رێبین ئه‌حمه‌د   «ئێمە دیموکراسیی وەک شەمەندەفەرێک تەماشا دەکەین کەی پێویستمان پێی نەما لێی دادەبەزین.» رەجەب تەیب ئاردۆغان   لەسادەترین پێناسەیدا فاشیزم بریتییە لەهەڵەی سیستماتیکی عەقڵ لەگەڵ کۆشتار. سیستەمە سیاسییە فاشیستەکان هەمیشە لەبۆچوونی ئەوی دیکە ترساون بەبێ رەچاوکردنی هاوشەکانیان لەئایین و نەتەوەو ئایدۆلۆژیا، ئەم ترسەش تەنها لەچوارچێوەی مەترسییدا نەماوەتەوە بەڵکو بەردەوام هەوڵی تێکشکاندن و سڕینەوەی ئەویتریان داوە نەوەک ببێتە ئەڵتەرناتیڤ و بەدیلی ئیقتیداریان. سەروەختی خۆی مۆسۆلینیی لەپەسن و وەسفی فاشیزمێکی تەمام عەیاردا تەرکیزی لەسەر ئەوە دەکرد کەدەبێ گەورەترین حەساسترین جومگەکانی ئابووریی «سێکتەری گشتیی و تایبەت»  لەوڵاتدا کۆنترۆڵ بکرێت بۆ ئەوەی فاشیزم وەک ئایدلۆژیا نەرم نەرم و بەخێرایی حەرەکەت بکا. ئەم پێناسەیەی مۆسۆلینی کت و مت بۆ تورکیاکەی ئاردۆغان راستە. سێکتەرێکی نەک تەنها وەک ئابووریی بەڵکو میدیایی و سیاسیی و قەزائییش نەماوە ئەمڕۆ رژێمەکەی ئاردۆغان کۆنترۆڵی نەکردبێت.  شتێکی حاشاهەڵنەگرە کەفاشیزمی تورکیی و جووڵانەوەی پانتورکیزم تەرکیز لەسەر سڕینەوەی ئەوی دیکە دەکات، جا ئەو  ئەوەی دیکە کورد بێت یا عەرەب، لاز بێت یا چەرکەز،  عەرەب بێت یا عەجەم بۆ فاشیسێکی نەژادیی جیاوازیی نییە. دژایەتی فاشیزمی تورکی لەڕابردووی کۆماری تورکیای نوێدا بۆ کورد بەو حوکمە بووە کە لەدوای تورک گەورەترین نەتەوەی ئانادۆڵ و ناوچەکە کورد بووە. خۆ ئەگەر لەبری کورد عەرەب، فارس یا چەرکەز لە ئانادۆڵ بژیایە هەمان ئەو سڕینەوەو ئاسیمیلاسۆنە دژی ئەوانیش بەکار دەهات کە لەمێژوودا دژی کورد بەکارهاتووە. ئەوانیش تووشی هەمان جینۆسایدەکانی دەرسیم و زیلان و رۆبۆسکی دەبوونەوە. شێکی بەدیهییە کە مێژوی دروستبوونی تورکیای نوێ مێژوویەکە لەسەر سڕینەوەی ئەوی دیکە دروستبووە. ئاتاتوک جیاواز لە شای ئێران شوناسی کۆمارەکەی لەسەر بناغەی تورکبوون داڕشت و هیچ دەنگێکی ناتورک لەو وڵاتەدا رێگەی پێنەدرا بە ئەسپاییش تەعبیر لەخۆی بکات. وڵاتەکە بەناوی وڵاتی تورکان »کۆماری تورکیا» ناونرا. ئەم سڕینەوەیە بە جۆرێک بوو بەگەورەیی لە لاپاڵی ئامەدی  قیبلەی نەتەوەیی کوردەکان بەگەورەیی مۆتۆی «Ne mutlu türküm diyene واتە چەندە خۆشحاڵم کە تورکم» هەڵواسرا. ئەمە لەکاتێکدایە رەزا شای ئێران هەر لەو تەوقیتەدا وڵاتی پێرشیای کە بەواتای وڵاتی فارسەکان دێت گۆڕی بۆ ئێران «ایران» واتە سەرزەمینی گەلانی ئاریایی.  لەسەردەمی حوکمی عیسمەت ئینۆنودا ئەم فاشیزمە گەیشتە ترۆپکی خۆی. مێژووی نوێی سیاسیی تورکیا بەحوکمە مەدەنی و عورفیی و سەربازییەکانیەوە مێژوویەکی فاشیستیی نەتەوەیی بووە. بەهاتنە سەرکاری پارتی دادو گەشەپێدان ئومێدێک هەبوو بۆ ئەوەی گەلانی تورکیا لەم فاشیزمە سیاسییە نەتەوەییانە رزگاری ببێت. بەڵام لەوای ریفراندۆمی هەموراکردنەوەی دەستوری تورکیاو بەدیاریکراویش لەدوای رووداوەکانی گەندەڵی ئاردۆغان و وەزیرەکانی کە بەڕوداوەکانی  17-25ی کانونی یەکەم دەناسرێت تورکیا نەک هەرگەڕایەوە سەر مەعدەنە ئۆریجناڵەکەی، نەک دامەزراوە دەوڵەتییەکان گەڕانەوە سەر پیادەکردنی سیاسەتی ئاگرو ئاسن بەرامبەر نەتەوەکانی دیکە زیاد لەوەش مومارەسەکردنی فاشیزمی دینییشی  هاتە سەرو ئەمجارە نەک هەر کورد بەڵکو نەیارە  نەتەوەیی و دینییەکانی دیکەش دەکرانە ئامانج. ئاردۆغان ئەمجارە لەگەڵ پارتی رەگەزپەرستی تورکی مەهەپە رێککەوت لەسەر ئاستی ناوخۆو لەدەرەوەش خۆی وەک خەلیفەی موسوڵمانان نمایش دەرکردو وەلائی دوونیای ئیسلامی سیاسیی بۆ خۆی رادەکێشا. سیاسەتی تورکیا تادەهات لەیەکێتیی ئەوروپا دوور دەکەوتەوەو زیاتر لەسیاسەتی ئەرگەنەکۆن کە بەپرۆ روسیا دەناسرا نزیک دەبووەوە. لێرەدا هەوڵدەدەم چەند فاکتێک بخەمەڕوو بۆ ئەوەی روون بێتەوە کەفاشیزمەکەی رژێمەکەی ئاردۆغان و خێزانەکە بەتەنها دژی کورد نییە بەڵکو دژی هەموو دەنگێکە لەدەرەوەی خێزانەکەی خۆی. فەتحوڵا گولەن لەهاوپەیمانەوە بۆ سەرۆکی  رێکخرواوی تیرۆریستیی فەتۆ لەدوای کودەتا شکستخواردووەکەی تەمموزی 2016 ئاردۆغان راستەوخۆ پەنجەی تۆمەتی بۆ فەتحوڵا گولەنی رێبەری بزوتنەوەی خزمەت راکێشا. بزوتنەوەکەی گولەن رۆڵی سەرەکی هەبوو لەئامادەکردنی زەمینەی گونجاوی بیرۆکراسیی بۆ چەسپاندنی پایەکڵنی حوکمی دادو گەشەپێدان لەسەرەتای ساڵانی 2003دا. مانگی هەنگوینی خزمەت و ئاکپارتی تا کۆتایی 2012 بەردەوام بوو . ئاردۆغان لەفراوانبووونی نفوزی گولەن نیگەران بوو لەنێو دامەزراوە فەرمییەکاندا. رۆژنامەی تەرەفی تورکیی لەساڵی 2006 ئەوەی بڵاوکردەوە کەپیلانێک هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەجوڵانەوەی خزمەت. رۆژنامەکە بەڵگەنامەیەکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی تورکیای بڵاوکردبووەوە کەتێیدا ئاردۆغان و عەبدوڵا گولیش ئیمزایان لەسەر کردبوو بۆ کۆتاییهێنان بەو جوڵانەوەیە وەک سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار.  ئاردۆغان توانی لەساڵی 2016دا گولەن و جوڵانەوەکەی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کودەتا تۆمەتبار بکات و رێکخراوەکەش بکاتە رێکخراوێکی تیرۆریستیی «فەتۆ». لەدوایین رۆژەکانی مانگی تەمموزی 2016 هەڵمەتی رەشبگیریی ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەکە دەستی پێکرد، بەجۆرێک ئەو بزوتنەوەیەی تێکشکاند کە مانەندو مەسیلی نەبووە لەمێژووی دوورو نزیکی تێکشکاندنی نەیارەکان لەو وڵاتەدا. لەڕێگەی دامەزراوەی ئەوقافی وڵاتەکەوە فەتوای گومڕابوونی بزوتنەوەکەی دەرکردو بانگەشەی ئەوەشی دەکرد گولەنی هاوپەیمانی دوێنێی ساختەچیی و دەجالێک زیاتر نییە. مەلاکانی ئەو وڵاتە هاواریان دەکرد کەژنەکانی نیک لەجوڵانەوەکەی گولەن سەبایاو ماڵ و موڵکەکانیشیان غەنیمەتن. لەسەر ئاستی دەرەوەش ئیسلامی سیاسیی و ئیخوانی جیهانی پشتگیریی ئەم هەوڵەی ئاردۆغانیان کرد. چەند رۆژێک لەدوای کودەتاکەی تەمموز ئاردۆغان (50) هەزار ئەندام و کەسی نزیکی لەگولەن بەبێ گەڕانەوە بۆ دادگاو زیندانیی کرد «(17) هەزارو ‌‌‌(254) ژن و (780) منداڵی خوار تەمەن (10) ساڵ کە (19) منداڵیان شەش مانگ کەمتربوو تەمەنیان«  لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا زیاد لە (50) زیندانی نوێی دروستکردو   لەیەکێک لەمیتینگەکانیشدا ساڵی 2017 ئاردۆغان وەعدی دروستکردنی (100) زیندانیی نوێی دیکەی دا بەجەماوەر.  (33) هەزار مامۆستا، (24) هەزار پۆلیس و مونتەسیبی وەزارەتی ناوخۆ لەپۆلیس و پلەدار، (8) هەزار جەنەراڵی سوپای نزیک لەو جوڵانەوەیەی لەکارەکانیان دەرکرد. (6) هەزار پزیشکی لەکارەکانیان دوورخستۆتەوەو نیوەیانی دەستگیرکردووە، (5) هەزارو (230) مامۆستای زانکۆی دەرکردووە، تەنها (12) سەعات پاش کودەتاکە (4) هەزار دادوەرو داواکاری گشتیی لەکارەکانیان دوورخستەوە» لەنێویاندا دادوەر زەکەریا ئۆز هەبوو کە بۆ  یەکەمجار مەسەلەی دەوڵەتی قووڵ ناسراو بە «ئەرگەنەکۆن»ی جوڵاند»، (3) هەزار کارمەندی سەرۆکایەتی وەزیرانی دوورخستەوە. وەک دامەزراوەش دەستی بەسەر  زیاد لە (100) هۆلدینگ و کۆمپانیای گەورەیاندا گرت. گەورەترین بانکی بزوتنەوەکەی ئیفلاسی پێکرد »بانک ئاسیا»  (14) زانکۆ و نۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی مۆدێرن و زیاد لەهەزار خوێندنگەو فێرخانەی کرد بەمەقەڕو مەڵبەند و لق و مەکۆی ئاکپارتی. زیاد لە (200) ئاکادیمی و رۆژنامەنووس و نووسەری  پرۆخزمەتی بەبێ هۆیەکی دادوەری خستە زیندانەوە «لەنێویاندا نازڵی ئیڵیجاک و مومتازەر تورکۆنەو ئاڵپای شاهین و عەلی بوڵاچ هەن» . گۆڕستانی مردووەکانی خزمەتی جیاکردەوە و ناوی گۆڕستانی خائینانی لێناو  هیچ مەلایەک بۆی نەبوو نوێژی مردوو لەسەر جەنازەی نەیارەکان بکات. ئاردۆغان و هاوڕێی نیوەڕێگای ئەحمەد داود ئۆغڵو داود ئۆغڵو (26)_هەمین سەرۆکوەزیرانی تورکیاو دووەمین سەرۆکی ئاکپارتیی و نزیکترینی نزیکەکانی ئارۆغان و خاوەنی بەرنامەو تێوری سیاسیی ئاکپارتیی و  نووسەری کتێبی بەناوبانگی قوڵایی ستراتیژییە. هاوکات یەکێک بوو لەو مەقاشانەی ئاردۆغان بۆ لێدان لە عەبدوڵا گیول بەکاریدەهێنا لەکەمکردنەوەی فشارەکان لەگۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ سەرۆکایەتیی. روانینە سیاسییەکانی ئەم پیاوە لەدوو دەیەی رابردوودا ئاردۆغانی کردە رەقەم، بەتایبەتی لەمەسەلەی سفر کێشە لەگەڵ دەراوسێکان. ترسە سیاسییەکانی ئەم پیاوەو رێک و دروست نەوەستان لەپشت قەناعەتە سیاسیی و قانونییەکانیەوە کردییە پاروویەکی ئاسان بۆ ئاردۆغان ئەگەرچی لەڕووی کاریەری ئاکادیمییەوە مامۆستایەکی بەتوانای زانستی سیاسیی بوو بەڵام فریای نەکەوت.  داود ئۆغڵو لەلیتەراتوری سیاسیی تورکیادا بە ئەندازیاری وێرانکاری سوریاو دەیەیەک شەڕی ناوخۆو کاولبوونی وڵات و هاتنی داعش دەناسرێت و خۆشی دەڵێت زۆر شتی ژێر بەڕە هەیە  سەبارەت بەداعش و سوریا دەبێت بیهێنمە سەر بەڕە. ئەو پێی وابوو لەهەفتەیەکدا ئەسەد دەڕوخێت و دەیگوت دەچین لەمزگەوتی ئەمەویی نوێژ دەکەین، بەڵام پێش بەشار ئەلئەسەد  ئاردۆغان خودی خۆیی رووخاند و فریای ئەو نوێژە نەکەوت. داود ئۆغڵو ئەو پیاوەی کە وازی لەقەناعەتە سیاسییەکانی خۆی هێنا بۆ رازیکردنی ئاردۆغان بەڵام ئەو بێڕەحمانە لەکاراکتەرە سیاسییەکەی دەدات و دەیەوێت وردو خاشی بکات..  ئەو دەمەی ئاردۆغان لە شەوێکدا (4) هەزار دادوەرو (50) هەزار مامۆستا و (6) هەزار پزیشک و نزیکی (22) هەزار پۆلیس و پلەداری پۆلیسی فەسڵ کرد، ئەو رۆژەی (14) زانکۆی پێشکەوتوو و شەش نەخۆشخانەی فێرکاریی پڕۆفێشناڵ و گەورەترین و پڕ تیراژترین  رۆژنامەی تورکی و ئینگلیزی و (2) هەزار خوێندنگەو بانکێکی گەورەی داخست، ئەو رۆژەی سووری  ئامەدو شرناخ تەخت کران، دەیان تەرمی هەرزەکاری کور بۆگەنیان کردو کەس نەیدەوێرا ئەسپەردەیان کات، ئەو رۆژەی قەتڵوعامی رۆبۆسکی روویدا، ئەو رۆژەی شوناس بۆ مەزڵوم دیاریکرا، ئەو رۆژەی تاهیر ئێلچی بەڕۆژی رووناک لەبازاڕی ئامەد تیرۆر کرا،  ئەو رۆژەی ئاردۆغان دەیوت ماڵی نەیارەکان غەنیمەتەو ژنەکانیشیان سەبایا، ئەو رۆژە دەمیرتاش  خرایە زیندان، ئەو رۆژەی ئاردۆغان وتی بەفەرمانی داود ئۆغڵو سیخۆکەی روسیا خراوەتە خوارەوەو من بێئاگابووم، ئەم پیاوە سەرۆکوەزیرانی وڵات بوو، نەک هەر بێدەنگ بوو پشتگیریشی لێدەکرد. هەموو ئەمانە نەبوونە ئەوەی شەفاعەت بۆ داود ئۆغڵو بکەن و نەکەوێتە بەر هێرشە هەڵگەڕاوەکانی ئاردۆغان. شەوی یەکی یەکی تەمموزی ئەمساڵ لەنیوەشەودا بەفەرمانێکی سەرۆکایەتی کۆمار ئاردۆغان زانکۆکەی «زانکۆی شەهیر»ی داخست و ئەمیش لە ڤیدیۆیەکی کورتدا لەگریان و کڕوزانەوە و بۆڵەبۆڵی سیاسیی زیاتر هیچی دیکەی پێنەکرا. هەر (10) رۆژ دوای ئەم رووداوەو لە (10)ی تەمموزدا دادگای ئیستانبوڵ سەلیم تەمورجی کە دەکاتە جێگری ئەحمەد داود ئۆغڵو لەحزبە نوێیەکەی داود ئۆغڵودا «پارتی داهاتوو» بەتۆمەتی تیرۆر تاوانبار کردو ئیفادەی لێوەرگرت. پێناچێت ئاردۆغان بهێڵێت  داود ئۆغڵو بەئازادی فرمێسکیش بۆ زانکۆ و ئەندامانی پارتەکەی  بڕژێت، بەئەگەری زۆر خۆشی پارتە سیاسییەکەشی بەدەردەکەی دەمیرتاش و خراپتریش دەبات. ئەمە جگە لەوەی هەمان پلانی بۆ عەلی باباجان هەیە کە بەئەندازیاری ئابووری و هەستانەوەی تورکیا دەناسرێت. پێشتر ئاردۆغان لەدوای کودەتاکەی تەمموزی 2016 پڕۆفیسۆر مومتاز تورکۆنەی زیندانیی کردبوو و تائێستاش هەر زیندانییە، تورکۆنە لەبەهێزترین ئوستادەکانی یاسای دەستوریی لەتورکیا هەژماردەکرێت و کاتێک ئاکپارتی درایە دادگا لەساڵی 2006 بۆ مەسەلەی یارمەتیدانی رێکخراوێکی وەک دەنیز فەنەریی بۆ ئەکەپە بەرگرینامەیەکی (6) هەزار پەڕەی بۆ دانەخستنی پارتەکەی ئاردۆغان ئامادەکردو رزگاری کرد لەداخستن. ئەمڕۆ بۆ چوارەمین ساڵە پرۆفیسۆر مومتاز تورکۆنە ژیان لە زیندان بەسەر دەبات. ئاردۆغان و کاناڵ ئیستانبوڵ لەساڵی 2011 ئاردۆغان بڕیاریدا کەناڵێکی نوێ بەدرێژیی (٤٥) کم لەنێوان دەریای رەش و گەرووی مارمارای دروستبکات لەئیستانبوڵ. ئەم هەنگاوەی ئاردۆغان تووڕەیی زانایانی جیۆلۆجی و جورگرافیی بەدوای خوێدا هێناو پێیان وابوو دروستکردنی ئەو کەناڵە ئیستانبوڵ دەخاتە ژێر مەترسییەکی زۆر گەورەی بومەلەرزەو رووداوە سروشتییەکانی وەک لافاو، هاوکات ئاوی سوێرو شیرین لەئیستانبوڵ تێکەڵ دەبێت و ئیستانبوڵ کێشەی جیدیی ئاوی بۆ دروستدەبێت. پاش ماوەیەک بێدەنگیی لەبڕیارەکە سادق ئاڵبایراکی باوکی زاواکەی ئاردۆغان کەدەکاتە بەرات ئاڵبایراک و هاوکات وەزیری خەزێنەشە سێ دۆنم و نیو دۆنم زەوی و زاری لەناوچەی ئاڤجلەری ئیستانبوڵ دەکڕێت بە بەهایەکی رەمزیی. دواتر لەساڵی 2013 بەرات ئاڵبایراکی زاوای ئاردۆغان بەشی زۆری زەوییەکانی نزیک لەو کەناڵە لەجوتیاران و خاوەن موڵکەکان بەنرخێکی کەم دەکڕێت. ساڵی 2019و لەپاش بردنەوەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو وەک سەرۆکی شارەوانییەکانی ئیستانبوڵ دیسان مەسەلەی کەناڵی ئیستانبوڵ کەوتەوە بەر باس. ئیمام ئۆغڵو دژایەتی خۆی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی و مەترسییەکانی پشت کردنەوەی ئەو کەناڵەی نیشاندا لەگۆڕینی جوگرافیای ئاوو هەوای شارەکەو کێشەی تێکەڵبوونی ئاوی سوێرو شیرین، بەڵام ئاردۆغان سوور بوو لەسەر دروستکردنی ئەو کەناڵە. لەم رۆژانەدا باس لەوە دەکرێت کە هەردوو بەری کەناڵەکە فرۆشراوەتە شەیخە مووزەی ژنی حەمەد بن خەلیفەی ئەمیری پێشووی قەتەرو دایکی ئەمیری ئێستای ئەو وڵاتە تەمیم بن حەمەد بەبڕی (11) ملیارد یۆرۆ بۆ ئەوەی بیکاتە پڕۆژەی گەشتیاریی. ئەمە جگەلەوەی بەرات ئاڵبایراک و باوکی ئەتوانن ئەو زەویانەی کە کڕیویانن نزیک لە کەناڵەکە بەهەزاران قاتی نرخی خەمڵێندراوی خۆی بیفرۆشنەوەو وەبەرهێنانی تێدا بکەن. فرمێسکەکانی ئاردۆغان لەنێوان غەززەو ئۆیگورەکانی چیندا موسوڵمانە ئویگورەکانی چینی کۆمیونیستیی بەڕەچەڵەک تورکن و شانازی بەناسنامە ئیسلامیی و تورکییەکەی خۆیانەوە دەکەن. دەوڵەتە کۆمیونیستییەکەی چین بەئاگر و ئاسن نەیتوانیوە لەو ناسنامانە دایانبڕنێت. سەرەنجام ژی جین پینگی سەرۆکی پارتی کۆمیونیستیی ئەو وڵاتە بڕیاردەدات بیانخاتە کەمپە زۆرەملێکانەوەو یاسای عورفییان بەسەردا دەسەپێنێت. مناڵانی خوار پازدە ساڵییان لەخێزانەکانیان دادەبڕێنێت و دەیاننێرێتە کەرتەکانی هوبێی و رۆژئاوای ئەو وڵاتەو دەدرێنە دەست ماڵە چینییە کۆمیونیستییەکان بۆ ئەوەی تەبەنییان بکەن و لەناسنامەکانی خۆیان دایانبڕێنن و شوناسێکی کۆمیونیستییان بۆ دروستبکەن. ژنەکانیان لەمێردەکانیان بەزۆرەملێ جیادەکاتەوەو لەگەڵ پیاوێکی چینییدا پێکەوە هەر ژنەو ژوورێکی  بۆ بەکرێ دەگیرێت و دەبێتە موڵکی ئەو پیاوە. پیاوەکانیش لەمەزراو کانەکانی خەڵوزدا کاریان پێدەکرێت و ئێوارانیش راپێچی زیندان و کەمپەکانیان دەکەن..  رۆژنامەکانی تەلەگراف و سایتی بی بی سی و کەناڵە جیاوازەکانی دۆیچە ڤێللەی ئەڵمانی چەندین راپۆرتیان لەبارەی مەزڵومییەتی ئەم ئۆیگورانەوە کردووەو هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی هەڵسوکەوتەکانی چین هیچ جیاوازی لەگەڵ هەڵسوکەوتی نازییەکانی ئەڵمانیا نییە کە لە سالزبۆرگ بەرامبەر جوولەکەکان دەیکرد لەکەمپە زۆرەملێکاندا.  رۆژانە مایک پێنس و مایک پۆمپیۆ هۆشداریی زەردو سوورو مۆر دەدەن لەو زوڵمەی دەرحەق بەرامبەر ئەو گرووپە دەکرێت تەنها لەبەر جیاوازیی رەگەزو ئاینیی. زۆرێک لەو تورکە ئۆیگورانە کەهەڵهاتوون لەناوچەیەکی ئیستانبوڵ بەناوی «زەیتو بورنو» نیشتەجێن. ساڵانێکی زۆرە ئیستانبوڵ وەک پەناگەیەکی ئارام باوەشی بۆ کردوونەتەوە. لەگەڵ زۆربوونی فشارە مادییەکانی چین بۆ سەر دونیاو بەتایبەتییش تورکیاکەی ئاردۆغان کە بەقۆناغێکی مەترسیداری داڕووخانی ئابوورییدا تێدەپەرێت، چین داوا دەکات تورکیا ئەو تورکانەیان تەسلیم بکاتەوە و دیپۆرتیان بکاتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی دەنگیان کپ کات. ئاردۆغان کە رۆژ تا ئێوارە فرمێسک بۆ فەلەستین و غەززە و ئیخوانی میسر و ئەسما بالتاجی دەڕژێت، خۆی لەمان کردۆتە کەڕەی شەربەت چونکە چین وەک  دونیای عەرەبیی خۆشباوەڕ نییەو چزووی هەیە. نەک هەرخۆی تێناگەیەنێت بەڵکو  تەسلیمیشیان دەکاتەوە. بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگراف و دۆیچە ڤێللی ئەڵمانیی ئاردۆغان نایەوێت راستەوخۆ تورکە ئۆیگورەکان تەسلیمی چین بکاتەوە، چونکە لەهەڵای راگەیاندن دەترسێت، ناچار لەڕێگای وڵاتی سێیەمەوە ئەم کارە دەکات. ئاردۆغان بەڕێککەوتن لەگەڵ چین بەزۆر ئەم پەناهەندانە رەوانەی وڵاتی تاجیکستان دەکات و لەوێشەوە تاجیکستان بەزۆر دەیاننێرێتەوە چین. ئاردۆغان و سۆشیال میدیا سەرەتای مانگی رابردوو ئاردۆغان لەپڕ لەشاشەوە دەرکەوت و گوتی: دوێنێ هەشتەمین نەوەم لە ئەسرای کچم لەدایکبوو، ناویان نا حەمزە ساڵح. زاواکەم کاک بەرات ئاڵبایراک بەخۆشیی بوونییەوە وێنەیەکی مناڵەکەی لەسۆشیال میدیا دانا. هەزاران کەس پیرۆزباییان لێکرد. بەڵام هەندێ کەسی بێنامووسی بێ ئەخلاقی نائینسانی دڵڕەشی بێ حەیسیەتی بێ ئابڕووی سوکی ئاڵچاخ کۆمێنتی خراپ و جنێویان نووسیبوو لەژێر وێنەکەیا. ئەو جنێوانە لەگەڵ کرایتریاکانی ئێمەدا ناگونجێن. خێرا فەرمانم کرد بەدادگاو پۆلیس رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ئەو سووکانە. حیسابی دانە بەدانەی ئەو کۆمێنتانەی لێوەردەگرینەوە. ئێستا دەزانن بۆچی دژی یوتیوب و نێتفلێکس و تویتەر ین؟ لەبەر ئەم هۆیانە، پڕۆژەیاسایەک دەبەینە پەرلەمان بۆ قەدەغەکردنی یەکجاریی ئەو تۆڕانەی سۆشیال میدیا. تورکیا کۆماری مۆز نییە ئەو کەسەی ئیدارە و عەدالەتی ئێمە پایەماڵ بکات، ئێمەش پایەماڵی دەکەین. بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی بیر گیون زیاد لە  (11) کەس لەسەر کۆمێنت نووسین بۆ زاواکەی ئاردۆغان دەستگیرکراون  چاودێران پێیان وایە ئاردۆغان شەڕێکی گەورەی بەدەستەوەیە لەکوردستانی عێراق، گرنگترین ئەداتی بەرەنگاربوونەوەو ئاشکراکردنی دۆڕان و لەدەستدان  و شکان و دەستدرێژیی ئاردۆغان و سوپاکەی بۆ سەر کوردستانی عێراق سۆشیال میدیایە، رووداوەکانی چەند هەفتەی رابردوو سەلمێنەری ئەو باسەن، بۆیە بۆ پەردەپۆشکردنی یەکجاریی ئەو دەستدرێژیی و سکانداڵانە و دانەبەری  گەلانی تورکیا وەک مێگەل قەدەغەکردنی  سۆشیال میدیا بەتەواوەتی لەڕێگەی پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانییەوە. ئەوەی ئاردۆغان لەسەرکردەکانی پێش خۆی جیادەکاتەوە ئەوەیە سەرباری ئەوەی کەسایەتییەکی سەرڕێژی لەفاشیزمی تورکیی هەیە، بەفاشیزمی دینییش قانگ دراوە. ئەم فاشیزمە ناسیۆنالیستییە دینییەو بەتایبەتیش فاشیزمی ئیسلامیزم وایکردووە جیاواز لەسەرکردەکانی پێش خۆی تەنانەت رەحم بەنەتەوەکەی خۆشی نەکات، نەک هەر رەحمیان پێناکات، بەڵکو وای لێکردووە بردنەوە لەهەڵبژاردن وەک غەنیمەت و «حەقی شمشێر» تەماشا بکات. کۆی سیستمەکە بەگوێرەی حەزە شەخسیی و تەماعە سوڵتانییەکانی خۆی دابڕێژێتەوەو بکەوێتە دۆخێکی هیستریی وەهاوە کەخۆی وەک سوڵتانی حەوت جیهان تەماشا بکات. ئەم تێکەڵە مەترسیدارە لەفاشیزمی «نەژادیی-دینیی» دۆخێکی تورکیاو ناوچەکەی خستۆتە ژێرباری ئاگرو ئاسنێکی زۆر مەترسیدار. هەموو جوگرافیاکە بەموڵکی تاکە کەسێک دەزانێت و کەی بیەوێت پەلاماری کوێی بووێت دەیدات و بەدەردی حەلەبی سوریای دەبات.

ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى هه‌ولێر له‌ په‌رله‌مانتار(عوسمان کانى کورده‌یى) دراوه‌و پاسه‌وانێکیشى له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌و ده‌شڵێت:" هێزه‌ ئه‌منیه‌کان و وه‌زاره‌تى ناوخۆو حکومه‌ت به‌رپرسیارن له‌و رووداوه‌". روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى هه‌ولێر هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر مامۆستا(عوسمان کانى کورده‌یى) په‌رله‌مانتار، ته‌نها یاداشتێکیان هه‌بووه‌ که‌ بیگه‌یه‌نن، پاسه‌وانه‌کانیان رفاندوون دواتر به‌هه‌ولێکى زۆر ئازاد کراون و ئێستا یه‌کێکیان له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌". ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ کۆمه‌ڵى ئیسلامى"بێده‌نگ" نابێت و "به‌رپرسیارێتى ئه‌و رووداوه‌ قێزه‌ونه‌ له‌ئه‌ستۆى هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى هه‌ولێرو وه‌زاره‌تى ناوخۆو حکومه‌تى هه‌رێمدایه‌و پێویسته‌ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بێته‌ ده‌نگ که‌ په‌رله‌مانتار حه‌سانه‌ى هه‌یه‌". دوا به‌دواى رووداوه‌که‌ عوسمان کانى کورده‌یی، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مان کوردستان رایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى هه‌ولێر لێیانداوه‌ و پاسه‌وانه‌که‌م و ژماره‌یه‌ک مامۆستاى ئاینى ده‌ستگیرکراون". عوسمان کانى کورده‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مان کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه‌ بۆ سه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیان و موسڵمانان مزگه‌وته‌کان داخران، ئێستا مزگه‌وته‌کان بۆ نوێژه‌کان کراونه‌ته‌وه‌،‌ ژماره‌یه‌کى زۆرى نوێژخوێنان داوا ده‌که‌ن مزگه‌وت بۆ خوتبه‌کانیش بکرێنه‌وه‌. ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له‌ مامۆستایانى ئاینى شارى هه‌ولێر گردبونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى داوا له‌ وه‌زیرى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى و پارێزگار و ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌و بابه‌ته‌، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ به‌هۆى فشارى خه‌ڵک هاتن بۆ مزگه‌وتى سه‌وفا بۆ ئه‌وه‌ى گردبونه‌وه‌یه‌کى هێمنانه‌ ئه‌نجام بده‌ن، که‌ هیچ کامیان نه‌ک نه‌ک چه‌ک گۆچانیشیان پێ نیه‌، هێزێکى زۆرى ئاسایش و هێزه‌کانى ناوخۆ و دژه‌تیرۆر هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ریان. عوسمان کانى کورده‌یى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، "تا ئێستا پاسه‌وانه‌که‌م ده‌ستگیرکراوه‌ و زۆریشیان له‌من داوه‌، خه‌ڵکى به‌ هه‌ڵویستى شارى هه‌ولێر منیان ده‌رباز کرد، ئه‌گه‌رنا ئێستا منیش وه‌ک پاسه‌وانه‌که‌م شوێنم بزر ده‌بوو".   عوسمان کانى کورده‌یى: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ داواى موچه‌ ده‌که‌ى هه‌ر توڕه‌یه‌ و داواى خوا ئه‌که‌ى هه‌ر توڕه‌یه‌   رونیشیکرده‌وه‌، "به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ داواى موچه‌ ده‌که‌ى هه‌ر توڕه‌یه‌ و داواى خوا ئه‌که‌ى هه‌ر توڕه‌یه‌، لێره‌وه‌ داوا له‌ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و هه‌مو ئه‌وانه‌ى خۆیان به‌ خه‌مخۆر و به‌رپرس ده‌زانن، داوا ده‌که‌ین ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ و پاسه‌وانه‌ى من که‌ ده‌ستگیرکراون ئازاد بکرێن". جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه‌، "ئه‌و مامۆستا ئاینیانه‌ى له‌ مزگه‌وت سه‌واف مابونه‌وه‌ هه‌مویان ده‌ستگیرکراون، خۆشم سکاڵا له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى هه‌ولێر تۆمار ده‌که‌م". بڕیاربو ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک مامۆستاى ئاینى له‌ مزگه‌وتى سه‌وافى شارى هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن بۆ داواکردنى کردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌کان بۆ وتارى نوێژى هه‌ینی،‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کان رێگه‌ به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و گردبونه‌وه‌یه‌ نه‌درا، دواتر ژماره‌یه‌ک مامۆستاى ئاینى بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌که‌یان یاداشتێکیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى حکومه‌تى هه‌رێم خوێنده‌وه‌.  

هاوڵاتی گرێبەستە نەوتيیەکەی رۆژئاوای کوردستان پشتیوانی ئیدارەی ترەمپ بەدەستهدەهێنێت و بەمەش ئیدارەی خۆسەری دەبێتە دەوڵەمەندترین ناوچەی سوریا سەرەڕای دەستکەوتە سیاسییەکانی ئەم گريبەستە بۆ رۆئاوای کوردستان. دوای ئاشکراکردنی گرێبەستیکی نەوتی ئیدارەی خۆسەری و کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی، جارێکی تر رۆژئاوای کوردستان بووە جێ سەرنجی میدیا جیهانی و ناوەندە سیاسییەکان، لەهەمانکاتدا هەریەکە لەسوریاو تورکیاو ئێران و روسیا دەژی ريکەوتنەکە وەستانەوە. بەپێی راپۆرتێکی کەناڵى سی ئێن ئێنى ئەمریکى، کە لەچەند سەرچاوەیەکەوە گواستوویەتیەوە، پێدەچێت ئەو گرێبەستە نهێنیە كە زیاتر لەساڵێك لەمەوبەر رەزامەندی لەسەر درابێ، بەڵام واژۆكردنی كەوتووەتەوە مانگی رابردووەوە.  نەوتی رۆژئاوای کوردستان دەچێتە سەر نەخشەی جیهان  لەگرێبەستەكەدا دەسەڵاتی بەرفراوان دراوەتە كۆمپانیای (دەلتا كریسنت ئینێرژی) ئەمریكی لەنیوەی زیاتری ئەو كێڵگانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتتدایە كاری پێشخستن و گەڕان بكات. بۆ ماوەی (٢٥) ساڵ، بەوەش نەوتی ژير دەسەڵاتی هەسەدە دەچێتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی. جەیمس كین، یەكێك لەدامەزرێنەری كۆمپانیاكەو باڵیۆزی پێشووتری ئەمریكا لەدانیمارك بە سی ئێن ئێنی رایگەیاندووە، بەپێی گرێبەستەکە لەسەرجەم لایەنەكانی پەرەپێدان و گواستنەوە و بازاڕكردن و كنەوپشكنین و پاڵاوتن هاوبەشی بكەن، ئەوەش لەپێناو دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی ئەو ناوچەیەو هاریكاریكردنی خەڵكەكەی بۆ ئەوەی بەرهەمەكانیان بگاتە بازاڕە نێودەوڵەتیەكان.  دوو هاوبەشی كین لەكۆمپانیاكە، جیمس ریس ئەفسەری خانەنشین لەهێزەكانی دەلتاو جۆن دوریر بەڕێوەبەری جێبەجێكاری نەوتە لەكۆمپانیاكەیان کەئەزموونی باشی كاركردنیان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.  سەرچاوەكان بە سی ئێن ئێن-یان وتووە، ئەو سێ هاوبەشە كۆمپانیایەكی نوێیان دامەزراندووەو تەنها ئامانجیان گرەنتیكردنی گرێبەست و رێكەوتنەكانە لەسوریاداو بەشێوەیەكی چڕوپڕ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەدا زیاتر لەساڵێك كاریان كردووە.    باسیان لەوەش كردووە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا مانگی نیسانی رابردوو بڕیارێكی تایبەتی بۆ بەخشین لەو سزایانە دەركردووە كەئەمریكا بەسەر سوریادا سەپاندویەتی بەمەبەستی دابڕینی ئەسەد، ئەمەش بۆئەوەی کۆمپانیای دەلتا کارەکانی نەچيتە چوارچێوەی سزاکانەوە.   بەوتەی كەناڵەكە، پنتاگۆن بەفەرمی هەوڵیداوە خۆی لەو كارە بێدەنگ بكات، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەپشتەوەی ئەو رێكەوتنە نەوتییانەوە وەستاوە. سەرەتاى ئەم مانگە، سینەم محەمەد، نوێنەرى ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات (مەسەدە) باڵی سیاسی (هەسەدە) لە ئەمریکا واژۆکردنى رێککەوتنەکەى پشتڕاستکردەوە. ئەمریکا رەزامەندى دەربڕیوە لەسەر دروستکردنی دوو پاڵاوگە بۆ ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان بەمەبەستى دابینکردنى 20%ى پێداویستى ناوخۆیی ناوچەکە لە بەرهەمەکانى نەوت، بەڵام بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە نەتوانراوە پاڵاوگەکان رادەستبکرێت. پێشتر لیندزى گراهام سیناتۆرى نزیک لەدۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدى (مەزڵوم کۆبانی) فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات جەختى لەسەر رێککەوتنەکە کردبووەوە.  لەچەند رۆژى رابردووشدا مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەبەردەم لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا جەختیکردەوە کە رێککەوتنەکە لەقۆناغى جێبەجێکردندایە.  لەدواى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەسوریا، دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەى چەند جارێک جەختیانکردەوە کە بەشێک لەهێزەکانیان بۆ پاراستنى کێڵگە نەوتییەکانى باکورو رۆژئاواى سوریا دەمێننەوەو رێگە نادەن ئەو کێڵگانە بکەوێتە دەست داعش و گروپە چەکدارەکان.   "رێککەوتنی نەوتی نێوان هەسەدە و کۆمپانیایەکی ئەمریکی، هەنگاوێکە بەرەو فیدڕاڵی"       شارەزایەکی تورک رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوتی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و  کۆمپانیایەکی ئەمریکی جۆرێکە لە داننان بەئیدارەی خۆسەری کەپارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) بەڕێوەی دەبات، هەروەها هەنگاوێکیشە بەرەو دامەزراندنی ناوچەیەکی فیدڕاڵی لەباکوری سوریادا. مەسعود حەقی جاشیان، پڕۆفیسۆری بەشی مافەکانی مرۆڤ لەزانکۆی "یەدیتەپە"ی تورکیا وتی "هەرچەندە رێککەوتنەکە جۆرێکە لە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی، بەڵام واشنتن دەخوازێت بەو رێککەوتنە پێگەی هەسەدە بە‌هێزتر بکات و وەک لایەنی یاسایی بەشداری پێبکات لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی نووسینەوی دەستوری سوریا کەبڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە جنێف دەستپێبکاتەوە". ئاماژەی بەوەشکردوە، لە رێگەی رێککەوتنە نەوتییەکە ئیدارەی خۆسەری کە پارتی یەکێتی دیموکرات (PYD) و باڵی سەربازیی ئەو پارتە (YPG) بەڕێوەی دەبات ساڵانە ملیاران دۆلاریان دەستدەکەوێت. ئەو شارەزا تورکییە روونیشیکردەوە، رێگای یەکەمی هەناردەی نەوت کەئەمریکا لەناوچەکدا سەرپەرشتی دەکات هێڵی (کەرکوک- جەیهانە)ە کە دەبێتە فشار لەسەر ئەنقەرە و "تورکیاش بەهیچ شێوەیەک فشار قبوڵ ناکات"، رێگای دووەمیش هێڵی گواستنەوەی نەوتی حیفایە لە رێگەی ئوردنەوە. شوێنی کێڵگەکانی سوریا بەپێی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە دێرەزوور: خاوەنی گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی سوریایە کەکێڵگەی عەمەرە، ئەو کێڵگەیە (15) کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی بەسیرە دوورە، لە 22ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017ەوە لەدەستی هەسەدەدایە. لەدوای کیڵگەی عەمەر، کێڵگەی تنک، دووەم گەورەترین کێڵگەیە لەسوریا، کەوتووەتە بیابانی شەعیتار لەپارێزگای دێرەزوور، لەژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدەدایە. جگە لەو دوو کێڵگە گەورەیەی نەوت، چەند کێڵگەیەکی نەوتی بچووکتر کەوتوونەتە سنووری ئەو پارێزگایە لەوانە: کێڵگەکانی وەرد، تەیم، جفرە، کونیکو. هەروەها بۆرییەکی نەوت بەناوی (تی 2) کەوتووەتە سەر رێگای عێراق و سوریا. رەقە: لەسنووری پارێزگای رەقەدا چەند کێڵگەیەکی نەوتی بچووک هەیە کەئەوانیش لەژێر دەستی شەڕڤاناندان. حەسەکە: لەسنووری حەسەکە، کێڵگەی رمێلان هەیە کەدەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی سوریاو لەژێر دەستی شەڕڤاناندایە، کێڵگەی رمێلان هەزارو (322) بیرە نەوتی تێدایە. جگە لەوەش چەند کێڵگەیەک لەناوچەکانی شەدادی و جەبسەو هۆل هەیە، لەنزیک ناوچەکانی مەرکەدە و تشرینی کەبیبە کەدەکەونە باشووری حەسەکەوە. حەمز لەڕۆژهەڵاتی سوریا: کێڵگەی شاعر کەوتووەتە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەمس و لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سوریادایە. تەدمور: شاری تەدمور کەدەکەوێتە بیابانی شام لەناوەڕاستی سوریا، چەند کێڵگە نەوتێک لەخۆدەگرێت، لەوانە : جەحار، مەهر، جزل، ئەم کێڵگە نەوتانە لەمانگی ئازاری ساڵی 2017ەوە لە ژێر دەستی هێزێکی روسیدان. ئەوەش دوای ئەوەی رێکخراوی داعش لەو ناوچانە پاشەکشەیکرد. ئەمریکاو روسیا ململانێي لەسەر نەوتی سوریا ئەمریکا دوای ئەوەی لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەشێکی زۆری هێزەکانی لەسوریا کشاندەوە، نزیکەی (500) راوێژکاری سەربازیی لەو وڵاتە هێشتەوە بۆ ئەوەی چاودێری کێڵگە نەوتییەکان بکەن، مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکاش پێشتر جەختی لەوەکردووەتەوە، مانەوەی هێزەکانیان بۆ ئەوەیە کێڵگە نەوتییەکان نەکەونە دەست هێزەکانی سوریاو روسیا. جۆناسان هۆفمان وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاندبوو “داهاتی نەوتی کێڵگەکانی باکووری سوریا بۆ ئەمریکا نیەو هەر داهاتێک هەبێت بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە“. جیاواز لەوتەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا کەگوزارشت بوو بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەپاراستنی کێڵگە نەوتییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی وتارێکیدا کە لە 23ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لەشیکاگۆ پێشکەشیکرد وتی: “چاوەڕوان دەکەین ئەمریکا بەبڕی ملیۆنان دۆلار مانگانە قازانج لەداهاتی نەوتی سوریا بکات، لەکاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە ماونەتەوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سوریا“. ترەمپ وتبووی: “نەوتەکە دەبەین، ئەمەتان بیربێت، دەمانەوێت بەبڕی (45) ملیۆن دۆلار مانگانە قازانجی لێبکەین“. ئەم وتانەی ترەمپ کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیداهێنا، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ترەمپی بە “دزینی نەوت”ی وڵاتەکەی تۆمەتبارکرد و ئەمریکای بە “وڵاتێکی چەتەئاسا” وەسفکرد. لەبەرامبەریشدا روسیا چەندین ساڵە پاڵپشتی حکومەتی سوریا دەکات لەهەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکان و دەرهێنانی لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا، ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتنێکی نێوان مۆسکۆو دیمەشق کەساڵی 2018 واژوویان لەسەر کردووە و تیایدا دەسەڵات دراوەتە روسیا کەکەرتی نەوت و گازی سوریا ببووژێنێتەوە.   ئەمریکا پيگەی خۆی قایمدەکات   هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کەئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات، چەند مانگيکە پسپۆڕو ئەندازیارانی هێناوەتە فڕۆکەخانەی شەدادیە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی گەورەی سەربازیی لەناوچەکەدا. شەدادی هەڵکەوتەیەکی جوگرافیی گرنگی هەیە، حەسەکە و دێرزۆر پێکەوە دەبەستێتەوە، جیا لەوەی لە سنووری نێوان عێراق و سووریاوە نزیکە. شاری شەدادی کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەدایە، کە پێکهێنەری سەرەکی ئەو هێزە "یەکینەکانی پاراستنی گەل"ە، بەدرێژایی (60) کیلۆمەتر لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان حەسەکەو دێرەزۆری لەژێردەستدایە. ئەو ناوچەیە کە سەرجەمی دانیشتووانەکەی عەرەبن، چەندین بیری نەوت و غازی تێدایە، دیارترینیان جەبسە کەنزیکەی (500) بیرە نەوتی لێیەو بەدووەم گەورەترین کێڵگەی نەوت دادەنرێت لەپارێزگای حەسەکەدا دوای کێڵگەکانی رمێلان. لەڕووی جوگرافییەوە شەدادی بایەخی گەورەی هەیە، حەسەکەی ئەوپەڕی رۆژهەڵاتی سووریا بە دێرەزۆر لەڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە دەبەستێتەوە، تەنیا (40) کیلۆمەتر لەسنووری نێوان عێراق و سووریاوە دوورە. جیا لە نەوت، شەدادی زەوییەکی بەپیتی بۆ کشتوکاڵە بنچینەییەکانی وەک لۆکە، گەنم و جۆو گەنمەشامی هەیە، رووباری خابووری بەناودا دەڕوات کە لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیاوە هەڵدەقوڵێت و لەناوچەی سەرێ کانیدا، سنووری نێوان تورکیا و سووریا دەبڕێت. لەماوەیەکی کەمدا، ناوچەکە چەندین گۆڕانکاری سەربازیی و سیاسیی گەورەی بەخۆوە بینی، سەرەتای ساڵی 2013، گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان و بەرەی نوسڕەی جاران کۆنترۆڵیان کرد پاش چوونە دەرەوەی هێزەکانی حکومەتی سووریا. بەڵام مانەوەی ئەو هێزانە لەشارەکەدا زۆری نەخایاند، چونکە لە ئایاری 2014دا لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراو بووە شوێنێکی گرنگی ئەو رێکخراوە، بەتایبەت کە رێگەیەکی ئاسانی هاموشۆی هێزەکانی رێکخراوەکە بوو بۆ شاری مووسڵ لەعێراق، جیا لەوەی کەبیرە نەوتەکانی ناوچەکە، باشترین سەرچاوەی داهاتی داعش بوون. داعش لەشەدادیدا بەرگرییەکی زۆری کرد، بەڵام بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە ناچار بوو پاشەکشەی لێبکات و ئەوە ئاسانکاری بۆ هەسەدە کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی، لەوکاتەوە شەدادی پێگەیەکی گرنگی هەسەدەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە. لە دووساڵی رابردوودا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەئەوپەڕی باکووری رۆژهەڵاتی سووریای دەوڵەمەند بەنەوت، زۆر چالاک بووە. چەندین بنکەی سەربازیی و خاڵی جێگیری مانەوەی لەو ناوچەیەدا کردووەتەوە، بەتایبەت لەپارێزگای حەسەکەو دەوروبەری دێرەزۆر لەڕۆژهەڵاتی رووباری فورات. ئەمریکا ١٣٢٢ بیرەنەوت و ٢٥ بیری غاز دەپارێزێت هێزەکانی ئەمریکا چەندین بنکەی سەربازییان لەپارێزگای حەسەکەدا کردووەتەوە، دیارترینیان بنکەیەکی گەورە لەفڕۆکەخانەی رمێلان (85 کیلۆمەتر لەڕۆژهەڵاتی قامیشلۆ)، ئەم بنکەیە پارێزگاری لەکێڵگە نەوتییەکانی رمیڵان دەکات کە هەزارو (322) بیرە نەوت دەگرێتەوە. جیا لە (25) بیری غاز لەسوێدیە لەنزیک رمێلان. ئەمریکییەکان جیا لەوە لە تەل بەیدەر لەباکووری حەسەکە بەدوورایی (40) کیلۆمەتر، بنکەیەکی سەربازییان دامەزراندووە کە سەرچاوەکان دەڵێن "گەورەو قایمە"، جیا لەبنکەیەک لەناو شاری حەسەکە. دانەیەکی دیکەش لەنزیک گوندی روباریا لەناوچەی مالکییەی باکووری رۆژهەڵاتی حەسەکە، کەفڕۆکەخانەیەکی تایبەت بەفڕۆکە بارهەڵگرەکانی ئەمریکا لە خۆدەگرێت. هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش دوو بنکەی لەدەوروبەری دێرەزۆر لەنزیک کێڵگە نەوتییەکانی عومەرو کۆنیکۆ هەیە، جیا لەچەندین خاڵی پشکنین لەپارێزگای رەققە، کەدیارترینیان لە شارۆچکەی جەزرەیە لەنزیک رەققە. لەبەرامبەر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، رووسیا هەوڵیداوە نەبوونی خۆی لەناوچەی رۆژهەڵاتی فورات، لەڕێگەی کردنەوەی چەند بنکەیەکەوە قەرەبوو بکاتەوە، پاش ئەو رێککەوتنەی لەتشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا لەگەڵ هەسەدە کردی، بۆ رێگرتن لەهاتنە ناوەوەی زیاتری هێزەکانی تورکیا کەهەر قەوارەیەکی کوردی لەسەر سنوورەکانی رەتدەکاتەوە. لەناوەڕاستی تشرینی یەکەمی رابردوودا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆکەی جەنگی لەبنکەی حمێمیمەوە لەلازقیە، بۆ فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لەحەسەکە گواستووەتەوە. جیا لەو بنکەیە، هێزەکانی رووسیا خاڵێکی پشکنینیان لەشاری عامودا لەدووری (30) کیلۆمەتر لەقامیشلۆ داناوە. هێزەکانی رووسیا لەناوچەی عەین عیسا لەدەوروبەری رەققە، خاڵێکی جێگیریان داناوە لەنزیک فڕۆکەخانەی تەبەقەی سەربازی لەڕۆژهەڵاتی فورات. هێزە رووسییەکان هەروەها لەدەوروبەری کۆبانێش هەن. ئەوان چوونە شوێنی هێزە ئەمریکییەکان لەکۆتایی ساڵی رابردوودا.   