هاوڵاتى بەرپرسی مافی مرۆڤی ئەڵمانیا رایگەیاند "دەبوو توركیا سەلاحەددین دەمیرتاش بەپێی بڕیاری دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا ئازادبكردایە". باربێل كۆفلەر بەرپرسی مافی مرۆڤی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێ شەممە، 27نیسانی 2021لە ڕاگەیاندراوێكدا رایگەیاند "بەرپرسانی توركیا دەستیانكردووە بە گوشارخستنە سەر هەدەپە و ئەندامەكانی. ئێمە بە نیگەرانییەكی قووڵەوە سەیری پرۆسەی دادگاییكردنی زیاتر لە 100 سیاسەتمەداریان دەكەین بەهۆی دۆسیەی كۆبانێ كە لە ساڵی 2014 روویداوە". دووشەممە لەسەر پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان ١٠٨ کەسایەتی سیاسی كه لە نێویاندا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەی تێدایە هەر یەک لەو ١٠٨ بەرپرسە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان لە دادگای سنجان دادگایی دەکرێن. لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش بە بڕیاری دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا، باربێل دەڵێت، "دەبوو ئازاد بكرایە، كەچی نەكرا، ئێمە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەوروپا رەخنەی تووند ئاراستەی حكومەتی ئەنقەرە دەكەین." كۆفلەر پێی وایە، هەوڵدان بۆ كپكردنی دەنگ و هەڵوێستی سیاسیی، بنەما و پرەنسیبەكانی دیموكراسییەت لەبار دەبات. دەشڵێت، ئەڵمانیا لە نزیكەوە چاودێریی دۆخی یاسایی توركیا دەكات و "داوا لە ئەنقەرە دەكەین پابەندی ستاندەرد و پرەنسیپەكانی دەوڵەتی یاسا بكات. رێز لە بڕیارەكانی دادگەی مافەكانی مرۆڤی یەكێتیی ئەوروپا بگرێت و پێویستە هەرچی زووە سەلاحەددین دەمیرتاش ئازاد بكات." بەرپرسی مافی مرۆڤی ئەڵمانیا رەخنەی تووند ئاراستەی داواكاری گشتی كۆماریی لە ئەنقەرە دەكات و ئاماژە بەوە دەکات، لە تۆمەتنامەكەدا هەدەپە بەوە تۆمەتبار كراوە گوایە بانگهێشتی بۆ تووندوتیژی كردووە، بەڵام هەدەپە داوای لە لایەنگران و خەڵكی ناوچەكە كردووە هەڵوێستی سیاسیی روونیان لەبارەی رووداوەكانەوە دەرببڕن. دوای ئەوەی داعش لە هاوینی 2014 گەمارۆی خستە سەر کۆبانێ و هەوڵی کۆنترۆڵکردنیدا، هەدەپە و ژمارەیەک لە پارتە کوردەکانی باکوور داوایان لە حکومەتی ئەوسای تورکیا کرد، رێگە بەچوونی چەک و هاوکاریی سەربازیی لە تورکیاوە بۆ شەڕڤانانی یەپەگە بنێردرێت، بەڵام ئەنقەرە رەتیکردەوە. لە چەند شارێکی باکووری کوردستان لەسەر داوای هەدەپە خۆپێشاندان دەستیپێکرد، حکومەتیش بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند، بەڵام گرژییەکان رووی لە هەڵکشان کرد، بەهۆیەوە 46 سڤیل و پۆلیس کوژران و 682 کەس لە خۆپێشاندەران و پۆلیس برینداربوون و 323 کەس دەستگیرکران و هەزار و 113 بینا و بارەگای هەردوو کەرتی گشتیی و تایبەتی سووتێندران.
هاوڵاتى هێزه‌کانى پارستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه له کۆى ئه‌و هێرش و داگیرکارییه‌ى سوپاى تورک که به‌هێزى تایبه‌ت ئه‌نجامیانداوه له قۆناغى یه‌که‌مدا تێکشکێندراون و 38 که‌سیان لێ کوژراوه. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى نیسانى 2021، له‌نوێترین راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات که له چالاکیى گه‌ریلاکاندا که له چوارچێوه‌ى قۆناغى (شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس) و (قۆناغى شۆڕشگێڕیى جه‌نگى خابوور) ئه‌نجامیاندا، لاى که‌مى 38 هێزى تایبه‌تى سوپاى داگیرکه‌رى تورک کوژران. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه: ئه‌و هێرشه‌ى سوپاى داگیرکه‌رى تورک، ڕۆژى ٢٣ى نیسانى ٢٠٢١ له سه‌ر مه‌تینا، ئاڤاشین و زاپ-ى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ده‌ستى پێکردوه، به‌رده‌وامه و گه‌ریلا له دژى داگیرکاریى سوپاى تورک، چالاکیى به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات، گورزى سه‌خت له داگیرکه‌ران ده‌ده‌ن. دواى ئه‌وه‌ى له ده‌ڤه‌ر زاپ، (هه‌نگاوى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس) ڕاگه‌یه‌نرا، هێزه‌کانمان له ده‌ڤه‌رى مه‌تیناش هه‌ڵمه‌تى ( شۆڕشگێڕیى جه‌نگى خابوور)یان ده‌ست پێکردوه. هێزه‌کانى ئێمه له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوه شۆڕشگێڕییه‌کاندا، ئه‌نجامى چالاکییه‌کان بکه‌وێته به‌رده‌ستى ئێمه، به ڕاى گشتى ڕاده‌گه‌ێنین. له چوارچێوه‌ى (هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس‌دا): ٢٥ى نیسان کاتژمێر ١٤:٢٠ هێزه‌کانى ئێمه گروپێک له داگیرکه‌رانى تورک که ده‌یانویست خۆیان له گردى شه‌هید سه‌ردارى ناوچه‌ى مهرڤانووس-ى ئاڤاشین جێگیر بکه‌ن، له نزیکه‌وه کرده ئامانج. له‌و چالاکییه‌دا ٦ داگیرکه‌ر کوژران و گه‌لێک داگیرکه‌رى تریش بریندار بوون. دواى چالاکییه‌که سه‌ربازانى تورک سه‌نگه‌ره‌کانى خۆیان به‌جێ هێشت و هه‌ڵهاتن. ٢٥ى نیسان له کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ سوپاى تورک به گازى ژه‌هراوى به چڕى به‌ره‌و تونێله‌کانى شه‌ێ هاتن له گردى مامرهشۆى هه‌رێمى ئاڤاشین، گه‌ریلا به‌چالاکى ته‌قینه‌وه داگیرکه‌رانیان کرده ئامانج. داگیرکه‌ران پاشه‌کشێیان کرد و ویستیان دووباره له کاتژمێر ١٢:٣٠ هێرش بکه‌نه‌وه، ئه‌مجاره‌ش گه‌ریلاکان به ِرێبازى ساپۆتاژ ٢جار داگیرکه‌رانیان کرده ئامانج، له‌و چالاکییه‌دا لاى که‌مى ٣ داگیرکه‌ر کوژران و ژماره‌یه‌کى زۆریش بریندار بوون. له‌هه‌مان ڕۆژدا و له کاتژێرهکانى ١٠:٤٠ و ١١:٥٠ دا سوپاى تورک ٢ جار به به‌ردانى گازى ژه‌هراوى بۆ ناو تونێله‌کانى شه‌ێ له گردى شه‌هید سه‌ردارى هه‌رێمى ئاڤاشین ویستیان پێشڕه‌وى بکه‌ن، گه‌ریلاکان گورزى سه‌ختیان لێیان دان و به‌ده‌یان داگیرکه‌ر کوژران. ڕۆژى ٢٦ى نیسان