سازدانى: ئارا ئیبراهیم به‌شى سێیه‌م و کۆتایى جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى (ک.ج.ک) له به‌شى سێیه‌مى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى پرسى مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا باس ده‌کات له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانى ئه‌نه‌که‌سه و مه‌به‌سته‌کانى له رۆژئاواى کوردستاندا. جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که له‌به‌شى سێیه‌مى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، زانیارى نوێ له‌سه‌ر دوو ده‌ستگیر کراوه‌که‌ى میت ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت:" هاوکارى له‌نێوان میت و هه‌واڵگرى پارتیدا هه‌یه". جه‌میل بایک له به‌شێكی قسه‌كانیدا باسی گۆشه‌گیریی عه‌بدوڵا ئوۆجالان و هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنی ده‌كات و ده‌ڵێت ''مام جه‌لال سه‌باره‌ت به رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستیار و هۆشیار بوو. به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که بۆ ئازادى رێبه‌رئاپۆ که‌مپینێک رێک بخات. ئاماده‌کارى ئه‌م که‌مپینه‌ى ده‌کرد. ئه‌مه هه‌ڵوێستێک راسته که پێویسته به نموونه وه‌ربگیردرێت''. گه‌لى باشوورى کوردستان، ژنان و لاوان به جاران ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه ئه‌نجام داوه، داوایان کردووه که له‌شکرى تورک له سه‌ر خاکى باشوورى کوردستان ده‌رکه‌وێت. باریزترین گوزارشت له‌م داواکارییه‌ى گه‌ل گرتنى باره‌گاى ده‌وڵه‌تى تورکیا بوو له لایه‌ن گه‌لى شێلادزێ. PDK ویستى ئه‌مه به پ.ک.ک ه‌وه ببه‌ستێته‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که سه‌رهه‌ڵدانى شێلادزێ کاردانه‌وه‌ى خۆڕسکى گه‌ل بوو. سیاسه‌تمه‌داران پێویسته به گوێره‌ى ئیراده‌ى گه‌ل بجۆڵێنه‌وه. هه‌تا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى PDK به‌رده‌وام بێت، ئه‌م باره‌گایانه هه‌ڵناگیرێن، ناتوانێ هه‌ڵیانگرێت هاوڵاتى: په‌رله‌مانى عێراق بریاریدا هێزه بیانییه‌کان له‌سه‌ر خاکى عێراق نه‌مێنن، پێتانوایه کاتى ئه‌وه هاتووه سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد رێگه نه‌دات هێزه‌کانى تورکیا له‌ناو خاکى هه‌رێمدا بمێننه‌وه؟ جه‌میل بایک: بێگومان هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک، هه‌ر ده‌وڵه‌تێک ده‌یه‌وێت که هێزه بیانییه‌کان له سه‌ر خاکى ده‌رکه‌ون. مادام که ئه‌نجوومه‌نه‌کان نوێنه‌رایه‌تى ئیراده‌ى گه‌لن پێویسته رێز له‌م بڕیاره بگیردرێت. کوردیش پێویسته داوا بکه‌ن هێزه بیانییه‌کان له سه‌ر خاکه‌که‌یان ده‌ربکه‌ون. به‌ر له هه‌موو شتێکیش پێویسته داوا بکه‌ن هێزى تورکیا له سه‌ر خاکى کوردان ده‌ربکه‌وێت. ده‌وڵه‌تى تورکیا دوژمنى کورده. هێزێک که دوژمنى کورده ئێستا هاتووه و له سه‌ر خاکى کوردستان به ده‌یان باره‌گاى داناوه. ئه‌مانه هێزى داگیرکه‌رن. گه‌لى باشوورى کوردستان، ژنان و لاوان به جاران ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه ئه‌نجام داوه، داوایان کردووه که له‌شکرى تورک له سه‌ر خاکى باشوورى کوردستان ده‌رکه‌وێت. باریزترین گوزارشت له‌م داواکارییه‌ى گه‌ل گرتنى باره‌گاى ده‌وڵه‌تى تورکیا بوو له لایه‌ن گه‌لى شێلادزێ. PDK ویستى ئه‌مه به پ.ک.ک ه‌وه ببه‌ستێته‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که سه‌رهه‌ڵدانى شێلادزێ کاردانه‌وه‌ى خۆڕسکى گه‌ل بوو. سیاسه‌تمه‌داران پێویسته به گوێره‌ى ئیراده‌ى گه‌ل بجۆڵێنه‌وه. هه‌تا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى PDK به‌رده‌وام بێت، ئه‌م باره‌گایانه هه‌ڵناگیرێن، ناتوانێ هه‌ڵیانگرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش شتێکى مسۆگه‌ره که رۆژێک دێت ئه‌م باره‌گا سه‌ربازییانه له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌گیردرێن. چۆنکه تا ئه‌و کاته‌ى که ئه‌م باره‌گایانه هه‌ڵنه‌گیردرێن، گه‌لى کوردستان هه‌ست به ئازادى ناکات، ناتوانێ بلێى که نیشتمانێکى ئازادم هه‌یه. ئارمانجى ئێمه پێویسته بونیادنانى کوردستانێک بێت که له ژێر ئه‌مر و فه‌رمووده‌ى که‌س دا نه‌بێت. هه‌بوون یان نه‌بوونى هێزه بیانییه‌کان پێویسته ته‌نیا گرێ‌دراو به بڕیار و ئیراده‌ى هێزه سیاسییه‌کان نه‌بێت. با بۆ ئه‌م بابه‌ته ریفراندۆمێک بکرێت و بزانین گه‌ل ده‌یه‌وێت ئه‌م هێزه بیانییانه هه‌بن یان نا. ئه‌و کات به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌کانیشى هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیردرێت. شێوازى هه‌ره راست بۆ ده‌ربڕینى هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتى ئه‌مه‌یه. راستییه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گره که روسیاش ده‌یه‌وێت له سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى سوریادا خاوه‌ن کاریگه‌رى بێت. تورکیا و هه‌ندێک وڵاتى دیکه‌ش هه‌مان سیاسه‌ت له سه‌ر سوریا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. یه‌کێک له ئارمانجه سه‌ره‌کییه‌کانى تورکیا ئه‌وه‌یه که کورد له داهاتووى سوریادا هیچ پێگه‌یه‌کى سیاسى قازانج نه‌کات هاوڵاتى: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا باسى له‌وه‌کرد بۆ پارێزگارى له کورد له باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌مێننه‌وه ؟ پێتانوایه مانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له سوریا بۆ چ مه‌به‌ستێک ده‌بێت؟ جه‌میل بایک: ته‌نیا مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى که هیچێک له سیاسه‌ت تێناگه‌ین و له ره‌وشى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى ناوین هیچێک نازانن به‌م قسه‌یه‌ى ترامپ بڕوا بکه‌ن. سێ هۆکارى بنه‌ڕه‌تى بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌مریکا له باکور-رۆژهه‌ڵاتى سوریا له ئارادایه. یه‌که‌میان ئه‌ویه که ده‌یه‌وێت هه‌بوونى خۆى له‌م هه‌رێمه‌دا بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له سوریادا به کار بێنێت. دووه‌م هوَکار پته‌وکردنى کاریگهرییهکانیهتى له عێراق، به پشت به‌ستن به‌و هێزه‌ى که له سوریا هه‌یه‌تی. هۆکارى سێهه‌میش ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت کاریگه‌رى سیاسى له‌سه‌ر کورد هه‌بێت. هه‌ر سێ هۆکاره‌که‌ش له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتى ناوین یه‌ک ده‌گرنه‌وه. روسیاش ده‌وڵه‌تێکه که له بوارى سه‌ربازى و سیاسی‌دا له سوریا به هێزه، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌کات که تاکه هێزى سیاسى و سه‌ربازییه به شێوه‌یه‌کى ره‌وا له سوریادا مابێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش پشت به په‌یوه‌ندییه‌کانى له گه‌ڵ سوریا ده‌به‌ستێت. وا ده‌ڵێت که له سه‌ر بانگه‌وازى حکومه‌تى ره‌واى سوریا چۆوه‌ته ناو خاکى ئه‌و وڵاته‌وه. بێگومان هه‌رکه‌سه‌و لێکدانه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆى بۆ ره‌وایه‌تى و مه‌شروعییه‌ت هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش راستییه‌کى حاشاهه‌ڵنه‌گره که روسیاش ده‌یه‌وێت له سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى سوریادا خاوه‌ن کاریگه‌رى بێت. تورکیا و هه‌ندێک وڵاتى دیکه‌ش هه‌مان سیاسه‌ت له سه‌ر سوریا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. یه‌کێک له ئارمانجه سه‌ره‌کییه‌کانى تورکیا ئه‌وه‌یه که کورد له داهاتووى سوریادا هیچ پێگه‌یه‌کى سیاسى قازانج نه‌کات. ئه‌مانه ویست و ئارمانجى هێزه ده‌ره‌کییه‌کانن. به‌ڵام ویست و ئیراده‌ى گه‌لانیش هه‌یه. ئاشکرایه که هێزه ده‌ره‌کییه‌کان کاریگه‌رییان له سه‌ر سیاسه‌ت هه‌یه. به‌ڵام پێویسته ئه‌و راستییه‌ش ببینین که هه‌موو شتێک به گوێره‌ى ویستى ئه‌وان ناڕاوت، چونکه تا ئه‌و کاته‌ى ئیراده‌ى گه‌لان له به‌رچاو نه‌گیردرێت سه‌قامگیرى سیاسى له سوریادا به‌رقه‌رار نابێت. سه‌ره‌کى ترینى ئه‌مانه‌ش ئیراده‌ى گه‌لى کورده. له لایه‌کى دیکه‌وه کورد له بوارى ئایدیۆلۆژى و سیاسی‌دا کاریگه‌رى له کۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌بى و سوریانى هه‌رێمه‌که کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوپه‌یمانى بونیاد ناوه. هه‌موو هێزه ده‌ره‌کییه‌کان ده‌یانه‌وێت کورد به لاى خۆیاندا بکێشن. بێگومان هه‌بوونى هێزه ده‌ره‌کییه‌کان له سوریا و له رۆژئاوى کوردستان مه‌ترسى بۆ کورد دروست ده‌کات. هه‌ربۆیه تێکۆشانى کورد به قۆناخێکى زۆر ئاڵوزدا تێپه‌ێ ده‌بێت. بێگومان راستییه‌کى رۆژهه‌ڵاتى ناوین و به تایبه‌تیش راستییه‌کى کورد هه‌یه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى به‌بێ تێکۆشان ده‌سته‌به‌ر نابێت. گه‌لى رۆژئاواى کوردستان نابێت لایه‌نگرى له‌م هێز یان له‌و هێز بکه‌ن. پێویسته کورد و عه‌ره‌ب و ئاسور و سوریان هه‌موو پێکه‌وه له پێناو دیموکراتیزه‌کردنى سوریا و بونیادنانى کوردستانێکى خوه‌سه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشانى خۆیان چێ بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته له‌و هه‌رێمانه‌ى که له ده‌ره‌وى کوردستانن، دیموکراسى هه‌رێمى هه‌بێت. ئه‌گه‌ر دیموکراسیبوونى گشتى و سیسته‌مى دیموکراسى هه‌رێمى له سوریادا بونیاد نه‌نرێت هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ ئازادى رۆژئاواش نابێت. ئه‌گه‌ر له سوریا و رۆژئاواى کوردستاندا دیموکراسى بونیاد بنرێت، کاریگه‌رى هێزه ده‌ره‌کییه‌کانیش که‌م ده‌بێته‌وه. چۆنکه به‌کاریگه‌رترین رێگا بۆ شکاندن یاخود که‌مکردنه‌وه‌ى کاریگه‌رى هێزه ده‌ره‌کییه‌کان دیموکراسیبوون و به‌هێزکردنى ئیراده‌ى گه‌لانه. تێکۆشانى سه‌ربازى و سیاسى له رۆژئاواى کوردستاندا کۆتایى پێ نه‌هاتووه تورکیا هه‌موو رۆژێک هه‌ڕه‌شه‌ى داگیرکردنى رۆژئاواى کوردستان و شوێنه‌کانى دى ده‌کات. ته‌نانه‌ت، وه‌ک چۆن له عه‌فریندا، ده‌یه‌وێت له‌م هه‌ڵمه‌ته داگیرکارییه‌دا هێزه‌کانى ENKSش به‌شدارى پێ‌بکات. ده‌وڵه‌تى تورکیا له پێناو شکاندنى ئیراده‌ى کوردى ئازاد هه‌موو ئه‌م رێگایانه تاقى ده‌کاته‌وه. له‌م دواییانه‌شدا هه‌ندێک له ئه‌ندامانى ENKS له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا چاوپێکه‌وتێکیان ئه‌نجام دا و رایانگه‌یاند که تورکیا دژایه‌تى مافى گه‌لى کورد ناکات. ئه‌م راگه‌یاندنه‌ى ئه‌وان که کاتێکدایه که تورکیا ماوه‌یه‌ک به‌رله ئێستا به‌شێکى گرنگى رۆژئاواى کوردستانى داگیرکرد و هه‌موو کوردانى له‌وى ئاواره کرد. ئه‌گه‌ر له رۆژئاواى کوردستاندا، له ژێر چاودێرى هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا و له که‌شێکى سه‌ربه‌ستى پرۆپاگه‌نده هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌شدارى بکات. له نێوان کوردان‌دا پێویسته دیموکراسییه‌کى ره‌ها هه‌بێت. پێویسته هه‌موو پارت و بزووتنه‌وه‌یه‌کان خاوه‌نى هه‌ر بیروبۆچوونێکى سیاسیش بن، بتوانن به شێوه‌یه‌کى ئازادانه کارى رێکخراوه‌یى و سیاسى بکه‌ن. به‌ڵام پێویسته که‌س له رێککه‌وتن هه‌ڵنه‌یه‌ت هاوڵاتى: ئه‌نه‌که‌سه له‌ناو ئۆپۆزسیۆنى سوریا‌و هاوپه‌یمانى تورکیادا ماوه‌ته‌وه، بۆچونتان چییه له‌سه‌ر ئه‌نه‌که‌سه که پارتێکى سیاسین له رۆژئاواى کوردستان؟ جه‌میل بایک: ئێمه هه‌موو کاتێک جه‌ختمان له سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که نه‌ک ته‌نیا ENKS به‌ڵکۆ هه‌رچى هێزى سیاسى هه‌یه بتوانێت به شێوه‌یه‌کى ئازادانه کارى سیاسى و رێکخستنى بکات. به‌ڵام ئامانجى ENKS ئه‌وه نه‌بوو که به شێوه‌یه‌کى ئازاد کارى سیاسى و رێکخراوه‌یى بکات. به‌رده‌وام له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا و دوژمنانى رۆژئاوا هاوبه‌شى کرد. ئه‌مه‌ش بۆ به هۆى ئه‌وه‌ى که له نێوان شۆڕشگێڕانى رۆژئاڤا و ENKSدا کێشه رووبدات. به‌ڵام وێڕاى ئه‌مه‌ش هه‌میشه ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌بوو که کارى سیاسى و رێکخستنى بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م رێگایه‌یان هه‌ڵنه‌بژارد. ئه‌وه‌نده‌ى ئاگادارین بۆ ئه‌وه‌ى که کارى سیاسى و رێکخراوه‌یى بکه‌ن ته‌نیا پێویست بوو سه‌رلێدانى فه‌رمى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خوه‌سه‌ر بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سیاسى و ئیدارى بۆ ئه‌منییه‌تى ئه‌وان ئه‌م سهرلێدانهى به پێویست ده‌زانی. ENKS بۆ ئه‌وه‌ى که کارى سیاسى و رێکخستنى نه‌کات ئه‌م رێکاره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆژئاواى وه‌کو بیانوو نیشان ده‌دا و سه‌رلێدانى فه‌رمى نه‌ده‌کرد. هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆژئاوا ئه‌و مه‌رجه‌ى خۆشى لابرد. هه‌ندێک له ئه‌ندامانى ENKS نووسینگه‌یان کرده‌وه و ده‌ستیان به کار کرد، به‌ڵام هه‌ندێکتریان هێشتا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا و دوژمنانى رۆژئاوا دا ده‌جۆڵێنه‌وه، ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سند ناکرێت. شۆڕشگێڕانى رۆژئاوا چۆن ده‌توانن له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ى که تورکیا به دوژمنى مافى کورد نازانن بگه‌نه رێککه‌وتن؟ چۆنکه ئه‌م گوتار و بۆچوونه‌ى ئه‌وان دێته ئه‌و واتایه‌ى که رێکه‌وتنیان ناوێت. هه‌موو دونیا دوژمنایه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا له به‌رامبه‌ر رۆژئاوا و کورد ده‌زانێت. ته‌نانه‌ت ترامپیش که ده‌ڵێیت دۆستى ئه‌ردۆغانم گوتى که تورکیا دوژمنى کوردانه. مه‌گه‌ر شتێک ماوه که تورکیا دژ به کورد نه‌یکردبێت و ئێستا بیکات بۆ ئه‌وه‌ى دوژمنایه‌تى ئه‌م ده‌وڵه‌ته له به‌رامبه‌ر گه‌لى کورد بسه‌لمێنرێت؟ له به‌رچاوى هه‌مووان هێرش ده‌کاته سه‌ر باشوورى کوردستان، بۆردمانى ده‌کات، داگیرى ده‌کات، له رۆژئاواى کوردستان، عه‌فرین و سه‌رێکانى و گرێ سپى داگیرکرد. بۆ ئه‌وه‌ى که کۆبانێ و عه‌فرین یه‌ک نه‌گرن جهرابلوسى داگیرکرد. ئه‌گه‌ر ENKS سیاسه‌تى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى تورکیا په‌یڕه‌و بکات، چۆن ده‌توانێ له رۆژئاوادا رێککه‌وتن بکات؟ گوتارى سیاسى ENKS ره‌وایه‌تى به داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌دات. وادیاره که ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌یه‌وێت له هه‌رێمى جزیره و دێرک هێرشێکى داگیرکارى ئه‌نجام بدات. وادیاره ئه‌م گوتارانه‌ى ENKS بۆ ره‌وایه‌تى به‌خشینه به ئه‌و داگیرکارییه. له نێوان ENKS و هێزى سوریاى دیموکرات‌دا هه‌ندێک چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام دراون. به‌ڵام هێشتاش هه‌ر QSD به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که گوایه دهیانخافڵێنێت و نایه‌وێت رێککه‌وتن بکات. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ دوژمنانى گه‌لى کورد ده‌جۆڵینه‌وه و بوونه‌ته به‌شێک له سیاسه‌ته‌کانى ئه‌وان. زۆر زه‌حمه‌ته که هێزێکى گرێدراوى تورکیا بتوانێت له رۆژئاوادا بگات به رێککه‌وتن. ئێمه ده‌مانه‌وێت که هه‌موو هێزه کوردییه‌کان، به ENKS شه‌وه، یه‌کبگرن و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى که دژ به خۆسه‌رى رۆژئاوا و دیموکراتیزه‌بوونى سوریان هه‌ڵوێستى هاوبه‌ش بگرن. زاته‌ن زۆر هێزى سیاسى کوردى له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خوه‌سه‌ر کاروخهباتى هاوبه‌ش ده‌که‌ن. له لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌گه‌ر له رۆژئاواى کوردستاندا، له ژێر چاودێرى هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا و له که‌شێکى سه‌ربه‌ستى پرۆپاگه‌نده هه‌ڵبژاردنێک ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو که‌س ده‌توانێت به‌شدارى بکات. له نێوان کوردان‌دا پێویسته دیموکراسییه‌کى ره‌ها هه‌بێت. پێویسته هه‌موو پارت و بزووتنه‌وه‌یه‌کان خاوه‌نى هه‌ر بیروبۆچوونێکى سیاسیش بن، بتوانن به شێوه‌یه‌کى ئازادانه کارى رێکخراوه‌یى و سیاسى بکه‌ن. به‌ڵام پێویسته که‌س له رێککه‌وتن هه‌ڵنه‌یه‌ت و به دواى ئه‌وه‌وه نه‌بێت که به پاکتاوکردنى هێزه سیاسییه‌کانى دى ده‌سه‌ڵاتى خۆى زاڵ بکات. وادیاره که ENKS و ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌ستیان له‌م چه‌مکه هه‌ڵنه‌گرتووه. ئه‌گینا تا ئێستا له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى مه‌نتیقى و سازشکارانه‌ى QSD وه‌ڵامێکى ئه‌رێنى یان ده‌دایه‌وه. یه‌کێک له کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى ئێران ئه‌وه‌یه که کورد ناتوانن به شێوه‌یه‌کى ئازاد و دیموکراتیک ژیان بکه‌ن. تێکۆشانى گه‌لى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له پێناو ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى دا تێکۆشانى مافدار و ره‌وایه. ئێمه لایه‌نگرى ئه‌وه‌ین که کۆمارى ئیسلامى دیموکراتیزه ببێت و رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش ببێته خاوه‌ن پێگه‌ى خۆبه‌ڕێوه‌بردنى دیموکراتی هاوڵاتى: کێشه‌ى کورد له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان به چاره‌سه‌ر نه‌کراوى ماوه‌ته‌وه، بۆچونتان له‌سه‌ر کۆمارى ئیسلامى ئێران چییه به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ى ئێستادا؟ جه‌میل بایک: بۆچوونى ئێمه وایه که پێویسته کۆمارى ئیسلامى ئێران دیموکراتیزه ببێت. ئێمه لایه‌نگرى ئه‌وه‌ین که له هه‌ر وڵاتێک‌دا کێشه‌ى کورد له سه‌ر بنه‌ماى ” وڵاتى دیموکراتی، کوردستانى ئازاد “ چاره‌سه‌ر بکرێت. ئێمه چه‌مکى ” نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى “ به بنه‌ما وه‌رده‌گرین. راستترین رێگا بۆ به‌هێزکردنى ئاشتى و دیموکراسى له ئێران‌دا چه‌مکى ” نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى “ یه. له مێژووى ئێران‌دا چه‌مکى پێکه‌وه‌ژیانى ناسنامه جیاوازه‌کان هه‌یه. ئه‌مه که‌له‌پورێکى مێژوییه. به‌ڵام کاتێک که له سه‌ده‌ى بیسته‌م دا سیسته‌مى مودێرنیتهى سه‌رمایه‌دارى فیتنه‌ى نهتهوهپهرستى خسته ناو رۆژهه‌ڵاتى ناوین، ئێرانیش که‌وته ژێر کاریگه‌رى ئه‌م چه‌مکه‌وه. سیاسه‌تى نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت له سه‌ر هه‌موو گه‌لانى ئێران و له سه‌رۆى هه‌مووشیانه‌وه گه‌لى کورد په‌یڕه‌و کرا. له رێگه‌ى ئه‌م سیاسه‌ته‌وه ویستییان که ناسنامه ئه‌تنیکییه جیاوازه‌کان بسڕنه‌وه. له سه‌ره‌تاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران‌دا زیهنییه‌تى نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستى نه‌بوو. له گه‌وهه‌رى ئیسلامدا نهتهوهپهرستى نییه. به‌ڵام دواتر له کۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا مه‌یلى نهتهوهپهرستى گه‌شه‌ى کرد. هه‌روه‌ها به بیانووى ئه‌وه‌ى که هێزه ده‌ره‌کییه‌کان سیاسه‌تى دژ به ئێرانیان هه‌یه ئه‌مه‌یان کرده بیانۆ بۆ ئه‌وه‌ى له دژى کۆمه‌ڵگاى ئێران سیاسه‌تى نادیموکراتى په‌یڕه‌و بکه‌ن. ئه‌مه له کاتێکدایه که دیموکراتى بوون تاکه رێگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه ده‌ره‌کییه‌کان و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ى پلانه‌کانیان بوو. وڵاتان کاتێک ده‌توانن دژایه‌تى ئیمپریالیزم بکه‌ن و له دژى هێزه ده‌ره‌کییه‌کان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن که خۆیان دیموکراسییه‌کى راسته‌قینه په‌یڕه‌و بکه‌ن. له‌و بڕوایه‌داین که ئێران له رێگه‌ى دیموکراتى بوونه‌وه ده‌توانێت کێشه ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کانى چاره‌سه‌ر بکات. هه‌موو کاتێکیش جه‌ختمان له سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که ئێمه ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌کى له ئێران‌دا به شتێکى راست نازانین. یه‌کێک له کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى ئێران ئه‌وه‌یه که کورد ناتوانن به شێوه‌یه‌کى ئازاد و دیموکراتیک ژیان بکه‌ن. تێکۆشانى گه‌لى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له پێناو ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى دا تێکۆشانى مافدار و ره‌وایه. ئێمه لایه‌نگرى ئه‌وه‌ین که کۆمارى ئیسلامى دیموکراتیزه ببێت و رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش ببێته خاوه‌ن پێگه‌ى خۆبه‌ڕێوه‌بردنى دیموکراتی. له ئێران‌دا پارێزگایه‌ک هه‌یه که ناوى پارێزگاى کوردستانه. به‌ڵام هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ناگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م پارێزگاییه هه‌رێمه‌کانى دیکه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستانیش له خۆوه بگرێت و قۆناخى دیموکراتى بوون په‌ره‌بستێنێت ئه‌و کاته کێشه‌ى کورد له چوارچێوه‌ى ئێرانێکى دیموکراتى دا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. مێژووى ئێران زه‌مینى ئه‌م شێوازى چارهسهرییهى تێدا هه‌یه. گه‌لانى ئه‌وروپاش پ.ک.ک وه‌کو رێکخستنێکى تیرۆر نابینن. ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌یان پێ په‌سند نییه. ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا ئه‌م راستییانه ده‌بینن و هه‌ر بۆیه له بۆچوونێکى هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌دا سه‌باره‌ت به پ.ک.ک گۆڕانکارى هاته ئاراوه. دادگاى به‌لژیک بڕیارى دا که پ.ک.ک رێکخستنێکى تیرۆریست نییه، به‌ڵکو رێکخستنێکى ئۆپۆزیسیۆنه و چه‌کداره. ئه‌مه بڕیارێکى ئه‌رێنى بوو هاوڵاتى: به‌شێک له وڵاته ئه‌وروپییه‌کان پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌لیستى تیرۆر ده‌رکرد وه‌ک به‌لجیکاو چه‌ند وڵاتێکى دیکه، پێتانوایه کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه هه‌موو وڵاتان په‌که‌که له لیستى تیرۆر ده‌ربکات که خه‌بات له‌پێناو کوردان‌دا ده‌کات؟ جه‌میل بایک: راسته، ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌کان ناوى پ.ک.ک یان خسته لیستى تیرۆره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا به هوَى په‌یوه‌ندییه‌کانیانه له‌گه‌ڵ تورکیا. بۆ ئه‌وه‌ى تورکیا رازى بکه‌ن، پ.ک.ک یان خسته ناو لیستێکى وه‌هاوه. هه‌روه‌ها ئه‌م کاره‌ى ئه‌وان هوَکارى سیاسیشى هه‌یه. هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌کان ده‌زانن که پ.ک.ک ناکه‌وێته ناو ئه‌و پێناسه‌یه‌ى که ئه‌وان بۆ تیرۆریزم دیاریان کردووه. یه‌کێتى ئه‌وروپا له ساڵى ٢٠٠٢ دا پ.ک.ک ى خسته ناو لیستى تیرۆره‌وه. له ساڵى ٢٠٠٢دا ئێمه هێزه‌کانمان بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانى تورکیا کشابووه و قۆناخێکى ئاگربه‌ست له ئارادا بوو. له کاتێکدا که وڵاتانى ئه‌روپا پێویست بوو تورکیا به‌ره‌و چاره‌سه‌رى هانبده‌ن، به‌م کاره‌ى خۆیان بیانوویان دا به ده‌ستى تورکیاوه که به‌ره‌و چاره‌سه‌رى هه‌نگاو نه‌نێت. هه‌روه‌ها ره‌نگه له‌و کاته‌دا بۆ به‌هێزتر کردنى تهسفیهچییهکانى ناو پ.ک.ک ئه‌م بڕیاره‌یان گرتبێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که هوَکارى بنه‌ڕه‌تى ئه‌م بڕیاره تێکدانى چاره‌سه‌رى سیاسى کێشه‌ى کورد بوو. پێمان وایه که ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته ئاشتیخوازه‌کانى رێبه‌ر ئاپۆ له پێناو چاره‌سه‌رى سیاسى کێشه‌ى کورددا ته‌نگاو بوون. هه‌روه‌ها تێکۆشانى پ.ک.ک یان له دژى داعش به چاوى خۆیان بینی. هه‌روه‌ها ئه‌و سیسته‌مه‌یان بینى که رێبازى رێبه‌ر ئاپۆ له رۆژئاواى کوردستاندا بونیادى ناوه. له دۆخێکى وه‌ها دا، ئه‌گه‌ر هێشتا هه‌ر ناوى پ. ک.ک له لیستى تیرۆردا بمێنێته‌وه رووى راسته‌قینه‌ى ئه‌وروپا ئاشکرا ده‌بێت و صمیمى بوونى ئه‌وان ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه. گه‌لانى ئه‌وروپاش پ.ک.ک وه‌کو رێکخستنێکى تیرۆر نابینن. ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌یان پێ په‌سند نییه. ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا ئه‌م راستییانه ده‌بینن و هه‌ر بۆیه له بۆچوونێکى هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌دا سه‌باره‌ت به پ.ک.ک گۆڕانکارى هاته ئاراوه. دادگاى به‌لژیک بڕیارى دا که پ.ک.