- تائێستا بەهۆی شەڕەکەوە لە ناوچەکانی باکووری سووریا زياتر له 400 کەس کوژراون. - هێرشی چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە تەحریر شام لە شاری ئیدلب لە رۆژئاوای سووریایەوە بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا چڕتر بووەتەوە. - چەكدارەكان لە نزیک دەروازەکانی رۆژئاوای شاری حەلەبی دووەم گەورەترین شاری سووریان. هێرشی چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە تەحریر شام لە شاری ئیدلب لە رۆژئاوای سووریایەوە بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا چڕتر بووەتەوە و رێگەی سەرەکیی دیمەشق بۆ حەلەبیان پچڕاندووە. ئەبو زوبێر شامی فەرماندەی هێزەکانی تەحریر شام دەڵێت: "دووژمن خەڵکی ئێمەی کردە ئامانج لە ناوچە ئازادکراوەکان و زیانێکی زۆری پێگەیاندن، خەڵکەکەی رووبەڕووی کوشتن و ئاوارەکردن کردەوە، ئێمە لە ئیدارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، بەرپرسیارێتی هەڵدەگرین لە رووبەڕووبوونەوەی هەموو دووژمنکارییەک و کۆتاییهێنان بەو دەستدرێژییانەی رژێمی تاوانبار دەیکات و پارێزگاریکردن لە خەڵکەکەمان، ئەوەی دووژمن لە هێزەکانمانی بینی، تەنیا سەرەتا بوو". بەپێی زانیاریەكان ئەو گرووپە جیهادییە لە هێرشەکانیاندا لە 48 کاتژمێری رابردوودا، توانییان پێشڕەوی بەرچاو بکەن و رێگەی سەرەکیی نێوان دیمەشقی پایتەخت و حەلەب لە باکووری سووریا کۆنترۆڵ بکەن و ئێستا ئەوان لە نزیک دەروازەکانی رۆژئاوای شاری حەلەبی دووەم گەورەترین شاری سووریان و تەنیا دوو کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حەلەبەوە دوورن. لە دوای پێشڕەوییەکانی گرووپە چەکدارەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سووریا 63 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر گوندەکانی هەردوو پارێزگای حەلەب و ئیدلیب کردووە و بەهۆی ئەو بۆردوومانانەشەوە زياتر له 400 كەس كوژراون. ئەمە گەورەترین شەڕ و ئاڵۆزییە لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا، لە ساڵی 2020وە، لەدوای رێککەوتنی تورکیا و رووسیا بۆ ئاگربەست لەو ناوچەیە. رێککەوتنەکە بۆ ئەوە بوو سوپای سووریا هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری ئیدلیب نەدات کە بە پایتەختی دیفاکتۆی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ناسراوە. شەڕ و پێکدادان سێ رۆژە لەسەر رێگەی نێوان پارێزگای دیمەشق و حەلەبی سووریا لەنێوان گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان و سوپای حکومەتی سووریا بەردەوامە و بەهۆیەوە هەزاران كەس ئاوارەبوون و نزیكەی 250 كەسیش كوژران. سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە شەڕەکە لەنێوان هێزی ئۆپۆزیسیۆنی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانییەتی دژی به سوپای سووریا هەڵگیرساوە. بەگوێرەی سەرچاوەكان، هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەستیان بەسەر چەندین گونددا گرتووە و سوپای وڵاتەکەش بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی ئەو ناوچانەی هێزەکانی تێدان. ڕۆژی چوارشەممە ڕابردوو لە پارێزگای حەلەب شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەند گرووپێکی چەکدار و هێزەکانی حکومەتی سووریا درووست بوو. چالاكوانانی حەلەب دەڵێن: ژووری ئۆپەراسیۆنی فەتح موبین، کە دەستەی تەحریر شام، ئەحرار شام، جەیش عەززە و ژمارەیەک گرووپی دیکە لە خۆدەگرێت شەڕێکی راگەیاندوه و ناوی نا راگرتنی شەڕانگێزی، لەو شەڕەدا ژمارەیەک گوند و ناوچە لە رۆژئاوای حەلەب دەستی بەسەردا گیرا، لەوانە گوندی عەین جارا، عاجل، عوێجل ، قوبتان جەبەل، هۆت، ئۆرم سوخرا و ئۆرم کوبرا. لەلایەن خۆیەوە سوپای