هاوڵاتى چه‌کدارانى رێکخراوى تاڵیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو ده‌روازه‌ى سنورى نێوان ئه‌فغانستان و ئێران‌دا گرتوه و به‌شێک له سه‌ربازانى ئه‌فغانستانیش به‌ره‌و ئێران هه‌ڵاتون له‌کاتێکدا گفتوگۆ له‌نێوان حکومه‌تى کابول و ئه‌و چه‌کدارانه هه‌یه به‌پێى ئاژانسه‌کان، چه‌کدارانى رێکخراوى تاڵیبان له‌کۆى سێ ده‌روازه‌ى سنورى نێوان ئه‌فغانستان و ئێران، هه‌ریه‌ک له ده‌روازه سنوریه‌کانى "ئیسلام قه‌لعه و ئه‌بو نه‌سێ فه‌راهی"یان کۆنتڕۆڵکردوه. هه‌روه‌ها سه‌ربازانى ئه‌فغانستان ده‌روازه‌کانیان جێهێشتوه و به‌ره‌و سنوره‌کانى ئێران هه‌ڵاتون، له‌ئێستاشدا ته‌واوى ئه‌و دو ده‌روازه‌یه له‌ژێر کۆنتڕۆڵى هێزه چه‌کداره‌کانى تاڵیبانه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دواى ئه‌نجامدانى کۆبونه‌وه‌ى نێوانیان، لایه‌نه‌کانى حکومه‌تى ئه‌فغانستان و رێکخراوى تاڵیبان وه‌ک دو لایه‌نى به‌شداربوى کۆبونه‌وه‌کانى تاران راگه‌یه‌نراوێکى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى کۆبونه‌وه‌ى ئاشتى نێوانیان بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتوه، هه‌ردو لایه‌نى کۆبونه‌وه‌که هاوڕا بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که شهر چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ناکات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا (پنتاگۆن) هێزێکى شه‌ڕکه‌ر ره‌وانه‌ى عێراق دوکات و ئه‌و هێزه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عێراق و هه‌رێمى کوردستان جێگیر ده‌کرێت و ژماره‌یان هه‌زار و 800 سه‌رباز ده‌بێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه که سوپاى ئه‌مه‌ریکا بڕیاریداوه فیرقه‌ى سترایکه‌ر که له هه‌زار و 800 سه‌رباز پێکدێت ره‌وانه‌ى عێراق بکات. هێزى شه‌ڕکه‌رى سترایکه‌ر له بنکه سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و بنکه‌ى ئاسمانى عه‌ین ئه‌سه‌د جێگیر ده‌کرێن که له‌لایه‌ن به‌شێک له میلیشیا شیعییه‌کانه‌وه هێرشى ده‌کرێته‌سه‌ر.
هاوڵاتى په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا، کۆمه‌ڵکوژی سێى ئابى 2014ى ئێزدییه‌کانی به‌جینۆساید ناساند‌و داواى قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ش ده‌کات بۆیان و تێیدا سندوقى هاوکاریى بۆ پشتگیریى ژنان و منداڵانى ئێزدى که بوونه قوربانیى چه‌کدارانى داعش داده‌مه‌زرێنرێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شه‌شى ته‌موزى 2021، له‌په‌رله‌مانى هۆڵه‌ندا ده‌نگى له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه پیشنیازهدا که تایبه‌ت بهکۆمهڵکوژیى ئێزدییه‌کان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتیى کریستیان دیموکرات، CDA ، ئان کویک پێشکه‌ش کراو به‌کۆى ده‌نگ په‌سه‌ند کرا. به‌پێى ئه‌و پرۆژه پیشنیازه په‌سه‌ندکراوه، چوار پێشنیازى دیکه سه‌باره‌ت بهکۆمهڵکوژیى 3ى ئابى 2014 ى په‌سه‌ند کران که بریتین له: – له‌کاتی دادگاییکردنى داعش له هۆڵه‌ندا، ده‌نگى قوربانییانى ئێزدیش ببیسترێت و مافى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش بناسێنرێت. -بۆ هێنانه‌دى دادپه‌روه‌ریى و سزادانى ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که له ده‌ره‌وه چوون و تاوانیان ئه‌نجام داوه، دادگایه‌ک دابمه‌زرێنرێت. – سندوقى هاوکاریى بۆ پشتگیریى ژنان و منداڵانى ئێزدى که بوونه قوربانیى چه‌کدارانى داعش، دابمه‌زرێنرێت. – پێویسته حکومه‌ت پشتگیرى له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال بکات. پێشتر هه‌ریه‌که له‌په‌رله‌مانى ئه‌وروپاو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریکاش بڕیارى هاوشێوه‌یان دابوو، ئێستاش له‌وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا پرۆژه‌ى هاوشێوه ئاماده‌کراوه‌و بڕیاروایه له‌هه‌فته‌کانى داهاتودا تاوتوێ بکرێن.
