێمان نییه جگه له‌یه‌کریزى، چونکه دۆخى عێراق و ناوچه‌که زۆر ئاڵۆزه و مه‌ترسییه‌کان هه‌یه‌و ناتوانین ده‌ستکه‌وته‌کانمان بپارێزین ئه‌گه‌ر به یه‌کریزى نه‌بێت، ناتوانین مافه‌کانى خۆمان که له‌ده‌ستور هاتووه بیخه‌ینه ناو به‌رنامه‌ى حکومه‌تى داهاتوو ئه‌گه‌ر یه‌کریز نه‌بین". خه‌لیل ئیبراهیم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌و یه‌کریزییه که‌ى پارێزراو و جدى ده‌بێت کاتێک ده‌بێت مه‌بده‌ئى ماف و ئه‌رک هه‌ردووک پێکه‌وه بن" راسته ئێمه هه‌موومان به‌رپرسیارێتی نیشتمانیمان له‌سه‌ر شانه، به‌ڵام به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌سئولییه‌ته شایسته‌ى هه‌ر حزبێک لایه‌نێک ئه‌ویش مه‌وزوعێکه، الحه‌مدولیلا ئێمه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه هاورابووین". هه‌روه‌ها وتى:"سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم وه‌کو مه‌وقع هى هه‌موانه‌و دامه‌زراوه‌یه‌کى نیشتمانى و ده‌ستورییه، ئێستا ئێمه وه‌ک هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ژێر ئه‌و چه‌تره‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمداین، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئیستحقاقى لایه‌نه‌کان کرده‌وه که پابه‌ند ده‌بن و جدى بوو له‌و مه‌وزوعه وه‌کو مه‌سئولییه‌ت کاک نێچیرڤان ئیستحقاقى لایه‌نه‌کانى خسته ئه‌ستۆى خۆى". نوێنه‌ره‌که‌ى یه‌کگرتوو له کۆبونه‌وه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌شکرد، شتى هه‌ره گرنگ ئه‌وه بووه شاندى به‌غدا به یه‌کریزى و یه‌ک وتارى ئیشیان کرد له‌کاتى گفتوگۆى کابینه‌که‌ى عه‌لاوى له به‌غدا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وله‌ویه‌تى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورده. محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى، شه‌وى 2ى ئازار داواى لێبوردنى له گه‌لى عێراق کرد که نه‌توانرا حکومه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ پێکبهێنێت و رایگه‌یاند:" له‌نێوان خه‌ڵک و پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران، خه‌ڵکم هه‌ڵبژارد، هه‌ندێک لایه‌نى سیاسى بوونه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دروستکردنى حکومه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ". نوێنه‌ره‌که‌ى یه‌کگرتوو ده‌ڵێت ئه‌و وه‌فده‌ى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ى کاندید له‌به‌غدا بۆ سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق دیارى ده‌کرێت، وتیشى:"به‌رنامه‌ى کارمان ده‌بێت به‌رچاو روون ده‌بین، وه‌ره‌قه‌ى دانوسندنمان ده‌بێت، ئێمه ده‌بێت خه‌مى عێراقیش بخۆین بێجگه له هه‌رێم، هه‌ر ئاڵۆزییه‌ک و قه‌یرانێک له عێراقدا هه‌بێت راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت". هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌فدى هه‌رێم به‌پێى پێویست ده‌چێته به‌غدا که کاندیدێک راده‌سپێردرێت، ئه‌و شانده ئیش و کارى خۆى ده‌کات له‌به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت که جۆر‌و ته‌مه‌ن و مه‌هام و ئه‌رکه‌کانى ئه‌و حکومه‌ته و به‌شى کورد چۆنه هه‌مووى تاوتوێ ده‌کرێت" لاى ئێمه مافه‌کانى کورد و شایسته داراییه‌کان و کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و تاچه‌ند وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داخوازییه‌کانى کورد ده‌بێت ئه‌وه لاى ئێمه ئه‌وله‌ویه‌ت و گرنگه".
ئارا ئیبراهیم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رێگاى نه‌دا پارێزگاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و سەرپەرشتیارانی ئیداره‌کانى راپه‌رین و گه‌رمیان به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى دوێنێی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بکه‌ن لەسەر راگرتنی دەوامی فەرمانگەکان بەھۆی کۆرۆناوە. دوێنێ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌وڵیدا بۆچوونى پارێزگاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین وه‌ربگرێت بۆ راگرتنى ده‌وام، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکیەکانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم شکستیهێنا. ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانى پارتى و گۆڕان پێیانوایه له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى ناوه‌ندى هه‌ولێر (حکومه‌تى هه‌رێم)دایه ده‌وام رابگرێت نه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵ ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه. رێکه‌وت زه‌کى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتى وت «به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2009 ئه‌و مافه‌مان هه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتى بڕیار‌و ده‌رکردنى رێنمایى هه‌یه و پارێزگار پابه‌ند ده‌کات به‌و بڕیارانه‌ى که ئه‌نجومه‌ن ده‌ریده‌کات». بەڵام به‌رزان حامد، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتى وت کە به‌پێى یاساکە «ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ده‌رکردن و بڕیار‌و رێنمایى و پێشنیارى هه‌یه نه‌ک راگرتنى ده‌وام». ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژى 25ى شوباتى 2020 ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌به‌شدارى هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى سلێمانى بڕیاریاندا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى خوێندن بۆ ماوه‌ى مانگێک و تابه‌روارى 24ى ئازار ده‌وام رابگیرێت بۆ پاراستنیان له‌تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا. کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌ن بۆچى شکستى هێنا؟ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌پشت به‌ستن به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2009و له‌سێ بڕگه‌ى یاسایى که له‌بڕگه‌ى هه‌شت له‌مادده‌ى 6و بڕگه‌ى 3 له‌مادده‌ى 19 و له‌گه‌ڵ مادده‌ى پێنجه‌مدا به‌ڕوونى باسى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌کات بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکى پێویست که‌ده‌وام رابگرن. راگرتنى ده‌وام رای جیاى له‌نێوان ئه‌ندامه‌کاندا دروستکردووه که‌فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵیدان و فراکسیۆنه‌کانى پارتى و گۆڕان به‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى ناوه‌ندى هه‌رێمى ده‌زانن. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت «حه‌زێکى زۆر له‌مه‌رکه‌زییه‌تى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه‌و زۆر زیادى کردووه به‌راورد به‌کابینه‌ى هه‌شته‌م». رێکه‌وت زه‌کى، وتی «له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رپه‌رشتیارانى ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوه که‌به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نه‌که‌ن، نازانین ئه‌م ترسه چییه له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه«. رێکه‌وت زه‌کى ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه که‌پێشتر بڕیارى راگرتنى ده‌وامى سه‌رجه‌م دایانگه‌و باخچه‌و ناوه‌نده‌کانى خوێندن له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگا درا» کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌بووه«. پارێزگاى سلێمانى سنورێکى فراوانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه که‌ژماره‌یه‌کى زۆر ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراون سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوابوو ده‌بێت حساب بۆ تایبه‌تمه‌ندى سلێمانى بکرێت له‌وباره‌یه‌وه. هاوکات، میدیا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هۆکاره‌که ئه‌وه‌بوو که به‌هه‌ردوو پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌کانى راپه‌رین و گه‌رمیان وترابوو که نه‌چنه کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه، ئیتر لایه‌نى حکومییه یان حزبیه روون نییه«. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد نییه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌بووه گوێ له‌پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیان بگرن له‌سه‌ر ڤایرۆسى کۆرۆنا تا به‌هه‌ماهه‌نگى بڕیارى له‌سه‌ربده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون به‌شدارى بکه‌ن. وتیشى «ئایا پێویست ده‌کات بکرێته پشوو یان نه‌کرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووین ده‌وام رابگیرێت و خه‌ڵک له‌دڵه‌راوکێیه‌کى زۆردا ده‌ژى، مه‌عقول نییه باخچه‌و دایانگاکان نیه‌و فه‌رمانبه‌ریش ده‌وام بکات ئه‌ى منداڵه‌کانى ببات بۆ کوێ». میدیا ئه‌حمه‌د، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌وام رابگرێت له‌حاڵه‌تى نائاساییدا» ئێستا که‌ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌یه له‌سلێمانیدا ئیتر چ شتێک هه‌یه له‌وه زیاتر تاریئ بێت». ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوابوو حکومه‌تى هه‌رێم بڕواى به سیستمى لامه‌رکه‌زى نییه بۆ پارێزگاکان. ناکۆکی ده‌که‌وێته نێوان حکومه‌تى هه‌رێم‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه سه‌باح فه‌تاح، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «حکومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتێکى مه‌رکه‌زیى هه‌یه‌و ئه‌مه راسته‌و حکومه‌تى هه‌رێم نه بڕواى به لامه‌رکه‌زى هه‌یه‌و نه بڕواى به‌دابه‌زینى ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌یه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد حاڵه‌تى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌ولێرو دهۆک بوونى نییه‌و ناکرێت ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک بڕیاریان نه‌داوه ئیتر ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى که پێنج حاڵه‌تى کۆرۆناى هه‌یه بڕیار نه‌دات. وتیشى «ئێران سنورى سلێمانى به‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه زۆر به‌رفراوانه، حکومه‌تى هه‌رێم رێگربووه له بڕیارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى». پارتى و گۆڕان: ده‌وام را‌گرتن له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى ناوه‌ندى هه‌ولێردایه نه‌ک ئه‌نجومه‌ن ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت ده‌بێت وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و یه‌که ئیدارییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر راگرتنى ده‌وام بدات. به‌رزان حامد، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2009 ئه‌نجومه‌نى ده‌سه‌ڵاتى ده‌رکردن و بڕیار‌و رێنمایى و پێشنیارى هه‌یه نه‌ک راگرتنى ده‌وام، هه‌ر بڕیارێک له‌وباره‌یه‌وه بدرێت ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و یه‌که ئیدارییه‌کان بێت». ناوبراو پێیوابوو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تایمه‌تمه‌ندى داوه‌ته پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى بوونى پێنج حاڵه‌تى تووشبوو به‌ڤایرۆسى کۆرۆناو هه‌موو رێوشوێنه‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر، وتیشى «هه‌رکات پێویست بکات ده‌وام رابگیرێت حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه به پارێزگار‌و سه‌رپه‌رشتیارانى ئیداره‌کان راده‌گه‌یه‌نێت». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت ته‌نها حکومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى راگرتنى ده‌وامى هه‌یه. ره‌سوڵ عه‌بدوڵا، سه‌رۆکى لیژنه‌ى یاسایى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌فراکسیۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر راسته له‌ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگا هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام سیاسه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌ته‌کان به‌ڕێوه‌ده‌بات، پارێزگارى سلێمانى ترسى هه‌بوو که‌کێشه‌و به‌ریه‌ککه‌وتن رووبدات له‌نێوان ئه‌نجومه‌ن و حکومه‌تى هه‌رێمدا، بۆیه به‌شدارى نه‌کرد «. ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ راگرتنى ده‌وامى ناوه‌نده‌کانى خوێندن «زۆر زۆر نایاسایى بووه راگرتنى ده‌وامى ناوه‌نده‌کانى خوێندن، ئه‌نجومه‌ن ده‌توانین ته‌نها پێشنیار بکات و بیداته حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ک بڕیار بدات، که بڕیارى دا حکومه‌تى هه‌رێمى نیگه‌ران کردبوو»، ره‌سوڵ عه‌بدوڵا وا ده‌ڵێت. ره‌سوڵ عه‌بدوڵا وتیشى «گرژییه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌دوو کۆبوونه‌وه‌ى رابردوو زیادى کردووه، جۆرێک له ناتێگه‌شتن هه‌یه«. هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کاره‌کانى ئه‌نجومه‌ن جددى تر ده‌که‌ن دواى ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى (بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى) رۆڵى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به«جددى تر» ده‌بینرێت، له‌مباره‌یه‌وه رێکه‌وت زه‌کى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌و وتى:» به‌ڵێ دواى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ئه‌و جددیه‌ته ده‌بینم له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا». دواى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به«جددى تر» هاوکات سه‌باح فه‌تاح ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتى «یه‌کێتى له رابردوو و ئێستا‌و داهاتوو باوه‌ڕى به‌لامه‌رکه‌زى هه‌یه له‌و کاره‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، چونکه لامه‌رکه‌زى له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکه‌و رۆتین ناهێڵێت و ئیشوکاره‌کان زووتر به‌رهه‌میان ده‌بێت و داهاتى پارێزگاکان بۆ سنوره‌که بێت تا بۆ خزمه‌تى باشتر کێبڕکێ بکرێت «. «ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى ئێستا هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى هاوکارو پشتیوانى ئێمه بوون که‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان رێگایان نیشانداوین چۆن خزمه‌تى خه‌ڵک بکه‌ین و هاوکارى و پشتیوانییه‌که زیاتر ده‌بێت، خزمه‌ت به‌خه‌ڵک بکرێت زیاتر له‌ناو خه‌ڵکدان»، سه‌باح فه‌تاح واى وت. رەخنە دەگیرێت لەبڕیارەکانی
