دەزگای CIA:چین خۆی بۆ داگیركردنی تایوان ئامادە دەکات   بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگیریەکانی دەزگای هەوڵگری ئەمریكاCIA،سەرۆكی چین سوپای وڵاتەكەی راسپاردوە، كە خۆیان بۆ داگیركردنی تایوان تا ساڵی 2027 ئامادە بكەن. ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێكەوتنێكدا لە كەناڵی CBS ڕایگەیاند: پێویستە ئەمریكا خواستی شی جینپینگ، سەرۆكی چین بۆ دەستبەسەرداگرتنی تایوان زۆر بە جددی وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر ململانێی سەربازیش دەرئەنجامی حەتمی نەبێت، باس لەوەش دەکات: ئێمە دەزانین كە سەرۆك شی ڕێنمایی سوپای ڕزگاریخوازی وڵاتەكەی كردوە كە خۆیان ئامادە بكەن بۆ داگیركردنی تایوان تا ساڵی 2027، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە بڕیاریدا لە ساڵی 2027 یان هەر ساڵێكی دیكە دەست بە لەشكركێشییەكە بكات ئەو ئەوەشی وتوە،پێموایە لانیكەم سەرۆكی چین و سەركردایەتی سەربازییەكەی ئێستا گومانیان هەیە لە ئەگەری سەركەوتنی ئەو لەشكركێشییە.

هاوڵاتی دەزگای لوتکە لە ئەوروپا دەڵێت" هیچ کوردێک " لەناو ئەو یەختەی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیادا ژێر ئاوکەت نییە و دەشڵێت ئەوانەی نوقمبوون زۆربەیان ئێرانی پاکستانی و ئەفغانین. شەهرام حەمە، نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئەوکەسانەی لەناو ئەو یەختەدا بوون کە ژێر ئاو کەوتووە  هیچ کوردێکی تێدا نیە، هەروەها وتیشی تەرمی ٤٠ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە زۆربەیان منداڵن، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ١٠ کەس بێ سەروشوێنن و  ٥٠ کەسیش ڕزگارکراون. ئەمە لەکاتێکدایە،  ئەمڕۆ بەیانی یەختێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی کرۆتۆنا بە ١٣٠ پەنابەرەوە ژێر ئاو کەوت، لەوبارەیەوەش ئەنتۆنیۆ سیراسۆ، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی کوترۆی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە منداڵ وژنیش لەناو یەختەکەدا بوون، میدیاکانی ئیتاڵیاش باسیان لەوەکرد هاوڵاتی عێراقیش  لەگەڵ سوری و ئەفغانی پاکستانی لەناو ئەو یەختەدا بوون. هەر لەبارەی نوقمبوونی ئەو یەختە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەش داوە، یەختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆیشتووە و ئەو ڕوداوەش بەهۆکاری خراپی کەشوو هەواوە بووە. هەر لەبارەی گەڕان وپشکنین بەدوای ئەو کەسانەدا کە لە یەختەکەدا بوون، پۆلیسی ئیتاڵیا دەڵێت، گەڕان وپشکنین بەدوای ئەوکەسانەدا بەردەوامە کە لەناو یەختەکەدا بوون.    

هاوڵاتی ئێران دوێنێ  ژنێکی بە ڕەگەز ئیسپانی ئزادکرد کە لە مانگی تشرینی دووەمەوە لەسەرووبەندی ناڕەزاییەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا دەستگیری کردبوو. ئەمڕۆهۆسێ مانوێل، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا  ئەمڕۆ لە لێدوانیکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕایگەیاند"  ئەو ژنە دوێنێ ئازادکراوە، بەڵام نەمانویست ئەوە بە ئاشکرا  ڕابگەێنێن پێش ئەوەی فڕۆکەکەی لە ئێران دەربچێت" ئەو ژنە ناوی ئانا بانەیرایە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، ئەوەس بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەرانا کە هەواڵەکەی پشت راستکردۆتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ژنە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و ناسنامەکەی بڵاونەکراوەتەوە لەلایەن ئێرانەوە، لەکاتێکدا لەماوەی خۆپیشاندەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا دەستگیرکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە جگە لەو ژنە ئیسپانیە کە دوێنێ ئازادکراوە، چەندین کەسانی بیانی دیکە لە ئێراندا دەستگیرکراون ولەزینداندان، هەر لەبارەی هاوڵاتیەکی دیکەی ئیسپانیەوە کە هاوشێوەی " ئانا بانەیرا" دەستگیرکراوە، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە میانی وتارەکەی لەبارەی ئازادکردنی ئاناوە ڕایگەیاند، دڵخۆشیمان کاتێک تەواو دەبێت کاتێک سانتیاگۆ سانتێز" ئەو هاوڵاتیە ئیسپانیەی دیکە کە لەزیندانەکانی ئێراندایە" ئازادبکرێت، وتیشی " واز لەوهەوڵەکانی ناهێنێت بۆ ئازادکردنی"  