هاوکات هێزەکانی تورکیا، بەهەمانشێوە هەوڵی پتەوکردنی خۆیان لەسەر رووبەرە جیاوازەکانی سووریا دەدەن لەهەمان ناوچەدا. تورکیا کە خاوەنی سنوورێکی (100) کیلۆمەترییە بەپانایی (30) کیلۆمەتر هاتووەتە ناو سووریاوە. سنووری هێزەکانی تورکیا لە ترپە سپییەوە دەستپێدەکات تا سەرێ کانی. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاشکرایانکردووە، تورکیا سەرقاڵی هەڵکەندنی تونێلە لەبنکەیەکی سەربازیی لەدەوروبەری تەلتەمر. روونیانکردەوە پارچە کۆنکرێتی گەورەو تونێل هەڵکەندن لەگوندی عەرێشەوە دەستپێدەکات تاگوندی داودیە. بەپێی سەرچاوەکان تورکیا لەو ناوچەیەدا بنکەیەکی سەربازیی گەورەی هەیە، کە تانک و چەکی پێشکەوتوو و ئامێرەکانی چاودێری و وێنەگرتن لەخۆدەگرێت، ئەمە جیا لەشوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر. سوپای تورکیا چەندین خاڵی پشکنین و چاودێری لەو ناوچانەدا داناوە کە لەژێر دەستیدان. گرنگی نەوتەکە بۆئەمریکا چیە؟ پێشتریش سوریا بەرهەمهێنێکی گەورەی نەوت نەبووە لەئاستی نێودەوڵەتیدا، تەنها (٣٨٥) هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی خاوی رۆژانەی هەبووە یاخود لەسەدا  (٠.٥%)ی بەرهەمی نەوتی جیهانی لەساڵی ٢٠١٠دا، ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای نەوتی بەریتانی بۆ پێداچوونەوەی وزەی جیهان. کاتی دەرچوونی ئەو ئامارە ساڵیک پێش جەنگە ناوخۆییە رووخێنەرەکەی وڵاتەکە بوو، کەزۆربەی سەرچاوەکانی لەناوبرد لەناویشیاندا نەوت. هەرچەندە لەڕووی یەدەگەوە وڵاتەکە تاڕادەیەک ئاستی باشترە. بەپێی راپۆرتێکی جۆرناڵی نەوت و غاز، سوریا تا ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٠ دوو ملیارو (٥٠٠) ملیۆن بەرمیل یەدەگی نەوتی هەبووە. هەروەها سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠١٠ پێشبینی ئەوەی کرد کەفرۆشتنی نەوت  سێ ملیارو (٢٠٠) ملیۆن دۆلاری بۆ حکومەتی سوریا تەرخانکردووەو لەسەدا (٢٥%)ی داهاتی وڵاتەکەی پێکدەهێنا. سەرچاوەی سەرەکی نەوتی وڵاتەکە دەکەوێتە پارێزگای دێرەزوور لەڕۆژهەڵات. ئەمە ئەو شوێنەیە کەواشنتن سەربازو کاروانی ئۆتومبیلی نوێی بۆ دەنێرێت. هەروەها پارێزگای حەسەکە شوێنی چندین پێگەی بەرهەمهێنانی نەوتەکە لەنیوانیاندا رمێلان بەگەورەترینیان دادەنرێت. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕێی چەند زنجیرە جەنگێکەوە کێڵگە نەوتییەکانی لەژێر دەستی داعش دەرهێنا. ئەو جەنگانە زۆربەی توانستی بەرهەمهێنانی نەوتیان وێرانکرد. ژیرخانەکە وێرانبووە، زیاتر لەسەدا (٧٥%)ی بیرە نەوتەکان ئامادەنین بۆ بەرهەمهێنانی رێکوپێک. سەرەڕای ئەو وێرانکارییەش، داهاتی نەوت بووەتە کۆڵەکەی سەرەکی ئیدارەی سەربەخۆی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، کە بودجە تەرخاندەکات بۆ (١٤٠) هەزار شەڕکەری هەسەدەو بەخێوکردنی دەیان هەزار دیلی داعش و کەسوکاریان لەچەندین بەندیخانە و کەمپی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان. بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا دەڵێن دەیانەوێت ئەو نەوتە بپارێزن تادەرفەتێک دروستنەبێت بۆ خەلافەتی ئیسلامی تا کێڵگەکان بگرنەوەو بەکاری بهێنن بەمەبەستی تەرخانکردنی بودجە بۆ هەستناوەیان. پاساوێکی تر بۆ هەبوونی ئەمریکا لەناوچەکە ئەوەیە کەهێزەکانی سوریاو روسیا دووربخاتەوە لەدەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان، هەفتەی رابردوو. پاڵپشتی سیاسیی گرێبەستە نەوتیەکە بەگوێرەی رێککەوتنەکە کۆمپانیا ئەمریکییەکە توانای بەرهەمهێنانی لەکێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا زیاددەکات و نەوتەکەش دەفرۆشێت.  یەکێک لەو خاڵانەی کە تایبەتمەندییەک دەداتە رێککەوتنەکە بریتییە لەئاگاداربوونی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس و هاندان و پاڵپشتیکردن لێی لەلایەن واشنتنەوە.  رۆژی 29ی مانگی رابردوو لیندزی گراهام، سیناتۆری ناسراوی کۆمارییەکان و کەسایەتیی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ لەو بارەوە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) قسەیکرد.  مەزڵووم عەبدی وردەکاریی لەبارەی رێککەوتنەکەوە بە گراهام راگەیاند و داوای لێکرد سەرۆکی ئەمریکاش لەو وردەکارییە ئاگاداربکاتەوە.  لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان گوتی: “لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵووم لە هەسەدە قسەمکرد. وادیارە ئەوان بەمەبەستی پەرەدان بەبیرە نەوتەکان لەباکووری رۆژهە‌ڵاتی سووریا رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆکردووە“. لیندزی گراهام لەبارەی رێککەوتنەکەوە ئاماژەی بەوە دا، “ئەوە بۆ یارمەتیدانی هەموو کەس لەباکووری رۆژهەڵاتی سووریا رێگەیەکی باش دەبێت “.  ئەو بابەتە رۆژی 30ـی مانگی رابردووش لەکۆنگرێس تاووتوێکرا، ئەوەش کاتێک مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی قسەیکرد.  مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کرد: “واژۆکردنی رێککەوتنەکە کەمێک لەوە زیاتری پێچوو کەئومێدمان دەکرد، بەڵام ئێستا لەقۆناغی جیبەجێکردندایە و دەکرێت زۆر باشیش بێت“.  ئەمریکا تەنیا پاڵپشتی لە رێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناکات، بەڵکو خۆیشی هەندێک هەنگاو دەنێت، لەوانەش دابینکردنی دوو پاڵاوگە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.  پێش دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سووریا لەساڵی 2011دا حکومەتی سووریا نزیکەی (380) هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا بەرهەمدەهێنا. بەشی زۆری نەوتی ئەو وڵاتە لەناوچەی رمێلان لە رۆژئاوای کوردستان و دێرەزووری ژێردەستی بەرێوەبەرایەتیی خۆسەردایە.  بەرپرسانی ئەمریکاش چەندینجار رایانگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەیان لەنزیک کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەبن و رێگەنادەن ئەو بیرە نەوتانە بکەونەوە دەستی داعش یان ئەسەد یان هێزی دیکە.        

شاناز حه‌سه‌ن   خاوه‌ن چاپخانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان داوا له‌حکومه‌ت ده‌که‌ن هاوکاریان بێت  بۆ بووژاندنه‌وه‌ى که‌رتى پیشه‌سازى چاپ و هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌پووکاندنه‌وه‌ى ئه‌و که‌رته‌ که‌زیاتر له‌هه‌زار خێزان لێى سوودمه‌ند ده‌بن. دانا که‌مال چاپخانه‌ى پیره‌مێرد، له‌لێدوانێکدا بۆ ‌هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ناچار ده‌بن، چاپخانه‌کان دابخه‌ن، چونکه‌ ناکرێت خه‌رجییه‌کى زۆر له‌سه‌ریان بکه‌وێت و هیچ قازانجێکى نه‌بێت. هه‌روه‌ها  وتیشى»ساڵانه‌ حکومه‌ت (12 بۆ 15) ملیۆن دۆلار ئیش ده‌نێرێته‌ ده‌ره‌وه‌و کارى ئه‌هللیش که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌کرێت له‌ده‌وروبه‌رى (10) ملیۆندایه‌«. خاوه‌نى چاپخانه‌ى پیره‌مێرد ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ کۆى سه‌رمایه‌ى چاپخانه‌کان له‌کوردستان به‌ئامێره‌کان و بینا ده‌گاته‌ سه‌روو (50) ملیۆن دۆلار که‌خه‌ڵک کردوویه‌تیه‌ ئه‌و کاره‌وه‌و ئیشى تێداده‌کات. دانا که‌مال ئه‌وه‌شى باسکرد» تاساڵى 2004یش ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ که‌چاپخانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بوو کارمان ده‌کرد به‌ته‌نده‌ر وه‌رمانده‌گرت و فریاده‌که‌وتین و ئیشمان بۆ ده‌کردن، به‌ڵام دواتر له‌کارخراو نۆژه‌ننه‌کرایه‌وه‌و زیاتر له‌ (150) کرێکاریان هه‌یه‌ به‌هه‌ردوو چاپخانه‌که‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌سلێمانى و هه‌ولێر هه‌موویان بێئیش و بێکار دانیشتون و ئیش و کارێک ناده‌ن به‌چاپخانه‌کانى خۆشیان». له‌باره‌ى کوالێتى چاپخانه‌کانى کوردستان، خاوه‌نى چاپخانه‌ى پیره‌مێرد جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌کوالێتى چاپیان زۆر باشه‌،»کوالێتى ئێمه‌ هیچ خراپتر نییه‌  له‌تورکیاو به‌غداو له‌هیچ شوێنێک». لاى خۆشیه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌کانى بۆ حکومه‌ت پێشنیار کرد که‌پێویسته‌ حکومه‌ت و که‌رتى تایبه‌ت میکانیزمێک بدۆزنه‌وه‌، به‌هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوولا چاره‌سه‌رێکى وا بدۆزینه‌وه‌،  له‌خزمه‌تى حکومه‌ت و که‌رتى تایبه‌تدا بێت. خاوه‌نى چاپخانه‌یه‌کى دیکه‌ پێى وایه‌ حکومه‌ت گه‌ر بیه‌وێت زۆر رێگه‌ هه‌یه‌ که‌ده‌توانێت که‌رتى پیشه‌سازى چاپى پێ ببوژێنێته‌وه‌. عه‌تا مه‌حمود، خاوه‌نى چاپخانه‌ى کارۆ، له‌لێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» زۆر بوار هه‌یه‌ که‌حکومه‌ت ده‌توانێت هاوکاریمان بکات بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌کانمان پێشبخه‌ین و نرخى کاریش لاى ئێمه‌ دابه‌زێت تاکو بتوانین کێبڕکێى چاپخانه‌کانى وڵاتانى دراوسێ بکه‌ین یه‌کێک له‌وانه‌ لابردنى گومرگه‌ له‌سه‌ر پێداویستییه‌کانى چاپ  له‌به‌رامبه‌ردا گومرگ له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ زیادبکات که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ چاپ ده‌کرێن». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد کرێى کاره‌با زۆر زۆره‌و یه‌که‌یه‌ک به‌ (130) دیناره‌، بۆیه‌ داواى کرد که‌مبکرێته‌وه‌ بۆ (50) دینار.   عه‌تا مه‌حمود وتیشى» له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کرێى شوێنى کارکردن له‌ کوردستاندا گرانه‌، بۆیه‌ داواکارین له‌وه‌زاره‌ته‌کانى پیشه‌سازى و شاره‌وانى که‌زه‌وى بۆ ئه‌و چاپخانانه‌ دابین بکه‌ن که‌زه‌وییان پێنه‌دراوه‌، تا ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌یده‌ن به‌کرێ نه‌یخه‌ینه‌ سه‌ر کاره‌کان». له‌کۆتاییدا داواکار بوو له‌وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و حکومه‌ت کار بۆ ئه‌وه‌ بکه‌ن کارگه‌ى دروستکردنى کاغه‌ز له‌کوردستاندا بنیاتبنرێت تاهه‌لى کارى تر بڕه‌خسێنێت. له‌هه‌رێمى کوردستاندا زیاتر له‌ (40) چاپخانه‌ هه‌ن، که‌ له‌دواى ساڵى 2014و هاتنى قه‌یرانه‌ یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانه‌وه‌، کاریان لاواز بووه‌ و بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێکیان چاپخانه‌کانیان دابخه‌ن و هه‌ندێکیشیان زه‌ره‌رمه‌ند ببن.  کامیل محه‌مه‌د، لەچاپخانه‌ى چوارچرا، له‌لێدوانێکدا بۆ ‌هاوڵاتى ده‌ڵێت:» نه‌بوونى پردێکى نێوان حکومه‌ت و چاپخانه‌کان کێشه‌ى سه‌ره‌کیمانه‌، چونکه‌ وه‌ک پیشه‌یه‌کى لاوه‌کى ته‌ماشاى چاپخانه‌کانى کردووه‌ نه‌ک وه‌ک پیشه‌یه‌کى گه‌وره‌ى نیشتیمانى».  ناوبراو ده‌شڵێت ساڵانه‌ زیاتر له‌دوو هه‌زار کتێب ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چاپکردن، ئه‌گه‌ر له‌تیراژى هه‌زار دانه‌ هه‌ژمارى بکه‌ن، ساڵانه‌ زیاتر له‌دوو ملیۆن کتێب له‌ده‌ره‌وه‌ چاپ ده‌کرێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌کتێبه‌کانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه‌.  کامیل محه‌مه‌د ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد هه‌زاران خێزان بژێوییان دابین ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى چاپخانه‌کانه‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا که ‌زۆربه‌ى چاپخانه‌کان داخراون یان به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌م کارده‌که‌ن، رێژه‌که‌ زۆر دابه‌زیوه‌و زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى کاریان له‌چاپخانه‌کاندا ده‌کرد بێکارن. ده‌رباره‌ى گرانى نرخى چاپخانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌راورد به‌چاپخانه‌کانى وڵاتانى دراوسێ، خاوه‌نى چاپخانه‌ى چوارچرا   باسى له‌وه‌کرد که‌ خه‌تاى چاپخانه‌کان نییه‌، به‌ڵکو به‌هۆى چه‌نده‌ها جۆر باجه‌وه‌یه‌ که‌حکومه‌ت دایناوه‌ له‌سه‌ریان له‌هێنانى کاغه‌زو باجى ساڵانه‌و هێنانى ئامێرى چاپخانه‌کانه‌وه‌. خاوه‌نى چاپخانه‌ى چوارچرا لاى خۆیه‌وه‌ رێگه‌ى چاره‌کانى باسکرد که‌حکومه‌ت ده‌توانێت پیشه‌سازى چاپ و چاپخانه‌کانى پێ زیندووبکاته‌وه‌و وتى»ئه‌گه‌ر حکومه‌ت وه‌ک پیشه‌یه‌کى نیشتیمانى ته‌ماشاى بکات چاپى کتێبه‌کان له‌ناوخۆدا چاپ بکرێت ئێمه‌ ده‌بووژێنه‌وه‌«.  کامیل محه‌مه‌د بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌بڕیارێکى «زۆر باش»وه‌سف کردو وتى»پێویسته‌ وه‌زاره‌ته‌کانى دیکه‌یش چاوى لێبکه‌ن، چونکه‌ ته‌نها وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى نییه‌، به‌ڵکو ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌کان کارى چاپیان هه‌یه‌و ده‌یبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌حزبه‌ کوردستانیه‌کانیشه‌وه‌«. خاوه‌نى ئه‌م چاپخانەیە‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له‌ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى حکومه‌ت بۆ داواکاریه‌کانیان چاپخانه‌کان خۆیان ده‌پوکێنه‌وه‌ وتیشى:» ئێستا زۆر چاپخانه‌ هه‌ن که‌داخراون و ئه‌وانه‌ى دیکه‌ش به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر که‌م کاریان هه‌یه‌ بۆیه‌ خۆیان ورده‌ ورده‌ داده‌خرێن و کۆتاییان دێت». خاوه‌نى چاپخانه‌کانى کوردستان له‌ڕێگه‌ى ئه‌م راپۆرته‌وه‌ ده‌یانه‌وێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌پلانه‌کانیدا بچێته‌وه‌و کارى چاپ له‌گه‌ڵ چاپخانه‌کانى کوردستاندا ئه‌نجامبدات. نه‌ورۆز جه‌مال، خاوه‌نى چاپخانه‌ى یاد  له‌لێدوانێکدا به‌ ‌هاوڵاتى وت»وه‌زاره‌ت بڕیارێکى ده‌رکردووه‌ که‌سپۆنسه‌رى هیچ کتێبێک ناکات که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ چاپ بکرێت ئه‌مه‌ بڕیارێکى باشه،‌ به‌ڵام ده‌بێت ببێته‌  فه‌رمان و به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاکاندا بچه‌سپێت و پێویستیشه‌ بۆ له‌مه‌ودوا ژماره‌ى سپاردن نه‌درێته‌ تاکه‌ که‌س و کتێبخانه‌کان تاڕێگرى بکرێت له‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى کتێب».   عه‌لى که‌ریم، خاوه‌نى چاپخانه‌ى گه‌نج، پێى وابوو باسکردنى کێشه‌کان بۆ وه‌زیرى پلاندانان کافیه‌و وتى» سه‌ره‌تاى کاره‌کانمان له‌وێوه‌ ده‌ستپێده‌کات پێویسته‌ ئه‌و هاوکارمان بێت». هه‌روه‌ها وتیشى» ئه‌وه‌ به‌ته‌نیا ئێمه‌ نین که‌ده‌مانه‌وێت چاپخانه‌کان دابخه‌ین، به‌ڵکو که‌رته‌که‌ به‌ره‌و پووکانه‌وه‌ ده‌ڕوات و له‌ناوده‌چێت». سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى چاپخانه‌کانى کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌توانێت رۆڵ ببینێت که‌ له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پاڵپشتییان بکات بۆ دابینکردنى ئه‌و هه‌لى کاره‌ى به‌هۆى چاپخانه‌کانه‌وه‌ دروستده‌بێت. سۆران تاوده‌ر، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى چاپخانه‌کانى کوردستان له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ‌هاوڵاتى که‌ له‌م ژماره‌یه‌دا بڵاوبووەته‌وه‌ داوا لەجه‌نابى وه‌زیرى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌کات که‌«به‌خێرایى له‌سه‌ر بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م هه‌له‌ زۆره‌ى کار به‌ده‌نگ بێن و چیتر ڕێگا نه‌ده‌ن ئه‌م هه‌لانه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم». له‌به‌رانبه‌ردا کوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» خاوه‌نى چاپخانه‌کان مافى خۆیانه‌ که‌هاوکاریان بین تاهه‌لى کارى زیاتر دابین بکه‌ین، ئێمه‌ به‌ته‌واوى پشتگیرى داواکارییه‌کانیان ده‌که‌ین و له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش قسه‌ى له‌سه‌رده‌که‌ین و پاڵپشتییان ده‌که‌ین».