شاناز حه‌سه‌ن چەند شاره‌زایه‌کى فیکرى ئیسلامی ره‌خنه لەفتوایه‌کى ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێت که رایگه‌یاندووه ئه‌وانه‌ی به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن پله‌ی «شه‌هید»یان هەیە، هەندێکیان دەڵێن دیاریکردنی ئەو پلەیە لەدەسەڵاتی خوادایە، هەندێکیشیان دەڵێن بابەتێک نیە فڕێبدرێتە ناو خەڵکەوە. رۆژى سێشه‌ممه 3-3، ئه‌نجومه‌نی باڵای فتواى هه‌رێم کۆبووه‌وه‌و له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌کانی خۆپاراستن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا چه‌ند بڕیار‌و رێنماییه‌کى ده‌رکرد، لەلایەکەوە وتی نوێژی هەینی هەڵناگیرێت و هەروەها مردووان بەڤایرۆسی کۆرۆناشی بە»شەهید» ناوبرد. بابەتەکە کاردانەوەی زۆری لەشەقام و تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بەدوای خۆیدا هێناو هەندێک لەشارەزایانی فکری ئیسلامیش رخنە لەفتواکە دەگرن. عومەر عەلی غەفور پێشنوێژ‌و وتارخوێن لەسلێمانی، دەڵێت لیژنەی باڵای فتوای هەرێمی کوردستان قسەیان لەسەر دوو شت کردووە کەئیشی ئەوان نیە قسەی تێدابکەن. عومەر عەلی غەفور لەبارەی فتوای راگرتنی نوێژی هەینی و ناونانی مردووانی کۆرۆنا بە «شەهید» رەخنەی گرت و وتی «ئەوانە لەبارەی دوو شتەوە قسەیان کردووە کەمافی ئەوان نیە، یەکەمیان ئیشی وەزارەتی تەندروستییەو دووەم ئیشی خودایە». له‌یه‌کێک له‌بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى فتوادا هاتووه به‌پێی شه‌رع ناتوانرێت له‌ئێستا وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌کان رابگرێت، ته‌نیا له‌و شوێنانه نه‌بێت که به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خۆشییه‌که‌ی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه‌و ده‌بێته (په‌تا)، ده‌کرێت به‌شێوه‌ی کاتیی تاکۆتاییهاتنی ڤایرۆسه‌که به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف و ته‌ندروستی و لیژنه‌ی فه‌توای سنووره‌که نوێژی به‌جه‌ماعه‌ت و وتاری هه‌ینی رابگرن. بەڵام هەندێکی تر دەڵێن وەکو لیژنەی فتوا دەبێت پابەندبن بەبڕیارەکەیانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێیان وایە هەر کەس ترسی لەتوشبوون هەیە دەتوانێت نەچێت بۆ نوێژی هەینی. سه‌باح به‌رزنجى، په‌رله‌مانتارى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان و شاره‌زای فیکر‌و عه‌قیده‌ی ئاینى ئیسلام، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «پابه‌ندم به‌بڕیاره‌کانى لیژنه‌ى فتواوه‌و بڕیاره‌که به‌کۆبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک مامۆستا‌و زانا بووه‌و بیر له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانى کراوه‌ته‌وه، ئینجا بڕیار دراوه«. ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه ئه‌و بڕیاره مه‌به‌ست ئه‌وه‌نیه خه‌ڵک حه‌زه‌رى خۆى وه‌رنه‌گرێت، به‌ڵکو هەرکەس که‌مه‌ترسى هه‌یه له‌خۆى بۆى هه‌یه نەچێتە نوێژى هه‌ینى و سه‌ردانى مزگه‌وت نەکات. سه‌باح به‌رزنجى وتیشى «هه‌موو که‌سێک حه‌کیمى حاڵى خۆیه‌تى، بۆیه من مه‌ترسیم هه‌بێت یان به‌رگریم که‌مبێت، ئه‌وانه پاساون بۆ مرۆڤ خۆى و ده‌توانێت نه‌چێت بۆ نوێژى هه‌ینى و بۆ مزگه‌وتیش، به‌ڵام ناکرێت بڕیارى داخستنى بدرێت». له‌به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى فتوادا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌وانه‌ی به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن پله‌ی شه‌هیدیان هه‌یه، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌رپرسه له‌ڕێکاره‌کانی به‌خاکسپاردنی به‌پێی ئه‌حکامه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام. له‌باره‌ى ئه‌و فتوایه‌وه، سه‌باح به‌رزنجى، وتی «ئه‌و فه‌رمووده هى ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌سێک به وه‌با بمرێت واته به (تاعون)، ئه‌و که‌سه ئه‌جرى هه‌یه به‌و مه‌رجه‌ى که‌ئه‌و که‌سه ئیماندار بێت، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه که‌خه‌ڵک خۆى تووش بکات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه‌هید دابنرێت، به‌ڵکو ته‌نیا بۆ دڵدانه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌یه که‌تووشى ڤایرۆسێکى ئاوا ده‌بن و نه‌ک خه‌ڵک بچێت خۆى خۆى تووش بکات». له‌بڕیارێکى دیکه‌ى ئه‌نجومه‌ندا هاتووه ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشن یان مه‌ترسی تووشبوونیان هه‌یه ده‌توانن ئه‌و ماوه‌یه تا نه‌خۆشییه‌که ده‌ڕوات به‌شداری نوێژی هه‌ینی و جه‌ماعه‌ت نه‌که‌ن. سەباح بەرزنجی باسکردنى شه‌هید ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵک خۆى نه‌پارێزێت نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه پشتیوانى هه‌ر بڕیارێک ده‌که‌ین که‌بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى فتوا بێت». هه‌روه‌ها وتیشى «به‌پێى ئه‌و خاڵانه‌ى که لیژنه‌ى فتوا خستویانه‌ته‌ڕوو، چونکه ئه‌وان عالمى گه‌وره‌ن بۆیه ئێمه پشتیوانى ده‌که‌ین». بەڵام سەباح بەرزنجی دەڵێت «هه‌موو جۆره په‌تایه‌ک که بڵاوده‌بێته‌وه‌و بەتایبەت ئەو نه‌خۆشیانه‌ى که‌خه‌ڵکێکى زۆر ده‌کات به‌قوربانى ئه‌و فه‌رمووده‌یه کە باسی شەهید دەکات ده‌یگرێته‌وه، به‌ڵام نابێت له‌کاتێکى ئاوادا ئه‌وه باس بکرێت، چونکه ئه‌وه ده‌بێت به‌هاندانى خه‌ڵک له‌سه‌رئه‌وه‌ىکه‌خۆینه‌پارێزن».چالاکییه‌کانى
ئارا ئیبراهیم سه‌رۆک کۆمارى عێراق گه‌ڕێکى دیکه‌ى دانوساندنى له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌کاندا ده‌ستپێکردۆته‌وه بۆ دیاریکردنى که‌سێک رایبسپێرێت بۆ کابینه‌ى نوێى عێراق ئه‌وه‌ش دواى شکسته‌که‌ى عه‌لاوى له‌پێکهێنانى حکومه‌تدا. به‌پێى ده‌ستور به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ماوه‌ى (15) رۆژدا که‌سێکى دیکه ده‌ستنیشان ده‌کات و رایده‌سپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق و ئه‌و که‌سه‌ش ده‌بێت له‌ماوه‌ى ته‌نها (15) رۆژدا کابینه‌که‌ى پێکبهێنێت. شه‌وى 1ى ئازار محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق دواى شکستهێنانى، داواى لێبوردنى کرد‌و رایگه‌یاند «به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان که‌پێشتر ئیدعاى پێکهێنانى حکومه‌تێکى دوور له‌حزبیان ده‌کرد، به‌ڵام له‌واقیعدا رێگریان له‌به‌رده‌م له‌دایکبوونى حکومه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ دروستکرد». راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌ڵێت:» سه‌رۆک کۆمارى عێراق گفتوگۆ‌و دانوسان له‌گه‌ڵ شیعه‌و سوننه‌و کوردیش‌دا ده‌کات». سالار مه‌حمود، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد به‌پێى مادده‌ى 76ى ده‌ستور له‌بڕگه‌ى سێیه‌می هه‌میشه‌یى عێراق جارێکى تر سه‌رۆک کۆمارى عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان بۆ ده‌ستنیشانکردنى که‌سێک ده‌ستپێکردووه‌ته‌وه، وتیشى:» سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ کورد‌و سوننه‌ش کۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات بۆ دیارىکردنى که‌سێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و له‌ئێستادا گفتوگۆى به‌رده‌وام هه‌یه«. ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و که‌سه‌ى کاندید ده‌کرێت ده‌بێت ره‌چاوى داخوازى خه‌ڵکى عێراق بکرێت به رێکارى ده‌ستورى. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، چه‌ند ناوێک ده‌هێندرێت بۆ ئه‌وه‌ى کاندید بکرێت له‌نێو لایه‌نه شیعییه‌کاندا که‌پێکهاتوون له (مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق و هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق). کورد ئه‌مجاره زیاتر پێ‌داگر ده‌بێت به‌رانبه‌ر به‌غدا ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت ده‌بێت له‌به‌رنامه‌ى حکومه‌تى عێراقى نوێ‌دا کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا باس بکرێت. مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»داواکارییه‌کانمان بۆ کابینه‌ى نوێى عێراق ئه‌وه‌یه که‌پێگه‌ى سیاسى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت له‌سه‌ر ئاستى ئه‌جێنداى حکومى و به‌رنامه‌کانى داواکارییه‌کان و کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان هه‌رێم به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردن ره‌نگبداته‌وه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد ده‌بێت رۆڵى هه‌بێت له‌دانانى وه‌زیره‌کاندا ئه‌وه‌ى پشکى کورده که« خۆمان بڕیار له بڕیارى میکانزمى کاندیده‌کانى وه‌زیره کورده‌کان بده‌ین». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى پێشیوابوو هه‌ر که‌سێک ئه‌زموونى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى دووباره بکاته‌وه شکست ده‌هێنێت،» عه‌لاوى لایه‌نى سیاسى کاندیدى کردبوو سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر که‌سێکى دیکه ئه‌زموونى ئه‌و دووباره بکاته‌وه کابینه‌که‌ى تێناپه‌ڕێت له‌په‌رله‌مانى عێراقدا». هه‌روه‌ها ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه پرسى دیارى کردنى کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران په‌یوه‌ندى به‌ماڵى شیعه‌کانه‌وه هه‌یه. ڤیان سه‌برى پێشیوابوو یه‌کهه‌ڵوێستى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد به‌رانبه‌ر به‌غدا گرنگى خۆى هه‌بووه بۆ دابینکردنى مافه‌کان به‌پێى ده‌ستورى عێراق،» ده‌بێت سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد کاندیدى وه‌زیره کورده‌کان دابنێت، پۆستى وه‌زیر پۆستێکى سیاسییه ناکرێت خه‌ڵکانى دیکه بۆمان دیارى بکه‌ن». رۆژى دووشه‌ممه 2ى ئازارى 2020 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى په‌یامێکى پێزانینى بۆ لایه‌نه کوردستانییه‌کان بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ئه‌وه‌ى خستبووه‌ڕوو که «پڕ به‌دڵ سوپاسى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م که‌سه‌ربارى بوونى بۆچوونى جیاوازى سیاسی، به‌ڵام له‌بابه‌تى پێدان و پێنه‌دانى متمانه به‌حکومه‌تى تازه‌ى عێراق یه‌کڕیزبوون». هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانى ده‌شڵێت «ئه‌م یه‌کهه‌ڵوێستییه‌ى حزبه کوردستانییه‌کان له‌به‌غدا به‌ده‌ستکه‌وتێکى مێژوویى بۆ گه‌لى کوردستان جێگه‌ى پێزانینه«. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌به‌غدا ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌ئه‌مجاره کورد پێداگرى زیاترى ده‌بێت به‌رانبه‌ر به‌غدا. ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و ئه‌زموونه‌ى عه‌لاوى دووباره نابێته‌وه‌و که‌سێک نایات بڵێت وه‌زیرى سه‌ربه‌خۆ داده‌نێم، هه‌ر که‌سێک کاندید بکرێت بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى عێراق دانوساندنى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کاندا ده‌بێت تا کاندیدى وه‌زیره‌کان سه‌ر به‌حزب و کوتله سیاسییه‌کان بن بۆ ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌ماندا پاڵپشتى بکه‌ن و ده‌نگى پێبده‌ن». ناوبراو وتیشى «ئه‌مجاره سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد زیاتر پێ‌داگر ده‌بێت له‌دیارى کردنى کاندیدى وه‌زیره‌کانیداو به‌رنامه‌ى حکومه‌ته‌که که‌مافه‌کانى کورد تێیدا به‌رجه‌سته ببێت». ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ده‌رکه‌وت هێزه سیاسییه‌کانى عێراق نوقته‌ى به‌هێزیان له‌نێو په‌رله‌ماندا به‌کارده‌هێنن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌ته‌کان، وتیشى «حه‌لبوسى زیاتر له (50) په‌رله‌مانتارى له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌کاریده‌هێنێت به‌رانبه‌ر هه‌ر کاندیدێکى سه‌رۆک وه‌زیران، ته‌نانه‌ت هێزه شیعییه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه«. ئه‌و په‌رله‌مانتارەى کۆمه‌ڵ له‌به‌غدا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌هێزه شیعییه‌کان ئاماده‌نه‌بوون پشتگرى له‌عه‌لاوى بکه‌ن و قه‌ناعه‌تیان پێى نه‌بوو، «شیعه‌کان به‌ته‌نها چۆن توانییان بڕیارى ده‌رکردنى هێزه بیانییه‌کان به‌بێ یه‌کده‌نگى کورد‌و سوننه بده‌ن، ده‌یانتوانى ده‌نگ به‌عه‌لاویش بده‌ن و تێیبپه‌ڕێنن». له‌مانگى کانونى دووه‌مدا دواى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى له‌نزیک فرۆکه‌خانه‌ى به‌غدا، په‌رله‌مانى عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونى کورد‌و سوننه بڕیاریاندا هێزه بیانییه‌کان له‌عێراق بکرێنه ده‌ره‌وه وه‌ک ئاماژه‌یه‌کى روون بۆ هێزه‌کانى ئه‌مریکا. سێ سیناریۆ بۆ حکومه‌تى عێراق له‌ئارادایه له‌مانگى 11ى ساڵى رابردوو خۆپیشاندانه‌کانى عێراق ده‌ستیپێکردو زیاتر له‌چوار مانگ به‌رده‌وام بوو به‌و هۆیه‌وه زیاتر له (650) که‌س بوونه قوربانى و زیاتر له (22) هه‌زار که‌سى دیکه برینداربوون و یه‌کێک له‌مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کانیان دیارى کردنى کاندیدێکى سه‌ربه‌خۆ بوو له‌ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌کان بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى عێراق و دواتر له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت. به‌پێى بۆچوونى په‌رله‌مانتاران و راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ئێستادا چه‌ند سیناریۆیه‌ک باس ده‌کرێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ى عێراق که‌یه‌کێکیان مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌ره تا دیارىکردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته که له‌شه‌ش مانگ تا ساڵێک تێپه‌ڕ نه‌کات مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى باسى له‌وه‌کرد به‌پێى ده‌ستور سه‌رۆک کۆمار (15) رۆژى له‌به‌رده‌مدایه بۆ دیارى کردنى کاندیدێک بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌و کاندیده‌ى سه‌رۆک وه‌زیران ته‌نها (15) رۆژى له‌به‌رده‌مدایه بۆ پێشکه‌شکردنى وه‌زیره‌کانى ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووینه‌دا «شرۆڤه‌کارانى یاسایى ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات بۆ لاى سه‌رۆک کۆمار تا ئه‌وکاته‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامده‌درێت». