رێکخراوێکی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرای کرد کە جێبەجێکردنی سزای سێدارە لەو ولاتە بۆ نزیکەی دو هێندە زیادی کردوە. ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران(هەرانا) بڵاوی کردەوە؛ لە ساڵی 2022 کە تەنها چەند رۆژێکی ماوە زیاترین سزای سێدارە لە ئێران جێبەجێ کراوە و لەسێدراەدانەکان بەڕێژەی 88٪ زیادی کردوە. ناوەندەکە ئاشکرای کردوە لە ئەمساڵدا سزای سێدارەی 565 کەس لە ئێران جێبەجێ کراوە کە 11 کەسیان ژن بون کە تەنها شەش کەسیان بە ئاشکرا لەسێدارەدراون. هەر بە پێی ئامارەکانی هەرانا، سەرەڕای لەسێدارەدانی ئەو 565 کەسە ، سزای سێداراە 92 کەسی دیکەی گرتوەتە کە مەترسیی جێەجێکردنی سزاکەیان لەسەرە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای "ئەل موھەندیس بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتیی" سەربە حەشدی شەعبی بۆ رەوایەتیدان بە ئابوورییەکەی. ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی لە عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی سەربە چوارچێوەکە، ھەنگاو بە ئاراستەی بەھێزکردنی ھەژموونی خۆیان لە دامەزراوە ئابوورییەکانی دەوڵەتدا دەنێنن، بەتایبەتیش کە ئێستا بەشێکی گرنگی بڕیارە ئەمنییەکان لەدەستی سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئێران دان. کاریگەری ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق زیادی کردووە، دوای ئەوەی محەمەد شیاع سوودانی حکوومەتەکەی لە کۆتایی تشرینی یەکەمدا پێکھێنا کە لە راستییدا، حکوومەتی چوارچێوەی ھەمانگییە. چوارچێوەی ھەماھەنگی نوێنەرایەتی باڵە سیاسییەکانی گرووپە چەکدارە شیعەکانی ھاوپەیمانی ئێران دەکات کە لەژێر چەتری دەستەی حەشدی شەعبیدا کار دەکەن. - حەشدی شەعبی ھەوڵی پتەوترکردنی توانا داراییەکانی دەدات دوای کۆتایی ھاتنی ئۆپەراسیۆنەکان و شەڕەکانی دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، ژمارەیەک گرووپی چەکداریی شیعە، ھەژموونی خۆیان بەسەر دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگا کۆنترۆڵکراوەکانی (نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار)دا سەپاند، بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەمنی لەو پارێزگایانە بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە. دوای ئەوە حەشدی شەعبی ژمارەیەک نووسینگەی بەئامانجی پتەوترکردنی توانا داراییەکانی خۆی لە چەند پارێزگایەکی عێراق کردەوە، ئەوەیش لەڕیگای کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان (لەگەڵ سووریا) و ھاوبەشیکردن لە گرێبەستەکانی دووبارە ئاوەدانکردنەوە، سەپاندنی باج بەسەر کۆمپانیاکان، ئیبتزازکردنی وەبەرھێنەران و وەرگرتنی باجی مانگانە لە خاوەن چایخانە، چێتشخانە و بارزگان، ھەروەھا وەرگرتنی باج لە شۆفێرانی ئەو بارھەڵگرانەی کە کەلوپەل دەگوزانەوە بۆ ژمارەیەک لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپەکانی حەشدی شەعبی دان. ساڵانێکە گرووپەکانی حەشدی شەعبی جێگیربوونی خۆیان لەسەر سنووری عێراق-سووریا پتەوتر کردووە، ئەوەیش بە ئامانجی پاراستنی ئەو چەکدار، چەک و تەقەمەنییانەی کە لەلایەن فەیلەقی قودسی ئێرانەوە رەوانەی سووریا دەکرێن، ھەروەھا گرووپەکانی حەشدی شەعبی ھەوڵدەدەن لەڕێگای دەروازە سنوورییەکان یان لەڕێگای دەروازە وشکانییە نافەرمییەکانەوە کە لە ناوچەکانی قائیم سنووری رۆژئاوای عێراق و ئەلبو کەمال سنووری رۆژھەڵاتی سووریا لەژێر کۆنترۆڵی ئەوان دان، داھاتی ئابووریی زیاتر بەدەست بھێنن. ئەوەی بۆ دەستەی حەشدی شەعبی گرنگە کە بە فەرمی بە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بەستراوەتەوە و ساڵانە لە بوودجەی گشتییدا مووچەی بۆ تەرخان کراوە، داھاتەکانی لەڕێگای کۆمپانیا گەورەکانەوە کە لەژێر پەردەی دەوڵەتی عێراقدا کار دەکەن زیاتر بکات. لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ی عێراقدا، دوو تریلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینار (١،٦ ملیار دۆلار) وەک مووچە بۆ حەشدی شەعبی تەرخان کرابوو. ــ "کۆمپانیای موھەندیس" لەنێو گرنگترین ئەو کۆمپانیانە، کۆمپانیای "ئەل موھەندیس بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتیی" سەربە حەشدی شەعبییە کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندکراوە، بۆ رەوایەتییدان بە چالاکییە ئابوورییەکانی حەشدی شەعبی. کۆمپانیاکە بەناوی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس ناونراوە کە لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا لە سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا بە فەرمانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژران. