هاوڵاتی بەلەمێکی کۆچبەران بە 61 سەرنشینەوە لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا تێکشکا، زۆرینەی سەرنشینەکان کوردی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن. ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، یەختێک بە 61 سەرنشینەوە لە بۆدروومی تورکیا بەڕێکەوتووە و درەنگی شەوی رابردوو بەهۆی بەرزیی شەپۆلی دەریاوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا تێکشکاوە." ئەوەشی خستەڕوو، 61 سەرنشین لەنێو یەختەکەدا بوون و لەو ژمارەیە 12 کەس لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیی ئیتاڵیاوە رزگارکراون. باسی لەوەشکرد، دوای چەند کاژێرێک یەکێک لە رزگاربووەکان گیانی لەدەستدا و 11 کەسەکەی دیکە لە نەخۆشخانەی رۆسێلا لۆنیکای ئیتاڵیا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان." بەکر عەلی ئاماژەی بەوەشدا، 49 سەرنشینەکەی دیکە بێسەروشوێنن و تاوەکو ئێستاش پۆلیسی دەریاوانیی ئیتاڵیا بەدوایاندا دەگەڕێت. سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانه ئەوروپا، لەبارەی ناسنامەی سەرنشینەکانی ئەو بەلەمەوە دەڵێت،زۆربەی سەرنشینەکان کوردی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن و ژمارەیەکی کەم خەڵکی ئەفغانستانیشیان لەگەڵدا بووە. بەگوتەی بەرپرسانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ و دوێنی دوو بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا تێکشکاون، بەهۆیەوە 10 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 60 کۆچبەریش بێسەروشوێنن، هەروەها زیاتر لە 60 کۆچبەر رزگار کراون.
هاوڵاتی بڕیاره سبهینێ ڤلادیمێر پوتن سهرۆكی روسیا به سهردانێكی دوو ڕۆژه بگاته كۆریای باكوور، كه یهكهم سهردانی ناوبراوه بۆ ئهو وڵاته له ماوهی 24 ساڵی رابردوودا. ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، ئاژانسی ههواڵی ناوهندی كۆریای باكوور رایگەیاند، كه رۆژانی سێشهممه و چوارشهممه ڤلادیمێر پوتن سهرۆكی روسیا لهسهر بانگهێشتی كیم جۆنگ ئون سهردانی وڵاتهكه دهكات، بهبێ ئهوهی وردهكاریی زیاتر سهبارهت به سهردانهكه بخهنهڕوو. جێگای ئاماژەیە سەبارەت بە سەردانەکە روسیاش له راگهیهندراوێكدا سهردانهكهی پوتنی پشتڕاستكردهوه. ئەم سەردانەی پوتن بۆ کۆریای باکوور له كاتێكدایه، كه نیگهرانییه نێودهوڵهتییهكان له زیادبووندان سهبارهت به ڕێكهوتنی چهك كه تیایدا پیۆنگ یانگ تهقهمهنی زۆر پێویست دهدات به مۆسكۆ بۆ شهڕ له دژی ئۆكرانیا له بهرامبهر هاوكاری ئابووری و گواستنهوهی تهكنهلۆژیا كه مهترسییهكانی چهكی ئهتۆمی و بهرنامهی مووشهكی كیم زیاتر دهكات. هاوكارییه سهربازی و ئابووری و هاوكارییهكانی دیكهی نێوان كۆریای باكوور و روسیا به شێوهیهكی بهرچاو زیادی كردووه لهو كاتهوهی كیم له مانگی نۆی ڕابردوودا سهردانی رۆژههڵاتی دووری روسیای كرد و لهگهڵ پوتن كۆبووهوه، ئهمهش یهكهم كۆبوونهوهیان بوو له ساڵی 2019هوه. چاوهڕوان دهكرێت لهمیانی سهردانهكهیدا ڤلادیمێر پوتن سهرۆكی روسیا لهگهڵ كیم جۆنگ ئون رێبهری كۆریای باكور كۆببێتهوه و له گفتووگۆكانیاندا تیشك بخرێته سهر فراوانكردنی هاریكارییه سهربازییهكان له كاتێكدا كه هاوپهیمانێتییهكهیان بهرامبهر ئهمریكا قووڵتر دهكاتهوه.
هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، مارتن گریفیتس یاریدهدهری سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتوهكان رایگەیاند، "خهڵكی مهدهنی و ژێرخانی غهززه زیانێكی زۆریان بهركهوتووه، ههروهها كارمهندانی مرۆیی و نهتهوه یهكگرتوهكان له غهززه به ژمارهیهكی زۆر كوژراون". ئەوەشی خستۆتەڕوو، بۆردومانكردنی غهززه له دوای 7ی ئۆكتۆبهرهوه، ئهو ناوچهیهی بۆ ههژارهكان كرده دۆزهخی سهر زهوی. یاریدهدهری سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتوهكان ئەماژەی بەوەشکرد، سهركردهكانی جیهان شكستیان هێناوه له راگرتنی هێرشهكانی ئیسرائیل، ههندێكیشیان پشتگیری بێ مهرجیان پێشكهش به هاوپهیمانهكانیان كردوه سهرهڕای بهڵگهی ئهوهی كه یاسا مرۆییهكانیان پێشێل كردوه. دەشڵێت، "سهرهڕای كاریگهرییه ترسناكهكانی شهڕهكه، چهك له واشنتن و وڵاتانی دیكهوه بهردهوام دهڕوات بۆ ناو ئیسرائیل و لهسهر هاوڵاتیانی مهدهنی له غهززه تاقیدهكرێتهوه". ئهو بهرپرسهی نهتهوهیهكگرتووهكان جەختی لەوەشکردەوە، "بهسیاسیكردنی هاوكارییهكان له نێوان بڵاوبونهوهی برسێتی و نهخۆشیدا ههیه، له ههمانكاتدا گهیاندنی مرۆیی و یارمهتیدانی دانیشتوانی كهمپهكان كه لهسهر لێواری برسێتی نزیكه له مهحاڵهوه بهتهواوی راگیراون و بهگشتیش كهرتی غهززه بههۆی بۆردومانهكانهوه بۆته دۆزهخی سهر زهوی".
هاوڵاتی چالاکوانی بواری کۆچبەران، بەھۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێک کە 70 کۆچبەری ھەڵگرتبوو لە ئاوەکانی ئیتاڵیا 60 کۆچبەریان خنکان کە 35 یان کوردن. ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، رەنج پشدەری رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی رابردوو 70 کۆچبەر لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەرێککەوتن، لە رۆژی سێشەممە ئەو کۆچبەرانە شوێنی جوگرافی بەلەمەکەیان بڵاوکردەوە کە بەسەلامەتی ئاوی یۆنانیان تێپەڕاندووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام دوای ئەوە بەلەمەکە دیار نەماوە و رۆژی پێنج شەممە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئیتاڵیا، دەرکەوتووە کە بەلەمەکەیان نوقوم بووە، لە ئەنجامدا 60 کەسیان خنکاون. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەو ژمارەیە 35 کۆچبەریان کوردن، ئەوانەی دیکە ئێرانی و ئەفغانین، 10 کەسیش رزگارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.
هاوڵاتی نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات و دابەزی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت 35 سهنت كه دهكاته 0.42%ی نرخهكهی دابهزیوه و گهیشتوهته 82.27 دۆلار. جێگای ئاماژەیە، نرخی نهوتی خاوی ڕۆژئاوای تهكساسی ئهمریكیش به 33 سهنت كه دهكاته 0.43%ی نرخهكهی دابهزیوه و گهیشتوهته 78.12 دۆلار بۆ ههر بهرمیلێك.