ک رێکخستنێکى تیرۆریست نییه، به‌ڵکو رێکخستنێکى ئۆپۆزیسیۆنه و چه‌کداره. ئه‌مه بڕیارێکى ئه‌رێنى بوو. تورکیا له‌م بڕیاره زۆر توڕه‌یه. پارێزه‌رێکى کورد که ناوى تاهیر ئه‌لچى بوو له که‌ناڵێکى ته‌له‌فیزیۆنى تورکیادا گوتى که پ.ک.ک رێکخستنێکى تیرۆریستى نییه، به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌یه‌کى ئۆپۆزیسیۆنه که تێکۆشانى چه‌کدارى ده‌کات. تاهیر ئه‌لچى له به‌ر ئه‌م قسه‌یه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه کوژرا. تورکیا ئه‌گه‌ر بۆى بکرێت ئه‌و دادوه‌ره بهلژیکیانهش ده‌کوژێت که ئه‌و بڕیاره‌یان له‌سه‌ر پ.ک.ک گرتووه. دوابه‌دواى ئه‌م بڕیاره ئامانجى گه‌لى کورد و دۆستانى گه‌لى کورد ئه‌وه‌یه که کارى زۆرتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پ.ک.ک به ته‌واوى له ناو لیستى رێکخراوه تیرۆریستیه‌کان ده‌ربهێنرێت. کورد به‌هێزترین لۆبى یان له ناو گه‌لانى ئه‌وروپادا هه‌یه. گه‌لانى ئه‌وروپا و هێزه دیموکراسیخوازه‌کان پ.ک.ک وه‌کو رێکخراوێکى ئازادیخواز ده‌بینن. ته‌نانه‌ت پێیان وایه که رێبازى رێبه‌ر ئاپۆ رێبازى رزگارى هه‌موو مرۆڤایه‌تییه. هه‌ربۆیه له رێبه‌ر ئاپۆ و پ.ک.ک به خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون. کێشه له ده‌وڵه‌ته‌کاندایه، پێوانى ده‌وڵه‌ته‌کان ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌وێته نێو ناکۆکییه‌وه ئه‌وا پ.ک.ک له لیستى تیرۆریش ده‌رده‌هێنن. له‌م رووه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه که پشتیوانى گه‌لان و هێزه دیموکراسخوازه‌کان وه‌ربگرین. ئه‌گه‌ر ئه‌م پشتیوانییه هه‌بێت، زه‌خت له سه‌ر حکومه‌ته‌کانیش دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌ر حکوومه‌ته‌کان به شێوه‌یه‌کى ره‌سمى ئه‌م کاره نه‌که‌ن، لانى که‌م ئێدى پشتیوانى ده‌وڵه‌تى تورکیا ناکه‌ن. ده‌وڵه‌ته‌کان به گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه‌ى که له رۆژئاوا به شاهین جیلۆ ده‌ڵێین ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم، ئه‌وانه‌ى که په‌سنى شه‌ڕوانانى YPG ده‌ده‌ن، ئه‌و شهرڤانانهى که له سه‌ر رێبازى رێبه‌ر ئاپۆ شه‌ێ ده‌که‌ن، کاتێک که باس دێته سه‌ر پ.ک.ک بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى پ.ک.ک بڕیارى کوشتن وه‌رده‌گرن و هه‌ر که‌سێک بیانگرێت خه‌ڵاتى ده‌که‌ن. هه‌ربۆیه ئێمه گرنگییه‌کى ئه‌وتۆ ناده‌ینه لیستى ده‌وڵه‌ته‌کان. گرنگتر ئه‌وه‌یه که بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى پشتیوانى گه‌لان و هێزه دیموکراسخوازه‌کان په‌ره به تێکۆشان بده‌ین. هه‌موو گوتنهکانى ئه‌وان هێشتا نه‌دراوه به چاپه‌مه‌نی. ئه‌و دوو سیخوڕه‌ى میت سه‌باره‌ت به YNK و PDKش قسه‌یان کردووه. ئاراسته‌ى قسه‌کانیان به گشتى به‌م شێوه‌یه‌یه:”PDK به گوێره‌ى پێویست یارمه‌تى ده‌دات و هاوکاریمان ده‌کات به‌ڵام YNK زۆر هاوکاریمان ناکات. په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئیستیخباراتیPDK باشه، له نێو ئیستیخباراتى YNK شدا هه‌ندێک که‌س به شێوه‌یه‌کى شاراوه هاوکاریمان ده‌که‌ن و هه‌ندێک زانیاری‌یان لێ وه‌رده‌گرین. هاوڵاتى: چاره‌نوسى ئه‌و دوو گیراوه‌ى میت لاى پارتى کرێکاران به چى گه‌یشتووه؟ ئایا هیچ دانپیانانێکى نوێیان هه‌بووه له تێوه‌گلانى حزبه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که هاوکارى میتى تورکیان کردبێت؟ جه‌میل بایک: راى گشتى له دانپێدانانه‌کانى گیراوه‌کانى میت ئاگاداره. هه‌موو گوتنهکانى ئه‌وان هێشتا نه‌دراوه به چاپه‌مه‌نی. ئه‌و دوو سیخوڕه‌ى میت سه‌باره‌ت به YNK و PDKش قسه‌یان کردووه. ئاراسته‌ى قسه‌کانیان به گشتى به‌م شێوه‌یه‌یه:”PDK به گوێره‌ى پێویست یارمه‌تى ده‌دات و هاوکاریمان ده‌کات به‌ڵام YNK زۆر هاوکاریمان ناکات. په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئیستیخباراتیPDK باشه، له نێو ئیستیخباراتى YNK شدا هه‌ندێک که‌س به شێوه‌یه‌کى شاراوه هاوکاریمان ده‌که‌ن و هه‌ندێک زانیاری‌یان لێ وه‌رده‌گرین. کۆنسۆلخانهى هه‌ولێر له هه‌مانکاتدا وه‌ک بڕیارگهیکى میت کار ده‌کات “. دیار نییه ئه‌م قسانه‌ى ئه‌وان چه‌نده راستن. هه‌روه‌ها گوتوویانه که به‌رپرسى دۆسیه‌ى پ.ک.ک له نێو ئیستیخباراتى PDKدا په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر باش و توندوتۆڵى له‌گه‌ڵ میت هه‌یه. ئه‌و دوو گیراوه‌ى میت گوتوویانه که ئیستیخباراتى YNK زۆر هاوکارییان ناکات. به‌ڵام ئێستا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له چ ئاستێکدان نازانین. چونکه ده‌گوترێت که میت له هه‌رێمى YNK شدا خه‌باتى خۆى چێ کردۆته‌وه. ئه‌مه چه‌نده راسته، چه‌نده درۆیه، ئێمه نازانین. به‌ڵام ئه‌وه ئاشکرایه که له هه‌ندێک له‌و هێرشانه‌ى که کراونه‌ته سه‌ر قه‌ندیل له سه‌ر جێى بۆردمانه‌که زانیارى هه‌رێمى هه‌بووه. گومان له‌وه ده‌کرێت که هه‌ندێک که‌سى نێو ئیستیخباراتى YNK رێنیشانده‌ر بووبێتن بۆ ئه‌م هێرشانه. وا مه‌زه‌نده ده‌کرێت که ئه‌م که‌سانه به بێ ئه‌وه‌ى که ئیستیخباراتى YNK ئاگاى لێیان هه‌بووبێت که‌وتوونه‌ته نێو ئه‌م تۆڕه سیخوڕییه‌ى میته‌وه و ئه‌م کارانه‌یان کردبێت. له‌م بواره‌دا پێویسته مافى خوالێخۆشبوو مام جه‌لال نهخوهین. مام جه‌لال سه‌باره‌ت به رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستیار و هۆشیار بوو. به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که بۆ ئازادى رێبه‌رئاپۆ که‌مپینێک رێک بخات. ئاماده‌کارى ئه‌م که‌مپینه‌ى ده‌کرد هاوڵاتى: عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان( رێبه‌ر ئاپۆ) له‌زیندانى ئیمرالیدایهو به‌رپرسانى تورکیا ئاماده نین پارێزهرهکانیشى بیبینن، کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان(باشورى کوردستان) داواى ئازادکردنى بکه‌ن؟ جه‌میل بایک: 22 ساڵ به‌سه‌ر ئهسیربوونى رێبه‌ر ئاپۆدا تێده‌په‌ڕێت. سه‌پاندنى گۆشه‌گیرى و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کى گرانى 22 ساڵه به سه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورددا بابه‌تێک نییه که ته‌نیا په‌یوه‌ندى به پ.ک.ک و گه‌لى باکور و باشور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌بێت. گه‌لى هه‌ر چوار به‌شى کوردستان سه‌باره‌ت به رێبه‌ر ئاپۆ زۆر وشیار و هه‌ستیارن و لێى به خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون. لێره‌دا سوپاس و پێزانینى خۆم بۆ گه‌لى هه‌ر چوار به‌شى کوردستان ده‌نێرم. به‌ڵام ناتوانم بڵێم که پارته و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستان له هه‌مان ئاستى گه‌لدا خاوه‌ن وشیارى و هه‌ستیارین. کاتێک که رێبه‌رێکى کورد تووشى دۆخێکى وه‌ها هات، مه‌گه‌ر شیاوه که هه‌ڵوێستى پارته سیاسیه‌کانى کورد به‌م شێوه‌یه بێت؟ هه‌ڵوێستى ئێستاى پارته سیاسیه‌کانى کوردستان سه‌باره‌ت به گۆشه‌گیرکردنى رێبه‌رئاپۆ مایه‌ى په‌سند نییه. له‌م بواره‌دا پێویسته مافى خوالێخۆشبوو مام جه‌لال نهخوهین. مام جه‌لال سه‌باره‌ت به رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ستیار و هۆشیار بوو. به‌رله‌وه‌ى نه‌خۆش بکه‌وێت پلانى دانابوو که بۆ ئازادى رێبه‌رئاپۆ که‌مپینێک رێک بخات. ئاماده‌کارى ئه‌م که‌مپینه‌ى ده‌کرد. ئه‌مه هه‌ڵوێستێک راسته که پێویسته به نموونه وه‌ربگیردرێت. هه‌ر پارتى و بزووتنه‌وه‌یه‌کى سیاسى که له رێبه‌ر ئاپۆ به خاوه‌ن ده‌رنه‌که‌وێت له‌به‌رده‌م دادگاى مێژوودا دادگایى ده‌کرێت و به به‌رپرسیار له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. خاوه‌ن ده‌رنه‌که‌وتن له رێبه‌ر ئاپۆ دێته واتاى به‌شداربوون له‌و زه‌خت و گۆشه‌گیرییه تونده‌ى که به سه‌ریدا سه‌پێنراوه. ئه‌گه‌ر هه‌ر رێبه‌رێکى سیاسى کورد تووشى نزیکبوونێکى له‌و شێوه‌یه هاتبایه، هه‌ر جۆره بیر و بۆچوونێکى سیاسیشى هه‌بایه، ئێمه لێى به خاوه‌ن ده‌رده‌که‌وتین. شتێکى وه‌ها بۆ هه‌ر رێبه‌رێکى سیاسى کورد رووبدات ئێمه لێى به خاوه‌ن ده‌رده‌که‌وین. پێویسته هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان و هه‌موو هێزه دیموکراسییه‌کانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بێت. له یه‌کدى خاوه‌ن ده‌رنه‌که‌وتن یه‌کێک له هوَکاره بنه‌ڕه‌تییه‌کانى لاوازبوونى کورده له گۆڕه‌پانى سیاسه‌تى هه‌رێمى و نێونه‌ته‌وه‌ییدا. ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵه‌یانه ده‌بنه هوَى ئه‌وه‌ى که کورد له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌کانیدا لاواز بێت. هیوادارین که هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانى کورد و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى ده‌ست له‌م هه‌ڵوێسته ناهوَشیارانه هه‌ڵبگرن. چونکه هه‌ڵوێستێکى هوَشیارانه ده‌بێته مایه‌ى شانازى و هێز بۆیان. سه‌باره‌ت به رێبه‌ر ئاپۆ په‌یامى من بۆ هه‌موو گه‌لى کورد ئه‌مه‌یه: ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى بۆ هه‌موو کوردان تێکۆشان ده‌کات. دڵى ئه‌و بۆ هه‌موو گه‌لى کوردستان لێده‌دات و مێشکیشى هه‌ر له پێناو ئازادى گه‌لدا کار ده‌کات. دڵى ئه‌و بۆته جێگایه‌ک بۆ گه‌لى هه‌ر چوار به‌شى کوردستان، بۆ گه‌نجان، بۆ ژنان. هه‌ربۆیه خاوهندهرکهوتنى ئه‌وان له رێبه‌رئاپۆ دێته واتاى ئه‌وه‌ى که له خۆیان خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون. هه‌رچه‌نده هه‌فته‌یه‌ک زیاتر به‌سه‌ریدا تێپه‌ر بووه، به‌ڵام به بۆنه‌ى رۆژى 8ى ئاداره‌وه پیرۆزبایى خۆم پێشکه‌ش ده‌که‌م. ژنى کورد بۆته پێشه‌نگى تێکۆشانى ئازادیخوازى هه‌موو ژنانى جیهان. ئه‌مه‌ش به‌رهه‌مى ره‌نج و تیکۆشانى رێبه‌ر ئاپۆیه. هه‌ربۆیه پێویسته ژنانى کورد زۆرتر له جاران له رێبه‌ر ئاپۆ به خاوه‌ن ده‌رکه‌ون. ئه‌م خاوه‌نداریه‌ش هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جارێکى دى رۆژى تێکۆشان و ئازادى ژنان، رۆژى 8ى ئادار له هه‌موو ژنان پیرۆز ده‌که‌م. هه‌روه‌ها له ئێستاوه به بۆنه نزیکبوونه‌وه‌مان له جه‌ژنى نه‌ورۆز پیرۆزبایى خۆم ئاراسته‌ى هه‌موو گه‌له‌که‌مان ده‌که‌م. به بڕوایه‌ى که له 8ى ئادار و نهورۆزکانى داهاتوودا گه‌له‌که‌مان له هه‌ر چواربه‌شى کوردستان ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى بونیاد ده‌نێت، هیوادارم که له 8ى ئادار و نهورۆزهکانى داهاتوودا ئه‌م جه‌ژنانه پێکه‌وه له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ له کوردستانێکى ئازاد‌دا پیرۆز بکه‌ین .
سازدانى: ئارا ئیبراهیم به‌شى دووه‌م جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى (ک.ج.ک) له‌به‌شى دووه‌مى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێکى هه‌ستیار ده‌داته‌وه له‌باره‌ى بوونیان له شه‌نگال و کوژرانى دوو کادرهکهیان له شاخى ئه‌زمه‌ر له سلێمانى و هاتنى هێزه‌کانى تورکیا بۆ ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان و چه‌ندین پرسى په‌یوه‌ندیدارى دیکه. جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى(ک.ج.ک) له‌به‌شى دووه‌مى چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌ڵێت هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه بڵێیت بۆ له شه‌نگال کاریگه‌ری رێبه‌ر ئاپۆ و پ.ک.ک هه‌یه" کاتێک که گه‌ریلاکانی HPG و YJA-STAR و هه‌روها شه‌رڤانانیYPG و YPJ خۆیان گه‌یانده شه‌نگال نه هێزی عێراقی لێی مابوو، نه پێشمه‌رگه‌ی PDK و نه هیچ هێزیکی دیکه‌ی سیاسی و سه‌ربازی". هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که" ئه‌و هێزانه‌ی که تا ئه‌و کاته له شه‌نگال بوون، له به‌رامبه‌ر هێرشی داعش به‌رگرییان نه‌کرد، هه‌ڵاتن و گه‌لی ئێزیدیان له گه‌ڵ جینوساید رووبه‌روو هێشته‌وه. گه‌ریلاکانی HPG و YJA-STAR به‌ریان له پێشره‌وی داعش گرت، ئێزیدیه‌کانیان پاراست و شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی ئێراق و PDK، ته‌نانه‌ت شه‌ره‌فی مرۆڤایه‌تیشیان پاراست". هاوکات له‌باره‌ى شه‌هید کردنى دوو کادریان له‌شاخى ئه‌زمه‌ر له سلێمانى که له‌ماوه‌ى رابردوودا روویدا، بایک ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که" ئه‌و ههڤاڵنه ته‌نیا پێنج خوله‌ک دوای گه‌یشتنیان به ئه‌زمه‌ر شه‌هید ده‌کرێن". ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" وادیاره هه‌ر له‌و کاته‌وه که له ماڵ ده‌رده‌که‌ون ده‌که‌ونه ژێر چاودێری و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به ئه‌زمه‌ڕ هێرش ده‌کرێته سه‌ریان. له هه‌رێمی دوور له شه‌ڕ ئه‌گه‌ر به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هێرش بکرێته سه‌ر که‌سێک یان شوێنێک، ئه‌مه زانیاری سیخوڕی هه‌رێمی له‌پشته‌وه‌یه". جه‌میل بایک ده‌شڵێت:" رێکخستنێک که راسته‌وخۆ سه‌ر به پ.ک.ک بێت له باشووری کوردستاندا نییه، به‌ڵام که‌سایه‌تی و دامه‌زراوه هه‌ن که رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ و پ.ک.ک کاریگه‌ری له سه‌ریان هه‌یه. چه‌ند رێکخستن و بزووتنه‌وه‌یه‌ک هه‌ن که له‌سه‌ر رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ کار و خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که بیر و رامانی ئایدیۆلۆژی و سیاسی ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ر شوێنێک دا‌نێت". هاوڵاتى: بۆچونى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌سه‌ر کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم؟ جه‌میل بایک: کاتێک که مه‌سرور بارزانی حکومه‌تی راگه‌یاند، پیرۆزباییمان لێی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنمان بۆ خواست. هیوا و چاوه‌ڕوانی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌م حکوومه‌ته بۆ گه‌لی باشووری کوردستای کاری باش بکات. ئه‌م په‌یامه‌شمان پێی گه‌یاند و له هه‌مانکاتدا داخوازمان کرد که له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هێزه کوردستانیه‌کاندا هاوکار بێت. مه‌گه‌ر ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ حکوومه‌تی باشووری کوردستان چ هیوایه‌کی دیکه‌مان ده‌بێت؟ لێره‌دا گرنگ ئه‌وه نییه که ئێمه چۆن له‌م حکوومه‌ته ده‌ڕوانین، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه که گه‌لی باشووری کوردستان چۆن لێی ده‌ڕوانێت. خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه که حکوومه‌تی فیدراسیۆنی باشووری کوردستان له دژی هیچ یه‌ک له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ هێزێک نه‌کات. ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له سه‌ر که‌مپی مه‌خموور دانراوه، ئێمه‌ش ئازار ده‌دات. ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی که له سه‌ر که‌مپی مه‌خموور دانراوه، هه‌روه‌کو چۆن هه‌موو گه‌لی کورد ئازارێکه، ئێمه‌ش ئازار ده‌دات. پێویسته ئه‌م جۆره شتانه له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی مه‌خموور نه‌کرێت. ئه‌م گه‌له به بیانوی ئه‌وه‌ی که پشتیوانی تێکۆشانی ئازادیخوازی یان کردووه، هه‌موو ماڵ و موڵک و گوندیان خاپوور کراوه و ناچار بوون هه‌رێمی بۆتان جێ بهێڵن و ئاواره‌ی باشووری کوردستان ببن. هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که حکوومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌یه‌کی جیاواز نزیک بێته‌وه. ئه‌مه چاوه‌ڕوانی هه‌موو گه‌لی کوردستانه، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، چاوه‌ڕوانی گه‌لی باشووری کوردستانه. هاوڵاتى: خه‌ڵکى باشوورى کوردستان( هه‌رێمى کوردستان) سۆز‌و عاتیفهیهکى زۆریان بۆ پارتى کرێکارانى کوردستان و قوربانییه‌کانیان هه‌یه، به‌ڵام پێتانوایه هێشتا وه‌ک پێویست له‌رووى رێکخستنه‌وه کار له‌سه‌ر گه‌لى باشوور نه‌کراوه؟ جه‌میل بایک: گه‌لی باشووری کوردستان رێز و به‌های ئه‌و که‌سانه که بۆ نیشتمان تێده‌کۆشن و له‌و پێناوه‌شدا شه‌هید ده‌بن زۆر به باشی ده‌زانێ. ژیانی ئازاد و دیموکراتی کاتێک بونیاد ده‌نرێت که که‌سانێک له‌و پێناوه‌دا ژیانی خۆیان فیدا بکه‌ن. به تایبه‌ت له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا که تا ئێستاش دوژمنایه‌تی بۆ گه‌لی کورد له ئارادایه، خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و دوژمنکارییانه کارێکی زۆر به واتا و به‌نرخه. گه‌لی باشووری کوردستان گیانبازی شه‌هیدانی پ.ک.ک زۆر باش ده‌ناسێت. ئه‌ندامانی پ.ک.ک هه‌موو ژیانی خۆیان بۆ گه‌ل و وڵاتی خۆیان فیدا ده‌که‌ن. له هه‌موو شوێنێک خاوه‌ندارێتی له شه‌هیدانی پ.ک.ک ده‌کرێت، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که خۆ نه‌ویستن و هه‌موو ژیانیان بۆ گه‌له‌که‌یان ته‌رخان کردووه. گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان پشتیوانی له تێکۆشانی پ.ک.ک ده‌کات گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان پشتیوانی له تێکۆشانی پ.ک.ک ده‌کات، له شۆڕش و خۆڕاگری رۆژئاوای کوردستان که له سه‌ر رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ هاتۆته ئاراوه به خاوه‌ن ده‌رده‌که‌وێت. به سه‌دان گه‌نج له باشووری کوردستانه‌وه روویان له رۆژئاوای کوردستان کرد و به‌شداری خۆڕاگری و شۆڕش بوون. زۆرێک له‌و گه‌نجانه گه‌یشتنه کاروانی شه‌هیدان. گه‌لی باشوورههروهها له دژی ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی که به‌سه‌ر رێبه‌رئاپۆ دا سه‌پێنراوه تێکۆشان ده‌کات. گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان له دژی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و سیاسه‌تی قڕکردن له باکووری کودستان هه‌ڵمه‌تی بایکۆتی راگه‌یاند. هه‌ڵمه‌تی بایکۆت پشتیوانییه‌کی زۆر به‌نرخ و هێژایه. لێره‌دا پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بکه‌ینه‌وه رێکخستنێک که راسته‌وخۆ سه‌ر به پ.ک.ک بێت له باشووری کوردستاندا نییه. به‌ڵام که‌سایه‌تی و دامه‌زراوه هه‌ن که رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ و پ.ک.ک کاریگه‌ری له سه‌ریان هه‌یه. چه‌ند رێکخستن و بزووتنه‌وه‌یه‌ک هه‌ن که له‌سه‌ر رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ کار و خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که بیر و رامانی ئایدیۆلۆژی و سیاسی ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ر شوێنێک دا‌نێت. زۆر ئاساییه که بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی کوردی وه‌کو پ.ک.ک به مێژوییه‌کی ٤٧ ساڵه‌ی خه‌باته‌وه له به‌شێکی کوردستان، وه‌کو باشوور، کاریگه‌ری هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌م کاریگه‌رییانه به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له شه‌کل و شێوازی رێکخستنی پ.ک.ک دا کۆ نه‌کراونه‌ته‌وه. له‌م رووه‌وه، له نێوان کاریگه‌ری پ.ک.ک و رێکخستن کردنی ئه‌م کاریگه‌رییه دا فه‌رق و جیاوازی هه‌یه. پ.ک.ک ته‌نیا رێبازێکی ئایدیۆلۆژی و سیاسی نییه. به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا شێوازی ژیان و تێکۆشانه. هه‌ربۆیه رێبه‌ر ئاپۆ سه‌باره‌ت به پێشکه‌وتنی پ.ک.ک ده‌ڵێت ” گه‌ل به‌رله ئه‌وه‌ی سه‌رنج له قسه‌ی کادێرانی پ.ک.ک بدات، سه‌یری شێوازی کار و شێوازی ژیانی ئه‌وانی ده‌کرد، کاریگه‌ری له سه‌ر دروست ده‌بوو و به‌م شێوه‌یه له ده‌وری پ.ک.ک کۆ ده‌بووه‌وه و به‌شداری تێکۆشان ده‌بوو." یه‌کێک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه که پ.ک.ک له هه‌موو رێکخستنێکی دی جیا ده‌کاته‌وه ئه‌مه‌یه. نوێنه‌رایه‌تی کردنی رێبازی پ.ک.ک پێویستی به قووڵبوونه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژی هه‌یه. نوێنه‌رایه‌تی کردنی که‌سایه‌تی پ.ک.ک کارێکی ئاسان نییه. هه‌وڵ و تێکۆشانی زۆری ده‌وێ. پێویستی به‌وه هه‌یه که که‌سایه‌تی مرۆڤ به‌رله هه‌موو شتێک له‌به‌رامبه‌ر نه‌فسی خۆی دا تێکۆشان بکات. واته، پێویستی به جیهادی ئه‌کبه‌ره. به کورتی ده‌توانم ئه‌وه بڵێم له به‌ر ئه‌وه‌ی که پ.ک.ک له باشووری کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ کاری رێکخستنی ناکات ئه‌و دڵسۆزییه‌ی که بۆ پ.ک.ک هه‌یه شێوه‌ی پشتیوانییه‌کی کاریگه‌ری له خۆ نه‌گرتووه. به‌ڵام ئه‌و دڵسۆزی و لایه‌نگرییه‌ش که هه‌یه له جێی خۆیدا زۆر به‌نرخ و گرنگه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، گه‌لی باشووری کوردستان گرنگی به یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات. ئه‌مه‌ش گوزراشتنێکی روون و ئاشکرایه بۆ گرنگیدان و پشتیوانیکردن له پ.ک.ک. هاوڵاتى: له‌هه‌رێمى کوردستان ئاسته‌نگى بۆ ته‌ڤگه‌رى ئازادى و لایه‌نگرانى پارتى کرێکارانى (په‌که‌که) کوردستان دروست ده‌کرێت، پێتانوایه هۆکاره‌که‌ى چیه؟ جه‌میل بایک: موخاته‌بی ئه‌م پرسیاره‌ی ئێوه ته‌ڤگه‌ری ئازادییه. ئه‌وان به باشترین شێوه ده‌توانن وه‌ڵامی ئێوه بده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به هۆکاری ئه‌و ئاسته‌نگییانه. به تێڕوانینی ئێمه هه‌ر لایه‌نێک که له رێبازی سیاسی و ئایدیۆلۆژی خۆی دڵنیا له به‌رامبه‌ر به‌ڕێکخستنبوونی سیاسی و ئایدیۆلۆژی لایه‌نه‌کانی دیکه ئاسته‌نگی دروست ناکات. خه‌باتی یاسایی و مه‌ده‌نی پێویستییه‌کی دیموکراسییه. له هه‌ر شوێنێک که بۆچوونێکی دیموکراتی هه‌بێت، پێویسته کار و خه‌باتی سیاسی که له چوارچێوه‌ی مه‌ده‌نی و یاسایی دا بن ئاسته‌نگییان بۆ دروست نه‌کرێت. تورکیا سه‌باره‌ت به ته‌ڤگه‌ری ئازادی گوشار ده‌خاته سه‌ر حکوومه‌تی عێراق و یه‌كێتی و پارتی وه‌ک بیستوومانه ده‌وڵه‌تی تورکیا، سه‌باره‌ت به ته‌ڤگه‌ری ئازادی، زه‌خت و گوشار ده‌خاته سه‌ر حکوومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها PDK و YNK. ئه‌وانه‌ی که له دژی رێبازی ئایدیۆلۆژی و سیاسی رێبه‌ر ئاپۆن و ئه‌م رێبازه بۆ خۆیان به مه‌ترسی ده‌زانن، نایانه‌وێت که ئه‌م رێبازه له هیچ شوێنێک خۆی رێک بخات. ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ڵوێستی به‌م شێوه‌یه‌یه و پێمانوایه ئه‌و زه‌خت و گوشارانه‌ی به‌رامبه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌کرێت ده‌ستى تورکیای له پشته. به‌ڵام پێویسته ئه‌و راستییه‌ش بزانین که گوشار و ئاسته‌نگییه‌کان ناتوانن رێگه له ئه‌و رێبازانه‌ی تێکۆشان بگرن که وه‌ڵامن بۆ پێویستییه‌کانی سه‌رده‌م و داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگا. لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بکه‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر کورد له نێو خۆیدا دیموکراسی بونیاد بنێت، دیموکراسییه‌ت ده‌بێته خاڵی بنه‌ڕه‌تی به‌هێزبوونی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌گه‌ر کورد دیموکراسی ناوخۆیی خۆی پێش بخات، ئه‌مه کاریگه‌ر کورد له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادتر ده‌کات. زیادبوونی کاریگه‌ری باشووری کوردستان له سیاسه‌تی ئێراقیشدا گرێدراوی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دیموکراسیبوونه. هاوڵاتى: پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) رۆڵى هه‌بووه له ئازادکردنى شه‌نگال، به‌ڵام ئێستا له‌لایه‌ن پارتى و هه‌ندێ لایه‌نه‌وه ده‌ڵێن ناکرێت بمێننه‌وه قسه‌تان چییه له‌وباره‌یه‌وه؟ جه‌میل بایک: کاتێک که داعش له ساڵی ٢٠١٤ هێرشی شه‌نگالی کرد گه‌ریلاکانی HPG و YJA-STAR به په‌له خۆیانیان گه‌یانده شه‌نگال. له سه‌ره‌تادا ته‌نیا گروپێکی بچووک له به‌رامبه‌ر داعشدا شه‌ڕیان کرد و پاشان هێزی پێشتیوانی یان بۆ چوو و هێرشی داعش تێکشکێنرا و گه‌لی ئێزیدی له قڕکردن رزگاری بوو. YPG ش بۆ ماوه‌یه‌ک پشتیوانی گه‌ریلاکانی HPG و YJA-STAR ی کرد. HPG و YJA-STAR ماوه‌یک له شه‌نگالدا مانه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی که داعشیان له شه‌نگال ده‌رکرد، له شه‌نگال پاشه‌کشه‌یان کرد. له‌و ماوه‌یه‌ی که گه‌ریلاکانی HPG و YJA-STAR له شه‌نگال بوون گه‌نجانی ئێزیدی یان په‌روه‌رده کرد. کاتێک که YBŞ و YJŞ وه‌کو هێزی خۆپاراستنی گه‌لی ئێزیدی بوون به خاوه‌ن هێز و ئه‌زموون، HPG و YJA-STAR له شه‌نگال پاشه‌کشه‌یان کرد. دوابه‌ودوای ئه‌و هێرشانه‌ی که له‌م دواییانه‌دا کرانه سه‌ر شه‌نگال، HPG رایگه‌یاند که ئه‌وان ئاماده‌ن جارێکی دی به هه‌واری خه‌ڵکی شه‌نگاله‌وه بچن. رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ر هه‌ژمارێکی به‌رچاو له گه‌لی ئێزیدی له شه‌نگال کاریگه‌ری داناوه رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ر هه‌ژمارێکی به‌رچاو له گه‌لی ئێزیدی له شه‌نگال کاریگه‌ری داناوه. پێشتریش هه‌ر کاریگه‌ری رێبه‌ر ئاپۆ له نێو گه‌لی ئێزیدی هه‌بوو. دڵسۆزی بۆ پ.