هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى گه‌لى کۆمارى (جه‌هه‌په) رایگه‌یاند:"به‌ئازادنه‌کردنى هاوسه‌رۆکى پێشوى هه‌ده‌په، تورکیا باجێکى قورس ده‌دات". که‌مال کڵیچدار ئۆغڵو له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکى له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند:"ده‌بێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبکرێت‌و بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا له‌وباره‌یه‌وه جێبه‌جێبکرێت، ئه‌گه‌ربێت‌و بڵێن گوێ به‌بڕیاره‌که ناده‌ین، که‌واته له‌ئه‌وروپا خۆت دابڕاندوه‌و باجى ئه‌وه‌ش قورس ده‌بێت". سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو، دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌رکۆنه‌ى به‌رده‌وامى هێشتنه‌وه‌ى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشى هاوسه‌رۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)ى له‌زیندان کرد‌و داوای‌کرد، ده‌ستبه‌جێ ئازادبکرێت. هه‌روه‌ها دادگاکه له‌به‌یاننامه‌که ڕایگه‌یاندبوو، زیندانیکردنى ده‌میرتاش پێشێلکردنى پێنج ماده‌ى ڕێککه‌وتننامه‌ى ئه‌وروپى بۆ مافه‌کانى مرۆڤه‌و پشت به‌هۆکارى سیاسیى ده‌به‌ستێت نه‌وه‌ک یاسایی، به‌رده‌وامى مانه‌وه‌شى به‌پێشێلکردنى مافه‌کانى ده‌میرتاش هه‌ژمارکردبوو. به‌پێى ماده‌ى 46ى ڕێککه‌وتننامه‌ى مافه‌کانى مرۆڤى ئه‌وروپا، که تورکیا واژۆى له‌سه‌رکردوه ده‌ڵێت، بڕیاره‌کانى دادگاکه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى پابه‌نده‌و ده‌بێت جێبه‌جێبکرێت. له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا، سلێمان سۆیلوى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا ڕاگه‌یاند:"داواکارى دادگاى ئه‌وروپا بۆش‌و بێمانایه‌و جێبه‌جێى ناکه‌ین".
هاوڵاتى سوپاى نیشتمانیى لیبیا داوا له تورکیا ده‌کات له وڵاته‌که‌یان بچنه ده‌ره‌وه و رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر به شه‌ڕیش بێت تورکیا له لیبیا ده‌رده‌که‌ین. له یادى 69 ساڵه‌ى سه‌ربه‌خۆیى وڵاته‌که‌یاندا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فه‌رماندى سوپاى نیشتمانیى لیبیا، ڕایگه‌یاند:"شه‌ڕکردنمان له‌گه‌ڵ تورکیا نزیک بووه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ى میلیشیا و که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیى له لیبیا بڵاوکردۆته‌وه، به‌شه‌ڕیش بێت ده‌بێت لیبیا به‌جێبهێڵن". هه‌روه‌ها حه‌فته‌ر، راشیگه‌یاند:" ئه‌وه ده‌وڵه‌تى تورکیایه شه‌ڕى ده‌وێت و چاوى بڕیوه‌ته سامانى نیشتمانیى گه‌لان و داوایشى له گه‌لى وڵاته‌که‌ى کرد یه‌کگرتوو و یه‌کهه‌ڵوێست بن بۆ ڕاوه‌دوونان و ده‌رکردنى تورکیاى داگیرکه‌ر له‌سه‌ر خاکى وڵاته‌که‌مان". زیاتر له ساڵێکه تورکیا زیاتر له سێ هه‌زار میلیشیاى هاوپه‌یمانى ناردووه بۆ لیبیا بۆ پشتیوانى له حکومه‌تى ویفاقى نیشتمانى و چه‌ندین که‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى ره‌وانه کردووه بۆ لێدان له خه‌لیفه حه‌فته‌ر که سه‌رۆکایه‌تى سوپاى نیشتمانى لیبیا ده‌کات و زۆرینه‌ى خاکى لیبیا له‌ژێر کۆنترۆڵیدایه.