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد سیناریۆیه‌کى دیکه هه‌یه که عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى کاربه‌ڕێکه‌رى عێراق به‌رده‌وام بێت له‌کاره‌کانى تا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامده‌درێت یان جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروبارى وزه رابسپێردرێت وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران تائه‌وکاته‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌کرێت که له‌شیعه‌کانه. هاوکات، کوردستان سێوکانى، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه که‌دۆخى عێراق دواى شکسته‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق ته‌واو ئاڵۆز بووه، به هاوڵاتى وت» سیناریۆى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ناو ماڵى شیعه‌کاندا جارێکى دیکه که‌وتۆته‌وه به‌رباس و موناقه‌شه‌ى ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رى رێکبکه‌ون ده‌کرێت جارێکى دیکه له‌په‌رله‌مان متمانه‌ى پێبدرێته‌وه تا ئه‌وکاته‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌عێراقدا ده‌کرێت». هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌هه‌وڵه‌کانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستیدایه شیعه‌کان که‌ده‌بێت ناوێکى راده‌ست بکه‌ن له‌شیعه‌کان تا بتوانێت له‌ماوه‌ى ده‌ستوریدا کابینه‌ى حکومه‌ت پێکبهێنێت، وتیشى:» به‌قه‌ناعه‌تى خۆم بۆ کورد وا باشترە عادل عه‌بدولمه‌هدى بمێنێته‌وه‌و ده‌کرێت هه‌ندێک گۆڕانکارى له‌وه‌زاره‌ته‌کاندا بکات و به‌رنامه‌یه‌کى چاکسازى جێبه‌جێ بکات»
شاناز حه‌سه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات، (500) که‌س به‌ڕێگه‌ى قاچاخ گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان و به‌شێکى زۆریان هێشتا نه‌خراونه‌ته ژێر چاودێرى پزیشکی پشکنینی کۆرۆناوە. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌و (500) که‌سه‌ى که به‌قاچاخ هاتوونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌کیان خۆیان هاتوون و پشکنینیان کردووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌کى زۆریان هێشتا ماون و نه‌هاتوون، بۆیه داوایان لێده‌که‌ین هاوکارمان بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین رێگرى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که بکه‌ین». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌و که‌سانه که‌نایانه‌وێت که‌ره‌نتینه بکرێن و هیچ نیشانه‌یه‌کى ڤایرۆسه‌که‌یان تێدا ده‌رنه‌که‌وتووه ئه‌وا تاته‌واوبونى ماوه‌ى (14) رۆژه‌که، به‌رکه‌وتنه‌کانیان سنوردار بکه‌ن و تێکه‌ڵى خه‌ڵکى نه‌بن و خۆیان که‌ره‌نتینه بکه‌ن. له‌هه‌رێمى کوردستان له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌تایبه‌ت له‌وڵاتى ئێران، له‌زۆربه‌ى خاڵه سنورییه‌کان و شوێنه پێویسته‌کان که‌ره‌نتینه دروستکراوه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى که‌هاوڵاتى عێراق و هه‌رێمى کوردستانن که له‌ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه تاماوه‌ى (14) رۆژ له‌ژێر چاودێرى و پشکنینى ته‌روستیدا ده‌مێننه‌وه محه‌مه‌د قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌به‌شێکى دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که‌ژماره‌ى که‌ره‌نتینه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتۆته زیاتر لە (24) شوێن. تائێستا ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌که‌ره‌نتینه کراون له دوو ھەزار که‌س زیاتر بووه‌و رۆژانه‌ش به‌رده‌وام ژماره‌که به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات. محه‌مه‌د قادر باسى بارودۆخى ناو بنکه‌کانى چاودێرى کرد که‌ڕۆژانه خه‌ڵکانێک هه‌ن خۆیان واهه‌ست ده‌که‌ن نیشانه‌کانى ڤایرۆسه‌که‌یان تێدا ده‌رکه‌وتووه، وتى «هه‌ندێک که‌س ترسیان هه‌یه خۆیان به‌گومانلێکراو پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و که‌گومانلێکراوبوو جیاده‌کرێنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئاسایش بوو رێنمایه ته‌ندروستیه‌کانیان پێده‌درێت و ده‌نێردرێنه‌وه ناو که‌ره‌نتینه‌کان
عومه‌ر فه‌تاح باوکى کچه حه‌وت ساڵانه‌که کەساڵی رابردوو دەستدریژی کرایەسەری، رایده‌گه‌یه‌نێت حکومه‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ى که‌ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هاوکارى و پشتیوانى له‌دۆسیه‌ى کچه‌که‌ى، هه‌نگاوێکى کردارییان نه‌ناوه، پارێزه‌رێکیشی ئاشکراى ده‌کات دۆسیه‌که دووباره چۆته‌وه قۆناغى لێکۆڵینه‌وه، بەڵام کچەکە ھێشتا دەترسێت و توێژەری بۆ دابیننەکراوە. سه‌ره‌تای مانگی چواری ساڵی 2019 له‌گه‌ڕه‌کێکی شارى هه‌ولێر کچێکی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان به ئۆتۆمبێلێک ده‌ڕفێنرێت و به‌وته‌ى که‌سوکاره‌که‌ى له‌ڕێگه‌ى حه‌به‌وه بێهۆش ده‌کرێت و دواتر ده‌ستدرێژیی ده‌که‌نه‌سه‌رى و له‌شوێنێکی چۆڵه‌وانیدا فڕێی ده‌ده‌ن. حکومه‌تی هه‌رێم 21ى مانگى دووى رابردوو راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌و پێنج تۆمه‌تباره‌ی که‌پێشتر به که‌فاله‌ت ئازادکرابوون، ده‌ستگیرکراونه‌ته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش چاوپۆشی له‌تۆمه‌تبارانی ئه‌م تاوانه قیزه‌ونه ناکرێت. لوقمان ئیسماعیل، باوکی کچه‌که، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتی «حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و پارێزگارى هه‌ولێرو لایه‌نه‌کانى تریش هیچ هه‌نگاوێکى کردارییان نه‌نواندوه له‌دۆسیه‌که‌دا». وتیشى «کچه‌که‌م هێشتا له‌ماڵه‌وه‌یه‌و نه‌چووه‌ته‌وە بۆ قوتابخانه، چونکه ناتوانم بیخه‌مه قوتابخانه‌یه‌کى حکومى ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت گره‌نتى ئه‌وه‌م بدرێتێ پارێزگارى لێده‌کرێت. من به‌هۆى ئه‌و گرفته‌وه شوێنێکى جێگیرم نیه‌و ئێستا چوومه‌ته‌وه بۆ گوند». باسی لەوەشکرد پارێزگارى هه‌ولێر پێی وتووە خانویه‌کی بۆ ده‌گرێت و شه‌ش مانگ کرێی بۆ ده‌دات، لوقمان ئیسماعیل وتی «ئه‌ویش هه‌ر قسه‌ى سه‌رشاشه‌و راگه‌یاندنه‌کان بوو هیچ نه‌کراوه«. باوکى کچه حه‌وت ساڵانه‌کە دەڵێت زۆر نیگه‌رانه له‌وه‌ى کاره‌کانى دۆسیه‌ى کچه‌که‌ى «به‌خاوى» ده‌ڕوات «هه‌نگاوى پێویست نه‌نراوه، چه‌ند جارێک که‌سوکارى ئه‌و که‌سانه‌ى گیراون خه‌ڵکیان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى به رێگه‌ى عه‌شایه‌رى سوڵح بکه‌ین، به‌ڵام من ئه‌وه‌م ره‌تکردووه‌ته‌وه‌و ده‌مه‌وێت یاسا سه‌روه‌ربێت و تۆڵه‌و سزاى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه«. رووداوه‌که له‌نیسانی 2019 روویداوه، دواتر به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و به‌پێی مادده‌ی (393) چه‌ند تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیران و دواتر به‌که‌فاله‌ت ئازادکراون و دواتر له‌ژێر فشاری په‌رله‌مانتاران و چالاکوانانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی تۆمه‌تباره‌کان ده‌ستگیرکرانه‌وه. له‌دوو هه‌فته‌ى رابردووش‌دا فراکسیۆنه جیاوازه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی کچه حه‌وت ساڵه‌که هاتنه ده‌نگ و هه‌موویان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زوویی تۆمه‌تباران دادگایی بکرێن و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن. رێبین سه‌باح پارێزه‌رى دۆسیه‌ى کچه حه‌وت ساڵانه‌که، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد دواى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى حکومه‌ت و ده‌ستگیرکردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباره‌کان، دۆسیه‌که چووه‌وه قۆناغى لێکۆڵینه‌وه. رێبین سه‌باح به هاوڵاتى وت «دۆسیه‌که هه‌ندێک که‌مووکوڕى و شتى نوقسان بوو، ئێستا دووباره له‌دادگاى هه‌ولێر لێکۆڵینه‌وه له‌ده‌ستگیرکراوه‌کان ده‌کرێت و ئیفاده‌ى ئه‌وانه وه‌رده‌گیرێته‌وه که له‌دۆسیه‌که‌دا ناویان هاتووه، دواتر ده‌چێته قۆناغى ئه‌وه‌ى که‌دانیشتنى تایبه‌ت له‌سه‌ر بڕیاردان له‌سزاکان به‌ڕێوه‌بچێت». ئه‌و پارێزه‌ره جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه ئه‌و چه‌ند جارێک کچه‌که‌ى بینیوه‌و له‌ڕووى ده‌رونییه‌وه زۆر باش نیه‌و له‌چوار ده‌ورى خۆى زۆر ده‌ترسێت و به‌گومانه‌وه له‌شته‌کان ده‌ڕوانێت. رێبین سه‌باح وتی «ئه‌و کچه پێویستى به‌وه‌یه توێژه‌رێکى ده‌روونى کۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌تمه‌ندى له‌بوارى منداڵان بۆ ته‌رخانبکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ورده ورده کار له‌سه‌ر هێورکردنه‌وه‌ى بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى دووباره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵگا». رێبین سه‌باحى پارێزه‌ر، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد ژماره‌یه‌کى زۆر پارێزه‌ر له‌شاره‌کانى هه‌رێم ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک خۆبه‌خش کار له‌دۆسیه‌که‌دا بکه‌ن، وتی «له‌م هه‌فته‌یەدا بریکارنامه بۆ (10) پارێزه‌ر ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى کار له‌دۆسیه‌که‌دا ده‌که‌ن تاکۆتایی».
شاناز حه‌سه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگەیاند توندترین رێنمایى و رێکاره‌کانى خۆپاراستن له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان په‌یڕه‌وده‌کرێت بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا. هه‌موو پشکنینه‌کان له‌کوردستان ده‌کرێت و به‌چوار کاتژمێر ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رده‌چێت. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه توندترین رێنمایى خۆپاراستن به‌کارده‌هێنین، بۆیه له‌دواى تۆمارکردنى ئه‌و حاڵه‌تانه‌وه رێنماییه‌کان وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه«. له‌باره‌ى جۆر‌و شێوازه‌کانى ئه‌و رێکارانه‌ى خۆپاراستن و جێبه‌جێکردنى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد زۆر رێکارى گونجاویان گرتۆته‌به‌ر بۆ خۆپاراستن و دورکه‌وتنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى. وتیشى «بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخه‌که خراپتر بوو پێویستی کرد ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان رابگیرێت ئه‌وه‌ش ده‌کرێت بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیان و ریگرى له‌بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که، به‌ڵام له‌ئێستا پێویستى نه‌کردووه«. رۆژى یه‌کشه‌ممه، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى، بوونى چوار حاڵه‌تى تووشبوونى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌شارى سلێمانى راگه‌یاندو دواتر ژماره‌ى حاڵه‌تەکان بۆ پێنج به‌رزبووه‌وه. محه‌مه‌د قادر ئاشکرایکرد ئه‌و پێنج که‌سه، له‌ناو بنکه‌کانى چاودێرى بوون و چواریان ئه‌ندامى یه‌ک خێزانن و له‌شارى ئابادان بوون و ئه‌وه‌ى تر له‌ڕشته‌وه واته باکورى ئێران بووه به‌رکه‌وتنیان له‌ده‌ره‌وه‌ى خه‌ڵک نه‌بووه. له‌هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆک به‌هه‌رسێکیان (250) قه‌ره‌وێڵه‌ى جیاکراوه ئاماده‌یه بۆ بوونى هه‌ر حاڵه‌تێک له‌هه‌ر شارێکدا، ئه‌گه‌ر پێویست بوو له‌تواناماندا هه‌یه ئه‌و قه‌ره‌وێڵانه زیاتر بکه‌ین. دکتۆر محه‌مه‌د قادر، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، داتا‌کان سنورداره زۆرێک له‌داتاکان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له‌پله‌ى گه‌رمیه زۆره‌کان ڤایرۆسى کۆرۆنا خێراتر له‌ناو ده‌چێت، که‌متر تواناى مانه‌وه‌ى هه‌یه. وتیشى»هه‌ندێک داتا ئاماژه به‌و ده‌ده‌ن له‌هه‌واى کراوه‌دا که‌متر ده‌مێنێته‌وه‌و له‌هه‌واى داخراودا زیاتر ده‌مێنێته‌وه‌و به‌سه‌ر پێستى مرۆڤ که‌متر ده‌مێنێته‌وه، له‌سه‌ر رووکارى ته‌خته‌و ئاسن زیاتر ده‌مێنێته‌وه، به‌پێى بارودۆخه‌کان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا به‌پێى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى ڤایرۆسه‌که به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت». سه‌باره‌ت بەشوێنى ئه‌نجامدانى پشکنینه‌کان و کاتى ده‌رچوونى ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌گومانى هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایان لێده‌کرێت، وته‌بیژه‌که‌ى وه‌زاره‌ت وتى «پشکنینه‌کان هه‌مووى لێره ده‌کرێت و له‌ماوه‌ى سێ بۆ چوار کاتژمێر ئه‌نجامه‌کانیشى ده‌رده‌چێت».