هاوڵاتی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا بڵاوی کردەوە کە سوپای رووسیا دوێنێ ١٤ هێرشی مووشەکیی و ١٩ هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر وڵاتەکەی. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، پێشهاتەکانی جەنگی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە رووسیا هێرشەکانی بۆسەر کوپیانسک، لیمان، باخموت، ئاڤدیڤکا و شاهتێرسک چڕکردووەتەوە و سەربازانی ئۆکراینا ٧١ هێرشی رووسەکانیان تێکشکاندووە. لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە هێزەکانی رووسیا بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانیان بە بەردەوامی لە ئاسمانەوە پشکنین دەکەن و هاتووە ''سوپای رووسیا دوێنێ ١٤ هێرشی مووشەکیی و ١٩ هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە. لەڕێگەی سیستمەکانی مووشەکهاوێژەوە ٥٧ جار بۆردومانی کردووە. هاووڵاتییانی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە و برینداربوون''. ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هێزەکانی ئاسمانیی ئۆکراینا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ناوچانەی چەکەکانی سەربە سوپای رووسیای لێن، هەروەها سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیایان خستووەتە خوارەوە، یەکەکانی تۆپهاوێژیش دوو ناوچەی کۆبوونەوەی یەکەکانی رووسیا و شوێنی راداریان لەناوبردووە.

هاوڵاتی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ناراوه‌کانی ناوچەی کالابریا لە باشووری ئیتاڵیا، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران نقوم بوو و بەهۆیەوە لانیكه‌م 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ ئه‌وروپا به‌ یاسای مافی په‌نابه‌رێتیدا بچێته‌وه‌. بەیانیی ئەمڕۆ بەلەمێک لە کەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت و تاوەکو ئێستا لانیکەم 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی میدیای وڵاتەکە، تاوەکو ئێستا لانیکەم تەرمی 28 کەسیان دۆزراونەتەوە و تەرمی 12 کەسەکەی دیکە نەدۆزراوەتەوە؛ 40 کەسی دیکەش رزگارکراون دوای ئەم ڕوداوە ئۆسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا، داوای پێداچوونه‌وه‌ یبه‌ مافی په‌نابه‌رێتی کرد. یاسا نوێیەکانی ئیتاڵیا کەشتیی هاوکاریی کۆچبەران ناچار دەکەن لە یەک کاتدا تەنیا یەک هەوڵی رزگارکردنی کۆچبەران بدەن. ئەوەش لەلایەن رەخنەگرانی حکومەتە راستڕۆکەی ئیتاڵیاوە وەکو هۆکارێکی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی کۆچبەران لێکدەدرێتەوە. بەرپرسانی ئیتاڵیا هۆکاری ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "زۆر سەرنشینی هەڵگرتبوو و بەهۆی شەپۆلە تووندەکانەوە بووەتە دوو پارچەوە". هاوکات میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن، لەسەر یەختەکە 150 بۆ 250 کۆچبەر هەبوون و تا ئێستا نزیکەی 40 کەسیان رزگارکراون. ئەم "تراژیدیایە" لەکاتێکدایە کە حکومەتە راستڕۆکەی ئیتاڵیا تاوەکو دێت رێکارەکان لەسەر کۆچبەران تووندتر دەکات.  بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 16 هەزار و 601 کۆچبەر لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە چوونەتە ئەوروپا و لانیکەم 195 کەس لەو رێگەیەدا گیانیان لەدەستداوە یانیش بێسەروشوێن بوون.  لە ساڵی 2022شدا، بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 159 هەزار و 410 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا و هەزار 953 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.     

ئاژانسی فرانس پرێس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی 2ی 2023 بڵاویکردەوە له ‌نزیك كه‌ناره‌وه‌كانی شاری كرۆتۆن له‌ ناوچه‌ی كالابریا له‌ باشووری ئیتاڵیا به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران نقووم بووه‌. باس لەوە کراوە، لانیكه‌م 30 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. میدیایی ئیتاڵیاش بڵاویان کردەوە، لەسەر یەختەکە 150 بۆ 250 کۆچبەر هەبوون و تا ئێستا نزیکەی 40 کەسیان رزگارکراون. هاوكات ئاژانسی  "ئەنسا"ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ژمارەی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچه‌به‌رانه‌ی له ‌یەختەکە نقوم بوون دەگاتە ‌30 كه‌س، ئاماژەی بەوەشدا، کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان به‌دوای كۆچبه‌ره‌كان هێشتا بەردەوامه‌، بەڵام شەپۆلە ئاوییه‌كان رێگرن لە کاری تیمەکانی فریاگوزاری. هاوکات، ئاژانسی هەواڵی "AGI"ـی ئیتاڵیش لە زاری ئەندامێکی تیمەکانی فریاگوزاریەوە رایگەیاند، شەپۆلە بەهێزەکانی دەریا یەختەکەیان کردووە بە دوو بەشەوە و لەنێو قوربانییەکانیشدا منداڵێكی ساوا هەیە.