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرکردە لەچوارچێوەی ھەماھەنگی، محەمەد شیاع سوودانی پشت بەستن بە یاسای کۆمپانیا گشتییەکان رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەکی گشتیی بەناوی "ئەل موھەندیس بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتیی" سەربە حەشدی شەعبی نیشان دا کە سەرمایەکەی ١٠٠ ملیار دینار (٦٨،٥ ملیۆن دۆلار)ە. تۆمارکردنی کۆمپانیای "ئەل موھەندیس بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتیی"، بەپێی یاسای کۆمپانیاکان، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە کۆمپانیایەکی حکوومییە و سیفەتێکی یاسایی ھەیە، ئەمەیش وای لێ دەکات بکەوێتە ژێر چاودێری و لێپرسینەوە لەلایەن دەستەکانی سەربە حکوومەت تایبەت بە بنڕکردنی گەندەڵی. بەڵام ھەژموونی سەرکردە و گرووپەکانی حەشدی شەعبی ھەوڵدەدەن، کۆمپانیایەکی لەو جۆرە نەکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی دادوەریی یان دەستەکانی تایبەت بە دەستپاکی و بنڕکردنی گەندەڵی. "ئەل موھەندیس بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتیی" وەک کۆمپانیایەکی گشتیی لەقەلەم دراوە، بەڵام تا ئێستا تایبەتمەندی کۆمپانیاکە دیاریی نەکراوە، جگە لە لێدوانەکانی ئەو بەرپرسانەی حکوومەت نەبێت کە رایانگەیاندووە، کۆمپانیایەکی نیشتمانییە تایبەت بە بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە، ھەروەھا دروستکردنی کەرەستەی بیناسازیی. کۆمپانیای "ئەل موھەندیس بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتیی" دەتوانێت بەشێوەیەکی فراوان کاربکات بۆ بەدەستھێنانی رێژەیەک لە گرێبەستەکانی تایبەت بە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە بەھۆی شەڕی چوار ساڵەی دژبە داعشەوە (٢٠١٤-٢٠١٨) وێران بوون. ــ ئەگەری ھەیە ئەمریکا سزا بەسەر کۆمپانیای "ئەل موھەندیس"دا بسەپێنێت مەترسیدارترین بابەتی پەیوەست بە دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە ئەوەیە کە لەوانەیە چالاکییە داراییەکانی سەرنجی دەستەکانی ئەمریکا رابکێشێت بۆ ئەوی چاودێری بکەن، ھەروەھا لە ئەگەری ئاشکراکردنی گومانەکان لەبارەی ھاوکارییەکانی لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران یان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە ناویان لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا تۆمارکراوە، ئەوا ناوی کۆمپانیای "ئەل موھەندیس بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانی گشتیی" دەخرێتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە کۆمپانیای "کانگاکانی سامانەکانی باشوور" بەنھێنی ئاسانکاری بۆ سوپای پاسدارانی ئێران کردووە بۆ گەیشتن بە سیستمی دارایی عێراق بە مەبەستی خۆدزینەوە لە سزاکان. میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویان کردووەتەوە، کۆمپانیای "کانگاکانی سامانەکانی باشوور"، پەیوەندی بە "ئەبو مەھدی ئەل موھەنیس"وە ھەیە و رۆڵێکی بەرچاوەی ھەبووە لە کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر سوپای پاسداران. ئاماژەیان بەوەداوە کە کۆمپانیای "کانگاکانی سامانەکانی باشوور" کاری کردووە بۆ ئەوەی بەقاچاغ، چەک و سەدان ملیۆن دۆلار ببرێت بۆ بریکارەکانی سوپای پاسداران لەناو عێراق. باسیان لەوەیشکردووە کە کۆمپانیاکە، ملیۆنەھا دۆلاری بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ گرووپەکانی سەربە سوپای پاسداران لە عێراق گواستووەتەوە. عێراق کێبڕکێی حەشدی شەعبی کە گرووپەکانی لە ژمارەیەک کەرتدا لەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی داعشدا بوون کار دەکەن بەخۆوە دەبینێت، بەتایبەتی کە ئێستا دەستیان بەسەر بەشێکی زۆری پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و پڕۆژەکانی گەشەپێدانی ھەرێمیی دوور لە چاودێری دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، گرتووە. "تیمی ئەندازیاری" سەربە حەشدی شەعبیی چەندین چالاکی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ئەنجام دەدات، وەک راکێشانی بۆری ئاو، پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان کە رەنگدانەوەی تواناکانی حەشدی شەعبییە لە میکانیزم و توانا داراییەکانی. -کۆپیکردنی ئەزموونی ئێران سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق ئاواتەخوازن، زیاتر دەست بەسەر کەرتەکانی بەرھەمھێنانی نەوت و غاز، وەبەرھێنان و تەندەرەکانی دووبارە ئاوەدانکردنەوەدا بگرن، ئەوەیش ھاوشێوەی کۆمپانیای "خاتەم ئەل ئەنبییا" کە باڵی ئابووریی