له کاتژمێر ٠٧:٤٠دا داگیرکه‌ران به‌ره‌و تونێله‌کانى شه‌ێ هاتن، هێزه‌کانى ئێمه له نزیکه‌وه له‌وانیان دا و له‌و چالاکییه‌دا ٣ داگیرکه‌ر کوژران، چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون. له ڕۆژى ٢٦ى نیسان له کاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزه‌کانى ئێمه له دژى داگیرکه‌ران که هه‌وڵیانده‌دا نزیکى گردى پرمێت له هه‌رێمى ئاڤاشین ببنه‌وه، چالاکییان ئه‌نجامدا. گه‌ریلا چوونه ناو سه‌نگه‌ره‌کانى داگیرکه‌ران و سه‌ربازه‌کانى تورکیان تاروومار کرد. گه‌ریلا چوونه سه‌ر جه‌نازه‌ى داگیرکه‌ران له ناو سه‌نگه‌ره‌کانیاندا و چه‌ندین پارچه چه‌کى ام پى تى ٥٥، نارنجۆک، بى که‌ى سی، کامێراى ته‌رماڵ، ئامێرى بێته‌ل و جبه‌خانه‌یان ده‌ست که‌وت و له‌و چالاکییه‌دا ٤ داگیرکه‌ر کوژران. ڕۆژى ٢٣ى نیسان هێزه‌کانى ئێمه له دژى داگیرکه‌ران له هه‌رێمى زاپ، چالاکییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاکییه‌دا ٢ داگیرکه‌ر کوژران. سوپاى تورک دواى ئه‌و چالاکییه له شوێنه‌که هه‌ڵهاتن و چه‌ندین سه‌رباز له ناوچه‌که ون بوون. ڕۆژى ٢٥ى نیسان له کاتژمێر ١٢:١٠ هێزه‌کانى یهژاستارله دژى داگیرکه‌ران که ناوچه‌ى قه‌ڵاى به‌ده‌وێ هه‌رێمى زاپ جێگیر بوونـ، ٢ چالاکییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکییانه‌دا ٢ داگیرکه‌ر کوژران. کاتژمێر ١٧:٢٠ بۆ جارى دوه‌م هێزه‌کانى ئێمه داگیرکه‌رانیان له قادى به‌ده‌وى کرده ئامانج و له‌و چالاکییه‌دا لانى که‌م ٢ داگیرکه‌ر کوژران و ٢ى تریش بریندار بوون. سوپاى تورک دواى ئه‌م چالاکییه به‌هێزانه‌ى گه‌ریلا، ناوچه‌ى جێلۆى بچووکى بۆردومان کرد. ٢٥ى نیسان کاتژمێر ١٣:٥٠ سوپاى تورک سه‌ربازى له گردى شه‌هید موونزۆرى زاپ دانا. ٢٥ى نیسان کاتژمێر ٢٢:٣٠ داگیرکه‌ران و هه‌لیکۆپته‌رى سه‌ربازى ئه‌وان که ویستیان بکه‌ونه ده‌ڤه‌رى تیپى ٧ى زاپ، کرانه ئامانج. دواى ده‌ستێوه‌ردانى هێزه‌کانمان هه‌لیکۆپته‌رى سوپاى تورک ناچاربوون پاشه‌کشێ بکه‌ن. ڕۆژى ٢٦ى نیسان هێزه‌کانى ئێمه داگیرکه‌رانیان له دۆڵى گردى شه‌هید سوورخوێن له هه‌رێمى زاپ، کرده ئامانج. له‌و چالاکییه‌دا لاى که‌مى ٨ داگیرکه‌ر کوژران و هاوکات ٢ دڕۆنى سوپاى تروکیاش، کرانه ئامانج. ئاگایى شه‌ێ و ئه‌نجامه‌کانى له چوارچێوه‌ى (هه‌ڵمه‌تى شۆرشگێڕیى جه‌نگى خابوور) : ٢٥ى نیسان له کاتژمێر ١٦:١٠ هێزه‌کانى ئێمه له دژى داگیرکه‌ران له گردى زهندووراى مه‌تینا، ٢ چالاکییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکییه‌دا لانى که‌م سه‌ربازێک کوژرا. هه‌مان ڕۆژ و له دوانیوه‌ڕۆدا، هێزه‌کانى ئێمه به تاکتیکى ته‌قه‌مه‌نی، چالاکییان ئه‌نجامدا و داگیرکه‌رێک کوژرا. ٢٦ى نیسان له کاتژمێره‌کانى نێوان ٠٥:٠٠- ٠٦:٠٠ داگیرکه‌ران له ده‌ڤه‌رى بان ئه‌شکه‌وتى زه‌ندوورا، جێگیر بوون، هێزه‌کانى ئێمه داگیرکه‌رانیان خسته ژێر چاودێرى و له کاتژمێر ٠٨:٥٥ خوله‌کدا له نزیکه‌وه کرانه ئامانج. له‌و چالاکییه‌دا کوژرانى سه‌ربازێک پشتڕاستکراوه‌ته‌وه. هه‌ما ڕۆژ و له کاتژمێر ١٠:٤٥ له قادى زه‌ندوورا داگیرکه‌ران کرانه ئامانج و ٢ داگیرکه‌ر کوژران. ڕۆژى ٢٣ى نیسان، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى سوپاى تورک، ده‌ڤه‌ره‌کانى ده‌ورووبه‌رى مه‌تیناى بۆردومان کرد. کاتژمێر ٢٠:٠٠ هه‌تاکوو ٠١:٠٠ سه‌ربازیان له گردى زه‌ندوورا و بۆخازا کۆردینه دانا. له‌و ماوه‌دا هێزه‌کانى ئێمه ٤ جاران هه‌لیکۆپته‌رى سوپاى تورکیان کرده ئامانج، به‌ناچارى له شوێنه‌که دوور که‌وته‌وه. ڕۆژى ٢٤ى نیسان له کاتژمێره‌کانى نیوه‌ڕۆدا، سوپاى تورک هێزه‌کانى له گردى شه‌هید دیلبهرى مه‌تینا جێگیر کرد. ٢٥ى نیسان کاتژمێر ١٠:٠٠داگیرکهران که خه‌ریکى کهندنى سه‌نگه‌ر بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى یه‌ژاستاره‌وه کرانه ئامانج، له‌و چالاکییه‌دا سه‌ربازێک کوژرا. له‌هه‌مان ڕۆژدا له کاتژمێر ١٢:٠٠ هه‌تاکوو شه‌و، هێزه‌کانى ئێمه له‌و ناوچه‌یه‌دا ٧ چالاکییان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکییانه‌دا ژماره‌یه‌کى زۆر داگیرکه‌ر کوژران، سوپاى تورک به هه‌لیکۆپته‌ر کوژراو‌و برینداره‌کانى خۆى له ناوچه‌که دوور کرده‌وه.”
هاوڵاتى كۆمه‌ڵێك له دادوه‌ران وو ئه‌ندامانى داواكارى گشتى له هه‌رێم یاداشتێكیان بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، گەر پێشتر هەر بیانوویەك بۆ لێبڕینى مووچە هەبووبێت ئێستا بە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ سەرووى ٦٥ $و زیادبوونى داهاتى ناوخۆ‌و ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتى فیدڕاڵ ئەوا بوار بۆ ئەو بیانووانەى نەهێشتۆتەوه. ده‌قى یاداشتى کۆمەڵێك لە دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى:- ئێمەى دادوەران و ئەندامانى داواكارى گشتى کە لە خوارەوه ناومان هاتووه،پشتگیرى لە هەڵوێستى جوامێرانەى هاوپیشەمان بەڕێز دادوەر،گۆران عبدالخالق بەرزنجى، دەکەین سەبارەت بە نایاسایی بوونى بەردەوامی لێبڕینى مووچەى فەرمانبەران و مامۆستایان و پێشمەرگە و پۆلیس وتەندروستكاران ودادوەران ولێکۆڵەرەوان و یاریدەدەرانى دادوەرى وخانەنشینانى ڕاستەقینەى هەرێمى كوردستان لەالیەن حكومەتەوه، وە ئەوبەتەنها نیە وئێمەش لەگەڵ هەڵوێستى ئەوین، وه داواكارین هەروەك چۆن لەیاداشتێكى پێشووترمان ئاماژەمان پێداوە لە ڕێكەوتى ٢٠/٨/٢٠٢٠ كە لە لە لایەن ٤٨ دادوەرو ئەندامى داواكارى گشتیەوه واژۆ كرابوو؛ حكومەتى هەرێمى كوردستان چاكسازى ڕاستەقینە ئەنجام بدات وە كۆتایی بەشێوازى نایاسایی دوومووچە و سێ مووچەو هەزاران بندیوار بهێنێت، نەك دەست بۆ شایستەیەكببرێت كە بە یاسا ڕیكخراوه وتەنها بە یاساش دەتوانرێت دەستكارى بكرێت كە ئەویش مووچەى