هاوڵاتى ‌نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌ بازاڕه‌کانى جیهاندا له‌سه‌رو 59 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى شوباتى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 59 دۆلارو 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا (ته‌کساس) به‌ 56 دۆلارو 50سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت. هاوکات، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 57 دۆلارو 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو له‌جیهاندا بۆ زۆربونى خواست ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌ به‌رزترین ئاستى تۆمارکردووه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا.  

هاوڵاتى سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌ فه‌رمى ویلیام بێرنز باڵیۆزى پێشووى وڵاته‌که‌ى له‌ روسیا بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى کاندیدکردووه‌. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ى  شوباتى 2021 کۆشکى سپى رایگه‌یاند، جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، به‌ فه‌رمى ویلیام بێرنز باڵیۆزى پێشووى وڵاته‌که‌ى له‌ روسیا بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سى ئاى ئه‌ى کاندیدکردووه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ که‌دواى کاندیدکردنى ویلیام له‌لایه‌ن بایدنه‌وه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ى ده‌زگاکه‌، بڕیاره‌ لیژنه‌یه‌کى ئه‌نجومه‌نى پیران له‌گه‌ڵ ئه‌و کاندیده‌دا کۆببێته‌وه‌ و دواتریش له‌ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌ ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت. ویلیام بێرنز، دیپلۆماتێکارێکى دێرینى ئه‌مریکایه‌ و ماوه‌ى 33 ساڵه‌ له‌ناو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یدا خزمه‌ت ده‌کات، شاره‌زایى هه‌یه‌ له‌ کاروبارى روسیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. ویلیام بێرنز له‌ ساڵى ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠١ باڵیۆزى ئه‌مریکا بووه‌ له‌ ئوردون. دواتر، له‌ ساڵى ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥ یارمه‌تیده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بووه‌ بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ناوبراو له‌ ساڵى ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٨ باڵیۆزى ئه‌مریکا بووه‌ له‌ روسیا و له‌ ٢٠١١ تا ٢٠١٤ش جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى بووه‌.  

هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێک نزیکه‌ له‌ 59 دۆلار. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌4 ى شوباتى 2021 یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 58 دۆلارو81 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 55 دۆلارو 87 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 57 دۆلارو 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.  

هاوڵاتى  نرخى نه‌وتى خاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و 58 دۆلارى تێپه‌راند بۆ یه‌ک به‌رمیل. ئه‌مشه‌و 3 ى شوباتى 2021 یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به‌ 58 دۆلارو 40 سه‌نت له‌بازاره‌کانى جیهان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به‌ 55 دۆلارو 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 57 دۆلارو 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت. به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت په‌یوه‌ندى به‌ دابه‌شکردنى ڤاکسین کۆرۆناوه‌ هه‌یه‌ و خواست له‌سه‌ر نه‌وتى خاو زیادى کردووه‌.  

هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی ئەمریکا رایگەیاند سێ جۆری کۆرۆنای گۆڕاو دۆزراونەتەوە ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له‌ زیادبوندایه‌ و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه‌. دکتۆر رۆشێل واڵێنسکی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی وتی: "زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو لە ئەمریکا هەڵگری ئەو جۆرەن کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرابووەوە و ژماره‌ى توشبوان به‌رده‌وام له‌ زیادبوندایه‌ و له‌مه‌ترسى نزیک ده‌بینه‌وه‌". بەڵام سێ لە تووشبووان هەڵگری ئەو جۆرەن کە لە ئەفریقیای باشوور دۆزراوەتەوە کە لە جۆرەکانی دیکە ترسناکترە و یەکێکی دیکەیشیان هەڵگری ئەو جۆرەیە کە یەکەمجار لە بەرازیل دۆزرابووەوە ئەو جۆرە کۆرۆنایەی کە یەکەمجار لە بەریتانیا دۆزرایەوە، خێراتر لەوانی دیکە بڵاودەبێتەوە و بڕوا دەکرێت کوشندەتربێت، بەڵام جۆرەکەی ئەفریقیای باشوور تەنانەت نیگەرانیی گەورەتری بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە گومان و ئاماژە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن کە رەنگە ئەو ڤاکسینانەی تاوەکو ئێستا دروستکراون نەتوانن رێگری لە پەتاکە بکەن. هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات کە هەر کاتێک ڤاکسینیان بۆ دابینکرا بە زووترین کات وەریگرن و جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا کاتی شلکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکانی وەکو بەستنی ماسک نەهاتووە.  بەپێی ئاماری سەرنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە کۆتایی مانگی رابردوو ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو گەیشتە 471 کە لەو ژمارەیە 467 کەسیان لە جۆرەکەی بەریتانیا بوون. ئەمریکا لەڕووی ژمارەی تووشبوون پلەی یەکەمی ریزبەندیی ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی لە جیهان گرتووە، بەپێی ئامارەکانی وۆڵدۆمیتەر تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە نزیکەی 27 ملیۆن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە 454 هەزار و 213 کەس.

