عومه‌ر فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند ئاڵوگۆڕی بازرگانى له‌خاڵه سنورییه‌کانی نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌ستیپێکردووەته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به‌کۆمه‌ڵێک رێوشوێنى توندى ته‌ندروستیدا رێگه ده‌درێت که‌لوپه‌ل و خۆراک بهێنرێته ناو هه‌رێمه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مه‌رزى باشماخیش رایگه‌یاند سه‌رجه‌م باره بازرگانیه‌کان پشکنینی فیزیایی و کیمیایی و کوالێتیان بۆ ده‌کرێت، ئه‌وکات رێگه به‌ده‌ربازبوونیان ده‌درێت. له‌رۆژى دووشه‌ممه بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر به‌بڕیارێک سه‌رجه‌م خاڵه سنوریه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران داخرا به‌ڕووى ئاڵوگۆڕى بازرگانیدا، پێشتریش هاتوچۆى گه‌شتیاری راگیرابوو ته‌نها رێگه به‌و که‌سانه ده‌درا که بگه‌ڕێنه‌وه خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقی بن. ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «دواى ئه‌وه‌ى به‌بڕیارێک ئاڵوگۆڕى بازرگانى راگیرابوو، له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردرا جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به ره‌چاوکردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌و بڕیار‌و رێنماییه ته‌ندروستیانه‌ى که‌پێشتر بڕیارى لێدراوه له‌خاڵه سنورییه‌کان جێبه‌جێبکرێت ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت و راناگیرێت». هه‌رێمی کوردستان حه‌وت خاڵی گومرگی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه، که رۆژانه سه‌دان بارهه‌ڵگری کاڵا و پێداویستی رۆژانه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌کرێت، کۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران به‌فه‌رمی رایگه‌یاند ڤایرۆسى کۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و وڵاته‌و تائێستا حاڵه‌ته‌کانی گیانله‌ده‌ستدان به‌رزبۆته‌وه بۆ پانزه که‌س. له‌هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی له‌خاڵه سنورییه‌کان رێوشوێنی ته‌ندروستی و ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که له‌ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی کوردستان و هاتن و چوونی گه‌شتیاری راگیرا، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وامه. به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ له‌لایه‌ن تیمی تایبه‌ته‌وه پشکنینى ته‌ندروستی بۆ شۆفێره‌کان ده‌کرێت و سه‌رجه‌م که‌لوپه‌ل و خۆراک و باره بازرگانیه‌کان ره‌وانه‌ی یه‌که پشکنینه جۆراوجۆره‌کانی ناو ده‌روازه‌که ده‌کرێن، به‌مه‌به‌ستی پشکنینی فیزیایی و کیمیایی و کوالێتی و هه‌رجۆره پشکنینێکی دیکه‌ی پێویست پاشان بار‌و کاڵای شیاو‌و ده‌رچوو له‌پشکنینه‌کان رێگه‌پێدانی داخڵ بوون به‌هه‌رێمی کوردستانیان بۆ ده‌کرێ و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی باشماخه‌وه هاوڕێیه‌تییان ده‌کرێ تاشوێنی مه‌به‌ست. پێشتر شاخه‌وان ئه‌بوبه‌کر، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌نزیک پێنجوێن، به هاوڵاتى راگه‌یاندبوو له‌پێناو خۆپاراستن له‌کۆرۆنا، چه‌ند رێوشوێنێک گیراوه‌ته‌به‌رو پشکنین بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌کرێت که‌ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و وتیشی «بۆ پاراستنی زیاتریش بڕیاری ئه‌وه‌دراوه هه‌موو باره بازرگانیه‌کان، شۆفێره ئێرانیه‌کان تاسنوری خۆیان ده‌یهێنن و له‌وێوه داده‌گیرێت و دووباره له‌ئۆتۆمبێلی کوردستان بارده‌کرێت و ده‌هێنرێته ناوه‌وه«. ئه‌و به‌رپرسه‌ی گومرگی ده‌روازه‌ی باشماخ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و شۆفێره کوردانه‌ش له‌ژێر چاودێری و رێوشوێنی ته‌ندروستیدا ده‌بن و پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و هه‌موو زانیاریه‌کیان لێوه‌رده‌گیرێت. سه‌باره‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی که سوته‌مه‌نی ده‌گوازنه‌وه، شاخه‌وان ئه‌بوبه‌کر وتی «بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی به‌نزین و نه‌وت دروست نه‌بێت، بڕیاردراوه ته‌نها رێگه به‌ئه‌وان بدرێت بێنه ناو خاکی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و هه‌موو رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییان تێدا جێبه‌جێده‌کرێت». له‌کۆبوونه‌وه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕیاردراوه گه‌شتی ناپێویست له‌نێوخۆی هه‌رێمی کوردستان، یان ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له‌شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق دێنه هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو سنووردار بکرێت و پشکنینی پێویستیش بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌شتیارانه بکرێت که‌دێنه ناو سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها بڕیاردراوه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه به‌قۆرخکردن و گرانکردنی شتومه‌ک له‌بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نادرێت و رێوشوێنی یاسایی تووند به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیکاران ده‌گیرێته‌به‌ر. چاوپۆشیش له‌پشکنینی پزیشکی ئه‌وانه‌ش ناکرێت که‌دێنه ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه. ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ که‌وتووه‌ته سنوری قه‌زای پێنجوێنه‌وه‌و نزیکه‌ی (100) کیلۆمه‌تر له‌پارێزگای سلێمانی دووره، هاوسنووره له‌گه‌ڵ شارۆچکه‌ی مه‌ریوان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ته‌نها (30) کیلۆمه‌تر له‌و شارۆچکه‌یه‌وه دووره، رۆژانه نزیکه‌ی (600) ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری بارهه‌ڵگر ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌که‌ن له‌و ده‌روازه‌یه‌وه‌و سه‌دان گه‌شتیاریش هاتوچۆی لێوه‌ده‌که‌ن.
ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د کۆمەڵێک چەکدار کەگومان دەکرێت داعش بن به‌بڕى (390) هەزار دۆلار حەوت رفێنراویان ئازادکرد تەنیا له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا، ئەوەش دواى زیاتر لەمانگێک له رفاندنیان له‌نزیک ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌و رێگاى که‌رکوک – داقووق له‌دوو بۆسه‌ى جیاوازدا. سه‌ره‌تا هه‌ردوو برا (هێمن جه‌لال عیسى) و (قانع جەلال عیسى) که‌دانیشتووى شارى کفرین به‌بڕى حەوت ده‌فته‌ر دۆلار ئازادکران و دوو رۆژ دواى ئه‌وان هه‌ریه‌ک له (وەلید فه‌رهاد) دانیشتووى شارى کفرى . ده‌روێش سه‌فه‌ر خاڵى دوو رفێنراوه‌که‌ى شارى کفرى به هاوڵاتى وت «دوو رفاندنى هه‌ردوو خوشکه‌زاکه‌م چه‌ند رۆژێک هیچ ده‌نگوباس و سۆراخێکیان نه‌بوو، به‌ڵام ده‌مانزانى به‌ره‌و دۆڵ و هه‌رده‌کانى غه‌ڕه‌و په‌ڵکانه براون» . وتیشی «دواى چه‌ند رۆژێک له‌مۆبایلى یه‌کێک له‌خوشکه‌زاکانم په‌یوه‌ندى کرا به‌که‌سوکارمان و سه‌ره‌تا داواى بڕه پاره‌یه‌کى زۆریان کرد به‌ڵام دواجار له‌سه‌ر حەوت ده‌فته‌ر دۆلار رێکه‌وتین بۆ ئازادکردنى قانع و هێمن سه‌ره‌ڕاى بردنى ئۆتۆمبێله‌که‌یان له‌جۆرى تۆیۆتا هیلۆکس». پێش ئازادکردنیان چه‌ند هه‌ڵمه‌تێکى پشکنین و گه‌ڕان کرا له‌نزیک شوێنى رفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کان و پۆلیسى ناوچه‌که‌وە، به‌ڵام هیچ سۆراخێکى فێنراوان نه‌بوو، تا دواتر چه‌کداران کە خۆیان بە داعش ناساندووە له‌ڕێگهی مۆبایلى رفێنراوه‌کانەوە په‌یوه‌ندیان کرد به‌خێزان و که‌سوکاریان و وتیان ڕفێنراوه‌کان ئازاد دەکەن لە به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌کى دیاریکراو کە خۆیان بڕەکەیان دیاریکردبوو. له‌باشوورى قه‌ره‌ته‌په هه‌ریه‌که له (قه‌حتان عه‌دنان) دانیشتووى ناحیه‌ى سه‌عدیه و (مونیر عه‌لى) دانیشتووى خانه‌قین له‌دوو کاتى جیاوازدا به‌بڕى پێنج ده‌فته‌ر دۆلار ئازادکران . هاوڵاتى چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوەبه‌رى پۆلیسى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌وە کرد‌و ئاماده‌نه‌بوو وه‌ڵامى پرسیارەکانی بداته‌وه‌و. له‌دوا پێشهات و چاره‌نووسه ڕفێنراوه‌کانى لاى داعش، محه‌مه‌د سعود ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په به وت «هه‌رچى هه‌وڵ و کۆشش هه‌یه ئێستا ته‌نها خزم و که‌سوکارى رفێنراوه‌کان پێى هه‌ڵده‌ستن ده‌چن سه‌ردانى که‌سایه‌تى و سه‌رۆک هۆزه‌کانى ناوچه‌کانى خوارووى قه‌رەته‌په ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى وابزانن رۆڵیان هه‌بێت له‌میانگێڕى نێوان چه‌کداره‌کان و که‌سوکارى ڕفێراوه‌کان». سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵى لایه‌نه فه‌رمی و ئیدارییه‌کانى ناوچه‌که و پارێزگاى دیالە، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن وتى «هیچ لایه‌نێکى فه‌رمى و حکومى رۆڵیان نیه له به‌دواداچوون بۆ ئازادکردنیان، تائێستا دوو که‌س ئازادکراون و یه‌کێکیش کوژراوه‌و پێنج که‌سى دیکه‌ش ماون چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌کرێت که‌سوکاریان بکه‌ونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌کدارانه به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک ئازاد بکرێن، بێئه‌وه‌ى هیچ واده‌یه‌ک بۆ گفتوگۆ یان ئازادکرنیان دیارى بکرێت».