هاوڵاتی کۆبوونەوەی دارایی گروپی 20  ڕۆژی شەممە نەیانتوانی  ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن لەسەر شەڕی ئۆکرانیا و هەنگاوەکانیان بۆ داڕشتنەوەی قەرزی گەلانی هەژار بەرەوپێش بەرن. کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و سەرۆکی بانکە ناوەندییەکانی گروپی 20 (جی 20) کە لەلایەن هیندستانەوە میوانداری دەکرێت، پێدەچێت درەنگانی ڕۆژەکە بەبێ بەیاننامەیەکی هاوبەش کۆتایی پێبێت، چونکە هیچ کۆدەنگییەک نەبوو لەسەر چۆنیەتی ناوزەدکردنی شەڕی ئۆکرانیا. ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە گروپی حەوت (G7) زلهێزە پیشەسازییەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەو بەیاننامەیەی ئەو گروپە دەر دەکات دەبێت بە شێوەیەکی گونجاو ڕووسیا ئیدانە بکات بەهۆی لەشکرکێشییەکەی ساڵێک لەمەوبەر بۆ سەر دراوسێکەی، بەڵام شاندەکانی ڕووسیا و چین دژی ئەو جۆرە دەستەواژەیە بوون. دوو لە نوێنەرانی چین ڕایانگەیاندووە، ڕووسیا و چین بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمی جی 20 بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە سیاسییەکان دڵتەنگ بوون. هیندستان کە سەرۆکایەتی ئەمساڵی جی 20ی بەدەستەوەیە، هەڵوێستی تاڕادەیەکی زۆر بێلایەنی لە بەرامبەر شەڕەکەدا هێشتووەتەوە و ڕەتیکردووەتەوە ڕووسیا بە هۆکاری ئەو لەشکرکێشییە بزانێت، بەدوای چارەسەری دیپلۆماسیدا دەگەڕێت و بەشێوەیەکی بەرچاو کڕینی نەوتی ڕووسیا بەرەوپێش بردووە. هیندستان و چین لەنێو ئەو وڵاتانە بوون کە ڕۆژی پێنجشەممە بەشداریان نەکرد کاتێک نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ داوای لە مۆسکۆ کرد هێزەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە و شەڕەکان ڕابگرێت. جی 20 لە ساڵی 1999 دامەزراوە دوای قەیرانی دارایی ئاسیا وەک کۆڕێک بۆ وەزیرانی دارایی و پارێزگارەکانی بانکی ناوەندی بۆ تاوتوێکردنی کێشە ئابووری و داراییە جیهانییەکان گروپی بیست (G20) 19 وڵات لەخۆدەگرێت (ئەرجەنتین، ئوسترالیا، بەرازیل، کەنەدا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هیندستان، ئیندۆنیزیا، ئیتالیا، ژاپۆن، کۆماری کۆریا، مەکسیک، ڕوسیا، سعودیە، ئەفریقای باشوور، ئەندامانی جی 20 نوێنەرایەتی نزیکەی 85٪ ی جی ئێم دی جیهانی دەکەن، زیاتر لە 75٪ ی بازرگانی جیهانی، وە نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان.  