ک.ک له نێو ئێزیدییه‌کاندا له ئاستێکی زۆر بڵنددا بوو. هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال له ساڵی 2014 و به‌رگریکردنی گه‌ریلا له گه‌لی ئێزیدی ئه‌م دڵسۆزییه‌ی زۆرتر کرد. هه‌ندێک لایه‌ن ده‌ڵێین با پ.ک.ک له شه‌نگال ده‌رکه‌وێت، با هه‌ستی دڵسۆزی بۆ رێبه‌ر ئاپۆ و پ.ک:ک له شه‌نگالدا نه‌مێنێت. ئه‌مه مومکین نییه. PDKش له به‌شه‌کانی دیکه کوردستاندا، هه‌ر چه‌نده زۆریش نه‌بێت، کاریگه‌ری له سه‌ر گه‌ل هه‌یه. ئایا ئێمه ده‌توانین بڵێین با ئه‌م کاریگه‌رییه نه‌مێنێت؟ له چوارچێوه‌ی چه‌مکی سیاسه‌تی دیموکراتیدا هه‌رکه‌س به پێ کاریگه‌ری رێبازی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و هێزی رێکخراوه‌یی خۆی ده‌توانێت به‌رده‌وامی به هه‌بوونی خۆی بدات. هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نییه بڵێیت بۆ له شه‌نگال کاریگه‌ری رێبه‌ر ئاپۆ و پ.ک.ک هه‌یه. کاتێک که گه‌ریلاکانی HPG و YJA-STAR و هه‌روه‌ها شه‌رڤانانیYPG و YPJ خۆیان گه‌یانده شه‌نگال نه هێزی عێراقی لێی مابوو، نه پێشمه‌رگه‌ی PDK و نه هیچ هێزیکی دیکه‌ی سیاسی و سه‌ربازی. ئه‌و هێزانه‌ی که تا ئه‌و کاته له شه‌نگال بوون، له به‌رامبه‌ر هێرشی داعش به‌رگرییان نه‌کرد، هه‌ڵاتن و گه‌لی ئێزیدیان له گه‌ڵ جینوساید رووبه‌روو هێشته‌وه. گه‌ریلاکانی HPG و YJA-STAR به‌ریان له پێشره‌وی داعش گرت، ئێزیدیه‌کانیان پاراست و شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی ئێراق و PDK، ته‌نانه‌ت شه‌ره‌فی مرۆڤایه‌تیشیان پاراست. ئه‌گه‌ر گه‌ریلاکانی HPG و YJA-STAR خۆیان نهگهیاندبا شه‌نگال و به‌رگرییان له گه‌لی ئیًزیدی نه‌کردبایه، ئێستا عێراق و PDK چ تۆمه‌تێکیان ده‌هاته سه‌ر؟ له‌م رووه‌وه، پێویسته سوپاسی هێزی گه‌ریلا بکه‌ن. ئه‌و زیهنییه‌ته‌ی که ده‌ڵێت با ئه‌م و ئه‌و له شه‌نگال نه‌بێت زیهنییه‌تێکی ده‌سه‌ڵاتخوازییه. چ مافێکیان هه‌یه گوتارێکی وه‌ها هه‌ڵبژێرن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌هێڵینه‌وه بۆ رای گشتی گه‌لی ئێزیدی، رای گشتی گه‌لی کورد و هه‌موو مرۆڤایه‌تی. هه‌ر که‌س و لایه‌نێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که سیاسه‌ت بکات. هێزه سیاسییه‌کان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئارمانجی خۆیانیان هه‌بێت. به‌ڵام پێویسته ویژدان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ویژدان نه‌بێت، سیاسه‌ت چ واتایه‌کی هه‌یه؟ ئه‌وانه‌ی که گه‌لی ئێزیدییان تووشی جینوسایدکرد، پاشان چوون له کۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی که ئێزیدییه‌کانی له جینوساید پاراست. 2 هه‌ڤاڵی گه‌ریلامان بۆ ئه‌وه‌ی که شه‌ڕ روونه‌دات خۆیان له به‌رده‌م سه‌یاره‌ی ده‌رع کرده قه‌ڵغان. به‌ڵام ده‌ستڕێژییان کرایه سه‌ر و شه‌هید کران. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانێکی ژن و 2 شه‌رڤانی YBŞ شه‌هید کران. خه‌ڵکێکی زۆر بریندار بوو. رای گشتی ئاگای له هه‌موو ئه‌م رووداوانه هه‌یه. ئێمه پشتگیری له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌نگال ده‌که‌ین ئێمه پشتگیری له خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌نگال ده‌که‌ین. له‌و بڕوایه‌داین که هه‌م له ناو ئێراق و هه‌م له ناو فیدراسیۆنی باشووری کوردستاندا خاوه‌ن ئۆتۆنۆمی (خوه‌سه‌ری)خۆیان بن. له دوای ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی که به سه‌ر گه‌لی ئێزیدیدا هات، ئێدی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئۆتۆنۆم (خوه‌سه‌ر) بکه‌ن. نه ئێراق و نه ده‌سه‌ڵاتی PDK مافی ئه‌وه‌یان نییه دژ به‌مه راوه‌ستن. هه‌ر که‌سێک دژ به ئه‌م مافه‌ی گه‌لی ئێزیدی بوه‌ستێته‌وه نه ویژدانی هه‌یه نه عه‌داله‌ت. ئه‌گه‌ر ئێزیدخان خوه‌سه‌ر بایه، خاوه‌ن هێزی خۆپاراستن بایه، داعش نه‌یده‌توانی بچێته ناو شه‌نگاله‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌کینه‌یه‌کی بچووکی گه‌ریلا توانی به‌ره‌نگاری هێرشی داعش ببێته‌وه و رایبوهستێنێت، گه‌نجانی ئێزیدی و هێزه‌کانی خۆ پاراستن ده‌یانتوانی به‌رگرییه‌کی به‌هێزتر بکه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا شه‌نگال خاوه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆی بایه، بڕیاری خۆڕاگری ده‌گرت و پێکێشی ده‌هێنا. ئه‌م راستییانه خوهسهربوونی شه‌نگال وه‌کو پێویستییه‌ک ده‌سه‌پێنن. له هه‌مان کاتدا، گه‌لی ئێزیدی خاوه‌ن بڕوا و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به خۆیه. گه‌لی ئێزیدی به درێژایی مێژوو تووشی زۆر فه‌رمان و ناعه‌داله‌تی بۆته‌وه. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه که گه‌لی ئێزیدی پێویستییان به خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و خوه‌سه‌ری هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێراق و PDK بیانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی به‌ر له 3ی ئابی 2014، ئه‌مه قابیلی قه‌بووڵ نییه. ئه‌و چه‌مکه‌ی که ده‌ڵێت با من به سه‌ر هه‌موو شوێنێکدا زاڵ بم، چه‌مکێکی راست نییه. ئه‌مه له کاتێکدایه که نه‌ک ته‌نیا شه‌نگال و ئێزیدخان، به‌ڵکو له هه‌ر هه‌رێمێکی عێراق و فیدراسیۆنی باشووری کوردستان پێویست به دیموکراسی هه‌رێمی هه‌یه. هه‌رێمه‌کان، شاره‌کان، کۆمه‌ڵگاکان، باوه‌ڕه ئایینییه‌کان پێویسته بتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ئه‌مه پێویستییه‌کی چه‌مکی سیاسه‌تی دیموکراتییه. ئۆتۆنۆمییه‌کان (هه‌رێمه خۆسه‌ره‌کان) و دیموکراسییه هه‌رێمییه‌کان به واتای دابڕان نایێن، به‌ڵکۆ ده‌بنه زه‌مینی یه‌کێتییه‌کی به‌هێزتر. پێویسته هه‌موو هێز و لایه‌نی سیاسی کوردی پشتیوانی له‌م داخوازییه‌ی ئێزیدییه‌کان بکه‌ن. له سه‌رۆی هه‌مووشیانه‌وه PDK له رووی ئه‌خلاقی و ویژدانی و سیاسییه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا به‌رپرسیاره. گه‌لی ئێزیدخان داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌که‌ن. نایه‌نه‌وێت هیچ هێزێکی سیاسی یان حکوومه‌تێکی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌یان ببات. ئێمه پشتگیری له‌م داواکارییه‌ی گه‌لی ئێزیدخان ده‌که‌ین. گوتنی “با له شه‌نگال ده‌رکه‌ون” دێته واتای “با شه‌نگال خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نه‌بێت”. واتاکه‌ی ئه‌مه‌یه. ئه‌وه‌ش گوتارێکی راست نییه. له بنه‌ڕه‌تدا، هه‌ڵوێستی راست و ویژدانی و ئه‌خلاقی و دیموکراتی ئه‌وه‌یه که عێراق و PDK ده‌ست له‌م جۆره خۆسه‌پاندنانه هه‌ڵگرن. هاوڵاتى: له‌ماوه‌ى رابردوودا دوو کادرى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له شاخى ئه‌زمه‌ر له سلێمانى بوونه قوربانى؟ پێتانوایه که‌سانێک هه‌ن هاوکارى هه‌واڵگرى میتى تورکیان کردووه و زانیاریان پێداون؟ جه‌میل بایک: مسۆگه‌ر که‌سانێک هه‌ن که له شه‌هاده‌تی ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌دا هاوکاری میتی تورکیایان کردووه. ئه‌گینا ئه‌نجامدانی هێرشێکی وه‌ها مومکین نه‌ده‌بوو. ئه‌و ههڤاڵنه ته‌نیا پێنج خوله‌ک دوای گه‌یشتنیان به ئه‌زمه‌ر شه‌هید ده‌کرێن. وادیاره هه‌ر له‌و کاته‌وه که له ماڵ ده‌رده‌که‌ون ده‌که‌ونه ژێر چاودێری و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به ئه‌زمه‌ڕ هێرش ده‌کرێته سه‌ریان. له هه‌رێمی دوور له شه‌ڕ ئه‌گه‌ر به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هێرش بکرێته سه‌ر که‌سێک یان شوێنێک، ئه‌مه زانیاری سیخوڕی هه‌رێمی له‌پشته‌وه‌یه. به هۆی ئه‌زموونی شه‌ڕه‌وه ده‌زانین که ئه‌م جۆره هێرشانه چۆن ده‌کرێن. پێشتریش له قه‌ندیلدا چه‌ند هه‌ڤاڵێکمان به هۆی زانیاری هه‌رێمییه‌وه بوونه‌ته ئارمانجی هێرشی ئه‌م جۆره فڕۆکانه و شه‌هید کراون. له بادینانیشدا هێرشی به هه‌مان شێوه کراون. لێکۆڵینه‌وه‌مان له سه‌ر ئه‌م رووداوانه به‌رده‌وامن و له هه‌ندێکیاندا گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامی کۆنکرێت. ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه ٤٧ ساڵه له ناو شه‌ڕداین و له‌نزیکه‌وه به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌کان ده‌که‌ین. له‌م رووه‌وه له چۆنیه‌تی و ئه‌گه‌ره‌کانی کارکردنی میت له‌م هه‌رێمانه‌دا ئاگادارین. هه‌ر گرێ‌دراو به ئه‌م پرسیاره‌ی به‌ڕێزتان پێویسته جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه بکه‌مه‌وه که میت له باشووری کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی جیددی کاری رێکخستنی ده‌کات. هه‌ندێک له‌م کاره رێکخستنیانه به ئاگاداری ده‌زگا ئیستیخباراتییه‌کانی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌ندێکیشیان به شاراوه‌یی ده‌کرێن. هه‌ندێک خائینیش هه‌ن که خۆیان بۆ پاره ده‌فرۆشن. ئه‌مه راستییه‌کی تاڵه به‌ڵام که‌سانی وا بوونیان هه‌یه. هاوڵاتى: به‌هۆى بۆردومانى تورکیا بۆسه‌ر شه‌نگال زه‌رده‌شت شه‌نگالى و چه‌دن که‌سێکى دیکه بوونه قوربانى؟ قسه‌تان چییه له‌وباره‌یه‌وه؟ جه‌میل بایک: کۆمه‌ڵکوژکردنی زه‌رده‌شت شه‌نگالی و هه‌ڤاڵه‌کانی ده‌توانێت چ په‌یامێکی بۆ ئێمه هه‌بێت؟ له‌وه زیاتر که په‌یامێک بۆ ئێمه‌ی تیا هه‌بیت، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاشکرایه دژ به‌و که‌سانه‌ی که خوازیار و خه‌باتکاری ژیانێکی ئازاد و دیموکراتین له شه‌نگال. له شه‌نگالدا هه‌ندێک سیخۆڕ و خائین و خۆ فرۆش هه‌ن که هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌که‌ن راسته، هێرشه‌که به رێگه‌ی فڕۆکه‌ی جه‌نگی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه پێک هات، به‌ڵام له شه‌نگالدا هه‌ندێک سیخۆڕ و خائین و خۆ فرۆش هه‌ن که هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌که‌ن. ئه‌مانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ن که ده‌ڵێین هۆکاری هێرشه‌کانی سه‌ر شه‌نگال هه‌بوونی پ.ک.ک یه. ده‌یانه‌وێت به ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه له شه‌نگال بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری شه‌نگال و گه‌لی شه‌نگال دا ناکۆکی دروست ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان YBŞ و گه‌لی شه‌نگالدا ناکۆکی دروست ببێت. ده‌یانه‌وێت ئه‌و که‌سانه‌ی که رێبازی ئایدیۆلۆژی و سیاسی رێبه‌ر ئاپۆیان په‌سند کردووه مه‌جبووری پاشه‌کشه بکرێن. گه‌لی شه‌نگال ده‌بێ چی بکات؟ ته‌سلیمی ئه‌و که‌سانه ببێت که نه‌یانپاراست و تووشی جینوسایدیان کرد؟ ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت کاریگه‌ری رێبازی ئایدیۆلۆژی-سیاسی رێبه‌رئاپۆ له شه‌نگالدا نه‌مێنێت تێڕوانینی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ گه‌لی ئێزیدی له شه‌نگال. به گوێره‌ی ئه‌م خائینانه گه‌لی ئێزدی وه‌ک مه‌ڕ و مێگه‌له و پێویسته که‌سێک لێیان بخوڕێت. به‌ڵام گه‌لی ئێزیدی گه‌لێکی زانایه و دڵسۆزی هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له جینوساید پاراستیان. به شه‌هید کردنی زه‌رده‌شت شه‌نگالی ویستیان ئه‌و په‌یامه بده‌نه هاوبیرانی شه‌هید زه‌رده‌شت که ئێوه له شه‌نگالدا مافی ژیانتان نییه. ئه‌مه‌ش زیاتر لهوهکی که په‌یامی ده‌وڵه‌تی تورکیا بێت په‌یامی به‌کرێگیراوه‌کانی تورکیایه. هاوڵاتى: تا ئێستاش ده‌یان باره‌گاى سه‌ربازى تورکیا له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه‌و ده‌یان کیلۆمه‌تر هاتونه‌ته ناو خاکى باشوورى کوردستان؟ پارتى دیموکراتى کوردستان(PDK) به فه‌رمى ده‌ڵێن بیانووه‌که‌یان بوونى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که)، ئێوه ده‌ڵێن چى له‌وباره‌یه‌وه؟ جه‌میل بایک: ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێین هۆکاری هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ لێره و له‌وێ هه‌بوونی پ.ک.ک یه ره‌وایه‌تی ده‌ده‌ن به‌م هێرشانه. به‌م شێوه‌یه، به زانابوون بێت یان بێ زانابوون، ده‌بنه ئامرازێک بۆ سیاسه‌تی .دوژمنکارانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا دژ به گه‌لی کورد. هه‌ر که‌سێک که تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی به‌ڕێوه‌ببات دوژمنانی گه‌لی کورد هێرش ده‌که‌نه سه‌ری. جا ئه‌و که‌سه چ ناسنامه‌یه‌کی هه‌یه زۆر گرنگ نییه. به لای دوژمنه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه تێکۆشه‌ری رێگای ئازادی و دیموکراسی بێت. له زۆر شوێنی باشووری کوردستان باره‌گای سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورکیا دامه‌زراوه. ئه‌مانه بۆچی مۆڵه‌تیان پێی دراوه؟ باره‌گا سه‌ربازییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له بهعشیقا چ ده‌که‌ن؟ ئێراق ده‌ڵێت که پێویسته ئه‌م باره‌گایانه هه‌ڵگیرێن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت که من لێرانه ده‌رناکه‌وم. له سوریاش زۆر شوێنی داگیر کردووه، ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر له‌م شوێنانه‌ی داگیرمان کردووه ده‌رکه‌وین پارێزگای هاتای(HATAY) له ده‌ستمان ده‌چێت، تورکیامان له‌ده‌ست ده‌چێت. ده‌وڵه‌تی تورکیا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی سه‌ر له نوێ داڕشتۆته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌م سیاسه‌ته، پاراستنی تورکیا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێده‌کات. له تورکیا زیهنییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی دژه کورد و داگیرکه‌ر و فراوانخواز هه‌یه. ئه‌گه‌ر پ.ک.ک ش نه‌بایه، بیانۆیه‌کی دیکه‌یان بۆ فراوانخوازی و داگیرکاری ده‌دۆزییه‌وه. له خۆیدا، بۆ داگیرکردنی که‌رکووک و موسڵیش بیانووه‌که‌یان ئاماده‌یه. گوایه هاوڕه‌گه‌زه‌کانیان له‌وێن. له روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیادا کورد گه‌لێکه که پێویست ده‌کات هه‌رچی زووتره هه‌بوونی بسڕدرێته‌وه. سه‌باره‌ت به رۆژئاوای کوردستان گوتیان که ” ئێمه رێگه ناده‌ین کۆریدۆرێکی (رێڕه‌و) کوردی دروست بکرێت “ و ده‌ستیان به داگیرکاری کرد. ئه‌ردۆغان بۆ خۆی گوتی که ” په‌یمانی لۆزان بۆ ئێمه مایه شکسته و ئێمه هێشتا خاکمان له ده‌ره‌وه‌ی میساقی میللی ماوه‌ته‌وه. “ تێناگه‌ین، سیاسه‌تمه‌دارانی باشووری کوردستان بۆ ئه‌مه نابینن و هه‌موو هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له هه‌موو شوێنێک ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌بوونی پ.ک.ک وه؟ ئه‌و هێرشانه ته‌نیا له دژی پ.ک.ک نین، له دژی هه‌موو کوردن. هێزی جینوسایدکار بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکاته سه‌ر کورد به‌رده‌وام له بیانۆیه‌ک ده‌گه‌ڕێت. ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ هێرشکردنه سه‌ر لیبیاش بیانۆیه‌کی دۆزیوه‌ته‌وه. هۆکاری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستانیش هه‌ر دوژمنایه‌تی کورده. که‌سێک که له‌مه تێنه‌گات له‌و دژایه‌تییانه‌ی که به‌رامبه‌ر به کورد ده‌کرێن تێناگات. ئه‌وانه‌ی که دۆست و دوژمنی خۆیان نه‌ناسن به‌رده‌وام تووشی شکست ده‌بن. هه‌ربۆیه، هۆکاری سه‌ره‌کی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا دوژمنایه‌تی کورد و کاره‌کته‌ری فاشیستی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه. پێویسته هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له کاتی ریفراندۆمه‌که‌ی ٢٠١٧ به بیر بهێنینه‌وه لێره‌دا پێویست ده‌کات هه‌ڵوێسته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له کاتی ریفراندۆمه‌که‌ی ٢٠١٧ به بیر بهێنینه‌وه. چۆن ده‌بێت هێزێکی سیاسی کوردی بۆ پاساوکردنی هێرشکاری بۆ سه‌ر کورد هه‌مان بیانووه‌کانی دوژمنانی کورد دووباره بکاته‌وه؟ ئه‌مه قابیلی قه‌بووڵ نییه. پێویسته هیچ سیاسه‌تمه‌دارێکی کوردی سه‌ر له گوتارێکی وه‌ها نه‌دات. دوژمنانی گه‌لی کورد بۆ هێرشکردنه سه‌ر کوردان به‌رده‌وام بیانوویه‌ک ده‌دۆزنه‌وه. ئه‌م بیانووانه به گوێره‌ی کات و شوێن ده‌گۆڕدرێن به‌ڵام گه‌وهه‌ری هه‌موویان یه‌که و ئه‌ویش دوژمنایه‌تی کورده.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم به‌شى یه‌که‌م جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى (ک.ج.ک) ئاماژه به‌وه ده‌دات که پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په) له لاوازترین قۆناغى ژیانیدایهو ده‌شڵێت:" ئه‌وه‌ی که AKP له کورسی ده‌سه‌ڵات بێنێته خواره‌وه نه پارته‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆیه و نه پارته‌که‌ی عه‌لی باباجان، به‌ڵکو تێکۆشانی هێزه دیموکراسیخوازه‌کان و له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه تیکۆشانی گه‌لی کورده". جه‌میل بایک له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا که له وێب سایتى هاوڵاتى له‌به‌شى یه‌که‌مى بڵاوده‌کرێته‌وه باس له سیاسه‌تى ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ى به‌رانبه‌ر به کوردى باکورى کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت:" یه‌که‌م هه‌نگاوی دوای داگیرکردنی شاره‌وانییه‌کان ئه‌وه بوو که هه‌موو کار و خه‌باتی که‌لتوور و زمانیان راگرت. هه‌موو هێما و ئاسه‌وارێکی کوردی یان له ناو برد، ته‌نیا کانالێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی به کوردی هه‌یه، ئه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه هێشتۆته‌وه که رای گشتی دونیای پێ بخه‌ڵه‌تێنن. ئه‌و کاناڵه‌ش شه‌و و رۆژ جوێن به تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کوردان ده‌دات هه‌روه‌ها بایک جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه که ئه‌ردۆغان له لایه‌که‌وه به گه‌لی تورک ده‌ڵێت که له هه‌ر خێزانێکدا لانی که‌م با 3 منداڵ هه‌بێت، با 5 منداڵ هه‌بێت. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له کوردستاندا سیسته‌می کۆنترۆڵکردنی زاوزێ پێشده‌خه‌ن و پێشیوایه" ئه‌مه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته. نایانه‌وێت که رێژه‌ی کورد له نفوسی گشتی تورکیادا به‌رزبێته‌وه. ده‌وڵه‌تی تورکیا ته‌نانه‌ت له‌م بابه‌ته‌شدا به زیهنییه‌تێکی جینوسایدییهوه نزیک ده‌بێته‌وه". ئه‌گه‌ر پ.ک.ک به تێکۆشانی خۆی ئه‌م دۆخه سیاسییه‌ی نهخولقاندبایه، کاریگه‌ری سیاسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا له‌م ئاسته‌ی ئيستادا نه‌ده‌بوو. گه‌لی باشووری کوردستان ئاگاداری ئه‌وه‌یه که پ.ک.ک تا چه‌نده ده‌وری هه‌بووه له ده‌سته‌به‌رکردن و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له عێراقدا. هه‌موو که‌سێکیش ئه‌و راستییه ده‌زانێت که رێبازی ئایدیۆلۆژی و سیاسی رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی هێزی سیاسی کورده له رۆژئاوای کوردستان و له سوریادا هاوڵاتى: تورکیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر پارتى کرێکارانى کوردستان، هۆکار چییه؟ پێتانوایه تاچه‌ند پارتى کرێکارانى کوردستان کاریگه‌رى له‌سه‌ر پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان هه‌یه؟ جه‌میل بایک: ده‌توانرێت له چه‌ند ره‌هه‌نده‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه. چونکه زۆر گشتی یه و پێویستی به وڵامێکی دوور و درێژهه‌یه. هه‌ربۆیه به کورتیش بێت وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه. ده‌توانم بڵێم که ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌موو سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی خۆی له سه‌ر بنه‌مای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌ی پ.ک.ک داڕشتووه. به ته‌نیا ئه‌م راستییه ده‌توانێت دۆخی گشتی و ئاستی تێکۆشانی پ.ک.ک نیشان بدات، ده‌سه‌ڵاتی تورکیا هه‌ڵده‌ستێت و داده‌نیشێت هه‌ر باسی پ.ک.ک ده‌کات.هه‌موو که‌سێک شاهیدی ئه‌و هێرشانه‌یه که ده‌کرێنه سه‌ر گه‌لی کورد و هێزه سیاسیه دیموکراسیخوازه‌کان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که بۆچوونێکی ئه‌رێنی یان بۆ پرسی کورد هه‌یه. ئه‌م هێرشانه‌ی ئێستا ئاستی ساڵه‌کانی ١٩٩٠ی تێپه‌ڕ کردووه، ئه‌مه‌ش هێز و کاریگه‌ری پ.ک.ک نیشان ده‌دات، ده‌وڵه‌تی تورکیا له به‌رئه‌وه‌ی که له‌م کاریگه‌رییه ده‌ترسێت به‌رده‌وام هێرش ده‌کات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا له بواری سیاسی‌دا له سه‌ر دۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه زاڵ بوایا، ئه‌م هه‌موو هێرشکارییه‌ی ئه‌نجام نه‌ده‌دا. هه‌روه‌کو ئاشکرایه، رێبازی ئایدیۆلۆژی-سیاسی رێبه‌ر ئاپۆ له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و له ناو کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا به کاریگه‌رترین رێبازه، ئه‌گه‌ر کورد هه‌ندێک ده‌سکه‌وتی هه‌یه و کاریگه‌ری سیاسی کورد روو له زیاد بوونه، ئه‌و که‌ش و هه‌وا سیاسییه‌ی که به هۆی تێکۆشانی پ.ک.ک وه هاتۆته ئاراوه گه‌وه‌رترین ده‌وری هه‌بووه له ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌دا. ئه‌گه‌ر پ.ک.ک به تێکۆشانی خۆی ئه‌م دۆخه سیاسییه‌ی نهخولقاندبایه، کاریگه‌ری سیاسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا له‌م ئاسته‌ی ئيستادا نه‌ده‌بوو. گه‌لی باشووری کوردستان ئاگاداری ئه‌وه‌یه که پ.ک.ک تا چه‌نده ده‌وری هه‌بووه له ده‌سته‌به‌رکردن و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له عێراقدا. هه‌موو که‌سێکیش ئه‌و راستییه ده‌زانێت که رێبازی ئایدیۆلۆژی و سیاسی رێبه‌ر ئاپۆ سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی هێزی سیاسی کورده له رۆژئاوای کوردستان و له سوریادا. ئه‌وه راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که تێکۆشانی ٤٧ ساڵه‌ی پ.ک.ک کاریگه‌ری چاره‌نووسسازی هه‌بووه له‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که له رۆژئاوای کوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه. هه‌ربۆیه که گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوای کوردستان وێنه و ئاڵای رێبه‌ر ئاپۆ به‌رز ده‌کاته‌وه. پ.ک.ک ده‌ورێکی زۆری هه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئیعتباری (قورسایی، سه‌نگ، گرانایی) سیاسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا. هه‌روه‌ها رێبازی ئایدیۆلۆژی رێبه‌ر ئاپۆ و تێکۆشانی پ.ک.ک له نێو گه‌لانی دونیاشدا خاوه‌ن ئیعتبارێکی زۆر بڵنده. ئێدی گه‌لانی دونیا، چینه ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تکێشه‌کان و هه‌روه‌ها ژنان له رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ به خاوه‌ن ده‌رده‌که‌ون. ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نیا کاریگه‌ری پ.ک.ک ی زیاد کردووه به‌ڵکۆ ئیعتباری کوردی له هه‌موو جیهاندا به‌رزکردۆته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش هێز ده‌به‌خشێته تێکۆشانی کورد به گشتی. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئاستی تێکۆشانی ئازادیخوازی ژنان له جیهاندا بڵندتر ده‌بێته‌وه و سه‌ده‌ی ٢١له وه‌کو سه‌ده‌ی ژنان به ناو ده‌کرێت له‌مه‌دا کاریگه‌ری ئایدیۆلۆژیای رێبه‌ر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان و به پراکتیزه کردنی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه له لایه‌ن ژنانی کورده‌وه زۆر مه‌زنه. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو کورد مایه‌ی شه‌ره‌ف و سه‌ربه‌رزییه. ته‌ڤگه‌رێکی سیاسی که خاوه‌ن تێکۆشانێکی وه‌ها کاریگه‌ر بێت، بێگومان دۆست و دوژمن به جیددی وه‌ریده‌گرێت. له لایه‌که‌وه گه‌لان، هێزه دیموکراسی خوازه‌کان و ژنانی ئازادیخواز به دڵسۆزییه‌وه نزیکی ده‌بنه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دوژمنانی کورد و هێزه دژه دیموکراسییه‌کان هێرشی ده‌که‌نه سه‌ر. ئه‌مه‌ش تێکۆشانێکی جیددی ده‌هێنێته ئاراوه. بێگومان ئاستی هێرشه‌كان زۆرن. ئه‌مه‌ش له ده‌وری مێژوویی پ.