هاوڵاتی ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، وهزارهتی تهندروستیی غهززه ڕایگهیاند، بههۆی هێرشه بهردهوامهكانی ئیسرائیلهوه ژمارهی كوژراوان بۆ زیاتر لە 37 ههزار کەس بەرزبۆتەوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، تادێ بههۆی هێرشهكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سهر كهرتی غهززه ژمارهی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له ههمان كاتدا دانیشتووان تووشی برسییهتیی و نههامهتیی سەخت بوونە. ئاماژهی بهوەشكرد، بههۆی هێرشه بهردهوامهكانی ئیسرائیلهوه ژمارهی كوژراوان بۆ 37 ههزار و 296 كهس بهرز بووهتهوه، هاوكات ژمارهی برینداران گهیشتووهته 85 ههزار و 197 كهس. دەشڵێت، 70%ـی قوربانییهكان منداڵ و ئافرهتن. ژمارهی قوربانییانی هێرشهكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سهر كهرتی غهززه بهرز بووه و سوپای ئیسرائیلیش له هێرشهكانی بۆ سهر كهرتهكه و لێدانی چهكدارانی بزووتنهوهی حهماسی فهڵهستینی بهردهوامه. ڕۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی وڵاتەکەی لە راپۆرتی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، دەربارەی بڕیاری ئێران بۆ دانانی سانتریفیوژی نێ لە وێستگەی ناوەکی "فێردۆ" دەربڕی و رایگەیاند ئەمریکا وەڵامی گونجاومان دەبێت. رۆژی پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024 ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، "ئێران وەک وەڵامدانەوە بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، بەخێرایی ژمارەیەکی نوێ سانتریفیوژی IR_6 ی لە دامەزراوەی ناوەکی "فێردۆ" دامەرزاندووە". مەتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیاندنێکدا وتی، "راپۆرتی ئەمڕۆی ئەژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم ئەوە ئەخاتەڕوو ئێران دەیهەوێت بەردەوام لە پەرەپێدان بە بەرنامە ناوەکییەکانی خۆی بە شێوازێک کە وا دەرئەکەوێت ئامانجی ئاشتیخوازانەی لە پشت نییە". وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئەم کارانەی کۆماری ئیسلامی پلانی پێشتری لە پشتە و بە پێچەوانەی بانگەشەکانی کۆماری ئیسلامییە کە باس لەوە ئەکەن چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران مەبەستی ئاشتیخوازانەی لە پشتە و وا دەرئەکەوێت کۆماری ئیسلامی مەبەستی تری هەبێت لە چالاکییە ئەتۆمی و ناوەکییەکانی. ئەم بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکیتر لە قسەکانیدا وتی :" ئەگەر ئێران ئەم بەرنامەیەی خۆی جێبەجێ بکات و سانتریفیوژەکان دامەرزێنێت، وەڵامی گونجاومان بۆی ئەبێت". مەتیۆ میلەر هەروەها وتی :" ئێران ئەبێ دەستبەجێ و بێ هیچ بیانوییەک لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم هاوکاری بکات و پێبەند بێت بەو سنوور دارکردنانەوە کە بۆی دیاری کراوە". وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی، تا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی خۆی لەو چوارچێوە یاساییەی بۆ دانراوە جێبەجێ نەکات، ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم، بەردەوام ئەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ناچارکردنی ئێران بە وەڵامدانەوە بە چالاکییەکانی. مەتیۆ میلەر هەروەها وتی :"ئێمە هاوئاهەنگی تەواومان هەیە لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان و ئامادەین ئەگەر پێویست بکات و لە ئەگەری ئەوەی ئێران وەڵامدەرەوە نەبێت بە ئاژانس، گوشارەکانمان بۆ سەر ئێران زیاتر ئەکەین و وڵاتانی هاوپەیمان و دۆستمان هاوئاهەنگن لەگەڵمان". ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند:" ئێران رۆژەکانی 9 و 10ی حوزەیران، ئاژانسی ئاگار کردۆتەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا و لە 3 بۆ 4 حەوتووی داهاتوودا، 174 سانتریفیوژی IR-6 لە وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فێردۆ دادەمەرزێنێت. ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم رۆژی چوارشەممە ٥ی حوزەیرانی 2024، بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد دەستبەجێ وەڵامی ژمارەیەک لە پرسیارەکانی پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم بداتەوە دەربارەی سەرچاوەی گەردیلەی یۆرانیۆمی دۆزراوە لەو وێستگانەی پێشتر رانەگەیەندرابوون. ئێران لە رابردوودا بە ناڕەزایەتی بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، لە ساڵی 2022 ئاستی یۆرانیۆمی پیتنراوی خۆی گەیاندە 60 لە سەد کە نزیکە لە ئاستی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ چەکی ئەتۆمی. بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆم رۆژی ٥ی حوزەیران بە 20 دەنگی بەڵێ و 12 دەنگی سپی پەسەند کرا. چین و رووسیا دژی ئەم بڕیارنامەیە بوون.