فەرمانبەرانە. گەر پێشتر هەر بیانوویەك بۆ لێبڕینى مووچە هەبووبێت ئێستا بە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ سەرووى ٦٥ $و زیادبوونى داهاتى ناوخۆ‌و ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتى فیدڕاڵ ئەوا بوار بۆ ئەو بیانووانەى نەهێشتۆتەوه، وە لەهەمان کاتدا داواكارین کاری زیاتر بکرێت بۆ چەسپاندنى سەروەرى یاسا و وە ڕێزى تەواو لەسەربەخۆیی دامەزراوەى دەسەاڵتى دادوەرى بگیرێت؛ و دەستوەردانى حیزبی لەكاروبارى دادگاكان ڕێگەى لێ بگیرێت وە بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بكرێت. وەهەروەها پشتگییرى خۆمان بۆ نووسراوى ئەنجومەنى دادوەرى بەڕێز ژمارە١/٦/٨٧٨ لە ١٩/٤/٢٠٢١ دەردەبڕین سەبارەت بە كۆتایی هێنان و نایاسایی بوونى بڕینى لە ٥٠ %مووچەى دادوەران و ئەندامانى داواكارى گشتى و لێبڕینى مووچەى فەرمانبەرانى دەسەاڵتى دادوەرى،وە ئێمە دووپاتى داواى كۆتایی هێنان بە لێبڕینى مووچەى سەرجەم فەرمانبەران دەكەین، چاوەڕوانیین بەڕێز حكومەتى هەرێمى كوردستان بەزووترین كات بەڵێنەكانى جێ بەجێ بكات لە ئەنجامدانى چاكسازی و كۆتایی هێنان بە لێبڕنى مووچە و گێڕانەوەى سەرجەم مافی فەرمانبەران لە مووچەو شایستە بڕاوەكانیان بە درووست كردنى ژمارەى بانكى بۆیان وەک چۆن لەیاساى چاکسازى لە مووچەو دەرماڵە ئاماژەى بۆ کراوە ، بەپێچەوانەوه تاوەكو كۆتایی مانگی٥ هەڵویستى تر‌ى مەدەنیانەمان دەبێت. بەیاننامەیەك بۆ ڕای گشتى لەلایەن کۆمەڵێك لە دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى کۆمەڵێک لەدادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى ٢٠٢١ نیسانى ٢٦ 1 .حاكم گۆران عبدالخالق بەرزنجى 2 .حاكم ابراهیم عبداهلل محمود 3 .حاكم اسماعیل عبدالرحمن مال رسول 4 .حاكم ئاراز حمە علی فیچ اهلل 5 .حاكم ئاالن احمد 6 .حاكم بخت‌یار علی حمە امین 7 .حاكم بخت‌یار محمد علی عارف 8 .حاكم بدرالدین كریم بەرزنجى 9 .حاكم بورهان احمد محمود 10 .حاكم بەهجەت حسن صالح 11 .حاکم پشتیوان هاشم ابراهیم 12 .حاكم توفیق نامق رچا 13 .حاكم جاسم محمد بابا 14 .حاكم جیمن عمر 15 .حاكم حبیب حمید علی 16 .حاكم حسن احمد عباس 17 .حاكم حسین احمد 18 .حاكم حیدر محمود محمد 19 .حاكم د. نرمین ابو بكر محمد 20 .حاكم دانا بكر رس‌و 21 .حاكم دانا كریم محمد 22 .حاكم دانا محمود حمە صالح 23 .حاكم دلێر نریمان سوبحان 24 .حاكم دیندار نعمان 25 .حاكم رزگار علی قادر 26 .حاكم رزگار محمدامین 27 .حاكم روخسار قادر عبداهلل 28 .حاكم روناك نورى ڕۆستەم 29 .حاكم رەوەند معصوم 30 .حاكم سالار محمد رشید 31 .حاكم سامى سلیمان فه‌قى 32 .حاكم سامی حمید سمین 3 .حاكم ستار سمایل 34 .حاكم سردار حسن كاوانی 35 .حاكم سلیمان مینە ابراهیم 36 .حاكم سۆزان شریف 37 .حاكم سیروان خچر مصگفى 38 .حاكم شكر قادر حمدامین 39 .حاكم شوان خوا كرم 40 .حاكم شیماو عزیز 41 .حاكم صباح احمد نادر 42 .حاكم صالح ا‌لدین لگیف 43 .حاكم گالب مجید 44 .حاكم عبدالباسگ مسعود كهردى 45 .حاكم عبدالرحمن خچر 46 .حاكم عبدالعزیز احمد عزیز 47 .حاكم عبدالكریم حیدر / خانەنشین 48 .حاكم علی مهدی 49 .حاكم عماد فارس 50 .حاكم فائق حمە قادر یوسف 51 .حاکم کامران حمد أمین وەستا 52 .حاكم كریم حامد 53 .حاكم گۆران فرج محمد صالح 54 .حاكم لقمان صدیق خۆشناو 55 .حاكم محمد شفیق 56 .حاكم محمد علی ریكانى 57 .حاكم مراد محمد علی 58 .حاكم میهرەبان احمد حسن 59 .حاكم هیمن محمد حسن 60 .حاكم هیوا فاریق دزەیى 61 .حاكم یونس عپمان.
هاوڵاتى هێزه‌کانى سه‌ر به هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش له ڕۆژئاڤاى کوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌دا سه‌رقاڵى ڕاهێنانن. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى نیسانى 2021، روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ڕایگه‌یاند:“هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوه‌ده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به چه‌ک سه‌رقاڵى ڕاهێنانن". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه: “شوێنى ڕاهێنانه‌که‌یان له ناوچه‌ى کێڵگه‌ى نه‌وتى عومه‌ر بوون له دێرزۆر، له ڕۆژهه‌ڵاتى فوڕات". ڕوانگه‌که ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ڕاهێنانه‌کانى هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده هاوکاتى هه‌ندێک جوڵه و هه‌نگاوى نوێى ئه‌مریکایه له سوریا.
هاوڵاتى دواى ئه‌وه‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا کۆمه‌ڵکوژى ئه‌رمه‌نه‌کانى به"جینۆساید" ناساند، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ناساندنهکهى بایدنى ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت:" وانه له‌که‌س وه‌رناگرین". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، له‌باره‌ى لێدوانه‌کانى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، جۆ بایدن په‌یوه‌ندیدار به رووداوه‌کانى 1915 وه‌ک ئاندۆڵى تورکى بڵاویکرده‌وه" به‌ته‌واوه‌تى به‌کارھێنانى ده‌سته‌واژه‌ى "کۆمه‌ڵکوژی" له‌لایه‌ن جۆ بایدن ره‌تده‌که‌ینه‌وه که ته‌نھا ئامانجى راکێشانى سه‌رنجى خه‌ڵکه". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا، راشیگه‌یاند: " وته‌کان مێژوو ناگۆڕن. ده‌رباره‌ى مێژووى وڵاته‌که‌مان وانه له که‌س وه‌رناگرین". ئه‌مرۆ 24 نیسان سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته بوێرى کرد‌و به جیاوازى له‌وانه‌ى پێشخۆى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانى به جینۆساید ناساند و ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانى ئێستاى حکومه‌تى تورکیان نیگه‌ران کرد.