ک.ک و مه‌زنایه‌تی تێکۆشانه‌که‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی که AKP له کورسی ده‌سه‌ڵات بێنێته خواره‌وه نه پارته‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆیه و نه پارته‌که‌ی عه‌لی باباجان، به‌ڵکو تێکۆشانی هێزه دیموکراسیخوازه‌کان و له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه تیکۆشانی گه‌لی کورده هاوڵاتى: چه‌ند پارت و گروپێک له حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په) جیابونه‌ته‌وه؟ تا چه‌ند رۆڵى ده‌بێت له لاوازکردنى ئه‌ردۆغان و پارته‌که‌ى له تورکیادا؟ ئایا سوودى بۆ کورد هه‌یه له باکوردى کوردستان؟ جه‌میل بایک: دامه‌زراندنی ئه‌م پارتییانه به‌و واتایه نایه‌ت که ئه‌ردۆغان تووشی هه‌ڵوه‌شانه‌وه بووه و ده‌روخێت. بێگومان ده‌رکه‌وتنی پارتی نوێ له نێو AKPوه ئه‌و حیزبه تا راده‌یه‌ک لاواز ده‌کات. له خۆیدا، مانه‌وه‌ی AKP به‌نده به راگرتنی هاوسه‌نگی سیاسی له نێو خۆی تورکیادا. ئه‌گه‌ر پشتیوانی دوژمنانی کورد و هێزه دژه-دیموکراسییه‌کان نه‌بێت، AKP ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستێت. AKP ئێستا هیج جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ MHP و ئهرگهنهکۆنهکاندا نییه. له سایه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌ردۆغاندایه که ئه‌م هێزانه توانییویانه بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی تورکیادا تا ئه‌م راده‌یه‌ی ئێستا له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا جێگای خۆیان بکه‌نه‌وه. ئه‌م هێزه دژ-کورد و دژ-دیموکراسییانه له هیچ قۆناخێکی مێژووی تورکیادا کاریگه‌رییه‌کی وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان نه‌بووه. AKP ، ههروهکوههموو ده‌سه‌ڵات و حیزبه فاشیسته‌کانی دیکه، هه‌وڵ ده‌دات که به بڵندکردنی ئاستی شۆڤنیزم له سه‌ر پێی بمێنێته‌وه. هه‌ربۆیه دوژمنایه‌تی کورد و سیاسه‌تی شه‌ڕ له لووتکه‌دا په‌یڕه‌و ده‌کات. به هیچ شێوه‌یه‌کی دی شانسی مانه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات نییه. له‌م رووه‌وه AKP له لاوازترین قۆناغی ژیانی خۆیدایه. ئه‌وه‌ی که بۆته هۆکاری ئه‌م لاوازییه‌ش تێکۆشانی گه‌لی کورد و هێزه دیموکراسیخوازهکانه. ئه‌وه‌ی که AKP له کورسی ده‌سه‌ڵات بێنێته خواره‌وه نه پارته‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆیه و نه پارته‌که‌ی عه‌لی باباجان، به‌ڵکو تێکۆشانی هێزه دیموکراسیخوازه‌کان و له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه تیکۆشانی گه‌لی کورده. رێبه‌رئاپۆ تیشک ده‌خاته سه‌ر گرنگی تێکۆشان له پێناو نیشتمانێکی ئازاد و دیموکراتی. گرنگ ئه‌وه نییه که چه‌ند منداڵ هه‌بن، گرنگ ئه‌وه‌یه که وڵاتێکی ئازاد بۆ منداڵان بونیاد بنێن. لێره‌دا به‌رپرسیارێتییه‌کی وه‌ها ده‌که‌وێته سه‌رشانی هههموو دایکان و باوکان و هه‌موو گه‌لی کوردستان هاوڵاتى: پلانى رێگریکردن له خێزانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ى بوونى له‌دایک بوون سنورداربکرێ تا چه‌ند دژایه‌تییه بۆ که‌مبونى ژماره‌ى کوردان له باکورى کوردستان؟ جه‌میل بایک: له‌م بابه‌ته‌دا سیاسه‌تی زۆر سه‌رنجراکێش له تورکیادا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئه‌ردۆغان له لایه‌که‌وه به گه‌لی تورک ده‌ڵێت که له هه‌ر خێزانێکدا لانی که‌م با 3 منداڵ هه‌بێت، با 5 منداڵ هه‌بێت. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له کوردستاندا سیسته‌می کۆنترۆڵکردنی زاوزێ پێشده‌خه‌ن. ئه‌مه سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته. نایانه‌وه‌ێت که رێژه‌ی کورد له نفوسی گشتی تورکیادا به‌رزبێته‌وه. ده‌وڵه‌تی تورکیا ته‌نانه‌ت له‌م بابه‌ته‌شدا به زیهنییه‌تێکی جینوسایدییهوه نزیک ده‌بێته‌وه. رێبه‌ر ئاپۆ له‌م بابه‌ته‌دا به‌م شێوه‌یه بانگ له دایکان و باوکانی کوردستان ده‌کات: ”راسته ئێوه منداڵ دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و وڵاته‌ی ئێوه به‌ڵێنی به منداڵه‌کانتان ده‌ده‌ن چۆن وڵاتێکه؟ ئه‌و منداڵانه‌ی که دێنه دونیا پێویستییان به وڵاتێکی ئازاد و دیموکراتی هه‌یه“ . لێره‌دا رێبه‌رئاپۆ تیشک ده‌خاته سه‌ر گرنگی تێکۆشان له پێناو نیشتمانێکی ئازاد و دیموکراتی. گرنگ ئه‌وه نییه که چه‌ند منداڵ هه‌بن، گرنگ ئه‌وه‌یه که وڵاتێکی ئازاد بۆ منداڵان بونیاد بنێن. لێره‌دا به‌رپرسیارێتییه‌کی وه‌ها ده‌که‌وێته سه‌رشانی هههموو دایکان و باوکان و هه‌موو گه‌لی کوردستان. کاتێک که هه‌ستێکی به‌رپرسیارێتی به‌م شێوه‌یه بونیاد نرا، ئێدی ئه‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌کان ده‌مێنێته‌وه که بڕیاربده‌ن ئاخۆ چه‌ن منداڵ هه‌بن. ئێمه هه‌روه‌کو چۆن له دژی ئه‌وه‌ین که ده‌وڵه‌ت خۆی تێکه‌ڵی هه‌موو لایه‌نێکی ژیانی کۆمه‌ڵگا بکات، پێمان راست نییه که خۆمانیش له‌م بواره‌دا ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ین. له خۆیدا، ئێمه له دژی چه‌مکی ده‌وڵه‌تین. چونکه ده‌وڵه‌ت به لای ئێمه‌وه، ئامرازێکی مژووکداری و چه‌وسانه‌وه‌یه. به‌ره‌و سه‌رده‌مێک هه‌نگاو ده‌نێن که تیایدا ده‌وڵه‌ت نامێنێت یان زۆر که‌مڕه‌نگ ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی ئێمه به بنه‌مای وه‌رده‌گرین ئه‌وه‌یه که گه‌ل بتوانێت له ده‌روه‌ی ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌کی دیموکراسی و کۆنفیدراڵی خۆی به‌ڕێوه ببات، له‌و بڕوایه‌داین که سه‌باره‌ت به هه‌ژماری منداڵان، بڕیار ته‌نیا به ده‌ستی پیاوه‌وه نه‌بێت، به‌ڵکو له‌م بواره‌دا پێویسته ژن و پیاو پێکه‌وه بڕیار بده‌ن. بێگومان ئیراده و بڕیاری ژن له هه‌موو شتێک گرینگتر و سه‌ره‌کی تره. سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به کورد نه‌ک ته‌نیا بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان به‌ڵکو بۆ هه‌موو کورد جێگای مه‌ترسییه. ئه‌و سیاسه‌ته بۆ باشووری کوردستانیش زۆر مه‌ترسی دروست ده‌کات. له دۆخی ئێستادا، له به‌رئه‌وه‌ی که له به‌رامبه‌ر پ.ک.ک شه‌ڕ ده‌که‌ن، به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ باشووری کوردستان ناکه‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان هاوڵاتى: پێتانوایه ئه‌ردۆغان ته‌نها دژى کورده له باکورو رۆژئاواى کوردستان یان هه‌مان بۆچونیان به‌رانبه‌ر باشوورى کوردستان(هه‌رێمى کوردستان) هه‌یه؟ جه‌میل بایک: سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به کورد نه‌ک ته‌نیا بۆ باکوور و رۆژئاوای کوردستان به‌ڵکو بۆ هه‌موو کورد جێگای مه‌ترسییه. ئه‌و سیاسه‌ته بۆ باشووری کوردستانیش زۆر مه‌ترسی دروست ده‌کات. له دۆخی ئێستادا، له به‌رئه‌وه‌ی که له به‌رامبه‌ر پ.ک.ک شه‌ڕ ده‌که‌ن، به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ باشووری کوردستان ناکه‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان. به‌ڵام ئه‌ردۆغان له لێدوانه‌کانیدا شتێکی درکاند. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که وتی: ”ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له باکووری عێراق کردمان له باکووری سوریا دووباره‌ی ناکه‌ینه‌وه“. واتای ئه‌م وتنه چییه؟ واتاکه‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌رکاتێک هه‌لێکیان بۆ ره‌خسا ئه‌م هه‌ڵه‌یه سه‌ره‌ڕاست ده‌که‌نه‌وه. واتا هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له باشووری کوردستاندا له‌ناو ده‌به‌ن. هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆغان و AKP له کاتی ریفراندۆمه‌که‌ی ساڵی 2017دا چی بوو؟ مه‌گه‌ر له سه‌ر سنوور مانۆڕی سه‌ربازی نه‌کرد و نه‌یگوت نانتان لێی ده‌بڕین؟ هه‌ر ئێستا نزیکه‌ی 20 بنکه و باره‌گه‌ی له‌شکه‌ری له باشوور هه‌یه، ده‌زگای هه‌واڵگری میت خۆی له باشووردا رێکخستووه و چالاکی هه‌یه، ئایا له‌و شوێنانه‌ی که له سوریا داگیری کردووه ده‌رده‌که‌وێت؟ بۆ خۆیان ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر له ئیدلیب و عه‌فرین ده‌ربکه‌وین پارێزگای هاتای(HATAY) مان له ده‌ست ده‌چێت. وابڕوات سبه‌ی هه‌مان قسه بۆ باشووریش ناکه‌ن؟ واته، ناڵێین: ئه‌گه‌ر له باشوور ده‌رکه‌وین، جۆله‌مێرگ و شرنا‌خ و وان و دیاربکرمان له ده‌ست ده‌رده‌چێت؟ له باکووری کوردستاندا سیاسه‌تێکی به ته‌واوی دژه کورد په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. ده‌یانه‌وێت کورد جینوساید بکه‌ن. ده‌یانه‌وێت کوردستان بکه‌نه جێگایه‌ک بۆ به‌ربڵاوبوونه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وایه‌تی تورک. ئه‌مه راستییه‌کی حاشهههڵنهگره. شاره‌وانییه‌کانی داگیرکرد. یه‌که‌م هه‌نگاوی دوای داگیرکردنی شاره‌وانییه‌کان ئه‌وه بوو که هه‌موو کار و خه‌باتی که‌لتوور و زمانیان راگرت. هه‌موو هێما و ئاسه‌وارێکی کوردی یان له ناو برد، ته‌نیا کانالێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی به کوردی هه‌یه، ئه‌وه‌شیان بۆ ئه‌وه هێشتۆته‌وه که رای گشتی دونیای پێ بخه‌ڵه‌تێنن. ئه‌و کاناڵه‌ش شه‌و و رۆژ جوێن به تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کوردان ده‌دات، ئه‌و رادیۆیه‌ی که کاتی خۆی له به‌غداده‌وه به زمانی کوردی پرۆگرامی بڵاو ده‌کرده‌وه سه‌دان جار له‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه کوردییه‌ی AKP کوردانه‌تر بوو. له په‌رله‌مانی تورکیادا که‌س بۆی نییه بلێی "کوردستان" یان "پارێزگا کوردنشینه‌کان". هه‌ر زوو سزای دیسیپلینی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، هه‌ر پارلهمهنتارێک وا بڵێت بۆ ماوه‌یه‌ک له مه‌جلیس دووری ده‌خه‌نه‌وه. ئێدی چی له‌مانه زیاتر که بیسه‌لمێنێت AKP دوژمنی کورده؟ یان ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین با بێت هه‌موو باشوور داگیر بکات و ئه‌وجا بۆمان ده‌رکه‌وێت که دوژمنی کورده؟ نه‌ک ته‌نیا کورد، هه‌موو هێزێکی سیاسی پێویسته ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتی AKP باش بناسێت. ئه‌گینا په‌شیمان ده‌بنه‌وه و ئێدی ئه‌و پهشیمانییهش هیچ واتایه‌کی نابێت. پێویسته هه‌موو که‌سێک ئه‌م راستییه باش بزانێت که مه‌ترسیدارترین سیاسه‌ت، تێکه‌ڵاوکردنی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و دین په‌رستییه. AKP و ئه‌ردۆغانیش ئه‌م سیاسه‌ته به شێوه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدار په‌ره پێده‌ده‌ن. ده‌وڵه‌تی تورکیا تا ساڵی 2007 ئاماده نه‌بوو دان به باشووری کوردستاندا بنێت. له چاوپێکه‌وتنی 05.11.2007 له نێوان بۆش و ئه‌ردۆغاندا، بۆش گوتی که پ.ک.ک دوژمنی هاوبه‌شمانه. فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی به تورکیا دا. له‌وه‌به‌دوا بوو که ئێدی تورکیا دانی به باشووری کوردستاندا نا. ئه‌م دانپێدانانه‌ش کاتی بوو. هه‌رکاتێک هه‌لی بۆ بڕه‌خسێت ده‌ڵێت ”ئه‌م هه‌رێمانه له کاتی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا له ده‌ستمان چووه و له ئه‌ساسدا هه‌ر خاکی ئێمه‌یه“ هاوڵاتى: پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) له‌رووى سیاسییه‌وه چ ده‌ستکه‌وتێکى بۆ پارچه‌کانى دیکه‌ى کورد هه‌بووه؟ ئایا چ رۆڵێکتان له پاراستنى کوردان‌دا بووه؟ جه‌میل بایک: پ.ک.ک ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ر چوار به‌شی کوردستان هه‌بووه. ئه‌گه‌ر تێکۆشانی بێ پچڕانی 47 ساڵه‌ی پ.ک.ک نه‌بووایه، دۆخی کورد له هه‌ر چواربه‌شی کوردستان ئێستا زۆر نیگه‌تیف ده‌بوو. هه‌ر هێز یان مرۆڤێکی بێ لایه‌ن و راستی پارێز ده‌توانێت به ئاسانی ئه‌م حه‌قیقه‌ته ببینێت. له راستییدا، گه‌له‌که‌مان له‌هه‌ر چواربه‌شی کوردستان له ناخه‌وه هه‌ست به‌م راستییه ده‌کات. هه‌ربۆیه دڵسۆزییان بۆ پ.ک.ک هه‌یه. با زۆریش دوور نه‌چین، مه‌گه‌ر گه‌ریلاکانی HPG و YJA-STAR له پاراستنی که‌رکووک و مه‌خموور دا به‌رپرسیارێتی یان له ئه‌ستۆ نه‌گرت؟ ئه‌ی کێ بوو که گه‌لی ئێزیدی شه‌نگالی له جینوساید پاراست؟ ده‌وڵه‌تی تورکیا تا ساڵی 2007 ئاماده نه‌بوو دان به باشووری کوردستاندا بنێت. له چاوپێکه‌وتنی 05.11.2007 له نێوان بۆش و ئه‌ردۆغاندا، بۆش گوتی که پ.ک.ک دوژمنی هاوبه‌شمانه. فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی به تورکیا دا. له‌وه‌به‌دوا بوو که ئێدی تورکیا دانی به باشووری کوردستاندا نا. ئه‌م دانپێدانانه‌ش کاتی بوو. هه‌رکاتێک هه‌لی بۆ بڕه‌خسێت ده‌ڵێت ”ئه‌م هه‌رێمانه له کاتی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا له ده‌ستمان چووه و له ئه‌ساسدا هه‌ر خاکی ئێمه‌یه“. ره‌نگه گه‌لی باشووری کوردستان بڵێن هه‌ندێک هێز مۆڵه‌ت به تورکیا ناده‌ن ئه‌م کاره بکات. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین کاتێک که هه‌ل و مه‌رجی سیاسی گۆڕانی به سه‌ردا هات هه‌موو شتێک ده‌گۆڕدرێت. لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه که بتوانین وا بکه‌ین تورکیا واز له‌م خه‌ون و زیهنییه‌تی خۆی بهێنێت. ئه‌وه‌ی که کۆتایی به‌م خه‌ون و زیهنییه‌تی تورکیاش بهێنێت تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌ی پ.ک.ک یه. کاتێک که باس له ده‌سکه‌وتی سیاسی ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌سکه‌وت له ده‌وڵه‌تدا ببینینه‌وه ئه‌وه بۆچوونێکی زۆر رواڵه‌تی ده‌بێت. له بابه‌تی پرسی کورددا، گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وت خولقاندنی گه‌لێکه که له پێناو ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی دا تێکۆشان بکات. هه‌روه‌ها، له تاکه تاکه‌ی وڵاتانی هه‌رێمدا، و به گشتی له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناویندا بۆ پێشخستنی دیموکراسی هه‌نگاو بنرێت. له کاتی ئێستادا، له‌و وڵاتانه‌ی که کورد تیایدا ده‌ژین، کورد تا چه‌نده کاریگه‌ری له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته سیاسییه‌کان هه‌یه؟ ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تێکۆشانی پ.ک.ک رێگای له به‌رده‌م چ ده‌سکه‌وتی گرنگ کردۆته‌وه. بارودۆخی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی که کورد تیایدا ده‌ژیت شێوازی خه‌بات و تێکۆشانی کوردانی ئه‌و وڵاته دیاری ده‌کات. ئه‌مه شتێک نییه که گرێدراوی نیه‌ت و ویستی کوردان بێت. مه‌گه‌ر پ.ک.ک ئه‌وه ٢٠ ساڵه باسی ئاشتی ناکات، باسی چاره‌سه‌ری سیاسی ناکات؟ له سه‌ره‌تادا ره‌خنه‌مان لێی ده‌گیرا که بۆ هێنده باسی ئاشتی و چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌که‌ین. ئه‌وانه‌ی که ئێستا ده‌ڵێین با پ.ک.ک خه‌باتی سیاسی بکات، ئه‌و کاته ئێمه‌یان به‌وه تاوانبار ده‌کرد که ده‌ستمان له تێکۆشان به‌رداوه. ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌گه‌ر پ.ک.ک له ١ی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٠٤دا ، وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی بێ چاره‌سه‌ری ده‌وڵه‌تی تورکیا، جارێکی تر تێکۆشانی گه‌ریلایی ده‌ست پێنهکردبایه، فیدراسیۆنی باشووری کوردستان پارێزراو نه‌ده‌بوو. له که‌شی تێکۆشانێکی وه‌ها دا بوو که توانرا فیدراسیۆنی باشووری کوردستان بپارێزرێت. بێگومان له هێنانه ئاراوه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستاندا ره‌نج و تێکۆشان و قوربانیدانی گه‌لی باشوور نکۆڵی لێی ناکرێت و هه‌موو خاوه‌ن گرنگی تایبه‌تی خۆیانن. به‌ڵامی پێویسته کاریگه‌ری دیاری تێکۆشانی پ.ک.ک له سه‌ر ئه‌م ده‌سکه‌وتانه‌ش ببینرێت. ئێمه دوو جار هێزی گه‌ریلامان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیا پاشه‌کشه پێی کرد. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا له جیاتی چاره‌سه‌ری هه‌وڵی دا پاکتاومان بکات. قۆناخه‌کانی ئاگربه‌ستی وه‌کو قۆناخی ئاماده‌کاری بۆ پاکتاوکردنی پ.ک.ک گرته ده‌ست. ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌م راستییانه نه‌بینێت و ته‌نیا بڵێت با پ.ک.ک خه‌باتی مه‌ده‌نی بکات، وه‌کو ئه‌وه‌یه که بڵێت با پ.ک.ک ته‌سلیم بێت. با هه‌ر که‌سێک ئه‌م راستییه بزانێت: تێکۆشانی ئێمه باشووری کوردستان تووشی زووری و زه‌حمه‌تی ناکات. به پێچه‌وانه‌وه، تێکۆشانی ئێمه ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان ده‌پارێزێت. مه‌گه‌ر پێویسته پاکتاو ببین تا ده‌رک به‌م راستییه بکرێت؟ ئه‌م شێوازی ده‌رک و تێگه‌یشتنه‌ش تا چه‌ند شێوازێکی راست ده‌بێت؟ گوتنی ” با بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باکوور” دێیته چ واتایه‌ک؟ ئێمه هه‌میشه له باکوور هه‌بووین و باکوور گۆڕه‌پانی ئه‌ساسی تێکۆشانمان بووه. له باکووردا بوو که پ.ک.ک ده‌رکه‌وته مه‌یدانی خه‌بات و هه‌ر له‌وێش مه‌زن بوو و گه‌شه‌ی کرد. زۆر له مێژه که له هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیاش هه‌ین. ئێمه تازه نه‌هاتووینه‌ته ئه‌م شوێنانه. له ٨٠کانه‌وه ئێمه له هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیاین. واته ٢٣ تا ٢٤ ساڵ به‌ر له ساڵی ٢٠٠٣ ئێمه له هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیا بوونمان هه‌بووه. هه‌رێمه‌کانی پاراستنی میدیاش به‌شێکی خاکی کوردستانه. له لای ئێمه‌ی دابه‌شبوونی کوردستان به سه‌ر ٤ به‌شدا هیچ ره‌وایه‌تییه‌کی نییه. ئه‌مه له کاتێکدایه که هێزی گه‌ریلا له هه‌مان کاتدا هێزی خۆپاراستنی باشووری کوردستانیشه. ئه‌م راستییه له ساڵی ٢٠١٤دا به شێوه‌یه‌کی روون و ئاشکرا بینرا. سه‌رده‌مانێک پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردستان چیا و گوند و پێده‌شته‌کانی باکووری کوردستانیان به‌کار ده‌هێنا. هیچ که‌سێکیش به پێشمه‌رگه‌ی نه‌گوتووه که "ئێوه ئیشتان چییه لێره"؟ به پێچه‌وانه‌وه، پشتیوانیشیان لێی کردوون. پ.ک.ک و گه‌ریلا له هه‌ر کوێ ین پارێزگاری له ده‌سکه‌وته‌کانی کورد ده‌که‌ن. که‌س ناتوانێت بڵێت زه‌ره‌ر له ده‌سکه‌وته‌کانی کورد ده‌ده‌ن. با که‌س به زمان و بۆچوونی ده‌وڵه‌تی تورکیا یان هێزه بیانییه‌کان له گه‌ڵ گه‌ریلا و پ.ک.ک هه‌ڵسوکه‌وت نه‌کات. هاوڵاتى: میدیاى تورکیا به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌کات که پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) کوژراوى زۆریان لێکه‌وتووه‌ته‌وه به‌هۆى هێرشهکانیانهوهو تورکیا بۆ خۆیشى ئامارى کوژراوه‌کانى وه‌ک پێویست ئاشکرا ناکات؟ جه‌میل بایک: بێگومان له‌م شه‌ڕه‌دا له هه‌ر دوو لا زیان هه‌ن. چاپه‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئاماری کوژراوه‌کانی خۆی که‌م ده‌کاته‌وه و ئاماری زیان و خه‌ساره‌تی ئێمه زیاد ده‌کات. ئه‌مه‌ش دۆخێکه که مرۆڤ لێی تێده‌گات بۆ وا ده‌که‌ن. له خۆیدا، ئێمه چاوه‌ڕوانییه‌کی وه‌هامان نییه که ئامارێکی راستیش بده‌ن. له‌م دواییانه‌دا، له شه‌ڕی ئیدلیب دا زیاتر له 50 کوژراویان هه‌بوو، به‌ڵام ته‌نیا گوتیان که ٣٣ کوژراومان هه‌یه. گوتنێک هه‌یه که ده‌ڵێیت "ئه‌وه‌ی له شه‌ڕدا به‌ر له هه‌موو که‌سێک ده‌کوژرێت راستییه‌کانن". ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌وڵه‌تێکی شه‌ڕی تایبه‌ته و هێزێكی جینوسایدکاره. هه‌ر بوویه راستییه‌کانیش پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه. شه‌ڕی ده‌روونی به‌شی هه‌ره گرنگی شه‌ڕه تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیایه. وه‌کو نموونه، له‌م دواییانه‌دا دوو جار هێرشی ئاسمانی کرایه سه‌ر قه‌ندیل. گه‌ریلا هیچ خه‌سارێکی نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وان وایان راگه‌یاند که جارێک ٦ و جارێکیش ٩ گه‌ریلایان کوشتووه. له‌م رووه‌وه، پێویسته ئه‌وه بزانین که راگه‌یاندنه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هیچ کاتێک گوزارشت له راستییه‌کان ناکه‌ن. ئێمه‌ش له‌م شه‌ڕه‌دا خه‌ساره‌تمان هه‌یه. فه‌رماندارێتی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌موو ساڵێک ئاماری ئه‌م خه‌ساره‌تانه بڵاو ده‌کاته‌وه. له ساڵی ٢٠١٩دا ١٢٢٠ که‌س له هێزه‌کانی دوژمن کوژراون و ٤٥٦ هه‌ڤاڵی گه‌ریلاش شه‌هید بوون. له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا، ده‌وڵه‌تی تورکیا ئێدی راسته‌وخۆ ناکه‌وێته شه‌ڕه‌وه. هێزێکی وای نه‌ماوه که بێت راسته‌وخۆ شه‌ڕ بکات. زیاتر هێزی ئاسمانی به کار دێنێت. له‌م بابه‌ته‌شدا، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌زموون و تهگبیرهکانمان، ئاماری خهسارهتهکانمانیش که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌ربۆیه، به به‌راورد کردن له گه‌ڵ ساڵانی پێشوو، خه‌ساره‌تی گه‌ریلا له ساڵی ٢٠١٩دا زۆر که‌می کردووه. هاوڵاتى: تاچه‌ند هاوپه‌یمانێتى ئه‌که‌په‌و مه‌هه‌په رێگرى ده‌که‌ن له‌ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ست و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له تورکیادا؟ جه‌میل بایک: ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی و جینوسایدی AKP-MHP ده‌ڵێت تا گه‌ریلایه‌ک مابێت شه‌ڕی ئێمه به‌رده‌وامه ده‌بێت، هه‌مان ده‌سه‌ڵات ناهێڵێت که سیاسه‌تی مه‌ده‌نی و دیموکراتی هه‌ناسه بدات. به‌رده‌وام خه‌ریک زیندانیکردن و گوشار و سه‌رکوتکردنه. مه‌گه‌ر مرۆڤ ده‌توانێت له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ها دا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت؟ ساڵی رابردوو رێبه‌ر ئاپۆ رایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت ده‌توانین کێشه‌ی کورد له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا چاره‌سه‌ر بکه‌ین. پێشنیارێکی چاره‌سه‌ری خسته روو که زۆر واقیعبینانه و مه‌عقوول بوو. وه‌ڵامی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ئه‌م پێشنیاره به‌رده‌وامکردنی گۆشه‌گیری و داگیرکردنی سه‌رێکانی و گرێ سپی بوو. ده‌سه‌ڵاتی ئێستای تورکیا نزیک ئاشتی و چاره‌سه‌ری نابێته‌وه. ته‌نیا یه‌ک سیاسه‌ت په‌یڕه‌و ده‌کات: پاکتاوکردن. ئاگر به‌ست به ئارمانجی چاره‌سه‌ری سیاسی راده‌گه‌یه‌نرێت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاشتی به لایه‌ک، ته‌نانه‌ت هه‌بوونی کوردیش قه‌بوول ناکه‌ن. له دۆخێکی وه‌هادا بانگه‌وازیکردن بۆ ئاگربه‌ست دێته واتای چاو نوقماندن له راستیینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تورکیا. ئێمه زۆر جار ئاگربه‌ستمان راگه‌یاندووه و له پێناو چاره‌سه‌ری چاوپێکه‌وتنمان ئه‌نجام داوه. به‌ڵام هه‌موو که‌س ده‌زانێت که ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا چۆن هه‌ڵسوکه‌وتییان کردووه. ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت کێشه‌یه‌ک به‌ناو کێشه‌ی کورد هه‌بوونی نییه تو ده‌توانی چی له گه‌ڵدا چاره‌سه‌ر بکه‌ی؟! به‌رله هه‌موو شتێک پێویسته که هه‌بوونی کێشه‌یه‌ک به ناو کێشه‌ی کورد قه‌بووڵ بکه‌ن و ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری نیشان بده‌ن. ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری له سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڵگیرێت، هه‌بوونی کێشه‌یه‌ک به ناو کێشه‌ی کورد دانی پێدا بنرێت و ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری نیشان بدرێت، ئه‌و کاته بابه‌تی ئاگربه‌ستیش ده‌بێته مژاری باس و له پێناو چاره‌سه‌ریدا چاوپێکه‌وتنیش ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هیچ کام له‌م شتانه ناکرێت. رێبه‌ر ئاپۆ جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌م خۆی و هه‌م پ.ک.ک ئه‌وی که‌وتۆته سه‌ر شانیان ئه‌نجامیان داوه. کێشه‌که ئه‌وه نییه که ئێمه چی بکه‌ین یان چی نه‌که‌ین. کێشه‌که له سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووکه‌یی ئه‌و وڵاته‌دایه. له دۆخی ئێستادا، له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تورکیا جگه له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی هیچ بژارده‌یه‌کی دی له به‌رده‌مماندا نییه.