سووریا رایگەیاند، لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکانی رووبەڕووی هێرشەکانی هێزە چەکدارەکان بوونەتەوە و زیانی گەورەیان لێداون. دوای ئەوەی رژێمی سووریا لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا لە ساڵانی 2018 بۆ 2020 ناوچەكانی رۆژئاوای حەلەبى کۆنترۆڵ کرد، بە هاوکاری لەگەڵ چەکدارانی ئێران، نزیکەی ملیۆنێک کەس كۆچیان كردوو ئاوارەبوون، بەشێکیان لە تورکیا یان وڵاتانی ئەورووپا بوونە پەنابەر و بەشێکیش بوونە ئاوارەی نێوخۆ لە شارە جیاکانی وەکو عەفرین و ئیدلب. ساڵی 2011 جەنگی نێوخۆیی لە سوریا هەڵگیرسا و بووه هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس و کوژرانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس.
- ئێران بەنیازە ئامێری زیاتر دابنێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە هەردوو دامەزراوەی نەتەنز و فۆردۆ. - بەنیازە 1152 ئامێر لە نەتەنز دابنێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە پلەی 5%. ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند ئێران پلان بۆ بەرفراوانكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە هەردوو دامەزراوەی نەتەنز و فۆردۆ دادەنێت. رۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشكرای كرد ڕاپۆڕتێكی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆم باسی لەوەكردووە كە ئێران بە ئاژانسەكەی وتووە بەنیازە ئامێری زیاتر دابنێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە هەردوو دامەزراوەی نەتەنز و فۆردۆ. ئێران بە ئاژانسەكەی وتووە 8 ئامێری نوێ لە دامەزراوەی فۆردۆ بە پلەی لە 5% دەستدەكەن بە پیتاندنی یۆرانیۆم. راپۆرتەكە رونیكردەوە ئێران بە ئاژانسی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە كە بەنیازە 1152 ئامێر لە نەتەنز دابنێت بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە پلەی 5%.
- بڕیارە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ١/١٢/٢٠٢٤ بڕی ( ٧٦٣ ملیارو ١٤٦ ملیۆن) دینار بخرێتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی (١٠). - ئەگەر بەغدا ئەو پارە زیادەی داواکراوە نەینێرێ، هەرێم بەنیازە بە ٣ پارەی ٧٦٣ ملیاری موچەی مانگی ١٠ و ١١ دابەش بکات. ئامادەکردنی: هاوڵاتی سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابوری له پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ئەگەر کورتهێنان پرنەبێتەوە هەرێم دوو مووچە دابەشدەکات. سۆران عومەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند پاش سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ نوسراوەکە واژۆکرا، بڕیارە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ١/١٢/٢٠٢٤ بڕی ( ٧٦٣ ملیارو ١٤٦ ملیۆن) دینار بخرێتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی (١٠). وتيشى: پێویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆ و نەوت ٢٣٣ ملیار دینار بخاتە سەر ئەو پارەیە چونکە لیستی موچەی بە ٩٩٦ ملیار دینار داناوە. ئاماژەی بەوەشداوە، هەرێم داوای بڕێک پارەی دیکەی لەدارایی عێراق کردووە وەک پشکی هەرێم تاکو مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ ی پێ دابەش بکات لەگەڵ ئەو دوو ٧٦٣ ملیارەی دیکە، ئەگەر بەغدا ئەو پارە زیادەی داواکراوە نەینێرێ، هەرێم بەنیازە بە ٣ پارەی ٧٦٣ ملیاری موچەی مانگی ١٠ و ١١ دابەش بکات. ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، حکومەتی هەرێم لە ١٠ مانگی ڕابردوودا تەنها ٣٩٥ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا گەڕاندۆتەوە، جگە لەوەی نەوتی بەتەنکەر و لەناوخۆ فرۆشتووە.