سوپای پاسدارانی ئێرانە. کۆمپانیای "خاتەم ئەل ئەنبییا" کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی سزاکانەوە، کۆتایی ھەشتاکانی سەدی رابردوو، دوای جەنگی ھەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە پێناو دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئێران دامەزاروە. دوای جەنگی ھەشت ساڵە (١٩٨٠-١٩٨٨)، ئێران پێویستی بە کەرەستە و دارایی زۆر ھەبوو بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو شار و شارۆچکانەی کە بەھۆی جەنگەکەوە وێران بوون. کۆمپانیای "خاتەم ئەل ئەنبییا" دوای دامەزراندنی، بووە گرنگترین کۆمپانیا ئابوورییەکان، بەو پێیەی خاوەن دارایی و ئابوورییەکی زۆرە و توانای رکاربەری کۆمپانیا گەروەکانی سەربە حکوومەتی ئێرانی ھەیە. ھەروەھا ئێران، ژمارەیەک یاسای دەرکردووە کە رێگا بە سوپای پاسداران دەدات چالاکی ئابووریی لە کەرتی بیناسازیی، فێرکردن، فریاگوزاریی، بەرھەمھێنانی کشتوکاڵ، پەرەپێدان بە کەرتی نەوت، ھەروەھا ھەناردەکردن و ھاوردەکردن ئەنجام بدات. کۆمپانیای "خاتەم ئەل ئەنبییا" لەنێو ٨٠٠ کۆمپانیای بوارەکانی کەرتی نەوت، وەبەرھێنان، ھەناردەکردنی وزە، ئاو و پیشەسازیی، گواستنەوە، بەرھەمێنانی خەڵووز، کشتوکاڵ، فێرکردن و تەندروستیی و سەرجەم کەرتەکانی ئابووریی و خزمەتگوازریی، بە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین کۆمپانیاکان لە ئێران دادەندرێت. لە عێراق نیگەرانی لەبارەی دامەزراندنی کۆمپانیای "موھەندیس" ھەیە لەوەی کۆپییەکی کۆمپانیای "خاتەم ئەل ئەنبییا" سەربە سوپای پاسداران بێت کە بەشیکی زۆری کەرتی وەبەرھێنانی لە ئێران کۆنترۆڵ کردووە. ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێ بدرێت ئەوەیە کە گرووپەکانی سەربە دەستەی حەشدی شەعبی ساڵانێکی زۆر بەشێکی گرنگی بڕیارە ئەمنییەکانیان بەدەستەیە و دوای کۆتایی ھاتنی شەڕەکانی دژبە داعش لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، ھەژموونی خۆیان پتەوتر کردووە، بوونەتە قەوارەیەکی ھاوتەریب لەگەڵ دەوڵەت کە ئێستا خاوەنی دامەزراوە، دادگا، گرتووخانە، ھەروەھا دامەزراوەی ئابووریی تایبەت بە خۆیانن. گرووپەکانی حەشدی شەعبی بوونەتە دامەزراوەی ھاوتەریب لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەت، بە واتایەکی دیکە "دەوڵەتێکی ھاوتەریب" لەبەرامبەر دەوڵەتی عێراق کە بەشێوەیەکی سەرەکی بەدەست ھەڵئاوسانی کرێکاران و فەرمانبەرانەوە دەناڵێنێت. له ئاژانسی ئانادۆڵو وەرگيراوه
کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند، پارتەکەی لەدژی داخستنی هەدەپەیە و وتی، ئەوان چاودێری قسەکانی دەمیرتاش دەکەن کە وتبووی، ئامادەن لەگەڵ لایەنەکان دانوستان بکەین. کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە ناوەندی گشتی پارتەکەی لە ئەنقەرە لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس کۆبووە و وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە. کلچدارئۆغلۆ رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەبارەی کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەبارەی دیاریکردنی کاندیدێک رێکنەکەوتوون و وتی، "ئێمە کاندیدێکمان دەوێت کە بەگوێرەی یاسا مامەڵە بکات، پاشایەک ناکەینە کاندید." سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بە پرسی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کرد و ئەوەی خستەڕوو، " ئێمە لەدژی داخستنی پارتەکانین. بە تەنیا گەل دەتوانێت دەنگ بە پارتێک نەدات و دایبخات. داخستنی پارتەکان چارەسەر نییە، چونکە دوای ئەوە پارتێکی دیکە دادەمەزرێنن. لێگەڕن با گەل بڕیار بدات، دەنگ بە چ پارتێک دەدات و چ پارتێک دادەخات." لەبارەی قسەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، کە وتبووی، پارتەکەیان ئامادەیە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دانوستان بکات و دەرگایان کراوەیە، کلچدارئۆغلۆ وتی، " ئێمە چاودێری قسەکانی دەمیرتاش دەکەین و پێمان وایە کە دەمیرتاش بە ناحەق زیندانیکراوە." بەگوێرەی راپرسییەکان کە لەلایەن کۆمپانیا دیارەکانی بواری هەڵبژاردن ئەنجام دراون، دەنگی هاوپەیمانی کۆمار و هاوپەیمانی گەل، نزیکن لەیەکەوە. پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وەک پارتی کلیل و یەکلاکەرەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبینرێت، بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت رێژەی ٩.٠ تاوەکو ١١.٠٪ دەنگەکان بەدەست بهێنێت و ئەگەر پشتگیری لە کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بکات، ئەوا بە دڵنیاییەوە، دەسەڵات شکست دەهێنێت.