هاوڵاتى هانا جاف ئه‌و کچه کورده‌ى له مانگى شوباتى ساڵى 2020 له‌گه‌ڵ هارى ڕۆپه‌ر (کورزۆن)ى یه‌کێک له ئه‌ندامانى له خێزانى ئه‌رستۆکراتیی به‌ریتانیادا هاوسه‌رگیرى کرد، دواى 18 مانگ جیابووه‌ته‌وه‌و یه‌کێک له که‌سه نزیکه‌کانى ده‌ڵێت:"هانا جاف به‌هۆى ڕه‌گه‌زپه‌رستیى به‌ریتانییه‌کانه‌وه جیابووه‌ته‌وه". دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌که له ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، که هانا جافى تۆمه‌تبار کردبوو به جیابونه‌وه‌که، به‌ڵام یه‌کێک له که‌سه نزیکه‌کانى بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که هۆکارى جیابونه‌وه‌ى کچه کورده‌که له‌گه‌ڵ (هارى ڕۆپه‌ر) ئه‌وه‌بووه که له خێزانى ئه‌رستۆکراتییه "زۆر ڕه‌گه‌زپه‌رستانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کچه کورده‌که کردووه‌و چه‌ندینجار به‌ر توندوتیژى خێزانى که‌وتووه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که هانا له‌لایه‌ن خێزانى هارییه‌وه زۆر به که‌م سه‌یرکراوه‌و سوکایه‌تى پێکراوه"هانا به‌هۆى ته‌نیایى ژیان و دوورى له خێزانه‌که‌ى که‌س به‌رگرى لێنهکردووهو بۆیه له‌گه‌ڵ خێزانى هارى ژیانى زۆر قورس بووه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هارى له‌سه‌ره‌تادا ویستویه‌تى عاشقى کچه کورده‌که بێت، به‌ڵام دواتر "به‌هۆى ڕه‌گه‌زپه‌رستى ئینگلیزه‌کان نێوانى هانا و هارى به‌جۆرێک تێکچووه که له ڕێگه‌ى هاوڕێیه‌کى هاوبه‌شه‌وه چاویان به یه‌کترى که‌وتووه دواتر هانا جیابۆته‌وه". هانا جاف ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى دایه له وڵاته‌که‌ى مه‌کسیکه و ئاسوده‌یه و دووره له هه‌موو مه‌ترسییه‌ک. هانا جاف ته‌مه‌نى 34 ساڵه‌و خاوه‌نى چه‌ندین بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه و به‌شدارى چه‌ندین کارى خێرخوازى کردووه له کوردستان و ده‌ره‌وه‌و باوکى دامه‌زرێنه‌رى دامه‌زراوه‌ى جافه و باپیرى سه‌رۆک هۆزى جاف (داوود به‌گى جاف) بووه.
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 77 دۆلار و 50 سەنتە. هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 76 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. دوێنێش دوای ئەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانیان "ئۆپێک پڵەس" کۆبوونەوە و لەبارەی درێژکردنەوەی رێککەوتنی نەوت و نەگەیشتنە هیچ لێکتێگەیشتنێک، بەهای نەوت بەڕێژەی 1% بەرزبووەوە و گەیشتە 76.95 دۆلار. هاوپەیمانی ئۆپێک پلەس، کە سعودیە و رووسیا سەرکردایەتی دەکەن لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە چوارچێوەی چەندین رێککەوتندا بوونەتە هۆکار بۆ رێگریکردن لە داڕمانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
هاوڵاتى ئەمڕۆ دووشه‌ممه 5ی ته‌مموزی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 22 سەنتە. هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 75 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.