هاوڵاتى ئه‌میندارى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردو له‌به‌غدا رویدا "ته‌ڵه‌یه‌ک" بو که به‌ژیرانه و دانایى چارسه‌رکراوه و له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه له‌مافى به‌رهه‌ڵستیکردن، داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان ده‌کات. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى کانونى یه‌که‌مى 2020، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌میندارى گشتى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر باسى له‌وه‌کردوه، ده‌ستگیرکردنى ئه‌ندامێکى حه‌شدى شه‌عبى به‌تۆمه‌تى "ته‌ڵه‌یه‌کى دانراو" له‌به‌غدا، روداوێک بووه به‌ژیرانه و دانایى چاره‌سه‌رکرا. هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" ئێمه پابه‌ندى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى وڵاتین، له‌هه‌مانکاتیشدا جه‌خت له مافى به‌رهه‌ڵستیکردن ده‌که‌ینه‌وه بۆ ده‌رچونى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌عێراق، داواى پاراستنى شکۆى ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان ده‌که‌ین". شه‌وى رابردو گروپێکى چه‌کدارى که خۆیان وه‌کو عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ناساند له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، له‌ئێستادا هێزه‌کانیان له‌ناو به‌غدا بڵاوبونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانى "یه‌ک ئاماژه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رکرده‌ى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قن" بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بکه‌نه سه‌ر "به‌کرێگیراوه‌کانى ئه‌مریکا". هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌و گروپه چه‌کداره دواى ئه‌وه هات هێزه عێراقییه‌کان ژماره‌یه‌ک که‌سیان ده‌ستگیرکردوه که‌له‌ناویاندا ئه‌ندامى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق بوونیان هه‌یه، به‌تۆمه‌تى ئاڕاسته‌کردنى موشه‌ک بۆ ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غدا و ئه‌و گروپه چه‌کدارییه‌ش داواى ئازادکردنى ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌په‌یامێکدا داوا له ئه‌مریکا و ئێران ده‌کات، چیتر عێراق نه‌که‌نه قوربانى ململانێکانیان و هۆشداریان پێ ده‌دات که هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێک به‌هه‌ر رێگایه‌ک بێت قبوڵ ناکه‌ن و ده‌شڵێت:" عێراق و عێراقیه‌کان به‌شێک نین له ململانێکانیان و ئێمه سه‌رقاڵى بنیادنانى عێراقى خۆشه‌ویستین". ئه‌مشه‌و هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، موقته‌دا سه‌در له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى بڵاویکرده‌وه، "عێراق بوه‌ته قوربانى ململانێ و ناکۆکى نێوان ئه‌مریکا و ئێران، به‌جۆرێکیش زیانى پێگه‌یشاندوه که ناکرێت چیتر بێده‌نگى به‌رامبه‌ر بکرێت، عێراق بوه‌ته گۆڕه‌پانى سه‌ربازى و سیاسیى و ڤایرۆسیی، ئه‌وانه‌ش هۆکارن بۆ لاوازکردنى حکومه‌ت و ماندوکردنى گه‌لى عێراق. هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در داواى له‌کۆمارى ئیسلامى ئێران کردوه و به" دراوسێ ئازیز" وه‌سفیکردوه و رایگه‌یاندوه، عێراق دوربخاته‌وه له ململانێ و ناکۆکیه‌کانیان، شکۆ و سه‌ربه‌خۆیى حکومه‌ته‌که‌ى بپارێزێت. هاوکات سه‌در داواى له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا کردووه "عێراق و عێراقیه‌کان به‌شێک نین له ململانێکانیان و ئێمه سه‌رقاڵى بنیادنانى عێراقى خۆشه‌ویستین". موقته‌دا سه‌در هۆشدارى ده‌داته ئێران و ئه‌مریکا له‌ئه‌گه‌رى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى داواکاریه‌کانى ده‌دات و ده‌نوسێت:"ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌درێته‌وه، هه‌ڵوێستێکى سیاسى و جه‌ماوه‌رى نیشتمانیمان ده‌بێت بۆ پارێزگاریکردن له‌پیرۆزیه‌کانى خۆمان و هه‌مو ده‌ستوه‌ردانێک به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ک بێت قبوڵ ناکه‌ین".
