ژمارەیەک وڵاتی جیهان لە بەیاننامەیەکی هاوبەش لە نەتەوەیەکگرتوەکان داوای راگرتنی سزای سێدارەیان لە دەسەڵاتی ئێران کرد و رایانگەیاند سێدارە بوەتە ئامرازێک بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان و نەیارانی دەسەڵات لەو وڵاتە. لە دووەمین رۆژی (52)یەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، 54 وڵاتی جیهان بیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە واژۆ کرد و سەرەڕای ئیدانەکردنی سزای سێدارە داوای راگرتنی ئەو سزایەیان کرد. لەو کۆبونەوەیەدا کە لە شاری جنێف لە سویسرا بەڕێودەچێت؛ وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا، بەریتانیا و کەنەدا لەگەڵ چیلی، ئیکوادۆر، کۆلۆمبیا، پیرۆ، کاستاریکا، ئوروگوای و چەند وڵاتێکی دیکە بەیاننامەکەیان دژی سزای سێدارە لە ئێران واژۆ کرد و دەقی بەیاننامەکەش لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی کاستاریکا خوێندرایەوە. لەو بەیاننامە هاوبەشەدا هاتوە ئەو 54 چوار وڵاتەی کە واژۆیان کردوە بە قوڵی نیگەرانن لە جێبەجێکردنی سزای سێدارە و بەکارهێنانی وەک ئامرازێک بۆ سەرکوت لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چونکە هاوکات ئەو سزایە بۆ ترساندن و تۆقاندن دژی نەیارانی دەسەڵات بەکاردەهێنرێت. ئەو وڵاتانە رایانگەیاندوە؛ دەسەڵاتی ئێران بە رونی مافەکانی مرۆڤی سەبارەت بە مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان پێشێل کردوە و تەنانت رێگەی بە ژمارەیەکی زۆر لەو دەستگیرکراوانە نەداوە کە پارێزەریان هەبێت. ساڵی 2018 لە بەیاننامەیەکی هاوشێوە دژی سزای سێدارە تەنها 25 وڵات واژۆیان کرد و لە ساڵی رابردوشدا لە چوارچێوەی ئیدانەی سزای سێدارە لە ئێران 59 وڵات پشتگیریی خۆیان بۆ بەیاننامەکە لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دەربڕی. ئێران بەراورد بە ژمارەی دانیشتوان زیاترین سزای سێدارەی تێدا جێبەجێ دەکرێت و دوای چین دووەم وڵاتی جیهانە کە زیاترین کەس تێیدا لەسێدارە دەدرێن. لە ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی زیاترین سزای سێدارە لە زیندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کراوە بە جۆرێک کە تەنها لە دوو مانگدا 29 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون کە دەکاتە زیاتر لە 30%ی کۆی لەسێدارەدانی ئەو ماوەیە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەسەر پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی و نەیارانی کۆماری ئیسلامی هۆشداریی دەداتە ئەوروپا و رایدەگەیەنێت ئەتوانن موشەکەکانیان بگەیەننە ئەو وڵاتانە. حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە رێوڕەسمێکدا لە شاری ئابادان لە باشوری وڵاتەکە رایگەیاند؛ سوپای پاسداران بەشێوەیەک موشەکەکانی رێکخستوە کە نەگاتە ئەوروپا لە کاتێکدا ئەو موشەکانە توانای ئەوەیان هەیە. سەلامی وڵاتانی ئەوروپای تۆمەتبار کردوە بە پشتیوانیی لە نەیارانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکانیان و وتی؛ چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەوروپا رادەستی نەیارانی نیشتەجێی ئەو وڵاتانە کراوە و لە روی میدیا و راگەیاندنەوە پشتگیریان دەکرێت بۆیە هیوایان ئەوەیە ئەو وڵاتانە پشتیوانی و پشتگیرییەکانیان راگرن. ئەو وتیشی؛ ئێران توانای کۆنتڕۆڵکردنی گواستنەوەی نەوتی لە کەنداو هەیە و ئەوروپا پێویستی بە سوتەمەنی و ئاسایش هەیە و ئەگەر ئەوانە لەدەست بدات روبەڕوی کێشە و قەیرانی قوڵ دەبێتەوە. فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران جەختی لەوە کردەوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی دانی بەخۆیدا گرتوە و دەبێت ئەورپا رێزی ئەو دانبەخۆدانانە بگرن چونکە دەتوانن موشەکەکانیان بەشێویەک رێکخەن کە توانای بڕینی مەودای تا ئەوروپای هەبێت. هەڕەشەکانی سەلامی لە کاتێکدایە پێشتر ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران لەگەل ئاشکراکردنی موشەکێکی نوێ بە ناوی (پاوە) رایگەیاند وەک رێز بۆ ئەوروپا توانای موشەکەکانیان بۆ دوو هەزار کیلۆمەتر سنوردار کردوە و دەبێت ئەو وڵاتانە رێزی خۆیان بگرن بۆ ئەو هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی.