عومه‌ر فه‌تاح تا ئێستا سه‌ردانى وه‌فدى لایه‌نه سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا دیارینه‌کراوه‌و هیچ واده‌یه‌کیش ده‌ستنیشان نه‌کراوه بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لاوی راسپێردراوی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق. به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان و حکومه‌ت گه‌یشتوه‌ته ده‌ستى ئه‌وان و لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى له‌سه‌ر ئاماده بکرێت تا ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام هێشتا ناوى کاندیدو سیڤى کانیده‌کان نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستى په‌رله‌مانتاران. لایه‌نه سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن دامه‌زراوه فه‌رمیه‌کانه‌وه کاندیده‌کانى کورد له‌حکومه‌تى داهاتوودا ده‌ستنیشان بکرێن. زیا پترۆس ئه‌ندامی وه‌فدی لایه‌نه کوردیه‌کان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات ئه‌وان وه‌کو لایه‌نى کوردى به‌لایانه‌وه گرنگه له‌حکومه‌تى داهاتوودا مافه ده‌ستوریه‌کانى هه‌رێم وه‌ک پێشتر پارێزراوبێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌شدارى له‌حکومه‌ته‌که‌ى عه‌لاویدا ده‌که‌ن. زیا پترۆس به هاوڵاتى وت «ئێمه له‌کۆبونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌کردووه‌ته‌وه که پێویسته حکومه‌تى داهاتوو، مافه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بپارێزێت، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌رده‌وام ده‌بین له‌گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ کاندیدى راسپێردراو». ئه‌ندامه‌که‌ى وه‌فدى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له‌گفوگۆکانی پێشووتریان له‌گه‌ڵ عه‌لاوى داوایانکردووه له‌ماوه‌ى حکومه‌تکه‌ى ئه‌ودا کاربکرێ بۆ گێڕانه‌وه‌ى مافه ده‌ستوریه‌کان وه‌ک مادده‌ى 140 جێبه‌جێبکرێ و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌کانى جوتیاران بپارێزرێت و وه‌کخۆى مانگانه بدرێت. سه‌باره‌ت به‌کاتی چوونى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا، زیا پترۆس وتى «تائێستا هیچ واده‌یه‌ک ده‌ستنیشان نه‌کراوه، چونکه ئێمه که ده‌چین ده‌بێ پێشوه‌خته ئاماده‌کارى بکرێت و کات و شوێنى کۆبوونه‌وه‌کانمان دیاری بکرێ، ناکرێ بچینه ئه‌وێ و هیچ روون نه‌بێت». ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئێستا هه‌ر ته‌نها لایه‌نى کوردى نیه که گله‌یی و ناڕه‌زایی هه‌یه له‌سه‌ر شێواز‌و کار‌و به‌رنامه‌ى حکومه‌تى داهاتوو، وتیشى «لایه‌نه سوننه‌کانیش گرفتیان هه‌یه‌و به‌شێک له‌شیعه‌کانیش به‌هه‌مانشێوه بۆیه واباشتره تادواسات گفتوگۆ‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌کانمان به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه خاڵێکى لێکتێگه‌یشتن». په‌رله‌مانی عێراق له (328) کورسی پێکهاتووه‌و دابه‌شبووه به‌سه‌ر شیعه‌و سوننه‌و کورده‌کاندا که‌شیعه‌کان نیوه زائید یه‌ک پێکده‌هێنن و سوننه‌کانیش نزیکه‌ی (70) کورسی و کوردیش (58) کورسی هه‌یه. به‌پێى ناوه‌رۆکی راگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌کان و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێم (سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت) بڕیاردراوه وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم بچێته‌وه به‌غداو درێژه به‌کۆبوونه‌وه‌کان بدات له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی عێراق، له‌گفتوگۆو راگۆڕینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌ندامى وه‌فدى کوردى بۆ به‌غدا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌وان له‌سه‌ر راسپارده‌ى کۆبوونه‌وه‌که ئاماده‌کارى خۆیان کردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵام هێشتا واده‌که‌ى یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه، ئه‌و به هاوڵاتى وت «به به‌رده‌وام کات تێده‌په‌ڕێت که‌ئه‌مه‌ش خراپه‌و هه‌موومان له‌ژێر فشارى کاتداین، پێویسته به‌زوویی گفتوکۆکان به‌رده‌وامى پێبده‌ین، به‌س ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌کان ئاوا بڕوات له‌وانه‌یه کۆبوونه‌وه‌که‌ى پێنجشه‌ممه‌ى په‌رله‌مان دوابخرێت». له‌نێو کابینه‌که‌ی ناوی سێ کورد ده‌هێندرێت که بریتین له عادل که‌ریم بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی، شوان ئیبراهیم بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و حاکم رزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین بۆ وه‌زاره‌تی داد. په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان که به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان بووه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات په‌رله‌مانتاران ته‌نها به‌رنامه‌ى حکومه‌تیان بۆ هاتووه، هێشتا سیڤی و ناوى کانیده‌کانیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه. به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر فراکسیۆنى گۆڕان، به هاوڵاتى وت «بڕیاره وه‌فدى هه‌رێم بێنه‌وه به‌غداو درێژه به‌گفتوگۆکانیان بده‌ن و ئێمه‌ش له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و گفتوگۆیانه‌و بڕیارى قیاده‌ى سیاسی کوردى به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین یاخود نا، پێشتریش له‌به‌یاننامه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تیه‌کان روونمانکردووه‌ته‌وه که کورد به‌چ شێوازێک و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک به‌شداری ده‌کات له‌حکومه‌ته‌که‌ى عه‌لاویدا». ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه که تائێستا ئه‌گه‌رێکى زۆر هه‌یه کۆبوونه‌وه‌که بکرێت، چونکه به‌رنامه‌ى حکومه‌ت گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان، وتیشى «هه‌موو حکومه‌تێکى نوێ که پێکده‌هێنرێت، ده‌بێت به‌رنامه‌ى خۆى بنێرێته په‌رله‌مان که به‌نیازه چیى بکات و په‌رله‌مانتارانیش ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن، لیژنه‌یه‌کیش به‌سه‌رۆکایه‌تى حه‌سه‌ن که‌عبى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، پێکهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى دیراسه‌ى ناوه‌رۆکى راپۆرتێک له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عه‌لاوی ئاماده‌بکه‌ن و ڤیان سه‌بریش وه‌ک کورد به‌شداره له‌و لیژنه‌یه‌دا». به‌هار مه‌حمود ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد پێویسته (48) کاتژمێر به‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناو‌و سیڤى کانیده‌کانیان پێ بگات، چونکه ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیاریه‌کان ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، ده‌بێ بزانن چى ده‌که‌ن و کێن. عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق 29-11-2019 به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه‌و دوو رۆژ دواتر له‌کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی په‌سندکرا، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی، راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت، به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت عه‌لاوی له‌ماوه‌ی (30) رۆژدا کابینه‌که‌ی پێشکه‌شی په‌رله‌مان بکات بۆ په‌سه‌ندکردنی. محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له ساڵی 1954 له‌به‌غدا له‌دایکبووه‌و شیعه‌ی عه‌لمانیه‌و که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆیه، له‌دوو خولدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بووه، هه‌روه‌ها ماوه‌ی دوو ساڵ له‌خولی دووه‌می حکومه‌ته‌که‌ی نوری مالیکیدا وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بووه‌و له‌ساڵی 2012دا به‌هۆی کێشه‌و ناکۆکی له‌گه‌ڵ مالیکی ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه. کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌کارکێشاوه له (22) وه‌زاره‌ت پێکهاتبوو، شیعه‌کان (12) وه‌زاره‌ت، سوننه شه‌ش وه‌زاره‌ت، کوردیش سێ وه‌زاره‌ت و مه‌سیحییه‌کانیش وه‌زاره‌تێکیان هه‌بوو، له سێ وه‌زاره‌ته‌که‌ی کورد دوو وه‌زیریان به‌ر پارتی که‌وتبوو که پێکهاتوون له فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆک وه‌زیران بۆ کاروباری دارایی و وه‌زیری دارایی، به‌نگین رێکانی وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن.
هاوڵاتى بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو رێگریکردن لەزیاتر تەشەنەکردنی قایمقامی کەلار بڕیاری داخستی سەرجەم کافتریاکانی دەرکرد. قایمقامیه‌تى سلێمانىش چه‌ند رێوشوێنێکى نوێ ده‌گرێته‌به‌ر. هاوکات سەرۆکی زانکۆی پزیشکی قوم رایگەیاند هۆکاری خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس لەشارەکە بۆ نێرگەلە کێشان دەگەڕێتەوە. دکتۆر محەمەد رەزا قەدیر سەرۆکی زانکۆی پزیشکی قوم رایگەیاند نێرگەلە هۆکارێکە بۆ خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید19، راشیگەیاند ئەوانەی کە نێرگەلە دەکێشن دەبێت لەو مەترسیە ئاگاداربن. هاوکات قایمقامی کەلار سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ رایگەیاند «بەمەبەستی رێگریکردن لەڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا بەداخستی سەرجەم کافتریاکانی قەزای کەلار و ناحیەکانی». ئاماژەی بەوەشکردووە، «بڕیاری داخستی سەرجەم کافتریاکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و هەر خاوەن کافتریایەک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە». ئەمەش لەکاتێکدایە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لەهەڵکشاندایەو چوار حاڵەت لەپارێزگای کەرکوک تۆمارکراوەو حکومەتی هەرێمیش بڕیاری پشووی فەرمیدا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تاکو ١٠ی ئازار. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌پێویستى زانى هاوڵاتیان هیچ نه‌ترسن، به‌ڵام پێویسته ئاگادارى خۆیان بن، وتیشى «چونکه ترس و ئاگاداربوون زۆر جیاوازه، چونکه تائێستا هیچ حاڵه‌تێکى ئه‌و نه‌خۆشیه له‌کوردستان تۆمارنه‌کراوه، به‌ڵام که روویدا ماناى ئه‌وه نیه کوردستان ته‌واو ده‌بێت چونکه هه‌موو رێکاره‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر». ده‌رباره‌ى ئامێر‌و پێداویستییه پزیشکیه‌کانى تایبه‌ت به‌پشکنینی ڤایرۆسەکه، دکتۆر محه‌مه‌د قادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد «ئامێرى پشکنینى ڤاپرۆسى کۆرۆنا هاتۆته هه‌رێمه‌وه‌و پێویست به‌وه‌ناکات له‌کاتى ئه‌گه‌رى توشبوونى هه‌ر که‌سێکدا پشکنینه‌کان بنێردرێن بۆ به‌غدا، ئه‌وه سودى زۆرى هه‌یه‌و کاتى زیاترمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه«. به‌در له رێنماییه‌کانى تر‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که له‌خاڵه سنورییه‌کانه‌وه هه‌موو رێگایه‌ک گیراوه‌ته‌به‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ئێرانه‌وه جا هاوڵاتى هه‌رێمى کوردستان بن یان ئێرانى چاودێرى ده‌کرێن. هاوکات له‌شکر حه‌مید سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى. به وت «ئه‌مڕۆ یاخود سبه‌ینێ کۆده‌بینه‌وه‌و کۆمه‌ڵێک رێنمایی نوێ ده‌رده‌که‌ین، ئێستا ئێمه کاتى گه‌ڕانى سه‌رجه‌م لیژنه‌کانیشمان زیادکردووه‌و به‌رده‌وام له‌ناو بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌کان ده‌گه‌ڕێین و سه‌رجه‌م شوێنه‌کان به‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وەو رێگه به‌هیچ که‌مووکوڕییه‌ک ناده‌ین». وتیشی «یه‌کێک لەشوێنانه‌ى رێنمایی نوێى بۆ ده‌رده‌که‌ین دوکانى نێرگه‌له‌کانه، ده‌بێت ئه‌و سۆنده‌یه‌ى که به‌کارى ده‌هێنن به‌رده‌وام بگۆڕدرێ، ئه‌و که‌سانه‌ى له‌شوێنه گشتییه‌کان کارده‌که‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌شى تازه پشکنینیان کردووه دووباره پشکنین بکرێته‌وه بۆ سه‌رجه‌میان، بزانرێت نه‌خۆشى گواستراوه‌یان نیه، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت چاوێک بخشێنرێته‌وه به‌مه‌له‌وانگه‌کانیش، رێنمایی نوێش بۆ ئه‌وان ده‌رده‌کرێت». به‌هۆی ئه‌وه‌ی نێرگه‌له به‌یه‌کێک له رێگا خێراکانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراوه، له‌چه‌ند شارێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تى له‌شارى سنه‌و مه‌ریوان وسه‌قزو چه‌ند شوێنێکى دیکه زۆرینه‌ی دوکانی نێرگه‌له‌کان داخران و رێگه‌نادرێت به‌کاربهێنرێت
شاناز حه‌سه‌ن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایده‌گه‌یه‌نێت تائێستا هیچ حاڵه‌تێکى نه‌خۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌هه‌رێمی کوردستان تۆمارنه‌کراوه‌و پێویست به‌ترس ناکات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد راگه‌یاندنى پشوو په‌یوه‌ست نیه به‌بوونى حاڵه‌ته‌وه ته‌نیا بۆ رێگریکردنه له‌تووشبوون و خۆپارێزییه. دوێنێ سێشه‌ممه، بۆ یه‌که‌مجار ئاشکراکرا که چوار ئه‌ندامى یه‌ک خێزانى پارێزگاى که‌رکوک که‌پێش دوو رۆژ له شارى قوم بوون، توشى ڤاپرۆسی کۆرۆنا بوون له‌ژێر چاودێریدان. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌و چوار توشبووه‌ى که‌رکوک پێشتر له‌شارى قومى ئێران بوون و وا گومان ده‌کرێت به رێگه‌ى قاچاخ هاتبێتنه‌وه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان سه‌رقاڵى لێکۆڵینه‌وه‌ن و ئه‌وه پشتڕاستده‌که‌نه‌وه. وته‌بێژه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به هاوڵاتى وت «هه‌رکه‌سێک له‌خاڵه سنورییه‌کانه‌وه بێته ناو هه‌رێمه‌وه، ماوه‌ى (14) رۆژ له‌ژێر چاودێریدا ده‌مێنێته‌وه، چونکه رێگه‌ناده‌ین هیچ که‌سێک بێته ناو خه‌ڵکه‌وه تاماوه‌ى (14) رۆژه‌که‌ى خۆى ته‌واو نه‌کات و دڵنیانه‌بینه‌وه له‌بارى ته‌ندروستى». ناوبراو جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه که هاوڵاتیان هیچ نه‌ترسن و پێویسته ئاگادارى خۆیان بن، وتیشى «ترس و ئاگاداربوون زۆر جیاوازه، چونکه تائێستا هیچ حاڵه‌تێکى ئه‌و نه‌خۆشییه له‌کوردستان تۆمارنه‌کراوه، به‌ڵام که روویدا ماناى ئه‌وه نیه کوردستان ته‌واو ده‌بێت چونکه هه‌موو رێکاره‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر». دکتۆر محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه گومان‌لێکراو ئه‌وه‌یه که‌نیشانه‌کانى لێده‌رده‌که‌وێت و تائێستا هیچ حاڵه‌تێکى وا نه‌بووه، وتیشى «ئامێرى پشکنینى ڤاپرۆسى کۆرۆنا هاتۆته هه‌رێمه‌وه‌و پێویست به‌وه‌ناکات له‌کاتى ئه‌گه‌رى توشبوونى هه‌ر که‌سێکدا پشکنینه‌کان بنێردرێن بۆ به‌غدا، ئه‌وه سودى زۆرى هه‌یه‌و کاتى زیاترمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه«. به‌وته‌ى به‌رپرسه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تائێستا پشکنینى هیچ که‌سێک نه‌نێردراوه بۆ به‌غدا، چونکه هیچ گومانلێکراوێک نه‌بووه‌و پێویست به‌وه‌بکات پشکنینه‌که‌ی بنێردرێت بۆ به‌غدا. سه‌باره‌ت به‌و بڕه بودجه‌یه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ته‌رخانیکردوه بۆ ریگریکردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤاپرۆسه‌که، وته‌بێژى ته‌ندروستى وتى «بودجه‌یه‌ک وه‌ک بودجه‌ى فریاگوزارى ته‌رخانکراوه، بۆ رووبه‌وبوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤاپرۆسه‌و سودى لێوه‌رده‌گیرێت». له‌باره‌ى رێنماییه‌کانه‌وه ناوبراو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که پێشنیار ده‌که‌ن خه‌ڵک له‌شوێنى قه‌ره‌باڵغ و به‌رکه‌وتنى راسته‌وخۆ دووربکه‌وێته‌وه، وتیشى «داوامان له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانه ئه‌گه‌ر بتوانن به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ئه‌وانه رێکبخه‌وه رێگاکانى خۆپاراستن زۆر کاریگه‌رتر ده‌بن».