هاوڵاتى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل زانیارى نوێ له‌سه‌ر هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا‌و زیانه‌کانیان ئاشکرا ده‌کات و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که گه‌ریلا گورزى توندى له سه‌ربازانى تورک وه‌شاندووه. راگه‌یاندنى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى نیسانى 2021، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که چه‌ند جارێک سوپاى تورک هه‌وڵیداوه سه‌رباز له‌ناوچه جیاجیاکان جێگیر بکات، به‌ڵام له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانه‌وه به‌رخودان کراوه‌و دوورخراونه‌ته‌وه له‌ناوچه‌که. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى ناوه‌ندى پاراساتى گه‌ل: دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٣ی ئەم مانگە جموجوڵی ئاسمانیی بۆسەر هەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکرد، لەدژی ئەو هیڕشە قورسانە گەریلاکانمان بەرخۆدانێکی مێژووییان کرد و گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند، کە زانیاریی بەرفراوانتر لە بارەی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بەم شێوەیەیە: ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٦:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی ئێوارە، سوپای داگیرکەری تورک گردی زەندورای تۆپبارانکرد، کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ٠٨:٣٠، گردی زەندورا و مەیدانی کۆنفرانسی بە فڕۆکەی جەنگی و کاتژمێر ٠٩:٣٠ی شەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان بە هێلیکۆپتەری کۆبرا بە چڕی ئەو شوێنەی بۆردوومانکرد، کاتژمێر ٠٠:٣٠ی نیوەشەو بۆ ٠١:٣٠ی بەرەبەیان سوپای داگیرکەری تورک ویستی بە هێلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازەکانی لە گردی زەندورا و دەرار دابەزێنێت، گەریلاکانمان ئەو هێلیکۆپتەرانەیان کردە ئامانج و هێلیکۆپتەرەکان لە ناوچەکە دوورکەوتنەوە، ڕۆژی ٢٤ی ئەم ،مانگە کاتژمێر ٠٥:١٠ خولەکی بەیانی سوپای داگیرکەری تورک دوای هێرشی ئاسمانیی چڕی بۆسەر گردی زەندورا، سەربازەکانی هێنایە ناوچەکە. بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە سەر سنوور بە هاوەن و تۆپ گردی زەندورا و مەیدانی دەراریان بە چڕی تۆپباران کرد. ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ی نیوەشەو زەوییەکانی گوندی بەشیلی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران. لە بەرامبەر ئەو هێرشە بەرفراوانانەدا گەریلاکانمان بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد و هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت. ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک بە تۆپ، هاوەن و کاتیۆشا مەیدانەکانی چەمچۆ، سەیدا، وەرخەلێ و کونیشکا لە هەرێمی زاپیان تۆپباران کرد. ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠٧:٠٠ی ئێوارە مەیدانی قارتاش، گەلیی باسیا، گەلیی ئاڤاشین، تەپە سۆر، مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس، ئاریس-فارس، سوکێ و مەیدانی دۆڵی کۆنفرانس لە هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و بە هاوەن کرانە ئامانج. نزیک کاتژمێر ٠٩:٠٠ی شەو دوای بۆردوومانی فڕۆکەکان، سوپای داگیرکەر سەربازەکانی لە مەیدانی مام ڕەشۆ دابەزاند، هێزەکانمان دوو هێلیکۆپتەری سکۆرسکییان کە سەربازیان هێنابوو کردە ئامانج و لە ناوچەکە دووریان خستەوە، داگیرکەران کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە بەڵام ژمارەیان ڕوون نەبووەوە. داگیرکەران جارێکی دیکە ویستیان سەرباز دابەزێنن بەڵام دووجار لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامیدا داگیرکەرەک سزادرا و ژمارەیەکیش برینداربوون. ئەو داگیرکەرانەی ویستیان لە ناوچەکە پێشڕەوی بکەن، لەلایەن گەریلاکانمانەوە خرانە ژێر کۆنترۆڵ و لێیان درا، داگیرکەران دوای ئەو گورزە تۆزێک پاشەکشێیان کرد و بەیانییەکەی دیسان ویستیان پێشڕەوی بکەن، ئەمجارەش دیسان داگیرکەران ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەریلا بوونەوە و گەریلا لە مەودایەکی نزیکەوە دوژمنی کردە ئامانج و دیسان دوژمن پاشەکشێی کرد، لەو شەڕەی ڕوویدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژران. بەهۆی دەستێوەردانی گەریلاکانمانەوە، هێلیکۆپتەرێکی جۆری کۆبرا کە ناوچەکەی بۆردووماندەکرد، بە ناچاری ناوچەکەی جێهێشت. ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی داگیرکەران جارێکی دیکە ویستیان پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان بە چالاکیی تەقاندنەوە، دوجار دوژمنیان کردە ئامانج، داگیرکەران زیانێکی زۆریان بەرکەوت و ناچار بوون پاشەکشێ بکەن. شەوی ٢٣ی ئەم مانگە سوپای داگیرکەری تورک، لە کنیانیش، دەربەندی نێروە، قەڵای بەدەو و گردی شەهید مونزور لە زاپ دەستی بە هێرش کرد، هێرشەکە هێشتاش بەردەوامە و دواتر زانیارییەکانی بڵاودەکرێتەوە. هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە چوارچێوەی هەنگاوی “کات کاتی ئازادییە”، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمێر ٠٨:٤٥ خولەکی بەیانی، لە ڕێگەی ئاسمانەوە تابوری چەلێ لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگیان بۆردوومانکرد، ئەو شوێنەی دیاریکرابوو سەرکەوتووانە کرایە ئامانج و چالاکییەکە سەرکەوتووانە ئەنجامدرا.
هاوڵاتى جۆ بایدنى سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له وتارى ساڵیادى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان، که تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کرێت به ئه‌نجامدانى به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى تاوانه‌که‌ى به جینۆساید ناساند ئه‌مه‌ش گورزێکى گه‌وره‌بوو له ئه‌ردۆغان درا. له چه‌ند رۆژى رابردوودا، سه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له نامه‌یه‌کدا داوایان له سه‌رۆکى وڵاته‌که‌یان کردبوو، له یادى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا تاوانه‌که به فه‌رمى و به وشه به جینۆساید ناویببات. پێشتر، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له تشرینى یه‌که‌مى 2019دا به ده‌نگى 404 ئه‌ندام و به فه‌رمى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانى به جینۆساید ناساند، له کانونى یه‌که‌مى هه‌مان ساڵدا ئه‌نجومه‌نى پیرانیش په‌سندى کرد. ئه‌مڕۆ 24ى نیسان، 106 ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژى ئه‌رمه‌نه‌کاندا تێپه‌ڕده‌بێت، کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان له ساڵى 1915 تا 1923 له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ئه‌نجامدرا و تێیدا ملیۆنێک و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نى کوژران.
هاوڵاتى ئاژانسى فه‌رمیى ئێران (ئیرنا) بڵاویکرده‌وه، سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 25ى نیسان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدێکى باڵا سه‌ردانى قه‌ته‌ر و عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. ئاژانسه‌که ئاشکراشیکردووه، جه‌واد زه‌ریف له‌سه‌ردانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق کۆده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى عێراقیش کۆده‌بێته‌وه دۆخى ئه‌منى و سه‌قامگیرى ناوچه‌که تاوتوێ ده‌که‌ن. هاوکات رۆژى سێشه‌ممه 27ى نیسان، جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
هاوڵاتى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى ڕۆژئاڤاى کوردستان ئه‌و شوێنه‌ى میلیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى لێوه هێرشیان ده‌کرد سه‌ر خه‌ڵک کۆنترۆڵ کرد و دواى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست، جارێکى تر میلیشیاکان هێرشیان کرده‌وه سه‌ر هێزه‌کانى ئاسایش. پێشڕه‌ویى هێزه‌کانى ئاسایش له گه‌ڕه‌کى ته‌ى بۆ پاکردنه‌وه‌ى له میلیشاکانى دیفاع وه‌ته‌نی، به‌رده‌وامه و دوو شوێنى هێرش کردنى میلیشیاکان کۆنترۆڵ کرد. به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هاوار، خوێندنگاى فازیل حه‌سه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتى گه‌ڕه‌کى ته‌ى و خوێندنگاى بن سینا، کهمیلیشیاکانى سه‌ربه ڕ‌ژێمى سوریا لێوه هێرشیان ئه‌نجامده‌دا، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشه‌وه کۆنترۆڵ کراوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى نیسان، له دواى ڕاگه‌یاندنى ئاگربه‌ست به نێوه‌ندگیریى و گه‌ره‌نتیى ڕووسیا و هه‌سه‌ده، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، میلیشیاکانى رژێمه‌که‌ى ئه‌سه‌د، ئاگربه‌ستیان شکاندوه. ئاژانسى هاوارنیوز بڵاوى کرده‌وه، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، میلیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نی سه‌ر به‌ئه‌سه‌د له دووڕیانى حهلکۆ له قامشلۆ، په‌لامارى هێزه‌کانى ئاسایشیان داوه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌که، میلیشیاکان چه‌ند سه‌عاتێک له‌دواى ئاگربه‌ست، به چه‌کى سووک و مامناوه‌ند (ئاێ بى جی)، هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر خاڵێکى هیّزهکانى ئاسایش، به‌ڵام هێزه‌کانى ئاسایش، هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌داونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌یش له‌کاتێدایه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به نێوه‌ندگیریى و گه‌ره‌نتیى ڕوسیا و هه‌سه‌ده، ئاگربه‌ست له گه‌ڕه‌کى ته‌ى له قامشلۆ، ڕاگه‌یه‌نرا. دوێنێ حایس ئه‌لجریان شێخێکى عه‌شیره‌تى به‌نى سه‌با، دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى میلیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى سه‌ربه ڕ‌ژێمى سوریا بوو، له قامشلۆ کرایه ئامانج. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به ئامانجى ڕاگرتنى هێرشى میلیشیاکان دژى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ و خه‌ڵکى مه‌ده‌نى قامشلۆ ئه‌نجامدرا. حایس جریان له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ى خۆیدا له نزیک نه‌خۆشخانه‌ى نیشتمانى قامشلۆ به سێ گولـله پێکراوه، که له‌ژێر کۆنترۆڵى میلیشیاکاندایه. جریان سه‌ره‌ڕاى گه‌یاندنیشى به نه‌خۆشخانه و هه‌موو هه‌وڵه پزیشکییه‌کان ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستدا. ئه‌لجریان، که‌سایه‌تییه‌کى وڵاتپارێز بووه، که باوه‌ڕى به بیرى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتى هه‌بووه و هه‌میشه بانگه‌وازیى بۆ یه‌کێتى و دوورکه‌وتنه‌وه له ئاژاوه کردووه، ژماره‌یه‌ک له مناڵهکانیشى له‌ناو ڕیزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆ و هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتی- هه‌سه‌ده دان.