  ئارا ئیبراهیم گفتوگۆو دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ خاڵى کۆتایى یه‌کجارى پێشنیار هه‌یه‌ که‌ (300) بۆ (325) ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه‌ گومرگییه‌کاندا. سه‌ردانى شه‌ش جارى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ گفتوگۆو لێکتێگه‌یشتن و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ خاڵى کۆتایى له‌ئێستادا به‌غدا چاوه‌ڕێى هه‌ولێر ده‌کات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانى. بڕیاره‌ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیره‌کانى (دارایى و ئابوورى، پلاندانان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و عێراق، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زاو راوێژکارێک سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ یا چوارشه‌ممه‌ بگه‌نه‌ به‌غدا بۆ دانوساندنى کۆتایى و ئاماده‌کارى رێککه‌وتن. به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى ‌هاوڵاتى که‌ له‌ دوو سه‌رچاوه‌ ده‌ستى که‌وتووه‌ یه‌کیان له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وى دیکه‌ له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق که‌پێشنیازه‌کانى به‌غدا وه‌ڵامى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌وێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ ‌هاوڵاتى وتى:»به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌یه‌که‌م رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى مسته‌فا کازمییه‌وه‌ تائێستا له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و رۆژانه‌ نوێنه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه‌کانیان په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه‌«. هه‌روه‌ها وتیشى:» به‌غدا کۆتا پێشنیارى داوه‌ته‌ حکومه‌تى هه‌رێم که‌ رێککه‌وتنه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ گومرگییه‌کانى هه‌رێم که‌نیوه‌ى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غداو حکومه‌تى عێراق فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و کارگێڕى ره‌وانه‌ى خاڵه‌ سنورییه‌کان بکات، به‌ڵام تائێستا پارتى یه‌کلانه‌بۆته‌وه‌«. هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌« تائێستا پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه‌ که‌ تیمى فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تى عێراقى بچێته‌ خاڵه‌ گومرگییه‌کان». ده‌رباره‌ى ورده‌کارى گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، سه‌رچاوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ «مسته‌فا کازمى سه‌ره‌تا رازى بووه‌ به‌وه‌ى که‌مانگانه‌ ته‌نها (250) ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاته‌کانى خاڵه‌ گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار کراوه‌ته‌ (300) ملیار دینارى مانگانه‌، به‌ڵام هێشتا حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلایینه‌بۆته‌وه‌و په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غداو وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌ڕى بڕیارى پارتى ده‌کات». هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌ «پارتى نایه‌وێت ئه‌مساڵ نه‌وت ته‌سلیم به‌ به‌غدا بکرێت». راوێژکارێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌غدا مافه‌ ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم بدات و مانگانه‌ (900) ملیۆن دۆلار زائیده‌ن شایسته‌ى دارایى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بدات « پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ هه‌موو نه‌وت ته‌سلیمى عێراق بکه‌ین». عارف روشدى له‌لێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» پارتى له‌هه‌موو لایه‌کى دیکه‌ زیاتر له‌گه‌ڵ رێککه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق که‌مافه‌ ده‌ستورییه‌کان جێبه‌جێ بکرێت و مانگانه‌ که‌پێشتر رێککه‌وتن کراوه‌ (900) ملیۆن دۆلار زائیده‌ن شایسته‌ى دارایى کۆمپانیاکانى نه‌وت ره‌وانه‌ بکات، چونکه‌ عێراق زیاتر له‌سێ ترلیۆن دینارى بۆ حه‌قده‌ستى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان ته‌رخان کردووه‌«. لەسەرەتای ئەمساڵدا پێش دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق لێکتێگەیشتن لەنێوان هەولێرو بەغدا ئەنجامدرا، بەڵام نەگەیشتە رێککەوتن بەهۆی دۆخی سیاسیی ئەو کاتەی عیراقەوە. راوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی باسی لەوە کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان پرۆژه‌یاساى نه‌وت و غاز له‌په‌رله‌مانى عێراق بکرێته‌ یاسا تا مافى پارێزگاو هه‌رێمه‌ فیدڕاڵییه‌کان دابین بکات له‌پرسى نه‌وتدا ئه‌و کێشه‌یه‌ به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر بکرێت، وتیشى:» له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ پاره‌ بنێرێت بۆ هه‌رێم که‌به‌شى موچه‌ى موچه‌خۆران بکات، وه‌ک پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین رۆژانه‌ (250) هه‌زار به‌رمیلى نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکه‌ین، به‌ڵام به‌غدا ئاماده‌ نییه‌ ئه‌و بڕه‌ بنێرێت که‌ پاره‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمه‌«. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى مه‌سرور بارزانى ناچێته‌ به‌غدا بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، راوێژکاره‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ که‌ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو لایه‌نه‌کانى ناو کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات، وتیشى:» هه‌رکات گفتوگۆو دانوساندنه‌کان گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى بگه‌نه‌ رێککه‌وتن و ته‌نها واژۆى مابێت، کاک مه‌سرور بارزانى ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌غدا». ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا «زۆر لێک نزیکن» ئه‌گه‌رى رێکه‌وتن زیاتره‌ له‌ رێکنه‌که‌وتن. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى یه‌کێتى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» له‌ئێستادا پێشنیارى جیاواز هه‌یه‌ له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا باسى بڕى پاره‌ى جیاواز ده‌کرێت بۆ هه‌رێم». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌ باسى (300) ملیار دینارى مانگانه‌و (315) ملیارو (388) ملیار دیناریش کراوه‌، به‌ڵام وتیشى:» پێشنیاره‌کان له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه‌ گومرگییه‌ فیدڕاڵییه‌کان ده‌بێت». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌حکومه‌تى عێراق بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ماوه‌ له‌ 2020 دا «داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ناوێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ماوه‌ته‌وه‌ سه‌ر چوونى وه‌فدى هه‌رێم که‌بڕیاره‌ له‌م یه‌ک دوو رۆژه‌دا بچنه‌ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى به‌غدا مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ تیمى فه‌رمانبه‌رى خۆى ره‌وانه‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌کان بکات، شیروان میرزا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ ده‌بێت به‌پێى ده‌ستور مامه‌ڵه‌ بکرێت «له‌مادده‌ى 114ى ده‌ستورى عێراقدا هاتووه‌ که‌خاڵه‌ گومرگییه‌کان به‌هاوبه‌شى به‌ڕێوه‌ ده‌برێن و ده‌سه‌ڵاتى هاوبه‌شیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر چۆنێتى رێککه‌وتنى هه‌ردوولاو جێبه‌جێکردنى میکانیزمه‌کانیان». ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌نێوه‌ندگیرى ئه‌مریکییه‌کان و به‌ریتانییه‌کان رۆڵى هه‌بووه‌ له‌نزیککردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌کان بۆ رێککه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، وتیشى:» رێککه‌وتن بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ گرنگه‌ تا ببێته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ پڕۆژه‌ بودجه‌ى 2021، چونکه‌ له‌عێراقدا ئاماده‌کارى بۆ پڕۆژه‌ بودجه‌ى ساڵى داهاتوو ده‌کرێت». له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که‌ نه‌یویست ناوى بهێندرێت بۆ ‌هاوڵاتى وتى:» ئێمه‌ چاوه‌ڕێى بڕیارى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمین بۆ سه‌ردانى به‌غداو واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که‌«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ به‌غدا بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌روازه‌ سنورییانه‌ى هه‌رێم که‌ فه‌رمین و فیدڕاڵین به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و ئیدارى و پۆلیسى پاراستنى تیمى حکومه‌تى عێراقیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، وتیشى:» هه‌وڵ هه‌یه‌و ئیشه‌ڵا رێککه‌وتنه‌که‌ ده‌کرێت، با چاوه‌ڕێى هه‌فته‌ى داهاتوو بین بۆ یه‌کلابوونه‌وه‌«.

‌هاوڵاتى وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى و په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان جه‌ختله‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌«فه‌زاحه‌تى گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵى زۆر له‌وه‌زاره‌ت و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و یه‌که‌کانى 70 و 80 دایه‌«. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:»یاساى چاکسازى به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا جێبه‌جێ ده‌کرێت و کاتى ده‌وێت به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى دیکه‌ى ئه‌منییه‌وه‌«. پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌لێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» ده‌زانین که‌فه‌زاحه‌تى گه‌وره‌و گه‌نده‌ڵى زۆر هه‌یه‌ له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کاندا به‌گشتى و به‌تایبه‌تى له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌و نه‌مانشاردۆته‌وه‌«. ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد که‌ یاساى چاکسازى به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌، وتیشى:» گه‌نده‌ڵى و بندیوارى زۆرو دوو موچه‌یى له‌ناو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه‌، هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى، له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ میلاکى زۆره‌ گه‌نده‌ڵى زیاترى تێدایه‌، بۆ نموونه‌ خه‌ڵک هه‌یه‌ موالیدى 1990-ه‌ پله‌که‌ى رائیده‌«. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ وه‌ک فراکسیۆنى پارتى پاڵپشتى ته‌واوى یاساى چاکسازى ده‌که‌ن بۆ جێبه‌جێکردنى، وتیشى: »قیاده‌ى پارتى به‌هه‌موو توانایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ که‌ یاساى چاکسازى جێبه‌جێ بکرێت ئه‌گه‌ر له‌زه‌ره‌رى حزب و ئه‌ندامه‌کانیشیدا بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌قازانجى هاوڵاتیان بێت». پێشه‌وا هه‌ورامى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌رپرس هه‌یه‌ زیاتر له‌ (100) پاسه‌وانى هه‌یه‌« یه‌که‌ى پاسه‌وانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ رێکده‌خرێته‌وه‌، به‌ڵام یاساى چاکسازى به‌چه‌ند رۆژێک جێبه‌جێ ناکرێت، کاتى ده‌وێت». شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌دوو رۆژ پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان باسى له‌دۆخى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هاوکارییه‌کانى هاوپه‌یمانان کردووه‌ که‌«چه‌ند جارێک هاوپه‌یمانان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و حکومه‌تى هه‌رێمیان ئاگادار کردووەته‌وه‌ که‌ ته‌داخولات زۆره‌و ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ به‌رده‌وام بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ هاوکارییه‌کانیان بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ن»، دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى گۆڕان که‌ له‌دانیشته‌که‌ى په‌رله‌ماندا بووه‌ واده‌ڵێت. دابان محه‌مه‌د له‌لێدوانێکدا بۆ ‌هاوڵاتى ده‌شڵێت:»خه‌ته‌رێکى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌، لیوا هاوبه‌شه‌کان که‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان چه‌ند ساڵێکه‌ خه‌ریکى سه‌رپێخستن و رێکخستن و مه‌شقکردن و پڕچه‌ککردن و به‌نیشتمانى کردنیانن، به‌هۆى ده‌ستوه‌ردان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى سیاسى و حزبى پارتى و یه‌کێتى و به‌پرسه‌کانیان، وا ده‌بن به‌ هێزى شه‌خسى». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌زیاتر له‌ (450) هه‌زار که‌س میلاک و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن، واتا یه‌ک له‌سه‌ر سێى کۆى موچه‌خۆرانى هه‌رێم زائیده‌ن مانگانه‌ بڕى (93) ملیۆن دۆلار ته‌نها بۆ یه‌که‌کانى 70 و 80ی سه‌ر به‌ یه‌کێتى و پارتى بۆ موچه‌ ده‌ڕوات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان وتیشى:» فه‌زاحه‌تى گه‌وره‌ له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه‌، چونکه‌ بایۆمه‌ترى بۆ به‌شێکیان کراوه‌و بۆ به‌شێکى دیکه‌یان نه‌کراوه‌«. کۆى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى بایۆمه‌ترى یه‌ک ملیۆن و (250) هه‌زار که‌سن، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان ئاشکراى کرد که‌ «(200) هه‌زار موچه‌خۆر له‌بایۆمه‌تریدا ده‌رنه‌چوون و تائێستا موچه‌ وه‌رده‌گرن، ته‌نانه‌ت (350) هه‌زار که‌سى موچه‌خۆر به‌بندیوارو دوو موچه‌یى خانه‌نشینى نایاسایى هه‌ژمار کراون، ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت پێویسته‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌ته‌واوی له‌ناو میلاکاتى حکومه‌تدا نه‌مێنێت». دابان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ که‌ «فه‌زاحه‌ته‌کان و دزیکردن و گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌کان له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کاندایه‌، حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت زۆر ورد بێت له‌و مه‌له‌فه‌دا چونکه‌ پشکى شێرى گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌ناو هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندایه‌«.

کاوه‌ ڕه‌ش بۆ یه‌که‌م جار 250 په‌نابه‌ر له‌یه‌ک ڕۆژدا دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێگاى چه‌ناڵى ئینگلیزیدا، خۆیان گه‌یانده‌ به‌ریتانیا و کۆرۆناش نه‌بووته‌وه‌ هۆى وه‌ساندنى کۆچبه‌ران بۆ به‌ریتانیا و وڵاتانى ئه‌وروپا. دوێنێ دواى گه‌یشتنى 250 کۆچبه‌ر بۆ ناو به‌ریتانیا، (پرێتى پاتێڵ) وه‌زیرى ناوخۆ فه‌رمانى ده‌رکردووه‌ به‌هێزى ده‌ریاى به‌ریتانیا، که‌ڕووبه‌ڕووى لێشاوى کۆچبه‌ران له‌ده‌ریادا ببنه‌وه‌و بیان گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا. فه‌رمانى ڕه‌سمى ده‌رکراوه‌ بۆ هێزى ده‌ریایی، که‌پلان و نه‌خشه‌ ئاماده‌ بکه‌ن، تاهێزى ده‌ریایى له‌که‌ناڵى ئینگلزیدا بڵاو ببێته‌وه‌ بۆ ڕێگرى له‌به‌لامى بچوکى کۆچبه‌رانى نایاساییله‌ده‌ریادا.   ته‌نها  ئه‌وانه‌ى ئه‌م ساڵ خۆیان گه‌یاندۆته‌ به‌ریتانیا دوو به‌قه‌د ته‌واوى ژماره‌ى کۆچبه‌رانى ساڵى ٢٠١٩یه‌   له‌ ساڵى ڕابردوو هه‌زارو 850 کۆچبه‌ر به‌ڕێگاى  به‌نده‌ره‌کانى به‌ریتانیا گه‌یشتون، له‌به‌رامبه‌دا ته‌نها له‌نیوه‌ى ئه‌م ساڵدا، نزیکه‌ى چوار هه‌زار  کۆچبه‌ر  په‌ڕیوونه‌ته‌وه‌. قه‌یرانى زۆربوونى لێشاوى کۆچبه‌ران، ده‌بێته‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى که‌سى بۆ وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا، له‌کاتێکدا له‌ ئۆکتۆبه‌رى ڕابردوو په‌یمانى دابوو که‌فشارو پلانه‌کانى چێ‌ بکاته‌وه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى ژماره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایی. ڕه‌نگه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایى ببێته‌ فشارێک له‌سه‌رى له‌پۆسته‌که‌ى و دوور بخرێته‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ده‌یلى مه‌یڵى به‌ریتانیانى ڕاگه‌یاند:" دواین فشار که‌ده‌بێ له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیاوه‌ بکرێت، ئه‌وه‌یه‌ که‌فشار بخاته‌ سه‌ر فه‌ڕه‌نسا وه‌ک چاره‌سه‌رى ڕاسته‌قینه‌ که‌ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا که‌تێک به‌ڕێگاى ده‌ریادا ده‌گه‌نه‌ به‌ریتانیا. به‌پێى ڕاپرسیه‌ک که‌له‌به‌ریتانیایه‌ ئه‌نجام دراوه‌، زیاتر له‌نیوه‌ى  ئینگلیزه‌کانى ئه‌و ووڵاته‌، وابیر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌هێشتا ژماره‌ى کۆچبه‌ران له‌ووڵاته‌که‌یان زۆر به‌رزه‌، له‌کاتێکدا پارتى پارێزگارانى ده‌سه‌ڵاتدارى  ئه‌و ووڵاته‌، له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆک وه‌زیرانى ده‌یڤید کامیرۆنه‌وه‌، به‌ڵێن ده‌دات که‌ژماره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایى بهێنێته‌ خواره‌وه‌. به‌پێى ڕاپرسیه‌که‌ى سایتى (تیک تانک)ئه‌گه‌ر ژماره‌که‌ هه‌ر له‌به‌رزبونه‌وه‌دا بێت، له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتودا ده‌نگده‌رانى کۆنسه‌رڤاتیڤ  پشت له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستا، بۆریس جۆنسن ده‌که‌ن. به‌پێى توژینه‌وه‌و ڕاپرسیه‌کانى ده‌زگاى چاودێرى په‌نابه‌ران تیک تانک، له‌سه‌دا په‌نجاو چوارى خه‌ڵکى ئه‌و ووڵاته‌، پێیان وایه‌ له‌ماوه‌ى یه‌ک ده‌یه‌ى ڕابردوودا، ژماره‌ى کۆچبه‌ران زۆر هه‌ڵکشاوه‌، له‌ووڵاته‌که‌یان. ته‌نها له‌سه‌دا پێنجى خه‌ڵکى پێیان وایه‌ ڕێژه‌ى کۆچبه‌ران هێشتا له‌خواره‌وه‌یه‌و نزمه‌، له‌کاتێکدا له‌هه‌ر ده‌ که‌سێک، شه‌ش که‌س، بڕوایان وایه‌ حکومه‌ت سیاسه‌تێکى خراپ به‌ڕێوه‌بردنى له‌باره‌ى کۆچبه‌رانه‌وه‌ هه‌یه‌. به‌پێى شیکردنه‌وه‌کان ده‌رى ده‌خات، که‌ترس و کاریگه‌رى قه‌یرانى کۆچبه‌ران له‌به‌ریتانیا، له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى تۆنى بلێره‌وه‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌، کاتێک ده‌رگاکانى بۆ هه‌زاران کۆچبه‌رى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا واڵاکرد. هه‌ر ئه‌و ترسه‌ش بوو که‌له‌ساڵى ٢٠١٠، کاتێک ده‌یڤید کامیرۆن ده‌سه‌ڵاتى گرته‌ ده‌ست، به‌ڵێنى دا که‌ڕێژه‌و ژماره‌ى کۆچبه‌ران که‌م بکاته‌وه‌ تاوه‌ک ساڵى نه‌وه‌ده‌کا،  بێته‌ خوارێ. دواجاریش هه‌ر به‌هۆکارى کۆچبه‌ران بڕیارى ڕاپڕسى (برێکزێت)ى ده‌رکرد، له‌ساڵى ٢٠١٦. خانمه‌ پرێتى پاتێڵ وه‌زیرى ناوخۆ، به‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ووڵاته‌که‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، که‌ئه‌و ئامۆژگارى یاسایى به‌ده‌ست هێناوه‌، که‌به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى پاراستنى که‌ناره‌ ئاوییه‌کان، هێزى ده‌ریایى ده‌جوڵێنێت و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یاسا شکێنانى سنورى ئاوى ووڵاته‌که‌ى ده‌کات. هاوکات به‌ریتانیا ڕه‌چاوى بارى له‌ناکاوى کردووه‌، به‌وه‌ى له‌ڕێگاى هێزى ده‌ریایى و  به‌له‌مى بچوکى سه‌ربازه‌ مارێنزه‌کانیه‌وه‌، ڕێچکه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران دابخه‌ن له‌ده‌ریادا. "هێزى ده‌ریایى ڕێیان پێدراوه‌وده‌توانن جۆره‌ تۆرێک به‌کار بهێنن که‌وه‌ک شه‌به‌که‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌و سه‌رئاو ده‌که‌وێت، یاخود ستونى ده‌ریایى له‌ سه‌رئاوکه‌وتو بۆ ڕێگرى له‌به‌لامى بچوک، که‌نه‌توانێت تێپه‌ێ‌ ببێت به‌کاربهێنن". سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت، هه‌ردوو جۆره‌که‌ له‌مانگى مایس و جون، له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایى و که‌شیتوانى سنورپارێزه‌وه‌ مه‌شقى له‌سه‌ر کراوه‌. حکومه‌تى به‌ریتانیا ده‌ڵێت، هه‌موو بژارده‌کان ڕه‌چاو ده‌کرێن، وه‌زیرى ناوخۆ زۆر نیگه‌رانه‌ له‌و ژماره‌ى ڕۆژانه‌ سنور ده‌به‌زێنن که‌٢٥٠کۆچبه‌ر له‌ڕۆژێکدا ئێجگار زۆره‌. وه‌زیرى ناوخۆ ده‌ڵێت:"به‌رده‌وام ڕێنمایى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ووڵاته‌که‌ى وه‌رده‌گرێت و هه‌م ئاهه‌نگى ده‌کات، له‌به‌ره‌و پێش چونه‌کان". هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه‌ که‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسیه‌که‌ى  ئه‌نجامداوه‌ بۆ چاره‌سه‌رى پرسى زۆربونى کۆچبه‌ران له‌فه‌ڕه‌نساوه‌ بۆ به‌ریتانیا.

ئارا ئیبراهیم گفتوگۆو دانوساندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ خاڵى کۆتایى یه‌کجارى به‌"رێککه‌وتن یان شکستهێنان"، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که‌"کازمى ته‌نها 250 ملیار یدنارى مانگانه‌ ده‌نێرێت له‌به‌رانبه‌ر رێککه‌وتن له‌سه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه‌ گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح پێى کردووه‌ته‌ 300 ملیار دینار".  سه‌ردانى شه‌ش جارى وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و بۆ گفتوگۆو لێکتێگه‌یشت و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ خاڵى کۆتایى له‌ئێستادا به‌غدا چاوه‌ڕێى هه‌ولێر ده‌کات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانى. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که‌ له‌ دوو سه‌رچاوه‌ ده‌ستى که‌وتووه‌ یه‌کیان له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌وى دیکه‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق که‌ پێشنیازه‌کانى به‌غدا وه‌ڵامى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى ده‌وێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌ سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى:" به‌رهه‌ک ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌یه‌که‌م رۆژى ده‌ستبه‌کاربوونى مسته‌فا کازمییه‌وه‌ تا ئێستا له‌هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وتن و رۆژانه‌ نوێنه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه‌کانیان په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونیان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه‌". هه‌روه‌ها وتیشى:" به‌غدا کۆتا پێشنیارى داوه‌ته‌ حکومه‌تى هه‌رێم که‌ رێککه‌وتنه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ گومرگییه‌کانى هه‌رێم که‌ نیوه‌ى داهاته‌که‌ى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غداو حکومه‌تى عێراق فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و کارگێرى ره‌وانه‌ى خاڵه‌ سنورییه‌کان بکات، به‌ڵام تائێستا پارتى یه‌کلانه‌بۆته‌وه‌". هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌" تا ئێستا پارتى له‌گه‌ڵئه‌وه‌دا نییه‌ که‌ تیمى فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تى عێراقى بچێته‌ خاڵه‌ گومرگییه‌کان". ده‌رباره‌ى ورده‌کارى گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، سه‌رچاوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ "مسته‌فا کازمى سه‌ره‌تا رازى بووه‌ به‌وه‌ى که‌ مانگانه‌ ته‌نها 250 ملیار دینار ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاته‌کانى خاڵه‌ گومرگییه‌کان، به‌ڵام به‌هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار کراوه‌ته‌ 300 ملیار دینارى مانگانه‌، به‌ڵام هێشتا حکومه‌تى هه‌رێم یه‌کلاینه‌بۆته‌وه‌و په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غداو وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمیش چاوه‌ڕى بڕیارى پارتى ده‌کات". له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌ تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که‌ نه‌یویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى وتى:" ئێمه‌ چاوه‌ڕێى بڕیارى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمین بۆ سه‌ردانى به‌غداو واژۆکردنى رێککه‌وتنه‌که‌". هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ به‌غدا بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌روازه‌ سنورییانه‌ى هه‌رێم که‌ فه‌رمین و فیدڕاڵین به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رى ژمێریارى و ئیدارى و پۆلیسى پاراستنى تیمى حکومه‌تى عێراقیشیان له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، وتیشى:" هه‌وڵ هه‌یه‌و ئیشه‌ڵا رێککه‌وتنه‌که‌ ده‌کرێت، با چاوه‌ڕێى هه‌فته‌ى داهاتوو بین بۆ یه‌کلابونه‌وه‌".    

ئارا ئیبراهیم سه‌ره‌ڕاى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆنا، 10 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده‌ به‌ پشتوانى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ده‌هێننه‌وه‌ گونده‌کانى جه‌بورى یه‌ک و دوو له‌ هه‌فته‌غار، په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى ده‌ڵێت:" له‌دواى ریفراندۆم و 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌ ناو به‌ناو عه‌ره‌بى هاورده‌ به‌نوسراوى پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت ده‌هێننه‌وه‌". 10 خێزانى هاورده‌ى عه‌ره‌ب چووبونه‌ گونده‌کانى جه‌مبوورى یه‌ک و دوو له‌ناوچه‌ى هه‌فته‌غار و به‌و هۆیه‌وه‌ کورده‌کان له‌ گونده‌کان رێگریان لێکردوو دواتر دوو په‌رله‌مانتار چووبونه‌ ناوچه‌که‌. مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌یه‌ به‌هۆى کۆرۆناوه‌، 10 خێزانى هاورده‌ى عه‌ره‌ب به‌هاوکارى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان چوبونه‌ گونده‌کانى جه‌مبوورى 1 و 2، ئێمه‌ش چووین و به‌ به‌رچاوى ئێمه‌ عه‌ره‌به‌کان نێردرانه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ى لێى هاتبوون، چونکه‌ ئه‌مه‌ کێشه‌یه‌کى ده‌ستورییه‌و به‌ ئاسانى چاره‌سه‌ر نابێت". ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد 272 خێزانى عه‌ره‌ب که‌ گرێبه‌تیان هه‌یه‌ قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه‌ به‌پێى مادده‌ى 140ى ده‌ستور، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌"له‌دواى ریفراندۆم و 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌ پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت نوسراوى ژێربه‌ژێریان بۆ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى دیمۆگرافیاى ناوچه‌که‌ بگۆڕێت و ژماره‌ى عه‌ره‌ب زیاتر بکه‌ن له‌ پارێزگاى که‌رکوک و ده‌وروبه‌ریدا". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ له‌دواى ده‌ستبه‌کاربوونى راکان سه‌عید، پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت "به‌رده‌وامى به‌ ته‌عریب و هاورده‌و تیرۆر دراوه‌ له‌ که‌رکوکدا". سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 10 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده‌ به‌نیازى نیشته‌جێبوون به‌ هاوکارى هێزێکى حکومه‌تى عێراق به‌نیازبوون دووباره‌ زه‌وى جووتیارانى کورد داگیر بکه‌نه‌وه‌، سوپاى عێراقیش، بۆ پشتیوانى له‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌کان، ته‌قه‌ى به‌سه‌ر دانیشتوانى کوردى ناوچه‌که‌دا کردبوو، به‌ڵام خێزانه‌ کورده‌کان رێگریان لێکردبوون له‌وه‌ى نیشته‌جێ ببن له‌و ناوچانه‌داو به‌رگریان کردبوو له‌ خۆیان و زه‌وییه‌کانیان.

        ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا لەئێستادا هیچ دەوڵەتێکی ئەوروپی و جیهانیيش هێندەی فەڕەنسا دژایەتی سیاسەتی داگیرکاریی و فراوانخوازی تورکیا ناکات، ئەمەش بۆتە مایەی گرنگی پێدانی تەواوی میدیاو سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی جیهان. فەڕەنسا لەلیبیا  دژی دەستتێوەردانی تورکیا دەوەستێتەوەو بەمەترسییەکی گەورەشی بۆ سەر ئەوروپا دادەنێت، لەسوریاو عێراقیش دژی لەشکرکێشی و داگیرکاریی  تورکیا دەوەستێتەوە. بەهەمانشێوە لەدەریای سپی ناوەڕاستیش پشتگیری قوبرس و یۆنان  دەکات و دژی پەلاماردان و سیاسەتی فراوانخوازی تورکیا دەوەستێتەوە. هەروەها پێشتریش دژی ئەندامبوونی  تورکیا بوو لەیەکێتی ئەوروپا.  دیارە لەمەشدا کۆمەڵێک فاکتەری مێژوویی و سیاسیی و فەرهەنگی و ئابووری  لەپشت ئەم سیاستەی فەڕەنساوە رۆڵیان هەیە. ئەندامبوون لەیەکێتی ئەوروپا یەکێک لەو دەوڵەتانەی کە هەر لەسەرەتاوە دژی ئەندامبوونی تورکیایەو فشاری زۆریشی خستە سەر دەوڵەتانی تری ئەم یەکێتییە کەنابێت تورکیا بکرێتە ئەندام فەڕەنسایە. جا فەڕەنسای شیراک یان سارکۆزی یان ئیمانوێل ماکرۆن  بێت، بەچەپ و راستی فەرەنسا دژی ئەندامبوونی تورکیا بوون، لەمەشدا کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی و مێژوویی و فەرهەنگی رۆڵیان هەبوو. هەمیشە فەڕەنسییەکان پێیان وابوو کەتورکیا چ لە رووی سیستەمی سیاسی و ئابووریی و فەرهەنگیشەوە، دەوڵەتێکی ئەوروپی نییەو هیچ پابەندی بنەماکانی یەکێتی ئەوروپا نییە. لەمەشدا بۆچوونەکانیان راست دەرچوو، ئەوەتا هەموو جیهان باس لەسیستەمی دیکتاتۆری ئەردۆغان دەکات چۆن بەدڕندانەترین شێوە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بەکوردەوە. دژی سیاسەتی فراوانخوازی تورکیا لەدەریای سپی ناوەڕاست لەئێستادا ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست بۆتە مەیدانێکی گەورەی ململانێی هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان، تورکیا لەئێستادا سیاسەتێکی تەواو دوژمنکاری دژی یۆنان و هەموو ئەوروپا پێڕەو دەکات. هۆکاری ئەمەش بەپلەی یەکەم. فشار خستنەسەر ئەوروپایە لە رێگەی کۆچەران، دووەم دەستگرتن بەسەر سامانی سروشتی ئەم ناوچەیە، چونکە یەدەگێکی گەورەی گازی سروشتیی و  نەوتی تێدایە. فەڕەنسا لەمەشدا زۆر دژی سیاسەتی تورکایەو بەهەموو شێوەیەک پشتگیريی یۆنان دەکات. لەوتەیەکیدا  لە 14/7 بەبۆنەی جەژنی نیشتمانی ئیمانویل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا وتی: پێویستە ئەوروپا پێگەو رۆڵی خۆی لەناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستدا بەهێز بکاتەوەو نابێت رێگا خۆش بکات بۆ هێزی تر، کەئەوان تەحەکوم بەم ناوچەیەوە بکەن و چارەنووسی ئەوروپا  دیاری بکەن.  وتیشی: ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست دەبێتە تەحەدییەکی گەورە بۆ ساڵانی داهاتوو، چونکە لەئێستادا بەدەست کۆمەڵێک کێشەوە دەناڵێنێت لەوانە: کێشەی سنووری  نێوان وڵاتان، کێشەی کۆچەر، بازرگانی بەماددەی هۆشبەر، هەوڵدانی دەوڵەتان بۆ دەستگرتن بەسەر سامانی سروشتی ناو دەریاکە، کێشەی لیبیا. هەربۆیە بوونی سیاسەتێکی ئەوروپی لەم ناوچەیەدا، کارێکی گرنگ و پێویستە. پشتگیری قبورس  و یۆنان هەفتەی پێشوو هەموو هێزی دەریایی یۆنانی کەوتە ئامادەباشییەوە، ئەوەش پاش ئەوەی تورکیا دەستیکردووە بەگەڕان و پشکنین بەدوای نەوت  و گازدا لەنزیک سنووری دوورگەیەکی یۆنانی. لەبەرامبەردا رۆژی پێنچشەممە ١٩/٧  رۆژێک پاش هەوڵەکەی تورکیا، ئیمانویل ماکرۆن لەدیدارێکی لەگەڵ نیکۆس ئەناستاسیادس سەرۆک کۆماری قوبرس لەکۆشکی ئەلیزی لەپاریس، رایگەیاند: پێش هەموو شتێک پشتگیری خۆمان بۆ قوبرس و یۆنان رادەگەیەنم و دژی ئەو پێشێلکاریانەش دەوەستینەوە کەتورکیا دەرهەق بەسەروەريی خاکی قوبرس و یۆنان دەیکات. وتیشی: پێویستە تورکیا سزابدرێت لەسەر ئەم پێشێلکاریانەی کەبەرامبەر بەیۆنان و قوبرس دەیکات . کێشەی لیبیا یەکێک لەو دەوڵەتانەی کەهەمیشە رۆڵی لەلیبیادا هەبووە فەڕەنسا بووە. هەموو کاتێک لیبیا بۆ فەڕەنسا گرنگ بووە، جا لیبیای قەزافی بێت یان لیبیای گرووپە میلیشیاکان بێت. هەروەها رۆڵی سەرەکیشی هەبوو لە رووخانی رژێمی قەزافی لەلیبیا.  لەئێستاشدا تورکیا هاتۆتە ئەم وڵاتەو مەرامی داگیرکردنی هەیە، فەڕەنسا بەوپەڕی هێزو توانای سەربازیی و ئابووریی و  دیپلۆماتی دژی دەوەستێتەوە. لەدیدارێکیدا لەگەڵ قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس لەكۆشکی ئەلیزی لەپاریس، ئیمانویل ماکرۆن رایگەیاند: ئەوەی تورکیا لەلیبیا دەیکات، یارییەکی ترسناکەو مایەی مەترسییە بۆ سەر دەوڵەتانی ناوچەکەو تەواوی ئەوروپا. لەشکرکێشی تورکیا  لەعێراق هەفتەی پێشوو ژان ئیف لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە بەغدادو چاوی بەتەواوی بەرپرسانی بەغداو دواتریش هەولێر کەوت. یەکێک لەئامانجەکانی ئەم سەردانە دژایەتیکردنی لەشکرکێشی تورکیا بوو، هەرچەندە بەئاشکرا ئیعلانی نەکرد، بەڵام لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، لۆدریان رایگەیاند: فەرەنسا داکۆکی و پشتگیری لەسەروەری خاکی عێراق دەکات. لەمەشدا ئاماژە بوو بۆ لەشکرکێشی تورکیا. بۆچی فەڕەنسا هێندە دژی تورکیایە؟! دیارە وەکو دەبینین لەهەموو مەلەفەکاندا فەڕەنسا دژی تورکیا دەوەستێتەوە. هەروەها لەناو هەموو وڵاتانی ئەوروپادا ، تەنها فەڕەنسایە هێندە دژی سیاسەتی لەشکرکێشیی و فراوانخوازی تورکیا دەوەستێتەوە، ئەوەش بەبڕوای من لەبەر کۆمەڵێک هۆکار. 1-زیاتر ئاگاداریی لەمەرامی نهێنی و ئاشکرای تورکیا فەرەنسا بەحوکمی ئەوەی مێژوویەکی گەورەی لە ناوچەکەدا هەیە و مامەڵەی لەگەڵ تورکەکان بۆ سەدان ساڵ دەگەڕێتەوە، باشتر تورک دەناسێت، هەروەها بەحوکمی ئەوەی دەوڵەتێکی زلهێزی جیهانیشە، خاوەنی دەزگای هەواڵگریی بەهێزەو سەنتەری لێکۆڵینەوەی  ستراتیژیی و سیاسی باشی هەیە، لەهەموو دەوڵەتانی تری ئەوروپا ئاگاداری سیاسەتی نهێنی و ئاشکرای تورکیایە لەناوچەکە، زۆر باشیش دەزانێت، کەهەموو ئەم سیاسەتانە دژی فەڕەنساو یەکێتی ئەوروپایە. ٢-هۆکاری ئابووری فەڕەنسا چ لەدەریای سپی ناوەڕاست، چ لەلیبیا یان عیراق و سوریا، کۆمەڵێک بەرژەوەندی ئابووری گەورەی هەیە بەتایبەتی لەبواری نەوت و گازدا، نایەوێت هەموو ئەمانەی بکەوێتە ژێر رەحمی تورکەکانەوە. هەرچەندە ئەوان  بەڵێنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسیان دابوو، بەڵام ئەوان باوەڕ بەتورک  ناکەن. 3- پارێزەری ئەوروپا فەرەنسا خۆی وەکو زلهێزێکی ئەوروپا دەبینیت و دەیەوێت خۆی بەداکۆکیکاری هەموو ئەوروپا بزانێت، هەمیشەش لەمێژووی ئەوروپادا، فەڕەنسا رۆڵی بەرچاوی هەبووە. لەئێستاشدا تورکیا بۆتە مەترسيی گەورە بۆ ئەوروپا، بۆیە لەسەنگەری پێشەوەیە. 4-تورکیا مەترسییە بۆ سەر ئەوروپا فەڕەنسا دەزانێت لەئێستادا تورکیا بەفیعلی بۆتە مەترسییەکی گەورە بۆسەر ئەوروپا، ئەوەش لە رێگەی سیاسەتی فراوانخوازیییەوە، هەروەها دەشزانێت گەر تورکیا بێتە لیبیا، ئەوا بەتەواوەتی هەموو ئەوروپا دەکەوێتە ژێر رەحمی لێشاوی کۆچەرو بارزگانی هۆشبەر کەتورکیا لەدژی ئەوروپا پیادەی دەکات. لەدەریای سپی ناوەڕاستیشدا دەزانێت کە سەروەت و سامانێکی زۆری گازو نەوتی تێدایە، هەربۆیە نایەوێت ئەمە بکەوێتە ژێردەستی تورکەکان. هەروەها چ لە رووی مێژوویی و کولتووریی و سیاسیيشەوە، فەڕەنسا و ئەوروپا بەهەموو شێوەیەک دەبێت پشتگیری لەیۆنان و قوبرس بکەن، چونکە لەمەشدا تورکیا پەلاماردەرەو مێژووییەکی ئێجگار قێزەونشی لەم دوو دەوڵەتەدا هەیە، هەربۆیە فەڕەنسا دەیەوێت ئەوروپا داکۆکی لەم دوو دەوڵەتە ئەوروپییە بکات، گەر وانەکات ئەوا هەموو یەکێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە. دوا قسە بەدڵنیاییەوە لەئێستادا فەڕەنسا لەسەنگەری پێشەوەی بەرەی دژ بەتورکیایە، راستە نەیتوانیوە بەشێوەیەکی فیعلی رێگا لەسیاسەتی فراوانخوازیی و  داگیرکاری تورکیا بگرێت، بەڵام کێشەی زۆری بۆ دروستکردووەو توانیویەتی دەنگێکی ناڕازیی باشبێت لەدژی سیاسەتەکانی تورکیا. هەروەها لەداهاتووشدا گەر لەم سیاسەتەی بەردەوام بێت و دەوڵەتانی تر بهێنێتە ناو بەرەکەوە بەتایبەتی ئەمریکا و روسیا، ئەوا بەمشێوەیە دەتوانن  پێکەوە سنوورێک بۆ سیاسەتی داگیرکاری تورکیا دابنێن. نابێت ئەوەشمان لەیاد بچێت کە فەڕەنسا، ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەندامی گرووپی حەوت دەوڵەتە پیشەشازییە گەورەکەو ئەندامێکی گرنگی ناتۆو یەکێتی ئەوروپاشە. جگە لەوەش خاوەنی هێزێکی سەربازیی گەورەو ئابوورییەکی باشیشی هەیە. هەموو ئەمانەش دەبنە هێزێکی گەورە بۆ ئەم وڵاتە.   سەرچاوەکان: 1.ماكرون يطالب أوروبا «بإعادة دورها ومكانتها» في منطقة البحر المتوسط. https://arabic.euronews.com 2.ماكرون-يندد-بـانتهاك-تركيا-لسيادة-اليونان-وقبرص کەناڵی الحرة. www.alhurra.com 3.ماكرون يندد بـ»لعبة خطيرة» تمارسها تركيا في ليبيا ويعتبرها «تهديدا مباشرا» للمنطقة وأوروبا. کەناڵی  فرانس ٢٤. 4.وزير الخارجية الفرنسي يحث على احترام سيادة العراق. کەناڵی سکای نیوز عەرەبی. www.skynewsarabia.com

رێبین ئه‌حمه‌د ئایاسۆفیا یا سەینت سۆفیا بەواتای خانەی دانایی یا خانەی حیکمەت دێت. لەساڵی 361ز لەسەر دەستی کۆنستەنتەینی دووەم بنیادنراوە. پاش دووجار سووتان لەساڵی 532ز لەسەر دەستی ئیمپراتۆری بێزەنتییەکان گۆستنیانی یەکەم دەستکرایەوە بەدروستکردنی پاش پێنج ساڵ کارکردن تێیدا لەساڵی 537ز کارەکانی تەواو بوو وەک کڵێسای کاتێدرائیی مەسیحییە کاپۆلیکەکان دەستبەکاربووە. پاش سووتانی سێیەم  لەنێوان ساڵانی (1453_1261ز) بووە بەناوەندی  کاته‌درائیەی کلێسەی ئۆرپۆدۆکسیی رۆم. رێکەوتی (29/5/1453) شاری کۆستەنتینەی پایتەخت لەلایەن سوڵتان محەمەد ئەلفاتیحی دووەمەوە  دەستی بەسەرداگیراو هەر لەوساڵە بەدواوە کڵێساکە گۆڕدرا بۆ مزگەوتی ئایاسۆفیا بەبێ دەستکارییکردنی نەخش و نیگاری و تەلارسازیی مزگەوتەکە، تەنها چوار منارە بۆ بیناکە زیادکرا. لەپاش رووخانی خەلافەت و لەساڵی 1935 لەلایەن موستەفا کەمال ئەتاتورکەوە کرا بەمۆزەخانە. دوای (٨٦) ساڵ دیسان لەساڵی 2020 کرایەوە بەمزگەوت. ئایا ئاردۆغان باوەڕی بەکردنەوەی ئایاسۆفیا هەبوو؟ ئاردۆغان چەند مانگێک پێش ئێستا لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەنجانی وڵاتەکەی و کاتێک مەترسییە سیاسیی و ئابوورییەکانی سەرشانی حکومەت و پارتەکەی کەمتربوون و بەرەکانی شەڕ لە دەرەوەی وڵاتەکەی بەو شێوەیە فراوان نەبوون هێشتا لەوەڵامی گەنجێکی رادیکاڵدا کەپرسیاری کرد بۆچی ئایاسۆفیا ناکەنەوە گوتی: «تەماشا ئێستا لە ئایاسۆفیا تیلاوەتی قورئان ئەنجامدەدرێت، لەبەشێکی دیاریکراویشی نوێژ دەکرێت، تەجاوزکردنی ئەمانە گرنگ نییە بمانەوێت ئەمانەش تەجاوز دەکەین بەتەواوی دەیکەینەوە. بەڵام ئەم کارە بگرەو بەردەی خۆی هەیە، باجی خۆی هەیە دەبێت بیدەین. لێرا ناتوانم روونی بکەمەوە. کەپێویستە نهێنی بێت. ئەم کارە بۆ ئێمە باجێکی زۆر قورستری دەبێت و دەبێت بیدەین.لەبیرتان نەچێ لەسەدان وڵاتی دوونیا ئەمڕۆ ئێمە خاوەنی هەزاران مزگەوتین. داخۆ ئەوانەی دەڵێن ئایاسۆفیا بکەینەوە هەرگیز بیریان لەوە کردووەتەوە چی بەسەر ئەو هەزاران مزگەوتەدا دێت؟ ئێستا ئەم جوڵانەوانە بەبێ ئەوەی حیساب بۆ هیچ شتێک بکەن ئەم قسانە دەکەن. بیر لەقسەکانیان ناکەنەوە. پێیان یەڵێم ببوورن ئێوە هێشتا لەدونیا تێنەگەیشتون و نازانن کێ موخاتەبەکانتانە. لەبەرئەوە من وەک سەرکردەیەکی سیاسیی ئەوەندە ئاسان لەڕێ دەرناچم و نایەمە ناو تەڵەیەکەوە کە لەڕێم دەرکا.»   ئێستا ئاردۆغان سێ بەرەی فراوانی شەڕی کردۆتەوەو رۆژانە ملیۆنان دۆلاری گەلانی تورکیا  دەچێت بۆ خەرجیی شەڕ، لەناوخۆی وڵاتەکە دۆخی ئابووری لەلێواری هەرەسە و دۆلارێک حەوت لیرەی تێپەڕاندووە، دوو حزبی دیکە لەهەناوی حزبەکەی جیابوونەتەوەو دوو کاراکتەری بەهێز سەردکردایەتی دەکەن کەمەترسین بۆ سەر پێگە ئابوورییەکانی خێزانەکەی، هەڵبژاردنی لەپێشە و لەدواین راپرسییدا کەسەنتەری لێکۆڵینەوەی ئاڤراسیا ئەنجامیداوە ئاردۆغان دەدۆڕێت   شەش مانگ تێنەپەڕیبوو بەسەر ئەم قسانەدا لەپڕ مەرسومێکی کۆماریی دەرکراو ئایاسۆفیا کرایەوە بەمزگەوت. بەشی زۆری شارەزایانی کاروباری تورکیا پێسانوایە ئەم کرنەوەیە بێ مەرام نییەو ئاردۆغان دەیەوێت پینەی شکستێکی زۆر گەورەی پێبکات. ئێستا ئاردۆغان سێ بەرەی فراوانی شەڕی کردۆتەوەو رۆژانە ملیۆنان دۆلاری گەلانی تورکیا  دەچێت بۆ خەرجیی شەڕ، لەناوخۆی وڵاتەکە دۆخی ئابووری لەلێواری هەرەسە و دۆلارێک حەوت لیرەی تێپەڕاندووە، دوو حزبی دیکە لەهەناوی حزبەکەی جیابوونەتەوەو دوو کاراکتەری بەهێز سەردکردایەتی دەکەن کەمەترسین بۆ سەر پێگە ئابوورییەکانی خێزانەکەی، هەڵبژاردنی لەپێشە و لەدواین راپرسییدا کەسەنتەری لێکۆڵینەوەی ئاڤراسیا ئەنجامیداوە ئاردۆغان دەدۆڕێت، قۆناغی دووەمی تەسفیەی جەنەراڵ و دادوەرەکان دەستیپێکردووەو سەرکردەی ناسراوی ئەرگەنەکۆن «دەوڵەتی قووڵ» و هاوپەیمانی ئێستای ئاردۆغان دۆغو پەرینچەک دوێنێ لەبەرنامەیەکی راستەوخۆدا ئەوەی ئاشکراکرد کە تەسفییەکان بەدڵی ئێمە ئاردۆغان دەچێتە قۆناغێکی نوێ و تورکیا ناچێتەوە پێش 2016و پێش کودەتا. ئایاسۆفیاو مافی شمشێر لە مونازەرە (13) سەعاتییەکەی ناسری سوبحانییدا هاتووە ئەبوو حەنیفە کە ئیمامی یەکەمی مەزهەبەکانە دەڵێت گەر ئەم خەلیفەیە «عبدالملک کوڕی مەروان» مزگەوتێک درووستبکات، چەند دەرگایەکی هەبێت، بڵێ ئەبو حەنیفە وەرە دەرگاکانیمان بۆ بژمێرە ناڕۆم بیژمێرم، مزگەوتێک ئەم زاڵمە دروستیکردبێت  بەبێ دوودڵی خۆم دەپارێزم لەژماردنی دەرگاکانی و دەترسم بەو ژماردنە ببمە تەرەفداری زاڵم. لەدرێژەی قسەکانیدا سوبحانی دەڵێت شافیعییش لەبەرامبەر خەلیفەی زاڵمی سەردەمەکەی خۆی دەڵێت: همتي همة الملوک ونفسي نفس حر تری المدلة کفرا. ئیمامی ئەحمەد لەزیندانی خەلیفە وەفات دەکات، ئیمامی ئەوزاعی و سەرمەزهەبی ئەوزاعیی حەوت ساڵ لەئینفرادیی دەبێت. سوبحانی پێی وایە دەبێت ئینسانی ساڵح بەمەوقیفەکانی بناسرێتەوە لەبەرامبەر زاڵمدا  نەک بەدەستنوێژو ئادابی تەهارەت و قورئان تیلاوەتکردن و مزگەوت دروستکردنەکانی، چونکە گەورەترین جیهاد وشەیەکی حەقە بەرامبەر سوڵتانێکی جائیر. ئەمە جگە لەوەی هەر ئەو سەلاتین و خەلیفانە کچەزای پێغەمبەریان سەربڕی و دواتریش خانەوادەکەیان وەک تۆز بەر باددا. مافی شمشێر KILIÇ HAKKI تێرمێکە تورکەکان باوەڕیان پێی هەیەو پێیان وایە ئەو زەوییانەی کە عوسمانییەکانی باوانیان بەشمشێر گرتوویانە موڵکی شەرعی و یاسایی ئەمانە، جا بەشەڕ بێ یا بەئاشتی دەبێ بچنەوە ناویان و دەستی بەسەردا بگرنەوە. دنەدانە بەردەوامەکانی دونیای عەرەبی و ئیسلامیی بەوەی ئاردۆغان خەلیفەی نوێی ئوممەتە ئەو پیاوەی خستووەتە دۆخێکی هیستریی تەمام عەیارەوە، ئەو پێی وایە خەلیفە ئاردۆغانی یەکەمە و بست بەبستی نەک هەر تورکیا بەڵکو سوریا و عێراق و لیبیاو دەریای ناوەڕاست مافی شمشێرەو هیی خۆیەتی. ئەمڕۆ ئیمام جومعەی  ئایاسۆفیا عەلی ئیرباش بە فیعلی بەشمشێرەوە رۆیشتە سەر مینبەرو باسی لەحەقی شمشێری تورکەکان کرد بەسەر ئەو مزگەوتەوە. تەسەورم نەەکرد ئەم باسە وا بەئاشکرا بکەن و پێم وابوو لەژێر لێوەوە وەک هێمایەک لەناو یەکدا ئەچرپێنن بەگوێی یەکدا لەسەر ئەو باسە.  