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوت و داهاتی دەستكەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی بڵاوكردەوە و بە پێی ئامارەکە، ٩٩ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەی زیاتر هەشت ملیار دۆلار بووە. ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت کۆی هەناردە و داهاتی بەدەست هاتووی بۆ مانگی تشرینی دووەمی راگەیاند ووتی ،فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ لەماوەی مانگی ڕابردوودا بریتی بووە لە ٩٩ ملیۆن و ٨٦٨ هەزار و ٢٩ بەرمیل. هەروەها كۆی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی ٩٧ ملیۆن و ٢٠٤ هەزار و ٦٩٦بەرمیل بووە. هاوكات بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركووك لە ڕێگەی بەندەری میناوە دوو ملیۆن و ٣٦٣ هەزار و ٢٠ بەرمیل بووە، هەروەها تێكڕای نرخی یەك بەرمیل ٨٢ دۆلار بوو. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو بڕەی كە هەناردەكراوە لەلایەن ٣٨ كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتییەوە باركراوە، لە بەندەرەكانی بەسرە و خور ئەمایە بۆ سەر كەنداو و بەندەرەكانی توركیاوە گواستراوەتەوە. جێگای باسە، داهاتی نەوتی مانگی تشرینی یەكەم كە لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشرابوو بریتی بوو لە حەوت ملیار و ٦٨٠ ملیۆن دۆلار.
هاوڵاتی ژمارەیەك پەرلەمانتار داوای ئەنجامدانی كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەن، تایبەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار وهەروەها، داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو دەكەن، بەرامبەر بانكی ناوەند. بەپێی نوسراوێك، بەشێك لەپەرلەمانتارانی عێراق كەژمارەیان ٦٥ پەرلەمانتارە واژۆیان كۆكردوەتەوە و ئاراستەی سەرۆكاییەتی پەرلەمانیان كردوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی تایبەت لەسەر بەرز بونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراق وداوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو دەكەن بەرامبەر بانكی ناوەندن، هەروەها دەشڵێن بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دەبێت.
رۆژنامەی لیبیرەیشنی فەڕەنسی بە ئاماژەدان بە خۆپیشاندانی کوردان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا رایگەیاند، سێبەری تورکیا لە پشت هێرشەکەی پاریسەوە دەبینرێت. رۆژنامەی لیبیرەیشن راپۆرتێکی لەبارەی هێرشە چەکداریەکەی ٢٣ی ئەم مانگە بۆسەر کۆمەڵەی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بڵاوکردەوە کە بەهۆیەوە سێ کورد شەهید بوون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. رۆژنامەکە دەڵێت، گۆمانی ئەوەدەکرێت، دەزگای هەواڵگری تورکیا لەپشت هێرشەکەوە بێت و بۆیەش کوردەکانی تووڕە کردووە. هەرچەندە حکومەتی فەڕەنسا رایگەیاندووە، هێرشبەرەکە کەسێکی رەگەزپەرستە و هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە لەلایەن تورکیاوە هێرشەکە ئەنجام درابێت، بەڵام پارت و رێکخراوەکانی نزیک لە پەکەکە، بەرپرسیاری هێرشە دەخەنە ئەستۆی دەزگای هەواڵگری تورکیاوە. کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێک لە شەهیدەکانی پاریس بە ناوی ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بووە و نزیکەی ٣٥ ساڵ لەنێو ریزەکانی پەکەکەدابووە و بەشداری لە شەڕی دژی داعش لە رۆژئاوای کوردستانیشدا کردووە و بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی ئەوروپا کرابوو. کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە هێرشەکە هاوشێوەی هێرشی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریس کە تێیدا سێ ژن کورد بەناوی ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز شەهید بوون، لەلایەن میتی تورکیاوە ئەنجامدراون.