راپۆرتی: لا ریپەبلیکا وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا «ماڵئاوا لەوانەی خۆشمدەوێن و خۆشیاندەوێم»، ئەمە نامەی چانگ کایی دەرهێنەری سینەماییە کەمێک پیش ئەوەی بمرێت. نامەکەی بۆ هاوڕێکانی و ئەو کوڕەی نووسی کەئێستا لەلەندەن دەژی و تاکەکەسی خێزانەکەیەتی کە ماوەو ڤایرۆسی کۆرۆنای نەگرتووە. ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو خیزانەکەی بڵاوبووەوە لەکاتێکدا لەگلدانەوەی تەندروستی (کەرەنتینە)ی خۆیاندا بوون و هەوکردنی سییەکانیان یەک بەیەک خێزانەکەی برد. سەرەتا باوکە بەتەمەنەکەی چانگ کای و دواتر دایکی. دواتر چانگ کای، کە بەناوبانگە بەدەرهێنەری فیلم لەهوبەی فلیم ستودیۆ، خۆی تووشی ڤایرۆسەکە بوو، ئینجا خوشکەکەی. ئێستاش هاوسەرەکەی لەدۆخێکی سەختدایە. ئەمە چیرۆکێکی دراماتیکی خێزانێکی وهانە کە نیشانیدەدات چۆن نەخۆشخانەکانی شارەکە، کەهەزارەها خەڵکی بەلێشاو بۆی چوون، ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە نەبوون و چۆن بڕیاری دەسەڵاتداران بۆ ئاراستەکردنی نەخۆشەکان بەرەو گلدانەوەی تەندروستی (کەرەنتینە)ی خۆیان رێی بۆ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە خۆشتر کردووە نەک رێگری لێبکات. کاتێک باوکی نیشانە سەرەتاییەکانی تێدا پەیدابوو لەناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمدا، چانگ کایی تەمەن (٥٥) ساڵ بەداماوییەوە هەوڵییدا لەیەکێک لەنەخۆشخانەکان داغڵی بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، چونکە هیچ قەرەوێڵەیەکی بەردەست نەبوو. «باوکم، تاو کۆکە، هەروەها تەنەگەنەفەسی هەبوو، هەوڵمدا بینێرم بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هیچ یەکێک لەو نەخۆشخانانەی سەردانمان کردن لەخۆیان نەگرت، چونکە هیچ جێگەیەک نەمابوو»، چانگ کایی ئەمەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی پێش ئەوەی خۆی گیان لەدەستبدات. بەناچاری کایی باوکی هێنایە ماڵەوەو بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی چین خۆی چاودێری تەندروستی کرد. بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی چین، ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نەخۆشییەکەیان مامناوەندە یان گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت دەبێت بچمنە ماڵەوەو خۆیان گرنگی بەتەندروستی خۆیان بدەن تا پاڵەپستۆ لەسەر نەخۆشخانەکان دروستنەبێت. ئەم رێنماییەی چین دۆخەکەی خراپتر کرد بۆ خێزانەکەی چانگ کایی، چونکە بەهۆی باوکییەوە تەواوی خێزانەکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون. دواجار، دوای ئەوەی خۆی و ژنەکەی چاودێرییان کرد‌و گرنگییان پێدا، باوکی لە ٢٨ی کانونی دووەمدا گیانی لەدەستدا. لەهەمان رۆژ دایکی نەخۆشکەوت و لە ٢ی شوبات گیانی لەدەستدا. تراژیدیای خێزانەکە لیرە کۆتایی نەهات. لەهەمان رۆژ کەدایکی گیانی لەدەستدا، چانگ کایی و خوشکەکەی نەخۆشکەوتن. لەکۆتاییدا لە ٢ی شوبات دەسەڵاتدارانی چین بڕیاریاندا ستراتیجی رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەکە بگۆڕن بەدابەشکردنی کەسەکان بەسەر پۆلی حاڵەتی پشتڕاستکراوە، گوماناوی، چاودێری و هەریەکێک لەم پۆلێن بەندیانە جیاکرانەوە. هاوڵاتیان بەخێرایی دابەشکران بەسەر ناوەندەکانی گلدانەوەی تەندروستیدا بەپێی بەشەکانیان . ناوەندەکان بە پەلەپەل لەشوێنە گشتییەکانی وەک، یاریگا، ئوتێل، سینەماکان دروستکران و کرانە ناوەندێک بۆ کەرەنتینەی تووشبوانی ڤایرۆسەکە. ئەمە دۆخێکی لەبارنەبوو بەڵام لانیکەم ئەوەی هەبوو کە نزیک نەدەبووی لە کەسوکارت تائەوانیش تووش بکەیت. ئەم رێنماییە کەدەسەڵاتداران رایانگەیاند، لەلایەن سەرۆکی وڵات شی جین پینگەوە نیردرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. رێنماییەکە داوای دەکرد هەموو گومانلێکراوەکان پشکنینیان بۆ بکرێت و کەرەنتینە بکرێن و هەموو نەخۆشەکانیش قەرەوێڵەی نەخۆشخانەیان بۆ دابین بکرێت. بەڵام ئەم گۆڕانکارییە زۆر درەنگ بوو بۆ چانگ کایی. هەینی رابردوو، واتە ١ی شوبات، دەرهێنەرەکە گیانی لەدەستداو دوایین نامەی خۆی لەسەر شێوازی هۆنراوەیی کلاسیکی چینی نووسی. «لەگەڵ ئەوەی لەدوا هەناسە لاوازەکانی ژیانمدام، ئەمە دەنووسم بۆ خێزانەکەم، هاوڕێکانم، کوڕەکەم کە لەلەندەنە: لەتەواوی ژیانمدا کوڕێکی گوێڕایەڵ بووم، باوکێکی بەرپرسیار بووم، هاوسەرێکی خۆشەویست بووم، هەروەها کەسێکی راستگۆ بووم»، چانگ کایی لەنامەکەدا ئەمەی نووسی. دوای تەنها چەند کاتژمێرێک خوشکەکەی کایی گیانی لەدەستداو ئێستاش هاوسەرەکەی لەدۆخێکی سەختدایە. ئەمە تراژیدیای خێزانێکە کە وادەرناکەوێت دەگمەن بێت لەپارێزگای هوبەیدا. لەم رۆژانەدا زۆرێک چیرۆک هەن لەمیدیایی چینی‌دا کەئاماژەن بۆ ئەوەی بڕیاری سەرەتایی بۆ جیاکردنەوەی نەخۆشەکان لەماڵەوە تووشبونی بەڤایرۆسەکەی دوو ئەوەندە کردووە لەناو خێزانەکاندا، زۆرجاریش بووەتە هۆی مردنی زیاد لەئەندامێکی لەناو خێزانێکدا. زۆربەی ئەو کەسانە رەنگە هەر داخڵی نەخۆشخانە نەکرابێت، تەنانەت پشکنینیان بۆ نەکراوەو وەک تووشبوو لەقەڵەم نەدراون. گیان لەدەستدانیان لەئاماری فەرمیدا لەهەفتەکانی سەرەتادا دەرنەکەوتن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی رەنگە ژمارەی مردووان و تووشبوان زۆر لەوە زیاتر بێت کە چین بڵاویکردووەتەوە. چانگ کایی کە هەنگاوەکانی لەمەرگ زیاتر نزیکدەبووەوەو هەناسەی لاوازی تەنگی پێهەڵچنیبوو، بۆ دواجار ماڵئاویی کرد‌و لەکۆتایی نامەکەی نووسی: «ماڵئاوا لەوانەی خۆشمدەوێن و خۆشیاندەوێم»
سازدانى: ئارا ئیبراهیم په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان که به‌شداربووى کۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان بووه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت سبه‌ینێ چوارشه‌ممه وه‌فدى هه‌رێم ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراوى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق. ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوان له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بونى سه‌رۆک و نوێنه‌رى پێنج حزبى سیاسى و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم و هه‌ردوو جێگره‌که‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى و قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆک و جێگرى حکومه‌ت و رێواس فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا. به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتى هاوڵاتى ده‌ڵێت:" پێنج حزبه سیاسییه‌که (پارتى، گۆڕان، یه‌کێتى، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) پێکه‌وه بریار له‌سه‌ر به‌شداریکردنى کۆبونه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ده‌ین". هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌مڕۆ له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا پاراستنى کیانى هه‌رێمى کوردستان و مافه ده‌ستورییه‌کانى جه‌ختى لێکراوه‌ته‌وه‌و لایه‌نه‌کان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که "هه‌ر چوار وه‌زیره‌که خۆمان دایانبنێن نه‌ک عه‌لاوى، چونکه هه‌رێمى کوردستان دامه‌زراوه‌ى ده‌ستورى هه‌یه‌و ناکرێت وه‌ک حزبێک یا پارێزگایه‌ک مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێت". سبه‌ینێ وه‌فدى کورد ده‌چنه‌وه بۆ به‌غدا بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ عه‌لاوى هاوڵاتى: کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چى باسکرا ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به کابینه‌که‌ى عه‌لاوییه‌وه هه‌یه؟ به‌هار مه‌حمود: بڕیارى کۆتایمان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه له کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌شدارى ده‌که‌ین یان نا، به‌ڵام وه‌فده‌که‌مان سبه‌ینێ سێشه‌ممه ده‌چنه‌وه بۆ به‌غدا بۆ دانوستاندن، به‌یانێکمان ده‌رکردووه که وتومانه ئێمه پشتیوانى حکومه‌تێک ده‌که‌ین که ره‌نگدانه‌وه‌ى داخوازى خۆپیشانده‌ران و گشت پێکهاته‌کانى عێراق بێت به کورد‌و سونه‌و شیعه‌وه ئێمه پشتیوانى ئه‌و جۆره حکومه‌ته ده‌که‌ین که مافه‌کانى خه‌ڵک بپارێزێت، پشتیوانى حکومه‌تێک ناکه‌ین ته‌نها هى لایه‌نێک یان چه‌ند شه‌خسیاتێک بێت. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌پاراستنى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین و کیانى هه‌رێمى کوردستان، ناکرێت عه‌لاوى وه‌کو حزبێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا بکات و بڵێت نابێت وه‌زیره‌کان ئێوه دایبنێن و بۆ خۆم کاندیدى وه‌زاره‌ته‌کان دیارى ده‌که‌م، چونکه هه‌رێمى کوردستان نه حزبه نه پارێزگایه‌که و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و دامه‌زراوه‌ى ده‌ستورى هه‌یه ده‌بێت ئه‌وان بریار بده‌ن کێ به‌شدار ده‌بێت له کابینه‌که‌دا. عێراق ئێستا به‌دۆخێکى هه‌ستیاردا تێپه‌ر ده‌بێت ئێمه داوامان کردووه که کۆبونه‌وه‌یه‌کى فراوانى لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه چاره‌سه‌رێک بۆ ده‌رکردنى عێراق له‌م دۆخه‌ى که تێیدایه. وه‌فدى کورد که‌چونه‌ته به‌غدا پشتراستى ئه‌وه‌یان کردووه‌ته‌وه که رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین کاندیدى وه‌زاره‌تى داده، عادل که‌ریم کاندیدى وه‌زیرى بازرگانییه، شوان ئیبراهیم ته‌ها کاندیدى وه‌زاره‌تى داراییه هاوڵاتى: ده‌وترێت کورد ته‌حه‌فوزى له‌سه‌ر کاتى دیاریکردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌یه که عه‌لاوى نایه‌وێت حکومه‌ته‌که‌ى راگوزه‌ر بێت؟ به‌هار مه‌حمود: له‌قسه‌کانى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى کانیدى راسپێردراوى کابینه‌ى نێى حکومه‌تى عێراق به‌ته‌ما نییه بۆ ساڵێک بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که ئه‌و ده‌یدات به رووبه‌روبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و پارێزگارى له‌سه‌روه‌رى یاسا بۆ حکومه‌تێکى راگوزه‌ر نییه، به‌ڵکو بۆ حکومه‌تێکى دائیمییه، بۆیه وه‌فدى کورد سبه‌ینێ ده‌چێته‌وه به‌غدا موناقه‌شه له‌گه‌ڵ لایه‌نى راسپێردراوى حکومه‌ت ده‌کات و له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامى دانوساندنه‌که بریار ده‌ده‌ین به‌شدارى ده‌که‌ین یان نا. له‌قسه‌کانى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى کانیدى راسپێردراوى کابینه‌ى نێى حکومه‌تى عێراق به‌ته‌ما نییه بۆ ساڵێک بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى که ئه‌و ده‌یدات به رووبه‌روبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و پارێزگارى له‌سه‌روه‌رى یاسا بۆ حکومه‌تێکى راگوزه‌ر نییه، به‌ڵکو بۆ حکومه‌تێکى دائیمییه هاوڵاتى: کورد پێکه‌وه بریارده‌دات یانى لانى که‌م پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو؟ به‌هار مه‌حمود: ئه‌مه شتێکى چاره‌نوسسازه‌و پاراستنى کیانى هه‌رێمى کوردستان و مافه‌کانییه‌تى، له‌به‌رئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه وه‌کو یه‌ک بیر ده‌که‌ینه‌وه. نوێنه‌رى گۆڕان و پارتى و یه‌کێتى و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى تێدا بووه، به‌ڵام هاوپه‌یمانى به‌شداریان نه‌کرد. هاوڵاتى: ئه‌و سێ کاندیده‌ى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و بازرگانى و داد بڵاوکراوه‌ته‌وه تا چه‌ند نزیکن له حزبه سیاسییه‌کانه‌وه؟ به‌هار مه‌حمود: وه‌فدى کورد که‌چونه‌ته به‌غدا پشتراستى ئه‌وه‌یان کردووه‌ته‌وه که رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین کاندیدى وه‌زاره‌تى داده، عادل که‌ریم کاندیدى وه‌زیرى بازرگانییه، شوان ئیبراهیم ته‌ها کاندیدى وه‌زاره‌تى داراییه. عادل که‌ریم که کاندیدى وه‌زاره‌تى بازرگانییه یه‌کێتییه، هه‌رچه‌نده حاکم رزگار حه‌مه ئه‌مین پێشتر په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى بوو بۆ ماوه‌یه‌ک له په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ڵام تا راده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیى و شه‌خسییه‌تى خۆى پاراستووه، به‌ڵام بۆ کاندیدى وه‌زیرى دارایى نازانم و نایناسم که بزانین نزیکه له چ لایه‌نێکى سیاسییه‌وه. هاوڵاتى: ئه‌و وه‌زیرى ده‌وڵه‌ته‌ى بۆ کاروبارى هه‌رێم و به‌غدا دیارى کراوه سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌هاوکارى لایه‌نه‌کان کاندیده‌که‌ى دیارى ده‌کات؟ به‌هار مه‌حمود: بریارمان نه‌داوه رازى ده‌بین یان نا، ئێمه ده‌بێت و ده‌مانه‌وێت هه‌ر چوار وه‌زیره‌که خۆمان دایانبنێن تا ئێستا قسه‌یه‌که ئه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌تى ئێمه پاراستنى کیانى مافه ده‌ستورییه‌کانه، کێ ده‌ڵێت به‌شدارى ده‌که‌ین له کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا.
ھاوڵاتی مەحمود سەنگاوی ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و فەرماندەی میحوەری گەرمیانی ھێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەکاتی شەڕی داعشدا بیرەوەریەکانی خۆی لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەر بەپاسدارانی ئێران دەگێڕێتەوە. مەحمود سەنگاوی باس لەوە دەکات کە لەڕابردوودا (سەردەمی شاخ) ماوەیەک لەدژی هێزەکانی ئێرانی تێهەڵچووە، بەڵام دواتر هاوڕێیەتی و پەیوەندی نزیکایەتی لەگەڵ ئێران بووەو داکۆکی دەکات لەو هاوڕێیەتییەی تاکۆتایی. سەنگاوی لەوتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی تەسنیم کەئاژانسێکی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێرانە، دەڵێت « خۆزگە قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشمەرگە بوایە». ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی: پێشینەی پەیوەندی ئێوە لەگەڵ هێزەکانی ئێرانی لەکوێوە دەستپێدەکات و لەکەیەوە پێکەوە هاوکاریتان هەیە؟ مەحمود سەنگاوی: من لەقۆناغێکدا تەنانەت دژی هێزی سوپای پاسدارانی ئێران شەڕم کردووەو جێ برینی گولەی ئێرانییەکان هێشتاش بەڕوومەتمەوە دیارە. بەڵام دواتر پێکەوە ئاشتەوایمان کرد‌و ئێستا ماوەیەکی دوورودرێژە کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی دۆستانەمان هەیە. من لەئۆپەراسیۆنگەلێکی زۆر لەگەڵ هێزەکانی ئێرانی‌دا بەشدار بوومەو ئەوانەم لەکتێبی یادەوەرییەکانمدا باسکردووە. ئێمە لەگەڵ ئێرانییەکان دۆستایەتیمان هەیەو لەسەر ئەو بڕوایەم هەر هێزێک بێتە ئەم ناوچەیە، رۆژێک لێی دەکشێتەوە. بەڵام ئێمە و ئێرانییەکان پێکەوە دەمێنینەوەو لێک دانابڕێین. ئەگەرچی ئێمە لەڕابردوودا کێشەگەلێکمان پێکەوە بوو، بەڵام ساڵانێکە هاوکاری زۆر دۆستانەمان پێکەوە هەیەو درێژە بەو رێگەیەش دەدەین. مەحمود سەنگاوی"خۆزگه قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه بوایه" ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی: لەقۆناغێکدا کە داعش هێرشی کردەسەر هەرێمی کوردستان، سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان وەک خۆیان دەڵێن دەستی یارمەتییان بۆ وڵاتانی جۆراوجۆر‌و لەوان ئێران درێژ کردەوە. ئێران یەکەمین وڵاتێک بوو لەو کاتەدا یارمەتی هەرێمی دا‌و سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی-ش یەکەم کەسێک بوو خۆی گەیاندە هەرێم. ئەو داواکارییە بۆ لەئێران کراو یارمەتییەکانی ئێران چ کاریگەرییەکی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش دانا؟ مەحمود سەنگاوی: ئێرانییەکان هاوکارییەکی کارامەیان لەگەڵماندا بوو. هەڵبەت داعش مەترسی بوو بۆ هەمووان و ئێرانییەکان جگە لەئێمەو خۆیان، بەرگرییان لەشیعەکانی عێراقش کرد. فەرماندە سەربازییەکانی ئێران راوێژکاریان پێدەداین و رێنوێنگەلێکی باشیان دەکردین. هەڵبەت هەم ئێرانییەکان و هەم ئێمە لەو شەڕەدا هاوکاریمان لەگەڵ سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکرد. بەداخەوە هێزەکانی سوپای عێراق هەر لەسەرەتای هاتنی داعش شکستێکی قورسیان خوارد‌و ئێمە وەک تاقە هێزی بەرگری لەبەرامبەر داعش ماینەوە. بەهێرشی (٢٠٠) داعشی بۆ سەر موسڵ، زۆربەی هێزە عێراقییەکان چەکیان دانا‌و هەموو ئەو چەک و جیهازاتانە لەوانە تانک و تۆپخانە و دۆشکاو هتد... کەوتە دەستی تیرۆریستان و داعش هەموو ئەو چەکانەی لەدژی ئێمە بەکارهێنا. لەو دۆخەدا کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری ئێمەو عێراق خۆی گەیاندە مەسافەکە. ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی: بەبڕوای ئێوە وەک فەرماندەیەکی لێهاتوو، سەردار سولەیمانی چ تایبەتمەندیگەلێکی فەرماندەیی و سەربازیی بوو؟ مەحمود سەنگاوی: پێشتر لەدیمانەیەکدا وتبووم، خۆزگە سەردار سولەیمانی فەرماندەو پێشمەرگەی ئێمە کوردەکان دەبوو، چونکە تاقە شتێک لێم بینی لێهاتوویی و قارەمانی بوو. ئەو کەسێکی دڵسۆز بوو و بەباشی وڵاتی خۆی دەپاراست و گیانی لەڕێگەی وڵاتەکەیدا بەخت کرد. ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی: ئێوە چەندە لەنزیکەوە ئەوتان دەناسی؟ مەحمود سەنگاوی: کاتێک خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرش کردنەسەر جەلەولا (گوڵاڵە) بووین، پێیان وتم کەئایا دەتوانم لەسێ رۆژدا ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ بکەمەوە؟ قبووڵم کرد‌و وتم تا بەیانی ئەو سەعاتە هەواڵی ئازادیی جەلەولا (گوڵاڵە)تان پێدەدەمەوە. کاتی گەڕانەوە، قاسم سولەیمانیم لەخوارەوەی خانەقین بینی، شوێنێک بوو کە لەوێوە بە مانیتۆرو فرۆکەی بێفرۆکەوان ناوچەکە لەژێر چاودێری بوو. لەوکاتەدا من لەسەر ئەو بڕوایە بووم کەدەبێ (گوڵاڵە) گەمارۆ بدەین تاهیچ داعشییەک بەزیندوویی دەرنەچێت. بەڵام ئەو لەسەر ئەو بڕوایە بوو کەئەگەر رێگەی دەرچوونی دوژمن ببەستین، درێژە بەشەڕ لەدژی ئێمە دەدات. هەربۆیە دەبێ شوێنێک بۆ هەڵاتنیان بکرێتەوە. من ئەوم بینی و بەیانی ئەو رۆژەی کەشەڕ لەناوچەدا دەستیپێکرد لەهەمان شوێنی ئۆپەراسیۆنیدا ئامادەبوو. پاش شەڕی داعش جارێکی دیکە ئەوم لەماڵی کاک کۆسرەت رەسوڵ دی؛ لەدانیشتنێک بۆ لێکدانەوەی دۆخی دووزخورماتوو. قاسم سولەیمانی فەرماندەیەکی بەرز بوو و ئەگەرچی دەیتوانی لەدوورەوە فەرمان بدات و نەچێتە بەرەکانی شەڕ، بەڵام لەهەموو بەرەکاندا ئامادە دەبوو و تاکاتێک کەگوڵاڵە و سەعدیەو ناوچەکانی دیکەمان ئازادکرد لەگەڵمان بوو. یەکێک لەو تایبەتمەندییە گرنگانەی لەودا دەمدی، ئەوە بوو کەتوانستێکی بەرزی کەخوێندنەوەی نەخشە بوو و جارێک پێی وتین کە «ئێوە بۆ کەمتر کەڵک لەنەخشە وەردەگرن؟» وتم با ئێمەش کەڵک لەنەخشە وەردەگرین، بەڵام بەوەشەوە بەهۆی ئاشنایی تەواومان لەگەڵ ناوچە، زۆر پێویستمان بە نەخشە نییە. ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی: لەباری کەسایەتییەوە چۆن کەسێک بوو؟ چ تایبەتمەندییەکی گرنگی کەسێتیتان لەو لەزەیندا ماوە؟ مەحمود سەنگاوی: ئەو کەسێکی ئارام و هێدی بوو. لەو ناوچانەی تێیدا ئامادە دەبوو، بەدوای پێگەیەکی تایبەتی بۆ خۆی نەبوو. وەک هەمووان نانی دەخواردو هەر لەو جێگەیە پشووی دەدا کەهەموو لێی دەنووستن. تەنانەت کاتێک برسی دەبوو بەبڕێک بیسکویت و شەربەت خۆی تێر دەکرد. بەتەواو مانا کەسێک بوو کەتەمەن و ژیانی خۆی بەخت کردبوو. لەپەنای هەموو ئەوانە زانیارییەکی زۆریشی بوو و پرسگەلێکی جۆراوجۆری سیاسی و سەربازیی بەجوانی لێکدەدایەوەو شرۆڤە دەکرد. لەسەرخۆو بەئاسوودەیی روانگەکانی دەردەبڕی و هیچکات تووڕە نەدەبوو. بەردەوام هەوڵی دەدا رێز لەلایەنی بەرامبەری بگرێت. ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی: هەواڵی شەهیدکردنی بەڕێزیانتان چۆن پێگەیشت؟ مەحمود سەنگاوی: ئەو هەواڵەم لەماڵپەڕەکانی هەواڵ وەرگرت. لەبیرمە BBC رایگەیاند لەبەغدا ئۆتۆمبیلێک کراوەتە ئامانج، بەڵام شوناسی کەسانی ناو ئۆتۆمبیلەکە روون نەبوو. بەیانی یەکێک لەهاوڕێکانم پەیوەندی پێوە کردم و رایگەیاند کە قاسم سولەیمانی و تاقمێک لەهاوڕێیانی کوژراون. ئەو هەواڵەم زۆر بەلاوە ناخۆش بوو. ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی: ئەگەر بتانەوێ چەند رستە لەگەڵ سەردار سولەیمانی قسە بکەن، وەک کەسێک کە ماوەیەک هاوکاریتان لەگەڵیدا بووە، چی پێ دەڵێن؟ مەحمود سەنگاوی: هەواڵی شەهیدکردنی بۆ من دڵتەزێن بوو، ئەو قارەمانی وڵاتی خۆی بوو و دەبێ ئێرانییەکان شانازی بەبوونی کەسێکی ئاوا بکەن. ئەو بەباوەڕی من کەسێکی گەورە بوو. لەهیچ شتێک نەدەترساو سەرەڕای ئەوەی دەیزانی شەهید دەکرێت، بەڵام بەردەوام بوو لەخەبات و هیوای دەخواست لەو رێگەیەدا شەهید بێت. بەو هۆیەی هەمیشە بەڕێزەوە لەگەڵ لایەنی بەرامبەری دەدوا، منیش بەڕێزەوە لەگەڵیدا دەدوام و گوێم بۆ قسەکانی دەگرت. ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان بوو و ئەویش بەرەنگاربوونەوەی دوژمنێکی هاوبەش یان باشترە بڵێم دوژمنی مرۆڤایەتی بوو. خۆزگە زیندوو بوو و پێکەوە دادەنیشتین و لەبارەی پرسەکانی کوردستان، ئازادی، دراوسێتی و هاوکاری دەدواین. ئێمە سنوورگەلێکی هاوبەشمان لەگەڵ ئێران هەیەو لەپێناو بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانمان گفتوگۆمان دەکرد. کاتێک تەرمی بەڕێزیان لەئێراندا بەڕێدەکرا، دەرکەوت کەچەندە بۆ خەڵکی وڵاتەکەی خۆشەویستە.