ئەوان بۆ موسڵ و کەرکوک و شارەزووریش هەمان بۆچوونیان هەیە و بەحەقی شمشێر دەیانەوێت دەستی بەسەردابگرنەوە لەچوارچێوەی میساقی میللیدا. لەکاتی وتارەکەیدا پارادۆکسێکی سەیر روویدا، عەلی ئێرباشی سەرۆکی دامەزراوەی ئەوقافی ئەو وڵاتە لائیکە لەسەر مینبەرەکەوە جارجار شمشێرەکەی دەستی رادەوەشاند و  دەیوت ئاردۆغانیزمەکەی ئێمە لەتورکیا ئاینی رەحمەت و پێکەوەژیانە. ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا ئیسلامیستەکەی ئەمڕۆی عەلی ئێرباش و سوڵتانەکە زیاد لە (850) مناڵی خوار تەمەن یەک ساڵی لەگەڵ دایکەکانیان زیندانی کردوووە. بەڵێ (250) مناڵیان هێشتا چلەیان نەچووبوو کە زیندانیی کران. ئەمە جگە لەوەی دەیان مزگەوت و شاری نیشتەجێبوونی لەکوردستانی ئەو وڵاتەدا لەگەڵ زەوی تەخت کردووە.   بەرە فراوانەکانی شەڕی جەندرمەی تورک لەلیبیا و دەریای ناوڕاست و سوریا و هەرێمی کوردستان، تەقینەوە سیاسییەکانی نێوان یۆنان و تورکیاو ئابوورییە داتەپیوەکەی وڵات و داکشانی دەنگەکانی ئاکەپە و پارتی رەگەزپەرستی تورکی کەهاوپەیمان، وایکردووە جوڵەیەکی عاتیفیی سەرڕێ بخرێت و دوونیای ئیسلامیزمی عەرەبی پێ فریوبدرێت   ئەم یارییە رەزیل و هەزیلەی ئاردۆغان و دەستوپێوەندەکەی کە لە 2020 دەستیان داوەتێ، لەیارییەکانی ساڵی هەشتای موعەممەر قەزافیی لیبیا دەچێت. ئەویش کە لێی دەقەوما لەدەرەوە، دەهاتەوە لەلیبیا باسی موهاتەراتی ئومەمیی بوون و ئوممەتی عەرەبیی و پانئیسلامیزمی دەکرد، لەکاتێکدا سامانی خۆی و کوڕەکانی پەیتا پەیتا رۆژ دوای رۆژ زیادی دەکرد. هەرکاتێک ئاردۆغان بەهۆی گەندەڵیی و  سەرەڕۆییە شەخسیی و خێزانییەکانی دەکرێتە دەرەوەی موعادەلە سیاسیی و دیموکراسیەکانەوە، کاتێک لەسفر کێشەوە دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی خۆی خودی کێشەو سەرئێشەبێ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئیدی دەبێ رۆڵی قارەمان و پاڵەوانی ئوممەت بگێڕێت و لە دەرەوەی دامەزراوە رەسمییەکانی دەوڵەت و پارلەمانی وڵاتەکەی دەکەوێتە ئاکتی سەرەڕۆیانە بە تەجنیدکردنی سکۆڵەر و رۆشنبیری ئیسلامیست و حزبی و ترۆجانەکانی لەسۆشیال میدیا و داوا لە مورتەزەقە چەکدارەکانی ناوخۆو دەرەوە دەکات بۆ ئەوەی بەشداربن لە گوێرایەڵیی کردنی وەک خەلیفەی سەر رووی زەوی و ئەم کارەشی لەڕێگەی وروژاندنی لەپڕی  عەتفی ناسیۆنالیستیی و دینیی ئەنجامدەدات، کردنەوەکەی ئایاسۆفیاش لەمە بەدەر نەبوو. دووساڵ بەر لە ئێستاو لەکاتی وتاردانی لە میتینگێکی پارتەکەی ئاردۆغان بەتوندی دژی ئەو گەنجە رادیکاڵانە دەوەستایەوە کەدەیانگوت ئایاسۆفیا بکەرەوەو  پێی دەوتن «ئێوە جارێ چوار ریز نوێژخوێن ببەنە سوڵتان ئەحمەد ئەوسا داوای کردنەوەی ئایاسۆفیا بکەن». کردنەوەی ئایاسۆفیا نە زەروورەتێکی ئیمانیی و ئیسلامیی بوو لەم تەوقیتەیا نە زەروورەتێکی مێژوویی و کلتوریش بوو، ئەوەی هەبوو  زەروورەتێکی ئاردۆغانیی وماشێنە پۆپیولیستێکەی خۆی و باخچەلی بوو. بەرە فراوانەکانی شەڕی جەندرمەی تورک لەلیبیا و دەریای ناوڕاست و سوریا و هەرێمی کوردستان، تەقینەوە سیاسییەکانی نێوان یۆنان و تورکیاو ئابوورییە داتەپیوەکەی وڵات و داکشانی دەنگەکانی ئاکەپە و پارتی رەگەزپەرستی تورکی کەهاوپەیمان، وایکردووە جوڵەیەکی عاتیفیی سەرڕێ بخرێت و دوونیای ئیسلامیزمی عەرەبی پێ فریوبدرێت. ئەکادیمیستیی ئاردۆغانی پێش کردنەوەی ئایاسۆفیا مارکێتینگێکی زۆر هەرزان بۆ ئەو کردنەوەیە ئەنجام درا، یەکێک لە پرۆفیسۆرە بەناوبانگەکانی مێژوو لەو وڵاتە بەناوی بەکر سۆفوئۆغڵو لەتووتێکیدا دەنووسێت « چۆن لەمزگەوتدا دەبێت رەسمی قاحبە هەڵبواسرێت. ئایاسۆفیا ئەمانەتی سوڵتان فاتیحە ، بەبوونی وێنەو مۆزایکی قاحبەو بتەکانەوە دەبێتە یەکەمین مزگەوت لەجیهاندا بەو تایبەتمەندێتییە. بەسە کۆتایی بهێنن بەگەمژەیی و پاراستنی هەنیێ وێنە و بت و لەو مزگەوتەداو لایاندەن.»  ئەو (قاحبە)یەی کەئەم پڕۆفیسۆرە باسی دەکات مەسیحییەکان بەمەریەمی پاکیزەی ئەزانن و عیسای لەباوەش گرتووە، لەئاینی ئیسلامیشدا مەریەم مەکانەتی وەک مەکانەتی  پێغەمبەرێکی هەیە. بەڵام کاتێ ئیسلامی سیاسیی دەستکەوتی دەوێ نەک ئیمان ئەم تابلۆ قێزەونە پێشکەش دەکات. ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسیی لەو وڵاتە شوێنێکی بۆ تولێرانس و قەبوڵکردنی ئەوی دیکە نەهێشتوەتەوە. بەشی زۆری ئۆپۆزسیۆنی تورکی پێیان وایە ئەم زیهنییەتە  تەلەبەی زیهنییەتەکەی حیکمەتیارو تاڵیبانی ئەفغانستانە کە پەیکەرە مێژووییەکەی بودای تەقاندەوە. دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو مۆزایک و وێنانەی کە سوڵتان فاتیح نەیشاردنەوە و مێژووی مزگەوت و کڵێساکەیان هەڵگرتووە ئاردۆغان بەتەواوی لەناویان ببات بیانشارێتەوە. ئایاسۆفیا لەنێوان حەسەن کەیف، زەیتوونەکانی عەفرین کردنەوەی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا بەمزگەوت قۆناغێکی نوێە بەڵام رەش و تاریکی ئیقتداری ئیسلامی سیاسییە   دەبێت شتێک زۆر بەدیهیی بێت کەمێژووی هەزارو (500) ساڵەی ئایاسۆفیا لەمێژووی ئیسلام کۆنترە، هاوکات لەساڵی 1991ـەوە لەبەشێکی ئەو مزگەوتەدا  پێنج فەرزە نوێژ ئەنجامدەدرێت و وەک مزگەوت بەکاردەهێندرێت و هەڵاشی درووستنەکردووە. بەڵام کردنەوە سیاسییەکەی ئەمجارە ئیسلامی سیاسیی دوونیای عەرەبی و کوردیی هێناوەتە هەلەکە سەما کەدوور نییە سبەی ئاردۆغان لەژێر باری بڕیارەکە دەربچێت لە مانۆڕێکی هاوشێوەی خستنەخوارەوە و دواتر سازشکردن لەسەر  فڕۆکە روسییەکە و کودەتاکەی تەمه‌وزی 2016 دایبخاتەوە و ئەوەشی پیرۆزبایی کردنەوەی کردووە زیندانیی بکات. ئەو لەوحە فەننیانەی مەسیح و  مەریەمی  پاکیزە کە لەناو گونبەدی مزگەوتەکەدا هەن نیشانەی پرسیاری شەرعی دروستدەکەن کە داخۆ لەمیتۆدۆلۆژیای ئیسلامدا نوێژ خوێندن بەرامبەر پەیکەرو وێنەی نەخشێندراو درووستە یا خود نا! دەنگۆی ئەوە لەدامەزراوەی ئەوقافی ئەو وڵاتە دەبیسترێت کە ئەو وێنە نەخشێندراوانەی هەزار ساڵ تەمەنیانە لابدرێن لەکاتی فەریزەکاندا و شێوازی لادانەکانیان هێشتا روون نییە.  ئەمە لە کاتێکدایە ئیستانبوڵ کێشەی مزگەوتی نییەو هەر لەبەرامبەر ئەو مزگەوتەدا مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە نزیکەیی هەمان قەبارە هەیەو سێ ریز نوێژخوێنی تێدا نابیندرێت بۆ فەریزەکان چونکە لەو وڵاتەدا ئیسلامی سیاسیی ئاینی ئیسلامی لەهەمو موراڵ و ئیمان و قوڵبوونەوەیەکی رۆحی خاڵی کردۆتەوە بۆ چەند مانۆڕێکی بەرژەوەندیخوازانەی سیاسیی تاکە کەسێک. چەند مانگێک بەر لە ئێستا ئاردۆغان مزگەوتێکی دیکەی لەسەر رووبەریی (22) هەزار مەتری دووجا لەگردی چامڵجای ئیستانبوڵ کردەوە کەشوێنی نوێژخوێندنی (60) هەزار کەسی تێدا دەبێتەوە. مزگەوتی سولەیمانییەش چەند کیلۆمەترێکی کەم دوورە لە ئایاسۆفیاوە کە لە ئایاسۆفیا گەورەترە. سێ هەفتەی رابردوو دێی کوردنشینی حەسەن کەیف بەمنارەو گومەزو گونبەدە (700) ساڵانەکانییەوە کرا بەژێر ئاوی دیجلەوە. مێژوونووسان مێژووی دروستبوونی دێکە بۆ نزیکەی حەوت هەزار ساڵ بەر لەزایین دەگێڕنەوە. دێی حەسەن کەیف یەکێکە لەو دێیانەی دەیان ئاسەواری ئەییوبییەکانی تێدایە و ئەوان وەک قەڵایەکی ئامین بەکاریانهێناوە لەسەردەمی عەباسییەکاندا. مزگەوتە مێژووییەکەی حەسەن کەیف، یادگاری ئەییوبییەکانە لەو دێیە کە بەتەواوی وردەکارییەکانییەوە چیرۆکی تەلارسازیی کوردیی و شارستانێتی ئەییوبییەکان دەگێڕێتەوە. حەسەن کەیف بەماڵ و باڵەخانە و منارەو گومەزە هەزار ساڵییەکانییەوە نوقمی دیجلە کرا. چەند کیلۆمەترێک لەولاوە دێیەک لە چیمەنتۆو ئەلیکۆبۆن و بلۆک و شیش و پلاستیک دروستکرا. مزگەوتی ئەیوبییەکانیش کرا بەژیر دیجلەوەو بۆ هەمیشە بەفەرامۆشی سپێردرا. ئەم ئاکتەی ئاردۆغان ئیسلامی سیاسیی نەهەژاند، چونکە ناسیۆنالیزمی دینیی و نەژادیی ئاردۆغان رێگانادات هیچ زانایەکی سوننی سەر بەئاخوڕەکەی خۆی قسە لەگۆڕینی دیمۆگرافیای گەلانی تورکیا و بەتایبەتی گەلی کورددا بکات. ئەم بەنداوەی سەر دیجلە بەتەنها حەسەن کەیفی خاپور نەکرد، بەڵکو لە ئایندەی نزیکدا ئاو دەبێتە چەکێکی بەهێز بۆ بەچۆکدا هێنانی کوردانی سوریاو عێراق و لەئەگەری ملەجەڕێ و ملنەداندا ئاردۆغان ناوچەکانیان بەتەواویی دەکاتە بیابانەکانی عەرعەر. ئیسلامیزمی تورکیی و بەدیاریکراویش پانتورکیستێکی وەک ئاردۆغان زۆر بەوردی کار لەسەر شێوانیدنی دیمۆگرافیای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەناویشیاندا کورد دەکات» هۆشیار زێباری کە حزبەکەی هاوپەیمانی ئاردۆغانە لە تویتەر مەترسیی شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستانی عێراقی بڵاوکردەوە». لەسەرووبەندی بەلاماردانی عەفرین و گۆڕینی بەویلایەتێکی مورتەزیقی تورکیا، زۆرترین زەرەر بەر دار زەیتوونە سەدان ساڵانەکانی ئەو شارە کەوتن. مورتەزەقە عەرەبەکان بەهاوکاری سوپای تورکیا سەدان پیرە زەیتوونی ئەو شارەیان لەڕەگ و بێخ هەڵکێشاو لە بازاڕەکانی تورکیا و ئەوروپادا بەدەیان هەزرا دۆلار ساغیان کردنەوە، ئەوەشی پێیان هەڵنەکێشرا گڕیان تێبەرداو سووتاندنیان. زەیتوون دارێکی رەسەن و مێژوویی عەفرینەو وەک بەشێک لەدیمۆگرافیای ئەو شارە چاوی لێدەکرێت. هەر وەک چۆن فەلەستینییەکان زەیتوون و زەعتەریان کردووە بە بەشێک لە دیمۆگرافیای  خاکەکەیان و بەردەوام یاسر عەرەفات دەیگوت « نحن باقون ما بقی الزعتر و الزیتون، هەتا زەیتوون و زەعتر بمێنن ئێمەش دەمێنین» بەهەمان شێوە عفرینییەکانیش هەمان هەستیان بۆ زەیتون هەیە. بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە ئیسرائیل بەهەموو دڕندەیی و داگیرکارییەکانی خۆیەوە دەستی بۆ دار زەیتوونەکان نەبرد. بە قەولی سالمی ساحێبقڕان  رۆمی ئەوەندە شوومە لە شەخس گەڕێ، لە زەیتوون و قەل و قازیش دەدا زەرەر. کردنەوەی ئایا سۆفیاو هەڵگیرساندنی هەڵای سیاسی پڕۆفیسۆر ماهیر کایناک پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: گەر سیاسییەکانی وڵاتێک زوو زوو دەرکەوتن و قیڕەقیڕیان کردو دەنگیان بەرزکردەوە ئەوە بزانە: یەکەم/ ناڕێکی و کێشەیەکی گەورە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووەو پێیان چارەسەر ناکرێت. دووەم/دزن قسەکانی کایناک کتومت بۆ ئەم هەڵایە راست دەردەچێت  کە لەکردنەوەی ئایاسۆفیادا بەدیکرا. گەر یەکێک پینەو پەڕۆکانی زۆر گەورەبوون  و دەنگی زۆر بەرزکردەوە بزانە ئەو زەرەرەش داوێتی زۆر گەورەیە. حەقیقەت بێ زمان نییە بەڵام بێدەنگە و پێویستی بەقیڕە قیڕو تەشویش و ژاوەژاو هەڵاو هاتو هاوار نییە. خۆی  خۆی تەجللی دەکات. ئەوەی لەساڵی 2014ـەوە تورکیا ئیدارە دەدا  تەیب ئاردۆغان نییە بە تەنها بەڵکو پیرە پیاوێک بەناوی دۆغو پەرینچەک لەژێر هەموو جوڵەکانی ئاردۆغانەوەیە. ئەندازیاری تورکیای دوای 2014یە. پەرینچەک بەکەسی سەرەکی رێکخراوی ئەرگەنەکۆن «دەوڵەتی قوڵ» دادەندرێت، ئاڤراسیاجی و ئوڵوساڵجیشیان پێ دەڵێن. زیاتر پرۆ روسیان. ئەندازیاری دابڕینی تورکیایە لە یەکێتی ئەوروپاو  رێکخستنی ئاردۆغان و روسیایە. ئاردۆغان هەموو سازشێکیان بۆ دەکات لەپێناو مانەوەی خۆی لەسەر کورسیی دەسەڵات. ئایاسۆفیاش بە گڵۆپی سەوزی ئەرگەنەکۆن کراوەتەوە و کێشە موزمین و سەرەتانییەکانی تورکیای پێ پەردەپۆش دەکرێت. شەش مانگ پێش ئێستا لەباسی کردنەوەی ئایا سۆفیادا ئاردۆغان رەگی ملی رەپ دەبوو بەڵام لەپڕ وتیان ئەیکەینەوە. کەسانێکی وەک دەمیرتاش، باباجان، داودئۆغڵو، کلچدارئۆغڵو، مەرال ئاکشەنەر کە بەهەموویان زیاتر لە 59% لەسەدی دەنگی تورکیایان هەیە میدیاکانی تورکیایان لێ قەدەغە کراوەو هەرگیز دەرناکەون لێیانەوە، بەڵام ئەم دۆغو پەرینچەکە  لەدوایین هەڵبژاردندا کەمتر لە 1% ی دەنگەکانی هێناوەو  هەر شەوی لەمیدیایەکەی گەورەوە دەردەکەوێت و بەئاشکرا دەڵێت ئێمەین کە تورکیا بەڕێوە دەبەین و گەندەڵی زۆری ئاردۆغانیشمان لەبەردەستدایە، بەڵام کەس پێی ناڵێ سەری چاوت برۆیە. ئەوەی دەڵێ هەموو ئەوروپاو ئامریکا زیڕەیان کردووە و دژی کردنەوی ئایاسۆفیان وەک مزگەوت درۆ دەکات و وەهمێکی نەزەریەی موئامەرەی نێو مێشک و دوونیابینییە بچووکەکەی خۆی ئەگوازێتەوە، چونکە ئایاسۆفیا میراتێکی مەسیحییە ئۆرتۆدۆکسەکانە و زیاتر سەر بەکاتیدرائیی  رووسەکانە، هەرچیی ئەوروپاو هەردوو ئەمریکاکە هەن پەیڕەوی یا پرۆتستانت یا کاسۆلیکن کە دوژمنایەتییان لەگەڵ ئۆرتۆدۆکسەکان هەبووە و هەیە بەردەوام حەز بەلاواز بوونیان دەکەن. وەک شیعەو سوننە وان. رووسیاش لەپاش شەپۆلە بێدینییەکەی سۆڤێتی جاران کەمتر دین و دیانەت و کەنیسەی بۆ گرنگە. ئەوەی بۆ ڤلادمیێر پووتن گرنگە ئێستا هێزو پارەو دەستکەوتە. دیارە ئەرگەنەکۆن و بەدیاریکراویش پەرینچەک تورکیا بەتەواویی دەخەنە رەهنی پوتنەوە بەم ئاکتە سەرسەرییەی ئاردۆغان. دەستبەسەرداگرتنی قەوقاس و گەرووی فسفۆڕو بەشێک لەکوردستانی تورکیا خەونی لەمێژینەی قەیسەرەکانی رووسە. پێش کردنەوەی ئایاسۆفیادا، ڤلادیمێر پوتن وتی ئەوە کێشەیەکی ناوخۆیی تورکیایە لەکاتێکدا چاوەڕوانیی هەڵوێستی تووندی لێدەکرا. دەنگەکانی ئاکەپە کەمی کردووەوکورسییەکەی ئاردۆغان دەلەقێ،  بۆیە هەم شەڕ هەم راکێشانی عاتیفەی دینیی زەروورەتە. ئەحمەد داودئۆغڵو لەتویتێکی موعەمما ئامێزداو دژی ئیقتیدارو پیاوەکانی دەوری ئاردۆغان ئەمڕۆ نووسیوێتی نزیکیی رۆحی لە ئایاسۆفایا گرنگە نەک نزیکی فیزیکی و جەستەیی. ئەوەی ماوەتەوە بگوترێت ئەوەیە جوانترین و ناسکترین شتی ئینسان هەست و سۆزو ئیحساسات و تێکەڵکردنی خۆشی و ناخۆشییەکانیەتی لەگەڵ ئینسانەکەی هاوژین، هاوزمان، هاودین، هاوژیان و هاومەشرەبەکەی. سوتێنەرترین ئازاریش ئەو ئازارەیە کاتێک تۆئەم شتە جوانانەت کردۆتە ئەسیری بەرامبەرێکی ساختەچی خۆپەسەندی خۆپەرەستی بێ قییەم و ئەویش لەپاداشتی هەناسە گەرمەکانتا هەیەتی قسەی ساردو سڕو بەستەڵەکێک لەشکاندن، وەک رێوییەکی پیر بێباکانە تووڕت هەڵدەداو تووشی شکانی غایەی خەیاڵ و ئومێدت دەکات. لەدیندا ئەمە پێی دەوترێت وەڵا‌و و بەڕا‌و. ئینسانی عاقڵ دەبێت بزانێت ئیکسیری دەروونی دەداتە دەست کیمیاگەر تا بیکاتە ئاڵتوون  یا ئاسنگەر تا ژەنگی پێ هەڵبهێنت. دڵنیام ئاردۆغان ئەو فریادڕسە نییە کەئیسلامی سیاسیی و ئیخوانی جیهان ئومێدیان پێدا هەڵواسیوە و رۆژێک لەڕۆژان وایان دەگرێنێ لەبری فرمێسک خوێن بەچاویاندا بێتە خوارەوە.