هاوڵاتی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار کاتییە و عێراق توانای ھەیە بۆ جێگیرکردنەوەی رەوشەکە. مهزههر محهمهد ساڵح راوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی به ئاژانسی فەرمی ههواڵی عێراقی راگهیاند، بەرزبوونەوەیەکی كهم له نرخی ئاڵوگۆڕی دراو له دهرهوهی نرخه ناوهندییهكانی لەئێستادا به هۆكاری ناوخۆیی و دهرهكی هاتووەته ئاراوه. وتیشی،ھۆکارە ناوخۆییەکان پەیوەندییان بە دۆلاری نەختینەوە ھەیە، کە بانکی ناوەندی ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار دابیندەکات بۆ نوسینگە و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانکەکان بە مەبەستی گەشتیاری، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە پێداویستییەکانی ناوخۆ لەئێستادا بە دۆلار کڕین و فرۆشیان پێوە دەکرێت. ئاماژەی بەوەشدا، لایەنی نێودەوڵەتی ناڕازین سەبارەت بە گواستنەوەی دۆلار لەلایەن ھەندێک لە بانکە ئەھلییەکان، بۆیە گواستنەوەی دۆلار لەلایەن بەشێک لەو بانکانەوە رەتکراوەتەوە، وبانكه ئههلییهكان پابهند دهكرێن به بنهما سهرهكیهكان لهگواستنهوهی دۆلار بۆ دهرهوهی وڵات، ئهویش لهڕوی وردبینی و متمانهپێكردنی داواكارییهكانهوه دهبێت، ئهم بابهتهش ورده ورده بهرهو باشتر دهڕوات. مهزههر محهمهد ساڵح باسی لەوەشکرد، یهدهگی دراوی بیانی گهیشتووهته بهرزترین ئاست له مێژوی دارایی عێراقدا، ئهمهش مانای وایه هیچ ترس و نیگهرانییهك نییه له توانا داراییهكانی عێراق له سهپاندنی سهقامگیری بۆ بههای دینار و بهرزبونهوهی دۆلاریش كاتیه، تا ئهو كاتهی كه بابهته پهیوهندیداركانی پهیوهست به كاروباری كارگێڕی و رێكخراوهیی له مامهڵهكردن لهگهڵ گواستنهوهی دهرهكی و بازرگانی دراوی بیانی رێكدهخرێن. ئەمەشلە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا ناجێگیری بەخۆیەوەبینی و بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی راپرسیەکی کۆمپانیای لێکۆلینەوەی ماک، ئەگەر شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە یەکگرتوویی بمێننەوە و هەدەپەش پشتگیریان بکات، دەتوانن شکست بە دەسەڵات بهێنن لە هەڵبژاردنەکاندا. محەمەد عەلی کولات سەرۆکی کۆمپانیای لێکۆلینەوەی ماک، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئەنجامی راپرسی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢٣ی تورکیا. عەلی کولات دەڵێت، بەگوێرەی ئەنجامەکان ئەگەر تاوەکو هەڵبژاردنەکان، درز لەنێوان شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن دروست نەبێت کە هاوپەیمانی گەلیان پێکهێناوە و پشتگیری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەدەست بهێنن، دەتوانن ٥٦-٥٧٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنن و رێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانی کۆماری دەسەڵاتیش کە ئەردۆغان کاندیدکراوە، ٤٣-٤٤٪ دەبێت و بەم شێوەیە کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەردەکەوێت. بریارە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێن. بەگوێرەی زۆربەی راپرسیەکان دەنگی هەدەپە لەنێوان ٩.٠ -١١٪ یاری دەکات. بەم پێیەش هەدەپە رۆڵی کلیل لەنێوان هاوپەیمانی کۆمار و هاوپەیمانی گەلدا دەگێڕێت. لە ئێستادا هەدەپە لەنێو هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدا جێی خۆی گرتووە و پشتگیری خۆی بۆ هیچ لایەنێکی دیکە دیاری نەکردووە.
هاوڵاتی فەرمانگەی گومرگی ئوردن ڕایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر دوو بارهەڵگری گەورەدا کە یەک تۆن ئەمفیتامینی تیدابووە بەشێوەی هەویری خورما، کە کۆی گشتی نزیکەی ٦ ملیۆن حەبی کاپتاگۆن بووە لە ناو ساردکەرەوەی دوو بارهەڵگرەکەدا دۆزاروەتەوە لە سنوری نیوان ئوردن-عێراق. فەرمانگەی گومرگی ئوردن ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە یەکێک بووە لە گەورەترین باری ماددە هۆشبەرەکان تاوەکوو ئێستا دەستی بەسەردا گیرابێت. حەبی کاپتاگۆن بەڕێژەیەکی زۆر لە سوریا بەرهەم دەهێنرێت، بازرگانان لە سەروبەندی ململانێکاندا دەیان فرۆشت بە سەربازەکان بەتایبەتی لەگەڵ خواردنەوە کافاینەکان. بەهۆی پەرەسەندی هەژاری وزیادبوونی ململانێکان لە سوریا، زۆربەی سوریەکان دەستیانداوەتە بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان،بەجۆرێک بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکان ڕێژەکانیان زۆر زیاترە لە هاوردەکردنە ئاساییەکان. هەرچەندە حوکمەتی سوریا ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە وڵاتەکەی بەوجۆرە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان بکات، بەڵام هەموو ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە زۆربەی کەسایەتیە سەربازی و بازرگانەکانی سوریا بەشذارن لە بەرهەمهێنان و بازرگانی کردن بە کاپتاگۆنەوە. کاپتاگۆن، ئەمفیتامینیکە کە کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەسەر ناوەندە کۆئەندامی دەمارو وا لەکەسەکە دەکات بەوریایی بمێنێتەوە ونەخەوێت. کاپتاگۆن لە سوریاوە بە قاچاخ دەبرێتە وڵاتانئ ئوردن، عێراق، سوعودیە ووڵاتانی کەنداو، کە ئەم وڵاتانە بازاری سەرەکی کاپتاگۆنن.