هاوڵاتى له ئێستادا شه‌ڕێکى قورس له چه‌ند گوندێکى نزیک شارى عه‌ین عیسا له رۆژئاڤاى کوردستان له‌نێوان میلیشیا ئیسلامییه‌کانى هاوپه‌یمانى تورکیا‌و و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات به‌رده‌وامه. ئه‌مشه‌و هه‌ینى میدیاى هاوار نیوز، نزیک له هه‌سه‌ده بڵاویکرده‌وه که سه‌رله‌نوێ سووپاى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى به چه‌کى قورس هه‌ردوو گوندى مشیرفه‌و جه‌بهه‌ل که سێ کیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتى شارى عه‌ین عیساوه دووره، بۆردومان ده‌که‌ن و ده‌ستیان به‌هێرشکردووه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) به‌توندى وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه. ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌کانى ده‌ستیان به هێرشکردووه بۆ سه‌ر شارى عه‌ین عیسا به‌مه‌به‌ستى کۆترۆڵکردنى و دابڕینى شار و ناوچه‌کانى کوبانێ له ناوچه‌ى حه‌سه‌که‌و قامشلۆ و کۆنترۆڵکردنى رێگاى M4. ئه‌و ناوچانه که ناوچه‌ى سه‌ر به رووسیان چه‌ند جارێک داوایان له هه‌سه‌ده کردووه که عه‌ین عیسا راده‌ستى هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا بکات، به‌ڵام هه‌سه‌ده ره‌تیده‌کاته‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنى بڕى دوو هه‌زار تۆن ته‌ماته بۆ وڵاتى سعودیه ده‌ربڕی. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، محه‌مه‌د که‌ریم خه‌فاجى وه‌زیرى کشتوکاڵ ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه به‌هه‌نارده‌کردنى دوو هه‌زار تۆن ته‌ماته بۆ وڵاتى سعودیه ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که هه‌نارده‌کردنى ته‌ماته بۆ سعودیه له‌رێگه‌ى به‌نده‌رى سنورى عه‌رعه‌ره‌وه ده‌بێت که چه‌ند رۆژێکه دوباره کراوه‌ته‌وه. له مانگى 11ى ئه‌مساڵ حه‌مید نایف، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌که‌یان ماوه‌ى دو ساڵه ته‌ماته‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه هاورده نه‌کردوه، له‌ئێستاشدا به‌رهه‌مهێنانى ته‌ماته له پارێزگاکانى نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به خێرایى زیادیکردوه و ئه‌گه‌ریشى هه‌یه هه‌نارده‌ى بکه‌ن.
هاوڵاتى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تکرده‌وه باس له چۆڵکردنى بیناکه‌ى و گواستنه‌وه‌ى بۆ شوێنێکى دیکه ده‌که‌ن و " باڵیۆزى وڵاته‌که له به‌غدا ماوه‌ته‌وه و باڵیۆزخانه‌که‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له کارکردن". له چه‌ند رۆژى رابردوودا، دوو هێرشى موشه‌کى له دوو کاتى جیاواز کرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن سیستمى به‌رگرى باڵیۆزخانه‌که‌وه وه‌ڵامدرایه‌وه و هیچ زیانێکى لێنه‌که‌وته‌وه. به‌هۆى نزیکبوونه‌وه‌ى ساڵیادى کوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسه‌وه هۆشدارى دراوه، که ئه‌گه‌رى هه‌یه گروپه‌کانى نزیک له ئێران هێرشى دیکه بکه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له ناوچه‌که و به تایبه‌تى له عێراقدا. دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، که هه‌ر ئه‌مریکیه‌ک له عێراقدا بکوژرێت، ئه‌وا ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانێت. هاوکات، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مریکا باسیان له‌وه‌کردووه، له ئه‌گه‌رى ناچاربوونیاندا، باڵیۆزخانه‌که‌یان له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر یاخود بۆ بنکه‌ى سه‌ربازى ئه‌سه‌د له رۆژئاواى عێراق ده‌گوازنه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ڕایگه‌یاند:" 16 ملیۆن ڤاکسینى کۆرۆنامان کڕیوه و له ئێستادا تیمێک راهێنان ده‌که‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڤاکسینه‌که و به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ هاوڵاتیان به‌کارده‌هێندرێت". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی، حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند جۆره نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا هه‌مان نیشانه‌کانى پێشووترى کۆرۆناى هه‌یه، به‌ڵام "له بڵاوبوونه‌وه‌دا خێراتره و کاریگه‌ریشى که‌متره". وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق راشیگه‌یاند:"به‌مزووانه دوو تاقیگه‌ى نوێ بۆ ئاشکراکردنى جۆره نوێیه‌که‌ى کۆرۆنا ده‌گه‌نه عێراق. هه‌روه‌ها وتى:" پێویستیان به سێ ملیار دۆلار هه‌یه بۆ دابینکردنى سه‌رجه‌م پێداویستییه پزیشکییه‌کان و 160 هه‌زار قه‌ره‌وێڵه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌کان پێویستن". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کۆرۆنا له عێراق له‌ژێر کۆنترۆڵدایه و ته‌نها 191 حاڵه‌ت که دۆخى ته‌ندروستییان خراپه له سه‌رانسه‌رى عێراق له‌نه‌خۆشخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى ته‌نها له‌ماوه‌ى چوارساڵى رابردودا، بیست هه‌زار به‌رپرس و په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له لایه‌ن تورکیاوه ده‌ستگیرکراون و سزاى زیندانى به‌سه‌ر 10هه‌زار که‌سیاندا سه‌پێندراوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له راپۆرتێک‌دا ئامارى پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤى له ساڵى 2020دا بڵاوکرده‌وه و تیایدا باسى هه‌ڵمه‌ته‌کانى ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا‌و پێشلکارییه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤى کردوه که له ساڵى 2015وه تا ئه‌مڕۆ له دژى ئه‌ندامان و به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په ئه‌نجامدراون. به‌پێى ئاماره‌که‌ى هه‌ده‌په، له ساڵى 2015دا سێ هه‌زار ئه‌ندام و به‌رپرس و په‌رله‌مانتارى پارته‌که‌یان زیندانی‌کراون و له ساڵى 2020دا یه‌ک هه‌زار و 750 ئه‌ندام و به‌رپرسى هه‌ده‌په ده‌ستگیرکراون و سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ر 172که‌سیاندا سه‌پێنراوه. له راپۆرته‌که‌یاندا هاتووه که په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، چوار ساڵ و هه‌شت مانگ، فیگه‌ن یوکسه‌ک دا‌غ؛ ساڵێک و یه‌ک مانگ، ئیدریس بالوکه‌ن؛ 16 ساڵ و هه‌شت مانگ، چاغڵار ده‌میره‌ڵ؛ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ، عه‌بدوڵا زه‌یدان؛ هه‌شت ساڵ و مانگێک و 15 ڕۆژ، گولسه‌ر یڵدرم؛ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ، مو‌سا فاریس ئۆگیولاری؛ نۆ ساڵ، سزاى زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. هه‌روه‌ها به پێى ڕاپۆرته‌که، له چوارچێوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى "روداوه‌کانى کۆبانێ له 6-8ى تشرینى دوه‌م"دا دواى شه‌ش ساڵ، له ئه‌مساڵدا بڕیارى ده‌ستگیرکردن بۆ ئه‌ندامانى پێشوى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندیى هه‌ده‌په ده‌رکرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 25ى ئه‌یلولى 2020دا ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجامدا و له بیست که‌سى ده‌ستگیرکراو له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا سزاى زیندانیکردن به‌سه‌ر 17 که‌سیاندا سه‌پێنراو سزاى 22 ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنیش به‌سه‌ر له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتى (که‌جه‌ده)دا سه‌پێنرا. پارتى دیموکراتى گه‌لان ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شاره‌وانییه‌کان له ڕێگه‌ى سه‌پاندنى "قه‌یوم"ه‌وه له 19ى ئابى 2019ه‌وه ده‌ستیپێکرد و له ساڵى 2020یشدا درێژه‌ى هه‌بووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 37 هاوسه‌رۆک شاره‌وانیى هه‌ده‌په سزاى زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و 48 شاره‌وانیى هه‌ده‌په "قه‌یوم"یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، تا ئێستا 17 هاوسه‌رۆک شاره‌وانیى هه‌ده‌په له زینداندان. هه‌ده‌په ناوى ئه‌و هاوسه‌رۆک شاره‌وانیانه‌ى زیندانی‌کراون ئاشکرا ده‌کات که پێکهاتوون له: عه‌دنان سه‌لجوق مزراکلى – ئامه‌د، مه‌لیکه گۆکسو – ئه‌رزرۆم، جیهان کارامان – جۆله‌مێرگ، یڵدز چه‌تین – وان، عه‌زیم یاجان – وان، یه‌عقوب ئاماچ – وان، یڵماز شاهین – وان، گوڵستان ئۆنجو – مێردین، مولکییه ئه‌سمه‌ز – مێردین، نیلوفه‌ر ئه‌لیک یڵماز – مێردین، عه‌دنان تۆپچو – موش، یاشار ئاککوش – ئیدر، حه‌سه‌ن سه‌فا – ئیدر، محه‌مه‌د ده‌میر – ئێڵح، ئایهان بیلگه‌ن – قه‌رس، شه‌ڤین ئالاجا – قه‌ره‌س. سه‌لیم کاپڵان، جێگرى هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په، له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌ته‌کانى دژ به پارته‌که‌یان رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات "به شێوه‌یه‌کى فاشیستیانه" هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌یاندا ده‌کات.