سازدانى: ئارا ئیبراهیم نوێنه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى له‌یۆنان باس له‌بڕیاره‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ده‌کات بۆ کردنه‌وه‌ى رێگا بۆ کۆچبه‌ران و ده‌ڵێت «پاش بڕیاره‌که‌ى ئه‌ردۆغان هه‌ر کۆچبه‌رێک بگاته یۆنان ده‌ستگیرده‌کرێت و سنورداشى تورکیا ده‌کرێته‌وه«. حسێن حه‌مه‌ساڵح، نوێنه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى له‌یۆنان که‌ماوه‌ى (25) ساڵه له‌و وڵاته‌دایه، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات یۆنان رێوشوێنى توندى ئه‌منى گرتووته‌به‌ر بۆ رێگرتن له‌گه‌یشتنى کۆچبه‌ران به‌وڵاته‌که‌ى. ناوبراو ره‌خنه له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌گڕێت که‌نه‌یتوانیوه هه‌لى کار بۆ گه‌نجان دابین بکات، که‌گه‌نجه‌کان رێگه‌ى کۆچ نه‌گرنه‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپاو ده‌ڵێت:»حکومه‌تى هه‌رێم پاش (29) ساڵ له‌حوکمڕانى نه‌یتوانیوه ده‌رفه‌تى کار بۆ گه‌نجه‌کان دابین بکات». ئه‌وکات جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه، تێچووى هه‌ر گه‌نجێکى کۆچبه‌ر له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌وڵاتانى ئه‌وروپا زیاتر له (25) هه‌زار یۆرۆ ده‌کاته ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه. هاوڵاتى: دواى بڕیاره‌که‌ى تورکیا بۆ کردنه‌وه‌ى سنوره‌کان به‌ڕووى کۆچبه‌راندا، وڵاتى یۆنان چ رێوشوێنێکى گرتووه‌ته‌به‌ر؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: بێگومان پێشتر ئه‌و رێگایانه کۆچبه‌رى پێدا تێپه‌ڕبووه‌و گه‌شتوونه‌ته یۆنان، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى ده‌یان سه‌ربازى تورک له‌ئیدلیب له‌سوریا کوژرا ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا بڕیارى کردنه‌وه‌ى رێگاکانى به رووى کۆچبه‌راندا کرده‌وه‌و پێشتریش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى له‌وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کردبوو. حکومه‌تى یۆنان خۆى ئاماده‌کردبوو بۆ کاردانه‌وه‌ى تورکیا، دواى بڕیاره‌که‌ى ئه‌ردۆغان، حکومه‌تى یۆنان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌نجامدا که‌هێزى زیاتر بۆ که‌ناره ئاوییه‌کانى ره‌وانه کراوه‌و هێزى کۆماندۆو ده‌ریایى و هێزى به‌رگرى و چالاکییه مه‌ده‌نییه‌کان و سه‌ربازى یۆنانى له‌هه‌موو گونده‌کانى سه‌ر سنورى تورکیا جێگیرکردووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگا نادات کۆچبه‌ر به‌نایاسایى داخڵى یۆنان ببێت. هاوڵاتى: هێزه‌کانى یۆنان که‌جێگیرکراون ده‌توانن رێگرى ته‌واوبکه‌ن یان که‌م تازۆر کۆچبه‌ران ده‌توانن بگه‌نه یۆنان؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: به‌شه‌وان گروپ گروپى بچووکى کۆچبه‌ر هاتوونه‌ته یۆنانه‌وه هه‌ر له‌ڕێگه ئاوییه‌کانه‌وه داخڵى یۆنان بوون و نه‌بیندراون و نه‌که‌وتوونه‌ته به‌رچاوى پۆلیسى یۆنانى، به‌ڵام ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان له‌سه‌ر سنوره‌کان زیادى کردووه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى گونده‌کان لەسه‌ر سنوره‌کانى تورکیا هه‌واڵ ده‌ده‌نه پۆلیسى یۆنانى، هه‌ر کۆچبه‌رێک له‌و سنورانه بگیرێت ده‌نێردرێته‌وه بۆ تورکیا. هه‌ندێکجار کۆچبه‌ران تووشى رووداوى نه‌خوازراو ده‌بن و ده‌بنه قوربانى و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌خنکێن له‌ئاوه‌کاندا، له‌ماوه‌ى رابردوودا (25) کوردى باشوورى کوردستان له‌ده‌ریاى ئایۆن خنکان و ته‌نها سێ کۆچبه‌ر له‌و ژماره‌یه رزگارکران و پێنج ته‌رمیان دۆزرانه‌وه‌و ئه‌وانى دیکه ته‌رمه‌کانیان هه‌ر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه هاوڵاتى: بێجگه له‌وه‌ى کۆچبه‌رێکى زۆرى سوریا له‌تورکیان و له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت بپه‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان، کۆچبه‌رى کوردى باشوورى کوردستانیش ده‌یانه‌وێت بگه‌نه یۆنان؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: هیچ که‌سێک به‌پێى جاڕنامه‌ى مافه‌کانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که‌هیچ که‌سێک ناتوانێت رێگرى ته‌واو له‌کۆچبه‌ران بکات و خه‌ڵک ئازاده ژیانى له‌کوێ ده‌باته‌سه‌رو به‌دواى ژیانێکى باشتر‌و ئاسوده‌تردا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام راستییه‌ک هه‌یه گرنگه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى نییه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌یه بگه‌نه ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه، ئه‌و ئه‌وروپایه‌ى ئێستا وه‌ک ئه‌وروپاکه‌ى جاران نه‌ماوه‌و هیچ وڵاتێکى ئه‌وروپا له‌ئێستادا ئاماده‌نییه مافى په‌ناهه‌نده‌یى بدات. ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌که‌مپه‌کانى وڵاتى یۆناندان سه‌ختترین و ناڕه‌حه‌تترین ژیانیان هه‌یه‌و به‌ڕێگه‌ى ئاو ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ ئیتاڵیا‌و رێگه‌یه‌کى نایاساییه، یان سنورى ساڵۆنیک و مه‌که‌دۆنیاو کرواتیاو سربیا به‌کارده‌هێنن و به‌ڕێگاى وشکانى ده‌ڕۆن و ده‌چنه ئیتاڵیایه‌وه، پاره‌یه‌کى زۆر‌و رێگه‌یه‌کى خراپ ده‌گرنه‌به‌رو ئه‌نجامه‌که‌شیان وه‌ک پێویست نییه که‌ده‌گه‌نه ئه‌وروپاو باوه‌ڕناکه‌م ئه‌وه بهێنێت مرۆڤ خۆى بکاته قوربانى بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا. هه‌ندێکجار کۆچبه‌ران تووشى رووداوى نه‌خوازراو ده‌بن و ده‌بنه قوربانى و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ده‌خنکێن له‌ئاوه‌کاندا، له‌ماوه‌ى رابردوودا (25) کوردى باشوورى کوردستان له‌ده‌ریاى ئایۆن خنکان و ته‌نها سێ کۆچبه‌ر له‌و ژماره‌یه رزگارکران و پێنج ته‌رمیان دۆزرانه‌وه‌و ئه‌وانى دیکه ته‌رمه‌کانیان هه‌ر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى (29) ساڵ حوکمڕانیدا نه‌یانتوانیوه کارێکى وابکه‌ن گه‌نجه‌کانمان رێگای هات و نه‌هات نه‌گرنه‌به‌ر، (18) ساڵ گه‌نجێک ده‌خوێنێت و زانکۆ‌و په‌یمانگا ته‌واوده‌کات، به‌ڵام حکومه‌ت داینامه‌زرێنێت یان کارێکى واى نه‌کردووه پڕۆژه‌ى ستراتیژى جێبه‌جێ بکات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى کار زیادبکات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نج و خێزانه‌کانمان روو له‌ئه‌وروپا نه‌که‌ن هاوڵاتى: ئایا گه‌نجان له‌هه‌رێمى کوردستان به‌که‌ڵکى ئه‌وه‌دێت خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: به‌داخه‌وه ئێمه چه‌ند گله‌یى له‌خه‌ڵک و گه‌نجان و خێزانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین، ده‌بێت ده‌یان جار گله‌یى زیاتر له‌حکومه‌تى هه‌رێم بکه‌ین، که تائێستا له‌ماوه‌ى (29) ساڵ حوکمڕانیدا نه‌یانتوانیوه کارێکى وابکه‌ن گه‌نجه‌کانمان رێگای هات و نه‌هات نه‌گرنه‌به‌ر، (18) ساڵ گه‌نجێک ده‌خوێنێت و زانکۆ‌و په‌یمانگا ته‌واوده‌کات، به‌ڵام حکومه‌ت داینامه‌زرێنێت یان کارێکى واى نه‌کردووه پڕۆژه‌ى ستراتیژى جێبه‌جێ بکات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى کار زیادبکات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نج و خێزانه‌کانمان روو له‌ئه‌وروپا نه‌که‌ن، ئه‌رکه‌که ده‌که‌وێته سه‌رشانى حکومه‌ت که‌ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک به‌گشتى باشتر بکات. له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌نجێکدا قسه‌ده‌که‌ین ده‌ڵێت له‌کوردستان نه کارم هه‌یه، نه هیچ ئیشێک، بۆیه ده‌بێت حکومه‌ت ئه‌گه‌ر خۆیشى به‌ته‌نها نه‌توانێت هه‌لى کار زیادبکات له‌ڕێگه‌ى که‌رتى تایبه‌ته‌وه کارگه‌و پڕۆژه‌ى گه‌وره بنیادبنێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجه‌کانمان کاریان هه‌بێت له‌هه‌رێمى کوردستاندا که‌ئه‌وه مافى سه‌ره‌تایى ژیانیانه، گه‌نجانى هه‌رێمى کوردستان هیچى له‌گه‌نجانى وڵاتانى ئه‌وروپا که‌متر نییه‌و هه‌موو خاوه‌ن به‌هره‌ن، به‌ڵام ده‌بێت حکومه‌ت کارئاسانى بکات بۆ دابینکردنى هه‌لى کار له‌هه‌رێمى کوردستانداو خزمه‌تى خۆیان و وڵاته‌که‌شیان بکه‌ن. ئه‌و گه‌نجانه‌ى روو له‌ئه‌وروپا ده‌که‌ن ده‌چن خزمه‌تى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌که‌ن و ئه‌وان سوود له‌تواناو به‌هره‌ى گه‌نجه‌کانمان وه‌رده‌گرن، سه‌دان گه‌نجى کورد له‌وڵاتانى ئه‌وروپا رۆڵیان هه‌یه له‌پێشخستنى وڵاتانداو ئه‌وروپا سوودى لێبینیوه، ئه‌ى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵى ئه‌وه‌نادات یارمه‌تى و ده‌ستى گه‌نجه‌کان بگرێت و سوود له‌تواناو به‌هره‌کانیان بگرێت که‌ئه‌و سه‌رمایه مرۆییه‌ى هه‌یانه له‌هه‌رێمى کوردستاندا وزه‌که‌یان خه‌رجبکه‌ن نه‌ک له‌ئه‌وروپا. ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى هاتوونه‌ته که‌ناره ئاوییه‌کان له‌سنورى تورکیادان، به‌شێکى زۆری کۆچبه‌ران له‌تورکیا زانیاری‌یان هه‌یه که‌یۆنان و بولغاریا سنوره‌کانیان نه‌کردووه‌ته‌وه، بولغاریاش رێگانادات هیچ کۆچبه‌رێک سنوره‌کانى ببه‌زێنێت و هه‌ر کۆچبه‌رێک ببینرێت ده‌ستگیرده‌کرێت و ره‌وانه‌ى تورکیاى ده‌کاته‌وه هاوڵاتى: چه‌ند په‌نابه‌رى هه‌رێمى کوردستان له‌که‌مپه‌کانى یۆناندان و ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ئاوى یان وشکانى خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: ژماره‌یه‌کى زۆر کۆچبه‌رى هه‌رێمى کوردستان له‌یۆناندان، دیاره باڵیۆزخانه‌ى عێراقیش ئه‌و ئاماره ورده‌ى نییه که رایبگه‌یه‌نێت چه‌ند کۆچبه‌رى عێراقى و هه‌رێمى کوردستان له‌یۆناندان، به‌ڵام ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى هه‌رێمى کوردستان که‌متر له‌یۆنان ده‌مێننه‌وه و هه‌موو ده‌ڕۆن به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاو وڵاتانى ئه‌سکه‌نده‌ناڤى. له‌ئێستادا زیاتر له‌چوار هه‌زار کۆچبه‌ر له‌که‌مپه‌کانى یۆناندان و به‌رده‌وام ئه‌م ژماره‌یه که‌م و زیاد ده‌کات، کۆچبه‌ر هه‌یه یۆنان به‌جێده‌هێڵێت و کۆچبه‌رى نوێى دیکه دێته یۆنانه‌وه. ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه کۆچ ده‌که‌ن لانى که‌م (25) هه‌زار دۆلار ده‌که‌نه ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا، پێموایه ئه‌و گه‌نجانه به‌و بڕه پاره‌یه که‌ده‌یده‌نه قاچاغچییه‌کان ده‌توانن له‌کوردستان پڕۆژه‌یه‌کى بچوکى پێ دابمه‌زرێنن و بژێوى ژیانیانى له‌سه‌ر بنیادبنێن له‌جیاتى ئه‌وه‌ى رێگه‌ى مه‌رگ و ژیانى تێدایه بیگرنه به‌ر بۆ گه‌شتن به‌ئه‌وروپا. هاوڵاتى: رۆژى هه‌ینى تورکیا له‌ڕێگه‌ى پاسه‌وه کۆچبه‌رانى ده‌گه‌یانده که‌ناره ئاوییه‌کان تاخاکى تورکیا به‌جێبهێڵن، ئه‌مه کاردانه‌وه‌ى شه‌قامى یۆنانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: بێگومان رایگشتى یۆنانى توڕه کردووه له‌یۆنانداو سه‌رۆک وه‌زیرانى یۆنان په‌یوه‌ندى کرد به‌ئه‌نگێلا مێرکل راوێژکارى ئه‌ڵمانیاو ئیمانیۆڵ ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نساو سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیتاڵیا‌و و سه‌رۆکى وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا که رێگرى بکرێت له‌و بڕیاره‌ى ئه‌ردۆغان داویه‌تى بۆ کردنه‌وه‌ى رێگاى کۆچبه‌ران. ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى هاتوونه‌ته که‌ناره ئاوییه‌کان له‌سنورى تورکیادان، به‌شێکى زۆری کۆچبه‌ران له‌تورکیا زانیاری‌یان هه‌یه که‌یۆنان و بولغاریا سنوره‌کانیان نه‌کردووه‌ته‌وه، بولغاریاش رێگانادات هیچ کۆچبه‌رێک سنوره‌کانى ببه‌زێنێت و هه‌ر کۆچبه‌رێک ببینرێت ده‌ستگیرده‌کرێت و ره‌وانه‌ى تورکیاى ده‌کاته‌وه. هاوڵاتى: واتا هیچ رێگایه‌ک نییه بۆ گه‌یشتن به‌یۆنان له‌ڕێگه‌ى تورکیاوه؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: رێگاکان پێشتر هه‌ر هه‌مووى به‌ته‌واوى کۆنترۆڵ نه‌کراوه‌و نه‌گیراوه، گروپ گروپ کۆچبه‌ر به‌قاچاغ له‌تورکیاوه ده‌گه‌نه یۆنان، به‌ڵام پاش بڕیاره‌که‌ى ئه‌ردۆغان بۆ کردنه‌وه‌ى رێگاى تورکیا له‌مه‌ودوا یۆنان ئه‌و رێگه که‌مه‌ى که‌هه‌بووه ئه‌وه‌ش ناهێڵێت که کۆچبه‌ر پێیدا بپه‌ڕێته‌وه. هاوڵاتى: گه‌نجێگ له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه کۆچ بکات بۆ ئه‌وروپا چه‌ند پاره ده‌کاته ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه؟ حسێن حه‌مه‌ساڵح: ناتوانین به‌ته‌واوى خه‌مڵاندنى بۆ بکه‌ین بۆ گه‌شتنى گه‌نجێک بۆ ئه‌وروپا چه‌ندى تێ ده‌چێت، به‌ڵام به‌پێى به‌دواداچوونى ئێمه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى ده‌گه‌نه یۆنان و ئه‌وانه‌ى یۆنان به‌جێده‌هێڵن باسیان کردووه له (20) بۆ (25) هه‌زار یۆرۆ زیاتریان خه‌رج کردووه، هه‌ر کۆچبه‌رێک له‌یۆنانه‌وه بۆ ئیتاڵیا شه‌ش هه‌زار یۆرۆ زیاتر خه‌رجده‌کات و ده‌یکاته ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه، کۆچبه‌ر هه‌یه له‌فه‌ره‌نساوه بۆ به‌ریتانیا (13) هه‌زار یۆرۆ ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌به‌ریتانیا. ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه کۆچ ده‌که‌ن لانى که‌م (25) هه‌زار دۆلار ده‌که‌نه ده‌ستى قاچاغچییه‌کانه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌وروپا، پێموایه ئه‌و گه‌نجانه به‌و بڕه پاره‌یه که‌ده‌یده‌نه قاچاغچییه‌کان ده‌توانن له‌کوردستان پڕۆژه‌یه‌کى بچوکى پێ دابمه‌زرێنن و بژێوى ژیانیانى له‌سه‌ر بنیادبنێن له‌جیاتى ئه‌وه‌ى رێگه‌ى مه‌رگ و ژیانى تێدایه بیگرنه به‌ر بۆ گه‌شتن به‌ئه‌وروپا.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان ھەرسێ فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتوو و گۆڕانی تۆمەتبارکرد بە "خزمه‌تکردنى ئه‌جێنداکانى پارتی" لە پرسی ھەوڵەکان بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی حوکەمەتی نوێی عێراق، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی سەۆکی پارتی سوپاسی ئەو لایەنانەی کرد لەسەر شکستپێھێنانی محەمەد تۆفیق عەلاوی لە پێک‌ھێنانی حکومەتدا. بەلام پارتی دەڵیت سوپاسەکە "گرنگ" بووە. کاوه محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق به‌سایتى هاوڵاتى وت "نه‌ده‌بوو گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى بچێته ناو وه‌فدێکه‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌ت، گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خزمه‌تى ئه‌جێنداکانى پارتیان کرد بۆیه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى له په‌یامێکدا سوپاسیان ده‌کات". دوای ئەوە شەوری رابردوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق رایگەیاند نەیتوانیوە لەکاتی خۆیدا کابینەکەی راگەیەنێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ى ئازارى 2020 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى په‌یامێکى پێزانینى بۆ لایه‌نه کوردستانییه‌کان بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا هاتووه "پڕ به‌دڵ سوپاسى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م که سه‌ربارى بوونى بۆچوونى جیاوازى سیاسی، به‌ڵام له بابه‌تى پێدان و پێنه‌دانى متمانه به حکومه‌تى تازه‌ى عێراق یه‌کڕیزبوون". هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانى ده‌شڵێت:" ئه‌م یه‌کهه‌ڵوێسته‌ى حیزبه کوردستانییه‌کان له به‌غدا به ده‌ستکه‌وتێکى مێژوویى بۆ گه‌لى کوردستان و جێگه‌ى پێزانینه" به‌پێى ده‌ستور به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا که‌سێکى دیکه ده‌ستنیشان ده‌کات و رایده‌سپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق و ئه‌و که‌سه‌ش ده‌بێت له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا کابینه‌که‌ى پێکبهێنێت. کاوه محه‌مه‌د وتی "گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خزمه‌تى ئه‌جێنداکانى پارتیان کرد". له‌به‌رانبه‌ردا، ڤیان سه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى " ئه‌و سوپاکردنه‌ى سه‌رۆک بارزانى بۆ لایه‌نه‌کان گرنگ بووه". ناوبراو له‌باره‌ى په‌یامه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه وتى:" ئه‌و سوپاکردنه‌ى سه‌رۆک بارزانى بۆ لایه‌نه‌کان گرنگ بوو، چونکه لایه‌نه‌کان پێکه‌وه یه‌ک هه‌ڵوێست بوون له بابه‌تى پێکهێنانى حکومه‌ت له‌لایه‌ن عه‌لاوییه‌وه". بەپێی دەستوری عیراق ده‌بێت سه‌رۆک کۆمار کاندیدێکی تر ده‌ستنیشان بکات له ماوەی 15 رۆژدا و رایبسپێرێت بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت. دوێنێ شه‌و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق داواى لێبوردنى کرد‌و رایگه‌یاند "له‌نێوان خه‌ڵک و پۆستى سه‌رۆک وه‌زیراندا، خه‌ڵکم هه‌ڵبژارد". به‌و پێیه‌ى ماوه‌ى یاساییه‌که‌ى که مانگێک بوو کۆتایى هات و نه‌یتوانى سه‌رکه‌وتوو بێت له‌پێکهێنانى کابینه‌که‌یدا. هه‌روه‌ها داواى لێبوردنى له گه‌لى عێراق کرد‌و وتى "به‌شێک له لایه‌نه سیاسییه‌کان که پێشتر ئیدعاى پێکهێنانى حکومه‌تێکى دوور له حزبیان ده‌کرد، به‌ڵام له واقعدا رێگریان له‌به‌رده‌م له‌دایک بونى حکومه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ دروست کرد"
راپۆرتی: بی بی سی وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا لێشاوێکی زۆری پەنابەرو کۆچبەر بەرەو ئەوروپا مل دەنێن دوای ئەوەی تورکیا رایگەیاند پابەند نابێت بەو رێککەوتنەوە کە رێگەیان لێدەگرێت بچنە وڵاتە ئەوروپییەکانەوە. بەرپرسی پەیوەندییەکانی تورکیا ئەوەی خستەڕوو وڵاتەکەی پاڵپشتی پێویست نەکراوە لە لەخۆگرتنی ملیۆنەها پەنابەری سوری. بڕیارەکەی تورکیا دوای هێرشێکی جەرگبڕ هات بۆ سەر سەربازەکانی لە باکوری سوریا لەلایەن حکومەتی سوریاوە. ئەم رووداوە ترسی دروستکردووە لەسەرهەڵدانی جەنگێک لەنیوان تورکیا‌و هاوپایمانەکەی سوپای سوریا، کە روسیایە. یۆنان و بولگاریا – کە سنووریان هەیە لەگەڵ تورکیا – هێزیان رەوانە کردووە بۆ رێگەگرتن لە پەنابەرەکان لەداغڵ بوون. هەندێک لەراپۆرتە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن پۆلیسی یۆنان بەگازی فرمێسک‌ڕێژ ریگری لەپەنابەران دەکات تاسنوور نەبەزێنن. لانی کەم (٣٣) سەربازی تورکیا لەبۆردومانێکدا لەئیدلیب کوژران کەدوایین پارێزگای سوریایە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان زۆرترین ناوچەیان بەدەستەوەیە. ماوەیەکی زۆرە هێزەکانی حکومەتی سوریا، بەپاڵپشتی روسیا، لەهەوڵی ئەوەدان ئیدلیب لەژێردەستی گروپە جیهادییەکان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بەتورکیا دەربهێنن. لەماوەی داهاتوودا بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆببێتەوە بەهۆی پێشهاتەکانی سوریاوە. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆرڵ هۆشداریدا کەدۆخەکە مەترسی دروستکردنی «پێکدادانێکی سەربازیی گەورەی نێودەوڵەتی» دروستکرد. بۆچی تورکیا رێ بەکۆچبەران دەدات بڕۆن؟ تورکیا سێ ملیۆن و (٧٠٠) هەزار پەنابەری سوریای لەخۆگرتووە سەرەڕای کۆچبەرانی تر لەوڵاتەکانی ترەوە وەک ئەفغانستان و عێراق – بەڵام پێشتر بەربەستی بۆ داناون لەگەیشتنیان بەئەوروپا بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا. کۆچبەران بەلێشاو رێ‌یان دەکرد لەسنوری یۆنان لەنزیک شارۆچکەی ئەدەرنەی تورکیا‌و هەروەها لەباشورەوە بەبەلەم بەرەو لێسبۆس. کیراکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان رایگەیاند ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر لەسنوورەکاندا کۆبونەوتەوە بەڵام «هیچ داغڵبوونێکی نایاسایی بۆ ناو یۆنان قبوڵ ناکرێت». سەرۆک وەزیرانی یۆنان ئەوەشی خستەڕوو کەئاسایشی سنوری ئاوی و وشکانی توندوتۆڵکراوە. بەرپرسی پەیوەندییەکانی تورکیا، فەهرەتین ئاڵتون وتی کەئێستا کۆچبەرەکان کێشەی ئەوروپاو جیهانیشن. ئاڵتون ئاماژەی بەوەشکرد تورکیا «هیچ بژاردەیەکی تری نەبووە» جگە لەکردنەوەی سنوور، چونکە پاڵپشتی پێویستی پێنەگەیشتووە لە لەخۆگرتنی پەنابەرانی سوری. بەڵام دژبەیەک هەیە لەسیاسەتی تورکیا بەوپێیەی جۆسێپ بۆرێڵ رایگەیاند کە مەولود چاوشئۆغلۆ دڵنیایی کردووەتەوە تورکیا پابەنددەبێت بەکۆنترۆڵکردنی لێشاوی پەنابەران بەرەو ئەوروپا. ئاڵتون پێشتر رایگەیاندبوو تورکیا توانای ئەوەی نییە رێ بەداغڵبوونی یەک ملیۆن پەنابەری سوری بدات کە لەئیدلیبەوە دێن. داوای لەکۆمەڵگەی نیودەوڵەتی کرد کەپارێزگاری لەسڤیلەکان بکەن لەئیدلیب لە «جینۆساید» کردنیان بەدانانی ناوچەی دژەفڕین. بەپێی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، لەمانگی کانونی یەکەمەوە نزیکەی (٤٦٥) سڤیل، کە (١٤٥)یان منداڵن، لەئیدلیب بەهۆی هێرشەکانی حکومەتی سوریاوە کوژراون. منداڵان بەهۆی سەرماشەوە لەگیانداندان. لەکاتی هێرشکردنەسەر سەربازە تورکییەکانەوە چی روویداوە؟ لەهەینی رابردوودا سەرۆکانی تورکیا‌و روسیا پێکەوە بەتەلەفون قسەیان کرد. ڤالادمیر پوتن و ئەردۆغان لەسەر پێویستی «رێکاری زیادە» رێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، بەپێی راگەیەندراوی کریملین. یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ بەڵێنی «پاڵپشتی بەهێزی سیاسی و کردەیی»دا بۆ تورکیا لەکاتێکدا ئەمریکا وتی «لەگەڵ» تورکیاداین. روسیا باس لەوە دەکات سەربازەکانی تورکیا بۆیە هێرشیان کرایەسەر چونکە هاوشانی شەڕکەرە جیهادییەکان ئۆپەراسیۆنیان دەکرد. مۆسکۆ نکوڵی لەوەدەکات هێزەکانی خۆی لەشەڕەکە بەشداربووبن لەناوچەی بەلیون. بەپێ وتەی بەرپرسانی تورکیا، سوپای وڵاتەکە هێرشی کردووەتەسەر (٢٠٠) ئامانجی حکومەتی سوریا وەک تۆڵەکردنەوەیەک، (٣٠٩) سەربازی سوری بوونەتە قوربانی. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند (٢٠) سەربازی سوریا کوژراون. روسیا دەڵێت لەپەیوەندی بەردەوامدا بووە لەگەڵ تورکیا تا زامنی ئەوەبکات سەربازانی تورکی نەکرێنە ئامانج لەئیدلیب و ئاگادارنەکراونەتەوە لەوەی هێزەکانی تورکیا لە بەلیون چالاکییان هەبووبێت. بەڵام خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا جەختی لەوە کردەوە روسیەکان لەشوێنی سەربازانی تورکیا ئاگادارکراونەتەوەو وتی هیچ گروپێکی چەکدار لەنزیک سەربازەکانەوە چالاکییان ئەنجامنەداوە. ناوەڕۆکی ئەم دۆخە چییە؟ هێرشی سەر سەربازانی تورکیا دوای ئەوەدێت کەگروپەکانی نزیک لەتورکیا شارۆچکەی ستراتیجی سەرقابیان گرتەوە. ئیدلیب دوایین پارێزگایە کەتێیدا گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان زۆرترین ناوچەیان بەدەستەوەیە. لەجەنگە ناوخۆییەکەدا روسیا‌و تورکیا پاڵپشتی لەهێزە رکابەرەکان دەکەن. تورکیا دژی حکومەتی بەشار ئەسەدە و پاڵپشتی لەهەندێک لەگروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات. سوریا‌و روسیا داخوازی ئەردۆغانیان رەتکردووەتەوە سەبارەت بەکشانەوە بۆ هێڵەکانی ئاگربەست کە ٢٠١٨ لەسەری رێککەوتبوون. تورکیا بەشێوەیەکی چالاکیش هەوڵدەدات رێگە لەکوردانی سوریا بگرێت کۆنترۆڵی خۆیان دابمەزرێنن لەسەر هەرێمەکانی سەر سنور، لەترسی ئەوەی کەئەمە هانی جیابوونەوەی کرد دەدات لەناوخۆی تورکیادا. تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکرێت کەدەیەوێت کورد لەسنورەکان دووربخاتەوە بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لەناو سوریا تا دوو ملیۆن پەنابەری سوری تێدا نیشتەجێ بکات کەئێستا لەتورکیان. روسیا هەموو ئەو داوایانەی رەتکردووەتەوە لەئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بەئاگربەستێکی مرۆیی و دەڵێت تاکە چارەسەر ئەوەیە تیرۆریستەکان راوبنرێت لەوڵاتەکەدا. حکومەتی سوریا، کەزۆرجار تۆمەتبار دەکرێت بەئەنجامدانی کردەی دڕندانە دژی سڤیل، دەڵێت ئیدلیب لەدەستی «تیرۆریستان» ئازاد دەکات.
ئێمە سووکایەتیمان بەکەس نەکردووە، تەنها رەخنەمان گرتووە له‌و مه‌لایانه‌ى ناوی ژنان‌و کچانمان دەزڕێنن
سازدانی: شاناز حه‌سه‌ن عومه‌ر عه‌بدوڵڵا دەرهێنەری شانۆی «وه‌رن ببین به سه‌گ» لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتىیدا باس لە ئامانجی شانۆگەریەکەیان دەکات لەوەرزی شانۆی گەرمیاندا پێشکەشکرا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سووکایەتییان بەکەس نەکردووە. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا دەڵێت «تەنها رەخنەمان گرتووە له‌و مه‌لایانه‌ى کناوی ژنان و کچانمان دەزڕێنن». عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ماوه‌ى (15) ساڵه کارى ده‌رهێنه‌رى ده‌قه شانۆییه‌کان ده‌کات، ئێستا فه‌رمانبه‌ره لەگەرمیان و تائێستا کارى بۆ زیاتر له (18) کارى شانۆیى کردووه. شانۆی «وه‌رن ببین به سه‌گ» دەقەکەی لە نووسینێکی قوبادی جەلی زادەوە وەرگیراوە بەدەستکارییەوە. هەفتەی رابردوو شانۆکە لەگەرمیان پێشکەشکرا، بەڵام کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناو دواتر لقی گەرمیان یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان سکاڵایان تۆمارکرد لەسەر دەرهێنەرو هەردوو ئەکتەری سەرەکی شانۆکە. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا وتی :کلتورى ئێمه له‌ئازادى و راده‌ربڕین هه‌میشه کپکراوه«. عومه‌ر عه‌بدوڵڵا رەخنە لەهەندێک لەو مەلایەنە دەگرێت کەهێرشدەکەنە سەر خەڵکی و ژنان و هونەرمەندان و بەکێشە ناوی دەبات و دەڵێت «ئه‌م کێشانه له‌مێژه‌وه لاى ئێمه هه‌ر بووه‌و هه‌بووه، گۆرانیه‌که‌ى ماریا هه‌ورامى، که ناوزڕاندنێکى زۆر خراپى له‌به‌رامبه‌ر کراو هه‌ر دواى خۆى داواى لێبوردنى لێکرد، ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که با ئه‌و بێحورمه‌تیه هه‌ر نه‌کرێت نه‌ک دواتر داواى لێبوردن بکرێت». هه‌ندێک خه‌ڵک هه‌یه له‌مینبه‌ره‌کانه‌وه ناوزڕاندن ده‌که‌ن، به‌ڕاى من که له‌دینى ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه ناوزڕاندن نه‌کراوه، هه‌ڵبه‌ته بۆ له‌کەدارکردنه هاوڵاتى: شانۆى «وه‌رن ببین به سه‌گ» باسى چی ده‌کات؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئه‌م ده‌قه شەش ئه‌کته‌ر به‌شداریى تێدا کردووه باس له‌کۆمه‌ڵگه ده‌کات که‌ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه و ده‌رده‌سه‌رییه تووش بووه بۆ بمێنینه‌وه، واته ئینسان په‌ناى بردۆته‌به‌ر ئه‌وه‌ى ببێت به‌ئاژه‌ڵ که‌ئه‌مه واته هیچی تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و لێوان لێو بووه‌و پڕ بووه له‌ئازاره‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ى خه‌ڵک تیرۆر ده‌کرێت، خه‌ڵک ئه‌تک ده‌کرێت، ده‌ستدرێژى سێکسیى ده‌کرێت، ئێمه ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌مان کۆکردۆته‌وه، وتارى یه‌کێک له‌مه‌لاکانمان بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌م ده‌قه له 22مین فیستیڤاڵى گه‌لاوێژدا بڵاوبۆته‌وه، له‌به‌رچاوى هه‌موو میدیاکانداو هیچ کێشه‌ى نه‌بووه، باس له‌و نه‌هامه‌تیه‌و ده‌رده‌سه‌ریانه ده‌کات که ئه‌مڕۆ تووشى کۆمه‌ڵگه ده‌بێت و گرفتى کۆمه‌ڵگا بووه، که‌هه‌ندێک خه‌ڵک هه‌یه له‌مینبه‌ره‌کانه‌وه ناوزڕاندن ده‌که‌ن، به‌ڕاى من که له‌دینى ئیسلامدا به‌و شێوه‌یه ناوزڕاندن نه‌کراوه، هه‌ڵبه‌ته بۆ له‌کەدارکردنه. هاوڵاتى: له‌ناوه‌رۆکى ده‌قه‌که‌دا باس له‌مه‌لاى ریشدار ده‌کرێت؟ ئایا ئه‌مه‌تان به‌مه‌به‌ست به‌کارهێناوه یان بێ مه‌به‌ست؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئیشه‌که واته ئه‌و مه‌لایانه بووه که‌به‌و جۆره ته‌عبیر له‌و ئیشانه ده‌که‌ن، ناوزڕاندن ده‌که‌ن و هه‌ر رۆژه‌ى ئافره‌ته‌کانمان ده‌که‌ن به‌شتێک، باس له‌کچانى په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌کان ده‌کرێت که له‌شفرۆشن و زۆر شتى تر، به‌ڵام ئێمه هیچ ئیشێکمان به‌مه‌به‌ست نه‌کردووه‌و به‌رامبه‌ر هیچ که‌سێک هیچمان نیه، ته‌نیا ویستوومانه په‌یامێک بگه‌یه‌نین. هاوڵاتى: بۆ شانۆییه‌کە سڕکرا؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ده‌قه‌که‌مان ته‌واوکردو خه‌ڵاتکراین، دواى سێ بۆ چوار کاتژمێر دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى گه‌رمیانه‌وه ئیشه‌که سڕکراو له به‌رنامه‌ماندا بوو رۆژانى تر شانۆییه‌که پێشکه‌شبکرێت، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زیرى رۆشنبیرییه‌وه سڕکردنه‌که لابراو له‌ماوه‌ى (24) کاتژمێردا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، ده‌توانین ئیشه‌کانمان بکه‌ین. هاوڵاتى: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێزتان وه‌ک ده‌رهێنه‌ر بۆ له‌به‌رامبه‌ر راگرتنى شانۆییه‌کە داواى لێبوردنتان کرد؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: داواى لێبوردنه‌که‌م بۆ ئه‌و که‌سانه بووه که به‌ناوزڕاندن تێگه‌یشتوون، چونکه من به‌ناوزڕاندن و به‌کێشه‌ى که‌سى ئه‌م کاره‌م نه‌کردووه‌و نه به‌دینیش کارم نه‌کردووه له‌سه‌رى، له‌و که‌سانه داواى لێبوردنم کردووه که‌شعوریان بریندار بووه‌و تێنه‌گه‌یشتون له‌کاره‌که. هاوڵاتى: په‌رله‌مانتارێک باس له‌وە ده‌کات که‌ئه‌و ده‌قه شانۆییه ناوزڕاندنى تێدایه‌و ناوزراندنه؟راى به‌ڕێزتان چییه؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناوزڕاندنمان نه‌کردووه، ئه‌وه‌ش روونه، چونکه وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى خۆى پەیوەندیدارە به‌هه‌موو کاره‌کان، ده‌شزانێت شانۆ واته ره‌خنه‌و واته شته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به ره‌خنه بخاته به‌رده‌ست خه‌ڵک، چونکه ئه‌گه‌ر شانۆ ره‌خنه‌ى تێدا نه‌بێت واته هیچ نیه. هاوڵاتى: له‌ئێستادا به‌و پێیه‌ى سڕکردنه‌که هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه؟ ده‌تانه‌وێت دووباره شانۆییه‌که نمایش بکه‌نه‌وه؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئه‌م شانۆییه چونکه تۆزێک هه‌رایه‌کى ناوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵکى پێ بریندار بووه، شتێکیش که‌خه‌ڵکى پێی بریندار ببێت، نه‌خێر نمایشى ناکه‌ینه‌وه. کلتورى ئێمه له‌ئازادى و راده‌ربڕین هه‌میشه کپکراوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه قه‌تڵوعامى ئه‌و کارانه‌و ئه‌و بیر‌و ئایدیایانه‌ى که رۆشنفکرن کراوه‌و هه‌میشه کۆت و به‌ندێکیان بۆ دروستکردووه هاوڵاتى: به‌گشتى پێت وایه تاچه‌ند کلتورى ئێمه رێگه به‌هه‌ندێک شت نادات که‌ته‌نانه‌ت وه‌ک نمایشیش ده‌رببڕدرێت؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: کلتورى ئێمه له‌ئازادى و راده‌ربڕین هه‌میشه کپکراوه‌ته‌وه‌و هه‌میشه قه‌تڵوعامى ئه‌و کارانه‌و ئه‌و بیر‌و ئایدیایانه‌ى که رۆشنفکرن کراوه‌و هه‌میشه کۆت و به‌ندێکیان بۆ دروستکردووه، کلتوره‌که‌ى ئێمه رێگره له‌کۆمه‌لێک شت هه‌ر بۆیه ره‌خنه هه‌یه‌و ده‌گیرێت، چونکه که‌کلتوره‌که رێگه‌ى به‌هه‌موو شتێک بدایه بۆ ره‌خنه‌بوونى ده‌بوو له‌کلتورى ئێمه‌شدا ره‌چاوى هه‌ندێک بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌کان به‌جوانى بچێته ناو خه‌ڵک. هاوڵاتى: پێتوانییه بتوانین بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ى به‌ئازادى هه‌موو فکرێک بگه‌یه‌نیین چ له‌گه‌رمیان یان له‌هه‌رێمى کوردستان؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ئیشه‌که ته‌نیا له گه‌رمیان نیه، به‌ڵکو له‌ته‌واوى کوردستاندا ئه‌و بابه‌تانه هه‌یه‌و گه‌رمیان به‌ته‌نیا نیه، چونکه گه‌رمیان به‌رخودانێکى جوانى کردووه، تیرۆرکردنى ئه‌م دواییه‌ى چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن داعشه‌وه که‌ئه‌مه به‌رخودانه، ئه‌وه‌ش هه‌یه شتێک هه‌یه پێى ده‌وترێت تێنه‌گه‌یشتن له‌ئاست فۆرمدا، بۆیه ده‌کرا دانیشیت لێکتێگه‌یشتنێک هه‌بوایه، چونکه ئه‌و جوێنانه‌ى به‌رامبه‌ر ئێمه کراوه ئه‌وه کوێى له‌ئایندا بوونیان هه‌یه؟ هاوڵاتى: وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئایا کێشه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بۆ نمایشکردنى ئه‌م ده‌قه شانۆییه؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف هیچ کێشه‌ى نه‌بووه‌و ته‌نیا سکاڵایان له‌سه‌ر کردووین له‌سه‌ر کۆى دوو ئه‌کته‌رو ده‌رهێنه‌ره‌که، واته زیاتر له‌دوو ئه‌کته‌ره‌که بووه که پێیانوایه نه‌ده‌بوو ناوزڕاندنیان بکردایه، واته له‌کۆى ده‌قه‌که، بۆیه ئێمه ده‌چینه به‌رده‌م دادگا‌و ئێمه دادگامان کردووه به‌سه‌روه‌رى خۆمان. هاوڵاتى: له‌سه‌ر ده‌قه‌که‌و ئه‌و هه‌رایه‌ى که‌دروستى کرد تاچه‌ند ناهه‌قى بوو به‌رامبه‌ر ماندوبوونى ئێوه وه‌ک ده‌رهێنه‌ر؟ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا: ده‌مه‌وێت ته‌نیا بڵێم ئێمه هیچ ناوزڕاندنێکمان نه‌کردووه، هیچ سوکایه‌تیه‌کمان به‌رامبه‌ر هیچ که‌س نه‌کردووه، ته‌نیا ویستومانه له‌سونگه‌یه‌کى بچووکه‌وه ره‌خنه‌مان گرتووه له‌و مه‌لایانه‌ى که‌هه‌موو رۆژێک ناوزڕاندن به‌ژنان و کچانمان ده‌که‌ن، که له‌په‌یمانگا و ناوه‌نده‌کاندا ده‌خوێنن، که به‌هه‌موو مانایه‌ک رێگرتنه له‌ئازادى و پره‌نسیپه‌کانى جوانى هونه‌ر. هاوڵاتى: به‌گشتى ئه‌م دواییه زۆر کێشه له‌نێوان مامۆستایانى ئاینى و رێکخراوه‌کانى ژنان و کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى روویدا راى به‌ڕێزتان له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه چییه؟ عومه‌ر عه‌بدوڵلا: ئه‌م کێشانه له‌مێژه‌وه لاى ئێمه هه‌ر بووه‌و هه‌بووه، گۆرانیه‌که‌ى ماریا هه‌ورامى، که ناوزڕاندنێکى زۆر خراپى له‌به‌رامبه‌ر کراو هه‌ر دواى خۆى داواى لێبوردنى لێکرد، ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که‌ئه‌و بێحورمه‌تیه هه‌ر نه‌کرێت نه‌ک دواى داواى لێبوردن بکرێت، واته ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ر نه‌کرێت، چونکه هه‌ر بکرێت و دوایى داواى لێبوردن بکرێت ئه‌وه ده‌بێته فه‌وزایه‌کى خراپ، بۆیه پێویسته ئێمه ئه‌وه بخوڵقێنین که‌بتوانین پێکه‌وه به‌جیاوازییه‌کان و به‌هه‌موو ئایدیاکانه‌وه پێکه‌وه بژین
راپۆرتی: گۆڤاری نیو ساینتست وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا بازاڕە داراییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا خراپترین زیانیان بەرکەوتووە لە هەفتەی رابردوودا لەسەردەمی داڕمانی ئابووری ٢٠٠٨ەوە لەگەڵ ئەوەی کۆڤید-١٩ بەرەو پەتای جیهانی هەنگاو دەنێت. نزیکەی پێنج ترلیۆن بەهای پشکی بازاڕەکان لە هەفتەی رابردوودا کەمیان کرد لەهەموو جیهاندا هاوئاهەنگ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ هەموو کیشوەرەکان جگە لە ئەنتارتیکا سەرەڕای ئەوەی ژمارەی نوێی تووشبوان بەردەوامە لەزیادبوون بەخێراتر لەچین. بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس، دەگونجێت پەتایەکی جیهانی کە شەش مانگ بخایەنێت یەک ترلیۆن و (١٠٠) ملیار دۆلار کەمبکاتەوە لەگەشەی جیهانی چاوەروانکراودا. ئیکۆنۆمیکس ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەکاربەران کەمتر پارە خەرج دەکەن، خەڵک ناتوانن کاربکەن، بەشێوەیەکی بەرچاو گەشت و سەردان کەم دەبنەوە و هەروەها وەبەرهێنان کز دەبێت، ئەمەش بەپێی ئەو شیکردنەوانەی لەسەر ڤایرۆسەکانی پێشوو کراوە وەک سارس. «ترلیۆنێک و (١٠٠) ملیار دۆلار زۆر کەمتر دەبێت لەکاریگەری داڕمانە داراییەکەی ٢٠٠٨، ئابوری جیهان هەر لەگەشەدا دەبێت. پێشبینی ئێمە لەسەدا ٢.٣% دەبێت لەگەشەی ئابوری جیهانیدا»، بێن مەی، توێژەر لە ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیکس وای وت. بێن مەی دەشڵێت لێکدانەوەو هەژمارکردنی زیانە ئابوورییەکان تائێستا سەختە بەهۆی کەمی داتا‌و زانیارییەکانەوە. ژمارەکانی چالاکی پیشەسازی بەلەسەرخۆیی دەرکەوتن و بەراوردەکانی رابردووش قورس‌تر ئەنجامدەدرێن ئەویش بەهۆی گۆڕانی کاتی ساڵی نوێی چینی - سەرهەڵدانی سەرەکی ڤایرۆسەکە لە وهان لەگەڵ پشوی سەری ساڵ روویدا. بەڵام، چەندین بەڵگە بوونیان هەیە لەچەند کەرتێکدا، وەک گەشتوگوزار. تایلەندا، کە بەشێوەیەکی ئاسایی تەنها یەک لەسر چواری سەردانکەرانی لەچینەوەیە، بە لەسەدا ٧٠% ژمارەی گەشتیارانی لەدەستدا لە تەنها (١٠) رۆژی یەکەمی شوباتدا، ئەمەش بەبەراورد بەهەمان بەروار لەساڵی ٢٠١٩. «بەڕوونی کاریگەری گەورە دەبێت لەسەر گەشتوگوزار، کە ئێستا دەیبینین، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش لاوازتر دەبێت و ئەمەش سەردەکێشێت بۆ کێشەی زنجیرەی خستنەڕوو. هەندێک بزنس کێشەیان بۆ دروستنابێت، بەڵام ئەوانی تر خراپ زیانیان بەردەکەوێت»، مەی وای وت. خواستی چاوەڕوانکراوی هێڵە ئاسمانییەکان لەسەدا ٤.٧% کەمدەبێتەوە لەمساڵدا، کەئەمەش بەرەو یەکەم کزبوونی گشتگییر هەنگاو دەنێت لەگەشتی ئاسمانی جیهانیدا لەسەردەمی قەیرانی ئابووری ٢٠٠٨ەوە. بەپێی دەزگای ئاڵوگۆڕی بازرگانی یەکێتی گواستنەوەی نیودەوڵەتی ئاسمانی، چاوەڕواندەکرێت داهاتی هێڵە ئاسمانییەکان نزیکەی (٢٩) ملیار دۆلار لەدەستبدەن لەمساڵدا، بەتایبەتی کۆمپانیاکانی ئاسیا زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت. شیکەرەوان لەبواری نەوتدا لەکۆمپانیای رایستاند ئێنێرجی بە پێشبینییەکانیاندا چوونەوەو نرخی تێکڕای نەوتیان بۆ نەوتی خاوی برێنت لە (٦٠) دۆلارەوە کەمکردەوە بۆ (٥٦) دۆلار و هۆشداری ئەوەیاندا کەکەمتریش ببێتەوە. پێدەچێت دەردانی کاربۆنیش بەشێوەیەکی کاتیی لەچین کەم بووبێتەوە بەهۆی رێکارەکانی گلدانەوەی تەندروستی (کەرەنتینە)ەوە. بەرهەمهێنەرانی ئۆتومبیل کزبوونی خواستیان بەخۆیانەوە بینیوە، بەپێی وتەی دەیڤد بەیڵی پرۆفیسۆر لەزانکۆی بێرمینگهام کە ئەوەی خستوەتەڕوو کەچەندین کۆمپانیا لەوانە جاگوار رایانگەیاندووە کە لەئێستادا هیچ ئۆتومبێلیک لەچین نافرۆشن. «رەنگە کەمبوونەوەی فرۆشی ئۆتومبیلیش لەجیهاندا ببینین لەمساڵدا بۆ یەکەم جار کە شتی وا رووبدات لەچەند ساڵی رابردوودا»، بەیڵی وای وت. هەرچەندە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتومبیل بەمۆدێلی «کات» کاردەکەن، بەمانای ئەوەی پارچەکانی ئۆتومبیل کاتێک دەگەنە کارگەکە کەپێویست بن لەجیاتی ئەوەی لەعەمبارێکدا دابنرێن، بەڵام دەگونجێت ئەمانیش رووبەڕووی زیان ببنەوە. هەر کاتێک بەرهەمهێنان لەچین دەستپێبکاتەوە، زنجیرەی دابنیکردنی پارچەکان درەنگ دەگەن، چونکە شەش بۆ حەوت هەفتیەیان پێدەچێت تا دەگەنە شوێنی مەبەست. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی چەنێک پەتای جیهانی دەمێنێتەوە، دەگونجێت داڕمانی ئابووری بۆ هەندێک وەک خودی ڤایرۆسەکە کوشندە بێت. ئارۆن ریڤز، پرۆڤیسۆر لەزانکۆی ئۆکسفۆرد کەیەکێک بوو لەو تیمەی ئەوەیان ئاشکراکرد داڕمانە ئابورییەکەی ٢٠٠٨ پەیوەست بووە بەزیاتر لە (10) هەزار خۆکوژی لەئەوروپاو ئەمریکای باکور، دەڵێت کزبوونی ئەمدواییەی بۆرسەی جیهانی رەنگە ببێتەهۆی خۆکوژی زیاتر. «ئەگەرێکی گەورە هەیە کەئەمە سەربکێشێت بۆ بەرزبوونەوەی بێ‌کاری لەسێ بۆ شەش مانگی داهاتوو، دەکرێت هەندێ لێکەوتەی تەندروستی دەروونی رووبدات، قورسترینیان خۆکوشتن دەبێت». شتێکی سەیر دەبێت ئەگەر بەپەتابوونی جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەربکێشێت بۆ خۆکوشتن بەقەبارەی داڕمانەکەی ٢٠٠٨ لەگەڵ ئەوەی ژمارەی مردنەکان تائێستا «بەرچاون»، ریڤز وای وت. ریڤز ئەوەشی خستەڕوو خراپی کاریگەرییەکە دەکەوێتەوە سەر ئەوەی کەزیانە ئەبورییەکە لەکوێ سەرهەڵدەدات: ئەو وڵاتانەی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتییان بەهێزترە کاریگەری خۆکوشتن خراپتر دەکەن بەمانی ئەوەی، کردەی خۆکوژی زیاتر تێیاندا روودەدات.
ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه جموجۆڵى گروپه چه‌کداره‌کانى ده‌شتى حه‌مرین به‌شێوه‌یه‌ک به‌رفراوان بووه، دانیشتوانى ناوچه‌که دەڵێن هێزه‌کانى سوپا‌و پۆلیسى عێراقى تواناى ئه‌وه‌یان نیە ماڵ و گیانى دانیشتووانى سڤیلى ناوچه‌که بپارێزن. ئەوان داوادەکەن به‌هه‌ماهه‌نگى حکومه‌تى عێراق وهه‌رێمى کوردستان، جارێکى تر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌کانى پێش رووداوه‌کانى 16ی ئۆکتۆبه‌ر . هاوڵاتى راوبووچوونى کۆمه‌ڵێک له‌سه‌رۆک هۆز وکه‌سایه‌تییه‌کانى ناوچه‌ى کفرى وه‌رگرت که‌گونده‌کانیان له‌هێڵى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ گروپه چه‌کداره‌کان. سه‌رتیپ ئاغا، سه‌رۆکى هۆزى زه‌نگه‌نه بەھاوڵاتی وت «ناوچه‌کانى خوارووى کفرى رووبه‌رێکى جوگرافى به‌رفراوانه هه‌ر له‌خوار قه‌ره‌ته‌په ده‌ستپێده‌کات تاده‌گاتە ناحییه‌ى (سڵێمان به‌گ )، پێشتر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌گوندى (نارین) له‌خوارووى قه‌ره‌ته‌په باره‌گایان هه‌بوو و رۆڵیان هه‌بوو له‌پاراستنى دۆخى ئه‌منى ناوچه‌که‌وته‌نانه‌ت دانیشتووانى چه‌ندین گوندى عه‌ره‌ب و تورکمان سوودیان له‌بوونى هێزى پێشمه‌رگه ده‌بینى له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌نها هێزى پێشمه‌رگه رۆڵیان هه‌بوو له‌پاراستنى ئه‌منى ناوچه‌کانى ده‌شتى حه‌مرین دواى کشانه‌وه‌ى سوپاى عێراق له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌ساڵى 2014». وتیشی «نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیربکه‌ین که‌گروپه چه‌کداره‌کان سیخوڕ‌و شانه‌ى نووستوویان هه‌یه له‌به‌شێکى زۆرى گونده‌کان رۆژانه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ گروپه‌کان، به‌ووردى زانیارى کۆده‌کەنه‌وه‌و ره‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى خۆیان ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت له‌دوا بۆسه‌یاندا که‌کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکیان رفاند، چه‌ندین کیلۆمه‌تر هاتووچۆیان کردبوو به‌ناو دۆڵ و نزیک گونده‌کان، ده‌بێ به‌که‌سانى زۆر شاره‌زا له‌و شوێنانه‌وه هاتوچۆ بکه‌ن، که‌واته ئه‌و گروپانه که‌سانى شاره‌زایان له‌گه‌ڵدایه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییانه«. تائێستا هه‌ماهه‌نگیه‌ک نیه لەنێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى دۆخى ئه‌منى ناوچه‌که، ئەوەش ھۆکاریکی تەراتێنکردنی داعشە لەناوچەکە. سه‌رتیپ ئاغا وتى « من پێموایه فاکته‌رى سیاسى رێگره له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ک لەنێوان هه‌ردوولا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێ که‌سانى شۆفێنزمى هه‌یه به‌هه‌مه‌جۆرێک دژى هه‌ر هه‌وڵێک ده‌وستنه‌وه که‌کورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى پێش رووداوه‌کانى 16ی ئۆکتۆبه‌رو باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جموجۆڵى چەکداره‌کان که‌متر یان بنه‌بڕ بکرێت، گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانانه». عه‌زیز مه‌لا سه‌مین که‌سایه‌تى دیارى هۆزى ده‌لۆ بەھاوڵاتی وت «بێگومان بۆشایی ئه‌منى هۆکارێکى زور گرنگه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجۆڵى گروپه چه‌کداره‌کان، بۆیه ئێستا چه‌ندین گوندى کورد چۆڵ بووه له‌وانه هه‌رسێ گوندى ( گڵابات ) به‌شێک له‌گونده‌کانى عه‌ین فارس و عه‌ین شوکر ماوه‌یه‌ک چۆڵکران به‌ڵام به‌هۆى جێگیربوونى فه‌وجێکى سه‌ربازیى سوپاى عێراق بووه له‌سه‌رژمێرێکى پێشووتر که ئه‌نجامماندا نزیکه‌ی (70) خێزانى کورد ئاواره بوون له‌سه‌ره‌تای هێرشى داعش بۆ گوندى گڵابات. ئێستاش به‌شێک له‌دانیشتووانى گونده‌کانى تر له‌ترسى په‌لامارى داعش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زێدى خۆیان». له‌به‌ر نه‌بوونى هێزى پێشمه‌رگه شه‌وانه خه‌ڵکى گوندنشینه‌کان خۆیان نۆرەى پاسه‌وانى ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى ئاگاداربن له‌هه‌ر په‌لامارێکى گروپه چه‌کداره‌کان. عه‌زیز مه‌لا سه‌مین وتی «ئه‌گه‌ر سوپاى عێراق جیددى بێت له‌پاراستنى ئه‌منییه‌ت و ماڵ و گیانى هاوڵاتیان و چاوپۆشى نه‌که‌ن و بێباکانه مامه‌ڵه نه‌که‌ن. بۆچى ئه‌و هێرشانه ده‌کرێنه‌سه‌ر گونده کوردییه‌کان و هیچ هێرشێک ناکرێته سه‌ر گونده عه‌ره‌به‌کان که‌چه‌ند سه‌د مه‌ترێک له‌گونده کوردییه‌کانه‌وه دوورن». گروپه چه‌کداره‌کان سوودیان له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌رگرتووه پاش نه‌مانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه. ئێستا ناوچه‌یه‌کى به‌رفراوان له‌نێو گونده عه‌ره‌به‌کان و گونده کوردیه‌کان چۆڵه، بۆیه گروپه چه‌کداره‌کان شه‌وانه به‌ئازادانه جوڵه ده‌که‌ن و بۆسه داده‌نێن و خه‌ڵک ده‌ڕفێنن بۆ وه‌رگرتنى پاره. جه‌لال مه‌جید محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌بو عیسام که‌سایه‌تى دیارى هۆزى گێژ ده‌ڵێت «گونده‌کانى ئێمه وه‌ک هۆزى گێژ تائێسا چه‌ندین که‌سمان لێ شه‌هید بووه و خه‌ڵکێکى زۆرمان لى رفێنراوه، هه‌ندێکیان به بڕه پاره‌یه‌کى زۆر ئازاد ده‌کرێن، تائێستا گه‌نجێکى هۆزه‌که‌مان لاى چه‌کدارانى داعش گیراوه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئازادکردنى داواى ئازادکردنى ئافرەتێکى داعش ده‌که‌ن که له‌گرتووخانه‌کانى کوردستان به‌ندکراوه. هه‌رچه‌ند ئاماده‌ین پاره‌یه‌کى زۆرتر بده‌ین به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن پاره‌مان ناوێت ته‌نها به‌وه مه‌رجه ئه‌و گه‌نجه ئازاد ده‌که‌ین ئه‌و ئافره‌ته‌مان بۆ بهێننه‌وه. داعش بە تەلەفۆن پەیوەندییان بەکەسوکاری گەنجێکی ھۆزی گێژی گەرمیان کردووەو داوایان لێکردوون هەوڵی «ئازادکردن»ی ژنێک بدەن، بۆ ئەوەی ئەوان ناوبراو ئازاد بکەن. کە ژنە ئێزیدیەکە پیش‌تر لای داعشەکان بووە. داعشەکان ناوبەناو تەلەفۆن دەکەن و داوای ئازادکردنی ژنەکە دەکەن، لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو گەنجەدا. ئەو ژنەی کە داعش داوای دەکات، لای دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان زیندانیە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ناسنامەی ساختە ساڵێک حوکمدراوە، هەشت مانگە لەزینداندایەو چوار مانگی ماوە حوکمەکەی تەواو بکات. «چاره‌سه‌رى دۆخى ئه‌منى ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه و ئاسایشى کورد بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌کانمان به‌وه‌ى ته‌نها هێزى کورد ده‌توانێت باڵانسى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ هۆزه عه‌ره‌به‌کان یه‌کسان بکات به‌وه‌ى ئه‌و هۆزه عه‌ره‌بانه له‌دواى سالى 2003 باڵاده‌ستیى خۆیان سه‌پاندووه له‌ده‌شتى عوزێم وحه‌مرین»، ئه‌بو عیسام که‌سایه‌تى دیارى هۆزى گێژ وا دەڵێت.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى به‌قاچاغبردنى نه‌وت ده‌کات و فراکسیۆنى پارتى رایدەگەیەنێت هه‌ر که‌س و لایه‌نێک نه‌وت به‌قاچاغ ببات به‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 1ى ئازاى 2020 په‌رله‌مانى کوردستان له‌ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌یداو دانیشتنه‌کانى ئه‌نجامده‌داته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى به‌قاچاغبردنى نه‌وت له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌کات. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى به‌قاچاغبردنى نه‌وت ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک یا گروپێک یا هه‌ر لایه‌ن و که‌سێک به‌دزى بۆرى هه‌رێم کون بکات نه‌وت ببات به‌یاساى تیرۆر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت». پێشیوابوو ده‌بێت هه‌موو مه‌له‌فى نه‌وت لاى حکومه‌ت بێت «ته‌نها حکومه‌تى هه‌رێم کۆنترۆڵى نه‌وت بکات و مامه‌ڵه‌ى پێوه بکات له‌هه‌موو کوردستاندا». لە مادده‌ى هه‌شته‌مى پرۆژه‌کەدا هاتووە «هه‌ر که‌سێک دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کان و باڵه‌خانه‌کان و چاڵه نه‌وتییه‌کان و بۆرى گواستنه‌وه‌و کۆگاو عه‌مبارکردنى نه‌وت له‌رێى ته‌قاندنه‌وه‌و کونکردنیان یا هه‌ر کارێکى تر که مه‌به‌ست لێى به‌قاچاغبردنى نه‌وت بێت به‌پێى حوکمه‌کانى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت». فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوایە تانکه‌ره نه‌وتەکان به‌ئاگادارى یەکێتی و پارتی بە «ناشەفافانە» نەوت دەبەنە دەرەوە. جه‌مال حه‌وێز، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «نه‌وت سه‌روه‌تێکى نیشتمانییه‌و هى هه‌موو خه‌ڵکه‌و هى حزبێک و دووان نییه، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووین هه‌موو پرۆسه‌ى نه‌وت لاى حکومه‌تى هه‌رێم بێت، داهاته‌کانى له‌شوێنێکى پارێزراوو ئه‌مین دابنێت و دابه‌شى بکات به‌دادپه‌روه‌رى بۆ خزمه‌تکردنى خه‌ڵک». ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئه‌و کۆمپانیایه‌ى سه‌رپه‌رشتنى پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم ده‌کات کۆمپانیایه‌کى جیهانییه‌و گومان هه‌ڵناگرێت، وتیشى «ئه‌و نه‌وته‌ى که به‌بۆرى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌کرێت له‌ده‌رهێنانى نه‌وت تاگه‌یشتنى به‌به‌نده‌رى جه‌یهان و گواستنه‌وه‌ى بۆ باخیره هه‌تا ده‌فرۆشرێت به‌ڕوونى دیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به تانکه‌ر ده‌ڕوات و به‌بۆرى نییه ئه‌وه ناشه‌فافه‌و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه دیاربێت». سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى"ئه‌و نه‌وته‌ى به‌تانکه‌ر ده‌ڕوات به «قاچاغ» ناڕوات و به‌ئاگادارى «زۆنى سه‌وزو زه‌رد ده‌ڕوات" ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت له‌سنورى سلێمانى و هه‌ولێر یان دهۆک بوونى هه‌یه وا په‌رله‌مانى کوردستان په‌ناى بردووه‌ته‌به‌ر ده‌رکردنى یاسا، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى باسى له‌وه‌کرد، ئه‌و نه‌وته‌ى به‌تانکه‌ر ده‌ڕوات به «قاچاغ» ناڕوات و به‌ئاگادارى «زۆنى سه‌وزو زه‌رد ده‌ڕوات و به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان نییه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت «ئه‌سته‌مه په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ست بۆ نه‌وت ببات، چونکه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى حزبه‌کانى ناو حکومه‌تى تێدایه«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو"په‌رله‌مان ناچێته ژێر بارى شه‌فافییه‌تى نه‌وته‌وه‌و زه‌حمه‌ته، مه‌له‌فى نه‌وت مه‌له‌فێکى پڕ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م حزب و ئه‌و حزبه" شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ئه‌وله‌ویتمان له‌م وه‌زره‌ى په‌رله‌ماندا ئه‌وه‌یه که‌سندوقى داهاته نه‌وتى و گازییه‌کان که له2015 یاساکه‌ى ده‌رچووه دابمه‌زرێت له‌گه‌ڵ چوار کۆمپانیا نه‌وتییه نیشتمانییه‌که«. سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو که‌هاوکات ئه‌ندامى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کانى په‌رله‌مانه، وتى «په‌رله‌مان ناچێته ژێر بارى شه‌فافییه‌تى نه‌وته‌وه‌و زه‌حمه‌ته، مه‌له‌فى نه‌وت مه‌له‌فێکى پڕ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌م حزب و ئه‌و حزبه‌و مه‌له‌فێکى ئاسان نییه، تا ئێستا نه‌کراوه‌و ئاسان نییه بکرێت». له‌ناو په‌رله‌مانى کوردستان، چوار فراکسیۆن وه‌ک ئۆپۆزسیۆنن و به‌شدارى حکومه‌تى هه‌رێمیان نه‌کردووه که بریتین له (کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، نه‌وه‌ى نوێ، شیوعى). سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆن پێیوایه که‌په‌رله‌مان خۆى نادات له‌پرسى نه‌وت، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى وتى «ئه‌مڕۆ پرۆژه‌که ده‌خوێندرێته‌وه که‌نه‌وت ناشه‌فاف نه‌بێت و هیچ که‌سێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نه‌بێت مامه‌ڵه به‌نه‌وته‌وه بکات، سزاکان زۆر قورسن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى که نه‌وت به‌قاچاغ ده‌به‌ن و په‌رله‌مان خۆى داوه له‌پرسى نه‌وت». رۆژى پێنجشه‌ممه هه‌ریه‌که له‌فراکسیۆنه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، مه‌سیح، تورکمان، سه‌رده‌م)، ئه‌و حزبانه‌ى له‌حکومه‌تى هه‌رێم پێکه‌وه به‌شدارن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کۆبوونه‌ته‌وه‌و لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه. پێشه‌وا هه‌ورامى باسى له‌ده‌رئه‌نجامى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه کرد که‌پێکه‌وه رێککه‌وتوون لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه ده‌یانه‌وێت له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کدا به‌هه‌ماهه‌نگى و لێکتێگه‌یشتن له‌نێوانیاندا هه‌بێت» پرۆژه‌یه‌ک که له‌فراکسیۆنى گۆڕانه‌وه بێت واژۆى پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر ده‌کرێت». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو کۆنه‌بوونه‌ته‌وه که‌دوو لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنن، وته‌بێژه‌که‌ى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که‌فراکسیۆنى پارتى زۆرینه‌یه بۆ ئه‌وه نییه پرۆژه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ره‌تبکاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا کۆبوونه‌ته‌وه« هه‌ر پرۆژه‌یه‌کى ئۆپۆزسیۆن له‌خزمه‌تى خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بێت له‌پێش فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه واژۆیان له‌سه‌ر ده‌که‌ین».