هاوڵاتی بهڕێوەبهرایهتی ههواڵگری سهربازی عێراق رایگهیاند، له ئۆپراسۆنێكی هاوبهشدا هێزهكانیان توانیویانه ههشت تیرۆرست دەستگیربکەن. ئەمڕۆ یەکشەممە ههواڵگری سهربازی عێراق له راگهیهندراوێكدا وتی،له ئۆپراسۆنێكی هاوبهشدا هێزهكانیان توانیویانه ههشت تیرۆریست له پێنج پارێزگای جیاواز دهستگیربكهن كه لهلایهن دادگاوه و به ماددهی چواری تیرۆر داواكراوبون. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، "به پشتبهستن به زانیارییه ههواڵگرییهكانی تایبهت به فیرقهكانی ههواڵگری و ئاسایشی فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنهكانی بهسره، میسان، ئهنبار به هاوكاری لهگهڵ ههواڵگری و هێزهكانی لیوای فهرماندهیيةكان، كهمینی سهربازی چڕیان لهچهند ناوچهیهكی ههریهكه له پارێزگاكانی بهغدا، ئهنبار، بهسره، میسان و ڕۆژئاوای نهینهوا دانا". هەربۆیە "له ئهنجامی ئهو ئۆپراسۆنه بهرفراوانهی كه لهو پێنج پارێزگایه ئهنجامدرا، توانرا ههشت تیرۆریستی داواكراو به پێی ماددهی چواری تیرۆر له قهزاكانی قائیم، تهلعهفهر، قهلعه ساڵح، هیت، مهحمودییه، ڕهمادی و مهدینه دهستگیربكهن". لە کۆتایدا هاتووە تیرۆرستەکان رادهستی لایهنی پهیوهندیدار كراون بۆ ئهوهی لێكۆڵینهوه و رێكاری یاساییان لهگهڵدا بگیرێتهبهر".
کۆمپانیایەکی دیکە راپرسیەکەی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشکرا کرد و بەگوێرەی راپرسیەکە، دەنگەکانی ئۆپۆزسیۆن لەپێش دەنگەکانی دەسەڵاتەوەن. کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ جی) تایبەت بە راپرسی و لێکۆلینەوەکان کە کۆمپانیایەکی دیارە لە تورکیا، راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامدا کە لە ١٩ -٢٢ی کانونی یەکەم ئامادەی کردووە و لە ٤٢ پارێزگای تورکیا، چوار هەزار و ٢٢٠ کەس بەشداریان تێیدا کردووە. لە راپرسیەکەدا، پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بێت، دەنگ بە کام هاوپەیمانی دەدەیت، ئەنجامەکەی بەم شێوەیەیە بووە؛ هاوپەیمانی کۆمار (پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست) ٣٨.٣٪ هاوپەیمانی گەل (پارتی گەلی کۆماری، پارتی باش، سەعادەت، دەڤا، دوارۆژ و پارتی دیموکرات) ٤١.٧٪ لەلایەکی دیکەوە پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە دەنگ بە کام لایەن دەدەن، ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە. ئاکەپە ٣١.٢٪ جەهەپە ٢٤.٢٪ پارتی باش ١٧.٥٪ هەدەپە ٧.٥٪ مەهەپە ٧.١٪ لە ماوەی دوو مانگی رابردوو، بە دەیان راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە ئەنجامدراون، تاوەکو ئێستا هیچ راپرسیەک باسی سەرکەوتنی هاوپەیمانی کۆماریان نەکردووە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات. بڕیارە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا بەڕێوەبچن. ئەوەش لەکاتێدایە کە تورکیا رووبەرووی قەیرانێکی گەورەی ئابوری بووەتەوە و بەگوێرەی دەسەڵات هەڵاوسان نزیکەی ٨٥٪ و بەگوێرەی ئۆپۆزسیۆنیش ١٧٠٪ بەرز بووەتەوە.
پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە داوایان لە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا کرد، بە زووترین کات راستی پشت کۆمەڵکوژیەکەی پاریس ئاشکرا بکەن. پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بە هێرشە چەکداریەکەی دوێنێ بۆسەر ناوەندی رۆشنبیری کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا کە بە زمانی تورکی و فەڕەنسی بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوەکراوە کە پێویستە رای گشتی لە راستی هێرشەکە ئاگادار بکرێتەوە. راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە: "بە داخەوە لە هێرشێکی دڕندانەدا بۆ سەر ناوەندی رۆشنبیری ئەحمەد کایا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ٣ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەستدا و ٣ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون. سەرەتا بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە دڕندانەیە دەکەین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خزم و کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. چاوەڕوانی ئێمە لە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ئەوەیە کە راستی پشت رووداوەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن. تاکە ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە هێرشە ڕەگەزپەرستانە، ئاشکراکردنی راستیەکانە." ف.ق