هاوڵاتى ‌ کۆشکی سپى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، هیچ کاتێکى دیاریکراو بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێراندا نیه‌ تا ئه‌وکاته‌ى تاران به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ ده‌کات.   جین ساکی، وته‌بێژی کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند:"جۆو بایدن، سه‌رۆکی وڵاته‌که‌مان  له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ند بێت به‌ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ ئه‌وا ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌ڵوێستێکی له‌سه‌ر بنوێنرێت". هه‌روه‌ها ساکی راشیگه‌یاند:" هه‌ر هه‌نگاوێک به‌ ئاڕاسته‌ى ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌وا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیاندا ده‌بێت". هاوکات، وته‌بێژی کۆشکی سپی به‌پێویستى داده‌نێت به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م چه‌کی ئه‌تۆمیی ئێرانى پته‌وتر بکرێن و چاره‌سه‌رێک بۆ موشه‌کی بالیستی و ده‌ستوه‌ردانی تاران له‌ناوچه‌که‌ بدۆزرێته‌وه‌. سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا یه‌کێک له‌به‌رنامه‌کانی گفتوگۆکردنه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئاماده‌ن پابه‌ندبن به‌ رێککه‌وتنه‌که‌وه‌ به‌مه‌رجى هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر وڵاته‌که‌ى.  

هاوڵاتى         جه‌یک سۆلیڤان راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،  تورکیاى به‌سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان و ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپایى وه‌سفکرد. ئیداره‌ى بایدن، پێشتر له‌ یه‌که‌م لێدوانیدا له‌ باره‌ى تورکیا جه‌ختیکرده‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئازادییه‌کان و مافى مرۆڤ و داواى له‌ حکومه‌تى سه‌رۆکى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد، رێز له‌ بڕیاره‌کانى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بگرێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بکات. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا جه‌ختیکرده‌وه‌ له‌وه‌ى ئیداره‌ى نوێ به‌سه‌رۆکایه‌تى جۆو بایدن، ھانى تورکیا ده‌دات بۆ رێزگرتن له‌ ئازادییه‌ سه‌ره‌کییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکى به‌ په‌له‌ بۆ پرسى ده‌میرتاش.  ئیداره‌ى جۆوبایدن ره‌خنه‌ى توند له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌گرن، له‌کڕینى سیسته‌مى مووشه‌کى رووسیى "ئێس-400" له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ که‌ هاوپه‌یمانه‌کانى له‌ ناتۆ زۆر توڕه‌ کرد و بووه‌ ھۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا سزاکان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.  