هاوڵاتی دوو کەشتی جەنگی ئێرانی ڕۆژی یەکشەممە لە بەندەرێکی ئاوی ڕیۆ دی جانیرۆ جێگیربوون لە دوای ئەوەی سەرۆکی بەرازیل لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا مۆڵەتی دا سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لەو کارە. دەسەڵاتی بەندەری ڕیۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کە کەشتی جەنگی ئای ئاڕیس ماکران و ئایرس دینا هەردوکیان بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتوونەتە بەندەرەکە. رۆیتەرز لە سەرەتای ئەم مانگەدا بڵاویکردەوە کە بەرازیل دواکەی ئێرانی ڕەتکردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕێگەبدات دوو کەشتی جەنگی ئەو وڵاتە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا لە بەندەرێکی ڕیۆ بمێننەوە دوای ئەو فشارانەی ئەمریکا خستییە سەر سەرۆکی بەڕازیل و هاوکات لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا گەشتێک بح ئەمریکا دەکات بۆ بینینی بایدن. کارلۆس ئێدواردۆ هۆرتا ئارێنتز جێگری سەرۆکی دەستەی دەریایی بەرازیل ڕەزامەندی خۆی دا بە کەشتییەکان بۆ مانەوە لەو بەندەرەی ڕیۆ لە نێوان 26ی شوبات تا 4ی ئازار. بوونی کەشتییە جەنگیەکانی ئێران لە کەناراوەکانی بەڕازیل بەردەوامە لە بێزارکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا کە دەیەوێت پەیوەندی نزیکتر لەگەڵ ئیدارەی لولا دروست بکات کە لە 1ی کانوونی دووەمەوە بووەتە سەرۆکی ئەو وڵاتە. هاوکات لە 15ی شوباتدا، ئیلیزابێس باگلی باڵیۆزی ئەمریکا داوای لە بەرازیل کرد کە ڕێگە بە کەشتییەکان نەدات لەو بەندەرە بمێننەوە. ئەو باڵوێزە ڕاشیگەیاند،"لە ڕابردوودا ئەو کەشتیانە ئاسانکاریان کردووە بۆ بازرگانی نایاسایی و چالاکییە تیرۆریستییەکان، هەروەها لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون بەڕازیل نەتەوەیەکی دەسەڵاتدارە، بەڵام ئێمە بە توندی باوەڕمان وایە ئەو کەشتیانە نابێت لە هیچ شوێنێک دابنێرن". هەبونی پەیوەندییەکی دبلۆماسی لەگەڵ ئێران یەکێک بوو لە هەوڵە بەرچاوەکانی لولا لە ماوەی سەرۆکایەتی خولی پێشوویدا،کە ساڵی 2010 گەشتی بۆ تاران کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ مەحمود ئەحمەدی نەژادی سەرۆک کۆماری ئەو کاتە کاتێک بەدوای دەڵاڵکردنی ڕێکەوتنی ناوکی نێوان ئێران و ئەمریکادا بوو.