هاوڵاتی نێرگز محەمەدی کە پێشەنگی چالاکوانانی مافی مرۆڤە لە نامەیەکدا کە لە زیندانی ئیڤین نوسیویەتی ودەست بی بی سی کەوتووە، باس لەوە دەکات کە پۆلیس بە چەندەها شێوە ئەشکەنجەی زیندانیەکان دەدات ودەستدرێژی سێسی دەکاتە سەر ژنان. نێرگز محەمەدی کە ئیستا لە زینداندایە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە، لە نامەیەکدا باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی دەستگیرکراوەکانی ئەم دواییانەی خۆپیشداندانەکان گواسترانەوە بۆ بەشی ژنانی ئیڤین توانی لە نزیکەوە شایەتحاڵی ئەشکەنجەی ژنان بێت کە چۆن دەستدرێژی سێکسی وئەشکەنجەی جەستەی دراون. نێرگز بەم جۆرە باسی لە ئەشکەنجەی یەکێک لەو ژنانە کردووە، دوای ئەوەی پۆلیس ژنێکیان دەستگیرکردووە لە ناو خۆپیشاندانەکان بە ماتۆڕسکیل گواستویانەوەتەوە زیندان دوو پۆلیس دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر ژنەکە، هەروەها یەکێکی تر لەو ژنانەی کە چاوم پێکەوت چالاکوانێکی دیاری ئێران بوو کە دەستیان کەلەپچە کردبوو و شوێنەواری چەقۆ و لێدان بە جەستەیەوە دیاربوو، هاوکات دەستدرێژی کرابۆیە سەر. نێرگز محمەدی، لەبارەی پێشێلکاری وسەرکوتکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ سەرخۆپیشاندەران وتی، هەرچەندە باسکردن و ئاشکراکردنی ئەم ئەشکەنجانە ڕەنگە خێزانی دەستگیرکراوەکان بترسێنێت، بەڵام گرنگە باس بکرێت تاوەکوو بەهەموو جۆرێک هەوڵی رێگریکردنی بدرێت. نێرگز محەمەدی، جێگری سەرۆکی ناوەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی شیرین عیبادی خاوەن خەڵاتی نۆبڵە، کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە چەندین جارسزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە و لە ئێستاشدا بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە" لە زینداندایە، هەروەها ناوی لە لیستی ١٠٠ ژنە ئیلهام بەخش وکاریگەری جیهاندا بوو کە لە لایەن بی بی سیەوە بڵاوکرایەوە. نێرگز لە نامەکەیدا ڕایگەیاند " ئێمە پاشەکشە ناکەین"
هاوڵاتی بارانی بەخوڕ بەغدا و چەندین پارێزگای دیکەی عێراقی گرتووەتەوە. ئاوێکی زۆر لە شەقامەکان کۆبووەتەوە و ئەمیندارییەتی بەغداش دۆخی نائاسایی راگەیاندووە. شەوی ڕابردوو، شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ عێراقی گرتەوە و بەوهۆیەوە لهزۆربهی پارێزگاكان بهتایبهت له(بهغدا، بهسره، نهجهف، كهربهلا و زیقار) و چهند ناوچهیهكی تر لافاو دروستبون و زیانی گیانی و مادیشی بهدوای خۆیدا هێنا. میدیا عێراقیهكان بڵاویان كردەوە، له پارێزگاكانی ناوهڕاست و باشوری عێراق لافاو دروستبوه و بههۆیهوه كهسێك گیانی لهدهستداوه و چواری تریش برینداربون و له بهشێك لهپارێزگاكانیش تهزوی كارهبا بچڕاوه و ئاو چووەته ناو خانوی نیشتهجێبون و بازاڕ و شوێنه گشتی و بازرگانیهكان. لە گەڕەکی 7ی نیسانی قەزای شەترە لە باکووری پارێزگای زیقار، خانوویێک رووخا و کەسێکی تەمەن 30 ساڵ گیانی لەدەستدا کە سەرباز بووە لە سوپای عێراق. لە ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقاریش ئاو چووە نێو نەخۆشخانەی منداڵانی محەممەد موسەوی. هەروەها لە قەزای سادق لە پارێزگای بەسرە بەهۆی رووخانی خانووەوە منداڵێکی تەمەن 7 ساڵان گیانی لەدەستدا و 4 ئەندامی دیکەی ئەو خێزانە بە سەختی برینداربوون. هەر بەهۆی بارانەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ شەممەی وەرزی کۆتایی قوتابییانی خوێندنی باڵای دواخست. هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بابل بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانباراینەوە ئەمڕۆ شەممە لە تەواوی قوتابخانەکانی پارێزگای بابل کراوەتە پشوو. کازم سەلمان بورهان، بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق ڕایگەیاند، بەفەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق تەواوی تیمەکانی بەرگری شارستانی خراونەتە حاڵهتی ئامادهباشیهوه بۆ پاککرنەوەی مەنهۆڵ و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ و بههاناوهچونی هاوڵاتیان.
هاوڵاتی سەرۆکی یەکێتی پزیسکانی تورکیا، بەهۆی ئەوەی داوای لێکۆڵینەوەی لە تەرمی گەریلاکانی پەکەکە کرد بەوەی کە گومان هەبوو بە هۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی گیانیان لەدەست دا بێت، حوکمەتی تورکیا تۆمەتباری کرد بە بانگەشەی تیرۆر و بەوهۆیەوە دادگای دەکات. شەبنەم کۆرۆر فنجانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا وشارەزای پزیشکی دادوەری لە ٢٦ مانگی تشرینی یەکەم دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی دوای بڵاوبونەوەی راپۆرتەکانی میدیاکانی پەکەکە کە باسیان لە گیان لەدەستدانی گەریلاکانی پەکەکە کرد لە چیاکانی کوردستان بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن تورکیا، داوای لێکۆڵینەوەی لە تەرمی گەریلاکان کرد، لە ئێستاشدا سەرۆکی دادگا بڕیاری داوە بە زیندانیکردنی فناجنچی تاوەکوو دادگای داهاتوو. بەڵام دوا بەدوای داواکانی شەبنەم فنجانچی وبڵاوبونەوەی ڕاپۆرتی میدیاکانی پەکەکە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای دژ بە گەریلاکانی پارتی کرێکاران، ڕاستەوخۆ حوکمەتی تورکیا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و شەبنەم فنجانچی بە تۆمەتی بانگەشەی تیرۆر تۆمەتبارکرد و دەستگیرکرا. هاوکات بەهۆی دەستگیرکردن و تۆمەتبارکردنی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا، لە تورکیا ناڕەزایی و خۆپیشداندان درووست بوو، کە تێیدا ٣ خۆپیشاندەر دەستگیرکران. سەرەڕای دەستگیرکردنی، شەبنەم فنجانچی سورە لەسەر داواکەی لەمەڕ لێکۆڵینەوەکان لە تەرمی ١٧ گەریلا، هەربۆیە دووبارە دوای دادگاییکردنی لەناو هۆڵی دادگای ئیستەنوبڵ داوای کرد لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر ئەو بابەتە بکرێت، جەختیشی کردەوە کە سورە لەسەر داکۆکی کردن لە ئازادی ڕادەربڕین و دەستکەوتنی زانیاری درووست. لەبارەی دەستگیکردن ودادگایی کردنی شەبنەم کۆرۆر فنجانچی، فرانک ئولڕیچ مۆنتگۆمێری ئەڵمانی و سەرۆکی دەستەی پزیشکی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەجیاتی دەستگیرکردن پێویستە دەستخۆشی لە کارەکانی ئەو پزیشکە بکرێت. هەروەها ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ وچەند ڕێکخراوێکی دیکە، داوای ئازادکردنی شەبنەم فناجنچیان کرد و داکۆکیان لە مافەکانی کرد. شەبنەم فنجانچی کە تەمەنی ٦٣ ساڵە و هەمیشە بە ڕەخنەکانی دژی دەسەڵاتی ئەردۆگان ناسراوە، لەگەڵ ئەوەشدا داکۆیکارێکی سەختی مافی مرۆڤە لە تورکیا. شەبنەم فنجانچی لە میانەی دادگایەکەیدا وتی "ئەمە هەلێکی گرنگ و زێڕینە بۆمن بۆ داکۆکیکاری لە مافەکانی مرۆڤ، وا بیرمەکەنەوە کە دادگایی کردن کارێکی سەخت بێت بۆمن". سەرۆکی یەکێتی پزیسکانی تورکیا، بەهۆی ئەوەی داوای لێکۆڵینەوەی لە تەرمی گەریلاکانی پەکەکە کرد بەوەی کە گومان هەبوو بە هۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی گیانیان لەدەست دا بێت، حوکمەتی تورکیا تۆمەتباری کرد بە بانگەشەی تیرۆر و بەوهۆیەوە دادگای دەکات. شەبنەم کۆرۆر فنجانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا وشارەزای پزیشکی دادوەری لە ٢٦ مانگی تشرینی یەکەم دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی دوای بڵاوبونەوەی راپۆرتەکانی میدیاکانی پەکەکە کە باسیان لە گیان لەدەستدانی گەریلاکانی پەکەکە کرد لە چیاکانی کوردستان بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن تورکیا، داوای لێکۆڵینەوەی لە تەرمی گەریلاکان کرد، لە ئێستاشدا سەرۆکی دادگا بڕیاری داوە بە زیندانیکردنی فناجنچی تاوەکوو دادگای داهاتوو. بەڵام دوا بەدوای داواکانی شەبنەم فنجانچی وبڵاوبونەوەی ڕاپۆرتی میدیاکانی پەکەکە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای دژ بە گەریلاکانی پارتی کرێکاران، ڕاستەوخۆ حوکمەتی تورکیا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و شەبنەم فنجانچی بە تۆمەتی بانگەشەی تیرۆر تۆمەتبارکرد و دەستگیرکرا. هاوکات بەهۆی دەستگیرکردن و تۆمەتبارکردنی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا، لە تورکیا ناڕەزایی و خۆپیشداندان درووست بوو، کە تێیدا ٣ خۆپیشاندەر دەستگیرکران. سەرەڕای دەستگیرکردنی، شەبنەم فنجانچی سورە لەسەر داواکەی لەمەڕ لێکۆڵینەوەکان لە تەرمی ١٧ گەریلا، هەربۆیە دووبارە دوای دادگاییکردنی لەناو هۆڵی دادگای ئیستەنوبڵ داوای کرد لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر ئەو بابەتە بکرێت، جەختیشی کردەوە کە سورە لەسەر داکۆکی کردن لە ئازادی ڕادەربڕین و دەستکەوتنی زانیاری درووست. لەبارەی دەستگیکردن ودادگایی کردنی شەبنەم کۆرۆر فنجانچی، فرانک ئولڕیچ مۆنتگۆمێری ئەڵمانی و سەرۆکی دەستەی پزیشکی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەجیاتی دەستگیرکردن پێویستە دەستخۆشی لە کارەکانی ئەو پزیشکە بکرێت. هەروەها ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ وچەند ڕێکخراوێکی دیکە، داوای ئازادکردنی شەبنەم فناجنچیان کرد و داکۆکیان لە مافەکانی کرد. شەبنەم فنجانچی کە تەمەنی ٦٣ ساڵە و هەمیشە بە ڕەخنەکانی دژی دەسەڵاتی ئەردۆگان ناسراوە، لەگەڵ ئەوەشدا داکۆیکارێکی سەختی مافی مرۆڤە لە تورکیا. شەبنەم فنجانچی لە میانەی دادگایەکەیدا وتی "ئەمە هەلێکی گرنگ و زێڕینە بۆمن بۆ داکۆکیکاری لە مافەکانی مرۆڤ، وا بیرمەکەنەوە کە دادگایی کردن کارێکی سەخت بێت بۆمن".