- هەڕەشە بەردەوامەكانی رۆژئاوا پاڵ بە ئێرانەوە دەنێت هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت. - تاران ڕایگەیاند رەنگە هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت. ئامادەکردنی: هاوڵاتی تاران ڕایگەیاند رەنگە هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ فشارەكانی رۆژئاوا. عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند هەڕەشە بەردەوامەكانی رۆژئاوا بە دووبارە سەپاندنەوەی سزای نەتەوەیەكگرتوەكان بەسەر ئێراندا پاڵ بە ئێرانەوە دەنێت هەنگاو بەرەو دروستكردنی چەكی ئەتۆمی بنێت. ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژانسی وەزەی ئەتۆم بە زۆرینەی دەنگ بۆ بەرژەوەندی بڕیارێك دەنگیاندا كە بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پێشكەشیان كردبوو باسی لەوە دەكرد كە تاران بە شێوەیەكی باش هاوكاری ئاژانسی وزەی ئەتۆم نەبووە و داوای لە ئێران كرد تاكو بەهاری 2025 ڕاپۆرتێكی گشتگیر لەسەر چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئامادە بكات.
- ئیسرائیل ڕایگەیاند دامەزراوەیەكی ح*ز*ب*و*ڵ*ا*ی لە باشوری لوبنان بۆردومان كردووە. -چەند گومانلێكراویەكمان ناسیوەتەوە كە گەیشتوونەتە هەندێك لە ناوچەكانی باشوری لوبنان و پێشێلی مەرجەكانی ئاگر بەستیان كردووە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند دامەزراوەیەكی حزبوڵای لە باشوری لوبنان بۆردومان كردووە. سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند پێش ماوەیەكی كەم چالاكیەكمان بەدیكرد لە دامەزراوەیەكدا كە حزبوڵا بەكاری دەهێنێت بۆ كۆگاكردنی مووشەك لە باشوری لوبنان و ئەو هەڕشەیەمان پوچەلكردەوە لە ڕێگای هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە. وتیشی: چەند گومانلێكراویەكمان ناسیوەتەوە كە گەیشتوونەتە هەندێك لە ناوچەكانی باشوری لوبنان و پێشێلی مەرجەكانی ئاگر بەستیان كردووە، سوپای ئیسرائیلیش تەقەی لێكردوون. دووپاتیشیكردەوە سوپای ئیسرائیل تائیستاش لە باشوری لوبنانە و كار لەسەر پوچەڵكردنەوەی ئەو پێشێلكاریانە دەكات كە دژ بە رێكەوتنی ئاگربەست بكرێت. رۆژی سێشەممە بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاگربەستی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕاگەیاند و وتی: تواناكانی حزبوڵای لوبنان و بەرهەمهێنانی موشەک و هەموو سەرکردەکانی و زۆربەی ژێرخانەکانیمان لەناوبرد.