هاوڵاتی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە 13ی حوزەیران، چەند جار زەنگی ئاگادار کردنەوەی هێرشی ئاسمانی لە شارەکانی باکووری ئیسرائیل لێ دراوەو دوانیوەڕۆی پێنج شەممە 40 مووشەک لە سنوورەکانی لوبنانەوە بەرەو ئیسرائیل هاوێژراوە. رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە راگەیاندووە، حزبوڵڵای لوبنان بەربڵاوترین و گەورەترین هێرشێ درۆنی کردۆتە سەر ئیسرائیل لە سەرەتای ئەم جەنگەوە. کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئیسرائیل ( کان تی ڤی) چەند گرتە ڤیدیۆیەکی لە خستنەخوارەوەی درۆنەکان بڵاو کردۆتەوە لە شارەکانی ئیسرائیل، بە تایبەت لە " سەفد" لە 12 کیلۆمەتری سنووری ئیسرائیل- لوبنان. هەروەها بەشی خزمەتگوزاری خێرای ئیسرائیل رایگەیاند بە هۆی بەرکەوتنی پارچەوە 2کەس بریندار بوون و لە چەند ناوچەیەک ئاگر کەوتۆتەوە. سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، سەرکەوتوو بوون لە خستنەخوارەوەی درۆن و مووشەکەکان. هاوکات حزبوڵڵای لوبنان، کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پشتیوانی ئەکرێن، رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند، بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردۆتە سەر 9 بنکەی سەربازی ئیسرائیل. دوای ئەوەی درەنگانی شەوی سێ شەممە 11ی حوزەیران، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کۆبوونەوەیەکی فەرماندە سەربازییەکانی حزبوڵڵا و ٤ فەرماندەی سەربازی حزبوڵڵا لەوانە "تالب سامی" ناسراو بە " ابوطالب" کوژران، حزبوڵڵا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئیسرائیل تۆختر کردۆتەوەو ئەمڕۆ دووهەم رۆژی هێرشە چڕەکانی حزبوڵڵا بوو بۆ سەر ئیسرائیل بە درۆن و مووشەک. تەلەفیزیۆنی "المنار" کەناڵی فەرمی حزبوڵڵا راگەیاند زیاتر لە 100 مووشەکیان هاوکات بەرەو ئیسرائیل هاویشتووە. بە مووشەکی کاتیۆشا و فەلەق 6 بنکەی سەربازی ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج. حزبوڵڵای لوبنان دوای 7ی تشرینی یەکەم و وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بە هێرشی حەماس، رایگەیاند بۆ پشتیوانی لە حەماس بەردەوام ئەبێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل.