هاوڵاتی  یەکێتی ئەورووپا ژمارەیەک  سزای نوێی دژی رووسیا پەسەندکرد کە قەدەغەی بازرگانی، کۆنترۆڵکردنی هەناردەی ئەو تەکنەلۆجیا و بەرهەمانەی کە بۆ ئامانجی مەدەنی و سەربازیی بەکاردەهێنرێن و سنووردارکردنی ئەوانەی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەنێرنە رووسیا، لەخۆدەگرێت. لەمبارەیەوە حکوومەتی سوید کە سەرۆکایەتی خولی ئێستای یەکێتی ئەورووپا دەکات، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان ئەوەی بڵاوکردەوە کە وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە لە ساڵیادی جەنگی رووسیا-ئۆکراینادا، ١٠مین پاکێجی سەپاندنی سزایان بەسەر رووسیادا پەسەند کردووە. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە پاکێجە نوێیەکە هەناردەکردنی ئەو بەرهەمە تەکنەلۆجییانەی بۆ مەبەستی مەدەنی و سەربازیی بەکاردەهێندرێن، بەشێوەیەکی توندتر سنووردار دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی سنووردارکردنی ئەو کەس و دەزگایانەی پشتیوانی جەنگ دەکەن، پڕوپاگەندە بڵاودەکەنەوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەدەنە رووسیا تا لە جەنگدا بەکاریبهێنێت. جەختیش لەوە کراوەتەوە کە هەرچەند کات بخایەنێت، یەکێتی ئەورووپا هەر بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا. هاوکات تا ئێستا تەواوی وردەکاریی و ناوەرۆکی سزاکان بڵاونەکراونەتەوە. لەو پاکێجەدا کە هەفتەی رابردوو لەلایەن کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپاوە ئامادە کرا، قەدەغە خراوەتە سەر هەناردەکردنی کۆمەڵێک بەرهەم کە گوژمەکەیان زیاترە لە ١١ ملیار یۆرۆ و ئەمەش رووسیا لە چەندین بەرهەمی گرنگی تەکنەلۆجی و پیشەسازیی بێبەش دەکات هەروەها چەندین ئامێری کارەبایی، پارچەی ماتۆڕ، پارچەی یەدەگی ماتۆڕی فڕۆکەی جەنگی و بارهەڵگر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەک و هێلیکۆپتەریش لەنێو ئەو بەرهەمانەدان کە لە چوارچێوەی پاکێجەکەدا هەناردەکردنیان سنووردار کراوە. جێگەیباسە، ئەمەش بۆ یەکەمجارە کە سزاکانی سەر رووسیا، وڵاتانی سێیەمیش بگرێتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا سزا دەخرێتە سەر چەند دەزگایەکی ئێرانیش. هەروەها چەندین کەسایەتی سیاسی و سەربازیش کە پڕوپاگەندەیان بۆ رووسیا کردووە، دەخرێنە لیستی سزادراوەکانی یەکێتی ئەورووپا و قەدەغەی گەشتکردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت، ئەو کەس و دەزگایانەیش کە پڕوپاگەندەیان بۆ رووسیا کردووە، سامانەکانیان لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بلۆک دەکرێت. وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە ماوەی سێ رۆژ بوو گفتوگۆیان لەسەر ئەم پاکێجە دەکرد کە پەسەندکردنی پێویستی بە کۆدەنگی هەبوو، و پەسەندیان کرد.

وڵاتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی دان نا بە "ئایینی ئیبراهیمی" و ئەوەش ناڕەزایی زانایانی ئیسلامی لێدەکەوێتە و بە پیلانی ئیسرائیل وەسفی دەکەن. لەم بارەیەوه، یه‌كێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان و چه‌ند رێكخراوێكى تر ڕایانگه‌یاند، ووڵاتى ئیمارات ئاینى ئیبراهیمى كردۆته‌ ئاینى ده‌وڵه‌ت و ده‌ڵێن، ئه‌م ئاینه‌ بت په‌رستى تێكه‌ڵه‌و له‌سه‌ر داواى ئیسرائیل ئه‌مه‌كراوه‌. له‌به‌یاننامه‌یه‌كى یه‌كێتى زانیایانى جیهانى مسوڵمانان و چه‌ند رێكخراوێكى تر هاتوه‌، بنچینەی بیرۆكەی ئاینی بەناو ئیبراهیمی بەرپا دەبێت لەسەر خاڵی هاوبەش لەنێوان باوەڕی ئیسلام و باوەڕەكانی تردا، ئەمەش بیرۆكەیەكی پووچ و ناڕەوایە، چونكە ئیسلام لەسەر بناغەی یەكتاپەرستیی و بە تاك و تەنها ناساندنی خوای گەورە، لەسەر پەرستشكردن تەنها بۆ خوای گەورە دامەزراوە، بەڵام باوەڕی هاوەڵگەریی چووەتە ناو ئاینە گۆڕدراو و لادەرەكانی تر، بتپەرستییان تێكەڵ بووە،  یەكتاپەرستیی و هاوەڵگەریش دوو شتی دژ بەیەكن و كۆنابنەوە لەیەك بیرۆكەدا. باس لەوەش کراوە، ئەوەى كە دەوترێ‌ گوایا ئیبراهیم سەلامی خوای لێبێت لەسەر یەك ئاینە كە كۆكەرەوەی ئیسلام و جولەكەو مەسیحییەتە، ئەوە گوتەیەكی ناڕەوایەو باوەڕێكی خراپە. هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌، لەڕاستیدا هەوڵدان بۆ پشتگیریی لە ڕێكەوتننامەكانی ئەبراهام بۆ ئاساییكردنەوەو چۆكدادان، لە ڕێگای ڕەواجدان بە ئاینێكی نوێ‌ كە پشتگیری لە ئاساییكردنەوەی سیاسیی بكات، كارێكە لە شێوەو لە بابەت و لە ناوەڕۆك بە ئەسل و فەرعیەوە ڕەتدەكرێتەوە.

هاوڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار زیانلێکەوتووی بومەلەرزەکانی تورکیا پێویستیان بە خانووبەرە هەیە و پێویستە ٥٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێن. پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆ ئێن دی پی) رایگەیاند، لە بومەلەرزەکانی شەشی شوباتدا، تەنیا لە تورکیا ١٦٠ هەزار باڵەخانە رووخاون و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە کە دەکاتە زیاتر لە ٥٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون. رێکخراوەکە دەڵێت، بە گشتی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس لەئێستادا بێماڵ و حاڵ بوون و پێویستە دەست بە دروستکردنی ٥٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بکرێت. یو ئێن دی پی ئاشکرای کرد، بومەلەرزەکانی ٦ی شوبات، نزیکەی ٢١٠ ملیۆن تۆن پاشماوەی ئاسن، چێمەنتۆ و شیشی دوای خۆی بەجێهێشتووە، لە کاتێکدا کە بومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٩٩ی ئەستەنبوڵ ١٣ ملیۆن تۆن پاشماوەی بەدوای خۆیدا بەجێ هێشتبوو. لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی حکومەتی تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، حکومەت دەستی بە دروستکردنی ٢٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکان و ٧٠ هەزار خانوو لە گوندەکان، بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکان دەکات و تێچووی ئەو پرۆژەیانە، بە ١٥ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

هاوڵاتی پنتاگۆن، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەهۆی ساڵیادی یەک ساڵ لەشكرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەبڕی ٢ ملیار دۆلار هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پنتاگۆن " لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە هاوکارییەکان چەندەها جۆری جیاواز  لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەخۆدەگرن، لەناویاندا  فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سویچ بلەید ٦٠  کامیکازی نوێکراو و هەروەها ئامێرەکانی دەستنیشانکردنی جەنگی ئەلیکترۆنی؛ هەروەها پارەی تەقەمەنی بۆ سیستەمی موشەکی تۆپخانەیی و تەقەمەنی بۆ سیستەمی موشەکی ڕێنماییکراوی لەیزەریش لەخۆدەگرێت. ئەمەش تەنها چەند ڕۆژێک دوای سەردانە لەناکاوەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دێت بۆئۆکرانیا، کە تێیدا بایدن بەڵێنی مانەوە و پشتگیریکردنی ئۆکرانیای بۆ سەرۆک ئۆکرانیا دووپاتکردەوە. ویلایەتە یەکگروتەکانی ئەمریکا لە سەرەتای جەنگەکەوە چەندین هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ناردووە و بودجەیەکی زۆری لەو پێناوەدا خەرج کردووە، کۆی بڕی هاوکاریەکانی ئەمریکا لەگەڵ دواین پاکێجی سەربازی دەگاتە نزیکەی ٣٢ ملیار دۆلار.

هاوڵاتی بەریتانیا ئەمڕۆ دەستیکرد بە داڕشتن و ڕێکاری ورد هاوشێوەی ڕێکارەکانی کۆرۆنا بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە. دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نیە بۆ ئەوەی مەترسیەکی نزیک هەبێت کە ڤایرۆسی " ئێچ پێنج ئێن ١ " لە نێوان خەڵکدا بڵاوبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی هەندێکیان بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵ باڵندەیەکی نەخۆش توش دەبن، بەڵام لەوبارەیەوە شارەەزایەکی تەندروستی بەریتانیا ڕایگەیاندووە" پێویستە خۆمان بۆ خراپترین ئەگەر ئامادە بکەین". ڕێکارەکان دوای ئەوە دێن کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای بەرزکردنەوەی وریایی لە هەموو وڵاتان کردووە ، ئەمەش دوای مردنی کچێکی تەمەن ١١ ساڵ لە کەمبۆدیا بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە. مرۆڤ بە دەگمەن تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە دەبێت، بەڵام کاتێک تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە دەبێت بەزۆری لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی باڵندە تووشبووەکانەوەیە،، لەگەڵ ئەوەشدا  چەند تووشبوونێک لە هەندێک شیردەردا هەبووە، لەوانە ڕێوی و کۆتر لە بەریتانیا. هاوکات دکتۆر میرا چاند لە دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیا دەڵێت، هەرچەند لە ئێستادا بە ئاسانی ئەو ڤایرۆسە ناتوانێت لەناو مرۆڤدا بڵاو ببێتەوە،  بەڵام ڤایرۆسەکان بەردەوام پەرەدەسەنن، ئێمەش بە وریای دەمێنینەوە بۆ هەر بەڵگەیەک کە  مەترسی لەسەر دانیشتووان هەیە، هەروەها کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان بۆ چارەسەرکردنی بۆشاییەکانی بەڵگە زانستییەکان. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ەوە جیهان یەکێک لە هەرە خراپترین بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەی جیهانی بەخۆیەوە بینی  کە  تاوەکو ئێستا تۆمارکراوە،  کە بووە هۆی ئەوەی بە دەیان ملیۆن پەلەوەر بکوژرێن و باڵندەی کێوی بەکۆمەڵ کوژراون.