هاوڵاتى ده‌سه‌ڵاتدارانى سه‌نگافوره‌ گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 16 ساڵیان ده‌ستگیرکرد که‌ پلانى هێرشکردنه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وتى هه‌بووه‌ له‌رێگه‌ى ساتوره‌وه‌. ئه‌و گه‌نجه‌ى ده‌ستگیرکراوه‌، کاریگه‌ر بووه‌ به‌ "برینتۆن تارانت" ئه‌و هێرشکاره‌ى که‌ به‌ چه‌ک هێرشى کرده‌ سه‌ر دوو مزگه‌وته‌که‌ى ناوچه‌ى کرایست چێرس له‌ نیوزله‌ندا، پلانى هێرشه‌که‌ى واداناوه‌ که‌ به‌ ساتوور "چه‌قۆى گه‌وره‌" هێرش بکاته‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و راسته‌وخۆش له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان په‌خشى بکات. ئه‌و گه‌نجه‌ مانگى رابردوو ده‌ستگیرکراوه‌، به‌پێى یاساى ئاسایشى ناوخۆیى سه‌نگافوره‌،به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ 18 ساڵ ده‌توانرێت بێ دادگایى کردن و ساغ بوونه‌وه‌ى تۆمه‌ت به‌سه‌ریدا بخرێته‌ زیندان. وه‌زاره‌تى ناوخۆى سه‌نگافوره‌، له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و مێردمنداڵه‌وه‌ رایگه‌یاند: "خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى سه‌نگافورییه‌ و کریستیانێکى پرۆتستانته‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکى هیندستانه‌". وه‌ک وه‌زاره‌تى ناوخۆى سه‌نگافوره‌ باسى کردووه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ پێشتر به‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ زۆر دژى موسوڵمانان بووه‌و له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش بانگه‌شه‌ى توندوتیژى دژ به‌ ئیسلام کردووه‌. ئه‌و گه‌نجه‌ ویستویه‌تى 15 ى ئازارى 2021 له‌ دووه‌م ساڵیادى هێرشه‌که‌ى نیوزله‌ندا، هێرش بکاته‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و راسته‌وخۆش له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هاوشێوه‌ى هێرشه‌که‌ى برنتۆن تارانت بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وته‌که‌ى نیوزله‌ندا په‌خشى بکات. له‌ 15 ى ئازارى ساڵى 2019 برنتۆن تارانت، که‌ هێرشکارێکى توندڕه‌وى کریستیان بوو، به‌ چه‌ک هێرشیکرده‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ شارۆچکه‌ى کرایست چێرس له‌ نیوزله‌ندا، به‌هۆیه‌وه‌ 51 که‌س کوژران، رووداوه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و جیهانى به‌دواى خۆیدا هێنا. تارانت پاش زنجیره‌یه‌ک دادگایى کردن، به‌ زیندانیى هه‌تاهه‌تایى سزادرا و هیچ لێبوردنێکى مه‌رجداریش نایگرێته‌وه‌.  

هاوڵاتى جۆو بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا واژۆ له‌سه‌ر بڕیارى وه‌رگرتنى 125 هه‌زار  په‌نابه‌ر له‌ئه‌مریکا ده‌دات. تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن-ى ئه‌مریکى ئاشکرایکرد، سبه‌ینێ ڕۆژى هه‌ینى جۆ بایدن بڕیارێک واژۆ ده‌کات بۆ وه‌رگرتنى 125 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ئه‌مریکا. له‌کاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا جۆوبایدن به‌ڵێنى وه‌رگرتنى هه‌زاران په‌نابه‌رى له‌ئه‌مریکا دا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ روونکراوه‌ته‌ه‌ که‌ کاتى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که‌ له‌نێوان مانگێک بۆ چوارمانگدا ده‌بێت که‌ ئه‌و ژماره‌ په‌نابه‌ره‌ له‌ئه‌مریکا وه‌ربگیرێن.  

هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى زیاتره‌ له‌ 56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى کانونى دووه‌مى 2021 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت له‌ بازاڕه‌کانى جیهان به‌ 56 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌کرا. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) گه‌یشته‌ 52 دۆلار  23 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێک. هاوکات یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به‌ 54 دۆلارو 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌کرێت.  

هاوڵاتى ‌سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا رایگه‌یاند:" به‌رپرسیارێتى 100 هه‌زار قوربانى کۆرۆنا له‌ ئه‌ستۆمدایه‌"، راشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستمان ده‌هات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کردمان". بۆریس جۆنسن له‌ وتارێکدا که‌ له‌نێو نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران له‌ له‌نده‌ن پێشکه‌شیکرد رایگه‌یاند:"وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌رپرسیارێتى ته‌واو له‌ هه‌موو کارێک حکومه‌ت ئه‌نجامیداوه‌ وه‌رده‌گرم، به‌ڵێن ده‌ده‌م کاربکه‌م بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووان و قوربانییانى ڤایرۆسه‌که‌". به‌ریتانیا وه‌ک پێنجه‌مین وڵات له‌سه‌ر ئاستى جیهان که‌ ژماره‌ى قوربانییانى کۆرۆنا له‌ 100 هه‌زار که‌س تێپه‌ڕێت له‌کاتێکدا زیاتر له‌ سێ ملیۆن و 689 هه‌زار که‌س تووشى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 100 هه‌زار و 162 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ملیۆنێک و 662 هه‌زار که‌سى دیکه‌ چاکبوونه‌ته‌وه‌. هاوکات، به‌پێى ئامارى بلومبێرگ تاوه‌کو ئێستا زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن و 325 هه‌زار ژه‌م ڤاکسینى کۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا دابه‌شکراوه‌.

هاوڵاتى ‌کۆشکى سپى رایگه‌یاند، جۆ بایدن بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى به‌شداریکردن له‌ خزمه‌تى سه‌ربازى له‌ سوپاى ئه‌مریکادا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ "ره‌گه‌زى خۆیان گۆڕیوه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌"، که‌ پێشتر تره‌مپ بڕیاره‌که‌ى ده‌رکردبوو. کۆشکى سپى ئه‌مریکا له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى به‌شداریکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ره‌گه‌زیى خۆیان گۆڕیوه‌ له‌ سوپاى ئه‌مریکادا هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى کۆشکى سپیشدا هاتووه‌:"چیتر ره‌گه‌ز گۆڕین نابێته‌ هۆکارێک بۆ جیاکارى چینایه‌تى و که‌سێتى له‌ نێو ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵگاى ئه‌مریکیدا." بڕیاره‌ له‌ماوه‌ى جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیارى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گۆڕانکاریى له‌ که‌ش و هه‌وا واژۆبکات و ئه‌و پرسه‌ ده‌کاته‌ کارى له‌ پێشینه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا. جۆ بایدن وه‌ک 46ـه‌مین سه‌رۆکى ئه‌مریکا رۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌، سوێندى یاسایى خوارد و تیایدا له‌یه‌که‌م ساته‌کانى ده‌ستبه‌کاربوونیدا ژماره‌یه‌ک بڕیارى ده‌رکرد له‌وانه‌ش وه‌ستاندنى کارکردن له‌ دیواریى سنوریى نێوان ئه‌مریکا و مه‌کسیک و ژماره‌یه‌ک بڕیارى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا.  