هاوڵاتی کۆمیساریای باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کار و باری پەنابەران (UNHCR) رۆژی پێنج شەممە 13ی حوزەیران لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەناچار ئاوارە بوون گەیشتۆتە 117 میلیۆن و 300 هەزار کەس. فیلیپۆ گراندی، کۆمیسەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار و باری پەنابەران بە میدیاکانی راگەیاند:" ئەو کەسانەی ئاوارە بوون، پەنابەر، پەناخواز، ئاوارەی ناوخۆ و ئەو کەسانەن کە بە هۆی شەڕەوە، یان بە هۆی ئازار و ئەشکەنجە و کێشەی جیاوازەو ئاڵۆزترەوە لە وڵاتەکەی خۆیان هەڵهاتوون. گراندی لە وتەکانیدا جەختی کردەوە:" جەنگەکان سەرەکیترین هۆکاری ئاوارەبوونی خەڵک بوون". کۆمیساریای باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کار و باری پەنابەران لە راپۆرتەکەی خۆیدا دەربارەی رەوتی جیهانی ئاوارەبوونی ناچاری رایگەیاند، لە 12 ساڵی رابردوودا ، هەموو ساڵێک ژمارەی ئەو کەسانەی بەناچار ئاوارە ئەبن، رووی لە زیادبوونە. ئەم دامەزراوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەو باوەرەیە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە چوار مانگی یەکەمی 2024 ئاوارە بوون، روو لە زیادبوونەو پێدەچێت ژمارەی ئەو کەەسانەی ئاوارە بوون تا کۆتایی ئاپریلی ئەمساڵ 120 میلیۆن کەسی تێپەڕاندبێت. گراندی بە ئاماژە بە جەنگە نوێیەکان وتی :" بە داخەوە تا گۆڕانێک لە سیاسەتی نێونەتەوەییدا روو نەدات، بەردەوام ئەم ژمارەیە روو لە زیادبوون ئەبێت."
هاوڵاتی بانکی جیهانی، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیران بڵاوی کردووەتەوە، پێش بینی ئەوەی کردووە گەشەی بەرهەمهێنانی خاوی نەتەوەیی (GNP)ئێران لە ساڵانی داهاتوودا کەمتر دەبێت. بەپێی ئەم راپۆرتە، گەشەی بەرهەمهێنانی خاوی نەتەوەیی ئێران لە شەش مانگی دووهەمی 2024 و شەش مانگی یەکەمی 2025 دائەبەزێت بۆ 3.2%. لە حاڵێکدا پێشتر وا بەراورد کرابوو کە ئاستی بەرهەمهێنای نەتەوەیی ئێران لە ساڵی رابردوودا نزیک لە %5 بووە. بانکی جیهانی هەروەها پێش بینی ئەوەی کردووە لە ساڵانی داهاتوودا ئابووری ئێران گەشەیەکی کەمتری ئەبێت و لە 6 مانگی دووهەمی 2025 و شەش مانگی یەکەمی 2026 ئاستی گەشەی ئابووری ئێران ئەگاتە 2.6 لەسەد و دواتر دادەبەزێت بۆ 2.4 لەسەد. ئابووری ئێران لە ساڵی 2018 ەوە دابەزینی گەشەی بەرهەمهێانی خاوی نەتەوەیی بە خۆیەوە دیوە. ئەمە لە حاڵێکدایە بە پێی زانیارییەکانی بانکی جیهانی ئابووری ئێران لە ساڵی 1982 بە بەرزترین ئاست واتە 23.2لە سەد گەیشت. دوای ئەوە جگە لە ساڵی 1990 هیچکات نەگەیشۆتە سەر 10 لە سەدەوە. بانکی جیهانی لە راپۆرتەکەیدا باس لەوە ئەکات، دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی خاوی نەتەوەیی لە ئێران، کە پشت بەستووە بە هەناردەکردنی نەوت، دەبێت بە هۆی ئەوەی ئابووری ئێران زۆر زیاتر لە ئێستا تێک بشکێت. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و لە ئێستادا لە چەند دەروازی سنوورییەوە بازرگانی بەردەوام هەیە لە نیوان ئێران و هەرێمی کوردستان و عێراق. خراپتربوونی باری ئابووری ئێران ، کاریگەری لە سەر بازاڕەکانی کوردستان و عێراق هەیە. گەمارۆ ئابوورییەکان، لە چەند ساڵی رابردوودا کاریگەری لەسەر ئابووری ئێران داناوە. لە ساڵی 2023 دا تمەن نزیک بە 50% بەهای خۆی لەدەستداوە. ئێران یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە غاز و کارەبای بەرهەمهێناوەو هەناردەی کردووە، بەڵام لە ئێستادا بۆ دابینکردنی بەشێک لە کارەبا و غاز، پشت بە وڵاتی تورکەمەنستان ئەبەستێت.