- چاوهڕێبكرێت بارودۆخی پارێزگاكانی ناوهڕاست و باشور بۆ بهرههمی بهنزین باش بێت تاوهكو بهشێك له بهنزین بۆ ههرێم تهرخان بكرێت. - دابهشكردنی بهشی ههرێمی كوردستان له نهوتی سپی كه بڕی 50 ملیۆن لیتره. ئامادەکردنی: هاوڵاتی شاندێكی وهزارهتی سامانه سروشتیهكانی ههرێم و وهزارهتی نهوتی عێراق، سێ بڕیاری هاوبهشیان تایبهت بهدابینكردنی نهوتی سپی و بهنزین بهنرخی پاڵپشتیكراو دهركرد. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی سامانه سروشتیهكان، ئهمڕۆ پێنجشهممه فارس عیسا سهرۆكی نوێنهرایهتی حكومهتی ههرێم و فهلاح مهولود بهڕێوهبهری گشتی وهبهرهێنانی كانزایی، موحسین تهها راوێژكار له وهزارهتی سامانه سروشتییهكان و سهباح سوبحی ئهندامی لیژنهی نهوت و غازی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، سهردانی وهزارهتی نهوتی فیدراڵیان كرد و لهلایهن عهلی معارج بریكاری وهزاتی نهوت بۆ كاروباری دابهشكردن و وهزیر بهوهكالهت پێشوازیان لێكرا. رونیشیكردەوە له كۆبونهوهكهدا باس له سێ بابهتی سهرهكی كرا، ئهوانیش دابهشكردنی بهشی ههرێمی كوردستان له نهوتی سپی كه بڕی 50 ملیۆن لیتره، تهرخانكردنی بهشێك له بهنزینی نۆرماڵ بۆ ههرێمی كوردستان، ههژماركردنی لیتری قیاسی نهك قهبارهی سروشتی بۆ ناردنی بهشی ههرێم له نهوتی سپی. ئهوهشخراوهتهڕو له ئهنجامدا بڕیاردرا بهشی ههرێم له نهوتی سپی دهستبهجێ بنێردرێت، ههروهها چاوهڕێبكرێت بارودۆخی پارێزگاكانی ناوهڕاست و باشور بۆ بهرههمی بهنزین باش بێت تاوهكو بهشێك له بهنزین بۆ ههرێم تهرخان بكرێت، سێیهمیش دیراسهكردنی بابهتی لیتری قیاسی و قهبارهی سروشتی له وهزارهت تاوهكو بڕیاری لهسهر بدرێت.
- تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. - هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی یەكێتی و گۆڕان تاوتوێی پەیوەندییەکانيان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی دەكەن. بەپێی بەیاننامەیەكی ڕەسمی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەمە لەگەڵ دانای ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە لەپێناو خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتییان. ئامادەییشیان دەربڕی کە بەیەکەوە کار لەسەر هێنانەکایەی ژینگەیەکی ئارامی سیاسی بکەن لەپێناو گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ باشترکردنی ئاستی گوزەرانی هاوڵاتییان.
- تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. - ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند ژمارەی كوژراوانی هاوڵاتیانی وڵاتەكە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە 3823 كەس. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. رونیشیكردەوە ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە حزبوڵا 4000 چەكداری كوژراوە لەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. جێگای باسە دوێنێ چوارشەممە ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی جۆیە بواری جێبەجێكردنەوە.
- تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. - ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند ژمارەی كوژراوانی هاوڵاتیانی وڵاتەكە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە 3823 كەس. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. رونیشیكردەوە ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراوو 160 بریندار. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە حزبوڵا 4000 چەكداری كوژراوە لەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. جێگای باسە دوێنێ چوارشەممە ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی جۆیە بواری جێبەجێكردنەوە.
- بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە. - ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. ئامادەکردنی: هاوڵاتی عوسمان کاروانی کارگێڕى ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. عوسمان کاروانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە و لەوبارەوە ناچینە هیچ گفتوگۆیەکەوە. وتيشى: بەشداریی یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان و و پرسی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەکەین و رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنمان هەیە، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو شتێک تاوتوێ بکرێن. رونیشیكردەوە ئێمە دەرگەمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ژێر چەترێکی هاوبەش کراوەیە و پێویستە کارکردن لەسەر پڕۆژەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەبێت.'' هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا دوێنی چوارشەممە، پارتی و یەکێتی بەجیا لە هەولێر و سلێمانی دەستیان بە کۆبوونەوەکان کرد؛ پارتی لە سلێمانی چوونە لای نەوەی نوێ و گۆڕان، یەکێتیش لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.
- بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە. - ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. ئامادەکردنی: هاوڵاتی عوسمان کاروانی کارگێڕى ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. عوسمان کاروانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە و لەوبارەوە ناچینە هیچ گفتوگۆیەکەوە. وتيشى: بەشداریی یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان و و پرسی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەکەین و رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنمان هەیە، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو شتێک تاوتوێ بکرێن. رونیشیكردەوە ئێمە دەرگەمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ژێر چەترێکی هاوبەش کراوەیە و پێویستە کارکردن لەسەر پڕۆژەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەبێت.'' هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا دوێنی چوارشەممە، پارتی و یەکێتی بەجیا لە هەولێر و سلێمانی دەستیان بە کۆبوونەوەکان کرد؛ پارتی لە سلێمانی چوونە لای نەوەی نوێ و گۆڕان، یەکێتیش لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.
- مهسرور بارزانی پێشوازیی لە وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. - وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر. مەسرور بارزانى سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ وهزیری ناوخۆی بەریتانیا كۆبوهوه و هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر. بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نوسینگهی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، مهسرور بارزانی ئهمڕۆ پێنجشهممه پێشوازیی لە ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان. رونیشیكردەوە هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.
-لهگهڵ پارێزگاری ههولێر باسمان له پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و ئیستانبوڵ كرد. -باسمان له ههماههنگییهكان كرد بۆ هاوكاریی كردنی گهشتیاران لهنێوان ههردولادا، ئهو كێشانهشی لهبهردهم گهشتیاراندا ههن چارهسهر دهكرێن. داود گوڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند لهگهڵ پارێزگاری ههولێر باسمان له پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و ئیستانبوڵ كرد. پارێزگاری ههولێر له پهراوێزی بهشدارییكردنی له پیشانگایەك له ئیستانبوڵ، لهگهڵ داود گوڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ كۆبۆوه و دوای كۆبونهوهكهش لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، لهگهڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ باسی خهڵكی كوردستانمان كرد كه بۆ چارهی تهندروستی و بازرگانی و كاتهكانی خۆشی سهردانی ئیستانبوڵ دهكهن و له فڕۆكهخانهی سهبیحه دووچاری كێشه دهبنهوه، داوامان كرد ڕۆڵی ههبێت له چارهكردنی ئهو گرفتهی گهشتیارانی كورد له فڕۆكهخانهی سهبیحه دوچاری دهبنهوه. وتیشی به سوپاسهوه داود گوڵ بانگهێشتی ئێمهی قهبوڵ كرد بۆئهوهی سهردانی شاری ههولێر بكات. ههر لهكۆنگره رۆژنامهوانیهكهدا داود گوڵ وتی، لهگهڵ پارێزگاری ههولێر باسمان له پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و ئیستانبوڵ كرد، لهگهڵ ههماههنگییهكان بۆ هاوكاریی كردنی گهشتیاران لهنێوان ههردولادا، ئهو كێشانهشی لهبهردهم گهشتیاراندا ههن چارهسهر دهكرێن. رۆژی سێشهممه لهسهر بانگهێشتی وهزیری بازرگانی وڵاتی توركیا، شاندێكی ههرێمی كوردستان بهشدارییان كرد له كردنهوهی پیشانگای MUSIAD EXPO 2024 ـی تایبهت به بازرگانی و پیشهسازیی لهشاری ئیستانبۆڵ كه به ئامادهبونی جێگری سهرۆككۆمار و ژمارهیهكی دیكه له وهزیری و بهرپرس و كاربهدهستانی وڵاتهكه بهڕێوهچو.