هاوڵاتى هیلارى کلینتۆن و چێلسیاى کچى له‌ رێى کۆمپانیایه‌کى هونه‌رییه‌وه‌ رۆمانى (کچانى کوبانێ) چیرۆکى یاخیبوون و بوێرى و دادپه‌روه‌ری وه‌ک به‌رهه‌مێکى هونه‌رى و زنجیره‌یه‌کى ته‌له‌ڤزیۆنى به‌رهه‌م ده‌هێنن.   رۆمانى (کچانى کوبانێ) له‌ لایه‌ن نووسه‌رى ئه‌مه‌ریکایى (گه‌یل تزماج لێمۆن) نووسراوه‌ و تێیدا باس له‌ چیرۆکى ئازایه‌تى یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژنان  له‌ کوبانێ ده‌کات که‌ رووبه‌ڕووى داعش بوونه‌ته‌وه‌. کۆمپانیاکه‌ى هیلارى و کچه‌که‌ى له‌ ژێر ناوى "رووناکى شاراوه‌" کار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ پڕفرۆشانه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌کات. رۆمانى کچانى کوبانێ بڕیاره‌ له‌ 16ى شوباتى ئه‌مساڵدا که‌ سێ هه‌فته‌ى دیکه‌ ده‌کات له‌ لایه‌ن "په‌نگوین پرێس" بڵاو بکرێته‌وه‌. "کچانى کوبانێ" به‌ پشت به‌ستن به‌ سه‌دان کاتژمێر چاوپێکه‌وتن و ئاماده‌کردنى راپۆرت له‌ باره‌ى رۆڵى ژنانى کورد له‌ سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕى دژ به‌ داعش له‌ باکوورى سووریا ئاماده‌کراوه‌. یه‌که‌مجاره‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هێزێکى تایبه‌تى ژنان به‌ روانگه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌ خۆیان و له‌ سه‌نگه‌ردا خۆیان دژى چه‌کدارانى داعش رێکبخه‌ن و به‌و په‌ڕى ئازایه‌تییه‌وه‌ شه‌ڕى ئه‌و چه‌کدارانه‌ بکه‌ن. هیلارى کلینتۆن له‌ باره‌ى ئه‌و رۆمانه‌وه‌ ده‌ڵێت: "کچانى کوبانێ گێڕانه‌وه‌یه‌کى نائاسایى ئازایه‌تى ئه‌و ژنانه‌یه‌ که‌ ئاڵنگاریان له‌ پێناو هێنانه‌دى دادپه‌وه‌رى و یه‌کسانى بووه‌، ئێمه‌ کۆمپانیاى رووناکى شاراوه‌ (HiddenLight)مان دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگ بۆ ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ بگێڕین". هیلارى کلینتۆن و کچه‌که‌ى له‌ دیسه‌مبه‌رى رابردوودا به‌ ئامانجى به‌رهه‌مهێنانى هونه‌رى و بڵاوکردنه‌وه‌ى زنجیره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌یى و به‌رهه‌مى تیڤیى و دیجتاڵى کۆمپانیایه‌کى دامه‌زراند و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بڕیاریاندا کار له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ بکات، که‌ پڕفرۆشترین بوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، رۆمانى کچانى کوبانێ هه‌ڵبژێردراوه‌ کارى له‌سه‌ر بکرێت.

هاوڵاتى ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان نامه‌یه‌ک بۆ جۆوبایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا ده‌نێرێت و ده‌ڵێت:" ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه‌ کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م". عه‌لى قه‌ره‌داغی، ئه‌میندارى گشتى یه‌کێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ جۆوبایدن، سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا نوسیویه‌تى:"خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبکه‌م که‌ متمانه‌ى گه‌لى ئه‌مریکاتان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌ت که‌ کۆمه‌ڵێ‌ پره‌نسیپى گرنگى له‌خۆگرتبو، وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستیى و جیاکارى نه‌ژادیی، ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ گێڕانه‌وه‌ى به‌ها ره‌وشتیى و مرۆییه‌کان بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتان و گه‌لان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه‌، ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه‌ کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م، بۆ به‌ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌مو نه‌داران و چه‌وساوه‌کان. ده‌قى نامه‌که‌ى عه‌لى قه‌ره‌داغى بۆ جۆوبایدن سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکا: به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆک Joe Biden سه‌رۆکى وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا سڵاوێکى گه‌رم، پاشان خۆشحاڵم پیرۆزباییتان لێبکه‌م که‌ متمانه‌ى گه‌لى ئه‌مه‌ریکاتان به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌ت که‌ کۆمه‌ڵێ‌ پره‌نسیپى گرنگى له‌خۆگرتبوو، وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زپه‌رستیى و جیاکارى نه‌ژادیی، ئومێده‌وارم سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ گێڕانه‌وه‌ى به‌ها ره‌وشتیى و مرۆییه‌کان بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان وڵاتان و گه‌لان. جه‌نابى سه‌رۆک: باوه‌ڕم وایه‌ -وه‌ک زانایه‌ک له‌ زانایانى موسڵمان- به‌ ئه‌رکى سه‌رشانى خۆمى ده‌زانم ئه‌و فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌ که‌ به‌ڕێزتان له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنتدا ده‌رباره‌ى میکانیزمى گۆڕینى خراپه‌کاریى وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک هێناتانه‌وه‌، بیرى به‌ڕێزتانى بخه‌مه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ داوا له‌ جه‌نابتان ده‌که‌م ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ به‌ هه‌ند بگیرێن: 1- هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ک بخرێته‌گه‌ێ‌ و پشک و به‌شدارى گه‌وره‌تان هه‌بێت له‌ نه‌هێشتنى سته‌م له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى دادگه‌ریى و ئازادیى و رێز و که‌رامه‌ت و مافه‌کانى مرۆڤ. چونکه‌ ئه‌رکى سه‌رشانى سیاسییه‌کان و زانایانى ئاینى ئه‌وه‌یه‌ کۆشش بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنى سته‌م، بۆ به‌ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو نه‌داران و چه‌وساوه‌کان، ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌رکێک بۆ گۆڕینى خراپه‌ که‌ هه‌موو په‌یامه‌ ئاسمانییه‌کان له‌و پێناوه‌دا هاتوون، چونکه‌ ئێمه‌ى مرۆڤ له‌ ئه‌مڕۆدا زۆر پێویستمان به‌ هاوپه‌یمانییه‌کى مرۆیى هاوشێوه‌ى (په‌یمانى فوزوڵ) هه‌یه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) به‌شداریکردووه‌ تیایدا. 