هاوڵاتی درەنگانی شەوی سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024 سوپای ئیسرائیل بە درۆن هێرشی کردە سەر گوندی جۆیا لە باشووری لوبنان و چوار فەرماندەی باڵای حزبوڵڵا بەهۆی ئەم هێرشەوە کوژران. یەکێک لەو فەرماندە باڵایانە، " تالب سامی عەبدوڵڵا" بووە، لەم راپۆرتەدا باس لەوە دەکرێت تالب عەبدوڵڵا کێ بووەو چ دەور و نەخشێکی لەناو حزبوڵڵادا بووە. تالب سامی کێ بوو؟ تالب سامی عەبدوڵڵا، لە دایکبووی 1969، کە بە " ئەبووتالب" دەناسرا، یەکێک بوو لە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی حزبوڵڵای لوبنان. ماڵپەڕی "ارم نیوز"ی ئیماراتی دەربارەی ئەم فەرماندە باڵایەی حزبوڵڵا نووسیویەتی، ئەبووتالب، فەرماندەی " لیوای النصر" ی حزبوڵڵابووە، لیوایەک کە بەرپرسایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی حزبوڵڵای لە ناوچە سنوورییەکانی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل گرتۆتە ئەستۆ. ناوچەی کشت و کاڵی "شبعا" کە بە دەست ئیسرائیلەوەیە، ناوچەیەک بووە کە "لیوای النصر" چالاکی تێدا بووە. ئەبووتالب، دیارترین فەرماندەی سەربازی حزبوڵڵا بووە کە لە ماوەی هەشتی مانگی رابردوودا و دوای پەرسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل، لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە. کێشە و ناکۆکی و شەڕی ناوەناوەی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل وەک درێژکراوەی کەرتی غەزە دەبیندرێت. حزبوڵڵا ئەڵێت بۆ ئەوەی بتوانێت گوشارەکان لە سەر فەلەستینییەکان کەم بکاتەوە لە کەرتی غەزە، بە درۆن و مووشەک هێرش ئەکاتە سەر ئیسرائیل. ئیسرائیلیش لە وەڵامدا، بنکە و شوێنەکانی حزبوڵڵا ئەکاتە ئامانج. بە هۆی وەڵامدانەوەو هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر بنکەکانی حزبوڵڵای لوبنان، تا ئێستا زیاتر لە 300 کەس لە هێزەکانی ئەم گرووپە میلیشیایە کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی ئەکرێن کوژراون. کۆبوونەوەیەکی گرینگ کراوەتە ئامانج ژمارەیەک لە میدیا عەرەبییەکان لەوانە "ارم نیوز" و "العربیە" باس لەوە ئەکەن ئیسرائیل لەم هێرشەدا بە درۆن کۆبوونەوەیەکی گرینگی فەرماندەکانی حزبوڵڵای کردۆتە ئامانج، کۆبوونەوەکە بە بەشداری " تالب سامی عەبدوڵڵا" و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی حزبوڵڵا بەڕێوەچووە کە لەو هێرشەدا لانیکەم 4 فەرماندەی حزبوڵڵا کوژراون. میدیاکانی لوبنان باس لەو ئەکەن، جگە لە "تالب سامی" 3 فەرماندەیتری حزبوڵڵا بەناوەکانی، عەلی سەفوان، محەممەد سەبرا، حسێن محەممەد حەمید لەو هێرشەدا کوژراون. ئەوانە ٣ فەرماندە بوون کە وێڕای تالب سامی عەبدوڵڵا لەم کۆبوونەوەدا بەشدار بوون. پەیوەندی لەگەڵ قاسم سلێمانی تالب سامی، یەکێک بوو لە فەرماندە سەربازییەکانی حزبوڵڵا کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشتری هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران بوو. لیوای "سیدالشهدا" یەکێک لە گرووپە میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، بە بە دەرکردنی راگەیاندنێک، سەرەخۆشی کردووە بە بۆنەی کوشتنی "تالب سامی"ەوەو وەک یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی قاسم سلێمانی ناوی بردووە. بەپێی دوایین ئاماری دامەزراوەی لوبنانی " زانیاری نێونەتەوەیی" (International Information) لە 8 مانگی رابردوودا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لانیکەم ٤٤٤ کەس لە لوبنان کوژراون. 334 کەسیان ئەندامی حزبوڵلا، 18 کەسیان سەر بە رێکخراوی تەندروستی ئیسلامی حزبوڵڵا، 18 کەسیان سەر بزووتنەوەی " امل" هاوپەیمانی حزبوڵڵا، 7 کەس لە بەشی فریاگوزاری خێرا، 3 هەواڵنێر، 1 کەس سەر بە سوپای لوبنان، یەکێک لە ئەندامانی حزبی سووری نەتەوەگەرانی کۆمەڵایەتی لەم هێرشانەدا کوژراون.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، ئیسرائیل هێرشێکی کردووەتە سەر گوندی جۆیا چوار کەس کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەیەکی باڵای مەیدانی حزبوڵڵای لوبنانی بووە. سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوەدەکەن، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیلی بۆ سەر گوندی جۆیا لە باشووری لوبنان، لانیکەم چوار کەس کوژراوە کە یەکێکیان فەرماندەیەکی باڵای گرووپی حزبوڵڵای لوبنانی بووە. دەشڵێن، ئەو فەرماندەیان وەک سەرۆکی گرووپەکە ناساندووە، لە ناوەڕاستی ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان، کە بەشێک لەو شارۆچکانە دەگرێتەوە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا. لە لایەکی دیکەشەوە، حزبوڵڵای لوبنانی کوژرانی تاڵیب سامی عەبدوڵڵای سەرکردە کە نازناوی "ئەبو تاڵیب"ـی پێدراوە، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا سەلماند. جێگای ئاماژەیە، لە مانگی ئۆکتۆبەری 2023، دوای سەرهەڵدانی شەڕی غەززە تاوەکو ئێستا، نزیکەی 300 چەکداری حزبوڵڵا کوژراون، کە فەرماندە و ئەندامانی بەرپرسیاری سەرەکی تێدا بووە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، وتەبێژی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەلەمێک کە زیاتر لە 200 کۆچبەری تێدابو لە کەناراوەکانی یەمەن ژێرئاو كهوت، 49 کەس گیانیان لەدەستدا و 140 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن. وتەبێژی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەشڵێت، روداوێکی دڵتەزێن لە کەناراوەکانی یەمەن رویدا، بەلەمێک کە 260 کۆچبەری هەڵگرتبو ژێرئاو كهوت، 39 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، 150 كهس ونبون و 71 كهسیش ڕزگاركراون، کە ڕێکخراوەکە هاوکاری دەستبەجێ پێشکەش بە ڕزگاربوان دەکات بەڵام باس لە ڕەگەزنامەی ئەو کۆچبەرانە نەکراوە. هەر دوا بدوای ئهو پهیامه، ڕێکخراوی کۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، کە ژمارەی کوژراوان گەیشتوەتە 49 کەس و 140 کەسیش بێسەروشوێنن.