هاوڵاتى له‌کۆى 329 په‌رله‌مانتارى عێراق په‌نجا په‌رله‌مانتاریان تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 یان دۆخى ته‌ندروستیان ناجێگیره‌و له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشکیدان. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى نیسانى 2021، میدیا عێراقییه‌کان بڵاویان کرده‌وه له کۆى 329 په‌رله‌مانتار 50 یان تووشى کۆرۆنا بوون و 11 له‌و که‌سیان له ژێر ئامێرى ئۆکسجینى ده‌ستکردان و چاودێرى ورد ده‌کرێن. دواى بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌عێراق، تا ئێستا چوار په‌رله‌مانتار گیانیان له‌ده‌ستداوه به ڤایرۆسه‌که که یه‌کێکیان کورده‌و پێکهاتوون له(غه‌یدا که‌مبش، حوسێن ئهلزوھێری، ئارام ناجى باڵه‌ته‌یى، عه‌دنان ئه‌لئه‌سه‌دی)
هاوڵاتى سه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا نامه‌یه‌کیان بۆ جۆ بایدن، سه‌رۆکى ئه‌مریکا ناردووه و داواى لێده‌که‌ن وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک له مێژوودا به فه‌رمى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نییه‌کان به جینۆساید بناسێنێت. ئه‌و نامه‌یه له‌لایه‌ن 100 ئه‌ندامه‌وه واژۆ کراوه و ده‌ڵێن:" ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پیرانیش به زۆرینه‌ى ده‌نگ رووداوه‌که‌یان له 2019 به جینۆساید ناساندووه، ئێستاش کاتى ئه‌وه‌یه سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئه‌و بێنده‌گییه بشکێنێت که چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامه و راستى رووداوه‌که باس‌بکات و به فه‌رمى وشه‌ى جینۆساید له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژکردنى یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نى له‌لایه‌ن عوسیمانییه‌کانه‌وه به‌کاربهێنێت". رۆژى 24ى ئه‌م مانگه 106 ساڵ به‌سه‌ر "جینۆسایدی" ئه‌رمه‌نه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى عوسمانییه‌وه تێپه‌ڕده‌بێت، پرۆسه‌ى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کان له ساڵى 1915 تا1923 له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ئه‌نجامدرا و تێیدا یه‌ک ملیۆن و نیو ئه‌رمه‌نى کوژران. تائێستا زیاتر له 40 حکومه‌ت و په‌رله‌مانى وڵاتانى جیهان کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نه‌کانیان "به‌جینۆساید" ناساندووه و "گرنگترین" ناساندنیش له‌لایه‌ن یه‌کێتیى ئه‌وروپاوه بووه. ساڵانه له یادى کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نییه‌کان خه‌ڵک له مۆنۆمێنتى جینۆساید له یه‌ریڤانى پایته‌خت کۆده‌بنه‌وه و چه‌پکه‌گوڵى رێزلێنان داده‌نێن و نزا بۆ قوربانیان ده‌که‌ن. ده‌قى نامه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا: کۆنگرێس ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا واشنتن دى سى 20515 21ى نیسانى 2021 سه‌رۆک جۆزێف بایدن کۆشکى سپی 1600 شه‌قامى په‌نسلڤانیا به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆک: له‌م مانگه‌دا، له 24ى نیسان، جیهان یادى 106 ساڵه‌ى ده‌ستپێکى یه‌که‌مین رۆژى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان ده‌کاته‌وه، کوشتنى سیسته‌ماتیکى 1.5 ملیۆن ئه‌رمه‌نى له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانییه‌وه له 1915ـه‌وه بۆ 1923، هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونى زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش. دواى چه‌ندین ده‌یه، له‌کاتێکدا زۆر له سه‌رکرده‌کانى جیهان یه‌که‌م جینۆسایدى سه‌ده‌ى بیسته‌میان به فه‌رمى ناساندووه، که‌چى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بێده‌نگه. ئێمه هاوڕاین له‌گه‌ڵ جڤاکى ئه‌رمه‌نى - ئه‌مریکى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى پشتیوانى له راستى و دادپه‌روه‌رى ده‌که‌ن و داواده‌که‌ن که ئێوه‌ش به روونى و راسته‌وخۆ دان به جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان له راگه‌یێندراوى تایبه‌ت به 24ى نیساندا بنێن و به فه‌رمى بیناسێنن. ده‌زانین که ئێوه خۆتان باش ئاگادارى ئه‌م پرسه‌ن له‌وکاته‌وه‌ى که سیناتۆر بوون و ئه‌وکاته‌ش که جێگرى سه‌رۆک بوون، له‌وانه‌ش رێکخستنى ژماره 212 له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دادوه‌رییه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له 1989 ، که ناساندنى رۆژى نیشتمانى بۆ یادکردنه‌وه‌ى 75 ساڵه‌ى جینۆسایدى ئهرمنهییهکانى لێکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها پێزانینمان هه‌یه به‌وه‌ى ئێوه وه‌ک جێگرى سه‌رۆک ئاماده‌ییتان هه‌بوو له یادى جینۆسایدى ئه‌رمنییه‌کان له ساڵى 2015 له کاتیدراڵى نیشتیمانی. له‌و کاته‌شدا بوو که جه‌نابى قه‌داسه‌تى پاپا فرانسیس له گردبوونه‌وه‌ى پیرۆزى سانت پیته‌ردا سه‌باره‌ت به جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان گوتی: "شاردنه‌وه‌ى یان نکۆڵیکردن له شه‌ێ وه‌ک وازهێنانه له برینێک به‌رده‌وام خوێنى لێبڕژێت به‌بێ ئه‌وه‌ى بپێچڕێت." راستیى مێژوویى ئه‌وه‌ى که سه‌ده‌یه‌ک پێش ئێستا روویداوه پرسێکى کێشه‌له‌سه‌ر نییه. دیپلۆماتکاره ئه‌مریکییه‌کان دۆکیۆمێنتى تایبه‌ت به کۆمه‌ڵکوژیى ئه‌رمه‌نییه‌کانیان تۆمارکردووه، هه‌رچه‌نده شتێکى وه‌هایان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌گوتووه که بینیویانه. ته‌نها چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک دواى ئه‌وه رافایل له‌مکین زاراوه‌ى "جینۆساید"ى به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى جینۆسایدکردنى ئه‌رمه‌نییه‌کان به هه‌ند وه‌ربگیرێت. به وه‌سفکردنى رووداوه‌که وه‌ک جینۆساید له‌مساڵدا ئێوه‌ش په‌یوه‌ندى ده‌که‌ن به هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى پیرانیشه‌وه که به زۆرینه‌ى ره‌ها له ساڵى 2019 به جینۆسایدتان ناساند. جگه له‌وه‌ش کتێبخانه‌ى کۆنگرێس هه‌نگاوێکى گرنگى ناوه بۆ به پۆلێنکردنى ئه‌و کتێبانه‌ى تایبه‌تن به‌و بابه‌ته و خراونه‌ته ناو ره‌فه‌ى تایبه‌تى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌وه. به‌ڕێز سه‌رۆک، وه‌ک خۆت له راگه‌یێندراوى 24ى نیسانى ساڵى رابردوودا گوتت "بێده‌نگى به‌شداریکردنه له تاوان"، بێده‌نگى شهرمهزارییانهى حکومه‌تى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و راستییه مێژوییهى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌کان زۆر درێژه‌ى کێشاوه و پێویسته کۆتایى پێبێت. داوات لێده‌که‌ین شوێن پابه‌ندییه‌کانى خۆت بکه‌ویت و ئه‌و راستییه بڵێیت.