هاوڵاتى سه‌رۆکى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند، جیهان له قۆناغێکى زۆر مه‌ترسیدارى په‌تاى کۆرۆنادایه و پێویسته تا کۆتایى ئه‌مساڵ هه‌موو وڵاتێک ڤاکسین به ڕێژه‌ى 70%ى هاووڵاتیانى خۆى بدات. تێدرۆس ئه‌دهانۆم سه‌رۆکى رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند:" ئێستا له قۆناغێکى زۆر مه‌ترسیدارى په‌تاى کۆڤید 19داین، له‌و وڵاتانه‌ى رێژه‌ى دابینکردنى ڤاکسین له ئاستێکى نزمدایه، جارێکى دیکه پڕبوونه‌وه‌ى یه‌که‌کانى چاودێرى چڕى نه‌خۆشخانه‌کان وه‌ک پێشترى لێهاتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هێشتا هیچ وڵاتێک له مه‌ترسییه‌کانى کۆرۆنا رزگارى نه‌بووه. جۆرى گۆڕاوى دێلتا هێشتا مه‌ترسیداره و به‌رده‌وامه له بڵاوبوونه‌وه و خۆگۆڕین". هاوکات داواى له سه‌رکرده‌ى وڵاتان ده‌کات تا کۆتایى ئه‌مساڵ له هه‌موو وڵاتێک به‌ڕێژه‌ى 70%ى دانیشتوانیان به ڤاکسینى دژه کۆرۆنا بکوترێن"ئه‌مه باشترین رێگه‌یه بۆ هێواشکردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاکه".
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینى به له بازاڕه‌کانى جیهاندا به‌راورد به دوێنێ به‌هاکه‌ى داده‌به‌زێت و به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 75 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. له‌ئێستادا به‌رمیلێک نرخى نه‌وتى خاوى برێنت به 75 دۆلار‌و 81 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له‌کاتێکدا دوێنێ به 76 دۆلار‌و 47 سه‌نت بووه. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 75 دۆلار‌و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له‌کاتێکدا دوێنێ پێنجشه‌ممه گه‌یشته 75 دۆلار‌و 43 سه‌نت. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند:" کۆبوونه‌وه‌ى رێکخراوى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س به‌مه‌به‌ستى که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ستى به‌کاره‌کانى کردوه و ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئه‌نجام ده‌درێت". بریاره وڵاتانى ئه‌ندام له رێکخراوه‌که گفتوگۆ بکه‌ن له‌سه‌ر نرخ و گۆرانکارى دۆخى ئابوورى له‌بازارى نه‌وتى خاو‌دا.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا جارێکى دیکه رووى له‌به‌رزبونه‌وه کردووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 75 دۆلاره. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1 ى ته‌موزى 2021، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت له ئێستادا به 75 دۆلار و چوارسهنت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له دوا داخستندا به 74 دۆلار و 63 سه‌نت بوو. هه‌روه‌ها یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 73 دۆلار‌و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت، له دوا داخستندا به 73 دۆلار و 42 سه‌نت بوو. بریاره ئه‌مڕۆ وڵاتانى ئه‌ندام لهرێکخراوى ئۆپێک پڵه‌س کۆببنه‌وه تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر زیادکردنى رۆژانه‌ى 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى دیکه بده‌ن بۆ هه‌نارده‌کردن ئه‌وه‌ش له 1ى ئاب واتا مانگێکى دیکه بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