هاوڵاتی دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ڕۆژی پێنج شەممە دەستیانگرت بەسەر کەشتیەکی فریاگوزاریدا  و غەرامەیان کرد کە لەلایەن پزیشکانی بێ سنوورەوە بەڕێوەدربێت، ئەمەش دوای ماوەیەک لە پەسەندکردنی بڕیارێک پەیوەست بە ڕێکارەکانی کاری کەشتیە خێرخوازیەکان. ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور ڕایگەیاند، کەشتیی فریاگوزاری جیۆ بارێنتس بۆ ماوەی  ٢٠ ڕۆژ خراوەتە دەستبەسەری کارگێڕییەوە و بە بڕی  ١٠هەزار یۆرۆ  غەرامە کراوە. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە  پەرلەمانی ئیتاڵیا ڕۆژی پێنجشەممە دەنگی بە یاسای ئەو یاسایە دا کە دەڵێت کەشتییەکان دەبێت داوای چوونە بەندەرێک بکەن و "بەبێ دواکەوتن" بۆی بچن دوای تەوابوونی کارەکانیان لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن، هەروەها وردەکارییەکانی چالاکیەکانیان  ئاشکرا بکەن. هەر بەگوێرەی یاساکەش، هەرکەشتیەک سەرپێچی یاساکە بکات ئەوا بەبڕی ٥٠ هەزار یۆرۆ مەترسی غەرامەکردنیان لەسەرە،هەروەها ئەگەر سەرپێچیەکە بەردەوام بێت و دووبارەببێتەوە ئەوا کەشتیەکە دەستی بەسەردا ئەگیرێت. ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور" ئێم ئێس ئێف" لە تویتێکدا لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتی فریاگوزاری جیۆر بارێنتس وتی، " دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ئێوارەی پێنجشەممە چوونەتە ناو کەشتییەکە و تیمی کەشتییەکەیان لە ڕێوشوێنە دیسپلینییەکان ئاگادارکردووەتەوە"   هەروەها ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە  ئێمە هەڵسەنگاندن دەکەین کە دەتوانین چ ڕێوشوێنێکی یاسایی بگرینەبەر بۆ  ئەوەی ڕوویداوە  و " قبوڵ نیە لەسەر ڕگارکردنی ژیان سزا بدرێن" بە گوێرەی وتەبێژی ڕێکخراوەکە، ئەو کەشتیە لە یەک کاتدا سی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی کۆچبەرانی ئەنجامداوە پێش ئەوەی  ئەوەی بگاتە لا سپێزیا، لە پارێزگای لیگوریا لە باکووری ئیتاڵیا، ئەمەش تەحەدای بڕیارەکەی حکومەتە. ئەم یاسا نوێیە بەشێکە لە سەرکوتکردنی کەشتییە ڕزگارکەرەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ڕاستڕەو، کە حکومەتەکەی دەڵێت هانی خەڵک دەدات بۆ ئەنجامدانی ئەو گەشتە مەترسیدارانە  لە باکووری ئەفریقاوە بەسەر دەریای ناوەڕاستدا. ڕێکخراوە ناحکومیە مرۆییەکانیش دەڵێن، گلەیی ئەوە دەکەن کە حکومەت ناچاریان دەکات کۆچبەران و پەنابەران ببەن بۆ بەندەرەکانی دووری باکور، کە دوورن لەو شوێنەی کە ڕزگارکردنەکان ئەنجام دەدەن. هاوکات بڕیارەکە دەنگدانەوە و ناڕەزایی زۆری بەدای خۆیدا هێنا، ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاندبوو، ڕێوشوێنەکانی ئیتاڵیا بەپێی پێویست نین،  وتیشی: "ئەمە تەنها ڕێگەیەکی هەڵەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە مرۆییە" کەنیسەی ڕۆمانی کاسۆلیکیش لە ئیتاڵیا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند، ڕێوشوێنە نوێیەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و پێویستە هەڵبوەشێنرێنەوە.  