هاوڵاتی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی رایگەیاند، بۆ راگرتنی پەلامارەکانی رووسیا پێویستییان بە فڕۆکەی جەنگیی نوێ هەیە. ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بە بەردەوامی پەلامارەکانی سوپای رووسیا بۆسەر وڵاتەکەی کرد و گوتی: "٢٧ی شوبات هێزەکانی رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پەلاماری چەندین خاڵیان داوە لە ئۆکراینا". سەرۆکی ئۆکرانیا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە ١١ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە کۆی ١٤ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە خستووەتە خوارەوە و گوتی: "هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی تاکوو لەتوانایاندا بێت بەتوندترین شێوە بەرەنگاری پەلامارە ئاسمانیی و مووشەکییەکانی رووسیا دەبنەوە. کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کایەی ئاسمانیی ئۆکراینا، پابەندە بە فڕۆکەی جەنگیی نوێوە". هاوکات سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، سوپای رووسیا هێرشەکانی لە لیمان، کوپیانسک، باخمووت، ئاڤدیڤکا و شاختێرسک چڕکردووەتەوە و لە هێرشەکانی دا بە چەکی قورس ناوەندە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 81 هێرشی هێزەکانی رووسیایان لە پێنج ئاراستەی جیاوازەوە تێکشکاندوون، هەروەها فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیاش لە جۆری سوخۆ-25 خراوەتەوەخوارەوە. ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لە ئەگەری پێدانی فڕۆکەی جەنگیی پێشکەوتوو، ئەوا بەشێوەیەکی کاریگەرتر رێگە لە پەلامارەکانی رووسیا دەگرن و گوتی: "بۆیە پێویستییمان بە فڕۆکەی جەنگیی نوێ هەیە و بەم جۆرە دەتوانین لە تەواوی ناوچەکان دەوڵەت لە تیرۆری رووسیا بپارێزین". زێلێنسکی باسی لەوەشکرد کە بە تایبەت لە ناوچەی دۆنێتسک پێکدادانەکان بەچڕی بەردەوامن و هەوڵەکانی سەربازانی ئۆکراینای لە بەرگریکردن لە باخموت و شارەکانی دیکەی ئۆکراینا بەرامبەر پەلامارەکانی رووسیا بەرز نرخاند. ساڵێک بەسەر جەنگی نێوان رووسیا – ئۆکرانیا تێدەپەرێت، تائێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ چارەسەری نێوانیان، جگە لە زیانی گیانی و ماددی شەڕی مۆسکۆ و کیێڤ، کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ئابووری جیهان.
هاوڵاتی کۆشکی سپی ڕۆژی دوشەممە، فەرمانی بە دەزگا فیدراڵییەکان کرد، کە لە ماوەی 30 رۆژدا ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک لەسەر مۆبایل و ئامێرەکانیان قەدەغە بکەن، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنە، بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، کە کۆمپانیای "بایت دانس"ی چینی خاوهندارێتی دەکات. ئهم یاسایه لەلایەن جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا دهرچووه، شالاندا یۆنگ بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی، نووسراوێکی ئاڕاستهی سهرجهم دام و دهزگاكانی حكومهتی كردووه. هۆکاری قەدەغەکردنی ئەوئاپڵیکەیشنە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا پێیوایە بۆ سیخوڕی بەکاردێت لە لایەن چینەوە هەربۆیە بە پێی بڕیارێی حکومەتەکەی بایدن "بەهۆی مەترسییەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنە، بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، کە کۆمپانیای "بایت دانس"ی چینی خاوهندارێتی دەکات".بڕیاری قەدەغە کردنی دراوە . سەرۆکایەتی ئەمەریکا رایگەیاند، فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی حکومەتی ئەمەریکا کردووە، كه لە ماوەی 30 رۆژدا بڕیاری قەدەغەکردنەی تیكتۆك جێبەجێ بکەن، ئهمهش لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا، بە یاسایەک کە لەلایەن کۆنگرێسەوە دەرچووە و قەدەغە کراوە، بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە لەسەر هەر ئامێرێک یان مۆبایلێک کە سەر بە حکومەت بێت. ئەم بڕیارەی ئەمەریکا رۆژێک دوای ئەوە دێت کە بڕیارێکی هاوشێوەی حکومەتی کەنەدا دەرچووە، بەپێی ئەو بڕیارە دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکەی لەسەر هەریەکێک لە مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی قەدەغە کردووە، چونکە "ئاستێکی قبوڵنەکراوی مەترسییەکانی لەسەر تایبەتمەندی و ئاسایشی تێدایە". ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو کۆمیسیۆنی ئەوروپاش ئەو ئهپڵیكهیشنهی لەسەر ئامێرەکانی قەدەغە کرد.