ھاوڵاتی بەپشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا، رژێمی سوریا‌و هێزە هاوپەیمانەکانی نزیکدەبنەوە لەدوایین قه‌ڵای ئۆپۆزسیۆنی چەکدار. جوڵەیه‌کی هێزەکانی سوریا به‌رده‌وامه بەرەو ئیدلیب ناوچەی ژێردەستی بریکارەکانی تورکیا گەمارۆدەدات و دەیکاته ناوچەیەکی تەواو بچوککراوە. تورکیا قەیرانی مرۆیی قۆستۆتەوە تاوەکو فشارەکانی بۆ راگرتنی شەڕ زیاتربکات. ھەر لەم چوارچیوەیەدا تورکیا و (27) ئەندامی یەکێتی ئەوروپا نیگەرانیی خۆیان پیشاندا دەربارەی قەیرانێکی مرۆیی نوێ لەسوریا. سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەیەنی (21ی شوبات) داوای «کرداری کۆنکرێتی» کرد بۆ رێگریکردن لەقەیرانێک لەدواهەمین ناوچەی ژێردەسەڵاتی بریکارەکانی، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسی و ئەڵمانییەکانیدا. قەیرانێکی مرۆیی لەپارێزگای ئیدلیبی باکوری خۆرئاوا سەریهەڵداوە، لەکاتێکدا رژێمی سوریا، بەپشتیوانی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا، پێشڕەویدەکات بەهێرشێک کە بووەهۆی ئەوەی نزیک یەک ملیۆن مەدەنی ماڵەکانیان بەجێبهێڵن. سەرۆکایەتییەکە رایگەیاند کە لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ و سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێڵ ماکرۆن، ئەردۆغان «جەختیکرد لەپێویستیی وەستاندنی پەلامارەکەی رژێم و لایەنگرەکانی لەئیدلیب». ئەردۆغان جەختیشیکرد لەسەر پێویستی دابینکردنی «پشتیوانییەکی بەهێز لەڕێی کرداری کۆنکرێتییه‌وه بۆ رێگیرکردن لەقەیرانێکی مرۆیی». مێرکڵ و ماکرۆن پێنجشەممە قسەیان لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادمیر پوتین کرد‌و داوای وەستاندنی شەڕەکەیان کرد‌و چاوەڕێی کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵین، به‌به‌شداریی ئەردۆغان. لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پوتین، مێرکڵ و ماکرۆن نیگەرانیی خۆشیان دەربارەی «قەیرانێکی دارایی» راگەیاند. (27) سەرکردەکەی یەکێتی ئەوروپا هەینی سەرکۆنەی هێرشەکانی رژێمی سوریایان کرد بۆسەر شاری ئیدلیب و هۆشداریشیاندا لە روودانی قەیرانێکی مرۆیی. ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، کەنوێنه‌رایه‌تی (27) وڵاتی ئەندام ده‌کات، رایگەیاند: «پەلامارە سەربازییە نوێکه لەئیدلیب لەلایەن رژێمی سوریا‌و لایەنگرەکانییه‌وه، کەبوونەتە هۆی هێنانە ئارای چەندین قەیرانی مرۆیی، ناتوانرێت په‌سه‌ندبکرێت.» ئەنجومەنەکە راشیگەیاند «یەکێتی ئەوروپا داوای لەهەموو لایەنەکانی بارگرژییەکان کرد رێزی تەواوەتی بەرپرسیارێتیەکانیان بگرن لەژێر یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا‌و بەبێ بەربەست دروستکردن رێبده‌ن به‌هاوکاری مرۆیی بگاتە دەستی هەموو ئەوانەی پێویستییان بەیارمەتییە.» رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند که‌شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی تورکیا‌و هاوپەیمانە سورییەکانیاندا لەدژی هێزەکانی رژێم بووەهۆی کوشتنی (27) چەکدار لەپێنجشەممەدا. رێکخراوەکە رایگەیاند کە (11) چەکداری لایەنگری رژێم و (14) چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژران، لەگەڵ دوو سەربازی تورکیشدا. تورکیا (16) سه‌ربازی لەئیدلیب لەم مانگەدا لەشەڕو پێکدادانەکاندا لەگەڵ هێزەکانی رژێم لەدەستداوە، هەروەها بنکەکانی پتەوترکردووە لەکاتێکدا داوای کشانەوەی رژێم دەکات. تورکیا پێنجشەممە رایگەیاند کە نەیویستووە «هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک» لەگەڵ روسیادا رووبدات. هاوکات روسیا هۆشداریدایە تورکیا بۆ راوەستاندنی پڕچەککردنی «تیرۆریستان»، گوایە فڕۆکەکانی روسیا ئەو گروپانەی لەهه‌رێمی ئیدلیب کردۆتە ئامانج کە ئەنقەرە پشتیوانی‌یان دەکات. ئەنقەرە لێدوانەکانی مۆسکۆ رەتدەکاتەوە کەگوایا تورکیا پشتیوانی گروپە تیرۆریستەکانی ناوچەکە دەکات. وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار بە سی ئێن ئینی تورکی وت: «ئێمە هیچ ویستێکمان نییە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه لەگەڵ روسیادا»و وتیشی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی روسیا بەردەوامن. ئاکار وتی یەکێک لەکێشەکان کەگفتوگۆی لەسەردەکرێت بریتییە لەئاسمانی ئیدلیب و چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە روسیا بۆ ئەوەی دەستوەردان نەکات. هیچ رێکەوتنێکی کۆنکرێتی لەنێوان روسیا‌و تورکیادا نییە دوای دوو گەڕی گفتوگۆ لەنێوان دوو وەفدی جیاوازدا لەئەنقەرەو مۆسکۆ لەدەستپێکی ئەم مانگەدا. ئەنقەرە پێداگری دەکات کەدەیەوێت رێگری لەقەیرانێکی مرۆیی بکات، هەروەها دەشیەوێت رێگری لەلێشاوی ئاوارەکان بۆ نێو تورکیا بکات، کە لەئێستادا نزیکەی (3.6) ملیۆن سوری له‌خۆگرتووه. وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند کەپێنجشەممە تۆڵەی لەهێزەکانی رژێم کردۆتەوە، بە «کوشتنی (50) چەکداری رژێم و تێکشکاندنی پێنج تانک، دوو زرێپۆشی سەربازان، دوو پیکابی زرێپۆش و تۆپێکی هاوتزه‌ر». بەگوێرەی رێکخراوی روانگەی سوری، چەند شەڕو پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانی رژێم و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی پشتیوانیکراو لەلایەن تورکیاوە روویاندا لە نەیره‌ب، کەدەکەوێتە نێوان شاری ئیدلیب و شارۆچکەی سەراقیبه‌وه. میلیشیاکانی پشتیوانیکراو لەلایەن تورکیاوە لەئیدلیب، بەپشتیوانی هێزەکانی تورکیا، دەستیانگرت بەسەر باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی نەیره‌بدا له ئیدلیب دوای ئەوەی فشاریان لەسەر هێزەکانی رژێمی سوریا دروستکرد بۆئەوەی بکشێنەوە. چالاکوان هەیسەم ئیدلیبی وتی «هێزەکانی تورکیا به‌تۆپباران و هێرشی فڕۆکەکانی روسیا کرانە ئامانج و ئەوەش بووەهۆی کوشتنی دوو سەربازو برینداربوونی پێنجی دیکە». رووداوەکە دوای هێرشێک هات کە لالەیەن گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و تەحریر ئەلشامه‌وه بۆسەر نەیرەب ئەنجامدرا. ھەروەھا وتی «هێزەکانی تورکیا پشتیوانی موشەکیی تووند‌و چەند ئۆتۆمبیلێکی پێشکەوتووی سەربازی دابینکردووە بەئاڕاستەی ناوچەکانی شەڕ وەک هەوڵێک بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچانەی رژێم لەچەند رۆژی رابردوودا کۆنتڕۆڵی کردوون. شارۆچکەی نەیره‌ب هەڵکەوتەیەکی ستراتیژی هەیە، لەکاتێکدا دەکەوێتە سەر رێڕەوێکی ستراتیژی بەرەو شاری ئیدلیب، که‌قه‌ڵای سەرەکیی تەحریر ئەلشام و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەیه. ھەیسەم زیاتر وتی «رژێم لەنەیره‌ب کشایه‌وه‌و هێزەکانی دیکە چوونە نێو شارۆچکەکەوه‌و ناوچەکانی باشووریان کۆنتڕڵکردو ئێستا ئۆپەراسیۆنێکی راماڵین ئەنجامدەدەن.» وتیشی «شەڕو پێکدادانی تووند‌و تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەکان بەردەوامن و چەندین شارۆچکەو گوند لەئیدلیب لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی روسیاوه دەکرێنە ئامانج». لەنێو بریندارەکانی شەڕە بەردەوامەکاندا دوو چالاکوانی میدیایی هەبوون، ئیبراهیم دەروێش و ئەحمەد رەحاڵ، کەپارچەی ئه‌و موشەکانه‌یان بەرکەوت کە لەلایەن فڕۆکەکانی روسیاوە هاوێژرابوون لەکاتی رووماڵی شەڕو پێکدادانەکاندا.