دیمه‌ن ئیسماعیل «باوکم تووشى کۆرۆنا بوو بردمان بۆ نه‌خۆشخانه‌، دکتۆره‌که‌ ده‌رزیه‌کى ئه‌کتێمراى بۆ نووسین، له‌برى چاره‌سه‌رى بکات بووه‌ هۆى گیانله‌ده‌ستدانى « محه‌مه‌د ستار واده‌ڵێت. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌رمان و چاره‌سه‌رى زۆر له‌بازاڕو ده‌رمانخانه‌کاندا بڵاو بووه‌وه‌ وه‌ک  چاره‌سه‌رى  په‌تاى کۆرۆنا، یه‌کێک له‌وانه‌ ده‌رزى (tucilizumab) ، به‌ناوى (actemra) بازرگانى پێوه‌ده‌کرێت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێت:» ئه‌و ده‌رزییه‌ زۆر وردو هه‌ستیاره‌و پزیشکى پسپۆڕ ده‌ینووسێت، به‌ڵام هێشتا پزیشکان نه‌یانتوانیوه‌ له‌کاتى گونجاودا به‌کاریبهێنن». ده‌رزى ئه‌کتێمرا، له‌وڵاتى ژاپۆن، ئاسیا دروستده‌کرێت، له‌ڕێگاى ده‌ماره‌وه‌ له‌نه‌خۆش ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و سیستمى به‌رگرى له‌ش و هه‌وکردنى جومگه‌ به‌کارده‌هێندرێت. محه‌مه‌د ستار، ته‌مه‌ن (20) ساڵ کوڕى یه‌کێک له‌و قوربانیانه‌ى توشبووى کۆرۆنایه‌ دانیشتووى گه‌رمیانه‌ بۆ ‌هاوڵاتى وتى :»باوکم نزیکه‌ى بیست رۆژبوو تووشى کۆرۆنا بوو بوو کەتەمەنی (65) ساڵ بوو، نیشانه‌کانى تووشبوونى لێده‌رکه‌وت بردمان بۆ نه‌خۆشخانه‌، دکتۆر ده‌رزى ئه‌کتێمراى بۆ نووسین بیکڕین». هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ته‌کسیه‌ک داواى کردووه‌ له‌سلێمانى بۆیان کڕیووه‌و نرخه‌که‌ى به‌ سێ هه‌زار دۆلار بووه‌. باوکى محه‌مه‌د هیچ نه‌خۆشییه‌کى ترى له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، ته‌نیا کۆرۆناى بوو دواى یه‌ک کاتژمێر له‌به‌کارهێنانى ده‌رزیه‌که‌ گیانى له‌ده‌ستدا به‌پێى وته‌ى کوڕه‌که‌ى. محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ تائێستا سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و پزیشکه‌ تۆمارنه‌کردووه‌ که‌ده‌رزییه‌که‌ى بۆ نووسیوه‌. به‌پێى به‌دواداچوونى  په‌یامنێرى ‌هاوڵاتى ئه‌و ده‌رزییه‌ له‌بازاڕه‌کاندا به‌شێوه‌ى گه‌یاندن کڕین و فرۆشتنى پێوه‌ده‌کرێت. ئەو پزیشکەی ئەو دەرزییەی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نووسیوە بۆ ‌هاوڵاتى دەڵێت: دەرزیی ئەکتێمرا بەشێک لەتووشبووانی چارەسەر کردووە سالار محمد، دکتۆری پسپۆڕی هەناوی، لەنەخۆشخانەی قەڵا لە شاری کەلار کاردەکات، بە‌هاوڵاتى وت: دەرزی ئەکتێمرا بۆ ئەو کەسانە دەنووسین کە گەنجن و تەنگەنەفەس بن و سوود لە پلازما نەبینن،ئەو کەسانەی کە ڕۆمانتیزمیان هەیە بەکاردێت،هەروەها بۆتوش بوانی کۆرۆناش سودی لێدەبینن». هەروەها وتیشی: »لەکاتی حاڵەتە توندەکان ئەم دەرزیە بۆنەخۆش بەکاردێنین لەکاتێک دا هیچ ڕێگاچارەیەکی تر لەبەردەست نەمێنێت نەخۆش سوود لە چارەسەرەکانی تر نابینێت ،هەروەها %70 ی نەخۆش سوود لەم دەرزیە دەبینن» ئەو پیاوەش دوای بەکارهێنانی ئەم دەرزیە مردوە تەمەنی 65 ساڵ بو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى به‌هۆى ده‌رزى ئه‌کتێمرا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ سکاڵایان نه‌کردووه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیس، به‌و هۆیه‌وه‌ هیچ داتایه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ له‌باره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى ده‌رزیه‌که‌وه‌ مردوون. ئومێد مه‌جید ، به‌ڕێوه‌به‌رى  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى که‌لار بۆ ‌هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تائێستا هیچ که‌سێک نه‌هاتووه‌ بۆ لایان سکاڵا له‌سه‌ر  گیانله‌ده‌ستدانى که‌سوکارى بکات به‌هۆى به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه‌وه‌« به‌کارهێنانى ده‌رزییه‌که‌ بڵاوه‌، به‌ڵام هیچ که‌سێک سکاڵاى تۆمار نه‌کردووه‌«. ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» ئه‌م عیلاجانه‌ ده‌چێته‌ قاڵبى بازرگانییه‌وه‌، له‌هه‌ر جێگایه‌ک بفرۆشرێت به‌هه‌ڵه‌ بدرێت به‌خه‌ڵک ئیجرائاتى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت». لوقمان وه‌ردى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م عیلاجانه‌ کردووه‌ که‌ده‌چێته‌ قاڵبى بازرگانییه‌وه‌، له‌هه‌ر جێگایه‌ک بفرۆشرێت به‌هه‌ڵه‌ بدرێت به‌خه‌ڵک ئیجرائاتى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، ئێستاش به‌رده‌وامین له‌به‌دواداچوونى به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه‌«. به‌کارهێنانى ده‌رزى ئه‌کتێمرا زیانه‌کانى بۆ تووشبووانى کۆرۆنا دواى به‌کارهێنانى ده‌رده‌که‌وێت که‌ هه‌ست به‌ له‌رزو تاو سه‌ر سووڕان و سه‌ر ئێشه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى زه‌خت و ئاوسانى پێست ده‌که‌ن، وه‌ک پزیشکانى ده‌رمانساز باسى ده‌که‌ن. د.ئاریان محه‌مه‌د، پزیشکى ده‌رمانساز به‌‌هاوڵاتى وت: »ده‌رزى ئه‌کتێمرا بۆ (ئه‌نتى بۆدى)یه‌ بۆ به‌رگرى له‌ش به‌کاردێت، ناتوانین بڵێین چاره‌سه‌رى ته‌واوى کۆرۆنا ده‌کات، له‌هه‌ندێ وڵات ئه‌و ده‌رزیه‌ سودى هه‌بووه‌ له‌هه‌ندێکیش کاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر نه‌خۆشه‌کان هه‌بووه‌«. هه‌روه‌ها دکتۆر دیارى نیهایه‌ت ، پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى شاره‌زا له‌بوارى چاره‌سه‌رکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا باسى له‌وه‌کرد  ئه‌و که‌سانه‌شى تووشبوى کۆرۆنان چاره‌سه‌رى ڤیتامین دى و ڤیتامین سى و حه‌پى زینک و حه‌پى قورگ ئێشه‌یان پێده‌درێت، وتیشى:» ده‌رزى ئه‌کتێمرا پێویسته‌ پسپۆڕى تایبه‌ت به‌کارى بهێنێت بۆ نه‌خۆش و له‌کاتى زۆر پێویست بینووسێت». وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه‌ ده‌رزى ئه‌کتێمرا له‌ژێر چاودێرى پزیشک به‌کارده‌هێنرێت ، ئه‌گه‌رنا مه‌ترسى زۆر گه‌وره‌ دروستده‌کات بۆ سه‌ر نه‌خۆشه‌که‌و به‌چاره‌سه‌رێکى کیمیایى سه‌یرده‌کرێت. محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» ده‌رزی ئه‌کتێمرا له‌ژێر چاودێرى پزیشک به‌کارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ینا مه‌ترسى زۆر گه‌وره‌ دروستده‌کات بۆسه‌ر نه‌خۆشه‌که‌، چونکه‌ وه‌کو چاره‌سه‌رێکى کیمیایى سه‌یرده‌کرێت». ناوبراو ئه‌وه‌شى روونیکرده‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ ده‌رزییه‌ بۆ که‌سانێک به‌کاردێت کۆئه‌ندامى به‌رگرییان کێشه‌ى بۆ دروست بێت، چونکه‌« به‌کارهێنانى ئه‌و ده‌رزییه‌ زۆر ورده‌، ته‌نیا دکتۆرى پسپۆڕى هه‌ناو، کۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ ئه‌وانه‌ى له‌په‌تازانیدا  شاره‌زان ده‌توانن بینووسن بۆ نه‌خۆش نه‌ک پزیشکى دیکه‌«. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌« راسته‌ ئه‌م ده‌رزییه‌ سوودى هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا پزیشکه‌کان نه‌یانتوانیوه‌ ده‌رزى ئه‌کتێمرا له‌کاتى گونجاودا به‌کاربهێنن». هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه‌ که‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ تووشبوانى کۆرۆنا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ کراوه‌ بریتین له‌(ده‌رمانى کۆئه‌ندامى به‌رگرى، ڤیتامینه‌کان، نزمبوونه‌وه‌ى تا، دژه‌ هه‌وکردن، ئازارشکێن) زیاتر به‌کارده‌هێنرێن.

‌هاوڵاتى دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکه‌ له‌نووسراوێكدا كه‌ بۆ ئۆرگانه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆی ناردووه‌و وێنه‌یه‌كی دهست هاوڵاتی كه‌وتووه‌، تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بۆ دۆخی كورد لەئاستی ناوخۆو هه‌رێمایه‌تی دەخاته‌ڕوو، له‌و هه‌ڵسه‌نگانە‌دا داوای پێكهێناننی ‘’به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ’’  دژی توركیا دەكات. له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا كه‌جه‌كه‌ پێیوایه‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه‌ بكاته‌ قوربانی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران و ده‌یه‌وێت توركیا له‌ئێران و روسیا دووربخاته‌وه‌و لەوڵاتانی عه‌ره‌بی نزیك بكاته‌وه‌و باجی ئه‌مه‌ش به‌ په‌كه‌كه‌ بدات.   كه‌جەکە ده‌ڵێت هێشتا دیارنیه‌ كه‌عێراق تاچه‌ندێك پاڵپشتی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌ ده‌كات   كه‌جه‌كه‌ له‌و نووسراوه‌دا  كه‌ به‌ناونیشانی ‘’ هەڵسەنگاندنی دۆخەكه‌’’ ئاماده‌ی كردووه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌، ئەمه‌ریكاو عێراقیش به‌شێكن له‌و هەوڵه‌، عێراق به‌هۆی لاوازییه‌وە هه‌ندێك فشاری توركیای قبوڵ كردووه و بێده‌نگه‌‌، به‌ڵام كه‌جەکە ده‌ڵێت هێشتا دیارنیه‌ كه‌عێراق تاچه‌ندێك پاڵپشتی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌ ده‌كات. كه‌جه‌كه‌ هه‌روه‌ها پێیوایه‌ ئه‌و پلانه‌ به‌ته‌نیا دژی په‌كه‌كه‌ نیه‌، به‌ڵكو پێیوایه‌ پلانه‌كه‌ دژی هەموو كورده‌، هه‌روه‌ها پێیوایه‌ په‌كه‌كه‌ خاوه‌نی ئه‌زموونه‌و ده‌توانێت به‌رگری له‌مانه‌وەی‌ خۆی بكات، به‌ڵام داوای به‌رەیه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ ده‌كات دژی توركیا. پارتی (١٢) هه‌زار كه‌سی له‌ كه‌مپی مه‌خموور گه‌مارۆداوه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌ به‌ڕه‌خنه‌گرتن له‌پارتی ده‌ستپێده‌كات و تۆمه‌تباری ده‌كات بەگەمارۆدانی (12) هه‌زار كه‌س له‌كه‌مپی رۆسته‌م جودی كه تایبه‌ته‌ به‌كوردانی باكوری كوردستان له‌ نزیك مه‌خموور.  هه‌روه‌ها پارتی تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو هاوكارییه‌كی مرۆیی و ته‌ندروستی.   دەوڵەتی تورک ئەوەی بەدەستی داعش نەیتوانی ئەنجامیبدات، خۆی دەیکات. لەلایەکی ترەوە هێرشی سەر مەدەنیەکانی مەخموور  بەواتای هێرشی بەرانبەر هەموو گەلی کورد دێت   له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا هاتووه‌ ‘’دەوڵەتی تورک، ١٥ی تەمموز کوردانی ئێزدی قوڕبانیانی دەستی داعش و هاوڵاتییە مەدەنییەکانی مەخموور کە بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی تورکەوە هەڵهاتوون بۆردومان کرد.  کاتێک ئێزدییەکان لە بەرانبەر هێرشی دڕندەی داعش بەتەنها مانەوە، یەپەگە و پەکەکە رێگرییان لەکۆمەڵکوژی ئیزدییەکان کر و بەسەر داعشدا سەرکەوتن. ئەمڕۆش دەوڵەتی تورک ئەوەی بەدەستی داعش نەیتوانی ئەنجامیبدات، خۆی دەیکات. لەلایەکی ترەوە هێرشی سەر مەدەنیەکانی مەخموور  بەواتای هێرشی بەرانبەر هەموو گەلی کورد دێت’’.   لەبەرانبەر هێرشەکان بەرپرسانی عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی پێویستیان دەرنەبڕیوەو تورکەکان بەم هۆیەوە دەرفەتیان بینی و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستی بەهێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی حەفتانینی باشووری کوردستان کرد.  حکومەتی عێراق دوای (١٥)  رۆژ، هێزەکانی پاراستنی سنوری بۆ دەرکارێ و باتوڤا نارد کە زۆربەیان پێشمەرگەی نزیک لە پەدەکەن.   هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه‌ ‘’پێویستە ئەمەش لەبیرنەکرێت کە (12) هەزار کەسی مەدەنی ساڵێکە لەژێر گەمارۆی پەدەکەدان.  هەموو پێویستییەکی سەرەتایی و خزمەتی تەندروستی بۆ گەلی مەخموور قەدەغەکراون،  بەهۆی ئەم گەمارۆیە بەدەیان نەخۆش ناتوانن سەردانی پزیشک بکەن و پێویستی دەرمان دابین بکەن.  دەبێت سەرنجی ئەوە بدرێت کەهەم شەنگال و هەم مەخموور لەناو خاکی عێراقدان.  لەبەرانبەر هێرشەکان بەرپرسانی عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستی پێویستیان دەرنەبڕیوەو تورکەکان بەم هۆیەوە دەرفەتیان بینی و ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستی بەهێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی حەفتانینی باشووری کوردستان کرد.  حکومەتی عێراق دوای (١٥)  رۆژ، هێزەکانی پاراستنی سنوری بۆ دەرکارێ و باتوڤا نارد کە زۆربەیان پێشمەرگەی نزیک لە پەدەکەن.  دوای ئەوەی ژمارەیەک حزبی کوردی رایانگەیاند بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بەر گەلەکەمان دەکەوێت و پێویستە حکومەتی عێراق دەستوەردان بکات، دواتر ئەم هەنگاوە نراو ئەم هەڵوێستەش بەهێزبوو.   بێدەنگی لایەنە کوردییەکانیش وایکردووە کەدەوڵەتی تورک لەڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە لە هەندێک هەرێمی باشوور و رۆژئاوای کوردستان خۆی جێگیر بکات و دواتر داگیرکاری خۆی لە باشوورو رۆژئاوا فراوانتر بکات   توركیا داگیركاری خۆی له‌باشورو رۆژئاوا فراوانتر ده‌كات به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌؛ هەندێک زانیاری هەیە کە بەرلەهێرشەکانی توركیا بۆسه‌ر باشووری كوردستان، ‘’دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەمریکا چاوپێکەوتنی کردووەو رێککەوتنی لەسەرکراوە.  ئەمریکا دەوڵەتی تورک لەپێناو بەرژەوەندیەکانی بەکاردەهێنێت کە تورکیاش رۆژئاواو باشووری کوردستان لەسەر ئاسایشی خۆی وەک مەترسی دەبینێت و ئەم هاوکارییەش زەمینەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری خۆشدەکات و پشتگیریی لێدەکات’’ . له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا هاتووه‌ ‘’سیاسەتی دەوڵەتی تورک، ئەمریکا و عێراق و بێدەنگی لایەنە کوردییەکانیش وایکردووە کەدەوڵەتی تورک لەڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە لە هەندێک هەرێمی باشوور و رۆژئاوای کوردستان خۆی جێگیر بکات و دواتر داگیرکاری خۆی لە باشوورو رۆژئاوا فراوانتر بکات.  بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی رۆژئاواو باشووری کوردستان، دەیەوێت سیاسەتەکانی بەسەر عێراق و سوریاش بسەپێنێت’’ . له‌به‌شێكی تری هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا سه‌باره‌ت بەئامانجه‌كانی توركیا ده‌ڵێت: ‘’ئامانجێکی تری ئەوەیە کە لەنێوان باکوور، باشوور و رۆژئاوادا هەندێک هەرێمی بێ کورد دروست بکات، دواتر مورتەزەقەی لێ دابنێت. ئەمەش ئاشکرای دەکات کەهێرشەکان بەتەنها لەدژی پەکەکە نین، بەڵکو لەدژی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد، سیاسەتی کورد، خاکی کورد، یەکێتی گەلی کورد، ئابوری کوردو هەبوونی کوردە.  پێویستە هێرشەکان بەم جۆرە ببینرێن و گەلی کورد بەم پێیە بجووڵێتەوە’’.   ‘’دیارە ئەمریکا دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات بۆ ئەوەی لەبەردەم سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی نەبێتە ئاستەنگ.  ئەمریکا پێشتر سیاسەتێکی بەم شێوەیەی بەرانبەر بزوتنەوەی فەڵەستین بەکارهێنا.  خۆی ماوەیەکی زۆرە لەبەرانبەر پەکەکە سیاسەتێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات   ئه‌مریكا به‌هۆی ئێرانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر توركیا بێده‌نگه‌ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا بۆ بارودۆخی كورد لەناوچه‌كه‌و سیاسه‌تی زلهێزه‌كاندا هاتووه‌ ‘’وادیارە کە تائەمریکا لەبەرانبەر ئێران ئەنجامێک بەدەستنەهێنێت، پشتگیرییەکانی بۆ دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامی پێدەدات.  دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەش سوود لەم سیاسەتە وەردەگرن و هەوڵدەدات پەکەکە لەناوببات.  سیاسەتی دەوڵەتی تورک لەناوخۆو دەرەوەدا لەسەر بناغەی لەناوبردنی گەلی کوردە’’ . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’ئەمریکا پەکەکە لەبەرانبەر سیاسەتەکانی وەک ئاستەنگ دەبینێت و دەوڵەتی تورک بەکاردەهێنێت و دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات و پشتگیریی لە دەوڵەتی تورک دەکات. بەم شێوەیە دەیەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ روسیا لاواز بکات و لێی دووربکات. دەبینرێت کە لەم دواییانەدا تورکیا بەرەو سیاسەتەکانی ئەمریکا هەنگاو دەنێت و پەیوەندییەکانی پتەوتر دەکات.  هەڵوێستی خۆسەری پەکەکە، تێکۆشان و سیاسەتەکەشی لەبەرانبەر سیاسەتی زلهێزەکان لە ناوچەکە ئاستەنگێکی گەورەیە’’. كه‌جه‌كه‌ ده‌ڵێت ‘’دیارە ئەمریکا دەیەوێت پەکەکە لاواز بکات بۆ ئەوەی لەبەردەم سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی نەبێتە ئاستەنگ.  ئەمریکا پێشتر سیاسەتێکی بەم شێوەیەی بەرانبەر بزوتنەوەی فەڵەستین بەکارهێنا.  خۆی ماوەیەکی زۆرە لەبەرانبەر پەکەکە سیاسەتێکی بەو شێوەیە بەڕێوەدەبات. بەڵام ئەو شتەی کە توانییان لەیاسر عەرەفاتی بەدەستبهێنن، نەیانتوانی لە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی بەدەستبهێنن.  ئێستاش پلانێکی تریان داڕشتووە. دەیانەوێت ئەو هێزەی کە پەکەکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوڵقاندوویەتی نەک بەتەواوی لەناوی ببەن، بەڵکو لاوازی بکەن و بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن’’. به‌بۆچوونی كه‌جه‌كه‌؛ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران و روسیا لاوازبكات و له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه‌ به‌هێزی بكات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ توركیا لەناكۆكیدایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له‌لیبیا.   هەموو ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکە سیاسەت دەکەن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەوڵدەدەن، هێزی سیاسەتی پەکەکە دەبینن.  لەلایەک دەیانەوێت بێکاریگەری بکەن و لەلایەکیش دەیانەوێت بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن.  لەسەر هەبوونی پەکەکە نەک تەنها لەبەرانبەر تورکیا، بەڵکو لەبەرانبەر عێراق، سوریا و ئیران و هێزە سیاسیەکانی تری کوردیش سیاسەت دەکەن   له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه‌ ‘’ئەمریکا بۆئەوەی سیاسەتەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەببات، لاوازکردنی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران و روسیا بەگرنگ دەبینێت.  دەیەوێت بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی تورک و عەرەب بۆ بەشێک لە سیاسەتەکانی بەکاربهێنێت.  بەم شێوەیە لەجەنگی سێیەمی جیهانیدا دەیەوێت ئاڵۆزییەکانی نێوان تورک و عەرەب نەهێڵێت و ئاستەنگەکانی بەردەم سیاسەتەکانی بڕەوێنێتەوە’’. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’هەموو ئەو هێزانەی کە لە ناوچەکە سیاسەت دەکەن و بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەوڵدەدەن، هێزی سیاسەتی پەکەکە دەبینن.  لەلایەک دەیانەوێت بێکاریگەری بکەن و لەلایەکیش دەیانەوێت بۆ خزمەتی خۆیان بەکاریبهێنن.  لەسەر هەبوونی پەکەکە نەک تەنها لەبەرانبەر تورکیا، بەڵکو لەبەرانبەر عێراق، سوریا و ئیران و هێزە سیاسیەکانی تری کوردیش سیاسەت دەکەن.  ئەمریکا بۆئەوەی سیاسەتەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ بکات بەتایبەتی دەیەوێت عێراق و تورکیا گەرەنتی بکات و بەتەواوی کۆنتڕۆڵیان بکات.  ئامانجێکی ئەو ئاگربەستەی کە ئەمریکا دەیەوێت رابگەیەنرێت ئەوەیە کە لە تورکیاو عێراق بەئاسانی سیاسەتەکانی بەڕێوەببات’’. ‘’ئەمریکا نایەوێت لەسوریا لەدژی روسیا شەڕ بکات… روسیاش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ كورد به‌هێز بكات’’ كه‌چه‌كه‌ پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر بەوردی سەرنج بدرێتە سیاسەتی ئەمریکاو روسیا لەسوریا؛ ‘’ئەمریکا نایەوێت لە سوریا لەدژی روسیا شەڕ بکات.  هەبوونی خۆی وەک فشارێک لەسەر روسیا و رژێم بەکاردەهێنێت.  بەڵام بۆ دیزاینکردن و بەدەستهێنانی دەستکەوت لەسوریا، دەوڵەتی تورک، هەندێک ‌هێزی کوردی و چەتەکان بەکاردەهێنێت’’ . هه‌روه‌ها ده‌لێت ‘’روسیاش بێ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکا بکەوێتە ناو شەڕەوە، دەیەوێت لەسوریا کاریگەریەکانی زیاد بکات.  لەگەڵ ئەوەی کە ئاشکرایە لەگەڵ رژێم لەهاوکاریدایە، بەڵام دەیەوێت بەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ  کورد، خۆی بەهێزتر بکات.  ئەگەر سیاسەتێکی بەم شێوەیە بەڕێوەببات، دیارە کە پێگەکەی لە ئەمریکا بەهێزتر دەبێت.  بەڵام کاتێک دەتوانێت ئەوە بکات کە کوردو رژێمی سوریا بگەنە رێککەوتن کە ئەویش دەزانێت کورد سیاسەتی پێشووی شۆڤێنی رژێم قبوڵ ناکات.  لەبەرئەوەی رژێمیش سوورە لەسەر سیاسەتەکانی پێشووی ناتوانرێت هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنرێت’’. هەرچەندە ناکۆکی بەرژەوەندی لەنێوان روسیاو ئەمریکادا هەیە، بەڵام كه‌جه‌كه‌ پێیوایه‌ ‘’نابێت چاوەڕێی ئەوە بکرێت کەوەک شەڕی سارد شەڕێک لەنێوان ئەو دوو زلهێزەدا رووبدات.  ئەمریکا هەندێک هێز بەکاردەهێنێت بۆئەوەی رێگری لەڕوسیا بکات.  دەبێت چاوەڕێ ئەوە نەکرێت کەڕووبەڕوو هەردوولا لەدژی یەکتری کاربکەن کە بەپێچەوانەوە لەشەڕی سارددا روویدا’’.   لەبناغەدا هەندێک لایەنی کوردی کە لەدژی هێرشی داگیرکەری نین، بەڕاگەیەنراوەکانیان کە هێرشی داگیرکەری حەفتانین زیان بەگەل دەگەیەنێت، وا پیشانی دەدەن کە لەدژی هێرشی داگیرکەرین.  هەتا بانگەشەیەکی واش دەکەن کەخۆیان لەدژی داگیرکەرین بەڵام عێراق بێدەنگە و هەڵویستی نییە.  بەم شێوەیە هەوڵدەدەن کە هەڵوێست و تۆڕەیی گەل دابمرکێننەوە و هەمیش بەرەیەک دروستبکەن کە پێیان وابێ پێویستە پەکەکە لەهەرێمەکە بچێتە دەرەوە   ئه‌مریكاو توركیا پلانی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام نازانرێت عێراق قبوڵی ده‌كات یان نا’’ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه‌ ‘’ئەو بانگەشەیەی دەوڵەتی تورک کەدەڵێت، بەهۆی پەکەکەوە هێرش دەکات، لەناو گەلی کورددا بەڕاست نابینرێت و بۆیەش پەکەکە زیاتر ئەرێنی دەبینرێت.  لەبناغەدا هەندێک لایەنی کوردی کە لەدژی هێرشی داگیرکەری نین، بەڕاگەیەنراوەکانیان کە هێرشی داگیرکەری حەفتانین زیان بەگەل دەگەیەنێت، وا پیشانی دەدەن کە لەدژی هێرشی داگیرکەرین.  هەتا بانگەشەیەکی واش دەکەن کەخۆیان لەدژی داگیرکەرین بەڵام عێراق بێدەنگە و هەڵویستی نییە.  بەم شێوەیە هەوڵدەدەن کە هەڵوێست و تۆڕەیی گەل دابمرکێننەوە و هەمیش بەرەیەک دروستبکەن کە پێیان وابێ پێویستە پەکەکە لەهەرێمەکە بچێتە دەرەوە’’. كه‌جه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر بۆچوونی خۆی روونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت ‘’ئاشکرایە کەعێراق لاوازە، ئەگەری هەیە هەندێک سەپاندنەکانی دەوڵەتی تورک قبوڵ بکات.  بەڵام ئایا پلانی لەناوبردنی پەکەکە بە گشتی قبوڵ دەکات یان نا، نازانرێت.  هەرچەندە ئەمریکاو عێراق لەناو ئەم پلانەدان بەڵام ئاستی داواکاری دەوڵەتی تورک، لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەو دوو دەوڵەتەدا یەکناگرن.  ئەگەری هەیە لەسەر پلانەکە رێککەوتبن ،بەڵام کاتێک دۆخەکە گەیشتە پراکتیزەکردنی پلانەکە، هەمان ئامانج بەدەستناهێنرێت’’. هه‌روه‌ها كه‌جه‌كه‌ ده‌ڵێت ‘’لە لایەکی ترەوە ئەو رێککەوتنە وابەستەی ئەو تێکۆشانەیە کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین و ئەو هەڵوێستە کۆمەڵایەتیەیە کە لەئەنجامیدا دروستدەبێت.  ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت، ئەگەری هەیە درز لەنێوانیاندا دروست ببێت.  بە پێچەوانەوە بەهۆی پشتگیریی ئەمریکاوە، دەوڵەتی تورک تەئکید لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکە دەکاتەوە’’. كورد كاره‌كته‌رێكی گرنگه‌ له‌ململانێی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كه‌جه‌كه‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ‘’ئەمریکا، دەیەوێت ئێران بەتەواوی گەمارۆ بدات، فشاری لەسەر دروستبکات و هەموو لایەنەکان لەدژی ئێران رێکبخات.  دەیەوێت سیاسەتێکی دەمدرێژ لەسەر ئێران بەڕێوەببات و ئەنجام بەدەستبهێنێت.  بەم شێوەیە دەیەوێت هەژموونی ئێران لەعێراق لاواز بکات، ئەو هێزانەی کە لەبەردەم خۆی وەک ئاستەنگ دەبینێت لاواز بکات و عێراق لەدژی ئێران بەکاربهێنێت.  