هاوڵاتى سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر دابه‌زاندنى به‌هاى دراوى عێراقى به‌رانبه‌ر به دۆلار‌و دراوه جیهانییه‌کان راگه‌یاند که پێشوازی له دابه‌زاندنی به‌های دینار ده‌که‌ن. سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" ئه‌و چاکسازییانه به دابه‌زاندنى به‌هاى دینار گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه بۆ گره‌نتی سه‌قامگیریى ئابووری عێراق". توکیر میرزوییف، سه‌رۆکی نێرده‌ی سندوقه‌که له عێراق رایگه‌یاند: "کاریگه‌رییه‌کانی په‌تای کۆرۆنا و دابه‌زینی به‌رچاوی داهاتی نه‌وت مه‌ترسیان دروستکردووه و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌قامگیریى ئابووری عێراق". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌رده‌وامی چاکسازییه‌کان له قۆناغی داهاتوو، کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌هێزکردنی ده‌ستکه‌وته‌کان له‌کورت مه‌ودادا". هاوکات، توکیر میرزوییف ئه‌وه‌شى خسته‌روو که سندوقی دراو له ئاماده‌باشیدایه بۆ پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی چاکسازیى که ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گرتویانه‌ته به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌کان. سندوقی دراو ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که پێشوازیان له په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 کردووه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه که له‌ناویاندا دابه‌زاندنی نرخی دیناربووه.
هاوڵاتى له شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا و سنوره‌کانی، پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) و میلیشیا چه‌کدارییه‌کانى سه‌ر به تورکیا نوێبوه‌ته‌وه و هه‌سه‌ده له هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیایه‌تى له‌و ناوچه‌یه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى کانونى یه‌که‌مى 2020، میدیاى سوریا بڵاویکرده‌وه که له نزیک له ناوچه‌که، به چه‌کى قورس له سنوره‌کانى عه‌ین عیسا – رۆژئاڤاى کوردستان پێکدادان رویداوه له‌نێوان شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده و میلیشیاکانى (گروپى چه‌کدارى سوپاى نیشتیمانی) سه‌ر به تورکیا له‌و ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌کیش له هێزه‌کانى هه‌سه‌ده به ژماره‌یه‌ک میدیاى رایگه‌یاندووه، هێزه‌کانیان له ناوچه‌که به‌ره‌وپێشده‌چن و پشتیوانى مه‌زنیان له‌لایه‌ن پسپۆڕانى بوارى چه‌کى قورسه‌وه بۆ هاتوه له سنوره‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌کان. هاوکات، رۆژنامه‌ى وه‌ته‌ن، زمانحاڵى سوپاى سوریا ئاشکراى کردووه که پشتیوانى له شه‌ڕڤانان ده‌که‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داگیرکارییه‌کانى تورکیا و میلیشیا ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌که.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه بودجه‌ى 2021 له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌که‌یان. پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق له 150 تریلۆن و 150 ملیار دینار پێکهاتووه‌و 58 تریلۆن و 260 ملیار دینار کورتهێنانى هه‌یه، پشکى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و ته‌سلیمکردنى داهاته نانه‌وتییه‌کان پشکى له‌سه‌دا 12.67 بۆ دیارى کراوه. شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا به‌فه‌رمى پرۆژه بودجه‌ى 2021 نه‌گه‌یشتووه‌ته لیژنه‌که‌مان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تا نه‌یبینن و بڕگه‌و مادده‌کان که تێیدا هاتووه ناتوانن ورده‌کارى پشکى هه‌رێم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک دیارى کراوه بیخه‌نه‌روو. هاوکات، ماجیده ته‌میمی، ئه‌ندام له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند، لیژنه‌ى دارایى به شێوه‌یه‌کى فه‌رمى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه هه‌تا ئێستا.