نامۆ سه‌ربه‌ست دوای (10) ساڵ له‌هه‌وڵدان، دواجار دیموکراته‌کان توانییان به‌هاوکاریی چه‌ند ئه‌ندامێکی کۆنگرێسی ئه‌مریکا پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (یاسای ده‌سه‌ڵاتپێدان بۆ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی AUMF) ی ساڵی 2002 یان تێپه‌ڕێنن، ئه‌و یاسایه‌ی بووه بنه‌مای داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه. هۆکارو بیانوی ده‌رکردنی یاساکه له‌و کاته‌دا، کاردانه‌وه بوو به‌رامبه‌ر رووداوه‌کانی 11ی سێپتهمبهرو هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ له‌ناوبردنی قاعیده‌و تاڵیبان و پاشانیش ئه‌وانه‌ی به‌هاوکاری تیرۆر ناویدهبردن. به‌پێی ده‌ستوری ئه‌مریکا سه‌رۆک فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانه، به‌ڵام راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌دژی وڵاتێک یان به‌ره‌یه‌ک، له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆنگرێسه، واته سه‌رۆک به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی کۆنگرێس ناتوانێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێک بکات، به‌ڵام یاسای AUMF که‌دوای رووداوه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ر له‌لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه ده‌رکرا، ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌رۆک که بتوانێت «هه‌موو هێزێکی پێویست و گونجاو دژی هه‌ر لایه‌نێک که سه‌رۆک دیاریده‌کات به‌وه‌ی پلانی داڕشتووه یان دهسهڵاتیداوه یان جێبه‌جێی کردووه یان هاوکاربووه له‌هێرشه‌کانی 11ی سێپته‌مبه‌ردا به‌کاربهێنێت»، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش توانای دایه جۆرج ده‌بلیو بوشی سه‌رۆکی ئه‌وکات تائهفغانستان و دواتریش عێراق داگیربکات. دوای راگه‌یاندنی تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاساکه به (286) به‌رامبه‌ر (161) ده‌نگ، که تیایدا (49) ئه‌ندام کۆنگرێسی کۆماری چوونه پاڵ دیموکراته‌کان و ده‌نگیان پێداو ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌نگی پێبده‌ن و سه‌رۆکیش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر نیشان بدات تا ببێته یاسا‌و ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، نانسی پێلوسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند:»له‌و کاته‌وه کهکۆنگرێس له‌ساڵی 2002 دا ده‌نگی بهدهسهڵاتپێدان بۆ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازیی داوه، نزیکه‌ی (20) ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و (10) ساڵیش تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر کۆتایهێنانی فه‌رمیی بهئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ دوای (10) ساڵ له‌ئه‌و کۆتایی پێهێنانه، گه‌له‌که‌مان به‌پێی دهسهڵاتپێدانێکی کۆنی هێزی سه‌ربازیی کارده‌کات». پیلۆسی راشیگه‌یاند:» ترس هه‌یه له‌به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و پێشتریش وه‌ک دهسهڵاتپێدانێکی ره‌ها، به‌کارهێندراوه بۆ چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی سه‌ربازیی نا په‌یوه‌ندیدار به‌ئامانجی یاساکاوه«. ئه‌گه‌رچی جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که پشتگیریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساکه ده‌کات، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ناو سیناتۆره‌کاندا رایه‌کی جیاواز هه‌بێت، هه‌ربۆیه پێنج سیناتۆری ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران، له‌نامه‌یه‌کدا بۆ سیناتۆر بۆب مێندێز سه‌رۆکی لیژنه‌که، داوایانکردووه کاتی زیاتریان پێبدرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه لهههڵوهشاندنهوهکه، چونکه کاتێکی زۆر به‌سه‌ر ده‌رچوونی یاسای دهسهڵاتپێدانهکهدا تێپه‌ڕیوه. هه‌روه‌ها به‌پێی به‌دواداچوونێکی ماڵپه‌ڕی Just Security ی ئه‌مریکیی، چاودێرانی دۆخه‌که ده‌ڵێن که ئه‌و پێنج ئه‌ندامه ده‌سه‌ڵاتی ره‌تکردنه‌وه‌ی ههڵوهشاندنهوهکهیان نییه، به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نیا هه‌وڵێکه بۆ به‌لاڕیدابردن و دواخستنی، تا له‌بری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت، یاساکه ببرێته هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیران و بخرێته گفتوگۆ‌و ده‌نگدانی