لەسیاسەتەکانی بەرانبەر ئیراندا کوردیش ئەکتەرێکی گرنگە’’.   دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردەو پەکەکەش شانازی هەموو کوردێکە، کاتێک دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، بۆ داهاتووی خۆی گەرەنتی بکات، هێرش دەکاتە سەر پەکەکە  بۆئەوەی گەلی کوردو لایەنەکان لەمە باش تێبگەن، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەببرێت   ‘’په‌كه‌كه‌ له‌ناو بچێت، هێزه‌ كوردییه‌كانی تریش له‌ناوده‌چن… پێویسته‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور بپارێزرێت’’. كه‌جه‌كه‌ ده‌ڵێت ‘’دەبێت بزانرێت لەدژی رەوایەتیدان بەهێرش و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک پێویستی بەهەڵوێستێکی وڵاتپارێزی و پاراستنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان هەیە.’’ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ‘’لەکەسایەتی پەکەکەدا هەموو گەلی کوردی کردووەتە ئامانج و بەو تێگەیشتنەی کە ئەگەر پەکەکە لەناوبچێت، هەموو هێزەکانی تر بەئاسانی لەناودەچن، دەجووڵێتەوە.  بەوهۆیەوە گرنگە گەلی باشوور، رۆشنبیرو چینی وڵاتپارێز لەدژی ئەم داگیرکاریە هێزیان یەکبخەن و لەبەرانبەری بوەستنەوە.  ئامانجی دەوڵەتی تورک بەتەنها پەکەکە نییە، دەیەوێت باشووری کوردستان داگیربکات’’ . هه‌روه‌ها زیاتر ده‌ڵێت ‘’پەکەکە لەدژی داگیرکردنی باشوور لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە وەستاوەتەوە و لەبەرئەوەی لەهەموو جێگایەک مافی کورد دەپارێزێت و کورد لەقڕکردن دەپارێزێت، بووەتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک.  دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردەو پەکەکەش شانازی هەموو کوردێکە، کاتێک دەوڵەتی تورک شەڕ دەکات، بۆ داهاتووی خۆی گەرەنتی بکات، هێرش دەکاتە سەر پەکەکە  بۆئەوەی گەلی کوردو لایەنەکان لەمە باش تێبگەن، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەببرێت’’. توركیا پێویستی به‌سیاسیه‌كانی باشووره‌ بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر قه‌ندیل كه‌جه‌كه‌ پێیوایه‌ توركیا له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی هاوكاریی هه‌واڵگری له‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان، هێرش بكاته‌سه‌ر قه‌ندیل نه‌ك له‌ڕێگه‌ی لەشكركێشی سه‌ربازییه‌وه‌، ده‌شڵێت ئه‌و شه‌ڕه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌وڵی توركیایه‌ بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت ئه‌و شه‌ره‌ به‌كاربهێنێت له‌قه‌یرانه‌ ناوخۆییه‌كانی توركیادا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی. له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت ‘’هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەردەوامە.  قەیرانی ناوخۆو سیاسەتەکانی دەرەوەی پێویستی بەم شەڕەیە.  بەهێرش و داگیرکاری، نەتەوپەرستی، شۆڤێنیزم و فاشیزیم بەهێزدەکات.  بەم شێوەیە لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە.  ئەمەش لەسەردوژمنایەتیکردنی کورد بەڕێوەدەبات.  لەبەرئەوەش درێژە بەهێرش و داگیرکەری دەدات.  دەوڵەتی تورک لەشەڕدا پشت بە تەکنیک دەبەستێت.  بۆیە زۆر پێویستی بەسەرباز نییە.  باشترین تەکنیکی پێشکەوتووی لەبەردەستە  بۆ ئەوەی هێرشەکانی تا قەندیل بەردەوامی پێبدات، پێویستی بە هاوکاری سیاسیەکانی باشوورە.’’ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستیان جددی بوو دژی داگیركارییه‌كانی توركیا كه‌جه‌كه‌ پێیوایه‌ لەڕووی سیاسییەوە هەڵوێستی جددی وڵاتانی عەرەبی لەدژی داگیرکەری بینرا.  پێشیوایه‌ جگه‌ له‌وڵاتانی عه‌ره‌به‌ی، لەبناغەدا زۆر وڵاتی جیهان و هێزی سیاسی لەدژی ئەم داگیرکەریەن. كه‌جه‌كه‌ ده‌شڵێت ‘’بۆیە هێرشێکی رەواو یاسایی نییە و ناتوانێت لەبەرانبەر گەلانی جیهان هێرشەکانی بپارێزێت و هیچ پشتگیرییەکیش بۆ هێرشەکانی بەدەستناهێنێت.  ئەگەر بەباشی هەڵسەنگاندنی بۆبکرێت، لەسەر بناغەی ئاڤانتاژێکی بەهێزی سیاسی تێکۆشانێکی بەهێزی گەریلا ئەنجامدەدرێت و ئەنجامێکی باش بەدەستدەهێنرێت’’ .   ‘’هەرچەندێک تاکتیک و دەرفەتی دەوڵەتی تورک هەبێت، بەڵام بەدەرفەتی سیاسی و ئەزموونی گەریلا دەتوانێت سەرکەوتنێکی بەم شێوەیە بەدەستبهێنرێت.  پێویستی ئەم قۆناغە بەمتمانەو بڕیارێکی بەم شێوەیە هەیە’’ كه‌ مه‌به‌ست لێی بەرەیەکی گەورەی شەڕه‌ دژی توركیا   ده‌بێت به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی شه‌ڕ دژی توركیا به‌رێوه‌ببرێت كه‌جه‌كه‌ هه‌روه‌ها پێیوایه‌ ‘’لەڕووی سەربازییشەوە، فراوانبوون و بڵاوبوونی هێرشی سەربازیی تورک دەرفەتێکی گەورە بۆ هێزە ئازادیخوازەکان دەخوڵقێنێت.  ئەم هێرشە داگیرکەریە، بۆ تەڤگەری ئازادی سەرکەوتنی سەربازیی فەراهەم دەکات.  لەبەرئەوەی ئەم هێرشە لەباکوور و باشوور پێکەوە بەڕێوەدەبرێت، دەرفەتێکی خوڵقاندووە کە لەدژی دەوڵەتی تورک بەرەیەکی گەورەی شەڕ بەرێوەببرێت.’’ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ ‘’دەوڵەتی تورک خاوەنی پێگەیەکی وەک شەڕی سارد نییە.  راست نییە کە پەیوەندیەکانیشی وەک قۆناغی شەڕی سارد ببینرێت.  لەقۆناغی شەڕی سارددا، دەوڵەتی تورک خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو.  لەئیستادا هەڵسەنگاندنی ‹پێگەی تورکیا وەک ئەو قۆناغە قۆناغی شه‌ڕی سارد ‹ ، دەمانخاتە ناو هەڵەوە’’. كه‌جه‌كه‌ پێیوایه ‌ ‘’هەرچەندێک تاکتیک و دەرفەتی دەوڵەتی تورک هەبێت، بەڵام بەدەرفەتی سیاسی و ئەزموونی گەریلا دەتوانێت سەرکەوتنێکی بەم شێوەیە بەدەستبهێنرێت.  پێویستی ئەم قۆناغە بەمتمانەو بڕیارێکی بەم شێوەیە هەیە’’ كه‌ مه‌به‌ست لێی بەرەیەکی گەورەی شەڕه‌ دژی توركیا

ئارێز خالید تورکیا له‌هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه‌ له‌هه‌وڵدابووه‌ سه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ وڵاته‌که‌ى فراوانتر بکات و به‌نداوى ئه‌لیسۆ ئامانجه‌ پڕ سه‌رکێشییه‌که‌ى جێبه‌جێکرد که‌ بووه‌ته‌هۆى له‌ناوبردنى شوێنه‌ مێژووییه‌کانى کوردو که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى فورات له‌عێراقدا. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواى پلانێکى چه‌ند ساڵه‌ى بۆ دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ سه‌ره‌ڕاى فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ناوخۆییه‌کان ده‌ستى به‌جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که‌ کردووه‌و قۆناغى یه‌که‌مى ته‌واوکردووه‌و به‌نداوه‌که‌ش بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى عێراق و له‌ناوچوونى شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌کانى باکورى کوردستان جێگاى مه‌ترسییه‌. به‌نداوى ئه‌لیسۆ یه‌کێکه‌ له‌و (22) به‌نداوه‌ى که‌ له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى گاپى تورکیا له‌ناوه‌ڕاستى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو بڕیارى دروستکردنى درا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وکات به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییه‌ ناوخۆیى و ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه‌ نه‌توانرا ده‌ست به‌دروستکردنى بکرێت، به‌ڵام ساڵى 2006 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌ئه‌وکات سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا بوو پرۆژه‌یکه‌ى خسته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌، به‌ڵام ساڵى 2008 کۆمپانیا بیانییه‌کان که‌ڕاسپێردرابوون بۆ دروستکردنى به‌نداوه‌که‌ به‌هۆى فشارى هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچه‌یه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌ستیان له‌جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که‌ هه‌ڵگرت و تورکیاش داواى له‌کۆمپانیا ناوخۆییه‌کانى وڵاته‌که‌ى کرد که‌پرۆژه‌که‌ جێبه‌جێبکه‌ن. ورده‌کارى به‌نداوه‌که‌ ئه‌م به‌نداوه‌ له‌سه‌ر رووبارى دیجله‌و نزیک گوندى ئه‌لیسۆ به‌درێژایى پارێزگاى ماردین و شڕناخ درێژ ده‌بێته‌وه‌و مه‌به‌ست له‌دروستکردنیشى کۆکردنه‌وه‌ى ئاوه‌ له‌زستاندا تا بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به‌کاریبهێنن، که‌ به‌ ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که‌ نزیکه‌ى هه‌شت هه‌زار مێگاوات کاره‌با که‌ده‌کاته‌ له‌سه‌دا 20% کاره‌باى تورکیا زیادده‌کات. هه‌روه‌ها ساڵانه‌ بڕى دوو ملیار دۆلار بۆ ئابوورى تورکیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و نزیکه‌ى دوو ملیۆن هێکتار زه‌ویش له‌ نۆ پارێزگاى تورکیا به‌راو ده‌بن که‌ده‌کاته‌ له‌سه‌دا 10%ی خاکى تورکیا. ئه‌م به‌نداوه‌ ده‌که‌وێته‌ باشورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ و نزیکه‌ى (12) ملیار دۆلار بۆ ته‌واوکردنى ته‌رخانکراوه‌، به‌رزییه‌که‌ى (135) مه‌تر و درێژییه‌که‌ى هه‌زار و (820) مه‌تره‌، قه‌باره‌ى به‌نداوه‌که‌ (43) ملیۆن و (800) هه‌زار مه‌تره‌سێجایه‌و تواناى گلدانه‌وه‌ى (10) ملیارو (410) ملیۆن مه‌تره‌ سێجا ئاوى هه‌یه‌. مه‌ترسییه‌کانى ته‌واوبوونى به‌نداوى ئه‌لیسۆ: به‌وته‌ى وه‌زیرى پێشووى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق، به‌ته‌واوکردنى ئه‌م به‌نداوه‌ رێژه‌ى نزیکه‌ى ٦٠%ى ئاوى عێراق و رووبارى دیجله‌ که‌مده‌کات و به‌مه‌ش عێراق تووشى قه‌یرانى که‌مئاوى ده‌بێت و زیانێکى گه‌وره‌ش به‌ر سامانى ئاوى عێراق ده‌که‌وێت، که‌ دوور نییه‌ ئه‌مه‌ش ببێته‌ ده‌ستپێکی جه‌نگى ئاویى نێوان عێراق و تورکیا. به‌پێى به‌دواداچوونێکى ماڵپه‌ڕى بى بى سى و ۆته‌ر تێکنۆلۆجى که‌گرنگى به‌پرۆژه‌ ستراتیجییه‌کانى بوارى ئاو ده‌دات، به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که‌و به‌هۆى ئاوى به‌نداوه‌که‌ نزیکه‌ى (300) ناوچه‌ى شوێنه‌وارى مێژوویى ژێرئاو ده‌که‌ون و ده‌ریاچه‌یه‌کیش به‌درێژایى (176) کیلۆمه‌تر دروستده‌بێت‌.  هه‌روه‌ها شارۆچکه‌ى حه‌سه‌نکێف که‌ (93) کیلۆمه‌تر له‌به‌نداوه‌که‌وه‌ دووره‌،  به‌ته‌واوى و به‌قوڵایى (60) مه‌تر ژێرئاو ده‌که‌وێت، که‌ته‌مه‌نى ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ نزیکه‌ى (18) هه‌زار ساڵه‌، به‌مه‌ش واپێشبینی ده‌کرێت نزیکه‌ى (70) هه‌زار که‌س به‌هۆى بوونى مه‌ترسیى له‌سه‌ر ژیانیان ناوچه‌کانى خۆیان جێبهێڵن و ئاواره‌ بن، به‌کۆى گشتى وا پێشبینیده‌کرێت ژماره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى زیانیان به‌رده‌که‌وێت به‌هۆى دروستبوونى به‌نداوه‌که‌وه‌ نزیک بێته‌وه‌ له‌ (200) ناوچه‌ى نیشته‌جێبوون و شوێنه‌وارى و گه‌شتیاری. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، شوێنى نیشته‌جێبوون و کارگه‌و کۆمه‌ڵگه‌ نیشته‌جێیه‌کانى باشورى عێراق که‌ به‌درێژایى هه‌زار میل ده‌که‌ونه‌ سه‌ر رۆخى رووبارى دیجله‌ تووشى مه‌ترسى جۆراوجۆرر ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى نێوان رووبارى دیجله‌و فورات به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌که‌، به‌ته‌واوى دیارنامێنن و ژێرئاو ده‌که‌ون. له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌کانى ئه‌م به‌نداوه‌شدا، چالاکوانانى مه‌ده‌نى و مافى مرۆڤى کورد له‌باکورى کوردستان رایانگه‌یاند ئه‌و پرۆژه‌یه‌ گه‌وره‌ترین زیان به‌ناوچه‌ کوردییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاو ده‌بێته‌هۆى دروستبوونى لافاوو له‌ئه‌نجامدا شارۆچکه‌ى حه‌سه‌ن کێف ژێر ئاو ده‌که‌وێت و بۆچوونیان وایه‌ دروستکردنى ئه‌و به‌نداوه‌ بۆ دژایه‌تیکردنى ئه‌وانه‌، چونکه‌ سه‌رچاوه‌ى مێژوویى کورده‌کان له‌ناوده‌بات، له‌هه‌مانکاتدا ژماره‌یه‌کى زۆر گوندو هاوڵاتى کوردیش که‌ له‌و ناوچانه‌ ده‌ژین، ناوچه‌کانیان چۆڵده‌که‌ن به‌هۆى مه‌ترسیى به‌نداوه‌که‌وه‌. له‌ساڵى 1987 ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق رێککه‌وتنێکى کاتییان کرد بۆ دابه‌شکردنى ئاوى فورات، به‌شێوه‌یه‌ک تورکیا له‌هه‌موو چرکه‌یه‌کدا (500) مه‌تر چوارگۆشه‌ ئاو بۆ سوریا بنێرێت و سوریاش  له‌سه‌دا 58%ی ئه‌و بڕه‌ بدات به‌عێراق، دیاره‌ ئه‌وه‌ش به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان دیمه‌شق و به‌غداد بووه‌ له‌ساڵى نه‌وه‌کاندا. ماڵپه‌ڕى بى بى سى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکردووه‌ ئه‌م به‌نداوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى پێگه‌یشتنى ئاستى ئاوى رووبارى دیجله‌ ده‌بێت، له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر پێگه‌یشتنى ئاستى ئاو بۆ سوریاش ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ ئه‌نقه‌ره‌، دیمه‌شقى ئاگادار کردبێته‌وه‌ له‌که‌مکردنه‌وه‌ى ناردنى ئاو.  هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى ساڵى رابردوه‌وه‌ تورکیا هه‌موو چرکه‌یه‌ک (200) هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ى بۆ سوریا ناردووه‌، که‌ ئه‌م بڕه‌ش هێشتا (300) هه‌زارى له‌ڕێککه‌وتنى ناردنى ئاوى رووبارى دیجله‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ بۆ سوریا که‌متره‌، ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاڤا کاره‌باى ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى که‌مبکاته‌وه‌ که‌ له‌سه‌دا 23%ى رووبه‌رى سوریایه‌و ئه‌و کاره‌بایه‌ى دابینیشى ده‌که‌ن ته‌نیا بۆ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیانه‌و بۆ دیمه‌شق و ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى سوریا نین. ماڵپه‌ڕى ۆته‌ر تێکنۆلۆجیش باسى له‌وه‌ کردووه‌، گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه‌ جارێکى دیکه‌ ده‌بێته‌وه‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى کێشه‌ى ئابوورى دیکه‌ له‌ناوچه‌که‌داو دواتریش ده‌بێته‌ به‌شێک له‌و کێشه‌و گرفته‌ ئابورییانه‌ى ئێستا له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه‌ به‌که‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى زیاتر له‌سێ مه‌ترى به‌نداوه‌که‌ رێژه‌ى پیسبوون زیاد ده‌کات. پرۆژه‌ى به‌نداوى ئه‌لیسۆ، پرۆژه‌یه‌کى کاتییه‌و ته‌مه‌نى خه‌مڵێندراوى پڕۆژه‌که‌ نزیکه‌ى (60) ساڵه‌و دواتر ده‌بێت بڕوخێندرێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت که‌ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ که‌ته‌مه‌نیان نزیک ده‌بێت له‌ (20) هه‌زار ساڵ له‌ناوده‌چن.

شاناز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌مرۆ کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات به‌ به‌شدارى فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و که‌مینه‌کان، به‌ڵام هێشتا کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو خۆیان یه‌کلانه‌کردۆته‌وه‌ بۆ به‌شداریکردنیان. گرژییه‌کانى یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو په‌ره‌یسه‌ند دواى ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژى شه‌ممه‌ 25ى ته‌مه‌وز له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام دواتر ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا. ‌سه‌ره‌ڕاى گرژییه‌کان، هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ى نووسراوێکه‌وه‌ داواى بانگهێشتى ئه‌نجامدانى کردبوو تا رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ 26ى ته‌مموز کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام (24) کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌ دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ که‌ رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌نووسراوێکدا داواى بانگهێشتى په‌رله‌مانتارانى کردووه‌و به‌رنامه‌ى کارى خستۆته‌ڕوو که‌ راپۆرتى چه‌ند لیژنه‌یه‌ک ئاماده‌کراوه‌و پێنج وه‌زیرى کابینه‌ى نۆیه‌م بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێت له‌ماوه‌ى سێ رۆژدا. کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان له‌پێنج بڕگه‌ پێکهاتووه‌ که‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م و دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌یاساو ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان (سۆران عومه‌ر سه‌عید) له‌‌ئه‌ندامیه‌تى په‌رله‌مان ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ بانگهێشتى وه‌زیره‌کانى (دارایى، ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌، ته‌ندروستى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ناوچه‌ کوردستانییه‌کان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا. وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌ دووپاتده‌کاته‌وه‌ که‌فراکسیۆنه‌کانى حزبه‌که‌ى و یه‌کێتى و گۆڕان و به‌شێک له‌سه‌ربه‌خۆکان و مه‌سیحى و تورکمانه‌کان به‌شدارى ده‌که‌ن و ده‌شڵێت: «په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیاو په‌که‌که‌ ده‌بێت». پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى، له‌لێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتىوت «کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌کراوه‌یى ده‌مێنێته‌وه‌و دوو سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، پێنج وه‌زیر دێنێته‌ ناو په‌رله‌مان و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ى که‌ له‌کارنامه‌ى په‌رله‌ماندا هاتووه‌«. ناوبراو وتیشى:»په‌رله‌مان په‌یامى بۆ تورکیاو په‌که‌که‌ ده‌بێت، کێشه‌که‌ به‌ته‌نها تورکیا نیه‌، هه‌ردووکیان کێشه‌ى خاکى باشورى کوردستانن». «کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان باسکردووه‌، به‌ڵام چاره‌سه‌رکردنى کۆنکرێتى پرسى موچه‌ به‌جێبه‌جێکردنى یاسایى چاکسازى ده‌بێت، ئه‌وکات ده‌توانرێت کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌داهاتى ناوخۆو خاڵه‌ سنورییه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت»، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى واده‌ڵێت. پێشه‌وا هه‌ورامى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد»لایه‌نه‌ پێکهێنه‌ره‌کانى حکومه‌ت فراکسیۆنه‌کانى (پارتى، یه‌کێتى و گۆڕان) له‌ناو دانیشتنه‌که‌دا بن گرنگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیه‌ته‌که‌ خزمه‌تى خه‌ڵکه‌، با هه‌موویان به‌شداربن و به‌ئاماده‌بونى وه‌زیره‌کان پرسیاربکرێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌گه‌ر کارى راستکردنه‌وه‌ى ئێمه‌بێت وه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌بێت ئێمه‌ ده‌ستخۆشى لێبکه‌ین». وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ئاگادارى ئه‌وه‌بووه‌ گفتوگۆ له‌نێوان مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و یه‌کێتى کراوه‌و «نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانیش گفتوگۆیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب سیاسى یه‌کێتى و له‌سه‌ر خه‌ت بوون». ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ده‌ڵێت به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌که‌ن. جه‌مال حه‌وێز، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌ ‌هاوڵاتى وت» ئه‌مرۆ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌که‌ین». فراکسیۆنى گۆڕان: به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕه‌و زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ ده‌کرێت که‌ بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیاو بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان هه‌روه‌ها ئاشنا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌ ‌هاوڵاتى وت» ئێمه‌ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ین، چونکه‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ چڕوپڕه‌و زۆر ته‌وه‌ر گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ ده‌کرێت که‌ بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن به‌تایبه‌ت دۆخى دارایى و موچه‌و له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیاو بانگکردنى چه‌ند وه‌زیرێک بۆ په‌رله‌مان». ئاشنا عه‌بدوڵڵا باسى له‌وه‌شکرد رۆژى سێشه‌ممه‌ 28ى ته‌مموز، وه‌زیرى دارایى و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دێنه‌ په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به‌بارودۆخى دارایى. لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووى ئیسلامى، هێشتا یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداریکردنیان له‌دانیشته‌که‌ى په‌رله‌مانداو هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ که‌یاداشتیان داوه‌ته‌ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه‌ که‌ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ى کاره‌وه‌ یان نا. روپاک ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌ ‌هاوڵاتى وت «به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ناکه‌ین، تا ئه‌و بڕگه‌یه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌ زیاد نه‌کرێت که‌ موچه‌و بژێویى ژیانى خه‌ڵک باس بکرێت به‌تایبه‌ت پرسى موچه‌، پێویسته‌ سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى بێنه‌ په‌رله‌مان». به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رێک بۆ کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان پێویسته‌ سه‌رۆکى فراکسیۆنێک و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێک بده‌نه‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت ده‌ستکارى بڕگه‌یه‌کى کۆبوونه‌وه‌که‌ بکرێت. په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌یان و (10) په‌رله‌مانتار یاداشتێکیان داوه‌ته‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ زیادکردنى ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان که‌ باس له‌بڕینى ئه‌و له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى 2020ى فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزه‌کانى سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم که‌ (27) ملیار دیناره‌«پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵام و روونکردنه‌وه‌ى پێویست بدات ئه‌م قه‌رزه‌ زۆره‌ بۆچى کراوه‌........ بڕینى له‌سه‌دا 21ى موچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌ران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان کراوه‌، وه‌ڵاممان ده‌وێت». هاوکات، سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌ ‌هاوڵاتى وت» ئێمه‌ بایکۆتى دانیشتنه‌کانمان کرد، چونکه‌ پێمانوایه‌ دانیشتنه‌کان کراوه‌ته‌ کۆبوونه‌وه‌ بۆ خزمه‌تى کۆبوونه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا کارێک ناکرێت ئه‌رکێک بۆ حکومه‌ت زیادبکرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش په‌رله‌مان شکۆى نه‌ماوه‌«. ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى باسکرد دانیشته‌کان پێویسته‌ به‌ئاماده‌بوونى  سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى بێت. سه‌رچنار ئه‌حمه‌د هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که‌ یاداشته‌کانیان بۆ ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان زیادناکرێت، چونکه‌ دوێنێ به‌مه‌رجى ده‌ستکارینه‌کردنى ته‌وه‌ره‌کان کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخراوه‌«.