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى "بێ به‌رییه" له هێرشه موشه‌کیه‌کانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غدا و به"حه‌رام" ى داده‌نێت. سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى سیاسى له به‌غدا به ماڵپه‌ڕى Iq Iraqى راگه‌یاند، "ئیسماعیل قائانى دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌ردانى به‌غداى کردوه و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه شیعییه‌کانى ئاگادارکردوه‌ته‌وه، وڵاته‌که‌ى به‌ته‌واوى پاڵپشتى مسته‌فا کازمى ده‌که‌ن و رایگه‌یاندوه، کازمى زۆر به‌سوده بۆ تاران". هه‌روه‌ها له‌باره‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا و ناوچه‌ى سه‌وز و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا، قائانى ئه‌و هێرشانه‌ى به "حه‌رام" ناوبردوه و رایگه‌یاندوه، "ئێمه بێبه‌رین و له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه نین". دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌یانى ئه‌مڕۆ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسى: "رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى رابردو 20ى ئه‌م مانگه، چه‌ند موشه‌کێک ئاڕاسته‌ى باڵیۆزخانه‌که‌مان کراوه له‌به‌غدا، هه‌ندێکیان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و ئامانجه‌که‌یان نه‌پێکاوه، ده‌زانن ئه‌و موشه‌کانه له‌کوێوه هاتون؟، له‌ئێرانه‌وه هاتون". هه‌روه‌ها ئامۆژگارى ئێرانى کرد که ده‌ست له هێرشه‌کان هه‌ڵگرن و نوسى:" هه‌ر ئه‌مریکییه‌ک له عێراق بکوژرێت ده‌ستى ئێرانى تێدایه، باش بیرى لێبکه‌نه‌وه".
هاوڵاتى هاوسه‌رى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، باشاک له‌باره‌ى دوا بڕیارى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپاوه ده‌ڵێت " ئه‌و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌میرتاش کراوه‌نه‌ته‌وه شکستى هێنا". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى کانونى یه‌که‌مى 2020، باشاک ده‌میرتاش له پۆستێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند:" دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌کى بنه‌بێ هه‌رچى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى خراونه‌ته پاڵ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش پووچه‌ڵ کرده‌وه". هه‌روه‌ها باشاک له درێژه‌ى پۆسته‌که‌یدا وتوویه‌تى " ناکرێت که‌سێک به تاوانبار ناوزه‌د بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاشا ده‌یه‌وێت".( پاشا مه‌به‌ستى ئه‌ردۆغان هاوکات باشاک ده‌شڵێت" ئه‌وه تاوانى راسته‌قینه‌یه که که‌سێک خه‌ڵکانێک له زینداندا ده‌هڵێێته‌وه، به‌بێ هیچ به‌هانه‌یه‌ک". ( ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ تۆمه‌تبارکردنىئه‌ردۆغان ). ئه‌مه دووه‌م جاره دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپى داواى ئازادکردنى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا ده‌کات. دواى ده‌رچوونى بڕیارى ئه‌مجاره‌ى دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپى که داوا ده‌کات ده‌میرتاش له زیندان ئازاد بکرێت، دوێنێ ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند " ئه‌و داوایه سیاسییه "، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌میرتاش ئازاد ناکرێت.
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له توێتێکیدا که وێنه‌ى سێ موشه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه ده‌نوسێت:" هێرشه‌کانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا، له‌رێگه‌ى موشه‌کى ئێرانیه‌وه ئه‌نجامدراوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که گوێمان له‌وه ده‌بێت که هێرشى زیاتر ده‌کرێته سه‌ر ئه‌مریکییه‌کان له‌عێراق. هاوکات ئامۆژگاریى ئێرانیه‌کان ده‌کات و ده‌نوسێت:" هه‌ندێک ئامۆژگاری دۆستانه‌م بۆ ئێران ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مریکییه‌ک بکوژرێت، ئێمه ئێران به‌به‌رپرسیار ده‌زانین، باش بیرى لێبکه‌نه‌وه".