- ئێستا نرخی کیلۆیەک مریشکی گەورە بە 2700 دینارە. - نەخۆشیی نیوکاسڵ لەنێو بەشێک لە پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە. - سەرپەرشتیار و خاوەنی پەلەوەرخانەکان بە شێوەیەکی زانستی مریشکەکان بەخێو ناکەن. ئامادەکردنی: هاوڵاتی رابەر محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند لە وەزری سەرمادا نرخی مریشکی زیندوو بەرزدەبێتەوە. رابەر محەممەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا بەخێوکردنی مریشک پێویستی بە سووتەمەنی و خەرجیی زیاترە، هەندێک لە پەلەوەرخانەکان لە وەرزی زستاندا مریشک بەخێو ناکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمیی خستنەڕوو و نرخەکەی بەرز دەکاتەوە. وتيشى: ئێستا نرخی کیلۆیەک مریشکی گەورە (لە 3 کیلۆ زیاتر) بە 2700 دینارە، نرخی کیلۆیەک مریشکی بچووک (لە 3 کیلۆ کەمتر) بە 2250 دینارە، بە نزیکەی 3 هەزار یان زیاتر دەگاتە دەستی خەڵک. باسی لەوەشكرد نەخۆشیی نیوکاسڵ لەنێو بەشێک لە پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی مرداربوونی مریشک و زۆربوونی نەخۆشیی نیوکاسڵ، بووەتە هۆی ئەوەی خاوەن پەلەوەرخانەکان زووتر لە کاتی خۆی مریشکەکانیان بفرۆشن، پێش ئەوەی گەورە بن تاوەکو زەرەر نەکەن. رونیشیكردەوە سەرپەرشتیار و خاوەنی پەلەوەرخانەکان بە شێوەیەکی زانستی مریشکەکان بەخێو ناکەن، لە کاتی سەردانیان بۆ پەلەوەرخانەکان جلی تایبەت ناپۆشن، بە ئۆتۆمبێلی تایبەت تەعقیمی مریشکەکان ناکەن.
- حەوت كورد لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە لە لەندەن، بەتۆمەتی چالاکی گومانلێکراو دەستبەسەركراون. - پۆلیس تادرەنگانی شەوی چوارشەممە، سەنتەری ڕەوەندی كوردیی لە(هێرنگی) لەندەن داخستوە لەچوارچێوەی گەڕان ولێكۆڵینەوەكانی. - بەسەدان كورد له لەندەنی پایتەخت و لەنزیك سەنتەری ڕەوەندی كوردیی گردبونەوە. ئامادەکردنی: كاوە ڕەش/ بەریتانیا پۆلیسی شاری لەندەن ڕایگەیاندوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە حەوت کەس لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە لە لەندەن، بەتۆمەتی چالاکی گومانلێکراو کەپەیوەندییان بەپارتی كرێكارانی كوردستانەوە هەیە، دەستبەسەركراون. بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیس، پارتی كرێكارانی كوردستان، لە وڵاتی بەریتانیا پارتێكی قەدەغەکراوە. پۆلیسی لەندەن وتيشى: دەستگیركراوەكان پێكهاتوون لەحەوت كەس، كەدوو ژن تەمەنیان ٥٩ و ٣١ ساڵ و چوار پیاو، تەمەنیان ٢٧ و ٦٢ و ٥٦ و ٢٣ ساڵە، لەچەند ناونیشانێكی جیاواز دەستگیرکراون و هەموویان بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەستبەسەرن. پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ئاماژەی بەوەشکردووە، پێناچێت دەستگیركراوەكان هیچ هەڕەشەیەکی دوورو نزیکیان بۆ سەرخەڵک و ئاسایشی بەریتانیا هەبێت، بەڵكو ئەوان ئێستا پەیوەست بەچەند بابەتێك لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو كەسانە دەكەن. تۆری