گشتییه‌وه. زۆرێک له‌یاساکان له‌ئه‌مریکادا، پێویست ناکات ببرێته هۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیران و ده‌نگدانی سه‌رجه‌م یان زۆرینه‌ی سیناتۆره‌کان، به‌ڵکو ته‌نیا پێویستی به‌وه هه‌یه لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بواره ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر نیشانبدات و ده‌نگی پێبدات. پاڵپشتیکردنی جۆ بایدن لهههڵوهشاندنهکه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رۆکی نوێ ستراتیج و سیاسه‌تێکی جیاوازی له‌عێراقدا گرتووه‌ته به‌ر که‌دووره لههێزو پرۆسه‌ی سه‌ربازیی و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای ئابوری و پشتیوانیکردنی سیاسییه بێلایه‌نه‌کانه‌وه ئه‌و عێراقه دیموکراسییه دروستبکات که له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مریکییه‌کان به‌ڵێنیان دابوو. له‌و باره‌یه‌وه گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریکی له‌ڕاپۆرتێکدا باس له‌ئه‌وه ده‌کات که‌ئه‌مریکا تاکه وڵاته بتوانێت «عێراقی نوێ» دروست بکات و ده‌توانێت پشت به‌عێراقییه‌کان ببه‌ستێت که خۆیان ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵبگرن بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و عێراقه نوێیه. راپۆرته‌که هێمای بۆ ئه‌وه‌کردووه که ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئه‌و کارانه‌وه نییه که له‌ئێستادا داواکراوه واشنتۆن له‌عێراقدا بیکات، هاوکات ئیداره‌ی بایدن هه‌میشه جه‌خت له‌ئه‌وه ده‌کاته‌وه که‌هه‌رگیز هه‌ڵه‌کانی ئیداره‌کانی پێش خۆی دووباره ناکاته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌دۆسیه‌ی کشانه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکادا له‌عێراق له‌ساڵی 2011دا که بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی داعش، به‌ڵکو ئه‌مجاره تیمی ئاسایشی نیشتیمانیی بایدن هه‌ندێک هه‌نگاوی کرداریی گرنگیان ناوه بۆ ههمهئاههنگییهکی پته‌و له‌گه‌ڵ به‌غداددا وه‌ک په‌یوه‌ندیکردنی بایدن به‌مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و به‌ستنی گفتوگۆی ستراتیجی عێراقیی له‌واشنتۆن. گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان عێراق ئه‌مریکا له‌نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات‌دا، له‌ڕۆژی 7ی نیسان له‌واشنتۆن، به‌پێی رێککه‌وتنی (چوارچیوه‌ی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئه‌مریکا)ی ساڵی 2008 ئه‌نجامدرا که بابه‌ته‌کانی ئابوری و وزه، ئاسایش، دژایه‌تیی تیرۆر، بابه‌ته سیاسییه‌کان و هاوکاریی له‌بواره‌کانی خوێندن و رۆشنبیری‌دا له‌خۆده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه ته‌نیا سه‌ره‌تان و بردنه‌وه‌ی یارییه‌که له‌عێراق، پێویستی به‌دروستکردنی هه‌ژمونێکی ئه‌مریکیی به‌هێز هه‌یه تا ئێران له‌عێراقدا لاواز بکرێت و تێچووی ده‌ستوه‌ردانی ئێران به‌رزبکرێته‌وه، چ له‌ڕووی مرۆیی و چ له‌ڕووی داراییه‌وه، به‌وه‌ش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌وڵه عێراقی و ئه‌مریکییه‌کان بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران زۆر سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه سه‌ربگرێت، ده‌بێت ئه‌مریکا له‌یارییه‌که‌دا بمێنێته‌وه. دوای کوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ئێران ده‌رکردنی هێزه ئه‌مریکییه‌کانی له‌عێراق کردووه‌ته ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی، به‌ڵام زۆرێک له‌عێراقییه‌کان ده‌یانه‌وێت بمێنێته‌وه، چونکه وه‌ک هۆکارێک ده‌یبینن بۆ دروستبوونی سوپایه‌کی عێراقی پرۆفێشناڵ و پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی عێراقیشه له‌به‌رامبه‌ر کۆنترۆڵکردنیدا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه. راپۆرته‌که‌ی