هاوڵاتی ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی رایگەیاند، راپۆرتە هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی ئاماژە بەوە دەکەن کە شی جین پینگ، سەرۆکی چین سوپای وڵاتەکەی راسپاردوە، تا ساڵی ٢٠٢٧ لە ئامادەکارییدا بن بۆ داگیرکردنی تایوان. بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکدا جەختی لەسەر ئهوهكردهوه، پێویسته ئەمریکا خواستی شی جین پینگ، سەرۆکی چین بۆ داگیرکردنی تایوان "زۆر بە جددی" وەربگرێت. بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی سی بی ئێس وتی، ئێمە دەزانین کە سەرۆکی چین ڕێنمایی سوپای ڕزگاریخوازی وڵاتەکەی کردووە کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ داگیرکردنی تایوان تا ساڵی ٢٠٢٧، دەشڵێت ئەمە بەو واتایە نییە کە بڕیاریداوە لە ساڵی ٢٠٢٧ یان هەر ساڵێکی دیکە دەست بە لەشکرکێشییەکە بکات. بەڕێوەبەری سی ئای ئەی رونیكردوهتهوه، پاڵپشتی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکان بۆ ئۆکرانیا لە دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەی ڕوسیا، دەتوانێت ببێتە ڕێگریی بۆ بەرپرسانی چین بۆ لە ئێستادا، بەڵام مەترسییەکانی ئەگەری هێرشکردنە سەر تایوان لەوە زیاتر دەبێت.
هاوڵاتی کەنەدا ١٤٣ کەسی دیکەی ئێرانی بۆ لیستی سزاکانی زیادکردووە بەهۆی "پێشێلکارییەکانی بەرپرسانی ئێران دژ بە مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران". میلانیا جۆلی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند، موڵکی ئەم کەسانە بلۆک کراوە و ڕێگەی پێنادرێت گەشت بکەن بۆ کەنەدا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو کەنەدا سزای بەسەر زیاتر لە ٣ کاربەدەست و دامەزراوەی ئێراندا سەپاند هەر پەیوەست بە پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکاری سەر خۆپیشاندەران، لەوانەش موحسین قومی ئەندامی دەستەی چاودێری ڕۆژنامەوانی وکەسایەتی باڵای ڕژێم، هەروەها جێگیری وەزیری وەرزش ولاوان. لەناو ئەو کەسانەدا کە خراونەتە لیستی سزاکانەوە لەلایەن کەنەداوە هەریەک لە ئیسماعیل زاری کۆشا، حاکمی کوردستان و مورتەزا میراغەی، فەرماندەی بەسیج هەیە. هاوکات لەماوەی ڕابردووشدا کەنەدا سزای بەسەر چەندین بەرپرسی ئێرانیدا سەپاندووە کە لەناویاندا ئەندامانی باڵای دەسەڵاتی دادوەری، بەرپرسانی زیندان و پۆلیس و ئاسایش هەن، هەروەها سەرکردە سیاسییەکان، وەک یاریدەدەری باڵای ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران و کەسایەتییەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەت.
هاوڵاتی گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ سزا نوێکانی یەکێتیی ئەوروپای بۆسەر رووسیا بە "بێمانا" لەقەڵەم دا. دمیتری پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیاوە لەبارەی پاکێجی دەیەمی سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆسەر رووسیا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە کۆمیسیاری مافەکانی مرۆڤ لە رووسیا، تاتیانا مۆسکالکۆڤا کە گرنگی بە گۆڕینەوەی دیلەکان دەدات ناوی خراوەتە لیستی سزاکانەوە، گوتی: "بێگومان تەواوی ئەمانە بێمانان. دیار نییە ناوی کێ دەخەنە لیستەکەوە، ئەوانەی هیچ پەیوەندییان بە بابەتەکەوە نییە دەخرێنە لیستەکەوە. خستنە لیستی سزاکان نابێتە هۆی هەراسانکردنی ئەو کەسانە". گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ لە بارەی پلانی چین-یشەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئۆکراینا بە رێگاچارەی ئاشتییانە، گوتی: "هەر جۆرە دەستپێشخەرییەک کە ببێتە مایەی چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگای ئاشتییانە شایستەی گرنگی پێدانە". دمیتری پێسکۆڤ سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە بە رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی لایەنەکان هەڵسەنگاندن بۆ پلانەکە بکرێت، ئاماژەی بەوە دا کە ئەمەیش کاتێکی باشی دەوێت.