راپۆرتی: فۆکس نیوز وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا لەکاتێکدا ئابووریی جیهان تووشی شڵەژانێکی لەرزۆک بووەتەوە، کە سەرچاوەکەی هەرەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بووەتە هۆی ئەوەی پیشەسازی نەوت خستنەرووی زۆر زیاتر بێت، سعودیە رووسیا رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە و شیکەرەوانیس بە جەنگی نەوت ناوزەندی دەکەن. گرژییەکان هەفتەی رابردوو لەکاتی گفتوگۆکانی رێکخراوی ئۆپیک تەشەنەی سەند لەنێوان وڵاتانی هەناردەکەر لە ڤییەنا. لەکاتێکدا ئۆپیک پیشنیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی کرد لە مانگی نیسانەوە تا کۆتای ساڵ بۆ هەر ١٤ ئەندامەکەی، ئەمەش وەک هەوڵیک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو خستەنەرووە زۆرەی بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەڵەکەبووە، رووسیا ئاماژەی بەرەتکردنەوەی پێشنیارەکە کرد لە هەیینی رابردوودا - ئەمەش بڕیارێکی بوێرانە بوو کە بووە هۆی شۆککردنی کەرتی وزە. «رێککەوتنە شکستخواردووەکەی نێوان رووسیا و سعودیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئێمە لەناوەراستی جەنگێکی نرخداین، سعودیە داشکاندنی کردووە لە نرخەکانیدا بەسیوەیەکی بێهاوتا تا جەند بتوانێت بازارەکانی نەوت بەلای خۆیدا رابکیسێت ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی رووسیا زیانی پێ بگات و لەبەرئەوەی رازینەبوو بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان». دواتر سعودیە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا تەقەی خۆیکرد بە هەڵگیرسانی جەنگێکی نرخی بەوپێیەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی زیادکرد. شانشینی سعودیە لەپلانیدایە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی بگەیەنێتە ١٢،٣ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ مانگی داهاتوو، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی رێککەوتنی ئیستای ئۆپیک لە ٣١ی ئازاردا کۆتای پێ دێت. بەپێی رێککەوتنەکە، ریاز ماوەی سێ مانگە نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرهەمی بەرمیلی رۆژانەی هەیە. پاشەکشەی تەواوەتی لە دووشەممەی رابردوودا سەریهەلدا کاتیک نرخی نەوت یەک لەسەر سێ دابەزینی بەخۆیە بینی و گەیشتە ٣٠ دۆلار، ئەمەش گەورەترین دابەزینی نرخی نەوتە لەسەردەمی جەنگی کەنداوەوە لەساڵی ١٩٩١. هەرچەندە لە سێشەممەدا نرخی نەوت دیسان بەرزبوویەوە بۆ ٣٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. «ئەمە ئاماژەیە بۆ هەنگاوێکی سعودیە کە لە نرخی بازار دووردەکەوێتەوە و بەرەو پشکەکانی بازاڕ هەنگاو دەنێت لەکاتێکدا کە بازارەکان لە پاشکەشەدان بەهۆی کەمی خواست لەئەنجامی گەرمترین زستان لە بەشە باوکری جیهان و کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا»، کریس میجلی، سەرۆکی جیهانی شیکەرەوان لە کۆمپانیان گلۆباڵ پلاتس. میجلی وتیشی، «ئێمە لە دۆخێکی بیهاوتاداین کە تێیدا بازارەکان چاوەڕێی ئەوە دەکەن کام لایەن یەکەمجار چۆک دادەدات». ئەم کێشەیە راستەوخۆش ئابوری ئەمریکای راوەشاند. نرخی نەوتی ئەمریکا بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی کە کەمترین نرخە لە چوار ساڵی رابردوودا. «ئەمە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئابووری ئەمریکا بەڵام زیان دەگەیەنێت بە هەناردەکەرانی نەوت لەسەرتاسەری جیهان و ئەو وڵاتانەی پشتیان بەستووە بە هەناردەکەرانی نەوت بۆ پشتگیری دارایی و هاوکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا. رەنگە گاز هەرزانتر بێت بەڵام گەشەی ئابوری بەشێەوەیکی گشتی لەژێر مەترسیدایە»، کارن یەنگ، توێژەر لە پەیمانگەی ئەمەریکان ئیتەرپرایس وای وت. بەپێی وتەی جۆن وود، شارەزایەکی وزە و بەرگری رووسیا، زۆربەی هەنگاوەکانی مۆسکۆ ئاراستەی ئەمریکا دەکرێت و توورەییەکەی لەوێدا بەتاڵ دەکاتەوە. «رووسیا پشکی بازاڕەکانی لە بەرژەوەندی سعودیە و ئەمریکا لەدەستداوە و دەیەوێت زیانەکانی بوەستێنێت. جگەلەوەش رووسیا دەیەوێت سزای ئەمریکا بدات لەدەستێوەردانی لە پرۆژەی بۆرییە نەوتییەکانی کەدروستکراوە بۆ بێبەشکردنی ئۆکرانیاو پۆڵەندا، ئەوانیش نۆردستیرم ٢ و تورکستریمن»، وود وای وت. «بەررونی پوتن هەست دەکات، دوای چەند ساڵێک لە سزا ئابورییەکانی ئەمریکا، کە ئابوری رووسیا دەتوانێت بەرگەی جەنگێکی وزە بگرێت، ئامانجەکەی روونە: هێشتنەوەی پشکی بازاڕەکان و کەنەفت کردنی پیشەسازی نەوتی شەیڵی ئەمریکا». لەم هەفتانەی دوایشدا ئەمریکا چەند سزایەکی لاوەکیشی بەسەر کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسیدا سەپاند بۆ مامەڵەکردنی لەناو ڤەنزوێلای داتەپیو. «رووسیا ئەم جەنگە وزەیەی دەستپێنەکردووەئەگەر نەیزانیبێت ۆتاییەکەی بە کوێ دەگات»، وود وای وت. سەرەرای ئەمانەش، هەندێک شیکەرەوە باس لەوە دەکەن خۆسوورکردنەوەی مۆسکۆ دژی ریاز لەمێژە چاوەڕێی هاتنی دەکرێت. «گرژییەکانی نێوان سعودیە و رووسیا ماوەیەکی زۆەرە لە پەرەسەندندایە. پیوستییەکانی رووسیا و سعودیە بەلەسەرخۆیی جیاوازیان تێدەکەویت لەکاتی رێکەوتنەکەی ئۆپیک+ کە لە ٢٠١٦دا ئیمزاکرا»، ڤارشا کۆدیۆڤار، توێکەرەێکی شیکەرەوە لە دەزگای بەرگری دیموکراسی وای وت. «ئەو رێککەوتنە توانی هەماهەنگییەک بۆ نرخ دەستەبەر بکات بەڵام خواستی نرخی نەوتی سودیە و رووسیا جیاواز بوو». لەگەڵ ئەوەی سعودیە سوور بوو لەسەر کەمرکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنان، رووسیەکان تا دەهات دوودڵ تر دەبوون، کۆدیۆڤار ئاماژەی بەوەدا. «هەروەها ترسێکیش هەیە لە لەدەستدانی پشکی بازارەکان لە سعودیە، هەتا یاتر بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە، پشکی زیاتریان لەدەست دەردەچێت»، کۆدیۆڤار وای وت. کەواتە دۆخەکە بەرەو کوێ دەگات؟ «لەگەڵ ئەوەی خستنەڕووی نەوت زۆر زیاترە لە خواست، هیوای ئەوە دەخوازین کە کەمکردنەوەیەک رووبدات لە بەرهەمهێناندا. بەڵام بەهۆی ئەوەی سعودیە دەستیکردووە بە جەنگێکی نرخ کەمکردنەوەیەکی زەبەلاح روودەدات لە گەشە بۆ هەناردەکارەکانی سەرەکی نەوت»، کێن ماهۆنی، سەرۆکی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی ماهۆنی ئەوەی خستەڕوو. «لەلایەکی ترەوە، بۆ ئەو وڵاتانەی پشتیان بەستووە بە هەناردەکردنی نەوت، کیشەی تری ئابووری بەڕێوەیە بۆیان». لێکەوتە نەخوازراوەکانی جەنگی نەوت شیکەرەوانی خستووەتە دوو سەنگەری جیاوازەوە. «ئەمە نیگەرانییەکی کاتییە هەروەک ڤایرۆسی کۆرۆنا - هیچ جیاوازی نییە، پێموایە نابێت کێشە ئەگەر بەم قەیرانی نەوتەش بڵێین قەلەرەشێکی ترە و دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە زووتر لەوە تێدەپەڕێت کە بیری لێدەکەینەوە»، دان سیلیا شیکەرەوەی ئابوری وای وت. ئابوریناس تیم سیندەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە تەنها کاردناوەیەکی کاتییە و هەموومان پیشبینیمان دەکرد رووبدات» هەروەها هەر لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوبچێت، خواستی بازاڕ بۆ نەوت بەخێرایی دەگەڕێتەوە باری ئاسایی. هەرچەندە شیکەرەوانی تر جیاوازیان هەیە لەگەڵ ئەم بیروبۆچونەدا. شیکەرەوەیەکی کۆمپانیای گۆلدمان ساش جەختی لەوە کردەوە ئەگەری «چاکبوونەوەی بازاڕی نەوت خراپترە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ کاتیک لەم جۆرە جەنگە هەڵگیرسا، بەوپێیەی هاوشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی زۆری گەیاندووە بە خواستی نەوت»
حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران سازدانى ئارا ئیبراهیم مامۆستایه‌کى زانستى ئابوورى زانکۆى سلێمانى ده‌ڵێت دابه‌زینى نرخى نه‌وت کاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت و ده‌شڵێت:» حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران». دکتۆر خالید حه‌یده‌ر، مامۆستاى زانسته ئابوورییه‌کان له‌زانکۆى سلێمانى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات نابێت حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها پشت به‌داهاتى نه‌وت ببه‌ستێت، به‌ڵکو ده‌بێت که‌رته ئابوورییه‌کانى تر پشتى پێ ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى داهاته ناوخۆییه‌کانى زیاتر بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و مامۆستای زانستى ئابوورییه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کات له‌م کاته‌دا ته‌نها خه‌رجییه‌کانیان بۆ کاڵا پێویستییه‌کانى رۆژانه خه‌رج بکه‌ن و دووربکه‌ونه‌وه له‌کاڵا که‌مالییه‌کان تادۆخى ئابوورى هه‌رێم و عێراق یه‌کلاده‌بێته‌وه. هاوڵاتى: به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌دینارى عێراقى به‌رزبووه‌ته‌وه‌و له‌به‌رانبه‌ردا نرخى نه‌وت زۆر دابه‌زیوه؟ ئایا په‌یوه‌ندییه‌کى پێچه‌وانه له‌نێوان به‌هاى دراوه‌کان و نرخى نه‌وتدا هه‌یه؟ د.خالید حه‌یده‌ر: ئه‌و په‌یوه‌ندییه پێچه‌وانه‌یه که له‌نێوان نرخى دۆلار‌و نه‌وت، ئه‌گه‌ر سه‌یرى بازاڕى نێوده‌وڵه‌تى بکه‌ین، چونکه خه‌ڵک بینى نرخى نه‌وت و ئاڵتون ئه‌گه‌ر لهدابهزیندا بێت په‌ناده‌بات بۆ شتێکى دیکه کهنرخهکهى جێگیر بێت ئه‌وه‌ش وه‌ک دراوێکى نێوده‌وڵه‌تى دۆلارى ئه‌مه‌ریکییه‌و خواست له‌سه‌رى زیادده‌کات. لاى خۆمان ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه ئێستا بهنزیکهیى هاوشێوه‌یى ئه‌وه‌یه دابه‌زینى نرخى نه‌وت وایلێهاتووه، که بازرگانه‌کان و سه‌رمایه‌داران و ئه‌وانه‌ى کهههڵسوکهوتیان هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران و چین و وڵاتانى دیکه‌ى جیهاندا، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر کڕینى دۆلارى ئه‌مریکى، له‌ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانیشدا که‌متمانه نه‌ما به‌دینارى عێراقى، چونکه دۆخه‌که‌مان دۆخێکى تایبه‌تی هه‌یه‌و جگه له‌ڤایرۆسى کۆرۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وت، جگه له‌وه ئێمه له‌ناو ژینگه‌یه‌کى ئابووریداین کهگۆڕانێکى تر هه‌یه کهکاریگهره، په‌یوه‌ندییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداد، ئه‌مه‌ش واى لێکردووه بازرگان و وهبهرهێنهکانى خۆمان ئه‌وه‌نده متمانه‌یان به‌دینارى عێراقى نه‌بێت و ناجێگیرى و ناسه‌قامگیرى سیاسیی ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵک گومانى هه‌بێت متمانه‌ى نه‌بێت بهئابووریهکهى، بۆیه دراوه مهقبولهکه هه‌ڵده‌بژێرێت. هاوڵاتى: پێتانوایه ئێران دۆلار له‌هه‌رێمى کوردستان و عێراق ده‌کڕێت و ده‌یباته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى خۆى؟ د.خالید حه‌یده‌ر: تائه‌م ده‌قه‌یه‌ش خواستى ئێران له‌سه‌ر دۆلار به‌هۆى سزا ئابورییه‌کان کهسهپێندراوه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، وایلێده‌کات که په‌نابه‌رێت بۆ نزیکترین شوێن که‌عێراق و هه‌رێمى کوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ى وا‌بکات دۆلارى ده‌ستبکه‌وێت کهسودى هه‌بێت له‌جیاوازى بازاڕه‌کانى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ بازاڕه‌کانى ئێران لهدۆلاردا. بازرگانه ئێرانییه‌کان داواى خواست ده‌که‌ن و بازرگانه‌کانى خۆشمان ده‌یانه‌وێت قازانج بکه‌ن، به‌هۆى ئه‌و جیاوازیه‌ى که‌هه‌یه له‌نێوان نرخى دۆلار له‌عێراق و ئێران، ئه‌وانه‌ى که مامه‌ڵه به‌کڕین و فرۆشتنى دۆلار ده‌که‌ن له‌عێراق زۆر زیاتره له‌وانه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه. هه‌روه‌ها ترس له‌ئاینده‌ى ئابورى نادیار له‌م ناوچانه‌داو دۆخى تورکیاش له‌گه‌ڵ روسیا‌و سوریا ناجێگیره، هه‌ر که‌سێک له‌و وڵاتانه‌ى که ناسه‌قامگیرى تێدایه، کاربکات، واده‌کان داواى دۆلار بکه‌ن و خه‌زنى بکه‌ن، خواسته‌که واده‌کات دۆلاره‌که لاى خۆیان بهێڵنه‌وه. هاوڵاتى: نرخى زێڕ به‌رزبۆته‌وه له‌بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا، ئه‌مه په‌یوه‌ندییه‌کى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وتدا؟ یان په‌یوه‌ندییه‌که‌یان پێچه‌وانه نییه؟ د.خالید حه‌یده‌ر: نرخى نه‌وت کهزیادبکات، داهات زیاد ده‌کات و خه‌ڵک داهاتى باشتر ده‌بێت و خواستى له‌سه‌ر ئاڵتون زیاتر ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه که‌نرخى نه‌وت دابه‌زى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى ئاڵتون که‌مده‌بێته‌وه ده‌بێت نرخى هه‌رزان ببێت، یاخود که‌نرخى نه‌وت که‌مبوو، ئاستى بژێوى خه‌ڵک داده‌به‌زێت و خواست له‌سه‌ر کاڵاکان که‌مده‌بێته‌وه به‌گشتى و به‌تایبه‌ت زێڕ که شتێکى ناپێویستییه، به‌شێوه‌یه‌کى زانستییانه ده‌بێت دابه‌زێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستان حاڵه‌ته‌که‌مان تایبه‌ته‌و کۆمه‌ڵێک گۆڕاوى تر هه‌یه که رۆڵى هه‌یه بۆمان که‌کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر چالاکى و ژینگه‌ى ئابورى، بۆیه ده‌بینین هه‌ندێک له‌په‌یوه‌ندییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى نائاسایى رووده‌ده‌ن که‌ناچێته چوارچێوه‌ى زانستى ئابورییهوهو به‌و هۆیه‌وه ده‌بینین نرخى زێڕ زیادده‌کات. هاوڵاتى: له‌هه‌رێمى کوردستاندا حکومه‌تى هه‌رێم پشت به‌داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت، که نرخى نه‌وت دابه‌زیوه حکومه‌تى هه‌رێم چۆن ئیداره‌ى داهاته‌کانى بدات به‌تایبه‌ت داهاتى نه‌وت؟ د.خالید حه‌یده‌ر: ئێستا له‌عێراقدا به‌پێى ئه‌و ره‌شنووسى بودجه‌ى 2020ى دانرابوو نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به (56) دۆلار خه‌مڵێندراوه، که‌ئه‌و دابه‌زینه روویداوه لهنرخى نه‌وتدا له‌ئێستادا حکومه‌تى عێراقى تووشى ئه‌وه کردووه که تاچ راده‌یه‌ک بتوانێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکات، واته که موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق دابین نه‌که‌ن کێشه‌یه‌کى ئابوورى رووده‌دات، بۆیه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى مانگانه حکومه‌تى عێراق (453) ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ئینجا ئیداره‌دان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که له‌هه‌رێمى کوردستان بۆ ماوه‌ى کورتخایه‌نى ساڵێک یا زیاتریش بێت که‌ده‌بێت حکومه‌ت که‌رته‌کانى تر‌ى ئابورى چالاکبکات به‌تایبه‌ت که‌رتى کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار، بۆئه‌وه‌ى بێجگه له‌داهاتى نه‌وت داهاته ناوخۆییهکانیشى زیاد بکات تائه‌وه‌نده باسى نه‌وت نه‌که‌ین و بودجه‌ى حکومه‌ت و موچه هات و نه‌هات. حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى مامناوه‌ند هه‌وڵبدات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى کابینه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى، واته ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌کان که‌مبکاته‌وه به‌ڕێککه‌وتن، خهرجیهکانیشى که‌مبکاته‌وه‌و هه‌وڵ بۆ پێشخستنى که‌رتى تایبه‌ت بدات. هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه له‌داهاتى نه‌وت (250) ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌داته‌وه به کۆمپانیا نه‌وتى و نانه‌وتیه‌کان؟ ئایا دەکرێت قه‌رزه‌کان رابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى کورتهێنانی دارایی بۆ دروست نه‌بێت؟ د.خالید حه‌یده‌ر: ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى که‌هه‌یه له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى که‌تایبه‌تن به‌نه‌وت و یاخود کۆمپانیاکانى تر که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نه یاساییه‌که‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه. حکومه‌ت که‌ده‌ستى کردووه به‌دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه، وه‌ک راى تایبه‌تى خۆم، به‌ئاسانى ناتوانرێت کهپێدانهوهى قه‌رزه‌که به‌ئاسانى رابگرێت که ده‌ستى پێکردووه که‌نازانین مهرجهکامى له‌ڕووى یاساییه‌وه چییه‌و چۆنیه‌تى پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان و ماوه‌که‌ى و سووده‌که‌ى چۆنه؟، به‌ڵام به‌پێى ئه‌وله‌ویه‌ت بێت حکومه‌ت ده‌بێت گرنگى بدات به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌پله‌ى یه‌که‌م. هاوڵاتى: چ قسه‌یه‌کتان هه‌یه بۆ خه‌ڵکى ئاسایى که ئه‌و پاره‌یه‌ى مانگانه له‌حکومه‌ت وه‌ک موچه وه‌ریده‌گرێت یان لهپیشهکهى خۆى پاره‌یه‌کى ده‌ستده‌که‌وێت تا بتوانێت ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت که ناجێگیرى ئابوورى هه‌یه؟ د.خالید حه‌یده‌ر: خاڵى یه‌که‌م ئیداره‌ى خۆیه‌تى ناو خێزان له‌لایه‌ن که‌سێک یان دوو که‌سێکه‌وه، هه‌وڵبده‌ن کهخهرجیهکانیان وه‌ک ماوه‌ى پاشه‌که‌وته ئیجباریهکهى رابردوو لێبکه‌نه‌وه، ئه‌وکاته‌ى حکومه‌ت موچه‌ى بهئیجبارى پاشکه‌وت کرد ده‌مانزانى دواى دوو رۆژى تر چی ده‌گوزه‌رێت و پاشهکهوتهکهش ته‌نیا به‌بڕیارى حکومه‌ت لاده‌چێت که بینراو واشبوو. ئیستا دۆخه‌که زۆر زۆر جیاوازى هه‌یه، که نازانین له‌داهاتوو چی رووده‌دات، بۆیه پێویسته به‌ژیرانه ته‌حه‌مولی دۆخى ئابوورى بکه‌ین. هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان پێویسته خه‌رجیه‌کانیان سنوردار بکه‌ن ته‌نیا له‌بواره پێداویستیه‌کانى رۆژانه پاره خه‌رج بکه‌ن و دووربکه‌ونه‌وه له‌خه‌رجییه که‌مالییه‌کان که ناپێویستن و چاوه‌ڕێى داهاتووى زۆر نزیک بکه‌ن بزانن دۆخى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان و عێراق دواى دابه‌زینى نرخى نه‌وت به‌کوێ ده‌گات. هه‌روه‌ها ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى ئابوورى ده‌بێته ئه‌زمونێکى زۆر زۆر گرنگ بۆ گه‌نجانى خۆمان که بیرنه‌که‌نه‌وه له‌دامه‌زراندن له‌حکومه‌تى هه‌رێمدا، به‌ڵکو هه‌وڵبده‌ن به‌پاره‌یه‌کى که‌م چه‌ند گه‌نجێک به‌پاره‌یه‌ک پێکه‌وه پرۆژه‌ى بچووک بۆخۆیان دابمه‌زرێنن و هاوشێوه‌ى وڵاتانى ئه‌مریکاو هندستان تابتوانن ئیداره‌ى دۆخى ئابوورى خۆیان بکه‌ن. عێراق و هەسەدە
سازدانی: شاناز حه‌سه‌ن دکتۆر محه‌مه‌د قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاشکرایده‌کات ڤیتامین دى مادده‌یه‌کى پاڵپشتیی خۆراکییه، به‌ڵام تائێستا بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا هیچ دراسهیهکى له‌سه‌ر نییه‌و پشتى پێنابه‌سترێت، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات ئه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌رانه‌ى که ده‌درێت بهتوشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا چاره‌سه‌رى پاڵپشتین و چاره‌سه‌رى له‌ناوبردنى ئه‌م ڤایرۆسه نین، چونکه تائێستا چاره‌سه‌ره‌که‌ى نهدۆزدراوهتهوهو نییه، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه به‌هۆى هاوسنوورى هه‌رێم و ئێران کاریگه‌رى یه‌کجار زۆرى هه‌یه‌و ده‌ڵێت ئێران بۆته سه‌رچاوه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه بۆ چه‌ندین وڵات نه‌ک ته‌نیا عێراق، هاوکات داواى له‌هاوڵاتیان کرد تاده‌توانن له‌شوێنى قه‌ره‌باڵغى دووربکه‌ونه‌وه. هاوڵاتى: به‌پێى لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان چى نوێ هه‌یه له‌سه‌ر ڤایرۆسى کۆرۆنا؟ محه‌مه‌د قادر: به‌پێى دواترین زانیارییه‌کان ده‌رباره‌ى ڤایرۆسه‌که، پله‌ى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان رۆڵى هه‌یه له له‌ناوبردنى ئه‌م په‌تایه، به‌ڵام ئێمه ناتوانین پشت به‌و زانیاریانه ببه‌ستین و رێنماییه‌کانى خۆپارێزى هه‌ر به گرنگتر ده‌مێننه‌وه. هاوڵاتى: باس له‌وه‌ده‌کرێت له‌وڵاتى چین ژماره‌ى توشبوون به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات؟ به‌شێوه‌یه‌ک که‌باس له‌وه‌ده‌کرێت به‌ره‌و کۆنتڕۆڵکردنى ده‌چن؟ محه‌مه‌د قادر: کۆنترۆڵکردنى له‌لایه‌ن وڵاتى چینه‌وه، ئه‌وان زۆر گرنگى به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌کى گشتى توانراوه له‌لایه‌ن سیستمى ته‌ندروستى و خه‌ڵکه‌وه هۆشیاریه‌کى باش له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌که په‌یدابووه، بۆیه ژماره‌ى توشبووان که‌مده‌بێته‌وه‌و هێواش هێواش به‌ره‌و چاکبوونه‌وه ده‌ڕۆن. هاوڵاتى: به‌گشتى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستان تۆمارکراون، ئایا هه‌موویان له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، یان توشبوومان هه‌یه سه‌ردانى ئێرانى نه‌کردبێت و تووشى ڤایرۆسه‌که بووبێت؟ محه‌مه‌د قادر: حاڵه‌ته‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌موو جۆره‌کانى تێدایه، هه‌یانه له‌ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و هه‌یانه له‌و که‌سانه توشبووه که که‌سى نائاسایى بوون و له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌پێى ئه‌و داتایانه که له‌دوا پشکنیندا بۆمان ساغبووه‌وه، ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ى که به‌ڤایرۆسه‌که مرد، خۆى نه‌چوبوو بۆ ئێران، به‌ڵکو به‌رکه‌وته‌ى به‌که‌سێک هه‌بوو کهسهردانى ئێرانى کردبوو. هاوڵاتى: پێتان وایه هاوسنووریمان له‌گه‌ڵ ئێران وایکردووه حاڵه‌ت زۆر بێت له‌هه‌رێمى کوردستان ڤایرۆسه‌که بگوازرێته‌وه؟ محه‌مه‌د قادر: بێگومان ئه‌مه کاریگه‌رى یه‌کجار زۆرى هه‌یه که هاسنوورین و نزیکین له‌یه‌که‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نیا هۆکار نییه، چونکه ئه‌و توشبووانه له‌ئێرانه‌وه گهیشتوونهتە زۆر وڵاتى تر‌ى جیهان، به‌ڵکو ئێران بۆته سه‌رچاوه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه بۆ چه‌ندین وڵات نه‌ک ته‌نیا عێراق. هاوڵاتى: توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا چ چاره‌سه‌رێکى پێده‌درێت؟ محه‌مه‌د قادر: ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى که به توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌درێت چاره‌سه‌رى پاڵپشتین، چاره‌سه‌رى له‌ناوبردنى ئه‌م ڤایرۆسه نین، چونکه تائێستا چاره‌سه‌ره‌که‌ى بوونى نییه، به‌ڵام ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى پێیان ده‌درێت، به‌شێکه له‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى کۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش به‌هێزده‌که‌ن و نیشانه‌کان له‌ناوده‌به‌ن، یاخود له‌حاڵه‌تى زۆر تونددا ده‌برێنه چاودێرى چڕ‌و پێویستیان به‌ئۆکسجین ده‌بێت بۆ هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد. هاوڵاتى: ئایا ته‌مه‌ن چ کاریگه‌رى هه‌یه بۆ توشبوون به‌م ڤایرۆسه، یاخود لهچاکبوونهوهى ڤایرۆسه‌که کاریگه‌رى هه‌یه؟ محه‌مه‌د قادر: به‌نسبه‌ت توشبوونه‌وه هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان توشبووى ڤایرۆسه‌که ده‌بن، تاڕاده‌یه‌ک یه‌کسان وه‌ک یه‌ک تووش ده‌بن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامى توشبوونیان به‌پێى ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت، چونکه حاڵه‌ت هه‌بووه که له‌منداڵى (17) رۆژدا توشبووه، به‌ڵام چاکبۆته‌وه‌و کاریگه‌رى زۆر نه‌بووه، تاکو ته‌مه‌نى گه‌وره‌تربێت ترسناکیهکهى زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حاڵه‌تى تاک تاکه هه‌یه، که‌مردن روویداوه به‌ڵام به‌ژماره‌ى زۆر که‌م. هاوڵاتى: له‌ئێستادا تاچه‌ند پێویسته هه‌موو هاووڵاتیه‌ک ده‌مامک و ده‌ستکێش به‌کاربهێنێت؟ محه‌مه‌د قادر: بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى به‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ که‌سانى تر زۆره‌و ده‌چنه شوێنى قه‌ره‌باڵغى زۆر، به‌ڵێ ده‌مامک پێویست ده‌کات، به‌ڵام له‌هیچ شوێنێک بۆ که‌سى ئاسایى ده‌مامک پێویست ناکات، به‌شێوه‌یه‌کى زانستى ده‌مامک بۆ ئه‌و که‌سانه پێویسته له‌خاڵه سنووریهکانن و یان له‌نه‌خۆشخانه‌کانن یان له‌و شوێنانه که پشکنین ده‌که‌ن. هاوڵاتى: له‌ئێستادا ریکلام بۆ ڤیتامین دى ده‌کرێت که بۆ له‌ناوبردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر گونجاوه، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟ محه‌مه‌د قادر: ڤیتامین دى مادده‌یه‌کى پاڵپشتیی خۆراکییهو بۆ زۆر شت سوودى هه‌یه، به‌ڵام تائێستا بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا هیچ دراسهیهکى له‌سه‌ر نییه‌و پشتى پێنابه‌سترێت. هاوڵاتى: هۆکاری مانگرتنی به‌شێک له‌پزیشکانى نه‌شته‌رگه‌ریى گشتى له‌سلێمانى له‌چه‌ند رۆژى ڕابردوودا چی بوو؟ محه‌مه‌د قادر: پزیشکه‌کان مانیان نه‌گرتبوو، روونکرنهوهیاندا که‌هیچ جۆره مانگرتنێک له‌ئارادا نییه، به‌ڵکو ته‌نیا به‌هه‌ڵه لێکتێنه‌گه‌یشتنێک هه‌بووه، له‌نێوان ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌و په‌یامه‌ى گه‌یاندووه، داواى پێداویستى تایبه‌تییان کردبوو به‌کۆرۆنا، هه‌ر ئه‌و کاته ئه‌وه روونکرایه‌وه بۆ هاوڵاتیان. هاوڵاتى: پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌پێى چ تایبه‌تمه‌ندیه‌ک و پسپۆڕیه‌ک ده‌نێردرێنه سه‌نته‌ره‌کانى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى ڤایرۆسى کۆرۆنا؟ محه‌مه‌د قادر: هه‌موو ئه‌و پزیشکانهى سه‌ر به بهڕێوەبهرایهتیهکانى ته‌ندروستیه‌کانن به‌شێوه‌ى پسپۆرى و به‌شێوه‌ى خشته‌ى تایبه‌ت له‌شوێنى جیاجیا ده‌نێردرێنه سه‌نته‌ره‌کانى تایبه‌ت بهکۆرۆناو مۆڵه‌ت له‌هه‌ر شوێنێک که نه‌قس هه‌بێت نادرێت، تا ئه‌و که‌سه که‌سێکى تر یان پزیشکێکى تر بۆ شوێنه‌که‌ى دیاریده‌کات، به‌داخه‌وه که ئه‌مه ماندووبونى زۆر بۆ پزیشکه‌کان ده‌هێنێت، به‌ڵام له‌به‌ر ژماره‌ى سنوردارى پزیشکه‌کان ناتوانرێت هه‌موویان مۆڵه‌تیان پێبدرێت، من داواى لێبووردن له‌هه‌موو ئه‌و پزیشکانه ده‌که‌م، به‌داخه‌وه که ئێمه به‌و باره لهناکاوەدا ده‌ڕۆین، بۆیه پێویسته تائه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌بێت و تیده‌په‌ڕێت له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بن، پسپۆریه‌کان و ئه‌وانه‌ى ده‌توانن ئه‌و توشبووانه ببینن به‌شێوه‌ى خولاو ده‌وامى بۆ داده‌نرێت. هاوڵاتى: بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا ئایا کەمى پسپۆر‌و کارمه‌ندمان هه‌یه؟ محه‌مه‌د قادر: بهخۆشحاڵییهوە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا هیچ کێشه‌مان نابێت، پزیشکان زۆر به‌جددی هاتوونه‌تە پێشه‌وه‌و ده‌توانین بڵێین له‌و بابه‌ته زۆر بێخه‌مین و له‌چاودێریکردنى بابه‌تى توشبووانى کۆرۆناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هیچ کێشه‌یه‌کمان نایه‌ته پێش.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم وه‌زیرێکى کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وله‌ویه‌تى بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌و وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه و ده‌شڵێت که‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت و ناوخۆ کاریگه‌رى له‌سه‌ر پڕۆژه‌کان ده‌بێت. دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت دابه‌زینى نرخى نه‌وت خه‌رجییه ناپێویسته‌کان که‌مده‌کاته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌ى بۆ پێکهێندراوه. هاوکات ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه وه‌ک ستافى گۆڕان له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌م تائه‌م ساته له‌حکومه‌تى هه‌رێم رازیین. هاوڵاتى: دابه‌زینى نرخى نه‌وت، خه‌رجییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم که‌مده‌کاته‌وه، هاووڵاتیان ترسیان له‌وه هه‌یه پاشه‌که‌وتى موچه ده‌ستپێبکاته‌وه؟ ئایا موچه وه‌ک خۆى ده‌بێت؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: موچه له‌سێ سه‌رچاوه‌وه دابینده‌کرێت، به‌شێکى که له‌به‌غداده‌وه دێت به‌شێکى داهاتى نه‌وته‌و به‌شێکیشى داهاته ناوخۆییه‌کانه، ئه‌گه‌ر داهاتى ناوخۆیى و داهاتى نه‌وت که‌م بکات کاریگه‌رى له‌سه‌ر تواناى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌کات، ئومێده‌واریشین کاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه نه‌بێت، به‌ڵام که‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت و ناوخۆ کاریگه‌رى له‌سه‌ر پڕۆژه‌و کارى خزمه‌تگوزارى وه‌زاره‌ته‌کان ده‌کات به‌دڵنیاییه‌وه. هاوڵاتى: ده‌توانن دڵنیایى بده‌ن ئهولهوتى حکومه‌ت دابینکردنى موچه‌یه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: بەدڵنیاییه‌وه هاوڵاتى: که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه ناپێویستییهکانى حکومه‌ت چین که‌بڕیاردراوه که‌مبکرێته‌وه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: هێشتا نه‌چووینه‌ته ئه‌و ورده‌کارییه‌وه، دواتر ئه‌وه رێنمایى پێده‌رده‌چێت به‌پێى ئه‌و رێنماییانه کارده‌کرێت و لیژنه‌یه‌کى باڵاى بۆ پێکهێندراوه بۆ مه‌سه‌له‌ى قه‌یرانى دارایى ئه‌گه‌ر دروستبێت، تائێستا ئه‌ندام نیم له‌و لیژنه‌یه‌دا، به‌ڵام به‌تەئکید رێنمایى بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌رده‌چێت، به‌هه‌ر حاڵ حکومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵده‌دات کاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه دروست نه‌بێت. هاوڵاتى: پرۆسه‌ى چاکسازى دوێنێ سێشه‌ممه له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسکراوه‌ته‌وه که‌خێراتر ده‌کرێت، پەله ده‌کرێت له‌جێبه‌جێکردنیدا؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: یاساى چاکسازى رێنمایى تایبه‌تى پێ ده‌رچووه، ده‌بێت هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیى خۆى ماوه‌ى بۆ دانراوه جێبه‌جێى بکات، شتێک نییه هیچ که‌سێک یا وه‌زاره‌تێک بتوانێت که‌مته‌رخه‌مى تێدا بکات. هاوڵاتى: دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێکت بۆ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى دا که کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان وه‌ک سێ لایه‌نى سه‌ره‌کى کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌کرێت پاش کۆنگره‌ى یه‌کێتى، کۆنگره ته‌واو بوو هه‌ر نه‌کراوه، هۆکار چییه؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: پڕۆسه‌که به‌رده‌وامه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه لهناکاوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگه‌رى کردووه‌ته سه‌ر دۆخه‌که، خۆتان ده‌زانن کاتى خۆیشى به‌هۆى کۆنگره‌ى یه‌کێتى جۆرێک له‌و بابه‌تانه دواکه‌وت، که یه‌کێتى کۆنگره‌که‌ى ته‌واو کرد ده‌بێت هه‌ندێک شت یه‌کلایی ببێته‌وه، چونکه به‌رده‌وام وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌کانیان له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا بوون، ئه‌وه کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه سێ قۆڵییه، کهدواشکهوت حکومه‌تى هه‌رێم سێ هه‌فته زیاتره به‌شێوه‌یه‌کى چڕ‌وپڕ خه‌ریکى پرسى بوونى ڤایرۆسى کۆرۆنایه، به‌ڵام ئێمه به‌مانگ پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌مان کردووه وه‌ک گۆڕان خۆمانى بۆ ئاماده ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌م سێ هه‌فته‌یەى دواتر کۆرۆنا هه‌ڕه‌شه بووه له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، له‌به‌رئه‌وه هه‌نگاوى جددى بۆ نراوه‌و ئه‌م بارودۆخه کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت، خۆشتان ده‌زانن تا 26ى ئازار کراوه به‌پشوو، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى خێرا ئه‌و کۆبوونه‌وانه ده‌ستپێبکات له‌نێوان سێ لایه‌نه‌که‌دا. هاوڵاتى: پرسى پۆستى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ کاروبارى چاکسازى و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى داهاته نه‌وتییه‌کان بۆ یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه، ئایا له‌گه‌ڵ پارتى باستان کردووه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: به‌ڵێ ئه‌وانه هه‌مووى باسکراوه‌و به‌شێکه له رێککه‌وتنه‌که، مه‌سه‌له‌ى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکوه‌زیران بۆ کاروبارى چاکسازى په‌یوه‌ندى به‌یاساى گشتى چاکسازییه‌وه هه‌یه، ئێستا ئێمه تیمێکمان خه‌ریکى ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یاساى چاکسازى گشتیى ده‌ربچێت و ئه‌و یاریده‌ده‌ره له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایه‌دا ده‌ستبه‌کارده‌بێت که‌ى یاساکه په‌سه‌ند کرا. مه‌سه‌له‌ى پۆسته‌کان له‌گفتوگۆکانماندا له‌گه‌ڵ پارتى بڕێندراوه‌ته‌وه، ته‌نها ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى کهقۆناغ به‌قۆناغ جێبه‌جێ بکرێت، به‌داخه‌وه به‌بۆنه‌ى ئه‌و دۆخانه‌ى دروستده‌بن تۆزێک دواکه‌وتووه، هیوادارم ئه‌م ڤایرۆسه‌ش تێپه‌ڕێنین و هه‌م کۆبوونه‌وه‌کان ده‌ستپێبکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى ماوه دابنرێن. هاوڵاتى: هه‌شت مانگ زیاتر له‌کابینه‌ى نۆیەم تێپه‌ڕبووه، ستافى گۆڕان له‌ناو حکومه‌ت له‌کابینه‌ى نۆیه‌م رازیین؟ دانا عه‌بدولکه‌ریم: تائه‌م ساته رازیین.
ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غداوه دڵنیایى ده‌ده‌نه موچه‌خۆران که‌عێراق مانگانه 453 ملیار دینارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌کات و هیچ مه‌ترسییه‌کى له‌سه‌ر نییه. دابه‌زینى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له‌جیهاندا بۆ (37) دۆلار، دۆخى دارایى عێراقى شڵه‌ژاندووه‌و فرۆشى نه‌وتى مانگانه‌ى به‌ته‌واوه‌تى به‌شى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ناکات و کورتهێنانى هه‌یه. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:» هیچ هێزێک ناوێرێت ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌عێراقدا بکات». ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»موچه‌ى فه‌رمانبه‌ر له‌عێراقدا هیچ هێزێک ناوێرێت ده‌ستکارى بکات، ئه‌مه هه‌رێمى کوردستان نییه خه‌ڵک لێى بێده‌نگ بێت، ئه‌مه هه‌رێمى کوردستان نییه وه‌ک رانه‌مه‌ڕ لێیان بخوڕى، عێراق له‌ئێستا ئاگرى گرتووه سێ ملیۆن که‌س دێنه‌سه‌ر شه‌قام». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که له‌ساڵى 2016 هه‌مان قه‌یران رووى کرده عێراق، وتیشى:» مانگ هه‌بووه بڕى دوو ملیار دۆلار قه‌رز کراوه لهبانکى ناوه‌ندى به‌حیله شه‌رعى، له‌به‌رئه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى هیچ کێشه‌یه‌کى بۆ دروست ناکرێت». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌شکرد عێراق (87) ملیار دۆلار یه‌ده‌گى دارایى هه‌یه‌و پێشیوابوو پاره‌ى بانکى ناوه‌ندى بۆ ئه‌وه دانه‌نراوه هه‌رکات پێویستت پێی بوو ده‌ربهێندرێت، به‌ڵام عێراق هه‌ندێ جار په‌ناى بۆ بردووه که (84) ترلیۆن دینارى عێراقى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سومعه‌ى پاره‌ى عێراقى بمێنێت. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دوێنێ سێشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تکردووه‌ته‌وه کهموچهى فه‌رمانبه‌ران که‌مده‌کرێته‌وه. حکومه‌تى عێراق مانگانه بڕى نزیکه‌ى چوار ترلیۆن دینارى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى پێویسته« پێش که‌مبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت مانگانه حکومه‌تى عێراق حه‌وت ترلیۆن دینارى له‌فرۆشتنى نه‌وت ده‌ستکه‌وتووه، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نها به‌فرۆشتنى نه‌وته‌که‌ى سێ ترلیۆن و (500) ملیار دینارى مانگانه‌ى ده‌ستده‌که‌وێت»، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید واى وت. هاوکات په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى له‌به‌غدا ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه کهموچهى فه‌رمانبه‌ران له‌عێراق ده‌ستکارى ناکرێت. مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى له‌به‌غدا له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دابه‌زینى نرخى نه‌وت کاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ره‌نگه کاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان هه‌بێت، به‌ڵام حکومه‌ت پلانى وایه کاریگه‌رى نه‌بێت بۆ سه‌ر موچه و وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانى ره‌وانه ده‌کات له‌و چوارچێوهیهدایهو هیچ مه‌ترسى له‌سه‌ر دروست نابێت. به‌پێى رێککه‌وتنێک له‌نێوان حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى بودجه‌ى 2019 مانگانه بڕى (453) ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه ده‌کرێت تا ئه‌وکاته‌ى پرۆژه بودجه‌ى 2020 له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌کرێته یاسا، ئه‌وکات هه‌رێمى کوردستان مانگانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست ده‌کات و له‌به‌رانبه‌ردا (900) ملیۆن دۆلارى له‌به‌غداوه بۆ دێت. راوێژکارێکى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دابه‌زینى نرخى نه‌وت به‌رده‌وام بێت، قه‌یرانێکى دارایى چاوه‌ڕێى عێراق ده‌کات. ئه‌مین به‌کر راوێژکارى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» حزبه سیاسییه‌کان خۆیان و حکومه‌ت له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى پرسى نرخى نه‌وت ده‌که‌ن، له‌وانه‌یه قه‌یرانێکى ئابورى به‌دوایى خۆیدا بهێنێت که‌نه‌توانن چاره‌سه‌رى بکه‌ن».
راپۆرتی: عەرەب نیوز وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا دوای دەست لەکارکێشانەوەی لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) لە تەمووزی ٢٠١٩دا، عەلی باباجان جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی کە بەرپرس بوو لە ئابووری وڵات، لە دووشەممەی رابردوودا داوایەکی فەرمی پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ کرد بۆ دامەزراندنی پارتە نوێیەکەی. راگەیاندنی پارتەکەی لە بۆنەیەکدا دەبێت لە ئەنقەرە لە رۆژی چوارشەممە واتە ئەمڕۆ. ناوی پارتەکە لە بۆنەکەدا رادەگەیەنرێت بەڵام چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن پارتە نوێیەکە ناوی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن دەبێت و کورتکراوەکەی «دێڤا» یە کە تورکییە بەمانای «چارەسەر» دێت. پارتەکەی باباجان، کە بەبەستێکی گەورەی لەبەردەمدایە، لیستێکی وردی وردی دەمەزرێنەران لەخۆدەگرێت کە تۆنێکی زیاتر تەکنۆکراتیان هەیە هاوشانی کۆمەڵیک زۆر لە ئەندامانی گەنج، جگەلەوەی کەسایەتە پارێزگارەکان و سیکیولارەکان کۆدەکاتەوە لەسەر ئامانجی فراوان. باباجانی تەمەن ٥٣ ساڵ، کە هاوپەیمانێکی نزیکی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سوەرۆکی تورکیا بوو، پشتگیری عەبدوڵا گول سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی هەبوو لەکاتی ئامادەکارییەکانیدا بۆ دەمزراندنی پارتەکە بەڵام گویل لە پارتەکەدا بەشداری ناکات. بەپێی راپۆرتێکی ئەلمۆنتەر، سیاسەتمەدارانی نزیک عەبدوڵا گویل دوودڵ بوون لە بەشداریکردن لە پارتێکی بچوکدا و پێیانوایە «هاوپەیمانییەتیەکی گەورە» لەگەڵ پارتەکەنی تردا دەبێتە بەربەست بۆ دەسەڵاتی ئەردۆغان. لیستی دامەزرێنەرانی پارتەکە خەڵکانێکی تێدایە کە ئاستی زانستیان بەرزە بەجۆریک زۆربەیان براوانامەی ماستەر و دکتۆرایان هەیە لە جەندین کەرت و ئەکادیمیای جیاوازدا. کەسایەتیە بالاکانی سوپا و وەزیرانی پێشووی وڵاتیش لەسەر لیستی ئەکەپە لەخۆدەگرێت، جەگەلەوە لەسەدا %٣٠ ئەندامانی پارتەکە لە ئافرەتان پێک دێن. باباجان پشتگیری لەسیستەمێکی تەواوەتی پەرلەمانی دەکات کە پێش سێ ساڵ تورکیا ئەو سیستەمەی وەلانا و سیستمەی بەڕێوەبردنی گۆڕی بۆ سەرۆکایەتی. لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فۆکسی تورکی لە بەرەبەیانی دووشەممەی رابردوودا، باباجان وتی تورکیا پێویستی بە «دەستپێکێکی نوێ» هەیە و داوای چاکسازی کرد بۆ پتەوکردنی سەروەری یاسا، مافەکانی مرۆڤ، هەروەها دیموکراسی لە وڵاتەکەدا. «نزیکەی ٢٠ ساڵ تێپەڕیوە (لەسەردەمی دامەزراندنی ئەکەپەوە). تورکیا گۆڕاوە و بەداخەوە ئەو پارتە سیاسیەی من ئەندامێک بووم لێی دەستی کرد بە ئەنجامدانی چەندین کاروبار کە پێچەوانەی رێساکانی سەردەمی دامەزراندنی بوو»، باباجان وای وت. باباجان ئاماژەی بەوەشکرد کە «پێویستییەکی گەورە هەیە بۆ بنیادنانی تورکیایەکی زیندووترو بەپیتتر، ئەمەش مەحاڵە ئەنجام بدرێت لەگەڵ سیستەمی ئێستای سیاسی وڵات. هیچ شتێکی سەربەخۆ لەوڵاتەکەدا نەماوە، تەنانەت سیستەمی داوەرییش». رەخنەکانی باباجان لەدژی ئەکەپە و ئەردۆغان لەدەوری خراپ مامەڵەکردنی ئابووریشدا دەخولێتەوە لەگەڵ مەترسییەکانی «دەسەڵاتی یەک کەس» و ئاماژە خراپەکانی ئابوری وڵات لەسەردەمی قەیرانی ٢٠١٨ەوە کە بەشێوەیەکی بەرجاو پشتگیری هەڵبژاردنی پارتەکەی کەمردووە. لە چاوپیکەوتنێکدا لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، وەزیری پێشووی ئابوری رەخنەی لەو راستییەکە گرت کە «هەندێک وەبەرهێن بۆ وەبەرهێناننی کورت خایەن هاتوون بۆ تورکیا، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگ، بەڵام خۆیان بەدوورگرتووە لە وەبەرهێنانێکی درێژخایەن» لەبەر نەبوونی «پێشبینی داوەری». باباجان کەسایەتی پیشەنگ بوو لە پشت گەشەسەندنی ئابوری تورکیا لەنیوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٥ و لەو کاتەدا لالەین زۆریک لە وەبرهێنەرانی بێگانەوە کارەکانی بەرز دەنرخێنرا. بەشێوەیەکی سەرەکی نوێنەرایەتی بەرەی لیبڕاڵی ئەکەپەی دەکرد و روانگەکانی لەبەرژەوەندی هێشتنەوەی پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا. باباجان کەسایەتی پێشەنگ بوو لەسەردەمی چاکسازییە ئابووریەکانی تورکییا لەساڵەکانی ٢٠٠٠دا بەپشتگیری سندوقی دراوی نیودەوڵەتی، پیش ئەوەی وەک بەرپرسی دانوستاناکار دابنرێت لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا. لە کانوی یەکەمی ٢٠١٩دا، ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، پارتێکی نوێی، ئینشیقاقی لە ئەکەپەوە، دامەزراند بەناوی پارتی ئایندە. بەپێ وتەی بەرک ئەسەن، شیکەرەوەیەکی سیاسی لە زانکۆی بەلکان لە ئەنقەرە، لەگەڵ دامەزراندنیپارتەکەی باباجاندا گروپ ناوەندخوازەکەی ناو ئەکەپە کە رۆڵێکی گەورەیان گێڕان لە بەڕێوبردنی حکومەتدا لە یەکەم سێ تێرمی حوکمرانیدا بەشیوەیەکی یەکجاری لە پارتەکە دەردەچن. «رەنگە ئەمە سەرلمێنەری شکستێکی گەورەتر بێت بۆ ئەردۆغان وەک لە هەڵگەڕانەوەی گروپەکەی داودئۆغلۆ لەسەرەتای ئەمساڵەوە چونکە باباجان وەک تەکنۆکراتێکی سەرکەوتوو لەلایەن زۆرێک کەسەوە ستایش کراوە ئەوەیش بەهۆی ئەوەی سەرکردایەتی ئابوری تورکیای کرد لە چەند ساڵێکی گەشەی ناوازەدا»، ئەسەن وای وت. هەفتەی رابردوو، ناوەندی راپرسی میترۆپۆڵ لە ئەنقەرە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە دەریدەخات رێژەی رەزامەندی خەڵک بەرامبەر ئەردۆغان لە تورکیادا کەمبووەتەوە بۆ لەسەدە %٤١.١ کە پێشتر لە مانگی تشرینی یەکەمدا لەسەدا %٤٨ بوو لەسەروبەندی ئۆپەراسیۆنییە سەربازییەکەی بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. هەمان کۆمپانیای راپرسی مانگی رابردوو راپرسییەکی تریشی بڵاوکردەوە، کە دەریخست پاڵپشتییەکان بۆ پارتەکەی داودئۆغڵۆ لە لەسەدا %١.٢ ماوەتەوە لەکاتێکدا پشتگیری بۆ پارتە نوێیەکەی باباجان لەسەدا %٠.٨. هەمان راپرسی ئەوەی ئاشکراکرد کە پشتگیری رای گشتی بۆ ئەکەپە دابەزیووە بۆ لەسەدا %٤٠ کە پێشتر لەسەدا %٤٢.٦ بوو لەکاتی هەڵبژاردنی گشتی ٢٠١٨‌دا. راپرسییەکەی تر، کە لەلایەن کۆمپانیای پۆلیمیتر کە مانگی شوباتدا ئەنجامدراوە، ئەوە دەردەخات کە دادوئۆغلۆ و باباجان دەتوانن لەسەدا %٧ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن. هەرچەندە ئەو رێژەیە کەمترە لە لەسەدا %١٠ی کە پێویستە بۆ هەر پارتێک بۆ داغڵبوونی بۆ پەرلەمان، بەڵام هێشتاش دەبێتە شکستیک بۆ ئەکەپە کە پشتگیری رای گشتی لە راپرسییەکەدا لەسەدا %٣٠یە. «هەرچەندە داودئۆغلۆ زووتر دەستی پێ‌کرد، بەڵام باباجان قورساییەکی زۆری سیاسی لەسەر نییە و دەتوانێت دەنگدەرانی مامناوەندنخواز و بازنەی بزنس رازی بکات لەهەمان کاتدا. دوای دامەزراندنی پارتەکە، دەبێت باباجان دیبەیتی گشتی بگۆرێت و تیشک بخاتەسەر کێشە ئابورییەکانی تورکیا»، ئەسەن وای وت ئەسەن ئاماژەش بەوە دەکات کە باباجان پەیڕەوی لە رێبازێکی هاوسەنگ کردووە تا ئێستا لەنێوان بوونی وەک رەخنەگرێک لە پاوانخوازی و تاکڕەوی دەسەڵاتی ئەردۆغان و رایزکردنی دەنگدەرانی پارێزکار و مامناوەندخواز. «بەڵام لە سیاسەتی چالاکدا، دەبێت ئامادەبێت بۆ رووبەرووبەنەوەی ئەردۆغان بەشیوەیەکی راستەوخۆ ئەگەر بیەوێت چانسی رازیکردنی بەلێشاوی دەنگدەران هەبێت و تورکیا بگەڕێنێتەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی»، ئەسەن ئاماژەی بەوە کرد.
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت ئێستا رۆژانه (13 _ 14) کاتژمێر کاره‌باى نیشتیمانى ده‌درێته هاوڵاتیان له‌هه‌رسێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێم و لە رۆژانی داهاتوودا پێدانی کارەبا زیاد دەکات و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه تیمه‌کانى ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌پرۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک و کاره‌کانیان به‌هۆى کۆرۆناوه راناگرن. ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم، له‌لێدوانێکیدا ده‌رباره‌ى پێدانى کاته‌کانى کاره‌باى نیشتیمانى، به هاوڵاتى وت «پێشتریش رامانگه‌یاندبوو به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌کانى گه‌رماوه، خواست له‌سه‌ر کاره‌با که‌مده‌بێته‌وه‌و له‌کاتێکدا به‌رهه‌میشمان که‌مى نه‌کردووه‌و وه‌ک خۆیه‌تى، بۆیه ژماره‌ى کاتژمێره‌کانى کاره‌با زیاد ده‌کات، له‌سه‌ره‌تاى مانگه‌وه له‌هه‌شت کاژمێرهوه به‌شێوه‌یه‌ک تائێستا رۆژانه (13 _ 14) کاتژمێر کاره‌باى نیشتیمانى ده‌درێته هاوڵاتیان». وتیشى «له‌ئێستادا به‌و پێیه‌ى کاره‌باى نیشتیمانى کاتژمێره‌کانى زیادى کردووه، بۆیه ده‌توانین بڵێین بهکارهباى نیشتیمانى و مۆلیده ئه‌هلییه‌کانه‌وه له 24 کاتژمێر نزیکده‌بێته‌وه، چونکه ئێستا بڕى به‌رهه‌مى کاره‌بامان له‌نێوان (3200 _ 400) مێگاواتدایه«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌با، باسى له‌به‌رده‌وامى به‌ستنى پرۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با کرد، وتى «به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌سه‌دا (16 – 17)ى پرۆژه‌که ته‌واو بووه‌و کاره‌کان وه‌ک خۆى ده‌ڕوات، ته‌نانه‌ت له‌م بارودۆخى خۆپارێزییهش له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا تیمه‌کانى ئێمه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به رێگاکانى خۆپارێزى هه‌ر به‌رده‌وام بوون و به‌ستنى پێوه‌ره‌که راناگیرێت و له‌کاتى پشووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت». ئومێد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد که له‌ئێستادا زۆر گرنگه هاوشانى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیه ته‌ندروستیه‌کان و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌کانى دیکه هه‌موولایه‌ک هاوکاربن و کاره‌کانیان نه‌وه‌ستێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که.