فۆرین پۆلیسی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو که ده‌بێت پاراستنی سه‌رکرده سیاسییه عێراقییه‌کان ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌که‌می ئه‌مریکابێت، چونکه ده‌سه‌ڵاتداره نیازپاکه‌کانی وه‌ک مسته‌فا کازمی و به‌رهه‌م ساڵح و چه‌ندینی تر، کاتێک هه‌وڵی دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتکردنی میلیشیاکان ده‌ده‌ن، روووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌بنه‌وه‌و له‌ژێر مه‌ترسیی تۆڵه لێکردنهوهدان، نه‌ک هه‌ر ئه‌وان به‌ڵکو فه‌رمانده ئه‌منییه عێراقییه‌کانیش، کاتێک فه‌رمانه یاساسییهکان جێبه‌جێده‌که‌ن تووشی هه‌مان کێشه ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر چی دوای هه‌ڵبژاردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی به سه‌رۆک کۆماری ئێران، مسته‌فا کازمی جه‌ختیکرده‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵیدا ناوازه‌یه‌و سوره له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ڵام ئه‌وه نابێته مایه‌ی تێکچوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ بایدندا. له‌وباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری (سه‌نته‌ری بڕیاری سیاسی عێراقی) به ئاژانسی سپۆتنیکی رایگه‌یاند:»کازمی هه‌وڵده‌دات موغازه‌له‌ی ئێران بکات به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی تاران له‌عێراق به‌ده‌ستبهێنێت تا حکومه‌ته‌که‌ی بۆ درێژترین کاتی له‌توانادابێت به‌رده‌وامبێت، چونکه ده‌زانێت سه‌رۆکه نوێیه‌که‌ی ئێران (ئیبراهیم ره‌ئیسی) ده‌بێته خاڵێکی وه‌چه‌رخان له‌ناوچه‌که‌دا». ئه‌مریکای بایدن جیاوازه له‌ئه‌مریکای تره‌مپ، دیموکراته‌کان ئاساییه به‌لایانه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌وته توندڕه‌وه‌کاندا لێکتێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان بهێنێته دی، بۆیه له‌وانه‌یه واشنتۆن غه‌زه‌لی کازمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا وه‌ک هه‌وڵێک بۆ هێورکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا ئه‌ژماربکات، به‌تایبه‌تی لهچاوهڕوانیی گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ڤییه‌نا. جیاوازییه‌کی تری ئه‌مریکای بایدن له‌ئه‌مریکای تره‌مپ ئه‌وه‌یه، که وه‌ک له‌ڕاپۆرته‌که‌ی فۆرین پۆلیسیدا هاتووه؛ ئه‌مریکای بایدن له‌بری هێزی سه‌ربازیی هێزی ئابوری به‌کارده‌هێنێت و له‌ڕێگایه‌وه ده‌توانێت بگاته بوارێکی فراوانتر له‌عێراقدا. له‌ئێستادا ساڵانه واشنتۆن نزیکه‌ی (500) ملیۆن دۆلار به‌شیوازی جیاجیا له‌هاوکاریی به‌رگریی و پێشخستندا بۆ عێراق خه‌رج ده‌کات، به‌ڵام عێراقییه‌کان داوای ئه‌زمونی زیاتر ده‌که‌ن له‌بازرگانی و ته‌کنه‌لۆجیاو بواره‌کانی تردا به‌تایبه‌تی بواری هاوکاری ئابوریی. بۆیه گۆڤاره‌که دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زایه‌کدا ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی له‌ئێستادا ده‌بێت ئه‌مریکا لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ هاوکاریی ئابوریی له‌نێوان خۆی و عێراقدا پێکبهێنێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا دایمه‌زراند تا ئابوریناس و داراییناسه ئه‌مریکییه‌کان بتوانن هاوکاری ریاز بکه‌ن سامانه نه‌وتییه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر به‌کاربهێنێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌که‌ی. هێشتا رۆڵی واشنتۆن قورسایی خۆی لای جه‌ماوه‌رو سیاسییه‌کانی عێراق هه‌یه، ده‌بێت ئه‌مریکا ئاماده‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌رکرده عێراقییه‌کان دیموکراسیهتییان لاوازکرد، ئه‌وا هه‌موو جۆره هاوکارییه‌کی ئابوری و دیبلۆماسی هه‌ڵپسێرێت تا ئه‌و عێراقه دیموکراسییه نوێیه‌ی به‌ڵێنیدابوو له‌دایک ببێت.