هاوڵاتى ژنانی عێراق لەگۆڕه‌پانی تەحریر لەبەغدا رێپێوانێکیان رێکخست بۆ سەرکۆنەکردنی وتەکانی موقتەدا سەدرو ئه‌و هەڵمەتانه‌ی سەر ئینتەرنێت کەژنانیان کردۆتە ئامانج بەهۆی به‌شداربوونی چالاکانه‌یان لەخۆپیشاندانەکاندا. سەدان ژنی عێراقی چوارشەممە (19ی شوبات) لەشاری پیرۆزی نەجەف گردبوونەوە، پێداگرییان لەسەر مافی خۆیان کرد لەهەبوونی رۆڵێکی سەرەکی لەبزووتنەوە خۆپیشاندانییەکە، کە سەرتاسەری وڵاتی گرتۆتەوە. سەبا، تەمەن 22 ساڵ یەکێک لەو ژنانەی گردبوونەوەکه، وتی «هیچ دەنگێک ناتوانێت دەنگی ژنان کپبکات.» ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ داواکەی هەفتەی رابردووی پیاوی ئاینیی ده‌سه‌ڵاتداری شیعە، موقتەدا سەدر، لەدژی خۆپیشاندانی تێکەڵاو. ناوبراو بەئاژانسی فرانس پرێسی وت «ئێمە دەستمانکرد بەخۆپیشاندان بۆ لەسەرکارلابردنی رژێمەکە. ئێستاش رێپێوانێکی ته‌نها ژنان ئەنجامدەدەین، چونکە سوکایەتییان پێکردووین.» نەدا قاسم، مامۆستایەکی زانکۆ کە لەتەمەنی پەنجا ساڵیدایە، رووی دەمی لە سەدر کرد‌و رەخنەی لێگرت، کە لەسەرەتادا لەگەڵ خۆپیشاندەرانی سەرشەقام بوو، بەڵام دواتر لەدژیان وەستایەوە، گوایە خۆپیشاندەران مادده‌ی هۆشبه‌رو ئەلکهولیان بەکارهێناوە. نەدا قاسم، کە لەهێرشەکاندا بۆسەر خۆپیشاندەرانی دژ بەحکومەت لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە بریندارکراوە، وتی «ئێمە ئازادین. بەفەرمانی پیاوانی ئایینی ناچینە دەرەوە یان بە فه‌توایه‌ک بوەستین». گردبوونەوەکەی چوارشەممە دوای گردبوونەوەیەکی تری پێنجشەممەی پێشوو هات، کە تێیدا سەدان ژنی عێراقی لەهەموو تەمەنەکان لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دیکە رژانە ناوەندی بەغداو دژی بڕیارەکەی سەدر وەستانەوە بۆ جیاکردنەوەی جێندەرەکان لەخۆپیشاندانەکاندا. سەدر 8ی شوبات لەسه‌ر تویته‌ر وتی خۆپیشاندەران دەبێت «رێساکانی شەریعەو یاسا کۆمەڵایەتییەکان رەچاوبکەن و لەگەڵ ئەندامانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر لەنێو خێوەتەکاندا تێکەڵ نەبن». چەند ساتێکیش پێش رێپێوانه‌که‌ی ژنان لەپێنجشەممەدا دەستپێبکات، سەدر جارێکی دیکە تویتێکی کرد لەدژی خۆپیشاندانەکان و وتی پڕبووە لە «رووت و قوتی، تێکه‌ڵاوبوون، سەرخۆشی، بێئەخلاقی، خراپەکاری... و بێباوەڕان». به‌جلوبه‌رگی مۆر‌و پەمەیی و سوره‌وه، ژنەکان پۆستەریان بەرزکردبووەوه‌و بەدەنگی بڵند دروشمیان دەوتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە رۆڵ و ئەرکەکانیان لەخۆپیشاندانەکانداو سەرکۆنەکردنی ئەو هەڵمەتە نابەجێیانەی لەدژیان ئەنجامدەدرێن، بەتایبەتی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. چالاکوان بوشرا عوبێدی ئەندامێکی پێشووی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقە، وتی «خۆپیشاندەرانی ژن پەیامی رەتکردنەوەی ئەو سەرکوتکردن و سوکایەتیپێکردنەیان هەڵگرتبوو کە دووچاری دێن و دووپاتیانکردەوە کە شانبەشانی برا خۆپیشاندەرەکانیان دەوەستن و بەردەوامدەبن لەبەشداریکردن لەخۆپیشاندانەکاندا.» بوشرا عوبێدی، کە بەشداریی لەخۆپیشاندانەکانی بەغدادا کرد، وتی «ژنان رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لەخۆپیشاندانەکاندا لەڕێی سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەکانی گەنجان و خۆبەخشیکردن وەک کارمەندی فریاگوزاری و دابینکردنی خواردن و که‌لوپه‌له لۆجیستییه‌کان بۆ شوێنه‌کانی خۆپیشاندان.» بوشرا عوبێدی وتی «بزووتنەوەی خۆپیشاندانی ژنان، بزووتنەوەیەکی دەگمەنە، لەکاتێکدا هەوڵیداوە هەموو بەربەستەکانی دواکەوتوویی و نەزانی بشکێنێت. ژنان توانیویانە دەنگیان بەرزبکەنەوەو بوونی خۆیان بسەلمێنن و شەڕ بۆ یەکسانی و دادپەروەری بکەن.» هەروەها وتی «ئەم بزووتنەوەیە دووچاری هەڵمەتی بەدو نیازخراپ بووەتەوە بەئامانجی دەرکردنی ژنان لەخۆپیشاندانەکان بەگوشارخستنە سەریان و رووشاندنی ئابڕوویان و هاندانی دەنگی ناڕازیی خەڵک لەدژیان». بوشرا عوبێدی ژنان لەبەغداو پارێزگاکانی تر بەپاسەوانیی خۆپیشاندەرە پیاوەکان رێپێوانیان کرد، کە پشتێنەیه‌کی پارێزگاری‌یان لەدەوریان دروستکردبوو. چالاکوان لەیلا بەرزنجی بەڕێوەبەری رێکخراوی جود، کەڕێکخراوێکی مرۆییە لەموسڵ، وتی «ژنان ئامادەییەکی بەهێزیان هەبوو لەتەواوی خۆپیشاندانەکانداو ئازایەتییەکی زۆریان پیشانداوە لەبەرگریرکردن لەدۆزی وڵاتەکەو داواکردنی مافی گشتیی‌دا.» وتیشی «رێپێوانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ژنان ئەوە دەردەخات کە ژنان ناگەڕێنەوە سەر رێگەکانی رابردوو، بەهیچ شێوەیەکیش پێگە نیشتمانییەکانیان ناگۆڕدرێت لەژێر هەر گوشار‌و زۆرملێییه‌کدا... ئەوان وەک داینه‌مۆی سەرەکیی خۆپیشاندانەکان دەمێننەوە.» لەیلا بەرزنجی وتی «ژنانی عێراق دووچاری هەڵمەتی سوکایەتیپێکردن بوونەتەوە بەئامانجی پەراوێزخستنی رۆڵیان، که دواهەمینیان ئەو هەڵمەته بوو بۆ بەدناوکردنی کانیدە ژنەکان لەدوایین هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا.» وتشی «بەڵام ژنان لەڕێی خۆپیشاندانەکانەوە بڕوابەخۆبوونیان و توانایان بەدەستهێناوە تابەشداربن لەبونیادنانی داهاتوویەکی نوێ‌دا بۆ وڵاتەکەیان». ئەسەد نزیک
هاوڵاتی کۆمسیۆنى هەڵسەنگاندنی ناوەندیى هەدەپە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجاری بۆ چوارهەمین کۆنگرەى ئاسایی هەدەپە، بۆ هاوسەرۆکانى هەدەپە پێشنیارکردووەو ئەوانیش قبوڵیانکردووە. لە راگەیاندراوی کۆمسیۆنى هەڵسەنگاندنی ناوەندیى هەدەپەدا هاتووە «لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ دا ٤ چوارهەمین کۆنگرەى ئاسایى هەدەپە بەڕێوەدەچێت. بۆ هەڵسەنگاندنی داواى پاڵێوراوان بۆ هاوسەرۆکایەتیى و دەستە جۆراوجۆرەکانى حزبەکەمان، کۆمسیۆنەکەمان کاری هەڵسەنگاندنەکانى تەواوکرد. نوێنەرانی حزبەکەمان پێکهاتوون لەکەجەدە و هەدەپە و بەشداری کاروباری کۆمسیۆنەکەمانن و پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرە لەگەڵ زۆرێک لەلایەنەکاندا دانیشتنیان ئەنجامدا». هەروەها هاتووە «کۆمسیۆنەکەمان لەگەڵ سیاسەتمەداران لەزیندانەکاندا، نوێنەرانی گەل و بیروباوەڕە جیاجیاکان، رێکخراوە رنجدەر و زەحمەتکێشەکان، رێکخراوەکانى ژنان، پێکهاتەکانى کەجەدە و هەدەپە، رووناکبیران، نووسەران، چالاکوانان و رۆژنامەنووسان کۆبوونەوەو گوێى لە رەخنە و پێشنیازەکانیان گرت». هەروەها دەڵێت «بەناوی کۆمسیۆنەکەمانەوە داوا لەهەموو گەلەکەمان دەکەین بەجۆش و حەماسەتەوە بەشداریى چوارهەمین کۆنگرەى ئاسایى حزبەکەمان بکەن». لەلایەکى ترەوە هێزە ئەمنییەکانى تورکیا رێگرییان کرد لەچوونی ئەندامانى هەدەپە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکەیاندا. لە راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنى هەڵسەنگاندنی ناوەندیى هەدەپەدا هاتووە «کاتێک نوێنەرانی هەدەپەو گەلی وڵاتپارێز لە وان و ئێلحەوە بەپاس بەرەو ئەنقەرە دەرۆیشتن بۆ بەشداریکردن لە چوارهەمین کۆنگرەى هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پاسەکان راگیران و پاساوەکانى وەک بڕیاری دەستگرتن بەسەر پاسەکاندا هەیە، بڕیاری دەستگیرکردنتان لەسەرەو بەو پاساوەش محەمەد حەبیت چەلەبییان دەستگیرکردو رێگرییان لێکردن بەرەو ئەنقەرە بچن». هەروەها دەڵێت «دەسەڵاتى فاشیستیى ئاکەپە – مەهەپە هەموو رێگایەک دەگرنەبەر بۆ ئەوەى رێگری لەکارەکان کۆنگرەى هەدەپە بکەن».باوکی کچه دەستدرێژیلێکراوەکە: کچەکەم ئارامترە دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان
ئارا ئیبراهیم گفتوگۆکانى لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق له‌گه‌ڵ راسپێردراوى حکومه‌تى نوێى عێراق ته‌واو نه‌بووه‌و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌کلاببێته‌وه به‌تایبه‌ت کورد‌و سوننه‌کان داواکاریی جیاوازیان ئاراسته‌ى عه‌لاوى کردووه. محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى، کاندیدى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق له‌شه‌وى 1ى شوباته‌وه راسپێردرا له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌و ته‌نها هه‌فته‌یه‌کى له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ متمانه‌دان به‌کابینه‌که‌ى، به‌ڵام به‌شێک له‌لایه‌نه‌کان ئاماده‌نین پاڵپشتى بکه‌ن. وه‌فدى کورد له‌لایه‌نه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى به‌غدادیان کرد‌و سه‌ره‌تا له‌ماڵى محه‌مه‌د حه‌لبوسى له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌لایه‌نه سوننه‌و شیعه‌کان کۆبوونه‌وه‌و دواتر له‌گه‌ڵ عه‌لاوى سێ کاتژمێرى ته‌واو دانیشتن و گفتوگۆیان کردووه‌و عه‌لاوى به«راشکاوى» قسه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌فدى کورد کردووه. دانوستاندى کورد له‌گه‌ڵ عه‌لاوى ماویه‌تى نوێنه‌رى کۆمه‌ڵ له‌دانوستان له‌گه‌ڵ وه‌فدى کورد له‌به‌غدا ده‌ڵێت عه‌لاوى چه‌ند به‌ڵێنى به‌کورد داوه‌و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردیش گره‌نتى ده‌وێت. سه‌لیم شوشکه‌یى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق و نوێنه‌رى حزبه‌که‌ى له‌دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «محه‌مه‌د عه‌لاوى ژماره‌ى وه‌زیره کورده‌کانى له سێ دانه‌وه بۆ کورد کردووه به‌چوار وه‌زیرو به‌ڵێنى داوه که‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌بڕێت و پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بدات و هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌شاره‌کان به‌تایبه‌ت که‌رکوک دووربخاته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان». ناوبراو وتیشى «وه‌زاره‌تى دارایى و بازرگانى و داد بۆ کورد یه‌کلاکراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن عه‌لاوییه‌وه‌و ئه‌و که‌سانه خۆى دایده‌نێت که‌سانى سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و وه‌زیره‌کانى پێشووى کورد دانانێته‌وه‌و ئه‌وه‌ى پێوتین که‌هێڵى سوورى ئه‌ون، چواره‌م وه‌زاره‌تى کورد وه‌زیرى ده‌وڵه‌ته بۆ کاروبارى هه‌رێم و به‌غدا که‌کورد ده‌توانێت ئه‌وه‌یان خۆى دایبنێت». سه‌لیم شوشکه‌یى سبه‌ینێ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به عه‌لاوى ئه‌نجام ده‌درێت به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌په‌رله‌مانتارانى کورد ده‌ستى که‌وتووه، به‌شێک له‌کاندیدى وه‌زاره‌ته‌کانى کابینه‌که‌ى عه‌لاوى ئاشکراده‌که‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بۆ کورد یه‌کلابۆته‌وه که رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین بۆ وه‌زاره‌تى داد‌و ته‌ها شوانى وه‌زیرى دارایى و عادل که‌ریم وه‌زیرى بازرگانى یه‌کلابووەته‌وه. نوێنه‌ره‌که‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غداو گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ عه‌لاوى ده‌شڵێت عه‌لاوى باسى له‌وه‌کردووه بۆ مادده‌ى 140 لیژنه‌ى بۆ داده‌نێت، وتیشى «کورد ناڕازییه‌که‌ى ئه‌وه‌یه گره‌نتى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کانى عه‌لاوى ده‌وێت، بۆیه هێشتا گفتوگۆکان ماویه‌تى و هێشتا وه‌ک کورد بڕیارنه‌دراوه ده‌نگى پێده‌ده‌ین یان نا». سه‌لیم شوشکه‌یى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌هۆى نیگه‌رانییه‌کانى پێکهاته‌ى سوننه‌وه له‌عێراق سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24ى مانگ کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ متمانه‌دان به‌کابینه‌که‌ى عه‌لاوى ئه‌نجامنادرێت. ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى یا دژایه‌تى عه‌لاوى ده‌که‌ن په‌رله‌مانتارێکى کورد ئه‌و کوتله‌و لایه‌نانه ئاشکراده‌کات که ئاماده‌نین ده‌نگ به‌کابینه‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى ده‌که‌ن. رێبوار که‌ریم مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى کوردى سه‌ربه‌خۆ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «تائێستا کوتله‌ى پارتى له‌ناو کوردداو کوتله‌که‌ى مالکى به‌و پێیه‌ى کێشه‌یه‌کى مێژووییان له‌گه‌ڵ عه‌لاوى هه‌یه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى له سوننه‌کان له‌گه‌ڵیدا نین و هێشتا له‌گفتوگۆدان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام». په‌رله‌مانى عێراق له (328) کورسى پێکهاتووه‌و دابه‌شبووه به‌سه‌ر شیعه‌و سوننه‌و کورده‌کاندا که‌شیعه‌کان نیوه زائید یه‌ک پێکده‌هێنن و سوننه‌کانیش نزیکه‌ى (70) کورسى و کوردیش (58) کورسى هه‌یه. رێبوار که‌ریم باسى له‌وه‌کرد ئه‌و کوتله سیاسییانه‌ى پاڵپشتى ده‌که‌ن پێکهاتوون له کوتله‌ى فه‌تح و سائیرون که (100) کورسیان له‌په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه، کابینه‌که‌ى عه‌لاوى پێویستى به‌ده‌نگى نیوه زائید یه‌ک هه‌یه واتا (167) کورسى. هه‌روه‌ها وتیشى «له‌ناو سوننه‌کان ئوسامه نوجێفى و خالید عوبێدى که (24 بۆ 25) کورسییان هه‌یه پشتگیری عه‌لاوى ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌کورد که لەگروپى (15)دا به‌شدارن و ئاماده‌ن ده‌نگ به‌عه‌لاوى بده‌ن». به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، فراکسیۆنى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئاماده‌ن متمانه به‌کابینه‌که‌ى عه‌لاوى بده‌ن، به‌ڵام چاوه‌ڕێى کۆتایى هاتنى دانوستاندنه‌کانن له‌گه‌ڵیدا که‌ئه‌وانیش خاوه‌نى (18) کورسى په‌رله‌مانن. هه‌روه‌ها عه‌لاوى به‌ڵێنى داوه دواى پێکهێنانى کابینه‌که‌ى و متمانه‌پێدان پێى، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ کورد بۆ کاروبارى ژنان بداته کورد‌و (خانم ره‌حیم) راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق کاندیدێکى به‌هێزى ئه‌و پۆسته‌یه. سه‌رۆکایه‌تى کۆمار: عه‌لاوى به‌ئاسانى متمانه‌ى پێ‌نادرێت راوێژکارێکى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ده‌ڵێت که‌دۆخه‌که سه‌خته‌و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى به‌ئاسانى متمانه‌ى پێ‌نادرێت. سالار مه‌حمود، راوێژکارى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» به‌گشتى سوننه‌کان رازى نین به‌کاندیده‌کانى وه‌زاره‌ته‌کان، بۆیه بیانوى به‌رنامه‌ى حکومه‌تیان هێناوه‌ته‌وه پێش که له‌لایه‌ن عه‌لاوییه‌وه ببرێته په‌رله‌مان». هه‌روه‌ها وتیشى «عه‌لاوى ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه په‌رله‌مانتاره‌کان له‌جێگایه‌کدا کۆببنه‌وه ناوى کاندیده‌کان و به‌رنامه‌ى حکومه‌تیان پێبدات، به‌ڵام محه‌مه‌د حه‌لبوسى پێى راگه‌یاندووه که‌به‌رنامه‌ى حکومه‌ت بچێته په‌رله‌مان تائاراسته‌ى لیژنه‌یه‌کى په‌رله‌مانى بکه‌ن ئنجا واده‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان دیارى ده‌کات، ئه‌مه‌ش وایکردووه دۆخه‌که ئاسان نییه، ئه‌مه تێنه‌په‌ڕێت دیسان بۆشاییه‌کى دیکه‌ى حوکمڕانى دروستده‌بێت». سالار مه‌حمود باسى له‌وه‌شکرد که به‌شێک له سوننه‌و کورد «ته‌حه‌فوز»یان له‌سه‌ر کابینه‌که‌ى عه‌لاوى هه‌یه‌و هێشتا له‌گفتوگۆدان و پرسه‌که تائێستا به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه‌و نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێککه‌وتن.
عومه‌ر فه‌تاح وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بۆ به‌رگریکردن و خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا، چه‌ند بڕیار‌و رێنماییه‌کى تایبه‌تیان ده‌رکردووه‌و له‌ده‌روازه سنورییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئێران و له‌ناو سه‌نته‌رى شار‌و شارۆچکه‌کانیشدا چه‌ند رێوشوێنێکى پزیشکییان گرتووه‌ته‌به‌ر. هاتنى سه‌وزه‌و میوه قه‌ده‌غه بکرێت ئه‌زمه دروست ده‌بێت به‌پێى وته‌ى لێپرسراوى گشتیی عه‌لوه‌ى سلێمانى له 90%ى سه‌وزه‌و میوه‌ى هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامی ئێرانه‌وه دابینده‌کرێت و ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانى رابگیرێت ئه‌زمه دروستده‌بێت و نرخه‌کان زۆر به‌رزده‌بنه‌وه. سه‌روه‌ر عه‌لى لێپرسراوى گشتیی عه‌لوه‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئێستا له‌هه‌رێمى کوردستان و له‌شاره‌کانی خۆمان ته‌نها بڕێکى که‌م سه‌وزه به‌رهه‌مده‌هێنرێت و هیچ میوه‌یه‌کمان نیه له‌ناوخۆدا، بۆ پرکردنه‌وه‌ى پێداویستى رۆژانه‌ى هاوڵاتیانیش زۆرینه‌ى له‌ئێرانه‌وه‌و له‌ده‌روازه‌ى سه‌یرانبه‌نه‌وه ده‌هێنرێت بۆ هه‌رێم، چونکه نرخه‌که‌ى زۆر هه‌رزانتر ده‌که‌وێت له‌چاو شوێنه‌کانی دیکه‌و کوالێتیه‌که‌شى زۆر باشه«. به‌پێى ئاماره‌کانى عه‌لوه‌ى سلێمانى، رۆژانه له‌ده‌روازه سنورییه‌کانه‌وه نزیکه‌ى چوار هه‌زار تۆن سه‌وزه‌و میوه‌ی جۆراوجۆر دێته ناو سلێمانى و دواتر دووباره دابه‌شده‌کرێته‌وه به‌سه‌ر شاره‌کانداو هه‌ندێکیشى ده‌نێردرێت بۆ شاره‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق، که‌بریتین له‌ته‌ماته‌و خه‌یارو باینجان و په‌تاته‌و ئه‌وانی دیکه‌ش. سه‌روه‌ر عه‌لى، وتیشى «تائێستا هیچ رێگرییه‌ک نیه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌وزه‌و میوه نه‌هێنرێت، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌رى رێگریکردندا ماوه‌یه‌ک گرفت دروستده‌بێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه بازرگانه‌کان رێگه‌و شێوازى دیکه ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستى ناوخۆ پڕبکرێته‌وه«. هاوکات وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاوى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسه‌که ژورێکی تایبه‌تى پێکهێناوه‌و چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکردووه که‌بریتیه له‌قه‌ده‌غەکردنى هاورده‌کردنى زینده‌وه‌ری ئاوی و باڵنده‌و ئاژه‌ڵی جوانی، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی پاککردنەوەی هۆڵه‌کانی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی تیادا ده‌فرۆشرێت و ئاگادارکردنه‌وه‌ی نۆرینگه و شوێنه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت که مامه‌ڵه به‌باڵنده‌و ئاژه‌ڵی جوانی ده‌که‌ن به پاککردنەوەی شوێنه‌کانیان. له‌ده‌روازه‌کان پشکنین بۆ گه‌شتیاران ده‌کرێت له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، پشکنینی پزیشکی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌کرێت که‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه. لوقمان له‌تیف، ئه‌ندامی ژوورى عه‌مه‌لیات له‌ده‌روازه‌ى سنورى باشماخى نزیک قه‌زاى پێنجوێن، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد له‌دوو رۆژى رابردوودا به‌بڕیارى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان رێوشوێنی ته‌ندروستی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ خۆپاراستن و رێگری کردن له‌هاتنه ناوه‌وەی ڤایرۆسی کۆرۆنا که‌ئێستا له‌چه‌ند شارێکی ئێران ده‌رکه‌وتووه. ئه‌و به هاوڵاتى وت «بیست و چوار کاتژمێر کارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌سه‌ر سنورن و پشکنینى پزیشکی ده‌که‌ن بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى که له‌ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌فۆرمێکدا هه‌موو زانیارییه‌کی که‌سییان لێوه‌رده‌گیرێت و هیچ که‌سێک به‌بێ پشکنین و وه‌رگرتنی زانیاری رێگه‌ى پێ‌نادرێت بێته کوردستان». ئه‌ندامه‌که‌ى ژووری عه‌مەلیاتی ده‌روازه‌ی باشماخ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو دواى وه‌رگرتنی زانیارى و پشکنینه‌کان ره‌وانه‌ى به‌شى نشینگه‌و پۆلیس ده‌کرێن و دواتر له رێگه‌ى ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه هه‌موو گه‌شتیاره‌کان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شارى سلێمانى و له‌وێوه چاودێرییان ده‌کرێت، لوقمان له‌تیف وتیشى «هه‌موو ئه‌و شۆفێرانه‌شى که‌بارى بازرگانى ده‌هێنن چ ئه‌وانەى ئێرانین یان عێراقى ده‌بێت به‌و رێوشوێنه پشکنینه پزیشکیانه‌دا تێپه‌ڕببن که‌دانراوه«. هه‌موو گه‌شتیارێک (14) رۆژ له‌ژێر چاودێرییدا ده‌بن به‌پێى رێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌موو گه‌شتیارێک که له‌کۆمارى ئیسلامی ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماوه‌ى (14) رۆژ له‌ژێر چاودێری و پشکنیدا ده‌بن، محه‌مه‌د قادر وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد به‌دەر له‌هه‌مووو رێنماییه‌کانى تر‌ى وه‌زاره‌ته‌که‌ی، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌خاڵه سنورییه‌کانه‌وه هه‌موو ریگرییه‌ک گیراوه‌ته‌به‌ر، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى «هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه جا هاوڵاتى هه‌رێمى کوردستان بن یان ئێرانى، ناتوانن داخڵی هه‌رێم بن تاماوه‌ى (14) رۆژ له‌ژێر چاودێریدا ده‌بن، تائێستا نزیکه‌ى (400) که‌س له‌ده‌روازه‌کانه‌وه هاتوونه‌ته‌وه‌و ئێستا له‌ژێر چاودێریدان». ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌هه‌موو خاڵه سنورییه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆک و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیانیش به‌پێى خاڵه سنورییه‌کان شوێن دابینکراوه بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى که رۆژانه له‌ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان. دکتۆر محه‌مه‌د قادر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک کراوه‌و ئامێرى پشکنین و کۆمه‌ڵێک پێداویستى پزیشکى بۆ ناوچه سنورییه‌کان دابینکراوه، وتیشى «بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌یه‌کی فریاگوزارى دابین بکه‌ین بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان له‌سه‌ر خه‌تین». سه‌ردانى نه‌خۆش و زیندانییه‌کان قه‌ده‌غه‌کرا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی، سه‌ردانى نه‌خۆشى له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌نده ته‌ندروستیه‌کان و زیندانى چاکسازى گه‌وران بۆ ماوه‌یه‌کى نادیار قه‌ده‌غه‌کردووه. یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى، به هاوڵاتى وت «هیچ حاڵه‌تێکی نه‌خۆشی کۆرۆنا له‌سنوری پارێزگای سلێمانى تۆمارنه‌کراوه‌و هه‌موو ئه‌و رێوشوێن و کارانه‌ى گیراونه‌ته‌به‌ر ته‌نها بۆ رێگرییه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که‌و خۆپارێزییه«. وته‌بێژه‌که‌ى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان سه‌ردانی نه‌خۆش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌کراوه تاکاتێکی نادیار، وتیشى «داواش له‌هه‌موو هاوڵاتیان ده‌که‌ین پابه‌ندبن به‌و رێنماییه‌وه‌وو هاوکارمان بن». هاوکات به‌فه‌رمانی وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێم، سه‌ردانیکردنی سزادراوانی به‌ندیخانه‌ی چاکسازیی گه‌وران له‌لایه‌ن که‌سوکاریانه‌وه له رۆژی هه‌ینییه‌وه راگیراوه، ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی سزادراوان و که‌سوکاریان و دووربوون له‌مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئارا ئیبراهیم حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له رێگه‌ى پێنج وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندیداره‌وه شه‌ش ژوورى عه‌مەلیات پێکده‌هێنێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له‌وڵاتى ئێران چه‌ند حاڵه‌تێک تۆمار کراوه. دوێنێ شه‌ممه 22ى شوباتى 2020 به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانى (ته‌ندروستى، کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، دارایى) شه‌ش ژوورى عه‌مه‌لیات پێکهێندراوه. سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و به‌شداربووى کۆبوونه‌وه‌که له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و پێنج وه‌زاره‌ته هه‌ریه‌که‌و لاى خۆیه‌وه ژوورێکى عه‌مه‌لیاتى پێکهێناوه‌و ئه‌رکه‌کانیان دیارى کراوه«. هه‌روه‌ها وتیشى «ژوورێکى دیکه‌ى عه‌مه‌لیات به‌هاوبه‌شى له‌نێوان ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا پێکهێندراوه«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد وه‌کو وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ئه‌وانه‌وه بێت رێنماییه‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ن و پاسى تایبه‌ت دابینده‌که‌ن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکى نه‌خوازراو که رووبدات، وتیشى «ئێمه رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ده‌که‌ین». هه‌ر دوێنێ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که‌ئه‌وه‌ى پێویسته بۆ رێگریکردن له‌گه‌یشتنى ئه‌و ڤایرۆسه به‌هه‌رێمى کوردستان، «ئه‌وه‌ى له‌تواناى ئێمه‌دا بێت جێبه‌جێى ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ى دیکه‌ش داواى هاوکارییمان کردووه هه‌م له‌حکومه‌تى فیدراڵ، هه‌میش له‌ئۆرگانه‌کانى UN به‌تایبه‌تى رێکخراوى WHO له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه رۆژانه، ته‌نانه‌ت هه‌موو کاتژمێرێک ئاگایان له‌ورده‌کارییه‌کانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه له‌باره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌وه‌ى له‌ده‌وروبه‌رى ئێمه ده‌گوزه‌رێت». به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌وڵاتى ئێران که (28) حاڵه‌ت به‌فه‌رمى تۆمارکراوه پێنج که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه، حکومه‌تى هه‌رێم له‌فرۆکه‌خانه‌کان و خاڵه سنورییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران رێوشێوینى توندى گرتۆته‌به‌رو سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه که‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه (14) رۆژ له‌ژێر چاودێریى پزیشکیدا ده‌بن.