2- به‌ هاناوه‌ چوونى نه‌خۆشه‌ هه‌ژاره‌کان -به‌هۆى به‌ڵاى کۆرۆنا و هیتریشه‌وه‌-، فه‌رامۆش نه‌کردن و پشتگوێ نه‌خستنیان له‌وه‌ى بڕۆن به‌ره‌و چاره‌نووسى سه‌ختیان، به‌ڵکو ئه‌رکى سه‌رشانى هه‌مووانه‌ پێکوته‌و ده‌رمانى  پێویست به‌بێ‌ جیاوازى بۆ هه‌مووان فه‌راهه‌م بکرێ‌، چونکه‌ له‌ ئینجیلى متى 25: (35: 40) دا هاتووه‌ ده‌ڵێ‌: ئه‌وانه‌ى به‌زه‌ییان به‌ هه‌ژاران و نه‌خۆشان و نه‌داراندا دێته‌وه‌، له‌ واقیعدا خزمه‌ت به‌و ده‌که‌ن -واته‌ به‌ په‌روه‌ردگار-، (له‌ سیفرى أمپال 21: 13) هاتووه‌ ده‌ڵێ‌: هه‌رکه‌س گوێکانى له‌ ئاست قیژه‌و ئاهوناڵه‌ى هه‌ژاران دابخات ئه‌وا ئه‌ویش ده‌که‌وێته‌ ئاهوناڵه‌وه‌و که‌س نایه‌ت به‌ده‌میه‌وه‌) -واته‌ له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ وه‌ڵامى نادرێته‌وه‌-. ئیسلامیش جه‌ختده‌کات له‌سه‌ر هاوکاریى و ده‌سته‌به‌رکردنى بژێوى یه‌کتری، له‌سه‌ر ره‌چاوکردنى مافى هه‌ژاران و نه‌داران، ئه‌وه‌ش له‌ ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا هاتووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ ئاستێکه‌ که‌ هه‌مووان به‌رپرس ده‌بن ئه‌گه‌ر بێتو هه‌ژارێک به‌هۆى برسێتى له‌ وڵاتێکدا بمرێ‌، له‌ سوره‌تى (اڵانسان ئایه‌ته‌کانی: 8-12) ده‌فه‌رموون: (ۆیُگۡعِمُونَ ٱلگَّعَامَ عَڵىٰ حُبِّهِۦ مِسکِینا ۆێتِیما ۆأَسِیرًا إِنَّمَا نُگۡعِمُکُمۡ لِۆجِه‌ ٱللَّهِ ڵا نُڕیدُ مِنکُمۡ جَزَآ‌و ۆڵا شُکُورًا ، إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا ێوۡمًا عَبُوسا قَمگڕیرا ، فَۆقَاٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ژَٰلِکَ الیوم ۆڵقَّاٰهُمۡ نَچره‌ ۆسُرُورا ، ۆجَزَٰهُم بِمَا صَبَرُواْ جَنَّه‌ ۆحَڕیرا) .. ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ى چاکه‌ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و بێباوکان و لانه‌وازان ئه‌وا خواى گه‌وره‌ ده‌یانپارێزێت، به‌ره‌که‌ت ده‌خاته‌ کاریان و ده‌یانخاته‌ به‌هه‌شت. 3- له‌لایه‌ن هه‌موولایه‌که‌وه‌ هه‌وڵى جیددى بدرێ‌ بۆ نه‌هێشتنى تۆقاندنى خه‌ڵکانى بێزیان و ئاشتیخواز، ئیتر له‌ رژێمه‌ سته‌ماکاره‌کان یان داگیرکاران یان گروپه‌ توندڕه‌وه‌کانه‌وه‌ بێت له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ قه‌لاچۆکردنى هه‌موو هۆکاره‌کانی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ هزرى میانڕه‌و له‌ رێگاى به‌ها ئاینییه‌کان و ئه‌و پره‌نسیپه‌ هاوبه‌شانه‌وه‌ که‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌ن هه‌مووان یه‌ک نه‌ژادیان هه‌یه‌. 4- رێزگرتن له‌ هه‌موو ئاینه‌ ئاسمانییه‌کان، به‌که‌م سه‌یرنه‌کردنى هیچ ئاینێک، نه‌هێشتنى ترس له‌ ئیسلام که‌ درێژکراوه‌ى راسته‌قینه‌ى هه‌موو ئاینه‌ ئاسمانییه‌کانه‌، ئاینى به‌زه‌یى و چاکه‌کارییه‌، به‌جۆرێ‌ که‌ قورئانى پیرۆز به‌ (بسم الله‌ الرحمن الرحیم) ده‌ستپێده‌کات، خواى گه‌وره‌ش په‌یامى موحه‌ممه‌دى (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) کورتکردووه‌ته‌وه‌ له‌ ئایه‌تى (ۆمَآ أَرۡسَلناٰکَ إِلَّا رَحمه‌ لِّلعَاٰڵمِینَ) سوره‌ اڵ‌نبیا‌و: 107 107 ، یه‌که‌مین ئایه‌تى قورئانیش فه‌رمانده‌کات به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کى هێمنى ئامانجدارى گشتگیر بۆ مرۆڤ و بونه‌وه‌ر و په‌ڕاوه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌سایه‌ى په‌روه‌ردگارێتى و به‌زه‌ییدا بێت تا زانست غه‌ڕرا نه‌بێت و سته‌م نه‌کات، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (إقرَأۡ باسمِۡ رَبِّکَ ٱلَّژِی خَڵق) سوره‌ العلق: 1 ، هه‌روه‌ها فه‌رمانیداوه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سایه‌ى که‌رامه‌تى مرۆڤدا، خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ‌: (ٱقرَأۡ ۆرَبُّکَ ٱڵ‌َکرَمُ) سوره‌ العلق: 3 واته‌ بۆ مرۆڤ. له‌به‌رئه‌وه‌ ئومێده‌وارین هه‌وڵ به‌خه‌رجبدرێ‌ بۆ خوێندنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م ئاینه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێى راستییه‌کانى و به‌پێى فیقهى میزان، تا ئاشته‌وایى جیهانیى و پێکه‌وه‌ژیان و ئه‌مینى و ئارامیى به‌رقه‌رار ببێ‌. من پێم سه‌یره‌و جێگاى سه‌رسوڕمانه‌ که‌ ئیسلام وه‌سفبکرێ‌ به‌ تیرۆریست، له‌ کاتێکدا ناوه‌که‌ى له‌ وشه‌ى ئاشتى –السلم-)وه‌ هه‌ڵگۆزراوه‌، داوا له‌ هموو خه‌ڵکى ده‌کات بچنه‌ناوی، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ‌: (یآٰأَیُّهَا ٱلَّژِینَ ‌وَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِی ٱلسِّلمِ کَآفَّه‌ ۆڵا تَتَّبِعُواْ خُگُۆٰتِ ٱلشَّیگَنِۚ إِنَّهُۥ ڵکُمۡ عَدُوّ مُّبِین) سوره‌ البقره‌: 208 . ناوه‌که‌ى تریشى بریتییه‌ له‌ (ئیمان -الإیمان-) که‌ له‌ ئه‌مینیى و ئه‌مانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، موسڵمانیش کاتێک نوێژه‌که‌ى کۆتایى پێدێنێ‌ سڵاو له‌و که‌سانه‌ ده‌کات که‌ له‌لاى راست و چه‌پیه‌وه‌ن تا ئاشتى و سه‌لامه‌تیان به‌دوور له‌ هه‌ر ئازاردانێ‌ پێببه‌خشێ‌. جه‌نابى سه‌رۆک: من و زۆرێکى زۆر له‌ خه‌ڵکى ئومێدمان هه‌یه‌ و له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ دادگه‌ریى و ئه‌من و ئاسایش و ئارامیى سه‌راپاى جیهان بگرێته‌وه‌، سه‌رکه‌وتووتان بکات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى دادپه‌وروه‌ریى و هاوکاریى بونیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که‌ چاکه‌یان بۆ مرۆڤایه‌تى ده‌وێ‌، بۆئه‌وه‌ى ئاشتى و ئاشته‌وایى دادپه‌روه‌رانه‌ و خۆشگوزه‌رانیى سه‌راپاى جیهان بگرێته‌وه‌. والسلام علیکم ورحمه‌ الله‌ وبرکاته   پێشکه‌شکارى نامه‌ پ. د. عه‌لى محیه‌دین قه‌ره‌داغی ئه‌مینددارى گشتى یه‌کێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان

هاوڵاتى ‌سه‌رکرده‌یه‌کى پارته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و په‌رله‌مانتاریى پێشووى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى تورکیا رایگه‌یاند:" جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ بنه‌ڕه‌تدا کورده‌ و له‌ عه‌شیره‌تى بیرۆکییه‌ و ناویشى جمۆى به‌هائه‌دین ئاغایه‌". ئۆرغان میرئۆغڵو سه‌رکرده‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و پارته‌، له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى:" له‌م دوواییانه‌دا له‌ یه‌کێک له‌ هاورێ کورده‌کانمه‌وه‌ جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ بنه‌ڕه‌تدا کورده‌ و له‌ عه‌شیره‌تى بیرۆکیه‌، که‌ بنه‌ماڵه‌که‌یان له‌ یه‌ریڤانه‌وه‌ کۆچیانکردووه‌ و چوونه‌ته‌ ئه‌مریکا، ناویشى له‌ ئه‌سڵدا به‌هائه‌دین ئاغایه‌."  شاره‌زایان پێیانوایه‌ سیاسه‌ته‌کانى جۆو بایدن به‌رده‌وام له‌ به‌رژه‌وه‌ندى کورد بووه‌ و واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ گرژى له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا هه‌بووه‌ و سه‌رۆکى نوێى ئه‌مریکاش پێشتر و له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا دژایه‌تى خۆى بۆ سیاسه‌ته‌کانى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا و ئه‌ردۆغان ده‌ربڕیووه‌.