هاوڵاتی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکیی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە فەرماندەیەکی باڵای سەربازی وڵاتەکەی لە کارەکەی دەرکرد کە یارمەتی سەرکردایەتیکردنی شەڕی دژی سوپای ڕووسیای دەکرد لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و هیچ هۆکارێکی بۆ ئەو بڕیارەی نەدا. لە مەرسومێکی یەک دێڕیدا، زیلینسکی دەرکردنی ئێدوارد مۆسکۆلیۆڤی وەک فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئۆکرانیا ڕاگەیاند کە لە سەرپەرشتیاری هێزەکانی ئۆکرانیایە لە ناوچەی دۆنباس. هێزەکانی ڕوسیا لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو ناوچەیە بەردەوامن و هەوڵدەدەن دەدەن دەستبگرن بەسەر ئەو دوو هەرێمەی ڕۆژهەڵات کە دۆنباس پێکدێنن و زیلینسکیش لەم چەند هەفتەیەی دواییدا باری سەربازی لە ڕۆژهەڵات بە سەختی و بە ئازار وەسفکرد. هاوکات لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئۆکراینادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بەپێی مەرسومی ژمارە ١١٣|٢٠٢٣ فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی سوپای وڵاتەکە مۆسکالیڤ دوورخراوەتەوە. لە مەرسومەکەدا ئاماژە بەوە نەکراوە کە کێ لەبری مۆسکالیڤ دادەنرێت. ئەمەشلە کاتێکدایە لەپۆستێکی فەیسبووک ستافی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئۆکرانیا گوتی سوپای ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممە چەند هێرشێکی ناسەرکەوتوویان لەناوچەی باخموت ئەنجامداوە
هاوڵاتی پسپۆڕێکی جیۆلۆجی لە تورکیا رایگەیاند، ئەگەری روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز لە تورکیا هەیە و بەو هۆیەوە نزیکەی ١٣ هەزار باڵەخانە دەرووخێن. پرۆفیسۆر دکتور ئوڤگون ئەحمەد ئەرجان پسپۆڕی بومەلەرزە و جیۆلۆجی لە تویتێکدا رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکان لە ئەستەنوبڵ ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار باڵەخانە هەیە. لە کاتی بومەلەرزەدا ٣٠٪ رێگەکان دادەخرێن. ١٣ هەزار باڵەخانە لە یەکەم ساتەکانی بومەلەرزەدا دەرووخێن، بەهۆی ئەوەی بەباشی دروست نەکراون. ٢٠٠ هەزار باڵەخانە زیانیان بەردەکەوێت. ٤٦٠ هەزار بۆری ئاوی خواردنەوە دەتەقن. پرۆفیسۆر دکتور ئوڤگون ئەحمەد ئەرجان باسی لەوە کرد کە لە هەموو جیهان بومەلەرزە ٥.٦ پلەکان زیانیان نابێت، بەڵام لە تورکیا بومەلەرزەکان لە ٥.٥ پلە تێپەڕ بکەن، زیانیان لێدەکەوێتەوە و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە لە تورکیا ئاستی گەندەڵی بەرزە. چەند رۆژ لەمەوبەریش، پرۆفیسۆر دۆغان کالافات بەڕێوەبەری پەیمانگەی لێکۆلینەوەی بومەلەرزەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندبوو، ئەگەری زۆر هەیە لە هێڵی ئەنادۆلۆی باکوریش بومەلەرزەیەکی گەورە رووبدات، بەڵام سەرچاوەکەی دەریای مەڕمەڕە دەبێت هێڵی بومەلەرزە لەنێو دەریای مەڕمەڕەدا تێدەپەڕێت و مەترسیەکەش زۆرە. کالافات ئاماژەی بەوەکردبوو، " شوێنی بومەلەرزەکە دیارە، بەڵام کاتەکەی بە تەواوی ناتوانرێت دیاری بکرێت. تەنیا دەتوانین بڵێین، تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ کە حەوت ساڵی دیکە دەکات، نزیکەی ٦٥٪ ئەگەری زۆرە بومەلەرزەیەکی زیاتر لە گوڕێ ٧ پلەی ریختەر لە دەوروبەری ئەستەنبوڵ رووبدات. دوایین بومەلەرزەی بەهێز لە ساڵی ١٩٩٩ لە ئەستەنبوڵ روویدا کە بەو هۆیەوە نزیکەی ١٨ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. https://twitter.com/ovgunaercan/status/1630051198022680577?