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشەممە 29ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 33 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 72 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە کە ئۆپێک بڕیاریداوە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان زیاد بکات و ئەوەش کاریگەریی لەسەر نرخەکەی هەبوە. بەگوێرەی زانیارییەکان هۆکاری بڕیارەکەی ئۆپێک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشبینی دەکەن لەمانگی ئابەوە تا کۆتایی ئەمساڵ بەهۆی بوژاندنەوەی ئابوری جیهانەوە کورتهێنان هەبێت لەدابینکردنی نەوت، بۆئەوەش پێشنیاری زیادکردنی هەناردەی نەوتیان کردووە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 18 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 74 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لویز دیکسۆن، شیکەرەوەی بازاری وزە لەئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، چاوەڕێ دەکرێت کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراو و بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس لەکۆبونەوەی مانگی ئابی داهاتو، لەهەفتەی داهاتوشدا کاریگەریان هەبێت لەسەر سیاسەت و داهاتوی بازاری وازە. وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانیان کەناسراون بە ئۆپیک پڵەس بڕیارە لەمانگەکانی تەمموز و ئابدا ژمارەیەک کۆبونەوە لەسەر سیاسەتی وزە و هەناردەی نەوت بدەن، بەوەش لەئێستاوە خواستی جیهانی لەسەر نەوت لەنیوەی دوەمی ئەمساڵدا زیادیکردوە. لویز دیکسۆن دەڵێت، هەرچەندە گفتوگۆکانی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئەگەری هەڵگرتنی سزاکان لەسەر کەوتی نەوتی ئێران رەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر نرخی نەوت، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەبازاری وزەی جیهانی دروستبکات. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند، واده‌ى کشانه‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى لهگفتۆگۆکانى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که ئێران نزیکه. ئه‌مڕۆ 26ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاکانى ئه‌مه‌ریکا ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى دهرهرهى ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندووه:" واده‌ى کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکا لهگفتۆگۆکانى سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که ئێران نزیکه." لێدوانه‌که‌ى بلینکن له‌کاتێکدایه که پێشترکۆمهڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه ئه‌مه‌ریکا گه‌شبین بوون به‌گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێکى باش له‌باره‌ى ئه‌و دۆسییه‌وه. به‌شێک لهچاودێرانى دۆخى گفتۆگۆکان ئێران و ئه‌مه‌ریکا پیانوایه، دواى هه‌ڵبژاردنى ئیبراهیم ره‌ئیسى بۆ سه‌رۆک کۆمارى عێراق له گروپى پارێزگاران، دانوستانه‌کان له ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئێران هه‌موو جۆره نه‌رمى نواندێکى له‌باره‌ى درێژکردنه‌وه‌ى چاودێریى سه‌رپه‌رشتیارانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌تۆم ڕه‌تکردووه‌ته‌وه. رۆژى هه‌ینى ژان لۆدریان و ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریکا داوایان له تاران کرد که هه‌ندێ "بڕیارى قورس" بدات و سازش بکات بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆکانى ڤییه‌ننا بۆ زیندووکردنه‌وه‌ى رێککه‌وتنى ئه‌تۆمى به‌ره‌وپێش بچن. خه‌تیب زاده، وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وى ئێران له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى که رێککهوتنهکهى به‌جێهێشت ئێران نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌مه‌ریکا بوو، بۆیه پێویسته واشنتۆن خۆى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو رێککه‌وتنه‌که بدات و هه‌موو سزا نایاساییه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه."