هاوڵاتى دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى له دوێنێیه‌وه ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌کانى ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان و میلشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى سه‌ر ئه‌سه‌د له قامشلۆ ڕاگه‌یه‌ندرابوو، میلشیاکان جارێکى دیکه هێرشه‌کانیان ده‌ستپێکرده‌وه. به نێوه‌ندگرى پۆلیسى ڕوسیا له قامشلۆ، شهر و پێکدادانى هێزه‌کانى ئاسایشى ڕۆژئاڤا و ملیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى ڕاگیرابوو و بۆ ماوه‌ى 24کاتژمێر هه‌تا پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندرابوو. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ جارێکى دیکه میلشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى له گه‌ڕه‌کى وه‌حده‌ى شارى قامشلۆ هێرشیان کرده‌وه سه‌ر هێزه‌کانى ئاسایش و له ئه‌نجامدا شهر و پێکدادان ڕوویدایه‌وه و ئاڵۆزى به‌رده‌وامه. شه‌وى چوارشه‌مه‌ى ئه‌م هه‌فته له فولکه‌ى وه‌حده له شارى قامشلۆ، ملیشیاکانى دیفاع وه‌ته‌نى سه‌ر به ڕژیمى ئه‌سه‌د که له ژێر فه‌رمانى ئێراندان، له گه‌ڕه‌کى تهییهوه هێرشیان کرده سه‌ر خاڵێکى هێزه‌کانى ئاسایش و له ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانێکى هێزه‌کانى ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان شه‌هید بوو. دوابه‌دواى ئه‌مه هێزه‌کانى ئاسایش به‌رپرچیان دایه‌وه و له گه‌ڕه‌کى ته‌ى که شوێنى نشته‌جێ بوونى ئه‌و ملیشیانهیه، پێشڕه‌وییان کرد و ناوهندهکهیانیان به ناوى ” مفرزه لیلو” کۆنترۆڵ کرد.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا باڵیوزى سویدى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت کرد بۆ دهربڕێنى ناڕه‌زایى سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کوبانێ له‌گه‌ل وه‌زیرى به‌رگرى سوید. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى نیسانى 2021، میدیاکانى تورکیا ڕایانگه‌یاند، دوێنێ ستافان هێرسترۆم باڵیۆزى سوید له ئه‌نقه‌ره، بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا بانگکراوه و به‌توندى دیدارى ژماره‌یه‌ک له وه‌زیرانى سوید له‌نێویشیاندا وه‌زیرى به‌رگرى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده مه‌زڵوم کۆبانێ ئیدانه کردووه. هه‌روه‌ها به هێرسترۆم راگه‌یه‌ندراوه، که ئه‌م سیاسه‌ته‌ی سوید مه‌ترسیداره و پێشێلکردنى ئاشکراى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه و زیانى جددیى به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانى نێوان تورکیا و سوید ده‌گه‌یه‌نێت. له ڕێگاى ئۆنلاینه‌وه، دوێنێ پیته‌ر هۆلت کڤیست، وه‌زیرى به‌رگریى سوید له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده و به‌دران چیا کورد، ڕاوێژکارى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا، کۆبوه‌وه و تیایدا به‌رده‌وامى هێرشى چه‌کدارانى داعش و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر هه‌رێمه‌که و جیهان و کێشه‌ى کامپه‌کان و سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ى ناوچه‌که و هاوکارییه‌کان بۆ هه‌سه‌ده و خۆبه‌ڕێوبه‌ریى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، تاوتوێ کرابوون.
هەڵۆ سەربەست لە (10) ساڵی رابردوودا توركیا بووە یاریزانێكی سەرەكی لەبواری دروستكردن و بەكارهێنانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانداو بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی (لاڕیپۆبلیكا)ی ئیتاڵی بەرهەمهێنانی ئەو فڕۆكانە ساڵانە سێ ملیار دۆلار قازانج دەخاتە خەزێنەی ئەو وڵاتەوە، بەڵام كەنەدا گوورزێكی توندی لێوەشاندو چیتر پێداویستییەكانی ئەو فرۆكانەی پێ نافرۆشێت. بۆ یەكەمجار توركیا لەسەرەتای هەزارەی سێیەمدا درۆنی بەكارهێناو تەنیا بۆ كاری هەواڵگری و زانیاریی بوو، بەڵام دوای ئەوەی تێگەیشت كڕینی درۆن لەئەمریكا و ئیسرائیل كارێكی سەختە، خۆی دەستیكرد بەدروستكردنی و ئێستا دوای زیاتر لە (٢٠) ساڵ بووەتە هەناردەكەرێكی سەرەكیی و كێبڕكێی چین دەكات لەبازاڕەكانی ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ئاسیادا، چونكە یاساكانی هەناردەكردنی چەك لەئەمریكادا زۆر توندن و بەهۆیەوە واشنتن ناتوانێت لەو بازاڕانەدا چەكەكانی بفرۆشێت. هەر لەو چوارچێوەیەشدا، ئاردا میڤلوتوغلو، شارەزای بواری بەرگری لەئەنقەرە، بەڕۆژنامە ئیتاڵییەكەی راگەیاند، ئەنقەرە سەركەوتوو بووە لەفرۆشتنی درۆنەكانیدا بەقەتەر و لیبیا‌و ئازەربایجان و ئۆكرانیا‌و ئێستاش لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی لەئاسیاشدا بیفرۆشێت، بەتایبەتی بەكازاخستان و ئەندەنوسیاو ئاماژەی بەئەوەشكرد وڵاتی تونس داوای كڕینی درۆنەكانی لەئەنقەرە كردووە. دوو كەس لەتوركیادا پایەی سەرەكیی بەرەوپێشبردنی پیشەسازیی سەربازیین، سلجوقی بیرقدار، ئەندازیاری گەردوونیی تەمەن (41) ساڵ كەهاوكات مێردی كچەكەی ئەردۆغانەو كۆمپانیای (بایقار)ی دامەزراند كە درۆنی (بیرقدار) بەرهەمدەهێنێت، لەگەڵ ئیسماعیل دەمیر، كە یەكێكە لەكەسە هەرە نزیكەكانی ئەردۆغان و ساڵانێكی زۆر لەئەمریكا خوێندوویەتی و دواتر گەڕایەوە و سەرۆكایەتی پیشەسازی سەربازیی توركیای گرتەدەست و لەم دواییانەشدا بەهۆی رۆڵبینینی لەكڕینی سیستمی ( S-400)ی روسییەوە لەلایەن توركیاوە، رووبەڕووی سزای ئەمریكا بووەوە. بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی سەربازیی، توركیا رێككەوتننامەیەكی لەگەڵ ئۆكرانیادا واژۆكرد، بەپێی ئەو رێككەوتننامەیە توركیا هاوكاریی ئۆكرانیا دەكات لەبەرەوپێشبردنی پیشەسازییە سەربازییەكانیدا، بەتایبەتی درۆنەكانی و لەبەرامبەردا ئۆكرانیا ئەو بزوێنەرو بەرهەمە ئەلكترۆنییانە دەدات بەتوركیا كەوایلێدەكان پیشەسازییەكەی پێشبخات، وەك ئەوەی لەدرۆنی (ئاكینشی)دا كردی. چاودێرانی سەربازیی دەڵین درۆنەكان بوونەتە مایەی شانازیی و خۆبەزلزانییەكی گەورە بۆ ئەردۆغان و لەڕووی سەربازیی و جیۆ-سیاسییشەوە، بوونەتە خاڵێكی بەهێزو سەركەوتن كە وایكردووە ئەردۆغان بیەوێت وڵاتەكەی رۆڵێكی گەورەتر ببینێت لەسەر ئاستی ئیقلیمی و ئاسیایی. هەروەها بەتوانابوونی سوپاكەی ئەردۆغان لەڕووی ئاسمانییەوە، وایكرد بەدەر لەبەكارهێنانی بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی خۆی لەسوریا و عێراق، بەهێرشكردنەسەر پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە) و هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەزۆر وڵات و ناوچەی تریش بەكاری بهێنێت و هاوسەنگیی هێزیان پێ بگۆڕێت. ئەوەبوو لەلیبیا دوای ئەوەی پەرلەمانی توركیا رەزامەندی نیشاندا هێزە چەكدارەكانی بەشداریی شەڕەكە بكەن و تەرابلوسی رۆژئاوا داگیربكەن، درۆنەكان رۆڵی گەورە و سەرەكییان بینی لەوەی هێزەكانی جەنەراڵ حەفتەر، كە لەلایەن میسر‌و روسیا و فەڕەنسا و چەند شوێنێكی تریشەوە پشتیوانیی دەكرا، ناچارببن زۆر بەخێرایی