هەواڵی بی،بی،سی، بڵاوی كردۆتەوە، پۆلیس تادرەنگانی شەوی چوارشەممە، سەنتەری ڕەوەندی كوردیی لە(هێرنگی) لەندەن داخستوە لەچوارچێوەی گەڕان ولێكۆڵینەوەكانی. لەبەرامبەردا بەسەدان كورد له لەندەنی پایتەخت و لەنزیك سەنتەری ڕەوەندی كوردیی گردبونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر گەمارۆدانی سەنتەرەكە و دەسگیركردنی ئەو حەوت چالاكوانە دەربڕی. بەپێی وێنەو گرتە ڤیدیۆكان، گرژی لەنێوان خۆپێشاندەرانی كورد و هێزەكانی پۆلیس، تادرانگانی شەو بەردەوام بووە، بەو هۆیەشەوە پۆلیس چوار خۆپیشاندەری دەست بەسەركردوە. بەپێی لێدوانی پۆلیسی سكۆتلاند یارد، گەڕان و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ ئەوانەی تۆمەتبارن بەچالاكوان و ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. لەلێدوانێكدا بۆ ڕاگەیاندنەكان،ئحسام میلانی، ئەندامی سەنتەری كۆمەڵایەتی كوردی لەلەندەن دەڵێ، هەڵكوتانە سەر سەنتەری ڕەوەندی كوردیی ناڕەوا و نایاساییە و بەتەنها دەستدرێژی شەڕەنگێزی كردن نیە بۆ سەر گەلی كورد، لەو ووڵاتە، بەڵكو سووکایەتیکردنە بەبنەماکانی دیموکراسی و دادپەروەریی و مافەکانی مرۆڤ، کە بەریتانیا بانگەشەی بەرزڕاگرتنی دەکات. لەوەڵامی ناڕەزایی ڕەوەندی كوردیی ، پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاندوە، ئەمە هەڵمەتێكی دەستگیرکردنی ئامانجدارە بۆ ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرێت، دەستیان لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا هەبێت کەپەیوەندییان بەو گروپەوە هەییە. هێلین فلاناگان، ئەفەسەری پۆلیس دەڵێ، ئێمە تێدەگەین کەئەم دەستگیرکردنانە هەندێک نیگەرانی لەنێو هەندێک ڕەوەندی ناوخۆییدا دروستکردووە، بەتایبەتی ئەوانەی لەڕەوەندو کۆمەڵگەی کوردەكاندان، بەڵام دەستگیرکردنەکان لەسەر چەند "تۆمەتێكی زۆر جدیی” دێت، دوای لێکۆڵینەوەكانمان و ئەو هەڵمەت و بەدواداچوون و چالاکییە تایبەتە بەپاراستنی هەموو پێکهاتەکانمان لەبەریتانیا، بەتایبەتی ئەوانەی لەپێکهاتەی ڕەوەندی تورک و کوردەکاندان. هاوكات پۆلیس، ئاماژەی بەوەشكردوە، لەگەڵ لێكۆڵینەوەكاندا، ئەفسەرانی پۆلیس بەردەوام دەبن لەدانیشتن و كۆبونەوە لەگەڵ ئەندامانی ڕەوەندی كوردیی، هەروەها پۆلیس و هێزی زیاتریش لەنزیك سەنتەری كۆمەڵایەتی كوردی جێگیردەكرێت، بۆ ڕوونەدانی هیچ ڕەوشێكی نەخوازراو. جێی ئاماژەپێدانە بەشێكی زۆری ڕەوەندی كوردیی باكوری كوردستان، لەشاری لەندەن نیشتەجێین و خاوەنی كاری بازرگانی و چەندین پیشەی جیاوازن، لەگەڵ ئەوەش دەورو كاریگەری گرینگ و بەرچاویان هەیە لەناڕەزایەتی و چالاكیەكانی پەیوەست بەكوردانی هەرچوارپارچەی كوردستان. بەهۆی باڵادەستی توركیا لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی ووڵاتە زلهێزەكان لەگەڵ دەسەڵتدارانی توركیا، هەریەكە لەبەریتانیاو ئەمەریكا، پارتی كرێكارانی كوردستان، وەك ڕێكخراوێكی قەدەغەكراو نایاسایی دەناسن و كارو چالاكی مەدەنی و سیاسیان لە ووڵاتەكانیان لێ قەدەغەكردون.