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1630051198022680577%7Ctwgr%5Ea2b751993dfe522656f328b9cbbeef90027a93d0%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fartigercek.com%2Fguncel%2Fahmet-ercan-istanbul-depremini-anlatti-13-bin-yapi-hemen-cokecek-240624h
دەزگای CIA:چین خۆی بۆ داگیركردنی تایوان ئامادە دەکات بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگیریەکانی دەزگای هەوڵگری ئەمریكاCIA،سەرۆكی چین سوپای وڵاتەكەی راسپاردوە، كە خۆیان بۆ داگیركردنی تایوان تا ساڵی 2027 ئامادە بكەن. ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێكەوتنێكدا لە كەناڵی CBS ڕایگەیاند: پێویستە ئەمریكا خواستی شی جینپینگ، سەرۆكی چین بۆ دەستبەسەرداگرتنی تایوان زۆر بە جددی وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر ململانێی سەربازیش دەرئەنجامی حەتمی نەبێت، باس لەوەش دەکات: ئێمە دەزانین كە سەرۆك شی ڕێنمایی سوپای ڕزگاریخوازی وڵاتەكەی كردوە كە خۆیان ئامادە بكەن بۆ داگیركردنی تایوان تا ساڵی 2027، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە بڕیاریدا لە ساڵی 2027 یان هەر ساڵێكی دیكە دەست بە لەشكركێشییەكە بكات ئەو ئەوەشی وتوە،پێموایە لانیكەم سەرۆكی چین و سەركردایەتی سەربازییەكەی ئێستا گومانیان هەیە لە ئەگەری سەركەوتنی ئەو لەشكركێشییە.
هاوڵاتی دەزگای لوتکە لە ئەوروپا دەڵێت" هیچ کوردێک " لەناو ئەو یەختەی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیادا ژێر ئاوکەت نییە و دەشڵێت ئەوانەی نوقمبوون زۆربەیان ئێرانی پاکستانی و ئەفغانین. شەهرام حەمە، نوێنەری دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئەوکەسانەی لەناو ئەو یەختەدا بوون کە ژێر ئاو کەوتووە هیچ کوردێکی تێدا نیە، هەروەها وتیشی تەرمی ٤٠ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە زۆربەیان منداڵن، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ١٠ کەس بێ سەروشوێنن و ٥٠ کەسیش ڕزگارکراون. ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەیانی یەختێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی کرۆتۆنا بە ١٣٠ پەنابەرەوە ژێر ئاو کەوت، لەوبارەیەوەش ئەنتۆنیۆ سیراسۆ، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی کوترۆی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە منداڵ وژنیش لەناو یەختەکەدا بوون، میدیاکانی ئیتاڵیاش باسیان لەوەکرد هاوڵاتی عێراقیش لەگەڵ سوری و ئەفغانی پاکستانی لەناو ئەو یەختەدا بوون. هەر لەبارەی نوقمبوونی ئەو یەختە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەش داوە، یەختەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆیشتووە و ئەو ڕوداوەش بەهۆکاری خراپی کەشوو هەواوە بووە. هەر لەبارەی گەڕان وپشکنین بەدوای ئەو کەسانەدا کە لە یەختەکەدا بوون، پۆلیسی ئیتاڵیا دەڵێت، گەڕان وپشکنین بەدوای ئەوکەسانەدا بەردەوامە کە لەناو یەختەکەدا بوون.