بەرەو رۆژهەڵات بكشێنەوە. لەوبارەیەشەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی:»درۆنەكانی توركیا سەركەوتوبوون لەوەی یاساكانی یارییەكە لەجەنگی لیبیا‌و سوریادا بگۆڕن». رۆژنامە ئیتاڵییەكە دەڵێت پێدەچێت ئەو وەزیرە لەكاتی قسەكانیدا درۆنە بیرقدارەكانی توركیای، هاتبێتنەوە یاد، كاتێك مووشەكی (پانتسیر)ی روسییان هەڵدەدایە خوارەوە. دواتریش لەجەنگی ناگۆرنۆ كەرەباغدا، بەهەمان شێوە، فاكتەری سەرەكی بوون لەوەی ئازەرییەكان جەنگەكە ببەنەوە و ئەرمینییەكان ناچاری كشانەوە بكەن، لەو كاتەشدا ئیلهام عەلیێڤ سەرۆكی ئەزەربایجان بەئاشكرا سوپاسی توركیای كرد كەهۆكاری سەركەوتنیان بووە بەسەر ئەرمینیاداو وتی:»ئەگەر درۆنەكانمان لەتوركیاوە دەستنەكەوتایە، نەماندەتوانی بەئاسانی سەربكەوین». توركیا بۆ دروستكردن و پەرەپێدانی درۆنەكانی، بەدەر لەئۆكرانیا، بەشێكی كەرەستەو تەكنەلۆجیای ئەلكترۆنیی پێویستی لەئەڵمانیا و كەنەدا دەكڕی، پێشتر لەكاتی دروستبوونی گرژییەكانی دەریای ناوەڕاستدا لەنێوان ئەنقەرە و ئەسیناداو لەسەر داوای یۆنان ئەڵمانیا بڕیاریدا چیتر ئەو كەرەستە و تەكنەلۆجیایانە بەتوركیا نەفرۆشێت و لەوكاتەدا هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی:»پێشتر توركیامان تاقیكردووەتەوە، ئەو سیستمی بەرگریی موشەكیی لەڕوسیا كڕی بەمەرجێك ئەو هاوپەیمانمانە لەناتۆ، بیانووەكەشی ئەوەبوو واشنتۆن مووشەكی زیرەكی پێنادات» مانگی یەكی رابردووش كەنەدا فرۆشتنی كەرەستەو تەكنەلۆجیای بەتوركیا هەڵپساردو رۆژی ١٧ی ئەم مانگەش بڕیاریدا بەتەواوی فرۆشتنی ئەو پێداویستییانە بەتوركیا رابگرێت، چونكە لەگرێبەستەكەی نێوان كەنەداو توركیادا بەندێك هەیە تایبەتە بە بەكارهێنەری كۆتایی، واتە ئەو لایەنەی دوای دروستكردن، درۆنەكە بەكاردەهێنێت و لەو بەندەدا ئەو بەكارهێنەرانە دیاریكراون كە نابێت توركیا درۆنەكانیان بداتێ یان پێیان بفرۆشێت و بەوتەی ئارۆن شتاین بەڕێوەبەری پەیمانگای لێكۆڵینەوەی سیاسەتی دەرەكی لەویلایەتی فیلادیلفیای ئەمریكا، رێككەوتنەكەیان بەوجۆرە بووە كەئەو درۆنانەی تەكنەلۆجیا كەنەدییەكانی تێدا بەكارهاتووە نابێت توركیا بیفرۆشێت بەلایەنی سێیەم و دەبێت خۆی بەكارهێنەری كۆتایی بێت. لەوبارەیەشەوە مارك گارنو وەزیری دەرەوەی كەنەدا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند:»ئەو بەكارهێنانە نە لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی كەنەدا و نە لەگەڵ گرەنتییەكانی توركیا داویەتی سەبارەت بە بەكارهێنەری كۆتایی هەماهەنگ نییە». پێشتریش لەساڵی ٢٠١٩دا كەنەدا كەئەندامی هاوپەیمانیی باكوری ئەتڵەسیی (ناتۆ)یە لەبەرامبەر بەكارهێنانی درۆنەكاندا لەسوریا لەلایەن توركیاوە، بۆ ماوەیەك فرۆشتنی كەرەستەكانی هەڵسپارد كە سەرەكیترینیان سیستمی كامێرا‌و بەئامانجگرتنە كە لەلایەن كۆمپانیای (ئێڵ 3 هاریس ویسكام) بەرهەمدەهێنرێت. سەبارەت بەكاریگەریی بڕیارەكەش لەسەر توركیا، ئارۆن شتاین ئاشكرایكرد لەمەودای كورتدا ئەو بڕیارە كاریگەریی دەبێت لەسەر توانای توركیا بەوەی درۆنەكان بەلایەنی سێیەم بفرۆشێت، بەڵام لەمەودای درێژدا، پێناچێت كاریگەرییەكی وێرانكەری هەبێت. لەوەڵامی ئەو راگرتنەشدا باڵیۆزخانەی توركیا لەئۆتاوای پایتەختی كەنەدا بەیاننامەیەكی دەركردو وتی:»پێشبینیی ئەوە لەهاوپەیمانەكانی هاوپەیمانیی باكوری ئەتڵەسیمان دەكەین كەخۆیان لەئەو هەنگاوە نادروستكەرانە بەدوور بگرن كە بەنەرێنی كار دەكاتەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانمان و پتەویی هاوپەیمانێتییەكە لەق دەكات». مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا، هانی كەنەدایدا كە چاو بەئەو كۆتانەدا بخشێنێتەوە كە لەپیشەسازی بەرگرییدا بەسەر توركیادا سەپاندویەتی. لێرەدا پرسیارە سەرەكییەكە دەمێنێتەوە، ئایا ڕێوشوێنەكانی رۆژئاوا بەرامبەر توركیا، دەبنە مایەی وێرانكردنی پیشەسازییە سەربازییەكەی؟ یاخود توركیا پەندی لەگەمارۆكانی ساڵی ١٩٧٥ و ١٩٩٠ی ئەمریكا وەرگرتووەو جێگرەوەی مسۆگەر كردووە؟ پارتەكەی ئەردۆغان لەبودجەی ساڵانەی وڵاتەكەیدا بودجەیەكی گەورەی بۆ پرۆسەی سەربازیی و كرینی چەك و پێداویستییەكانی تەرخانكردووە تا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەك وڵاتێكی بەهێز رۆڵ بگێڕێت و دەستتێوەردانە سەربازییەكانی بۆ وڵاتان بەردەوام بێت،ئەوەش لەلایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانەوە رەخنەی توندی رووبەڕوو كراوەتەوە، بەڵام بەوپێیەی ئەندامی ناتۆیە چاوپۆشی زۆری لێكراوە.
هاوڵاتى کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ده‌داته‌وه که خه‌ڵاتى دیارى کردووه بۆ جاسوسى کردنى بۆ سێ سه‌رکرده‌یان و جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که" نه‌ک خه‌ڵاته بۆ دادگه‌رى به‌ڵکو به‌رتیله بۆ سیخوڕی". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى نیسانى 2021، کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریدا ده‌داته‌وه‌و تێیدا هاتووه:"ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و دووپات کردنه‌وه‌ى دواى سێ ساڵ بڕیارى به بێ چارهسهرهێشتنهوه و سووربوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به کێشه‌ى کورده و له هه‌مانکاتدا ده‌بێته هانده‌ر بۆ سیاسه‌تى جینۆسایدى فیزیکى و سیاسى که دوژمنانى گه‌لى کورد، به تایبه‌تى ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى له دژى گه‌له‌که‌مان په‌یڕه‌وى ده‌که‌ن". هاوکات کۆماجڤاکێن کوردستان ئه‌وه‌ش دووپاتده‌که‌نه‌وه که"ئه‌مه‌ریکا به‌م بڕیاره‌ى خۆى ده‌یه‌وێت تۆوى سیخوڕ‌ى کردن بۆ بێگانه له ناو کۆمه‌ڵگاى کوردی‌دا بچێنێت و ره‌وایه‌تى پێبدات و به‌م شێوه‌یه شیرازه‌ى کهلتوورى و ئه‌خلاقى کۆمه‌ڵگاى کوردستان بشێوێنێت". " ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریکا سیخوڕیکردنه بۆ ده‌زگاى جاسۆسى میت و پاڵنه‌ر و وهرهبهخشه بۆ داعش. چۆنکه ئه‌و سێ هه‌ڤاڵه تێکۆشه‌ره‌مان له پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى پیلانهکاى داعش و میت له رۆژهه‌ڵاتى ناوین دا رۆڵى به‌رچاویان گێڕاوه"، کۆماجڤاکێن کوردستان وا ده‌ڵێت. ده‌قى به‌یاننامه‌ى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که): بۆ راى گشتی له به‌روارى ٢٠ى نیسانی٢٠٢١ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بڕیارێکى نادادپهرهوهرانهى دووباره کرده‌وه که ساڵى ٢٠١٨ دا له دژى سێ هه‌ڤاڵى به‌ڕێوه‌به‌ر و پێشه‌نگى ته‌ڤگه‌رى ئازادیخوازى کوردستان ده‌ریکردبوو. له‌م بڕیاره‌دا به پشت به‌ستن به درۆ و چه‌واشه‌کارى و تۆمه‌تى خه‌یاڵى داوا له خه‌ڵک ده‌کرێت که گوایه سیخوڕ‌ى بۆ ئه‌مریکا بکه‌ن تا کو بتوانێت زه‌ره‌ر به‌و هه‌ڤاڵانه‌مان بگه‌یه‌نێت. لێره‌دا پێویسته ئه‌وه رابگه‌یه‌نین که نه ئه‌م بڕیاره و نه تۆمه‌ته‌کانى له لایه‌نى مێژوویی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، یاسایی، ئینسانى و ئه‌خلاقییه خاوه‌نى هیچ ره‌وایه‌تییه‌ک