هاوڵاتى سەرۆکی پێشوی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاریداوە ئەمڕۆ شەممە لەکلیڤلاند و رۆژی 3ی تەمموزیش لە فلۆریدا بەبەشداری لایەنگرانی خۆپیشاندان ئەنجام بدات. میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ کە دوای دورکەوتنەوەی لەسەرۆکایەتی ئەمریکا کەمتر لەناو لایەنگرانی دەردەکەوێت و زیاتر بۆچونەکانی لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، بڕیاریداوە ئەمڕۆ شەممە لەکلیڤلاند و رۆژی 3ی تەمموزیش لە فلۆریدا بەبەشداری لایەنگرانی خۆپیشاندان ئەنجام بدات. لەروداوی هێرشکردنەسەر بارەگای کۆنگرێسی ئەمریکا لە 6ی کانونی دوەمی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارکرا بە هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشەکە چونکە لەو رۆژەدا کۆنگرێس بەمەبەستی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەکۆبونەوەدا بو کە بەسەرکەوتنی جۆ بایدن یەکلایی کرایەوە. ترەمپ ئەو کاتە رایگەیاندبو، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ سەلماندنی بونی ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکەی 3ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ویلایەتی تەکساس و چوار ویلایەتی دیکەی کرد. باسی لەوەشکردبو، "کارتی دەنگدانی ئەلیکترۆنی لەو پڕۆسەیەدا لە ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا نەبوە، ئەگەر ئەو کارتانە لەناوببرێت هەڵبژاردنەکان بێ ساختەکاری بەڕێوەدەچێت، هیچ پڕۆسەیەکی رادەستکردنی دەسەڵات لە ئارادا نابێت و وەک سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامی بە کارەکەی دەدات".
هاوڵاتى یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک رایگەیاند: "زۆر نیگەرانین لەو پەیوەندییەی لە نێوان کوردی هاوپەیمانمان و تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا هەیە" و دەشڵێت " ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین کە تورکیا لەوە تێدەگات مەبەستی ئێمە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و سەرنجی ئێمە لەوێ چییە". جۆی هود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک بەوەکالەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "زۆر نیگەرانین لە پەیوەندی نێوان تورکیا و کوردی هاوپەیمانمان و عەرەبی هاوپەیمانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا". جۆی هود دەڵێت: "ئێمە دەمانەوێت دڵنیابین کە تورکیا لەوە تێدەگات مەبەستی ئێمە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و سەرنجی ئێمە لەوێ چییە. ئێمە دەمانەوێت بەردەوامبین لە کارەکانمان لەو ناوچەیە، ئەویش تەنیا بۆ تێکشکاندنی داعش نا، بەڵکو بۆ هێشتنەوەی دەروازەیەکی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە". سەبارەت بە هێشتنەوەی دەروازەی باب ئەلهەواش، جۆی هود رایگەیاند:"ئێمە لەگەڵ هێشتنەوەی ئەو دەروازەیەداین بە کراوەیی" و بۆ ئەم مەبەبەستەش لەگەڵ رووسیا کاردەکەن تاوەکو هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە هەموو سووریا. لە لایەن خۆیەوە پاتریک وۆرمان، بەڕێوەبەری بەوەکالەتی نووسینگەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لە مانەوەی ژمارەیەکی کەمی "هێزەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکات، ئەوەش بۆ پشتیوانیکردن لە هاوبەشەکان و رێگریکردن لە دووبارە بەهێزبوونەوەی داعش". پاتریک وۆرمان ئاماژەی بەوەشدا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رێگەی هاوئاهەنگی و کارکردن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە توانیویەتی هەموو ناوچەکان لە دەستی داعش کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، ئەوەش بە تێچوویەکی زۆر کەم و قوربانیدانێکی کەمی هێزەکانی هاوپەیمانان. پاتریک وۆرمان دەشڵێت: "دەبێت ئێمە پێزانینمان بۆ قوربانیدانی هەسەدە هەبێت کە تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کوژراو و دەیان هەزار برینداریان لە شەڕی داعش داوە.