هاوڵاتی کۆمپانیای نێتفڵیکس  بڕیاریدا لە زیاتر لە ٣٠ وڵاتدا نرخەکانی بەشداربوون کەم بکاتەوە  بۆ بەکارهێنەرانی، ئەمەش لە هەوڵێکیدا بۆ ڕاکێشانی بینەری زیاتر بۆخۆی لەناو قەیرانی ئابوری جیهانیدا. وتەبێژی کۆمپانیای نێتفلێکس دەڵێت "هەمیشە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێین بۆ باشترکردنی ئەزموونی ئەندامەکانمان"، هەروەها ئاماژەی بە نوێکردنەوەی پلانەکانیان کرد لە هەندێک وڵاتیشدا. بە گوێرەی بڕیارەکە، ئەو وڵاتانەی پارەی بەشداریکردنیان کەمکراوەتەوە بریتین لە مالیزیا، ئەندەنوسیا، تایلەند، فلیپین، کرواتیا، ڤەنزوێلا، کینیا و ئێران. کەمکردنەوەکان بەجۆرێکە، هەندێک پلانی بەشداربوان بۆ نرخەکان دەگرێتەوە، لە هەندێک حاڵەتیشدا پارەی بەشداریکردن بۆ نیوە دابەزیوە. کۆماپنیای نێتفلێکس کە لە ١٩٠ وڵاتدا کار دەکات، ڕووبەڕووی کێبركێی بەهێز بۆتەوە لەگەڵ کۆماپنیاکانی دیکەی وەک ئەمازۆن و ئێچ بی ئۆو دیزنی، هاوکات ڕۆژی پێنج شەممە پشکەکانی کۆمپانیاکە لە نیویۆرک دابەزینی بەڕێژەی ٪٣.٤ بەخۆیەوە بینی؛ هاوکات لەبارەی قەیرانەکانی کۆماپانیاکەوە مانگی ڕابردوو گرێگ پیتێرز، هاوبەشی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نێتفلێکس باسی لەوەکرد کە   پلانی هەیە بەشداربووانی زیاتر بۆ خۆی ڕابکێشێت. هاوکات ئەو بڕیارەی کۆمپانیای نێتفلیکس باسی لە هیچ یەک لە وڵاتەکانی ئەمریکا وبەریتانیا نەکردووە کە نرخەکان بۆ بەشداربوان کەم بکرێتەوە لەهەریەک لەو دوو وڵاتەدا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە  هاوینی ڕابردوو کۆمپانیای نێتفلێکس ئاشکرایکرد کە لە نێوان مانگی نیسان و کۆتایی مانگی حوزەیران نزیکەی ملیۆنێک بەشداربووی لەدەستداوە، چونکە خەڵکی زیاتر بڕیاریانداوە واز لە خزمەتگوزارییەکە بهێنن، بەڵام لە مانگی یەکدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو ژمارەی بەشداربووان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.    

هاوڵاتی  لەگەڵ روودانی بومەلەرزەكانی شەشی ئەم مانگەدا كە ناوەندەكانیان پارێزگاكانی مەڕەش و دیلۆكی باكوری كوردستان بوو و بە گشتی لە ١٠ پارێزگای باكوری كوردستان و توركیا و چەندین پارێزگای سوریا زیانی زۆری گیانی و مادی لێكەوتووە، هەروەها كۆچی پێچەوانە دەستی پێكرد. دوای بومەلەرزەكانی شەشی شوبات، زیاتر لە شەش هەزار پاشەلەرزەی دیكە لە ناوچەكەدا روویانداوە كە گەورەترینیان بومەلەرزەكەی ٢٠ی شوبات بوو لە هاتای كە جارێكی دیكە زیانی گیانی لێكەوتەوە. زانكۆی بەیازیتی ئەنقەرە، لەبارەی دۆخی ناوچە زیانلێكەوتووەكان و كۆچی هاوڵاتیان لێكۆڵینەوەیەكی ئەنجامداوە، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، لەو ١٠ پارێزگایەی باكوری كوردستان و توركیا، بە گشتی نزیكەی ١٤ ملیۆن كەس دەژین كە ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار كەسیان ئاوارەی سوریان كە دوای شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١، روویان لە پارێزگاكانی باكور و توركیا كردووە، بەڵام بەهۆی بومەلەرزەكەوە جارێكی دیكە ئاوارە بوونەتەوە و بێ پەناگە ماونەتەوە و ناچارن بگەڕێنەوە بۆ سوریا. ئاماری قوربانیانی ئاوارەكانی سوریا مەرسەدی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئاشكرای كردووە، لە بومەلەرزەكەدا لەنێو سنورەكانی باكور و توركیادا، سێ هەزار و ٨٤١ پەنابەری سوریا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هەندێك سەرچاوەی نافەرمی رایدەگەینین ئامارەكە زۆر زیاترە. رۆژنامەی بیرگونی توركیش لەبارەی دۆخی ئاوارە سوریەكان دەڵێت: لە ئێستادا ئاوارە سوریەكان لەو پارێزگایانەدا سەرگەردان بوون، خانووی كرێیان پێنادرێت، لە نۆرەی هاوكاریەكاندا دەردەكرێن و هەستی دژە پەنابەری لە هەڵكشاندایە. كەناڵی بی بی سی لە دەروازەی سنوری باب لهەوای نێوان