هاوڵاتى، رێناس بارزان تەندروستی گەرمیان سەرجەم سەنگەرەکانی پیشمەرگە لەسنورەکە دەرمانڕێژ دەکات بەهۆی گومانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو رێزی پۆلیس و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەنزیک کوڵەجۆ لەباشووری کەلار. دکتۆر سیروان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە هاوڵاتى وت «نووسراومان بۆ هاتووه که‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه که له‌م ناوچەیەدا هەن ده‌رمانڕێژ بکه‌ین... تا ئێستا هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک نەهاتۆته لای ئێمه پشکنینی بۆ بکه‌ین و توشبووبێت». گومانەکە ئەوەیە کە دوو کەس تووشی کۆرۆنا بووبن لەڕیزی ئەو هێزانەی نزیکن لەپێشمەرگەوە کەبازگەیان داناوە لەسەر رێگەی کەلار جەلەولاو هاتوچۆی هاوڵاتیان بەبازگەکەی ئەواندایە. ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ کەسێک لەکەلارەوە بەگومانی توشبوونی بەکۆرۆنا گەیەنراوەتە سلێمانی و پشکنینیان بۆکردووە، کە پێشتریش پشکنینی بۆ کراوە. باسی لەوەشکرد ئەو کەسە پیش‌تر لەڕێگەی مه‌رزی باشماخەوە گەڕاوەتەوە، لهکهرەنتینهی سلێمانی داخڵ کرابوو، خه‌ڵکی گه‌رمیان بوو پاش پشکنین لهکهرەنتینهکه ده‌رکرابوو ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کرابوو. دواتر لەسلێمانیەوە په‌یوه‌ندی کراوە بەتەندروستی گەرمیانەوە کهگومانێکیان لەو کەسە هه‌یه‌و دەبێت پشکنینه‌که‌ی دووباره بکرێته‌وه، داوایانکردووە بدۆزرێتەوە دواتر تەندروستی گەرمیان، ره‌وانه‌ی که‌ره‌نتینه‌ی سلێمانی دەکەنەوە بۆ دووبارە پشکنین. دکتۆر سیروان به‌ڕێوەبه‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان به هاوڵاتى وت «له‌سه‌ره‌تای مانگی دووهوە هه‌ڵمه‌تی رۆشنبیریمان ده‌ستپێکردووه له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌کان له‌کۆتایی مانگی دووەوە بنکه‌ی ته‌ندروستی مه‌رزی پروێزخان کرا به (٢٤) کاتژمێری که‌پێشتر ته‌نها پشکنینمان ده‌کرد کهرەنتینه نه‌بوو، له (٢٠)ی مانگه‌وه ده‌ستمانکرد به‌دروستکردنی که‌ره‌نتینه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ که‌لار له‌کۆماری ئیسلامی ئێران. دوێنێ (٢٤) کەسی دیکه داخڵ کراون، تاکو ئێستا (١٠٥) که‌س لهکهرەنتینهکانی گه‌رمیانن، سه‌روو (٢٠٠) که‌سیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کردووه، ئەوەش دوای ئه‌نجامدانی گشت پشکنینه‌کان، له‌کۆتایی هه‌فته‌ی یه‌که‌م (٣٠٠) که‌س بوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی (١٤) رۆژه‌که ته‌واو بوو ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کران. وتیشی تاکو ئێستا نزیکه‌ی (٨-١٠) که‌س وه‌ک که‌یسی گومانلێکراویان له‌قاوشی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی که‌لار داخڵ کردووه‌و پشکنینیان بۆ کراوەو له‌ژێر چاودێریدان، پێشتر ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌کرا، به‌ڵام ئێستا له‌که‌لار سه‌رجه‌م پشکنین و چاره‌سه‌ره‌کان ده‌کرێ. له‌ئێستادا جگه له‌مه‌رزی په‌روێزخان پێنج بنکه‌ی دیکه‌ی پشکنین دانراوه بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له‌شاره‌کانی دیکه‌وه هاتووچۆی که‌لار ده‌که‌ن له (ساڵح ئاغا‌و شێخ له‌نگه‌رو زینانه‌و کفری و خانه‌قین و سه‌وزبڵاخ ) به‌ته‌نها ئه‌مڕۆ لەو بنکانه پشکنین بۆ نزیکه‌ی چوار هەزارو (٥٠٠) که‌س کراوه. لەبهڕێوبهرایهتی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان زیاد له پێنج تیمی تایبه‌ت دروستکراوه، تیمی یه‌که‌م لهپهروێزخانه که‌ئیشی چاودێری کردن و پشکنینی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، تیمی دووه‌م تیمی کهرنتینهکانی که‌لاره، ئه‌م تیمه سه‌رپه‌رشتی کەرنتینهکان و داخڵبوونیان تۆمارده‌کات و چاودێریی ته‌ندروستییان ده‌کات وه‌ک میوان نه‌ک گومان‌لێکراو، چونکه که‌سی گومان‌لێکراو له‌ئوتێله‌که دانانێن. تیمی سێیه‌م تیمی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی که‌لاره له‌لایه‌ن به‌ڕێوەبه‌ری نه‌خۆشخانه‌که سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت که‌ئه‌م تیمه قاوشی چاودێری و پشکنینی چاره‌سه‌ری دابینکردووه له‌گه‌ڵ دابینکردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کان و له‌هه‌مانکاتدا تیمێکی راگه‌یاندن هه‌یه که‌هه‌موو رۆژێ سه‌رجه‌م که‌یس و هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به‌م ڤایرۆسه بڵاودهکاتەوە. سه‌باره‌ت بەتواناو ئامێره‌کانی یه‌که‌که‌و تیمەکان، دکتۆر سیروان وتی «ئه‌م یه‌که‌یه به‌توانای خۆماڵی خۆمان واتا به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان کراوهتەوەو ئامێره‌کان له‌لایه‌ن چه‌ند به‌ڕێزێک که‌یه‌کێکیان لهفهرمانبەرەکانی ناو خه‌سته‌خانه‌که که له‌به‌شی تاقیگه‌یه به‌سود وه‌رگرتن له‌تواناکانی له‌سه‌ر داوای خۆیان هه‌ندێک ئامێری پێویستیان هێناوه که‌هی خۆیانه له‌به‌شێکی نه‌خۆشخانه‌که دانراوه بۆ پشکنین و له‌پلاندا هه‌یه تاقیگه‌که گه‌وره‌تر بکات له‌داهاتوو و له‌ئێستادا ته‌ندروستی گه‌رمیان توانای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای هه‌یه. ئه‌وانه‌ی که له‌ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی کهرنتین ده‌کرێن، هه‌روه‌ها وتیشی کە که‌یسی گومانلێکراویش لای خۆیان ده‌هێڵنه‌وه چونکه قاوشی پێویست دابینکراوه هه‌م بۆ چاودێریکردن هه‌م بۆ چاره‌سه‌ریش. لەڕۆژانی پشوودا بهڕێوەرایهتی ته‌ندروستی گشتیی گه‌رمیان به‌هاوکاری قایمقامیه‌تی که‌لار ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌زگای ئاسایش پشوویان نابێت و له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا ده‌بن. دوێنێ نزیکه‌ی (٢٥) هەزار ماسکی خۆپارێزی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی که‌لار کراوه. هەروەها ھەڵمەتێکی دەرمانڕشتن دژ به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبازاڕی قەزای کەلار به‌ڕێوه‌چوو. ھەڵمەتەکە بەردەوامدەبێت و لەڕێگەی چوار تیمەوە ئەنجامدەدرێت و شەقام و شۆستەکان دەرمانڕێژ دەکرێن بەمادەی دژەڤایرۆس، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
راپۆرتی: رۆیتەرز وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا چەند رۆژێک پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ مۆسکۆ بۆ رێککەوتن لەگەڵ روسیا لە سەر ئاگربەستێک بۆ راگرتنی شەڕ لەئیدلیبی سوریا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا هۆشداریدا بەهێزەکانی حکومەتی سوریا کەبکشێنەوە ئەگەرنا «سەربازەکانیان سەریان لەلاشە دەکرێتەوە» . دوای شەش کاتژمێر لەکۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادمیر پوتین، ئەردۆغانێکی غەمبار رێککەوتنێکی راگەیاند کەدەستکەوتی ناوچەیی دەچەسپێنێت بۆ هێزەکانی سوریای پاڵپشت بە روسیا لەسەر حسابی ئۆپۆزسیۆنی سوریای پشت قایم بەتورکیا. کاتێک لە روسیا دەگەڕایەوە، ئەردۆغان وتی رێککەوتنەکەی لەگەڵ پوتن رێخۆشکەر دەبێت بۆ سەقامگیری لەئیدلیب و ئەو خەڵکە سڤیلانە دەپارێزێت کە رەنگە ببوونایەتە پەنابەر لەتورکیا، دوای چەند مانگێک لەشەڕکردن کەنزیکەی ملیۆنێک کەسی ئاوارە کردووە. «ئاگربەستەکە دەستکەوتی گرنگتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت»، ئەردۆغان وای وت. رێککەوتنەکە، ئەگەر خۆی بگرێت، پێشڕەوییەکانی هێزەکانی بەشار ئەسەد سنوردار دەکات، ئەمەش گەورەترین خەمی ئەنقەرە دەڕەوێنێتەوە کەئەویش لێشاوی ئاوارەی سورییە کە لەدەست بۆردومانەکانی ئیدلیب هەڵدێن و بەهەڵوەدان دەیانەوێت سنور تێپەڕێنن و بچنە پاڵ ئەو سێ ملیۆن و (٦٠٠) هەزار پەنابەرە سوریەی ئێستا لەتورکیان. بەڵام بەوەستاندنی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ و رازیبوون بەدەورییەی هاوبەشی تورکی-روسی لە رێگایەکی خێرادا کە رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەناو ئیدلیبدا تێپە دەبێت (رێگای خێرای ئێم-٤)، رێککەوتنەکە سەرکەوتنەکانی ئەمدواییانەی ئەسەد توندوتۆڵ تر دەکات و رێ بە روسیا دەدات زیاتر بێتە نێو قوڵایی ئیدلیبەوە وەک لەپێشتر. «سوپای سوریا وەستێندرا بەڵام دوورنەخرایەوە، رەنگە ئەمە گەورەترین دۆڕاندنی تورکیا بێت»، ئۆزگور ئۆنلوسەرچیکلی توێژەر لەناوەندی (جێرمان مارشڵ فەند) وای وت. بەرەوپێشچوونەکانی ئەسەد لەشەڕی قووڵی ئەم چەند هەفتەیەی دواییدا کۆنترۆڵکردنەوەی رێگا خێراکەی تریش لەخۆدەگرێت کە بەناو ئیدلیبدا تێپەڕ دەبێت و دیمەشقی پایتەخت و حەلەب پێکەوە گرێدەدات کەئەویش رێگای خێرایی ئێم-٥ و لەگەڵ چەند شاری گرنگی تردا. لەمۆسکۆ، رێککەوتنەکەی پێنجشەممەی رابردوو بەشێوەیەکی بەرفراوان وەک سەرکەوتنێک بینرا بۆ پوتین و ئەسەد لەسەر حسابی ئەردۆغان. «رێککەوتنەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیاتر لەبەرژەوەندی مۆسکۆو دیمەشقە، روسیا لەمەیدانی جەنگدا براوەیە ، لەبەرئەوەیە لەبەرەی دیپلۆماتیشدا دەیباتەوە»، سێرگی مارکۆڤ پەرلەمانتاری پێشووی روسیا وای وت. وچانێکی کورت؟ هەرێمەکەی دەوری ئیدلیب و بەشێک لەپارێزگاکانی دراوسێ یەکێک بوون لەچوار ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن کە روسیا‌و ئێران، هەروەها تورکیا بە»ناوچەکانی راگرتنی جەنگ» ناویان دەبات سێ ساڵ لەمەوبەر لەهەوڵێکدا بۆ راگرتنی خوێنڕشتن. بەڵام رێککەوتنەکە تەمەنی کورت بوو، لەوکاتەوە هێزەکانی سوریا بەهاوکاری هاوپەیمانەکانی، کە روسیا‌و ئێرانن، کۆنترۆڵی هەرسێ بەشەکەی تری «ناوچەکانی راگرتنی جەنگ»ی کردووە لەدەست ئۆپۆزسیۆنی دەریهێناون، جگەلەوەی ئەسەد بەڵێنی داوە ئیدلیبیش کۆنترۆڵ بکاتەوە. شیکەرەوان لەتورکیاو روسیا دەڵێن ئەم رێککەوتنە نوێیە وەک ئەوانەی پیشوو تەمەنی کورت دەبێت. «رێککەوتنەکەی نێوان تورکیا‌و روسیا رێککەوتنی کۆتایی نییە، بەڵکو ئاگربەستێکی کاتییەو رەنگە پێکدادان لەچەند رۆژی داهاتوودا دەستپێبکاتەوە»، ئۆنلوسەرچیکلی وای وت. تەنها چەند کاتژمێریک دوای ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە، (١٥) کەس بەهۆی شەڕی نێوان گروپە جیهادییەکان و هێزەکانی حکومەتی سوریاوە لەباشوری ئیدلیب کوژران، بەڵام بەپێی وتەی دانیشتوانی شوێنەکانی تری پارێزگاکە توندوتیژی هێوربووەتەوە. شینان ئۆلغن، توێژەر لەناوەندی کارنەیجی ئەوروپاو دیپلۆماتکارێکی پێشووی تورکیا، وتی کە دەبوو ئەردۆغان دەستبەرداری هەندێک شت ببوایە بۆ پوتین، چونکە بژاردەی جێگرەوە - گەڕانەوە بۆ ململانێی سەربازیی - دەبووە «سیناریۆیەکی دۆڕان بۆ تورکیا» . کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی ئیدلیب لەلایەن روسیاوە سەربازە تورکییەکانی دەکردە قوربانی هێزی کوشندە، هەرچەندە ڤار ڤار لەلایەن ئەنقەرە ئەم سنورە دەبەزێنڕێت لە رێی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی سوریا‌و خستنەخوارەوەی فرۆکەی جەنگیی سوری. هەفتەی رابردوو نزیکەی (٣٤) سەربازی تورکی لەهێرشێکی ئاسمانی‌دا کوژران، ئەمەش کوشندەترین هێرش بوو بۆ سوپای تورکیا لەماوەی سێ دەیەی رابردوودا. «تورکیا بەم لاوازییە سوپاییەوە لەمێزی دانوستاندا ئامادەبوو، بەدەستهێنانی ئاگربەستێک لەم رووەوە گرنگ بوو، بەڵام ئەم ئاگربەستە باجێکی هەبوو»، ئۆلغن وای وت. لاوازییەکی تری تورکیا لەئیدلیب (١٢) پێگە چاودێرییەکانیەتی کە لە ٢١٠٧دا دایمەزراندن بۆ چاودێریکردنی رێکەوتنەکانی» راگرتنی شەڕ». زۆربەی ئەو خاڵە چاودێرییانە لە چەند مانگی رابردوودا لەلایەن سەربازانی سوریاوە دەورە درابوون و بەتەنها مانەوەو دوور لەو (٢٠) هەزار سەربازەی ئەردۆغان ناردنی بۆ ئیدلیب لەمانگی رابردوودا. رێککەوتنە کورت و سێ خاڵییەکەی پێنجشەممە باسی چارەنووس یان داهاتووی ئەو خاڵە چاودێرییانە ناکات، بەڵام ئەردۆغان وتی کەهەموویان گرنگن و دەهێڵرێنەوە. «هەموویان پێگەی ئێستای خۆیان دەهێڵنەوە. لەئێستادا هیچ گۆڕانکارییەک نییە». بەڵام دیارنەبوو کەئەو خاڵە چاودێرییانە چ رۆڵێکیان دەبێت کە کەوتوونەتە ئەو ناوچانەی لەلایەن هێزەکانی ئەسەدەوە کۆنترۆڵکراون، «بەم رێککەوتنە، ئەو هەرێمە درایە رژێمی ئەسەد، بۆیە ئەو خاڵە چاودێرییانە ما‌نایان نییە»، ئۆلغن ئاماژەی بەوە کرد. سەرەڕای هەموو ئەو دەستبەرداربوونانە، شیکەرەوان باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت ئەدرۆغان بتوانێت ناوخۆی وڵاتی پێ قایل بکات، چونکە نیگەرانییە سەرەکییەکانی دەنگدەرانی تورکی رەچاو کردووە ، ئەویش راگرتنی شەپۆلی کۆچبەران بەرەو سنوورەکانی وڵات و وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر سەربازە تورکییەکانە. «ئەگەر لە روانگەی هاوڵاتییەکەی تورکی سەیری بابەتەکە بکەین، ئەو دوو هۆکارە تاکە هۆکاری گرنگن. بۆچی هاووڵاتییەک گرنگی بدات بەسنوری ناوخۆ‌و سنوردارکردن لەناو سوریادا؟ ئەوە ئیشی هاووڵاتییەکی ئاسایی نییە»، ئۆنلوسەرچیکلی وای وت.
سازدانى: ئارا ئیبراهیم سیاسهتمهدارو پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرینى یه‌کێتى ده‌ڵێت نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رنامه‌داڕێژه‌رى راپه‌ڕین بووه به‌چه‌ندان مانگ پێش راپه‌ڕین و ده‌شڵێت:»کاک نه‌وشیروان به‌ساڵ پێش راپه‌ڕین بیرى له‌وه ده‌کرده‌وه که راپه‌ڕینى شاره‌کان ده‌ستپێبکات و نامه‌ى هه‌یه که خۆى ویستوویه‌تى بێته‌وه ناو شار، له‌ناو شاره‌وه به‌خۆحه‌شاردان زه‌مینه‌ى راپه‌ڕینى ناو شار رێک بخات». عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، سیاسهتمهدارو پێشمه‌رگه‌ى دێرینى ئه‌و کاته‌ى یه‌کێتى ئاماژه به‌وه ده‌دات ملازم عومه‌ر سه‌رکردایه‌تى راپه‌رینى شارى سلێمانى کردووه‌و ده‌شڵێت: »به‌فعلى راپه‌رینى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ملازم عومه‌ر سه‌رکردایه‌تى کردووه«. کاک نه‌وشیروان به‌رنامه‌داڕێژه‌رى راپه‌ڕین بووه به‌چه‌ندان مانگ پێش راپه‌ڕین، به‌ساڵ پێش ئه‌وه کاک نه‌وشیروان بیرى له‌وه ده‌کرده‌وه که راپه‌ڕینى شاره‌کان ده‌ستپێبکات، نامه‌ى هه‌یه که‌خۆى ویستویه‌تى بێته‌وه ناو شار له‌ناو شاره‌وه به‌خۆحه‌شاردان زه‌مینه‌ى راپه‌ڕینى ناو شار رێکبخات. له‌به‌رئه‌وه کاک نه‌وشیروان وه‌کو بیرى و فکرى راپه‌رینى شاره‌کان، له‌دواى کاره‌ساتى ئه‌نفاله‌وه فکره‌ى راپه‌ڕین لاى کاک نه‌وشیروان گه‌ڵاڵه بوو بوو، ئیشى بۆ ده‌کرد، ته‌شکیله‌ى مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کان به‌و ئامانجه‌و به‌و مه‌به‌سته‌بووه که له‌هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌کدا مه‌فاریزى بچوکى پارتیزانى بڵاوکرده‌وه. هاوڵاتى: ئه‌ندازیارى راپه‌ڕین کێ بوو؟ چۆن توانرا له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکدا له‌ڕانیه‌و سلێمانى‌و ناوچهکانىتر راپه‌ڕین یه‌کلابکرێته‌وه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌خواستى هه‌رکه‌س بێ و نه‌بێ به‌کاک نه‌وشیروانه‌وه لکێنراوه‌و به‌شبه‌حاڵى خۆم پێموایه بۆ ئه‌و سهرکردایهتیکردنهو روانین‌و پێشبینى و بیرکردنه‌وه سیاسیه‌ى ئه‌و سه‌روه‌خته‌ى ئه‌و زاته‌و ئه‌و کارانه‌ى بۆى کرد،ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه گونجاو نیه، چونکه ئه‌گه‌ر چواندنهکه وه‌ک میعمارو ئه‌ندازیارى بکه‌ین، وه‌ستاو کرێکاره‌که‌ش هه‌رخۆى بوو. نموونه‌یه‌کت بده‌مێ که به‌مدواییه له‌ده‌فته‌رى بروسکه‌کانى کاک نه‌وشیرواندا که‌کاک به‌ختیارى براى به‌یادی هێنامه‌وه، هه‌ندێکى بڵاوکردۆته‌وه، به‌رپرسى به‌تالیۆنى حه‌وتى ى.ن.ک له‌ڕۆژى 8ى 3ى ساڵى 1991دا، ئێواره‌که‌ى له‌سلێمانییه‌وه به‌کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێ فه‌یله‌قى حه‌وتى جه‌یشى عیراقى خۆیان کۆکردۆته‌وه به‌ره‌و سلێمانىدێن، کاکه (کاک نه‌وشیروان) له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ دوو مانگ پێش ئێستا ئه‌و فه‌یله‌قه له‌شه‌ڕى کوه‌یت ئیباده بووه‌و نه‌ماوه هه‌موو رێگه‌کانى سلێمانیش به‌ده‌ست هێزه راپهڕینهوهکانهوهیه. ئه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى راپه‌ڕینى راسته‌وخۆ له‌شارى سلێمانى کردووه جڵه‌وى فه‌رمانى به‌ده‌سته‌وه بووه کاربه‌ده‌ست بووه، ملازم عومه‌ر بووه، که هه‌موو حزبه‌کانى دیکه‌ش که زۆرینه بوون ئه‌وانه‌ى ناو شاریش به‌خه‌ڵکى بێلایه‌نه‌وه هه‌موو له‌ژێر فه‌رمانى ملازم عومه‌ردابوون لهمیحوهرى سلێمانى و شارباژێرو گه‌رمیان و کفرى و هه‌تاکو چه‌مچه‌ماڵ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى رهخساوى ئه‌وه‌ى حه‌تمه‌ن نابێت شه‌ڕى سه‌دام بۆ چوونه ناو کوەیت لێدانى هێزى هاوپه‌یمانى له‌سه‌دام و سوپاى عێراق نادیده بگیرێت، ئه‌م زه‌مینه‌یه ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ى کورد بتوانێت ده‌رفه‌ته‌که بقۆزێته‌وه‌و تۆڵه‌ى خۆى له‌و رژێمە سهرکهوتکهرە بکاته‌وه که‌چه‌ندین ساڵ بوو به‌ئاگرو به‌ئاسن کوردى له‌ناو ده‌برد، ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر قیاده‌ى مه‌یدانى میحوه‌ره‌کانى راپه‌ڕینى سلێمانییه حه‌تمه‌ن ئاشکرایه کاک نه‌وشیروان له رانیه‌وه چووه شه‌قڵاوه‌و به‌ره‌و میحوه‌رى هه‌ولێر، ئه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى راپه‌ڕینى راسته‌وخۆ له‌شارى سلێمانى کردووه جڵه‌وى فه‌رمانى به‌ده‌سته‌وه بووه کاربه‌ده‌ست بووه، ملازم عومه‌ر بووه، که هه‌موو حزبه‌کانى دیکه‌ش که زۆرینه بوون ئه‌وانه‌ى ناو شاریش به‌خه‌ڵکى بێلایه‌نه‌وه هه‌موو له‌ژێر فه‌رمانى ملازم عومه‌ردابوون لهمیحوهرى سلێمانى و شارباژێرو گه‌رمیان و کفرى و هه‌تاکو چه‌مچه‌ماڵ. ملازم عومه‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕ‌ازى نه‌بوو پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزى بێگانه‌دا هاوکار بێت دژى عیراق و جۆرێک له ناڕه‌زایى و ئاماده نه‌بونى خۆى بۆ ئه‌و شه‌ڕ و ڕاپه‌ڕین و به‌شدارى ده‌ربڕی، دواجار بۆچونه‌که‌ى کاک عومه‌ر جێگیر بوو کاک نه‌وشیروان به‌رنامه‌داڕێژه‌رى راپه‌ڕین بووه به‌چه‌ندان مانگ پێش راپه‌ڕین، به‌ساڵ پێش ئه‌وه کاک نه‌وشیروان بیرى له‌وه ده‌کرده‌وه که راپه‌ڕینى شاره‌کان ده‌ستپێبکات، نامه‌ى هه‌یه که‌خۆى ویستویه‌تى بێته‌وه ناو شار له‌ناو شاره‌وه به‌خۆحه‌شاردان زه‌مینه‌ى راپه‌ڕینى ناو شار رێکبخات. له‌به‌رئه‌وه کاک نه‌وشیروان وه‌کو بیرى و فکرى راپه‌رینى شاره‌کان، له‌دواى کاره‌ساتى ئه‌نفاله‌وه فکره‌ى راپه‌ڕین لاى کاک نه‌وشیروان گه‌ڵاڵه بوو بوو، ئیشى بۆ ده‌کرد، ته‌شکیله‌ى مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کان به‌و ئامانجه‌و به‌و مه‌به‌سته‌بووه که له‌هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌کدا مه‌فاریزى بچوکى پارتیزانى بڵاوکرده‌وه. دواهه‌مین که‌س دواجار زۆر به‌قه‌له‌قى و دڵه‌ڕاوکێیه‌وه کاک مه‌سعود بارزانى قه‌ناعه‌تى کرد به‌به‌رنامه‌که‌ى کاک نه‌وشیروان، ترسه‌که‌ى کاک مه‌سعود ئه‌وه‌بوو که‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کى دیکه دووباره ببێته‌وه‌و مه‌ترسى هه‌بوو که راپه‌ڕین شکست بهێنێت هاوڵاتى: تا چه‌ند پارتى قه‌ناعه‌تى به‌و به‌رنامه‌و پلانه‌ى کاک نه‌وشیروان هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى راپه‌ڕین؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: نه‌ک هه‌ر پارتى له‌ناو یه‌کێتیشدا خه‌ڵک هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م فکره‌ی کاک نه‌وشیروان نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى راپه‌ڕین، له‌ناو سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیدا گفتوگۆ کرابوو خه‌ڵکێک هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، بۆیه چ له‌ناو پارتى و یه‌کێتى و هێزه‌کانى دیکه‌ش خه‌ڵکێک هه‌بوو بڕواى به‌مه نه‌بوو، پێیانوابوو ئه‌مه گونجاو نییه له‌م قۆناغه‌دا یان هه‌ر ناکرێت. بۆیه ئه‌م فکره‌یه قورس بوو بچێته ناو خه‌ڵک و سه‌رکردایه‌تى هێزه‌کانه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ناو سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیشدا پێش ئه‌وه‌ى راپه‌ڕین نزیک ببێته‌وه گفتوگۆى زۆر چڕ وپڕ هه‌بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ى که‌یه‌کێتى نه‌بێت به‌به‌شێک لهمیحوهرى هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕکردن له‌دژى رژێمى عێراق. حه‌تمه‌ن که رووداوه‌کان نزیکبوونه‌وه، ئه‌وانه‌ى یه‌کێتى بڕواشیانوانهبوو هاتنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته، هه‌ندێکیان مه‌رجى ئه‌وه‌یان هه‌بوو هیچ هێزێکى بێگانه له‌ئێران و تورکى هه‌تا هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان به‌شدار نه‌بن له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه‌دا یان هێزى پێشمه‌رگه هاوکارى ئه‌و هێزانه نه‌کات و ئه‌مه سه‌رى گرت، چوونه ژێر بارى ئه‌و فکره‌و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه، به‌ڵام دواهه‌مین که‌س دواجار زۆر به‌قه‌له‌قى و دڵه‌ڕاوکێیه‌وه کاک مه‌سعود بارزانى قه‌ناعه‌تى کرد به‌به‌رنامه‌که‌ى کاک نه‌وشیروان، ترسه‌که‌ى کاک مه‌سعود ئه‌وه‌بوو که‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کى دیکه دووباره ببێته‌وه‌و مه‌ترسى هه‌بوو که راپه‌ڕین شکست بهێنێت. هاوڵاتى: گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 28 ساڵ و خوارئه‌و ته‌مه‌نه نازانن راپه‌ڕینیش چییه؟ چۆن ده‌کرێت وشیار بکرێنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌مه پێویستى بهموناقهشهیهکى زۆر قوڵ و فراوان هه‌یه،راپه‌ڕین وێستگه‌یه‌که لهوێستگهکانى خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى کوردستان له‌باشوور به‌درێژایى نیو سه‌ده زیاتر، ئه‌گه‌ر بچینه ناو ئه‌م موناقه‌شه‌یه‌وه ده‌بێت له‌وێوه ده‌ستپێبکه‌ین ئایا ئه‌سڵه‌ن ئه‌م شۆڕشه چه‌کدارییه‌ى کورد له‌عێراقدا هه‌ڵگیرسا، ئه‌م شۆڕشه ره‌وا بوو یان نا، ده‌بێت خه‌ڵکان به‌پشت به‌ستن به‌ده‌قه مێژووییه‌کان و دیکۆمێنته‌کان، خه‌ڵکى نوخبه‌ى شاره‌زا بێن و ئه‌مه یه‌کلابکه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هۆکارێکى ئاسان، ئه‌وه‌تا جه‌نابت پرسیار له راپه‌ڕین ده‌که‌یت، که وێسگه‌یه‌کى ئه‌و خه‌باته‌یه، به‌ڵام ده‌یان جار راپه‌ڕین و شه‌ڕى گه‌وره‌و موجازه‌فه‌ى گه‌وره گه‌وره کراوه به‌خوێنى گه‌نجانى میلله‌ته‌که‌مانه‌وه، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و خۆپیشاندانه‌کانى سلێمانى و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شۆڕشى نوێ و هه‌تا شۆڕشى ساڵى 1974 و شۆڕشى ئه‌یلول، ئه‌مانه هه‌مووى له‌ژێر پرسیاردان، بۆیه گفتوگۆى قوڵ و چڕى ده‌وێت له‌لایه‌ن خه‌ڵکى پسپۆڕ‌و شاره‌زا ئه‌مه یه‌کلابکرێته‌وه، بۆ ئه‌م گفتوگۆیه پێویسته؟، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کانى زۆر نێگه‌تیڤ و خراپ بوون. سه‌رکرده‌کانى شۆڕش به‌داخه‌وه زۆربه‌یان بوون به‌خه‌ڵکى مافیا، ئەوانەی لەشۆڕش‌و راپەڕیندا بوون‌و چوونە حکومڕانییەوەو مانەوە تێیدا، خەڵکی جوان وازی لەحکومڕانی هێنا به‌مه‌عنایه‌کى دیکه ئه‌و کاراکته‌رانه‌ى که له‌شۆڕشدا بوون هه‌تاکو له‌راپه‌ڕیندا بوون‌و ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ژیاندا ماون، هه‌ریه‌که‌یان ده‌ستى چۆته خوێن‌و قووتى میلله‌ته‌که‌ى خۆى، ئه‌مانه ئێستا وه‌کو تاوانبار سه‌یر ده‌کرێن له‌به‌رانبه‌ر میلله‌تدا هاوڵاتى: ئایا ئه‌وانه‌ى له‌شاخ بوون ئێستا خه‌ریکى خزمه‌تى خه‌ڵکن یان خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: سه‌رکرده‌کانى شۆڕش به‌داخه‌وه زۆربه‌یان بوون به‌خه‌ڵکى مافیا، ئەوانەی لەشۆڕش‌و راپەڕیندا بوون‌و چوونە حکومڕانییەوەو مانەوە تێیدا، خەڵکی جوان وازی لەحکومڕانی هێنا به‌مه‌عنایه‌کى دیکه ئه‌و کاراکته‌رانه‌ى که له‌شۆڕشدا بوون هه‌تاکو له‌راپه‌ڕیندا بوون‌و ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ژیاندا ماون، هه‌ریه‌که‌یان ده‌ستى چۆته خوێن‌و قووتى میلله‌ته‌که‌ى خۆى، ئه‌مانه ئێستا وه‌کو تاوانبار سه‌یر ده‌کرێن له‌به‌رانبه‌ر میلله‌تدا، له‌به‌رئه‌وه بۆیه گومان دروستبووه، ئه‌و مێژووه زۆر شتى جوانى تێدا بووه، به‌ڵام ئه‌م کاراکته‌رانه‌ى که ماون وایانکردووه خه‌ڵک ته‌نها وێنه ناشرینه‌کانى شۆڕش به‌سه‌دان زه‌ره‌بین گه‌وره بکه‌ن، به‌ڵام وێنه جوانه‌کانیش به‌سه‌دان زه‌ره‌بین بچووک ده‌کاته‌وه که نه‌بینرێت، ئه‌مه واىکردووه به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار شه‌هیده‌کانیش چوونه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌وانه‌ى له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مدان دژى داواکارى سه‌ره‌تایى خه‌ڵکن نه‌ک جێبه‌جێى ناکه‌ن، هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن کاربه‌ده‌ستانى ئه‌م هه‌رێمه‌و کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌تى هه‌رێم دژى داواکارى و مافه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانن هاوڵاتى: ئایا کابینەى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم که هه‌شت مانگێکى تێپه‌ڕاندووه توانیویه‌تى داواکارییه سه‌ره‌تاییه‌کانى خه‌ڵک جێبه‌جێ بکات پاش 29 ساڵ لەڕاپهڕین؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: کابینه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ساڵى 1992ه‌وه هه‌موو کابینه‌کان که‌دروست بووه، کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم نه‌بوون، ئه‌م ناوه غه‌درێکه‌و لێى کراوه کابینه‌ى حزب بوون، به‌داخه‌وه ئه‌م کابینه نوێیه‌ش بووه به‌کابینه‌ى ئه‌شخاس، کابینه‌ى گروپ و خه‌ڵکى دهوروپشتیانن، ئه‌مه کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و میلله‌تى کورد نییه، چونکه به‌ئاشکرا دیاره نه بۆ میلله‌ت و هه‌رێمى کوردستان ئیش ده‌که‌ن، ده‌بینین پره‌نسیپى دوو ئیداره‌یى رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مدان دژى داواکارى سه‌ره‌تایى خه‌ڵکن نه‌ک جێبه‌جێى ناکه‌ن، هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن کاربه‌ده‌ستانى ئه‌م هه‌رێمه‌و کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌تى هه‌رێم دژى داواکارى و مافه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانن. دوو ساڵیشه هیچ حزبێکى سیاسى و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌کى سیاسى باسى که‌رکوک و دوزخورماتوو ناکه‌ن له‌ئه‌ده‌بیات و میدیاکانیشیاندا، ئه‌مانه به‌رده‌وام باسى پاره‌و ئیستحقاقاتى پۆست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوڵاتى: له‌ئێستادا گفتوگۆیه‌ک هه‌یه بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق و به‌شدارى کردنى کورد‌و پێشتریش بۆ کابینه‌که‌ى عه‌لاوى، ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى کورد ده‌که‌ن له‌به‌غدا دڵسۆزن بۆ خاک و نه‌ته‌وه یان دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان که‌وتوون؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: قه‌زییه‌ى کورد له‌عێراق زۆر حه‌ق و ئاڵۆزیشه، له‌زۆر قۆناغدا ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى قه‌زییه‌ى کوردیان کردووه له‌عێراقدا به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ئه‌و رهوایهتییهى قه‌زییه‌ى کوردیان نه‌هێشتووه، ئه‌وه‌ى ئێستا ره‌وایه‌تى قه‌زییه‌ى کوردى خستۆته ژیر پرسیاره‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ن که‌نوێنه‌رایه‌تى کورد ده‌که‌ن له‌عێراقدا که به‌داخه‌وه ئه‌وانه خه‌ڵکانێکن جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندى و پۆست و به‌رژه‌وه‌ندى که‌سى و بنه‌ماڵه‌یى نه‌بێت، به‌لاى قه‌زییه گرنگه‌کاندا ناڕۆن، باسى کابینه‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عهلاویت کرد، تۆ بیستوته دوو ساڵیشه هیچ حزبێکى سیاسى و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌کى سیاسى باسى که‌رکوک و دوزخورماتوو بکه‌ن له‌ئه‌ده‌بیات و میدیاکانیشیاندا!!، ئه‌مانه به‌رده‌وام باسى پاره‌و ئیستحقاقاتى پۆست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه ئه‌وه‌ى کێشه‌مان نه‌بووبێت لهحکومهتهکانى پێشووى عێراق مه‌به‌ستم پێش راپه‌ڕینه به‌حکومه‌تى سه‌دام حوسێنیشهوه کێشه‌ى پۆست و پاره‌مان نه‌بووه، سه‌دام حوسێن پۆست و پاره‌ى بۆ هه‌موو کورد هه‌ڵڕشت به‌س به‌و مه‌رجه‌ى که‌کورد لێى یاخى نه‌بووایه. ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى کورد له‌به‌غدا ده‌که‌ن کێشه‌ى خاک و نیشتمانیان وه‌لاناوه، هاتوون ته‌نها له‌سه‌ر کێشه‌ى حوکمڕانى قسه ده‌که‌ن، ئه‌وانیش بۆ پله‌و پۆستى خۆیان ئه‌وه‌یان کردووه به‌جه‌وهه‌رى کێشه‌ى خۆیان هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى ئێستا حوکمڕانن له‌عێراق هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ى سه‌دام حوسێنیان هه‌یه بۆ مافه‌کانى کورد، یان ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد که به‌حه‌کیمانه مامه‌ڵه بکات؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: وه‌کو بیرکردنه‌وه ره‌نگه هه‌ندێکیان وه‌کو سه‌دام یان خراپتر بیر له‌مافه‌کانى گه‌لى کورد بکه‌نه‌وه، ره‌نگه هه‌ندێکیان بیرکردنه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر کورد باشتر بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌وه نییه ئه‌وان چۆن بیر له‌کورد ده‌که‌نه‌وه، کورد چۆن نوێنه‌رایه‌تى مه‌سه‌له‌ى خۆى ده‌کات، کێشه‌ى ئێمه ئه‌وه نییه ئه‌وان لیبراڵن، دیموکراسن، ئیسلامین، کێشه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه کورد چى ده‌وێت لهعێراقداو مافه‌کانمان چییه؟ ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ى کورد دهکهنتائێستا نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ کابینه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌وانه‌ى پێشتریشدا باسى مافه‌کانى کورد بکه‌ن. کێشه‌ى کورد له‌عێراقدا سێ مه‌سه‌له‌ى زۆر گرنگه، کێشه‌ى خاک، کێشه‌ى شه‌راکه‌تى سامان، کێشه‌ى شه‌راکه‌تى حوکمدارى، سه‌رکردایه‌تى کورد ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى کورد له‌به‌غدا ده‌که‌ن کێشه‌ى خاک و نیشتمانیان وه‌لاناوه، هاتوون ته‌نها له‌سه‌ر کێشه‌ى حوکمڕانى قسه ده‌که‌ن، ئه‌وانیش بۆ پله‌و پۆستى خۆیان ئه‌وه‌یان کردووه به‌جه‌وهه‌رى کێشه‌ى خۆیان، له‌ئه‌سڵدا کێشه‌ى کورد له‌گه‌ڵ حوکمڕانه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراقدا کێشه‌ى خاک و سامان بووه. له‌به‌ر ئه‌و فه‌شه‌له یه‌ک له‌دواى یه‌کانه‌ى سه‌رکردایه‌تى کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویسته ئیتر هه‌ر پارێزگایه‌ک له هه‌رێم بیر له چۆنیه‌تى ڕێکخستنى په‌یوه‌ندیه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق بکاته‌وه و به‌مه‌ش له ژێر هه‌ژمونى بنه‌ماڵه سیاسیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌رده‌چین و شکۆمان ده‌پارێزین و مافى زیاتر بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین و مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه و خاک و ئینتیما به‌رز و به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین هاوڵاتى: عه‌یبه نییه پاش 29 ساڵ له راپه‌ڕین دۆخى که‌رکوک و دووزخورماتوو به‌و شێوه‌یه‌یه که‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت پرسى خاکیان لا گرنگ نییه؟ عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌وه به‌شێکه له‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وته‌ى که‌سه‌رکردایه‌تى کورد پیاده‌ى ده‌کات بۆ شکاندنى شکۆى کورد‌و شکاندنى شکۆى میلله‌ته، عاده‌ته‌ن میلله‌تانى داگیرکه‌ر هه‌میشه له‌شکۆى میلله‌ته‌که ده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تى کورد ئه‌مڕۆ به‌شداره له‌شکاندنى شکۆى میلله‌تى کورددا به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى که له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یکات له‌کاتى گفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومه‌تدا، ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ خاک و نیشتمان بێت و کورد که‌رکوک و دوزخورماتوو و سه‌رجه‌م ناوچه کوردستانییه‌کان بخاته پێش هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌کى دیکه‌وه. له‌به‌ر ئه‌و فه‌شه‌له یه‌ک له‌دواى یه‌کانه‌ى سه‌رکردایه‌تى کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویسته ئیتر هه‌ر پارێزگایه‌ک له هه‌رێم بیر له چۆنیه‌تى ڕێکخستنى په‌یوه‌ندیه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق بکاته‌وه و به‌مه‌ش له ژێر هه‌ژمونى بنه‌ماڵه سیاسیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌رده‌چین و شکۆمان ده‌پارێزین و مافى زیاتر بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین و مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه و خاک و ئینتیما به‌رز و به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین، بۆ ئاینده‌ى کورد له عێراقدا ئه‌مه دروسترین هه‌نگاوى ئه‌م قۆناغه‌یه.
عومه‌ر فه‌تاح مامۆستایان و شاره‌زایانى ئاینى ئیسلام، پشتیوانى له‌بڕیارى راگرتنی سه‌رجه‌م رێوڕه‌سمه ئایینییه‌کان و نوێژى به‌کۆمه‌ڵ و هه‌ینى و داخستنى مزگه‌وته‌کان ده‌که‌ن، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. ئەوەش لەکاتێکدا هەندێک پابەندنەبوون بە رێنمایەکان. هەینی رابردوو هەندێک لە نوێژخوێنان لەسەر شەقامەکان و دەشت و دەر ریزیان بەست و نوێژی هەینیان کرد دوای ئەوەی مزگەوتەکان بۆ ماوەیەک داخران بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید ١٩. شارەزایانی ئاینی جەخت لەوە دەکەنەوە کەڤایرۆسهکه «مه‌ترسیه‌کى گه‌وره‌یه«و دەڵێن روویکردووەته سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى و په‌یوه‌ندى به‌کافرو ئیسلامه‌وه نیه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌که‌ن داخستنى مزگه‌وته‌کانیش کارێکى ئاساییه‌و بۆ خۆپارێزى بووه له‌نه‌خۆشى کۆرۆناو داواشده‌که‌ن سه‌رجه‌م موسڵمانان و زانایانى ئاینى و وتاربێژان پابه‌ندى بڕیار‌و رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و پزیشکان ببن. له‌دواى تۆمارکردنی چه‌ند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، رۆژى چوارشه‌ممه 4ى ئه‌م مانگه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ئه‌نجامداو چه‌ند بڕیارێکی ده‌رکردو سه‌رجه‌م رێوڕه‌سمه ئاینییه‌کان له‌مزگه‌وت، کڵێسا و په‌رستگاکان به‌گوتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌کانیشه‌وه، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان تاوه‌کو کاتێکی نادیار راگیرا، رۆژى هه‌ینى رابردووش بڕیاره‌که له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم جێبه‌جێکرا. حه‌سه‌ن شه‌مێرانى وتاربێژ‌و شارەزای شەریعەتی ئیسلامی، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات ئه‌و ده‌ردو نهخۆشهیهى کۆرۆنا له‌یه‌ک کاتدا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تى و په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى کافر‌و ئیسلام و بار‌و مزگه‌وته‌کانه‌وه نیه‌و هه‌مووى مه‌ترسى له‌سه‌ره. حه‌سه‌ن شه‌مێرانى له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئایینى پیرۆزى ئیسلام بۆ خزمه‌تى مرۆڤ هاتووه، بۆ هه‌موو چین و تووێژێکى جیاواز ئه‌وانه‌شى که موسڵمان نین پێویسته پارێزگاری‌یان لێبکرێت، له‌م بابه‌ته‌دا به‌پێى ئایه‌ته‌کانى قورئانى پیرۆز پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بۆچوونى ئه‌وکه‌سانه‌ى که له‌م بابه‌ته‌دا شاره‌زان و به‌گوێى ئه‌وان بکه‌ین». حه‌سه‌ن شه‌مێرانى وتی «له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌تى کۆرۆنا په‌یوه‌ندى به‌لایه‌نى پزیشکییه‌وه هه‌یه، پێویسته هه‌موو که‌سێک پابه‌ندى رێنمایی و بڕیاره‌کانى ئه‌وان ببن». وتیشى «من زاناى ئاینیم هیچ زانیاریه‌کم له‌سه‌ر لایه‌نى پزیشکى نیه، بۆیه ده‌بێ به‌قسه‌ى ئه‌وان بکه‌ین و ئه‌وانیش پێیان وایه یه‌کێک له‌هۆکاره‌کان و ئه‌گه‌ره‌کانى دروستبوون و گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌که بوونى قه‌ره‌باڵغیه، بۆیه واباشتره به‌پێى قسه‌ى ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین و دوربکه‌وینه‌وه له‌قه‌ره‌باڵغى». حه‌سه‌ن شه‌مێرانى له‌به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆى هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆس و نه‌خۆشیه بێت و بچێته شوێنێکى قه‌ره‌باڵغ و که‌سانێکى دیکه تووش بکات ئه‌وه تاوان و گوناهێکى زۆر گه‌وره‌ى کردووه. وتیشى «خۆى ئاینى ئیسلامیش ئاینى ره‌حمه‌ته نه‌ک زه‌حمه‌ت، باشتره پێش لایه‌نى ته‌ندروستى و حکومه‌تیش ئێمه‌ى مامۆستایانى ئاینى خۆمان ده‌ستپێشخه‌رى بکه‌ین و قه‌ره‌باڵغى و جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و بۆنه ئاینییه‌کانمان زۆر که‌متر بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌خۆمان و موسڵمانى دیکه‌ش بکه‌ین». ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌ک پابه‌ند نه‌بێت به رێنماییه‌کانه‌وه‌و به‌رده‌وامبێت خوانه‌خواسته هه‌ر که‌سێک له‌مزگه‌وته‌که‌ى ئه‌وه‌وه تووش ببێت ئه‌وا ئه‌و مامۆستا ئاینیه‌ى مزگه‌وته‌که ده‌بێت بهرپرسیاریهتیهکەى هه‌ڵبگرێت. حه‌سه‌ن شه‌مێرانى وتیشى «راى زانایان و لیژنه‌ى فتوا زۆر دروسته که‌نوێژی هەینییان هه‌ڵگرتووه بۆ ماوه‌یه‌ک، من راکه‌ى ئه‌وان په‌سه‌ند ده‌که‌م و پشتیوانی‌یان لێده‌که‌م، تا ئه‌وکاته‌ى پزیشکه‌کان و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌ڵێن قه‌ره‌باڵغى مه‌ترسى هه‌یه پێویسته هه‌موومان پابه‌ندبین به‌بڕیارو رێنماییه‌کانه‌وه‌و خۆمان به‌دوور بگرین و پارێزگارى بکه‌ین». لیژنه‌ى ئه‌وقافى په‌رله‌مان"هه‌ر وتاربێژێک پابه‌ند نه‌بوو، به‌پێى رێنماییه‌کان و یاساکان وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى رێکارى یاسایی خۆیانى به‌رانبه‌ر بگرنه به‌ر" به‌شێک له‌مامۆستایانى ئاینى و نوێژخوێنان، له‌ڕۆژى هه‌ینى و کاته‌کانى دیکه پابه‌ند نین به‌بڕیارو رێنماییه‌کانى حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته پهیوهندیدارهکانهوهو له‌نزیک مزگه‌وته‌کان و له‌سه‌ر شه‌قام و ناو بازاڕ‌و پارک و گه‌ڕه‌که‌کان به‌کۆمه‌ڵ نوێژه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن. لیژنه‌ى ئه‌وقافى په‌رله‌مانى کوردستانیش داواده‌کات هه‌موو مامۆستایان پابه‌ندى بڕیاره‌کان بن و هه‌ر وتاربێژێک پابه‌ند نه‌بوو، به‌پێى رێنماییه‌کان و یاساکان وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى رێکارى یاسایی خۆیانى به‌رانبه‌ر بگرنه به‌ر. وه‌یسی سه‌عید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «گرنگه هه‌موو موسڵمان و نوێژخوێنێک و مامۆستایه‌کى ئاینى پابه‌ندى ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه بێت که‌حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ریده‌کات، ئه‌وه هه‌مووى لهبهرژهوهندیى گشتییه‌و بۆ سه‌لامه‌تیی خه‌ڵک دراوه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هه‌موو ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا دراون به‌هه‌ڵگرتنى بۆنه‌و مه‌راسیمه ئاینییه‌کانیشه‌وه بۆخزمه‌تى خه‌ڵک بووه‌و ته‌نها بۆ خۆپارێزى بووه، وتیشى «ئه‌و بڕیارانه بۆ ئه‌وه‌بوو نه‌خۆشیه‌که هیچ مه‌ترسییه‌ک دروستنه‌کات و بڵاونه‌بێته‌وه، هه‌موو ئایینه‌کانیش به‌تایبه‌تى ئاینى ئیسلامیش بۆ پاراستن و رێزگرتن له‌مرۆڤایه‌تى هاتوون، ده‌بێت هه‌موو موسڵمانان و مامۆستایانى ئایینیش هه‌ست بەبهرپرساریهتى بکه‌ن، ده‌بێت ئه‌و رێکارانه په‌یڕه‌وبکه‌ن و رێگرییه‌کان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مهترسیهکە بووه«. وه‌یسی سه‌عید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌پێى رێنماییه‌کانى پزیشک ئه‌گه‌ر قه‌ره‌باڵغى هه‌بێت ئه‌وه مه‌ترسى له‌و شوێنه دروستده‌بێت، سوودى خه‌ڵکى تیانیه، وتیشى «هه‌موو وتاربێژان و مامۆستایانى ئایینى فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافن و ئه‌وه‌ش دامه‌زراوه‌یه‌کى حکومییه، ده‌بێت وه‌زاره‌ت به‌پێى یاسا‌و رێنماییه‌کانى خۆى رێکارى خۆیان به‌رانبه‌ر ئه‌وانه بگرنه‌به‌ر که‌بڕیاره‌که‌یان پشتگوێخستووه‌و نوێژی به‌کۆمه‌ڵیان له‌مزگه‌وته‌کان کردووه، پێویسته ئه‌وه بزانن بڕیاره‌که مه‌به‌ست له‌وه‌نیه که‌هیچ نوێژێک نه‌کرێت، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه قه‌ره‌باڵغى نه‌بێت و خه‌ڵک کۆنه‌بێته‌وه«. له‌باره‌ى بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى نوێژى هه‌ینیه‌وه، مامۆستا مه‌لا تاهیر بامۆکی، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی پێشه‌وا عومه‌ر له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک وتارێکى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌کات، پاش تاووتوێکردن و گوێگرتن بۆ چه‌ندین دکتۆری خواناس و پسپۆڕ له‌م بواره‌دا بڕیارى راگرتنى نوێژی هەینی بۆ ئه‌وه‌یە یه‌کێک له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وته‌وه دووچاری ئه‌م ڤایرۆسه پیسه نه‌بێت و بڵاوه نه‌کات، کارێکی باشمان کردووه مادام بهمهشوهرهت بووه‌و به‌خۆسه‌ری و هه‌رکه‌س بۆ خۆی نه‌بووه«. زۆرینه‌ى وتاربێژانی ئاینی پابه‌ندبوون به‌بڕیاره‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ته‌وه، ته‌نها چه‌ند کسێکی که‌میان نەبێت نوێژى به‌کۆمه‌ڵیان ئه‌نجامداوە لەدەرەوەی مزگەوت. نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «سوپاس بۆ خوا له‌سه‌دا 99ی مامۆستایان پابه‌ندبوون به رێنماییه‌کان، هیچ مزگه‌وتێک نیه که‌نوێژى به‌کۆمه‌ڵى تێداکرابێت، ره‌نگه تاک و ته‌را وتاربێژ یان خه‌ڵکانى دیکه هه‌بن له‌ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت له‌ده‌شت و پارک و شوێنه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان نوێژى هه‌ینییان کردبێت، ئه‌گه‌ر مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى تێدابێت ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌وه دووباره نه‌بێته‌وه«. ناوبراو ئاگادارى مامۆستایانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌کات که پابه‌ندبن به‌هه‌موو رێنمایی و بڕیاره‌کانى حکومه‌ت و ته‌ندروستى و لیژنه‌ى فتواوه‌و هیچ مامۆستایه‌ک نوێژى به‌کۆمه‌ڵ ئه‌نجامنه‌دات تا ئه‌وکاته‌ى مه‌ترسییه‌کان کۆتایی دێت.
هاوڵاتى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت تورکیا شەش هەزار چەکداری تیرۆریستی لەناوچە جیاوازەکانی ئیدلیبەوە هێناوەتە رۆژئاوای کوردستان ئەوەش بۆ پاکتاوکردنی کورد. ئەوەش دوای راگەیاندنی ئاگربەستی ئیدلیب. مستەفا بالی بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی «هەر هێرشێکی نوێی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤا هێرش نیە بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەڵکو هێرشێکە بۆسەر کورد بەئامانجی پاکتاوکردنی». هەروەها وتی «تورکیا کەڵک لەهەموو هەڵمەتێک وەردەگرێت بۆ داگیرکاریی زیاتر‌و دابەشکردنی سوریا شتێکی نوێ نییە، بۆیە ئێستاش شەش هەزار چەکداری تیرۆریستی لەناوچە جیاوازەکانەوە هێناوەتە باکوری سووریا». سەرۆکی روسیا ڤلادمیر پوتین و هاوتا تورکییەکەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێنجشەممە گەیشتنە رێکەوتنێک، دوای چەند کاتژمێرێک لە گفتوگۆکردن لەمۆسکۆ بۆئەوەی شەڕ لەئیدلیب رابگیرێت پارێزگای ئیدلیب له‌باکوری خۆرئاوای سوریا بەیانیی هەینی (6ی ئازار)ی بە ئارامی دەستپێکرد، ئاسمانی شارەکە بۆ یەکەمین جار لەماوەی چەند مانگدا بێ فڕۆکەن، لە دوای ئاگربەستەکەی نێوان روسیا و تورکیا. بەڵام ئەم ئارامییە پێدەچێت گرژی تر بەدوای خۆیدا بهێنێت و تورکیا هێزە بریکارەکانی لەئیدلیبەوە بگوازێتەوە بۆ رۆژئاڤای کوردستان. تورکیا پێشتر رێکەوتنێکی ئاگربەستی لەگەڵ ئەمریکا واژۆکرد کەپەلامارەکانی رۆژئاڤا بوەستێنێ و نەچێتە قوڵایی زیاتر لە (٣٠) کیلۆمەترەوە. مستەفا بالی وتی «دوو شت نابێت لەبیر بکرێت ئەوەش دوو گرێبەستی ئاگربەستە یەکیان لەنێوان ئەمریکاو تورکیا، ئەوی دیکەش لەنێوان روسیا و تورکیا، بەڵام تورکیا پابەندی هیچ لەو گرێبەستانە نەبووە. وتیشی «ئەو پێشێلکارییەی تورکیاش لەکاتێکدایە کەئێمە بەندەکانی هەردوو رێککەوتنەکەمان جێبەجێ کرد‌و هەم هێزەکانمان لەسەر سنووری تورکیا کشانەوەو هەم بۆ پاراستنی خەڵک دوو شاری سەرێ کانی و گرێ سپی-مان چۆڵ کرد». بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتیشی «ئێستا هێزەکانی ئێمە لەخاڵەکانی سەر سنووردا نین و هێزەکانی حکومەتی ناوەندی سنوورەکان دەپارێزن، هەر هێرشێکی نوێی تورکیا بۆسەر ناوچەی کوردستانی سوریا هێرش بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات نییە، بەڵکو هێرشێکە بۆسەر کورد بەئامانجی پاکتاوکردن». هێمنییەکی بێوێنه لهئیدلیبی سوریادا دوای رێکه‌وتنێکی ئاگربەست هه‌رێمی ئیدلیب له‌باکوری خۆرئاوای سوریا بەیانیی هەینی (6ی ئازار)ی بەئارامی دەستپێکرد، ئاسمانی شارەکە بۆ یەکەمین جار لەماوەی چەند مانگدا بێ فڕۆکەن، لەدوای ئاگربەستەکەی نێوان روسیا و تورکیا. رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و پەیامنێرێکی ئاژانسی فرانس پرێس لەپارێزگای ئیدلیب رایانگەیاند رێکەوتننامەکە، کە لەنیوەشەودا چووە بواری جێبەجێکردنەوە، پێدەچوو ره‌چاوبکرێت. سەرۆکی رێکخراوەکە، رامی عەبدولڕەحمان «نەبوونی هیچ ئامادەییەکی فڕۆکەکانی رژێم و روسیا لەئاسمانی ئیدلیب» پشتڕاستکردەوە. ناوبراو وتی شەڕو پێکدادانێک لەپێش بەرەبەیاندا بووەهۆی کوشتنی شەش چەکداری رژێم و نۆ ئەندامی پارتی تورکستانی ئیسلامی، گروپێکی تووندڕەو کە زۆرینەیان ئوغورن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پێدەچوو شه‌ڕکه‌ران تێبینی ئاگربەستەکە بکه‌ن. سەرۆکی روسیا ڤلادمیر پوتین و هاوتا تورکییەکەی، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێنجشەممە گەیشتنە رێکەوتنێک، دوای چەند کاتژمێرێک لەگفتوگۆکردن لەمۆسکۆ. رێکەوتنەکە دەبێتەهۆی دروستکردنی رێڕەوێکی ئەمنی لەسەر شاڕێگەی سەرەکیی M4 لەباکوری سوریا، ئەو شوێنەی هێزەکانی تورکیا‌و روسیا دواتر دەورییەی هاوبەشێ لێ ئەنجامدەدەن.