ئارا ئیبراهیم فراکسیۆنى پارتى که‌حزبه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت و هه‌رێمى کوردستانى به‌ده‌سته‌وه‌یه داتایه‌کى نوێ له‌سه‌ر داهاته‌کانى هه‌رێم ئاشکراده‌کات که‌ده‌گاته ترلیۆنێک و (652) ملیار دینار به‌پاره‌که‌ى به‌غداوه. حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سێ که‌ناڵى جیاوازه‌وه پاره بۆ خەرجیەکان دابیندەکات که‌بریتین له‌پارەکەی بەغداو داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ. داهاتى مانگانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ترلیۆنێک و (652) ملیار دیناره به‌پاره‌که‌ى به‌غداوه پارەکەی بەغدا بڕەکەی (452) ملیار دینارى مانگانه‌یە که له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت له 2019 تائێستا به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها داهاتى نه‌وتى هه‌رێم مانگانه نزیکه‌ى (900) ملیار دینارە، لەگەڵ (300) ملیار دینار داهاتی ناوخۆ. بەرهەمی نەوتی رۆژانه‌ی هەرێم زیاتر له (500) هه‌زار به‌رمیلە، بڕى هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە (460) هه‌زار به‌رمیلى له‌ڕێگه‌ى بۆرى ده‌گاته به‌نده‌رى جه‌یهان و بەشەکەی تریشی بەڕێگەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت یان لە رێگەی تانکەرەوە هەناردە دەکرێت. بودجه‌ى گشتیی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ساڵى 2013 گەیشتە (15) ترلیۆن و (257) ملیار و (849) ملیۆن دینار، بەڵام داهاتی ئەمساڵی حکومەتی هەرێم ئەگەر بۆ هەر (12) مانگەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت بودجەی سەردەمی پێش قەیران تێدەپەڕێنێت. به‌پێى لێدوانى فه‌رمى وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان لەسەر داهاتی ئەمساڵ، بودجە لەماوەی یەک ساڵدا ده‌گاته (19) ترلیۆن و (824) ملیار دینارى ساڵانه‌و به‌وپێیه بێت به‌راورد به‌ساڵى 2013 چوار ترلیۆن و (500) ملیار دینارى زیاتره له 2020. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «نه‌وتى هه‌رێم مانگانه نزیکه‌ى (750) ملیۆن دۆلار داهاتى هه‌یه که به‌دینار ده‌کاته (900) ملیار دینارى مانگانه، سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاگادارى ورد‌و درشتى داهات و خه‌رجییه‌کانى حکومه‌ته«. هه‌روه‌ها وتیشى «له‌م شه‌ش مانگه‌دا حکومه‌تى هه‌رێم داهاتى ناوخۆى له (150) ملیار دینار گه‌یاندۆته (300) ملیار دینار ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ى رێکخستنه‌وه‌ى گومرگه‌کان و باجى کۆمپانیا گه‌وره‌کان». پێشه‌وا هه‌ورامى باسى له‌وه‌شکرد بێجگه له‌و دوو داهاته، له‌به‌غداوه مانگانه (452) ملیار دینار بۆ موچه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت. به‌کۆى گشتى داهاتى نه‌وتى مانگانه‌و داهاته‌کانى ناوخۆ‌و ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌غدادوه دێت که‌کۆى (900 ملیارى داهاتى نه‌وت، 300 ملیار داهاتى ناوخۆ، 452 ملیار دینار پاره‌ى به‌غدا) ده‌کاته ترلیۆنێک و (652) ملیار دینارى مانگانه. به‌رهه‌مى نه‌وتى هه‌رێم زیاتره له 500هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مانگانه (881) ملیار دینار ده‌داته موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام به‌پێى وته‌ى پێشه‌وا هه‌ورامى مانگانه (757) ملیۆن دۆلار که به‌دینار ده‌کاته 900 ملیار دینار بۆ موچه ته‌رخان ده‌کرێت به‌سێ به‌ش، له‌به‌غدا (452) ملیار دینار که‌ده‌کاته (380) ملیۆن دۆلار‌و زائیده‌ن له‌داهاتى نه‌وت (٢٩٥) ملیۆن دۆلار‌و له‌داهاتى ناوخۆ (82) ملیۆن دۆلار دابین ده‌کرێت. ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و داهاتانه‌ى وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى باسى کردووه«زۆر له‌وه زیاتره«. شێرکۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و داتا‌و ئامارانه زۆر له‌وه زیاتره، به‌ڵام پڕۆسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌بێت دڵنیامان بکاته‌وه که‌دیوانى چاودێرى دارایى و راپۆرته‌کانى کۆمپانیاى دیلۆیته له‌سه‌ر داهاته‌کانى نه‌وت». ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه قه‌رز ده‌داته‌وه وه‌ک خۆیان ده‌یخه‌نه‌ڕوو،» نه ده‌زانین قه‌رزه‌کان هى کێیه‌و چۆن کراوه‌و له‌چیدا خه‌رج کراوه، ئه‌ى ئه‌مه هه‌ر ته‌واو نه‌بووه ئه‌م قه‌رزانه، بۆیه گومانى ته‌واومان لێى هه‌یه«. شێرکۆ جه‌وده‌ت جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌حکومه‌تى هه‌رێم بێجگه له‌داهاتى نه‌وت، داهاتى غازى هه‌یه به‌وپێیه‌ى رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى دانه‌غاز هه‌یه‌و پێکه‌وه به‌شه‌راکه‌ت (هاوبه‌ش)ى غاز به‌رهه‌مده‌هێندرێت و داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان. هه‌رچه‌نده پاش مانگێک له‌ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕیاریدا که‌سه‌رجه‌م داهاته نه‌وتى و نانه‌وتییه‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌کراوه‌و 2/3ى داهاتى نه‌وت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى. په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان که‌بزوتنه‌وه‌که‌ى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌شداره‌و وه‌زاره‌تى داراییان له‌لایه ده‌ڵێت «داهاتى نه‌وت به‌شێکى لاى وه‌زیرى دارایى و ئه‌وى دیکه‌ى ناشه‌فافه‌و پێویسته چاکسازیش له‌داهاته‌کان ئه‌نجامبدرێت». به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌لیژنه‌ى دارایى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئه‌و نه‌وته‌ى که‌ده‌فرۆشرێت و ئه‌وه‌ى له‌به‌رچاوى په‌رله‌مانه به‌شێک له‌و پاره‌یه که‌ده‌چێته وه‌زاره‌تى دارایى مانگانه (295) ملیۆن دۆلاره، ئه‌وى دیکه‌ى لاى ئێمه ناشه‌فافه‌و گومانى له‌سه‌ره‌و داوامان له‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان کردووه وه‌فدێکى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و گاز بێنه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى روونکردنه‌وه‌مان پێبدرێت». پشووى زستانه‌ى په‌رله‌مان ته‌نها هه‌فته‌یه‌کى ماوه‌و دواى 1ى ئازار کۆتایى پێدێت و دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. به‌ڵێن ئیسماعیل وتى «گرێبه‌ستى کۆمپانیاى دیلۆیت نوێ ده‌کرێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه نزیک هه‌شت مانگه راپۆرتیان له‌سه‌ر داهاته‌کانى نه‌وتى هه‌رێم بڵاونه‌کردووەته‌وه«، به‌ڵام بڕیاره راپۆرتێک بۆ هه‌شت مانگ بڵاوبکه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستان و راى گشتى. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «یه‌کێک له‌ئامانجه‌کانى گۆڕان له‌به‌شدارى کردنى حکومه‌تى هه‌رێم چاکسازیکردن بووه له‌داهاته‌کاندا که‌مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگ و چاره‌نووسسازه«. به‌ڵێن ئیسماعیل پێشیوابوو ئه‌گه‌ر چاکسازى له‌داهاته‌کاندا نه‌کرێت، چاکسازى کردن له‌خه‌رجییه‌کاندا ناتوانێت ئامانجى ته‌واوى خۆى بپێکێت» ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ تیمى وزارى گۆڕان هه‌یه که‌وه‌زیرى دارایى لاى گۆڕانه‌و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌ندێک کاریان کردووه بۆ چاکسازى که‌داهاته‌کانى ناوخۆ زیادى کردووه، به‌ڵام هێشتا هه‌موو داهاته‌کانى نه‌وت ناچێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى که‌ئه‌وه داواى هه‌موو په‌رله‌مانتارانه« که‌داهاته نه‌وتى و نانه‌وتییه‌کان هه‌مووى بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى. «تامانگێک پێش ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌ى نۆیه‌م مانگانه (350) ملێون دۆلار له‌داهاتى نه‌وت راده‌ستى حکومه‌ت کراوه‌و (400) ملیۆن دۆلار بۆ قه‌رزى کۆمپانیاکانى نه‌وت و ده‌رهێنانى نه‌وت و گواستنه‌وه‌ى بووه«، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى وا ده‌ڵێت. پێشه‌وا هه‌ورامى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌حکومه‌تى هه‌رێم تووشى کورتهێنانى پاره بووه« حکومه‌ت کورتهێنانى پاره‌ى هه‌یه مانگانه، هه‌وڵیش دراوه مانگانه به‌شێک له‌خه‌رجیى پرۆژه‌کان بدات بۆ دروستکردنى جوڵه‌ى خزمه‌تگوزارى ته‌واوکردنى پرۆژه‌کان