نیین. ئه‌م بڕیاره سۆکایهتى کردنه به ویژدانى گه‌لى کورد و ویژدانى گه‌لى ئه‌مریکا. نه رێبه‌ر ئاپۆ، نه ئه‌و سێ هه‌ڤاڵه‌مان و نه هیچ ئه‌ندامێکى PKK و بزووتنه‌وه‌ى ئاپۆچى تا ئێستا هیچ چالاکییه‌کى راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆیان له دژى ده‌وڵه‌ت و گه‌لى ئه‌مریکا ئه‌نجام نه‌داوه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکایان نه‌کردۆته ئامانج. به پێچه‌وانه‌وه، به‌رده‌وام داوایان له ئه‌مریکا کردووه که وه‌کو هێزێکى کاریگه‌رى گۆڕه‌پانى نێو ده‌وڵه‌تى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کورد رۆڵى ئه‌رێنى بگێڕێت. ئه‌و سێ هه‌ڤاڵه و ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه که ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تى ده‌که‌ن، به تێکۆشانى خۆیان گه‌لى کورد و گه‌لى ئه‌مریکا و هه‌موو مرۆڤایه‌تییان له به‌ڵایه‌کى ره‌شى وه‌کو داعش پاراستووه. هه‌ربۆیه گه‌لى ئه‌مریکا ههروهکۆ چۆن له نموونه‌ى کۆبانێ و سه‌رێکانیدا بینرا، به‌رده‌وام پشیتوانى له گه‌لى کورد کردووه و په‌یوه‌ندییه‌کى پته‌وى ویژدانى و ئه‌خلاقى له‌گه‌ڵ گه‌لى کورد و دۆزه ره‌واکه‌ى داناوه. ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له هه‌مانکاتدا بڕیارێکه له دژى ویژدان و هه‌ستى دادپه‌روه‌رى گه‌لى ئه‌مریکا. ئه‌گه‌ر له به‌ر تێکۆشانى رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌ر سێ هه‌ڤاڵى پێشه‌نگمان و به هه‌زاران شه‌هیدى سه‌ربه‌رزى PKK نه‌بوایه، داعش تووشى شکست نه‌ده‌هات و ده‌بوو به واقیعێکى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى ناوین و ئه‌مریکا ناچار ده‌ما، هه‌ر وه‌کۆ چۆن له‌گه‌ڵ تالیبان، له‌گه‌ڵ داعیشیش، به میواندارى تورکیا، ده‌ست به دانۆستان بکات. ئه‌وه‌ى که پێویسته دادگایى بکرێت ئه‌ردۆغان و کاربه‌ده‌ستانى ده‌وڵه‌تى تورکیان که له راستیدا دووانه‌ى ئایدیۆلۆژى و سیاسى داعشن، به ده‌یان هه‌زار چه‌ته‌یان له چوارگۆشه‌ى دونیاوه له رێگه‌ى تورکیاوه سه‌ره‌تا هه‌نارده‌ى سوریا و ئێراق کرد و دواى کۆمه‌ڵکوژى و کاولکارییه‌کى زۆر له‌م دوو وڵاته، هه‌نارده‌ى ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و قهفقاسیان کردن و له‌وێش هه‌مان کۆمه‌ڵکوژى و تاوانیان پێک هێنا. تورکیا هه‌موو ئه‌مانه‌ى له‌به‌ر چاوى ئه‌مریکاوه ئه‌نجام داوه و ئه‌نجامى ده‌دات و به ره‌زامه‌ندى ئه‌مریکا ئێستا بۆته سپۆنسۆرى هه‌موو چه‌ته جیهادییه‌کان له سه‌رتاسه‌رى دونیا. ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و دووپات کردنه‌وه‌ى دواى سێ ساڵ بڕیارى به بێ چارهسهرهێشتنهوه و سووربوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به کێشه‌ى کورده و له هه‌مانکاتدا ده‌بێته هانده‌ر بۆ سیاسه‌تى جینۆسایدى فیزیکى و سیاسى که دوژمنانى گه‌لى کورد، به تایبه‌تى ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى له دژى گه‌له‌که‌مان په‌یڕه‌وى ده‌که‌ن. ئه‌مه هه‌وڵێکه که به بازرگانى کردن به خوێنى کورد و گه‌لانى دیکه‌ى هه‌رێمه‌که‌وه ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیا و ئه‌ردۆغان رازى بکات له سیاسه‌تى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى دا پشتیوانى له سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکا بکات. چاره‌سه‌رى دیموکراتییانه‌ى کێشه‌ى کورد کلیلى چاره‌سه‌رى هه‌موو کێشه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوینه و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌م بڕیاره‌ى خۆى نیشانی‌دا که سووره له سه‌ر قووڵکردنه‌وه‌ى کێشه‌ى کورد و به‌رده‌وامیدان به قه‌یران و ئاڵۆزى و کۆمهڵکۆژى له رۆژهه‌ڵاتى نا‌ویین. ٢٢ ساڵ له‌مه‌و پێش، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا به بێ ره‌چاوکردنى هیچ یاسایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌خلاقى و سیاسى و ئینسانی، هه‌موو هێزى خۆى به‌کار هێنا بۆ رفاندن و راده‌ستکردنه‌وه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ به ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیا. ئه‌وه ٢٢ ساڵه رێبه‌ر ئاپۆ به دوور له هیچ یاسایه‌کى ئینسانى گۆشهگیریهکى دژوارى به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێنرێت. ئه‌مه تاوانێکى گه‌وره‌ى سیاسى و ئه‌خلاقى و مرۆڤایه‌تییه و پێویسته ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا له جیاتى ئه‌وه‌ى که سیخوڕ‌ى به‌سه‌ر پێشه‌نگ و که‌سایه‌تى سیاسى کورده‌وه بکات به هۆى رفاندن و راده‌ستکردنى رێبه‌رئاپۆ و هاندانى سیاسه‌تى گۆشه‌گیرى له سه‌ر ئه‌و داواى لێبوردن له گه‌لى کوردستان و گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین بکات. داواى لێبوردن بکات چۆنکه ئه‌م سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ى ئه‌مریکا کێشه‌ى کوردى به بێ چاره‌سه‌رى هێشتۆته‌وه و رێگه‌ى له‌به‌رده‌م رژاندنى خوێنى به‌ده‌یان هه‌زار که‌س کردۆته‌وه. ئه‌و بڕیاره‌ى که له‌سه‌ر سێ هه‌ڤاڵى پێشه‌نگمان گیراوه، درێژکراوه‌ى هه‌مان سیاسه‌ته. هه‌ربۆیه پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا ده‌ستبه‌جێ داواى لێبوردن له گه‌لى کورد و گه‌لى ئه‌مریکا بکه‌ن، ئه‌م هه‌ڵه مێژوویى و ئه‌خلاقییه‌یان راست بکه‌نه‌وه و کار بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى بکه‌ن که خۆى له ئازادى رێبه‌ر ئاپۆ و چاره‌سه‌رى دیموکراییانهى کێشه‌ى کورددا ده‌بینێته‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا نه‌ک خه‌ڵاته بۆ دادگه‌رى به‌ڵکۆ به‌رتیله بۆ سیخوڕی. ئه‌مه‌ریکا به‌م بڕیاره‌ى خۆى ده‌یه‌وێت تۆوى سیخوڕ‌ى کردن بۆ بێگانه له ناو کۆمه‌ڵگاى کوردی‌دا بچێنێت و ره‌وایه‌تى پێبدات و به‌م شێوه‌یه شیرازه‌ى کهلتوورى و ئه‌خلاقى کۆمه‌ڵگاى کوردستان بشێوێنێت. ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌مریکا سیخوڕیکردنه بۆ ده‌زگاى جاسۆسى میت و پاڵنه‌ر و وهرهبهخشه بۆ داعش. چۆنکه ئه‌و سێ هه‌ڤاڵه تێکۆشه‌ره‌مان له پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى پیلانهکاى داعش و میت له رۆژهه‌ڵاتى ناوین دا رۆڵى به‌رچاویان گێڕاوه. لێره‌دا بانگه‌وازى له راى گشتى مرۆڤایه‌تى و به‌تایبه‌ت راى گشتى گه‌لى ئه‌مریکا و گه‌لى کورد ده‌که‌ین که به درهک کردن به‌و راستییه‌ى که ئه‌م بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندى داعش و ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورکیادایه، هه‌موو رێگایه‌کى مه‌ده‌نى و دیموکراتى بگرنه به‌ر و گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا که له‌م بڕیاره و کرده‌وه‌کانى دى پاشگه‌ز بێته‌وه و چیدى گه‌لى کورد و گه‌لانى هه‌رێمه‌که تووشى کۆمه‌ڵکوژى و جینۆساید نه‌کاته‌وه. له‌گه‌ڵ رێزدا کۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆما جڤاکێن کوردستان KCK ٢١ى نیسانى ٢٠٢١