هاوڵاتی بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە هەواڵنێرییەکانی راگەیاندووە " رێککەوتننامەی هەمەلایەنەی هاوکاری نێوان ئێران و رووسیا" بە شێوەی کاتی راگیراوە، بەڵام باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە مۆسکۆ ئەم هەواڵە رەت ئەکاتەوە. ناوەندی هەواڵی "ڕیانووستی" هەواڵنێری فەرمی رووسیا رۆژی سێ شەممە 11ی حوزەیران لە زاری " زەمیر کابۆلۆڤ" بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، بڵاوی کردەوە، رێککەوتننامەی نوێی نێوان ئێران و رووسیا، دەربارەی هاوکاری هەمەلایەنەی نێوان دوو وڵات لەبەر ئەوەی هاوبەشە ئێرانییەکان کۆمەڵێک کێشەیان لەبەردەمە، بە شێوەی کاتی راگیردراوە. ئەم بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە هەواڵنێرییەکانی وتووە:" ئەمە بڕیارێکە لە لایەن رێبەرانی دوو وڵاتەوە دراوە... رەوتی هاوکاریکردنی نێوان دوو وڵات بە شێوەی کاتی راگیراوە لەبەر ئەوەی هاوبەشە ئێرانییەکان کۆمەڵێک کێشەیان لەبەردەمە". زەمیر کابۆلۆڤ، کە نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری رووسیایە بۆ کار و باری ئەفغانستان و بەڕێوەبەری بەشی دووهەمی ئاسیایی وەزارەتی دەرەوەی رووسیایە، لە وتووێژێکیتر لەگەڵ ناوەندی هەواڵی رووسی "تاس" هەر لەم بارەوە وتوویەتی، لەبەر ئەوەی تاران هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لەبەردەمە، رێککەوتننامەی هاوکاری نێوان دوو وڵات هەڵپەسێردراوە. ئەم بەرپرسە باڵا رووسییە هەروەها وتوویەتی :" ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی دوایین گۆڕانکارییەکانی رێککەوتننامەکە کە لە سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتە دەستمان، پێشنیارەکانی خۆمان خستە بەردەمیان و لە ئێستادا لەبەردەم لایەنی ئێرانیدایە. بەڵام لەو رووەوە کە رێبەری ئێران لە ئێستادا سەرقالی خۆ ئامادەکردنن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ، چاوەڕوانین ئەوان ئەم رەوتە کامڵ بکەن". دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ماڵپەڕی خوێندکارانی ئێران (ایسنا) نووسیویەتی، زەمیرکابۆلۆف رایگەیاندووە کە بەئەنجام گەیاندن و کامڵکردنی رێککەوتننامەیەکی هەمەلایەنەی هاوکاری نیوان ئێران و رووسیا، بە هۆی مەرگی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشتری ئێران، بە شێوەی کاتی راگیراوە.
هاوڵاتی جێگری سەرۆکی مالاوی و نۆ کەسی دیکە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا گیانیانلەدەستدا. سەرۆکی مالاوی رایگەیاند، جێگرەکەی و نۆ کەسی دیکە، کە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، لەمیانی گەشتێکدا فڕۆکەکەیان دیارنەمابوو، گیانیانلەدەستداوە. ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2024، ئازارۆس چاکویرا، سەرۆکی مالاوی کە وڵاتیکی رۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقایە، بە فەرمی رایگەیاند، دوای نزیکەی 24 کاتژمێر لە ونبوونی فڕۆکەکەیان و تێکشکانی، جێگرەکەی و نۆ کەسی لەو گەشتەدا لەگەڵیدا بوون، فڕۆکەکەیان دۆزراوەتەوە و گیانیانلەدەستداوە. دەشڵێت، پاشماوەی ئەو فڕۆکە سەربازییەی ساولوس چیلیما، جێگری سەرۆکی مالاوی و هاوەڵەکانی، لە ناوچەیەکی شاخاوی لە باکووری وڵاتەکە لەپاش گەڕانێکی زۆر دۆزراوەتەوە بەڵام هیچ رزگاربوویەکی تێدا نەبووە. بەپێیی زانیاریەکان، فڕۆکەکەی چەند کەسێکی هەڵگرتووە، جێگری سەرۆکی مالاوی تەمەنی 51 ساڵ و خانمی یەکەمی پێشووی وڵات و هەشت کەسی دیکە بووە، بەرپرسان دەڵێن، گەشتەکە 45 خولەکی خایەندووە و بەرەو شارێکی دیکەی وڵاتەکە بەڕێکەوتووە و لەوکاتەدا کەوتووەتە خوارەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، پێش رووداوەکە فڕۆکەکە ئاگادارکرابووەوە، کە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە نەنیشێتەوە، بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکە خۆی، بەڵام دوای ئەوە پەیوەندیی لەگەڵیاندا پچڕاوە.