هاوڵاتی ئێران دوێنێ ژنێکی بە ڕەگەز ئیسپانی ئزادکرد کە لە مانگی تشرینی دووەمەوە لەسەرووبەندی ناڕەزاییەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا دەستگیری کردبوو. ئەمڕۆهۆسێ مانوێل، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ئەمڕۆ لە لێدوانیکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕایگەیاند" ئەو ژنە دوێنێ ئازادکراوە، بەڵام نەمانویست ئەوە بە ئاشکرا ڕابگەێنێن پێش ئەوەی فڕۆکەکەی لە ئێران دەربچێت" ئەو ژنە ناوی ئانا بانەیرایە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، ئەوەس بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەرانا کە هەواڵەکەی پشت راستکردۆتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ژنە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و ناسنامەکەی بڵاونەکراوەتەوە لەلایەن ئێرانەوە، لەکاتێکدا لەماوەی خۆپیشاندەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا دەستگیرکرا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە جگە لەو ژنە ئیسپانیە کە دوێنێ ئازادکراوە، چەندین کەسانی بیانی دیکە لە ئێراندا دەستگیرکراون ولەزینداندان، هەر لەبارەی هاوڵاتیەکی دیکەی ئیسپانیەوە کە هاوشێوەی " ئانا بانەیرا" دەستگیرکراوە، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە میانی وتارەکەی لەبارەی ئازادکردنی ئاناوە ڕایگەیاند، دڵخۆشیمان کاتێک تەواو دەبێت کاتێک سانتیاگۆ سانتێز" ئەو هاوڵاتیە ئیسپانیەی دیکە کە لەزیندانەکانی ئێراندایە" ئازادبکرێت، وتیشی " واز لەوهەوڵەکانی ناهێنێت بۆ ئازادکردنی"
هاوڵاتی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا بڵاوی کردەوە کە سوپای رووسیا دوێنێ ١٤ هێرشی مووشەکیی و ١٩ هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر وڵاتەکەی. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، پێشهاتەکانی جەنگی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە رووسیا هێرشەکانی بۆسەر کوپیانسک، لیمان، باخموت، ئاڤدیڤکا و شاهتێرسک چڕکردووەتەوە و سەربازانی ئۆکراینا ٧١ هێرشی رووسەکانیان تێکشکاندووە. لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە هێزەکانی رووسیا بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانیان بە بەردەوامی لە ئاسمانەوە پشکنین دەکەن و هاتووە ''سوپای رووسیا دوێنێ ١٤ هێرشی مووشەکیی و ١٩ هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە. لەڕێگەی سیستمەکانی مووشەکهاوێژەوە ٥٧ جار بۆردومانی کردووە. هاووڵاتییانی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە و برینداربوون''. ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هێزەکانی ئاسمانیی ئۆکراینا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ناوچانەی چەکەکانی سەربە سوپای رووسیای لێن، هەروەها سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیایان خستووەتە خوارەوە، یەکەکانی تۆپهاوێژیش دوو ناوچەی کۆبوونەوەی یەکەکانی رووسیا و شوێنی راداریان لەناوبردووە.
هاوڵاتی دوای ئهوهی ئهمڕۆ له كهناراوهکانی ناوچەی کالابریا لە باشووری ئیتاڵیا، بهلهمێكی كۆچبهران نقوم بوو و بەهۆیەوە لانیكهم 40 كهس گیانیان لهدهستدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یهكێتی ئەوروپا رایدهگهیهنێت، پێویسته ئهوروپا به یاسای مافی پهنابهرێتیدا بچێتهوه. بەیانیی ئەمڕۆ بەلەمێک لە کەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت و تاوەکو ئێستا لانیکەم 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی میدیای وڵاتەکە، تاوەکو ئێستا لانیکەم تەرمی 28 کەسیان دۆزراونەتەوە و تەرمی 12 کەسەکەی دیکە نەدۆزراوەتەوە؛ 40 کەسی دیکەش رزگارکراون دوای ئەم ڕوداوە ئۆسۆلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یهكێتی ئەوروپا، داوای پێداچوونهوه یبه مافی پهنابهرێتی کرد. یاسا نوێیەکانی ئیتاڵیا کەشتیی هاوکاریی کۆچبەران ناچار دەکەن لە یەک کاتدا تەنیا یەک هەوڵی رزگارکردنی کۆچبەران بدەن. ئەوەش لەلایەن رەخنەگرانی حکومەتە راستڕۆکەی ئیتاڵیاوە وەکو هۆکارێکی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی کۆچبەران لێکدەدرێتەوە. بەرپرسانی ئیتاڵیا هۆکاری ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە "زۆر سەرنشینی هەڵگرتبوو و بەهۆی شەپۆلە تووندەکانەوە بووەتە دوو پارچەوە". هاوکات میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن، لەسەر یەختەکە 150 بۆ 250 کۆچبەر هەبوون و تا ئێستا نزیکەی 40 کەسیان رزگارکراون. ئەم "تراژیدیایە" لەکاتێکدایە کە حکومەتە راستڕۆکەی ئیتاڵیا تاوەکو دێت رێکارەکان لەسەر کۆچبەران تووندتر دەکات. بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 16 هەزار و 601 کۆچبەر لە رێگەی دەریای نێوەڕاستەوە چوونەتە ئەوروپا و لانیکەم 195 کەس لەو رێگەیەدا گیانیان لەدەستداوە یانیش بێسەروشوێن بوون. لە ساڵی 2022شدا، بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 159 هەزار و 410 کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا و هەزار 953 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.