سوریا و توركیا راپۆرتێكی ئامادەكردوەو راپۆرتەكە بە هاوار و ناڵەی ژنێك دەست پێدەكات كە تەرمێكی لەبەردەمدایە و دەڵێت: «كچەكەم من بەبۆنەی تۆوە دەژیام، تۆ رۆیشتی ئێستا چی بكەم». بی بی سی بەم شێوەیە سەرنجی راكێشاوەتە سەر گەڕانەوەی ئاوارە سوریەكان بۆ زێدی خۆیان و باس لەوەدەكات: « تاوەكو ئێستا تەرمی دوو هەزار و ٣٠٦ ئاوارەی سوریا لە رێگەی دەروازەی باب لهەواوە بۆ نێو خاكی سوریا رەوانە كراونەتەوە». رۆژنامەی نیویۆرك تایمزیش راپۆرتێكی لەبارەی دۆخی پەنابەرە سوریەكان لە ناوچە زیانلێكەوتووەكان ئامادە كردووە، نیویۆرك ئاماژەی بەوەكردووە كە پەیامنێرەكەیان لەنێو خەڵكی زیانلێكەوتووی نێو یاریگای هاتایدا گەڕاوە و بە ئاشكرا بینیویەتی كە خەڵكە زیانلێكەوتووەكەی توركیا، بە دەنگێكی بەرز داوایان لە كاربەدەستەكان كردووە، ئیدی هاوكاری ئاوارە سوریەكان نەكەن، لەبەرئەوەی ئەوان باجیان بە حكومەت داوە و ئێستا پێویستە هاوكاریەكان بۆ ئەوان بێت.   ١٠ هەزار و ٥٠٠ پەنابەر گەڕاونەتەوە چەند رۆژێك لەمەوبەر، لە هەندێك ماڵپەر و دەزگای راگەیاندنی توركیادا باسی ئەوە دەكرا كە شەپۆلێكی دیكەی پەنابەرە سورییەكان،  بەهۆی زیانی زوری بومەلەرزە و نەبوونی هیچ هاوكاریەك، روویان لەسوریا كردووەتەوە، بەڵام خولوسی ئاكاری وەزیری بەرگری توركیا ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە. خولوسی ئاكاری لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەكرد، دوای بومەلەرزەكە هیچ خەڵكێكی سوریا سنورەكانی توركیای تێپەڕ نەكردووە، بە پێچەوانەوە تاوەكو ئیستا ١٠ هەزار و ٦٣٣ ئاوارەی سوری، لەسەر داواكاری خۆیان، گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.   گەڕانەوە بۆ وێرانە بەرزبوونەوەی ئاستی نەژادپەرستی، هاوكارینكەردن، نەمانی كاروكاسبی لە پارێزگا زیانلێكەوتووانی توركیا، ئیدی ئاوارە سورییەكانی بێهیوا كردووە و وردە وردە رێگەی وڵاتەكەیان دەگرنەبەر. لە وڵاتەكەشیان تاوەكو ئێستا بە سەدان كەس لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندان بە هۆی زیانی بومەلەرزەكانەوە، هاوكارییەكان بە تەواوی ناگاتە دەستی زیانلێكەوتوان، ئەو ئاوارە سوریانەی كە دەگەڕێنەوە، زۆربەی زۆریان لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا نیشتەجێ دەبەن، بەو پێیەی لە ١٢ ساڵی رابردوودا، توركیا دەرگاكانی بە رووی ئەو سوریانەدا كردبووەوە كە دژی حكومەتی دیمەشق بوون كە بەگوێرەی ئامارە فەرمیەكان، نزیكەی شەش ملیۆن ئاوارەی سوریا رووی كردبووە توركیا، بەڵام زۆربەیان لەوێوە خۆیان گەیاندە وڵاتانی ئەوروپا و لە ئێستادا كەمتر لە چوار ملیۆن پەنابەری سوریا لە توركیا ماون. ئەو پەنابەرانە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمێك كە لە ئێستادا بەهۆی بومەلەرزەوە بەشێكی زۆری وێران بووە، بە گشتی لە كارەساتی بومەلەرزەكەدا نزیكەی ١٠ هەزار هاوڵاتی سوریا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و توركیادا گیانیان لەدەستداوە كە زیاتر لە چوار هەزاریان لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی گروپە چەكدارەكاندا گیانیان لەدەستداوە.   پێنج ملیۆن خەڵكی سوریا بێ ماڵوحاڵ بوون گەڕانەوەی ئاوارە سوریەكان بۆ وڵاتەكەیان لە كاتێدایە كە سیڤانكا داناپالا كۆمیساری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە، خەڵكی سوریا لەنێو قەیراندا رووبەرووی قەیرانێكی دیكە بوونەتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد: لە ناوچە زیانلێكەوتووانی سوریادا، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی وەك كۆلێرا و ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، بەهۆی ئەوەی پێداویستی پاككەرەوەیان لانییە و لە هەمووی خراپتر پێنج ملیۆن و ٣٧٩ هەزار كەس لە سوریا بێماڵ و حاڵ ماونەتەوە.